هاوڵاتی ئهنجومهنى وهزیرانى ههرێم ئهمڕۆ كۆدهبێتهوهو له كۆبونهوهكهدا سێ تهوهر باس دهكرێت یهكێكیان گرانبونى سوتهمهنى و ههوڵهكانى حكومهته بۆ چارهسهركردنى. ئەمڕۆ چوارشهممه 27ی تشرینی یهكهمی 2021، فهرمانگهى میدیاو زانیارى حكومهتى ههرێم ڕاگهیهندراوێكى لهبارهى كۆبونهوهكه بڵاوكردۆتهوه كه ئهمه دهقهكهیهتى، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، کۆبوونەوەی هەفتانەی خۆی بە سەرۆکایەتی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەت و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت ئەنجام دەدات. لە کۆبوونەوەکەدا ئەم بابەتانەی خوارەوە دەخرێنە بەر باس و گفتوگۆ: یەکەم: خستنەڕووی ڕاپۆرتی وەزارەتی کارەبا سەبارەت بە هەنگاو و پڕۆژەکانی وەزارەت لە بواری ڕێکخستنەوەی کەرتی کارەبای نیشتیمانی لە هەرێمی کوردستان (بەرەوپێشچوون و ئاستەنگەکان)، و پڕۆژەی تایبەت بە هاوبەشیپێکردنی کەرتی تایبەت لە قۆناغەکانی دابەشکردن و گواستنەوەی کارەبا و کۆکردنەوەی داهاتی کارەبا. دووەم: خستنەڕووی ڕاپۆرتی وەزارەتی تەندروستی سەبارەت بە دوا ئامارەکانی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێم و ڕێژەی کوتانی هاووڵاتیان بە ڤاکسین بە تایبەتیش فەرمانبەران و مامۆستایان، لەگەڵ خستنەڕووی بڕیارەکانی دوا کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای ڕووبەڕووبوونەوەی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا. سێیەم: خستنەڕووی بابەتی گرانبوونی نرخی سووتەمەنییەکان لە هەرێمی کوردستان و دوا هەوڵەکانی وەزارەتی سامانە سروسشتییەکان بۆ چارەسەرکردنی ئەم بابەتە و هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی نەوتی فیدڕاڵ لەم بوارە. ههوڵهكانى حكومهت له ڕابردوو بۆ چارهسهرى دۆخى سوتهمهنى تهنها لهڕێگهى وهزارهتى نهوتى عێراق بوهو داواكراوه بهغدا ڕێژهیهك بهنزین ههناردهى ههرێم بكات
هاوڵاتی یوسف محەمەد، ئەندامی پێشوی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند:" بەهۆی دیزاینكردنی بازنەکانی ھەڵبژاردن و ژمارەی کورسیی ھەر بازنەیەک لەلایەن سەدر و پارتی و تەقەدوم، كە دەستەی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی نوێنەران و سەرۆکایەتی لیژنەی یاسایی لە نوێنەرانی ئەم سێ ھێزە پێکھاتبون، توانیان ژمارەی زۆری كورسی بەو تەكنیكە ببنەوە. ئەمڕۆ سێشهممه 26ی تشرینی یهكهمی 2021، لە نوسینێكدا كە لە پەیجی خۆی بڵاویكردووەتەوە، یوسف محەمەد، ئەندامی پێشوی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە ناونیشانی "دیزاینی بازنەکانی ھەڵبژاردن بە دڵخوازی سێ لایەن" نوسیویەتی: دەرئەنجامی ھەڵبژاردنە پەرلەمانییەکەی ١٠/ ١٠ی عێراق تا ئێستاش مشتومڕی زۆری لەسەرە و، باس لە ژمارەیەک ھۆکار دەکرێ بۆ ناھاوسەنگیی دەرەنجامەکان و، لەوانەش فەرامۆش کردنی تەکنیکی گونجاوی ھەڵبژاردن لەگەڵ سیستمی نوێی ھەڵبژاردن، کە ھەمو ئەو ھۆکارانە راستییان تێدایە. باس لە ھۆکارێکی گرنگی تری سەرنج نەدراودەكات، کە رۆڵی گەورەی ھەبووە لە زیاد بونی نائاسایی کورسییەکانی سێ ھێزی یەکەمی براوەی ھەڵبژاردنەکان، کە ئەوانیش کوتلەی سەدری و پارتی دیموکراتی کوردستان و حیزبی «تقدم»ن، دەڵێت: شێوازی دیزاینی بازنەکانی ھەڵبژاردن و دابەش کردنی کورسییەکانی بەرکەوتەی پارێزگاکان بەسەر بازنەکانی ھەڵبژاردن لە یاسای ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران. هەروەها ئاماژەی بەوەكردووە، لەخۆڕا نییە ئەم سێ ھێزە ھەر یەکەیان براوەی یەکەمی ھەر سێ پێکھاتەکەی عێراقن، دەستەی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی نوێنەران و سەرۆکایەتیی لیژنەی یاسایی لە نوێنەرانی ئەم سێ ھێزە پێکھاتبون کە ئەوان رێکەوتنی کۆتاییان کرد لەسەر چۆنیەتیی دیزاینی بازنەکانی ھەڵبژاردن و ژمارەی کورسیی ھەر بازنەیەک و دواتریش ھەندێ کوتلەی تر لێرەو لەوێ رازی کران. نمونەی بازنەی دوی ھەولێری هێناوەتەوە وباسی لەوەكردووە، ئەو بازنەیە لە سێ قەزای دوور لە یەکی دابڕاو دروست کرا بۆ ئەوەی کاریگەریی دەنگی ھێزەکانی تر و لە ناویشیان یەکێتی لە قەزای کۆیە لەسەر ژمارەی کورسییەکانی پارتی لە پارێزگای ھەولێر کەم بکاتەوە، ئەمە بۆ پارێزگاکانی دیکەی عێراقیش راستە. لە كۆتایی نوسینەكەیدا دەلێت: دەبو بازنەکانی ھەڵبژاردن لە لایەن دامەزراوە و کەسانی شارەزا و بێلایەن دیزاین بکرانایە بۆ ئەوەی دادپەروەرتر و واقیعییانە تر بن.
