هاوڵاتی بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە لە گەڕەکی چامڵک سەر بە شارۆچکەی ئاڵتنداغ لە ناوەندی شاری ئەنقەرە پیاوێک هاوسەرو دوو منداڵەکەی دەکوژێت و خۆشی دەخنکێنێت. لە شاری ئەنقەرەی تورکیا دوای ئەوەی تۆمەتبارەکە دەچیتە ئەو شوقەیەی هاوژین و منداڵەکانی تێیدا نیشتەجێن. دوای شکاندنی دەرگای شووقەکە، بە چەقۆ هاوژینەکەی و دوو منداڵەکەی کوشتووە کە کچ و کوڕێکن و تەمەنیان 9 و 12 ساڵە، دواتر خۆی هەڵواسیوە. بە پێی ئەو زانیارییانەی بڵاوکراوەتەوە تۆمەتبارەکە لەگەڵ هاوژینەکەی کێشەیان هەبووە، لە قۆناخی جیابوونەوەدابوونە و فەرمانی دوورخستەوەی بۆ دەرکراوە. هەروەها پۆلیسی ئەنقەرە لێكۆڵینەوەیەكی بەرفراوانی لە رووداوەكە دەستپێكردووە.
هاوڵاتی کاتژمێر 10ی سەر لە بەیانی ئەمڕۆ 9/10/2022، کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان دەستیپێکرد، تەوەری یەکەمی دانیشتنی پەرلەمان دەنگدان بوو لەسەر بەردەوامبوونی خولی پێنجەمی پەرلەمان بوو بە دەنگی 80 پەرلەمانتار پەسندکرا. بەگوێرەی بانگهێشتنامەی سەرۆکی پەرلەمان، کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی پەرلەمانی کوردستان کاتژمێر 10ی سەر لە بەیانی دەستیپێکردوو، تێیدا دەنگدان لەسەر پێشنیازە یاسایەک کە ئاڕاستەی سەرۆکایەتی پەڕلەمانی کوردستان کرابوو بۆ درێژکردنەوەی ئەم خوولەی پەڕلەمان کە ٦ی تشرینی دووەم دواین ڕۆژیەتی. کراو تیایدا بە دەنگی ٨٠ پەرلەمانتار تا ٣١/١٢/٢٠٢٣ خولی پێنجەمی پەڕلەمان درێژکرایەوە. وەکو ناڕەزایەتی دژی درێژکردنەوەی تەمەنی خوولی پێنجەمی پەرلەمان.بەشێک لە پەرلەمانتاران، بە مێزەکانی بەردەمیاندا کێشا. هاوکات شایان عەسکەری، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی گۆڕان گۆڕان دەستی لەکارکێشایەوە. هەروەها پەڕلەمانتارانی فراکسیۆنی نەوەی نوێ ڕایانگەیاند: چیتر بەشداری کۆبونەوەکانی پەڕلەمانی کوردستان ناکەن و موچەش وەرناگرن.
هاوڵاتی لە گەڕەکی چوارباخی سلێمانی، تەرمی چوار کەس بە خنکاوی دۆزراوەتەوە. بە گوێرەی زانیارییەکان ئەو کەسانەی خنکاون ئەندامی یەک خێزانن،کە لە دوێنێ ئێوارەوە ، دەنگیان نەبووە و نەچوونەتە شوێنی کارەکانیان، لەدوای چوونی کەسوکارەکەیان بۆ ماڵەکەیان دەرکەوتووە گیانیان لەدەستداوە . هەروەها بەگوێرە وتەی نافەرمی لایەنە پەیوەندیدارەکان، پێدەچێت بەهۆی شۆرتی کارەباوە گیانیان لەدەستدابێت، چونکە ناو ماڵەکەیان تەڕ بووە، دەڵێن شۆرتی کارەبا لە موبەریدەی ماڵەکەیان روویداوە." کەسوکارەکەشیان دەڵێن، "کێشەیان لەگەڵ کەسدا نەبووە." سامان نادر، بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکروتنی خێرای سلێمانی ١٢٢، ڕایگەیاندووە “کەمێک لەمەوبەر لە گەڕەکی چوارباخی شاری سلێمانی، لە ماڵێکی بەرامبەر حەمامی چوارباخ، تەرمی دایک و باوک و کوڕ و کچێک‌یان دۆزراونەتەوە”. وتیشی “تەرمەکانتان گواستراونەتەوە بۆ پەیمانگەی پزیشکی دادوەری ، تا ئێستا هۆکاری راستەقینەی رووداوەکە دیار نیە”.
هاوڵاتی ئەمڕۆ یەکشەممە هێرشێکی موشەکی کرایە سەر بنکەیەکی سەربازی ئەمەریکی لە ناوچەی ڕمێڵان ڕۆژئاوای کوردستان کۆڵۆنیۆڵ جۆ بۆچینو، گوتەبێژی فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا ڕایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ هێزەکانی ئەمریکا کە جێگیرن لە ناوچەی ڕمێلان لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا (ڕۆژئاوای کوردستان) دووچاری بۆردومانی مووشەکی عەیار 107 ملیمەتر بوونەوە. فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا ڕشیگەیاند، هێرشەکە کاژێر 10:12 خوولەکی شەوی رابردوو بووە، جگە لەوەی زیانی گیانی نەبووە، هیچ زیانێکیش بە بنکە و جبەخانەکانیان نەگەیشتووە. ئەمەش لەکاتێکدایە، هەفتەیەک لەمەوبەر ئەمریکا لە هێرشێکی ئاسمانی‌دا بۆ سەر بنکەیەکی سەربازی ئێران لە باکووری سووریا دوو سەرکردەی کۆماری ئیسلامی ئێرانی کوشتووە.
