روسیا لە نەتەوەیەکگرتوەکان ناڕەزایەتیی خۆی لە هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر باکور و رۆژهەڵاتی سوریا دەربڕی و ئەو هێرشانەی بە مەترسیی بۆ ژیانی خەڵکی مەدەنی لەقەڵەم دا. ڤاسیلی نێبنزیا، نوێنەری هەمیشەیی روسیا لە رێکخراوی نەتەوەیەکگرتوەکان لە کۆبونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی ئەو رێکخراوەیە نیگەرانیی وڵاتەکەی لە هێرشەکانی تورکیا بۆسەر باکوری سوریا و رۆژئاوای کوردستان دەربڕی. نێبنزیا ئاماژەی بەوە کردوە هێرشە سەربازییەکانی لە سنوری حەلەب و رەققە و حەسەکە بوەتە مەترسیی لەسەر سەربازانی روسیا و دانیشتوانی ناوچەکە و ئەوەش سەرەڕای ئەو زیانە مادییانەیە کە بەهۆی وێرانکارییەکان رویداوە. لە 20 مانگی رابردودا سوپای تورکیا ئۆپەراسیۆنێکی بەرفراوانی ئاسمانیی بە ناوی چنگ شمشێر بۆ سەر ناوچەکانی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا دەست پێکرد و ژمارەیەکی زۆری خەڵکی مەدەنی بەهۆی هێرشەکانی ئەو وڵاتەوە بونە قوربانیی و ئەو ئۆپەراسیۆنەش کاردانەوەی نێودەوڵەتیی لێکەوتەوە.
لە چوارچێوەی دۆسیەی لێپرسینەوە لە ئەندامانی کۆنگرەی کۆمەڵگەی دیموکراتی (کەجەدە)، داواکاری کۆماری پارێزگای ئامەدی باکوری کوردستان، داوای کرد سزای ١٥ ساڵ زیندانی بەسەر نەوروز ئویسال پارێزەری عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری پەکەکەدا بسەپێندرێت. ئەمڕۆ، پرۆسەی دادگاییکردنی نەورۆز ئویسال پارێزەری ئۆجالان لە دەیەمین دادگای سزا قورسەکانی ئامەد بەڕێوەچوو. ئویساڵ بەشداری لە دانیشتنەکەدا نەکرد و پارێزەرانی ئامادە بوون. بەگوێرەی زانیاریەکانی ئاژانسی میزۆپۆتامیا، داواکاری کۆماری ئامەد لە دانیشتنی دادگادا بانگەشەی ئەوەی کردووە کە لە کاتی قۆناغی قەدەغەی هاتوچۆ، لە ناوچەی جزیری سەر بە پارێزگای شڕنەخ، کە ئەو کاتە شەڕی ناوخۆ هەبوو، نەورۆز ئویسال گروپی واتسئاپی داناوە و لەگەڵ ئەندامانی کەجەدە کاری بۆ ئەو کەسانە کردووە کە لەدژی دەوڵەت شەڕیان دەکرد. داواکاری کۆماری وتیشی، نەوروز ئویسال بەشداری لە چالاکیەکانی کەجەدەدا کردووە (تورکیا کەجەدە وەک رێکخراوێکی سەر بە پەکەکە دەبینێت) و پێویستە بە تاوانی 'ئەندامێتی پەکەکە' لە حەوت ساڵ و شەش مانگەوە تاوەکو ١٥ ساڵ، سزای زیندانی بەسەردا بسەپێندرێت. دواتر پارێزەرانی نەوروز ئۆیسال داوایان کرد، کاتیان پێبدرێت تاوەکو وڵام بدەنەوە، بەڵام داواکەیان رەتکرایەوە و دانیشتنی دادگا بۆ ١٥ی ئازاری ساڵی داهاتوو دواخرا.