هاوڵاتی وهفدێکى باڵای هەماهەنگی هاوبەشی وەزارەتی پێشمەرگە و هێزە هاوبەشەکانی عێراقی لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر کۆبوونەوە و باسیان لە دامەزراندنی دوو لیوای هاوبەش لەنێوان وەزارەتی پێشمەرگە و وەزارەتی بەرگریی عێراق کرد. ئەمڕۆ سێشهممه 26ی تشرینی یهكهمی 2021، کۆبوونەوەکە لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر بەڕێوەچوو. شاندی باڵای هەماهەنگی هاوبەشی وەزارەتی پێشمەرگە بە سەرۆکایەتی فەریق جەمال محەممەد، سەرۆکی ئەرکان و شاندی باڵای هێزە هاوبەشەکانی عێراق بە سەرۆکایەتیی فەریق ئەول روکن، عەبدولئەمیر شەممەری، جێگری فەرماندەی هێزە هاوبەشەکانی عێراق کۆبوونەوە. بەپێی راگەیێنراوێکی سەنتەری میدیا و زانیاریی هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەکەدا کە بەئامادەبوونی هێزەکانی هاوپەیمانان بەڕێوەچوو، باس لە دوایین هەنگاوەکانی دامەزراندنی دوو لیوای هاوبەش لەنێوان وەزارەتی پێشمەرگە و وەزارەتی بەرگری عێراقی کرا. لە راگەیێنراوەکەدا ئاماژە بەوە دراوە کە ئەرکی ئەم دوو لیوایە تایبەت دەبێت بە پڕکردنەوە و ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی سەربازی لە بۆشایی ئاسایش لەنێوان هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراقی لەناوچە جێناکۆکەکان. هەر لە کۆبوونەوەکەدا باس لە بەڕێوەچوونی کارەکانی بنکەکانی هەماهەنگی هاوبەش لەنێوان هەردوولا کرا. لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا هاتووە، تاوتوێی "سەرکەوتنی پرۆسەی هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق و سەرکەوتنی پلانی ئاسایشی هەڵبژاردن" کرا. لە کۆبوونەوەکەدا ئاماژە بەوە دراوە کە هێزەکانی هاوپەیمانان بەڵێنیاندا کە بەردەوام دەبن لە پاڵپشتی کردنی هێزەکانی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکانی عێراقی بەتایبەت بۆ دامەزراندنی دوو لیوای هاوبەش. هەردوولاش جەختیان لە بەردەوامی هەماهەنگی و کاری هاوبەش کردەوە.
