پارێزگاری پارێزگای سێرتی باکوری کوردستان هەموو جۆرە چالاکی و خۆپیشاندانێکی بۆ ماوەی ١٥ رۆژ لەو پارێزگایە قەدەغەکرد. لە کاتێکدا کە ئەمڕۆ ساڵی ٢٠٢٢ کۆتایی دێت و بەبۆنەی سەری ساڵی نوێوە جیهان ئاهەنگ دەگێڕێت، پارێزگاری پارێزگای سێرتی باکوری کوردستان هەموو جۆرە چالاکی و خۆپیشاندانێکی لە کاتژمیر ١٢ی ئەمشەوە تاوەکو ١٥ رۆژی دیکە قەدەغەکرد. پارێزگاری سێرت لەم بارەیەوە راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، قەدەغەکردنی خۆپیشاندان و چالاکیەکان بۆ ئەوەیە کە ئاسایشی خەڵکی پارێزگاکە پارێزراو بێت. ئەوەش لە کاتێکدایە کە هەموو ساڵێک دەزگا و رێکخراوە مەدەنیەکان و پارتە کوردیەکان، لە کۆتایی ساڵدا کۆنفڕانسی رۆژنامەوانی ئەنجام دەدەن و تێیدا ئامار و داتای نوێ لەبارەی کاروچالاکی و پێشێلکاریەکانی ساڵی رابردوو دەخەنەڕوو.
هاوڵاتی سەرۆکی ئەمریکا ڕۆژی هەینی لێخۆشبوونی بۆ شەش تاوانبار دەرکرد کە سزا درابوون ، ئەو تۆمەتبارانەی کە پێشتر نزیکەی نیوەی سزاکەی خۆیان تەواوکرابوو. لە ڕاگەیاندێکی کۆشکی سپیدا هاتووە، کە جۆ بایدن باوەڕی بە دەرفەتی دووەم هەیە وئەو کەسانەشی ئازادکراون، بەهۆی کارەکانیان لە باشترکردنی کۆمەڵگە و ژیانی ئەو کەسانەی دەوروبەریان بووە. ئەو کەسانەی کە بڕیارەکەیان بۆ دەرچووە پێشتر بە تاوانەکانی کوشتنی پلە دوو، بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەر " ماریجوانا" سزادرابوون. بەرپرسێکی کۆشکی سپی ڕایگەیاندووە، ئەو لێخۆشبوونانەی سەرۆکی ئەمریکا بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی داد وبە پڕۆسەی راوێژکاری ئەنجام دراوە. ئەم لێخۆشبوونەی سەرۆکی ئەمریکا دوای ئەوە دێت کە ڕۆژی هەینی بڕیاری لێخۆشبوونی گشتگیری بۆ تاوانەکانی پێشووی فیدراڵی دەرکرد سەبارەت بە بازرگانیکردن بە ماریجواناوە، ئەمەش نیگەرانی بەرپرسانی باڵای ئیدارەی ئەمریکای لێکەوتەوە بەهۆی ئەوەی پێیان وابوو ئەم بڕیارە کاریگەری لەسەر هەزاران هاوڵاتی ئەمریکی دەبێت. لەبارەی لێخۆشبوونی ئەم ٦ تاوانبارەوە، بەرپرسێکی کۆشکی سپی باسی لەوە کردووە کە سەرۆک بایدن بڕوای بە دەرفەتی دووەم هەیە بۆ ئەوکەسانەی کە باشبوون وچاکسازیان لەخۆیاندا نیشانداوە، هەروەها سەرۆکی ئەمریکا ئاماژەی بەوە کردووە کە ئەمریکا وڵاتی چانسی دووەمە. هاوکات یەکەم بڕیاری لێخۆشبوونی بایدن بۆ تاوانبارانی سزادراو، لە مانگی حوزەیران بوو لە ٣ کەس خۆشبوو کە بەتاوانی بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرە بەهێزەکانەوە سزادرابوون.
