ئەمڕۆ 104 رۆژە ناڕەزاییەتییەکان بەردەوامە و رێوڕەسمی چلەی مەرگی حەوت کوژراوی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئەسفەهان و تاران ئەهواز بەڕێوچو، سەرۆک وەزیرانی نوێی ئیسرائیل رایگەیاند؛ کار سەرەکیی حکومەتەکەی گورز وەشاندن دەبێت لە بەرنامە و دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران و ئیتاڵیا داوای راگرتنی سێدارە و گۆڕینی هەڵسوکەوتی دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی دەکات. چلەی مەرگی گەنجێکی ناڕەزایەتییەکانی دێولان بەڕێوچو چلەی مەرگی موحسین نیازی یەکێک لە گەنجانی کوژراوی شاری دێولان لە رۆژهەڵاتی کوردستان بەرێوەچو و لە رێوڕەسمەکەشدار وەک ناڕەزایەتییەک بەرامبەر لەسێدراەدان، پەتی سێدارە سوتێنرا. موحسین نیازی تەمەن 32 ساڵ، شاخەوان و وەزشکاری کورد لە رێکەوتی (20/1/2022) بە گوللـەی هێزە ئەمنییەکانی ئێران لە ناڕەزایەتییەکانی شاری دیوڵان کوژا. چلەی کوژراوێکی تاران توندوتیژیی تێکەوت لە تاران چلەی مەرگی حەمیدڕەزا روحی، یەکێک لە کوژراوانی ناڕەزایەتییەکانی ئەو شارە بە بەشداریی جەماوەرێکی بەرچاو لە گۆڕستانی (بەهەشتی زەهرا) بەڕێوچو و لە رێوڕەسمەکەشدا دروشم دژی دەسەڵات وترایەوە و هێزە ئەمنییەکانیش هێرشیان کردە سەر بەشداربوان. حەمیدڕەزا روحی تەمەن 19 ساڵ لە ناوچەی (شەهرێ زیبا)ی تارانی پایتەختی ئێران بە گولـلەی هێزە ئەمنییەکان پێکرا و گیانی لەدەستدا. هاوکات لە شاری ماڵێ میر(ئیزە) لە پارێزگای خوزستان کە دانیشتوانی لە پێکهاتەی لوڕ-ن بە بەشداریی خەڵکێکی زۆر چلەی مەرگی میلادی سەعیدیان و سپێهر مەقسودی تەمەن 14 ساڵ  بەڕێوچو و دروشم دژی دەسەڵات و هێزە ئەمنییەکانی ئێران وترایەوە. لە شاری ئەسفەهان بە بەشداریی ژمارەیەکی زۆر لە خەڵکی شارەکە چلەی مەرگی عەلی عەباسی، یەکێک لە کوژراوانی ناڕەزایەتییەکان بەرێوچو. لە شاری مەرودەشت-ی پارێزگای فارس چلەی مەرگی ئارمان عەبادی بەڕێوچو و لە شاری ئەهواز لە باشوری ئێران کە دانیشتوانی لە نەتەوەی عەرەب-ن چلەی عاتیفە نێعمانی یەکێک لە کوژراوانی ناڕەزایەتییەکانی ئەو شارە بەرێوچو ئەو خانمە 37 ساڵ تەمەنە دوای دەستگیرکردنی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە ژێر ئەشکەنجەدا کوژرا. خانمێکی کورد بە تۆمەتی بێڕێزیی بە خامنەیی سزای 65 مانگ زیندانیی بەسەردا سەپێنرا   موژگان کاوسی، نوسەر و چاکوانی سیاسیی کورد کە پێشتر تۆمەتی هەوڵدان دژی کۆماری ئیسلامی و هاندان بۆ جەنگ و تێکدانی ئاسایشی ئێرانی دراوبوە پاڵ سزای 65 مانگ زیندانیی بەسەردا سەپێنرا. ئەو خانمە کوردەی نیشتەجێی پارێزگای مازەندەران لە باکوری ئێران لە دانیشتنی دادگادا ئەستۆ پاکیی سەلمێنرا و مەترسیی لەسێدراەدانی لەسەر نەماوە بەڵام دادگا بە تۆمەتی بێڕێزیی بە عەلی خامنەیی، رێبەری کۆماری ئیسلامی ئێران سزای زیندانیی بەسەردا سەپێنرا.         ئیتاڵیا بەهۆیی لەسێدارەدانی خۆپیشاندەران هۆشداریی دەداتە ئێران جیۆرجا میلۆنی، سەرۆک وەزیرانی ئیتاڵیا، رۆژی پێنجشەممە لە دوایین کۆنگرەی رۆژنامەوانیی ساڵی 2022 رایگەیاند؛ ئەوەی ئێستا لە لایەن دەسەڵاتی ئێران بەرامبەر بە خەڵک و خۆپیشاندەران دەکرێت بۆ رۆما قبوڵکراو نییە و چیتر لە بەرامبەر ئەو دۆخەدا دان بەخۆماندا ناگرین.  