هاوڵاتی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەبارەی پۆستی سەرۆککۆماری عێراق و پۆستی پارێزگاری کەرکووک وتی، تاوەکو ئێستا قسەیان لەسەر ئەو بابەتە نەکردووە و وتیشی "بۆ ئێمە گرنگە کورد بە یەکدەنگی بچێتە بەغدا." دوای کۆتاییهاتنی رۆژی یەکەمی دیداری مێری، نێچیرڤان بارزانی، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لهکۆنگرهیهکى رۆژنامهوانیدا رایگەیاند "لە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان سەرقاڵی ئەوەین کە هەموولایەنە سیاسییەکان بانگهێشت بکەین، ئەوەی بۆ ئێمە گرنگە ئەوەیە کە دەمانەوێت کورد یەکدەنگ بێت لە بەغدا." سەبارەت بە پۆستی سەرۆککۆماری عێراق و پۆستی پارێزگاری کەرکووک، نێچیرڤان بارزانی وتی "ئەو گرژییەی هەیە سۆشیال میدیا دروستیکردووە، بەڵام تاوەکو ئێستا ئێمە دانەنیشتووین گفتوگۆی لەسەر بکەین و چ پۆستێک بۆ کێ بێت و بە چ شێوەیەک دەبێت. ئەوەی دەمانەوێت ئەوەیە کە کورد سەرکەوتوو بێت، گرنگ پۆست نییە گرنگ یەکدەنگییە بۆ بەغدا." سەبارەت بە ژمارەی کورسی سوننەکان لە عێراق سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەدا" شێوەی هەڵبژاردن بەمشێوەیە بووە، زیاتر ئەو حیزبانەی کە تەنزیمیان هەبووە و بە رێکوپێکی خەڵکی خۆیان بردووەتە سەر سندووقی دەنگدان ئەوانە براوەن، خۆشحاڵین کە هێزەکانی دیکە و سوننەکانیش بەشێوەیەکی باش لە پرۆسەی سیاسیی عێراق بەشدارییان کرد." سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەبارەی ئەولەویەتی هەرێمی کوردستان بەرامبەر بە بەغدا وتی "ئەولەویەتی ئێمە ئەوەیە کە دابنیشین لەگەڵ بەغدا، بێگومان جێبەجێکردنی دەستوور سەبارەت بە ئێمە گرنگە و وەکو هەرێمی کوردستان هەم ئەرکمان هەیە و هەم ماف و دەبێت لەم چوار ساڵەدا کێشەکانمان لەگەڵ بەغدا چارەسەر بکەین." لە وەڵامی پرسیارێکی دیکە لەبارەی نیگەرانی بەشێک لە لایەنەکان لەبارەی هەڵبژاردن، سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "لە ئەنجامدا دەبێت کۆمیسیۆنی هەڵبژاردن بەجیدی کار لەسەر ئەوەبکات نیگەرانی لایەنەکان بڕەوێنێتەوە، ئەوە بۆچوونی ئێمەیە و لەنێو خۆیاندا ئەوانە دەگەنە رێککەوتن و لەڕووی یاساییەوە دەتوانن داوای مافەکانی خۆیان بکەن."
هاوڵاتی خالید شوانی، ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی رایگەیاند:" پارێزگاری کەرکووک پشکی کوردە و لەنێو کوردیش پشکی یەکێتییە؛ بۆیە پێویستە پارێزگار بە رێککەوتنی کورد و نەتەوەکان دابنرێت". ئەمڕۆ سێشهممه 26ی تشرینی یهكهمی 2021، خالید شوانی، ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی رایگەیاند:" کەرکووک بە دۆخێکی سەختدا تێدەپەڕێت و خەڵکەکەی لە دۆخێکی دەروونی خراپدان، "بۆیە دەبێت وەکو کورد واز لە ململانێ بهێنین و هەموومان بەرنامەیەکی نیشتمانی و نەتەوەییمان هەبێت و پەیامی بۆ پێکهاتەکانی دیکەش پێبێت". خالید شوانی، کە هاوکات وەزیری هەرێمە بۆ دانوستاندن لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی، ئاماژەی بەوەش کرد، پارێزگاری کەرکووک پشکی کوردە و لەنێو کوردیش پشکی یەکێتییە؛ بۆیە پێویستە پارێزگار بە رێککەوتنی کورد و نەتەوەکان دابنرێت، "کێشەی کەرکووک پرسێکی سەختە، چونکە پرسێکی ناوچەیی و نێودەوڵەتیشە، پێویستە پرسەکە لە میدیا دووربخرێتەوە بۆسەر مێزی گفتوگۆی راستەقینە". خالید شوانی هۆشداریی دا لەبارەی خراپتربوونی دۆخی کەرکووک و وتی، "ئەگەر حیزبەکان بەم عەقڵیەتە ئیدارە بدەن، کەرکووک لە ئێستا باشتر نابێت و خەڵکیش قبووڵی ناکات"، ئاماژەی بەوەش کرد، "پۆستی پارێزگار هی کوردە و بەپێی دەنگیش یەکێتی زۆرینەیە و دەبێت بۆ یەکێتی بێت، بەڵام ئێمە دەڵێین با بە گفتوگۆ بێت". لەژێرناونیشانی "عێراقیکی سەقامگیر بۆ هەرێمێکی سەقامگیر"، ئەمڕۆ سێشەممە 26-10-2021 لە هەولێر دیداری مێری دەستی بە کارەکانی کرد؛ لە دیدارەکەدا نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان ژمارەیەک بەرپرسی عێراق و هەرێمی کوردستان، ژمارەیەک باڵیۆزی وڵاتان لە عێراق و کۆنسوڵەکانیان لەهەرێمی کوردستان بەشداردەبن؛ دیدارەکە دوو رۆژ دەخایەنێت و هەشت تەوەر لەخۆدەگرێت.
