هاوڵاتى سەرۆکی ویلایەتە  یەکگرتوەکانی ئەمریکا رایگەیاند:" وڵاتەکەی شاندی تاڵیبانی لە دەوحە ئاگادارکردوەتەوە لەکاتی کشانەوەی کارمەندانیان لە ئەفغانستان، هەر کارێک کە هەڕەشە لەژیانی ئەمریکییەکان بکات، ئەوا وەڵامێکی سەربازی "خێراو بەهێز"یان دەبێت". ئەمڕۆ یەکشەممە 15ى ئابى 2021، جۆ بایدن، سەرۆکی ویلایەتە  یەکگرتوەکانی ئەمریکا رایگەیاند:" وڵاتەکەی شاندی تاڵیبانی لە دەوحە ئاگادارکردوەتەوە لەکاتی کشانەوەی کارمەندانیان لە ئەفغانستان، هەر کارێک کە هەڕەشە لەژیانی ئەمریکییەکان بکات، ئەوا وەڵامێکی سەربازی "خێراو بەهێز"یان دەبێت، "بەردەوام بونی سەربازی ئەمریکا لە ئەفغانستان هیچ جیاوازییەکی نابێت، ئەگەر سوپای ئەفغانستان نەیەوێت وڵاتەکەی بپارێزێت". ئاماژەی بەوەشکرد، ڕازی بوە هێزی سەربازی زیاتر بنێرێت بۆ کابوڵ بۆ یارمەتیدانی بە سەلامەتی کشانەوەی کارمەندانی باڵیۆزخانەی ئەمریکا و کشانەوەی تەواوی سەرباز و کارمەندەکان لە ئەفغانستان. بایدن وتیشی، "بەپێی راسپاردەکانی تیمی دیپلۆماسی و سەربازی و هەواڵگرییەکانمان، نزیکەی پێنج هەزار سەربازی ئەمریکی بڵاوە پێدەکەین، بۆ ئەوەی دڵنیابین کە دەتوانین کشانەوەیەکی ڕێکوپێک ئەنجام بدەین و سەلامەتی کارمەندانی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی ترمان بپارێزین".    

  هاوڵاتى سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كگرتوو رایگەیاند:" دەبێت چاوەڕوانی ئەوە بکەین ڕۆژێک دێت ئەمریکا  ئەوەی ئێستا لەگەڵ ئەفغانستان دەیكات ھەمان ھەڵوێست بۆ عێراق وھەرێمی کوردستانیش ڕابگەیەنن و ئێرەش ڕوبەڕوی ھەمان چارەنوس ببێتەوە". هادی عه‌لی، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كگرتوو لە تویتێکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی بڵاویکردەوەو رایگەیاند:" ئەمریکا دەڵێت، یەک تریلیۆن دۆلاریان لە ئەفغانستان خەرجکردوە بۆ ڕاھێنان و چەکدارکردنی سوپاکەیان، بۆیە پێویستە ئیتر خۆیان بەرگری لە خۆیان بکەن، "دەبێت چاوەڕوانی ئەوە بکەین ڕۆژێک دێت ھەمان ھەڵوێست بۆ عێراق وھەرێمی کوردستانیش ڕابگەیەنن و ئێرەش ڕوبەڕوی ھەمان چارەنوس ببێتەوە". سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كگرتوو ئاماژەی بەوەشکردوە" "شکست و پاشەکشەی ئەمریکا لە ئەفغانستان نیشانەی کۆتاییھاتنی سەردەمی داگیرکاری زلھێزەکانە بۆ وڵاتانی تر، ھەقوایە ھەمو دەڵەتانی تریش کە خۆیان بە خاوەن ھێز دەبینن، چیتر ھەمان ھەڵە دوپاتنەکەنەوە". ئەمڕۆ یەکشەممە 15-08-2021 چەکدارانی تاڵیبان دوایین دەروازەی سنووریی ئەفغانستانیان کۆنترۆڵکرد، ئێستا تاکە رێگە بۆ دەرچوون لە وڵاتەکە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی کابوولە، ئەوەش دوای ئەوە دێت کە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چەکدارانی تاڵیبان شاری جەلالئابادیان کۆنترۆڵکرد کە رێگەیەکی سەرەکیی بەرەو دەروازەی سنووریی پاکستان هەیە. چەند کاژێرێک پێش ئێستا چەکدارانی تاڵیبان شارۆچکەی باگرامیان وەکو یەکەم قەزای سەر بە کابوول بەبێ شەڕ کۆنترۆڵکرد.

