ھاوڵاتی ھەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی نامەی دەستلەکارکێشانەوەی حازرکردەوەو بڕیارە سبەینێ شەممە رایبگەیەنێت بەھۆی ئەو فشارە زۆرەی لەسەریەتی بۆ رێگرییکردن لە خۆپیشاندان. دوو سەرچاوە لەناو گۆڕانەوە بە ماڵپەڕی ھاوڵاتیان راگەیاند ھەڤاڵ ئەبوبەکر نامەی دەستلەکارکێشانەوەی حازرەو بڕیارە سبەینێ شەممە رایبگەیەنێت بەھۆی ئەوەی فشاری زۆری لەسەریەتی بۆ ڕێگری‌کردن لە ئەنجامی خۆپیشاندان لە رێگەی ھێزەوە. ئەو سەرچاوانە ئەوەشیان بۆ ھاوڵاتی روونکردۆتەوە ھەریەکە لە بزووتنەوەی گۆڕان و حکومەتی ھەرێم داواکەی ھەڤاڵ ئەبوبەکر رەتدەکەنەوەو نایانەوێت دەستلەکار بکێشێتەوە. بەپێی ئەو دوو سەرچاوەیەی ناو گۆڕان کە لە ئاستە باڵاکانی گۆڕاندان، حکومەتی ھەرێم و حزبە بەشدارەکانی حکومەت فشاریان لەسەر ھەڤاڵ ئەبوبەکرە کە وەکو بەرپرسی لیژنەی ئەمنی پارێزگاکە ھێز بەکا بێنێت بۆ بڵاوەپێکردنی خۆپیشاندەران بەڵام ھەڤاڵ ئەبوبەکر رازی نەبووە. ھەروەھا وتیان نامەی دەستلەکارکێشانەوەکەی حارز کردوەو سبەینێ شەممە بە فەرمی رایدەگەیەنێت. ھاوڵاتی سێ جار پەیوەندی بە ھەڤاڵ ئەبوبەکرەوە کرد، بەڵام وەڵامی پەیوەندیەکانی نەدایەوە. ھەڤاڵ ئەبوبەکر حسێن محەمەد لە ( ١ی کانوونی دووەمی ١٩٧١) لە ھەڵەبجە لەدایکبووە، لە رێکەوتی (١١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٥ -٢٥ی ئابی ٢٠١٦) سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بووە لەپشکی بزووتنەوەی گۆڕان. لە (٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧) پاریزگاری سلێمانییە.
هاوڵاتى هێزه ئه‌منییه‌کانى سلێمانى که زۆربه‌یان داریان به‌ده‌سته‌وه‌یه، به‌زه‌برى هێز خۆپیشانده‌ران بڵاوه‌پێده‌که‌ن له‌به‌رده‌م بیناى پارێزگاى سلێمانى بۆ کۆتایى پردى خه‌سره‌و خاڵ له شه‌قامى سالم. هێزه ئه‌منییه‌کان بێجگه له‌وه‌ى گازى فرمێسک رێژیان به‌کارهێناوه به‌رانبه‌ر خۆپیشانده‌ران، چه‌ند جارێک ته‌قه‌یان کردووه بۆ بڵاوه‌پێکردنى خۆپیشانده‌ران.
هاوڵاتى بێجگه له‌سلێمانى، له رانیه‌و هه‌ڵه‌بجه‌و چه‌مچه‌ماڵ و که‌لار و پیره‌مه‌گرون ده‌ستى پێکردووه‌ته‌وه له دژى لێبڕینى موچه و دواکه‌وتنى نه‌بوونى خزمه‌تگوزارییه‌کان. له‌ناوه‌ندى سلێمانى له‌نزیک پارێزگاى سلێمانى تا دووریانه‌که‌ى سه‌رچنار، خۆپیشانده‌ران به‌ردیان له‌سه‌ر شه‌قامه سه‌ره‌کییه‌کان داناوه‌و ئاگریان کردووته‌ته‌وه‌و رێگاى هاتوچۆى ئوتومبێل راگیراوه، خۆپیشانده‌ران به گازى فرمێسک رێژ بڵاوه‌یان پێکراوه‌و هێشتا به‌رده‌وامى هه‌یه‌و هێزه ئه‌منییه‌کان ته‌قه به‌ئاسماندا ده‌که‌ن بۆ بڵاوه‌پێکردنیان.
