هاوڵاتی بەرەبەیانی ئەمڕۆ فڕۆکە جەنگیەکانی ئیسرائیل فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی دیمەشقیان بۆردومان کرد و بەگوێرەی ئاماری مەرسەدی سوری، چوار کەس کوژراون. بەرەبەیانی ئەمڕۆ چەند فڕۆکەیەکی جەنگی سوپای ئیسرائیل فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی دیمەشقی پایتەختی سوریایان بۆردومان کرد. حکومەتی سوریا لەم بارەیەوە راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەدا، فڕۆکە جەنگیەکانی ئیسرائیل کۆگایەک و چەند ناوەندێکی نێو فڕۆکەخانەکەیان کردووەتە ئامانج. لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، دوو سەربازی سوپای سوریا کوژراون و زیانێکی زۆری مادیش بە فڕۆکەخانەکە گەیشتووە. لەلایەکی دیکەوە مەرسەدی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند، ئیسرائیل بارەگاکانی حزبوڵلای لوبنان و پاسدارانی ئێرانی لە دەوروبەری فڕۆکەخانەکە کردووتە ئامانج و لە هێرشەکەدا چوار کەس کوژراون. بەگوێرەی ئامارێکی مەرسەدی سوری، لە ساڵی ٢٠٢٢دا ئیسرائیل ٢٣ جار هێرشی ئاسمانی دژی سوپای سوریا و میلیشیاکانی ئێران لەو وڵاتە ئەنجامداوە و لە هێرشەکاندا ٨٩ سەرباز و چەکدار کوژراون و ١٢١ کەسیش بریندار بوون.
سزای دووجار لەسێدارەدان بەسەر گەنجێکی دەستگیرکراوی ناڕەزایەتییەکان لە ئێراندا دەسەپێنرێت و رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ ئاشکرای دەکەن مافی بونی پارێزەر و بەرگریی نەبوە. ناوەندی هەرانا بۆ مافەکانی مرۆڤ لە ئێران بڵاوی کردەوە؛ گەنجێکی تەمەن 18 ساڵ بەناوی مەهدی محەمەدی فەرد کە لە ناڕەزایەتییەکانی شاری نەوشەهر لە باکوری وڵاتەکە دەستگیر کراوە سزای دوجار سێدارەی بەسەردا سەپێنراوە. مەهدی مەحەمەدی فەرد بە پێی دو یاسای سزادانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە لایەن دادگای شاری ساری بە تۆمەتی دژایەتی خودا و دروستکردنی مەترسیی بۆ ئاسایشی دەسەڵاتی وڵاتەکە سزای دوجار سێدارەدانی بەسەردا سەپێنراوە. پێشتریش دادگایەکی ئێران سزای سێدارەی بەسەر موژگان کاوسی، نوسەر و سیاسەتمەداری کوردی نیشتەجێی شاری نەوشەهر-دا سەپاندبو کە دواتر سزاکە بۆ زیاتر لە پێنج ساڵ زیندانیی گۆڕدرا. شاری نەوشەهر دەکەوێتە پارێزگای مازندەران لە باکوری ئێران و ژمارەیەکی بەرچاو لە دانیشتوانەکانی کوردن کە نزیکەی سەدەیەکە نیشتەجێی ئەو ناوچەیەن.
