هاوڵاتی پارێزگارى واست داوا لە دەستەى دەستپاکیى عێراق دەکات لێکۆڵینەوە لە دەروازەى سنووریى پارێزگاکەى بکات بەتۆمەتى ئەوەى لێخوشبوونى بۆ 80%ـى ئەو بارهەڵگرانە کردووە کە لەو دەروازەیەوە چوونەتە نێو شارەکە. پەرلەمانتارێکى عێراق لە پشکى واست دەڵێت: "بەهۆى ئەو هەنگاوە داهاتى شارەکە لە یەک ملیارەوە بۆ 200 ملیۆن دینار کەمی کردووە". بەگوێرەى نووسراوێکى "نهێنى" کە لە 3ى تشرینى دووەمى 2022 ئاراستەى دەستەى دەستپاکیى عێراقى کردووە، محەممەد مەیاحى، پارێزگارى واست داوا لەو دەستەیە دەکات دۆسیەى لێکۆڵینەوە لەسەر دەروازەى سنووریى زرباتیەى ئەو پارێزگایە بکاتەوە، بەهۆی ئەوەى لە مانگى تشرینى یەکەمى 2022، رێژەى لێخوشبوونى گومرگى لەسەر بارهەڵگرەکان لەو دەروازەیە گەیشتووەتە 80%، لە کۆى 11 هەزار و 201 بارهەڵگر کە لەو دەروازەیەوە چوونەتە پارێزگاى واست، لێخۆشبوون بۆ هەشت هەزار و 185 بارهەڵگر کراوە. لە نووسراوەکەدا هاتووە: "ئەو لێخۆشبوونەى دەروازەى سنووریى زرباتیە بەهەدەردانى پارەى لێکەوتووەتەوە، ئەوە جگە لەوەى کە بەشێک لەو لێخۆشبوونانە دامەزراوەى حکومى و ئەو وەبەرهێنەرانەى گرتووەتەوە کە پڕۆژەى نیمچە وەهمییان هەیە، پێویستە بەڵگەنامەکانى تایبەت بەو دۆسیەیە لە دەستەى گشتیى گومرگ داوا بکرێت لە ساڵى 2019 هەتاوەکو ئێستا". پارێزگاى واست لە باشوورى عێراق هاوسنوورى کۆمارى ئیسلامیى ئێرانە، دەروازەى سنووریى زرباتیە یەکێکە لە رێگەکانى ئاڵوگۆڕى بازرگانیى عێراق لەگەڵ ئەو وڵاتە لە سنوورى شارى میهران.

هاوڵاتی لیژنەی یاسایی پەرلەمان ئەمرۆ چوارشەممە، بڕیاری یەكلاكردنەوەی بودجەی 2023ی لەماوەی دوو هەفتەدا دەركرد و هاوكات ئاماژەی بەئەگەری كردنەوەی دامەزراندنی نوێ كرد لەسێ كەرتدا. ئەندامی لیژنەكە ڕاید ئەلمالیكی بەئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: پێشبینی دەكرێت لەماوەی دوو هەفتەدا بودجەكە بنێردرێت بەڵام ئەوە ئاسان نییە چونكە وەزارەتی پلاندانان لەئێستادا كاری لەسەر دەكات مەگەر وەك هەر وەشانێكی بودجەی پێشوو و گۆڕانكاری تێدا نەبێت بۆ خێراكردنی پێشكەشكردنی. ئەوەشی خستەڕوو: پێشنیارێكم پێشكەش كرد بۆ بودجەی سێ ساڵ كە دەبێتە بودجەیەكی مامناوەندی بەپێی مادەی 43ی یاسای بەڕێوەبردنی دارایی بە لەبەرچاوگرتنی ئەو كاردانەوە و هەلومەرجە سیاسی و ئابوورییانەی كە ساڵانە وڵات پێیدا تێپەڕدەبێت كاتێك بودجەكە پەسەند دەكرێت. وتیشی:  لەلایەن پەرلەمانتارانەوە پێشوازی دەكرێت لە كردنەوەی دەرگای دامەزراندن لە چەند كەرتێكدا و خودی پەڕاوی دامەزراندنەكەش پێویستی بە دروستكردنی نمرە هەیە و ئەگەری كردنەوەی مەوعیداتی نوێ بەتایبەتی لە بواری پەروەردە و تەندروستی و هەروەها لە كۆمپانیا براوەكانی نەوت. پێشتر وەزارەتی دارایی دەستپێكردنی ڕاستەقینەی ئامادەكردنی یاسای بودجەی ساڵی 2023ی ڕاگەیاند دوای ئەوەی تەیف سامی وەزیری دارایی جەختیكردەوە كە یەكێك لەگرنگترین ئەولەویاتەكانی حكومەتی نوێ و وەزارەت بریتییە لەخستنەروو و پەسەندكردنی ڕەشنووسی بودجەی فیدراڵی.

