هاوڵاتی - فادی شممەری ڕایگەیاند ئێمە وەڵامی گرووپە ت*ی*ر*ۆ*ر*ی*س*ت*ی*ە*ك*ا*ن نادەینەوە. - هەڵوێستی عێراق رون و ئاشكرایە و ئەیەوێت كۆمەڵێك ڕێكار بگرێتەبەر. - كەتائیبی ح*ز*ب*و*ڵ*ا*ی عێراقی ڕایگەیاند ئەبێت بزانیت چی ڕوودەدات ئەگەر بڕیارماندا بەشداری لە جەنگەكەدا بكەین. فادی شممەری ڕاوێژكاری سیاسی سەرۆك وەزیرانی عێراق و كەتائیبی حزوڵای عێراق هەڵوێستی خۆیان بەرامبەر ئەبو محەمەد جۆلانی فەرماندەی هێزەکانی تەحریر شام ڕاگەیاند. فادی شممەری ڕایگەیاند ئێمە وەڵامی گرووپە تیرۆریستیەكان نادەینەوە، هەڵوێستی عێراق رون و ئاشكرایە و ئەیەوێت كۆمەڵێك ڕێكار بگرێتەبەر تاكو رێكخراوە تیرۆریستیەكان نەگەڕێنەوە و خاكەكانی و شارەكانی داگیربكاتەوە . وتيشى: عێراق نایەوێت بگەڕێتەوە بۆ خاڵی سفر وەك ساڵی 2013 كە ئەم گرووپە تیرۆریستانە هاتنە ناو عێراقەوە و خوێنی خەڵكیان حەڵاڵ كرد، ئەمانەش هەمان گرووپن كە ئێستا لەسوریا سەریان هەڵداوە و لەسەر ئاستی جیهان بە تیروریست لەقەڵمدراون. ڕونیشیكردەوە ئێمە خۆمان دەزانین چی دەكەین و هەڵوێستەكانمان بە گوێرەی بەرژەوەندیەكانمان ڕێك دەخەین ، عێراق دەپارێزین و ڕێگە بەهیچ لایەنێك نادەین ئاسایشی عێراق تێكبدات و ئێمە ئامادەباشین و ئەتوانین وڵاتەكەمان بپارێزین و هەموو ڕێوشوێنێكیش دەگرینەبەر بۆ ئەم مەبەستە. لەلایەن خۆیەوە كەتائیبی حزبوڵای عێراقی ڕایگەیاند و پەیامەكەی ئاڕاستەی جۆلانی كردوو وتی: ئەبێت بزانیت چی ڕوودەدات ئەگەر بڕیارماندا بەشداری لە جەنگەكەدا بكەین.
هاوڵاتی - داوا لە محەمەد شیاع سودانی دەكەین رێگە بە ح*ە*ش*د*ی ش*ە*ع*ب*ی نەدات بێنە ناو سوریا و بەشداری شەڕەکە بکەن. - ئەو شۆڕشەی لە سوریا دەكرێت هیچ پەیوەندی بە عێراقەوە نییە. فەرماندەی هێزەکانی دەستەی تەحریر شام داوا لە محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق دەکات رێگە بە حەشدی شەعبی نەدات بێنە ناو سوریا و بەشداری شەڕەکە بکەن. ئەبو محەمەد جۆلانی فەرماندەی هێزەکانی تەحریر شام لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا، دوای راگەیاندنی کۆنترۆڵکردنی شاری حەما لەلایەن چەکدارەکانی، داواى لە محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق کرد رێگە بە هێزەکانی حەشدی شەعبی نەدات بێنە ناو سوریاوە. وتيشى: دڵنیایی دەدەین ئەوەی لە سوریا روودەدات پەیوەندی بە عێراقەوە نییە و داوا لە محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق دەكەین عێراق لەشەڕی سوریاوە نەگلێنێت، ئەو شۆڕشەی لە سوریا دەكرێت هیچ پەیوەندی بە عێراقەوە نییە، بەڵكو ئێمە بەنیازی پەیوەندی ستراتیژیین لەگەڵ عێراق. موقتەدا سەدرى ڕێبەری ڕەوتی سەدريش داواى لە حکومەتی عێراق كرد رێگە بە هیچ گروپێک نەدات بچێتە ناو خاکی سوریاوە.