هاوڵاتی كۆمسیۆنى باڵاى ههڵبژاردنهكان ڕایگهیاند:" 108 سكاڵا خراوهته بهردهم كۆمسیۆن تهنها 22سكاڵامان مهرجهكانى پێشكهشكردنى سكاڵاى تێدابوهو لهبهشێك لهپارێزگاكانى ههرێمو ناوهڕاستو باشور بوهو دهستمان بهلێكۆڵینهوه كردوه". كۆمیسیۆنى باڵاى ههڵبژاردنهكانى عێراق لهڕاگهیهندراوێكدا ڕایگهیاند، "ئەنجومەنی کۆمسیاران بڕیاریدا بەڕەزامەندیدان لەسەر دوبارە ژماردنو جیاکردنەوەی دەستی دەنگەکان لەوێستگەکانی ھەڵبژاردنی سكاڵا لەسەرکراو لەسەر بنەمای (22) سكاڵا و دابەشبون بەسەر پارێزگاکانی، (واست، سلێمانی، نەجەف، ھەولێر، نەینەوا، کەرکوک، زیقار، ئەنبار، قادسیە، سەڵاحەدین، بەسرە، بەغداو بابل) بەھۆی بونی بەڵگەو کۆمسیۆنیش ھەڵدەستێت بەپێشکەشکردنی ڕاسپاردەی گونجاو لەبارەیەوە دوای تەواوکردنی ڕێککارەکانی ژماردنو جیاکردنەوەی دەستیی". كۆمسیۆن ئهوهشدهخاتهڕوو، "ئەوە دروست نییە کە لەھەندێک لەھۆیەکانی ڕاگەیاندنو سۆشیال میدیا باسکراوە لەبارەی ئەنجامی سكاڵا کان، بەڵکو لەلایەن کۆمسیۆنەوە دوای بەکۆتاھاتنی پرۆسەی ژماردنو جیاکردنەوەی دەنگەکان دەرەنجامی سكاڵاکان لەبەغدا ڕادەگەیەنرێت". ههر لهڕاگهیهندراوهكهدا هاتوه، "كۆمسیۆن دەستدەکات بەڕێکاری ژماردنو جیاکردنەوەی دەستی دەنگەکان بۆ وێستگە تانە لەسەر دراوەکانی سەر بەئۆفیسی پارێزگای نەینەوا لەڕۆژی 27ى تشرینی یەکەم لەکاتژمێر ههشتى بەیانی تاکاتژمێر پێنجى پاشنیوەڕۆ، بەدواشیدا پرۆسەکە بەردەوامدەبێت بۆ سەرجەم پارێزگاکانی دیکە بەپێی خشتەیەکی کاتی کە دواتر ناوو ژمارەی ناوەندو وێستگە سكاڵا لەسەر دراوەکانی تێدا دیاریدەکرێت لەسەر ئاستی پارێزگاو بازنەی ھەڵبژاردن". باس لهوهشكراوه، "پرۆسەکەش بەئامادەبونی نوێنەری پاڵێوراوەکانی ئەو بازنەو وێستگانەی سكاڵایان لەسەرەو لەگەڵ چاودێرەکانو ھۆیەکانی ڕاگەیاندنو کۆمسیۆن بەردەوامە لەڕوانین بۆ ئەو سكاڵا نەی دیکە کە پێشکەشکراون". پهسهندكردنى 22 سكاڵا لهبهشێك لهپارێزگاكانى عێراق لهكاتێكدایه كه دوێنێ كۆمسیۆنى ههڵبژاردنهكان ڕایگهیاند، ژمارهیهك سكاڵاى پێشكهشكراو لهپارێزگاى نهینهوا پهسهندكراوهو ڕۆژى چوارشهممه دهست بهجیاكردنهوهى دهستى دهنگهكان دهكرێت.
هاوڵاتی سهركردهیهكى ڕهوتى سهدر ڕایگهیاند:" ئهگهر حكومهتى عێراق بهخێرایی دروستنهكرێت ئهوا ئێران توركیا ئهوروپاو ئهمریكا دهستوهردانى تێدادهكهن و كێشهكان قوڵتر دهبنهوهو عێراق لهئێستادا لهتواناى ههیه ڕێگریى لهخواستهكانى ئێران بۆ پێكهێنانى حكومهت بكات چۆن لهكاتى ههوڵدانى ئێران بۆ پێكهێنانهوهى ویلایهتى سێیهم بهمالیكى ڕێگرى كرا". ئهمیر كینانى سهركرده لهڕهوتى سهدر ڕایگهیاند:"ڕهوتى سهدر كوتلهى گهورهى پهرلهمانیه لهعێراقو دهمانهوێت بهرنامهى چاكسازى جێبهجێبكهین، كێ دێت لهگهڵمان بهخێربێت و ههركهسیش نایهت كهیفى خۆیهتى". سهركردهكهى ڕهوتى سهدر ئهوهشیخستهڕوو: "ناوهندى ههماههنگى شیعى لهبنهڕهتدا بونى نییهو ئهو ناوهنده دهیانهوێت عێراق بگهڕێننهوه بۆ سهردهمى تایهفى و پشتكردنه دامهزراوه فهرمیهكان". كینانى جهختى لهسهر ئهوهشكردهوه: "كێشهكانى عێراق زۆرو قوڵن و تهنها به حكومهتێكى دامهزراوهیی خاوهن بهرنامهى چاكسازیى دهتوانێت ئهم كێشانه چارهسهربكرێت". لهعێراق ڕهوتى سهدر زۆرترین كورسى پهرلهمانى بهدهستهێنانهوهو ئهو لایهنانهى لهپشت حهشدى شهعبین كورسیهكانیان كهمیكردوه بۆیه بهشێك لهچاودێران پێشبینى سهرههڵدانى پشێویى لهعێراق دهكهن.