هاوڵاتی فەرماندەیی ناوەندی سوپای ئەمەریکا ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند، نزیکەی 700 چەتەی داعش لە سوریا و عێراق لە 313 ئۆپەراسیۆندا لە ساڵی 2022 کوژراون. جەین میشێل کوریلا، فەرماندەی ناوەندی سوپای ئەمەریکا ڕایگەیاند، زۆربەی ئۆپەراسیۆنەکان بە هاوکاری هێزە کوردییەکان و بە پشتیوانی ئەمەریکا و هێزەکانی سوریای دیموکرات و هێزە ئەمنییەکانی عێراق ئەنجامدراون هاوکات سوپای ئەمەریکا لە 108 ئۆپراسیۆنی هاوبەش و 14 ئۆپەراسیۆنی یەکلایەنەی سوریادا بەشدار بووە و لەو چوارچێوەیەدا 466 چەتەی داعش کوژراون. وتیشی، لە ١٩١ ئۆپەراسیۆنی هاوبەش لەگەڵ عێراق دا لە عێراق بەلایەنی کەمەوە 220 چەتەی داعش کوژراون. ئەوەشی ڕونکردەوە ،" لەماوەی ساڵی ڕابردوودا هێزە ئەمنییەکانی عێراق توانایان نیشاندا بۆ بەردەوامبوون لە ئۆپەراسیۆنەکان بۆ لەناوبردنی داعش و بە توندی بەدوای گروپی تیرۆردا لە عێراق گەڕاون و لەناویان بردون بۆ و باشترکردنی ئاسایش وسەقامگیری عێراق". ئەو فەرماندەیە ئاماژەی بەوەشدا "لە سوریا هێزەکانی سوریای دیموکرات بەردەوامن لە پیشاندانی ئیرادە و کارامەیی و توانا بۆنە هێشتنی چەتەکانی داعش و لەناوبردنیان " . باسی لەوەشکرد، زیاتر لە 10 هەزار چەتەی داعش لە بنکەکانی دەستبەسەرکردن لە سەرتاسەری سوریا ماونەتەوە و 20 هەزاریش لە عێراق دەستبەسەر کراون. جێگەیباسە ٢٦ی ئەم مانگەش، تیرۆریستانی داعش هێرشیان کردبووە سەر ناوەندی ئاسایشی رەقە و بەوهۆیەوە، سێ ئەندامی ئاسایشی و سێ شەڕڤانی هەسەدە شەهید بوون.
هاوڵاتی بڕیاری دادگایەک لە پاکستان تووڕەیی دروست کرد دوای ئەوەی تاوانبارێکی ئازاد کرد کاتێک ڕازی بوو هاوسەرگیری لەگەڵ قوربانیەکەی بکات. دەوالات خانی تەمەن ٢٥ ساڵ دوای ئەوەی دەستدرێژی کردە سەر کچێکی خاوەنپێداویستی تایبەت (نابیست) لە مانگی ئایاردا لەلایەن دادگای ناوچەی بونیر لە باکوری ڕۆژئاوای پارێزگای خەیبەر پەختونخوا بە زیندانی هەتاهەتایی سزا درا. دوای دەستێوەردانی پیاوانی بەتەمەنی ناوچەکە یان ئەنجومەنی پیران ڕێککەوتنێک کرا لە نێوان لەنێوان خان و خێزانی ئەو کچەدا کە لە ئەنجامی ئەو هێرشەدا منداڵێکی هەبوو،بەوەی ئەو تاوانبارە ئازاد بکرێت گەر ڕازی بێت بە هاوسەرگیری کردن لەگەڵ قوربانییەکەدا ،خان ڕۆژی دووشەممە ئازاد کرا دوای ئەوەی ڕێکەوتنەکە لەلایەن دادگای باڵای پیشاوەرەوە پەسەند کرا. ئەم بڕیارە ڕێکخراوەکانی مافی ژنان و چاڵاکوانانی توڕە کرد کە دەڵێن ئەم بڕیارانە شەرعیەت دەدەنە توندوتیژی سێکسی دژی ژنان لە پاکستان ئەمەشە بۆتە هۆی ئەوەی زۆرینەی کەیسەکانی دەستدرێژی سێکسی بە بێدەنگی دەهێڵدرێنەوەو ناچنە دادگا و تاوانباران ناگیرێن. بە وتەی ئەسما جەهانگیر لە خانەی یارمەتی یاسایی، ئەو کەسانەی کە داوایان لەسەر هەیە قورسە لە پاکستان دادگەیی بکرێن و بگیرێن. وتیشی، هەڕەشە و زۆرەملێ لەلایەن خێزان و کۆمەڵگاوە لە کەیسەکانی دەستدرێژی سێکسیدا لە پاکستان شتێکی ئاساییە و ڕزگاربووان و خێزانەکان بە گشتی لە ترسی گێلی دادگاییکردنەکە مەسەلەکە لە دەرەوەی دادگا یەکلایی دەکەنەوە. چالاکوانی مافی مرۆڤی پاکستان تاهیرا عەبدوڵا گوتی "پێویستە یاساکانی دەستدرێژی سێکسی پاکستان هەموار بکرێتەوە بۆ گۆڕینی دەستدرێژی سێکسی لە تاوانی تایبەتەوە بەرامبەر بە کەسێک بۆ تاوانێک دژی دەوڵەت، بەو هۆیەشەوە دەوڵەت دەبێت ببێتە والی (پارێزەر) ڕزگاربووەکە و کەیسەکە جێبەجێ بکات – بۆ ڕێگەگرتن لە هەر جۆرە سازشێکی تایبەت، ڕێکەوتنی دارایی، یان "لێبوردەیی" کە لە لایەن کەسانی دەوڵەمەندی خاوەن دەسەڵاتەوە لە دژی هەژار و بێدەسەڵات دەکرێت.