ئەکرەم ئیمامئۆغلۆ سەرۆکی گەورەشارەوانی ئەستەنبوڵ لەبارەی کاندیدی پارتی گەلی کۆماری (جەهەپە) بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی تورکیا رایگەیاند، کاندیدەکەیان کەمال کلچدارئۆغلۆ سەرۆکی گشتی پارتەکەیە. ئەکرەم ئیمامئۆغلۆ کە ١٤ی ئەم مانگە، دادگای ئەستەنبوڵ، بە تۆمەتی سووکایەتیکردن بە بەرپرسانی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی تورکیا، سزای دوو ساڵ و حەوت مانگ و ١٥ رۆژ زیندای بەسەردا سەپاند، کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانی ئەنجامدا. ئیمامئۆغڵو باسی لە کاندیدبوونی کەمال کلچدارئۆغڵو سەرۆکی پارتەکەی کرد و وتی، " من ئەندامی جەهەپەم. بەڕێز کەمال کلچدارئۆغڵو، سەرۆکی هەموو ئەندامانی جەهەپەیە و کاندیدی هەموو خانەوادەیەکی جەهەپەیە." 'پشتگیری لە قسەکانی دەمیرتاش دەکەم' لەبارەی تویتێکی سەلاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی زیندانیکراوی پێشووی هەدەپە کە وتبووی، 'پێویستە ئۆپۆزسیۆن دەست لە مشتومڕەکانی بۆ کاندیدکردنی کەسێک بهێنێت، لەبەرئەوەی لە ئامانجەکە کە بردنەوەیە لە هەڵبژاردن، دووریان دەخاتەوە'، ئەکرەم ئیمامئۆغلۆ وتی، قسەکانی دەمیرتاش راستن و پشتگیری لە قسەکانی دەکەم. دەشڵێت، هیوادارم دەمیرتاش بە زووترین کات ئازاد بکرێت و بگەڕێتەوە نێو خانەوادەکەی. ئەم هەڵبژاردنە، هەڵبژاردنێک نییە کە بە تەنیا لەپێناویدا تێبکۆشین. ئەم هەڵبژاردنە بۆ هەموو گەلەکەمان و بۆ ٨٥ ملیۆن هاوڵاتی دەبێت. چەند رۆژ لەمەوبەر، میدیاکانی سەر بە دەسەڵاتی تورکیا، باسی ئەوەیان کرد کە لەسەر پرسی کاندیدی هاوبەشی سەرۆککۆماری کێشە لەنێوان پارتە سیاسیەکانی ئۆپۆزسیۆندا هەیە و لەنێو جەهەپەشدا، کێشە کەوتووەتە نێوان ئیمامئۆغلۆ و کلچدارئۆغلۆ، بەڵام بەرپرسان و ئەندامانی جەهەپە ئەو هەواڵانە بە ناڕاست و بانگەشە لەقەڵەمدەدەن.
سەلاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە، سەرنجی بۆ گفتوگۆکانی سەبارەت بە هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری تورکیا راکێشا و وتی، "ئێستا پێویستە کۆتایی بەو گفتوگۆ خراپانە بهێنرێت و مشتومڕکردنی ئۆپۆزسیۆن لەسەر کاندیدی سەرۆکایەتی بە واتای لادانە لە ئامانجەکە." سەلاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە کە لە زیندانی ئەدرنەدایە، سەبارەت بە هەڵبژاردن و مشتومڕەکانی دیاریکردنی کاندیدی سەرۆک کۆماری لەلایەن ئۆپۆزسیۆنەوە پەیامێکی لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا بڵاوکردەوە و وتی، “هەموو ئەکتەرێکی سیاسی کە بە دڵ و گیان باوەڕی بە دیموکراسی هەیە، پێویستە بەرپرسیارێتی بنیاتنانەوەی دەوڵەت لە ئەستۆ بگرێت. نابێت هیچ کەسێک هەوڵی دوورخستنەوەی کەسێکی دیکە بدات." ئاماژەی بەوەشکرد. " ئێمە بەرەو هەڵبژاردن هەنگاو دەنێین. پێویستە ئامانجی هەموومان ئەوە بێت کە ئەم وڵاتە رادەستی خاوەنە راستەقینەکەی بکەین کە ئەویش خەڵکە. مشتومڕکردنی ئۆپۆزسیۆن لەسەر کاندیدی سەرۆکایەتی بە واتای لادان لە ئامانج دێت." دەمیرتاش دەڵێت، "هەموو ئەو لایەن و سەرکردە سیاسیانەی باوەڕیان بە دیموکراسی هەیە، بەشێکی سروشتی ئەم پرۆسەیەن. ئێستا پێویستە کۆتایی بەو باسە خراپانە بهێنرێت. ئێستا کاتی کۆبوونەوە و جێبەجێکردنی پرەنسیپەکانە. بەم شێوازە هەمووان سەردەکەون و ٨٥ ملیۆن هاوڵاتی تورکیا قازانج دەکەن. لە کاتێکدا کە نزیکەی شەش مانگ بۆ هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی و پەرلەمانی تورکیا ماوە، لایەنەکانی ئۆپۆزسیۆن کە هاوپەیمانێتییەکیان بە ناوی هاوپەیمانی گەل پێک هێناوە، تاوەکو ئێستا لەسەر کاندیدکردنی کەسێک بۆ پۆستی سەرۆککۆماری رێکنەکەوتوون. کەمال کلچدارئۆغلۆ ١٩ی ئەم مانگە رایگەیاند، ئەگەر لایەنەکانی دیکەی ئۆپۆزسیۆن قبوڵی بکەن، خۆی بۆ پۆستی سەرۆککۆماری تورکیا کاندید دەکات. بەڵام، بەرپرسانی پارتی باش بە سەرۆکایەتی مەڕال ئاکشەنەر کە دووەم پارتی نێو هاوپەیمانی گەلە لە رووی جەماوەر و رێژەی دەنگەوە، چەندین جار رایانگەیاندووە، پێیان وایە، کلچدارئۆغلۆ ناتوانێت لە بەرامبەر ئەردۆغان سەرکەتوو بێت و کاندیدکردنیی ریسکێکی گەورەیە.