هاوڵاتى سەرچاوەیەکی ئەمنی لە عێراق رایگەیاند::" چەکدارانی نەناسراو کە گومان دەکرێت سەر بە رێکخراوی تیرۆریستیی داعش بووبن، بۆمبێکی چێنراویان لە بیرە نەوتێکی کێڵگەی بای حەسەن لە پارێزگای کەرکوک، تەقاندووەتەوە". ئاژانسی هەواڵی ئەنادۆڵ لەزاری سەرچاوەیەکی ئەمنی لە عێراق  بڵاویکردەوە، چەکدارانی نەناسراو کە گومان دەکرێت سەربە رێکخراوی چەکداری داعش بووبن، بۆمبێکی چێنراویان لە بیرە نەوتێکی کێڵگەی بای حەسەن لە پارێزگای کەرکوک، تەقاندووەتەوە.  ژمارەیەک چەکداری نەناسراو، بۆمبێکی چێنراویان تەقاندووەتەوە، ئەوەش وەک ھەوڵێک بۆ بەئامانجکردنی بیرە نەوتی ژمارە ٨٧ لە کێڵگەی بای حەسەن لە قەزای دووبز باکووری رۆژئاوای پارێزگای کەرکوک. تەقینەوەکە، نەبووەتە ھۆی ئاگرکەوتنەوە لە بیرە نەوتەکە و هیچ زیانێکی گیانیش بەهۆی تەقینەوەکەوە نەهاتووەتە کایەوە، هاوکات، ھێزە ئەمنییەکان ئۆپەراسیۆنێکی پکشنین و گەڕانیان بە دوای ئەو کەسانەی کە تێوەگلاون لە ئەنجامدانی تەقینەوەکە لە ناوچەکە، دەست پێ کردووە. پارێزگای کەرکوک ژمارەیەک کێڵگەی نەوت لەخۆدەگرێت لەوانە بای حەسەن، بابە گۆڕ گۆڕ و ھاڤانا کە لەو کێڵگەنانەدا رۆژانە، ٣٧٠ ھەزار بەرمیل نەوت بەرھەم دەھێندرێت.

هاوڵاتى كۆمسیۆنی یەکێتی ئەوروپا ڕایگەیاند:" داوا لەسەرجەم وڵاتانی ئەندام لەیەکێتییە کراوە پێداچونەوە بە قبوڵکردنی ئەو هاوڵاتییانە بکات که هیچ مافێکی یاساییان نییە لە خاکەکەیاندا بمێنێتەوە". دەڵێت" ئەو وڵاتانەی کە مەرجی ڤیزەیان لەسەر قورس دەکرێت بریتین لە وڵاتانی گییەننا و بەنگلادش و عێراق". ئەمڕۆ یەکشەممە 15ى ئابى 2021، کۆمسیۆنی یەکێتی ئەوروپا لە بڵاوکراوەیەکدا ڕایگەیاند:" لە مانگی ڕابردوودا ئەم پێشنیارە خراوەتە ڕوو، دوای ئەوەی هیچ هاوکارییەک لەنێوان وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا نەبوو لەپرسی گەڕاندنەوە و ڕەتکردنەوەی کۆچبەرە نایاساییه عێراقییەکان بۆ وڵاتانی ئەوروپا" ڕونیشیکردەوە، ئەم بڕیارە هاوکاتە لەگەڵ یاسای پێدانی ڤیزەی پاڵێوراو، کە لە مانگی شوباتی ساڵی ڕابردوەوە چۆتە بواری جێبەجێکردنەوە، بەوەش یەکێتی ئەوروپا دەتوانێت داوا لەسەرجەم وڵاتانی ئەندام لەیەکێتییەکە بکات پێداچونەوە بە قبوڵکردنی ئەو هاوڵاتییانە بکات که هیچ مافێکی یاساییان نییە لە خاکەکەیاندا بمێنێتەوە.. کۆمسیۆنی یەکێتی ئەوروپا لە بڵاوکراوەکەیدا ئاماژەی بەوەکردووە، ئەو وڵاتانەی کە مەرجی ڤیزەیان لەسەر قورس دەکرێت بریتین لە وڵاتانی گییەننا و بەنگلادش و عێراق.  