هاوڵاتی لە جەژنی کریسمس دا لە نەخۆشخانەی تیوکسبێری بەریتانیا هەرساڵێک ئاژەڵێکی جیاواز دەبەنە سەردانی نەخۆشەکان. نەخۆشخانەی تیوکسبێری کە نەخۆشخانەیەکی تایبەت بە بەساڵاچوانە،هەموو ساڵێک وەک نەریتێک ئاژەڵەکان دەبرێنە سەردانی نەخۆشەکان. ئەمساڵ دوو پەنگوینی پیرۆ کە ناویان پرینگڵ و ویجتە، هێنرانە نەخۆشخانەکە وبەسەر نەخۆشەکاندا گەڕێندران.
هاوڵاتی سەرچاوەیەکی ئەمنی لەفەرماندەیی پۆلیسی پارێزگای ئەنبار ڕۆژی هەینی دەستگیرکردنی دیارترین بازرگانی ماددەی هۆشبەر لەئۆپەراسیۆنێکی ئەمنی بەئامانجگرتنی گەڕەکە جیاوازەکانی شاری ڕومادی ڕاگەیاند. سەرچاوەیەک لە لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی زانیاری عەرەبی گوتی " هێزێکی ئەمنی لە فەرماندەیی پۆلیسی ئەنبار بۆسەیان بۆ یەکێک لە دیارترین بازرگانەکانی ماددەی هۆشبەر داناوەوو توانییویانە دەستگیری بکەن لە یەکێک لە گەڕەکەکانی شاری ڕومادی توانراوە بەبێ هیچ بەرگرییەک دەستگیری بکرێت". وتیشی، هێزهكه لهمیانهی دهستگیركردنی ئهو تۆمهتبارهدا توانیویان دهست بهسهر بڕێكی زۆر حهپی ماددهی هۆشبهردا بگرن كه ویستویهتی لهچهند ناوچهیهكی جیاوازی پارێزگای ئهنبار بازرگانیان پێوهبكات". ئهوهشخراوەتەوە، "تۆمهتبارهكه له ئێستادا به ماددهی 48ی مادده هۆشبهرهكان دهستبهسهركراوه و دۆسیهكهی رهوانهی لایهنی پهیوهندیدار دهكرێت بۆ ئهوهی رێكاری یاسایی لهگهڵدا بگیرێتهبهر
هاوڵاتی لە گفتوگۆیەکی هەردوو سەرۆکی ڕووسیا و چین لە رێگەی ئۆنلاینەوە، سەرۆکی ڕووسیا بە هاوتا چینیەکەی ڕاگەیاندووە کە پەیوەندیە دیپلۆماسیەکانی نێوان چین وڕوسیا باشترین پەیوەندیە لە مێژوودا. لە گفتوگۆکەی نێوانیاندا ڤلادیمێر پوتین و شی جینپینگ، ڤلادیمێر پوتین باسیشی لەوەکردووە کە چاوەڕێ دەکات هاوتا چینیەکەی لە ساڵی ٢٠٢٣ دا سەردانی مۆسکۆ بکات. لە پەخشێکی کەناڵی سی سی تیڤی چینی کە بڵاوکراوەتەوە کە سەرۆکی چین، پێزانینی خۆی بۆ ڕووسیا دەربڕیوە و هەروەها جەختی لەوەش کردۆتەوە کە ڕووسیا هەرگیز ئەوەی ڕەتنەکردۆتەوە کە لە رێگەی دانوستانە دیپلۆماسیەکانەوە کێشەکانی لەگەڵ ئۆکرانیا چارەسەر بکات. هاوکات بەپێی پەخشی کەناڵی سی سی تیڤی، سەرۆکی چین دەربارەی جەنگی ئۆکرانیا و ڕووسیا بە پوتینی ڕاگەیاندووە کە دانوستانەکانی پرسی ئاشتی لەگەڵ ئۆکرانیادا بە ئاسانی ناڕوات، هەروەها چین بەردەوام ئەبێت لە هەڵوێستی دادپەرەوەرانەی خۆی سەبارەت بە وپرسە.