هاوڵاتی پەرلەمانی کوردستان ئەمڕۆ کاتژمێر ١٠ کۆدەبێتەوە بۆ دەنگدان لەسەر لەسەر پێشنیازەیاسای ،بەردەوامبوونی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان-عێراق بەگوێرەی بانگهێشتنامەی سەرۆکی پەرلەمان، کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی پەرلەمانی کوردستان کاتژمێر 10ی سەر لە بەیانی دەستپێدەکات، بە مەبەستی دەنگدان لەسەر پێشنیازە یاسایەک ئاڕاستەی سەرۆکایەتی پەڕلەمانی کوردستان کراو خوێندنەوەی یەکەم و دووەمی بۆ کرا بۆ درێژکردنەوەی ئەم خوولەی پەڕلەمان کە ٦ی تشرینی دووەم دواین ڕۆژیەتی جێی ئاماژەیە پێکهاتەکان و بەشێک لە پەرلەمانتارانی گۆڕان لەگەڵ پارتی و یەکێتین بۆ درێژکردنەوەی ئەم خوولەی پەرلەمان، بەڵام کۆمەڵ، یەکگرتوو، نەوەی نوێ و بەشێک لە پەرلەمانتارانی گۆڕان درێژکردنەوەی ماوەی ئەم خوولەی پەرلەمان بە نایاسایی دەزانن. دەقی بانگهشێتنامەی سەرۆکی پەرلەمان بۆ پەرلەمانتاران:. پاڵپشت به حوكمی بڕگه‌ی (سێیه‌م) له مادده‌ی (١٨)ی په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق، د. ڕێواس فائق سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان بانگهێشتی گشت ئه‌ندامه به‌ڕێزه‌كانی په‌رله‌مان دەکات بۆ دانیشتنی ژماره (١١)ی ئاسایی خولی پایزەی ساڵی چوارەم له خولی هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق، له كاتژمێر (١٠)ی به‌یانیی ڕۆژی یه‌كشەممە ڕێكه‌وتی ٢٠٢٢/١٠/٩. به‌رنامه‌ی كار:. به‌پێی حوكمی ماده‌ی (٥) و بڕگه‌ی (یه‌كه‌م) له ماده‌ی (١٦) و بڕگه‌ی (سێیه‌م) له ماده‌ی (١٨) و بڕگه‌كانی (یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌م و چواره‌م و پێنجه‌م) له ماده‌ی (٢٠) و ماده‌كانی (٤٧، ٤٨) و بڕگەی (یەكەم) لە مادەی (٥٢) و مادەكانی (٥٤، ٥٥، ٥٦، ٥٧) له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق، ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان بڕیاریدا به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره (١١)ی ئاسایی خولی پایزه‌ى ساڵی چوارەم له خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان له كاتژمێر (١٠)ی به‌یانیی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ڕێكه‌وتی ۲۰۲۲/۱۰/٩ به‌م شێوه‌یه بێت: یەكەم: دەنگدان لەسەر پێشنیازەیاسای (بەردەوامبوونی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان-عێراق)، به‌پێی حوكمی مادده‌كانی (٩٠، ٩١، ٩٣، ٩٦) له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان. دووه‌م: بەردەوامبوون لەسەر خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژەیاسای (پەروەردە و فێركاری لە هەرێمی كوردستان-عێراق)، به‌پێی حوكمی مادده‌كانی (٨٧، ٨٨، ٨٩، ٩٧) له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان
هاوڵاتی له‌لێدوانێکیدا وته‌بێژی وه‌زاره‌تی پلاندانانی عێراق بڵاویكرده‌وه، خه‌ریكی ئاماده‌كردنی پلانێكی كورتخایه‌نین، بۆ چاره‌سه‌ركردنی كاریگه‌رییه‌كانی كۆرۆنا و قه‌یرانی ئابووری له عێراق. عه‌بدولزه‌هره ئه‌لهینداوی، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی پلاندانانی عێراق به ئاژانسی فه‌رمی عێراقی راگه‌یاند، ئێمه له كۆتاییه‌كانی جێبه‌جێكردنی پلانی ساڵانی 2018 تا 2022ـین، خه‌ریكی ئاماده‌كردنی پلانی په‌ره‌پێدانی2023 تاكو 2028ـین. روونیشیكرده‌وه، به‌هۆی كاریگه‌رییه‌كانی كۆرۆنا، له دوای ساڵی 2020ـه‌وه بارودۆخێكی خراپ رووی له عێراق كرد، بۆیه گرفتی زۆری بۆسه‌ر پلانی درێژخایه‌نی وه‌زاره‌ته‌كه دروستكرد، ئه‌م پلانه كورتخایه‌نه بۆ پاڵپشتی كه‌رته‌كانی ته‌ندرووستی، خوێندن، پارێزگاری كۆمه‌ڵایه‌تی و پسووله‌ی خۆراك ئاماده ده‌كرێت. په‌تای كۆرۆنا، كاریگه‌ری خراپی بۆسه‌ر دۆخی ئابووری عێراق دروستكرد، وێڕای ئه‌وه‌ش تا ئێستا 25.356 هه‌زار كه‌سیش له عێراق به‌هۆی كاریگه‌رییه‌كانی ئه‌و په‌تایه گیانیان له‌ده‌ست دا.
