هاوڵاتی ئەمڕۆ سوپای ئیسرائیل لە ئەنجامی هێرشێكدا بۆ سەر ناوچەی شیاح سەر بە بەیروتی پایتەختی لوبنان شێخ نەبیل قاووق ئەندامی ئەنجوومەنی ناوەندی حزبوڵای كوشت. سوپای ئیسرائیل رایگەیاند، لە بۆردومانێکیاندا لە بەیروتی پایتەختی لوبنان، شێخ نەبیل قاووق ئەندامی ئەنجومەنی ناوەندیی حیزبوڵا کوژرا. وتەبێژی سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، دوێنێ ئێوارە، فڕۆکە جەنگییەکانی هێزی ئاسمانیی ئیسرائیل، هێرشیان کردە سەر نەبیل قاووق، سەرۆکی یەکەی ئەمنیی خۆپارێزیی و ئەندامی ئەنجومەنی ناوەندیی حیزبوڵا و کوژرا. ئاماژەی بەوەشکرد، قاووق یەکێکە دیارترین سەرکردەکانی حیزبوڵا دادەنرا و ڕاستەوخۆ دەستی هەبووە لە دانانی پلانەکان دژ بە ئیسرائیل لە رۆژانی رابردوودا. دەشڵێن، نەبیل قاووق، لە ماوەی هەشتاکانی سەدەی ڕابردوودا پەیوەندی بە حزبوڵای لوبنانەوە کردوە، شارەزا بووە لە بواری کارەکەیدا، پێشتر وەک جێگری بەرپرسی هەرێمی باشوور بەناوی ئەنجومەنی جێبەجێکردنەوە کاری کردووە، هەروەها بەرپرسی هەرێمی باشوور و جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی جێبەجێکار بووە. ڕۆژی ٢٧ـی ئەم مانگە ئیسرائیل هێرشێكی بۆ سەر چەند بارەگایەكی حزبوڵا لە شاری بەیروتی پایتەختی لوبنان ئەنجامدا، توانیان لەو هێرشەدا حەسەن نەسروڵا ئەمینداری گشتی حزبوڵای لوبنان و چەند سەركردەیەكی دیكەی ئەو گرووپە بكوژن.
هاوڵاتی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی بەئامانجگرتنی حەسەن نەسروڵا ئەمینداری حیزبوڵای لوبنان، ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، بەئامانجگرتنی حەسەن نەسروڵا و یاوەرانی پێشهاتێکی مەترسیدارە بۆ ناوچەکە. دەقی ڕاگهيهندراوی سهرۆكایهتیی ههرێمی کوردستانهوه: لە راگەیێنراوەکەدا هەروەها هاتووە، به نیگهرانییهكى زۆرهوه له پێشهاته سهربازییهكانى ڕۆژههڵاتى ناوهڕاست و بهئامانجگرتنى سهید حهسهن نهسروڵڵا، ئهمیندارى گشتیى حیزبوڵڵاى لوبنانى و یاوهرانى دهڕوانین، پرسه و سهرهخۆشى له خێزان و كهسوكارى شههیدان دهكهین و هاوخهمیانین. هەر لە ڕاگەیانراوەکەدا هاتووە، ئەم پێشهاتانه مەترسییەکی جددی لەسەر ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکە دروست دەکەن، هۆشداری دەدەین کە بەردەوامیى ئهم دۆخه تەنیا کارەسات و ماڵوێرانیی زیاتری بۆ ههموو لایهك بهبێ جیاوازى لێ دەکەوێتەوە، بۆیە داوا لە هەمووان دەكهین به دانایى و دانبهخۆداگرتن، ڕێگه له تێکچوونی دۆخەکە بگرن و سەقامگیریی ناوچەکە بپارێزن. حەسەن نەسروڵڵا، ئەمینداری گشتیی حیزبوڵڵا ئێوارەی رۆژی هەینی (٢٧-٩-٢٠٢٤) بە هێرشێکی ئاسمانیی ئیسرائیل لە باشووری بەیرووت کوژرا، کە ئەوەش مەترسیی فراوانبوونی جەنگی لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست زیاترکردووە.
