هاوڵاتی سەرۆکی لیژنەی ئەمنی هەڵبژاردنەکان لەبەغدا لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا سەرکەوتنی پرۆسەی دەنگدانی راگەیاندو ئاشکراشیکرد: زۆرترین بەشداری دەنگدان لەناوچە کوردستانییەکان بووە هاوکات یەکێتی تائێستا سێ سکاڵای دژی پێشێلکارییەکانی ئەمڕۆی دەنگدان لە کۆمسیۆن تۆمارکردوە سەرۆکی لیژنەی ئەمنی هەڵبژاردنەکان لەبەغدا لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا وتی، "تا ئێستا هیچ پێشێلکارییەک تۆمارنەکراوە و سندوقەکان بەرێگای زەمینی و ئاسمانی دەگوازنەوە و سەرکەوتنی پرۆسەی دەنگدانی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراقی ڕاگەیاند. لەم پەیوەندەدا یەکێتی نیشتمانی کوردستان تائێستا سێ سکاڵای دژی پێشێلکارییەکانی ئەمڕۆی دەنگدان لە کۆمسیۆن تۆمارکردوە، بههۆی ئهوهی ژمارهیهكی زۆری هاوڵاتیان نهیانتوانیوه ئهمڕۆ بهشداری دهنگدان بكهن و دهنگ بدهن. بەپێی سکاڵاکانی یەکێتی، لە بەشێکی زۆری گەڕەکە کوردییەکان بەشێک لەدەنگدەران نەیانتوانیوە دەنگەکانیان بدەن بەهۆی بونی کێشە لە پەنجەمۆرەکان یاخود بارکۆدەکان یان نەخوێندەنەوەی پەنجەمۆری هاوڵاتیان لەلایەن ئامێری دەنگدانەوە. ئەمڕۆ دوشەممە هەڵبژاردنی گشتی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق بەڕێوەچوو هاوکات کەمێک پێش ئێستا جیاکردنەوەى دەنگەکان لە ناوەندەکانى دەنگدان لە پارێزگای کەرکووک و سەرجەم پارێزگاکانى دیکە دەستی پێکرد وبەپێی دوایین زانیاری کۆمسیۆن ڕێژەی بەشداریکردن لە دەنگدانى گشتى لە پارێزگای کەرکووک گەیشووەتە نزیکەى ٧٠%. هاوکات بڕیارە سبهینێ ئێواره كۆمسیۆن ئهنجامه بهراییهكانی ههڵبژاردن رابگەیەنێت.
هاوڵاتی چەند بەرپرسێکی یەکێتی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایانگەیاند کە لە کەرکوک پلانێکی گەورە دژی کوردەکان ئەنجامدراوە و هەزەرەها کورد لە دەنگدان بێبەشکراون، داواش دەکەن، ئەوانەی دەنگیان نەداوە بچنە سەر سندوقەکانی دەنگدان و دەنگی خۆیان بدەن. هەریەکە لە خالید شوانی، وەزیری دادی عێراق لەسەر پشی یەکێتی و رێبوار تەها ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی و سەرۆکی لیستی هاوپەیمانی کەرکوک هێز و ئیرادەمانە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییان لەبارەی بەڕێوەچوونی دەنگدان لە کەرکوک ساز کرد. لە کۆنگرەکەدا رێبوار تەها وتی، "بەرنامەیەکی پیلان بۆداڕێژراو لە دژی دەنگی کورد جێبەجێ کراوە و بە دەیان هەزار کورد پەنجەمۆر و کارتی دەنگدانیان ناخوێندرێتەوە و رێگایان پێنادرێت دەنگ بدەن." رێبوار تەها داوای لە کوردانی کەرکوک کرد کە "رێگا نەدەن نەیارانمان ئەمشەو ئاهەنگی سەرکەوتن بگێرن" و روو لە سندوقەکانی دەنگدان بکەن چونکە "دەیانەوێت کوردستانبوونی کەرکوک بسڕنەوە." هاوکات خالید شوانی هەمان داواکاری کرد و وتی، "داوا لە کەرکوکییە ئازیزەکان دەکەم ئەم چەند سەعاتەی کە ماوە بچن دەنگ بدەن و چوار ساڵی باشتر بۆ نەوەکانیان دەستەبەر بکەن."
