هاوڵاتی ئەندامی ژووری بازرگانی ئێران- عێراق قەبارەی هەناردەی ئێرانی بۆ عێراق لە ماوەی حەوت مانگی سەرەتای ساڵی دارایی ئەمساڵدا ڕاگەیاند. حەمید حوسێنی، لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: "ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەزیاد بوونی بەردەوامی هەناردە کردن لە ڕێگەی دەروازە وشکانییەکان لەگەڵ عێراق دەکەن". ناوبراو ئاماژەی بەوەش کرد: "هەناردە کردنی ئێران بۆ عێراق تێکڕای مانگانەی 600 ملیۆن دۆلاری تێپەڕاندووە لە مانگی حەوتەمی ساڵی دارایی ئێستا کە لە 20ی تشرینی یەکەمی 2022 کۆتایی هاتووە و بڕی 647 ملیۆن دۆلار بووە، لەچاو ئەو ئاستەی کە لە مانگی پێشوودا بەدەستی هێنراوە کە 420 ملیۆن دۆلار بووە". ناوبراو پێشبینیی ئەوەشی کرد کە تێکڕای هەناردە کردنی مانگانە لە مانگەکانی داهاتوودا بگاتە نێوان 750 بۆ 800 ملیۆن دۆلار.
هاوڵاتی چوارچێوەی هەماهەنگی: ئازادی تەواومان دواتە سودانی بۆ ئەنجامدانی گۆڕانکاری بهبێ هیچ فشارێكی سیاسی و حزبی مهحمود حهیانی سهركرده له چوارچێوهی ههماههنگی ڕایگهیاند ئهو گۆڕانكارییانهی محهمهد شیاع سودانیی له دامهزراوه جۆراوجۆرهكانی حكومهتدا ئهنجامیان دهدات پهیوهندییان به چوارچێوهكهوه نییه و ئهوان ئازادیی تهواویان لهوبارهیهوه داوهته سودانی بهبێ هیچ فشارێكی سیاسی و حزبی. ڕوونیشیكردهوه ئامانج له گۆڕانكارییهكانی سودانی ڕاستكردنهوهی ههڵهكانه له سهرجهم دامهزراوهكانی دهوڵهت، به مهبهستی بهدهستهێنانی سهركهوتنی كرداری له جێبهجێكردنی بهرنامهكانی كابینهی حكومی
هاوڵاتی ئێران: لە چوارچێوەی یاسای نێودەوڵەتییەکان هێرشەکانمان لە هەرێم ئەنجام داوە وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند لە ئاست جموجۆڵی پارتە نەیارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەرێمی کوردستان بێدەنگ نابن. ناسر کەنعانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کاتی هێرشەکانی سوپای پاسداران بۆ کۆیە و زڕگوێز رایگەیاند؛ ئێران لە چوارچێوەی یاسا نێودەوڵەتییەکاندا مامەڵە لەگەڵ نەیارانی خۆی لە هەرێمی کوردستان دەکات.. کەنعانی وتویەتی: ئێران لەسەر ئاسایش و سەقامگیریی خۆی لە بەرامبەر گروپە جیاخوازەکان و نەیارانی کۆماری ئیسلامی بێدەنگ نابێت و هێرشەکانیش بۆسەر ئەو پارتانە بۆ تێکدانی ئاسایشی ناوچەکە نییە. وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران جەختی لەوە کردوەتەوە کە وڵاتەکەی لە چوارچێوەی یاسای نێودەوڵەتیدا هێرشەکانی ئەنجام داوە بەڵام میدیا نەیارەکان دەیانەوێت کۆماری ئیسلامی ئێران ناشیرین بکەن.
هاوڵاتی فەرماندەیەکی سوپای پاسداران رایگەیاند بەهۆی ئەوەی پارتەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە لایەن هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراقەوە چەک نەکراون، هێرشیان کراوەتە سەر. محەمەد پاکپور، فەرماندەی هێزە وشکانییەکانی سوپای پاسدارانی ئێران لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی هەواڵی فارس رایگەیاند؛ دوای هێرشەکانی (28/9/2022) هۆشدارییان داوەتە حکومەتی عێراق و بەرپرسانی هەرێمی کوردستان بۆ چەک کردن و دورخستنەوەی چەکدارانی نەیاری کۆماری ئیسلامی ئێران بەڵام ئەو پارتانە وەک خۆیان ماونەوەتەوە و ئەوەش هۆکاری دوبارەبونەوەی هێرشەکانی سوپای پاسداران بوە. پاکپور، ئاماژەی بەوە کردوە کە پێشتر شاندێکی کۆماری ئیسلامی ئێران لەگەڵ بەرپرسانی ئەمنی و سەربازیی عێراق و هەرێمی کوردستان کۆبوەتەوە بۆ دەرکردنی پارتەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان و بڕیاربوە ئەو پارتانە دورخرێنەوە. بە وتەی ئەو، پارتەکان دەستیان هەبوە لە خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکانی ناوخۆی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران و هۆکارێک بون بۆ تێکدادانی ئاسایشی سنورەکانی و زیانگەیاندن بە کۆماری ئیسلامی ئێران. پاکپور وتوشیەتی بەغدا و هەولێر بەڵێنیان دابو رێگریی بکەن لە جموجۆڵی پارتەکانی نەیاری ئێران لە هەرێمی کوردستان بەڵام دوای 50 رۆژ ئەو بەرپرسانە بەڵێنەکانیان جێبەجێ نەکردوە. ئەو فەرماندەی سوپای پاسداران هۆشداریی داوە کە بەردەوام دەبن لە هێرشەکانیان دژی ئەو پارتانە لە هەرێمی کورستان و رەچاوتی ژیانی خەڵکی مەدەنیی و دانیشتوانی ناوچەکانی دەوروبەری بنکە و بارەگاکان لە هەرێمی کوردستان دەکەن. لێدوانی پاکپور لە کاتێکدایە لە هێرشەکانی ئەمڕۆی سوپای پاسداران بۆ کۆیە و زڕگوێز دو کەس کوژراون و هەشت کەسیش برینداربون و هێرشەکانی رابردوش لە 28ی مانگی ئەیلول 17 کوژراو و زیاتر لە 60 برینداری لێکەوەتەوە کە ژمارەیەکی زۆیان کەسانی مەدەنی و ژن و منداڵ بون.
