هاوڵاتی فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا رایگەیاند، لە شەوی رابردو لە نزیک کەرکوک پێنج سەربازی هێزەکانی هاوپەیمانان لەگەڵ پێنج ئەندامی گروپێکی چەکداری کە ئامادەکارییان بۆ هێرش بۆ سەر هێزەکانی ئەمریکا دەکرد توشی پێکدادان بون، دواتر هێزەکانی ئەمریکا بە سیستمی ئاسمانی بەرپەچی دانەوە و هەر پێنج ئەندامی گروپە چەکدارییەکە کوژران. فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا سێنتکۆم لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس ئەمشەو دووشەممە رایگەیاند، "رۆژی 3ـی کانوونی یەکەم، لە نزیک کەرکووک، هێزی هاوپەیمانان لە رێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە هێرشی کردە سەر پێنج چەکدار کە ئامادەکارییان دەکرد بە درۆن هێرش بکەنە سەر هێزی هاوپەیمانان، لە ئەنجامدا پێنج چەکدارەکان کوژران و درۆنەکەشیان تێکشکێندرا." فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا ئەوەشی ئاشکرا کردووە، "بەر لە هێرشەکە، هێزە ئەمنییەکانی عێراقیان لە هێرشەکە ئاگادار کردووەتەوە." هاوکات شەوی رابردووش گرووپە چەكدارەكانی عێراق ئاماژەیان بەوە كرد، پێنج چەكداریان لە بۆردوومانێكی ئەمریكیدا لەسنووری كەركووك كوژراون. گروپە چەكدارەكانی عێراق بەرپرسیارێتی هێرشەكانیان بۆ سەر هێزەكانی ئەمریكا لە ١٧ی ئۆكتۆبەری ڕابردووەوە ڕاگەیاند، ئەمەش لە كاردانەوەی پشتیوانی واشنتۆن بۆ ئیسرائیل لە بۆردومانی غەززە.
هاوڵاتی ئەمڕۆ هاوڵاتییەك لە شارۆچكەی بەردەڕەش خۆی سوتاند، دوای ئەوە لە باڵەخانەی خانووەكەیان خۆی هەڵدایە خوارەوە و بەهۆیەوە گیانی لەدەست دا و پاش ڕووداوەکە دەرکەوت ئەو کەسە ناوى یاسر نایب مستەفایە و مامۆستاى وانەبێژ بووە و هاوڕێیەکی دەڵێت قەرزار بووە. بەپێی گێڕانەوەی ئەو کەسانەی نزیکی رووداوەکە بوون، نزیك کاتژمێر ٨:٣٠ بەیانی ئەمڕۆ مامۆستا یاسری ٢٧ ساڵان کە پیشەی مامۆستای وانەبێژە لە شارۆچكەی بەردەڕەش خۆی سوتاند، دوای ئەوە لە باڵەخانەی خانووەكەیان خۆی هەڵدایە خوارەوە و بەهۆیەوە گیانی لەدەست دا . هاوڕێیەکی مامۆستا یاسرکە لە هەمان خوێندنگە مامۆستا بوون بە هاوڵاتی وت: مامۆستا یاسر کەسێکی زۆر لەسەرخۆ و رێک وپێک بوو، هەروەها کێشەی لەگەڵ هیچ کەسێکی نەبووە بەپێچەوانەوە کەسێکی خۆشەویست بۆ لای خوێندنکاران و مامۆستایان" . وتیشی،" مامۆستا یاسر وانەی هونەری دەوتەوە و هەفتانە 24 بەشە وانەی هەبوو،هاوکات زۆر چالاک و زیرەک بوو، رۆژێک لە رۆژان نەمبینیوە کێشەیەکی هەبێت" هەروەها بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست هاوڵاتی کەوتووە،ئەو مامۆستایە هاوسەرگیری کردوە و دوومنداڵی هەیە،کە یەکێکیان کۆرپەیەوە وئەوەی دیکەیان تەمەنی لە نێوان 3 بۆ 4 ساڵدایە. تا ئێستا هۆکاری خۆ سوتاندنی ئەو مامۆستایە دیارنیە و بە شێوەیەکی فەڕمی لێکۆڵینەوەکان تەواو نەبوون و ڕانەگەیندراوە لەمبارەیەوە. پەیامنێری هاوڵاتی تەلەفونی بۆ باوکی ئەو وانەبێژە کرد بەڵام وەڵامی نەدایەوە. لەم پەیوەندەدا دلشاد سەلام،هاورێ و دراوسێی خێزانی ئەو مامۆستایە بە هاوڵاتی وت: " ئەو مامۆستایە قەرزاربووە". دەشڵێت باوکی لەسەر گۆڕستان لە کاتی ناشتنیدا گوتویەتی " هەرکەسێک قەرزاری کورەکەم بێت با سەرەدانم بکات تا پارەکەی بۆ بگێرمەوە". ئەو مامۆستایە لە قوتابخانەی سەنگەری بنەڕەتی لە سەنتەری قەزای بەردەڕەش زیاتر لە شەش ساڵە وانەبێژە هەروەها هیچ کێشەیەکی لەگەڵ چواردەوری خۆی نەبووە هاوکات تاوەکو ئێستا هۆکاری رووداوەکە بە نادیاری ماوەتەوە و لایەنی ئەمنی هیچ لێدوان و روونکردنەوەیەکیان لەوبارەیەوە رانەگەیاندووە.
