هاوڵاتی بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسیی هەرێم ئەمڕۆ بەراورد بە دوێنێ پلەی گەرمی تا 5 پلە بەرزدەبێتەوە. ئەمڕۆ هەینی، 5ی تەمووزی 2024، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ هەینی ئاسمان ساماڵ دەبێت، پلەکانی گەرماش بەرزتر دەبێت بە 2 تـا 5 پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانى دوێنێ. دەشڵێت، سبهی شهممه بهههمان شێوه ئاسمان ساماڵ دهبێت و پلهكانی گهرماش لهبهرزیدا دهمێننهوه، لە هەردوو رۆژەكەدا خێرایى با مامناوەند دەبێت و ئاراستەكەشی باشووری خۆرئاوا دەبێت. بهرزترین پلهكانی گهرمای پێشبینیكراو: هەولێر: 44 سلێمانی: 41 دهۆک : 43 کەرکووک: 46 هەڵەبجە: 44 زاخۆ: 43 سۆران: 41 حاجی ئۆمەران: 32 گەرمیان: 48
مەهران رەمەزان هاوڵاتی، سلێمانی لە مانگی حوزەیراندا لە سنووری ناوچەکانی عەفرین، گرێسپی و سەرێکانی دەوڵەتی تورکیا 18 هاوڵاتی کوشتووە. ئەمڕۆ هەینی 5ی تەمووزی 2024، ئاژانسی هەواڵی (ANHA) ئاماری تاوانەکانی دەوڵەتی تورکیای لە مانگی حوزەیران لە رۆژئاوای کوردستان بڵاوکردەوە و تێدا هاتووە تەنها لەو مانگەدا 18 هاوڵاتی کوشتووە و دەیان کەسیشی رفاندووە و دەستدرێژیشیان کردۆتە سەر منداڵان. بەپێی ئاماری ئاژانسی هەواڵی (ANHA)، لە ماوەی مانگی حوزیراندا لە سنووری ناوچەکانی عەفرین، گرێسپی و سەرێکانی، دەوڵەتی تورکیا و 18 هاوڵاتی مەدەنیی کوشتووە. ئاژانسەکە ئەوەشی خستۆتەڕوو، هەر لەو مانگەدا سوپای تورکیا لە رۆژئاوای کوردستان بە دەیان خەڵکی مەدەنییان رفاندووە و هەندێكیشیان بۆ جاری دووهەمە لەلایەن سوپاکە دەرفێندرێن، پاش ئەوەی کە یەکەمجار لە بەرامبەر پارەدا رفێندرابوون. هاوکات ئاژانسەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، جگە لە تاوانی کوشتن و رفاندن لەلایەن سوپای تورکیا بۆ سەر ناوچەکانی سنووری عەفرین، گرێسپی و سەرێکانی، هەر بەوەش نەوەستاون و بەڵکو ئەشکەنجەی منداڵانیشیان داوە و دەستدرێژیشیان کردۆتە سەر بەشێکیان.
هاوڵاتی ئەمڕۆ هەینی کاتژمێر 8 ی بەیانی بە کاتی تاران گەڕی دووهەمی هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری ئێران بۆ دیاریکردنی جێگرەوەی ئیبراهیم رەئیسی کە 19ی ئایار لە رووداوی کەوتنە خوارەوەی کۆپتەر گیانی لە دەستدا دەستپی پێکرد. لە گەڕی یەکەمی ئەم هەڵبژاردنەدا کە رۆژی 28ی حوزەیران بەڕێوەچوو، مەسعوود پزشکیان بە 10 میلیۆن و 415 هەزار و 991 دەنگ و سەعید جەلیلی بە 9 میلیۆنو 473 هەزار و 298 دەنگ، زۆرترین دەنگەکانیان بەدەست هێنا، بەڵام نەیانتوانی 50% دەنگی بەشداربوان بە دەست بهێنن و گەیشتنە قۆناغی دووهەم. گرینگترین رووداوی گەڕی یەکەمی هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری ئێران، بەشداری کەمتر لە 40%خەڵک بوو. بە شێوەیەک کە تەنانەت رێبەری باڵای کۆماری ئیسلامیش باسی لە بەشداری کەمی خەڵک کرد و داوای لە خەڵک کرد لە هەڵبژاردنەکانی ئەمڕۆ هەینی ٥ی تەمووز دا بەشداری بکەن. کاتژمێر 8ی بەیانی، عەلی خامنەیی ڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامی لە حوسەینییەی ئیمام خومەینی لە تاران دەنگی خۆی خستە سندووقی دەنگدانەوە.
هەوراز حوسێن هاوڵاتی، سلێمانی بە گوێرەی لێکۆڵینەوەیەک، پیسبوونی هەوا لە 10 شاری گەورەی هیندستان هۆکاری 7٪ی تەواوی ژمارەی مردنە. رێکخراو و چالاکڤانانی ژینگە داوادەکەن بە زووترین کات کار بۆ پاراستنی ژیانی خەڵک بکرێت. لێکۆڵینەوەکە لەلایەن تیمێک زانای بواری کەشوهەوای هیندی کراوە و لە گۆڤاری بەناوبانگیی زانستیی لانسێت بڵاوکراوەتەوە. زاناکان بۆیان دەرکەوتووە لە هەریەک لە شارەکانی ئەحمەداباد، بەنگالورو، چینای، دەلهی، حەیدەراباد، کۆلکاتا، مۆمبای، پون، شیملا و ڤاراناسی، رێژەی دەنکۆڵەی زیانبەخش کە قەبارەکەی 2.5 مایکرۆ مەترە بەشێوەیەک زیادیکردووە کە خەڵک تووشی شێرپەنجەی سییەکان دەکات. بە گوێرەی رێکخراوی تەندروستی جیهانی، لە 2008 بۆ 2019، لە هیندستان 33 هەزار کەس بەهۆی پیسبوونی هەواوە گیانیان لەدەستداوە. هۆکاری سەرەکیشی زیادبوونی دەنکۆڵەی قەبارە گەورەیە کە مەزەندە دەکرێت لە هەر مەتر سێجایەک هەوادا 60 دەنکۆڵەی 2.5 مایکرۆ مەتریی تێدابێت. ئەمە لەکاتێکدایە رێکخراوی تەندروستی جیهانی دەڵێت دەبێت زۆرترین دەنکۆڵەی لەو قەبارەیە 15 دانە لە مەترێک سێجا تێپەڕ نەکات. ئەو ژمارەیە 7.2٪ی تەواوی مردنەکانە لەو 10 شارە گەورەیەی هیندستاندا. دەلهیی پایتەختی هیندستانیش خراپترین کواڵتی هەوای هەیە و بەهۆیەوە ساڵانە 12 هەزار کەس دەمرن، ئەوەش 11.5٪ی تەواوی مردنەکانی ئەو شارە پێکدەهێنێت. لەو شارانەشدا کە کواڵتی هەوا باشترە وەک مومبای، کۆلکاتا و چینای، رێژەی مردن بەهۆی خراپی هەواوە بەرزە. رێکخراوی دەبلیو ئێچ ئۆ ئاماژە بەوەش دەکات، نزیکەی هەموو دانیشتووانی زەوی ئێستا هەوای پیس هەڵدەمژن.