هاوڵاتی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند:" دەبێت حكومەتی نوێ ماف و خواستەکانی سەرجەم پێكهاتە جیاوازەکان دەستەبەر بكات و کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵیش بە شێوەیەکی بنەڕەتی چارەسەر بکات". مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە ماتیۆ تولەر، باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق کرد و گفتوگۆیان لەسەر چەند بابەتێک کرد. ئەمڕۆ سێشهممه 26ی تشرینی یهكهمی 2021، بەپێی راگەیێندراوی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە دیداری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق، گفتوگۆ دەربارەی دوایین پێشهات و گۆڕانکارییەکانی عێراق و ناوچەکە و پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کراوە. لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق پیرۆزبایی سەرکەوتنی پرۆسەی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقی لە مەسرور بارزانی کردووە و پشتیوانیی وڵاتەکەیی بۆ عێراقێکی فیدراڵ و سەقامگیر و خاوەن سەروەری دووپاتکردووەتەوە. مەسرور بارزانی جەختی لە گرنگیی پێکهێنانی حکومەتێکی گشتگیر لە عێراق کردووەتەوە کە ماف و خواستەکانی سەرجەم پێكهاتە جیاوازەکان دەستەبەر بكات و کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵیش بە شێوەیەکی بنەڕەتی و لەسەر بنەمای دەستوور، چارەسەر بکات.
هاوڵاتی ئەندامی مەکتەبی سیاسی رایگەیاند:"هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکەی 10ی تشرینی یەکەم بۆ زۆرینەی لایەنەکان و هاوڵاتیان هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد و شەفاف بوو، هەروەها بەشداری هاوڵاتیانیش لەو هەڵبژاردنەدا ئاماژەیەکی روونی خواستی گەلە بۆ گۆڕانکاری بەرێگەی دیموکراسی". ئەمڕۆ سێشهممه 26ی تشرینی یهكهمی 2021، جەعفەر ئیمینیکی ئەندامی مەکتەبی سیاسی رایگەیاند:" لەدیداری مێریدا کە بەئامادەبوونی 200 کەسایەتی ناوخۆیی، عێراقی و بیانی لەهەولێر بەڕێوەدەچێت بەشداری پانێڵێکی کرد و باسی لەوەشکرد، هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکەی 10ی تشرینی یەکەم بۆ زۆرینەی لایەنەکان و هاوڵاتیان هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد و شەفاف بوو، هەروەها بەشداری هاوڵاتیانیش لەو هەڵبژاردنەدا ئاماژەیەکی روونی خواستی گەلە بۆ گۆڕانکاری بەرێگەی دیموکراسی. ئاماژەی بەوەشکرد، دۆخی ئێستای عێراق لەدۆخێکی ئاڵۆزدایە، چونکە لایەنەکان کاری هاوبەشیان هەیە بەیەکەوە، بەڵام روانگە و ئامانجی هاوبەشیان نیە، کە دەستوری عێراق ئامانجی هاوبەشی بۆ هەموو لایەن و پێکهاتەکان دیاریکردووە، بۆ نمونە کەباس لە هێزی پێشمەرگە دەکرێت، لەدەستوردا پێشمەرگە بەشێکە لەسیستمی بەرگری عێراق و ئەرک و مافەکانی دیاریکراوە، لەسەرجەم پرسەکانی دیکەشدا بەهەمان شێوەیە. لەژێرناونیشانی "عێراقیکی سەقامگیر بۆ هەرێمێکی سەقامگیر"، ئەمڕۆ سێشەممە 26-10-2021 لە هەولێر بە ئامادەبوونی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان، سەرۆک کۆماری عێراق، کەسایەتیی دیاری حیزبەکان و ژمارەیەک لە باڵیۆزانی وڵاتان لە عێراق و کۆنسوڵەکانییان لە هەرێمی کوردستان، دیداری مێری بەڕێوەدەچێت؛ دیدارەکە دوو رۆژ دەخایێنێت و هەشت تەوەر لەخۆدەگرێت.