لە نوێترین راپرسیدا دەرکەوتوە ئەگەر هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری لە تورکیا بچێتە گەڕی دوەمەوە، کاندیدی ئۆپۆزسیۆن سەرکەوتن بەدەست دەهێنێت و ئەردۆغان روبەڕوی شکست بێتەوە. کۆمپانیای ( پی ئار) تایبەت بە توێژینەوە و راپرسیی لە تورکیا ئەنجامەکانی دوایین راپرسیی کۆمپانیاکەی لە 25 پارێزگای وڵاتەکە بڵاو کردوەتەوە کە سێ هەزار کەس تێیدا بەشداربون. بە پێی راپرسییەکە ئەگەر لە قۆناغی یەکەمی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماریی تورکیا یەکێک لە کاندیدەکان نەتوانن دەنگی پێویست بهێنن، لە گەڕی دوەمی هەڵبژاردنەکاندا کاندیدی هاوپەیمانیی ئۆپۆزسیۆن 47.5٪ بەدەست دەهێنێت و لە بەرامبەردا کاندیدی هاوپەیمانی دەسەڵات بە بەدەستهێنانی 41.3٪ی روبەڕوی شکست دەبێتەوە. بڵاوبونەوەی ئەو راپرسییە لە کاتێکدایە هاوپەیمانیی (جمهور) کە لە نێوان پارتی داد و گەشە ئاکەپە و پارتی بزوتنەوەی نەتەوەپەرست مەهەپە-دایە و ئەو هاوپەیمانییە رەجەب تەیب ئەردۆغانیان وەک کاندیدی خۆیان راگەیاندوە بەڵام تا ئێستا هاوپەیمانیی ئۆپۆزسیۆن (میللەت) کاندیدی هاوبەشی خۆی ئاشکرا نەکردوە.
هاوڵاتی بەبەشداری چەندین سەركردەو بەرپرسی وڵاتانی هەریەكە لەعێراق و ئوردن و فەرەنسا و ئێران و توركیاو قەتەرو كوەیت و سعودیەو میسرو ئیمارات و بەحرەین و وەزیری دەرەوەی یەكێتی ئەوروپاو جامیعەی عەرەبی و بەدەستپێشخەری ئیمانۆیل ماكرۆنی سەرۆكی فەرەنسا، لەئوردن كۆنگرەی (بەغداد دوو) بەڕێوەچوو، ئەمەش وەك درێژەپێدەری كۆنگرەی بەغداد یەك كە لەمانگی ئابی ساڵی٢٠٢١بەڕێوەچوو. سەرۆكایەتی فەرەنسا رایگەیاندووە ئامانج لەم كۆنگرەیە كۆكردنەوەی دراوسێكانی عێراق و هاوبەشەكانیەتی لەسەر یەك مێز بۆ درێژەدان بەگفتوگۆ، هاوكات پێشكەشكردنی هاوكارییە بۆ ئارامی و سەقامگیری عێراق و ئاسایشەكەی و شەنوكەوكردنی دۆخی ناوچەكە بەگشتی بەوپێیەی عێراق دەوڵەتێكی میحوەرییە تیایدا. بەپێی بەیاننامەی كۆتایی كۆنگرەكەش، وڵاتانی بەشداربوو پاڵپشتی عێراق دەكەن بۆ رووبەڕووبونەوەی هەموو ئاڵنگارییەكان بەتایبەتی پرسی تیرۆر، وڵاتانی بەشداربوو جەختیش لەهاوكاریكردنی عێراق دەكەنەوەو پشتگیری ئاسایش و سەقامگیری و سەروەری و پرۆسە دیموكراسییەكەی و دەستوورییەكەی دەكەن و هاریكاریشی دەكەن بۆ چەسپاندنی دەسەڵاتی دەوڵەت و یاسا و بنیاتنانی دامەزراوە دەستوورییەكانی بۆ ئەوەی توانای پێشكەوتن و دووبارە بونیاتنانەوەی هەبێت. بەستنی ئەم كۆنگرەیە لەكاتێكدایە دۆخی ناوچەكە بەگشتی لەدۆخێكی ئاڵۆزدایە و دۆخی عێراقیش بەتایبەتی بەهۆی دەستوەردانەكانی توركیاو ئێرانەوە لەكاروباری ناوخۆیی عێراق و تۆپباران و بۆردومانكردن و پێشێلكردنی سەروەری خاكەكەیەوە خراپە. بەستنی ئەم كۆنگرەیە لەكاتێكدایە ناوچەكە بەگشتی لەدۆخێكی ئاڵۆزدایەو دۆخی عێراقیش بەتایبەتی بەهۆی دەستوەردانەكانی توركیاو ئێرانەوە لەكاروباری ناوخۆیی عێراق و تۆپباران و بۆردومانكردن و پێشێلكردنی سەروەری خاكەكەیەوە خراپە. هەردوو وڵاتی توركیاو ئێران لەماوەكانی رابووردوودا بەهۆی هێرش و پەلامارە سەربازییەكانیانەوە بۆ سەر خاكی هەرێمی كوردستان، رووبەڕووی سەركۆنەكردن و ئیدانەكردنی نێودەوڵەتی بوونەوەو داوای دەستبەجێ راگرتنی هێرشەكانیان لێكردن، بەپێی زانیارییەكان جگە لەبابەتی شەڕی تیرۆرو چەند بابەتێكی دیكە، ئامانجی سەرەكی