هاوڵاتی لە نامەیەکدا بۆ سەرۆکی دەسەڵاتی دادی عێراق، سەرۆکی دەسەڵاتی دادی ئێران داوای خێرا کردنەوەی رەوتی دادگایی کردنی بکوژانی قاسم سولەیمانی کرد. موحسێنی ئێژەیی، سەرۆکی دەسەڵاتی دادی ئێران لە نامەیەکدا بۆ فائیق زەیدان، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق خۆشحاڵی خۆی لە بەڕێوەچوونی سێ خول دانوستانی کومیتەی لێکۆڵینەوە هاوبەشەکانی نێوان بەرپرسانی دادوەری دوو وڵاتەکە دەربڕی و ستایشی ئەنجامەکانی ئەو هاوکارییە هاوبەشەی کرد. هاوکات ناوبراو ئاماژەى بە کوژرانی قاسم سولەیمانی و ئەبو مەهدی موهەندیس کرد کە بەوتەی خۆی لەلایەن سەرۆک کۆماری ئەمریکا و بەشداری بەرپرسانی فەمی هەندێک وڵاتانی دیکە ئەنجام دراوە بەڵام بە پێی ئەوەی کە ئەو کوژرانە لەناو خاکی عێراق ئەنجام دراوە و دوو ساڵیشی بە سەردا تێدەپەڕێت،ئەوەی خستە ڕوو کەوا وڵاتەکەی داوای خێرا کردنەوەی شوێنگیری، لێپێچینەوە و سزادانی بەرپرسانی ئەو کوشتنە دەکات.
هاوڵاتی له زۆربه‌ی زانكۆكانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و شاره‌كانی ناڕه‌زایه‌تی و گردبوه‌نه‌وه به‌ڕێوه‌چوو و بڕیاره رۆژی سێشه‌ممه خۆپیشاندانی سه‌رتاسه‌ریی به‌ڕێوه‌بچێت و به پێی دوایین ئامار تا ئێستا 283 كه‌س له ناڕه‌زایه‌تییه‌كاندا كوژراون. رۆژهه‌ڵاتی كوردستان به مانگرتن ده‌ستیپێكرده‌وه رۆژی دووشه‌ممه مانگرتن له شاری شنۆ و روانسه‌ر ده‌ستیپێكرد و دوكان و بازاڕه‌كان نه‌كراونه‌وه و هاوكات كچانی خوێندكار له مه‌ریوان رژانه شه‌قامه‌كان و دروشمیان دژی ده‌سه‌ڵاتی ئێران وته‌وه. به به‌شداریی خه‌ڵكێكی زۆر، ته‌رمی كۆمار ئه‌و لاوه 16 ساڵه‌یه‌ی كه شه‌وی یه‌كشه‌ممه به ته‌قه‌ی هێزه ئه‌منییه‌كانی ئێران له پیرانشار گیانی له‌ده‌ست دا، له گوندی زێوكه به‌خاك سپێردرا و به‌شداربوانیش دروشمی "مه‌رگ بۆ دیكتاتۆر"یان وته‌وه. باوكی كۆمار له‌كاتی به‌خاكسپاردنی رۆڵه‌كه‌یدا؛ وتی جه‌رگ سوتان ئاسان نییه من كوڕه‌كه‌م له 25 گه‌لاوێژ له‌دایكبو بۆیه ناوم نا كۆمار، ئه‌و بێ‌تاوان بو شانازیی ده‌كه‌م كه بۆ خاك و وڵاتی خۆی شه‌هیدبوو ئه‌گه‌رچی ژانی ئه‌و مه‌رگه ئاسان نییه. وتیشی: نابێت خه‌ڵك و وڵاتی خۆمان بفڕۆشین و سیخوڕیی بۆ ده‌سه‌ڵات بكه‌ین چونكه ده‌سه‌ڵات هه‌وڵی كوشتنی هه‌موان ده‌دات. هاوكات له‌شاری سنه جه‌ماوه‌رێكی زۆر به‌شدارییان كرد له به‌خاكسپاردنی ته‌رمی سارینا ساعدی ته‌مه‌ن 16 ساڵ كرد كه له خۆپیشاندانه‌كانی رۆژی چوارشه‌ممه‌ی رابردودا برینداركرا و دوای مانه‌وه‌ی چه‌ند رۆژ له نه‌خۆشانه‌ی ته‌وحید له سنه گیانی له‌ده‌ستدابوو پزیشكی دادی سه‌ر به ده‌سه‌ڵاتی ئێران رایگه‌یاندبو كه مه‌رگی سارینا په‌یوه‌ندیی به خۆپیشاندانه‌كانه‌وه نه‌بوه و به‌هۆی به‌كارهێنانی مادده‌ی هۆشبه‌ره‌وه گیانی له‌ده‌ستداوه. خوێنداكارانی زانكۆكانی سنه گردبونه‌وه‌یان ئه‌نجام دا و خوێندكارانی ئه‌و زانكۆیانه دروشمیان دژی ده‌سه‌ڵاتی ئێران وته‌وه. شه‌وی دووشه‌ممه له شاری سه‌رده‌شت خۆپیشانداو ناڕه‌زایه‌تیی ده‌ستی پێكرده‌وه و گه‌نجانی شاره‌كه رێگا سه‌ره‌كییه‌كانیان كۆنتڕۆڵ كرده‌وه. له كامیاران له‌چوارچێوه‌ی ناڕه‌زایه‌تییه‌كاندا ژماره‌یه‌ك كامێرای چاودێریی شاره‌كه سوتێنران. ناوه‌ندی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مڕۆڤ بڵاوی كرده‌وه زیاتر له 20 كه‌س له شاری قه‌سری شیرین له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستگیركراون و چاره‌نوسیان نادیاره. ناڕه‌زایه‌تیی له زانكۆكانی ئێران له زانكۆ به‌هه‌شتیی تاران خۆپیشاندانه‌كان به‌فراوان بون و دروشمیان دژی رێبه‌ری كۆماری ئیسلامی ئێران وته‌وه. ئه‌و خوێندكارانه‌ی كه له زانكۆی شه‌ریف له تاران ده‌ركرابون چونه به‌رده‌م زانكۆكه و مانگرتنیان راگه‌یاند، له ماوه‌ی رابردودا ده‌یان خوێندكار به بیانوی هاندانی خوێندكاران له زانكۆكانی ئێران ده‌ركراون. له زانكۆی چه‌مران له شاری ئه‌هواز له باشوری ئێران خوێندكارانی زانكۆ گردبونه‌وه و ناڕه‌زایه‌تیان رێكخست و دروشمیان دژی "به‌سیج" و ده‌سه‌ڵات له‌و وڵاته وته‌وه. خوێندكارانی زانكۆكانی شیراز هاوشێوه‌ی شاره‌كانی دیكه به‌رده‌وامبون له دربڕینی ناڕه‌زایه‌تی و دروشم وتنه‌وه دژی