هاوڵاتی - لە ماوەی تەنها 10 رۆژدا سوپاکەی رژێمی ئەسەد لە 3 پارێزگا پاشەکشەی کرد و لەلایەن چەکدارانی تەحریر شام کۆنترۆڵ کران. - بەشار ئەسەد بڕیاریداوە موچەی سەربازانی سوپای سوریا بە رێژەی %50 زیاد بکات. بەشار ئەسەد سەرۆكی سوریا موچەی سەربازەکانی سوپای وڵاتەكەی بە رێژەی %50 زیاد دەکات. دوای ئەوەی لە ماوەی تەنها 10 رۆژدا سوپاکەی رژێمی ئەسەد لە 3 پارێزگا پاشەکشەی کرد و لەلایەن چەکدارانی تەحریر شام کۆنترۆڵ کران، بەشار ئەسەد بڕیاریداوە موچەی سەربازانی سوپای سوریا بە رێژەی %50 زیاد بکات. بەهۆی شەڕو پێکدادانەکان دۆخی ژمارەیەکی زۆری هاوڵاتیانی سوریا لە ژێر هێڵی هەژارییەوەیە، بەڵام بەشار ئەسەد موچەی سەربازانی سوپاکەی زیاد دەکات، کە لە ئێستادا بە تەواوی ورەی لەدەستداوە و لە ماوەی 10 رۆژی رابردوو پاشەکشەی لە سێ گەورە پارێزگای ئەو وڵاتە کردووە.
هاوڵاتی - لەدوای ڕوداوەكانی سوریاوە ڕێوشوێنە ئەمنییەکانیان بەدرێژایی سنوری سوریا توندتركراون. - پاسەوانانی سنوری عێراق بەدرێژایی سنورەكان ئامادەن بۆ هەر هەڕەشەیەک، كە بۆ سەر موسڵ و عێراق بە گشتی دروست دەبێت. - ژورێکی ئۆپەراسیۆنی هاوبەش لە نێوان هێزەكانی عێراق و هێزەکانی سوریای دیموكراتدا هەیە. محەمەد كاكەیی ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا ئاشكرايكرد لە نێوان هێزەكانی عێراق و هێزەکانی سوریای دیموكرات ژورێکی ئۆپەراسیۆنی هاوبەشیان هەیە. محەمەد كاكەیی، ئەندامی لیژنەی ئاسایش لە ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا بەدەنگی ئەمریكای ڕاگەیاند، لەدوای ڕوداوەكانی سوریاوە ڕێوشوێنە ئەمنییەکانیان بەدرێژایی سنوری سوریا توندتركراون و کامێرای ئاسایشی لەسەر تەواوی سنوری پارێزگای نەینەوا لەگەڵ سوریا دانراون. ئاماژەی بەوەشکرد، پاسەوانانی سنوری عێراق بەدرێژایی سنورەكان ئامادەن بۆ هەر هەڕەشەیەک، كە بۆ سەر موسڵ و عێراق بە گشتی دروست دەبێت و لە ئامادەباشیدان. باسی لەوەشكرد، دەسەڵاتدارانی عێراق هەوڵەکانی هەماهەنگییان لەگەڵ هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەد) چڕتر کردوەتەوە، کە بەشێک لە دیوی سوریای سنورەکەیان کۆنترۆڵکردوە. ئەوەشی خستەڕو، ژورێکی ئۆپەراسیۆنی هاوبەش لە نێوان هێزەكانی عێراق و هێزەکانی سوریای دیموكراتدا هەیە، ئێمە زانیاری هەواڵگری هاوبەشین لەسەر هەر هەڕەشەیەک كە بۆ سەر هەردولا دروست دەبێت.