هاوڵاتی تەندروستی غەززە دەڵێت، ژمارەی ئەو کەسانەی لەو ناوچەیەی فەلەستین لە ئەنجامی بۆردوومان و تۆپبارانەکانی ئیسرائیل کوژراون گەیشتووەتە 15 هەزار 899 کەس و ئیسرائیلیش دەڵێت جەنگ بۆ زیاتر لە دوومانگی دیکە درێژە دەکێشێت. یۆهاڤ گلاند وهزیری بهرگری ئیسرائیل له دیدارێكی رۆژنامهوانیدا رایگهیانتد، هێزهكانی ئیسرائیل له هێرشهكانیان بۆسهر ناوچهكانی شوجاعیه و جبالیا بهردهوام دهبن، لیوای گوڵانیش ئهو ناوچانه بهجێناهێڵێت،هاوکات سهبارهت به وادهی بهردهوامیدان به هێرشهكان، وهزیری بهرگری ئیسرائیل وتی، "رهنگه دو مانگی دیكه ئۆپهراسیۆنهكانمان له غهززه بهردهوام بن، بهڵام ئهوهی گرنگه لهناوبردنی ژێرخانی تیرۆرستانه بۆئهوهی هێرشهكانی 7ی (تشرینی یهكهم/10) دوباره نهبنهوه". لەم پەیوەندەدا تەندروستی غەززە لە راگەیێندراوێکدا دوایین ئامارەکانی کوژراو و بریندارانی غەززەی بڵاوکردەوە و وتی، ژمارەی ئەو کەسانەی کوژراون گەیشتووەتە 15 هەزار و 899 کەس و 70٪ـی ئەوانیش ژن و منداڵن. ئاماژە یبەوەشکرد، هەر لە ئەنجامی بۆردوومان و تۆپبارانەکانی ئیسرائیل 42 هەزار کەس لەو ناوچەیەی فەلەستین برینداربوون. هاوکات بە گوێرەی نەتەوە یەکگرتووەکان، 1.7 ملیۆن کەسیش لە نێو غەززە ئاوارە بوون کە دەکاتە زیاتر لە سێ چارەکی دانیشتووانەکەی و لەو ژمارەیەش 800 هەزاریان لە 154 شێڵتەر و کامپی سەرپەرشتیکراو لە لایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە نیشتەجێکراون. هەر ئەمڕۆش وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا لە راگەیێندراوێکدا هۆشداریدا لەوەی دۆخی غەززە بەرەو خراپتر دەڕوات و وتی، "باری مرۆیی غەززە بەرەو خراپتر دەڕوات".
هاوڵاتی فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا لە راگەیاندراوێکدا ئاشکرای کردووە، ئەمڕۆ چوار هێرش کراوەتە سەر سێ کەشتیە بازرگانیەکەی باشووری دەریای سوور. ئەمڕۆ دووشەممە(4-ی کانوونی یەکەمی 2023)، فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا ئاشکرای کرد، چوار جار هێرشکراوەتە سەر سێ کەشتیی بازرگانیی باشووری دەریای سوور کە 14 وڵات بەیەکەوە دەبەستێتەوە. ئەم هێرشانە زیانی “سووک”یان بە یەکێک لە کەشتییەکان گەیاندووە و لە راگەێنراوی سوپای ئەمریکادا هاتووە، کە کەشتیی تێکشکێنەری “ئارلی بیرک یو ئێس ئێس کارنی” وەڵامی سەرجەم ئەو هێرشانەی داوەتەوە و ئەو مووشەکانەی لەلایەن حوسییەکانەوە ئاراستە کراون، خستۆتە خوارەوە. درەنگانی ئێوارەی دوێنێ، گروپی حوسییەکانی یەمەن رایانگەیاند، کەشتییەکانی “یونیتی ئێکلۆڤەر” و “نەمبەر ناین”یان لە دەریای سووردا ، بە مووشەکێکی دەریایی و فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی دەریایی کردۆتە ئامانج، لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە، کە ئەو دوو کەشتییە “ئیسرائیلین”. لەم بارەیەوە، فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا رایدەگەیەنێت، کەشتیی یۆنتی ئێکسپلۆرەر، کەشتیەکی بارهەڵگرە و ئاڵای(جزر ئەلبهاما)ی بەرزکردۆتەوە کە بەریتانیا خاوەندارێتی دەکات و دەریاوانانی دوو وڵات کاری لەسەر دەکەن، کەشتیی کارنی لە دەریای سووردا لە ئەرکدا بووە کاتێک هێرشکراوەتە سەر کەشتیی یۆنتی ئێکسپلۆرەر. هێزەکانی ئەمریکا ئاشکرای دەکەن، نزیکەی کاتژمێر 12 ی نیوەڕۆ، کەشتیی کارنی کە لەنێو ئاوی نێودەوڵەتی بووە، هەستی بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان کردووە کە لە ناوچەکانی حوسیەکانی سەر بە یەمەنەوە هەڵدراون، بەڵام توانیویانە فڕۆکەکە بخەنە خوارەوە، هەر بە پێی زانیاریەکانی فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا، فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکەی حوسیەکان بەرەو کەشتیی کارنی نێردراوە لەگەڵ ئەوەی فڕۆکەکە هیچ ئامانجێکی دیار نەبووە، بۆیە هیچ زیانێک بەر کەشتیەکە و تیمی دەریاوانی کەشتیەکە نەکەوتووە. فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا ئاشکرای کردووە، کاتژمێر 12:35 خولەکی نیوەڕۆ، کەشتیی یۆنتی ئێکسپلۆرەر بە فرۆکەیەکی بێفڕۆکەوان لەلایەن حوسیەکانەوە لێیدراوە، بەڵام کەشتیی کارنی وەڵامی داوای بە هاناوەچوونی کەشتیەکەی وەرگرتووە و هەر لەو کاتەدا فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی خستۆتە خوارەوە. کاتژمێر3:30 ی پاش نیوەڕۆ، کەشتیی(ئێم ڤی سۆڤی9)، بە مووشەک هێرشی کرایە سەر و، کاتژمێر 4:30 ی پاش نیوەڕۆش، کەشتیی ( ئێم ڤی سۆڤی 2) داوای هاواکاریکرد پاش ئەوەی بە مووشەکێک هێرشی کراوەتە سەر کە تیمی دەریاوانی هەشت وڵات کاری لەسەر دەکەن، کەشتیی کارنی وەڵامی خێرای داوای هاوکاریەکانی دایەوە و فرۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی کە بەرەو کەشتیەکە دەهات، خستە خوارەوە. ئەمریکا دەڵێت ئەم هێرشانە “بە تەواوی لەلایەن ئێرانەوە سەرپەرشتی کراون”، و “مەترسی راستەوخۆ” بۆ سەر بازرگانی نێودەوڵەتی و ئاسایشی دەریایی پێکدەهێنن و ژیانی تیمە نێودەوڵەتییەکانی نوێنەرایەتی وڵاتانی جیهانیان خستۆتە مەترسییەوە. راشیانگەیاند کە ئەمریکا بە هەماهەنگی تەواو لەگەڵ هاوپەیمانەکانی و هاوبەشە نێودەوڵەتییەکان شێوازەکانی وەڵامدانەوەی گونجاو لەبەرچاو دەگرن.
