هاوڵاتى عه‌لى خامنه‌یى رابه‌رى کۆمارى ئیسلامى ئێران بارودۆخى ته‌ندروستى تێکچووه و مه‌ترسى له‌سه‌ر ژیانى هه‌یه، وه‌ک که‌ناڵێکى ئه‌مه‌ریکى له زارى رۆژنامه‌نووسێکى ئاگادارى ئێرانه‌وه بڵاویکردۆته‌وه. ماڵپه‌ڕى "الحره"ى ئه‌مه‌ریکى ئه‌مڕۆ شه‌ممه 5ى کانونى یه‌که‌م له راپۆرتێک‌دا بڵاویکردووه‌ته‌وه که له ئه‌کاونتى " محه‌مه‌د ئه‌هوازی" ڕۆژنامه‌نوسى ئێرانى له‌تۆڕى کۆمه‌ڵایه‌تى تویته‌ر بڵاویکردووه‌ته‌وه، ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌کات که به‌پێى سه‌رچاوه‌کانى هه‌واڵى ناوخۆیى ئێران بارودۆخى (عه‌لى خامنه‌یی) ڕێبه‌رى باڵاى شۆڕشى ئیسلامى ئێران تێکچووه". هاوکات، که‌ناڵى ئه‌لحوره باس له‌وه‌ش ده‌کات که خامنه‌یى ده‌سه‌ڵاته‌کانى نوسینگه‌ى ڕێبه‌رى باڵاى گواستووه‌ته‌وه بۆ (موجته‌با خامنه‌یی) کوڕى که سه‌رپه‌رشتى چه‌ندین ده‌زگاى ئه‌منى و هه‌واڵگرى ده‌کات له ئێران.
هاوڵاتى وته‌بێژى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان رایگه‌یاند که سبه‌ینێ یه‌کشه‌ممه وه‌فدێکى پارتى دێته سلێمانی یه‌کێتى و گۆڕان ده‌بینێت و ده‌شڵێت:" ئه‌مه رێگه‌خۆشکردنه بۆ کۆبونه‌وه‌ى سێقۆڵى". عه‌دنان عوسمان، دواى کۆتاییهاتنى کۆبوونه‌وه‌ى جڤاتى نیشتیمانى له‌کۆنگره‌یه‌کى رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند:"سبه‌ینێ وه‌فدێکى پارتى دێته سلێمانی و یه‌کێتی و گۆڕان ده‌بینێت، ئه‌مه رێگه‌خۆشکردنه بۆ کۆبونه‌وه‌ى سێقۆڵى چه‌ند رۆژى داهاتوو". هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:"هیوادارین کۆبونه‌وه‌ى سێقۆڵى نێوان یه‌کێتى و پارتی و گۆڕان کۆبونه‌وه‌یه‌کى روکه‌ش نه‌بێت و په‌نجه بخاته‌سه‌ر هه‌موو خاڵه سه‌ره‌کییه‌کان". هاوکات، باسى له‌وه‌شکرد ئه‌و وه‌فده‌ى حکومه‌تى هه‌رێم که سه‌ردانى شارى به‌غداى کردووه هونه‌رى بوون و ده‌بێت وه‌فدێکى دیکه‌ى حکومى بۆ رێککه‌وتن بچنه‌وه بۆ عێراق.
هاوڵاتى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێم له‌گه‌ڵ شاندى دانوستان له‌گه‌ڵ حکومه‌تى فیدراڵى کۆبووه‌ته‌وه و تێیدا باسیان له کاره‌کانى وه‌فده‌که کردووه و ده‌ڵێن چاوه‌رێى شایسته داراییه‌کانى مانگى ئۆکتۆبه‌رن که مه‌به‌ست لێى ناردنى 320 ملیار دیناره‌که‌یه. له راگه‌یه‌نراوى ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستاندا هاتووه:"حکومه‌ت چاوه‌ڕێى گه‌یشتنى به‌شه بودجه‌ى هه‌رێمه بۆ مانگى ئۆکتۆبه‌ر که تا ئێستا حکومه‌تى فیدراڵى نه‌یناردووه". هه‌روه‌ها حکومه‌تى هه‌رێم ئاماژه‌ى به‌وه‌کردووه که" له یه‌کگه‌یشتنى باش له نێوان هه‌رێمى کوردستان و حکومه‌تى فیدراڵى سه‌باره‌ت به ره‌شنووسى پڕۆژه‌یاساى بودجه‌ى فیدراڵى بۆ ساڵى 2021 هاتووه‌ته ئاراوه، به‌ڵام گفتوگۆکان به‌رده‌وامن به ئاراسته‌ى گه‌یشتن به رێککه‌وتنى کۆتایی". حکومه‌تى هه‌رێم ئه‌وه‌شى خستۆته‌روو که له کۆبوونه‌وه‌که‌دا دوایین پێشهاته‌کانى پرۆسه‌ى دانوساندن له‌گه‌ڵ حکومه‌تى فیدراڵى تایبه‌ت به موچه و شایسته داراییه‌کانى هه‌رێم تاوتوێ کراوه. هاوکات، له کۆبوونه‌وه‌که‌دا جه‌خت له‌وه‌کراوه‌ته‌وه، حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان، به هیچ شێوه‌یه‌ک سازش له ماف و شایسته دارایى و ده‌ستوورییه‌کانى هه‌رێم ناکات و چاوه‌ڕێى گه‌یشتنى به‌شه‌بودجه‌ى هه‌رێمه بۆ مانگى ئۆکتۆبه‌ر له‌لایه‌ن حکومه‌تى فیدراڵییه‌وه، که تا ئێستا نه‌نێردراوه. ئه‌وه‌ش وتراوه، که به‌شه‌بودجه‌ى مانگه‌کانى پێنج و شه‌ش و حه‌وتى ئه‌مساڵ "ماف و شایسته‌یه‌کى ره‌واى خه‌ڵکى کوردستانه و حکومه‌تى فیدراڵى تا ئێستا نه‌یناردووه".