هاوڵاتی سەرباری گرفتی پێكنەهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی عێراق لەدوای ساڵێك لەهەڵبژاردن، گرفتێكی سەرەكی كە لەئێستادا بۆ عێراقییەكان لەئارادایە نەبوونی بودجەیە لەئەمساڵداو پەسەندنەكردنیەتی لەلایەن پەرلەمانەوە كە ئەمەش بەبڕوای شارەزایانی بواری ئابووری دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی قەرزی ناوخۆیی و قەرزی دەرەكی، ئەویش بەهۆكاری ئەو فشارانەی ساڵی داهاتوو لەسەر بوودجەی ٢٠٢٣ درووستدەبێت. دابەزینی چاوەڕوانكراوی نرخی نەوت و بەرزكردنەوەی نرخی سوود لەلایەن وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكییەوە وادەكات عێراق سوود لەو داهاتە نەوتییە نەبینێت كە بەهۆی بەرزی نرخی نەوتەوە لەهاوینی ٢٠٢٢ بەدەستیهێناوە. بەگوێرەی راپۆرتە ئابوورییەكانی وەزارەتی دارایی و ئابووریش چاوەڕواندەكرێت بەكۆتایی هاتنی ئەمساڵ خەرجی فیعلی دەوڵەتی عێراق نزیكەی ١٢٩ ترلیۆن دۆلار بێت، لەساڵی ٢٠٢٣ش بەهۆی زیادبوونی ژمارەی دانیشتوان (لەماوەی دوو ساڵدا دوو ملیۆن كەس)و ناردنی پارە بۆ هەرێم و ئەو خەرجییانەی لەیاسای پاراستنی خۆراكدا دەكرێت، چاوەڕواندەكرێت خەرجی نزیك بێتەوە لە ١٥٠ ترلیۆن دینار. وەنەبێت نەبوونی پرۆژەیاسای بودجە هەر تەنیا زیانی بۆ هاووڵاتیانی عێراقی هەبێت، بەڵكو بەهۆی ئەوەی كە لەسەدا ٩٠ زیاتری داهاتی عێراق پشت بەداهاتی نەوت دەبەستێت و دەبوو ئێستا لەگەڵ بەرزی نرخی نەوتدا عێراقییەكان سوودیان لەزیادەی ئەو نرخە وەربگرتایە، كەچی بەپێچەوانەوە سەرەڕای داهاتێكی زۆری نەوت لەم چەند مانگەی رابردوودا كەچی نەتوانراوە سوود لەزیادەی نەوت ببینرێت. عێراق لەمانگەكانی (ئازار، نیسان، ئایار) بری ٣٣ ملیار دۆلاری لەنەوت دەستكەوتووە، كەئەمەش بەبەراورد بەو ماوەیە لەساڵی رابردوو بڕی ١٧ ملیار‌و ٢٥٠ ملیۆن دۆلاری زیادە، ئەمەش بەپێی داتاكانی خودی وەزارەتی نەوت، كەچی ئەم داهاتە بێشومارە واینەكردووە ئابوورییە لاوازەكەی عێراق ببوژێنێتەوە، چونكە هیچ حكومەتێكی نییە دەسەڵاتی تێپەڕاندنی بوودجەی هەبێت و ئەوەی هەیە حكومەتی كاربەڕێكەرەو دەسەڵاتی تەواوی خەرجكردنی نیە. داهاتی گشتی عێراق بەدابەزینی نرخی نەوت تائاستی ٤٥ دۆلار بۆ هەر بەرمیلێك كە بودجەكەی بۆ ساڵێك بەداهاتە نانەوتییەكانی ترەوە دەگاتە ٩٠ ترلیۆن دینار هیچ مەترسییەك دروست ناكات، چونكە خەرجی دەوڵەت تائەو ئاستەیە، بەڵام لەخوار ئەوەوە زیان لەبودجە دەدات و دەبێت بەقەرز پڕبكرێتەوە. هەموو ئەمانەش لەكاتێكدایە داهاتی نەوت لەمانگی رابردوودا زیاتر لە هەشت ملیار دۆلار بووەو بەپێی تازەترین لێدوانی بانكی ناوەندی عێراقیش یەدەگی نەختینەیی عێراق بۆ ٨٧ ملیار دۆلار بەرزبووەتەوە بەئاماژەدان بەوەی هەموو خەرجیەكی كۆنترۆڵنەكراوی حكومەت بەشێوەیەكی ناڕاستەوخۆ كاریگەری لەسەر یەدەگەكە دەبێت و كەمیدەكاتەوە، بەپێی وتەی مستەفا كازمی سەرۆكوەزیرانیش چاوەڕوان دەكرێت تاكۆتایی ئەمساڵ بگاتە ١٠٠ ملیار دۆلار. لەگەڵ هەموو ئەمانەشدا سەرەڕای گەورەیی و زەبەلاحی بوودجەكەی، كەچی بەشێكی ئەو پارانە بەهەدەردەرێت و بەشێكی زۆریشی بۆ موچەی فەرمانبەران تەرخاندەكرێت كە لەدوای ساڵی ٢٠٠٤ەوە تاساڵی ٢٠١٩ بەڕێژەی لەسەدا ٤٠٠ زیادیكردووە، بەجۆرێك سێ ملیۆن و ٣٠٠ هەزار كەس فەرمانبەرن، هاوكات بەشێكی بودجەكە بۆ بواری سەربازی و دابینكردنی خۆراكی مانگانەی هاووڵاتیان دابیندەكرێت كە بەپێی تازەترین ئاماریش ٤٠ ملیۆن و ٣٦٠ هەزار هاووڵاتی لەخۆراكی مانگانە سوود وەردەگرن، بەپێی وتەی وەزارەتی بازرگانی زیاتر لەپێنج ملیۆن كەس لەو ژمارەیە بەنایاسایی وەریدەگرن ئەویش بەهۆی بەرزی موچەكانیانەوە.