هاوڵاتی شاندێکی ئەمریکی کە لە تورکیاوە هاتبوون، لەگەڵ فەرماندەیی هێزەکانی سووریای دیموکرات کۆبووەوە. بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەگوێرەی راگەیەنراوی کۆبوونەوەکە، نەورۆز ئەحمەد-یش کە فەرمانداری هێزەکانی یەپەژەیە، بەشدار بووە لە کۆبوونەوەکەدا و شاندە ئەمریکییەکە لە تورکیاوە سەردانی کوردستانی سووریایان کردووە. ئیسان گۆڵدریچ جێگری یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا سەرۆکایەتیی شاندەکەی ئەمریکای کردووە بە یاوەریی هەریەک لە یان ماککێری لەهاوپەیمانیی دژی تیرۆر و جێگری یاریدەدەری نووسینگەی کاروباری نیشتەجێ و کۆچبەر و ئاوارە و چەند بەرپرسێکی دیکەی باڵای وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا سەردانی کوردستانی سووریایان کردووە. شاندەکە لەگەڵ مەزڵوم عەبدی فەرماندەی هەسەدە گرنگیی ئاگربەست و پرسی زیندانی کراوانی داعشی تاوتوێ کردووە لە کەمپەکانی داڵدەدان و دوای ئەو کۆبوونەوەیەش، شاندەکەی ئەمریکا لەگەڵ ئیلهام ئەحمەد سەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەریی ئەنجومەنی سوریای دیموکراتیش کۆبووەتەوە. ئەوەی جێی سەرنجە، شاندە ئەمریکییەکە لە تورکیاوە هاتوونەتە کوردستانی سووریا و پاش چەندین دیدار و کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی ئەنکەرە، سەردانی حەسەکەیان کردووە.

هاوڵاتی ئێران دوو کەس لە شاری زاهیدان لە پارێزگای سیستان و بەلوچستان لەسێدارە دەدات. دەسەڵاتی دادوەریی ئێران رۆژی چوارشەممە بڵاوی کردەوە دوو کەسی لە شاری زاهیدان بە تۆمەتی ئەندامێتی لە گروپێکی نەیاری کۆماری ئیسلامی ئێران لەسێدارەداوە دەزگای دادی ئێران رایگەیاندوە؛ ئەو دو کەسە بە ناوەکانی ئیسحاق ئاسکانی و راشد بەلوچ ئەندامی رێکخراوی (جەیش ئەلعەدل) بون لە پارێزگای سیستان و بەلوچستان لە باشووری رۆژهەڵاتی وڵاتەکە هەر بەو تۆمەتەش لەسێدارە دراون. ئەو دوو کەسە، بەشدارییان کردووە پێشتر لە ساڵانی و 2016 و 2017 لە ناوچەی سنورییەکانی نێوان سیستان و بەلوچستان و پاکستان دەستگیر کرابون و تۆمەتی کاری تیرۆریستیان ئاڕاستە کرابو. دەزگای دادی ئێران ئاماژەی بەوە کردوە ئەو دو کەسە دەستیان هەبوە لە کوشتنی چوار پاسەوانی سنور و بریندارکردنی ژمارەیەک پۆلیس لە ئێران.

هاوڵاتی وتەبێژی وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەكانی عێراق ڕایگەیاند، عەمباركردنی ئاو لە عێراق بە ڕێژەی ١٢٪ كەمیكردووە، ئەوەش بەهۆی هۆكارە تەكنیكیی و سروشتییەکان و کەمکردنەوەی بەشە ئاوی عێراق لەلایەن وڵاتانی دراوسێوە. عەلی ڕازی سامر، وتەبێژی وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەكانی عێراق لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند، “مەترسی دووبارەبوونەوەی وەرزی كەمئاویی لە عێراق هەیە بەهۆی چەند هۆكارێكەوە، لەوانە تەكنیكی، سروشتی و وڵاتانی دراوسێ”. وتیشی “گۆڕانكاریی كەشوهەوا زیاتر كایگەری لەسەر عێراق هەبووە، هەروەها عێراق لە ئاستی جیهانیدا بە یەكێك لەو پێنج وڵاتانە دادەنرێت، كە زۆرترین كاریگەریی گۆڕانكاریی كەشوهەوای لەسەرە”. ئەمەش لە کاتێکدای سەرۆک كۆماری عێراق لە لووتکەی کۆپ ٢٧ لە شەرەم شێخی میسر، کە تایبەتبوو بە گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوای جیهان ڕایگەیاندبوو:”بەهۆی وشكەساڵیی و كەمبوونەوەی ئاوەوە، نزیكەی ٤٠٪ی خاكی عێراق بەرەو بیابانبوون دەچێت”.  