هاوڵاتی وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند" سبەینێ چوارشەممە ٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ دەستدەکرێت بە دابەشکردنی مووچەی مانگی (١٠)ی یەكەی (٧٠، ٨٠)ی هێزی پیشمەرگە و وەزارەتی دارایی و ئابووری". ئەمڕۆ سێشهممه 26ی تشرینی یهكهمی 2021، وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند:"دابەشکردنی موچە بە هەمان میکانزمی مانگی پێشوو و بەرێژەی ١٠٠٪ و بەبێ لێبڕین دەبێت. دوێنێ وەزارەتی دارایی هەرێم دابەشکردنی موچەى مانگى تشرینی یەکەمی دەستپێکرد و وەزارەتى تەندروستى موچەیان وەرگرت، هاوکات هەر ئەمڕۆش موچەی هەریەک لە وەزارەتی پێشمەرگە و لیواکان دابەشکرا.
هاوڵاتی باڵیۆزى نوێی ئەڵمانیا لە عێراق رایگەیاند:" لە چاکسازى و یەکخستنەوەى پێشمەرگە و پشتگیریى هەرێمى کوردستان بەردەوام دەبین". ئەمڕۆ سێشهممه 26ی تشرینی یهكهمی 2021، نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان، پێشوازى لە مارتین یێگەر، باڵیۆزى نوێی ئەڵمانیا لە عێراق کرد. باڵیۆزی ئەڵمانی وتویەتی، "سیاسەت و مامەڵەى ئەڵمانیا لەگەڵ عێراق و هەرێمى کوردستان وەک خۆى درێژە دەکێشێت و وڵاتەکەى لە پشتگیریى عێراق و هەرێمى کوردستان" بەردەوام دەبێت. لە کۆبونەوەیەکدا وەکو لە راگەیێندراوی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستاندا هاتووە، هەڵبژاردنەکانى عێراق، ئەنجامەکانى و خوێندنەوە و پێشنبینییەکان بۆ داهاتووى پرۆسەى سیاسى لە وڵات، برەودان بە پەیوەندییەکانى ئەڵمانیا لەگەڵ عێراق و هەرێمى کوردستان و دۆخى عێراق بەگشتى، تاوتوێکران. راگەیێندراوەکە دەڵێت، "باڵیۆزى ئەڵمانیا دڵنیایى دا و دووپاتى کردەوە کە دواى هەڵبژاردن و بە هاتنە سەرکارى حکومەتێکى تازە لە بەرلین، هەمان سیاسەت و مامەڵەى ئەڵمانیا لەگەڵ عێراق و هەرێمى کوردستان وەک خۆى درێژە دەکێشێت و وڵاتەکەى لە پشتگیریى عێراق و هەرێمى کوردستان، هەروەها وەک ئەندامێکى هاوپەیمانیى نێودەوڵەتیى دژى داعش بەردەوام دەبێت." ئەو باڵیۆزە ئاماژەى بەوەش داوە کە لە نزیکەوە لەگەڵ وەزارەتى پێشمەرگە بۆ چاکسازى و یەکخستنەوەى پێشمەرگە کار دەکەن و "رۆڵى سەرۆکى هەرێمى کوردستانى لەمبارەیەوە بە گرنگ لە قەڵەم دا." لاى خۆیەوە نێچیرڤان بارزانى وێڕاى پیرۆزبایی دەستبەکاربوون و هیواى سەرکەوتن بۆ باڵیۆزى ئەڵمانیا، "سوپاس و پێزانینى هەرێمى کوردستانى بۆ ئەڵمانیا دەربڕى و دووپاتى کردەوە کە هاوکارى و پشتگیریى سەربازى، مرۆیى و سیاسیى ئەڵمانیا بۆ هەرێمى کوردستان هەرگیز لەبیرناکرێن و بەردەوامی پشتگیریى ئەڵمانیاى بۆ عێراق و هەرێمى کوردستان بە مایەى خۆشحاڵى و گرنگ و پێویست زانى." سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت، "پێشهاتەکانى ئەفغانستان، دۆخى ناوچەکە بەگشتى و چەند پرسێکى دیکەى جێى بایەخى هاوبەش، تەوەرێکى دیکەى کۆبونەوەکە بون کە کۆنسوڵی گشتی ئەڵمانیاش تێیدا ئامادە بوو."
