هاوڵاتی بەهۆی هێرشە زەمینییەکەی شەوی ڕابردووی ئیسرائیل بۆ سەر بەیروت ٩٥ کەس گیانیان لەدەست دا ئەمڕۆ سێشەممە، ١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤، وەزارەتی تەندروستیی لوبنان لە ڕاگەیاندراێکدا ڕایگەیاند، لە هێرشەکانی شەوی ڕابردووی ئیسرائیل بۆ سەر بەیروت ٩٥ کەس گیانیان لەدەست دا و ١٧٢ کەسیش برینداربوون. دەشڵێت، بەهۆی بوردومانەکانی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان، ٩٥ کەس کوژران و ١٧٢ کەس بریندار بوون. جێگەی ئاماژەیە، شەوی ڕابردوو سوپای ئیسرائیل، هێرشی زەمینیی بۆ سەر باشووری لوبنان دەستپێکرد.

هاوڵاتی وتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند، دەنگدەرانی تایبەت کارتی بایۆمەترییان کۆدکراوە و ناتوانن لە دەنگدانی گشتی بەشداربن، لە دەنگانی تایبەتیشدا لەهەر وێستگەیەکدا ٣٠٠ کەس دەتوانێت دەنگبدات. جومانە غەلای ئاشکراشیکرد، دوای دەنگدانی تایبەت ڕاستەوخۆ دەنگدەران کارتەکەیان لێوەردەگیرێتەوە، کۆمیسیۆنیش دەنگدەرانی تایبەتی بەپێی وێستگەکان بە ژمارە و ناو دابەشکردوون، بۆ ئەوەی دەنگدانەکە بەبێ کێشە بەڕێوەبچێت. وتەبێژی کۆمیسیۆن ئاشکراشیکردووە، ئەو ئامێرەی لە دەنگدانی گشتیی بۆ دڵنیابوونەوە لە زانیارییەکانی دەنگدەر بەکاردەهێنرێت، کارتی بایۆمەتری دەنگدەرانی دەنگدانی تایبەت ناخوێنێتەوە. ئەوەشی خستۆتەڕوو، لە دەنگدانی تایبەتدا بە ئەلیکترۆنی دەنگەکان جیادەکرێتەوە و دواتر ڕاستەوخۆ لەهەر وێستگەیەکیشدا دەنگەکان بە دەستیش دەژمێردرێن، دەشڵێت، هەموو هەوڵێکیشمان بۆ ئەوەیە پڕۆسەکە بە سەرکەوتوویی بەڕێوەبچێت و بەگوێرەی پێوەرە نێودەوڵەتییەکان بێت.  جێگەی ئاماژەیە، ٢٠ی تشرینى یەکەم دەنگدانی گشتیی لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت، ٤٨ کاتژمێر پێش دەنگدانی گشتی واتە ١٨ی تشرینی یەکەم دەنگدانی تایبەت بەڕێوەدەچێت کە تایبەتە بە هێزە ئەمنیی و سەربازییەکان.

هاوڵاتی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، وەزیری ناوخۆی ڕاسپاردووە، لە ماوەی ٤٨ کاتژمێردا لێكۆڵینەوەی دەستبەجێ ئەنجامبدات‌ بۆ زانینی هۆكاری ئەو پێشێلكارییە ئەمنییەی شەوی ڕابردوو ڕویداوە، بە هەڵدانی ژمارەیەك موشەكی كاتیۆشا لە ناوچەی عامرییەوە بۆ بەغدا. ئەمڕۆ سێشەممە، ١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤، لیوا یەحیا ڕەسوڵ، وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عێراق، لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند، محەمەد شیاع سودانی، وەزیری ناوخۆی ڕاسپاردووە بە ئەنجامدانی لێكۆڵینەوەی دەستبەجێ‌ بۆ زانینی هۆكاری ئەو پێشێلكارییە ئەمنییەی شەوی ڕابردوو ڕویداوە، بە هەڵدانی ژمارەیەك موشەكی كاتیۆشا لە ناوچەی عامرییەوەو، لەماوەی ٤٨ كاتژمێردا ئەنجامەكانی ڕابگەیەنرێت و كەسانی كەمتەرخەمیش دەستنیشان بكرێن. هاوكات میدیاكانی عێراق بڵاویانكردووە، وەزارەتی ناوخۆی عێراق فەرماندەیی ئەو هێزەی دەستبەسەركردووە كە بەرپرسە لە پاراستنی ئەمنیەتی ناوچەی عامرییە و لەوێوە دوو موشەكی كاتیۆشا ئاڕاستەی فرۆكەخانەی بەغدا كراوە.