هاوڵاتی سەرۆکوەزیرانی عێراق بڕیاریدا، ٧٤ هەزار دەرچووی زانکۆ دابمەزرێندرێن و بڕی ئەو ٧٠ ملیار دینارەی بۆ خەرجییەکانی نوسینگەی سەرۆکوەزیرانی پێشووتر تەرخانکرابوو ببڕێت و لەبەرامبەردا بۆ نۆژنەکردنەوەی قوتابخانەکان و پڕۆژە خزمەتگوزارییە تەواو نەکراوەکان تەرخان بکرێت. نوسینگەی محەمەد شیاع سودانی راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووەسەرۆکوەزیرانی عێراق لە کۆبوونەوەیەکی ئاسایی ئەنجومەنی وەزیراندا بە بڕیاری دادگای فیدڕاڵی سەرجەم فەرمانە دیوانییەکان و پەسەندکردنەکانی پەیوەست بە حکومەتی کاربەرێکەری پێشووی هەڵوەشاندەوە. هەروەها بڕی ئەو ٧٠ ملیار دینارەی بۆ خەرجییەکانی نوسینگەی مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی پێشوو تەرخانکرابوو لە نۆژنەکردنەوەی قوتابخانەکاندا بەکاردەهێنرێت،و ٧٤ هەزار دەرچووی زانکۆ بەپێی شارەزاییان لە وەزارەتەکانی عێراق دادەمەزرێن. هاوکات، داوای لە سەرجەم وەزارەتەکان کرد، جێبەجێکردنی بڕایەرەکانی ئەنجومەنی وەزیران دوا نەکەوێت و دەسەتەی دادوەری باڵای راسپارد بۆ هەڵوەشاندنەوەی سەرجەم بڕیارە دیوانی و رێککەوتنەکانی دەرچوو لەلایەن حکومەتی کاربەڕێکەری پێشووە.  

هاوڵاتی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، كێشە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان هەردوو حكومەتی بەغدا و هەولێر، پێویستییان بە چارسەری دەستوری هەیە ،وخه‌ریكه‌ كار له‌سه‌ر رێككه‌وتنه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و عێراق ده‌كه‌ین . ئه‌مڕۆ  (سێشه‌ممه‌ 8ـی تشرینی دووه‌م/نۆڤێمبه‌ری 2022)، محه‌ممه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسیدا رایگەیاند، "هه‌رێمی كوردستان و عێراق كۆكن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ده‌ستوور جێبه‌جێ بكرێت".  وتیشی، "پرۆژە یاسای نەوت و غاز لە گرنگترین ئەو پرۆژانەن كە لەگەڵ هەرێمی كوردستان گفتووگۆیان لەبارەوە دەكرێت، بەر لەوەی بخرێتە بەردەم ئەنجومەنی وەزیران و ڕەوانەی پەرلەمان بكرێت". له‌باره‌ی بوودجه‌ی گشتی ساڵی 2023، سوودانی روونیكرده‌وه‌، ئێمه‌ له‌ ئێستا له‌سه‌روبه‌ندی ئاماده‌كردنی ره‌شنووسی یاسای بوودجه‌ین، كه‌ پێویسته‌ به‌ گوێره‌ی یاسا و ده‌ستوور مافی هه‌موو لایه‌ك بدرێت، ده‌بێت به‌غدا ماف و شایسته‌كانی هه‌موولایه‌ك دابینبكات. محەمەد شیاع سوودانی باسی لەوەشکرد، سندوقی وەبەرهێنانی عێراق دادەمەزرێن و بەشێک لە داهاتی نەوتی تێدا پاشەکەوت دەکرێت و پاشان ئەو پاشە کەوتە لە کەرتە جۆراوجۆرەکانی وەک کارەبا و رێگاوبان و نیشتەجێبوون بەکاردەهێنرێت و لە رێگەی دوو شارەزای ئابوری ژاپۆنییەوە مشتومڕ لەسەر دامەزراندنی ئەم سندوقە دەکرێت. وتیشی، حکومەت بەشێوەیەکی بەپەلە کاردەکات تاوەکو پڕۆژە یاسای بودجە بگەیەنێتە پەرلەمان و لە ماوەی داهاتوودا لە رێگەی پڕۆژەی سندوقی وەبەرهێنانەوە کار بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی نیشتەجێبوون دەکرێت.