هاوڵاتى له‌به‌رده‌م بیناى پارێزگاى سلێمانى خۆپیشاندان دژى لێبڕینى موچه و دواکه‌وتنى و نه‌بوونى هه‌لى کار و خزمه‌تگوزاریییه‌کان ده‌ستیپێکردووه‌و له ئێستا هێزه ئه‌منییه‌کان گازى فرمێسک رێژ به‌کار ده‌هێنن بۆ بڵاوپێکردنى خۆپیشانده‌ران. ئه‌مه له‌کاتێکدایه که‌چوار که‌س له‌رێکخه‌رانى خۆپیشاندانه‌که له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌کانه‌وه ده‌ستگیرکراون.
هاوڵاتى دوێنێ شه‌و کاتژمێر 12ى شه‌و هێزێکى په‌نجا که‌سى ده‌ورى ماڵى مامۆستا تاهیرى پیره‌مه‌گرون ده‌ده‌ن و میلى تفه‌نگ له مناڵ و که‌سوکارى راده‌کێشن و به‌زۆر ده‌یبه‌ن بۆ شوێنێکى نادیار. هاوڵاتى له بنه‌ماڵه‌که‌ى و دراوسێکانى که شایه‌تحاڵى رووداوه‌کان، بۆ هاوڵاتى ئه‌وه‌یان باسکرد که " دواى 12ى شه‌و هێزێکى په‌نجا که‌سى ده‌ورى ماڵى مامۆستا مه‌لا تاهیریانداو کوره‌که‌ى ده‌رگاى کردبوویه‌وه‌و داواى مه‌لا تاهیریان کرد، رێگه‌یان نه‌داوه خۆى بگۆرێت به‌زۆر به پێنج که‌س کردوویانه‌ته ناو ئوتومێلى مێگزه‌مینى ئاسایشه‌وه". هه‌روه‌ها یه‌کێک له شایه‌تحاڵه‌کان که دراوسێیانه ئه‌وه‌ى بۆ هاوڵاتى دووپاتکرده‌وه که ویستویانه بچن به‌هانایه‌وه، به‌ڵام میلى تفه‌نگیان له‌وانیش هێناوه‌ته‌وه، ئه‌و دراوسێیه‌یان جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه که "هاوڵاتیانى پیره‌مه‌گرون چونه‌ته ئاسایشى پیره‌مه‌رگون و وتویانه لێره نییه‌و نازانین له کوێیه". به‌پێى به‌دواداچونه‌کانى هاوڵاتى، له‌ئێستادا هاوڵاتیان له‌به‌رده‌م مزگه‌وتى گه‌وره‌ى پیره‌مه‌گرون کۆبونه‌ته‌وه‌و داواى ئازادکردنى مامۆستا مه‌لا تاهیر ده‌که‌ن. مه‌لا تاهیرى پیره‌مه‌گرون، خاوه‌نى کورێک و چوار کچى مناڵه‌و نیشته‌جێى پیره‌مه‌گرونه. زانیارى زیاتر بڵاوده‌که‌ینه‌وه..
هاوڵاتى هێزه ئه‌منییه‌کانى پارێزگاى سلێمانى به‌هۆى نه‌بوونى مۆڵه‌تى خۆپیشاندان که بریاربوو ئه‌مڕۆ له‌به‌رده‌م بیناى پارێزگا ئه‌نجام بدرێت، عه‌بدوڵا مه‌لانورى یه‌کێک له رێکخه‌رانى ده‌ستگیر کرا. سه‌رچاوه‌یه‌ک له هێزه ئه‌منییه‌کانى سلێمانى بۆ هاوڵاتى ته‌نها ئه‌وه‌نده‌ى وت:" خۆپیشاندانه‌که‌ى ئه‌مڕۆ هیچ مۆڵه‌تێکى فه‌رمى بۆ وه‌رنه‌گیراوه‌و رێگه به خۆپیشاندانى بێ مۆڵه‌ت نادرێت". هه‌روه‌ها بێجگه عه‌بدوڵاى مه‌لا نورى، هه‌ریه‌ک له په‌یمان عیزه‌دین و شێرکۆ حه‌مه ئه‌مین، په‌رله‌مانتارانى خولى پێشووى په‌رله‌مان له فراکسیۆنى گۆران ده‌ستگیرکراون و ناویان وه‌ک سه‌رپه‌رشتیارانى خۆپیشاندانه‌که‌ى سلێمانى تۆمار کراوه.