ده‌سه‌ڵات. له زانكۆی زانستی پزیشكی ته‌برێز خۆپیشاندانی به‌رفراوان به‌ڕێوه‌چو و خوێنكاران دروشمی " ده‌جه‌نگین و ئێران وه‌ده‌گرینه‌وه"یان وته‌وه. شه‌وی دووشه‌ممه‌ش له ژماره‌یه‌ك شه‌قامی شاری تاران و ته‌برێز ناڕه‌زایه‌تیی به‌ڕێوه‌چوو. له زانكۆی ئه‌هلیی شاری ئیسلامشه‌هر له تاران به درۆن چاودێریی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان كرا به مه‌به‌ستی ناسینه‌وه‌ی خۆپیشانده‌ران به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش خوێندكاران دروشمی " نا بۆ كۆماری ئیسلامی"یان وته‌وه. خوێندكارانی زانكۆی سیستان و به‌لوچستان گردبونه‌وه و دروشمی "ئازادی، ئازادی.."یان وته‌وه و له زانكۆی شاری ئه‌راك و له زانكۆی خه‌یام له شاری مه‌شهه‌د ناڕه‌زایه‌تیی به‌ڕێوچوو. خوێندكاره هاوپۆله‌كانی سارینا ئیسماعیلزاده یادی چله‌ی مه‌رگی ئه‌ویان كرده‌وه و بۆیان نوسیوه له "خاكی تۆ هیوا ده‌ڕوێت" و " بۆنی به‌هار دێت ئێمه ده‌نگی ده‌بیستین" سارینا ئیسماعیلزاده ته‌مه‌ن 16 ساڵ به‌هۆی لێدانی هێزه ئه‌منییه‌كانی ئێران له شاری كه‌ره‌ج كوژرا و دواتر هێزه ئه‌منییه‌كان رایانگه‌یاند خۆی كوشتووه. سه‌رۆكی ده‌زگای داد له تاران رایگه‌یاند؛ دوای سزادانی هه‌زار خۆپیشانده‌ری تاران كراوه و بڕیاره به‌ڕێوچونی دادگای تۆمه‌تبارانیش به ئاشكرا بێت و له ته‌له‌فیزیۆنی فه‌رمی وڵاته‌كه‌ش په‌خش بكرێت. به به‌شداریی هه‌زارن كه‌س له گۆڕستانی وحیده له شارۆچكه‌ی شه‌هریار سه‌ر به پارێزگای تاران چله‌ی جه‌ماوه‌ریی بۆ عێرفان خه‌زایی كه له ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی شه‌هریار كوژرابو به‌ڕێوه‌چوو. هاوكات له شاری قه‌زوێن چله‌ی جه‌واد حه‌یدری له لایه‌ن كه‌سوكاری به‌ڕێوه‌چوو. له به‌یاننه‌مه‌یه‌كدا به ناوی چالاكانی مه‌ده‌نی داوا كراوه رۆژی سێشه‌ممه و چوارشه‌ممه ناڕه‌زایه‌تیی له سه‌رتاسه‌ری شاره‌كانی ئێران به‌ڕێوه‌بچێت و ئه‌و ناڕه‌زایه‌تییانه‌ش بڕیاره له كاتژمێر (11:00) ده‌ست پێبكات. به پێی داوایین ئامار ژماره‌ی كوژراوانی خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی سه‌رتاسه‌ری رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و ئێران 283 كه‌س و زیاتر له 14 هه‌زار كه‌سیش ده‌ستگیر كراون.
کەنەدا ژمارەیک سزای دیکەی دژی بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی ئێران و دامەزراوەکانی رادەگەیەنێت. وەزارەتی دەرەوەی کەنەدا لە بەیاننامەیەکدا رۆژی دوشەممە ئاشکرای کرد؛ بەهۆی پێشێلکاریی مافەکانی مرۆڤ لە لایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە ژمارەیەک سزای بەسەر چوار بەرپرس و دوو دامەزراوەی وڵاتەکەدا سەپاندوە. لە بەیاننامەکەدا ناوی حسێن رەحیمی، ئەحمەد فازلیان، ئەسەدوڵڵا جەعفەری، مورتەزا موسەوی لە فەرماندە سەربازییەکانی پۆلیس و هێزە ئەمنییەکانی هێنراوە . جگە لەو چوار بەرپرسەی کۆماری ئیسلامی ئێران، دامەزراوەی پۆلیس و ناوەندێنی پەروەردە و راهێنانی(موستەفا)ی لە لایەن کەنەداوە سزایان بەسەردا سەپێنراوە. مێلانی جولی، وەزیری دەرەوەی کەنەدا رایگەیاند؛ وڵاتەکەی پشتیوانیی لە ناڕەزایەتییەکان و خواستی بوێرانەی خەڵکی ئێران دەکات. ئەو سزایانە چوارەم قۆناغی سزاکانی کەنەدایە کە بەهۆی سەرکوتی ناڕەزایەتییەکان دژی بەرپرسانی ئێران و دامەزاروەکانی سەپێنراوە.
رۆژنامەنوسێکی ئیسرائیلی ئاشکرای دەکات حیزبوڵڵای لوبنا ئامادەکاریی دەکات بۆ رەوانەکردنی دو یەکەی هێزە چەکدراەکانی بۆ ئێران ئەوەش بە مەبەستی سەرکوتی ناڕەزایەتییەکان لەو وڵاتە. ئێمیلی شرەیدێر، رۆژنامەنوس لە رۆژنامەی (جۆرۆسەلیم پۆست)ی ئیسرائیل بڵاوی کردوەتەوە بە بڕیاری حەسەن نەسڕوڵڵا، سەرۆکی حیزبوڵڵای لوبنا یەکەی 133 و یەکەی 910ی سەر بە چەکدارانی ئەو حیزبە رەوانەی ئێران کراون. بە پێی ئەو بەڵگەی شرەیدێر بڵاوی کردوەتەوە ژمارەی ئەو دو یەکەیە کە هێزی تایبەتی حیزبوڵڵا لە دەرەوەی لوبنان ناودەهێنرێت نۆ هەزار و 500 چەکدارە. لە بەڵگەنامەکەدا هاتوە ئەو چەکدارانە بە مەبەستی پاراستنی دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی ئێران و روبەڕوبونەوەی ناڕەزایەتییەکان لە رێکەوتی (20/10/2022) رەوانەی ئێران دەکرێن.