هاوڵاتی نوێنەری وانەبێژان ڕایگەیاند، هەوڵێک هەیە ئەو مامۆستایانەی لەسنوری پارێزگای سلێمانی کە هەشت بەشە وانەیان هەیە، شایستە داراییەکانیان لێ ببردرێت و بەرێبکرێن بۆ ماڵەوە. عەلی رەئوف، نوێنەری وانەبێژان لە هەرێمی کوردستان بە هاوڵاتی وت: "قسەمان لەگەڵ وەزارەتی دارایی و پەروەردە ، بەرێوەبەری گەنجینەی سلێمانی ، بەرێوەبەری بەنکی بازرگانی سلێمانی کرد ووتمان نابێت جیاوازی لەنێوان وانەبێژان بکرێت و وانەبێژانی دهۆک و هەولێر کە هەشت بەشە وانەیان هەیە شایستە داراییەکانی خۆیان وەردەگرن، لایەنە پەیوەندیدارکان بەنیازن بەمشێوەیە سزای وانەبێژان بدەن،" وتیشی، "دڵنیایی تەواو دەدەینە ئەو وانەبێژانەی هەشت بەشەوانەیان هەیە لە سنووری سلێمانی شایستە داراییەکانیان بۆ خەرج بکرێت" سەبارەت بە مووچەی مانگی نۆی مامۆستایانی وانەبێژیش عەلی رەئوف دەڵێت :" لەسنوری پەروەردەی سلێمانی تەنها پەروەردەی دۆکان شایستە داراییەکانی وانەبێژان بۆ مانگی 9دابەشکردوە". لە 13ی ئەیلوولەوە دەوامی قوتابخانەکان لە هەرێمی کوردستان دەستیپێکردەوە، بەڵام مامۆستایان لە پەروەدەکانی سنووری پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە؛ ئیدارە سەربەخۆکانی گەرمیان و راپەڕین و پەروەردەی کۆیە بایکۆتی دەوامیان کردووە و بۆ دەستپێکردنەوەی ساڵی خوێندن داوای جێبەجێکردنی کۆمەڵێک داواکاری دەکەن. داواکاریی مامۆستایانی دامەزراو و وانەبێژان بۆ دەستپێکردنەوەی خوێندن چەند خاڵێکە؛ پلە بەرزکردنەوەی مامۆستایان و فەرمانبەران، دامەزراندنی مامۆستایانی وانەبێژ، پێدانی مووچەی 30 رۆژ جارێک و دیاریکردنی چارەنووسی مووچە پاشەکەوتکراوەکان. لە هەرێمی کوردستاندا نزیکەی ملیۆنێک و 800 هەزار قوتابی هەن؛ بەهۆی بایکۆتی مامۆستایانەوە لە سنووری پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە، هەروەها ئیدارەکانی گەرمیان، راپەڕین و پەروەردەی کۆیە، نزیکەی 700 هەزار قوتابی کە دەکاتە نزیکەی 40%ـی کۆی قوتابییان دەوامیان نەکردووە
هاوڵاتی محەممەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند، حکومەتی عێراق سوورە لەسەر ئەوەی هاوشێوەی پارێزگاکانی تری عێراق مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان رێکبخرێت و لەکاتی خۆیدا بدرێت. نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە، محەممەد شیاع سودانی لەگەڵ سەڵاحەدین بەھادین، ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی و وەفدێکی یاوەری کۆبووەتەوە و لە کۆبونەوەکەدا ھەوڵەکانی حکومەت بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکان بە ھاوڵاتیان لە سەرجەم پارێزگاکان تاوتوێکران. سەرۆکوەزیرانی عێراق لە کۆبوونەوەکەدا باسی لەوە کردووە، "حکومەت پەرۆشە بۆ باشترکردنی باری گوزەرانی ھاوڵاتیان لە ھەرێمی کوردستان و رێکخستنی پێدانی مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینانی ھەرێم، ھاوشێوەی ھاوڵاتیانی دیکە لەسەرجەم پارێزگاکانی عێراق، ئەو رێککەوتنانەی لەوبارەیەوە کراون پێویستی بە پابەندبوون ھەیە." هاوکات نوسینگەی ئەمینداری گشتی یەکگرتوو لەسەر کۆبوونەکەدا رایگەیاندووە، سەڵاحەدین بەهادین لە كۆبوونەوەی لەگەڵ سودانی "بارودۆخی سیاسی هەرێم و عێراق و ناوچەکەیان تاووتوێ کرد و زۆر وەستان لەسەر پرسەكانی پەیوەست بە خەڵكی هەرێمی كوردستان و بەتایبەتی بابەتی موچە و شایستە داراییەكانی فەرمانبەرانی هەرێم و دابینكردنی موچەكانیان بەشێوەیەكی هەمیشەیی لە بەغدا پرسێكی سەرەكی دیدارەكە بوو."