هاوڵاتی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، رێژەی بەشداریکردن تا نیوەڕۆی ئەمڕۆ گەیشتووەتە %17 و وادەی دەنگدانیش درێژناکرێتەوە. کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە راگەیاندراوێکدا دەڵێت، تاکو کاتژمیر 12ی ئەمڕۆ رێژەی بەشداریکردن لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان لە عێراق گەیشتووتە %17. هاوکات کۆمسیۆن باسی لەوەش کردووە، هەتا ئێستا ئامێرەکانی دەنگدان کێشەیان بۆ دروست نەبووە و وادەی دەنگدانیش درێژ ناکرێتەوە کە بڕیارە کاتژمیر 6:00ی ئێوارە کۆتایی بێت. لەلایەکی ترەوە، عەلی عەباس، بەرپرسی راگەیاندنی لقی کەرکوکی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند رێژەی بەشداریکردن لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک تا کاتژمێر 12ی ئەمڕۆ %32 بووە، واتە 260 هەزار و 519 کەس بەشداربوون لە دەنگدان. هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق لە کۆی 19 پارێزگا لە 15 پارێزگا بەرێوەدەچێت بە بەشداری زیاتر لە 15 ملیۆن کەس کە 285 ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگاکان هەڵدەبژێرن.
هاوڵاتی وەزیری ناوخۆی عێراق رێگری لێکرا دەنگ بدات بەهۆی ئەوەی کە دەبوو لە دەنگدانی تایبەت دەنگی بدایە نەک دەنگدانی گشتی. میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردەوە کە ئەمڕۆ دووشەممە کارمەندانی کۆمسیۆن رێگرییان لە عەبدولئەمیر شەمەری، وەزیری ناوخۆی عێراق کردووە کە بەشداری لە دەنگداندا بکات بە بیانوی ئەوەی کە دەبوو لە دەنگدانی تایبەتدا دەنگی بدایە. بەپێی هەواڵی میدیا عێراقییەکان، عەبدولئەمیر شەمەری بەنیاز بوو لە ئۆتێل رەشید لە ناوەندی بەغدا دەنگ بدات و بۆ ئەو مەبەستەش بەیانی ئەمڕۆ سەردانی شوێنەکەی کردووە بەڵام کارمەندانی کۆمسیۆن نەیانهێشتووە بەشداری لە دەنگدان بکات و پێیان راگەیاندووە کە دەبوو لە دەنگدانی تایبەت بەشداری بکردایە کە تایبەتە بە هێزە ئەمنییەکان. دوای 10 ساڵ ئەمە یەکەم جارە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق ئەنجام بدرێت کە لە 15 پارێزگای عێراق بەڕێوەدەچێت و زیاتر لە 15 ملیۆن کەس مافی دەنگدانیان هەیە.
هاوڵاتی محەممەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند هەڵبژاردنی پارێزگاکان ئەرکێکی گرنگە بۆ جێبەجێکردنی لامەرکەزی و داوای لە هاوڵاتتیانی عێراقی کرد بەرەو سندوقەکانی دەنگدان بڕۆن تا بتوانن ئەو کەسە هەڵبژێرن کە "باشترین و شیاوترین تایبهتمهندی دهستپاكی و دڵسۆزی تێدایه." دوای ئەوەی ئەمڕۆ دووشەممە 18ی کانونی یەکەمی 2023، سودانی لە بنکەیەک لە بەغدا لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان دەنگیدا، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، هەڵبژاردنی پارێزگاكان ئەرکێکی گرنگە بۆ جێبەجێكردنی لامەرکەزی لە عێراق و ئەنجومەنی پارێزگاكان پایەیەكی گرنگی دەوڵەتن و پشتیوانی حكومەت دەبن لە جێبەجێكردنی پرۆگرامەكانی. سەرۆکوەزیرانی عێراق داواشی لە هاوڵاتیان کرد بهشداری له پڕۆسهی دهنگدان بكهن بۆ ههڵبژاردنی باشترین و شیاوترین ئهو كهسهی كه "تایبهتمهندی دهستپاكی و دڵسۆزی تێدایه"، تاوهكو ببێته ئهندامی ئهو ئهنجومهنه كه نوێنهرایهتی پارێزگاكان دهكهن و بهگوێرهی دهستور و یاسا ئهركهكانی ئهنجامدا. دوای 10 ساڵ ئەمە یەکەم جارە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق ئەنجام بدرێت کە لە 15 پارێزگای عێراق بەڕێوەدەچێت و زیاتر لە 15 ملیۆن کەس مافی دەنگدانیان هەیە.