هاوڵاتى ئه‌نجومه‌نى سیاسى کۆمه‌ڵى ئیسلامى په‌یامێکى پشتیوانى بۆ خۆپیشاندانه‌کانى ئه‌مڕۆ بڵاوکرده‌وه. ئه‌مڕۆ هه‌ینى 11ى کانونى یه‌که‌مى 2020، له راگه‌یه‌ندراوێکدا کۆمه‌ڵى ئیسلامى ده‌ڵێت:" پشتیوانیى هه‌موو خۆپیشاندانێکى مه‌ده‌نیانه‌ى جه‌ماوه‌ریی بۆ داکۆکى له‌مافه‌کانى خه‌ڵک ده‌که‌ین". هه‌روه‌ها ده‌شڵێن:" دژى به‌کارهێنانى توندوتیژین له‌هه‌رلایه‌که‌وه‌بێت". شه‌وى رابردو وێڕاى قه‌ده‌غه‌کردنى خۆپیشاندان له‌لایه‌ن لیژنه‌ى باڵاى ئه‌منییه‌وه، کۆنگره‌ى ده‌نگه ناڕازییه‌کان رایگه‌یاند:" به‌مه‌به‌ستى پشتیوانیکردن له گه‌نج و لاوان و چین و توێژه‌کان که‌ماوه‌ى چه‌ندین رۆژه له‌سه‌ر شه‌قامن، کاتژمێر 1:00 نیوه‌رۆى هه‌ینى له‌شارى سلێمانى و شار و شارۆچکه‌کانى دیکه خۆپیشاندان و گردبونه‌وه‌ى ناڕه‌زایى ئه‌نجام ده‌ده‌ن".
هاوڵاتى ژماره‌یه‌ک ده‌نگى ناڕازى له سلێمانى رایانگه‌یاند، ئه‌مڕۆ کاتژمێر ١ى دواى نیوه‌ڕۆ له به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى خۆپیشاندان دژى خراپى گوزه‌رانى هاوڵاتیان ئه‌نجامده‌ده‌ن. ئه‌مڕۆ هه‌ینى 11ى کانونى یه‌که‌مى 2020، ژماره‌یه‌ک ده‌نگى ناڕازى له کۆنگره‌یه‌کى رۆژنامه‌وانیدا رایانگه‌یاند، ئه‌مڕۆ هه‌ینى کاتژمێر ١ى دواى نیوه‌ڕۆ له به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى دژى خراپى دۆخى دارایى هه‌رێم و لێبڕینى موچه و خراپى دۆخى گوزه‌رانى هاوڵاتیان خۆپیشاندان ده‌که‌ن. هه‌روه‌ها ئاماژه‌یان به‌وه‌کرد:" چیتر نابێت هاوڵاتیانى خۆپیشانده‌ر له سه‌رجه‌م ناوچه‌کان بێ پاڵپشت بکرێن و پێویسته هه‌مووان له ئاست رشتنى خوێنى گه‌نجانى هه‌رێم بێنه‌ده‌نگ". نزیکه‌ى 10 رۆژه خۆپیشاندان له‌سنورى پارێزگاکانى سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه‌و ئیداره‌ى گه‌رمیان و راپه‌رین ئه‌نجام ده‌درێت و تا ئێستا نۆ که‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و 55 که‌سى دیکه‌ش برینداربوون.
هاوڵاتى سه‌رۆکى ویلایه‌ته یه‌کگرتوه‌کانى ئه‌مریکا به‌رامبه‌ر کڕینى سیستمى به‌رگرى ئێس-400 ى روسى له‌لایه‌ن تورکیاوه، بڕیارى سزادانى ئه‌و وڵاته‌ى واژۆکرد. ئه‌مڕۆ دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆکى ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانى ئه‌مریکا واژۆى له‌سه‌ر سزادانى تورکیا کرد به‌هۆى کرینى سیستمى موشه‌کى ئێس 400ى رووسى. دواى سزادانى تورکیا له‌لایه‌ن ئه‌مریکاوه، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رکۆ کۆمارى تورکیا ده‌ستبه‌جێ وه‌ڵامیدایه‌وه‌و رایگه‌یاند:" ئه‌و بڕیاره پێشێلکردنى په‌یماننامه‌ى باکورى ئه‌تڵه‌سییه". دواى سزادانه‌که‌ى تورکیا له‌لایه‌ن ئه‌مریکاوه، به‌هاى لیره‌ى تورکیا به‌رانبه‌ر دۆلارى ئه‌مریکى دابه‌زى و چاوه‌روان ده‌کرێت به‌ته‌واوى به‌هاى لیره هاره بکات. چاودێرانى ئابوورى تورکیا، سزادانى وڵاته‌که‌ى له‌لایه‌ن ئه‌مریکاوه به مه‌ترسى گه‌وره ده‌زانن بۆ که‌مبونه‌وه‌ى به‌هاى دراوى وڵاته‌که‌یان به‌رانبه‌ر دراوه بیانییه‌کان به‌تایبه‌ت دۆلارى ئه‌مریکى.