هاوڵاتی - چەكدارەكانی سوریا داوا لە سودانی دەكەن رێگە بە ح*ە*ش*د*ی ش*ە*ع*ب*ی نەدات بێنە ناو سوریا و بەشداری شەڕەکە بکەن. - هێزەکانی ح*ە*ش*د*ی ش*ە*ع*ب*ی لەسەر سنووری جیاکەرەوەی نێوان عێراق و سووریا دەستیان کردووە بە تۆکمەکردنی هێڵی بەرپەرچدانەوە. فەرماندەی هێزەکانی دەستەی تەحریر شام داوا لە محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق دەکات رێگە بە حەشدی شەعبی نەدات بێنە ناو سوریا و بەشداری شەڕەکە بکەن. ئەبو محەمەد جۆلانی فەرماندەی هێزەکانی تەحریر شام لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا، دوای راگەیاندی کۆنترۆڵکردنی شاری حەما لەلایەن چەکدارەکانی، داواى لە محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق کرد رێگە بە هێزەکانی حەشدی شەعبی نەدات بێنە ناو سوریاوە. پێشتریش سودانی لە میانی کۆبونەوەی نائاسایی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی عێراق داوای لە فەرماندە سەربازی و ئەمنیەکان کردبوو هەموو توانای خۆیان بخەنە گەڕ بۆ رووبەروو بوونەوەی ئاڵنگارییەکان. ئەمڕۆ سەلام عەزیز یاریدەدەری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی نەینەوای حەشدی شەعبی ڕایگەیاند هێزەکانی حەشدی شەعبی لەسەر سنووری جیاکەرەوەی نێوان عێراق و سووریا دەستیان کردووە بە تۆکمەکردنی هێڵی بەرپەرچدانەوە لەم دیوەی سنوور.
هاوڵاتی - چەكدارەكانی سوریا داوا لە سودانی دەكەن رێگە بە ح*ە*ش*د*ی ش*ە*ع*ب*ی نەدات بێنە ناو سوریا و بەشداری شەڕەکە بکەن. - هێزەکانی ح*ە*ش*د*ی ش*ە*ع*ب*ی لەسەر سنووری جیاکەرەوەی نێوان عێراق و سووریا دەستیان کردووە بە تۆکمەکردنی هێڵی بەرپەرچدانەوە. فەرماندەی هێزەکانی دەستەی تەحریر شام داوا لە محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق دەکات رێگە بە حەشدی شەعبی نەدات بێنە ناو سوریا و بەشداری شەڕەکە بکەن. ئەبو محەمەد جۆلانی فەرماندەی هێزەکانی تەحریر شام لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا، دوای راگەیاندی کۆنترۆڵکردنی شاری حەما لەلایەن چەکدارەکانی، داواى لە محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق کرد رێگە بە هێزەکانی حەشدی شەعبی نەدات بێنە ناو سوریاوە. پێشتریش سودانی لە میانی کۆبونەوەی نائاسایی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی عێراق داوای لە فەرماندە سەربازی و ئەمنیەکان کردبوو هەموو توانای خۆیان بخەنە گەڕ بۆ رووبەروو بوونەوەی ئاڵنگارییەکان. ئەمڕۆ سەلام عەزیز یاریدەدەری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی نەینەوای حەشدی شەعبی ڕایگەیاند هێزەکانی حەشدی شەعبی لەسەر سنووری جیاکەرەوەی نێوان عێراق و سووریا دەستیان کردووە بە تۆکمەکردنی هێڵی بەرپەرچدانەوە لەم دیوەی سنوور.
هاوڵاتی - فەرمانبەرانی پلە یەک تا چوار، شەش هەزار دینار وەردەگرن. - فەرمانبەرانی پلە پێنج بەرەو خوار، بڕی پێنج هەزار دینار وەردەگرن. حكومەتی عێراق ڕایگەیاند هەر فەرمانبەرێک رۆژانی پشوو دەوام بکات پارەی زیادە وەردەگرێت. نووسینگەی ڕاگەیاندنی محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، ئەو فەرمانبەرانەی لە ڕۆژانی پشووی هەفتانە یان پشووی فەرمی دەوام دەکەن پارەیان بۆ خەرج دەکرێت. وتيشى: فەرمانبەرانی پلە یەک تا چوار، شەش هەزار دینار وەردەگرن،هەروەها فەرمانبەرانی پلە پێنج بەرەو خوار، بڕی پێنج هەزار دینار وەردەگرن.