میلۆنی وتی: ئەگەر دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی ئێران، هەڵسوکەوتی خۆی نەگۆڕێت ئەوا ئیتاڵیا و وڵاتانی هاوپەیمانی سزای توند و کاریگەری دژی ئەو دەسەڵاتە دەسەپێنن. لێدوانەکانی میلۆنی لە کاتێکدایە رۆژی چوار شەممە باڵیۆزۆی ئێران لە رۆما بانگهێشتی وەزارەتی دەرەوەی ئیتاڵیا کرا و پێی راگەیەنرا دەبێت بە زوترین کات سزای سێدراە و ئەشکەنجەی دەستگیرکراوانی ناڕەزایەتییەکان لەو وڵاتە راگیرێت. ئێران لە دوای مەرگی ژینا ئەمینی و کاردانەوەکانی دوو دەستگیرکراوی ناڕەزایەتییەکانی لە مەشهەد و تاران لەسێدارە داوە و سزای سێدارەش لانیکەم 100 کەس دەگرێتەوە و 59 کەسیش کە 15 گەنجی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان و تاران و کەرەج مەترسیی لەسێدراەدانیان لەسەرە. حکومەتی نوێی ئیسرائیل هەڕەشە لە ئێران دەکات بێنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی نوێی ئیسرائیل ئەمڕۆ لەگەڵ پێشکەشکردنی ناوی ئەندامانی کابینەکەی لە پەرلەمانی وڵاتەکەی (کنێست) رایگەیاند؛ کاری سەرەکیی حکومەتەکەی بەرەنگابونەوەی ئێران و بەرنامە ئەتۆمییەکەی دەبێت.   هەناردەی ئێران بۆ چین کەمترین ئاستی 20 ساڵی رابردو تۆمار دەکات گومگرگی وڵاتی چین بڵاوی کردوەتەوە ؛هاوردەی کاڵای ئێران بۆ وڵاتەکەی لە مانگی رابردودا 326 ملیۆن دۆلار بوە لە کاتێکدا پێشتر ئێران مانگانە بە بڕی زیاتر لە 600 ملیۆن دۆلار کاڵای بۆ چین ناردوە. بەهۆی بەرزبونەوەی بەهای دۆلار ژمارەیەک بازاڕ و شوێنی ئاڵوگۆڕی دراو لە تارانی پایتەختی ئێران لە لایەن کاسبکارانەوە وەک ناڕەزایەتییەک داخران. زیاتر لە سێ  مانگە دابەزینی بەهای تەمەن بەردەوامە و تەنها لە یەک ساڵدا تمەن 70٪ی بەهاکەی بەرامبەر دراوی دۆلار لەدەستداوە. بەهای مۆبایلی (ئایفۆن 13) لە ئێران گەیشتە 100 ملیۆن تمەن بەهۆی بەرزبونەوەی بەهای هەر دۆلارێک بۆ زیاتر لە 44 هەزار و 400 تمەن، حکومەتی ئێران دەیەوێت فرۆشتنی مۆبایلی گرانبەها لە وڵاتەکەی قەدەغە بکات چونکە نرخی مۆبایلێکی جۆری (ئایفۆن13 )ی پرۆماکس ئەمڕۆ پێنجشەممە لەو وڵاتە گەیشتە 100 ملیۆن تمەن ئەوەش لە کاتێکدایە داهات و حەقدەستی مانگانەی کرێکارێک لەو وڵاتە ناگاتە حەوت ملیۆن تمەن.  

هاوڵاتی شروبێکی منداڵان کە کۆمپانیایەکی هندی دروستی کردووە بووە هۆی مردنی ١٨ منداڵ لە ئۆزباکستان هاوکات مردنی ئەم منداڵانە دوای ئەوە دێت ٧٠ منداڵ لە گامبیا و٢٠٠ کەس لە ئیندۆنوسیا بە هۆی شروبی کۆکەی دروست کراو لە هندستان گیانیان لەدەستداوە. وەزارەتی تەندروستی ئۆزبەکستان ڕۆژی چوارشەممە ڕایگەیاند کە بەلایەنی کەمەوە 18 منداڵ لەو وڵاتەدا گیانیان لەدەستداوە دوای ئەوەی شەربتی دۆکیو 1 ماکس بەکارهێناوە کە لەلایەن کۆمپانیای دەرمانسازی هیندی ماریۆن بیوتێک دروست کراوە. لە وڵامی ئەمەدا کۆمپانیاکە دروستکردنی شروبەکەی ڕاگرتووە. نوێنەری یاسایی کۆمپانیاکە حەسەن هاریس بە  ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرزی ڕاگەیاند: "ئێمە دڵگرانین بە مردنەکان، حکومەت لێکۆڵینەوەی دەست پێکردووە و ئێمەس دوای لێکۆڵینەوەکان کاردانەوەمان دەبێت . وازارەتی تەندروستی ئەو وڵاتە ڕایگەیاند شروبی  کۆکەکە بڕێکی زۆری مادەیی ژەهراویی ئێثیلین گلایکۆلی تێدایە کە دۆسەکەی لە ستاندارتە جیهانییەکان بەرزترە کە بۆ منداڵان دانراوە. وتیشی حەوت کارمەند دەرکراون لە دوای لێکۆڵینەوەیەکان ڕێوشوێنی پێویست بەرامبە هەندێک لە پسپۆڕەکان لە دروستکردنی ئەو شروبە گیراوەتە بەر، ئەو شروبە لە هەموو دەرمانخانەکان دەرهێنراون. ڕووداوەکەی ئۆزبەکستان دوای مردنی 70 منداڵ لە گامبیا دێت کە بەهۆی بەکارهێنانی شروبی کۆکەی دروستکراو لەلایەن کۆمپانیای دەرمانسازی میدێن دەلهی نوێ دروست کراوبوو. تاقیکردنەوەکان لەلایەن رێکخراوی تەندروستی جیهانیەوە بۆیان دەرکەوت کە بەرهەمەکان چەندێتی دوو ماددەیان تێدایە کە ژەهراوین هاوکات حکومەتی هیندستان و ئەو کۆمپانیای دەرمانسازییە ئەو دەنگۆیانەیان ڕەتکردەوە کە شروبەکە پەیوەندی بە مردنەکانەوە هەبوبێت.