هاوڵاتی گۆڤاری «البوابە» کە گۆڤارێکی میسریە لە وتارێکدا بابەتی پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و تورکیای لێکداوەتەوەو پێوایە بەشی هەرە گەورەی گرژییەکانی نێوان عێراق و تورکیا بۆ پرسی کورد و دەستوەردانی سەربازیی ئەنقەرە لە عێراق، دەگەڕێتەوە. لەم وتارەدا جەخت کراوەتەوە کە عێراق و تورکیا لە ئێستادا پەیوەندییەکی ئاسایی و هاوسەنگیان نییە و کە هۆکاری سەرەکیی بۆ دەستوەردانی سەربازیی ئەنقەرە لە عێراق و هەرێمی کوردستان دەگەڕێتەوە. ئەم گۆڤارە ئاماژەی بەوە کردووە کە ژمارەیەک سەرچاوەی نافەرمی باس لە بوونی نزیکەی 100 بنکەی سەربازیی تورکیا لە عێراق دەکەن کە بە بیانووی ڕووبەڕووبوونەوەی پارتی کرێکارانی کوردستان دامەزراون. ئەم گۆڤارە هەروەها باس لەوە دەکات کە ئەنقەرە چاوی تەماحی بڕیوەتەو بەشێک لە خاکی عێراقەوە کە نیشاندەری ئەوەیە کە بیرۆکەی ئیمپراتۆریەتی عوسمانی هێشتا لەنێو دەسەڵاتدارانی تورکیا ماوەتەوە. لەم وتارەدا ئاماژەیش دراوە بە پشتگیریی زۆرینەی ڕەوتە سیاسی و سەربازییەکانی عێراق لە یەکپارچەیی خاکی وڵاتەکەیان و ڕێگری کردن لە دەستوەردانی سەربازیی تورکیا. پرسێکی دیکە کە ناکۆکیی خستۆتە نێوان عێراق و تورکیا پرسی ئاوە.
هاوڵاتی له‌لێدوانێکدا رێبەر ئەحمەد،کاندیدی پارتی بۆ سەرۆککۆمار لەبارەی یەکلاییکردنەوەی پۆستی سه‌رۆککۆماری عێراق سێ پێشنیار ده‌خاته ڕوو، ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌کات ئەو کەسەی دەبێتە سەرۆککۆمار نوێنەری حیزبێک نییە، نوێنەری هەموو کوردە. رێبه‌ر ئه‌حمه‌د وه‌زیری ناوخۆی هه‌رێم و کاندیدی پارتی بۆ پۆستی سه‌رۆککۆماری عێراق رۆژی شەممە 08-10-2022 لەبارەی یەکلاییکردنەوەی کاندیدی سەرۆککۆمار رایگەیاند، نابێت وا دابنرێت پۆستی سەرۆککۆمار تەنیا پشکی لایەنێکی کوردستانە، چونکە ئەو کەسەی دەبێتە سەرۆککۆمار نوێنەری حیزبێک نییە، نوێنەری هەموو کوردە. ده‌شڵێت: دەبێت ئەو حیزبەی زۆرینەی دەنگی بەدەستهێناوە کاندیدی سەرۆککۆمار دیاری بکات، یان وەکو 2014 ئەندامانی پەرلەمانی کورد لە عێراق دەنگ بە کاندیدانی سەرۆککۆمار بدەن، ئەگەرنا "ئێمە ئامادەین ئەم دەنگدانە ببەینە نێو پەرلەمانی کوردستان و لەوێ یەکلایی بکەینەوە".هەروەها ئاماژەی بەوەش دا، قبووڵی ناکەن بە دوو کاندیده‌وه بچنە دەنگدان لەسەر سەرۆککۆمار، تاوەکو ئێستاش پارتی و یەکێتی لەسەر کاندیدێکی هاوبەش رێکنەکەوتوون.
هاوڵاتی سوپای پاسداران هەڕەشەی دوبارەکردنەوەی هێرشەکانی بۆسەر هەرێمی کوردستان و پارتەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان دەکات و دەڵێت بەرپرسانی هەرێم ئاگادارکراونەتەوە. سەرچاوەیەک لە سوپای پاسدارانی ئێران بە ئاژانسی هەواڵی (تەسنیم)ی راگەیاندوە؛ بە فەرمی بەرپرسانی هەرێمی کوردستان ئاگادارکراونەتەوە لەگەڵ هەر جموجۆلێکی پارتەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان ئەوا هاوشێوەی 28ی مانگی رابردو هێرشی موشەکی و تۆپباران بۆسەر ئەو پارتانە دەست پێدەکاتەوە. ئەو سەرچاوەیە وتویەتی: لە هێرشەکانی رابردودا بە قوڵای 150 کیلۆمەتر لە ناو خاکی هەرێمی کوردستان لە لایەن تۆپخانە و موشەک و فڕۆکە بێفرۆکەوانەکانی سوپای پاسداران هێرش کراوەتە سەر بنکە و بارەگانی پارتەکانی نەیاری کۆماری ئیسلامی ئێران. بە پێی ئەو زانیارییانەی لە تەسنیم بڵاوی کردوەتەوە ؛ سوپای پاسداران بەرپرسانی هەرێمی کوردستانی ئاگادارکردوەتەوە بەردەوامبونی هێرشەکانی ئێران بە هەوڵەکانی ئەو بەرپرسانەوە بەستراوەتەوە بۆ راگرتنی جموجۆڵی پارتەکانی نەیاری ئێران بە پێچەوانەشەوە هێرشەکان دەست پێدەکەنەوە. لە هێرشەکانی (28/9/2022)ی سوپای پاسداران بۆسەر بنکە و بارەگاکانی کۆمەڵە و دیموکرات و پارتی پاک لە هەرێمی کوردستان 17 کەس گیانیان لەدەستدا و نزیکەی ٦٥ کەسیش برینداربون کە ژمارەیەک لە قوربانییەکان ژن و منداڵ بون.