هاوڵاتی - بەهیچ جۆرێک هێزەکانی سووریای دیموکرات هیچ پێشڕەوییەکیان نەکردووە. - تەنها بەرپەرچی چەندین هێرشیان داوەتەوە. - توانیویانە چەندین چەکدار بەدیلبگرن و هەندێکیشیان یان بریندارکراون یاخود کوژراون. ناوەندی راگەیاندنی هێزەكانی سووریای دیموكرات (هەسەدە) رایگەیاند، هێزەكانییان هیچ پێشڕەویەكیان بەرەو ناوچەكانی ریفی رۆژهەڵاتی حەڵەب نەکردووە، تەنها بەرپەرچی چەندین هێرشیان داوەتەوە. ئەمڕۆ پێنجشەممە، ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی سووریایی دیموکرات راگەیەندراوێکیان بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، لە چەند میدیایەک کە نزیکن لە نەیارەکانیان باس لە جموجۆڵ و پێشڕەوی هەسەدە کراوە بە ئاڕاستەی ناوچەكانی رۆژهەڵاتی حەلەب، ئەوەش دوورە لە راستییەوە و بەهیچ جۆرێک هێزەکانی سووریای دیموکرات هیچ پێشڕەوییەکیان نەکردووە. ئاماژە بەوەش کراوە، جەخت لەوەدەکەنەوە کە نەخشەی سەربازی هێزەکانیان تا ئێستا نەگۆڕاوە، بە پێچەوانەوە لەماوەی دوو رۆژی رابردوودا لە چەندین لاوە وەڵامی هێرشی گروپە چەکدراکانیان داوەتەوە، کە ئەوەش بۆ پاراستنی گەلەکەیان بووە نەوەک بیانەوێت بچە ناو بازنەی گرژیو ئاڵۆزییەکانی سووریاوە. وتيشيان: ئەو هێرشانەی کە کرابووە سەریان، لە ناوچەكانی ژێر دەسەڵاتی ئەنجومەنی سەربازی مەنبەج و تەبقە بووە، کە توانیویانە چەندین چەکدار بەدیلبگرن و هەندێکیشیان یان بریندارکراون یاخود کوژراون.
هاوڵاتی - بەهیچ جۆرێک هێزەکانی سووریای دیموکرات هیچ پێشڕەوییەکیان نەکردووە. - تەنها بەرپەرچی چەندین هێرشیان داوەتەوە. - توانیویانە چەندین چەکدار بەدیلبگرن و هەندێکیشیان یان بریندارکراون یاخود کوژراون. ناوەندی راگەیاندنی هێزەكانی سووریای دیموكرات (هەسەدە) رایگەیاند، هێزەكانییان هیچ پێشڕەویەكیان بەرەو ناوچەكانی ریفی رۆژهەڵاتی حەڵەب نەکردووە، تەنها بەرپەرچی چەندین هێرشیان داوەتەوە. ئەمڕۆ پێنجشەممە، ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی سووریایی دیموکرات راگەیەندراوێکیان بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، لە چەند میدیایەک کە نزیکن لە نەیارەکانیان باس لە جموجۆڵ و پێشڕەوی هەسەدە کراوە بە ئاڕاستەی ناوچەكانی رۆژهەڵاتی حەلەب، ئەوەش دوورە لە راستییەوە و بەهیچ جۆرێک هێزەکانی سووریای دیموکرات هیچ پێشڕەوییەکیان نەکردووە. ئاماژە بەوەش کراوە، جەخت لەوەدەکەنەوە کە نەخشەی سەربازی هێزەکانیان تا ئێستا نەگۆڕاوە، بە پێچەوانەوە لەماوەی دوو رۆژی رابردوودا لە چەندین لاوە وەڵامی هێرشی گروپە چەکدراکانیان داوەتەوە، کە ئەوەش بۆ پاراستنی گەلەکەیان بووە نەوەک بیانەوێت بچە ناو بازنەی گرژیو ئاڵۆزییەکانی سووریاوە. وتيشيان: ئەو هێرشانەی کە کرابووە سەریان، لە ناوچەكانی ژێر دەسەڵاتی ئەنجومەنی سەربازی مەنبەج و تەبقە بووە، کە توانیویانە چەندین چەکدار بەدیلبگرن و هەندێکیشیان یان بریندارکراون یاخود کوژراون.