هاوڵاتی میدیای فهرمی سوریا بڵاویكردهوه، ئهمشهو ئیسرائیل هێرشێكی ئاسمانی بۆ سهر دهوروبهری دیمهشقی پایتهختی سوریا دهستپێكردوه و بهشێكی هێرشهكانیش لهڕێگهی سیستمی بهرگری ئاسمانیهوه پوچهڵ كراونهتهوه. تەلەفزیۆنی فەرمی سوریا ئەمڕۆ یەكشەممە بڵاویكردەوە كە سوپای ئیسرائیل دەوروبەری دیمەشقی پایتەختی سوریای كردووەتە ئامانج و هێزەكانی بەرگری ئاسمانی ئەو وڵاتەش وەڵامی هێرشەكانیان داوەتەوە. ژمارهیهك له موشهكهكانی ئهمشهوی ئیسرائیل كه دیمهشقیان كردبوه ئامانج خراونهته خوارهوه و بهشێكی دیكهشیان ئامانجهكانیان پێكاوه، بهڵام تا ئێستا هیچ زانیاریهك لهبارهی زیانهكان نهخراوهتهڕو. لەسەرەتای دەستپێكردنی شەڕی غەززەوە بەردەوام سوپای ئیسرائیل چەند ناوچەیەكی سوریا بۆردومان دەكات.
هاوڵاتی پەرلەمانتارێکی دەم پارتی لە دانیشتنێکی پەرلەمانی تورکیادا دژی قەدەغەی زمانی کوردی لە ناوەندەکانی خوێندن ڕایگەیاند؛" زمانی دایکی ئێمە کوردییە و هێڵی سوورە لەلامان." گولجان کاچماز پەرلەمانتاری ژنی شاری وانی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) لە دانیشتنی تایبەتی پەرلەمان، لە بارەی بودجەی وەزارەتی پەروەردە و وەزارەتی خزمەتی کۆمەڵایەتیی و خێزان لەسەر قەدەغەی زمانی کوردی هاتە دەنگ. ئەو پەرلەمانتارە دوای ئەوەی سڵآوی نارد بۆ زیندانیانی سیاسی وڵاتەکە لە بارەی چالاکیی مانگرتنی زیندانیان وتی ،"سڵاو دەنێرم بۆ زیندانییانی سیاسیی و ناڕەزایەتیی نیشاندا لەبارەی گۆشەگیریی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، ئاماژەی بەوەدا، بۆ ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئۆجالان لە هەموو زیندانەکاندا چالاکی مانگرتن لە خواردن دەتیپێکردووە." هاوکات گولجان کاچماز لە کۆتایی وتەکانیدا بە کوردی قسەیکرد و وتی: “هەموو کەسێک بە زمانی خۆی قسە دەکات و زمانی ئێمەش کوردییە، زمانی کوردی هێڵی سوورە لای ئێمە” دەمودەست پەرلەمانتارانی ئاکەپە و مەهەپە و ئیی پارتی هاتنە دەنگ و ناڕەزایەتییان نیشاندا لەو کاتەدا گولجان کاچماز بەمشێوەیە وەڵامی دانەوە ” بانگی کارمەندانی وەرگێڕ بکەن”.