هاوڵاتی رۆژنامەی (الشرق الاوسط)، سەبارەت بە مانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق، ڕایگەیاند، هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق دەمێننەوە. عێراق و ئەمریکا ، لە بەیاننامەیەكی هاوبەشدا رایانگەیاند: ئەركی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە مانگی ئەیلولی (٢٠٢٥) كۆتایی دێت و دەچنە قۆناغی هاوبەشیی ئەمنیی. بەرپرسێكی ئەمریكی رایگەیاندووە: ئەو هەنگاوە كشانەوە نییە، رەتیشیكردووەتەوە هیچ بدركێنێت لەبارەی كشانەوەی سەربازەكانیان لە عێراق. زانیارییە نافەرمییەكان ئاماژە بەوەدەكەن، بەگوێرەی رێككەوتنەكە سەدان سەرباز لە مانگی ئەیلولی ساڵی داهاتوو دەكشێنەوە، لەگەڵ رۆیشتنی ئەوانی تریش لە كۆتایی ساڵی (٢٠٢٦)، چاوەڕوانیش دەكرێت، سەربازانی ئەمریكا لە هەولێر بمێننەوە. حسێن عەلاوی، راوێژكاری سەرۆك وەزیرانی عێراق دەڵێت: ساڵی (٢٠٢٦) كۆتا ساڵی كاری هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دەبێت و ئەركەكەیان لەسوریا بەردەوام دەبێت، بەو جۆرەی لیژنە هاوبەشەكە دیاریكردووە.
هاوڵاتی فلیپۆ گراندی دەڵێت، بەهۆی مەترسیی بۆردوومانەکانی ئیسرائیل زیاتر لە ٥٠ هەزار هاوڵاتی لوبنانی و سوورییەکانی لوبنانیش بەرەو سووریا هەڵاتوون و بەمەش کۆی گشتیی ئاوارەکان لە لوبنان گەیشتووەتە ٢١١ هەزار و ٣١٩ کەس. ئەمڕۆ شەممە، ٢٨ی ئەیلوولی ٢٠٢٤، فلیپۆ گراندی، گوتەبێژی کۆمیسیۆنى پەنابەران لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس، ڕایگەیاند، لە ترسى هێرشەکانى ئیسرائیل زیاتر لە ٥٠ هەزار لوبنانى و سوورى کە لە لوبنان دەژین، بەرەو سووریا هەڵاتوون. فلیپۆ گراندی ئەوەشی ئاشکراکرد، لەناوخۆى لوبنانیشدا زیاتر ٢٠٠ هەزار کەس ئاوارە بوون. دەشڵێت، کۆی گشتیی ئاوارەکان لە لوبنان گەیشتووەتە ٢١١ هەزار و ٣١٩ کەس، لەو ژمارەیەش ١١٨ هەزار کەسیان لە ڕۆژى دووشەممەوە ئاوارەبوون.
هاوڵاتی لە لایەن چەند کەسێکی نەناسراوەوە لە شاری ئەستەنبوڵی تورکیا لە ناوچەی سوڵتانغازی، هێرشێکی چەکداریی کرایەسەر بینای پارتی یەکسانیی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی). ئەمڕۆ شەممە، 28ی ئەیلوولی 2024، ئاژانسی میزۆپۆتامیا ڕایگەیاند، لەلایەن کەسانی نەناسراو لە شاری ئەستەنبوڵ، هێرشێکی چەکداریی کرایەسەر نووسینگەی دەم پارتی، بەوهۆیەوە زیان بە نووسینگەی پارتەکە گەیشتووە. دەشڵێت، بەهۆی ئەو هێرشەوە گولـلە بەر دەرگا و پەنجەر و بیناکە کەوتووە. لەم بارەیەوە، فاروق کایا هاوسەرۆکی دەم پارتی لە سوڵتانغازی ڕایگەیاند، دانیشتوانی گەڕەکەکە باس لەوە دەکەن کە هێرشەکە لە دەوروبەری کاتژمێر 5ی بەیانی ڕوویداوە.
هاوڵاتی موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی نیشتمانیی شیعە، لە پەیامێکدا لە دوای کوژرانی حەسەن نەسروڵڵا، ئەمینداری گشتیی حیزبوڵڵا لەلایەن ئیسرائیلەوە ڕایگەیاند: "بە سەربڵندی ژیایت، شەهید بوویت و بە سەربڵندی رۆیشتیت. هەروەها وتیشی، سێ رۆژ لە عێراق ماتەمینی ڕادەگەیێنین." جێ ئاماژەیە، پێشتر ئیسرائیل كوژرانی حەسەن نەسروڵڵای لە هێرشێكدا لە ڕۆژی هەینی لە بەیروتی پایتەختی لوبنان ڕاگەیاند.