هاوڵاتی وەزیری بەرگری فەڕەنسا، سیابستیان لیکۆرنۆ لەگەشتەکەیدا بۆ ئۆکرانیا پشتگیری فەڕەنسای بۆ ئۆکرانیەکان دووپاتکردەوە، لەگەڵ ئەوەشدا هاوکاریەکان کە لەنێویاندا پێدانی ٢٠٠ ملیۆن یۆرۆیە، بەردەوام دەبن بۆ ئۆکرانیا. وەزیری بەرگری فەڕەنسا، دوای گەشتەکەی بۆ پۆڵەندا سەردانی ئۆکرانیای کرد وچاوی بە ئۆلێکسی ڕێزنیکۆڤ، وەزیری بەرگری ئۆکرانیا کەوت و باسیان لە هاوکاری وپشتگیریەکانی فەڕەنسا بۆ ئۆکرانیا کرد؛ سیاستیان لیکۆرنۆ ئاماژەی بەوەدا کە  ٢٠٠  ملیۆن یۆرۆ و  کەلوپەلی سەربازی دەدەن  بە ئۆکرانیا.  وەزیری بەرگری ئۆکرانیا، باسی لەوە کردووە کە فەڕەنسا لەزووترین کاتدا دەست ئەکات بە مەشقپێکردنی سەربازەکانی ئۆکرانیا، هەروەها باس لەوە دەکرێت کە لەداهاتوودا فەڕەنسا سیستەمێیکی نوێی ئاسمانی بدات بە ئۆکرانیا، بەڵام لەو بارەیەوە هیچ زانیاریەک و وردەکاریەک نەخراوەتە ڕوو. لەگەڵ ئەوەشدا هەریەک لە وەزیرانی بەرگری ئۆکرانیا وفەڕەنسا باسیان لە  سیستەمی مامبای ئاسمانی کردووە کە درووستکراوی فەڕەنسا وئیتاڵیایە، کە هاوشێوەی سیستەمی بەرگری ئاسمانی پاتریۆتی ئەمریکایە. لەبارەی هاوکاریەکانی فەڕەنسا بە ئۆکرانیا، ئۆفیسی وەزیری بەرگری فەڕەنسا بە  دەزگای هەواڵی ئاسۆشیەیتد پرسێسی ڕاگەیاندووە کە لەسەرەتا مەشق بەسەربازە ئۆکرانیەکان دەکەن دواتر سیستەمیی بەرگری ئاسمانیان ئبۆ دەنێرن؛ هاوکات باسیشی لەوە کردووە کە ئێستا سیستەمی بەرگری ئاسمانی کرۆتاڵی لە ئۆکرانیا بەکارخراوە وکاری پێئەکرێت. ئەم سەردانەی وەزیری بەرگری فەڕەنسا لەکاتێکدایە کە ئۆکرانیەکان بەهۆی هەوڵەکانی ئیمانوێل ماکرۆنی سەرۆکی فەڕەنسا بۆ کۆتایهێنان بە جەنگی ڕووسیا- ئۆکرانیا گومانیان لە هاوکاری وپاڵپشتی فەڕەنسا هەبوو، لەکاتێکدا فەڕەنسا هەر لەسەرەتای جەنگەکەوە بەردەوام هاوکاری سەربازی ئۆکرانیای کردووە.

هاوڵاتی فەرماندەیی گشتی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی رۆژئاوای کوردستان رایگەیاند، لە هێرشەکەی ئەمڕۆی داعشدا بۆسەر ئۆتۆمبێڵێکی هێزەکانیاندا ئەندامێکی ئاسایش شەهید بووە و دوو ئەندامی ئاسایشیش بریندار بوون. فەرماندەیی گشتی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی رۆژئاوای کوردستان دەڵێت، هێزەکانیان لەدژی تیرۆریستانی داعش لە رەقە دەستیان بە ئۆپراسیۆنێکی فراوان کردووە و بۆیەش بەم هێرشانە دەیانەوێت، رێگری لە ئۆراسیۆنەکەیان بکەن. ئاسایشی رۆژئاوای کوردستان ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەم جۆرە هێرشانە ناتوانن، هەوڵەکانیان بۆ لەناوبردنی شانە شاراوەکانی داعش شکست پێبهێنن. ٢٦ی ئەم مانگەش، تیرۆریستانی داعش هێرشیان کردبووە سەر ناوەندی ئاسایشی رەقە و بەوهۆیەوە، سێ ئەندامی ئاسایشی و سێ شەڕڤانی هەسەدە شەهید بوون.

ئیتاڵیا هۆشداریی دەدات ئەگەر دەسەڵاتی ئێران لەسێدارەدانی خۆپیشاندەران رانەگرێت ئەوا لەگەڵ وڵاتانی هاوپەیمانی سزای قورس و کاریگەر بەسەر ئەو وڵاتەدا دەسەپێنن. جیۆرجا میلۆنی، سەرۆک وەزیرانی ئیتاڵیا، رۆژی پێنجشەممە لە دوایین کۆنگرەی رۆژنامەوانیی ساڵی 2022 رایگەیاند؛ ئەوەی ئێستا لە لایەن دەسەڵاتی ئێران بەرامبەر بە خەڵک و خۆپیشاندەران دەکرێت بۆ رۆما قبوڵکراو نییە و چیتر لە بەرامبەر ئەو دۆخەدا دان بەخۆماندا ناگرین.  میلۆنی وتی: ئەگەر دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی ئێران، هەڵسوکەوتی خۆی نەگۆڕێت ئەوا ئیتاڵیا و وڵاتانی هاوپەیمانی سزای توند و کاریگەری دژی ئەو دەسەڵاتە دەسەپێنن. لێدوانەکانی میلۆنی لە کاتێکدایە رۆژی چوار شەممە باڵیۆزۆی ئێران لە رۆما بانگهێشتی وەزارەتی دەرەوەی ئیتاڵیا کرا و پێی راگەیەنرا دەبێت بە زوترین کات سزای سێدراە و ئەشکەنجەی دەستگیرکراوانی ناڕەزایەتییەکان لەو وڵاتە راگیرێت. ئێران لە دوای مەرگی ژینا ئەمینی و کاردانەوەکانی دوو دەستگیرکراوی ناڕەزایەتییەکانی لە مەشهەد و تاران لەسێدارە داوە و سزای سێدارەش لانیکەم 100 کەس دەگرێتەوە و 59 کەسیش کە 15 گەنجی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان و تاران و کەرەج مەترسیی لەسێدراەدانیان لەسەرە.  