وەزیریی بەرگریی ئیسرائیل رایگەیاند؛ ئێران دەستی بە هەوڵەکانی کردوەتەوە بۆ دروستکرندی چەکی ئەتۆمیی بەڵام رێگەنادەن دەسەڵاتی وڵاتەکە سەرکەوتو بێت لە دروستکردنی چەکی ئەتۆمیی. یۆاڤ گاڵانت، وەزیری بەرگریی نوێی ئیسرائیل رۆژی یەکشەممە وەک یەکەم رۆژی دەستبەکاربونی رایگەیاند؛ ئەرکی سەرەکیی وەزارەتەکەی بەرەنگاربونەوەی تیرۆریزم و رێگریی لە ئێران دەبێت بۆ دروستکردنی چەکی ئەتۆمیی. گاڵانت بە رۆژنامەی (جۆرۆسەلیم پۆست)ی وڵاتەکەی راگەیاندوە؛ کابینەی نوێی حکومەتی ئیسرائیل بە سەرۆکایەتی بێنیامین نەتەنیاهۆ کاری سەرەکیی بەرەنگاربونەوەی ئێران دەبێت چونکە ئەو وڵاتە بە پێی زانیارییەکانی دەزگای هەواڵگریی مۆساد دەستی بە هەوڵەکانی کردوەتەوە بۆ دروستکردنی چەکی ئەتۆمیی. لێدوانی گاڵانت لە کاتێکدایە کە رۆژی پێنجشەممەی رابردو بێنیامین نەتەنیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لەگەڵ راگەیاندنی کابینەی نوێی حکومەتەکەی لە بەردەوم پەرلەمانی وڵاتەکەی (کنێست) وتی: ئەرکی سەرەکیی حکومەتەکەی بەرەنگاربونەوەی ئێران دەبێت لە ناوچەکەدا.
پۆلیسی ئێران لە هەنگاوێکی نوێدا بە کورتە نامە، ژنان و کچان ئاگادار دەکاتەوە لە نەبونی سەرپۆش و سزایان بەسەردا دەسەپێنرێت. ئاژانسی هەواڵی (فارس) سەر بە سوپای پاسدارانی ئێران بڵاوی کردەوە؛ لە هەنگاوێکی نوێ بە ناوی پلانی (چاودێرانی 1) هۆشداریی دەدرێت لە لابردنی سەرپۆشی خانمان لە ناو ئۆتۆمبێلەکاندا. ئەو ئاژانسە لە زاری بەرپرسێکی باڵای هێزەکانی پۆلیسی ئێران کە ناوی ئاشکرا نەکراوە، رایگەیاندوە؛ لەمەودوا خاوەنی هەر ئۆتۆمبێلک لە وڵاتەکە ئەگەر خانمی بێسەرپۆش یان شۆفێرەکەی پابەندی سەرپۆش و یاسا و رێساکانی کۆماری ئیسلامی بۆ باڵاپۆشبون نەبێت ئەوا بە کورتەنامە و لە رێگەی مۆبایلەوە ئاگادار دەکرێتەوە. بە پێی لێدوانی ئەو بەرپرسە؛ یەکەمجار تەنها کورتەنامەی ئاگادارکردنەوە بۆ خاوەنی ئۆتۆمبێلەکان دەنێردرێت بەڵام لە قۆناغەکانی دیکەدا سزای ماددی بۆ پابەندنەبون بە سەرپۆشەوە دەسەپێنریت. لە لایەکی دیکەوە سەرچاوەکانی هەواڵی ئێران ئاماژەیان بەوە کردوە؛ پۆلیسی ئەخلاق لە وڵاتەکە دەستی بەکارەکانی کردوەتەوە لە کاتێکدا دو مانگ دوای مەرگی ژینا ئەمینی، داواکاری گشتی هەواڵی هەڵوەشاندنەوەی ئەو بەشە لە پۆلیسی راگەیاندبو.