هاوڵاتی بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە، ١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤، سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، هێزەکانمان دەستیان بە "ئۆپەراسیۆنی زەمینی" بۆ سەر چەند گوندێکی باشووری لوبنان دەستپێکردووە.   لەم بارەیەوە بەرپرسێکی ئەمنیی لوبنان ئاشکرایکرد، لە شەوی ڕابردووەوە، ئیسرائیل لانیکەم شەش هێرشی ئاسمانیی کردووەتە سەر باشووری بەیروت. هاوکات میدیای فەرمیی سوریاش باڵاویکردەوە، لە ئەنجامی هێرشی مووشەکیی ئیسرائیل بۆ سەر گەڕەکی مەززێی دیمەشق، سێ کەس کوژراون و نۆی دیکە بریندار بوون.   ئەمەش لە کاتێکدایە، وێڕای بانگەوازە نێودەوڵەتییەکان بۆ هێورکردنەوەی دۆخەکە، ئیسرائیل سوورە لەسەر درێژەدان بە شەڕی دژی حیزبوڵاو دروستکردنی ناوچەیەکی سەربازیی لەسەر سنووری لەگەڵ لوبنان ڕاگەیاندووە.

هاوڵاتی   وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا ڕایگەیاند، ئیسرائیل لە ئۆپەڕاسیۆنێكی سنووردار بۆ سەر لوبنان ئاگاداری كردووینەتەوە و ئۆپەراسیۆنەكەش سنووردارە و تەنها ژێرخانی حزبوڵا بە ئامانج دەگرێت. ماتیۆ میلەر، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند، ئیسرائیل  ئەوانی لە ئۆپەراسیۆنێك ئاگادار كردووەتەوە و ڕاپۆرتی ئۆپەراسیۆنی زەمینیان پێگەیشتووە. ئاماژەی بەوەش كرد، لەگەڵ بەرپرسانی ئیسرائیل گفتوگۆیان كردووە و ئامانجی ئۆپەڕاسیۆنەكە سنووردارە و ژێرخانی حزبوڵا لە نزیک سنوورەکان بە ئامانج دەگرێت،  “بە بەردەوامی گفتوگۆیان لەگەڵ دەکەین سەبارەت بەو بابەتە.” ماتیۆ میلەر باسی لەوەشكرد، واشنتن هێشتا پشتگیری لە ئاگربەست دەكات لە لوبنان، بەڵام لە هەمانکاتدا فشاری سەربازیی هەندێکجار دەتوانێت دیپلۆماسییەت كارا بكات.   لە لایەکیترەوە جۆ بایدن، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا ئەمڕۆ دووشەمە ڕایگەیاند، “دژی دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی زەمینیی ئیسرائیلە لە لوبنان” و داوای ئاگربەستی کرد.   هەروەها ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز بڵاوی كردەوە، سوپای لوبنان بە قوڵای پێنج كیلۆمەتر لە سنوورەكانی نێوان لوبنان-ئیسرائیل كشاونەتەوە.  