هاوڵاتى رێکخه‌رى ژورى رۆژنامه‌وانى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان رایگه‌یاند، ئاماده‌کارى ته‌واو کراوه بۆ کۆبونه‌وه‌ى سێ قۆڵى(پارتى، یه‌کێتى، گۆڕان) و ده‌شڵێت:" له‌م هه‌فته‌یه یان هه‌فته‌ى داهاتوو کۆبونه‌وه‌که ئه‌نجام ده‌درێت". دلێر عه‌بدولقالق، رێکخه‌رى ژورى رۆژنامه‌وانى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان ئه‌مڕۆ شه‌ممه 5ى کانونى یه‌که‌مى 2020، له‌میانى کۆنگره‌یه‌کى رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: "جڤاتى نیشتیمانى گۆڕان کۆبوه‌وه و یه‌کێک له ته‌وه‌ره‌کان دۆخى ژیانى خه‌ڵک و خۆپیشاندانى شار و شارۆچکه‌کانى هه‌رێمى کوردستان، وه‌کو چۆن له راگه‌یه‌ندراوى پێشوش جه‌ختمان لێکرده‌وه، ئێمه پشتیوانى له خۆپیشاندان و ده‌ربڕینى ناڕه‌زایى خه‌ڵک به‌شێوه‌ى مه‌ده‌نى ده‌که‌ینه‌وه و له‌گه‌ڵ داخوازیه ره‌واکانیانداین". ناوبراو راشیگه‌یاند که هه‌موو هه‌وڵه‌کانیان له‌گه‌ڵ پارتى و یه‌کێتیدا بۆ تێپه‌ڕاندنى ئه‌م قه‌یرانه‌یه که کاریگه‌رى له‌سه‌ر ژیانى خه‌ڵک کردوه، وتیشى:" ئاماده‌کارى ته‌واو کراوه بۆ کۆبونه‌وه‌ى سێ قۆڵى(پارتى، یه‌کێتى، گۆڕان) له‌م هه‌فته‌یه یان هه‌فته‌ى داهاتوو کۆبونه‌وه‌که ئه‌نجام ده‌درێت".
ئارا ئیبراهیم ئه‌ندامێکى کوردى لیژنه‌ى دارایى له په‌رله‌مانى عێراق ده‌ڵێت:" چوونى وه‌فدى هه‌رێم بۆ به‌غدا گرنگه‌و ته‌سلیم کردنى 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى رۆژانه له‌گه‌ڵ نیوه‌ى داهاته فیدراڵییه‌کان دۆخى موچه‌و دارایى هه‌رێم چاره‌سه‌ر ده‌کات". وه‌فدێکى حکومه‌تى هه‌رێم به‌سه‌رۆکایه‌تى ئاوات شێخ جه‌ناب وه‌زیرى دارایى له دوو رۆژى رابردوودا سه‌ردانى به‌غدایان کرد‌و گفتوگۆیان له‌گه‌ڵ وه‌زیرى دارایى و کۆمپانیاى نیشتمانى (سۆمۆ) کردووه‌و رێککه‌وتنێکى به‌رایى کراوه که حکومه‌تى هه‌رێم 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى رۆژانه و نیوه‌ى داهاته فیدراڵییه‌کان ته‌سلیمى به‌غدا ده‌کات و له‌به‌رانبه‌ردا شایسته داراییه‌کانى هه‌رێم له‌بودجه‌ى 2021 جێگیر بکرێت. جه‌مال کۆچه‌ر، ئه‌ندامی لیژنه‌ى دارایى له‌په‌رله‌مانى عێراق له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت:" تا ئێستا ئه‌وه روون نییه که‌رێککه‌وتنێکى له‌و شێوه‌یه کرابێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان رۆژانه 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت بداته کۆمپانیاى سۆمۆى عێراقى و نیوه‌ى داهاته فیدراڵییه‌کان ته‌سلیمى به‌غدا بکات دۆخى دارایى موچه چاره‌سه‌ر ده‌بێت". ناوبراو ئه‌وه‌ى دووپاتکرده‌وه ئه‌گه‌ر رێککه‌وتن کرابێت ئه‌وه گرنگه که له‌په‌رله‌مانى عێراق تێبپه‌رێندرێت و شایسته داراییه‌کانى هه‌رێم جێگیر بکرێت. ده‌رباره‌ى ئه‌وه‌ى باس له ناردنى 850 ملیۆن دۆلار ده‌کرێت بۆ هه‌رێم له‌به‌رانبه‌ر ته‌سلیمى کردنى نه‌وت و داهاته فیدراڵییه‌کان، جه‌مال کۆچه‌ر وتى:" ئه‌و بڕه کێشه داراییه‌کانى هه‌رێمى کوردستان چاره‌سه‌ر ده‌کات".