فەرەنسا لەبەستنی ئەم كۆنگرەیەو كۆنگرەكانی داهاتوو كە بڕیارە بەردەوامی هەبێت كۆكردنەوەی زۆرترین دەەوڵەتی عەرەبی و دروستكردنی بەرەیەكی فەرەنسی_عەرەبییە لەلایەن فەرەنساوە لەدژی ئێران بۆ فشاركردن لەسەر ئەو وڵاتە تادەستوەردان و تۆپبارانەكانی بۆ سەر هەرێمی كوردستان - عێراق رابگرێت و هەژموون و فشاری ئێران لەناوچەكەدا كەمبكاتەوە. وەك دەردەكەوێت هەرچەندە ناوی كۆنگرەكە (بەغداد دوو) بەناوی عێراقەوە بەستراوە، بەڵام كێشەو گرفتەكانی سوریاو خۆپیشاندانەكانی ئێران و پەیوەندی نێوان سعودیە و ئێران و دانەنانی سەرۆكێك بۆ لوبنان و چەندین گرفتی دیكەی ناوچەكە بەرۆكی كۆنگرەكەی بەرنەدابێت و بەشداربووان بەدوای چارەسەری قەیران و گرفتە كەڵەكەبووەكانی ناوچەكە بن و كۆنگرەكە كۆنگرەی كۆبوونەوەو یەكتربینی لایەنە ناكۆكەكانی ناوچەكە بێت نەوەك عێراق، هەر لەو چوارچێوەیەشدا چەندین كۆبوونەوەی دووقۆڵی لەنێوان بەرپرسانی وڵاتانی بەشداربوو بەڕێوەچوو. بەبڕوای چاودێران لەكۆنگرەی (بەغداد یەك) ئامانجی سەرەكی ئەوەبوو كەئایا تاچەند مستەفا كازمی سەرۆكوەزیرانی پێشووی عێراق دەتوانێت سەركردەكانی ناوچەكە لەبەغدا كۆبكاتەوە بەتایبەت ئەوانەی وڵاتانی كەنداو، بەڵام ئامانجی كۆنگرەی (بەغداد دوو) ئەوەیە محەممەد شیاع سودانی سەرۆكوەزیران تاچەندێك توانای ئەوەی هەیە كە ئەو پەیوەندییانە بپارێزێت و ئەم كۆنگرەیە وەك وێستگەیەكی تاقیكردنەوە وەهایە بۆ سوودانی. لەپەراوێزی كۆنگرەكەشدا وەزیری دەرەوەی ئێران و بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەكێتی ئەوروپا كۆبوونەوەو بەپێی زانیارییە میدیاییەكانیش گفتوگۆ ئەتۆمییەكان تەوەری كۆبوونەوەكە بوون، بەبڕوای (ئەمیر عەبدولهەیان) وەزیری دەرەوەی ئێران ئەم كۆنگرەیە هەلێكە بۆ ژیاندنەوەی گفتوگۆكانی ئەتۆمی كەچەندین مانگە وەستاوە، هاوكات ئامادەیی وڵاتەكەشی دەربڕی بۆ كۆبوونەوە لەگەڵ سعودیەو وڵاتانی دیكەی كەنداو. بەبڕوای (ڕیاز قەهوەچی)ی بەڕێوەبەری پەیمانگای رۆژهەڵاتی دوورو كەنداو بۆ لێكۆڵینەوەی سەربازی دەربارەی كۆنگرەكە رایگەیاند هیواكان گەورەن بەڵام هیچ كەسێك چاوەڕێ ناكات موعجیزە رووبدات، بڕواشی وایە فەرەنسا وەك سەرەڕمی رۆژئاوا وایە كەدەیەوێت تاڵەمووی پەیوەندییەكان لەگەڵ ئێراندا نەپچڕێت بەتایبەت لەگفتوگۆكانی تایبەت بەچەكی ئەتۆمی، ئاماژە بەوەشدەكات لەبنەماكانی ئێران ئەوەیە هەرگیز واز لەدەستكەوتەكانی خۆیان نەهێنن و ئەو وڵاتە خۆی بەیاریكەری سەرەكی دەزانێت لەناوچەكەدا، بەڵام پرسیارە سەرەكییەكە ئەوەیە ئایا ئێران هیچ نەرمییەك یاخود ئامادەییەكی زیاتر دەنوێنێت..؟ بەبڕوای زۆرێك لەچاودێرانیش بەهۆی هەڕەشەو دەستوەردانەكانی ئێران و توركیایەو هەوڵدان بۆ دەستبەسەراگرتنی بڕیاری سیاسی و قەیرانی سەرۆكایەتی لەلوبنان و بەردەوامی خۆپیشاندانەكانی ئێران و گرفت و كێشەكانی سعودیەو ئێران و چەندین قەیرانی دیكەی ناوچەكەو مەیلی ئاشكرای محەممەد شیاع سوودانی بۆ ئێران ناتوانرێت هیچ شتێكی تازە لەهاوكێشەكانی ناوچەكە بگۆڕێت و بەبێ دەستكەوتێكی هەستپێكراو وەك هەموو كۆنگرەكانی دیكە كۆتایی هاتووە، بەتایبەت لەدۆخی عێراق كەهێشتا گرووپە چەكدارییەكان چەكەكانیان لەدەرەوەی دەوڵەتەو ئێرانیش بەردەوامە لەهەڕەشەكانی بۆ سەروەری خاكی عێراق، توركیاش بەردەوامە لەلەشكركێشی و هەڕەشەو بۆردوومانكردنی خاكی كوردستان.