هاوڵاتی دادگای سەربازی میانمار، ڕۆژی هەینی لە دادگایەکی داخراودا کۆتایی بە دادگاییکردنی ئانگ سان سوچی هێنا و حەوت ساڵ زیندانیکردنی بۆ زیادکرد بەوەش کۆی سزای زیندانیکردنی بوو بە ٣٣ ساڵ. ئەم دادگاییکردنەی ئانگ سان سوچی، لەدوای دادگاییکردنی مانگی ئەیلول کۆتاین دادگاییکردنی ڕاویژکاری پێشووی میانمارە، کە سزای ٣ ساڵ زیندانیکردن و کاری قورسی بەسەردا سەپاندبوو. دادگای سەربازی میانمار، ڕۆژی هەینی بە ئاڕاستەکردنی پێنج تۆمەت کە لەنێویاندا تۆمەتی جیبەجێنەکردنی ڕێکارە پێویستەکان و گەندەڵی لە بەکارهێنانی هێلیکۆپتەری حوکمی بە وزیری دەرەوە هەبوو تۆمەتبارکرا، دووبارە سزای زیندانیکردنی بۆ زیادکرا بە ماوەی ٧ ساڵی دیکە. دادگای سەربازی میانمار لە دوای کودەتاکەی ساڵی ٢٠٢١ کە ئانگ سان سوچی کە زۆرینەی دەنگەکانی بەدەستهیانبوو لە هەڵبژاردنی ساڵی ٢٠٢٠ و دەستبەسەریان کرد و زیندانیان کرد، دواتر دووبارە نزیکەی چوار مانگ لەمەوبەر دادگایی کرایەوە و سێ ساڵی دیکەیان بۆ زیادکرد. ئەم دادگاییکردنەی ئانگ سان سوچی لەکاتێکدایە کە دوای جار هەفتەی ڕابردوو، ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتوەکان داوای ئازادکردنیان کرد. ئاو نگ سان سوچی کە تەمەنی ٧٧ ساڵە، براوەی خەڵاتی نۆبڵ و ڕاوێژکاری پێشوی میانمار، تا ئێستا لەدوای کودەتاکەوە ڕووبەڕووی زیار لە ١٩ تۆمەتی جۆراو جۆر بۆتەوە، لەماویە ڕابردووشدا ڕووبەڕووی زیاتر لە ١٤ تۆمەتی جۆراو جۆر بۆتەوە لەوانەش پێسێلکردنی یاسایی نهێنی فەرمی، جێبەجێ نەکردنی ڕێکارە خۆپارێزیەکان بۆ ڤایرۆسی کۆرۆنا.
هاوڵاتی بەپێی شیکردنەوەیەک کە لەلایەن پەیامنێرانی بێسنورەوە بڵاوکراوەتەوە، نزیکەی 1700 ڕۆژنامەنووس لە سەرتاسەری جیهاندا کوژراون لە ماوەی 20 ساڵی ڕابردوو. پەیامنێرانی بێسنور لە ڕاپۆرتێکدا ڕایانگەیاند لە ماوەی 20 ساڵی ڕابردودا نزیکەی 1700 ڕۆژنامەنوس لە جیهاندا کوژراون هاوکات ساڵانی 2003 تا 2022 لە کوشندەترین ساڵەکان بووە بۆ ڕۆژنامەنوسان. کریستۆفەر دیلۆیر، سکرتێری گشتی ئاڕ ئێس ئێف، وتی: "لە پشت هەواڵ و ڕاپۆرتەکانەوە ئەو کەسایەتییە بەهرەدارانە هەببون کە بە ژیانی خۆیان پارەیان داوە بۆ کۆکردنەوەی زانیاری و گەڕانیان بۆ ڕاستی و سۆزیان بۆ رۆژنامەگەری". ئار ئێس ئێف ڕایگەیاند، لە 20 ساڵی ڕابردودا عێراق و سوریا مەترسیدارترین وڵات بوون کە وەک ڕۆژنامەنووسێک