هاوڵاتی هەپەگە ڕایگەیاند، لە چالاکییەکانی گەریلاکاندا سێ سەربازی تورک کوژران و سوپای تورکیش ٢٠ جار بە چەکی کیمیایی هێرشی کردەسەر سەنگەرەکانی گەریلا. ئەمڕۆ ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی پاراستنی گەل-هەپەگە ڕاگەیەندراوێکی لەبارەی چالاکیی گەریلاکان بڵاوکردەوە، کە دوێنێ ٢٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢ لە ناوچەی زاپی باشووری کوردستان ئەنجامیانداوە. بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، لە ئەنجامی چالاکی گەریلاکاندا لانیکەم سێ سەربازی تورک کوژراون. هاوکات،" سوپای تورکی داگیرکەری تورک  دوێنێ ٢٠ جار بە چەکی کیمیایی، چوار جار بە فڕۆکەی جەنگیی و دەیان جاریش بە کاتیوشا و چەکی قورس سەنگەرەکانی بەرخودانی گەریلای بۆردوومان و تۆپباران کردووە".

دادگای چاغلایانی ئەستەنبوڵ داواکاری ئازادکردنی شەبنەم کۆرۆر فینجانجی سەرۆکی دەستەی ناوەندی پزیشکانی تورکیای رەت کردەوە. ئەمڕۆ دانیشتنی دادگاییکردنی شەبنەم کۆرۆر فینجانجی سەرۆکی دەستەی ناوەندی پزیشکانی تورکیا لە دادگای چاغلای ئەستەنبوڵ بەڕێوەچوو. لە دانیشتنەکەدا فینجانجی و پارێزەرانی هەموو ئەو تۆمەتانەیان رەت کردەوە کە ئاراستەی کراوە. لیژنەی دادوەران، بێ ئەوەی بڕیارێک بدەن، داواکاری ئازادکردنی فینجانجیان رەت کردەوە و دانیشتنی دادگایان بۆ ١١ی کانونی دووەمی ٢٠٢٣ دواخست. دوای ئەوەی هەپەگە، ١٨ی تشرینی یەکەم، ناسنامەی ١٧ گەریلای ئاشکرا کرد و رایگەیاند، بەهۆی بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لەلایەن سوپای تورکیاوە شەهید بوون. شەبنەم کۆرور فینجانجی رایگەیاند، بەگوێرەی ئەو دیمەنانەی بڵاوکراونەتەوە سوپای تورکیا لە شەڕی دژی پەکەکەدا چەکی کیمیایی بەکارهێناوە و داوای لێکۆڵینەوەی کرد.  دوای قسەکانی فینجانجی، بەرپرسە باڵاکانی حکومەتی تورکیا و پارتە نەژادپەرستەکان بەکارهێنانی چەکی کیمیاییان لەلایەن سوپاکەیانەوە رەتکردەوە و رایانگەیاند، هەر کەسێک داوای لێکۆلینەوەی لەم بابەتەدا کردبێت، سکاڵای لەسەر تۆمار دەکەن و پێویستە دەستگیر بکرێن. ٢٦ی تشرینی یەکەم لە ئۆپەراسیۆنێکی هێزە ئەمنییەکانی تورکیا، لەسەر فەرمانی داواکای گشتیی ئەنقەرە فینجانجی لە شاری ئەستەنبوڵ بە تۆمەتی "بانگەشەکردن بۆ پەکەکە" دەستبەسەرکرا.    پرۆفیسۆر دکتۆر شەبنم کۆرور فینجانجى، لەساڵی ١٩٥٩ لە ئەستەنبوڵ لەدایکبووە. دوای خوێندنی دواناوەندی، لە کۆلیژی پەروەردەی کادکۆی لە ئەستەنبوڵ دەستی بە خوێندن کردووە. دواتر توانیویەتی کۆلیژی پزیشکیش لە زانکۆی ئيستەنبوڵ تەواو بکات. پاشان لەهەمان زانکۆ بەکالۆریۆسی لە شوێنەوارناسی کلاسیک لەکۆلیژی ئاداب لەساڵانی ١٩٨٧ تا ١٩٩٠ تەواوکردوە لەساڵانی ٢٠١٨وە تا ٢٠٢١سەرۆکی کۆمەڵەی مافەکانی مرۆڤ بووە لە تورکیا، لە تشرینی یەكەمی٢٠٢٠ەوە، وەک سەرۆکی سەندیکای پزیشکانی تورکیا هەڵبژێردراوە. پرۆفیسۆر فینجانجی، لەرووی نێودەوڵەتیەوە وەک شارەزایەکی بواری مافەکانی مرۆڤ ناسراوە و لەهەمانکاتدا، ئەندامی کۆمەڵەی مافەکانی مرۆڤە لەتورکیا.

هاوڵاتی سه‌ركرده‌یه‌كی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی رایگه‌یاند، به‌های دۆلار له‌ بازاڕه‌كانی عێراق پێش كۆتاییاتنی ساڵی 2022 ئاسایی ده‌بێته‌وه‌، له‌ئێستاشدا پێشنیاز هه‌یه‌ بۆئه‌وه‌ی به‌های 100 دۆلار بۆ 130 هه‌زار دیناری عێراقی كه‌مبكرێته‌وه‌. ئەمرۆ پێنجشەممە، توركی عه‌تبی سه‌ركرده‌ له‌ چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی بە میدیا ناوخۆییەکانی رایگه‌یاند، به‌های دۆلار له‌ بازاڕه‌كانی عێراق پێش كۆتاییاتنی ساڵی ٢٠٢٢ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ دۆخی ئاسایی خۆی. وتیشی، به‌های دۆلار ئه‌گه‌ر نه‌گه‌ڕێته‌وه‌ دۆخی ئاسایی خۆی، به‌ به‌رزی ده‌مێنێته‌وه‌، به‌وه‌ش فشار له‌سه‌ر بازاڕه‌كان دروستده‌كات، به‌تایبه‌تی نرخی كه‌ره‌سته‌ی سه‌ره‌تایی هاوڵاتیان به‌ خۆراكیشه‌وه‌.  ئەوەشی خستەڕوو، له‌ ئێستادا پێشنیازێک ده‌خرێته‌ڕوو سه‌باره‌ت به‌ كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌های ١٠٠ دۆلار بۆ ١٣٠ یاخود ١٤٠ هه‌زار دینار به‌ مه‌به‌ستی دروستكردنی هاوسه‌نگییه‌ك له‌ بازاڕه‌كاندا كه‌ پاڵ به‌ دابه‌زاندنی نرخێكی گونجاوه‌وه‌ بنێت. ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌ له‌چه‌ند رۆژی رابردودا به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر به‌ دیناری عێراقی به‌رزبونه‌وه‌ی به‌رچاوی به‌خۆوه‌ بینی و به‌های 100 دۆلار گه‌یشته‌ 160 هه‌زار دینار، به‌ڵام دواتر به‌گرتنه‌به‌ری چه‌ند رێوشوێنێك له‌وانه‌ش زیادكردنی سه‌رچاوه‌كانی فرۆشتنی دۆلار له‌ڕێگه‌ی بانكه‌ ئه‌هلی و حكومیه‌كانه‌وه‌، به‌های 100 دۆلار بۆ 152 هه‌زار دینار دابه‌زی.