هاوڵاتی پارێزگاری ههولێر رایگەیاند:" دهبێت غاز به نرخی دیاریكراوی خۆی بگاته ماڵان، بۆ ئهمهش ههر بریكارێكی دابهشكردنی غاز پۆلیسێكی لهگهڵ دهبێت". ئەمڕۆ سێشهممه 26ی تشرینی یهكهمی 2021، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری ههولێر لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا رایگەیاند:" دهبێت غاز به نرخی دیاریكراوی خۆی بگاته ماڵان، بۆ ئهمهش ههر بریكارێكی دابهشكردنی غاز پۆلیسێكی لهگهڵ دهبێت، رێگهش به گرانكردنی غاز نادهین، ئاماژهی ئهوهش كرد، چهندین بریكار رێكاری یاساییان بهرامبهر گیراوهتهبهر، كه غازیان به گران فرۆشتبوو". ئومێد خۆشناو وتی: تا رادهیهكی زۆر باش دۆخهكه كۆنتڕۆڵ كراوه و لهسهر خهتین لهگهڵ ئهو كۆمپانیایهی غاز دهگهیهنێته شارهكان، بۆ ئهوهی رێژهكهی بهرز بكهنهوه، بهڵام دڵنیایی دهدهمه هاووڵاتیان، كه شتێك نییه بهناوی قهیرانی غاز، ئهوهی ههیه، چاككردنهوهی كێڵگهی كۆرمۆر بووه و رێژهی گهیاندنی غاز بۆ ههولێر كهمی كردبوو، كه ببووه هۆی ئهوهی نرخهكهی بهرزببێتهوه. وتیشی: چهندین بریكاری دابهشكردنی غاز به هۆی بهرزكردنهوهی نرخی غاز، رێكاری یاساییان بهرامبهر گیراوهته بهر، ئێمه پێداگرین لهسهر ئهوهی دهبێت ههر بتڵێكی غاز به 8500 دینار بگاته ماڵان و له نزیكهوهش چاودێری دهكهین و ههر بریكارێكیش پۆلیسێكی لهگهڵ دهبێت. پارێزگاری ههولێر ئاشكرای كرد، له رابردوودا بهشی ههولێر له غاز به تهواوهتی نههاتووه، بهڵام له ههوڵی ئهوهداین ئهو رێژهیه بهرزبكرێتهوه و رهوشهكه ئاسایی ببێتهوه، بهبێ ئهوهی نرخهكهی بهرزبكرێتهوه و بهههمان نرخی پێشووی غاز بگاته ماڵان. سهبارهت به گرانبوونی بهنزین، پارێزگاری ههولێر ئاماژهی بهوه كرد، ئهو بهشه بهنزینهی له بهغداوه بۆ ههولێر دههات، كهمی كردبوو، ئێستا ئهو بڕه زیاد دهكرێت و دهبێت رۆژانه یهك ملیۆن لیتر بهنزین بگات و بهسهر بهنزینخانهكاندا دابهشبكرێت، وهزارهتی سامانه سروشتییهكان چاودێری دابهشكردنی دهكهن.
هاوڵاتی پەرلەمانی كوردستان بۆ تاوتوێكردنی گرفتی وانەبێژان و گرانی نرخی سووتەمەنی، بەبێ ئامادەبوونی وەزیرانی پەیوەندیدار، كۆدەبێتەوە. سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان داوای لەئەندامانی پەرلەمان كردووە، كاتژمێر 11ی پێشنیوەڕۆی رۆژی سێشەممە ئامادەی هۆڵی كۆبوونەوەبن، بۆ كۆبوونەوەی ژمارە 4ی ئاسایی خولی پاییزەی پەرلەمان. بەگوێرەی ئەو كارنانەیە بێت كە سەرۆكایەتی پەرلەمان بڵاویكردووەتەوە، لەو دانیشتنەدا ئەم بابەتانە گفتوگۆیان لەسەر دەكرێت: یەكەم: خوێندنەوەی یەكەم بۆ پڕۆژەیاسای (سەرپەرشتیكردنی پڕۆژەكانی كشتوكاڵی لە هەرێمی كوردستان-عێراق)، پشت بەستن بە حوكمی بڕگەی (دووەم)ی ماددەی (٧٨) و بڕگەی (یەكەم)ی ماددەی (٨٣) لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان. دووەم: دەستلەكاركێشانەوەی ئەندامی پەرلەمان (دابان محمد حسێن) لە ئەندامیەتیی (لیژنەی دەسپاكی)ی پەرلەمانی كوردستان -عێڕاق. سێیەم: 1 - خستنەڕووی دواین بەدواداچوون و كارەكانی پەیوەست بە بابەتی سێ یەكەمەكان و وانەبێژان و ئامادەكارییەكان لەگەڵ لایەنی پەیوەندیدار لەلایەن لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی. ٢ - خستنەڕووی بەدواداچوون و كارەكانی پەیوەست بە دۆخی سووتەمەنی و چارەسەرییەكان لەگەڵ لایەنی پەیوەندیدار لەلایەن لیژنەی وزە و سامانە سروشتییەكان و پیشەسازی و بازرگانی. چوارەم: خوێندنەوەی دووەم بۆ ئەم پڕۆژەیاسایانەی خوارەوە، بەپێی حوكمی ماددەكانی (٨٧، ٨٨، ٨٩) لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان: ١ - پڕۆژەیاسای (هەمواری پیادەكردنی یاسای بازرگانی عێراقی، ژمارە (٣٠)ی ساڵی ١٩٨٤ لە هەرێمی كوردستان-عێراق). ٢ - پڕِۆژەیاسای (بەرهەمهێنان و هاوردەكردنی بنەتۆ و شەتل و تۆماركردن و پەسندكردن و پارێزگاریكردن لە تەرزە كشتوكاڵییەكان لە هەرێمی كوردستان-عێراق).