فەرماندەیەکی سوپای پاسدارانی ئێران هەڕەشەی لە سعودیە و ئیسرائیل کرد و وتویەتی هەر کەسێک رۆژێک دژی ئەوان کاری راگەیاندنی کردبێت ئەوا گورزێکی بەردەکەوێت. ئیسماعیل قائانی، فەرماندەی فەیلەقی قودس-ی سەر بە سوپای پاسداران رۆژی سێشەمە لە وتارێکیدا هەڕەشەی رۆژانە 50 هێرشی بۆ سەر ئیسرائیل کرد و وتیشی دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی بە فشار لە رێڕەوی خۆی لانادات. ئەو لە بەشێکی دیکەدا وتوی: سوپای پاسداران تابلۆیەکی گەورەی بەرگرییە و سعودیە نرخی ئەوەی نییە بە دوژمن لەقەڵەم بدرێت و چونکە ئەو وڵاتە بە شێوازی بێڕەوشتانە کاری راگەیاندن و لە دژی ئێران دەکات و بانگەشەی ئەوە دەکات کە سەرکوتو بوە. قائانی ئاماژەی بەوەکردوە کە سەرجەم کاری میدیایی و راگەیاند لە دژی کۆماری ئیسلامی ئێرانیان لای خۆیان تۆمار کردوە و ئەوەی دژایەتی دەسەڵاتی وڵاتەکەی کردبێت وەڵام دەدرێتەوە و گورزی بەردەکەوێت. وتەکانی قائانی لە کاتێکدایە لە سەرەتای ناڕەزایەتییەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران زیاتر لە 50 رۆژنامەنوسی کورد و ئەو وڵاتە دەستگیر کراون کە 22 رۆژنامەنوسیان ژنن و سەرجەمیان تا ئێستاش لە زیندانەکانی ئەو وڵاتەدان.
هاوڵاتی وەزارەتی بازرگانی عێراق رایگەیاند، پابەندن بە بڕیارەکانی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بۆ پشتیوانی لە خێزانە هەژارەکان و بڕ و جۆری بەشەخۆراکی مانگانەی هاوڵاتیان زیاددەکەن. وەزارەتی بازرگانی عێراق رایگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، پابەند دەبن بە رێنماییەکانی بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بۆ پشتیوانیکردن لە خێزانە هەژارەکان ئەو خۆراکانەی رێژەیان زیاددەکرێت بریتییە لە شەکر و زەیت و چا و شیر و ئارد. هەروەها بڕیارەکە بریتییە لە زیادکردنی بڕ و جۆری ئەو خۆراکانەی مانگانە بەسەر هاوڵاتیاندا دابەشدەکرێن کە بریترین لە یەک کیلۆ شەکر و یەک لیتر زەیت و ٢٠٠ گرام چا و ٢٥٠ گرامشیر و کیلۆیەک ئاردی زیادە بۆ هەر کەسێک. زیادکردنەکان ئەمانەن: زیادکردنی شەکر بە رێژەی یەک کیلۆگرام بۆ هەر ئەندامی خێزانێک. زیادکردنی بڕی زەیت بە رێژەی یەک لیتر بۆ هەر ئەندامی خێزانێک. زیادرکردنی بڕی چا بە رێژەی ٢٠٠ گرام بۆ هەر ئەندامی خێزانێک. زیادکردنی بڕی شیر بە رێژەی ٢٥٠ گرام بۆ هەر ئەندامی خێزانێک. زیادکردنی بڕی ئارد بە رێژەی یەک کیلۆگرام بۆ هەر ئەندامی خێزانێک.