هاوڵاتی لە 14ی ئەم مانگەوە پێدانی دۆلار بە گەشتیاران لە عێراق تەنیا لەرێگەی كۆمپانیا و بانكەكانەوە دەبێت لە فڕۆكەخانە نێودەوڵەتییەكان. ئەمڕۆ پێنجشەممە 4ی تەمووزی 2024، بانكی ناوەندیی عێراق لەبارەی میكانیزمی نوێی پێدانی دۆلار بە گەشتیاران رایگەیاند، پێدانی دۆلار بە گەشتیاران لە عێراق تەنیا لەرێگەی كۆمپانیا و بانكەكانەوە دەبێت لە فڕۆكەخانە نێودەوڵەتییەكان دەبێت و ئامانج لەم میکانیزمە ئەوەیە دۆلار بە گەشتیاری راستەقینە بگات و ئاسانكارییان بۆ بكات دۆلاریان دەستبكەوێت. بانکی ناوەندی عێراق ئەوەشی خستەڕوو، ئامانج لەم میكانیزمە نوێیە كە لە رۆژی 14ی ئەم مانگەوە دەچێتە بواری جێبەجێكردن، ئەوەیە دۆلار بە گەشتیاری راستەقینە بگات و ئاسانكارییان بۆ بكات دۆلاریان دەستبكەوێت. باسی لەوەشکردووە، هاوڵاتی گەشتیار روو لە كۆمپانیای مۆڵەتپێدراوی ئاڵوگۆڕی دراو بكات، بۆ رادەستكردنی بڕی پارەكەی بە دینار بۆ وەرگرتنی پشكی خۆی لە دۆلار بەگوێرەی نرخی فەرمی ئاڵوگۆڕ دینار بەرامبەر بە دۆلار. دەشڵێت، دەبێت كۆمپانیای ئاڵوگۆڕی دراو تۆماری هاوڵاتی گەشتیار داخڵ بكات و ناوەكەی بەرزبكاتەوە بۆ پلاتفۆرمی ئەلیكترۆنی تایبەت بە بانكی ناوەندیی هەروەها ئەو پسوڵانەی رادەست بكات كە پرۆسەی دانانی دینار دەسەلمێنێت، بۆ وەرگرتنی دۆلار بەشێوەی كاش بەتەنیا لەناو فڕۆكەخانەدا. بانکی ناوەندی ئاماژەی بەوەشداوە، لەكاتی تەواوبوونی رێوشوێنەكانی دەرچووندا، لەرێگەی پەنجەرەی بەردەست لە فڕۆكەخانەوە دۆلارەكە رادەستی گەشتیار دەكرێت، ئەم پرۆسەیە لەماوەی 24 كاتژمێر لە رۆژو 7 رۆژ لە هەفتەدا بەردەستە. لە کۆتایشدا وتوویەتی، بڕیارمانداوە رێگە بە كۆمپانیاكانی ئاڵوگۆڕی دراو بدەین هەفتانە زیاتر لە یەك پشك وەربگرن، بۆ ئەوەی بتوانن بەتەواوەتی وەڵامی خواستی گەشتیاران بدەنەوە.
هاوڵاتی دەوڵەتی تورکیا گوندی ئەل جاتی باکووری کانتۆنی منبجیان، بە 15 تۆپ و هاوەن تۆپباران کرد. ئەمڕۆ پێنجشەممە 4ی تەمووزی 2024، دەوڵەتی تورکیا، بە چەکی قورس گوندێکی باکووری منبجیان تۆپباران کرد لە رۆژئاوای کوردستان،تا ئێستا لەبارەی زەرەر و زیانەکانی ئەو تۆپبارانەوە هیچ زانیارییەک بەردەست نییە. ئەمش لە کاتێکدایە هەر ئەمڕۆ دەوڵەتی تورکیا سێ جار گوندی سەرگەلی لە سنووری ئامێدی بۆردوومان کردوە.
هەوراز حوسێن هاوڵاتی، سلێمانی بە گوێرەی سەرچاوەیەکی ئیسرائیل کە بە میدیای ئەمریکای راگەیاندووە، حەماس و سوپای ئیسرائیل لەسەر لێواری دروستکردنی چوارچێوەیەکی گفتووگۆن تاوەکو بگەنە ئاگربەست. قسەکانی سەرچاوە ئیسرائیلییەکە لەکاتێکدایە، حەماس رایگەیاندووە، وەڵامێکی "ئەرێنی"ی پێشنیازێکی ئیسرائیلییان داوەتەوە. لە شوێنێکی دیکەشدا ئاماژە بەوەدراوە، "هەندێک داواکاریمان بۆ ئاگربەست و چوونەدەرەوەی تەواوی هێزەکانی ئیسرائیل لە غەززە پێشکێشکردووە". رێککەوتنەکە کە هێشتا کۆتایی نەهاتووە بەم جۆرەیە، بنیامین ناتانیاهو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل دەبێت سەرەتا گڵۆپی سەوز بۆ چوونە ناو قۆناخێکی نوێی گفتووگۆ لەگەڵ حەماس هەڵبکات. پاشان گفتووگۆ لەبارەی رێککەوتن لەسەر ئاشکراکردن پاشان ئازادکردنی دەستگیرکراوانی فەڵەستینی لەلایەن ئیسرائیلەوە لە بەرامبەر ئازادکردنی بارمتەکانی ئیسرائیل لەلای حەماس دەکرێت. بەرپرسانی ئیسرائیل پێویستە پێش چوونە ناو گفتووگۆکانەوە لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی وڵاتەکە و وەزیرەکانیان بە وردی تاووتوێی چوونە نێو گفتووگۆکان بکەن. پێشبینی دەکرێت گفتووگۆی نێوان حەماس و ئیسرائیل کە بە نێوەندگیری میسر، قەتەر و ئەمریکا دەکرێت حەوت بۆ هەشت هەفتە بخایێنێت. بە گوێرەی حەماس، لەلای ئەوانیشەوە ئیسماعیل هەنیە، رابەری بزوتنەوەی حەماس بۆ زیاتر لە دوو کاتژمێر لەگەڵ گفتووگۆکاران لە پەیوەندیدا بووە تاوەکو بەرەو "گەیشتن بە رێککەوتنێک" ئاڕاستەیان بکات. ئەم بەرەوپێشچوونانە لە هەوڵدان بۆ گفتووگۆی زیاتر لە کاتێکدایە، شەقامی ئیسرائیلی لە حکومەتەکەیان بۆ هەوڵنەدان بۆ ئازادکردنی بارمتەکان توڕەن. هۆشدارییان داوەتە حکومەت ئەگەر تەواوی هەوڵی خۆی بۆ گەیشتنە رێککەوتن نەدات، خۆپێشاندانی چەند ملیۆنی دەکەن.