زانیاری ورد لەسەر ئۆپەراسیۆنەکانی هێزەکانی پا*را*ستنی گە*ل و هێر*شەکانی سوپای داگیرکە*ری تورکیا بەم شێوەیەی خوارەوەیە: هاوڵاتی ١. ناوچەی شەهید دەلیل، ڕۆژئاوای زاب؛ ڕۆژی ٢٧ی ئەیلول، کاتژمێر ٣٠:٢ خولەک،  هێزەکانی پاراستنی گەل لە گۆڕەپانی بەرخۆدان لە گردی جودی بە قەناس کامێرایەکی چاودێری سەر بە تورکیای داگیرکەریان کردە ئامانج و لەناویان برد. لە ٢٧ی ئەیلول کاتژمێر ٣٠:٥ خولەک، هێزەکانی پاراستنی گەل فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی داگیرکەری تورکیایان لە گۆڕەپانی بەرخۆدان لە گردی جودی کردە ئامانج و خستیانە خوارەوە. ڕۆژی ٢٨ی ئەیلول کاتژمێر ١٥:٣ خولەک، هێزەکانی پاراستنی گەل بە چەکی نیمچە ئۆتۆماتیکی دەستوەردانیان لە جموجۆڵی سەربازانی داگیرکەری تورکیادا لە گۆڕەپانی بەرخۆدان لە گردی بەهار کرد و جموجۆڵەکەیان ڕاگرت. ٢. ناوچەی مەتینا؛ لە ٢٧ی ئەیلول کاتژمێر ٥٠:٩ خولەک و لە ٢٨ی ئەیلول کاتژمێر ٣٠:٢ خولەک، هێزەکانی پاراستنی گەل لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی دەرکلی و بیشیلی و سێری مەتینا، دەستوەردانیان  لە جموجۆڵی هێلیکۆپتەرە هێرشکەرەکانی داگیرکەردا  کرد و ناچاریان کردن لەو ناوچانە دوور بکەونەوە. ٣. سەبارەت بە هێرشەکانی سوپای داگیرکەری تورکیا بە تەقەمەنی قەدەغەکراو؛ لە ٢٧ی ئەیلولدا تونێلەکانی بەرخۆدان لە گردی ئێف ئێم لە ڕۆژئاوای زاب جارێک بە تەقەمەنی قەدەغەکراو بۆردوومانکران. لە ٢٧ی ئەیلولدا تونێلەکانی بەرخۆدان لە گردی جودی لە ڕۆژئاوای زاب ٣ جار بە تەقەمەنی قەدەغەکراو بۆردوومانکران و جارێکیش بە ڕێپێوانی بۆمبنانەوە. ٤. سەبارەت بە هێرشەکانی سوپای داگیرکەری تورکیا؛ ڕۆژانی ٢٧، ٢٨، و ٢٩ی ئەیلول، ناوچەکانی بەربازنە، کری قلی، شەهید شەریف، گۆشینە، و خێنیری گور لە خاکورکە ١٢ جار بۆردوومانکران، ناوچەکانی میرانی، حەفتاباخ، سیدارە، شیێ، گردی سیسر، دێریش، دەشتی کافیا، و کری لە کاری ١٤ جار بۆردوومانکران، ناوچەی دەرکلیش لە مەتینا دوو جار بۆردوومانکرا. هەروەها ناوچەی گردی مەیدانی بەرخۆدان لە گردی بەهار لە ڕۆژئاوای زاب، ٣ جار و ناوچەی بیوانی لە قەندیل جارێک بە فڕۆکەی جەنگی بۆردوومانکران، کە کۆی گشتی دەکاتە ٣٢ هێرشی ئاسمانی. لە ڕۆژانی ٢٧ و ٢٨ و ٢٩ی ئەیلول ناوچەکانی سێری مەتینا و درکلی و بێشیلی لە مەتینا ١٧ جار بۆردوومانکران، هەروەها ناوچەی گردی گۆڕەپانی بەرخۆدان لە گردی بەهار لە ڕۆژئاوای زاب ١٩ جار بە هێلیکۆپتەرە هێرشکەرەکانی داگیرکەر بوردوومانکران، کە کۆی گشتی دەکات ٣٦ هێرشی ئاسمانی. ٣٠ی ئەیلوولی ٢٠٢٤ ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل

هاوڵاتی هەپەگە ڕایگەیاند، هێزەکانی گەریلا لە هەرێمی زاپ( ئامێدی) درۆنێکی  تورکیای خستەخوارە و کامێرایەکی چاودێریی تێکشکاندوە و تورکیا بە تەقەمەنی قەدەغەکراو بۆردومانی کردوە. ئەمڕۆ دوو شەممە ٣٠/٩/٢٠٢٤، ڕاگەیاندنی ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی پاراستنی گەل ( (HPG) راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا زانیاریی ورد لەبارەی چالاکیەکانی گەریلا و هێرشەکانی سوپای تورکیا  بەم شێوەیەی خوارەوە بۆ رایگشتیی خستەڕوو: لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ؛ لە ٢٧ی ئەیلول کاتژمێر ١٤:٣٠خولەک لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی جودی کامێرایەکی چاودێری داگیرکەران تێکشکێندرا. لە ٢٧ی ئەیلول کاتژمێر ١٧:٣٠ خولەک لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی جودی درۆنێک بە چەکی سووک خرایە خوارەوە. لە ٢٨ی ئەیلول کاتژمێر ١٥:١٥ خولەک لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی بەهار بە چەکی نیچمە ئۆتۆماتیکی داگیرکەران کرانە ئامانج. دوای دەستوەردانی هێزەکانمان جموجۆڵی داگیرکەران ڕاگیرا. لە هەرێمی مەتینا؛ لە ٢٧ی ئەیلول کاتژمێر ٢١:٥٠ خولەک و ٢٨ی ئەیلول کاتژمێر ٠٢:٣٠ هێزەکانمان هەلیکۆپتەرە هێرشبەرەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک کە بۆردومانی گۆڕەپانەکانی بەرخۆدانی دەرگەلێ، بیشیلی و سەری مەتینای بۆردوومان دەکرد کرانە ئامانج. دوای دەستێوەردانەکە هەلیکۆپتەرەکان ناچار بوون ناوچەکە بەجێبهێڵن. هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر بە تەقەمەنی قەدەغەکراو؛ لە ٢٧ی ئەیلول لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ تونێلەکانمان لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی ئێف ئێم جارێک بە تەقەمەنی قەدەغەکراو بۆردوومانکران. لە ٢٧ی ئەیلول لە ناوچەی شەهید دەلیلی هەرێمی ڕۆژئاوای زاپ تونێلەکانمان لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی جودی ٣ جار بە تەقەمەنی قەدەغەکراو بۆردوومانکران. هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر؛ ٢٧، ٢٨ و ٢٩ی ئەیلول لە هەرێمی خوکوڕک گۆڕەپانەکانی بەرخۆدانی بەربزن، شاخی قەلە، شەهید شەریف، گۆشین، خنێرەی ژورو ١٢ جار، لە هەرێمی گارە گۆڕەپانەکانی مێران، حەفتەباخ، شێدارێ، شیێ، شاخی سیسەر، دێ ڕەشە، دەشتی کافیا، گرێ ١٢ جار، لە هەرێمی مەتینا لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی دەرگەلێ ٢ جار، لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی بەهار ٣ جار، لە هەرێمی قەندیل گوڕەپانی بێوانێ جارێک؛ بەگشتی ٣٠ جار بە فرۆکەی جەنگی بۆردوومانکران. لە ٢٧، ٢٨ و ٢٩ی ئەیلولدا لە هەرێمی مەتینا گۆڕەنەکانی بەرخۆدانی سەری مەتینا، دەرگەلێ و بێشیلی ١٧ جار، لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ، گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی بەهار ١٩ جار؛ بە گشتی ٣٦ جار بە هەلیکۆپتەری جەنگی بۆردوومانکران.