هاوڵاتی بابەکر زێباری، راوێژکاری سەربازی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، رایگەیاند گەڕانەوەی شۆڕش ئیسماعیل بۆ وەزارەتی پێشمەرگە کاریگەری دەبێت لەسەر یەکگرتنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە، دەشڵێت، "ھیچ بیانوویەک نەماوە بۆ دواخستنی چاکسازی لە وەزارەتی پێشمەرگە." ئەمرۆ دووشەممە 4ی کانونی یەکەمی 2023 بابەکر زێباری بە میدیای فەرمی پارتی راگەیاندووە، "پێموایە پارتی و یەکێتی ئەگەر ھاوکاریی وەزیری پێشمەرگە بکەن، ھەنگاوێکی باش دەنێن بۆ ئەنجامدانی چاکسازی و یەکگرتنەوەی ھێزی پێشمەرگەی کوردستان." رۆژی دووشەممە 27ی تشرینی دووەمی 2023 شۆڕش ئیسماعیل دوای زیاتر لە ساڵێک گەڕایەوە بۆ پۆستەکەی وەک وەزیری پێشمەرگە و لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، "لەسەر داواکاری کۆمەڵێک خەمخۆر و لە ناوەو و دەرەوەی وڵات لەپێناو چاکەی گشتی و تێیەراندنی ئەم دۆخە و هەبوونی مەترسی جدی ئەمڕۆ کارەکانمان درێژە پیدەدەین." لەسەر گەڕانەوەی شۆڕش ئیسماعیل وەکو وەزیری پێشمەرگە، بابەکر زێباری دەڵێت، "بە بۆچوونی من ھاوکاری وەزیری پێشمەرگە زۆرە بۆ پرۆسەی چاکسازی و دڵنیام دەستبەکاربوونەوەی شۆڕش ئیسماعیل، کاریگەریی خۆی لەسەر یەکگرتنەوەی ھێزەکانی پێشمەرگە دەبێت." راوێژکاری سەربازی سەرۆکی هەرێمی کوردستان وتیشی، "وەزیری پێشمەرگە دەیویست چاکسازی لە وەزارەتی پێشمەرگەدا بکات و پاڵنەر بووە بۆ ئەنجامدانی چاکسازی.دوای دەستبەکاربوونەوەی وەزیری پێشمەرگە، ھیچ بیانوویەک نەماوە بۆ دواخستنی چاکسازی لە وەزارەتی پێشمەرگە، چونکە وەزیر و بریکار و سەرۆک ئەرکانی پێشمەرگە ھەموویان ئامادەن."
پێش نیوەرۆی ئەمرۆ لە ناوەندی قەزای بەردەڕەش مامۆستایەکی وانەبێژ بەناوی یاسر نایف مستەفا، ئاگری لەجەستەی خۆی بەردا بەهۆیەوە گیانی لەدەستدا. سەرچاوەیەکی نزیک لە روداوەکە کە نەیویست ئاماژە بەناوەکەی بکرێت بە هاوڵاتی راگەیاند، "روداوەکە پێش نیوەرۆی ئەمرۆ لەسەنتەری قەزا روویداوە، ئەو مامۆستایە وانەبێژ بوو لەخوێندنگای سەنگەر و هیچ کێشەی نەبوو، تا ئێستا دیارنییە لەبەرچی ئاگری لەجەستەی خۆی بەرداوە." هاوکات عەلی رەئوف، نوێنەری گشتی وانەبێژانی هەرێمی کوردستان تەنیا هەواڵەکەی پشتڕاست کردەوە و بە هاوڵاتی وت، "بەڵی راستە ئەو مامۆستایە گیانی لەدەستداوە، بەڵام هۆکارەکان دیارنین، لیژنە دروستکراوە بۆ بەدواداچوونی رووداوەکە." وێنەی یاسر نایف مستەفا:
هاوڵاتی بەڕێوبەرایەتی بەرهەمە نەوتییەکانی سلێمانی رایگەیاند لە سبەینێ سێشەممەوە دابەشکردنی نەوت دەستپێدەکاتەوە و دەشڵێت، یەک لیتر نەوت نەهاتووە کە نرخەکەی 50 هەزار دینار بێت. ئەمڕۆ دووشەممە 4ی کانونی یەکەمی 2023، بەڕێوبەرایەتی بەرهەمە نەوتییەکانی سلێمانی روونکردنەوەیەکی بڵاویکردەوە و دەڵێت، دەنگۆیەک بڵاوبوویەوە کە نەوت بە نرخی 50 هەزار دینار دابەش دەکرێت لە 1ی کانونی یەکەمەوە و ئەمەش بووە هۆی ئەوەی هاوڵاتیان نەوت وەرنەگرن، بەڵام "تا ئەمڕۆ یەک لیتر لەو نەوتە نەهاتووە، ئەگەر ئەو نەوتەش بێت ئەوا لەسەر بڕیاری وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لە ناوچە شاخاوییەکاندا دابەشدەکرێت." بەرێوبەرایەتییەکە دەشلێت، نرخی بەرمیلێک نەوت 103 هەزار و 500 دینارە و "لە پێناو بەرژەوەندیی گشتی بریارماندا کە پرۆسەی دابەشکردنی نەوت لە ناو شار لەسبەی سێشەممەوە دەستپێبکەینەوە بەهەمان میکانیزم."