هاوڵاتی له دوای كوژرانی حهسهن نهسروڵا رێبهری حزبوڵای لبنان، دۆخێكی زۆر نالهبار بهربینگی رێبهرانی ئێرانی گرتووه، چونكه بههێزترین باڵی سهربازییان شكاوه و رۆیتهرز بڵاوی كردهوه، له ئێران رێوشوێنی نوێ گیراوهتهبهر و عهلی خامنهیی بۆ شوێنێكی پارێزراو گواستراوهتهوه. لە دوای هەڕشەکانی ئیسرائیل و کوشتنی حەسەن نەسروڵای ئەمینداری حیزبوڵای لوبنان، خامنەیی رابەری کۆماری ئیسلامیی ئێران لە رێوشێنێکی توندی ئەمنییدا گوازرایەوە بۆ شێنێکی پارێزراو. رۆیتهرز له زاری دوو بهرپرسی خۆجێیی له ناوخۆی ئێران بڵاوی كردهوه، عهلی خامنهیی رێبهری باڵای كۆماری ئیسلامی، بۆ شوێنێكی زۆر ئارام گواستراوهتهوه له ترسی ئهوهی لهلایهن ئیسرائیلهوه بكرێته ئامانج و به چارهنووسی حهسهن نهسروڵا بگات. سەرچاوە ئاگادارەکان بە ڕۆیتەرزیان ڕاگەیاندوە، خامنەیی لە نێوان ڕێوشوێنی توندی ئەمنییدا گواستراوەتەوە بۆ شوێنێکی قەڵادار و ئارام و لە رووی ئەمنییەوە لە ئاستێکی بەرزدایە. هەروەها ئاماژە بەوەشکراوە، ئێران لە پەیوەندی بەردەوامدایە لەگەڵ ئەو حیزبوڵا و هاوپەیمانە ناوچەییەکانی دیکەی بۆ دیاریکردنی "هەنگاوی داهاتوو".
هاوڵاتی ناوەندی مافی مرۆڤی سووریا ڕایگەیاند، دەوڵەتی تورک هێزێکی زۆر کە ژمارەیان زیاتر لە ٧٥ زرێپۆش و ئۆتۆمبێلی سەربازییە ڕەوانەی بارەگاکانی لە گوندەکانی سنووری ئیدلب لە سووریا کرد، ئاژانسی ANHAـش ڕایگەیاند، کاروانێکی سەربازیی لە دەروازەی سنووری عەین بەیدەوە ڕەوانەی سووریا کراون. سوپای تورکیا ھێزێکی زۆری سەربازی ڕەوانەی بنکە سەربازییەکانی کرد لە سنوری ئیدلب و حەلەب لە باکور و رۆژئاوای سوریا. لە ڕاگەیاندراوەکەی ناوەندەکەدا هاتووە، کاروانێکی سەربازیی تورکیا لە دەروازەی “باب هەوا” گەیشتوون بە بارەگا سەربازییەکانی تورکیا لە ئیدلب. هەروەها بەپێی زانیارییەکانی ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ، کاروانێکی سەربازی زۆری سوپای تورکیا کە لە ٧٥ ئۆتۆمبێلی سەربازی زرێپۆش، بارهەڵگر و کەرەستەی لۆجستیی و سەربازیی.پێکھاتبوون، ڕەوانەی بنکە سەربازییەکانی تورکیا کراون لەڕۆژھەڵاتی ئیدلب و گوندەکانی ڕۆژئاوای حەلەب لە باکووری ڕۆژئاوای سوریا. بەپێی ڕاگەیەندراوی ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ لە ماوەی کەمتر لە٢٤ کاتژمێردا ئەوە دووەمین کاروانی سەربازییە کە تورکیا ڕەوانەی ئەو سنورانەی کردووە. ئەمە لەکاتێکدایە، سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی ڕووسیا چەند ڕۆژێک لەمەوبەر ڕایگەیاند، بەم نزیکانە ڕووسیا، تورکیا، دیمەشق و ئێران کۆبوونەوەیەکی دیکە لە ئاستانە ئەنجام دەدەن بۆ تاوتوێکردنی لێک نزیکبوونەوەی ئەنقەرە و دیمەشق. دەوڵەتی تورک دەیەوێت ڕووسیا و ئێران و دیمەشق ڕازی بکات هەوڵی ئاساییکردنەوە بدەن بەبێ ئەوەی تورکیا ناچار بکەن لە خاکی سووریا بکشێتەوە.