هاوڵاتی  بەهۆی ئەوەی ئیسرائیل پێگەی گروپە چەکدارییەکان لە لوبنان‌ و سوریا ده‌كاته‌ ئامانج‌و مەترسی ئه‌وه‌ش هەیە بەهۆی هێرشەکانی بەرەی مقاوەمەی عێراق، ئیسرائیل بارەگای ئەو گروپانەش له‌ناو خاكى عێراق بکاتە ئامانج، لە بەر مەترسی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆسەر ناچەکە سووپای عێراق دەخرێتە حالەتی ئامادەباشییەوە. ئەمڕۆ دووشەممە، ٣٠ی ئەیلوولی ٢٠٢٤، سەرۆکایەتیی ئەرکانی سوپای عێراق بە سەرۆکایەتیی عەبدولئەمیر یاڕەڵا سوپاسالاری عێراق کۆبونەوەیەکی ئەمنیی بەبەشداریی فەرماندەکانی هێزی ئاسمانی، وشکانی‌و پلاندانان‌و چەند بەرپرسێکی تر ئەنجامدا.   لەکۆبونەوەکەدا دۆخی ئەمنیی ‌و ئەو ئاستەنگییانەی ڕوبەڕوی ناوچەكه‌ بوەتەوە تاووتوێکراون، هاوکات فەرماندەکان باسیان لەئامادەیی هێزە ئەمنییەکان بۆ دابینکردنی ئاسایشی وڵات بەباشترین شێوە، ئاگاداربون ‌و ئامادەکاریی بۆ هەر ئەگەرێکی لەناکاو کرد.

هاوڵاتی گرژی و ئاڵۆزییەکانی لوبنان تا دێت زیاتر دەبێت و بەم هۆیەوە زیاتر لە ١٢ وڵات گەشتە ئاسمانییەکانیان بۆ فڕۆکەخانەی ڕەفیق حەریری لە لوبنان ڕاگرتووە، عێراقیش یەکێکە لەو وڵاتانە، هاوکات سوپای ئیسرائیل چووەتە ناو تاوەری کۆنترۆڵی فڕۆکەخانەی ڕەفیق حەریری لە بەیروت و دەستی بەسەردا گرتووە و ئەوان بڕیاردەدەن ڕێگە بە گەشتی چ فڕۆکەیەک دەدەن لە فڕۆکەخانەکان بنیشێتەوە. لەم بارەیەوە، هێڵی ئاسمانی عێراقی لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد، بەهۆی تێکچوونی ڕەوشی ئەمنی لوبنان، بڕیار دراوە گەشتە ئاسمانییەکان بۆ بەیروت ڕابگیرێت.  هێڵی ئاسمانی عێراقی دەشڵێت، پێشهاتەکانی لوبنان لە نزیکەوە بەدواداچوونیان بۆ دەکرێت و بڕیاری دەستپێکردنەوەی گەشتە ئاسمانییەکان بەندە بە پێشهاتە ئەمنییەکانەوە، ئەم بڕیارەش لە چوارچێوەی نیگەرانیانە بۆ سەلامەتیی گەشتیاران، کە هاوکاتە لەگەڵ گرژییە بەردەوامەکان و ئۆپەراسیۆنە سەربازییە بەردەوامەکانی ناوچەکە. باسلەوەشدەکات، هێڵی ئاسمانیی عێراقی لە نزیکەوە بەدواداچوون بۆ پێشهاتەکان دەکات، هەر ڕێنماییەکی نوێ سەبارەت بە دەست پێ کردنەوەی گەشتە ئاسمانییەکان لەکاتی خۆیدا ڕادەگەیەنرێت. هاوکات لای خۆیەوە هێڵی ئاسمانی ئێران ڕۆژی شەممە ڕاگرتنی گەشتەکانی بۆ فڕۆکەخانەی ڕەفیق حەریری لە بەیروت ڕاگرت و ئاشکرایکرد، تاوەکو کاتێکی نادیار گەشتەکان ڕادەگیرێن. جێگەی ئاماژەیە بەپێی دواین زانیارییەکان سوپای ئیسرائیل چووەتە ناو تاوەری کۆنترۆڵی فڕۆکەخانەی ڕەفیق حەریری لە بەیروت و دەستی بەسەردا گرتووە، هەروەها هۆشداریشی داوە کە ئەوان بڕیار دەدەن ڕێگە بە گەشتی چ فڕۆکەیەک دەدەن لە فڕۆکەخانەکان بنیشێتەوە. بە پێی دواین ئامار تاوەکو ئێستا بەلایەنی کەمەوە دەیان گەشتی ئاسمانی بۆ فڕۆکەخانەی ڕەفیق حەریری لە بەیروت هەڵوەشێنراوەتەوە و زۆربەی گەشتە هەڵوەشاوەکان لە ئەڵمانیا، سعوودیە، ئیمارات، تورکیا، ئەسیوپیا، سویسرا، فەرەنسا، ئوردن، میسر، عێراق و قەتەر و ئێرانەوە بووە. لە نێو ئەو کۆمپانیایانەدا کە گەشتەکانیان بۆ لوبنان ڕاگرت، بریتی بوون لە هێڵی ئاسمانی قەتەر، میسر ئەیر، تارۆم، لوفتهانزا لای خۆشیانەوە دەسەڵاتدارانی فڕۆکەوانی لوبنان ئەو هەواڵانەیان ڕەتکردەوە، کە باس لە ڕاگرتنی تەواوەتی گەشتە ئاسمانییەکان دەکەن و ڕوونیان کردەوە کە هەندێک لە هێڵە ئاسمانییەکان بە هۆی هێرشەکانی ئیسرائیل لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بە شێوەیەکی کاتی چالاکییەکانیان بۆ بەیروت ڕاگرتووە.