هاوڵاتی کەمپینێک بۆ ئازادکردنی رۆژنامەنوس سلێمان ئەحمەد راگەیاندراوە کە واژۆی 210 کەسایەتی و دەزگا و دامەزراوەی جیاواز لەخۆدەگرێت و داوای دەستبەجێ ئازادکردنی دەکەن. کەمپینەکە پێکهاتووە لە 210 رۆژنامەنوس، سیاسەتمەدار، نوسەر، پارێزەر، چالاکوان، هەروەها دەزگای میدیایی و رێکخراوی مەدەنی کە دەڵێن ئاسایشی دهۆک رێگری دەکات لە بینینی سلێمان ئەحمەد لەگەڵ پارێزەرەکانی و "10 جار تیمی پارێزەرانی سلێمان ئەحمەد هەوڵیان داوە دۆسییەکەی ببینن و دیداری لەگەڵدا ئەنجام بدەن." هاوکات باس لەوەشکراوە، "ڕێگەش نەدراوە بە هیچ پارێزەرێک، وەکالەتی سلێمان ئەحمەد وەربگرێت و کار لەسەر دۆسییەکەی بکات، ئەمەش پێشێلکارییەکی زەقە" بۆیە ئەو 210 کەسایەتی و دامەزراوەیەی واژۆیان لەسەر یاداشتەکە کردووە پێیانوایە "ئەوەی بەرامبەر بەو ڕۆژنامەنووسە دەکرێت، سیناریۆیەکی دووبارەی دەسەڵاتدارانە، کە دەیانەوێت هاوشێوەی شێروان شێروانی و هاوڕێکانی و زیندانییانی دیکەی بادینان، سلێمان ئەحمەدیش بە داتاشینی تۆمەتی بێ بنەما سزا بدەن و زیندانیی بکەن." سلێمان ئەحمەد هەواڵسازی بەشی عەرەبی ئاژانسی ڕۆژنیوز بوو، لە ٢٩ی تشرینی یەکەمی 2023 ئاژانسی رۆژنیوز رایگەیاند، سلێمان ئەحمەد "ماوەی پێنج رۆژە لە دەروازەی فیشخابوور، کە بۆ سەردانییکردنی کەسوکاری چووبووە رۆژئاوای کوردستان، لەکاتی گەڕانەوەی بەبێ هیچ هۆکارێک دەستگیرکراوە و بێسەروشوێنە." هاوکات ئاسایشی دهۆک دوای رۆژێک لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، سلێمان ئەحمەد بەتۆمەتی "کاری نهێنی و نایاسایی بۆ پەکەکە" دەستگیرکراوە. دەقی یاداشتەکە و ناوی واژۆکەرانی کەمپینەکە: کەمپەینێک بۆ ئازادیی ڕۆژنامەنووس سلێمان ئەحمەد هاوپێچ؛ واژۆی ٢١٠ ڕۆژنامەنووس، نووسەر، سیاسەتمەدار و کەسایەتیی جیاواز و دەزگای میدیایی و ڕێکخراوەکانی بواری ئازادیی ڕۆژنامەنووسان. بۆ ڕای گشتیی؛ "ئێمە داوای دەستبەجێ ئازادکردنی ڕۆژنامەنووس سلێمان ئەحمەد دەکەین" ماوەی زیاتر لە مانگێکە ڕۆژنامەنووس سلێمان ئەحمەد، هەواڵسازی بەشی عەرەبیی ئاژانسی ڕۆژنیوز لە دەروازەی فیشخابوور لەلایەن ئاسایشی پارێزگای دهۆکەوە ڕفێندراوە و بێسەروشوێن کراوە. لە ماوەی مانگی ڕابردووشدا وێڕای هەوڵە بەردەوامەکانی ئازادیخوازان و ئاژانسی ڕۆژنیوز و کۆمپانیای چەتر بۆ ئازادکردنی، ١٠ جار تیمی پارێزەرانی سلێمان ئەحمەد هەوڵیان داوە دۆسییەکەی ببینن و دیداری لەگەڵدا ئەنجام بدەن، بەڵام لەلایەن ئاسایشی دهۆکەوە ڕێگەیان پێ نەدراوە. تەنانەت ڕێگەش نەدراوە بە هیچ پارێزەرێک، وەکالەتی سلێمان ئەحمەد وەربگرێت و کار لەسەر دۆسییەکەی بکات، ئەمەش پێشێلکارییەکی زەقە. ئێمە وەک کۆمەڵێک لە ڕۆژنامەنووسان و ئازادیخوازان پێمان وایە، ئەوەی بەرامبەر بەو ڕۆژنامەنووسە دەکرێت، سیناریۆیەکی دووبارەی دەسەڵاتدارانە، کە دەیانەوێت هاوشێوەی شێروان شێروانی و هاوڕێکانی و زیندانییانی دیکەی بادینان، سلێمان ئەحمەدیش بە داتاشینی تۆمەتی بێ بنەما سزا بدەن و زیندانیی بکەن. هەربۆیە پێمان وایە، ئەرکی هەموو ڕۆژنامەنووسان و ئازادیخوازان و ڕێکخراوە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکانی بواری مافی مرۆڤ و ئازادیی ڕۆژنامەگەریی و ئازادیی ڕادەربڕینە، بەدەنگ بێن و چیتر ئەم پێشێلکاریی و مامەڵە خراپەی دەسەڵات بەرامبەر ڕۆژنامەنووسان قەبووڵ نەکەن، کە ئایندەی هەرێمی کوردستان بەرەو تونێلێکی تاریک دەبات. لە کۆتاییدا جەخت دەکەینەوە، کە سلێمان ئەحمەد بێ تاوانە و لەسەر کاری ڕۆژنامەوانیی ڕفێندراوە و بێسەروشوێنکراوە، سەلامەتی گیانیشی لە ئەستۆی ئاسایشی دهۆک و دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستاندایە، بۆیە دەبێت دەستبەجێ و بەبێ مەرج ئازاد بکرێت. ناوی ٢١٠ کەسایەتی و دەزگا و دامەزراوە کە یاداشتەکەیان واژۆ کردووە؛ شێخ ئەیوب بارزانی- سیاسەتمەدار شێخ ئەدهەم بارزانی- سیاسەتمەدار ڕائید فەهمی - سکرتێری لیژنەی ناوەندیی حزبی شیوعیی عێراقیی محەمەد ئەمین پێنجوێنی - سیاسەتمەدار مەریوان وریا قانع - نووسەر و ڕەخنەگر د.سەعید کاکەیی - ئەندامی پێشووی ئەنجومەنی کۆمسیارانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق ئاراس فەتاح - نووسەر د.