هاوڵاتی حوکمەتی ڕاستڕەوی ئیتاڵیا، ئەو ڕێکخراوانە سزا ئەدات کە لەناو دەریادا ئەو پەنابەرانەی گیریانخورادووە ڕزگار دەکەن، هەر کەشتیەکی ڕێکخراوەکان سەرپێچی یاسا نوێەکە بکەن دەستی بەسەردائەگیرێت، ئەمەش ژیانی خەڵکێکی زۆر دەخاتە مەترسیەوە. ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی ئیتاڵیا، فەرمانێکی دەرکرد دژی کاری ڕێکخراوە ناحوکمیەکان کە پەنابەران دەگوازنەوە وڕزگاریان دەکەن و دەیانگەێننە دەریای ناوەڕاست، داواشی لەڕێکخراوەکان کرد کە پابەند بن بەم یاسا نوێیەی حوکمەتی ئیتاڵیا. لە فەرمانەکەدا هاتووە پێویستە کەشتیەکانی ڕێکخراوە ناحوکمیەکان سەرنشینەکان ئاگاداربکەنەوە لەوەی کە دەتوانن داوای یارمەتی نێودەوڵەتی بکەن لە یەکێتی ئەوروپا. بەپێی یاسا تازەکە هەر کاپتنی کەشتیەک سەرپێچی یاساکە بکات، بەنزیکەیی بە بڕی ٥٠ هەزار یۆرۆ سزا ئەدرێت، ئەگەر هاتوو سەرپێچی یاساکەی کردەوە دووبارە ئەوا دەست بەسەر کەشتیەکەدا ئەگیرێت. لە ئێستادا ڕێکخراوە ناحوکمیەکان لەناو دەرییای ناوەراستدا چەندین ڕۆژ دەمێننەوە بە مەبەستی ڕزگارکردنی ئەو پەنابەرانەی لە دەریادا تووشی کیشەبوون، هەروەها دەیانگوازنەوە بۆ دەریایی ناوەڕاست. لەدوای دەستبەکاربوونی سەرۆک وەزیرانی نوێی ئیتاڵیا، جۆرجیا میلۆنی، حوکمەتی نوێی ئیتاڵیا ڕێکخراوە ناحوکمیەکانی کردۆتە ئامانج و چالاکیەکانی دژی ئەو ڕێکخراوانە وپەنابەران تووندتر کردۆتەوە، هەروەها ڕێکخراوەکانیش بەوە تۆمەتبار ئەکات کە ئاسانکاری ئەکەن لە گواستنەوەی پەنابەرەکان، لەبەرامابەردا ڕێکخراوەکان ئەو تۆمەتانە بەتەواوی ڕەت ئەکەنەوە. لە بەیاننامەیەکدا کە وەزیری ناوخۆیی ئیتاڵیا، ماتیۆ پیانتێدۆسی بڵاوی کردۆتەوە، باس لەوە دەکات تەنها ١٠ لەسەدی ئەو پەنابەرانەی هاتوونەتە ئیتاڵیا لەڕێگەی بەلەم وکەشتیەکانی ڕێکخراوە ناحوکمیەکانەوە گەڕێندرانەتەوە کەناری دەریا. لەماوەی ساڵی ٢٠٢٢ دا نزیکەی ١٠٢ هەزار پەنابەر چوونەتە ئیتاڵیا، ئەمەش بەراورد بە ساڵی ٢٠٢١ رێژەکە زۆر زیادی کردووە کە ٦٨ هەزار و ٥٠٠ پەنابەر بووە، هاوکات ژمارەی پەنابەران کە چووبونە ئیتاڵیا  لە ساڵی ٢٠١٦ دا گەیشتە لووتکە کە ژمارەیان ١٨١ هەزار پەنابەر بوو.