هاوڵاتی فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا، ئاماژەی بەوەکرد، ئەمریکا لە دوو هێرشی جیادا بۆسەر چەکدارانی داعش لە سووریا توانیا ٣٧ چەکدار بکوژن و دەشڵێت، بەهۆی هێرشەکانەوە هیچ زیانێک بە هاوڵاتییانی مەدەنی نە گەیشتووە. فەرماندەیی ناوەندیی هێزکانی ئەمریکا (سێنتکۆم)لە ڕاگەیاندراوێکدا ڕایگەیاند، لە ١٦ی ئەیلوول، هێزەکانمان هێرشێکی ئاسمانیان لە دژی کامپێکی مەشقی دوورە دەستی داعش لە ناوەڕاستی سووریا ئەنجامدا، بە هۆیەوە لانیکەم ٢٨ چەکداری داعش کوژراون، دەشڵێت، پێدەچێت چواریان سەرکردەی پلە بەرزبن. ئەوەشی خستۆتەڕوو، لە ٢٤ ئەیلوول، هێزەکانی ئەمریکا لە باکووری ڕۆژئاوای سووریا هێرشێكی دیکەیان ئەنجامداوە و بە هۆیەوە ٩ چەکدار کوژراون، یەکێک لەوانە مەروان بەسام عەبدولڕەئەف، "حراس الدین"ە کە بەرپرس بوو لە سەرپەرشتیکردنی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان لە سووریا. فەرماندەیی ناوەندیى هێزەکانی ئەمریکا، ئاشکراشیکردووە "حراس الدین" ڕێکخراوێکی سەر بە قاعیدەیە و بنکەی لە سووریایە و خواستی ئەنجامدانی هێرشی هەیە بۆ سەر بەرژەوەندییەکانمان. باسیلەوەشکردووە، هیچ ئاماژەیەک نییە هاوڵاتییان لە هیچ کام لە هێرشەکاندا زیانیان پێگەیشتبێت.