هاوڵاتی هێزەکانی پاراستنی گەل رایگەیاند:" لە قڵابان و ئاڤاشین لە چالاکی هێزەکانی گەریلادا دوو داگیرکەر سزادران". ئەمڕۆ دووشهممه 25ی تشرینی یهكهمی 2021، ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی پاراستنی گەل- هەپەگە، رایگەیاند: لە رۆژی ٢٢ی ئەم مانگە هێزەکانی یەژا ستار لە ناوچەی قلابان لە شرناخ کامیۆنێکی سوپای تورکی داگیرکەریان کردە ئامانج و تیادا داگیرکەرێک سزا دراو یەکێکی دیکەش بریندار بوو. ئاماژەی بە چالاکیەکانی گەریلا کردووە، لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێڕی بازی زاگرۆس و دەڵێت: لە ٢٤ی مانگدا لە ناوچەی زاپ بە هۆی گوشاری هێزەکانمانەوە هێلی کۆپتەرێک ناچار بوو بەرەکانی شەڕ بەجێ بهێڵێت و دوور بکەوێتەوە. هەر هەمان ڕۆژ لە هەرێمەکانی ئاڤاشین بە نیشانشکێن لە گردی شەهید عەلی داگیرکەرێک سزادرا. هەپەگە ئەوەشی ڕوونکردووەتەوە، لە گردی قارتال و وەرخەلی لە ٢٣ی مانگدا سوپای تورکی داگیرکەر بە چەکی کیمیایی هێرشیان کردە سەر گردی کارتاڵ، دوای بۆردومان هەوڵیاندا بچنە ناوچەکە، بەڵام تەواوی ڕۆژەکە شەڕ لە نێوان گەریلا و داگیرکەراندا بەردەوام بوو، لە ئەنجامدا داگیرکەران نەیانتوانی ئامانجەکەیان بهێننەدی. ئاماژەی بەوەشکردووە کە لە ڕۆژی ٢٤ی مانگدا سوپای تورک چوارجار چەکی کیمیایی بەکارهێناوە دواتر هەوڵیانداوە بەرەوپێش بچن، بەڵام هێزەکانمان چوارجار لە داگیرکەرانیاندا، لە دوو درۆنیشیاندا کە ڕوویان لە ناوچەکە کردبوو. لە بارەی چالاکیەکانی ئەمڕۆشەوە هەپەگە ڕایگەیاندووە، بەیانی ئەمڕۆش جارێکی دیکە سوپای تورکی داگیرکەر بە چەکی کیمیایی هێرشی کردووەتە سەر گردی کارتاڵ و شەڕێکی قورس لەو ناوچەکەدا بەردەوامە. ئاماژەی بە هێرش و بۆردومانەکانی ٢٤ کاتژمێری رابردوو کردووە کە تیایدا لەچەند شوێنێک چەکی کیمیایی بەکارهێناوە و لە هەرێمی زاپیش فڕۆکە بۆردومانی کردووە.
هاوڵاتی وتەبێژی بەنزینخانەكانی شاری سلێمانی ڕایگەیاند:" ئەمڕۆ بەنزینەکەی حكومەتی عێراق گەیشتەوە پارێزگای سلێمانی و بڕیارە نرخی یەك لیتر بە (٦٩٠) دینار دابەشبکرێت". ئەمڕۆ دووشهممه 25ی تشرینی یهكهمی 2021، بەهمەن شێخ قادر وتەبێژی بەنزینخانەكانی شاری سلێمانی بە میدیاکانی ڕاگەیاند" ئەمڕۆ دووشەممە جارێكی دیكە لەسەر داوای وەزارەتی سامانە سروشتییەكان بەنزینەكەی بەغداد ڕەوانەی سلێمانی كراوەتەوە". ئاشکراشیکرد: بەنزینەكەی بەغداد بەهەمانشێوەی پێشوو بە نرخی ٦٩٠ دینار بەسەر شۆفێراندا دابەشدەكرێت و لە ١٠ بەنزینخانەی شارەكە دەستدەكەون. ڕۆژی ١٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ کەمال ئەتروشی وەزیری سامانە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاندبوو" رێككەوتنێكی لەگەڵ بەغدا كردووە بۆ كڕینی بەنزین و لە قۆناغی یەكەمدا زیاتر لە یەك ملیۆن لیتر بەنزین بۆ هەرێمی كوردستان ڕەوانە دەکرێت، دواتر ئەو رێژەیە زۆر زیاتر دەبێت".