هاوڵاتى بڕیاره سبه‌ینێ خۆپیشاندانى مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران و چین و توێژه‌کان له سلێمانى ئه‌ندام بدرێت و " کۆنگره‌ى ده‌نگه ناڕازییه‌کان"یش بانگه‌واز بۆ خۆپیشاندان ده‌کات. له بانگه‌وازێکدا که وێنه‌یه‌کى بۆ (هاوڵاتى) نێردراوه "کۆنگره‌ى ده‌نگه ناڕازییه‌کان" بانگه‌واز بۆ خۆپیشاندانى سه‌رجه‌م چین و توێژه‌کان له سلێمانى ده‌کات و رایگه‌یاند، داوا له کۆى هاوڵاتیانى کوردستان ده‌که‌ین با هه‌موومان خاوه‌ندارى له گه‌نجه‌کانمان بکه‌ین و به‌ته‌نیا له‌به‌رده‌م ئاگرى گوله‌ى چه‌کداره‌کانى بنه‌ماڵه ده‌سه‌ڵاتداره‌کان به‌جێیان نه‌هێڵین". هه‌روه‌ها کۆنگره‌ى ده‌نگه ناڕازییه‌کان داوا ده‌که‌ن که سبه‌ینێ هه‌ینى کاتژمێر 1ى دوانیوڕۆ سه‌رجه‌م چین و توێژه‌کان ئاماده بن بۆ خۆپیشاندان و "داواش له مامۆستایانى ئاینى ده‌که‌ین که وتاره‌کانیان ته‌رخان بکه‌ن بۆ پیشاندانى جه‌ورو سه‌ته‌مى ئه‌م ده‌سه‌ڵاته". دەقی راگەیاندنەکە.. بانگەواز بۆ خۆپیشاندان (هەینی پێکەوەبوون و بەردەوامی) لە درێژەی خۆپیشاندانەکانی مامۆستایان و فەرمانبەران و چین و توێژە جیاوازەکان، یٔەوە چەند رۆژێکە لە هەردو ناوچەی ژێر دەسەڵاتی یەکێتی و پارتی، زاڵمانە خەریکی گرتن و سەرکوتکردن و رشتنی خوێنی گەنجان و تەخوینکردنی خەڵکانی ناڕازین و هیچ یٔومێدێک بۆ بەخۆدا چونەوەیان نیە. (کۆنگرەی دەنگە ناڕازییەکان) داوا لە کۆی هاوڵاتیانی کوردساتن دەکات، با هەموومان پێکەوە خاوندارێتی لە گەنجەکانمان بکەین و بە تەنها لە بەردەم یٔاگری گولەی چەکدارەکانی بنەماڵە دەسەڵاتدارەکاندا بە جێیان نەهێڵین. لەم سۆنگەیەوە بە روون و راشکاوی یٔەنجامدانی خۆپیشاندانی (ناتوندوتیژ)ی فراوان رادەگەیەنین، لە رۆژی هەینی ١١ی ١٢ی ٢٠٢٠، کاتژمێر یەک و نیوی پاش نێوەڕۆ، داوا لە ژنان،گەنجان، مامۆستایان، فەرمانبەران، کاسبکاران، خوێندکاران، رۆشنبیران دەکەین چالاکانە بەشداربن. هەروەها داوا لە مامۆستایانی یٔاینی دەکەین وتارەکانیان تەرخان بکەن بۆ پیشاندانی زوڵم و ستەمی یٔەم دەسەڵاتەو پشتیوانی خەڵکانی مەزڵوم و شانبەشانی نوێژخوێنان بەشداری خۆپیشاندانی شاروشارۆچکەکان بکەن. داوا لە لایەنەکانی دەرەوەی دەسەڵات (یەکگرتوی ئیسلامی، نەوەی نوێ، کۆمەڵی ئیسلامی، حیزبی شیوعی) و خەڵکی بە ویژدانی ناو دەسەڵاتیش دەکەین پشتیوانبن. لەوەش دڵنیاتان دەکەین یٔەگەر خۆپیشاندانی فراوان یٔەنجامی نەبێ، پلانی ترمان هەیەو هەنگاو بەهەنگاو رایدەگەیەنین، تا دەگەین بە یٔامانجەکانمان. بێگومان بەشداری فراوان