هاوڵاتى فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌کانى سوریاى دیموکرات (هه‌سه‌ده) رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر دۆخه‌که پێویستبکات، داواى هاوکارى له پارتى کرێکارانى کوردستان (په‌که‌که) ده‌که‌ن و ده‌شڵێت:" چوار هه‌زار گه‌ریلاى په‌که‌که له رۆژئاڤا شه‌هید بوون". ئه‌مڕۆ شه‌ممه 5ى کانونى یه‌که‌مى 2020، جه‌نه‌راڵ مه‌زڵوم کۆبانی، فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌کانى سوریاى دیموکرات(هه‌سه‌ده) له رۆژئاڤاى کوردستان رایگه‌یاند:" گه‌ریلاکانى په‌که‌که بۆ ماوه‌ى چه‌ندین ساڵ هه‌تا کۆتا هه‌ناسه له‌گه‌ڵماندابوون و شانبه‌شانى ئێمه دژ به تیرۆر جه‌نگاون و چوار هه‌زار که‌سیان لێ شه‌هید بووه". ناوبراو راشیگه‌یاند:"هه‌رکاتێک پێویست بێت داواى یارمه‌تى له په‌که‌که ده‌که‌م، ئه‌وه شتێکى ئاساییه و ئه‌گه‌ر جه‌نگ له داهاتودا روبدات و له هه‌ر لایه‌نێکه‌وه هێرش بکرێته سه‌رمان، داواى پشتیوانیان لێده‌که‌م".
هاوڵاتى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان وه‌ڵامى وته‌بێژى سه‌رۆک وه‌زیرانى ئیسرائیل ده‌داته‌وه له‌باره‌ى به‌ئامانجگرتنى هه‌رێم له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه. له‌دوو رۆژى رابردوودا وته‌بێژى سه‌رۆک وه‌زیرانى ئیسرائیل له‌باره‌ى مه‌ترسى له‌سه‌ر هاوڵاتیانى وڵاته‌که‌ى که له‌چه‌ند وڵاتێکن‌و ناوى هه‌رێمى کوردستانیش هاتووه، وته‌بێژى حکومه‌تى هه‌رێم ده‌ڵێت:" هیچ ئیسرائیلیه‌ک له‌هه‌رێم بونى نیه‌و هیچ به‌رژه‌وه‌ندیه‌کیان له‌هه‌رێمى کوردستاندا نییه". به‌پێى ڕونکردنه‌وه‌یه‌کى وته‌بێژى حکومه‌تى هه‌رێم، له‌م ڕۆژانه‌دا ئۆفیر گێنلدمان وته‌بێژى سه‌رۆک وه‌زیرانى ئیسرائیل بۆ کاروبارى میدیاى عه‌ره‌بى له‌تویتێکدا باسى له‌وه‌کردبوو، ئه‌گه‌رى ئه‌وه هه‌یه کۆمارى ئیسلامى ئێران هێرشبکاته‌سه‌ر هاوڵاتیانى ئیسرائیلى له‌چه‌ند وڵاتێکى وه‌ک (جۆرجیا، ئازه‌ربایجان، تورکیا، ئیمارات، به‌حره‌ین‌و هه‌رێمى کوردستان). جوتیار عادل، وته‌بێژى حکومه‌تى هه‌رێم ده‌ڵێت:"بۆ ئاگادارى هه‌مولایه‌ک‌و وه‌ک چه‌ندینجارى تریش ڕامانگه‌یاندوه، ئیسرائیل هیچ به‌رژه‌وه‌ندیه‌کى له‌هه‌رێمى کوردستان نییه‌و هیچ هاوڵاتییه‌کى ئیسرائیلیش له‌هه‌رێمى کوردستان بونى نییه، ئه‌و لێدوانه به‌هه‌ر مه‌رامێک درابێت، ڕه‌تده‌که‌ینه‌وه‌و له‌ڕاستییه‌وه دوره".