هاوڵاتی جۆزیب بۆریل، بەرپرسی سیاسەتە دەرەكییەكانی یەكێتی ئەوروپا، ڕایگەیاند، بەداخەوە هیچ هێزێك نییە، بە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكاشەوە بتوانێت بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل رابگرێت. ئەوەشی خستەڕوو، ئەوەی ئەنجامیدەدەین دروستكردنی تەواوی فشارە دیپلۆماسیەكانە بۆ راگرتنی ئاگربەست، بەڵام پێناچێت كەس توانای راگرتنی ناتانیاهۆی هەبێت، نە لە غە.ز.زە و لە كەرتی خۆرئاوادا. وتیشی، پشتیوانی دەستپێشخەرییەكەی فەرەنساو ویلایەتە یەكگرتووەكانی دەکەین بۆ راگرتنی ئاگربەست بۆ ماوەی (21) رۆژ لە لوبنان، بەڵام ئیسرائیل بە چڕكردنەوەی هێرشەكانی بۆ سەر ناوچە جیاوازەكانی لوبنان پشتگوێی خست. ناتانیاهۆ راشكاو بوو لەوەی ئیسرائیلییەكان ناوەستن تا حزبوڵا وێران نەكەن، هاوشێوەی ئەو جەنگە نزیكەی ساڵێكە بەردەوامە لە كەرتی غە.ز.زە دژی بزوتنەوەی حە.ما.س.
هاوڵاتی بانکی ڕافیدەینی عێراقی بڵاوی کردەوە، سێ جۆری قەرز دەدەینە فەرمانبەران، هاووڵاتییان و خانەنشینان کە ڕێژەی سوودەکەی دەگاتە 6٪ و بە ماوەی 15 ساڵ لێیان وەردەگرینەوە. قەرزەکە بەم شێوەیە دەبێت: لە (50) ملیۆن دینارەوە تا (75) ملیۆن دینار بۆ مەبەستی کڕینی پارچە زەوییەک لە (15) ملیۆن دینارەوە تا (75) ملیۆن دینار بۆ مەبەستی بیناکردن و نۆژەنکردنەوە.. لە (50) ملیۆن دینارەوە تا (150) ملیۆن دینار بۆ مەبەستی کڕینی خانووی نیشتەجێبوون، شوقە، یان یەکەیەکی نیشتەجێبوون لە کۆمەڵگەی نیشتەجێبوون، لە 5 ملیۆن دینارەوە دەست پێدەکات. هەروەها ئاماژە بەوەشکراوە، کە قەرزەکە ئەو فەرمانبەرانە دەگرێتەوە کە مووچەکانیان لە بانکی ڕافیدەین بە بانکیکراوە، پێویستە ماستەرکارت و تاپۆیەکی خانووبەرە وەک بیمە پێشکەش بکەن. هاووڵاتییانیش دەتوانن لە قەرزەکە سوودمەندبن، بەڵام بەو مەرجەی فەرمانبەرێک لە مووچەکەی لە بانکی ڕافیدەین بەبانکیکراوە ببێتە کەفیل و تاپۆیەکی خانووش وەک بیمە دابنێت. خانەنشینانیش بە پێشکەشکردنی کەفیل و تاپۆی خانوو دەتوانن لە قەرزەکە سوودمەندبن.
هاوڵاتی لاوەند مەمووندی، بەڕێوەبەری رێگەپێدراوی کۆمپانیای فلای ئەربیل دەڵێت، گەشتەکانمان بۆ بەیرووت راگرتووە. بەگوێرەی ماڵپەڕی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر، ئەمڕۆ کاتژمێر ٥:٣٠ـــی ئێوارە گەشتێک لە بەیرووتەوە بۆ هەولێر هەیە. بەرپرسێکی فڕۆکەخانە دەڵێت، "تاوەکو ئێستا بڕیاری هەڵوەشاندنەوە یان دواخستنی ئەو گەشتە نەدراوە." فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی کەرکووک ، "ئێستا و رابردووش گەشتی راستەوخۆمان بۆ بەیرووت نەبووە و نییە." هاوکات، بە گوێرەی خشتەی گەشتەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی، دوایین گەشتی هاتن و چوون لە شارەکەوە بۆ بەیرووت ١٨ــی ئەم مانگە بووە.
هاوڵاتی چالاکوانانی مافی مرۆڤی ئیران لە ئاژانسی “هرانا” سەبارەت بە زیندانییکردنی سێ کەس لە بنەماڵەی پەخشان عەزیزی، زیندانی سیاسیی کورد بەمجۆرە زانیارییان خستوەتەڕوو. چالاکوانانی مافی مرۆڤ لە ئێران بڵاویان کردەوە، لە لایەن لقی ٣٦ـی دادگای تێهەڵچوونەوەی پارێزگای تاران سزای زیندانییکردن بەسەر عەزیز عەزیزی ٣٦ ساڵ و پەرشەنگ عەزیزی ٤٨ ساڵ و حوسێن عەباسی ٤٨ ساڵ لە ئەندامانی خێزانی پەخشان عەزیزی زیندانیی سیاسیی سەپێندرا. دەشڵێن: ئەو سێ کەسە بە تۆمەتی “یارمەتیدان و هاندان” بە یەک ساڵ زیندانییکردن سزا دران. پەخشان عەزیزی، ڕۆنامەنووس چالاکوانی مەدەنی، لە٣ـی ئابی ٢٠٢٣ لەلایەن ڕژێمی ئێرانەوە دەستگیرکرا، و بۆ زیندانی ئەوین گوازرایەوە، پەخشان عەزیزی زیندانییەکی سیاسییە و لە ٢٣ـی ئابی تەمووزی ئەمساڵدا سزای لە سێدارەدانی بە سەردا سەپێندراوە.
هاوڵاتی سوپای ئیسرائیل رایگەیاند، لە هێرشەکەی دوێنێ بۆ سەر باڵەخانەیەک لە بەیرووت حەسەن نەسروڵڵا، ئەمینداری گشتیی حیزبوڵڵا کوژراوە. سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەممە، وتەبێژی سوپای ئیسرائیل، بە فەرمیی كوژرانی حەسەن نەسروڵا، ئەمینداری گشتیی حیزبوڵای لوبنان و ژمارەیەك لە سەركردەكانی دیکەی ئەو حیزبەی لە هێرشەكەی دوێنێی هەینی باشوری بەیروتی پایتەختی لوبنا ئاشکرا کرد. عەلی کەراکی فەرماندەی بەرەی باشوری حزبوڵا سەرکردەی سێیەمی ئەو حزبە کە چەند رۆژێک لەمەوبەر لە هەوڵێکی کوشتن رزگاری بوو لە بۆردوومانەکەی دوێنێ کوژراوەو لە ناوبارەگاکەدا بووە هاوکات بەرپرسێکی باڵای سوپای پاسدارانی ئیڕان کە فەرماندەی فەیلەقی لوبنان و سوریای سوپاکە بووە لە بارەگای سەرەکی حزبوڵا بووە لەلوبنان و کوژراوە. میدیاکانی لوبنانیش باس لە کوژرانی نزیکەی ٣٠٠ کەس و سەدان بریندار بە هۆی بۆردوومانەکەی بارەگای سەرەک حزبوڵا دەکەن.
هاوڵاتی چەند سەرچاوەیەكی ئەمنیی ڕایانگەیاند، لەدوای هێرشەكانی شەوی ڕابردووی ئیسرائیل بۆ سەر بارەگاكانی حزبوڵای لوبنانی لە باشووری بەیروت، هێزەكانی ئەمریكا لە عێراق بەتایبەتی لە بنكەی عەین ئەسەد خراونەتە ئەوپەڕی ئامادەباشییەوە. چەند سەرچاوەیەك سەبارەت بە كەوتنە دۆخی ئامادەباشیی هێزەكانی ئەمریكا لە عێراق زانیاریی نوێ دەخەنەڕوو. ئەو سەرچاوانە ڕایانگەیاند، لەدوای هێرشەكانی شەوی ڕابردووی ئیسرائیل بۆ سەر بارەگاكانی حزبوڵای لوبنانی لە باشووری بەیروت، هێزەكانی ئەمریكا لە عێراق بەتایبەتی لە بنكەی عەین ئەسەد خراونەتە ئەوپەڕی ئامادەباشییەوە، بەهۆی ئەگەری هێرشی گرووپە چەكدارەكانی نزیك لە ئێرانەوە، چونكە ئەو گرووپانە ئەمریكا وەك پاڵپشتیكەری سەرەكی ئیسرائیل دەبینن. هەروەها ئەوەش خراوەتەڕوو، کە هۆکاری خرانە حاڵەتی ئامادەباشی هێزەکانی ئەمەریکا لە عێراق، ئەگەری هێرشی گرووپەچەکدارەکانی نزیک لە ئێرانە، چونکە ئەو گرووپانە ئەمەریکا وەک پاڵپشتیکاری سەرەکی ئیسرائیل دەبینن. ئاژانسی ڕۆیتەرز لەسەر زاری دوو سەرچاوەی باڵای ئەمریكاوە بڵاوی كردووە، وڵاتەكەیان لە تەواوی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هێزەكانی خستووتە ئامادەباشییەوە، هۆشداریشی داوە لەوەی هەركەسێك دەستدرێژیی بكاتە سەر هێزەكانیان، چونكە باجی قورس دەدەن. ئەمە لە كاتێكدایە، بەرەی مقاوەمەی عێراق لەماوەی سێ ڕۆژدا لە ڕێگەی فڕۆكەی بێفڕكەوانەوە سێ هێرشی كردە سەر خاكی ئیسرائیل، وەك پاڵپشتییەك بۆ حەماس و حزبوڵا. دوێنێش ناتانیاهۆی سەرۆكوەزیرانی ئیسرائیل لە ٧٩ـیەمین كۆبوونەوەی كۆمەڵەی نەتەوەیەكگرتووەكاندا نەخشەیەكی بەرزكردەوە و هەریەكە لە وڵاتانی ئێران و عێراق و سووریای خستبووە ناو زۆنی ڕەشەوە و هەڕەشەی هێرشكردنە سەر ئەوانیش دەكات.
هاوڵاتی لێدوانی بەرپرسانی باڵای ئێران گومانی مردنی حەسەن نەسروڵڵا ئەمینداری گشتی حزبوڵڵای لوبنان زیاتر دەكات، كە بەوتەی ئیسرائیل لە هێرشێكدا لە بەیروتی پایتەختی لوبنان كراوەتە ئامانج. هەرچەندە ڕاستەوخۆ دوای هێرشەکەی ئیسرائیل بۆ سەر باشووری بەیروتی پایتەختی لوبنان، هەواڵەكان لەسەر چارەنوسی حەسەن نەسروڵڵا ئەمینداری گشتی حزبوڵڵای لوبنان دژ بەیەك بڵاوبوونەوە، میدیای ئیسرائیل دەڵێن لەوكاتەدا كە بارەگای سەرەكیی حزبوڵڵا لە بەیروت بۆردومان كراوە نەسروڵڵا لەوێ بووە، بەرپرسێكی ئەمەریكاش ڕاستەوخۆ دوای ئەو لێدوانە وتی ئەگەر نەسروڵڵا لەو بینایەدا بووبێت ئەستەمە ڕزگاری بووبێت. هەرچەندە میدیای ئیسرائیل و ڕۆژئاوا باس لە كوژرانی ئەمینداری حزبوڵڵا دەكەن، بەڵام تائێستا بەفەرمی ئەو هەواڵە لەلایەن حزبوڵڵاوە نە ڕەتكراوەتەوە و نە پشت ڕاست. ئەوەی گومانی خستوەتە سەر مردنی حەسەن نەسروڵڵا، لێدوانی، عەلی لاریجانی ڕاوێژكاری عەلی خامنەیی، كە دەڵێت "بەرەی مقاوەمە سەركردە و كادری بەهێزی هەیە، هەر سەركردەیەك كە دەمرێت جێگرەوەی هەیە". لاریجانی دەشڵێت "تیرۆركردن چارەسەری كێشەی ئیسرائیل ناكات". وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاندووە "گورزەكەی ئیسرائیل لە باشوری بەیروت، تاوانی جەنگە و ئەمەریكا و ئیسرائیل بەرپرسیارێتیەكەی هەڵدەگرن". لە نوێترین هەڵوێستدا ئەمەریكا لەبارەی هێرشەكە دەڵێت ئاگادار نەكراونەتەوە و لەوبارەیەوە لێكۆڵینەوە دەكەن ئەنتۆنی بلینكن وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا دەڵێت ئەو دۆخەی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەیە شەرمەزاركەرە، روسیاش دەڵێت ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە لێواری شەڕێكی نوێدایە.