هەژار ئەنوەر لە پارێزگای هەولێر 70 پرۆژەی وەبەرهێنان مۆڵەتیان هەڵوەشاوەتەوە، پڕۆژەكانی نیشتەجێبوون لەلایەن وەزارەتی شارەوانی و دەستەی وەبەرهێنان ڕەزامەندییان پێدەدرێت، پێویستە پڕۆژەكان لە10% كارەكانی جێبەجێ بكات ئینجا كڕین و فرۆشتن بكات، پڕۆژە هەیە مۆڵەتی وەرگرتووە لەماوەی (2) ساڵ و نیو تەواوی بكات، كەچی ساڵێك تێپەڕیوە هێشتا بناغەی دانەنراوە، پڕۆژە هەیە هێشتا دەستی بەكارەكانی نەكردووە لە نهۆمی سێ و چوار شوقەی فرۆشتووە، بەو هۆیەوە دەیان ملیۆن دۆلار زیان بە كڕیارانی یەكە نیشتەجێبوەكان كەوتووە، كابینەی نۆیەم لەسەرەتاوە بانگەشەی ئەوەی دەكرد كە كەس بۆی نییە دەستوەردان بكات لە كەرتی وەبەرهێنان، بەڵام بەشێكی پرۆژەكان بەهۆی دەستوەردانی شەخسی و حزبەوە گرفتیان بۆ دروست دەكرێت و راگیراون. لە ماوەی 16 ساڵدا كۆی قەبارەی وەبەرهێنان لە هەرێمی كوردستان گەیشتووەتە زیاتر لە 66 ملیار دۆلار، و لە ماوەی سێ ساڵدا مۆڵەتی وەبەرهێنان بە 201 پڕۆژە بە سەرمایەی 11 ملیار و 562 ملیۆن دۆلار دراوە، بەشێكی زۆری وەبەرهێنان لە بورای دروستكردنی یەكەی نیشتەجێبووندایە. پڕۆژەكانی نیشتەجێبوون زۆرێكیان بەهۆی قەیرانی داراییەوە بۆ ماوەیەك لەكارەكانیان وەستان و بەشێكیشیان سەرمایەدارەكانیان مایەپوچ بوون، جگە لەمەش ژمارەیەك بەرپرسی باڵا دەستیان خستوتەرنێو وەبەرهێنانی خانووبەرە و چەندین كێشەو گرفتیان بۆ وەبەرهێنەری دیكە دروستكرد. پڕۆژەی نیشتەجێبوونی هەنگ ستی لە شاری هەولێر ماوەی (12) ساڵە كارەكانی تەواو نەكراوەو چەندین جاریش بەشداربووانی پڕۆژەكە سەردانی دەستەی وەبەرهێنانیان كردووەو لەبەردەم دەستەكەش گردبوونەوەی ناڕەزاییان ئەنجامداوە، بەڵام بێسوود بووە. بایز مەولود ئەنجومەنی بەشداربووانی پڕۆژەی نیشتەجێبوونی هەنگ ستی بە هاوڵاتی ڕاگەیاند:» زۆرینەی بەشداربووانی پڕۆژەكە قستەكانیان داوە بەكۆمپانیاكە، بەڵام بەبیانووی شەڕی تیرۆریستانی داعش و قەیرانی دارایی ماوەی (11) ساڵە دانمان بەخۆمان گرتووە، كە چەندین كێشەی خێزانی و كۆمەڵایەتی بۆ دروستكردووین، لەكاتێكدا لە 90% كێشەو گرفتەكانمان خستۆتەبەردەم دەستەی وەبەرهێنان، بەڵام بێسوود بووە». سەردار ئاكرەیی خاوەنی پڕۆژەی نیشتەجێبوونی هەنگ ستی بەهاوڵاتی ڕایگەیاند:» بەشداربووان مافی خۆیانەو منیش لە ساڵی 2011 لە 50% ی پڕۆژەكەم تەواو كردووەو لەو كاتەوە ڕایانگرتووە و ئێستاش سەرجەم رێكارە یاساییەكان تەواوكراوە و داوا لە سەرۆكی حكومەت دەكەم ڕێگەمان پێبدات دەستبەكارەكانمان بكەینەوەو پڕۆژەكە تەواوبكەم». وتیشی: «لە سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران نوسراوێك هاتووە گوایە دەبێ ئەم پڕۆژەیە بدرێتە وەبەرهێنەرێكی تر، من تێناگەم لەسەر چ بنەمایەك پڕۆژەكەی من دەدرێتە یەكێكی تر، نیوەی كارەكانم كردووە ، رۆژانە سەردانی دەستەی وەبەرهێنان دەكەم و چارەسەری گرفتەكانم ناكەن«. لەساڵی 2019 ئەنجومەنی باڵای وەبەرهێنان بڕیاریدا كە خیتاب زەمانی ئامادە بكات و دەست بەكارەكانی بكاتەوە، ئێستا سەرجەمی رێكارەكان تەواو كراوە، سەردار ئاكرایی دەڵێت: «بەداخەوە خەڵكانێك لە نوسیگەی سەرۆكی حكومەت بەهەڵە پەیامەكان و نووسراوەكانی من دەگەیەنێتە سەرۆكی حكومەت». هاوكات رابەر وەرتی خاوەنی یەكێك لە كۆمپانیاكانی خانووبەرە، بە هاوڵاتی وت:» ساڵێك تێپەڕدەبێت بەسەر گرێبەستی كڕینی شوقەكانی ڤارپارك، بەڵام