هاوڵاتى نێرده‌ى نوێى تایبه‌تى ئه‌مریکا بۆ کاروبارى سوریا له‌باره‌ى ڕۆژئاڤاى کوردستانه‌وه ڕایگه‌یاند، "چاره‌نوسى ڕۆژئاڤاى کوردستان پێویستى به‌وه‌یه له‌چوارچێوه‌ى پرۆسه‌ى سیاسیى سوریادا چاره‌سه‌ربکرێت‌و ده‌شبێت به‌شدارى دانوستانه‌کانى جنێڤ بکه‌ن". ئه‌مڕۆ شه‌ممه 5ى کانونى یه‌که‌مى 2020، جۆیڵ ڕایبۆرن نێرده‌ى نوێى تایبه‌تى ئه‌مریکا بۆ کاروبارى سوریا له‌میانى کۆنگره‌یه‌کى ڕۆژنامه‌وانى که له‌شارى ئیستانبوڵه‌وه به ئۆنلاین به‌شداریکرد رایگه‌یاند:" هه‌ر هه‌ڵبژاردنێک ڕ‌ژێمى دیمه‌شق تاکلایه‌نه‌و له‌ده‌ره‌وه‌ى بڕیارى ئه‌نجومه‌نى ئاسایش له‌سوریا ئه‌نجامیبدات، هیچ ڕه‌وایه‌تییه‌کى نابێت‌و دانى پێدا نانێن". جۆیڵ ڕایبۆرن ڕاشیگه‌یاند، "چاره‌نوسى ناوچه‌کانى باکورى ڕۆژهه‌ڵاتى سوریا (ڕۆژئاڤاى کوردستان) پێویستى به‌وه‌یه له‌چوارچێوه‌ى پرۆسه‌ى سیاسیى سوریادا چاره‌سه‌ربکرێت‌و ده‌بێت پێکهاته‌کانى ناوچه‌که‌ش ده‌نگیان له‌پرۆسه‌ى سیاسیى ئه‌و وڵاته‌دا هه‌بێت‌و به‌شدارى دانوستانه‌کانى جنێڤ بکه‌ن". جۆیڵ ڕایبۆرن له‌لایه‌ن ئیداره‌ى دۆناڵ تره‌مپه‌وه دانراوه‌و جه‌میس جێڤرى، که‌پێشتر نێرده‌ى تایبه‌تى ئه‌مریکا بوو له کاره‌که‌ى دوورخراوه‌ته‌وه.
هاوڵاتى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى که‌شناسى و بومه‌له‌رزه‌زانى هه‌رێمى کوردستان پێشبینیه‌کانى بۆ 48 کاتژمێرى که‌شوهه‌وا راگه‌یاند، که له‌نێوان ھه‌ورى ته‌واو و نیمچه ھه‌وردا ده‌بێت و له‌ناوچه شاخاوییه‌کان به‌فر ده‌بارێت ئه‌مڕۆ شه‌ممه 5ى کانونى یه‌که‌مى 2020، له‌باره‌ى که‌شوهه‌وا که‌شناسى پێشبینى ده‌کات، رۆژى یه‌کشه‌ممه ئاسمانى هه‌رێمى کوردستان نیمچه هه‌ور ده‌بێت له هه‌ندێک ناوچه‌ى شاخاوی به‌فرێکى که‌م ببارێت.
هاوڵاتى له شارى رانیه به‌شێک له هاوڵاتیان گردبونه‌ته‌وه به‌مه‌به‌ستى ده‌ربڕینى ناره‌زایى و داواکردنى موچه و دۆخى دارایى. ئه‌مڕۆ شه‌ممه5ى کانونى یه‌که‌مى 2020، له شارى رانییه خۆپیشاندانى هاوڵاتیان و موچه‌خۆران ده‌ستى پێکردووه‌و داوا له حکومه‌تى هه‌رێم ده‌که‌ن دۆخى ژیان و گوزه‌رانى هاوڵاتیان باش بکات و موچه له‌کاتى خۆیدا بدات و چیتر له‌ووه زیاتر دوانه‌خرێت.
هاوڵاتى به‌شێک له‌هاوڵاتیانى ده‌ربه‌ندیخان به‌رامبه‌ر خراپى دۆخى دارایى هه‌رێمى کوردستان و دواکه‌وتنى دابه‌شکردنى موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران گردبونه‌وه‌ى ناڕه‌زاییان ئه‌نجامدا. خۆپیشانده‌ران داوا ده‌که‌ن حکومه‌تى هه‌رێم و لایه‌نه به‌شداربووه‌کان کێشه‌ى دارایى و ئابوورى هه‌رێمى کوردستان چاره‌سه‌ر بکه‌ن و موچه‌ى مانگانه له کاتى خۆیدا بده‌ن.