هاوڵاتی گەنجێکی کوردی خەڵکی زاخۆ بەناوی دیار غەریب لە ڕۆژئاوای کوردستان شەهید بوو. لەم بارەیەوە ئەمڕۆ یەک شەممە، 29ی ئەیلوولی 2024، هێزەکانی ڕزگاریی عەفرین(HRE) راگەیاندراوێکدا ڕاینگەیاند،هاوڕێمان دیار غەریب کە کوڕێکی هێژای باشووری کوردستان بوو، لە زۆر مەیدانی شەڕی کوردستان تێکۆشانی کرد، دواجار ڕووی کردە ڕۆژئاوا و لە دژی دوژمنی گەل و شۆڕشەکەمان هەڵوێستی شۆڕشگێڕانەی نیشان دا و تا دوا هەناسەی تێکۆشانی خۆی ئەنجامدا، لە بەرواری 22ی ئەیلوولی 2024، لە ناوچەی عەفرین کاتێک لەسەر ئەرکی خۆی بوو شەهیدبوو. دەشڵێت، وەک هێزەکانی ڕزگاریی عەفرین بەڵێنی خۆمان نوێ دەکەینەوە کە خەون و ئامانجی هاوڕێ شەهیدەکانمان بەدی دەهێنین، ئەو ئاڵایەی کە هاوڕێ دیار غەریب ڕادەستی ئێمەی کرد، هەر بە شەکاوەیی دەیهێڵینەوە، لەسەر ئەم بنەمایانە سەرەخۆشیی لە بنەماڵەی هاوڕێمان دیار غەریب و هەموو گەلی وڵاتپارێزی کوردستان دەکەین. ناسنامەی گەنجە کوردەکە بەم شێوەیە خراوەتەڕوو: ناسناو: دیار غەریب ناو و پاشناو: کاروان حاجی ناوی دایک: بەهار ناوی باوک: محەمەد کات و شوێنی شەهیدبوون: 22ی ئەیلوولی 2024 هەرێمی عەفرین

هاوڵاتی ئەمڕۆ سوپای ئیسرائیل لە ئەنجامی هێرشێكدا بۆ سەر ناوچەی شیاح سەر بە بەیروتی پایتەختی لوبنان شێخ نەبیل قاووق ئەندامی ئەنجوومەنی ناوەندی حزبوڵای كوشت. سوپای ئیسرائیل رایگەیاند، لە بۆردومانێکیاندا لە بەیروتی پایتەختی لوبنان، شێخ نەبیل قاووق ئەندامی ئەنجومەنی ناوەندیی حیزبوڵا کوژرا. وتەبێژی سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، دوێنێ ئێوارە، فڕۆکە جەنگییەکانی هێزی ئاسمانیی ئیسرائیل، هێرشیان کردە سەر نەبیل قاووق، سەرۆکی یەکەی ئەمنیی خۆپارێزیی و ئەندامی ئەنجومەنی ناوەندیی حیزبوڵا و کوژرا. ئاماژەی بەوەشکرد، قاووق یەکێکە دیارترین سەرکردەکانی حیزبوڵا دادەنرا و ڕاستەوخۆ دەستی هەبووە لە دانانی پلانەکان دژ بە ئیسرائیل لە رۆژانی رابردوودا. دەشڵێن، نەبیل قاووق، لە  ماوەی هەشتاکانی سەدەی ڕابردوودا پەیوەندی بە حزبوڵای لوبنانەوە کردوە، شارەزا بووە لە بواری کارەکەیدا، پێشتر وەک جێگری بەرپرسی هەرێمی باشوور بەناوی ئەنجومەنی جێبەجێکردنەوە کاری کردووە، هەروەها بەرپرسی هەرێمی باشوور و جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی جێبەجێکار بووە. ڕۆژی ٢٧ـی ئەم مانگە ئیسرائیل هێرشێكی بۆ سەر چەند بارەگایەكی حزبوڵا لە شاری بەیروتی پایتەختی لوبنان ئەنجامدا، توانیان لەو هێرشەدا حەسەن نەسروڵا ئەمینداری گشتی حزبوڵای لوبنان و چەند سەركردەیەكی دیكەی ئەو گرووپە بكوژن.  