هاوڵاتی رۆژنامەیهكی ئهمهریكی ئاشكرای دهكات كه ئیدارەی بایدن تاوتوێی بژاردەکان بۆ وەڵامدانەوەی حوسییەکان دەکەن، ئەمە لەکاتێکدا هێرشی درۆن و موشەکیی حوسییەکان بۆ سەر ئیسرائیل و کەشتییە بازرگانییەکان لە رێڕەوە ئاوییەکان زیادیکردووە ئهمڕۆ یهكشهممه، رۆژنامهی پۆلیتیکۆ بڵاویكردهوه: ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی ههوڵی راگرتتنی حوسییهكانی یهمهن دهدهن، بهمهبهستی پشتگیركردن بۆ ههر ئهگهرێكی وهڵامی ئهمهریكا بۆ سهر حوسییهكان لە دو رۆژی رابردودا پنتاگۆن کەشتیی فڕۆکە هەڵگری (USS) بۆ کەنداوی عەدەن لە کەناراوەکانی یەمەن گواستوەتەوە. وەک لە ڕۆژنامەکەدا هاتووە سوپا بژاردەکانی داوەتە فەرماندەکان بۆ هێرشكردنە سەر حوسییەکان و چاوەڕوانی فەرمانی سەرووی خۆیان دەکەن هاوکات ئیدارەی بایدن لە ترسی کاردانەوەی ئێران خۆی لە هێرشی سەر حوسییەکان بەدوورگرتووە کە ناوە ناوە کەشتیی بازرگانی دەکەنە ئامانج. پۆلۆتیکۆ دەڵێت، "بههۆی زیادبونی هێرشە سهربازییهكانی حوسییهكان لە چەند رۆژی رابردودا ئهگهر ئهوه ههیه بهرپرسه پله باڵاكانی ئاسایشی نیشتمانی بیركردنهوهیان بگۆڕیت و هاوكاری كۆمهڵگهی نێودهوڵهتی بكهن دژی حوسییهكان." هێرشی حوسییەکان کاریگەریی گەورەی بەسەر رێڕەوی بازرگانیی دەریاییەوە هەیە؛ رۆژی هەینی کۆمپانیای مایرسک کە گەورەترین کۆمپانیایە لە رێگەی دەریاوە کاڵا هەناردە دەکات، هەناردەکردنی لە رێگەی بابول مەندەب وەستاند کە رێڕەوێکی گرنگی بازرگانییە لەنێوان دەریای سوور و کەنداوی عەدەن. شەڕی ئیسرائیل و حەماس 70 رۆژی تێپەڕاندووە و تاوەکو نزیکەی 19 هەزار فەڵەستینی کوژراون، ئەمەش دوای ئەوەی 7ی ئۆکتۆبەری ئەم ساڵ حەماس هێرشی کردە سەر ئیسرائیل هاوکات لەم پەیوەندەدا بڕیارە ئەم هەفتەیە هەریەک لە لۆید ئۆستن، وەزیری بەرگری ئەمریکا و چارلس بڕاون، سوپاسالاری ئەمریکا سەردانی تەل ئەڤیڤ بکەن و سەردانەکە بۆ رازیکردنی ئیسرائیلە بۆ ئەوەی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکەی سنووورداربکات لە ترسی تەشەنەسەندنی و بڵاوبوونەوەی بەسەر ناوچەکەدا.
هاوڵاتی کاترین لۆکۆنا وەزیری دەرەوەی فەرەنسا سەردانی ئیسرائیلی کرد و خوازیاری ئاگربەستی نوێ و جێگێر بوو لە کەرتی غەزە. لە وەڵامدا ئێلی کۆهن، وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل هەرجۆرە داواکارییەک بۆ راگرتنی جەنگی بە هەڵە ناوبرد. کاترین کۆلۆنا، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا رۆژی یەکشەممە ١٧ی کانوونی یەکەم، دوای دیدار و گفتوگۆ لەگەڵ ئێلی کۆهن و لە تێل ئەڤیڤ، لەگەڵ ئەوەی داوای راگرتنی جەنگی کرد وتی، پاریس نیگەرانە لەوەی کە ژمارەیەکی زۆر کەسانی مەدەنی و سڤیل لە غەزە دەکوژرێن و خوازیاری ئاگربەستی نوێ و جێگیرە لە ئێستادا. وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل جارێکیتر هەڵوێستی دەوڵەتی ئیسرائیلی لەمەڕ ئاگربەست دووپات کردووەو ئاگربەستی بە هەڵە ناوبرد و وەک دیارییەک بۆ حەماس باسی لە ئاگربەست کرد. لە داوا کارییەکی هاوشێوەدا، وەزیری دەرەوەی دوو وڵاتی بەریتانیا و ئەڵمانیا داوایان لە ئیسرائیل کرد قایل بێت بە ئاگربەستی نوێ و جێگیر لە ئێستادا. وەزیری دەرەوەی بەریتانیا و ئەڵمانیا رایانگەیاند، لەگەڵ ئەوەی ئەو مافە بۆ ئیسرائیل بە رەوا ئەزانین کە مەترسییەکانی حەماس کەم بکاتەوە، بەڵام نیگەرانین لە ژمارەی زۆری کوژراوانی مەدەنی و سڤیل لەم جەنگەدا. دەیڤید کامێرن، وەزیری دەرەوەی بەریتانیا، لە هەڵوێستێکی نوێدا، لە وتارێکی هاوبەشیدا لەگەڵ ئانالنا بائیربۆک، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا، نووسی :" ئامانجی ئێمە ئەوە نییە کە تەنها کۆتایی بە جەنگ بهێنرێت لە ئێستادا. بەڵکوو دەخوازین ئاشتییەک سەقامگیر بێت کە ئەو ئاشتییە بۆ رۆژان و ساڵان و جیلەکانی داهاتوو بمێنێتەوە، کەوایە ئێە پشتیوانی لەئاگر بەست ئەکەین، بەڵام بەو مەرجەی جێگیر و بەردەوام بێت.