هاوڵاتی راوێژکاری باڵای ئەڵمانیا ئیدانەی هەڵسوکەوتی هێزە ئەمنییەکانی ئێران دەکات بەرامبەر خۆپیشاندەران و رایدەگەیەنێت: سزای زیاتر چاوەڕوانی دەسەڵاتدارانی تاران دەکات. ئۆلاف شۆڵز، راوێژکاری باڵای ئەڵمانیا لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاوی کردەوە؛ وڵاتەکەی و ئەندامانی یەکێتی ئەوروپا سەرقاڵی تاوتوێکردنی سەپاندنی سزای نوێن بەسەر دەسەڵاتدارانی ئێران. شۆڵز هەڵسوکەوتی هێزە ئەمنییەکانی ئێرانی بە نەگونجاو و توندوتیژانە ناوهێناوە ئیدانەی ئەو توندوتیژیانەی کردوە کە بەرامبەر بە خۆپیشاندەران لە وڵاتەکە بەکاردەهێنرێت. ئەوە لە کاتێکدا نیوەڕۆی رۆژی دوشەممە ناسر کەنعانی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا داوای لە ئەڵمانیا و یەکێتی ئەوروپا کردبو کە لەژێر کاریگەریی ئەمریکا هەوڵی سزادانی تاران نەدەن. کەنعانی وتیشی؛ سزادانی سوپای پاسداران کە دامەزراوەیەکی فەرمیی ئێرانە لە لایەن ئەوروپاوە نایاساییە. پێشتر وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا و وتەبێژی حکومەتی ئەو وڵاتە رایانگەیاندبو؛ بەرلین لەگەڵ هاوپەیمانەکانی لە یەکێتی ئەوروپا تاوتوێی ئەوە دەکەن کە سوپای پاسدارانی ئێران بخەنە لیستی تیرۆری یەکێتی ئەوروپا.
هاوڵاتی سەرۆکوەزیرانی عێراق یەک هەفتە دەداتە وەزیرەکانی عێراق بۆ ئاشکرا کردنی سەروەتوسامانەکانیان. ئەمڕۆ دووشەممە ئەمیندارێتیى گشتیی ئەنجوومەنى وەزیرانى عێراق لە راگەیێندراوێکدا ڕایگەیاند محەممەد شیاع سوودانى لە یەکەم کۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیراندا ماوەى یەک هەفتەى داوەتە وەزیرانى کابینەى حکومەتەکەى بۆ ئەوەى فۆرمى ئاشکراکردنى سامانەکانیان پڕبکەنەوە و رادەستى دەستەى دەستپاکیى عێراقى بکەن. لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەشی خستۆتە ڕوودەستپێکی وادەی پڕکردنەوەی فۆڕمەکە یەک هەفتەیە کە لە یەکەم کۆبوونەوەى ئەنجوومەنى وەزیرانى عێراق بە سەرۆکایەتیى محەممەد شیاع سوودانى لە ٢٨ تشرینی یەکەمى 2022، ئەنجامدرا و هەر لەو کۆبوونەوەیەدا ئەو فەرمانە بۆ وەزیرەکان دەرکراوە بۆ پڕکردنەوەى فۆرمى ئاشکراکردنى سەروەت و سامانیان و وادەکە دەستی پێکردووە. جێگەی باسە دەستەى دەستپاکیى عێراق ساڵانە فۆرمى ئاشکراکردنى سامان بۆ بەرپرسانى باڵاى عێراق دەنێرێت بۆئەوەى پڕیبکەنەوە، ئەوەش وەک هەنگاوێک بۆ رێگریکردن لە دەوڵەمەندبوونى نائاسایی.
ڕۆژی شەممە لەدوای هێرشی هێزە حکومەتییەکان بۆ سەر گوندی "وش تەپە"ی سەر بە شاری بۆکان و قوتابخانەی ئەو گوندە، لانی کەم ١٦ هاووڵاتی ئەو گوندەو لە ناویاندا کچێکی تەمەن ١٢ ساڵیان ڕفاندووە. ناسنامەی ئەو ١٦ کەسە ڕفێندراوە لەلایەن هێزە ئەمنییەکان بۆ هەنگاو ئاشکرا بووە بەم شێوەیەی خوارەوەیە: هێمن ئەمین نەژاد، هێمن لوتفوڵڵاهی، هیوا لوتفوڵڵاهی، ئەرسەلان عەزیزی، هانیە عەزیزی (١٢ ساڵ و کچی ئەرسەلان)، محەممەد ئەسەدی، شۆڕش ڕەحیمزادە، مستەفا ڕەحیمزادە، یادگار عەلیزادە، فەرهاد ئابدار، شاهین سلێمانی، ئەردەڵان ڕەحیمزادە، ئەرسەلان ڕەحیمزادە، سەیوان ڕەحیمزادە، زانیار عەلیزادە و زانیار حەمزەڕەش. بە وتەی سەرچاوەکانی هەنگاو، هەر یەک لە محەممەد ئەسەدی، شۆڕش ڕەحیمزادە و موستەفا ڕەحیمزادە لە کاتی دەستبەسەرکرانیان لەلایەن هێزەکانی سوپای پاسدارانەوە تەقەیان لێکراوە و بریندار کراون. هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسی ئەم ١٦ هاووڵاتییە لەبەردەستدا نییە و بەدواداچوونەکانی بنەماڵەکانیان بێ ئەنجام ماوەتەوە. شیاوی ئاماژە پێدانە، کە ژمارەی دەستبەسەرکراوان لە ١٦ کەس زیاترە، بەڵام هەتا ئێستا هەنگاو توانیویەتی ناسنامەی ١٦ کەسیان ئاشکرا بکات.
هاوڵاتی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، راگه‌یاند كه‌سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌روه‌ت وسامانی خۆی ئاشكرا كردووه له‌دوایی وه‌رگرتنی پۆسته‌كه‌ی و متمانه‌وه‌رگرتنی كابینه‌كه‌ی. فه‌رمانگه‌ی پارێزی له‌ده‌ستپاكی له‌راگه‌یندراوێكدا رایگه‌یاند" ده‌سته‌كه فۆرمی ئاشكراكردنی سه‌روه‌ت وسامانی تایبه‌ت به‌سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران محه‌مه‌د شیاع سودانی به‌ده‌ست گه‌یشتووه، كه‌یه‌كه‌م به‌رپرسه له‌م كابینه‌یه سه‌روه‌ت وسامانی خۆی ئاشكرا ده‌كات له‌دوای وه‌رگرتنی متمانه له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانه‌وه. جێگای ئاماژه‌پێكردنه سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران محه‌مه‌د شیاع سودانی وه‌زیره‌كانی كابینه‌ی حكومه‌ته نوێیه‌كه راسپاردووه بۆ ئه‌وه‌ی سه‌روه‌ت وسامانی خۆیان ئاشكرا بكه‌ن له‌به‌رامبه‌ر ده‌سته‌ی دستپاكی له‌ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته‌دا له‌رێكه‌وتنی وه‌رگرتنی پۆسته‌كانیان. هه‌روه‌ها مادده‌ی (16/ یه‌ك/ ج) له‌یاسایی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی ژماره (30ی ساڵی 2011)ی هه‌مواركراو، هه‌ر یه‌ك له( سه‌رۆك و جێگره‌كانی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و وه‌زیره‌كان و ئه‌وانه‌ی هه‌مان پله‌یان هه‌یه) و پله‌به‌رزه‌كانی دیكه‌ی ناچار ده‌كات سه‌روه‌ت وسامانی خۆیان ئاشكرا بكه‌ن.