هاوڵاتی 53 رۆژە بە بێ وەستان مانگرتن و ناڕەزایەتیی لە شەقام و زانکۆکانی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران بەردەوامە و مامۆستای زانکۆش هۆشداریی دەدەن لەوەی کە بەشداریی ناڕەزایەتییەکان بکەن و داواش دەکرێت رۆژی چوارشەممە ناڕەزایەتیی سەرتاسەریی و بەرفراوان بەڕێوبچێت. رۆژی سێشەممە مانگرتن و گردبونەوە لە زانکۆی کوردستان لە شاری سنە و زانکۆکانی ورمێ لە رۆژهەڵاتی کوردستان دەستی پێکردەوە و هاوکات لە زۆربەی زانکۆکانی شاری تاران و مەشهەد و ئەسفەهان و شیراز ناڕەزایەتیی بەڕێوەچو. لە شاری رەی لە پارێزگای تاران بەڕێوبەری خوێندگەی کچان بۆ رێگریی لە ناڕەزایەتیی خوێندکاران هێرش دەکاتە سەر خوێندکاران و دو خوێندکاریش بە سەختی بریندار دەبن و رەوانەی نەخۆشخانە دەکرێن. لە شاری دیواندەرە لە رۆژهەلاتی کوردستان بەشداریی جەماوەریان کرد لە چلەی مەرگی فواد قەدیمی ، ئەو گەنجەی لە خۆپیشاندانەکانی رابردوی شارەکە بە تەقەی هێزە ئەمنییەکان کوژرابو. لە شاری زاهیدان لە پارێزگای سیستان و بەلوچستان رۆژی سێشەممە دوکان و بازاڕەکان وەک ناڕەزایەتیی نەکرانەوە و مانگرتن لە سەرتاسەری پارێزگاکە بەڕێوچو. خوێندکارانی شاری ئەهواز لە باشوری ئێران خۆپیشاندانیان کرد. لە شاری مەشهەد وێنەی گەورەی قاسم سولەیمانی، فەرماندەی پێشوی فەیلەقی قودسی سەر بە سوپای پاسداران وەک ناڕەزایەتیی سور کرا. لە شاری کرمان هێما و سیمبولەکانی دەسەڵاتی ئێران لە شارەکە سوتێنرا. عەلی بەهادۆری جەهرۆمی؛ وتەبێژی حکومەتی ئێران ئێران رایگەیاند؛ نارەزایەتییەکانی ئێستای ناوخۆی وڵاتەکە لە ئەنجامی کەموکوڕییەکانی حکومەتی پێشوی وڵاتەکەدا بوە. ئەو حکومەتی پێشوی وڵاتەکەی تۆمەتبار کرد بەوەی کە رێگەی بە دەربڕێنی ناڕەزایەتییەکان نەداوە و بە چاوێکی ئەمنی و ئاسایشیی لە ناڕەزایەتییەکانی روانیوە بۆیە لە ئێستادا ئەو ناڕەزایەتییانە بە شێوازی توند سەریانهەڵداوە. هاوشانی زۆربەی چین و توێژەکان لە زۆربەی زانکۆکانی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران گردبونەوە و ناڕەزایەتییەکان بەردەوامە و ناوندنێکیش ئاشکرای دەکات لە 52 رۆژی ناڕەزایەتییەکان لانیکەم 550 کەس کوژراون. خوێندکارانی زانکۆکانی ئێران داوای ئازادکردنی ئەو خوێندکارانە دەکەن کە لە ناڕەزایەتییەکاندا دەستگیر کراون و ژمارەیان لە هەزار کەس زیاترە. هاوکات سەدان خوێندکاریش بەهۆی بەشداریی لە ناڕەزایەتییەکان لە پڕۆسەی خوێندن بێبەش کراون و خوێندکاران داوای گەڕانەوەی ئەو هاوڕێیانەیان دەکەن کە وەک سزادان لە زانکۆ دروخراونەتەوە. سەرۆکایەتیی زانکۆکانی ئێران سەرەڕای قەدەغەکردنی دەمامک بڕیاری داوە بە زیادکردنی کامێراکانی چاودێریی و ئەوەش ناڕەزایەتیی و توڕەیی زیاتری خوێندکارانی لێکەوتوەتەوە. لە لایەکی دیکەوە هاوشانی زانکۆکان خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکان لە هەندێک ناوچە بەردەوامە و داوا لە خەڵک لە سەرتاسەری رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران کراوە کە بەشداریی لە چلەی مەرگی کوژراوانی خۆپیشاندانەکان بکەن وەک دەبڕینی ناڕەزایەتییەک بەرامبەر بە کوشتنی خۆپیشاندەران. خوێندکارانی شاری کامیاران لە رۆژهەڵاتی کوردستان خۆپیشاندانیان کرد و شەقامە سەرەکییەکانی ئەو شارەیان کۆنتڕۆڵ کرد. لە شاری سنە هاوشێویەی 52 شەوی رابردو گەنجان لە زۆربەی گەرەگ و کۆڵانەکانی شارەکە ئاگریان کردەوە و دروشمینا دژی دەسەڵاتی ئێران وتەوە. موجاهیدینی خەڵقی ئێران بڵاوی کردەوە لە 52 رۆژی خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییە سەرتاسەرییەکاندا 550 کەس بەدەستی هێزە ئەمنییەکانی ئێران کوژراون و نزیکەی 30 هەزار کەسیش دەستگیرکراون. موجاهیدن جەختی لەوە کردوەتەوە دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی ئێران تەنها کوژراوانی هێزە ئەمنییەکانی وڵاتەکەی بڵاو کردوەتەوە کە نزیکەی 40 کەسن بەڵام ژمارەی راستەقینەی کوژراوانی ناڕەزایەتییەکانی شاردوەتەوە و بڵاوی ناکاتەوە. بڵاوکردنەوە ئامارەکانی موجاهیدن لە کاتێکدایە بە پێی دوایین ئاماری ناوەندی مافەکانی مرۆڤی ئێران لە 52 رۆژ ناڕەزایەتییەکانی ئێراندا 321 کەس کوژراون و 14 هەزار و 823 کەسیش دەستگیرکراون.

هاوڵاتی رێکخراوێکی ئۆپۆزسیۆنی ئێران بڵاوی دەکاتەوە لە خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران زیاتر لە 500 کەس بە دەستی دەسەڵات کوژراون. موجاهیدینی خەڵقی ئێران بڵاوی کردەوە لە 52 رۆژی خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییە سەرتاسەرییەکاندا 550 کەس بەدەستی هێزە ئەمنییەکانی ئێران کوژراون و نزیکەی 30 هەزار کەسیش دەستگیرکراون. موجاهیدن جەختی لەوە کردوەتەوە دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی ئێران تەنها کوژراوانی هێزە ئەمنییەکانی وڵاتەکەی بڵاو کردوەتەوە کە نزیکەی 40 کەسن بەڵام ژمارەی راستەقینەی کوژراوانی ناڕەزایەتییەکانی شاردوەتەوە و بڵاوی ناکاتەوە. بڵاوکردنەوە ئامارەکانی موجاهیدن لە کاتێکدایە بە پێی دوایین ئاماری ناوەندی مافەکانی مرۆڤی ئێران لە 52 رۆژ ناڕەزایەتییەکانی ئێراندا 321 کەس کوژراون و 14 هەزار و 823 کەسیش دەستگیرکراون.

هاوڵاتی تورکیا دەستگیرکردنی ژمارەیەک ئەندامی نەیاری دەسەڵاتی راگەیاند ئاشکرای دەکات تەنها لە دو مانگدا زیاتر لە 700کەسی سەر بە گروپێکی نەیاری دەسەڵات دەستگیر کراون. ئاژانسی (فرانس پرێس) لە زاری بەرپرسانی تورکیا بڵاوی کردوەتەوە؛ رۆژی سێشەممە 27 ئەندامی گروپی فەتحوڵڵا گولەن دەستگیر کراون کە ژمارەیەکیان ئەسفەر بون لە سوپای تورکیا. ئاژانسەکە ئاشکرای کردوە لەو 27 دەستگیرکراوە یەکێکیان جەنەڕاڵ بوە لە سوپای تورکیا و دوو دەستگیرکراویشیان ئەفسەری پلەبەرزی ناو سوپاکە بوون. بە پێی ئامارەکان تەنها لە مانگی رابردودا زیاتر لە 700 کەس بە تۆمەتی ئەندامێتی لە گروپی فەتحوڵڵا گولەن لە تورکیا دەستگیر کراون کە تۆمەتی سەرەکیشیان بەشداریی بوە لە کودەتای ساڵی 2016 لە دژی دەسەڵاتی رەجەب تەیب ئەردٶغان، سەرۆک کۆماری ئێستای وڵاتەکە.