هاوڵاتی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی بەئامانجگرتنی حەسەن نەسروڵا ئەمینداری حیزبوڵای لوبنان، ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، بەئامانجگرتنی حەسەن نەسروڵا و یاوەرانی پێشهاتێکی مەترسیدارە بۆ ناوچەکە.   دەقی ڕاگه‌يه‌ندراوی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی کوردستانه‌وه:‌ لە راگەیێنراوەکەدا هەروەها هاتووە، به‌ نیگه‌رانییه‌كى زۆره‌وه‌ له‌ پێشهاته‌ سه‌ربازییه‌كانى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و به‌ئامانجگرتنى سه‌ید حه‌سه‌ن نه‌سروڵڵا، ئه‌میندارى گشتیى حیزبوڵڵاى لوبنانى و یاوه‌رانى ده‌ڕوانین، پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشى له‌ خێزان و كه‌سوكارى شه‌هیدان ده‌كه‌ین و هاوخه‌میانین. هەر لە ڕاگەیانراوەکەدا هاتووە، ئەم پێشهاتانه‌ مەترسییەکی جددی لەسەر ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکە دروست دەکەن، هۆشداری دەدەین کە بەردەوامیى ئه‌م دۆخه‌ تەنیا کارەسات و ماڵوێرانیی زیاتری بۆ هه‌موو لایه‌ك به‌بێ جیاوازى لێ دەکەوێتەوە، بۆیە داوا لە هەمووان دەكه‌ین به‌ دانایى و دانبه‌خۆداگرتن، ڕێگه‌ له‌ تێکچوونی دۆخەکە بگرن و سەقامگیریی ناوچەکە بپارێزن.   حەسەن نەسروڵڵا، ئەمینداری گشتیی حیزبوڵڵا ئێوارەی رۆژی هەینی (٢٧-٩-٢٠٢٤) بە هێرشێکی ئاسمانیی ئیسرائیل لە باشووری بەیرووت کوژرا، کە ئەوەش مەترسیی فراوانبوونی جەنگی لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست زیاترکردووە.   

هاوڵاتی رۆژنامەی (الشرق الاوسط)، سەبارەت بە مانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق، ڕایگەیاند، هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق دەمێننەوە. عێراق و ئەمریکا ، لە بەیاننامەیەكی هاوبەشدا رایانگەیاند: ئەركی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە مانگی ئەیلولی (٢٠٢٥) كۆتایی دێت و دەچنە قۆناغی هاوبەشیی ئەمنیی. بەرپرسێكی ئەمریكی رایگەیاندووە: ئەو هەنگاوە كشانەوە نییە، رەتیشیكردووەتەوە هیچ بدركێنێت لەبارەی كشانەوەی سەربازەكانیان لە عێراق. زانیارییە نافەرمییەكان ئاماژە بەوەدەكەن، بەگوێرەی رێككەوتنەكە سەدان سەرباز لە مانگی ئەیلولی ساڵی داهاتوو دەكشێنەوە، لەگەڵ رۆیشتنی ئەوانی تریش لە كۆتایی ساڵی (٢٠٢٦)، چاوەڕوانیش دەكرێت، سەربازانی ئەمریكا لە هەولێر بمێننەوە. حسێن عەلاوی، راوێژكاری سەرۆك وەزیرانی عێراق دەڵێت: ساڵی (٢٠٢٦) كۆتا ساڵی كاری هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دەبێت و ئەركەكەیان لەسوریا بەردەوام دەبێت، بەو جۆرەی لیژنە هاوبەشەكە دیاریكردووە.

هاوڵاتی فلیپۆ گراندی دەڵێت، بەهۆی مەترسیی بۆردوومانەکانی ئیسرائیل زیاتر لە ٥٠ هەزار هاوڵاتی لوبنانی و سوورییەکانی لوبنانیش بەرەو سووریا هەڵاتوون و بەمەش کۆی گشتیی ئاوارەکان لە لوبنان گەیشتووەتە ٢١١ هەزار و ٣١٩ کەس. ئەمڕۆ شەممە، ٢٨ی ئەیلوولی ٢٠٢٤، فلیپۆ گراندی، گوتەبێژی کۆمیسیۆنى پەنابەران لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس، ڕایگەیاند، لە ترسى هێرشەکانى ئیسرائیل زیاتر لە ٥٠ هەزار لوبنانى و سوورى کە لە لوبنان دەژین، بەرەو سووریا هەڵاتوون. فلیپۆ گراندی ئەوەشی ئاشکراکرد، لەناوخۆى لوبنانیشدا زیاتر ٢٠٠ هەزار کەس ئاوارە بوون. دەشڵێت، کۆی گشتیی ئاوارەکان لە لوبنان گەیشتووەتە ٢١١ هەزار و ٣١٩ کەس، لەو ژمارەیەش ١١٨ هەزار کەسیان لە ڕۆژى دووشەممەوە ئاوارەبوون.