ئەحمەد میرە - ڕۆژنامەنووس غازی فەیسەڵ - فەرماندەی خۆبەخشی پێشمەرگە عەلی کەریمی - نووسەر د.کاوە محەمەد، پەرلەمانتاری پێشووی عێراق عەلی حەمەساڵح - پەرلەمانتاری پێشووی هەرێم د.محەمەد کیانی - سیاسەتمەدار ئاسۆس هەردی - ڕۆژنامەنووس ڕێبین هەردی - ڕۆژنامەنووس نیاز عەبدوڵا - ڕۆژنامەنووس کەمال رەئوف - ڕۆژنامەنووس د.شێرکۆ کرمانج، ئەکادیمی و نووسەر ئاوات حیسامەدین - نوێنەری زەردەشتیان کەمال چۆمانی- ڕۆژنامەنووس ڕێزان شێخ دلێر - پارێزەر لەتیف فاتیح فەرەج - نووسەر و رۆژنامەنووس دڵشاد ئەنوەر - رۆژنامەنووس تاریق فاتیح - ڕۆژنامەنووس عەدنان عوسمان - ڕۆژنامەنووس د.غالب محەمەد - پەرلەمانتاری پێشووی عێراق سەرکەوت شەمسەدین - پەرلەمانتاری پێشووی عێراق شوان محەمەد -ڕۆژنامەنووس ئازاد عوسمان، رۆژنامەنووس د.رەعد رەفعەت - مامۆستای زانکۆ بابەکر دڕەیی - نووسەر نەورۆزی مانگر - چالاکوان ژوان ئەحمەد سەعید - ڕۆژنامەنووس ئارام سەعید - ڕۆژنامەنووس د.شێرکۆ کرمانج، ئەکادیمی و نووسەر شنیار ئەنوەر - چالاکوان ڕێبین عومەر - ڕۆژنامەنووس محەمەد حسێن، ڕۆژنامەنوس و توێژەری ئابوری سیروان غەریب، سەرنووسەری وێستگە نیوز خالید سلێمان، ڕۆژنامەنوسی ژینگەیی دکتۆر جەعفەر عەلی - نووسەر و وتەبێژی فیدراسیۆنی ڕۆژنامەنووسان و نووسەرانی سەربەخۆ ستارە عارف - چالاکوان د. کەمال سەید قادر - رۆژنامەنووس هاوکار عیزەت میکە - رۆژنامەنووس خەندە مامەند ، مامۆستا هێمن مامەند، ڕۆژنامەنوس بەختیار مستەفا قادر - رۆژنامەنووس دانا مەنمی - رۆژنامەنووس شاناز ڕەمزی هیرانی - نووسەر دڵشاد میرانی - ئەندامی ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی هۆمەر محەمەد – ڕۆژنامەنووس ئەیاد محەمەد- ڕۆژنامەنووس مهرەبان حسێن ساڵح - توێژەر کرمانج گوندیی - پرۆفیسۆر خەڵەف غەفوور - رۆژنامەنووس گوڵاڵە سدیق - ئابووریناس پشدەر بابەکر - رۆژنامەنووس ڕووناک ساڵح - چاڵاکوانی بواری مافی مرۆڤ ڕێباز فارووق گڕەوی - چالاکوان کاوە نادر - چاودێری سیاسی ئامەد پیران- چالاکوانی مەدەنی پەری تاهیر- چاڵاکوانی مەدەنی ئەحمەد عارف - نووسەر شاسوار عەبدوڵڵا هەرشەمیی - مامۆستا بەدران محی الدین، نووسەر دانا عومەر – ڕۆژنامەنووس هونەر فارس- ڕۆژنامەنووس دڵزار عارف -ڕۆژنامەنووس هەورامان وریا قانع- مامۆستای بنەڕەتی ئەحمەد عەزیز، توێژەر د.سەهل سابیر - سکرتێری دەزگای ستاندەر مەلا فەرمان - نووسەر و ئەندامی بۆردی فیدراسیۆنی رۆنووس عوسمان حمە سەعید - هەڵسوڕاوی مەدەنی ئارام هادی - ڕۆژنامەنوس لەنیا بەختیار - ڕۆژنامەنووس بەشدار عوسمان - ڕۆژنامەنووس ڕێباز مەجید - ڕۆژنامەنووس گەلاوێژ حەمزی - چالاکوانی بادینان نەوزادی موهەندیس - نووسەر ماجید خەلیل - نووسەر سەربەست نەریمان، ڕۆژنامەنووس نەجیبە مەحمود، ڕۆژنامەنووس چۆلی ئەسعەد - میدیاکار نەبەز خالید - ڕۆژنامەنووس موعتەسەم نەجمەدین - نووسەر گەردە مامەحەمە - چالاکوان دەوەن مەعروف - نووسەر و رەخنەگر هاوژین غەریب - رۆژنامەنووس سامانی وەستا بەکر - ئەندامی بۆردی رۆنووس پەیمان عیزەدین - پارێزەر ئیبراهیم عەباس - ئەندامی بۆردی رۆنووس عەزیز رەئوف - نووسەرو مامۆستای زانکۆ شیرین تاهیر - نووسەر سمکۆ سابیر - لێکۆڵەر هەرێم عوسمان - نووسەر یاسین محەمەد - میدیاکار رزگار محەمەد - رۆژنامەنووس محەمەد مەحمود - رۆژنامەنووس زریان محەمەد - رۆژنامەنووس سروە محەمەد - رۆژنامەنووس فاتیح حەسەن - چالاکوان ڕەوەز حەمەساڵح - بەڕێوبەری ناوەندی غەزەلنووس قادر نادر - ڕۆژنامەنووس ڕۆزا حەمەساڵح - نووسەر و وەرگێڕ مەنسوور تەیفوری- مامۆستای زانکۆ و نوسەر نەریمان سابیر- ڕۆژنامەنووس بەختیار سەعید - هونەرمەند گمۆ محەمەد - ڕۆژنامەنووس مژدە عەلی - چالاکوان هێڤی سەڵاح - ڕۆژنامەنووس ئارام جەمال- چالاکوان بێریڤان بەرگارەیی- ڕۆژنامەنووس تائیف گۆران - رۆژنامەنووس پەروا عەلی - چالاکوان هەڤرەس شوان - پارێزەر گەشە جاف - ڕۆژنامەنووس شۆڕش ئەمین - چالاکوانی مەدەنی بورهان قەرەداغی - نووسەر و هونەرمەند سەنگەر پێنجوێنی - ئەفسەر لە وەزارەتی ناوخۆ و چالاکوان