و پێکەوەبونمان زامنی سەرکەوتنمانە. پێمان وایە لەم ساتە هەستیارەی گەلەکەماندا بەرپرسیارێتیەکی یٔاینی و یٔەخلاقی و نیشتیمانی و یٔینسانی لە یٔەستۆی هەمومانە، بۆ وەستان لە دژی زوڵم و بێدادی یٔەم دەسەڵاتە نابەرپرسە، بە بێ لە بەرچاوگرتنی بەرژەوەندی تایبەت. هەروەها بە دەسەڵات دەڵێین: واز لە سەرکوتکردن و شەهیدکردنی گەنجەکانمان بهێنن و گەر هەر سورن لە سەر توندوتیژی، یٔەوا وەرن هەڵگرانی پەیامی (ناتوندوتیژی) کۆمەڵکوژ بکەن. شوێن-بەردەم پارێزگای سلێمان (کۆنگرەی دەنگە نارازیەکان) ١٠ی١٢ی٢٠٢٠ تێبینی: داواکارین ئەو بەڕێزانەی بەشدار ئەبن، دو پارچە قوماشی سپی و سور بە قۆڵی راستیانەوە ببەستن، سپی وەک نیشانەی خۆپیشاندانی ناتوندوتیژ، رەنگی سور وەک نیشانەی خوێنی بە ناحەقرژاوی شەهیدانی نان و ئازادی.
هاوڵاتى وته‌بێژى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان رایگه‌یاند:" قه‌یرانى موچه له هه‌رێمى کوردستان نیه، به‌شێک له خۆپیشانده‌رانیش به قازیفه هێرشیانکردووه‌ته سه‌ر داموده‌زگا حکومى و باره‌گا حزبیه‌کان". ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 10ى کانونى یه‌که‌مى 2020، جوتیار عادل وته‌بێژى حکومه‌تى هه‌رێم رایگه‌یاند:" به‌پێى به‌رنامه‌ى حکومه‌ت جه‌خت له‌سه‌ر بنه‌ماى جێبه‌جێکردنى لامه‌رکه‌زى ئیدارى له پارێزگاکانى هه‌رێمى کوردستان ده‌که‌ینه‌وه، له‌دواى پێکهێنانى کابینه‌ى نۆیه‌مى حکومه‌تى هه‌رێم بۆ چاره‌سه‌رکردنى کێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌کان و به‌تایبه‌تیش موچه، له‌په‌یوه‌ندى به‌رده‌وامداین له‌گه‌ڵ به‌غدا". هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:" هه‌رێم به‌رده‌وامه له دابه‌شکردنى موچه و قه‌یرانى موچه له هه‌رێمى کوردستان نیه، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌و شه‌پۆلى خۆپیشاندانه‌ى که له‌لایه‌ن چه‌ند که‌سێکه‌وه ده‌ستیپێکراوه، له‌رێگه‌ى قازیفه‌وه داموده‌زگا حکومى و باره‌گا حزبیه‌کانیان ده‌کرێنه ئامانج، له‌ئێستاشدا ئامانجى خۆپیشاندانه‌کان گۆڕانکاریان به‌سه‌ردا هاتووه". زیاتر له‌هه‌فته‌یه‌که هاوڵاتیانى سنورى پارێزگاکانى سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه و ئیداره‌کانى گه‌رمیان و راپه‌رین ده‌ستیان به ئه‌نجامدانى خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تى دژ به خراپى دۆخى دارایى و نه‌بونى موچه‌و دواکه‌وتنى کردووه، به‌هۆى خۆپیشاندانه‌کانه‌وه تا ئێستا 9 خۆپیشانده‌رو 55 دیکه بریندار بوون.
هاوڵاتى ئه‌میرى کۆمه‌ڵ ده‌ڵێت:" ده‌ربڕینى ناڕه‌زایه‌تى به‌شێوه جۆراوجۆره‌کانى نه‌ک هه‌ر مافێکى ره‌واى خه‌ڵکه، به‌ڵکو ئه‌رکیشیانه‌و ئیدانه‌ى ته‌قه‌کردن له خۆپیشانده‌ران ده‌که‌ین"، ده‌شڵێت:" هیچ هیوایه‌کم به چینى حوکمڕان نه‌ماوه که به‌خۆداچونه‌وه بکه‌ن". ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 10ى کانونى یه‌که‌مى 2020، عه‌لى باپیر، ئه‌میرى کۆمه‌ڵى ئیسلامى له په‌یامێکدا له‌ژێر ناوى "خۆپیشاندانه‌کانى ئه‌مجاره‌و چه‌ند سه‌رنجێکى کورت"، رایگه‌یاند:"بێزاریی‌و ناڕه‌زایى ده‌ربڕینى خه‌ڵک له حوکمڕانان‌و ڕه‌خنه‌گرتنى به هه‌رشێوه‌یه‌کى شه‌رعییانه‌ى ڕاست‌و دروست وه‌ک: خۆپیشاندان‌و ڕێپێوان، مانگرتن، کۆبونه‌وه‌و، وتاردان‌و ڕه‌خنه‌گرتن، نوسین...نه‌ک هه‌ر مافێکى ڕه‌واى خه‌ڵکه، به‌ڵکو ئه‌رکیشیانه." هه‌روه‌ها ده‌شڵێت:"ئامۆژگارییه‌کى دڵسۆزانه‌ى ئه‌و لایه‌نه سیاسییانه ده‌که‌م، که ئه‌ندامانیان به‌شێوه‌ى نه‌ناسراوانه‌و ده‌مامکدارانه، ده‌خزێننه نێو خۆپیشانده‌رانه‌وه‌و، هانیان ده‌ده‌ن و پێشیان ده‌که‌ون، بۆ سوتاندن و تاڵانکردنى بنکه‌و فه‌رمانگه حیزبیی و حکومییه‌کان، که با ده‌ست له‌و کاره‌یان هه‌ڵبگرن." هاوکات، جه‌ختده‌کاته‌وه که "هیچ هیوایه‌کیشم به زۆربه‌ى هه‌ره‌زۆرى چینى حوکمڕان، نه‌ماوه، هیچ به‌خۆداچونه‌وه بکه‌ن، چونکه هه‌ر خۆ به‌زلگرییو له خۆباییبون زیاد ده‌که‌ن، له جیاتى دان به هه‌ڵه‌و تاوانى خۆداهێنان‌و پۆزش هێنانه‌وه‌و داواى لێبوردن کردن". ده‌قى په‌یامى عه‌لى باپیر، ئه‌میرى کۆمه‌ڵ: بسم الله الرحمن الرحیم (ۆنُڕیدُ أَن نَّمُنَّ عَڵی الَّژِینَ اسْتُچْعِفُوا فِی الْأَرْچِ ۆنَجْعَڵهُمْ أَئِمَّه‌ً ۆنَجْعَڵهُمُ الْۆاڕپِینَ) القصص -5- خۆپیشاندانه‌کانى ئه‌مجاره‌و چه‌ند سه‌رنجێکى کورت یه‌ک: ئه‌وه‌ى ئێستا ده‌گوزه‌رێ له هه‌رێمى کوردستاندا، له بێزاریی‌و توڕه‌یى خه‌ڵک‌و جه‌ماوه‌ر، که له خۆپیشانداندا به‌رجه‌سته بوه، ده‌ره‌نجامى ئیداره‌دانى سه‌قه‌ت‌و خراپى حیزبییانه‌و بنه‌ماڵه‌ییانه‌ى (30) ساڵى ڕابردویه، له لایه‌ن چینى حکومڕانى هێزو پاره بۆ خۆ قۆرخکه‌رى وڵاته‌وه. دو: بێزاریی‌و ناڕه‌زایى ده‌ربڕینى خه‌ڵک له حوکمڕانان‌و، ڕه‌خنه‌گرتنى به هه‌رشێوه‌یه‌کى شه‌رعییانه‌ى ڕاست‌و دروست وه‌ک: خۆپیشاندان‌و ڕێپێوان، مانگرتن، کۆبونه‌وه‌و، وتاردان‌و ڕه‌خنه‌گرتن، نوسین... نه‌ک هه‌ر مافێکى ڕه‌واى خه‌ڵکه، به‌ڵکو ئه‌رکیشیانه، وه‌ک خوا فه‌رمویه‌تی: (...