هاوڵاتی - شەڕوپێكدادانەكان لە نێوان گرووپە چەكدارەكان و سوپای سوریا زۆر توندبوونەتەوە. - فڕۆكە جەنگیەكانی روسیا و سوریا گورزێكی كوشندەیان دژ بە توندڕەوەكان وەشاندووە. ڕوانگەی سوری بۆ مافەكانی مرۆڤ ڕایگەیاند گرووپە چەكدارەكان تاكو ئێستا نەیانتوانیوە بچنە ناو شاری حەما. ڕامی عەبدولڕەحمان بەڕێوەبەری ڕوانگەكە ڕایگەیاند گرووپە چەكدارەكان كە دژ بە هێزەكانی حكومەتی سوریا شەڕ دەكەن تا ئێستا نەیانتوانیوە بچنە ناو شاری حەما. وتيشى: شەڕوپێكدادانەكان لە نێوان گرووپە چەكدارەكان و سوپای سوریا زۆر توندبوونەتەوە لە دەورووبەری شاری حەما. لەلایەن خۆیەوە ئاژانسی هەواڵەكانی سوریا بڵاویكردەوە فڕۆكە جەنگیەكانی روسیا و سوریا گورزێكی كوشندەیان دژ بە توندڕەوەكان وەشاندووە لە گوندەكانی حەما و بەدەیانیان كەسیان لێكوژراوە.
هاوڵاتی - شەش فەوجی کۆماندۆیان ئامادەکردووە بۆ بڵاوکردنەوەی لەم دیوی سنوور. - بەدرێژایی نزیکەی 60 کیلۆمەتر ئامێرەکانمان دەستیانکردووە بە دروستکردنی خاڵ - لە قەزای شنگالەوە کەرەڤانەمان گواستووەتەوە سەر سنوور بەدرێژایی 100 بۆ 150 کلیۆمەتر. سەلام عەزیز یاریدەدەری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی نەینەوای حەشدی شەعبی ڕایگەیاند هێزەکانی حەشدی شەعبی لەسەر سنووری جیاکەرەوەی نێوان عێراق و سووریا دەستیان کردووە بە تۆکمەکردنی هێڵی بەرپەرچدانەوە لەم دیوەی سنوور. سەلام عەزیز بۆ میدیاكان ڕایگەیاند مەبەست لە هەنگاوەكەی حەشدی شەعبی پڕکردنەوەی ناوچەی سنوورییه بە ئاراستەی بیابان و بۆ راوەدوونانی هەر جموجۆڵێکی داعش و پشتیوانیکردنی هێزەکان رووەو سنووری سووریا. وتيشى: شەش فەوجی کۆماندۆیان ئامادەکردووە بۆ بڵاوکردنەوەی لەم دیوی سنوور، لە وادی عجێج لە باشوور تاوەکو سنووری یەکلاکەرەوە لەگەڵ ئەنبار. لەلایەن خۆیەوە زیاد رەعد برکی لە بەڕێوەبەرایەتیی ئەندازەی سەربازییە له حەشدی شەعبی و دەڵێت: بەدرێژایی نزیکەی 60 کیلۆمەتر، ئامێرەکانمان دەستیانکردووە بە دروستکردنی خاڵ، هەروەها لە قەزای شنگالەوە کەرەڤانەمان گواستووەتەوە سەر سنوور بەدرێژایی 100 بۆ 150 کلیۆمەتر. فالح فەییاز، سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی رەتیکردەوە چەکدارانی گرووپەکە لە سووریا هەبێت و وتی، لەژێر دەسەڵاتی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانن بۆ جێبەجێکردنی ئەرکەکانیان. فەییاز، بۆ بەسەرکردنەوەی هێزەکانیان سەردانی سنووری نەینەوای کرد. هاوکات بۆ دڵنیابوونی زیاتر لە تووندوتۆڵیی سنوور، سوپاسالار و جێگری فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق، سنووری عێراق-سووریایان بەسەرکردەوە. بەوتەی میقداد میرى، گوتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق، یەکەم جارە لە مێژووى وڵاتەکەدا، سنوورەکەی بەم شێوەیە تۆکمە بکرێت. عێراق سێ هەزار و 716 کیلۆمەتر سنووری لەگەڵ وڵاتانى دراوسێ هەیە کە زیاتر لە 600 کیلۆمەتری لەگەڵ سووریایە.