هاوڵاتی رژێمی سوریا ئاشکرای دەکات هاوردەی کاڵا بۆ ناوخۆی وڵاتەکەی کەمی کردوە و لە بەرامبەردا هاوردەی کاڵای قاچاخ بۆ ئەو وڵاتە زیادی کردوە. وەزارەتی ئابوریی و بازرگانیی دەرەوەی رژێمی سوریا دەری بڵاوی کردوەتەوە؛ هاوردەی کاڵا لە ساڵی 2020 و 2021دا کەمبوەتەوە بۆ چوار ملیار و 100 ملیۆن یۆرۆ، بەراورد بە ساڵی 2010 و پێش تێکچونی دۆخی سوریا بە رێژەی (75.9٪) کەمی کردوە. ئاماژە بەوە کراوە کە لە ساڵی 2010دا بڕی هاوردە بۆ ناو سوریا بە بەهای 17 ملیار یۆرۆ بوە، بەڵام لەساڵى 2021 دا هاوردەى کاڵا بەشێوەى قاچاغ زیادیکردوە و بەبەهاى 113 ملیار لیرەى سورى کاڵا وکەلوپەل بەو شێوەیە هاوردەى سوریا کراوە و هەر لەو ساڵەدا زیاتر لە سێ هەزار حاڵەتى قاچاغچێتى لە سنورەکان تۆمارکراوە. رۆژنامەی (وەتەن)ی سەر بە رژێمی سوریا لە زاری پسپۆڕانی ئابورییەوە بڵاوی کردوەتەوە قاچاخچێتی شوێنی هاوردەکردنی فەرمی گرتوەتەوە کە بەو هۆیەوە حکومەت زیانی گەورەی بەرکەوتوە.

هاوڵاتی دوای ئەوەی شەوی رابردوومامۆستایەکی ئەمریكی لە بەغداد تیرۆرکرا، ئاژانسی ڕۆیتەرزچۆنیەتی تیرۆکردنەکە ئاشکرا دەکات، هاوکات ڕێکخراوێکی چەکداری نەناسراو کوشتنەکە دەخاتە ئەستۆی خۆی. بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی رۆیتەرز،شەوی ڕابوردوو چەند چەكدارێك هەوڵی رفاندنی هاوڵاتییە ئەمریكییەكەیان داوە، بەڵام هەوڵەكەیان شكستیهێناوە و نەیانتوانیوە بیخەنە ئەو ئۆتۆمبێلەی بۆ رفاندنی ناوبراو تەرخانیان كردبوو، لە ئەنجامدا تەقەیان لێكردووە و كوشتوویانە. ستیڤن ترۆڵ هاوڵاتییەکی ئەمریكی بوو، لە رێكخراوێكی پەرەپێدان لە عێراق كاریدەكرد و وانەی زمانی ئینگلیزی لە هەمان رێكخراو بە فێرخوازانی عێراقی دەوتەوە، شەوی رابردوو لە ناوچەی كەڕادەی بەغداد لە چەند چەكێكی بێدەنگەوە تەقەی لێكرا و كوژرا. هاوکات گرووپێکی چەکداری بەناوی (سەرایای ئەهلی کەهف) کوشتنی ناوبراویان لەئەستۆگرت و ڕایانگەیاند لە تۆڵەی کوژرانی قاسم سلێمانی ئەو کارەیان ئەنجامداوە،  شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق دەڵێت، لێكۆڵینەوەیان لە ڕووداوەکە دەستپێکردووە.