هاوڵاتی بەدلەی مۆڵی بەدلەیەکی ئەلکترۆنیە تایبەت درووستکراوە بەوکەسانەی کە بەهۆی نەخۆشی و ناتەواویەکانی ماسولکەکان توانای ڕۆشتن وجوڵەیان بەشێوەیەکی ئاسایی لەدەست داوە . بەدلەکە ٥٨ ئەلکترۆدی گەیەنەری کارەبایی پێوەیە کە هاندانی کارەبایی دەنێرێت بۆ ئەو ماسولکانەی کە لەمێشکەوە گەیەنەرە کارەباییەکانیان پێناگات و ماسولەکەکان خاو دەکاتەوە وگرژی ماسولەکەکان کەم دەکاتەوە، بەمجۆرەش کەسی بەکارهێنەر دەتوانێت بەشێوەیەکی ئاسایی بجوڵیت ولەسەر پێ بوەستێت. داهێنەری بەدلەکە دەڵێت ئەو کەسانەی دەتوانن سودمەند بن لە بەدلەی مۆڵی ئەوانەن کە بەهۆی کێشە لە بەشەکانی مێشکیان کە تایبەت بە ماسولکە و جوڵەیە توانای ئاسایی ڕۆشتن و وەستانیان لەدەست داوە، بۆ نمونە ناتەواوی ونەخۆشیەکانی وەک گرژبوون وڕەقبوونی نائاسایی ماسولکەکان، زەبری مێشک، سکلیرۆسس کە کاریگەری لەسەر مێشک وبڕبڕەی پشت درووست دەکات. بەدلەکە نرخی ٦ هەزار دۆلارە، و لەبارەی بەردەست بوونی فرێدریک لوندکڤیست داهێنەری بەدلەی مۆڵی دەڵێت هێشتا تاقیکردنەوەی زیاتر پێویستە سەبارەت بە کاریگەری وسودەکانی بەدلەکە بەڵام ئەوەی جێگەی دڵخۆشیە کە هەریەک لەوانەی تاقیانکردۆتەوە بەڕێژەی جیا جیا سودیان لێوەرگرتووە و بێگومان کاریگەریەکەشی لەکەسێکەوە بۆ کەسێکی تر دەگۆرێت بەڵام بەشێوەیەکی گشتی دوای لەبەرکردنی بۆ ماوەی ٤ڕۆژ کاریگەریەکەی دەمێنێتەوە.  

هاوڵاتی فەرمانگەی کەشناسی بەریتانیا ڕایگەیاند، ساڵی ٢٠٢٢ گەرمترین ساڵ دەبێت لە مێژووی بەریتانیا کە تۆمارکرابێت، هەروەها  بەپێی ئامارەکان تەواوی مانگەکانی ساڵی ٢٠٢٢ پلەکانی گەرما بەردەوام بەرزبوون، جگە لە مانگی کانوونی دووەم. ساڵی ٢٠٢٢ شەپۆلێکی گەرمای توند سەرانسەری بەریتانیای گرتەوە، مانگی حوزەیران بۆ یەکەم جار بوو کە پلەکانی گەرما بگاتە ٤٠ پلە لە بەریتانیا، مانگی تەمموز فەرمانگەی کەشناسی کارتی سوری بۆ هۆشداری لەو پلە گەرمیە بەرزە هەڵکرد. دکتۆر مارک مەکارتی، زانای بواری کەشوهەوا لە فەرمانگەی کەشناسی بەریتانیا ئاماژەی بەوە کرد ئەم  پلەی گەرمایەی کە تۆمارکراوە لە بەریتانیا، پێش شۆڕشی پیشەسازی بەدور ئەبینرا بەوشێوەیە پلەکانی گەرما بەرزببنەوە. هاوکات وتیشی، هەرچەندە پلەکانی شەپۆلێکی سەرما لەم چەند هەفتەیەی مانگی کانوونی دووەم توند بوون بەڵام هێشتا کەمترن بەراورد بەو پلە گەرما بەرزەی بەریتانیا.

هاوڵاتی یەکێتیی هاوردە و ناردنکارانی هەرێمی کوردستان ئاماری ساڵی 2022ی بڵاوکردەوە و رایگەیاند: "لەمساڵدا بە بەهای زیاتر لە 15 ملیار و 400 ملیۆن دۆلار کاڵا هاوردەی هەرێمی کوردستان کراوە". مستەفا شێخ عەبدولڕەحمان، سەرۆکی یەکێتی هاوردە و ناردنکارانی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ (پێنجشەممە 29ـی کانوونی یەکەم) لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: "ئەمساڵ پێنج هەزار و 204 مۆڵەتی هاوردەکردن لە هەرێمی کوردستان دراوە بە بازرگانان". بەشێک لەو ژمارە و ئامارانەی سەرۆکی یەکێتی هاوردە و ناردنکارانی هەرێمی کوردستان خستییەڕوو: مستەفا شێخ عەبدولڕەحمان رایگەیاند: "لە هەرێمی کوردستان چوار هەزار و 291 کارگە مۆڵەتی کارکردنیان هەیە کە لەو ژمارەیە سێ هەزار و 805 کارگە لە هەولێر و هەزار و 70 کارگە لە سلێمانی و 416 کارگە لە دهۆکن هەروەها لە هەرێمی کوردستان 582 کارگە مۆڵەتی سەرەتاییان وەرگرتووە کە لەو ژمارەیە، 385 کارگە لە هەولێر، 193 کارگە لە سلێمانی و 34 کارگە لە دهۆکن". گوتیشی: "ژمارەی ئەو کارگانەی ئێستا لە هەرێمی کوردستان کاردەکەن، دوو هەزار و 197 کارگەیە و لەو ژمارەیە، هەزار و 346 کارگە لە هەولێر، 552 کارگە لە سلێمانی و 298 کارگە لە دهۆکن". باسی لەوەشکرد،لەکۆی ئەو چوار هەزار و 291 کارگەیەی لە