هاوڵاتى وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئه‌فغانستان رایگه‌یاند:"  چه‌كدارانی تالیبان له‌ هه‌موو لایه‌كه‌وه‌ ده‌ستیان به‌ پێشڕه‌وی و هاتنه‌ناوه‌وه‌ بۆ كابولی پایته‌خت كردوه‌". وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئه‌فغانستان رایگه‌یاند:" كه‌ چه‌كدارانی تالیبان له‌ هه‌موو لایه‌كه‌وه‌ ده‌ستیان به‌ پێشڕه‌وی و هاتنه‌ناوه‌وه‌ بۆ كابولی پایته‌خت كردوه‌، ئاژانسی نۆڤۆستیی روسیا ده‌ڵێت كه‌ چه‌كداره‌كان ده‌ستیان گرتوه‌ به‌سه‌ر زانكۆی كابول و حكومه‌تیش بانگه‌وازی به‌په‌له‌ی بۆ به‌رپرسان ده‌كردوه‌ و بینا حكومییه‌كان چۆڵ ده‌كات. عەبدولستار میرزاکوال، جێگری وەزیری ناوخۆی ئەفغانستان لە ڤیدیۆیەکدا دڵنیایی دەدات لەوەی کە هاووڵاتییانی کابوول پارێزراو دەبن و رایدەگەیێنێت، هێرش ناکرێتە سەر کابوول و دەستاودەستکردنی دەسەڵات بە ئاشتیانە بەڕێوەدەچێت. ئاژانسی رۆیته‌رزیش له‌زاری سه‌ركرده‌یه‌كی تالیبان كه‌ ئێستا له‌ ده‌وحه‌ی پایته‌ختی قه‌ته‌ره‌، بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ چه‌كدارانی تالیبان له‌لایه‌ن سه‌ركرده‌كانیانه‌وه‌ راسپێردراون توندوتیژی له‌ كابولدا نه‌كه‌ن و رێگه‌ به‌ هه‌ر كه‌سێك بده‌ن كه‌ ده‌یه‌وێت بچێته‌ ده‌ره‌وه‌ی پایته‌خت و داواشی له‌ كچان و ژنان كردوه‌ بچنه‌ شوێنی ئارامه‌وه‌. ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌ كه‌ رۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمز بڵاویكرده‌وه‌، به‌رپرسانی ئیداره‌ی ئه‌مریكا داوایان له‌ بزوتنه‌وه‌ی تالیبان كردوه‌ پایته‌خت داگیر نه‌كه‌ن تا هێزه‌كانی ئه‌مریكا به‌ سه‌لامه‌تی ئه‌و شاره‌ جێده‌هێڵن.