أَقِمِ الصَّڵاه‌َ ۆأْمُرْ بِالْمَعْرُوفِ ۆانْهَ عَنِ الْمُنکَڕ ۆاصْبِرْ عَڵیٰ مَا أَصَابَکَ ۖ إِنَّ ژَٰلِکَ مِنْ عَزْمِ الْأُمُوڕ ) لقمان -17-. واته: نوێژ به‌رپاکه‌و، فه‌رمان به په‌سه‌ند بکه‌و، ڕێگریى له ناپه‌سه‌ند بکه‌و، له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى توشت دێ (به‌سه‌رت دێ) خۆ ڕاگربه، ئا ئه‌وه له ئه‌رکه پێویستکراوه‌کانه. که‌واته: هه‌رکه‌س فه‌رمان به چاکه‌و، ڕێگریى له خراپه بکات، ده‌بێ چاوه‌ڕێى به‌ڵاو گرفتاریى بێ‌و، له‌سه‌ریشى خۆڕاگر بێ. سێ: هه‌روه‌ک چۆن داواى مافى خۆکردن، نه‌ک هه‌ر ماف، به‌ڵکو ئه‌رکیشه، به هه‌مان شێوه‌ش، به‌شێوه‌ى ڕاست‌و ڕه‌وا ئه‌نجامدانى ئه‌و کاره‌ش، هه‌ق‌و ئه‌رکێکى گه‌وره‌و گرنگه‌و، پێویستیشه داواى هه‌قى خۆکردن به شێوه‌ى هه‌ق بێ‌و، باباى سته‌ملێکراو به‌هۆى به‌کارهێنانى شێوازى ناهه‌ق و ناڕاسته‌وه، وه‌ک هه‌ڵکوتانه سه‌ر بنکه‌و فه‌رمانگه حیزبیی‌و حکومییه‌کان‌و، سوتاندن‌و تاڵانکردنیان، نیشانه‌ى پرسیار نه‌خاته سه‌رخۆیو هه‌قه‌که‌ی و، بیانوش نه‌خاته ده‌ستى حوکمڕانانه‌وه. چوار: لێره‌وه‌ش ئامۆژگارییه‌کى دڵسۆزانه‌ى ئه‌و لایه‌نه سیاسییانه ده‌که‌م، که ئه‌ندامانیان به‌شێوه‌ى نه‌ناسراوانه‌و ده‌مامکدارانه، ده‌خزێننه نێو خۆپیشانده‌رانه‌وه‌و، هانیان ده‌ده‌ن و پێشیان ده‌که‌ون، بۆ سوتاندن و تاڵانکردنى بنکه‌و فه‌رمانگه حیزبیی و حکومییه‌کان، که با ده‌ست له‌و کاره‌یان هه‌ڵبگرن و چیدیکه: (ڕاوچى خراپ نه‌بن، له ئاوى لێڵدا ڕاو بکه‌ن)و (دز نه‌بن بازاڕى ئاڵۆزیان بوێ) چی‌یان له هه‌گبه‌دایه، با به‌ئاشکراو شێوازى دروست بیخه‌نه‌ڕو! پێنج: هه‌رچه‌نده به هیچ شێوه‌یه‌ک له‌گه‌ڵ ته‌قه‌کردن له خۆپیشانده‌راندا نیم‌و، ڕه‌فزى ده‌که‌م و ئیدانه‌ى ده‌که‌م، به‌ڵام خۆپیشانده‌رانیش پێویسته له ده‌ستى پیسى تێکدان و ناشرینکردنى خۆپیشاندانه‌کان وریابن و، بزانن بنکه‌و فه‌رمانگه‌کان به پاره‌ى خه‌ڵک‌و وڵات کڕاون‌و، هه‌ر هى خه‌ڵک‌و وڵاتن‌و، ناشبێ سته‌مکارو سته‌ملێکراو، خراپ‌و چاک، به‌چاوێک ته‌مه‌شا بکرێن‌و، وه‌ک یه‌ک مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا بکرێ. شه‌ش: هه‌ر له ڕێوه ڕه‌خنه‌گرتن له‌هه‌ر جم‌و جۆڵێکى سیاسیی‌و کۆبونه‌وه‌و، ته‌نانه‌ت سه‌ردانیکرانیش، نیشانه‌ى ناحاڵیى بون‌و هاوسه‌نگیى تێکچونه، چونکه گرنگ ئه‌وه‌یه چى ده‌گوترێ‌و، هه‌ڵوێست چۆنه‌و چییه؟ ئه‌گه‌رنا ئه‌وانه‌ى شاره‌زاى دنیان، ده‌زانن جارى وایه له‌گه‌رمه‌ى جه‌نگیشدا، قسه‌و باس‌و دانوستان هه‌ر هه‌بوه‌و ده‌بێ. حه‌وت: ئه‌مجاره ته‌نیا ویستم له‌باره‌ى خۆپیشاندانه‌کانه‌وه‌و، له یه‌ک جیاکردنه‌وه‌ى (کا) و (دان)یانه‌وه بدوێم‌و، هیچ هیوایه‌کیشم به زۆربه‌ى هه‌ره‌زۆرى چینى حوکمڕان، نه‌ماوه، هیچ به‌خۆداچونه‌وه بکه‌ن، چونکه هه‌ر خۆ به‌زلگرییو له خۆباییبون زیاد ده‌که‌ن، له جیاتى دان به