هاوڵاتی بە گوێرەی ڕاپۆرتی ڕوانگەی سووریا بۆ مافەکانی مرۆڤ چەند کاروانێکی سەربازیی تورکیا ناوچەکانی باکووری ئیدلیبیان بەرەو ناوچە سنوورییەکانی تورکیا بەجێهێشت. ڕوانگەی سووریا بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاوی کردەوە کە ژمارەیەکی بەرچاو لە هێزەکانی تورکیا بە کەرەستەی سەربازییەوە لە باکووری ئیدلیب لە سووریاوە بەرەو ناوچە سنوورییەکانی تورکیا بەڕێکەوتوون. ئەم ناوەندە ڕاشیگەیاندووە ڕۆژی ڕابردوو کاروانێکی سەربازیی تورکیا کە لە 10 زرێپۆش و 7 تانک و چەند بارهەڵگر کە سەربازەکانیان جێبەجێ دەکرد لە باکووری حەلەب کشانەوە. ئەم ناوەندە کە چاودێریی پرسەکانی سووریا دەکات هەروەها وتی کە تورکیا لە ڕۆژی 26ی تەشرینی یەکەمیشدا ژمارەیەک زۆر لە هێزەکانی خۆی لە باکووری حەلەب کشاندەوە.
هاوڵاتی لەكاتێكدا هێشتا كێشمەكێشی سیاسی و ململانێی حزبە سیاسییەكان لەعێراقدا كۆتایی نەهاتووە، كەچی عێراق لەبوارێكی دیكەی ئابووریدا پلەیەكی پێشكەوتوو بەدەستدەهێنێت و دەبێتە پلەی یەكەم لەناو وڵاتانی عەرەبی و دووهەمین لەئاستی جیهانیدا لەپێشبینییەكانی گەشەی ئابووری بۆ ئەمساڵ، ئەمەش بەپێی دوایین راپۆرتی سندوقی نەختینەیی نێودەوڵەتی كە لەم مانگەدا دەرچووە. سندوقی نەختینەیی نێودەوڵەتی بڕوای وایە گەشەی ئابووری لەعێراق گەیشتووەتە لەسەدا 9.3، ئەویش بەهۆی زۆربوونی خواستی جیهانی لەسەر نەوت و غازی سرووشتی، كەعێراق لەدوای سعودیەوە لەڕێكخراوی ئۆپیك بەپلەی دووەم دێت وەك سەرچاوەیەكی سەرەكی نەوتی خاو‌و بەرهەمی رۆژانەی نەوتەكەی زیاتر لە ٤.٦ ملیۆن بەرمیلە. مەزهەر محەممەد راوێژكاری دارایی مستەفا كازمی سەرۆكوەزیرانی کاربەڕێکەر بڕوای وایە ئابووری عێراق دوو خولی سەرەكی بڕیوە كەكاری كردووەتەسەر گەشەی ئابووری، یەكەمیان خولێكی سلبی بووە، ئەویش لەساڵی ٢٠٢٠ كەگەشەی ئابووری لەسەدا -١١ بووە، دواتر چووەتە ناو خولێكی ئیجابییەوە كەئێستایەو رێژەكەی لەسەدا ٩.٤. مەزهەر محەممەد بڕواشی وایە گەشەی ئابووری هەر بەتەنیا بەهۆی نەوتەوە نییە، بەڵكو لەبواری گواستنەوەو ئابووری ژمارەیی و نیشتەجێكردن و گەشەكردن و پەرەپێدان و ئاوەدانكردنەوە بەتایبەت لەناوچە ئازادكراوەكان و پشتگیری بانكی ناوەندی بۆ بابەتی قەرزپێدانی بۆ درووستكردنی شوێنی نیشتەجێبوون و بونیادنان و قەرزدان بەگەنجان و پرۆژەكانی بواری كشتوكاڵ و پیشەسازی كەڕێژەكەی گەیشتووەتە ١٥ ملیار دۆلار، هۆكاری بەدەستهێنانی ئەو گەشە ئابوورییەن كەسندوقی نەختینەی نێودەوڵەتی ئاماژەی پێكردووە. بەبڕوای چاودێرانی ئابووریش زیادبوونی نرخی نەوت و ئاستی هەناردەكردن و سفركردنەوەی قەرزەكانی كوەیت و داشكاندنی نرخی دینار لەبەرامبەر دۆلار، وەهایكردووە دەیان ملیار دۆلار بۆ خەزێنەی حكومەت دەستەبەرببێت. ئاماژەدان بەم ژمارەو ئامارانە لەكاتێكدایە بەشێك لەئابووریناسان پێیانوایە ئەم گەشەی ئابوورییە راستەقینە نیەو بۆ وڵاتێكی وەك عێراق كە پەیوەستە بەبەرزی نرخی نەوتەوە، لەهەرچی كاتێكدا نرخی نەوت داببەزێت گەشەی ئابووری رادەوەستێت، بەپێچەوانەوەشە راستە، چونكە لەڕاستیدا سێ جۆر گەشەی ئابووری هەیە یەكەمیان گەشەیەكی خۆكردە ئەمەش وەك ئەوەی لەوڵاتە پیشەسازییەكاندا هەیە، گەشەی پلان بۆداڕێژراو كەدەوڵەت پلانی بۆ دادەرێژێت ئەمەش وەك وڵاتە ئیشتراكییەكان، گەشەی نەوتیش، وەك ئەمەی عێراق، هەر بۆیە ئەوەی هەیە گوایە گەشەی ئابووری رێژەی لەسەدا نۆ-ی را-ستەقینە نیە. گۆفاری گۆلوبال فاینێنس (Global Finance) ئەمریكیش بڕوای وایە ئەو ژمارانەی باس لەگەشەی ئابووری بۆ ساڵێك دەكەن لەوانەیە فریودەربێت، بەتایبەت لەو وڵاتانەی كەپشت بەنەوت دەبەستن، زۆرێك لەئابووری ئەو وڵاتانە زۆرجار بەخێراییەكی زۆر گەشە دەكەن، كەچی لەكاتی دابەزینی نرخی نەوت لەپڕ زۆر بەخێرایی و دراماتیكی دێنە خوارەوە. بڵاوبوونەوەی ئەم ئامارانەی سندوقی نەختینەیی نێودەوڵەتی لەكاتێدایە لەماوەكانی رابووردودا گەوەرترین هەواڵی دزی پارەكانی دەستەی باجی عێراق بڵاووبووەوە كە بڕەكەی زیاتر لەدوو ملیار‌و نیو دۆلارە، هاوكات ئەم گەشە ئابوورییە كە باسی لێوەدەكرێت لەژیانی واقیعی خەڵكدا رەنگی نەداوەتەوەو رێژەی هەژاری لەعێراقدا زیاتر لەسەدا ٢٠و رێژەی بێكاری زیاتر لەسەدا ٣٠یە.