هاوڵاتى جۆ بایدن ده‌ڵێت، وڵاته‌که‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ رێککه‌وتنه ئه‌تۆمییه‌که‌ى له‌گه‌ڵ ئێران‌و سزاکانى سه‌ر ئه‌و وڵاته‌ش سوک ده‌کات، ئه‌گه‌ر چه‌ند گره‌تنییه‌ک بده‌ن. له چاوپێکه‌وتنێکیدا له‌گه‌ڵ که‌ناڵى سى ئێن ئێن، جۆ بایدنى سه‌رۆکى هه‌ڵبژێردراوى ئه‌مریکا ڕایگه‌یاند، ئه‌مریکا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ رێککه‌وتنه ئه‌تۆمییه‌که‌ى له‌گه‌ڵ ئێران‌و سزاکانى سه‌ر ئه‌و وڵاته سوک ده‌کات ئه‌گه‌ر چه‌ند گره‌تنییه‌ک بدات. هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:" هه‌وڵه‌کانى تره‌مپ له‌م دۆسیه‌یه‌دا شکستیهێناوه له‌گه‌ڵ ئێران". ئه‌مه دووه‌م جاره جۆبایدن سه‌رۆکى هه‌ڵبژێردراوى ئه‌مریکا به‌ڵێن ده‌دات بگه‌ڕێنه‌وه بۆ رێکه‌وتننامه ئه‌تۆمییه‌که له‌گه‌ڵ ئێران، چاوه‌روان ده‌کرێت به‌هاى تمه‌نى ئێرانى به‌رانبه‌ر دۆلارى ئه‌مریکى به‌رزببێته‌وه.
هاوڵاتى مه‌لا به‌ختیار، ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى باڵاى سیاسی یه‌کێتى ده‌ڵێت، دوو رۆژه خه‌ڵک خۆپیشاندان ده‌کات، ئه‌م حکومه‌ته ناتوانێ موچه‌و پێداویستییه‌کانى ژیانى خه‌ڵک دابینبکات، چونکه "خه‌ڵک ھه‌ر ده‌توانێ چوار پێنج یا ئه‌وپه‌ڕى شه‌ش مانگ به‌رگه‌ی بێ موچه‌یى بگرێت". ئه‌مڕۆ هه‌ینى 4ى کانونى یه‌که‌مى 2020، له‌میانه‌ی گفتگۆیه‌کی کراوه‌دا له‌گه‌ڵ ڕێکخراوێکدا، مه‌لا به‌ختیار، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نى باڵاى سیاسی‌و به‌رژه‌وه‌ندى یه‌کێتى نیشتمانى کوردستان باسی له‌خۆپیشاندان‌و پێنه‌دانی موچه‌ی فه‌رمانیه‌ران کردوه‌و ڕایگه‌یاند:"دوو رۆژه خه‌ڵک خۆپیشاندان ده‌کات، ئه‌م حکومه‌ته ناتوانێ موچه‌و پێداویستییه‌کانى ژیانى خه‌ڵک دابینبکات". هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شکرد:" که خه‌ڵک ھه‌ر ده‌توانێ چوار پێنج یا ئه‌وپه‌ڕى شه‌ش مانگ به‌رگه بگرێت موچه‌ى نه‌ده‌یتێ، له‌وه زیاتر ناتوانێت‌و کاتێکیش دێت خۆپیشاندان ده‌کات ھه‌ق‌و مافى خۆیه‌تى ناڕه‌زایه‌تى ده‌رده‌بڕێت‌و ناھه‌قى نییه، بگره ئه‌وه ناھه‌قییه ھه‌قه‌کانیان له‌به‌رچاو نه‌گیرێت".
هاوڵاتی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە 24 کاژێری رابردوودا 236 تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەستنیشانکراون، 8 تووشبووی ڤایرۆسەکە گیانیان لەدەستداوە و 387 تووشبووی پێشووش چاکبوونەتەوە. وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان، رایگەیاند لە 24 کاژێری رابردوودا چوار هەزار و 205 پشکنینی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنا کراون، ئەنجامی 236 پشکنینیان پۆزەتیڤ بوون. تووشبووە نوێیەکان بەپێی پارێزگاکان بەمشێوەیە دابەشبوون: هەولێر: 78 تووشبوو سلێمانی: 79 تووشبوو دهۆک: 56 تووشبوو هەڵەبجە: 10 تووشبوو گەرمیان: 13 تووشبوو ژمارەی ئەو تووشبووانەی کۆرۆنا کە لە 24 کاژێری رابردوودا گیانیان لەدەستداوە، 8 کەس بوون، بەمشێوەیە: هەولێر: 2 کەس سلێمانی: 4 کەس دهۆک: 2 کەس ئەو تووشبووانەی پێشووش کە لەو ماوەیەدا چاکبوونەتەوە، 387 تووشبوون و بەپێی پارێزگاکان بەمشێوەیە دابەشبوون: دهۆک: 237 کەس هەولێر: 103 کەس گەرمیان: 29 کەس سلێمانی: 13 کەس هەڵەبجە: 5 کەس ئاماری گشتییش بەمشێوەیە: پشکنین: 832880 پشکنین تووشبوو: 97820 تووشبوو چاکبوونەوە: 61590 کەس ئەوانەی لەژێر چارەسەردان: 33027 کەس گیانلەدەستدان: 3203 کەس وەزارەتی تەندروستی داوا لە هاونیشتمانیان دەکات پابەندبن بە رێنماییەکانی تەندروستی و دوورکەوتنەوە لە شوێنی قەرەبالخ و پۆشینی ماسك و دەستکێش، لەکاتی پێویستیشدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە 122.