هاوڵاتی فەرماندەی پۆلیسی بەغدا، لیوا عەدنان حەمود سەلامی ھۆشداری دا لە سەرھەڵدانەوەی دیاردەی رفاندنی منداڵان و رایگەیاند کە تەنھا لە میانی ١٠ مانگی یەکەمی ئەمساڵدا، ٤٥٠ منداڵ لە بەغدا بێسەروشوێن بوون. لیوا عەدنان حەمود سەلامی لە لێدوانێکی رۆژنامەوانییدا ئاماژەی بەوەداوە، یاسای قەدەغەکردنی بازرگانیکردن بە مرۆڤە لە ساڵی ٢٠١٢دا درەنگ دەرکراوە و گوتی: "ئێستا ژمارەیەک لە بڕگەکانی یاساکە، پێویستیان بە ھەموارکردنەوە ھەیە". فەرماندەی پۆلیسی بەغدا ئاشکراشی کردووە کە ژمارەیەکی زۆر تاوان لەچوارچێوەی بازرگانیکردن بە مرۆڤەوە لە پارێزگای بەغدا ئەنجام دەدرێت دەکرێت و رۆژانە منداڵێک یان ژمارەیەک منداڵ لە رەوشێکی نادیاردا بێسەروشوێن دەبن و گوتی: "تەنھا لە میانی ١٠ مانگی یەکەمی ئەمساڵدا، ٤٥٠ منداڵ لە بەغدا بێسەروشوێن بوون". لیوا عەدنان حەمود سەلامی باسی لەوەیش کردووە، ھێزە ئەمنییەکان لە ھەوڵەکانیان بەردەوامن بۆ دەستگیرکردنی ئەو کەسانەی کە تاوانی بازرگانیکردن بە مرۆڤەوە ئەنجامدەدەن و گوتی: "تا ئێستا، چەند کەسێک لەسەر تاوانی بازرگانیکردن بە مرۆڤەوە لەلایەن ھێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکراون". لە ماددەی شەشەمی یاسای بازرگانیکردن بە مرۆڤەوە لە عێراقدا ئاماژە بەوە دراوە، ھەر کەسێک بازرگانی بە مرۆڤەوە بکات، ئەوا بە زیندانیکردنی ھەتاھەتایی سزا دەدرێت، ھەروەھا سزای دارایی لە ١٥ ملیۆن دینار بۆ ٢٥ ملیۆن دیناری بەسەردا دەسەپێندرێت.
هاوڵاتی دەزگای داد لە ئێران بڵاوی کردوە داوای سزادانی 750 دەستگیرکراوی خۆپیشاندانەکانی سێ پارێزگا کراوە و تۆمەتی زۆربەشیان تێکدانی ئاسایشی نیشتیمانییە. دەستگیرکراوانی پارێزگاکانی (مەرکەزی و ئەسفەهان و هورموزگان) تۆمەتبار کراون بە هەوڵدان بۆ تێکدانی ئاسایشی نیشتمانی و چالاکیی دژی دەسەڵات و هاندان بۆ ئاژاوەنانەوە و کوشتن. بە پێی ئەو تۆمەتانەی کە دراوەتە پاڵ دەستگیرکراوان ئەگەری سەپاندنی سزای سێدارە بۆ ژمارەیەکی بەرچاویان هەیە و رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ هۆشداریی دەدەن لەو تۆمەتانەی کە دەخرێنە پاڵ خۆپیشاندەران و گەنجان. لە لایەکی دیکەوە رێکخراوەکانی مافی مرۆڤی رۆژهەڵاتی کوردستان بڵاوی کردوەتەوە تا ئێستا سێ دەستگیرکراوی کورد لە کەرەج و تاران تۆمەتی دژایەتیی لەگەڵ خودایان لە لایەن دادگاکانی ئێرانەوە بەسەردا سەپێنراوە کە دەبێتە هۆی سەپاندنی سزای سێدارە بەسەر ئەو دەستگیرکراوانەدا.