هاوڵاتی بەهۆی شکانی بۆرییەکی 36ی ئینجی زیاتر لە 10 گەرەکی ناو سەنتەری شاری دهۆک ئاویان پێنادرێت تا بۆرییەکە چاکدەکرێتەوە و بەرێوبەری گشتی ئاوی دهۆکیش داوا لە هاوڵاتییان دەکات زۆر ئاو بەفیڕۆ نەدەن تا بۆرییەکە چاک دەکرێتەوە. کێشەی ئاوی گەرەکەکان لە هێڵی سەرەکی سێمێل-گرێ باسێ دروستبووە کە بەهۆی شکانی ئەو هێڵەوە گەڕەکەکان بێ ئاودەبن. ئەوانەی تووشی کەم ئاوی دەبن 13 گەڕەکی ناو دهۆکن. ڤەگیر ئەحمەد، بەڕێوبەری گشتی ئاوی دهۆک سەبارەت بەوەی کەی بۆرییەکە چاک دەکرێتەوە بە هاوڵاتی راگەیاند، "تیمەکانمان سەرقاڵی چاککرنەوەی بۆرییەکەن، جارێ نازانین کەی تەواو دەبێت." بەرێوبەری گشتی ئاوی دهۆک وتیشی، "هاوڵاتیانی خۆمان لەو گەڕەکانە ئاگادار دەکەینەوه کەوا ئابوری لە ئاودا بکەن تا بۆرییەکە چاکدەکرێتەوە و کێشەکە چارەسەر دەکرێت."
پەرلەمانی عێراق: نابێت هەڵە دووبارە ببێتەوە و دەبێت کۆمسیۆن گەرەنتی سەلامەتی ئامێرەکانی دەنگدان بدات
هاوڵاتی سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق لەسەر ئەو گرفتە تەکنیکییانەی لە بەشێک لە ئامێرەکانی دەنگدانی تایبەتدا روویداوە "نیگەرانی" خۆی دەربڕی و داوا لە کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەکات ئەو هەڵانە لە هەڵبژاردنی گشتیدا، کە بڕیارە سبەینی بەڕێوەبچێت، دووبارە نەبێتەوە. سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق لە بەیاننامەیەکدا دەڵیت، "بە نیگەرانییەوە بەدواداچونمان بۆ ئەو گرفتە تەکنیکیانە کرد کە لە کاتی پرۆسەی دەنگدانی تایبەتدا لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکاندا رویاندا، بە تایبەتی نەناردنی ئەنجامەکان لە رێگەی ئامێری ئهلیكترۆنییهوه" بۆیە دەبوو کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان ئهركه دهستوورییهكانی جێبەجێ بکات. بەهۆی تێکجوونی هەندێک ئامێرەوە لە دەنگدانی تایبەتدا کە دوێنی شەممە بەڕێوەچوو، دەنگەکان بەشێوەی ئەلکترۆنی نەگوازرانەوە بۆ نوسینگەی سەرەکی کۆمسیۆن بۆیە بڕیاردرا کە بەشێوەی دەستی دەنگەکان هەژمار بکرێن دوای ئەوەی سندوقەکانی دەنگدان رەوانەی نوسینگەی سەرەکی دەکرێن. هاوکات کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق باسی لەوەش کرد کە دوای هەڵبژاردنی گشتی ئەنجامی دەنگدان دەخەنەڕوو. لە بەیاننامەکەی سەرۆکایەتی پەرلەمان هاتووە، یاسای هەڵبژاردنەکان کۆمسیۆنی دەستکراوە کردووە کە گرێبەست لەگەڵ کۆمپانیا سەربەخۆکان ئەنجامبدات بۆ ئەوەی ئامێری ئەلکترۆنی بەکاربهێنرێت کە رێگری لە ساختەکاری ئەنجامەکان بکات، بۆیە پێویستە کۆمسیۆن گەرەنتی تەواوەتی بدات کە هەڵەی تەکنینی لەو جۆرە دووبارە نەبێتەوە و سەلامەتی ئەو ئامێرانەی بەکارهاتوون لە هەڵبژاردندا رابگەیەنێت. هاوکات سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق داوای ئەوەش لە کۆمسیۆن کردووە کە پێش بەرێوەچوونی هەڵبژاردنی گشتی کە بڕیارە سبەینێ دەستپێبکات، خۆی لە هەڵە و کەموکورتی بپارێزێت.