هاوڵاتى زانایەکی پسپۆڕی کرماشانی رایدەگەیەنێت توانی یەکەم دەرمانی کۆتاییهێنەر بە کۆرۆنا دروستبکات و مۆڵەتی بڵاوکردنەوەی دەرمانەکەی وەربگرێت. لەلایەکی تریشەوە تاران ئامادەیی دەربڕیوە بەبەکارهێنانی ڤاکسینی چینی و روسی بەبێ رەزامەندی رێکخراوی تەندروستی جیهانی، ئەوەش نیگەرانی لای پزیشکە پسپۆڕەکانی وڵاتەکە دروستکردووە. پڕۆفیسۆر عەلی موستەفایی کە پسپۆڕێکی پزیشکییە لەکرمانشان بەمیدیاکانی ئێرانی وتووە دەرمانێکی داهێناوە بۆ چارەسەری کۆرۆنا کە لەسەر چەندین گیای کوردەواری ناوچەکە دروستیکردووە کە تایبەتمەندی دەرمانییان هەیەو سودی هەبووە بۆ تووشبووەکان. هەشت مانگ زیاترە کۆرۆنا لەئێران پەرەی سەندووەو رۆژانە ژمارەیەکی زۆر لەخەڵک بەهۆیەوە گیان لەدەستدەدەن، زانایەکی کرماشانی لەدیمانەی لەگەڵ مێهر نیوز رایگەیاند کە یەکەم دەرمانی کۆتاییهێنەر بەکۆرۆنای دروستکردووە. ئەوەشی راگەیاند کە تائێستا (٢) هەزارو (500) تووشبوو بەم دەرمانە لەکۆرۆنا رزگاریان بووە، لەبارەی پاشهاتەکانی بەکارهێنانی ئەم دەرمانەوە پڕۆفیسۆر موستەفایی وتی «دەرمانەکە گیاییە و هیچ پاشهاتێکی نییە و زەرەری نابێت بۆ ئەوانەی بەکاریدێنن». ئەوەشی راگەیاند ئەوانەی بەسووکی تووشی کۆرۆنا بوونە بەم دەرمانە یەکسەر چاکدەبنەوەو بۆ چارەسەری ئەوانەش کە بەقورسی تووشی کۆرۆنا هاتوون زۆر بەکەڵکە و کاریگەریی ئیجابی هەیە. مەحمود رەزا مورادی سەرۆکی زانکۆی زانستی پزیشکی کرماشان سەبارەت بە دروستکردنی ئەم دەرمانە لەلایەن پڕۆفیسۆر موستەفایی بەمێهری وت «ئەمە شانازییەکی گەورەیە بۆ کرماشان و ئێران». راشیگەیاند ئەگەر ئەم دەرمانە دوایین مۆڵەت وەدەست بێنێت بەزووترین کات دەگاتە ناوەندە دەرمانییەکانی وڵات. دکتۆر قوباد موحەمەدی جێگری خۆراک و دەرمانی زانکۆی زانستی پزیشکی کرماشان سەبارەت بەوەرگرتنی مۆڵەتی کۆتایی بۆ بەرهەمهێنان و دابەشکردنی ئەم دەرمانە وتی «هەموو رێوشوێنەکان گیراوەتە بەرو دۆسیەی ئەم دەرمانە نێردراوەتە تاران و رێکخراوی دەرمانی وڵات خەریکە دوایین لێکدانەوەی بۆ دەکات». ئەوەشی وت کەپێدەچێت لەمانگی (12)دا دوایین مۆڵەتی پێویست وەربگیردرێت و وەک یەکەم دەرمانی کۆتاییهێنەر و یەکلایی کۆرۆنا لەجیهان کەڵکی لێوەربگیردرێت. تاران ئامادەیە ڤاکسینی چینی لەسەر هاووڵاتیان تاقی بکاتەوە ئێران ئامادەیی دەربڕیوە هاوکاری لەگەڵ چین و روسیا بکات بۆ گەشەپێدان بەڤاکسینی کۆڤید-19، بەڵام پسپۆڕانی تەندروستی ئێران بەگومانن و قایل نین ڤاکسینێکی بەرهەمهێنراوی چین یان روسیا لەسەر هاووڵاتیانی وڵاتەکە تاقیبکەنەوە بەبێ رەزامەندی رێکخراوی تەندروستی جیهانی. ئامادەیی ئێران بۆ هاریکاری لەگەڵ چین و روسیا بۆ گەشەپێدان بە ڤاکسین بۆ ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (کۆڤید-19) هۆشداریی دروستکردووە لەنێو کۆمەڵگەی پزیشکیی ئێران‌دا، بەجۆرێک کەسایەتییە باڵاکان دەڵێن دەکرێت ئەو ڤاکسینە سەلامەت