تاوەكو ئێستا هیچ شوقەیەك لەم پڕۆژەیە دروست نەكراوە، زیاتر لە هەزار و (400) كەس شوقەیان كڕیوە، هەموو لایەنە پەیوەندیدارەكان ئاگاداری كێشەو گرفتەكانی ئەم پڕۆژەیەن و خاوەن كۆمپانیاكەش لە هەولێرە و زۆر بەئازادی دەسوڕێتەوە. پڕۆژەكانی نیشتەجێبوون لەلایەن وەزارەتی شارەوانی و دەستەی وەبەرهێنان ڕەزامەندییان پێدەدرێت، پێویستە پڕۆژەكان لە10% كارەكانی جێبەجێ بكات ئینجا كڕین و فرۆشتن بكات تاوەكو تواناداراییەكانی وەبەرهێنەر بسەلمێندرێت، بەڵام بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست هاوڵاتی كەوتووە، پڕۆژە هەیە هێشتا دەستی بەكارەكانی نەكردووە لە نهۆمی سێ و چوار شوقەی فرۆشتووە، ئێستا جۆرێك بەنەمانی متمانە لەنێوان هاوڵاتیان و خاوەن پڕۆژەكان و كۆمپانیاكانی خانووبەرە دروست بووە. لە ماوەی سێ ساڵدا مۆڵەتی وەبەرهێنان بە 201 پڕۆژە بە سەرمایەی 11 ملیار و 562 ملیۆن دۆلار دراوە، بەگوێرەی زانیارییەكانیش، لە ماوەی نزیكەی 16 ساڵدا كۆی قەبارەی وەبەرهێنان لە هەرێمی كوردستان گەیشتووەتە زیاتر لە 66 ملیار دۆلار. سەردار ئازاد یەكێكی ترە لە خاوەن كۆمپانیاكانی خانووبەرە لەوبارەیەوە بۆ هاوڵاتی دواو دەڵێت : «قوربانی سەرەكی پڕۆژەكان هاوڵاتیانن بۆیە پێویستە قەرەبوو بكرێنەوە و حكومەتی هەرێمیش ئەم كێشەو گرفتانە چارەسەر بكات، چونكە بەهۆی نەمانی متمانەوە پرۆسەی وەبەرهێنان بەرەو شكستێكی گەورە دەڕوات. وتیشی : «بەدەیان ملیۆن دۆلار زیان بەر خاوەن كۆمپانیاكانی خانووبەرە و هاوڵاتیان كەوتووە، ئەمەش لەكاتێكدایە ئەم كابینەیەی حكومەت لەسەرەتاوە بانگەشەی ئەوەی دەكرد كە كەس بۆی نییە دەستوەردان بكات لە كەرتی وەبەرهێنان، بەڵام ئێستا ئەم دەستوەردانە هەیەوە پێویستە حكومەت بەزووترین كات تەداخول بكات.» ئەو خاوەن كۆمپانیاییەی خانووبەرە باسلەوەدەكات:»زۆرێنەی پڕۆژەكانی نیشتەجێبوون چاودێریان بەسەرەوە نییە، پڕۆژە هەیە مۆڵەتی وەرگرتووە كە لەماوەی (2) ساڵ و نیو تەواوی بكات، كەچی ئێستا ساڵێك تێپەڕیوە هێشتا بناغەی دانەنراوە. لە شەش مانگی یەكەمی ساڵ حكومەتی هەرێمی كوردستان مۆڵەتی بە 35 پڕۆژەی جۆراوجۆر داوە بە سەرمایەی 330 ملیۆن 696 هەزار و265 دۆلار. سامان عارەب بەڕێوەبەری گشتی دەستەی وەبەرهێنانی هەولێر بە هاوڵاتی ڕاگەیاند:» بەهۆی كەمتەرخەمی و جێبەجێنەكردنی پڕۆژەكان تاوەكو ئێستا 70 پڕۆژە مۆڵەتی هەڵوەشاوەتەوەو پڕۆژەكانی دەشتی بەهەشت و ئەڵمانی و كۆیە ستی ڕاگیراون، بەپێی یاسای مۆڵەتت لە وەبەرهێنەرێك وەرگرتەوە بلاك لیست دەكرێت، ئەو وەبەرهێنەرە مافی پێدانەوەی ئەو پڕۆژەی نییە لە رووی یاساییەوە و هەموو ئەو زەرەر و زیانانەی لە پڕۆژەكە و لە هاووڵاتی كەتووە وەبەهێنەر بەرپرسیارێتی هەڵدەگرێت. بۆیە پێشنیاری وەبەرهێنەری ترمان كردووە تاوەكو پڕۆژەكان دەست پێبكەنەوە و بەوردی دیراسەی كارەكانیان كراوە. دلێر حسێن ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر بەهاوڵاتی راگەیاند: « كە لەهەرێمی كوردستان لەڕووی وەبەرهێنان لە نیشتەجێبوون لەسەرەتای گەشەی وەبەرهێنان بەتایبەت هەولێر بە قۆناغێكی مەترسیدار و خراپ تێپەڕیوە لە ساڵانی ڕابردوودا، بەداخەوە هۆكاری سەرەكی خراپ ئیدارەدانی ئەو كەرتە بووە لەلایەن حكومەتی هەرێمی كوردستان، هەم لەڕووی یاسایی، وەهەم لەڕووی چاودێری كەئەمەش وایكردووە خەڵكانێكی زۆر زەرە مەندبن . «ئەوەی قازانجی كردووە تەنها وەبەرهێن بووە، كە زەوی لەلایەن حكومەتەوە بۆی دابینكراوەو بەپارەی خەڵكیش پرۆژەكانی دروستكردوە، سەڕەڕای ئەمانەش لە كۆمەڵێ پڕۆژە پارە لەخەڵك وەرگیراوە، بەڵام پرۆژەكان تەواو نەكراون و بەنیوەناچڵی بەجێهێڵراوە، لە نمونەی دەشتی بەهەشت و فلۆریاستی و چەندان پرۆژەی تر، لەهەندێ پڕۆژەش پارە لەخەڵك وەرگیراوە كە پرۆژەكە ئەصڵەن هەر بوونی نیە، بۆیە بەدڵنیاییەوە خەڵكێكی زۆر زەرەمەندبووە ئەمەش بەڵگەیە لەسەر ئەوەی حكومەت چاو‌دێر نەبووە بەسەر پڕۆژەكان و فەوزاییەكی زۆر لەو بوارەدا هەیە، هۆكاری بنەڕەتیش تەداخولی شەخسی و حیزبیە بەسەر پرۆژەكان لەبەرامبەردا حكومەت لەو بوارە زۆر لاواز و بێ دەسەڵات بووە». سەبارەت بە وەررتنەوەی مافی خەڵك و چ جۆرە دڵنیاییەك بدرێتە هاوڵاتیان تاوەكو بتوانن یەكەی نیشتەجێبوون بكڕن، دلێر حسێن دەڵێت: «بەداخەوە لەڕابردوو بەشی زۆری گرێبەستەكان لەنێوان كۆمپانیا و هاوڵاتی كراون و هەندێ كۆمپانیا لە ئێستادا خاوەنداریەتیان دیارنیە یاخود هەر وجودیان نەماوە و وەبەرهێنەكەی ڕایكردووە لە ووڵات نەماوە، بۆیە ئاستەمە بتوانرێ مافی ئەوخەڵكانە وەربگیرێتەوەو پێموانیە حكومەتیش ئەو بەرپرسیارێتییە هەڵبگرێت، چونكە خانوو یان شوقە هەیە بە زیاتر لەكەسێك فرۆشراوە یاخود شوقە هەیە فرۆشراوە ئەصلەن هەر وجودی نیە بۆیە ئیجرائاتكردن لەو كەیسە ئاڵۆز و قورسە هۆكاری سەرەكی وەبەرهێنانە كە كەمتەرخەمە، چونكە ناكرێ مۆڵەت بەو جۆرە پڕۆژانە بدرێت لە كاتێكدا توانای چاودێری و ئیجرائات كردنیان نەبێت لە ڕووی كوالێتی و پاراستنی مافی هاوڵاتیان و ئاگاداری لە شێوازی گرێبەستەكان و خاوەنداریەتی». لە هەرێمی كوردستاندا 12 هەزار و670 یەكەی نیشتەجێبوون كە ساڵانێكی زۆرە تەواو نەكراون، بووەتە كێشە بۆ ئەو كەسانەی گرێبەستی كڕینی ئەو یەكانەیان كردووە و پارەیەكی زۆریشیان داوە.
په‌رله‌مانی عێراق دانیشتنه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی بۆ دووشه‌ممه‌ی داهاتوو دواخست و بڕیاریشه له‌كۆبوونه‌وه‌ی رۆژی سێ شه‌ممه‌دا میوانداری دوو وه‌زیر بكات. كه‌مێك پێش ئێستا سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دانیشتنه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی دواخست بۆ رۆژی دووشه‌ممه‌ی داهاتوو. لای خۆشییه‌وه محه‌مه‌د حه‌لبوسی سه‌رۆكی په‌رله‌مان رایگه‌یاند، “به پشتبه‌ستن به‌و داواكارییه‌ی كه له‌لایه‌ن 25 نوێنه‌ره‌وه پێشكه‌شكراوه، هه‌روه‌ها ئه‌و داواكارییه‌ی كه له‌لایه‌ن لیژنه‌ی كشتوكاڵی په‌رله‌مانه‌وه پێشكه‌شكراوه، بڕیاردرا له‌دانیشتنی رۆژی شه‌ممه‌دا بڕگه‌یه‌ك بۆ به‌رنامه‌ی كار زیاد بكرێت، كه میوانداریكردنی وه‌زیرانی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌ی ئاو ده‌بێت، بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر پلانی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و كه‌می ئاو و به‌بازاڕكردن و نرخدانانی به‌رهه‌مه كشتوكاڵییه‌كان. جێی ئاماژه‌یه، بڕیاره په‌رله‌مانی عێراق هه‌ردوو رۆژی دووشه‌ممه و سێ شه‌ممه كۆببێته‌وه، كه كۆبوونه‌وه‌ی رۆژی دووشه‌ممه تایبه‌ت ده‌بێت به‌ته‌واوكردنی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ، هه‌روه‌ها له‌كۆبوونه‌وه‌ی رۆژی سێ شه‌ممه‌دا میوانداری وه‌زیرانی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو بكات.