   هاوڵاتى نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بەپێی بازاڕی نەوتی جیھانی بە 70 دۆلار و 59 سەنتە. ئەمڕۆ یەکشەممە 15ى ئابى 2021، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریكیش گەیشتە 68 دۆلار و 44 سەنتە، رۆژی 25ی مانگی رابردوو بۆ یەکەمجار لە ماوەی سێ ساڵدا نرخی نەوتی خاوی برێنت بۆ زیاتر لە 76 دۆلار بەرزبووەوە. هاوکات، لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی نەوتی عێراق بڵاویکردەوە، داهاتی نەوتی مانگی رابردووی عێراق 6 ملیار و 513 ملیۆن دۆلار بووە، و 90 ملیۆن و 467 هەزار بەرمیل نەوتی خاویان لە رێگەی کۆمپانیای بە بازاڕکردنی نەوت (سۆمۆ) فرۆشتووە. بەپێی راگەیەنراوەکەی وەزارەتی نەوتی عێراق، هەناردەی رۆژانەی نەوتی عێراق لە مانگی رابردوودا گەیشتووەتە دوو ملیۆن و 918 هەزار بەرمیل، هەر بەرمیلێکیش بەتێکڕا بە 72 دۆلار فرۆشراوە

هاوڵاتى لیژنە‌ی باڵای ھاوپە‌یمانی كوردستان بە‌سە‌رۆكایە‌تی قوباد تاڵە‌بانی لە‌ بارە‌گای سە‌رە‌كی ھاوپە‌یمانی كوردستان لە‌ سلێمانی، كۆبونە‌وە‌یە‌كی ئە‌نجامدا. بەیانی ئەمڕۆ شەممە، 14 ئابی 2021 بەگوێرەی راگەیەنراوی هاوپەیمانێتییەکە، لیژنە‌ی باڵای ھاوپە‌یمانی كوردستان، بە‌سە‌رۆكایە‌تی قوباد تاڵە‌بانی لە‌ بارە‌گای سە‌رە‌كی ھاوپە‌یمانی كوردستان لە‌ سلێمانی، كۆبونە‌وە‌یە‌كی ئە‌نجامدا. لە‌كۆبوونە‌وە‌كە‌دا گفتوگۆ كرا لە‌بارە‌ی تە‌واوكردنی ئامادە‌كارییە‌كانی بانگە‌شە‌ی ھە‌ڵبژاردن:" كۆبونە‌وەكە‌ جە‌ختیكردە‌وە‌ لە‌سە‌ر‌ گە‌ڵاڵە‌ كردنی پلانی بانگەشە‌ لە‌سە‌ر بنە‌مای یاسا و رێنماییە‌ بە‌ركارە‌كانی كۆمسیۆنی ھە‌ڵبژاردنە‌كان و بە‌ڕچاوكردنی ‌بە‌رژە‌وە‌ندی گشتی لە‌پێناو سە‌رخستنی ھاوپە‌یمانی كوردستان كە‌ كار لە‌سە‌ر بە‌دیھێنانی مافە‌ ڕە‌واكانی گە‌لی كورد دە‌كات."

 هاوڵاتى بەرپرسی كۆمەڵە و حزبەكان لە وەزارەتی ناوخۆ ڕایگەیاند: "ئه‌و حزبانه‌ی له‌ ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستانن، ئه‌گه‌ر له‌ وڵاتی خۆیان مۆڵه‌تیان نه‌بێت، ناتوانن له‌ هه‌رێمی كوردستان چالاكی سیاسی ئه‌نجام بده‌ن". دەڵێت" لە هەرێمی کوردستان 38 حزبی سیاسی مۆڵەتدار هەیە". ئەمڕۆ شەممە، 14 ئابی 2021 عەبدوڵڵا حەسەن، بەرپرسی كۆمەڵە و حزبەكان لە وەزارەتی ناوخۆ ڕایگەیاند، "ئه‌و حزبانه‌ی له‌ ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستانن، ئه‌گه‌ر له‌ وڵاتی خۆیان مۆڵه‌تیان نه‌بێت، ناتوانن له‌ هه‌رێمی كوردستان چالاكی سیاسی ئه‌نجام بده‌ن، له‌ روی یاساییه‌وه‌ ناتوانین هه‌ڵسه‌كه‌وتیان له‌گه‌ڵ بكه‌ین، مۆڵه‌تیان پێبده‌ین و باره‌گا بكه‌نه‌وه‌، به‌ڵام ئه‌گه‌ر له‌ وڵاتی خۆیان مۆڵه‌تی یاساییان هه‌بێت، ئه‌وا لێره‌ش به‌ پێی یاسا مۆڵه‌تیان پێده‌ردێت". باسی لەوەشکردووە، ''جگە لە