کار بکرێت تێیدا دەڵێن " کۆی گشتی 578 ڕۆژنامەنووس کوژراون لە ماوەی 20 ساڵی ڕابردوودا، کە دەکاتە زیاتر لە لە سێیەکی کۆی گشتی جیهان". پاشان مەکسیکۆ (125 کوژراو)، فلیپین (107)، پاکستان (93)، ئەفغانستان (81) و سۆماڵیا (78) بەدوایان دێت. بە پێی ڕاپۆرتەکە، "تاریکترین ساڵەکان" ساڵی 2012 و 2013 بوون، "بەهۆی زۆریی شەڕ لە سوریا"کە لە ساڵی 2012 نزیکەی 142 ڕۆژنامەنوس کوژراون هاوکات لە ٢٠١٣ نزیکەی ١٤٤ ڕۆژنامەنوس کوژراون . دوای توركیا، كه نۆ رۆژنامهنووس كوژراون، فهرهنسا به ههشت كوژراو له رێزبهندی چوارهم مهترسیداترین وڵات بۆ كاری رۆژنامهنووسان له ئهوروپا دادهنرێت، ئهمهش دوای رووداوهكانی (شارلی ئیبیدۆ) له ساڵی 2015. ئەو ڕێکخراوە باسی لەوەشکردووە وردە وردە ئامارەکان نزم بونەوە بەڵام لە ساڵی 2022دا دووبارە دەستی بە بەرزبونەوە کردووە بەهۆی شەڕی ئۆکرانیاوە تا ئێستا ئەمساڵ 58 ڕۆژنامەنووس کوژراون لە ساڵی 2021دا لە 51 ڕۆژنامەنووس کوژراون. ئاڕ ئێس ئێف جەختی لەوەشکردەوە ئەو وڵاتانەش کە بەشێوەیەکی ڕەسمی جەنگی تێدا نییە بەهەمان شێوە سەلامەت نین بۆ ڕۆژنامەنوسان. بهگوتهی رێكخراوهكه، له ئێستادا كیشوهری ئهمهریكا (بهرازیل، مهكسیك، كۆلۆمبیا و هندوراس) به مهترسیداترین شوێن بۆ كاری رۆژنامهگهری دادهنرێت، چونكه نیوهی ژمارهی قوربانیان له ساڵی 2022 لهو كیشوهره بووه. جێگەیباسە، بەپێی ئامارەکانی یونسکۆ، کوشتنی رۆژنامەنووسان لە نزیکەی نۆ حاڵەتدا لە 10 حاڵەتدا بێ سزا ماونەتەوە.
هاوڵاتی کەمێک بەر لەئێستا لهكاتی گۆڕینی بتڵێكی غاز له چێستخانهیهكی ناوچهی نازیلی سهر به ههرێمی ئایدن له ڕۆژئاوای توركیا، تهقینهوهیهك رویداوه و بههۆیهوه حهوت كهس گیانیان لهدهستدا و چوار كهسی دیكهش برینداربون. ئەمڕۆ پێنجشەممە لە چێشتخانەیەک لە لە ڕۆژئاوای تورکیا تهقینهوهیهك رویدا تهقینهوهكه لهكاتی ئامادهكردنی خواردن و داواكاری سهردانكارانی ئهو چێشتخانهیه بوه، كاتێك ستافی چێستخانهكه ههوڵیانداوه بتڵێكی غازی بهتاڵ بگۆڕن روداوهكه رویداوه و غازهكه تهقیوهتهوهو ژمارهیهك هاوڵاتی برنداربون و ژمارهیهكی دیكهش گیانیان لهدهستداوە. بههۆی تهقینهوهی غازهكهوه تا ئێستا حهوت كهس گیانیان لهدهستداوه و چوار كهسی دیكهش برنداربون، تیمهكانی بهرگری شارستانی و فرایكهوتنی خێراش چونهته شوێنی روداوهكه و برینداران بۆ نهخۆشخانه گواستوەتەوە".