هەرێمی کوردستانن، سێ هەزار و 282 کارگەیان بچووکە، 648 کارگەی مامناوەند و 260 کارگەشیان گەورەن. مستەفا شێخ عەبدولڕەحمان سەبارەت بە بەرهەمی ناوخۆی ڕایگەیاند: هەر بەرهەمێک 25%ـی پێداویستی ناوخۆیی دابینبکات، بەرهەمەکانی پارێزراو دەبێت و هاوردەکردنی هاوشێوەی ئەو بەرهەمە، بەهای گومرگی و باجی زیاتری دەخرێتەسەر، بۆ ئەوەی بەرهەمە ناوخۆییەکە بەردەوام بێت، هەروەها  تا ئێستا 150 بەرهەم گەیشتووەتە ئەو ئاستەی 50%ـی پێداویستی ناوخۆی پڕبکاتەوە، نموونە شیرەمەنی، بەروبوومی کشتوکاڵی (بەپێی وەرزەکان)، جوجکی یەکڕۆژە و مریشک و پەلەوەر، پاککەرەوە، کەرەستەی بیناسازی وەک شیش و چیمەنتۆ و خشت. هاوکات لە 65% بۆ 70%ـی بەرهەمی کارگەکان بۆ شارەکانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق دەنێردرێن وتیشی، بەرهەمی کارگەکان لەو بوارانەدان: شیش و چیمەنتۆ، کانزا، لە بواری پلاستیک کارگە هەیە کە 260 جۆر پلاستیک بەرهەم دەهێنێت، خۆراک، رستن و چنین، کیمیایی، سلیلۆس، ئامێر، مۆبیلیات، خزمەتگوزاری، پاککەرەوە، دەرمان، زەیتی زەیتون، رۆنی ئۆتۆمبیل. بە گوتەی مستەفا شێخ عەبدولڕەحمان، ئەمساڵ پێنج هەزار و 204 مۆڵەتی هاوردەکردن لە هەرێمی کوردستان دراوە بە بازرگانان و خۆراک لە پلەی یەکەمی ئەو کاڵایانە بووە کە هاوردەی هەرێمی کوردستان کراوە. لەبارەی ئەو کاڵایانەی هاوردەی هەرێمی کوردستان کراون، مستەفا شێخ عەبدولڕەحمان گوتی: "ساڵی 2022 خۆراک بە پلەی یەکەم بووە، بەروبوومی کشتوکاڵی بە پلەی دووەم، ڤێتەرنەری پلەی سێیەم، ئاژەڵی زیندوو پلەی چوارەم، پزیشکی بە پلەی پێنجەم بۆ هەرێمی کوردستان هاوردەکراوە". باسی لە کۆمپانیاکانیش کردوگوتی ، لە هەرێمی کوردستان 31 هەزار و 27 کۆمپانیا تۆمارکراون و بەگوێرەی ئاماری یەکێتیی هاوردە و ناردنکارانی کوردستان، لەو ژمارەیە 27 هەزار و 713 کۆمپانیای خۆماڵین، سێ هەزار و 314 کۆمپانیاش بیانین. لەبارەی رێژەی کۆمپانیا بیانییەکان، سەرۆکی یەکێتیی هاوردە و ناردنکارانی کوردستان رایگەیاند: "تورکیا 44٪ی کۆمپانیا بیانییەکانی هەرێمی کوردستان پێکدەهێنێت و ئێران 10٪، ئەمریکا 6٪، بەریتانیا 5٪، ئوردن 4٪، وڵاتانی ئەوروپی و عەرەبی و چینی و رووسی و وڵاتانی دیکە 31٪ی کۆمپانیا بیانییەکانی هەرێمی کوردستانیان پێکهێناوە".

هاوڵاتی بەهۆی کەوتنەوەی ئاگرێکی گەورە لە گازینۆی گراند دایمۆند سیتی هۆتێلی شاری پۆیپێت لە کەمبۆدیا  زیاتر لە 12 کاتژمێری خایاند بەلایەنی کەمەوە 19 کەسی کوشت و زیاتر لە 60 کەسیش بریندار بوون. ئەمڕۆ پێنجشەممە لە کازینۆی هۆتێلێکی کەمبۆدیا ئاگرێکی بەهێز کەوتەوە، سیک سۆخوم، بەرپرسی بەشی زانیاری پارێزگای بانتیای دایچەی وتی، هەندێک قوربانی هێشتا لەژێر پاشماوەی بەشێکی بیناکەدان یان لە ژوورە داخراوەکاندا بوون لە کاتی ئاگرەکەدا هەربۆیە تیمەکانی بەرگری شارستانی نەیانتوانیوە ڕزگاریان بکەن بۆیە  پێشبینی دەکرێت ژمارەی قوربانیان بەرزبنەوە . وتیشی لە ناو کوژراو بریندارەکاندا هاوڵاتی تایلەندی، چینی، مالیزیای، ڤێتنامی و کەمبۆدیا تێدایە. بەشی نەهێشتنی ئاگر و کوژاندنەوە و ڕزگارکردن بڵاویکردەوە کە لە نهۆمەکانی 13 و 14 و 15 لە کاتژمێر 4 ی سەر لەبەیانی خەڵکی لەناو ئاگرەکەدا مابوون وداوای یارمەتییان دەکرد. ئاگرەکە، کە لە دەوروبەری نیوەشەوی چوارشەممە دەستی پێکرد، لە کۆتایدا کاتژمێر ٢ی نیوەڕۆی پێنجشەممە کۆنتڕۆڵکرا. سۆخوم، وتیشی: ئۆپەراسیۆنی رزگارکردن بەردەوامە و بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان ئاگرەکە بەهۆی زیادەڕەویدا بووە لە بەکارهێنانی کەلوپەلی ڕازاندنەوە بۆ سەری ساڵ و کارەبایەکی زۆری ڕاکێشاوەو بۆتە هۆی دروستبونی شۆڕتی کارەباو سوتانی وایەرەکان ئەمەش بۆتە هۆی دروستبونی ئاگرەکە.