حزبە کوردستانییەکانی ناو هەرێمی کوردستان، پێنج حزبی عێراقیش بەپێی مەرجەکان مۆڵەتی چالاکی سیاسییان پێدراوە، لە مەرجەکان نابێت پێچەوانەی سیستەمی دیموکراسی هەرێمی کوردستان کار بکەن، پێویسته‌ دژی دابونەریتی گەلی کوردستان نەبن، رێز لە ماف و دەستکەوتەکانی گەلی کوردستان بگرن و دووربن لە توندوتیژی. لەسەر ئاستی عێراقیشدا، لە چوارچێوەی دەستوور بابەتی پێکهێنانی حزب و چالاکی سیاسی رێکخراوە.'' لە هەرێمی کوردستان بەپێ یاسای ژمارە 17ی ساڵی 1993، هەموارکراو 38 حزب، مۆڵەتی کردنەوەی بارەگا و ئەنجامدانی چالاکی سیاسییان پێدراوە، یاساكه‌ ئەو حزبانە دەگرێتەوە، کە لە ناو هەرێمی کوردستانن، بەڵام یاسایەکە حزبەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان و عێراق ناگرێتەوە، ئەگەر لە وڵاتی خۆیان مۆڵەتی کارکردنیان پێنەدرابێت. لە هەرێمی کوردستان حزبە سیاسییەکان بەپێ یاسای ژمارە 17ی ساڵی 1993ی هەموارکراو، لەلایەن وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە مۆڵەتی کردنەوەی بارەگا و ئەنجامدانی چالاکی سیاسییان پێدەدرێت، ئەمە بۆ ئەو حزبانەی ناو هەرێمی کوردستانە، بەڵام یاسایەکە حزبەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان و عێراق ناگرێتەوە، ئەگەر لە وڵاتی خۆیان مۆڵەتی کارکردنیان پێنەدرابێت.

    هاوڵاتى پارێزگاری هەولێر رایگەیاند: " ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنا زۆرە و دۆخەكە مەترسیدارە بە پێویستی دەزانێت لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا، پێداچوونەوە بەبڕیارەكانیدا بكات.   ئەمڕۆ شەممە، 14 ئابی 2021  ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا رایگەیاند:" چاوەڕوانییەكان وەكو خۆیان دەرچوون لە بەرزبوونەوەی رێژەكان، راپۆرتە پزیشكییەكانیش ئەوەیان سەلماندبوو كە كۆرۆنا لە قۆناخێكی مەترسیدایە، بەڵام بە رەچاوكردنی دۆخی ژیان و بژێوی كاسبكاران نەگەیشتینە ئەو قۆناخەی بڕیارەكان تووندتر ببێت، بەڵام بە تەئكید ئێستا لەو دۆخەداین دەبێت پێداچوونەوە بە بڕیارەكان بكرێت." هاوكات لە كۆنگرە ڕۆژنامەوانیەكەدا دلۆڤان محەممەد، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر سەبارەت بە رەوشی كۆرۆنا و دابینكردنی ڤاكسین رایگەیاند: "46 بنكە بۆ دابینكردنی ڤاكسین تەرخانكراوە، لە 37 بنكەیان هەرسێ جۆرەكەی ڤاكسینی بۆ فەراهەمكراوە، بڕەكان بەردەوام لە زیادبووندان، تەنانەت داواكاریی هاووڵاتیانیش بۆ وەرگرتنی ڤاكسین زۆرە". بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێرراشیگەیاند:" ئەمەش دڵخۆشكەرە بۆ ئەوەی ئێمە لە داهاتوویێكی نزیك بتوانین زۆرترین ژمارەی ڤاكسین دابین بكەین بۆ هاووڵاتیان و ئەمەش كاریگەرییەكی تەواوی دەبێت بۆ ئەوەی كۆنترۆڵی ئەو نەخۆشییە بكرێت".