هاوڵاتی عەلی بەنداوی لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفیزیۆنیدا لەگەڵ میدیا عێراقییەکان ڕایگەیاند، پرۆژەیاسای بودجەی ساڵی داهاتوو، ٨٥٠ هەزار هەلی دامەزراندن لەخۆدەگرێت وتیشی ئەو ٨٥٠ هەزار هەلی دامەزراندنە، ٢٠٠ هەزاریان بۆ وەزارەتی پەروەردە دەبێت و ٢٠٠ هەزاریشیان بۆ وەزارەتی کارەبا دەبێت. ژمارەکەی دیکەش بەسەر وەزارەتەکاندا دابەش دەکرێت. ئاماژەی بەوەشکرد، یاسای دامەزراندن کە بەم دواییە دەرچووە هەموو ئەو کەسانە دەگرێتەوە کە زیاتر لە دوو ساڵ خزمەتیان کردووە، هەروەها نایەکسانیەکی رێژەیی هەیە لە دابەشکردنی هەلی دامەزراندن بۆ گەنجان لە پارێزگاکانی عێراق هەوڵدەدرێت ئەوەش چارەسەر بکرێت.
هاوڵاتی لیژنهی دهستپاكی پهرلهمانی عێراق لێكۆڵینهوه له بهشهخۆراكی مانگانهی هاووڵاتیان دهكات وگومان دهكرێت گهندهڵییهكی زۆری تێدا کرابێت حهمید شهبلاوی ئهندامی لیژنهی دهستپاكی پهرلهمان لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، دادگا پێداچوونهوه به گرێبهستهكانی تایبهت به ئامادهكردنی بهشهخۆراكی مانگانهی هاووڵاتیان دهكات و گومان دهكرێت گهندهڵییهكی زۆری تێدا ئهنجام درابێت. گوتیشی: "لیژنهی دهستپاكی له دژی وهزارهتی بازرگانی دهستی بهجوڵه كردووه، لێكۆڵینهوه له گرێبهستی دابینكردنی بهشهخۆراكی مانگانه دهكات، كه ماوهی 18 ساڵه بهردهوامه". شهبلاوی جهختیشدهكاتهوه، گرێبهستهكانی وهزارهتی بازرگانی تایبهت به پسولهی خۆراك و سهبهتهی خۆراك كهموكوڕی زۆری تێدایه و سوودی ئهوتۆی بۆ هاووڵاتیان نهبووه.
هاولاتی وەزارەتی تەندروستی عێراق دواین ئاماری توشبووانی شێرپەنجەی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، شێرپەنجەی سییەکان و مەمک و بۆرییەکانی ھەوا بەربڵاوترینییانە. خزەیر رواق ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی شێرپەنجە لە وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند، بە پێی دواین ئاماری توشبووانی شێرپەنجە کە لە ساڵی ٢٠٢٠ تۆمارکراوە، ٣١ ھەزار کەس تووشی نەخۆشییەکە بوون و شێرپەنجەی مەمک لەنێو ژنان و بۆرییەکانی ھەوا لە نێو پیاواندا باوترین جۆری نەخۆشییەکەیە. رونیشیکردەوە، راپۆرتی ساڵی ٢٠٢١ ئامادەکراوە و پێشبینی دەکرێت ژمارەی توشبووانی شێرپەنجە بگاتە نزیکەی ٣٧ ھەزار کەس . ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی شێرپەنجە راشیگەیاند، وەزارەتی تەندروستی ھەموو ھەوڵێک دەدات بۆ دابینکردنی دەرمان و چارەسەری بێبەرامبەر بۆ توشبووانی شێرپەنجە، بەتایبەت ھەندێک دەرمانی تایبەت بە بەرگری کە لە نەخۆشخانەکاندا کەمبووەتەوە.
هاوڵاتی وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق ئەوەی ئاشکرا کرد کە بەهۆی ئەو بارانە بەلێزمەیەی لە شەودا باریوە ئاستی ئاوی رووبارەکانی دیجلە و فورات، بەرز بوونەتەوە. گوتەبێژی وەزارەتەکە، حاتەم حەمید لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی فەرمی عێراق "INA" رایگەیاند "رێژەی باران بارینەکە بەگوێرەی شارەکان گۆڕاوە. بەهۆی چەندین کاتژمێر بارانەوە ئاستی ئاوی دیجلە و فورات، بەرز بوونەتەوە". حەمید، باسی لەوەش کرد کە ئەو ئاوەی لە شەقامەکاندا کۆبووەتەوە چووەتە ناو رووبارەکان، ئاماژەی بەوەشدا کە بەشێک لە ناوچەکانیش رووبەڕووی ئەو لافاوە بوونەتەوە کە لە ئێرانەوە هاتووە. سەرۆکی شارەوانی بەغدا، عەمار موسا ئەوەی ئاشکرا کرد کە بەهۆی بارانی بەلێزمەوە ئاو لە شەقام و کۆڵانەکانی بەغدا کۆبووەتەوە و تواناکانی شارەوانی بۆ رێگری کردن لە بارانە بەلێزمەکە وەک پێویست نەبوون.