هاوڵاتی تەندروستی هەولێر داوا دەکات لەماوەى هەفتەیەکدا لیستى ناوى فەرمانبەران ئامادەبکرێت و بۆیان بەرزبکرێتەوە بە مەستی پێدانی زەوی پێیان. ئەمڕۆ پێنجشەممە 4ی تەمووزی 2024، بەڕێوەبەرایەتى گشتیى تەندروستى هەولێر، لە ڕێگەی نووسراوێکەوە پاڵپشت بە بڕیارى ئەنجوومەنى وەزیران و وەزارەتى شارەوانى و گەشتوگوزار داواى لیستى ناوى فەرمانبەران لە فەرمانگە و بەڕێوەبەرایەتییەکانى دەکات بەمەبەستى پێدانى زەوى. لە نووسراوەکەی تەندروستی هەولێردا هاتووە، داواى بەڵێننامە و فۆرمى دابەشکردنى زەوى لەسەرجەم بەڕێوەبەرایەتى و نەخۆشخانەکانى سنوورى خۆى کردووە و داواشیکردووە بەگوێرەى مەرج و رێنماییەکان لیستى ناوى فەرمانبەرانی بۆ بەرزبکەنەوە و ئەوانیش ئاراستەى وەزارەتى شارەوانى و گەشتوگوزارى بکەن. جێگای ئاماژەیە، ئەنجوومەنى وەزیران، لە مانگى ئازار بڕیاریدا زەوى بدرێتە فەرمانبەران و خانەنشینانى سودمەند نەبوو لەوەرگرتنى زەوى و پێشینەکان، بەگوێرەى رێنماییەکانى وەزارەتى شارەوانى و گەشتوگوزار ئەو فەرمانبەرانەى کە خزمەتیان لە هەشت ساڵ زیاترە و پێشتر سوودمەند نەبوون زەوییان پێدەدرێت.
مەهران رەمەزان هاوڵاتی، سلێمانی ئامادەكاری دەکرێت بۆ ئەنجامدانی چواردەمین پرۆسەی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی لە ئێران, كە بڕیارە سبەینێ هەینی 5ی تەمووز بەڕێوەبچێت. ئەمۆ پێنجشەممە، 4ی تەمووزی 2024، لیژنەی نیشتمانی هەڵبژاردنەكانی ئێران رایگەیاند، لە كاتژمێر 8ی بەیانی ئەمڕۆوە, وادەی هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردنەكان بۆ هەردوو كاندیدی سەرۆكایەتی، كۆتایهاتووە، ئەوەش وەك ئامادەكاری بۆ ئەنجامدانی چواردەمین پرۆسەی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی لە ئێران، كە بڕیارە سبەینێ هەینی 5ی تەمووزی 2024، بەڕێوەبچێت. ئەمەش لە کاتێکدایە، لەگەڕی یەكەمی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئێراندا، 4 كاندید كێبڕكیان كرد، كە ئەوانیش، مستەفا پور محەمەدی، سەعید جەلیلی، محەمەد باقر قالیباف، مەسعود پزشكیان. لە گەڕی یەکەمی پرۆسەلەدا، هیچ كام لەكاندیدەكان دەنگی پێویستیان نەهێنا و بەو هۆیەوە هەڵبژاردن چووە گەڕی دووەم، كە تیایدا (مەسعود پزشكیان و سەعید جەلیلی) خاوەنی دوو زۆرترین دەنگەكانی گەڕی یەكەم بوون و بەیانیش كێبڕكێ دەكەن لەسەر بەدەستهێنانی پۆستی سەرۆكی ئێران. جێگای ئاماژەیە، هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردن بۆ سەرۆکایەتی کۆماری ئێران لە 30ی ئایاری 2024، دەستیپێكرد، دوای ئەوەی ئەنجومەنی پاراستنی دەستور، دروستی و پاكی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی گەڕی یەكەمی دووپاتكردەوە، كە رۆژی 28 حوزەیرانی رابردوو بەڕێوەچوو. لە کاتژمێر 8ی سبەینێ بەیانیی رۆژی هەینی 5ی تەمموز، 14هەمین خولی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری ئێران دەستپێدەکات و 10 کاتژمێر بەردەوام دەبێت، بەڵام وەزیری ناوخۆی ئێران دەتوانێت بڕیار لەسەر درێژکردنەوەی کاتی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن بدات.
گەنجێک بە فیشەک کوژرا و تائێستا بکوژەکەی دەستگیرنەکراوە. شەوی رابردوو 3ی تەمووزی 2024، لە قەزای سێمێلی سەر بە پارێزگای دھۆک گەنجێک بەھۆی ناوبژیوانیکردنەوە بە فیشەک کوژرا و تائێستاش بکوژەکە دەستگیرنەکراوە. لە یەکێک لە کافتریاکانی قەزای سێمێل دوێنێ شەو شەڕ لەنێوان دوو گەنجدا دروستبووە کە ئامۆزای یەکترن، ئامۆزایەکی دیکەی ئەو دوو گەنجەش ھەوڵی ناوبژیوانیکردنی داوە لە نێوانیاندا، بەڵام فیشەکی بەرکەوتووە و بەھۆی سەختی برینەکەیەوە گیانیلەدەستداوە. جێگای ئامەژەیە، تائێستا بکوژەکە دەستگیرنەکراوە و ھێزە ئەمنییەکان لە ھەوڵی دەستگیرکردنی بکوژەکەدان.
هاوڵاتی راوێژکارەکانی مەسعود بارزانی، ئاڵۆزییەكانی ئێستای ئەنجومەنی پارێزگای نەینەواو تاكڕەوی كوتلەیەكی سیاسی بە بڕیارەكان، كە ئەنجامەكەی دەبێتە خولقاندنی كێشەی زیاتر بەبێ سازانی هەمووان لەبارەی ئیدارەدانی قەزاو ناحیەكان، هاوكات بودجەو هەڵبژاردن و دۆخی ئەمنیش بەشێكی گرنگ دەبن لە گفتوگۆكان. ئەمڕۆ پێنجشەممە، 4ی تەمووزی 2024، عائید هیلالی، كەسایەتی نزیك لە چوارچێوەی هەماهەنگی و كیفاح مەحمود، راوێژكاری راگەیاندنی مەسعود بارزانی بە رۆژنامەی (الشرق الاوسط)یان راگەیاند، حكومەتی عێراق و هێزەكانی چوارچێوەی هەماهەنگی، پێشوازییەكی تایبەتیان لە مەسعود بارزانی، سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان كرد، بەجۆرێك زۆرێك لە سەركردەكانی دیارەكانی شیعە لە پێشوازیدا بوون. دەشڵێن، مەسعود بارزانی بە چوونی بۆ بەغدا، كۆتایی بە دابڕانێك هێنا كە ماوەی 6 ساڵ بەردەوامبوو، بەهۆی ناكۆكییە قوڵەكانی نێوان هەولێر و بەغدا لەبارەی زۆرێك لە كێشە جەوهەرییەكانی نێوان هەردوولا. لەم بارەیەوە كیفاح مەحمود, راوێژكاری راگەیاندنی مەسعود بارزانی بە رۆژنامەکەی راگەیاندووە، سەردانەكەی مەسعود بارزانی تەنها لە پرسەكانی نێوان هەرێم و ناوەنددا كورتنابێتەوە، بەڵكو ئاڵنگاری گەورە و گرنگ رووبەڕوی عێراق دەبێتەوە، لە پێشیشیانەوە، كاریگەرییە مەترسیدارەكانی جەنگی غەززە و باشوری لوبنان و ترسی تێوەگلانی عێراق تیایدا. لای خۆشیەوە عائید هیلالی, كەسایەتی نزیك لە چوارچێوەی هەماهەنگی بە رۆژنامەی (الشرق الاوسط) راگەیاندووە، سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان بەهاتنی بۆ بەغدا، زۆرێك لە چارەسەرەكانی لەگەڵ خۆی هەڵگرتووە. دەشڵێت، سەردانەكەی لەم كاتەدا بۆ بەغدا زۆر گرنگە بۆ چارەسەركردنی كێشە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان بەغدا و هەولێر، ئەم سەردانە بایەخی زۆری هەیە لە نزیكردنەوەی دید و بۆچونەكان لە زۆرێك لە پرسە جیاوازەكان. ئاماژەی بەوەشکردووە، بارزانی قورساییەكی سیاسی گەورەی هەیە لە بەغدا، ئەم سەردانەش ئەنجامی ئەرێنی دەبێت لەسەر پەیوەندییەكانی نێوان حكومەتی هەرێم و حكومەتی فیدراڵی. ئەوەشی بۆ رۆژنامە خستۆتەڕوو، لەمانگی ئایاری رابردووەوە، پەیوەندییەكانی نێوان هەولێرو بەغدا باشبونێكی رێژەیی بەخۆوە بینیوە، كاتێك دادگای فیدراڵی بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی كۆتایی كەمینەكانی لە پەرلەمانی كوردستان گۆڕی و رێگەی خۆشكرد بۆ گەڕانەوەی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن، دوای ئەوەی بەشداریكردنی تیایدا هەڵپەسارد، وەك ناڕەزایی بەرامبەر بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی كورسی كۆتاكان.