هه‌ڵه‌و تاوانى خۆداهێنان‌و، پۆزش هێنانه‌وه‌و داواى لێبوردن کردن، سه‌ره‌تا له خوا "عز و جل" پاشان له خه‌ڵک‌و جه‌ماوه‌رى برسیی‌و توڕه‌و نا‌ئومێد، بۆیه هیچ قسه‌یه‌ک ئاڕاسته‌ى وان ناکه‌م‌و، له ڕابردودا زۆرمان گوت‌و نوسیی، به‌ڵام بێ‌سود بو و به‌هره‌یان لێوه‌رنه‌گرت، ئه‌گه‌رنا جگه له زۆر چاوپێکه‌وتن‌و نوسینى په‌یام‌و ڕونکردنه‌وه، دو کتێبى تایبه‌تییشم له‌و باره‌وه هه‌ن: 1- ڕوانینێکى ئیسلامییانه بۆ واقیعى ئێستامان: گرفت‌و چاره‌سه‌ر. 2- قوڕئان‌و پاکسازییو چاکسازیى له هه‌رێمى کوردستاندا. له کۆتاییدا ده‌ڵێم: لێره‌وه‌ش سه‌ره‌خۆشیى له‌سه‌رجه‌م که‌س‌و کارى قوربانییانى خۆپیشاندانه‌کان ده‌که‌م، خوا سێبورییان بدات‌و پاداشتیان بداته‌وه‌و، ئه‌وانیش به‌به‌هه‌شته‌کانى خۆى شادبکات‌و، بۆ برینداره‌کانیش داواى شیفاى خێراى خێر، له خواى میهره‌بان ده‌که‌م. خوا یارمه‌تیى هه‌مو لایه‌کمان بدات، ئه‌م حاڵ‌و دۆخه‌مان به‌ره‌و خێر بگۆڕین، به جۆرێک که سته‌مى تێدا ڕێشه‌کێش بکه‌ین‌و، دادگه‌ریى تێدا بچه‌سپێنین. عـه‌لـى باپــیـر 24 ڕه‌بیعى دوه‌م/1442 کـ 10/12/2020ز هه‌ولێر
ئارا ئیبراهیم به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ته‌ندروستى گه‌رمیان ئاشکراى کرد به‌هۆى خۆپیشاندانه‌کانه‌وه تا ئێستا دوو قوربانى و سێ بریندارى به‌فیشه‌ک هه‌یه. سیروان محه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ته‌ندروستى گه‌رمیان له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت:" له‌یه‌که‌م رۆژى خۆپیشاندانه‌کانه‌وه تا ئێستا دوو قوربانى هه‌یه له‌گه‌ڵ سێ که‌س که به فیشه‌ک برینداربوون". هه‌روه‌ها ناوبراو ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد یه‌کێک له برینداره‌کان که ته‌مه‌نى 32 ساڵه ته‌ندروستى جێگیر نه‌بووه‌و ره‌وانه‌ى سلێمانیان کردووه. به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ته‌ندروستى گه‌رمیان، وتیشى:" ئاماده‌کاریمان کردووه بۆ هه‌ر حاڵه‌تێکى له‌ناکاو که رووده‌دات، ئێستا بۆ خۆم له‌ناو نه‌خۆشخانه‌ى فریاکه‌وتندام". هاوکات، ئه‌وه‌شى دووپاتکرده‌وه که ئه‌و قوربانییه‌ى ئه‌مڕۆى کفرى ته‌رمه‌که‌ى له پزیشکى دادییه‌و دواتر ته‌سلیمى که‌سوکارى ده‌کرێته‌وه. زیاتر له‌هه‌فته‌یه‌که به‌هۆى نه‌بونى موچه‌و دواکه‌وتنییه‌وه خۆپیشاندان و ناره‌زایه‌تییه‌کان له پارێزگاى سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه‌و ئیداره‌ى گه‌رمیان راپه‌رین ئه‌نجام ده‌درێت و تا ئێستا 9 شه‌هیدو 55 بریندار تۆمار کراون. ئه‌و خۆپیشانده‌ره‌ى گیانى له‌ده‌ستداوه ناوى "شڤان محه‌مه‌د"ه‌و له‌دایکبوى ساڵى 1999ى کفرییه.
