هاوڵاتی  وتەبێژی سەربازیی حوسییەکانی یەمەن دەستبەسەرداگرتنی ئەو کەشتییەی راگەیاند کە خۆی دەڵێت، ئیسرائیلییە هەرچەندە ئیسرائیل نکوڵی لێدەکات. وتەبێژی حوسییەکان وتیشی بەردەوام دەبن لە بەئامانج گرتنی هەر کەشتییەک کە ئیسرائیل خاوەندارییەتی بکات.  ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە 19ی تشرینی دووەمی 2023، میدیاکانی نزیک لە حوسییەکانی یەمەن رایانگەیاند حوسییەکان دەستیان بەسەر کەشتییەکی ئیسرائیلیدا گرتووە بەناوی گالاکسی لیدەر لە دەریای سوور. پێشتر ئۆفیسی بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل هەواڵەکەی پشتڕاستکردەوە و رایگەیاند 25 کەس لە ناو کەشتییەکەدا بوونیان هەبووە کە خەڵکی جیاوازی چەند وڵاتێکن لەوانە، بولگاری، فلیپینی، مەکسیکی و ئۆکرانی، بەڵام هیچ ئیسرائیلییەکی تێدا نییە. لە راگەیاندراوەکەی ئۆفیسی سەرۆکوزیرانی ئیسرائیل هاتووە کە کەشتییەکە هی ئیسرائیل نییە بەڵکو بەریتانییە و لەلایەن تیمێکی یابانییەوە بەڕێوە دەبرێت. ئۆفیسی ناتانیاهۆ ئیدانەی دەستبەسەرداگرتنی کەشتییەکەی کرد و رایگەیاند "کردەیەکی تیرۆری" ئێرانە  کە گوزارشتە لە "زیادبوونی کردەی شەڕەنگێزی ئێران دژی هاوڵاتییانی جیهانی ئازاد." یەحیا سەریع، وتەبێژی سەربازیی حوسییەکانی یەمەن لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا باسی لەوە کرد کە ئەو کەشتییەی دەستیان بەسەردا گرتووە ئیسرائیلییە و هۆشداریشیدا کە هەر کەشتییک هی ئیسرائیل یان هەر لایەنێکی تر بێت کە پشتگیری لە ئیسرائیل بکات دەبێتە ئامانجی حوسییەکانی یەمەن. یەحیا سەریع وتیشی، "بەردەوام دەبین لە ئۆپەراسیۆنەکانمان دژی ئیسرائیل هەتا تاوانە قێزەونەکانی دژی خەڵکی فەڵەستین کۆتایی پێ دەهێنێت." هاوکات لەسەر خاوەندارییەتی کەشتییەکە، ئاژانسی ئەسۆشیەتد پرێسی ئەمریکی رایگەیاندووە بەرپرسانی ئیسرائیلی سوورن لەسەر ئەوەی کەشتییەکە خاوەندارییەتی بۆ بەریتانیا دەگەڕێتەوە و لەلایەن کۆمپانیایەکی یابانییەوە بەرێوەدەبرێت، بەڵام داتابەیسەکانی هاتوچۆی کەشتیوانی ئەوە دەردەخەن کە خاوەنی کەشتییەکە کۆمپانیای "رەی کار کاریرس"ە کە لەلایەن ئەبراهام ئونگارەوە دامەزراوە و ئەو پیاوە یەکێکە لە دەوڵەمنترین کەسەکانی ئیسرائیل.

هاوڵاتی  ئۆفیسی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند ئەو کەشتییەی لەلایەن حوسییەکانەوە دەستی بەسەردا گیراوە هیچ هاوڵاتییەکی ئیسرائیلی تێدا نییە، بەڵام میدیایەکی ئەمریکی رایگەیاندووە کە خاوەندارییەتی کەشتییەکە دەگەڕێتەوە بۆ کۆمپانیای یەکێک لە دەوڵەمەندترین کەسەکانی ئێسرائیل. ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە 19ی تشرینی دووەمی 2023، حوسییەکانی یەمەن رایگەیاند دەستیان بەسەر کەشتییەکی ئیسرائیلیدا گرتووە بەناوی گالاکسی لیدەر لە دەریای سوور. ئۆفیسی بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل هەواڵەکەی پشتڕاستکردەوە  بەبێ ئەوەی بڵێت کەشتییەکە ئیسرائیلییە و رایگەیاند 25 کەس لە ناو کەشتییەکەدا بوونیان هەبووە کە خەڵکی جیاوازی چەند وڵاتێکن لەوانە، بولگاری، فلیپینی، مەکسیکی و ئۆکرانی، بەڵام هیچ ئیسرائیلییەک تێدا نییە. ئۆفیسی ناتانیاهۆ ئیدانەی دەستبەسەرداگرتنی کەشتییەکەی کرد و رایگەیاند "کردەیەکی تیرۆری" ئێرانە  کە گوزارشتە لە "زیادبوونی کردەی شەڕەنگێزی ئێران دژی هاوڵاتییانی جیهانی ئازاد." هاوکات سوپای ئیسرائیل رایگەیاند، کە دەستبەسەرداگرتنی ئەو کەشتییە "روداوێکی ترسناکە کە لێکەوتەی جیهانی دەبێت." لەسەر خاوەندارییەتی کەشتییەکە، ئاژانسی ئەسۆشیەتد پرێسی ئەمریکی رایگەیاندووە بەرپرسانی ئیسرائیلی سوورن لەسەر ئەوەی کەشتییەکە خاوەندارییەتی بۆ بەریتانیا دەگەڕێتەوە و لەلایەن کۆمپانیایەکی یابانییەوە بەرێوەدەبرێت، بەڵام داتابەیسەکانی هاتوچۆی کەشتیوانی ئەوە دەردەخەن کە خاوەنی کەشتییەکە کۆمپانیای "رەی کار کاریرس"ە کە لەلایەن ئەبراهام ئونگارەوە دامەزراوە و ئەو پیاوە یەکێکە لە دەوڵەمنترین کەسەکانی ئیسرائیل.

هاوڵاتی  رۆژنامەی هائارتزی ئیسرائیلی بڵاویکردەوە کە لە لێکۆڵینەوەکانی پۆلیسی ئیسرائیل و دەزگا ئەمنییەکانی تری وڵاتەکە دەرکەوتووە هەلیکۆپتەرێکی ئیسرائیلی چەند کەسێکی لە ئاهەنگە میوزیکییەکەی رۆژی 7ی ئۆکتۆبەر کوشتووە لەو کاتەی چەکدارانی حەماس هێرشەکەیان کردووە، دەشڵێت، حەماس زانیارییان لەسەر ئاهەنگەکە نەبووە و "بەرێککەوت" هێرشییان کردووەتە سەری. لەرۆژی 7ی ئۆکتۆبەر، بزوتنەوەی حەماس ئۆپەراسیۆنێکی دژی ئیسرائیل راگەیاند بە ناوی "تۆفانی ئەقسا" و پێنج هەزار مووشەکی ئاراستەی وڵاتەکە کرد لەماوەی 20 خولەکدا. دواتر چەکدارانی حەماس دیوارە ئاسنینە زیرەکەکەی ئیسرائیلیان تێپەڕاند و چوونە نێو ڤیستیڤاڵێکی میوزیک بەناوی ڤیستیڤاڵی میوزیکی نۆڤا کە تێیدا چوار هەزار و 400 کەس بەشداربوون.  سوپای ئیسرائیل دوای هێرشەکە رایگەیاند کە بەشێکی زۆر لە ئامادەبووان بەدەستی حەماس کوژراون و لەدواین ئاماریش کە بڵاویکردووەتەوە رایگەیاندووە، 364 کەسی ناو ڤیستیڤاڵەکە کوژراون لەکۆی گشتی هەزار و 200 کەس کە لەو رۆژەدا بەدەستی چەکدارانی حەماس کوژران.  دوای زیاتر لە مانگێک، رۆژنامەی هائارتز، کە رۆژنامەیەکی باوەڕپێکراوی ئیسرائیلییە، راپۆرتێکی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، هەڵسەنگاندنەکانی چەند بەرپرسێکی باڵای ئەمنی ئەوە دەردەخەن کە حەماس زانیاری لەبارەی ڤیستیڤاڵەکەوە نەبووە و "بەرێکەوت" هێرشی کردووەتە سەر دوای ئەوەی لەرێی پەڕەشووت و درۆنەوە پێی زانیوە، واتە زانیاری پێشوەختەیان نەبووە لەسەری تا پلانی بۆ دابنێن.  رۆژنامەکە دەڵێت کە هەڵسەنگاندنەکە لە لێکۆڵینەوە لە چەند چەکدارێکی حەماس و لێکۆڵینەوەی خودی پۆلیس سەرچاوەی گرتووە لەگەڵ چەند شتێکی تردا و دەرکەوتووە کە نیازی حەماس هێرشکردنە سەر چەند کیبوتز (کۆمەڵگەی نیشتەجێبوون) بووە لە نزیک سنوری غەززە. هاوکات سەرچاوەیەکی پۆلیس ئەوەی بە رۆژنامەکە وتووە کە لێکۆڵینەوەکان دەریدەخەن، هەلیکۆپتەرێکی سوپای ئیسرائیل کاتێک گەشتووەتە شوێنی روداوەکە تەقەی لە چەکدارانی حەماس کردووە و لە چەند بەشداربوویەکی ڤیستیڤاڵەکەشی داوە. لەکۆتایی مانگی رابردوودا، ماڵپەڕی گرەیزۆن باسی لەوە کرد کە ژمارەیەک لە کوژراوەکانی ڤیستیڤاڵەکە لەلایەن هەلیکۆپتەرێکی سوپای ئیسرائیلەوە بووە کاتێک سوپا ویستوویەتی چەکدارانی حەماس دووربخاتەوە و زیاتر پێشڕەوی نەکەن، بۆیە چەند کەسێکی ئیسرائیلیش کوژراون.  ماڵپەڕەکە باسی لەوە کردووە کە گرتە ڤیدیۆییەکان و وێنەکانی نێو تۆڕە کۆمەڵاییەتییەکان دەریدەخەن کە بەشێک لە قوربانییەکان و ئۆتۆمبێلەکانی ناوچەکە سووتاون، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە بۆردومان کرابن و فیشەک ئاسەواری سوتان بەجێناهێڵێت.

هاوڵاتی  وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین بڵاویکردەوە ژمارەی کوژراوانی کەرتی غەززە بەهۆی بۆردومانەکانی ئیسرائیلەوە گەیشتووەتە 12 هەزار و 300 کەس. ئەمڕۆ شەممە 18ی تشرینی دووەمی 2023، وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین رایگەیاند لە سەرەتای جەنگی حەماس- ئیسرائیلەوە لە 7ی تشرینی یەکەمەوە، 12 هەزار و 300 کەس لە غەززە کوژراون کە پێنج هەزاریان منداڵ و سێ هەزار و 300 کەسیان ژنن. هاوکات ئەوەش هاتووە کە هەر لە هەمان ماوەدا، 30 هەزار کەس بریندار بوون. پێشتر وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین رایگەیاندبوو ئیتر ناتواێت ئامارێکی دروست لە کوژراوان و بریندارەکان بداتە بەدەستەوە و بەهۆی جەنگەوە ناکرێت تەرمەکان ببینرێنەوە.

هاوڵاتی هەردوو کەناڵی بی بی سی بەریتانی و سی ئێن ئێن-ی ئەمریکی گومانیان هەیە لەسەر بەڵگەکانی سوپای ئیسرائیل لە پیشاندانی چەک و کەلوپەلی سەربازی حەماس لەناو نەخۆشخانەی شیفا لە غەززە و دەڵێن، "بەڵگەکان دەستکاریکراون." سوپای ئیسرائیل لە رۆژی چوارشەممە 15ی تشرینی دووەمی 2023 چووەتە نێو نەخۆشخانەی شیفا لە غەززە و پێشتر لە مانگی رابردوو ڤیدیۆیەکی ئەنیمەیشنی بڵاوکردەوە کە رایگەیاندبوو، لەژێرزەمینی نەخۆشخانەی شیفادا ناوەندی فەرماندەیی حەماس بوونی هەیە و تونێلێکی حەماس لەژێر نەخۆشخانەکەدایە، بەڵام تا ئێستا هیچ بەڵگەیەکی لەسەر ئەوە بڵاونەکردووەتەوە.  دوای رۆژێک لە چوونە نێو نەخۆشخانەکە لەلایەن سەربازانی ئیسرائیلەوە، سوپای ئیسرائیل ڤیدیۆیەکی حەوت خولەکی بڵاوکردەوە کە تێیدا جۆناسان کۆنریکوس، وتەبێژی نێودەوڵەتی سوپای ئیسرائیل، قسە دەکات و چەند بەڵگەیەک دەخاتەڕوو و دەڵێت، چەک و کەلوپەلی سەربازی چەکدارانی حەماسن و نەخۆشخانەکەیان بەکارهێناوە.   لەدوای بڵاوکردنەوەی ئەم ڤیدیۆیە، سوپای ئیسرائیل رێگەی بە تیمی رۆژنامەوانی کەناڵی فۆکس نیوزی ئەمریکی و بی بی سی-دا تا بچنە نێو نەخۆشخانەکە و دیمەنی چەک و کەلوپەلە سەربازییەکان بگوازنەوە. هەردوو کەناڵی بی بی سی و سی ئێن ئێن شیکارییان بۆ ڤیدیۆکان کردووە و بۆیان دەرکەوتووە کە دەستکاری و گۆڕانکاری لە بەڵگەکاندا بوونیان هەیە.  سی ئێن ئێن کە شیکاری بۆ ڤیدیۆکەی سوپای ئیسرائیل و دواتر گرتەکانی بی بی سی و فۆکس نیوز کردووە دەڵێت، "لە بەشێكی ڤیدیۆکەدا کە بەرپرسە سەربازییەکی ئیسرئیل دەچێتە ژورێکەوە و لە پشت ئامێرێکی ئێم ئاڕ ئای کەلوپەلی سەربازی بوونی هەیە، جانتایەک و فیشەک و تەنها یەک کڵاشینکۆف دەبیندرێت، بەڵام لە ڤیدۆکانی دوو کەناڵەکەدا کڵاشینکۆفەکان زیاد دەبن بۆ دوو کڵاشینکۆف کە نازانرێت کڵاشینکۆیفی دووەم لە کوێوە هاتووە و بۆچی لە ڤیدیۆکەی سوپای ئیسرائیلدا بوونی نییە." سی ئێن ئێن دەڵێت، "ئەمە ئاماژەیە بۆ ئەوەی چەکەکان خروانەتە ئەوێ پێش ئەوەی تیمە رۆژنامەوانییەکان بگەن." هاوکات بی بی سی هەمان بەڵگە دووبارە دەکاتەوە و دەڵێت، لەکاتی چوونی "پەیامنێرەکەمان بۆ ژوری ئامێری ئێم ئاڕ ئایەکە دوو کڵاشینکۆف بەدیدەکرێت" لەکاتێکدا پێشتر یەک دانە بووە. بی بی سی دەڵێت، ڤیدیۆکەی سوپای ئیسرائیل لە کاتژمێرەکەی جۆناسان کۆنریکوس دەردەکەوێت کە لە دوانیوەڕۆ گیراوە لە کاتژمێر 1:17 خولەک، بەڵام سی ئێن ئێن باس لەوە دەکات ئەو کاتەی تیمە میدیاییەکان رێگەیان پێدراوە بچنە نەخۆشخانەکەوە، پەیامنێرەکەی فۆکس نیوز دەڵێت: ئێستا نیوەی شەوە. بەشێکی تر لە بەڵگەکانی بی بی سی کە گومانی خستووەتە سەر ڤیدیۆکەی سوپای ئیسرائیل ئەوەیە کە دەڵێت، سەرەتا سوپای ئیسرائیل لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی خۆی ڤیدیۆکەی پۆست کردووە و دواتر سڕیویەتییەوە و دواتر پۆستی کردووەتەوە، هاوکات وتەبێژەکەی سوپای ئیسرائیل لە ڤیدیۆکەدا دەڵێت، "ئەم ڤیدیۆییە بەبێ دەستکارییە و ئیدیت نەکراوە، یەک گرتەیە"، بەڵام بی بی سی لە بەشێکی گرتە ڤیدیۆییەکەدا روونی دەکاتەوە کە ڤیدیۆکە دەستکاری کراوە بەوپێیەی لەو گرتەیەدا وتەبێژەکە پشتی لە کامێرایە بەڵام لەپڕێکدا دوور دەکەوێتەوە و دەچیتە دەرەوەی ژورێکی نەخۆشخانەی شیفا. بی بی سی و سی ئێن ئێن داوایان لە سوپای ئیسرائیل کردووە کە روونکردنەوە بدات لەسەر چەکەکان کە بۆچی لە ڤیدیۆکەی سوپادا جیاوازی هەیە لەگەڵ ڤیدیۆی تیمە رۆژنامەوانییەکان، سوپای ئیسرائیل پیی وتون: بەهۆی ئەوەیە چەکی زیاتر و کەلوپەلی زیاتری تیرۆرستان لەو رۆژەدا دۆزراونەتەوە.

هاوڵاتی  پەرلەامانی عێراق لەسەر داوای 50 پەرلەمانتار دانیشتنی نائاسایی خۆی دەستپێکرد.  فەرمانگەی میدیای پەرلەمانی عێراق بڵاویکردەوە، موحسین مەندەلاوى، جێگری سەرۆکى پەرلەمان کارەکانی دانیشتنی نائاسایی خولی پێنجەمی هەڵبژاردن لەسەر داوای 50 پەرلەمانتار کردەوە و 173 پەرلەمانتار ئامادەی کۆبوونەوەکەن.  هاوکات كاروان یاروەیس، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، كەمێك پێش ئێستا كۆبوونەوەی نائاسایی ئەنجومەنی نوینەران تایبەت بە خویندنەوەی دووەم و گفتوگۆ لەسەر هەمواری یاسای كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق بە ئامادەبوونی 173 پەرلەمانتار دەستیپێیكرد. وتیشی، بەپێی هەموارەكە تەمەنی ئەنجومەنی كۆمسیاران لەسەر داوای فەرمیی ئەنجومەنی كۆمسیاران بۆ ماوەی شەش مانگ درێژدەكرێتەوە تابتوانرێت سەرپەرشتیی هەڵبژاردنەكانی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عێراق و پەرلەمانی كوردستان بكەن. ئەمە لەکاتێکدایە کە دادگای فیدڕاڵی لە رۆژی سێشەممەی رابردوو بڕیاری دوورخستنەوەی محەمەد حەلبوسی لە پۆستی سەرۆکی پەرلەمان و ئەندامێتی پەرلەماندا دوای ئەوەی سەلمێنرا کە "ساختەکاری" لە بەڵگەنامەدا کردووە.

هاوڵاتی  لە ئەنجامی بۆردومانی قوتابخانەیەکی کەرتی غەززە کە کرابووە پەناگە بۆ خەڵکی فەڵەستین 50 کەس کوژران، حەماس دەڵێت ئیسرائیل بۆردومانەکەی کردووە و سوپای ئیسرائیلیش رەتیدەکاتەوە. وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین بڵاویکردەوە بەهۆی بۆردومانێک بۆ سەر قوتباخانەی فەخوورە لە باکوری غەززە کە دەکەوێتە کەمپی پەنابەرانی جەبەلییە، 50 کەس کوژراون. حەماس رایگەیاندووە کە هێرشەکە ئیسرائیل ئەنجامیداوە و بەراورد لە نێوان باکور و باشوری غەززە ناکات و هەموو ناوچەیەک بۆردومان دەکات، بەڵام سوپای ئیسرائیل دەڵێت لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەکەن و رەتیدەکەنەوە ئەوان هیرشەکەیان ئەنجام دابێت.   

هاوڵاتی  وەزارەتی بەرگری ئەمریکا (پنتاگۆن) رایگەیاند لەماوەی مانگێکدا 61 هێرش کراوەتەسەر بنکە سەربازییەکانیان لە عێراق و سوریا.  بەپێی هەواڵی چەند میدیایەکی ئەمریکا، پنتاگۆن رایگەیاندووە لە 17ی مانگی رابردووەوە 61 هێرش کراوەتە سەر بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە عێراق و سوریا و 60 کارمەندی ئەو بنکانە بە سووکی برینداربوون، لەو هیرشانەش 29 هێرشیان لە عێراق بووەو 32 هێرشیان لە سوریا بووە. لە راپۆررتێکی دەنگی ئەمریکادا هاتووە کە بەشێکی زۆری ئەو هێرشانە لەلایە سوپای ئەمریکاوە بەرپەرچدراونەتەوە یاخود شکستیانهێناوە لەوەی بگەن بە ئامانجەکانیان.  تا ئێستا چەندین جار ئەمریکا وەڵامی ئەم هێرشانەی داوەتەوە و هێرشی کردووەتەسەر سەربازگەی هێزەکانی نزیک لە ئێران لە سوریا. دەنگی ئەمریکا لە زاری دوو بەرپرسی پنتاگۆنەوە باس لەوەش دەکات کە لەو کاتەوەی بایدن بووەتە سەرۆکی ئەمریکا، هێزەکانی نزیک لە ئێران 150 جار هێرشیان کردووەتە سەر بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە عێراق و سوریا.

هاوڵاتی ئاژاسنی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا سزای بەسەر کۆمەلێک گروپی چەکداری عێراقی سەر بە حزبوڵادا سەپاند و بە ئەنجامدەری هێرشی سەر هێزەکانی ئەمریکا تۆمەتباریان دەکات. لە ماوەی رابردو هێزەکانی ئەمریکا و هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی 58 جار لە رێگەی هێرشی ئاسمانییەوە لە سوریا و عێراق بە ئامانج گیران، هێرشەکانیش لە دوای نیگەرانییە هەرێمییەکانی جەنگی نێوان غەززە و ئیسرائیل دەستی پێکرد. وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا دەڵێت، ئەو گروپە چەکدارانە  لە لایەن سوپای پاسدارانی  ئێرانەوە راهێنانیان پێ دەکرێت، یارمەتی دارایی دەدرێن و پاڵپشتی دەکرێن.  دەشڵێت،ئەو گروپانە  ئەنجامدەری ژمارەیەکی زۆر لەو هێرشانەیە ئێستا دەکرێنە سەر بنکەکانی ئەمریکا و هاوبەشەکانی لە عێراق و سووریا. لە نێوان ئەو کەسانەی لەلایەن وەزارەتی گەنجینەوەی ئەمریکاوە سزایان بەسەردا سەپێنراوە، ئەندامێکی دەستەی دروستکردنی بڕیاری کۆمەڵە چەکدارییەکە و بەرپرسی کاروباری دەرەکی و فەرماندەی سەربازی هەیە، کە ئەمریکا تۆمەتباریان دەکات بەوەی لەگەڵ سوپای پاسداران راهێنانیان بە چەند جەنگاوەرێک کردوە.  

هاوڵاتی كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، تائێستا هیچ بڕیارێكیان بۆ گۆڕینی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی ته‌قه‌دوم به‌ده‌ست نه‌گه‌یشتووه‌. ئه‌مڕۆ هەینی، عومه‌ر ئه‌حمه‌د محه‌ممه‌د، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی كۆمیسیاران له‌ كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق رایگه‌یاند، له‌باره‌ی گۆڕینی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی ته‌قه‌دومی نیشتمانی كه ئێستا‌ محه‌ممه‌د حه‌لبووسی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات و به‌هۆی بڕیاری دادگای فیدراڵییه‌وه‌ دوورخراوه‌ته‌وه‌، هیچ بڕیارێكیان به‌ده‌ست نه‌گه‌یشتووه‌ . ئەمەشلە کاتێکدایە رۆژی 14ـی تشرینى دووەمی 2023، دادگاى باڵاى فیدراڵیی عێراق لەسەر سکاڵایەکى لەیس دلێمى، ئەندامێتیى محەممەد حەلبووسی لە پەرلەمانى عێراق هەڵوەشاندەوە.  محەممەد حەلبووسی لە یەکەم کاردانەوەدا رایگەیاند، "دادگای فیدراڵی کۆتایی بە ئەندامێتیم هێناوە؛ ئەوە بڕیارێکی سەیرە؛ سەرم سوڕماوە و نازانم لە کوێوە هاتووە." وتیشی: "پەنا بۆ رێکاری یاسایی دەبەم بۆ پاراستنی مافی دەستووری." هاوکات فارس ئه‌لفارس، سه‌ركرده‌ له‌ هاوپه‌یمانی عه‌زم رایگه‌یاندووه‌، گفتوگۆكان بۆ دیاریكردنی سه‌رۆكی نوێی په‌رله‌مان به‌رده‌وامه‌ و رێككه‌وتن هه‌یه‌ سه‌رۆكی نوێی په‌رله‌مان له‌ ده‌ره‌وه‌ی حزبی ته‌قه‌دومی حه‌لبووسی بێت، بۆیه‌ تائێستا گفتوگۆكان به‌رده‌وامن و هێشتا ناوی كاندیده‌كه‌یان یه‌كلایی نه‌كردووه‌ته‌وه‌.

هاوڵاتی ئاژانسی فریاگوزاری و کارەکانی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ پەنابەرانی فەڵەستین (UNRWA) له‌ غه‌ززه‌، بڵاویکردەوە، به‌هۆی تەواوبوونی سووتەمەنی لە باشووری کەرتی غەززە، قەیرانی ئاو دروست بووە، کە بووەتە هۆی بڵاوبوونەوەی سکچوونی کوشندە. بەرپرسی ئاژانسەکە له‌ غه‌ززه‌، توماس وایت لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس رایگەیاند، لە سێ شاری باشووری کەرتی غەززە، پەمپی 76 بیری ئاو و دوو دامەزراوەی سەرەکی ئاوی خواردنەوە و 15 ئاوەڕۆ وەستاون، ئەو دۆخەش بەهۆی تەواوبوونی سووتەمەنی سەریهەڵداوە، کاریگەریی لەسەر سەدان هەزار کەس دروستکردووە. وتیشی: "بەهۆی نەبوونی پاکوخاوێنی و سنوورداربوونی خزمەتگوزارییە تەندروستییەکان، لە غەززە سکچوون دەبێتە حاڵەتێکی کوشندە". هەروەها وایت ئاماژەی بەوەکرد، بەهۆی تەواوبوونی سووتەمەنی پەمپه‌کانی ئاوه‌ڕۆ، لە شاری رەفه‌ح ئاوی ئاوەڕۆکان دەڕژێنێتە سەر شەقامەکان. زیاتر لە مانگێک تێدەپەڕێت بەسەر هێرشی چەکداری بزووتنەوەی حەماسی فه‌ڵه‌ستینی بۆ سەر ئیسرائیل هاوکات تەندروستیی غەززە ئاشکرایکردووە، لە 7ـی ئۆکتۆبەرەوە تاوەکو ئێستا، زیاتر لە 135 دامەزراوەی تەندروستی لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە بە ئامانج گیراون و 23 نەخۆشخانەش لەکارکەوتوون.  

هاوڵاتی  سوپای ئیسرائیل رایگەیاند تەرمی بارمتەیەکی ئیسرائیلییان لە نزیک نەخۆشخانەی شیفا لە غەززە دۆزیوەتەوە کە لە 7ی ئۆکتۆبەر لەلایەن حەماسەوە رفێندرابوو. سوپای ئیسرائیل باس لەوە دەکات، تەرمی یەحودت وایس لە باڵەخانەیەکی نزیک نەخۆشخانەی شیفا دۆزراوەتەوە. لە راگەیاندراوی سویای ئیسرائیل ئەوەش هاتووە، پرۆسەی ناسینەوە بۆ تەرمەکە ئەنجامدراوە و خانەوادەکەی ئاگادارکراوەتەوە. سوپای ئیسرائیل باسی لەوە نەکردووە کە هۆکاری مردنی یەحودت وایس چی بووە کە وا دەردەکەوێت کە لە شەستەکانی تەمەنیدا بێت. ئەمە دووەم تەرمی بارمتە ئیسرائیلییەکانە کە لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە لە غەززە دەدزۆرێتەوە دوای ئەوەی لە مانگی رابردوو تەرمی شانی لوک دۆزرایەوە. بەپێی ئەو ئامارەی سوپای ئسیرائیل بڵاویکردووەتەوە، زیاتر لە 240 بارمتەی ئیسرائیلی لای حەماس بوونیان هەیە، بەڵام حەماس دەڵێت زیاتر لە 50 بارمتە بەهۆی بۆردومانەکانی ئیسرائیلەوە بۆ سەر غەززە کوژراون.

هاوڵاتی  یایر لاپید، سەرکردەی ئۆپۆزسیۆنی ئیسرائیل رایگەیاند کاتی ئەوە هاتووە بنیامین ناتانیاهۆ لە سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل دووربخرێتەوە و پشتگیرییەکی فراوان هەیە بۆ پێکهێنانی حکومەتێکی نوێ بە سەرکردایەتی پارتی لیکود، کە پارتەکەی ناتانیاهۆیە. یایر لاپید، کە ساڵی رابردوو بۆ ماوەیەکی کەم پۆستی سەرۆکوەزیرانی وەرگرت، دەڵێت، زۆرینەی ئەندامانی پەرلەمان کە ژمارەیان 120 پەرلەمانتارە رەزامەندی دەردەبڕن بۆ پێکهێنانی هاوپەیمانییەتییەکی نوێی حکومەت. قسەکانی یایر لاپید دوای ئەوە دێت کە ناتانیاهۆ رووبەرووی رەخنەیەکی زۆر بووەتەوە لە ناوخۆی وڵاتەکە سەبارەت بە بەرێوبردنی جەنگ دژی حەماس. بەپێی راپرسییەکی نوێی زانکۆی بار ئیلانی ئیسرائیل تەنها %4 جووەکانی ئیسرائیل بڕوایان بە وتەکانی ناتانیاهۆ هەیە لەسەر جەنگ. بەپێی راپرسییەکی تر کە لە سەرەتایی ئەم مانگەوە ئەنجامدرا لەلایەن پەیمانگەی توێژینەوەی لازار، تەنها %27ی ئیسرائیلییەکان بڕوایان وایە ناتانیاهۆ کەسەیاتییە سیاسییە دروستەکە بێت بۆ بەرێوبردنی حکومەت. یایر لاپید لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس نوسیویەتی، "کاتەکە هاتووە، دەبێت حکومەتێکی نیشتمانی پێکبهێنینەوە، پارتی لیکود سەرکردایەتی دەکات و ناتانیاهۆ و تووندڕەوەکان دووردەخرێنەوە، زیاتر لە 90 ئەندامی پەرلەمان بەشدار دەبن لەم هاوپیەمانییەتییەدا بۆ دووبارە خۆرێکخستنەوە و چاکسازی." لاپید دەشڵێت، "دەبیستم کە هەندێک دەڵێن ئێستا کاتی ئەوە نییە، ئێمە 40 رۆژ چاوەڕێمان کرد، کاتی تر نییە، ئەوەی ئێستا پێویستمانە حکومەتێکە کە بتوانێت رووبەرووی کێشە ئەمنییەکان و ئابورییەکان ببێتەوە." پارتی لیکود کە ناتانیاهۆ سەرکردایەتی دەکات گەورەترین پارتە لە پەرلەمانی ئیسرائیل و لەگەڵ چەند پارتێکی تر کە هاوپەیمانن 64 کورسییان هەیە. لەکاتی پێکهێنانی کابینەی جەنگ دوای 7ی ئۆکتۆبەر، لاپید رەتیکردەوە بەشداری لە کابینەکەدا بکات هەرچەندە بەشێک لە پەرلەمانتارانی ئۆپۆزسیۆن بەشداریان کرد.

هاوڵاتی  پەرلەمانی تورکیا دەنگدانی لەسەر پرۆژەیاسای بەئەندامبوونی سوید لە رێکخراوی ناتۆ دواخست بە پاساوی ئەوەی بابەتەکە گفتوگۆی زیاتری پێویستە.  ئەمڕۆ 16ی تشرینی دووەمی 2023، بڕیاربوو پەرلەمانی تورکیا دەنگ لەسەر بە ئەندامبوونی سوید بدات لە رێکخراوی ناتۆ دوای ئەوەی رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا، چەند مانگێک لەمەوبەر لەگەڵ سوید گەیشتە رێککەوتن بۆ بوون بە ئەندام لە ناتۆدا.  دواخستنی پرۆژەیاساکە لەلایەن لیژنەی کاروباری دەرەوەی پەرلەمانی تورکیاوە بووە کە زۆرینەیان ئەندامن لە پارتەکەی ئەردۆغان و بەپێی وتەی فواد ئۆکتای، سەرۆکی پەرلەرمانی تورکیا، لیژنەکە گفتوگۆی زیاتر رێکدەخات لەسەر بابەتەکە و لە کۆبونەوەی داهاتووی لیژنەکەدا بە وردتر باسی لێوە دەکرێت. سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا وتیشی، بڕیارە کۆبونەوەکە هەفتەی داهاتوو بەڕێوە بچێت و بۆ ئەوەی دەنگ لەسەر پرۆژەیاساکە بدرێت، دەبێت لیژنەکە بەتەواوی قایل بێت و رازی بێت لەسەری.  ئەمە دوای ئەوەی دێت دوو مانگ لەمەوبەر سەرۆککۆماری تورکیا بە ئەندامبوونی سوید رازیبوو و پارتەکەی پرۆژەیاسایەکی پیشکەش کرد لەسەر بابەتەکە.  دوای هێرشی روسیا بۆ سەر ئۆکرانیا، سوید و فینەلەندا لە مانگی ئایاری ساڵی رابردوو داوایان پیشکەش کرد بۆ بوون بە ئەندام لە رێکخراوی ناتۆ بەڵام بۆ ئەوەی وڵاتێک ببێتە ئەندام دەبێت سەرجەم ئەندامەکانی ناو رێکخراوەکە رەزامەندی دەرببڕن کە ژمارەیان 31 وڵاتە.  تورکیا، لەپاڵ هەنگاریا، یەکێک بوو لەو وڵاتانەی لەسەر بابەتەکە رازی نەبوو بەهۆی ئەوەی سویدی تۆمەتبار دەکرد بە "داڵدەدانی تیرۆرستان" و ئاسانکاری بۆیان کە مەبەست لێی ئەندامانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) بوو.  لەماوەی رابردوودا ستۆکهۆڵم بە چەند مەرجێکی ئەنقەرە رازیبوو کە یەکێک لەوانە هەموارکردنەوەی پرۆژایاسای تیرۆریزم بوو کە تێیدا بە ئەندامبوون لە هەر رێکخراوێکی ''تیرۆریستی" بە نایسایی لە قەڵەم دەدا.

هاوڵاتی چوارچێوەی هەماهەنگی پابەندبونی تەواوەتی بە بریارەکەی دادگای فیدراڵی سەبارەت بە دورخستنەوەی محەمەد حەلبوسی لە پەرلەمان راگەیاند. دوای کۆبوونەوەی چوارچێوەی ھەماھەنگی لە ماڵی محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویانکردەوە، رێز لە دەسەڵاتی دادوەریی دەگرن و پابەندن بە بڕیارەکانی دادگای فیدراڵییەوە سەبارەت بە کۆتاییھێنان بە ئەندامێتی محەمەد حەلبوسی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، رەتیشیدەکەنەوە ھیچ شتێک ناوبانگی دادگای عێراقی و سەربەخۆیی و بێلایەنییەکەی لەکەدار بکات.  کۆبوونەوەکەی چوارچێوەی ھەماھەنگی کۆبوونەوەیەکی بەپەلە بوو لەدوای دوورخستنەوەی محەمەد حەلبوسی ئەنجامدرا، ئەوەش لەکاتێکدایە دوای بڕیاری دورخستنەوەی، حەلبوسی رایگەیاند، داگای باڵای فیدراڵی  بەبێ پرسکردن بەگەل دەستکاری دەستوری کردوە. چوارچێوەی ھەماھەنگی جەختیشی کردەوە لە تەواوکردنی پێداویستییەکان بۆ ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان، کە بڕیارە مانگی داھاتوو ئەنجام بدرێت.