نەبێت. لەپەیامێکی 10ی تشرینی یەکەمدا بۆ حکومەت و خەڵکی چین، سەرۆکی ئێران حەسەن روحانی رایگەیاند که ئێران «ئامادەیه بەشداریبکات لەبەرهەمهێنانی ڤاکسینی کۆڤید-19 لەگەڵ چین». لەمانگی ئابدا، باڵیۆزی ئێران له روسیا، کازم جەلالی وتی ئێران و روسیا «تاووتوێی شێوازەکانی هاریکارییان کرد لەسەر گەشەپێدان بەڤاکسینێکی ڤایرۆسی کۆرۆنا». جەلالی وتی قسەیکردووە لەگەڵ بەرپرسی سندوقی وەبەرهێنانی نەختی روسیا و بیروڕایان گۆڕیوەتەوە دەربارەی ئەگەری هاریکاری. بەڵام دوای ئەوە، روسیا رایگەیاند کە دەستیکردووە بەمۆڵەتدان بەڤاکسینی کۆڤید-19ی خۆی، بەهیچ جۆرێک باسی هاریکاریی ئێرانی نەکرد. دوای راگەیاندنەکەی جەلالی، پسپۆڕی باڵای پەتا گوازراوەکانی ئێران، مینۆ موهراز، کەئەندامێکی باڵای لیژنەی زانستی وڵاتەکەیە بۆ شەڕکردن دژی ڤایرۆسی کۆرۆنا، وتی «لەتەواوی جیهاندا» ڤاکسین بەرهەمدەهێنرێت. موهراز وتی «روسیاش کار لەسەر ڤاکسینێک دەکات، بەڵام کێشەیەک لەڤاکسینەکەی روسیادا هەیە.» ئاماژەیکرد بەوەی «روسیا تەنیا ئەو کاڵا بایۆلۆژیانە بەکاردەهێنێت کە لە روسیا بەرهەمهێنراون و هەرگیز رادەستی دەسەڵاتێکی نێودەوڵەتییان ناکات بۆ پەسەندکردن». دەوترێت موهرازو کەسایەتییە بەناوبانگەکانی دیکە لەکۆمەڵگەی پزیشکیی ئێران ناڕەزایی هاوشێوەیان ده‌ربڕیوه دەربارەی ئەگەری بەکارهێنانی ڤاکسینی چینی، لەگەڵ دەرمانە بەرهەمهێنراوەکانی چین لەئێران. هەروەها وتوویەتی بەرپرسانی تەندروستی گشتی ئێران تەنیا رێ بەدابەشکردن و مۆڵەتدان بەڤاکسینێک دەدەن کە لەلایەن دەسەڵاتی دەرمان و خۆراکی ئەمریکاو ئاژانسی دەرمانەکانی ئەوروپاو رێکخراوی تەندروستی جیهانییەوە پەسەندکرابێت. بەگوێرەی موهراز، وەزارەتی تەندروستی ئێران تەنیا متمانەی بەم سێ کیانە هەیە بۆ پەسەندکردنی دەرمانێکی بایۆلۆژی. پزیشکەکان دژی بەکارهێنانی دەرمانەکانی چینن پزیشکە ئێرانییەکان و نۆرینگەکان بەگشتی دژی بەکارهێنانی دەرمانە چینیەکانن، زۆرینەی جەماوەریش بەهەمان شێوە لێیان بەگومانە. حەسەن عەلی دادستان پسپۆڕێکی دادوەریە لەوەزارەتی داد، وتی «لە 2011وە، چەندین کەیس تۆمارکراون لەلایەن ئەندامانی خێزانی ئەو کەسانەوە کە بەهۆی بەکارهێنانی دەرمانی چینییەوە مردوون.» حەسەن عەلی دادستان وتی «هاوردەکارە نایاساییەکانی دەرمانی چینی سوودیان لەپێویستییەکانی خەڵک بینیوە لەدەمی کورتهێنانی دەرماندا. ئەمە سەری کێشاوە بۆ بەدگومانییەکی قووڵ بەرامبەر دەرمانی چینی.» هەروەها وتی چەندین مەرگ بەهۆی بەکارهێنانی بەنجی چینییەوە روویانداوه لەکاتی نەشتەرگەریەکانی دەیەی رابردوودا، وەک نموونەیەک، باسی لە مەرگی سیپهەر مالیک- ئەحمەدی، (13) ساڵ، کرد لەساڵی 2011 لەنەخۆشخانەیەکی گشتیی به‌ناوبانگی تاران، وتی کەیسەکە «هێشتا کراوەیەو لێکۆڵینەوەی لێدەکرێت». لەوتەیەکدا کە لەلایەن بڵاوکراوە میدیاییەکانی ئێرانەوە تۆمارکراوە، بەڕێوەبەری دەزگای نۆرینگەکانی ئێران، رەهبەر موژدەهی-ئازار وتوویەتی کە «فرۆشتنی دەرمانی لەچین دروستکراو بەخەڵک دەبێت لە نۆرینگەکان قەدەغە بکرێت». وتیشی «پەیڕەوەکانی سەلامەتی دەرمانی چینی قایلکەر نین بۆمان.» ئاماژەیکرد بەوەش که ئەمە بەهۆی ئەوەیە «ئەو دەرمانانە بەشێوەیەکی یاسایی نایەنە وڵاتەکەوە». چین و روسیا چی‌یان دەستدەکەوێت؟ پرسیاری سەرەکی بۆ زۆرێک ئەوەیە: بۆچی روسیا و چین دەیانەوێت ڤاکسینی کۆڤید-19 بەهاریکاریی ئێران بەرهەمبهێنن؟ چی‌یان دەستدەکەوێت؟ دکتۆر زەهرا شۆجاعپور، پسپۆڕێکی پەتا گوێزراوەکان بە مەشاریقی وت «ئەو وڵاتانەی ڤاکسینی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەرهەمدەهێنن مافی ئەوەیان نییە ڤاکسینە بێ مۆڵەتەکانیان لەوڵاتانی دیکە تاقیبکەنەوە.» وتی رێکخراوی تەندروستی جیهانی هیشتا هیچ ڤاکسینێکی چینی یان روسی په‌سه‌ندنەکردووە، بۆیە ئەو دوو وڵاتە مەبەستیانە «هاریکاری بکه‌ن» لەگەڵ ئێران، هەڵبەتە تەنیا بەناو، تا بتوانن ڤاکسینە بەرهەمهێنراوەکانیان بەبێ مۆڵەتی رێکخراوی تەندروستی جیهانی تاقیبکەنەوە. شوجاعپور وتی «لە ئەگەری سیناریۆیه‌کی هاریکاریدا، چین بەفەرمی پێکهاتە خاوەکان بۆ ڤاکسین دەنێرێت بۆ ئێران و دوای گەشەپێدانیان، ڤاکسینێکی لەئێران دروستکراو بەرهەمدەهێنرێت». وتی دوای کۆکردنەوەی ئەو ڤاکسینە لەئێران، حکومەت دەتوانێت تاقیبکاته‌وه لەسەر هاووڵاتیانی ئێرانی و ئاماژەیکرد بەوەی پرۆسەکە داهاتێکی باشیش بۆ رژێمی ئێران بەرهەمدەهێنێت. وادیارە رژێمی ئێران ئامادەیە مۆڵەت بداتە ڤاکسینێکی روسی یان چینی لەوڵاتەکە، هەرچەندە هیچ یەک لەیەکە پزیشکی و ده‌رمانییه‌کان یان جەماوەر پشتیوانی لەم جۆرە کارە ناکەن. حکومەتی ئێران رووبه‌ڕووی رەخنە و بێمتمانەیی دەبێتەوە بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی بەنهێنی ژمارەیەکی سنووردار لەدەرمانی ئەوروپییان هاوردە کردووە بۆ بەکارهێنانی خۆیان، بەجۆرێک خەڵک تەنیا دوای چەند راپۆرتێکی دزەکراو لەوبارەیەوە پێیانزانی. دەربارەی چارەسەرو ڤاکسینەکان، دەوترێت بەرپرسانی ئێران دەریانخستووە کە دەرمانی خۆرئاواییان بەلاوە باشترە -- دەرمان و چاودێری تەندروستی -- نەک دەرمانی چینی یان روسی. هەرکات بتوانن گەشتدەکەن بۆ وڵاتانی ئەوروپی بۆ چارەسەرو زۆربەی کات بێدەنگانە دەیکەن. بەڵام کاتێک نۆرەی خەڵک دێت، پێوەرو ئەولەویاتەکانیان دەگۆڕێت. ئێران یەکێک لەخراپترین دۆخەکانی هەبوو لەناوچەکە بەدەست ڤایرۆسی کۆرۆناوەو لەسەرەتای تشرینی دووەمدا، لەنێو ئەو وڵاتانەدا بوو کەزۆرترین خەڵکیان لێدەمرد. رژێمی ئێران هەر لەسەرەتاوە رووبەڕووی رەخنە بووەتەوە بەهۆی خراپ مامەڵەکردن لەگەڵ قەیرانی ڤایرۆسی کۆرۆنا، بەجۆرێک چاودێران بەخاوی لەوەڵامدانەوەدا تۆمەتباری دەکەن. هەروەها تۆمەتباری دەکەن بەبەڕێوبەرێتییه‌کی ناکاراو نهێنیگه‌ری و درۆ، دەڵێن هەوڵیداوە رادەی پەتاکە بشارێتەوە و شکستیهێناوە لەهەنگاوی بەرپێگرانە بۆ پاراستنی هاووڵاتیانی ئێرانی.