هاوڵاتی جۆزێپ بۆرێڵ، بەرپرسی سیاسەتەکانی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا ڕایگەیاند، هەوڵەکانیان لەگەڵ ئێران بەردەوامی دەبێت بۆ دووبارە چالاککردنەوەی ڕێکەوتنی ئەتۆمی ساڵی ٢٠١٥ لەگەڵ ئێران. ئەمڕۆ کۆنفڕانسی بەغدا لە ئوردن بەڕێوەچوو، لە میانەی کۆنفڕانسەکەدا جۆزێپ بۆرێڵ وتی، لەگەڵ وەزیری دەرەوە ئێران، ئەمیر عەبدوڵاهیان کۆبونەتەوە و باسیان لە هەوڵەکانیان بۆ زیندووکردنەوەی ڕێکەوتنە ئەتۆمیەکە کردووە، لەگەڵ ئەوەشدا داوایان کردووە ئێران دەستبەجێ سەرکوتکاری و توندوتیژیەکانی سەر خۆپیشاندەران ڕابگرێت. هەروەها سەرکۆنەی ئێرانیشی کرد لەبەرامبەر پێشێلکاری و سەرکوتکاریەکانی ئێران و هاوکاریکردنی ڕووسیا لە جەنگی دژ بە ئۆکرانیا، بەتایبەت بەهۆی پێدانی درۆنی ئێرانی بە ڕووسیا. بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا لەبارەی ڕێکەوتنە ئەتۆمیەکەوە وتیشی، پێویستە ڕێکەوتنەکە بەپێی گفتوگۆکان و ڕێکەوتنەکەی ڤییەنا بێت و هەروەها داوای کردووە جگە لە گرژیەکانی ئێران، لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئێران باسیان لە ڕاگرتنی هاوکاریەکانی ئێران بۆ ڕووسیا کزدووە. ڕێکەوتنی ئەتۆمی ئێران ساڵی ۲٠١٥ لەنێوان ئێران و هەر پێنج وڵاتی هەمیشەیی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتوەکان کە هەریەک لەوڵاتانی ئەمریکا، فەڕەنسا، ئەڵمانیا، ڕووسیا و بەریتانیا و چینە، لەگەڵ وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا لە ڤییەنا ئیمزاکرا بۆ بۆ ڕێگریکردنی ئێران لە بەدەسهێنانی چەکی ئەتۆمی؛ بەڵام ساڵی ۲۰۱٨ لەسەردەمی دەسەڵاتی دۆناڵد ترەمپ ، ئەمریکا لە ڕێکەوتنەکە کشایەوە.
هاوڵاتی وڵاتانی بەشدار لە دوەمین کۆنگرەی بەغدا پشتیوانی خۆیان بۆ عێراقێکی ئارام و گەشەسەندو دوپاتکردەوە و داواشیانکرد بەغدا هەوڵەکانی بۆ پاراستنی ژینگە و بەرەنگاربونەوەی گۆڕانی کەشوهەوا چڕبکاتەوە. ئەمڕۆ سێشەممە کۆنگرەی 'بەغداد دوو' بۆ هەماهەنگی و هاوبەشی بە ئامادەبوونی ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا و نوێنەرانی یەکێتی ئەوروپا و نوێنەری نەتەوەیەکگرتووەکان و نوێنەری وڵاتانی عەرەبی لە ئەردەن دەستیپێکرد. بەبەشداری ژمارەیەک لە وڵاتانی هەرێمی و جیهانی، دوەمین کۆنگرەی بەغدا بۆ هەماهەنگی و گەشەپێدان لە هۆڵی مەلیک حسێن بۆ کۆبونەوەکان لە ئوردن سازکرا،و وڵاتانی بەشدار لە کۆنگرەکە جەختیان کردەوە لە بەردەوامی کاری پێکەوەیی و هاوکاری عێراق لەبوارەکانی ئاسایش، ئارامی و پاراستنی سەروەری خاکەکەی . هەروەها پشتیوانی هەوڵەکانی حکومەتی عێراقیان کرد بۆ بەدیهێنانی گەشەپێدانی بەردەوام، کارکردن بۆ بونیادنانی ئابورییەکی بەهێز، گەشەپێدانی زیاتری کەرتی کارەبا، وزە، ئاو، ئاسایشی خۆراک، تەندروستی، رێگەوبان، ژینگە و بەرەنگاربونەوەی گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا. هاوکات،لە كۆنگرەی لوتكەی بەغدای دوودا، محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق وتارێکی پێشکەشکرد و وتی:”هیوادارین ئەم لوتكەیە ئەنجامی باش بەدەستبهێنێت و هیوای گەورەمان هەیە، داواش لە وڵاتان دەکەین، هاوكارمان بكەن بۆ گەڕانەوەی پارەكانی عێراق”. سوودانی هەڵوێستەی لەسەر دۆسیەی ئاویش کرد و وتی:”بەهۆی كەمیی ئاوەوە لە ژێر هەڕەشەیەكی گەورە داین و كێشەی ئاومان لەگەڵ توركیادا هەیە، داوا لە توركیا و ئێران دەكەین، پشكی ئاوی عێراق بەربدەنەوە”. وتیشی:”نامانەوێت هیچ وڵاتێك سنووری وڵاتێكی تر ببەزێنێت، هەروەها قبوڵی ناكەین هیچ وڵاتێكە هەڕەشە لە وڵاتەكەمان بكات”. جێگەی باسە لە کۆنگرەکەی ئەمڕۆدا هەریەک لە عێراق، ئوردن، فڕەنسا، میسر، ئیمارات، ئێران، تورکیا، قەتەر، بەحرەین، سعودیە، سەڵتەنەتی عومان، کوەیت، نوێنەری نەتەوە یەکگرتوەکان، ئەمینداری گشتی کۆمکاری عەرەبی، ئەمینداری ئەنجومەنی هاریکاری کەنداو و بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا بەشدارییان تێدا کرد، بڕیاریشە ساڵی داهاتو عێراق و فڕەنسا بە هاوبەشی کۆنگرەی سێیەمی بەغدا ساز بکەن.