هاوڵاتی لە ویلایەتی تەکساس، قوتابخانەیەکی تایبەت بە ئەو کچە هەرزەکارانە هەیە کە دووگیانن یان منداڵیان هەیە و تەمەنیان لە خوار ١٨ ساڵەوەیە، ئەمەش لەپێناو پاراستن ودانەبڕانیان لە پڕۆسەی خوێندن. قوتابخانەی ئامادەیی لینکۆڵن پارک لە شاری برانوسڤیل لە ویلایەتی تەکساسە، لە ساڵی ٢٠٠٥ ئەو خوێدنکارانە وەرئەگرێت کە لەتەمنی هەرزەکاری بوونەتە دایک یاخود دایکن و تەمەنیان لە نیوان ١٤ بۆ ١٩ ساڵاندایە. زۆرینەی خوێندکارانی قوتابخانەکە خەڵکی ئەمریکای لاتینن و هیسپانیەکان %٩٤ لەسەدی خەڵکی شارەکە پیکدەهێنن و ڕێژەی کچانی هەرزەکاری دووگیان ودایکی هەرزەکار لە تیایاندە بەرزترینە. بەڕێوبەری قوتابخانەی لینکۆڵن دەڵێت، پێویستە گرنگی بدەین بەو هەرزەکارانە و بەردەوام بین و لە پڕۆسەی خوێندن، هەروەها بە خوێندکارەکانی دەڵێت پێویستە ئەوە بزانن کە ئەمە کۆتایی دوونیا نیە و ژیانێکی گەورەیان لەپێشە. زۆربەی ئەو خوێندکارانەی لە ئامدەیی لینکۆڵن پارک دەخوێنن خاوەنی داهاتێکی کەمی ڕۆژانەن، بەشێکیان مەکسیکین ولەدایکبووی ئەمریکان، ڕۆژانە بۆ ئەوەی بگەنە قوتابخانە لە ماتامۆرس لە تاماولیپاسەوە دێنە ئەمریکا. قوتابخانەکە وەک هەر قوتابخانەیەکی دیکەی ئاسایی ئەمریکا دیزاین کراوە و پاسی تایبەت بە خوێندکارانی تێدایە، هەروەها لەسەر دیواری قوتابخانەکان پۆستەری جۆراوجۆر هەڵواسراون کە هانی خوێندکاران دەدەن بچنە خوێندنی زانکۆ، لەگەڵ ئەوەشدا دیواری قوتابخانەکان پۆستەری تایبەت بۆ رێنمایی دایکایەتی وپەروردەکردنی منداڵ و خزمەتگوزاریەکانی دایکایەتی پێوەهەڵواسراوە. یەکیك لە خویندکارەکان لەتەمنی ١٥ ساڵیدا لە ڕۆژی لەدایکبونەکەی هەستی بەوەکردووە دووگیانە، دەڵێت ئەو دوای ئەوەی هاوپۆلەکانی دەزانن کە دووگیانە خۆیانی لێ دوورئەخەنەوە هەربۆیە لە پڕۆسەی خوێندن دادەبڕێت وهاوڕێکانی خۆیانی لێ دوورئەخەنەوە، ئەو ئیستا یەکێکە لە خویندکارەکانی قوتابخانەی لینکۆڵن پارک لە ئەمریکا. لە کاتێکدا کە مافی دایکایەتی ومافی لەبابردنی منداڵ لە ئەمریکادا هێشتا گفوگۆی گەرمی لەسەرە وکاردناوەیەکی گەورە لەسەر قەدەغەکردنی مافی لەباربردن کرا لەماوەی رابردوودا ، قوتابخانەی لینکۆڵن پارک پڕۆگرام وپەیڕەوی تایبەت بۆ ئەو کچە هەرزەکارانە دادەنێت کە لەتەمەنێکی هەرزەکاریدا بوونەتە دایک و دووگیان بوون،وەک بەڕێبوبەری قوتابخانەکە دەڵێت لەپێناو ڕووبەڕووبونەوەی ئەو ئاستەنگانەیە کە لەو تەمەنەدا تووشی بوون. هەرچەندە رێژەی لەدایکبوونی منداڵ و هەرزەکارانی دووگیان لە ئەمریکا لەسەرانسەری ئەمریاک ڕووی لەکەمبون کردووە، بەڵام لەناو کچە هەرزەکارانی باشور وناوەڕاستی ئەمریکا رووی لە زیادبوون کردووە و شتێکی باوە لەنێویاندا. پسپۆڕان هۆشداری ئەدەن لە بەرزی رێژەی دایکانی هەرزەکار لە لەناو خەڵکی لاتینی ئەمریکا، ئەمەش بەتایبەت دوای بڕیارەکەی ساڵی ٢٠٢٢ ی دادگای باڵا کە رێگری لە لەباربردنی منداڵ دەکات ڕێژەکە ڕووی لە زیادبوون کردووە.