هاوڵاتی زیاتر لە چوارهەزار پاسپۆرتی دیپلۆماسی دراوە بە بەرپرسان کە دەتوانن بێ فیزا پێی سەردانی ژمارەیەک وڵات بکەن مەجید ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتیی کاروباری پاسپۆرت لە وەزارەتی ناوخۆی عێراق، بە میدیاکانی راگەیاندووە، "لە رێکەوتی یەکی تشرینی یەکەمی ساڵی 2021 تا یەکی تشرینی یەکەمی ساڵی 2022، چوار هەزار و 200 پاسپۆرتی دیپلۆسیمان دەرکردووە." پاسپۆرتی دیپلۆماسی بە سەرۆککۆمار، سەرۆکوەزیران و ئەنجوومەنی وەزیرانی بەغدا و هەولێر، ئەندامانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، پەرلەمانتارانی کوردستان، سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری و سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەدرێت. هەڵگرانی ئەو پاسپۆرتە دەتوانن بە بێ وەرگرتنی ڤیزە سەردانی وڵاتانی کوێت، تورکیا، ئێران، سوریا، ئوردن، تونس، کوالالامپور، ئازەربایجان، چین، ڤەنزوێلا، سربیا و ڤێتنام بکەن. ئەوەشی خستەڕوو، پاسپۆرتی خزمەتگوزاری دەدرێتە ئەفسەرەکانی سوپای عێراق و خاوەن پلەی عەقید لە هێزەکانی ناوخۆ و بەرزتر. باسی لەوەشکرد، بەرێوبەرایەتییەکانی پاسپۆرت مانگانە ١٠٠ بۆ ١٢٠ هەزار پاسپۆرتی ئاسایی بۆ هاوڵاتیان دروست دەکەن، ئەمەش لە کاتێکدا لە مانگی تەمموزی رابردوو زیاتر لە ١٨٣ هەزار پاسپۆرت لە بەرێوەبەرایەتییەکانی پاسپۆرت دروستکراوە. مەجید ئەحمەد وتیشی "پاسپۆرتی عێراقی لە ریزبەندی ١٠٩ی باشترین پاسپۆرتەکانی جیهانە و رێگە بە هەڵگرانی دەدات گەشت بۆ ٢٩ وڵات بکەن بەبێ مۆری ڤیزا."
هاوڵاتی فیدراسۆنی باڵای سەرتاسەری پەنابەران لە عێراق و هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند لەم ساڵدا نزیکەی ٣٨ هەزار هاوڵاتی لە هەرێمی كوردستانەوە کۆچیان کردووە. ئامانج عەبدوڵا، بەرپرسی فیدراسۆنی باڵای سەرتاسەری پەنابەران لە عێراق و هەرێمی کوردستان لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند، لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ١ی تشرینی یەكەم، نزیكەی ٧٥ هەزار هاوڵاتی عێراقی كۆچیان كردووە بۆ وڵاتانی دەرەوە، كە نزیكەی ٣٨ هەزار هاوڵاتییان لە هەرێمی كوردستانەوە هاتوون. لە ئێستادا بەتایبەت لەناو چینی گەنجاندا کۆچکردن بەرەو ئەوروپا بە رێژەیەکی زۆر لە زیاد بوندایە بە ڕێگە جۆراو جۆرەکان ئەویش بەهۆی بوونی قەیرانی سیاسی و ئابوری و ئەمنی و بێكاری لە عێراقدا و هەرێمی كوردستاندایە.
هاوڵاتی به‌پێی ڕاگه‌یه‌ندراوێکی کۆمپانیای سۆمۆ لە مانگی رابردوودا عێراق نزیکەی ٩٩ ملیۆن بەرمیل نەوتی ھەناردەکردووە و داھاتەکەشی نزیکەی نۆ ملیار دۆلار بووە. کۆمپانیای بە بازاڕکردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ) سەربە وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند، لە مانگی ئەیلولی رابردوودا ٩٨ ملیۆن و ٧٦٥ ھەزار و ١٥٣ بەرمیل نەوتیان ھەناردەی بازاڕەکانی جیھان کردووە و ھەر بەرمیلێکیش بە ٨٩.٥٦٠ دۆلار فرۆشراوە و کۆی داھاتی نەوتیش لەو مانگەدا ھەشت ملیار و ٨٤٥ ملیۆن و ٤١١ ھەزار دۆلار بووە. ئاماژەی بەوەشکردووە، لە مانگی ئەیلولی رابردوودا ٩٦ ملیۆن و ٤٤٥ ھەزار و ٤٢١ بەرمیل نەوتی خاو لە کێڵگەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق ھەناردەکراوە و لە کێڵگە نەوتییەکانی کەرکوکیشەوە دوو ملیۆن و ١٦٩ ھەزار و ١٨٠ بەرمیل نەوت لە رێگەی بەندەری جەیھانی تورکیاوە ھەناردەی بازاڕەکانی جیھان کراوە.
هاوڵاتی لەدوایین ئامارەكاندا دەركەوتووە 65 ملیۆن كەس لەكۆی 85 ملیۆن دانیشتوی ئێران لەژێر هێڵی هەژارییەوە دەژین و دەسەڵاتی ئەو وڵاتەش پێداگریی لەوەدەكات بەبێ هەڵوەشانەوەی سزا نێودەوڵەتییەكان دەتوانێت خەڵك لەقەیران و هەڵاوسانی ئابوریی رزگار بكات، وەكو وەڵامێكیش بۆ لێدوانێكی وەزیری دەرەوەی ئێران كە باسی لەوەكردبوو ئەمریكا زۆر پەلەیەتی بۆ كاراكردنەوەی رێككەوتنی ئەتۆمیی و هەوڵی رازیكردنی تاران دەدات، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا رایگەیاند: كاری سەرەكیی ئێستای وڵاتەكەی پشتیوانییە لەخەڵك و خۆپیشاندەرانی ئێران كەدژی دەسەڵاتەكەیان و لەپێناو مافەكانیان تێدەكۆشن و ئامانجی واشنتۆن چالاك كردنەوەی رێككەوتنی ئەتۆمیی نیە. زیاتر لە 42 ساڵە سزای نێودەوڵەتیی لەسەر ئێران هەیەو ئەو سزایانەش لەدوای ساڵی 2018 بەكشانەوەی ئەمریكا لەڕێككەوتنی ئەتۆمیی زۆر زیاتری كردووەو كەڵەكەبوونی قەیرانە ئابوریی و سیاسییەكان دانیشتوانی وڵاتەكەی خستووەتە بەردەم دوو بژاردەی ناڕەزایەتی و برسێتی. مانگێك زیاترە شەقام و كۆڵانەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان و ئێران ئارامیی بەخۆیەوە نەبینیوەو حكومەتیش دەیەوێت بەبەڵێنی زیادكردنی موچەو گەڕانەوە بۆ رێككەوتنی ئەتۆمیی كەف و كوڵی ئەو خۆپیشاندانانە دامركێنێتەوە، بەڵام كورد وتەنی لەهەموو كاتێك زیاتر هەست بەوە دەكرێت كەدەسەڵاتی ئێران دەستی لەبنی هەمانە دەرچووەو چیتر خەڵكی ناڕازیی بەبەڵێنی موچەو رێككەوتنی ئەتۆمیی رازیی نابێت، چونكە تینوی ئازادییە. دەسەڵات دۆخی خراپی ئابوریی بۆ ناشاردرێتەوە ئیحسان خاندوزی، وەزیری دارایی و ئابوریی ئێران دوو هەفتە دوای سەرهەڵدانی ناڕەزایەتییەكان دانی بەوەدانا كەدانیشتوانی وڵاتەكەی لە 10 ساڵی رابردوو كەمترین پشكیان لەداهاتی گشتیی هەبووە و لەو ماوەیەشدا بەردەوام بەش و پشكیان زۆر زیاتر دابەزیوە. لەدوایین ئامارەكانی ناوەندی ئاماری كۆماری ئیسلامی ئێران كە لەسەر پاشەكەوتی دارایی لەسەرتاسەری ئەو وڵاتە بڵاویكردووەتەوە، دانیشتوانی یەزد بەپاشەكەوتی 44 ملیۆن تمەن لەساڵێكدا كەدەكاتە نزیكەی هەزارو 300 دۆلار بەبەراورد بەئاستی شوێنەكانی دیكە زیاترین پاشكەوتیان بووە. بەپێی ئەو ئامارانە، خەڵكی پارێزگاكانی سنەو كرماشان لەڕۆژهەڵاتی كوردستان و سیستان و بەلوچستان لەباشوری رۆژهەڵاتی ئێران كەمترین پاشەكەوتیان بەراورد بەسەرجەم شوێنەكانی دیكەی هەبووە كە دەكاتە ساڵانە پێنج ملیۆن تمەن كە بەدۆلار دەبێتە (147) دۆلار، بەزمانێكی دیكە توانای پاشەكەوتی دانیشتوانی ئەو سێ پارێزگایە لەساڵێكدا تەنها ئەو بڕە دۆلارە دەستنیشانكراوەیە كە رەنگە 25 كیلۆ گۆشتی لەساڵێكدا پێ بكڕدرێت. ئەوەی مایەی سەرنجە زیاترین خۆپیشاندان و ناڕەزایەتیی لەو ناوچانەش روودەدات كە بەپێی ئامارەكانی حكومەتیش ئاستی پاشەكەوتی ماددی و دارایی تێیاندا زۆر كەمەو دەكرێت بوترێت ئاستی هەوڵدان بۆ ئازادیی و ناڕەزایەتیی لەو ناوچانە زیاترە كە لەهەموان زیاتر گیرۆدەی هەژاریی و پەیداكردنی نانن. ئێران و سوریا خەونی هاوبەش لەئامارە نێودەوڵەتییەكاندا دەركەوتووە هەر هاووڵاتییەكی سوریا پێویستە موچە یان داهاتی 88 ساڵی خۆی كۆبكاتەوە بۆ ئەوەی بتوانێت لەو وڵاتەدا كە نزیكەی 12 ساڵە جەنگە، خانوویەك بكڕێت كە رەنگە خۆی نەتوانێت تێیدا بحەوێتەوەو دەبێت بەمیرات جێیبهێڵێت. ئێرانیش لەكۆی 113 وڵاتی جیهان لە رووی كڕینی خانووەوە دەكەوێتە ریزبەندی 96، واتە یەكێك لەو وڵاتانەی لە رووی ئاسانكاریی بۆ كڕینی خانوو دەكەوێتە ریزبەندیی دوایین وڵاتانی سەر گۆی زەوی و هاوكات دەكەوێتە ریزبەندی 10 وڵاتی یەكەمەوە كە بەراورد بەداهاتی تاك زیاترین نرخی زەوی و خانووی تێدا تۆماركراوە، بەگشتی لەبەراوردەكاندا دەركەوتووە داهاتی زۆربەی دانیشتوانی ئەو وڵاتە پێویستی بەپاشكەوتی زیاتر لە 60 ساڵ هەیە بۆ ئەوەی بتوانێت خانوویەك یان شوقەیەكی 90 مەتریی بكڕێت. بەپێی ستانداردە جیهانییەكان هەر خێزانێكی چوار كەسی دەبێت بەپاشكەوتی پێنج بۆ 15 ساڵ بتوانن ببنە خاوەنی خانوی خۆیان، بەڵام لەئێران و سوریا خەونێكی قورسە بۆ بەدەستهێنانی خانوو دەست بەپاشەكەوتی ماددی بكەیت لەكاتێكدا سوریا 12 ساڵە لەجەنگدایەو ئێرانیش لەدوای ساڵی 1988و جەنگی هەشت ساڵە لەگەڵ رژێمی بەعسی عێراق هیچ جەنگێكی دیكەی بەخۆیەوە نەبینیوە. خەونی كڕینی خراپترین ئۆتۆمبێل لەئێران كڕینی خراپترین ئۆتۆمبێلیش خەونێكی گەورەیە بۆ نموونە ئۆتۆمبێلی پراید (سایپا) كە لە رووی كوالێتی و تۆكمەییەوە بەخراپترین ئۆتۆمبێلی وڵاتەكەو تەنانەت رۆژهەڵاتی ناوەڕاستیش لەقەڵەم دەدرێت و لەئێران بەتوانجەوە پێی دەوترێت «بكوژ» نرخەكەی دەگاتە شەش هەزارو 200 دۆلار. بەپێی ئەو تووێژینەوە ئابوریانەی كەكراوە هەر هاووڵاتییەكی ئەو وڵاتە یان موچەخۆر یان كاسبێك ئەگەر داهاتی مانگانەی بگاتە 200 دۆلار دەبێت 31 مانگ سەرجەم داهاتەكەی پاشەكەوت بكات تا بتوانێ ئۆتۆمبێلێكی پراید بكڕێت و چارەنووس و ژیانیشی بخاتە مەترسییەوە. ئەوە لەكاتێكدایە لەئەڵمانیا بەپاشەكەوتی سەرجەم موچەی پێنج مانگ دەتوانرێت ئۆتۆمبێلێكی گونجاو لەسەرووی 10 هەزار دۆلار بكڕدرێت كە تائاستێكی باش ژیانت تێیدا پارێزراوە، لەبەلجیكا بەپاشەكەوتی 11 مانگ دەتوانریت ئۆتۆمبێلێكی 22 هەزار دۆلاری بكڕدرێت و لەئەمریكا بە 13 مانگ ئۆتۆمبێلێكی 17 هەزار دۆلاریی. ئەوەی جێگەی سەرنجە موچەی مامۆستایەك لەئێران دەگاتە پێنج ملیۆن و 200 هەزار تمەن كەناكاتە 200 دۆلار، بۆیە پرایدی بكوژ بۆ زۆربەی موچەخۆرانیش بووەتە خەونێكی ئاستەم لەو وڵاتە. ئەمریكا ئاوی پاك دەكات بەدەستی ئێران‌دا زیاتر لەیەك ساڵ و نیوە دوو كابینەی حكومەت لەئێران هەوڵی ئەوەیاندا كە چالاككردنەوەی رێككەوتنی ئەتۆمیی وەك خاڵێكی بەهێزی خۆیان بەخەڵكی وڵاتەكە پیشانبدەن و هیوایان لەسەر ئەوە هەڵچنیبوو بەو رێككەوتنە دۆخی ئابوریی بەرەو باشی بەرن، بەڵام رۆژی دووشەممە (17/10/2022) واشنتۆن بەلێدوانێكی فەرمی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا هەموو ریسەكانی لەدەسەڵاتی تاران كردەوە بەخوری و رایگەیاند؛ لەماوەی دەستپێكردنی خۆپیشاندانەكانی ئەو وڵاتەوە هیچ داواكارییەكمان بۆ دانوستان لەسەر گەڕانەوە بۆ رێككەوتنی ئەتۆمیی ئاڕاستەی ئێران نەكردووە . وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا بەفەرمی رایگەیاندووە؛ كاری سەرەكیی ئێستای ئەو وڵاتە پشتیوانییە لەخەڵك و خۆپیشاندەرانی ئێران كەدژی دەسەڵاتەكەیان و لەپێناو مافەكانیان تێدەكۆشن، بۆیە ئامانجی واشنتۆن چیتر چالاككردنەوەی رێككەوتنی ئەتۆمیی نێوان ئێران و وڵاتانی (5+1) نییە. لێدوانەكەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا دوای ئەوەهات كە حسێن ئەمیر عەبدوڵاهیان، وەزیری دەرەوەی ئێران رۆژی یەكشەممە (16/10/2022) رایگەیاندبوو ئەمریكا زۆر پەلەیەتی بۆ كاراكردنەوەی رێككەوتنی ئەتۆمیی و هەوڵی رازیكردنی تاران دەدات بەداواكارییەكانی. ئەوەی جێگای سەرنجە پێش سەرهەڵدانی خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەكان بۆ مەرگی ژینا ئەمینی، ئێران بەنێوەندگیری قەتەر داوای كردبو لەچوارچێوەی گەڕانەوەی بۆ رێككەوتنی ئەتۆمیی لانیكەم 100 ملیۆن بەرمیل نەوتی كۆگاكراوی خۆی لەماوەی سێ مانگدا لەبازاڕەكاندا بفرۆشێت، بەڵام ئەمریكا تەنها بە فرۆشی 50 ملیۆن بەرمیل رازیی ببوو، بەڵام تاران بەوە ناڕازیی بوو بەهیوای ئەوەی بتوانێت واشنتۆن رازیی بكات و بەهیچ شێوەیەك چاوەڕێی سەرهەڵدانی شۆڕشی ژینای لەوڵاتەكە نەدەكرد. پاشەكشێی ئێران لەپێوەرە نێودەوڵەتییەكان سندوقی دراوی نێودەوڵەتی لە (9/10/2022) پێشبینی خۆی لەسەر ئابوریی ئێران بڵاوكردەوە، كە بەپێی پێشبینییەكە گەشەی ئابوریی وڵاتەكە لەساڵی داهاتوودا دابەزین بەخۆیەوە دەبینێت و بێكاریش بەرزدەبێتەوە، بەڵام هەڵاوسان وەك خۆی دەمێنێتەوە. بەپێی پێشبینییەكە، گەشەی ئابوریی ئێران كە لەساڵی 2022 نزیكەی 3%بووە بۆ 2% لەساڵی داهاتوودا دابەزین بەخۆیەوە دەبینێت و رێژەی بێكاری لە 9.4% بۆ 9.6% بەرز دەبێتەوەو هەڵاوسانی ئابوریش لە 40%دا دەمێنێتەوە. موچەی مامۆستا وەك بارمتە ئەگەرچی زیاتر لەسێ مانگە مامۆستایانی سەرتاسەری رۆژهەڵاتی كوردستان و ئێران لەدۆخی خۆیان ناڕازین، بەڵام لەگەڵ سەرهەڵدانی ناڕەزایەتییەكان بەڵێن بەمامۆستایان درا كە لانیكەم موچەی هەر مامۆستایەك بڕی دوو ملیۆن و (300) هەزار تمەنی بۆ زیادبكرێت، كە ئەوەش تائێستا سێ جار لەلایەن پەرلەمانی ئێرانەوە دواخراوە. لەئامارەكانی حكومەتدا هاتووە 26 هەزار مامۆستا چاوەڕێی ئەوە دەكەن پلەكانیان بەرز بكرێتەوەو ئەو بڕە پارەیەی ئاماژەی پێكراوە بەموچەكانیان زیاد بكرێت بۆ ئەوەی موچەكانیان بگاتە حەوت ملیۆن و (728) هەزار تمەن كەدەكاتە (227) دۆلار. تەنها دوای 15 رۆژ لەخۆپیشاندانەكان لەكاردانەوەی مەرگی ژینا، میدیاكان و بەرپرسانی حكومەت بەڵێنیانداوە كە موچەی سەرجەم كارمەندانی حكومەت بەڕێژەی 20% بەرزبكەنەوە كەئەوەش هاوشێوەی بەرزبوونەوەی موچەی مامۆستایان، لەپەرلەمانی ئێران دەستی بەدەستی پێدەكرێت. لەئێستادا كرێكارێكی ئاسایی ئەگەر 30 رۆژ لەمانگێكدا كاربكات نزیكەی شەش ملیۆن تمەنی دەستدەكەوێت كەدەكاتە (176) دۆلار لەكاتێكدا هێڵی هەژاریی لەئێران بە 18 ملیۆن تمەن واتە (529) دۆلار دەستنیشان كراوە، بۆیە هەر خێزانێكی چوار كەسی