هاوڵاتی فەرماندەیی ناوەندی ئەمەریکا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند سێ هێرشیان له رێگهی هێلیکۆپتەرهوه لە رۆژهەڵاتی سوریا ئەنجامداوە و شەش ئەندامی رێکخراوی داعش دەستگیرکراون. ئەمڕۆ سێشەممە فەرماندەیی ناوەندی ئەمەریکا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند لە ماوەی چل و هەشت کاتژمێری ڕابردوودانسێ هێرشیان له رێگهی هێلیکۆپتەرهوه لە رۆژهەڵاتی سوریا ئەنجامداوە و شەش ئەندامی رێکخراوی داعش دەستگیرکراون . هەروەها وتیشی یەکێک لە دەستگیرکراوەکان ئەندامێکی دیاری ئەو ڕێکخراوە بوە لە سوریا و دەستی هەبوە لە ئەنجامدانی هێرشەکان لەو وڵاتە. هێزه ئهمریكییهكان بۆ یهكهمجار لهسهردهمی ئیدارهی باراك ئۆباما، سهرۆكی پێشوی ویلایهته یهكگرتوهكان هێرشهكانیان بۆ سهر رێكخراوی داعش له سوریا دهستپێكرد، به پشتیوانی شهڕڤانانی هێزهكانی سوریای دیموكرات (ههسهده) . هاوکات له ئێستادا نزیكهی 900 سهربازی ئهمریكا له باكور و رۆژههڵاتی سوریادان كه له ژێر دهستی شهڕڤاناندایه.
هاوڵاتی وەزیری بەرگری پاکستان ڕایگەیاند، لە ڕووبەڕووبونەوەی پۆلیس و چەکدارانی ئیسلامی تاڵیبان لە پاکستان ٣٣ چەکداری تاڵیبان کوژران. خواجە محەمەد ئاسیف، وەزیری بەرگری پاکستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ لە ڕووبەڕووبوونەوەی هیزە چەکدارەکانی پاکستان و هێزە ئەمنیەکاندا بۆ دەستبەسەرداگرتنەوەی بنکەیەکی پۆلیس، ٣٣ چەکدار ودوو ئەندامی هێزە ئەمنییەکان کوژران. ڕۆژی یەکشممە هێزە چەکدارەکانی پاکستان " تاڵیبان" دەستیانگرت بەسەر بنەکەیەکی پۆلیس لە ناوچەی بەنووی باکوری ڕۆژئاوای پاکستان، ئەمڕۆ لەکاتی دەستبەسەرداگرتنەوەی بنکەکە لەلایەن هێزە ئەمنیەکانی پاکستانەوە لە ڕووبەڕوبونەوەی هێزە ئەمنیەکانی پاکستان جگە لە کوژرانی ٣٣ چەکداری تاڵیبان و دوو هێزی ئەمنی، هاوکات زیاتر لە ١٥ ئەندامی سەربازیش برینداربوون. لەگەڵ ئەوەشدا دوای ڕووداوەکە، لە دوای دەستبەسەرداگرتنەوەی بنکەکە سەرجەم بارمتەکان ئازادکراون. هاوکات لەگەڵ کۆتایهاتنی ئاگربەستی نێوان گروپی ئیسلامی تاڵیبان وحوکمەتی پاکستان لە کۆتایی مانگی ڕابردوو، کردەوە تووندوتیژیەکانی تاڵیبان زیادیان کردووە لەسەرانسەری پاکستان.