هاوڵاتی ئەمڕۆ پێنجشەممە 4ی تەمووزی 2024، عاسم جیهاد وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عيراق، بە رۆژنامەی الصباح راگەیاندووە، رێژەی وەبەرهێنانی گاز لە عێراق گەیشتووەتە 62%، بوونی وادەیەكی دیاریكراویش بۆ پڕكردنەوەی پێداویستیەكانی ناوخۆ رەتدەكاتەوە. عاسم جیهاد، ئەوەشی خستۆتەڕوو، پرۆژەی وەبەرهێنانی گاز لە كێڵگەی حلفایە لە میسان كراوەتەوە، كە 300 ملیۆن مەتر سێجا بەرهەمدەهێنێت و گازی وشكیش بۆ وێستگەكانی كارەبا دابین دەكات. باسی لەوەشکردووە، وەزارەت كاردەكات بۆ بەرهەمهێنانی گازی هاوەڵ لە هەردوو كێڵگەی غەراف و ناسریە لە زیقار و رێژەی كارەكان تەواوكراوەكان گەیشتووەتە 70% كە 200 ملیۆن مەتر سێجای رۆژانە گاز دابین دەكات. وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق، ئەوەشی بەرۆژنامەکە وتووە، گرێبەست لەگەڵ كۆمپانیای تۆتاڵ كراوە و بەدوو قۆناغ بڕی 600 ملیۆن مەتر سێجا گاز دەستبە ردەكات. دەشڵێت، گرێبەستێكی تریش هەیە بۆ وەبەرهێنانی كێڵگەی دەریاچەی بن عومەر لە قۆناغی یەكەمدا بە توانای 150 ملیۆن مەترسێجای رۆژانە و قۆناغی دووەمیش توانای 150 ملیۆن مەترسێجای رۆژانە.
هاوڵاتی ژمارەیەک چالاکوانی مەدەنی دەڵێن: دەوڵەتی تورکیای ئاکەپە مەهەپە بەشێوەیەکی پلان بۆ دارێژراو دڕندانە هێرشی زەمینی بۆ سەر هەرێمی کوردستانیان دەست پێکردووە، دەوڵەتی تورک دەیەوێت بەشێکی خاکی هەرێمی کوردستان داگیر بکات. ژمارەیەک چالاکوان دژی بەداگیر کاری دەوڵەتی تورکیا لە هەرێمی کوردستان بەیاننامەیەکی گرد بوو بوونەوەی نارەزایەتییان بڵاو کردەوە. دەقی بەیاننامەی سێهەم دژی داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورکیا لەهەرێمی کوردستان. بۆ ڕای گشتی لەناوە خۆ و دەرەوەی کوردستان . ـ سەرۆکایەتی کۆماری عیراقی فیدراڵ سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران ، فراکسیۆنەکانی پەرلەمانی عێراق . ـ رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان لەعێراق وھەرھمی کوردستان . ـ سەرجەم کونسڵگەریەکانی وڵاتانی بیانی لەهەرێمی کوردستان . حزب ورێکخراوەسیاسی و مەدەنیەکان.. هەموو لایەک ئاگادارن دەوڵەتی تورکیای ئاکەپە مەهەپە بەشێوەیەکی پلان بۆ دارێژراو دڕندانە هێرشی زەمینی بۆ سەر هەرێمی کوردستانیان دەست پێکردووەو بەسەدان تانک و زریپۆش ھەزاران سەرباز بەدەیان کیلۆمەتر ھاتوونەتە ناوخاکی ھەرێمی کوردستان و نزیکەلەوەی بادینان بەتەواوەتی داگیر بکات و بەردەوامیش هەڕەشە لەسلێمانی و ناوچەکانی تری هەرێمی کوردستان و عیراق دەکات، ئەمەلەکاتێکدایە تائێستا بەشێوەیەکی فەرمی نەحکومەتی عێراق، نە حکومەتی هەرێم هیچ هەڵوێستێکیان نیە ؟ تەنانەت پارتی دیموکراتی کوردستان ھاندەرو چاوساغی بۆ دەکات حکومەتی عێراقیش وەک تەماشاکەر بووەتە هاوکاری تورکیا . لەژێر ھەر پاساوێکدابێت ئەو دۆخە بۆ ھەرێمی کوردستان مەترسیەکی جدییە دەوڵەتی تورکیا ئامانجی داگیرکاری و دەستبەسەرداگرتنی ھەمیشەیی و سەپاندنی ئەمری واقعێکە کە زەرەر مەندی گەورە گەلی کوردو ھەرێمی کوردستانە ، ئەمەریکاو وڵاتانی هاوپەیمانیش هیچ هەڵوێستیەکی ڕوونیان بەرانبەر ئەو داگیرکاریە نیشان نەداوە، تورکیا وەک داگیرکەر وەک تیرۆریزمی دەوڵەتی گوندو دێهات و ئاوەدانی و ڕەزو باخ وژینگە دەسوتێنێ وجینۆسایدی دەکات وسیاسەتی زەوی سوتماک و سڕینەوە پەیڕەو دەکات، ئەو دەوڵەتە فاشستەی ئاک پارتی و مەھەپە و ھێزە پیلانگێرە ھاوپەیمانەکانیان بریاری لەناوبردنی کورد و کوردستانیان لەمێژووی سەدساڵەوەرگرتووە ئەوانە میراتگری سیاسەتی سەدساڵەی لەناوبردن و کۆمەڵکوژیەکانن ، پێویستە ھەموو لایەک حیزب و رێکخراو ونیشتیمانپەروەران وئازادیخوازن راستی ئەو ھێرش و داگیرکاریە بەقوڵی ببینن لەسەر ئەو بنەمایە خۆ بۆ ھەڵوێست و بەگژداچونەوەی ئامادەبکرێت ، تەنیا روحیەتی شۆرشگێری و ھێزی یەکگرتوی گەل دەتوانێت ئەو پلانە داگیرکاریە شکست پێبێنێت، بەپێچەوانەوە ئەو پەرتەوازەییو بێ دەنگیە ھێزی داوەتە داگیرکەران لەو درزەوە ھاوکارە خۆفرۆشەکان دەیانەوێت بە سینارێۆی رەش و قێزەون قەبارەی داگیرکاری و پێشێل کاریەکانی تورکیابشارنەوە و گەل بێدەنگ بکەن ؟ ئێستا کاتی ھەلوێست و نیشاندانی بەرپرسیاریەتی نەتەوەیی و نیشتیمانیە بەھەموو جیاوازیەکانمانەوە هەموو لایەک بەرپرسیارین لەوەی ڕوودەدات تەنھا ھێرش نیە بۆ سەر لایەنێکی دیاریکراو بەڵکو پلانی لەناوبردنی دەسکەوتەکانی گەلی کورد و لەقڵبدانی قەوارەی ھەرێمی کوردستانە کەبەخوێنی ھەزاران رۆڵەی ئازای گەلەکەمان دروست بووە، لەسەر ئەو بنەمایە بانگەوازی سەرتاسەری دەکەین بۆ گەلەکەمان لەناوەوە و دەرەوەی وڵات بەروحی راپەرینی گەلی شیلادزێ لەھەموو شوێنێک بەگژ ئەو داگیرکاریەدا بچنەوە تاوەدەر نانی دواسەرباز و بنکەو بارەگاکانیان لەبادینانی داگیرکراو ، دڵنیاین ئازادیخوازان و گەل بەیەکگرتووی دەتوانن داگیرکاری و خیانەت بەکۆتابێن. بڕوخێ داگیرکاری ، بەردەوامی بۆ تێکۆشان تاسەرکەوتن.
144چالاکوان و رۆژنامەنووس و کەسایەتی و ڕۆشنبیر و ئازادیخواز و مامۆستای زانکۆ ڕایدەگەیەنن، داوا لە گەلی کوردستان و عێراق و بازرگانان دەکەین، هەڵوێست وەربگرن دژ بە داگیرکردنی خاکی کوردستان و هەڵمەتی فراوانی بایکۆتی کاڵا و کەرەستەی تورکی بکەن. ئەمڕۆ بڕیار بوو گردبوونەوەیەک لە سەکۆی ئازادیی لە پارکی ئازادیی شاری سلێمانى لە دژی ئۆپەراسیۆن و هێرشە داگیرکارییەکانى دەوڵەتى داگیرکەری تورک بەڕێوە بچێت، بەڵام هێزەکانى ئاسایشی سلێمانی ڕێگەیان نەداى چالاکییەکە بەڕێوە بچێت. دوای ڕێگرییەکە چالاکوان و ئازادیخوازان ڕاگەیەندراوێکیان خوێندەوە و تێیدا هاتووە: هێرشی بەردەوام و بۆردوومان و داگیرکاری دەوڵەتی داگیرکاری تورکیا مەحکوم و شەرمەزار دەکەین، بە دەستدرێژی و پێشێلکاری بۆ سەروەری خاکی کوردستان و ئیکۆسایدی سروشت دەیبینین. ئاماژەى بەوەشکردوە، بانگی گەلەکەمان لەناوەوە و دەرەوەی هەرێمی کوردستان دەکەین، بێدەنگ نەبن بەرامبەر بە داگیرکردنی خاکی کوردستان و ئیکۆسایدکردنی ژینگە سروشتییەکەی، دەنگ هەڵبڕن و جوڵەی شەقام دەست پێ بکەن. لە بانگەوازەکەدا هاتووە: داوا لە گەلی کوردستان و عێراق و بازرگانان دەکەین، هەڵوێست وەربگرن دژ بە داگیرکردنی خاکی کوردستان و هەڵمەتی فراوانی بایکۆتی کاڵا و کەرەستەی تورکی بکەن. دەقی بەیاننامەی دووەم، دژی داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورکیا بەمجۆرەیە: هێرش و داگیرکردنی خاک و ئیکۆسایدکردنی ژینگەی سروشتی کوردستان، لەلایەن دەوڵەتی داگیرکاری تورکیاوە، ڕەتدەکەینەوە و بەتوندی لە دژی دەوەستینەوە: هێرشی بەردەوام و بۆردوومان و داگیرکاری دەوڵەتی داگیرکاری تورکیا مەحکوم و شەرمەزار دەکەین. بە دەستدرێژی و پێشێلکاری بۆ سەروەری خاکی کوردستان و ئیکۆسایدی سروشت دەیبینین. دەبێت دەوڵەتی داگیرکاری تورکیا هێرش و داگیرکارییەکانی لە خاکی کوردستان ڕابگرێت، وە بنکە و بارەگاکانی بباتە دەرەوەی کوردستان و ئیکۆسایدی ژینگەی کوردستان نەکات. بانگی گەلەکەمان لەناوەوە و دەرەوەی هەرێمی کوردستان دەکەین، بێدەنگ نەبن بەرامبەر بە داگیرکردنی خاکی کوردستان و ئیکۆسایدکردنی ژینگە سروشتییەکەی. دەنگ هەڵبڕن و جوڵەی شەقام دەست پێ بکەن. داوا لە گەلی کوردستان و عێراق و بازرگانان دەکەین، هەڵوێست وەربگرن دژ بە داگیرکردنی خاکی کوردستان و هەڵمەتی فراوانی بایکۆتی کاڵا و کەرەستەی تورکی بکەن. داوا لەو وڵاتانە دەکەین کە بەردەوامن لە هاوکاریکردنی سەربازی دەوڵەتی تورکیا، هاوکاریەکانیان بۆ سوپای ئەو دەوڵەتە داگیرکارەی ئەندامی ناتۆ ڕابگرن. بانگی بێدەنگ نەبوون و هەڵوێست و ڕاگرتنی داگیرکاری و ئیکۆسایدی ژینگەی کوردستان دەکەین، لە پەرلەمانی عێراق، سەرۆکی حکومەتی عێراق و وەزارەتی دەرەوەی عێراق، نهتهوه یهکگرتووهكان و نوێنهریان له عێراق، ئهنجومهنی ئاسایشی نێونهتهوەیی، ئهندامانی یهكێتی ئهوروپا، ڕێكخراوهكانی نێونهتهوهی و كومهڵگهی كوردستان و عێراق و جیهان. بەپێی دانپێدانانی جیهان و دەستوری عێراق، هەرێمی کوردستان