هاوڵاتی دەیان چیرۆكی سەرنجڕاكێش لەژیانی ئەو گەنج و لاوانەی كەژیانیان لەپێناو ناڕەزایەتیی لەدەسەڵاتی ئێران لەدەستداوە هەیە كۆمارو مەهساو غەزالە لەو سەدان كەسەن كە ناویان چووەتە تۆماری پاڵەوانەكانی ناڕەزایەتییەكان. كۆمار دەرئۆفتادە لە (30/10/2022) لەناڕەزایەتییەكانی شاری پیرانشار لەرۆژهەڵاتی كوردستان بەتەقەی هێزە ئەمنییەكانی ئێران كوژرا. كۆمار كە لاوێكی تەمەن 16 ساڵ بوو بەهۆی ئەوەی هێزە ئەمنییەكان لەمەودای سێ مەترییەوە تەقەیان لێكردبوو بڕێكی زۆر ساچمە بەر لەشی كەوت و دوای رۆژێك مانەوە لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا. كۆمار تەنها 12 كاتژمێر پێش ئەوەی بپێكرێ لەپۆستێكدا لەئینیستاگرام بەزمانی كوردی دەنووسێت: ئێمەی خەڵكی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەندێكمان لەجەنگ دەكوژرێین، هەندێكمان لەبەندیخانە، هەندێكمان لەشەقام دەمرین، هەندێكمان لەدەریا نوقم دەبین، تەنانەت كەژو چیا سەربەرزەكانیش تۆڵەی تەنیاییان لەئێمە دەكەنەوە، چونكە ئێمە كارمان مردنە. كۆمار لەپۆستێكی دیكەدا نووسیویەتی: لەهەر شتێك زۆرتر، ئازادیتان خۆشبووێت، پۆست و پەیامەكانی كۆماری ئاماژەیەكی روونن بۆ تێڕوانینی ئازادیخوازانەی ئەو لاوەی رۆژهەڵاتی كوردستان تەنانەت باوكی لەكاتی بەخاكسپاردنەكەیدا وتی: ئەگەرچی جەرگ سوتان ئاسان نییە، بەڵام مایەی شانازییە كە كۆمار لەپێناو ئازادی و نیشتیمان گیانی لەدەستداوە. یەكێكی دیكە لەو كەسانەی كەهەر لەناڕەزایەتییەكان گیانی لەدەستدا كچێكی یاریزان و پاڵەوانی تایكواندۆ بەناوی مەهسا مەوگویی بوو كە تەمەنی 19 ساڵ بوو. ئەو كچە وەرزشكارە خاوەنی زایاتر لە 100 میدالیاو خەڵاتی وەرزشی بوو، بەڵام رۆژی (22/9/2022) تەنها شەش رۆژ دوای مەرگی ژینا ئەمینی لەناڕەزایەتییەكانی فولادشەهر لەپارێزگای ئەسفەهان بەچەكی تاپڕ لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە كوژرا. باوكی مەهسا رایگەیاند؛ كچەكەی من كەخاوەنی پشتێنی رەشی تایكواندۆو پەڵەوانێكی وەرزشی بوو بەم شێوەیە كوژرا، بۆیە نابێت لەئاست كوشتنی گەنجان و كچاندا بێدەنگ بین. رێوڕەسمی چلەی مەهسا مەوگویی یەكێك لەجەماوەریترین چلەی كوژراوانی ئێران بوو كەزیاترین خەڵكی شارەكەو دانیشتوانی شاری ئەسفەهان بەشدارییان تێدا كردو لەسەر گۆڕەكەشی بەڵێندرا بەتۆڵەسەندنەوەی خوێنی ئەو كچە پاڵەوانە. یەكێكی دیكە لەو كەسانەی كە بەپاڵەوانی خۆپیشاندانەكان ناودەهێنرێت غەزالە چەلابی تەمەن (33) بوو كە بەكامێرای مۆبایلەكەی دوایین چركەساتەكانی ژیانی خۆی تا پێش تەقەلێكردن و كوشتنی تۆمار كردووە. بەپێی ئەو تۆمارە ڤیدیۆییەی كە غەزالە تەنها چەند چركەساتێك پێش مەرگی تۆماری كردووە، داوا لەخۆپیشاندەران دەكات نەترسن، چونكە ئەوان پێكەوەن، ئەو لەباڵای كچێكی ئازا، هانی خۆپیشاندەران دەدات لەپێناو ئازادی و داوجار بەتەقەی راستەوخۆ هێزە ئەمنییەكانی شاری ئامۆل لەپارێزگای مازندەران لەباكوری ئێران گیانی لەدەستدا. ئەوەی مایەی سەرنجە لەژیانی ئەو كچەدا ئەوەیە دوای ئەوەی گوللـە بەر سەری دەكەوێت و هیچ هیوایەك بۆ زیندوبونی بەدی ناكرێت، لەسەر وەسیەت و راسپەردەیەك كە پێشتر بەكەسوكاری راگەیاندووە؛ ئەندامانی جەستەی ئەو كچە شاخەوان و وەرزشكارە دەبەخشرێتە هەشت نەخۆش. بەخشینی ئەندامانی جەستەی غەزالە ژیانی بۆ زۆر كەس گەڕاندەووەو رەنگە ئەوەش ناوی ئەو وەك پاڵەوانێكی ئازادی و بەخشندەیی بۆ ساڵانێكی زۆر بەزیندویی بهێڵێتەوە.
هاوڵاتی ناوەندێکی نێودەوڵەتی ئاشکرای کرد هەناردەى نەوتی ئێران زیادی کردوە و سەرەڕای ئەوەش نزیکەی 100 ملیۆن بەرمیلی لە کۆگاکاندا راگرتوە و کڕیاری نییە. ناوەندنی نێودەوڵەتیی ڤۆرتسکا بۆ بازاڕی نەوت، بڵاوی کردەوە؛ مانگی رابردو هەناردەی نەوتی ئێران زیاتر لە یەک ملیۆن بەرمیل بوە لە کاتێکدا پێشتر تەنها 850 هەزار بەرمیل نەوتی لە بازاڕەکاندا بۆ ساخ بوەتەوە. ناوەندەکە ئاماژەی بەوە کردوە ئێران بۆ ئەوەی نەوتی زیاتر بفرۆشێت نرخی نەوتەکەی بەراورد بە بازاڕەکانی جیهان و تەنانەت نەوتی روسیا دابەزاندوە. بە پێی ئامارەکانی ناوەندنی ڤۆرتسکا، ئێران لە ئێستادا 98 ملیۆن بەرمیلی لە کۆگانی وڵاتەکەیدا هەیە کە ناتوانێت لە بازاڕەکانی جیهاندا بیفرۆشێت و ئەو نەوتەی کڕیاری نییە. پێشتر بەرپرسانی ئێران بە نێوەندگیریی قەتەر بڕیاربو لە چوارچێوەی گەڕانەوە و چالاکردنەوەی رێککەوتنی ئەتۆمی، ئێران لە شەش مانگدا 100 ملیۆن بەرمیل نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بفرۆشێت بەڵام ئەمریکا ئەو داواکارییەی رەت کردەوە.
هاوڵاتی وەزارەتی بازرگانی عێراق ئاشکرایکرد پێشنیازێکیان داوەتە ئەنجومەنی وەزیران بۆ زیادکردنی ماددەکانی بەشەخۆراکی مانگانەی هاوڵاتیان. محهمهد حهنون وتهبێژی وهزارهتی بازرگانیی عێراق ڕایگهیاند كۆمپانیای گشتیی بازرگانیی خۆراك توێژینهوهیهك بۆ ئهنجومهنی وهزیران بهرزدهكاتهوه كه تیایدا داوا كراوه دوو مادهی خۆراكیی نوێ بۆ بهشهخۆراكی مانگانهی هاوڵاتیان زیاد بكرێت. وتیشی ،بهپێی ڕوپێوییهكی وهزارهتی بازرگانیی عێراق، ئامادهكارییهكانی ساڵی ڕابردوو زۆر باش بوون و بۆ ئهمساڵیش بهپێی لهبهرچاوگرتنی خواستی عێراقییهكان داوا كراوه مادهی شیر بۆ گهوره و ئاردی سفر بۆ بهشهخۆراكی هاووڵاتیان زیاد بكرێت و شهكریش له كیلۆیهكهوه بكرێت به كیلۆیهك و 500 گرام بۆ ههر كهسێك. ئەوەشی ڕونکردەوە،زیادکردنی ئەو ماددانە پێویستیان بە ڕەزامەندی ئەنجومەنی وەزیران هەیە وئامانجیان لەم پێشنیارە پاڵپشتی خەڵکی کەمدەرامەتە.
هاوڵاتی نزیكەی 60 رۆژە ناڕەزایەتییەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان و ئێران بەردەوامەو بەپێی دوایین ئامار نزیكەی 320 كەس لەو ناڕەزایەتییانەدا كوژراون و بەبڕوای چاودێران ژنان رۆڵی گەورەیان لەدرێژەكێشانی ئەو ناڕەزایەتییانە هەبووە كە دەسەڵاتی لەرزۆك كردووە. ئەگەرچی كۆماری ئیسلامی ئێران ئەزموونی زۆری لەسەركوتی ناڕەزایەتییەكانی وڵاتەكەیدا هەبووەو لە رابردووشداو لەخراپترین دۆخدا نزیكەی هەشت ساڵ لەگەڵ رژێمی سەدام حسێن لەجەنگدا بووە، بەڵام ئەوەی لەئێستای ئەو دەسەڵاتەدا بەدیدەكرێت گەورەترین پەشۆكاویی و ئاڵۆزییە كە بەرۆكی دەسەڵات و سیاسەتی نێودەوڵەتیی ئەو كۆمارەی گرتووە. خۆپیشاندانەكان دژی دەسەڵاتی ئێران بە دوورودرێژترین ماوەی ناڕەزایەتیی دژی ئەو دەسەڵاتە ئەژماردەكرێت لە 43 ساڵی رابردوودا بۆیە دەوترێت ئەو ناڕەزایەتییانە زیاتر لەهەمیشەی دەسەڵاتی تارانی لەزۆرك كردووە. بەرفراوانبوون و درێژەكێشانی ناڕەزایەتییەكان وای لەتوندڕەوەكانی باڵی محافزكاری كۆماری ئیسلامی ئێران كرد كەداوای دەستلەكاركێشانەوەی عەلی شەمخانی، سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتیمانیی كۆماری ئیسلامی ئێران بكەن و تەنانەت تۆمەتی ئەوە خرایە پاڵ شەمخانی كە ئەو تەنها جێی متمانەی حەسەن رۆحانی سەرۆك كۆماری پێشوی وڵاتەكە بووە. بابەك نیگەهداری، بەڕێوەبەری ناوەندی تووێژینەوەی ئابوریی پەرلەمانی ئێران رایگەیاندووە؛ 11 ساڵە ئابوریی ئێران لەپاشەكشێدایەو لەساڵی نوێشدا هیچ ئاسۆیەك بۆ باشتربوونی ئابوریی وڵاتەكە بەدیناكرێت. لەلایەكی دیكەوە دەسەڵاتداران رایانگەیاندوە بەدەر لەوەی بەزیانی زیاتر لە 400 ملیۆن دۆلار ئامێرو ئۆتۆمبێل و كەلوپەلی گشتی سووتێنراوە، بەڵام زیانی گەورە بەر كەتی سەرمایەی بیانیی لەوڵاتەكەدا كەوتووە چونكە سەرمایەدارانی بیانی ترسیان لەسەرمایەكانیان لەناوخۆی ئێران بۆ دروست بووەو تەنانەت سەرمایەدارانی ناوخۆش پارەكانیان دەبەنە دەرەوە. رۆژنامەی (ئیعتماد) بڵاویكردووەتەوە هەڵاوسانی ئابوریی ئێران لەیەك ساڵدا بە رێژەی (100%) زیادی كردووە و ئێران بۆ بەرزكردنەوەی بەهای تمەن ناچارە لەهەر چركەیەكدا 45 ملیۆن تمەن دراو چاپ بكات و پێشبینی دەكرێت بەدابەزینی زیاتری بەهای تەمەن چاپكردنی ئەو دراوەش زیاتر بكات، چونكە زۆربەی سەرچاوەكانی داهاتی ئەو وڵاتە كەمیان كردووە. بانكی ناوەندیی ئێران رایگەیاندووە كە پارەی چاپكراوی وڵاتەكەی لەئێستادا پێنج ترلیۆن و 401 ملیار تمەنە. ژنان پێشەنگی ئازادی و ئازایەتی ژنان كەپێشەنگی ناڕەزایەتییەكان بوون لەپێناو ئازادیدا لەئێستادا رۆڵیان وەك دایك و خوشكیش ئازایەنەیە چونكە زۆربەی ئەوانەی لەباڵای دایكی كوژراوەكان دەردەكەون تەنها شین و رۆڕۆ بۆ رۆڵەكانیان ناگێڕن بەڵكو دەیان تۆماری ئەو دایكانە دەبینرێت و بڵاوكراوەتەوە كە هانی گەنجان دەدەن بۆ بەردەوامبوون لەسەر رێبازی رۆڵە كوژراوەكانیان، بۆیە لەدوای رێوڕەسمی بەخاكسپاردن یان چلەی مەرگی هەر كوژراوێك سەرهەڵدانەكان بەهێزتر دەبنەوە. بەبڕوای كۆمەڵناسانی ئێران ناڕەزایەتییەكانی مەرگی ژینا ئەمینی لەسەرەتادا بۆ ئازادییە كۆمەڵایەتیەكان بوون، بەڵام بەهۆی مامەڵەی خراپی دەسەڵات و بەكارهێنانی توندوتیژیی، شێوازو داواكاریی خۆپیشاندەران گۆڕاوە بۆ داواكاریی سیاسی و نەمانی دەسەڵاتی كۆماری ئیسلامی ئێران و هەر لەو چوارچێوەیەشدا لەزۆربەی دروشمی ناڕەزایەتییەكان كەسی یەكەمی كۆماری ئسیلامی و دەسەڵات كە عەلی خامنەیی-ە دەكرێتە ئامانج. ئەوەی روونە لەخۆپیشاندانەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان و ئێران 25 كچ و ژن كوژراون كەهەشت كەسیان كورد بوون. زانكۆكان كۆڵەكەی ناڕەزایەتییەكان زانكۆكانی رۆژهەڵاتی كوردستان و ئێران لەیەكەم رۆژی ناڕەزایەتییەكانەوە بەردەوامبوون لە دەربڕینی ناڕەزایەتیی و ئەوەش وایكرد هێزە ئەمنییەكان هێرش بكەنەسەر ژمارەیەك زانكۆ بەتایبەت لەتاران و سنە. بەگشتی لە 135 زانكۆی گەورەی ئێران و رۆژهەڵاتی كوردستان رۆژانە ناڕەزایەتیی بەڕێوەدەچێت و پڕۆسەی خوێندن لەزۆربەی زانكۆكان هەڵپەسێردراوەو تەنانەت سەرۆكایەتیی زانكۆكانی ئێران بڕیاری داوە چیتر نابێت خوێندكارانی زانكۆ دەمامك بەكاربهێنن. بۆرسەی تاران بەرەو داڕمان دەڕوات بۆرسەی تاران بەرەو داڕمان دەڕوات و لە 10 رۆژدا زیاتر لەیەك ملیار دۆلاری سەرمایەكەی لەدەستداوە. میدیاكانی ئێران بڵاویانكردووەتەوە لەماوەی خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان و ئێران، رۆژانە زیاتر لە 100 ملیار تمەن لەبۆرسەی تاران كشێنراوتەوە و تەنها لە رۆژی شەممە (29/10/2022) 900 ملیار كەدەكاتە نزیكەی 27 ملیۆن دۆلار لەو بۆرسەیە كشێنراوەتەوە. پێگەی ئێكۆ ئێران ئاشكرایكردووە رۆژی یەكشەممە نزیكەی یەك ملیۆن و 500 هەزار دۆلار لە بۆرسەی تاران كشێنراوەتەوە. بەگشتی تەنها لە 10 رۆژدا سێ ترلیۆن و 650 ملیۆن تمەن كە دەكاتە زیاتر لە یەك ملیارو 20 ملیۆن دۆلار لەبۆرسەی تاران كشێنراوەتەوەو پێشبینی دەكرێت ئەگەر ئەو كشانەوەی سەرمایەیە بەو شێوەیە لەبۆرسەی تاران بەردەوام بێت ئەوە لەماوەیەكی كوردتدا تووشی داڕمانی ئابوریی دەبێت. دۆلار نرخی پێوانەیی هەڵاوسان نرخی دۆلار لەبازاڕەكانی ئێران بەرزبوونەوەی بەرچاو بەخۆیەوە دەبینێت و پێشبینی دەكرێت نرخی هەر دۆلارێك بگاتە 40 هەزار تمەن و دەزگای هەواڵگری وڵاتەكەش دەستوەردانی بەپەلەی كرد. لە رۆژی پێنجشەممەی رابردوەوە نرخی دۆلار لەئێران بەبەردەوامیی بەرزدەبێتەوەو لەگەڵ كردنەوەی بازاڕەكانی دراوی ئەو وڵاتە لە رۆژی شەممەدا هەر دۆلارێك بەزیاتر لە 36 هەزار تمەن مامەڵەی پێوەكرا. لەگەڵ بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار، بەهای زێڕیش بە رێژەی 4% بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی و میدیاكانی سەر بەدەسەڵاتیش لەئێران رایانگەیاند بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار بەهۆی نەفرۆشتنی ئەو دراوە بووە لەلایەن نووسینگەكانی ئاڵوگۆڕی دراو لەوڵاتەكەدا. لەگەڵ دەستپێكردنی ناڕەزایەتییەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان و ئێران نرخی دۆلار لە 50 رۆژی رابردوودا بەرامبەر تمەن ژمارەی پێوانەیی تۆمار كردووە . پێگەی (تیجارەت نیوز) بڵاویكردووەتەوە رۆژی شەممە (5/11/2022) لەكاتژمێر (4:00)ی ئێوارە بەكاتی تاران نرخی رەسمی هەر دۆلارێك لەئێران 29 هەزار تمەن بووە، بەڵام لە بازاڕەكاندا بە 36 هەزار تمەن مامەڵەی پێوەكراوە. هاوكات راگەیاندنی سەر بەوەزارەتی هەواڵگریی ئێران ناسراو بە (ئیتلاعات) لەبەیاننامەیەكدا ئێوارەی ئەو رۆژە رایگەیاند؛ چەند تۆڕێكی كڕین و فڕۆشی دۆلارو دراوی دەستگیر كردووە كە بەشێوەی وەهمی مامەڵەیان بەدۆلارەوە كردووە. ئیتلاعات ئاشكراشی كرد دەستی بەسەر دوو هەزارو (300) ئەژماری بانكیدا گرتووە كە یارییان بەنرخی دۆلار لەبازاڕەكانی ئێران كردووە. ئەمریكا كەرتی نەوتی ئێران دەكاتەوە ئامانج واشنتۆن لەدوای خۆپیشاندانەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان و ئێران شەش بەرپرس و 17 كۆمپانیاو 11 كەشتی نەوتهەڵگری سزادا كەزۆرینەیان سەرقاڵی ساغكردنەوەی نەوتی ئێران بوون لەبازاڕەكانی جیهاندا. وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا رایگەیاند: ئەو شەش بەرپرس و بازرگانانەی كەهەڵگری رەگەزنامەی سویسراو لوبنان و فەرەنسا بوون لەبازاڕی رەشدا نەوتیان بۆ ئێران فرۆشتوەو 11 كەشتیش بە ئاڵای پەناما، جیبۆتی، لیبری و چەند وڵاتێكی دیكە نەوتی ئێرانیان گواستوەتەوەو 17 كۆمپانیاش لەئیمارات، سویسراو جەزائیرو سەنكافورەو توركیا دەستیان هەبووە لە ساغكردنەوەی نەوتی ئەو وڵاتە لەبازاڕەكانی جیهاندا. وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا روونیكردووەتەوە سەرجەم ئەو بازرگان و كەشتی و كۆمپانیایانە لەچوارچێوەی تۆڕێكدا ساختەكارییەكان بۆ ساغكردنەوەی نەوتی ئێران لەبازاڕە نێودەوڵەتییەكاندا كردووە. روسیا مشت لەوزەی ئێران خۆشدەكات كۆنستانتین سیمۆنۆڤ، بەڕێوەبەری سندوقی ئاسایشی نیشتیمانی روسیا بۆ وزە لە بەرنامەیەكی تەلەفزیۆنیی وڵاتەكەی ئاشكرایكرد؛ فشارەكانی رۆژئاواو بەتایبەت ئەمریكا دژی تاران لەبەرژەوەندیی مۆسكۆ دەشكێتەوەو چونكە ئەوە وادەكات روسیا لەبواری نەوت و غاز لەئێران لانیكەم 40 ملیار دۆلار قازانج بكات. ئەگەرچی لێدوانی ئەو بەرپرسەی مۆسكۆ ناڕەزایەتیی تارانی لێكەوتەوە، بەڵام روسیا هیچ روونكردنەوەیەكی بڵاو نەكردەوە. ئەو بەرپرسەی روسیا رایگەیاندووە پەیوەندییەكانی تاران و مۆسكۆ لەسەردەمی سۆڤیەت و دوای سۆڤیەتیش هەر ئاڵۆز بووە، بەڵام كۆماری ئیسلامی ئێران دوای سزا زۆرەكانی ئەمریكاو ئەوروپا بەتایبەت بەهۆی ناڕەزایەتییەكانی ناوخۆی وڵاتەكە رێبازێكی نوێی سیاسەتی لەگەڵ روسیا گرتووەتەبەر كەئەوەش مایەی خۆشحاڵییە. بەڕێوەبەری سندوقی ئاسایشی نیشتیمانیی روسیا بۆ وزە جەختی لەوە كردووەتەوە كە وڵاتەكەی پلانی درێژ مەوداوی بۆ كەرتی نەوت و غازی ئێران هەیە كە لانیكەم قازنجەكەی بۆ مۆسكۆ دەگاتە 40 ملیار دۆلار. لێدوانی ئەو بەرپرسەی روسیا لەكاتێكدایە لەدوای ساڵی 2018و لەگەڵ توندبوونی سزاكانی ئەمریكا بۆ سەر كەرتی نەوت و غازی ئێران بەوتەی بەرپرسانی تاران ساڵانە زیاتر (100) ملیار دۆلار لەداهاتی فرۆشی نەوت و غازو بەرهەمە پتڕۆكیماییەكانی وڵاتەكە نەماوە.
هاوڵاتی بههۆی كهمی ئاوی پاكی خواردنهوه پهتای كۆلێرا تهشهنهی سهندووه و دهسهڵاتدارانی ناوخۆییش به بهكارهێنانی حهبی كلۆر و پێكوته ههوڵی ڕێگری له بڵاوبوونهوهی نهخۆشیهكه دهدهن. زههیر ئهلسههوی بهڕێوهبهری نهخۆشیه گواستراوه و درێژخایهنهكانی وهزارهتی تهندروستی سوریا له ڕاگهیاندنێكدا ڕونیکردەوە، ڕۆژانه ژمارهیهكی زۆری هاوڵاتیان ڕۆژانه بههۆی سكچونهوه سهردانی نهخۆشخانهكان دهكهن بهڵام پاش پشكنین دهردهكهوێت كه نهخۆشیهكهیان نییه. ههروهها وتی، تاوهكو ئێستا نزیكهی 46 كهس بههۆی دواكهوتن لهسهردانی پزیشك و ڕاوێژی پزیشكیهوه گیانیان له دهستداوه، ژمارهی توشبووان تاوهكو ئهم ساته له ههموو پارێزگاكاندا گهیشتووهته 1249 كهس . لە هەمان کاتدا بۆ ڕێگریکردن لە نەخۆشییەکە، داوای پێكوتهی له ڕێكخراوی تهندروستی جیهانی كرد.