هاوڵاتی هاوڵاتی ئەمڕۆ عەبدولسەلام حەنەفی لەگەڵ سەرۆکی نوێنەری نەتەوە یەکگرتوەکان کۆبووە و داوای کرد کە لێکتێگەیشتنی زیاتر هەبێت بۆ هاوکاریە مرۆییەکانی ئەفغانستان وپرسی کارکردنی ژنان. لە کۆبوونەوەکەی ئەمرۆی جێگری سەرۆکوەزیرانی تاڵیبان لەگەڵ مارکوس پۆتزێل، سەرۆکی نوینەری نەتەوە یەکگتووەکان باسی لەوە کردووە کە پێویستە کۆمەڵگەی نیودەوڵەتی پاپەبند بێت بە دابو نەریتی گەلی ئەفغانستان و یاساکانی؛ هەروەها جەختیشی لەوە کردۆتەوە کە ئەفغانستان هەموو هاوکاریەک و هەلیکی باش دەڕەخسینێت بۆ باشترکردنی کارکردنی ڕێکخراوە ناحوکمی ومرۆییەکان لە ئەفغانستان. لەمیانەی کۆبونەوەکەدا، عەبدولسەلام حەنەفی بە مارکوس پۆتزێلی ڕاگەیاندووە، لە چوار دەیەیەی ڕابردوودا گەلی ئەفغانستان ڕووبەڕووی کێشە وزیانێکی زۆر بۆتەوە بەهۆی ئەو شەڕانەی ڕوویداوە و ئەفغانستان پێویستی بە کۆمەکی نێودەوڵەتی هەیە؛ هەروەها باسیشی لەوەکرد بڕینی هاوکاریە مرۆییەکان زیانێکی گەورە بە گەلی ئەفغانستان دەگەێنێت، هەربۆیە پێویستە کێشەکان لەمەڕ پرسی ژنان بە لێکتێگەیشتن چارەسەر بکرێت. لەبارەی کۆبونەوەکەی نەتەوە یەکگرتوەکان و تاڵیبان، مارکوس پۆتزیل بە جیگیری سەرۆکوەزیرانی تالیبانی ڕاگەیاندووە، کە دەمانەوێت پەیام و داواکانی نەتەوە یەکگرتوەکان بە سەرۆک وسەرکردەکانی تاڵیبان ڕابگەێنن. هاوکات بەپێی ڕاگەێندراوی نەتەوە یەکگرتوەکان، نوسینگەی هەواڵی سەرۆکوەزیرانی تاڵیبان ڕایگەیاندووە کە مارکوس پۆتزیل بە عەبدولسەلام حەنەفی وتووە کە قەدەغەکردنی کارکردنی ژنان زیانی زۆرە وکاریگەری لەسەر گەیشتنی هاوکاریەکان بۆ ملیۆنان ژن ومنداڵی ئەفغانی دەبێت.
کۆمپانیای میترۆپۆلی تایبەت بە راپرسی و ئامارەکانی لە تورکیا راپرسیەکی لەبارەی دەنگی پارتە سیاسیەکان لە تورکیا ئەنجامدا. کۆمپانیای میترۆپۆل راپرسیەکەی لە ٢٨ پارێزگای تورکیا بە بەشداری دوو هەزار و ٧٧ کەس ئەنجامداوە و دواتر ئەنجامی راپرسیەکەی لەگەڵ دەنگی پارتە سیاسیەکان لە ساڵی ٢٠١٥ بەراورد کردووە و ئەنجامی راپرسیەکە بەم شێوەیەیە؛ پارتی داد و گەشەپێکدان (ئاکەپە) ساڵی ٢٠١٥: ٤٣.٥٪ ساڵی ٢٠٢٢: ٣١.٠٪ پارتی گەلی کۆماری (جەهەپە) ساڵی ٢٠١٥: ٢١.٦٪ ساڵی ٢٠٢٢: ٢٠.٧٪ پارتی بزووتنەوەی نەتەوەپەرست (مەهەپە) ساڵی ٢٠١٥: ٩.٤٪ ساڵی ٢٠٢٢: ٦.١٪ پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) ساڵی ٢٠١٥: ١٠.١٪ ساڵی ٢٠٢٢: ٩.٥٪ پارتی باش ساڵی ٢٠١٥: ٦.٩٪ ساڵی ٢٠٢٢: ١٠.٥٪ بێلایەن و بایکۆت ساڵی ٢٠١٥: ١٣.٦٪ ساڵی ٢٠٢٢: ١٥.٩٪