قەوارەیەکی سەربەخۆیە و خاوەن حکومەت و کیانی خۆیەتی! بەڵام هەر ڕۆژەی لەلایەن دەوڵەتێکی داگیرکارەوە، سەروەری ئەم هەرێمە کوردییە پێشێل دەکرێت، دەستدرێژی دەکرێتەسەر و خاکەی داگیردەکرێت! بەتایبەت لەلایەن دەوڵەتی داگیرکاری تورکیاوە، گوند و شاخەکان تۆپباران دەکرێن، خەڵکی مەدەنی بێ ماڵ و جێگە دەکرێن، باخ و ڕەزی هاونیشتیمانیانمان لەناو دەبەن، دارستانە سروشتییە خۆڕسکەکان دەبڕنەوە، درەختەکان لەڕەگەوە هەڵدەکێشن و دەیاندزن، دارستانەکان دەسوتێن، چەکی قەدەغەکراوی کیمیای بەکاردەهێنن، کانی و کانیاوەکان وێران دەکەن، وڵاتپارێزان تیرۆر دەکەن! ئەوەی دەوڵەتی تورکیا دەیکات جینۆسایدی کورد و ئیکۆسایدی سروشت و ژینگەی کوردستانە، بەبەرچاوی دەوڵەتانی جیهان و عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە، خاکی پیرۆزمان داگیردەکەن. کەچی نە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و نە عێراق و هەرێم، هیچ هەڵوێست و بەیان و ڕێگرییەکیان نیە! بەپێی ئامارەکانی ڕێکخراوی سی پی تی، تەنها لە سەرەتای ئەمساڵەوە تاوەکو مانگی ٦ی ٢٠٢٤، سوپای داگیرکاری تورکیا ٨٣٣ هێرش و بۆردوومانی بۆ سەر خاکی هەرێمی کوردستان و عێراق ئەنجامداوە، هێرشەکان بەم شێوەیەی خوارەوە بوون: پارێزگای دهۆک: ٣٦٥، هێرش و بۆردوومان. پارێزگای هەولێر: ٣٥٦، هێرش و بۆردوومان. پارێزگای سلێمانی: ١٠٢، هێرش و بۆردوومان. پارێزگای نەینەوا: ١٠، هێرش و بۆردوومان. بەتەنیا لە ماوەی دوو ڕۆژدا و لە بەرواری ١٢ و ١٣ ی ٦ی ئەمساڵدا، سوپای داگیرکاری تورکیا ٢٧ بۆردوومانی بۆ سەر زنجیرە چیای مەتینا و گەلی ڕەشاڤا لە قەزای ئامێدی، وە چیای ساوێن لە بناری قەندیل، لوتکەی کوڕاشەڵ و بناری چیای کێوەڕەش لە قەزای ڕانیە، چیای جاسوسان لە قەزای پشدەر، گوندی کانی میرانی کۆماری و نزارە لە قەزای پێنجوێن ئەنجامداوە. بەتەنیا لەم ساڵدا، ٨ هاووڵاتی مەدەنی، بەهۆی بۆردوومان و لەشکرکێشییەکانی سوپای داگیرکاری تورکیاوە بۆ سەر خاکی هەرێم شەهیدبوون. لە ئێستادا دەوڵەتی تورکیا دەیەوێت، لە ناحیەی شیلادزێوە بۆ قەزای باتیفا هێڵێکی ئەمنی بکێشێت. هێڵەکە بە ناحیەی دێرەلووک و بامەڕنێ و بێگۆڤادا تێپەڕدەبێت و بەمەش هەموو گوند و شارەدێ و زنار و زەوی و دۆڵ و خاک و ئاوی پشتی ئەم هێڵە، لەژێر کۆنتڕۆڵی سەربازی تورکیادا دەبێت، وە هەر پێکدادانێکیش لەم ناوچەیەدا ڕووبدات، ئەوا لە ناو ئاواییەکاندا دەبێت و شارەدێکانی ئەو ناوچەیە دەبنە گۆڕەپانی شەڕ و خەڵکی سڤیل دەبنە قوربانی و هێندەی تر ژینگە و سروشتی کوردستان لەلایەن دەوڵەتی داگیرکاری تورکیاوە وێران دەکرێ. ئامانجێکی تری دەوڵەتی داگیرکاری تورکیا لەم لەشکرکێشییە سەربازییە، گەیشتنە بە چیای حەوت تەبەق لە ناحیەی شیلادزێ و دواتریش داگیرکردنی زنجیرە چیای گارە، کە بەمە حکومەتی هەرێمی کوردستان لە %٧٠ – ٧٥ی خاک و سنوری دەسەڵاتەکەی لە پارێزگای دهۆک لەدەستدەدات! ڕێکخراوەکان و هاوڵاتیان: 1- کۆمیسیۆنی ژینگەی کەنەکە. 2- ڕێکخراوی سروشتی کوردستان. 3- ڕێکخراوی ئازادبوون. 4- ڕێکخراوی پارێزەرانی ئاوی عێراق. 5- ڕێکخراوی ملەکەوە بۆ پاراستنی ژینگە. 6- ڕێکخراوی ژینگەی تەندروست. 7- د. ابتسام اسماعیل قادر – ماموستای زانكۆ و سەرۆكی بنكەی گەلاوێژ. 8- د. شێرکۆ حەمەئەمین قادر – مامۆستای زانکۆ. 9- د. بڕوا ڕەسوڵ ئەحمەد – مامۆستای زانکۆ. 10- ئالان شکور حەمەی هەیەر – پارێزەری ژینگە و شارەزا لە بواری سەلامەتی. 11- بیلال حسن ساڵح – ئەندامی ڕێکخراوی سروشتی کوردستان. 12- سامان گوڵ محەممەد – شاعیر و چالاکوان. 13- سوارە مەحمود حەسەن – چالاکوان و ڕۆژنامەنووس. 14- هەڵوێست کەریم – فیمینستی ژینگەیی. 15- محمد صالح بەرزنجی- نووسەر و ڕۆژنامەنووس. 16- ئامانج شارباژێڕی – نوسەر و ڕۆژنامەنووس و ل. ناوەندی ڕووناکبیری شارباژێڕ. 17- سەروەر قەرەداغی – ڕۆژنامەنوس و پارێزەری ژینگە. 18- عەباس قادر – مافناس. 19- بەرزان شەلال – مامۆستا. 20- حکیم عبدالکریم عبدالرحیم – چالاکی مەدەنی. 21- شادیار شۆڕش – ڕۆژنامەنووس. 