هاوڵاتی وتەبێژی سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا، ڕۆژی چوارشەممە ڕایگەیاند، داوایان لە دەسەڵاتدارانی ئێران کردووە ئەو کەسانەی هەڵگری دوو ڕەگەزنامەن و هاوڵاتی بەریتانین نابێت دەستگیربکرێن. ڕۆژی چوارشەممە وتەبێژی ڕیشی سوناک، وتیشی داوای ڕوونکردنەوەی بەپەلەمان لە دەسەڵاتدارانی ئێران کردووە سەبارەت بە دەستگیرکردنی ئەو هاووڵاتیانەی کە ئێرانین و خاوەنی ڕەگەزنامەی بەریتانین، لەگەڵ ئەوەشدا ئاماژەی بەوە کرد کە نابێت ئەم پرسە بۆ کاریگەری وکاری دیپلۆماسی بەکاربهێنرێت. ئەم داوایەی بەریتانیا دوای ئەوە هات کە دەزگای سەر بە هەواڵی ئێران ڕۆژی یەکشەممە ڕایەگەیاند چەند کەسێکییان دەستگیرکردووە بە تۆمەتی بەشداریکردن لە خۆپیشاندانەکانی ئێران کە هەندێکییان خاوەنی ڕەگەزنامەی ئێرانی و بەریتانیشن. پارتی کرێکارانی بەریتانیا داوای سزای نوێی کردووە بۆسەر ڕێکخراو و دەسەڵاتدارانی ئێران. هاوکات دەیڤد لامی، وتەبێژی سیاسەتی دەرەوەی بەریتانیا ڕایگەیاندووە کە هەرچەندە لەماوەی ڕابردوودا سزایان بەسەر زیاتر لە ٤٠ بەرپرسی ئێراندا سەپاندووە، بەڵام بەردەوام دەبن لە لێکۆڵینەوە و سزای نوێ بەسەر ئەو بەرپرس و رێکخراوانەی ئێران کە دەستیان هەیە لە سەرکوتکاریەکانی سەر خۆپیشاندەران.

هاوڵاتی بەدران چیا کورد هاوسەرۆکی فه‌رمانگه‌ی پەیوەندییەکانی ده‌ره‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆسه‌ری باکور و رۆژهەڵاتی سوریا رایگەیاند، ئامانجی کۆبوونەوەکەی تورکیا و سوریا بە نێوەندگیری روسیا، هێشتنەوەی ئەردۆغان و پارته‌كه‌یه‌تی لە دەسەڵاتدا پێش هەڵبژاردنەکانی داهاتووی تورکیا و وتی، بەردەوامبوونی ئاکەپە لە دەسەڵاتدا بە واتای بەردەوامی سیاسەتی کوشتن و لەناوبردنی کورد و گەلانی ناوچەکە دێت. بەدران چیا کورد لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی نورس پرێسی نزیک لە خۆبەڕێوەبەری باکور و رۆژهەڵاتی سوریا ئاماژەی بە ئامانجی کۆبونەوەی دوێنێی تورکیا، سوریا و روسیا لە مۆسکۆ کرد و رایگەیاند، کۆبوونەوەکە زیانێکی گەورە لە هەوڵە نێودەوڵەتییەکان ده‌دات بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و گورزێکی گه‌وره‌ش لە هەر دەستپێشخەرییەکی سیاسی بۆ چارەسەرکردن و سەقامگیری ناوچه‌كه‌ ده‌دات. هاوسەرۆکی فه‌رمانگه‌ی پەیوەندییەکانی ده‌ره‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆسه‌ری باکور و رۆژهەڵاتی سوریا دەشڵێت، ئەو کۆبوونەوانە پەرەدەسەنن بۆ قۆناغێکی نوێی ڕێککەوتن و پلانی دوژمنکارانە له‌دژی بەرژەوەندییەکانی گه‌لی سوریا، هەروەها هەوڵدانه‌ بۆ زیندووکردنەوەی رێککەوتنی ئەدەنە، کە نادادپه‌روه‌رییه‌ له‌دژی گه‌لانی ناوچه‌كه‌. ئەو کۆبوونەوانە پەرەدەسەنن بۆ قۆناغێکی نوێی ڕێککەوتن و پلانی دوژمنکارانە له‌دژی بەرژەوەندییەکانی گه‌لی سوریا، هەروەها “هەوڵدانه‌ بۆ زیندووکردنەوەی ڕێککەوتنی ئەدەنە، کە نادادپه‌روه‌رییه‌ له‌دژی گه‌لانی ناوچه‌كه‌”. لەلایەتکی دیکەوە، لە کاتی گەڕانەوەیدا بۆ تورکیا، خولوسی ئاکاری وەزیری بەرگری تورکیا، باسی کۆبونەوە سێقۆڵیەکەی نێوانیان و شاندی سەربازی و هەواڵگری سوریا بە نێوەندگیری روسیا لە مۆسکۆ کرد و وەک ئەوەی چاوەڕواندەکرا، مەرجی سەرەکیان دژایەتیکردنی کوردە. ئاکار وتی، لە گەڵ شاندی سوریا ئاماژەیان بەوەکردووە کە پێویستە سنورەکانی نێوان سوریا و تورکیا بپارێزرێن و بەڕێوەبەری خۆسەری باکور و رۆژهەڵاتی سوریا بێکاریگەر بکرێت کە وەک (یەپەگە\پەکەکە) ناوی هێناوە. باسی ئەوەشی کردووە کە دەیانەوێت ئاوارە سوریەکان بگەڕێنەوە سەر زێدی خۆیان و لە کۆبونەوەکەدا باسی ئەم پرسەش کراوە. دوێنێ وەزارەتی بەرگری روسیاش راگەیەندراوێکی کورتی لەبارەی کۆبونەوە سێقۆڵیەکەی روسیا، سوریا و تورکیا بڵاوکردەوە و وتی، کۆبونەوەکە بە مەبەستی گەڕاندنەوەی پەنابەران و کۆتاییهێنان بە گروپە توندرەوەکان بووە. دوێنی ٢٨ی کانونی یەکەم، دوای ١١ ساڵ تورکیا و سوریا لەسەر ئاستی سەربازی و هەواڵگری لە روسیا کۆبونەوە. کۆبونەوەکە لەنێوان خولوسی ئاکار وەزیری بەرگری تورکیا و هاکان فیداکان سەرۆکی هەواڵگری تورکیا (میت)، عەلی مەحمەد عەباس وەزیری بەرگری سوریا و شاندێکی هەواڵگری وڵاتەکەی و سێرگی شۆیگۆ وەزیری بەرگری روسیا لە مۆسکۆ بەڕێوەچوو. مەولود چاوشئۆغلۆ وەزیری دەرەوەی تورکیا رایگەیاند، کۆبونەوەکانیان لەگەڵ بەرپرسە باڵاکانی سوریا بەردەوام دەبێت.