هاوڵاتی سوپای لوبنان رایگەیاند، دوای ئەوەی بەلەمێك لە کەناراوەکانی باکوری لوبنان ژێرئاو كهوت، زیاتر لە 200 کۆچبەریان رزگارکرد و تەرمی دو کەسیشیان دەرهێنایەوە. ئێوارەی رۆژی شەممە، 31ـی کانوونی یەکەمی 2022، بەلەمێکی کۆچبەران لە نزیک بەندەری تەرابلوسی لوبنان کە کۆچبەری سووریا و نزیکەی 50 کۆچبەری لوبنانیی هەڵگرتبوو، تووشی کێشە بوو. سوپای لوبنان رایگەیاند: "سێ کەشتیی دەریایی، لەگەڵ کەشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە لوبنان، گەیشتنە شوێنی رووداوەکە و تیمەکانی فریاکەوتن 200 کەسیان رزگارکرد". گوتیشی کە دوو کەسی دیکەش لە رووداوەکەدا خنکاون. پەیامنێری ئاژانسی فرانس پرێس لە بەندەری تەرابلوس لە باکوری لوبنان رایگەیاندوه، سەرنشینەکان پیاو، ژن و منداڵن کە زۆرینەی خەڵکی سوریان و نزیکەی 50 لوبنانیشیان تێدایە وبەگوێرەی میدیای نێوخۆییش، ئەو دوو کەسەی گیانیان لەدەستداوە ژن و منداڵێکی سوورین. جێگەیباسە بەگوێرەی نەتەوە یەکگرتووەکان، لانیکەم هەزار و 570 کەس لەنێویدا 186 کەسی لوبنانی لە سەرەتای ساڵی 2022ـەوە هەوڵیانداوە لە لوبنانەوە خۆیان بگەیێننە قوبرس. ئەوەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە قوبرس تەنیا 175 کیلۆمەتر لێیانەوە دوورە.
هاوڵاتی وەزیری ناوخۆی عێراق رایگەیاند، بەبۆنەی هاتنی سەری ساڵی نوێوە لێپرسینەوە لەگەڵ هیچ شۆفێرێک لە پارێزگاکانی عێراق ناکرێت و سەرجەم ئۆتۆمبێلە راگیراوەکان دەدرێنەوە خاوەنەکانیان. ئەمڕۆ شەممە بە بڕیارى عەبدول ئەمیر شەمەری وەزیری ناوخۆعێراق، سەرجەم ئەو ئۆتۆمبێلانەى لە بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکان دەستبەسەرکراون، دەدرێنەوە بە خاوەنەکانیان،هاوکات بڕیارەکە ئەو ئۆتۆمبێلانە ناگرێتەوە کە تاوانیان پێى ئەنجامدراوەو پەیوەندییان بە تاوانکارییەوەیە. لەهەمانکاتدا بە بەڕێوەبەراتییە گشتیەکانی ئاگادارکردەوە بەبۆنەى سەرى ساڵەوە، رۆژێکى بێ سزا بۆ شۆفێران دیاریکراوەکە ئەمڕۆیە و هیچ شۆفێرێک سزاى پێبژاردنى بۆ ناکرێت، جگە لەو شۆفێرانەى بە ئۆتۆمبێلەکانیان کردەى تاوان ئەنجام دەدەن.