ئەگەر داهاتیان لەو بڕە كەمتر بێت بەهەژار لەقەڵەمدەدرێن. لەهەژارییەوە بۆ نەداریی حكومەتی ئێران ئامارێكی جیاوازتری بڵاوكردووەتەوەو رایگەیاندووە هێڵی هەژاریی بۆ خێزانێكی سێ كەسی لە تاران 12 ملیۆن تمەن، واتە ئەگەر داهاتی ئەو خێزانە لە (352) دۆلار كەمتر بێت لەژێر هێڵی هەژارییەوە دەژین و لەشوێنەكانی دیكەی ئێرانیش هەر خێزانێكی سێ كەسی ئەگەر لەهەشت ملیۆن و 979 هەزار واتە (264) دۆلار كەمتری هەبێت، دەكەوێتە ژێڕ هێڵی هەژارییەوە. ئەوەی روونە موچەو داهاتی مانگانەی هیچ مامۆستا‌و كرێكار‌و كارمەندێك لەو وڵاتە هەشت ملیۆن تێناپەڕێنێت، بۆیە لەتارانەوە تاهەموو شارەكانی دیكەی ئەو وڵاتە زۆرینەی چینی كرێكار‌و موچەخۆر بەخوار هێڵی هەژاریی ئەژمار دەكرێن. ئامارەكەی حكومەت پێوەری خێزانی بەسێ كەس داناوە، بەڵام ئامارێكی دیكە كەحكومەتیش حاشای لێناكات ژمارەی ئەندامانی خێزانی بەچوار كەس پێوانە كردووە، بۆیە ئەگەر هەر خێزانێكی چوار كەسی لەئێران داهاتی نەگاتە (529) ملیۆن دۆلار دەكەوێتە ژێر هێڵی هەژارییەوە لەكاتێكدا داهاتی زۆرینەی خێزانەكان لەژێر (264) دۆلارەوەیە، واتە نزیكەی نیوەی پێوەری هەژاریی كە رەنگە ناوی بنرێت نەداریی. ژمارەی كۆی دانیشتوانی ئێران دەگاتە نزیكەی 85 ملیۆن كەس و بەپێی ئامارەكان 65 ملیۆن كەس لەچوارچێوەی خێزاندا داهاتیان لەخوار هێڵی هەژاریەوەیەو دەسەڵاتیش حاشای لەوەنەكردووە كە 70 ملیۆن كەس لەدانیشتوانی وڵاتەكە پێویستیان بەهاوكاریی داراییە. برسێتی یان مەرگ بۆ ئازدی لە 16ی مانگی رابردوەوە 30 پارێزگا لەكۆی 31 پارێزگای سەرتاسەری جوگرافیای ئێران خۆپیشاندان و ناڕەزایەتیی بەخۆیەوە بینیوەو لەماوەی 38 رۆژ ناڕەزایەتیشدا زیاتر لە 260 كەس كوژراون وەك ژمارەیەك لەشارەزای سیاسی و كۆمەڵایەتیی ئاماژەی پێدەكەن دەسەڵاتی ئێران بۆ ئەوەی حاشا لەكوشتنی یەك كەس بكات دەیان كەسی دیكە دەكوژێت، واتە پاشەكشێ لەلایەن ئەو دەسەڵاتەوە بەدیناكرێت، بۆیە بەلێكدانەوەیەك و شیكردنەوەیەكی ئاسایی بۆ ئەو دۆخە خەڵك و دانیشتوانی ئەو جوگرافیایە بەهەموو رەنگ و نەتەوەو ئاینە جیاوازەكانەوە یان دەبێت لەسایەی هەژاریی و نەدارییەوە بژین و بێدەنگ بن یان دەبێت لەپێناو سەربەستیدا ئامادەی گیانبەختكردن بن. دانیشتوانی ئەو وڵاتە لەهەموو كاتێك زیاتر كەوتوونەتە نێوان دوو بژاردەی سەربەستی یان برسێتیی لەكاتێكدا ئێران لەڕووی سەرچاوەی مرۆیی و سروشتییەوە بە یەكێك لەوڵاتە دەوڵەمەندەكانی جیهان ئەژماردەكرێت.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ هه‌ینی 2022/10/28 نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د شیاع ئه‌لسوودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقی فیدراڵ، دووباره پیرۆزبایی ده‌ستبه‌كاربوونی لێكرد‌و هیوای سه‌ركه‌وتنی له‌كار و ئه‌ركه‌كانیدا بۆ خواست، هه‌روه‌ها هه‌موو پشتگیرییه‌كی خۆیان و هه‌رێمی كوردستانی بۆ سه‌ركه‌وتنی به‌ڕێزیان و كابینه‌كه‌ی دووپات كرده‌وه و ئاماده‌ییی هه‌رێمی كوردستانی بۆ هه‌موو هه‌ماهه‌نگی و هاریكارییه‌كی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ حكومه‌ته‌كه‌یدا نیشان دا. لای خۆیه‌وه سه‌رۆك وه‌زیران ئه‌لسوودانی، سوپاس و پێزانینی بۆ په‌یوه‌ندی و هه‌ڵوێستی سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانی دووپات كرده‌وه و هیوای خواست حكوومه‌ته‌كه‌ی بتوانێت له‌م قۆناغه‌دا به هه‌ماهه‌نگی و هاریكاری له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان، دۆخی وڵات له هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه به‌ره‌و باشتر ببات و هێز و لایه‌نه عێراقییه‌كان پێكه‌وه له‌پێناو ئارامی و سه‌قامگیریی وڵات‌دا كار بكه‌ن و هه‌مووان هاریكار و یارمه‌تیده‌ر بن. هه‌ردوولا جه‌ختیان له گرنگی و پێویستیی هاریكاریی هاوبه‌ش و پێكه‌وه‌كاركردنی حكوومه‌تی فیدراڵی عێراق و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرده‌وه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی هه‌ولێر ـ به‌غدا له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوور و له چوارچێوی سیستمی فیدراڵیدا، هه‌روه‌ها هاوڕا بوون كه چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی وڵات به‌تایبه‌تیش كێشه هه‌ڵواسراوه‌كانی هه‌ولێر ـ به‌غدا و كێشه‌كانی دیكه‌ی عێراق، ڕۆڵێكی بنه‌ڕه‌تی له ئارامی و سه‌قامگیریی وڵات‌دا ده‌گێڕن، بۆیه پێویسته هه‌مووان به گیانێكی به‌رپرسانه‌ی نیشتمانیانه و به ڕه‌چاوكردنی به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاكانی وڵات، بۆ قۆناغی ئێستا و داهاتوو پێكه‌وه كار بكه‌ن.