22- بەرهەم هەورامی – ڕۆژنامەنوس. 23- ڕێز لەتیف – میدیاکار. 24- بەهرە عومەر – ڕۆژنامەنووس. 25- ئاڤان نادر – ڕۆژنامەنووس. 26- شۆخان ساڵح میرزا – ڕۆژنامەنووس. 27- ساکار محمد سعید – ئەندامی ڕێکخراوی سروشتی کوردستان. 29- شۆڕش خدر توفیق – چالاکی سیاسی. 30- لەتیف فاتیح فەرەج – نووسەر. 31- زکریا محمەد سعید – چالاکی مەدەنی . 32- پەروا علی – چالاکی مەدەنی. 33- ئومێد محمد ساڵح – ڕوژنامەنوس و شارەزای دادوەری . 34- سەنگەر عەبدوڵلا – چالاکوان. 35- ابراھیم محمد فرج – چالاکی سیاسی. 36- نەبیل موسا – پارێزەری ئاوی عێراق. 37- عەبدوڵلا کەریم مەحمود – توێژەی بواری ئەنفال. 38- مهاباد نەجم – هاوڵاتی. 39- سەرکەوت پێنجوێنی – ب. ڕێکخراوی کیکۆ. 40- ئەڤین تاهیر- ئەندامی باڵای ئەکادیمیای زیرەکی دەستکرد. 41- ڕەهێڵ شەوکەت – ڕۆژنامەنووس. 42- بۆتان گەرمیانی – ڕۆژنامەنووس. 43- شایی ئارام – ڕۆژنامەنووس. 44- موحسین کەریم-میدیاکار 45-هەڵبەست عەبدوڵڵا – هاوڵاتی. 46- نوا عەبدوڵلا – خوێندکاری زانکۆ. 47- سەردەشت محمد صالح – پارێزەری ژینگە. 48-نەخشەوان زیاد سمایل – مامۆستا و ئەندامی دامەزرێنەری گۆیژە بپارێزە. 49-باران گەرمیانی – ڕۆژنامەنووس. 50- ئەرکان محەمەد – ڕۆژنامەنووس. 51- هێمن حسێن – ڕۆژنامەنووس. 52- هێمن ئەحمەد – ڕۆژنامەنووس. 53- فەیروز ئیسماعیل – ڕۆژنامەنووس. 54- شەن سدیق – میدیاکار. 55- شادی حەسەن – میدیاکار. 56- ناسیار موستەفا – ڕۆژنامەنووس. 57- شنا فایەق – ڕۆژنامەنووس. 58- هیوا سەید سەلیم – نووسەر و چالاکی سیاسی. 59- شكراڵلە حمد ئەمین سەعید – چالاكوانی مەدەنی. 60- بڕوا ئەسعەد – ڕۆژنامەنووس. 61- زۆسك باڵەك – ڕۆژنامەنووس. 62- هاوڕێ جەبار – چالاكوانی سیاسی. 63- گەرمیان تۆفیق – ڕۆژنامەنووس. 64- سەرمەند قەرەداغی – ژینگەدۆست. 65- ئەیاد محەمەد – ڕۆژنامەنووس. 66- شەیما عەدنان-چالاکوانی سیاسی. 67-هەرێم مەحموود – چالاکوانی سیاسی. 68- جومعە كەریم – چالاکوانی سیاسی. 69- كۆچەر عومەر – چالاکوانی سیاسی. 70- بڕوا عبدولڕەحمان – ڕۆژنامەنووس. 71- میران عەبدوڵا – ڕۆژنامەنووس. 72- بەرهەم لەتیف – ڕۆژنامەنووس. 73- نێچیر لەتیف – ڕۆژنامەنووس. 74- ژیان سان – ڕۆژنامەنوس. 75- محمد عەزیز – ڕۆژنامەوان. 76- کەسەر بوڵدان – ڕۆژنامەنوس. 77- زانــا مستەفا – ڕۆژنامەنوس. 78-دیاری فایەق – میدیاکار. 79- ژینا ئیسماعیل – ڕۆژنامەنوس. 80- نژیر میکائیل أحمد – چالاکوانی سیاسی. 81- شنۆ محمد – شاعیر و نوسەر. 82- ابراهیم حسن – جێگری بەرپرسی مەڵبەندی هەولێر(پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان). 83- گوڵباغ جەلال – چالاکوانی سیاسی. 84- شۆڕش حەمەئەمین – چالاکوانی سیاسی. 85- فەرهاد عەلی – چالاکوانی سیاسی. 86- ئەوین سالار – فەرمانبەر. 87- دڵنیا کەریم – فەرمانبەر. 88- دیانا کەریم – دەرچوی دانەمەزراو. 89- ڕێبین بەکر – ڕۆژنامەنوس. 90- ئاراس ئیبراهیم – ڕۆژنامەوان. 91- سازگار عمر امین – فەرمانبەر و چالاکوانی ژینگە. 92- هاوژین شوانە – ڕۆژنامەنووس. 93- هەوار محمد – ڕۆژنامەنووس. 94- سەیران محمد – پەرستار. 95-هێشو شوانە – ڕاگەیاندکار. 96- هەنار شوانە – خوێندکار. 97- ئاوارە سالار – مامۆستا. 98- ئاڤێستا عوسمان – ڕۆژنامەنوس. 99- هێرۆ بەهادین – ڕۆژنامەنوس. 100- جوانە محمد – مامۆستا. 101- ڕێبین هەورامی – ڕۆژنامەنوس. 102- عبدالرحمان حسین – مامۆستا. 103- نزار کامل حسین – ئەندازیاری کشتوکاڵی و ژینگەدۆست. 104- هەردی دولبەر – ڕۆژنامەنووس. 105- ئاوات علی ڕۆستەم – خۆبەخشی ژینگەیی. 106- توانا مستەفا – ڕۆژنامەنووس. 107- ڕۆژان ئەبوبەکر – ڕاگەیاندکار. 108- سامان فەریق – مامۆستا و ئەندام لە ڕێکخراوی سروشتی کوردستان KNO. 109- هەردی دولبەر – ڕۆژنامەنووس. 110- ئەنەس محمد – ڕاگەیاندکار. 111- وەلید ئەحمەد – ژەنیار. 112- پەخشان محمد – چالاکوان. 113- شەهلا حەفید – ئەندامی کۆمیسیۆنی ژینگەی کەنەکە. 114- د. ڕازاو گوڵێ مەحمود – پارێزەر.