هاوڵاتی عه‌لی ئه‌لته‌میمی شاره‌زای یاسایی له‌باره‌ی بۆردومانه‌كانی ئێران بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان و لادان له یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، له رێگه‌ی هاوڵاتی-یه‌وه چه‌ند خاڵێك ده‌خاته‌ڕوو كه عێراقی مافی چی هه‌یه له‌دژی ئێران بیگرێته‌به‌ر كه پێكهاتووه له... 1- میساقی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، له ماده‌كانی 1 و 2 و 3 دا هه‌ر جۆره پێشێلكردنی سه‌روه‌ری ده‌وڵه‌تان و ده‌ستێوه‌رنه‌دان له‌كاروباره‌كانیان خراوه‌ته‌ڕوو، هه‌روه‌ها مادده‌ی 39 و 24 و 34ی میساقه‌كه ده‌سه‌ڵات ده‌داته ئه‌نجومه‌نی ئاسایش بۆ سه‌پاندنی سزاكان له‌سه‌ر ده‌وڵه‌تی ده‌ستدرێژكار. 2- ئه‌م ماددانه رێگه‌یان دا په‌نابردنه به‌ر ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش بۆ تۆماركردنی سكاڵا له دژی ئه‌م وڵاته ده‌ستدرێژكارانه، هه‌روه‌ها ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش ده‌توانێت وڵاتی ده‌ستدرێژكار بخاته ژێر به‌شی حه‌وته‌مه‌وه، به‌و پێیه‌ی هه‌ڕه‌شه له‌ئاشتی و ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كات و ئه‌مه‌ش له‌به‌رده‌ستی عێراقدایه له‌گه‌ڵ كه‌وتنی ئه‌و ژماره زۆره‌ی قوربانییه‌كان. 3- ئه‌م تاوانانه‌ی له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه ئه‌نجامده‌درێن، تاوانی دژ به مرۆڤایه‌تی و جینۆسایده‌ن به‌پێی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و ماده‌ی 6ی رێككه‌وتننامه‌ی رۆمی دادگای تاوانی نێوده‌وڵه‌تی، هه‌روه‌ها رێككه‌وتننامه‌ی جینۆسایدی ساڵی 1948. 4...له‌به‌رده‌م ئه‌م تاوانانه‌دا، عێراق مافی به‌رگری شه‌رعی هه‌یه به‌پێی مادده‌ی 51ی میساقی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، هه‌روه‌ها عێراق ده‌توانێت داوای هاوكاری له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا بكات به‌پێی مادده‌ی 27ی رێككه‌وتننامه‌ی ستراتیژی له نێوان عێراق و ئه‌مریكا بۆ ساڵی ٢٠٠٨، بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی ئه‌م ده‌ستدرێژییه. 5- ئه‌و سكاڵایه‌ی عێراق پێشكه‌شی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی ده‌كات، پێویستی به داواكاریی پته‌و و به‌هێزه دوور له دیپلۆماسی و كوردستانیش به‌شێكه له‌عێراق و خه‌ڵكه‌كه‌ی وه‌ك باقی پارێزگاكان هاووڵاتی عێراقین.
هاوڵاتی لە زۆربەی شارەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان مانگرتن و خۆپیشاندان بەڕێوچو و هێزە ئەمنییەکانیش بە توندی هێرشیان کردە سەر خۆپیشاندانەکانی شاری سنە و سێ کەس لەو شارە کوژران. سەرچاوەکانی هەواڵی رۆژهەڵاتی کوردستان بڵاویان کردەوە لە زۆربەی شارەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان رۆژی شەممە مانگرتن و خۆپیشاندان بەڕێوەچو و خۆپیشاندانەکانی شاری سنە بەهۆی توندوتیژیی هێزە ئەمنییەکانەوە پێکدادانی لێکەوتەوە و سێ کەسیش کوژران. هاوکات لەگەڵ مانگرتنەکانی زۆربەی شارەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان، کچانی خوێندکار و گەنجان لە شارەکانی سنە و کرماشان، ئیلام، مەهاباد و بۆکان و زۆربەی شارەکانی دیکە خۆپیشاندانیان کرد. لەگەڵ ئەو بەشە لە کوردستان بەشێکی بەرچاو لە دوکان و بازاڕەکانی تاران وەک پشتیوانییەک بۆ مانگرتنەکانە سەرتاسەرییەکان نەکرانەوە و بە وتەی میدیاکانی ناوخۆی ئێران یەکمجارە کە لە پایتەختی وڵاتەکە بەوشێوەیە دوکان و بازاڕەکان داخراون. بۆ بینینی خۆپیشاندانه‌كانی سنه ئه‌م لینكه بكه‌ره‌وه
هاوڵاتی به‌رپرسێكی پارتی گه‌لی كۆماری (جه‌هه‌په) له‌شاری ئامه‌دی رایگه‌یاند؛ پارته‌كه‌ی له هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتووی ئامه‌د سێ كه‌س بۆ په‌رله‌مانی توركیا سه‌رده‌خه‌ن. عه‌بدوڵا ئاتیك، سه‌رۆكی رێكخستنی پارتیی گه‌لی كۆماری (جه‌هه‌په) له‌شاری ئامه‌د، له چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ پێگه‌ی (گازه‌ته دوڤار)ی توركی رایگه‌یاند؛ پارته‌كه‌ی له هه‌ڵبژاردنی داهاتووی توركیادا سێ كه‌س بۆ په‌رله‌مانی توركیا له ئامه‌د سه‌رده‌خه‌ن و ئه‌گه‌ریش هه‌یه ژماره‌كه بگاته چوار كه‌س. ئه‌و به‌رپرسه‌ی جه‌هه‌په، ماوه‌یه‌كی زۆر له‌ناو رێكخستنه‌كانی پارتی دادوگه‌شه‌پێدان (ئاكه‌په) له ئامه‌د كاریكردوه له‌و ماوه‌یه‌ی كه‌ده‌ستی له‌و پارته كێشاوه‌ته‌وه، چوه‌ته ریزه‌كانی پارتی گه‌لی كۆماریی توركیا. ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، برِاوای وایه كه جه‌هه‌په كاری گرنگ ده‌كات بۆ چاره‌سه‌ركردنی پرسی كورد، بۆیه ئه‌و چوته ناو ئه‌و پارته‌وه. له دوایین هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی توركیادا كه له‌ساڵی 2018دا به‌رِێوه‌چو، هه‌ده‌په نۆ په‌رله‌مانتار و ئاكه‌په سێ په‌رله‌مانتاری له ئامه‌ده‌وه سه‌رخست بۆ په‌رله‌مانی توركیا.