مەهدی یوسف - چالاکوان ھاوڕێ نەھرۆ - چالاکوان سەرگوڵ قەرەداغی - پارێزەر عوسمان گوڵپی - چالاکوانی مەدەنی زمناکۆ ئیسماعیل - ڕۆژنامەنووس زانا حەسەن - رۆژنامەنووس ئەنوەر حسێن - ڕۆژنامەنووس ئەحمەد بابلی - رۆژنامەنووس سەعد رەعف - رۆژنامەنووس عەلی فەیزوڵا - نووسەر و شرۆڤەکاری سیاسیی سەعد مەتڵەبی - سیاسەتمەدار محەمەد شەفیق - رۆژنامەنووس میقداد حەسناوی - رۆژنامەنووس محەمەد جیهادی - رۆژنامەنووس محەمەد ساڵحی - رۆژنامەنووس ئەحمەد روبەیعی - رۆژنامەنووس سام زەهرونی - رۆژنامەنووس سەرا سەعد - راگەیاندنکار لیندا - رۆژنامەنووس رامان شاهین - هونەرمەند محەمەد روبەیعی، راگەیاندنکار زولفەقار فازڵ - رۆژنامەنووس حسێن هادی، رۆژنامەنووس زاهیر موسا، نووسەر مەیسەم حەربی، نووسەر و شاعیر حسام حاج، پێشکەشکار شامیل قادر، نووسەر و رۆژنامەنووس بتول حەسەن، پێشکەشکار زەینەب خەفاجی، رۆژنامەنووس بەرهەم لەتیف - رۆژنامەنووس ئاراس ئیبراهیم - رۆژنامەنووس کەلسووم حسێن - رۆژنامەنووس بەهرە عومەر - رۆژنامەنووس ئاڤێستا لاولاو - راگەیاندنکار ژیان سان - راگەیاندنکار بینایی عومەر - راگەیاندنکار هاوژین شوانە - راگەیاندنکار سنوور رەحمان - رۆژنامەنووس توانا مستەفا - رۆژنامەنووس میران سابیر - راگەیاندنکار بڕوا عەبدولڕەحمان - رۆژنامەنووس شادیار شۆڕش - رۆژنامەنووس تەوار عادل - رۆژنامەنووس شاتوو محەمەد - رۆژنامەنووس کارزان کەلهوڕی - رۆژنامەنووس محەمەد عەزیز - راگەیاندنکار رێبین هەورامی - رۆژنامەنووس عەبدولڕەحمان حسێن - رۆژنامەنووس عەزیز کۆیلو ئۆغلوو - ڕۆژنامەنووس بۆتان گەرمیانی - ڕۆژنامەنووس ئەرکان محەمەد - ڕۆژنامەنووس سیروان ڕەشید - رۆژنامەنووس بنار هیدایەت - ڕۆژنامەنووس سیروان حسێن - ڕۆژنامەنووس سیهام ڕۆژ - ڕۆژنامەنووس ناسیار مستەفا - ڕۆژنامەنووس شایی ئارام - ڕۆژنامەنووس بڕوا ئەسعەد - ڕۆژنامەنووس موحسین کەریم - ڕۆژنامەنووس شادی عومەر - رۆژنامەنووس شۆڕش خالید - ڕۆژنامەنووس ئاودێر عومەر - ڕۆژنامەنووس عەلی عەبدولسەمەد - ڕۆژنامەنووس سۆران ئەحمەد - ڕۆژنامەنووس هێرش ڕەشید - ڕۆژنامەنووس کاروخ حەسەن - پارێزەر هێمن حسن - ڕۆژنامەنووس ئارام قەرەداخی - ڕۆژنامەنووس هێمن ئەحمەد - ڕۆژنامەنووس پەرێز سابر - ڕۆژنامەنووس هەژار ئەنوەر - ڕۆژنامەنووس هونەر حەمە ڕەشید - ڕۆژنامەنووس گۆران عەبدوڵا - ڕۆژنامەنووس جیهاد جەلال - ڕۆژنامەنووس باران گەرمیانی - رۆژنامەنووس ئیمان سەلیم - ڕۆژنامەنووس سیڤا ئازاد - ڕۆژنامەنووس مەعاز فەرحان - ڕۆژنامەنووس ئاوات خێروڵا - رۆژنامەنووس فەرمان حەسەن - پارێزەر فەرمان سادق - ڕۆژنامەنووس ڕێبین محەمەد - ڕۆژنامەنووس سەرکەش - وەرگێڕ دەزگاکانی ڕاگەیاندن و ڕێکخراوە مەدەنییەکان فیدراسیۆنی ڕۆژنامەنووسان و نووسەرانی سەربەخۆ ڕۆژنامەی هاوڵاتی ڕادیۆی دەنگ ڕۆژنامەی نەوژین سپی میدیا شارپرێس وێستگە نیوز ئاژانسی ڕۆژنیوز کۆمپانیای چەتر بۆ بەرهەمهێنانی میدیایی
هاوڵاتی دادگای فیدڕاڵی عێراق لەسەر سکاڵایەکی تایبەت بە ناردنی 700 ملیار دینارەکە بۆ هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە کە لایەنی سکاڵاکار داوای هەڵوەشاندنەوەی دەکات. ئەمڕۆ دووشەممە 4ی کانونی یەکەمی 2023، دادگای فیدڕاڵی لەسەر چەند سکاڵایەک دانیشتنی خۆی ئەنجام دەدات کە یەکێک لەوانە سکاڵای مستەفا سەنەد، ئەندامی پەرلەمانی عێراقە دژی محەممەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و تێیدا هاتووە کە پێویستە بڕیارێکی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق هەڵبوەشێتەوە کە تایبەتە بە ناردنی دوو ترلیۆن و 100 ملیار دیناری قەرز بۆ هەرێمی کوردستان. رۆژی 15ی ئەیلولی 2023 حکومەتی هەرێم و عێراق رێککەوتن لەسەر ناردنی 700 ملیار دینار بۆ سێ مانگ. دوای دوو رۆژ ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق رێککەوتنەکەی پەسەند کرد و تا ئێستا دوو گوژمەی 700 ملیار دینار دیناری رەوانەی هەرێمی کوردستان کراوە بەڵام 700 ملیار دیناری کۆتایی نەگەشتووە. بەپێی رێککەوتنەکەی هەولێر و بەغدا ئەو قەرزە لەساڵی 2024 لە پشکی حکومەتی هەرێم لە بودجە پاکتاو دەکرێت.