هاوڵاتی چالاکوانانی مەدەنی لە هەرێمی کوردستان دەڵێن: ناڕەزایی تووندی خۆمان دەردەبڕین، دژی لەشکرکێشیی سەربازیی دەوڵەتی تورکیا بۆ ناو قووڵایی خاکی هەرێمی کوردستان و داگیرکردنی ژمارەیەک گوندی سەر سنوور لە دەڤەری بادینان و دانانی بازگەی سەربازی، هەروەها داوای هەڵوێست وەرگرتن دەکەن. ئەمرۆ ژمارەیەکی زۆر لە چالاکوانە مەدەنییەکان و کەسایەتییەکانی هەرێمی کوردستان دژی لەشکرکێشی و بۆردوومان و تێکدانی ژیگەی هەرێم بەیاننامەیەکی ناڕەزاییان ئاراستەی حزبەکان و حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد. دەقی بەیاننامەکە: بۆ/ بەڕێزان: سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان –عێراق حکومەتی هەرێمی کوردستان – عێراق مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان مەکتەبی سیاسیی حیزبەکانی تری هەرێمی کوردستان. بەناوی ژمارەیەک چالاکی مەدەنیی هەرێمی کوردستان، نیگەرانی قووڵ و ناڕەزایی تووندی خۆمان دەردەبڕین سەبارەت بە لەشکرکێشیی سەربازیی دەوڵەتی تورکیا بۆ ناو قووڵایی خاکی هەرێمی کوردستان و داگیرکردنی ژمارەیەک گوندی سەر سنوور لە دەڤەری بادینان و دانانی بازگەی سەربازی و ناچارکردنی دانیشتوانی هەندێک لەو گووندانە تا ناوچەکانی خۆیان چۆڵ بکەن کە بێگومان ئەم ڕەفتارانەش پێشێلکردنێکی بەرچاوی سەروەریی خاکی هەرێمی کوردستان و عێراقە. ئێمە سەرەڕای تێگەیشتنمان لەو ئاڵنگارییانەی کە لەو سنوورەدا ڕووبەڕووی ئاسایشی ناوخۆیی هەرێمی کوردستان بوونەتەوە ، درک بەو ڕاستییەش دەکەین کە چارەسەرکردنی ئەم کێشانە دەبێت لە ڕێگەی هاوکاریکردنی یەکتر و هەوڵدان بۆ فەراهەمکردنی ئاشتی و ڕێزگرتن لە سەروەریی خاکی یەکتری و لێکتێگەیشتنی نێودەوڵەتی و دەستوەرنەدان بێت لە کاروباری یەکتری. بەپێچەوانەی ئەمانەوە، بۆمبارانکردن و داگیرکاری و لەشکرکێشیی سەربازی و پێشێلکردنی سەروەریی خاکی هەرێمی کوردستان، تووندوتیژیی زیاتر بەرهەم دەهێنێت و دەبێتە مایەی نائارامی و تێکچوونی ئاسایشی ناوچەکە. ئێمە سەرەڕای نیگەرانیمان بەرامبەر ئەم پێشێلکاری و داگیرکاری ولەشکرکێشیە سەربازییەی دەوڵەتی تورکیا، نیگەرانین لە بێدەنگیی دامەزراوە فەرمییەکانی هەرێمی کوردستان و حیزبەکانی دەسەڵات و دەرەوەی دەسەڵات لە هەرێمی کوردستاندا، هەروەک ئەوەی پێمان بڵین بێدەنگیمان نیشانەی ڕازیبوونمانە بەوەی کە دەگوزەرێت. قەوارەی دەستووریی هەرێمی کوردستان- عێراق بەرهەمی خەباتی بێوچان و ڕەنج و کۆششی نزیکەی سەد ساڵی ڕابردوی گەلی کوردستانە کە بە درێژایی ئەو مێژووە ڕووبەڕووی پاکتاوی نەژادی و کۆمەڵکوژی و زیندانیکردن و ئەشکەنجەدان و سوتماککردنی خاکەکەی بۆتەوە، لەبەرئەوە بێدەنگبوون لەم دۆخە مەترسیدارە و بەشداریکردن لەگەڵ سوپای دەوڵەتی تورکیا لەو گەمەیەدا بەرپرسیارێتییەکی مێژوویی یەکجار گەورەیە و قوومارکردنە بە خاکی کوردستان و چارەنووسی گەلەکەی لە ئێستا و ئایندەدا. هەر بۆیە داواتان لێ دەکەین بێدەنگی بشکێنن و ڕاشکاوانە بیروبۆچوون وهەڵوێستە سیاسی و دیبلۆماسییەکانتان بۆ میللەتەکەی خۆتان ڕوون بکەنەوە، واز لە چرپەچرپ وگفتوگۆی ژێربەژێر بهێنن و بە دەنگێکی دلێر لەگەڵ هاوڵاتییەکانی خۆتاندا بدوێن و ئەستۆی خۆتان لەو بەرپرسیارێتییە مێژووییە پاک بکەنەوە. کاتی ئەوەیە هەموومان بە یەک دەنگ بڵێین نا بۆ داگیرکاری ولەشکرکێشیی سەربازیی دەوڵەتی تورکیا بۆ ناو خاکی هەرێم و پێکەوە داوا لە دەسەڵاتە فیدڕالییەکانی عێراق بکەین کە هەڵوێستێکی بەپەلە و کاریگەریان هەبێت بەرامبەر بەم کردەوانەی دەوڵەتی تورکیا، هەروەها داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بکەین سنوورێک دابنێت بۆ لەشکرکێشی و دەستوەردانەکانی تورکیا لە کاروباری هەرێمی کوردستان و ڕێز لەو یاسا و پەیماننامە نێودەوڵەتیانە بگرێت کە پەیوەندی نێوان دەوڵەتەکان ڕێک دەخات. کۆمەڵێک چالاکی مەدەنی سلێمانی ٢/٧/٢٠٢٤ ناوەکان: 1- کاوان فەرەج عەلی ... چالاکوانی مەدەنی و راوێژکاری دارایی 2- سەفوەت سدقي ... پارێزەرو ئەندامی ئەنجومەنی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان (قۆناغی راگوزاری) 3- طیب جەبار ... ئەندازیارو نوسەر. 4- محەمەد کەریم ...جێگری سەرۆکی مونتەدای ئابوریناسانی کوردستان ... سەرۆکی پێشووتری دەستەی وەبەرهێنان 5- خەبات عەبدوڵڵا ... نووسەر و رۆژنامەنووس 6- گەشە دارا حەفيد ... پارێزەرو ئەندامی پێشووتری پارلەمانی کوردستان 7- د. کامەران قەرەداخی ...ئەکادیمی و پزیشکی پسپۆڕ. 8- د. رازاو مەحمود فەرەج ... ئەکادیمی و ئەندامی پێشووتری پارلەمانی کوردستان 9- تەحسین قادر ... وەزیری پێشووتری سەرچاوەکانی ئاو لە حکومەتی هەرێمی کوردستان. 10- پەروا عەلی... ئەندامی پێشووتری پارلەمانی کوردستان. 11- مەحمود رەزا ئەمین... ئەندامی پێشووتری ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق 12- ئارام جەمال... چالاکوانی مەدەنی و شارەزا لەکاروباری هەڵبژاردنەکاندا. 13- د. پەروین نوری عارف ... ئەکادیمی و شارەزا لە مێژووی زارەکی 14- ئەبوبەکر عومەر عەبدوڵڵا ... ئەندامی پێشووتری پارلەمانی کوردستان 15- شۆڕش ئەمین ... چالاکوانی مەدەنی. 16- ستارە عارف... نوسەر و رۆژنامەنووس 17- د. شێرکۆ حەمە ئەمین ... ئەندامی پێشووتری پارلەمانی کوردستان 18- فەرەیدون عومەر ... بەڕێوەبەری پێشووی هاتوچۆی سلێمانی 19- نەوزاد مەجید شەریف... مافناس 20- ئیبراهیم مەجید فەرەج ... مامۆستای زانکۆ 21- د. دارا محەمەد جەمیل ... ئەکادیمی و راوێژکاری وەزارەت 22- موحسین ئەدیب... بەڕێوەبەری گشتی رۆشنبیری سلێمانی 23- بابەکر دڕەیی ... نوسەرو رۆژنامەوان 24- شوان عەبدوڵڵا تۆفیق... زیندانی سیاسی 25- عەبدولڕەحمان قادر غەفور. ..زیندانی سیاسی 26- جەمال شێخ جەلال... فەرمانبەری خانەنشین 27- رێبوارحەمە ئەمین ... خاوەنکار 28- ئیبراهیم ئەحمەد ساڵح... فەرمانبەری خانەنشین. 29- هۆمەر محەمەد ...نوسەرو چالاکوانی مەدەنی. 30- بابان جەعفەر .... چالاکوانی مەدەنی