هاوسەرۆکی ئەنجومەنی جێبەجێکاری خۆبەڕێوبەریی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لەسەر کۆبوونەوەی سووریا، تورکیا و ڕووسیا هۆشداری دەداتە دیمەشق دەڵێت، بە هاوکاریکردنی دەوڵەتی داگیرکەری تورک دژی ئیدارەی خۆبەڕێوبەریی “هەڵەیەکی مێژوویی دەکات”. لە چوارچێوەی هەوڵەکانی ڕووسیا بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی دەوڵەتی تورک و حکومەتی سووریا، ڕۆژی ٢٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢ وەزیرانی بەرگریی و سەرۆکی دەزگا هەواڵگرییەکانی سووریا و تورکیا و ڕووسیا لە مۆسکۆی پایتەختی ڕووسیا کۆبوونەوە. حەسەن کۆچەر، هاوسەرۆکی ئەنجومەنی جێبەجێکاری ئیدارەی خۆبەڕێوبەریی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ڕایگەیاند: ڕێککەوتنەکانی ئەم دواییەی نێوان حکومەتی دیمەشق و ڕژێمی تورکیا، سووریا دەکاتە تۆنێلێکی تاریک. کۆچەر لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی هاوارنیوز ئەوەشی وتووە:”دەوڵەتی داگیرکەری تورک ئامانجی داگیرکردنی خاکی سووریایە لەسەر حسابی خەڵکی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، هەروەک ئەوەی لەگەڵ لیوا سکەندەرۆن و عەنتاب کردی”. هۆشداریشیدا لەوەی، ڕێککەوتنی ئەمدواییەی نێوان سووریا و تورکیا بە سپۆنسەری ڕووسیا، دەبێتە هۆی دابەشبوونی سووریا. جەختیشیکردەوە:”خەڵکی ناوچەکە بەرخۆدان دەکەن و ئەو ڕێککەوتنانە ڕەتدەکەنەوە، ئەگەر دەوڵەتی داگیرکەری تورک هێرش بکاتە سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا و بڕیاری ئەم هێرشە لە کۆبوونەوەی سێ قۆڵیدا بدرێت، ئەوە هەڵەیەکی مێژووییە کە حکومەتی دیمەشق دەیکات”. کۆچەر داوای لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و ڕووسیا کرد، کە هاوکار نەبن لە کۆمەڵکوژییەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک دژی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا. هاوسەرۆکی ئەنجومەنی جێبەجێکاری خۆبەڕێوبەریی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ئەوەشی خستەڕوو، کە چارەسەری قەیرانی سوریا لە جێبەجێکردنی سیستەمێکی لامەرکەزیدایە لە سەرتاسەری خاکی سووریا و وتی:”دەبێت بەرهەمە سروشتییەکانی سووریا بە شێوەیەکی دادپەروەرانە بەسەر خەڵکی سووریادا دابەشبکرێت، سەرچاوە ژێر زەوینییەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا تەنها موڵکی خەڵکی ئەم ناوچەیە نییە، بەڵکو موڵکی هەموو سوورییەکانە”. وتیشی:”ئەم جۆرە چارەسەرانە قەیرانە ئابووری و کۆمەڵایەتییەکانی سووریا چارەسەر دەکرێت، داواش لە حکومەتی دیمەشق دەکەم، لەگەڵ خەڵکی ناوچەکە بگەنە ڕێککەوتن”.
ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، یەکێک لە چارەسەرەکان بۆ بەرزکردنەوەی بەھای دینار دابەشکردنی مووچەیە بە دۆلار. سوعاد مالیکی ئەندامی لیژنەی ستراتیژی بۆ چاودێریکردنی بەرنامەی حکومەت رایگەیاند، ھەنگاوەکانی حکومەت دژی سپیکردنەوەی پارە و رێکارەکانی بانکی ناوەندی بۆ رێگری لە قاچاغبردنی دراو بۆ دەرەوەی عێراق، ھۆکاری دابەزینی بەھای دینارن. راشیگەیاند، یەکێک لە چارەسەرەکان بۆ بەرزبوونەوەی بەھای دینار دابەشکردنی مووچەیە بە دۆلار، بەڵام ئەوەش چارەسەرێکی بنەڕەتی نییە. سوعاد مالیکی وتیشی، ژمارەیەک پەرلەمانتار داوای کۆبوونەوەیەکی نائاسایی ئەنجومەنی نوێنەرانیان لەبارەی دابەزینی بەھای دینار کردووە، بەڵام تائێستا وادەی ئەو کۆبوونەوەیە دیارینەکراوە.
لە ساڵانی رابردوودا هەزاران هاووڵاتی عێراقی، بەهۆی پەلامارەکانی رێکخراوی تیرۆریستی داعشهوه، ناچار بە بەجێهێشتنی ماڵ و حاڵیان بوون و پەنایان بردبووە بەر کەمپەکان. بڕیاریشە لە ماوەی شەش مانگدا ئەو کەمپانەی سەرتاسەری عێراق دابخرێن کە تایبەتن بە ئاوارە ناوخۆییەکان. وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق، ئیڤان فایەق، لە لێدوانێکیدا بۆ کەناڵەکانی راگەیاندن، باسی لەوە کرد حکوومەتی بەغدا لە چوارچێوەی پلانەکانی بۆ ساڵی نوێ، بڕیاریداوە کەمپەکانی تایبەت بە ئاوارە ناوخۆییەکان لە ماوەی شەش مانگدا دابخرێن و ئاوارەکان بنێردرێنەوە سەر ماڵ و حاڵیان. ئیڤان فایەق، ئاماژەی بەوەشدا ئەمە تەنها کاری وەزارەتی کۆچ و کۆچبەران نییە بەڵکو پێویستە سەرجەم وەزارەتە پەیوەندیدارەکان هەلومەرجی گونجاو بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکان دابین بکەن، گوتیشی: "پێویستە ئەو ناوچانەی دانیشتوانەکانیان ئاوارەبوون، بەزووترین کات خزمەتگوزاری ئاو، کارەبا و شارەوانییان بۆ دابین بکرێت. لە شەش مانگی ئایندەدا دەبێت سەرجەم وەزارەتە پەیوەندیدارەکان ئەرکی سەرشانیان بەجێبهێنن و ئاسایشی ئەو ناوچانەش بە باشترین شێوە بپارێزرێت". ئەو وەزیرەی عێراق، باسی لەوەش کرد کە لە کاتی پەلامارەکانی داعشدا ٣٠٠ خێزان روویان لە تورکیا و هەشت هەزار خێزانیش روویان لە سووریا کردووە، رێکارە فەرمییەکانیش بۆ گەڕانەوەی ئەو خێزانانە دەستیان پێکردووە. ئیڤان فایەق، ئاماژەی بەوەشدا لە دوای راگەیاندنی بڕیارەکەی حکوومەت، دانیشتوانی کەمپەکان کە ژمارەیان ٥٠٠-٧٠٠ خێزانە دەستیان بە ئامادەکاری کردووە بۆ گەڕانەوە بۆ ناوچەکانی خۆیان، گوتیشی: "لەم بابەتەدا گەورەترین کۆسپ، خاپووربوونی ناوچەکان و خانووەکانە کە خراپترین نموونەشیان گوندەکانی سەر بە شارۆچکەی شنگالن". جێی ئاماژەیە لە سەرتاسەری عێراقدا ٥٣ کەمپ هەن کە نزیکەی ٣٧ هەزار ئاوارەیان تیادا نیشتەجێن.
سەرۆکوەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سوودانی رایگەیاند، کۆمەڵگای عێراقی دەستپێشخەریی کردووە بۆ بەرەنگاربوونەوەی گرووپە تیرۆریستییەکان بە هەماهەنگیی لەگەڵ هێزە ئەمنییەکان لەپێناو بەدیهێنانی ئاسایش و سەقامگیریی و پاراستنی ئاشتی کۆمەڵایەتیی. بەگوێرەی ئەو راگەیەندراوەی کە لە نووسینگەی رۆژنامەوانیی سەرۆکوەزیرانی عێراقەوە بڵاوکراوەتەوە، محەمەد شیاع سوودانی پێشوازیی لە شاندێکی سەرۆک هۆزەکانی شەممەر لە پارێزگای نەینەوا بە سەرۆکایەتی شێخ فەیسەڵ حەروش جەربا کردووه. لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە دراوە، لە دیدارەکەدا کە جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان، قەیس خەلەف محەمەداوی ئامادەی بووه، شاندەکە باسیان لە رەوشی پارێزگای نەینەوا و پێداویستییە ئەمنییەکان کردووه بۆ دڵنیایی دەستەبەرکردنی سەقامگیریی تیایدا به هەموو پێکهاتەکانییەوە، لەگەڵ داواکاریی بۆ باشترکردنی رەوشی خزمەتگوزاریی و ئابووری لە هەموو قەزا و ناحییەکانی پارێزگاکە. شاندەکە ستایشی رۆڵی سەرۆکوەزیرانیان کردووە بۆ خێرا وەڵامدانەوە و گرتنەبەری رێوشوێنی ئەمنی پێویست لە بەرامبەر گیان لهدهستدانی شێخ سوهەیل نەجم کە یەکێک بوو لە شێخەکانی هۆزی شەمەر کە لە رووداوێکی تیرۆریستیدا کوژرا. سەرۆکوەزیرانی عێراق ههروهها ستایشی رۆڵی قارەمانانەی هۆزە رەسەنەکانی عێراقی کردووە و هەڵوێستی شێخ سوهەیل نەجم و وەڵامی بوێرانەی بۆ تیرۆریستان بەرزنرخاندووە. سوودانی رایگهیاندووه: "کۆمەڵگای عێراقی دەستپێشخەریی کردووە بۆ بەرەنگاربوونەوەی گرووپە تیرۆریستییەکان بە هەماهەنگیی لەگەڵ هێزە ئەمنییەکان لەپێناو بەدیهێنانی ئاسایش و سەقامگیریی و پاراستنی ئاشتی کۆمەڵایەتیی".