هەڵکردنی ئاڵای تورکیا لەسەر قەڵای حەلەب نیشانەیەکی مەترسیدارە. حکومەتی دیمەشق بەهۆی ڕەتکردنەوەی هەموو دەستپێشخەرییەکان بەرپرسیارێتی هەیە. ئامادەکردنی هاوڵآتی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی سووریای دیموکرات، (جاندا محەمەد) هۆشداری دەربارەی پەرەسەندنی دۆخی سەربازی لە باکووری ڕۆژئاوای سووریا دەردەبڕێت و داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکات دەستتێوەردان بکات. جاندا محەمەد ئاماژەی بە کردەوە سەربازییەکانی دژی کورد لە ناوچەکانی شەهبا و تەلڕەفعەت کرد و ڕایگەیاند، کە هەڵکردنی ئاڵای تورکیا لەسەر قەڵای حەلەب نیشانەیەکی مەترسیدارە. جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی سوریای دیموکرات هەردوو لایەنی تورکیا و حکومەتی دیمەشقی بە بەرپرس دەزانێت لە ئاڵۆزبوونی دۆخەکە. تورکیا بەرپرسیارە لە پەرەسەندنی جەنگەکان، لەکاتێکدا حکومەتی دیمەشق بەهۆی ڕەتکردنەوەی هەموو دەستپێشخەرییەکان بەرپرسیارێتی هەیە. جاندا محەمەد داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکات دەستبەجێ هەنگاو بنێت بۆ ڕاگرتنی ئاڵۆزییەکان و پاراستنی ژیانی هاوڵاتیانی مەدەنی لە ناوچەکە.
- حکومەتی عێراق پابەندە بە داخستنی سنورەکان و ڕێگریکردن لە هەر جۆرە جموجۆڵێکی سەربازی. - عێراق ئامادەیە بەشداری لەهەر هەوڵێکدا بکات کە ئامانج لێی گەیشتن بە سەقامگیری لە سوریا بێت. - ڕێگە نادەین خاكی عێراق بۆ گواستنەوەی چەك و هێز بۆ سوریا بە كاربهێنرێت. حكومەتی عێراق ڕایگەیاند ڕێگە نادەین خاكی عێراق بۆ گواستنەوەی چەك و هێز بۆ سوریا بە كاربهێنرێت. باسم عەوادی وتەبێژی فەرمی حكومەتی عێراق ڕایگەیاند، ڕێگە نادەن خاكی وڵاتەكەيان بۆ گواستنەوەی چەك و هێز بۆ سوریا بە كاربهێنرێت بە بێ ڕەزامەندی حكومەت. باسم عەوادی بە سكای نیوزى ڕاگەیاند، لەبارەی پێشهاتەكانی سوریایەوە هەڵوێستی فەرمی حکومەت داخستنی سنورەکان و ڕێگریکردنە لە هەر بەزاندن ێكی نایاسایی چەکداران، حکومەتی عێراق پابەندە بە داخستنی سنورەکان و ڕێگریکردن لە هەر جۆرە جموجۆڵێکی سەربازی لە دەرەوەی ئەو پلانەی كە دەوڵەت دایڕشتوە. ئاماژەی بەوەشكرد، تاكو ئێستا حکومەت هیچ داوایەکی فەرمی لە لایەنی ئێرانییەوە سەبارەت بە ناردنی هێز بۆ پاڵپشتیکردنی ڕژێمی سوریا لە ڕێگەی خاکی عێراقەوە پێنەگەیشتوە، هەروەها عێراق ڕێگە نادات خاکەکەی بۆ گواستنەوەی هێز یان چەک بە بێ ڕەزامەندی خۆی بەکاربهێنرێت. لەبارەی ترسی عێراق لە دوبارەبونەوەی سیناریۆی ساڵی 2014، کاتێک بارودۆخی سوریا بوە هۆی دزەکردنی گروپە تیرۆریستییەکان بۆ ناو عێراق و کۆنترۆڵکردنی ناوچەیەکی فراوانی ئەو وڵاتە، وتەبێژی حكومەتی عێراق باسی لەوەكرد، "حکومەت کار بۆ ئەمنیەتی سنورەکان دەکات، بە بڵاوەپێکردنی هێزی سەربازی و بەهێزکردنی چاودێری ئەمنی بۆ ئەوەی ئەو کارەساتە دوبارە نەبێتەوە". ئەوەشی خستەڕو، محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق پێشتر دەستپێشخەریەكی بۆ نێوەندگیری لە نێوان سوریا و تورکیادا خستبووەڕو، هەروها چارەسەری سیاسی هەمەلایەنە بە بەشداریی زلهێزە نێودەوڵەتی و ناوچەییەکان تاکە ڕێگەیە بۆ کۆتاییهێنان بە كێشەو قەیرانەكانی سوریا. جەختی لەوەشکردەوە، عێراق ئامادەیە بەشداری لەهەر هەوڵێکدا بکات کە ئامانج لێی گەیشتن بە سەقامگیری لە سوریا بێت، هەروەها دەیانەوێت دڵنیابن لەوەی كە قەیرانەکانی سوریا کاریگەری لەسەر ئاسایشی عێراق نەبێت.