هەدەپە بەبۆنەی سەری ساڵەوە رایگەیاند، ساڵی ٢٠٢٣ دەبێتە ساڵی ئازادی، ئاشتی ، دیموکراسی و بەهاری گەلانی تورکیا. پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە)، بەبۆنەی سەری ساڵەوە راگەیەندراوێکی لەسەر ناوی میدحات سانجار و پەروین بوڵدان هاوسەرۆکانی پارتەکە بڵاوکردەوە. لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، " سەرەڕای زیادبوونی شەڕ و مردن، برسێتی و هەژاری، هەڵکشانی فاشیزم ، نادادپەروەری و تاریکی، هیوامان وایە کە لە ساڵی نوێدا دۆخەکە دەگۆڕێت." هەدەپە لە راگەیەندراوەکەیدا دەڵێت، " زۆر کەم ماوە کە ئەم دەسەڵاتە هەڵەیە بگۆڕێت کە هەناسەی لە گەلان بڕیوە." هەدەپە لە کۆتایی راگەیەندراوەکەیدا ساڵی نوێی لە هەموو گەلانی تورکیا پیرۆز کرد و وتی، " ساڵی ٢٠٢٣ دەبێتە ساڵی ئازادی، ئاشتی ، دیموکراسی و بەهاری گەلانی تورکیا."
دۆسیەی هەڵگرتنی پارێزبەندی سێ پەرلەمانتاری جەهەپە و مەهەپە بۆ دەنگدان لەسەری، رەوانەی پەرلەمانی تورکیاکرا. داواکاری کۆماری تورکیا، دۆسیەی هەڵگرتنی مافی پارێزبەندی هودا کایا پەرلەمانتاری ئەستەنبوڵی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) ، فەلەکناس ئوجا پەرلەمانتارانی باتمانی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) و ئوتکو چەکرئۆزەر پەرلەمانتاری ئەسکیشەهیری پارتی کۆماری گەل (جەهەپە)ی رەوانەی لیژنەی داد و دەستووری بنەڕەتی پەرلەمانی ئەو وڵاتە کرد. لە دۆسیەکاندا، ئەو سێ پەرلەمانتارە بەوە تۆمەتبار دەکرێن کە دژی بەرژەوەندی دەوڵەت قسەیان کردووە و بەگوێرەی پێشبینیەکان دوای لێسەندنەوەی مافی پارێزبەندی، سکاڵای یاسایی دژی پەرلەمانتاران تۆمار بکرێت. ٢٢ی ئەم مانگەش، ئەندامێتی پەرلەمانی سەمرا گوزەل پەرلەمانتاری هەدەپەی ئامەد بە دەنگدانی زۆرینەی پەرلەمانتارانی ئاکەپە و هاوپەیمانەکانی هەڵوەشێندرایەوە.
هاوڵاتی روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند، لەمساڵدا دۆخی مافەکانی مرۆڤ لەناوچەکانی سنوری پارێزگای حەلەب کە ئۆپۆزسیۆنی چەکداری سوریا بە پشتیوانی تورکیا کۆنتڕۆڵیکردون بەرەو خراپتربون چوە و روداوەکانی کوشتن، دەستبەسەرداگرتنی موڵک و پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤیش زیادیکردوە. روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ ئەمڕۆ لەدوایین ڕاپۆرتی خۆیدا ئاماژەی بەوەشکردوە، لە ساڵی 2022دا لە دەوروبەری پارێزگای حەلەب کە هێزەکانی ئۆپۆزسیۆنی سوری نزیک لە تورکیا تیایدا دەسەڵاتدارن، 221 کەس بەهۆی توندوتیژییەکانەوە کوژراون، 52 پێشێلکارییش بەرامبەر مافەکانی مرۆڤ تۆمارکراون. وتیشی،زیاتر لە 100 تەقینەوە و روداوی کوشتنیش تۆمارکراون کە بونەتەهۆی دروستبونی "ئاژاوە و دروستبونی دۆخێکی بێسەروبەری ئەمنی". باسی لەوەشکردووە، ناوچەکانی "قەڵغانی فورات" و دەوروبەری لە باکوری ڕۆژهەڵات و باکوری ڕۆژهەڵاتی حەلەب لە ساڵی 2022دا شایەتحاڵی 56 شەڕی بنەماڵەیی و خێڵەکی و چەکداری بوون کە بووەتە هۆی گیان لەدەستدانی 45 کەس، کە بریتین لە15 منداڵ و 25 سەرباز و 5 چەکداریش جگە لە دەیان بریندار. هەروەها لەماوەی ساڵی 2022دا ناوچەکانی "قەڵغانی فورات" و دەوروبەری لە باکورو، ڕۆژهەڵات و باکوری ڕۆژهەڵاتی شاری حەلەب، 46 تەقینەوە بە شێوەی جۆراوجۆری وەک مین و تەڵە و تەقەمەنی ڕویانداوە و 22 کەس گیانیان لەدەستدا کە ئەوانیش 14 هاوڵاتی کە ژنن و 5 منداڵ و 7 کارمەندی سەربازی و 5 فەرماندەیان تێدایە. روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ دەڵێت، دۆخی خراپی ناوچەکانی ژێردەسەڵاتی ئۆپۆزسیۆن لەسەرجەم بوارەکاندا وایکردوە دانیشتوانی ناوچەکە بێ هیوا بن و گروپە چەکدارییەکانی نزیک لە تورکیاش بەبێ رەچاوکردنی هیچ یاسایەک بەردەوامن لە داگیرکردنی موڵک و زەوی هاوڵاتیانی سوریا.