بۆب مێنێندێز سیناتۆری دیموکراتەکانی ئەمریکا بە توندی رەخنەی لە رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا گرت کە هەڕەشەی هێرشکردنە سەر یونانی کردبوو و وتی، نابێت فڕۆکەی ئێف١٦ رادەستی ئەردۆغان بکرێت. بۆب مێنێندێز سیناتۆری دیموکراتەکان لە ویلایەتی نیوجێرسی لە سیناتی ئەمریکا قسەی کرد و ئاماژەی بە هەڕەشەکانی تورکیا بۆسەر یونان کرد و وتی، " ئەردۆغان لە قسەکانیدا لە ناوچەیەکی باکوری تورکیا، هەڕەشەی هێرشکردنە سەر یونانی کرد و وتی'یونان لە ئێمە دەترسێت'. بە موشەکی تایفون لە ئەسینا دەدەین. ئەردۆغان راستەوخۆ سێ ملیۆن مرۆڤی خەڵکی ئەسینای کردە ئامانج و هەرەشەی کرد کە بە موشەک لێیان دەدات. لە کاتێکدا کە یونان ئەندامی ناتۆیە و بەو هۆیەوە نابێت فڕۆکەی ئێف١٦ بە تورکیا بدرێت." بۆب مێنێندێز راشیگەیاند کە نە تەنیا هەڕەشەکانی ئەردۆغان قبوڵ ناکرێن، بەڵکو لەلایەن ئەوانەوە ئیدانە دەکرێت و وتیشی، " ئەردۆغان چەندین ساڵە لە ناوخۆ و دەرەوەی تورکیا سیاسەتی فشار و نادیموکراسی بەڕێوە دەبات. رێز لە بیروڕای ئازاد ناگریت و ئەندامانی ئۆپۆزسیۆن راپێچی زیندان دەکات. لە ساڵی ٢٠٠٧دا لەنێو ئەستەنبوڵ رۆژنامەنووس و نووسەری ئەرمەنیان کوشت. سیاسەتی ئەردۆغان لە ناوخۆدا چۆن بێت، لە دەرەوەش زیاتر خراپە. ئەردۆغان بۆ لێدانی ئەرمەنیەکان لە قەرەباخ بە بڕی ٧٧ ملیۆن دۆکلار کەلوپەلی سەربازی فروشت. ئەردۆغان لەگەڵ سەرۆکانی روسیا و ئێران کە دوو کەسی دیکتاتۆرن کۆدەبێتەوە و پێکەوە کار دەکەن." سیناتۆرەکەی دیموکراتەکان باسی ئەوەشی کرد، " بینیمان ئەردۆغان چەندین جار هەڕەشەی لە سەروەری یۆنان کرد. لە هاوینی ئەمساڵدا فڕۆکەی جەنگی بەسەر دوورگەکانی یۆنان لە دەریای ئیجە سووڕاندەوە. بەم شێوەیە هەڕەشەکانی لێدانی ئەسینای پایتەختی یونان جێی مەترسیە. ئەردۆغان دەڵێت، هێزەکانی تورکیا دەتوانن "شەوێک لەناکاو" هێرش بکەنە سەر یونان. پێدەچێت ئەردۆغان هەڵسوکەوتی نایاسایی و خۆسەپێنانەی خۆی پێش هەڵبژاردنەکانی ساڵی داهاتوو لە تورکیا زیاتر بکات. لە مانگی تشرینی دووەمدا بە فڕۆکە، تۆپخانە و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشی کردە سەر شارە کوردییەکانی باکوری سوریا. وتی کە بەم زووانە ئۆپەراسیۆنێکی زەمینی ئەنجام دەدات. ئەوەش سەربازانی ئەمەریکا لە سوریا دەخەنە مەترسییەوە، بە هێرشکردنە سەر ئەو هێزانەی کە هاوبەشی سەرەکی ئەمریکان لە شەڕی دژی داعشدا."
ژمارەی کوژراوانی روداوەکانی هاتوچۆ لە ئێران بەرز دەبێتەوە و پۆلیسی هاتوچۆی وڵاتەکەش ئاشکرای دەکات لە حەوت مانگدا نزیکەی 12 هەزار کەس بە روداوەکانی هاتوچۆ گیانیان لەدەستداوە. کەمال هادیانفەڕ، بەڕێوبەری پۆلیسی هاتوچۆی ئێران رایگەیاندوە؛ ژمارەی کوژراوانی روداوەکانی هاوتوچۆ لە ئەمساڵدا زیادی کردوە و لە حەوت مانگدا 11 هەزار و 734 کەس بە روداوی هاتوچۆ گیانیان لەدەستداوە. بە پێی ئامارەکانی پۆلیسی ئێران ژمارەی کوژراوانی روداوەکانی هاتوچۆ لە ئەمساڵدا نزیکەی هەزار و 500 کەس بەراورد بە ساڵی رابردو زیادی کردوە.
هاوڵاتی لێژنەی دارایی پەرلەمان ڕایگەیاند کە لە بڕگە گرنگەکانی پڕۆژەیاسای بودجە لێبۆتەوەو میکانیزمی سندوقی سەروەری و بەشی هەرێمی کوردستانیشی ڕوون کردەوە. ئەندامی لێژنەکە معین کازمی لە لێدوانێکیدا بۆ کەناڵی عێڕاقیە ڕایگەیاندووە بڕیاربوو پڕۆژەیاسای بوجە زووتر ئەنجام بدرێت پێش پشووی پەرلەمان بەڵام هەرچی چۆنێک بێت بڕگە گرنگەکانی بودجەکە تەواوکراون. وتیشی کە لە ئەنجومەنی وەزیران پڕۆسەیەک هەیە بۆ پیاچوونەوە بە پڕۆژەکە یاساکە، ئاماژەشی بەوەکرد کە هەماهەنگیەکی ڕاستەقینە هەیە بۆ پێگەیاندنی بودجە و هیچ ئاستەنگێکی ئەووتۆش لەئارادانیە بۆ تێپەڕاندنی پڕۆژەیاساکە. ئەوەشی ڕوون کردەوە کە 9 ترلیۆن دینار لەیاسای خۆراک دەخرێتە سەر بودجەکە.