-نادیە موراد هەڵگری خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی و ژینا مودەڕیس گۆرجی چالاكوانی رۆژهەڵاتی کوردستان، چوونە نێو لیستێكی جیهانیەوە. - نادیە موراد كاردەكات بۆ لێپرسینەوە لە داعش و یارمەتیدانی بنیاتنانەوەی کۆمەڵگە و داکۆکیکردن لە قەرەبوکردنەوەی ڕزگاربوان. - ژینا مودەڕیس ئەندامی کەمپەینی کۆکردنەوەی ملیۆنێک واژۆ بوو، بۆ چاكسازی یاساكانی ئێراندا و كۆتاییهێنان بە جیاكاری لە دژی ژنان. لیستی ئەو ژنانە بڵاوكرایهوه، کە ساڵی 2024 بونەتە سەرچاوەی ئیلهام و کاریگەرییان لەسەر جیهان هەبوە، لە لیستەكەدا ناوی 100 ژن هەن، كە دووان لەوان كوردن و بریتین لە نادیە موراد، هەڵگری خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی و ڕزگاربوی دەستی داعش و ژینا مودەڕیس گۆرجی، چالاكوان و رۆژنامەنوسی کوردی رۆژهەڵاتی کوردستان. تۆڕی هەواڵی BBC-ی بریتانی لیستی 100 ژنە كاریگەرەكانی ئەمساڵی بڵاوكردەوە، كە هەریەكە لە نادیە موراد، چالاكوان و هەڵگری خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی و هاوكات ڕزگاربوی دەستی داعش و داکۆکیکاری مافی ئەو ژنانەیە کە روبەڕوی توندوتیژیی بونەتەوە، هەروەها ژینا مودەڕیس گورجیش لە لیستەكەدا هەیە، كە چالاكوان و ڕۆژنامەنوسێكی كوردی ڕۆژهەڵاتی كوردستانە و یەكێكە لەوانەی داوای ریفۆڕمی یاسای ژنانی لە ئێران كردوە و ئێستا لە زیندانیكراوە. نادەیە موراد براوەی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیە و ئێستا داکۆکیکاری ڕزگاربوانی توندوتیژی سێکسیە، چالاکوانی مافی مرۆڤ و ڕزگاربوی جینۆسایدی ئێزیدییەكانە لە عێراق، كاتێك کە دەوڵەتی ئیسلامی (داعش) لە ساڵی 2014 ئەنجامیدا. بهگوێری تۆڕی ههواڵی BBC چەکدارانی داعش نادیە موراد دەگرن و ناچاری بە كۆیلایەتی دەكەن و دەستدرێژی دەكەنە سەری، بەڵام دوای سێ مانگ نادیە توانی ڕزگاری بێت و بە شێوەیەکی بوێرانە و بێترس، باسی لەو ستەم و دەستدرێژییانە کرد کە لەو ماوەیەدا دژی ئەنجامدرابون. بەگوێرەی تۆڕەكە، نادیە كاردەكات بۆ لێپرسینەوە لە داعش و یارمەتیدانی بنیاتنانەوەی کۆمەڵگە و داکۆکیکردن لە قەرەبوکردنەوەی ڕزگاربوان، 10 ساڵ دوای کۆمەڵکوژی ئێزیدییەکان، هێشتا نادیە وەکو سیمبولی داکۆکیکردن لە مافی ژنان دەبینرێت. تۆڕی هەواڵی BBC لەبارەی "ژینا مودەڕیس گورجی"یەوە دەڵێت، "چالاكوان و دامەزرێنەری ڕێكخراوی ژیڤانۆی ژنانە لە ساڵی 2019، كە لەڕێگەی پەروەدەردە و پشتوانی كۆمەڵایەتیەوە داكۆكی لە مافەكانی ژنان دەكات و بەرەنگاری توندوتیژی لە دژیان دەبێتەوە. ئهوهشی خستهڕو، ژینا مودەڕیس لە دەستپێکی جوڵانەوەکانی (ژن، ژیان، ئازادی) لە ئێران دوجار دەستبەسەرکراوە و بە تۆمەتی "پڕوپاگەندە لە دژی رژێم" دادگایکرا و سزای 21 ساڵ زیندانیی بەسەردا سەپێندرا، بەڵام دواتر سزاکەی بۆ 2 ساڵ و 4 مانگ كەمكرایەوە و ئێستا زیندانیە. بەگوێرەی تۆڕە بەریتانیەكە، ژینا مودەڕیس ئەندامی کەمپەینی کۆکردنەوەی ملیۆنێک واژۆ بوو، بۆ چاكسازی یاساكانی ئێراندا و كۆتاییهێنان بە جیاكاری لە دژی ژنان، ئەو هاوکات نمونەیەکی تایبەتە بۆ ژنانی کورد و ژمارەیەك بەرهەمی لەو بوارەدا هەیە.
- داوا لە وڵاتە دراوسێ و پەیوەندارەکانی قەیرانی سووریا دەکات بەپەلە لە بەغدا کۆببنەوە. - هاوپەیمانییەکە پشتیوانی و پاڵپشتیی خۆی بۆ هەموو هەوڵە دیپلۆماسی و ئەمنییەکانی حکومەتی عێراق دەربڕی. - هەموو خەڵکی عێراق دڵنیادەکاتەوە کە ئامادەکاریی پێویست کراوە بۆ ئەوەی نەهێڵدرێت عێراق رووبەڕووی مەترسی بێتەوە. هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت دڵنیایی دەداتە خەڵکی عێراق و دەستپێشخەرییەک رادەگەیێنێت، داوا لە وڵاتە دراوسێ و پەیوەندارەکانی قەیرانی سووریا دەکات بەپەلە لە بەغدا کۆببنەوە. هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت بە ئامادەبوونی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیران و مەحموود مەشهەدانی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە بەغدا کۆبووەوە. بەگوێرەی راگەیێندراوی هاوپەیمانییەکە پشتیوانی و پاڵپشتیی خۆی بۆ هەموو هەوڵە دیپلۆماسی و ئەمنییەکانی حکومەتی عێراق دەربڕی، کە هەر لەسەرەتای قەیرانی سووریاوە داویەتی و داوا دەکات بەغدا بارەگای گفتوگۆ بەردەوامەکان بێت. هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت، هەموو خەڵکی عێراق دڵنیادەکاتەوە، کە ئامادەکاریی پێویست کراوە بۆ ئەوەی نەهێڵدرێت عێراق رووبەڕووی مەترسی بێتەوە. هەروەها دووپات لەسەر گرتنەبەری رێکارەکان دەکاتەوە، کە تێیدایە لەلایەک ئاسایش و سەلامەتیی خاکی سووریا و لەلایەکی دیکەش ئاسایشی نەتەوەیی عێراق بپارێزێت، هەروەها گرتنەبەری ئەو رێکارانەش لە رێگەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە عێراق و سووریا دا. هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت، دەستپێخەرییەک رادەگەیێنێت و داوا لە وڵاتانی دراوسێ و وڵاتە پەیوەندارەکانی قەیرانی سووریا دەکات، کۆبوونەوەیەکی بەپەلە لە بەغدا بکەن.