هاوڵاتی گروپی مقاوەمەی ئیسلامی رایگەیاند لە هێرشێکی ئەمریکادا بۆ سەر هیزەکانیان پێنج چەکدارییان کوژراوە. چەند کاتژمیرێک لەمەوبەر چەند سەرچاوەیەکی ئەمنی بە ئاژانسی رۆیتەرزیان راگەیاند کە هێرشەکە فڕۆکەی ئەمریکی بووە تێیدا 5 ئەندامی گروپێکی چەکداری نزیک لە ئێران کوژراون. ئاژامسی رۆیتەرز ئەوەشی خستووەتەڕوو کە هێرشەکە لەکاتێکدا بووە کە ئەو گروپە خۆیان ئامادەکردووە بۆ ئەنجامدانی هێرشی مووشەکی بۆ سەر هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق. گروپی مقاوەمی ئیسلامی هێرشەکەی پشتڕاست کردەوە و لە راگەیاندراوێکدا بڵاویکردەوە، پێنج چەکداریان لە رووبەڕوونەوە لەگەڵ هێزەکانى ئەمریکا کوژراوە. لەدوای 17ی تشرینی یەکەم مقاوەمەی ئیسلامی چەندین جار هێرشی کردووەتەسەر هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق و چەند هێرشی بۆ سەر هێزەکانی ئەمریکا لە ئەستۆ گرتووە. هاوکات ئەمریکا لە وەڵامی ئەو هێرشانە، چەندین جار هێرشی کردووەتەسەر هێزەکانی نزیک لە ئێران لە عێراق و سوریا.
هاوڵاتی لە سێ روداوی جیادا لە سنوری پارێزگای دهۆک دوو کەس گیانییان لەدەستدا و سێ کەسی تریش برینداربوون کە دوو لە روداوەکان روداوی هاتوچۆ بوون. بەپێی زانیارییەکانی پەیامنێری هاوڵاتی، تەنها لە دوو کاتژمێری رابردوو لەسنوری پارێزگای دهۆک لەسێ روداوی جیادا ژنێک و پیاوێک گیانیان لەدەستداوە سێ کەسی تریش برینداربوون. روداوی یەکەم، لەسەر رێگای گوندی مجلمەختێ لە سنوری ناحیەی مانگیش سەر بە شاری دهۆک بووە. رووداوەکە روداوێکی هاتۆچوو لە جۆری وەرگەڕان بووە تێیدا دوو ژن و پیاوێک برینداربوون. روداوی دووەم لە ترافیکی نزیک گری ماڵتا ئۆتۆمبێلێک خۆی لە ژنێک و کچەکەی داوە، دوای گەیاندنییان بۆ نەخۆشخانە ژنەکە گیانی لەدەستداوە و کچەکەشی لەژێر چاودێری چڕ دایە. هاوکات روداوی سێیەم لە گەڕەکی گرێ باسی پیاوێکی تەمەن 59 ساڵ لەسەر خانووەیەک دەکەوێتە خوارەوە و دەستبەجێ گیانی لەدەستدا.
هاوڵاتی سەیوان ئیبراهیمی ، مامۆستای زمانی کوردی و ئەندامی بەڕێوەبەری ئەنجومەنی کەلتووری- کۆمەڵایەتی نۆژین و هاوژینی زارا محەممەدی، لە لقی بەتۆمەتی "تێکدانی ئاسایشی کۆمەڵایەتی" و چەند تۆمەتێکی تر سزای 11 ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێنرا. بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی کوردپا، سەیوان ئیبراهیمی بە تۆمەتی "دروستکردنی گروپ و دەستە و تێکدانی ئاسایشی کۆمەڵایەتی و پڕوپاگەندە دژی دەسەڵات" سزای 11 ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێنراوە و رۆژی شەممە 2ی کانوونی دووەمی 2023 سزاکەی پێ راگەیەندراوە. دانیشتنی دادگایی کردنی سەیوان ئیبراهیمی لە هەمان رۆژ لە لقی یەکی دادگای ئینقلابی شاری سنە بەڕێوە چوو. سەیوانی ئیبراهیمی ،هاوژین و هاوکاری زارا محەممەدی مامۆستای زمانی کوردییە کە ساڵی 2020 بە تاوانی وتنەوەی وانەی زمانی کوردی سزای 10 ساڵ زیندانی بەسەردا سەپا و سەرەنجام ساڵی 2022 دوای دوو ساڵ زیندانی کردن ئازاد کرا. زارا محەممەدی، ساڵی 2022 وەک یەکێک لە 100 ژنی دیار و کاریگەری جیهان لەلایەن بی بی سی ەوە دەستنیشانکرا.
هاوڵاتی ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز رایگەیاند لە هێرشێکدا بۆ سەر گروپێکی چەکداری عێراق لە کەرکوک پێنج کەس کوژراون کە گروپێکی چەکداری نزیک ئێرانە. چەند سەرچاوەیەکی ئەمنی بە ئاژانسەکەیان راگەیاندووە کە گومان دەکرێت هێرشەکە فڕۆکەی ئەمریکی بووبێت کە تێیدا 5 ئەندامی گروپێکی چەکداری نزیک لە ئێران کوژراون. هاوکات کەناڵی ئەلیەومی عێراقی رایگەیاندووە، هێرشەکە لەکاتێکدا بووە کە ئەو گروپە خۆیان ئامادەکردووە بۆ ئەنجامدانی هێرشی مووشەکی بۆ سەر هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق.