هاوڵاتی وەزیری ناوخۆی عێراق رایگەیاند، بەبۆنەی هاتنی سەری ساڵی نوێوە لێپرسینەوە لەگەڵ هیچ شۆفێرێک لە پارێزگاکانی عێراق ناکرێت و سەرجەم ئۆتۆمبێلە راگیراوەکان دەدرێنەوە خاوەنەکانیان. ئەمڕۆ شەممە بە بڕیارى عەبدول ئەمیر شەمەری وەزیری ناوخۆعێراق، سەرجەم ئەو ئۆتۆمبێلانەى لە بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکان دەستبەسەرکراون، دەدرێنەوە بە خاوەنەکانیان،هاوکات بڕیارەکە ئەو ئۆتۆمبێلانە ناگرێتەوە کە تاوانیان پێى ئەنجامدراوەو پەیوەندییان بە تاوانکارییەوەیە. لەهەمانکاتدا بە بەڕێوەبەراتییە گشتیەکانی ئاگادارکردەوە بەبۆنەى سەرى ساڵەوە، رۆژێکى بێ سزا بۆ شۆفێران دیاریکراوەکە ئەمڕۆیە و هیچ شۆفێرێک سزاى پێبژاردنى بۆ ناکرێت، جگە لەو شۆفێرانەى بە ئۆتۆمبێلەکانیان کردەى تاوان ئەنجام دەدەن.
هەدەپە بەبۆنەی سەری ساڵەوە رایگەیاند، ساڵی ٢٠٢٣ دەبێتە ساڵی ئازادی، ئاشتی ، دیموکراسی و بەهاری گەلانی تورکیا. پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە)، بەبۆنەی سەری ساڵەوە راگەیەندراوێکی لەسەر ناوی میدحات سانجار و پەروین بوڵدان هاوسەرۆکانی پارتەکە بڵاوکردەوە. لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، " سەرەڕای زیادبوونی شەڕ و مردن، برسێتی و هەژاری، هەڵکشانی فاشیزم ، نادادپەروەری و تاریکی، هیوامان وایە کە لە ساڵی نوێدا دۆخەکە دەگۆڕێت." هەدەپە لە راگەیەندراوەکەیدا دەڵێت، " زۆر کەم ماوە کە ئەم دەسەڵاتە هەڵەیە بگۆڕێت کە هەناسەی لە گەلان بڕیوە." هەدەپە لە کۆتایی راگەیەندراوەکەیدا ساڵی نوێی لە هەموو گەلانی تورکیا پیرۆز کرد و وتی، " ساڵی ٢٠٢٣ دەبێتە ساڵی ئازادی، ئاشتی ، دیموکراسی و بەهاری گەلانی تورکیا."
دۆسیەی هەڵگرتنی پارێزبەندی سێ پەرلەمانتاری جەهەپە و مەهەپە بۆ دەنگدان لەسەری، رەوانەی پەرلەمانی تورکیاکرا. داواکاری کۆماری تورکیا، دۆسیەی هەڵگرتنی مافی پارێزبەندی هودا کایا پەرلەمانتاری ئەستەنبوڵی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) ، فەلەکناس ئوجا پەرلەمانتارانی باتمانی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) و ئوتکو چەکرئۆزەر پەرلەمانتاری ئەسکیشەهیری پارتی کۆماری گەل (جەهەپە)ی رەوانەی لیژنەی داد و دەستووری بنەڕەتی پەرلەمانی ئەو وڵاتە کرد. لە دۆسیەکاندا، ئەو سێ پەرلەمانتارە بەوە تۆمەتبار دەکرێن کە دژی بەرژەوەندی دەوڵەت قسەیان کردووە و بەگوێرەی پێشبینیەکان دوای لێسەندنەوەی مافی پارێزبەندی، سکاڵای یاسایی دژی پەرلەمانتاران تۆمار بکرێت. ٢٢ی ئەم مانگەش، ئەندامێتی پەرلەمانی سەمرا گوزەل پەرلەمانتاری هەدەپەی ئامەد بە دەنگدانی زۆرینەی پەرلەمانتارانی ئاکەپە و هاوپەیمانەکانی هەڵوەشێندرایەوە.
هاوڵاتی روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند، لەمساڵدا دۆخی مافەکانی مرۆڤ لەناوچەکانی سنوری پارێزگای حەلەب کە ئۆپۆزسیۆنی چەکداری سوریا بە پشتیوانی تورکیا کۆنتڕۆڵیکردون بەرەو خراپتربون چوە و روداوەکانی کوشتن، دەستبەسەرداگرتنی موڵک و پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤیش زیادیکردوە. روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ ئەمڕۆ لەدوایین ڕاپۆرتی خۆیدا ئاماژەی بەوەشکردوە، لە ساڵی 2022دا لە دەوروبەری پارێزگای حەلەب کە هێزەکانی ئۆپۆزسیۆنی سوری نزیک لە تورکیا تیایدا دەسەڵاتدارن، 221 کەس بەهۆی توندوتیژییەکانەوە کوژراون، 52 پێشێلکارییش بەرامبەر مافەکانی مرۆڤ تۆمارکراون. وتیشی،زیاتر لە 100 تەقینەوە و روداوی کوشتنیش تۆمارکراون کە بونەتەهۆی دروستبونی "ئاژاوە و دروستبونی دۆخێکی بێسەروبەری ئەمنی". باسی لەوەشکردووە، ناوچەکانی "قەڵغانی فورات" و دەوروبەری لە باکوری ڕۆژهەڵات و باکوری ڕۆژهەڵاتی حەلەب لە ساڵی 2022دا شایەتحاڵی 56 شەڕی بنەماڵەیی و خێڵەکی و چەکداری بوون کە بووەتە هۆی گیان لەدەستدانی 45 کەس، کە بریتین لە15 منداڵ و 25 سەرباز و 5 چەکداریش جگە لە دەیان بریندار. هەروەها لەماوەی ساڵی 2022دا ناوچەکانی "قەڵغانی فورات" و دەوروبەری لە باکورو، ڕۆژهەڵات و باکوری ڕۆژهەڵاتی شاری حەلەب، 46 تەقینەوە بە شێوەی جۆراوجۆری وەک مین و تەڵە و تەقەمەنی ڕویانداوە و 22 کەس گیانیان لەدەستدا کە ئەوانیش 14 هاوڵاتی کە ژنن و 5 منداڵ و 7 کارمەندی سەربازی و 5 فەرماندەیان تێدایە. روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ دەڵێت، دۆخی خراپی ناوچەکانی ژێردەسەڵاتی ئۆپۆزسیۆن لەسەرجەم بوارەکاندا وایکردوە دانیشتوانی ناوچەکە بێ هیوا بن و گروپە چەکدارییەکانی نزیک لە تورکیاش بەبێ رەچاوکردنی هیچ یاسایەک بەردەوامن لە داگیرکردنی موڵک و زەوی هاوڵاتیانی سوریا.
هاوڵاتی فەرماندەیی ناوەندی سوپای ئەمەریکا ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند، نزیکەی 700 چەتەی داعش لە سوریا و عێراق لە 313 ئۆپەراسیۆندا لە ساڵی 2022 کوژراون. جەین میشێل کوریلا، فەرماندەی ناوەندی سوپای ئەمەریکا ڕایگەیاند، زۆربەی ئۆپەراسیۆنەکان بە هاوکاری هێزە کوردییەکان و بە پشتیوانی ئەمەریکا و هێزەکانی سوریای دیموکرات و هێزە ئەمنییەکانی عێراق ئەنجامدراون هاوکات سوپای ئەمەریکا لە 108 ئۆپراسیۆنی هاوبەش و 14 ئۆپەراسیۆنی یەکلایەنەی سوریادا بەشدار بووە و لەو چوارچێوەیەدا 466 چەتەی داعش کوژراون. وتیشی، لە ١٩١ ئۆپەراسیۆنی هاوبەش لەگەڵ عێراق دا لە عێراق بەلایەنی کەمەوە 220 چەتەی داعش کوژراون. ئەوەشی ڕونکردەوە ،" لەماوەی ساڵی ڕابردوودا هێزە ئەمنییەکانی عێراق توانایان نیشاندا بۆ بەردەوامبوون لە ئۆپەراسیۆنەکان بۆ لەناوبردنی داعش و بە توندی بەدوای گروپی تیرۆردا لە عێراق گەڕاون و لەناویان بردون بۆ و باشترکردنی ئاسایش وسەقامگیری عێراق". ئەو فەرماندەیە ئاماژەی بەوەشدا "لە سوریا هێزەکانی سوریای دیموکرات بەردەوامن لە پیشاندانی ئیرادە و کارامەیی و توانا بۆنە هێشتنی چەتەکانی داعش و لەناوبردنیان " . باسی لەوەشکرد، زیاتر لە 10 هەزار چەتەی داعش لە بنکەکانی دەستبەسەرکردن لە سەرتاسەری سوریا ماونەتەوە و 20 هەزاریش لە عێراق دەستبەسەر کراون. جێگەیباسە ٢٦ی ئەم مانگەش، تیرۆریستانی داعش هێرشیان کردبووە سەر ناوەندی ئاسایشی رەقە و بەوهۆیەوە، سێ ئەندامی ئاسایشی و سێ شەڕڤانی هەسەدە شەهید بوون.
هاوڵاتی سەرچاوەیەکی ئەمنی لەفەرماندەیی پۆلیسی پارێزگای ئەنبار ڕۆژی هەینی دەستگیرکردنی دیارترین بازرگانی ماددەی هۆشبەر لەئۆپەراسیۆنێکی ئەمنی بەئامانجگرتنی گەڕەکە جیاوازەکانی شاری ڕومادی ڕاگەیاند. سەرچاوەیەک لە لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی زانیاری عەرەبی گوتی " هێزێکی ئەمنی لە فەرماندەیی پۆلیسی ئەنبار بۆسەیان بۆ یەکێک لە دیارترین بازرگانەکانی ماددەی هۆشبەر داناوەوو توانییویانە دەستگیری بکەن لە یەکێک لە گەڕەکەکانی شاری ڕومادی توانراوە بەبێ هیچ بەرگرییەک دەستگیری بکرێت". وتیشی، هێزهكه لهمیانهی دهستگیركردنی ئهو تۆمهتبارهدا توانیویان دهست بهسهر بڕێكی زۆر حهپی ماددهی هۆشبهردا بگرن كه ویستویهتی لهچهند ناوچهیهكی جیاوازی پارێزگای ئهنبار بازرگانیان پێوهبكات". ئهوهشخراوەتەوە، "تۆمهتبارهكه له ئێستادا به ماددهی 48ی مادده هۆشبهرهكان دهستبهسهركراوه و دۆسیهكهی رهوانهی لایهنی پهیوهندیدار دهكرێت بۆ ئهوهی رێكاری یاسایی لهگهڵدا بگیرێتهبهر
هاوڵاتی کەمێک بەر لەئێستا لهكاتی گۆڕینی بتڵێكی غاز له چێستخانهیهكی ناوچهی نازیلی سهر به ههرێمی ئایدن له ڕۆژئاوای توركیا، تهقینهوهیهك رویداوه و بههۆیهوه حهوت كهس گیانیان لهدهستدا و چوار كهسی دیكهش برینداربون. ئەمڕۆ پێنجشەممە لە چێشتخانەیەک لە لە ڕۆژئاوای تورکیا تهقینهوهیهك رویدا تهقینهوهكه لهكاتی ئامادهكردنی خواردن و داواكاری سهردانكارانی ئهو چێشتخانهیه بوه، كاتێك ستافی چێستخانهكه ههوڵیانداوه بتڵێكی غازی بهتاڵ بگۆڕن روداوهكه رویداوه و غازهكه تهقیوهتهوهو ژمارهیهك هاوڵاتی برنداربون و ژمارهیهكی دیكهش گیانیان لهدهستداوە. بههۆی تهقینهوهی غازهكهوه تا ئێستا حهوت كهس گیانیان لهدهستداوه و چوار كهسی دیكهش برنداربون، تیمهكانی بهرگری شارستانی و فرایكهوتنی خێراش چونهته شوێنی روداوهكه و برینداران بۆ نهخۆشخانه گواستوەتەوە".
ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، یەکێک لە چارەسەرەکان بۆ بەرزکردنەوەی بەھای دینار دابەشکردنی مووچەیە بە دۆلار. سوعاد مالیکی ئەندامی لیژنەی ستراتیژی بۆ چاودێریکردنی بەرنامەی حکومەت رایگەیاند، ھەنگاوەکانی حکومەت دژی سپیکردنەوەی پارە و رێکارەکانی بانکی ناوەندی بۆ رێگری لە قاچاغبردنی دراو بۆ دەرەوەی عێراق، ھۆکاری دابەزینی بەھای دینارن. راشیگەیاند، یەکێک لە چارەسەرەکان بۆ بەرزبوونەوەی بەھای دینار دابەشکردنی مووچەیە بە دۆلار، بەڵام ئەوەش چارەسەرێکی بنەڕەتی نییە. سوعاد مالیکی وتیشی، ژمارەیەک پەرلەمانتار داوای کۆبوونەوەیەکی نائاسایی ئەنجومەنی نوێنەرانیان لەبارەی دابەزینی بەھای دینار کردووە، بەڵام تائێستا وادەی ئەو کۆبوونەوەیە دیارینەکراوە.
لە ساڵانی رابردوودا هەزاران هاووڵاتی عێراقی، بەهۆی پەلامارەکانی رێکخراوی تیرۆریستی داعشهوه، ناچار بە بەجێهێشتنی ماڵ و حاڵیان بوون و پەنایان بردبووە بەر کەمپەکان. بڕیاریشە لە ماوەی شەش مانگدا ئەو کەمپانەی سەرتاسەری عێراق دابخرێن کە تایبەتن بە ئاوارە ناوخۆییەکان. وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق، ئیڤان فایەق، لە لێدوانێکیدا بۆ کەناڵەکانی راگەیاندن، باسی لەوە کرد حکوومەتی بەغدا لە چوارچێوەی پلانەکانی بۆ ساڵی نوێ، بڕیاریداوە کەمپەکانی تایبەت بە ئاوارە ناوخۆییەکان لە ماوەی شەش مانگدا دابخرێن و ئاوارەکان بنێردرێنەوە سەر ماڵ و حاڵیان. ئیڤان فایەق، ئاماژەی بەوەشدا ئەمە تەنها کاری وەزارەتی کۆچ و کۆچبەران نییە بەڵکو پێویستە سەرجەم وەزارەتە پەیوەندیدارەکان هەلومەرجی گونجاو بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکان دابین بکەن، گوتیشی: "پێویستە ئەو ناوچانەی دانیشتوانەکانیان ئاوارەبوون، بەزووترین کات خزمەتگوزاری ئاو، کارەبا و شارەوانییان بۆ دابین بکرێت. لە شەش مانگی ئایندەدا دەبێت سەرجەم وەزارەتە پەیوەندیدارەکان ئەرکی سەرشانیان بەجێبهێنن و ئاسایشی ئەو ناوچانەش بە باشترین شێوە بپارێزرێت". ئەو وەزیرەی عێراق، باسی لەوەش کرد کە لە کاتی پەلامارەکانی داعشدا ٣٠٠ خێزان روویان لە تورکیا و هەشت هەزار خێزانیش روویان لە سووریا کردووە، رێکارە فەرمییەکانیش بۆ گەڕانەوەی ئەو خێزانانە دەستیان پێکردووە. ئیڤان فایەق، ئاماژەی بەوەشدا لە دوای راگەیاندنی بڕیارەکەی حکوومەت، دانیشتوانی کەمپەکان کە ژمارەیان ٥٠٠-٧٠٠ خێزانە دەستیان بە ئامادەکاری کردووە بۆ گەڕانەوە بۆ ناوچەکانی خۆیان، گوتیشی: "لەم بابەتەدا گەورەترین کۆسپ، خاپووربوونی ناوچەکان و خانووەکانە کە خراپترین نموونەشیان گوندەکانی سەر بە شارۆچکەی شنگالن". جێی ئاماژەیە لە سەرتاسەری عێراقدا ٥٣ کەمپ هەن کە نزیکەی ٣٧ هەزار ئاوارەیان تیادا نیشتەجێن.
سەرۆکوەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سوودانی رایگەیاند، کۆمەڵگای عێراقی دەستپێشخەریی کردووە بۆ بەرەنگاربوونەوەی گرووپە تیرۆریستییەکان بە هەماهەنگیی لەگەڵ هێزە ئەمنییەکان لەپێناو بەدیهێنانی ئاسایش و سەقامگیریی و پاراستنی ئاشتی کۆمەڵایەتیی. بەگوێرەی ئەو راگەیەندراوەی کە لە نووسینگەی رۆژنامەوانیی سەرۆکوەزیرانی عێراقەوە بڵاوکراوەتەوە، محەمەد شیاع سوودانی پێشوازیی لە شاندێکی سەرۆک هۆزەکانی شەممەر لە پارێزگای نەینەوا بە سەرۆکایەتی شێخ فەیسەڵ حەروش جەربا کردووه. لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە دراوە، لە دیدارەکەدا کە جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان، قەیس خەلەف محەمەداوی ئامادەی بووه، شاندەکە باسیان لە رەوشی پارێزگای نەینەوا و پێداویستییە ئەمنییەکان کردووه بۆ دڵنیایی دەستەبەرکردنی سەقامگیریی تیایدا به هەموو پێکهاتەکانییەوە، لەگەڵ داواکاریی بۆ باشترکردنی رەوشی خزمەتگوزاریی و ئابووری لە هەموو قەزا و ناحییەکانی پارێزگاکە. شاندەکە ستایشی رۆڵی سەرۆکوەزیرانیان کردووە بۆ خێرا وەڵامدانەوە و گرتنەبەری رێوشوێنی ئەمنی پێویست لە بەرامبەر گیان لهدهستدانی شێخ سوهەیل نەجم کە یەکێک بوو لە شێخەکانی هۆزی شەمەر کە لە رووداوێکی تیرۆریستیدا کوژرا. سەرۆکوەزیرانی عێراق ههروهها ستایشی رۆڵی قارەمانانەی هۆزە رەسەنەکانی عێراقی کردووە و هەڵوێستی شێخ سوهەیل نەجم و وەڵامی بوێرانەی بۆ تیرۆریستان بەرزنرخاندووە. سوودانی رایگهیاندووه: "کۆمەڵگای عێراقی دەستپێشخەریی کردووە بۆ بەرەنگاربوونەوەی گرووپە تیرۆریستییەکان بە هەماهەنگیی لەگەڵ هێزە ئەمنییەکان لەپێناو بەدیهێنانی ئاسایش و سەقامگیریی و پاراستنی ئاشتی کۆمەڵایەتیی".
هاوڵاتی وتهبێژی فەرماندەی هێزه چهكدارهكانی عێراق ئهمڕۆ پێنجشهممه رایگهیاند، له ئۆپراسیۆنێكی هاوبهشدا، هێزه ئاسمانییهكانی عێراق توانرا شهش چهكداری داعش كوژران و "له بۆسهیهكی سهربازیشدا لهچهند پارێزگایهكی دیكه 11 چهكداری داعش دهستگیركران". ئەمڕۆ پێنجشەممە، 29ى کانوونى یەکەمى 2022، لیوا یەحیا رەسووڵ، گوتەبێژى فەرماندەى گشتیى هێزە چەکدارەکانى عێراق لە راگەیێندراوێکدا ئاماژەى بەوە دا، " هێزه ئهمنییهكانمان به پشتبهستن به زانیارییهكانی بهڕێوهبهرایهتی دهزگای ههواڵگری و به ههماههنگی لهگهڵ فهرماندهیی ئۆپهراسیۆنه هاوبهشهكانی دیاله ئۆپراسیۆنێكی هاوبهش دژ به چهكدارانی داعش له چهند سنورێكی پارێزگاكه ئهنجامدرا". وتیشی، "ئەو دوو مۆڵگەیەى داعش بۆردوومانکران و هێزەکانى ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانى دیالە چوونەتە ئەو شوێنانەى بۆردوومانکراون و تەرمى پێنج چەکدارى داعشیان دۆزیوەتەوە و چەکدارێکى دیکەى داعشیان کوشتووە". باسی لەوەشکرد،"بهڕێوهبهرایهتی ههواڵگری سهربازی له ئهنجامی لێكۆڵینهوه و بهدواداچونهكانیانهوه توانیویانه له رێگهی دانانی كهمینی سهربازییهوه له ههریهكه له پارێزگاكانی سهڵاحهدین، نهینهوا، ئهنبار، كهركوك و میسان 11 چهكداری داعش دهستگیربكهن كه لهلایهن دادگاوه بههۆی ئهنجامدانی كردهوهی تیرۆریستیهوه داواكراو بون". ئەمەشلەکاتێکدایە دوێنێ هێزه ئاسمانییهكانی عێراق ئۆپراسۆنێكی تایبهتیان دژ به چهكدارانی داعش ئهنجامداو لە ئەنجامیشدا 10 چهكداری داعش كوژران.
هاوڵاتی وەزیری بەرگری ئیسرائیل، بێنێ گانتز، لە وتارێکدا بۆ کۆمەڵێک لە دەرچوانی هێزی ئاسمانی ئیسرائیل وتی ڕەنگە لە داهاتوودا ئێوە بتوانن بەشداری لە هێرشێکی ئاسمانی بۆ سەرئێران بکەن وبگەنە ئاسمانی ڕۆژەهەڵات. وەزیری بەرگری ئیسرائیل، وتیشی دەکرێت لە سێ ساڵی داهاتوودا، ئیسرائیل هێرش بکاتە سەر شوین وپێگە ئەتۆمیەکانی ئێران. ئەم هەڕەشانەی وەزیری بەرگری ئیسرائیل لەکاتێکدایە کە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی هەوڵی دووبارە چالاکردنەوەی ڕێکەوتنی ئەتۆمی ساڵی ٢٠١٥ لەگەڵ ئێران دەدرێت، ئەوەش بەمەبەستی سنوردارکردنی ئێران بۆ بەرزکردنەوەی پیتاندنی یۆرانیۆم. ئەمە یەکەم جار نیە کە ئیسرائیل هەڕەشەی هێرشکردنە سەر پێگە ئەتۆمیەکانی ئیسرائیل دەکات، ئیسرائیل ماوەی ١٠ ساڵە بەردەوام هەڕەشەی هێرشکردنە سەر ئێران دەکات، بەڵام هەندێک لە شآرەزایانی نێودەوڵەتی لەبارەی هەڕەشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران پێیان وانیە ئیسرائیل ئەو توانایەی هەبێت هێرشێکی زەرەرمەند بکاتە سەر بنکە ئەتۆمیەکانی ئێران،بەهۆی ئەوەی بنکەکەکان زۆر بەباشی پارێزراون.
دادگای چاغلایانی ئەستەنبوڵ داواکاری ئازادکردنی شەبنەم کۆرۆر فینجانجی سەرۆکی دەستەی ناوەندی پزیشکانی تورکیای رەت کردەوە. ئەمڕۆ دانیشتنی دادگاییکردنی شەبنەم کۆرۆر فینجانجی سەرۆکی دەستەی ناوەندی پزیشکانی تورکیا لە دادگای چاغلای ئەستەنبوڵ بەڕێوەچوو. لە دانیشتنەکەدا فینجانجی و پارێزەرانی هەموو ئەو تۆمەتانەیان رەت کردەوە کە ئاراستەی کراوە. لیژنەی دادوەران، بێ ئەوەی بڕیارێک بدەن، داواکاری ئازادکردنی فینجانجیان رەت کردەوە و دانیشتنی دادگایان بۆ ١١ی کانونی دووەمی ٢٠٢٣ دواخست. دوای ئەوەی هەپەگە، ١٨ی تشرینی یەکەم، ناسنامەی ١٧ گەریلای ئاشکرا کرد و رایگەیاند، بەهۆی بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لەلایەن سوپای تورکیاوە شەهید بوون. شەبنەم کۆرور فینجانجی رایگەیاند، بەگوێرەی ئەو دیمەنانەی بڵاوکراونەتەوە سوپای تورکیا لە شەڕی دژی پەکەکەدا چەکی کیمیایی بەکارهێناوە و داوای لێکۆڵینەوەی کرد. دوای قسەکانی فینجانجی، بەرپرسە باڵاکانی حکومەتی تورکیا و پارتە نەژادپەرستەکان بەکارهێنانی چەکی کیمیاییان لەلایەن سوپاکەیانەوە رەتکردەوە و رایانگەیاند، هەر کەسێک داوای لێکۆلینەوەی لەم بابەتەدا کردبێت، سکاڵای لەسەر تۆمار دەکەن و پێویستە دەستگیر بکرێن. ٢٦ی تشرینی یەکەم لە ئۆپەراسیۆنێکی هێزە ئەمنییەکانی تورکیا، لەسەر فەرمانی داواکای گشتیی ئەنقەرە فینجانجی لە شاری ئەستەنبوڵ بە تۆمەتی "بانگەشەکردن بۆ پەکەکە" دەستبەسەرکرا. پرۆفیسۆر دکتۆر شەبنم کۆرور فینجانجى، لەساڵی ١٩٥٩ لە ئەستەنبوڵ لەدایکبووە. دوای خوێندنی دواناوەندی، لە کۆلیژی پەروەردەی کادکۆی لە ئەستەنبوڵ دەستی بە خوێندن کردووە. دواتر توانیویەتی کۆلیژی پزیشکیش لە زانکۆی ئيستەنبوڵ تەواو بکات. پاشان لەهەمان زانکۆ بەکالۆریۆسی لە شوێنەوارناسی کلاسیک لەکۆلیژی ئاداب لەساڵانی ١٩٨٧ تا ١٩٩٠ تەواوکردوە لەساڵانی ٢٠١٨وە تا ٢٠٢١سەرۆکی کۆمەڵەی مافەکانی مرۆڤ بووە لە تورکیا، لە تشرینی یەكەمی٢٠٢٠ەوە، وەک سەرۆکی سەندیکای پزیشکانی تورکیا هەڵبژێردراوە. پرۆفیسۆر فینجانجی، لەرووی نێودەوڵەتیەوە وەک شارەزایەکی بواری مافەکانی مرۆڤ ناسراوە و لەهەمانکاتدا، ئەندامی کۆمەڵەی مافەکانی مرۆڤە لەتورکیا.
هاوڵاتی سهركردهیهكی چوارچێوهی ههماههنگی رایگهیاند، بههای دۆلار له بازاڕهكانی عێراق پێش كۆتاییاتنی ساڵی 2022 ئاسایی دهبێتهوه، لهئێستاشدا پێشنیاز ههیه بۆئهوهی بههای 100 دۆلار بۆ 130 ههزار دیناری عێراقی كهمبكرێتهوه. ئەمرۆ پێنجشەممە، توركی عهتبی سهركرده له چوارچێوهی ههماههنگی بە میدیا ناوخۆییەکانی رایگهیاند، بههای دۆلار له بازاڕهكانی عێراق پێش كۆتاییاتنی ساڵی ٢٠٢٢ دهگهڕێتهوه دۆخی ئاسایی خۆی. وتیشی، بههای دۆلار ئهگهر نهگهڕێتهوه دۆخی ئاسایی خۆی، به بهرزی دهمێنێتهوه، بهوهش فشار لهسهر بازاڕهكان دروستدهكات، بهتایبهتی نرخی كهرهستهی سهرهتایی هاوڵاتیان به خۆراكیشهوه. ئەوەشی خستەڕوو، له ئێستادا پێشنیازێک دهخرێتهڕوو سهبارهت به كهمكردنهوهی بههای ١٠٠ دۆلار بۆ ١٣٠ یاخود ١٤٠ ههزار دینار به مهبهستی دروستكردنی هاوسهنگییهك له بازاڕهكاندا كه پاڵ به دابهزاندنی نرخێكی گونجاوهوه بنێت. ئهوهش لهكاتێكدایه لهچهند رۆژی رابردودا بههای دۆلار بهرامبهر به دیناری عێراقی بهرزبونهوهی بهرچاوی بهخۆوه بینی و بههای 100 دۆلار گهیشته 160 ههزار دینار، بهڵام دواتر بهگرتنهبهری چهند رێوشوێنێك لهوانهش زیادكردنی سهرچاوهكانی فرۆشتنی دۆلار لهڕێگهی بانكه ئههلی و حكومیهكانهوه، بههای 100 دۆلار بۆ 152 ههزار دینار دابهزی.
خانمێکی کورد دوای ئەستۆی پاکیی سزای سێدارەی لەسەر نامێنێت بەڵام بە تۆمەتی بێڕێزیی بە رێبەری کۆماری ئیسلامی ئێران زیاتر لە پێنج ساڵ زیندانیی بەسەردا سەپێنرا. موژگان کاوسی، نوسەر و چاکوانی سیاسیی کورد کە پێشتر تۆمەتی هەوڵدان دژی کۆماری ئیسلامی و هاندان بۆ جەنگ و تێکدانی ئاسایشی ئێرانی دراوبوە پاڵ سزای 65 مانگ زیندانیی بەسەردا سەپێنرا. ئەو خانمە کوردەی نیشتەجێی پارێزگای مازەندەران لە باکوری ئێران لە دانیشتنی دادگادا ئەستۆ پاکیی سەلمێنرا و مەترسیی لەسێدراەدانی لەسەر نەماوە بەڵام دادگا بە تۆمەتی بێڕێزیی بە عەلی خامنەیی، رێبەری کۆماری ئیسلامی ئێران سزای زیندانیی بەسەردا سەپێنرا. کاوسی پێشتریش بە تۆمەتی دژایەتیی دەسەڵاتی ئێران سزای سێ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێنراوە و چەند ساڵێک لە زیندانەکانی ئەو وڵاتەدا زیندانیی کراوە. ئەو مامۆستای زمانی کوردییە و خاوەنی چەند کتێبێکە لەسەر مێژوی کورد و ئێران و وەرگێڕانی بۆ چەند کتێبێک و بابەت سەبارەت بە ئەنفال و دۆخی کورد کردوە. موژگان کاوسی لە ناڕەزایەتییەکانی شاری نەوشەهەر لە پارێزگای مازندەران لە باکوری ئێران دەستگیرکرا و بە پێی ئەو تۆمەتانەی دراوبوە پاڵی، سزای سێدارە ئەو خانمە کوردە دەگرتەوە.