هاوڵاتی لاهور شیخ جەنگی لە رۆژی ئاڵای کوردستاندا پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند خەڵکی هەرێمی کوردستان شایەنی ئەوەیە لە ژێر سایە و سێبەری ئاڵای کوردستان ژیانێکی سەربەرزانە بژی، بەڵام "چەند حیزبێکی خۆماڵی" رۆژ بە رۆژ دەیانچەوسێننەوە. ئەمڕۆ یەکشەممە کە یادی ئاڵای کوردستانە لاهور شێخ جەنگی پەیامێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، "ئەم ئاڵایە ناسنامە و سیمبولی میللەتێکە کە دەیان هەزار ڕۆڵەی قارەمانی خۆی کردووەتە قوربانی بۆ بەرگریکردن و پارێزگاریکردن لە نەکەوتن و بە بەرزی هێشتنەوەی، ئێستا ئەو میللەتە شایەنی ئەوەیە کە لەژێر سایە و سێبەری ئەم ئاڵایەدا ژیانێکی سەربەرزانە و شایستە و شەرەفمەندانە و خۆشگوزەران بژی." لە درێژەی قسەکانیدا لاهور شێخ جەنگی باس لەوە دەکات کە خەڵکی هەرێمی کوردستان "بەدەست چەند حیزبێکی خۆماڵییەوە ڕۆژ بە ڕۆژ دەچەوسێندرێتەوە و هەوڵی بێ ئیرادەکردن و نائومێدکردن"یان دەدرێت. لەکۆتایی پەیامەکەشیدا لاهور شیخ جەنگی دەڵێت، لەم کاتە نائومێدەدا "دەبێت بە هەموو ئەوانەی کە هەست بە بەرپرسیاریەتیی ئەخلاقی دەکەن بەرامبەر بە ئێستا و ئایندەی میللەتەکەمان شان بدەینە بەر ئەرکێکی قورس و خۆری هیوا هەڵبێنینەوە."
هاوڵاتی دانوستانەکانی نێوان حەماس و ئیسرائیل بەنێوەندگیری قەتەر بۆ ئازادکردنی بارمتەکان دەستیپێکردووتەوە، بەڵام حەماس سوورە لەسەر بڕیارەکەی کە هیچ بارمتەیەک ئازاد ناکات هەتا ئیسرائیل شەڕ رادەگرێت. ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز لەزاری سەرچاوەیەکی ئاگادار رایگەیاند، دەیڤد بارنیا، سەرۆکی دەزگای هەواڵگری مۆساد لەگەڵ محەممەد بن عەبدولرەحمان ئەلتانی، سەرۆکوەزیرانی قەتەر لە وڵاتێکی ئەوروپی کۆبووەتەوە بۆ تاووتوێکردنی ئازادکردنی بارمتە ئیسرائیلییەکان. کۆبونەوەکە بە یەکەم کۆبونەوەی بەرپرسانی باڵای قەتەری و ئیسرائیلی دادەنرێت لەوکاتەوەی کە لە سەرەتایی ئەم مانگەوە کۆتایی بە ئاگربەستی حەوت رۆژە هات کە تێیدا زیاتر لە 110 بارمتەی ئیسرائیلی ئازادکران. هاوکات بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا خۆی لە قسە کردن لەسەر ئەو کۆبوونەوەیە دزییەوە کە لەلایەن رۆژنامەنوسێکەوە پرسیاری دەربارەی لێیکرا، بەڵام ئەوەی پشتڕاستکردەوە کە رێنمایی بە تیمی دانوستانکاری ئیسرائیلی داوە. لەلایەکی ترەوە لە بەیاننامەیەکدا بزوتنەوەی حەماس دووپاتی کردەوە کە لەگەڵ هیچ دانوستانێکدا نییە بۆ ئاڵوگۆڕی بارمتەکان هەتا ئیسرائیل هێرشەکانی بۆ سەر غەززە بەتەواوی رانەگرێت و ئەمەشی بە هەموو نێوەندگیرەکان وتووە.