هاوڵاتی فەرماندەیی ناوەندی سوپای ئەمەریکا ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند، نزیکەی 700 چەتەی داعش لە سوریا و عێراق لە 313 ئۆپەراسیۆندا لە ساڵی 2022 کوژراون. جەین میشێل کوریلا، فەرماندەی ناوەندی سوپای ئەمەریکا ڕایگەیاند، زۆربەی ئۆپەراسیۆنەکان بە هاوکاری هێزە کوردییەکان و بە پشتیوانی ئەمەریکا و هێزەکانی سوریای دیموکرات و هێزە ئەمنییەکانی عێراق ئەنجامدراون هاوکات سوپای ئەمەریکا لە 108 ئۆپراسیۆنی هاوبەش و 14 ئۆپەراسیۆنی یەکلایەنەی سوریادا بەشدار بووە و لەو چوارچێوەیەدا 466 چەتەی داعش کوژراون. وتیشی، لە ١٩١ ئۆپەراسیۆنی هاوبەش لەگەڵ عێراق دا لە عێراق بەلایەنی کەمەوە 220 چەتەی داعش کوژراون. ئەوەشی ڕونکردەوە ،" لەماوەی ساڵی ڕابردوودا هێزە ئەمنییەکانی عێراق توانایان نیشاندا بۆ بەردەوامبوون لە ئۆپەراسیۆنەکان بۆ لەناوبردنی داعش و بە توندی بەدوای گروپی تیرۆردا لە عێراق گەڕاون و لەناویان بردون بۆ و باشترکردنی ئاسایش وسەقامگیری عێراق". ئەو فەرماندەیە ئاماژەی بەوەشدا "لە سوریا هێزەکانی سوریای دیموکرات بەردەوامن لە پیشاندانی ئیرادە و کارامەیی و توانا بۆنە هێشتنی چەتەکانی داعش و لەناوبردنیان " . باسی لەوەشکرد، زیاتر لە 10 هەزار چەتەی داعش لە بنکەکانی دەستبەسەرکردن لە سەرتاسەری سوریا ماونەتەوە و 20 هەزاریش لە عێراق دەستبەسەر کراون. جێگەیباسە ٢٦ی ئەم مانگەش، تیرۆریستانی داعش هێرشیان کردبووە سەر ناوەندی ئاسایشی رەقە و بەوهۆیەوە، سێ ئەندامی ئاسایشی و سێ شەڕڤانی هەسەدە شەهید بوون.