هاوڵاتی وابڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە 8ى تشرینى یەکەمى 2022 دادگەى باڵاى فیدراڵیی عێراق تاوتوێى دوو سکاڵا بکات کە لەبارەى پارەى بەشەخۆراکى مانگانە و جێبەجێکردنى یاسای خانەنشینی یەکگرتوو لەسەر سەرۆکى حکومەت و دوو وەزیرى هەرێمی کوردستان تۆمارکراون. سکاڵاى یەکەمیان لەلایەن بەڕێوەبەرى کۆمپانیاى گشتیى بازرگانیى خۆراکى حکومەتى فیدڕاڵى لە دژى هەریەک لە وەزیرى بازرگانی و پیشەسازیى هەرێمى کوردستان و بەڕێوەبەرى گشتیى بازرگانی تۆماری کردووە. لە سکاڵاکە داوا دەکات ئەو پارانە بگەڕێنەوە کە لە ئەستۆیاندایە و تایبەتە بە بەشە خۆراکى مانگانە کە لە هاووڵاتییانى هەرێمى کوردستانیان وەرگرتووە، لە یەکى کانوونى دووەمى 2004ـەوە تاوەکو 30ى ئەیلوولی 2021. رۆژی 4ى تشرینى یەکەمى 2022، فەتحى محەممەد، گوتەبێژى وەزارەتى بازرگانى و پیشەسازیى حکومەتى هەرێمى کوردستان بە تۆڕى میدیایی رووداوى راگەیاند: نوێنەرى یاسایی وەزارەتەکەیان لەو دانیشتنەى دادگە ئامادە دەبێت و گوتى: "ئەگەری زۆرە ئەو سکاڵایە بکشێندرێتەوە، چونکە 23ى تشرینى یەکەم وەزیرى بازرگانى و پیشەسازیى هەرێمى کوردستان چووەتە بەغدا و لەگەڵ وەزیرى بازرگانیى عێراق یاداشتێکى لێکتێگەیشتنیان واژۆ کردووە کە ئەو پرسەى یەکلایی کردووەتەوە". سکاڵاى دوووەمیان لەلایەن کەسێک بە ناوى ئەحمەد عەلى سادق بە نوێنەرایەتى چەند کەسێک تۆمارکراوە لە دژى هەریەک لە سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان و وەزیرى دارایی. سکاڵاکار لە سکاڵاکەیدا داوا دەکات دادگەکە کارکردن بە یاساى ژمارە 27ى ساڵى 2006ى هەموارکراوى خانەنشینى لە هەرێمى کوردستان بە "نادەستوورى" لە قەڵەم بدات و سکاڵالێکراوان ناچار بکات کە کار بە یاسای خانەنشینى یەکگرتووى ژمارە نۆى ساڵى 2014 بکرێت لە هەرێمى کوردستان.

هاوڵاتی 52 شەو و رۆژە ناڕەزایەتییەکان لە رۆژهەڵاتی کوردستان و شارەکانی ئێران بەردەوامە و دادگایەکى کۆماری ئیسلامی ئێران سزای لەسێدارەدان بەسەر هونەرمەندێک کورددا دەسەپێنرێت. تا ئێستا 319 کەس لە ناڕەزەیتییەکانی ئێراندا کوژراون کە 61 یان لە رۆژهەڵاتى کوردستان بون، نزیکەى 15 هەزار کەسیش لە خۆپیشاندەران و چالاکانی مەدەنی لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران بە بیانوی بەشدارىی کردن لە خۆپیشاندانەکان دەستگیرکراون. سەرەڕای هەمو رێگرییەکانی هێزە ئەمنییەکان 52 شەو و رۆژە لە رۆژهەڵاتی کوردستان و سەرتاسەری ئێران خۆپیشاندان و ناڕەزایەتیی بەڕێودەچێت. سەرچاوەکانی هەواڵی رۆژهەلاتی کوردستان بڵاویان کردوەتەوە لە خۆپیشاندانەکانی شەوی یەکشەممە و رۆژی دوشەممەی مەریوان لانیکەم 40 کەس بریندرابون. بەپێی بڕیارێکی دادگای کەرەجیش، میوزیکژن و راپەری کورد سامان یاسین کە ئێستا لە زینداندایە بە تۆمەتی هاندان بۆ ناڕەزایەتییەکان و دژایەتی لەگەڵ خودا بڕیاری لەسێدارەدانی بۆ دەرکرا و چالاکوانانی مافەکانی مرۆڤیش هۆشداریی دەدەن لە جێبەجێکردنی ئەو سزایە. لە شارەکانی مەریوان و بۆکان و چەند شارێکی دیکە لە رۆژهەڵاتی کوردستان ناڕەزایەتییەکان بەردەوام بون و لە چەند شارێکی ئەو بەشە لە کوردستان رۆژی دوشەممە دوکان و بازاڕەکان نەکرانەوە. گەنجانی بۆکان رۆژی دوشەممە لە زۆربەی شەقامە سەرەکییەکانی ئەو شارە ئاگریان کردەوە و شەقامەکانیان کۆنتڕۆڵ کرد. لە شاری سیاکەل سەر بە پارێزگای گیلان لە باکوری ئێران رێگریی چلەی مەرگی عیرفان زەمانی کرا و سەرەڕای ئەوەش خۆپیشاندان بەڕێوەچون، هێزە ئەمنییەکانیش بە گازی فرمێسکڕێژ هێرشیان کردە سەر خەڵک. لە ئەردەبیل کە پارێزگایەکی تورکنشینی باکوری رۆژئاوای ئێران و هاوسنورە لەگەڵ وڵاتی ئازەربجایجان ناڕەزایەتیی بەڕێوچو. خوێندکاران لە شاری سەبزەوار لە پارێزگای خوراسان لە باکوری رۆژهەڵاتی ئێران خۆپیشاندانیان کرد و دروشمیان دژی دەسەڵاتی وڵاتەکە وتەوە. بازاڕیان و کەسبکارانی شەقامی وەلیعەسر لە تارانی پایتەخت مانگرتنیان راگەیاند و دوکان و بازاڕەکانیان نەکردەوە. خوێندکاران لە شەقام و لە زانکۆکانیش گردبونەوە خوێندکارانی زانکۆی پیشەیی ورمێ لە رۆژهەڵاتی کوردستان گردبونەوەی ناڕەزایەتییان ئەنجامدا و بە دروشم رایانگەیاند " خوێندکار دەمرێت و سەرشۆڕی قبوڵ ناکات" خوێندکارانی زانکۆی نەوشیروان لە بابۆڵ لە پارێزگای مازەندەران گردبوەنەوە و دروشمی "تۆپ و تانک کارگەریی نەماوە"یان وتەوە. خوێندکاران و مامۆستایانی زانکۆی رەشت لە پارێزگای گیلان لە باکوری ئێران پڕۆسەی خوێندنیان راگرت و بایکۆتی هۆڵەکانی خوێندنیان کرد. خوێندکارانی زانکۆی دەماوەند لە تاران دژی بونی هێزە ئەمنییەکان لە چواردەوری زانکۆکە دروشمیان وتەوە و ناڕەزایەتییان دەربڕی. خوێندکارانی زانکۆی زانستە کۆمەڵایەتییەکانی شاری تاران رێپێوانیان ئەنجام دا و بە دروشم وتنەوە رایانگەیاند" رزگاربون مافی ئێمەیە و هێزی ئێمە یەکێتیدایە" سەرۆکایەتیی زانکۆی شەریف لە تاران کە بە گرنگترین زانکۆی ئێران و یەکێک لە زانکۆ بەناوبانگەکانی جیهان ئەژمار دەکرێت بڕیاریدا بە دانانی 60 کامێرەی چاودێریی کە 20 کامێرایان هەستیارن بە جوڵە. خوێندکارانی کەرەج لە شەقامەکانی ئەو شارە رێپێوانیان کرد و مەرگ بۆ دیکتاۆریان وتەوە. لە لایەکی دیکەوە رۆژی دوشەممە 600 مامۆستای زانکۆ هۆشداریی ئەوەیان داوە ئەگەر حکومەت داواکاریی خوێندکاران لەبەرچاو نەگرێت و خوێندکارە دەستگیرکراوەکان ئازاد نەکات ئەوا ئەو مامۆستایانەش بەشداریی لە ناڕەزایەتییەکاندا دەکەن. شەوی دوشەممە تاران بە هێزی ئەمنی تەنرا و دەیان پۆلیسی ئەسپسوار لە گۆڕەپان و شوێنە سەرەکییەکانی تارانی پایتەخت جێگیر کران.

هاوڵاتی هاوڵاتییەکی هەڵگری جنسێی ئەمەریکی لە ئەنجامی هێرشێکی چەکداری لە ناوەڕاستی بەغدا دەکوژرێت. بە پێی هەواڵێکی سۆمەریە نیوز ئەمڕۆ  ڕۆژی دووشەممە هاوڵاتییەکی  ئەمریکی لەکاتی هێرشێکی چەکداریدا لە ناوەڕاستی بەغدا کوژراوە. سەرچاوەکە لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ ئەلسومەریە نیوز گوتی" هێرشێکی چەکداری ئوتومبێلێکی مەدەنی کردە ئامانج کە هاوڵاتییەکی ئەمریکی لەناویدا بوو لەناو شەقامی پیشەسازی لە ناوەڕاستی بەغدا " وتیشی: "ئەو هاوڵاتییە بەهۆی سەختی برینەکەیەوە لە کاتی بردن بۆ نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە" میدیاکان ئاماژە بەوەشدەکەن، هێرشەکە بۆسەر ئۆتۆمبێلێکی جۆری پرادۆ بووە و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن. هەر بەپێی زانیارییەکان، ئەو کەسە رەگەزی نێر بووە و ناوی ستیڤن روڵە و لەدایکبووی ساڵی ١٩٧٧ بووە، لە بەغدا کاری کردووە و مامۆستای زمانی ئینگلیزی بووە.