هاوڵاتی مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی لە رۆژی هەڵکردنی ئاڵای کوردستاندا پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئاڵاکەمان رەمزی براوابەخۆبوونی گەلەکەمانە. لە پەیامەکەیدا، کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بڵاوکردووەتەوە، مەسعود بارزانی پیرۆزبایی لە خەڵکی هەرێمی کوردستان دەکات بەبۆنەی رۆژی هەڵکردنی ئاڵای کوردستان و دەڵێت، "ئاڵاکەمان ڕەمزی بەرخودان و ئاشتیخوازی و بڕوابەخۆبوونی گەلەکەمانە." 17ی کانونی یەکەمی هەموو ساڵێک بە رۆژی هەڵکردنی ئاڵای کوردستان دەستنیشانکراوە لەلایەن پەرلەمانی کوردستانەوە لە ساڵی 2004 هەڵکردنی ئاڵای کوردستان مێژووەکەی دهگهڕێتهوه بۆ 22ی کانونی دووەمی 1946. لە رێوڕەسمی راگەیاندنی كۆماری كوردستان لە رۆژهەڵاتی كوردستان لە گۆڕەپانی چوارچرای شاری مەهاباد بۆ یەكەمجار بەفەرمی ئاڵای کوردستان هەڵدرا، بوو بە رەمزی كۆماری كوردستان.
هاوڵاتی بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، رایگەیاند جەنگ بەردەوام دەبێت هەتا سەردەکەون بەپێچەوانەی ئەو فشارە نێودەوڵەتییانەی لەسەریانە. لەدوای ئەوەی سوپای ئیسرائیل سێ بارمتەی بە "هەڵە" کوشت لە کەرتی غەززە، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل بۆ یەکەمجار دوای ئەو روداوە وتارێکی پێشکەش کرد و رایگەیاند، "ئێمە لەپێناوی ژیانمان لە جەنگداین. دەبێت جەنگ بەردەوام بێت تا سەرکەوتن بەپێچەوانەی فشارە نێودەوڵەتییەکان و ئەو باجەی کە داومانە لە جەنگدا." دوای زیاتر لە دوو مانگ لە بەردەوامی جەنگ لە غەززە، فشارە نێودەوڵەتییەکان لەسەر ئیسرائیل زیادیان کردووە و داوا دەکرێت کە ئاگربەست رابگەیەنرێت لەکاتێکدا کە تا ئێستا 18 هەزار کەس کوژراون. سوپای ئیسرائیل رۆژی هەیینی رایگەیاند، هێزەکانیان بە "هەڵە" سێ بارمتەی ئیسرائیلییان کوشتووە دوای ئەوەی وەک "هەڕەشە" حسابیان بۆ کردوون. دواتر لە لێکۆلینەوەکانی سوپای وڵاتەکە ئەوە دەرکەوتووە کە بارمتەکان بێ جل بوون و بەشی سەرەی جەستەیان رووت بووە، لە هەمان کاتیشدا ئاڵای سپییان هەڵکردووە لەوکاتەی تەقەیان لێکراوە. هاوکات هێرزی هەلەڤی، سەرۆک ئەرکانی سوپای ئیسرائیل بەرپرسیارییەتی تەواوەتی کوژرانی ئەو سێ بارمتەیەی هەڵگرت و وتی، "سوپای وڵات و منیش وەک فەرماندەکەی بەرپرسیارییەتی تەواوەتی هەڵدەگرین سەبارەت بەوەی روویدا، ئێمە ئەوەی لە دەسەڵاتماندا بێت دەیکەین تا روداوێکی لەو جۆرە هەرگیز دووبارە نەبێتەوە."