هاوڵاتی سەرچاوەیەکی ئەمنی لەفەرماندەیی پۆلیسی پارێزگای ئەنبار ڕۆژی هەینی دەستگیرکردنی دیارترین بازرگانی ماددەی هۆشبەر لەئۆپەراسیۆنێکی ئەمنی بەئامانجگرتنی گەڕەکە جیاوازەکانی شاری ڕومادی ڕاگەیاند. سەرچاوەیەک لە لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی زانیاری عەرەبی گوتی " هێزێکی ئەمنی لە فەرماندەیی پۆلیسی ئەنبار بۆسەیان بۆ یەکێک لە دیارترین بازرگانەکانی ماددەی هۆشبەر داناوەوو توانییویانە دەستگیری بکەن لە یەکێک لە گەڕەکەکانی شاری ڕومادی توانراوە بەبێ هیچ بەرگرییەک دەستگیری بکرێت". وتیشی، هێزهكه لهمیانهی دهستگیركردنی ئهو تۆمهتبارهدا توانیویان دهست بهسهر بڕێكی زۆر حهپی ماددهی هۆشبهردا بگرن كه ویستویهتی لهچهند ناوچهیهكی جیاوازی پارێزگای ئهنبار بازرگانیان پێوهبكات". ئهوهشخراوەتەوە، "تۆمهتبارهكه له ئێستادا به ماددهی 48ی مادده هۆشبهرهكان دهستبهسهركراوه و دۆسیهكهی رهوانهی لایهنی پهیوهندیدار دهكرێت بۆ ئهوهی رێكاری یاسایی لهگهڵدا بگیرێتهبهر
هاوڵاتی کەمێک بەر لەئێستا لهكاتی گۆڕینی بتڵێكی غاز له چێستخانهیهكی ناوچهی نازیلی سهر به ههرێمی ئایدن له ڕۆژئاوای توركیا، تهقینهوهیهك رویداوه و بههۆیهوه حهوت كهس گیانیان لهدهستدا و چوار كهسی دیكهش برینداربون. ئەمڕۆ پێنجشەممە لە چێشتخانەیەک لە لە ڕۆژئاوای تورکیا تهقینهوهیهك رویدا تهقینهوهكه لهكاتی ئامادهكردنی خواردن و داواكاری سهردانكارانی ئهو چێشتخانهیه بوه، كاتێك ستافی چێستخانهكه ههوڵیانداوه بتڵێكی غازی بهتاڵ بگۆڕن روداوهكه رویداوه و غازهكه تهقیوهتهوهو ژمارهیهك هاوڵاتی برنداربون و ژمارهیهكی دیكهش گیانیان لهدهستداوە. بههۆی تهقینهوهی غازهكهوه تا ئێستا حهوت كهس گیانیان لهدهستداوه و چوار كهسی دیكهش برنداربون، تیمهكانی بهرگری شارستانی و فرایكهوتنی خێراش چونهته شوێنی روداوهكه و برینداران بۆ نهخۆشخانه گواستوەتەوە".
ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، یەکێک لە چارەسەرەکان بۆ بەرزکردنەوەی بەھای دینار دابەشکردنی مووچەیە بە دۆلار. سوعاد مالیکی ئەندامی لیژنەی ستراتیژی بۆ چاودێریکردنی بەرنامەی حکومەت رایگەیاند، ھەنگاوەکانی حکومەت دژی سپیکردنەوەی پارە و رێکارەکانی بانکی ناوەندی بۆ رێگری لە قاچاغبردنی دراو بۆ دەرەوەی عێراق، ھۆکاری دابەزینی بەھای دینارن. راشیگەیاند، یەکێک لە چارەسەرەکان بۆ بەرزبوونەوەی بەھای دینار دابەشکردنی مووچەیە بە دۆلار، بەڵام ئەوەش چارەسەرێکی بنەڕەتی نییە. سوعاد مالیکی وتیشی، ژمارەیەک پەرلەمانتار داوای کۆبوونەوەیەکی نائاسایی ئەنجومەنی نوێنەرانیان لەبارەی دابەزینی بەھای دینار کردووە، بەڵام تائێستا وادەی ئەو کۆبوونەوەیە دیارینەکراوە.