   هاوڵاتى فەرمانگەی میدیا و زانیاری رایگەیاند:"حکومەتی هەرێم لەبارەی کێشەی بێ ئاوییەوە ١١ بڕیاری دەرکرد و لەوانەش، "تەرخانکردنی بڕی ١ ملیار و ٢٥٠ ملیۆن دینار بۆ وەزارەتی شارەوانی و گەشت و گوزار مانگانە". دەقی راگەیاندراوەکە: ١- وەزارەتی شارەوانی و گەشت و گوزار ڕاسپێردرا هەفتەی داهاتوو سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەک بكات لەگەڵ وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو و وەزارەتی کارەبا و فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون و دەستەی وەبەرهێنان و پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان و ناوەندی یاسایی و ڕاوێژی ستراتیژی و بۆردی پڕۆژەکان، بە مەبەستی داڕشتن و دانانی بەرنامەیەک بۆ ستراتیژی ڕووبەڕووبونەوەی کەمی ئاو و بەردەوامیدان بە ئەنجامدانی کۆبوونەوە بەشێوەیەکی خولی و مانگانی جارێک. ٢- تەرخانکردنی گوژمەی ١ ملیار و ٢٥٠ ملیۆن دینار بۆ وەزارەتی شارەوانی و گەشت و گوزار مانگانە، بۆ مانگەکانی ٨-٩-١٠ و پێدانی دەستەڵاتی خەرجکردن بە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان لە ژێر سەرپەرشتی وەزارەتی شارەوانی و گەشت و گوزار. ٣- پابەندکردنی وەزارەتی شارەوانی و گەشت و گوزار بۆ ئەوەی لە ماوەی هەفتەیەکدا بە هەماهەنگی لەگەڵ بۆردی پڕۆژەکانی ئەنجومەنی وەزیران، دیراسەیەک و ڕاپۆرتێک ئامادە بکات لەسەر هەردوو پڕۆژەی ئاوی ئیفرازی ٤ و پڕۆژەی ئاوی بارزان و دڵنیابوون لە توانای کۆمپانیاکان لە جێبەجێکردن و تەواوکردنی ئەو پرۆژانە و دۆزینەوەی سەرچاوەی پارەدارکردن (تمویل). ٤- پابەندکردنی وەزارەتی کارەبا لەماوەی دوو ڕۆژدا بۆ ئه‌وه‌ی دیراسەیەک ئامادە بکات بە مه‌به‌ستی دابینکردنی کارەبای ٢٤ کاتژمێری بۆ بیرەکانی ئاوی خواردنەوە. ٥- پابەندکردنی سەرجەم وەزارەت و فەرمانگە و لایەنی نەبەستراو بە وەزارەت بە سەربازی و شارستانیی، بە ئامادەکردن و دابینکردنی ئالیات و تانکەر و هەماهەنگی کردنی وەزارەتی شارەوانی و گەشت و گوزار بۆ گەیاندن و گواستنەوەی ئاو بە ئاسانی بۆ ئەو گەڕەکانەی كێشه‌ی کەمی ئاویان هەیە. ٦- پابەندکردنی وەزارەتی شارەوانی و گەشت و گوزار بە ئامادەکردنی ڕاپۆرتێک کە تیایدا دیراسەیەکی ورد لەسەر هێڵی گواستنەوەی ئاو و پاڵاوتنی و پێوەرەکانی ئاو و پێداویستییەکانی چاککردنەوەی پڕۆژەکانی ئاو و خەزانەکانی ئاو و کۆکردنەوەی داهاتی ئاو (جیبایە) چۆن ئەنجام دەدرێت و لە چ ئاستێک دایە و ئاستەنگەکانی چین، لە ماوەی ١٥ ڕۆژ بۆ سەرۆکایەتی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران بەرزی بکەنەوە. ٧- ڕاسپاردنی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو بە ناردنی دۆسیەی پڕۆژەکانی دروستکردنی بەنداو لەسەر شێوازی هاوبەشی کەرتی گشتی و تایبەت (PPP) بۆ دیوانی ئەنجومەنی وەزیران. ٨- ڕاسپاردنی وەزارەتەکانی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو و وەزارەتی کارەبا، بۆ ئەنجامدانی کۆبوونەوەیەکی هاوبەش بۆ دیراسەکردنی ئه‌وه‌ی تا چەند سوود لە بەنداوەکان وەردەگرین بۆ کارەبا. ٩- ڕاسپاردنی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە بە هەماهەنگی کردن لەگەڵ وەزارەتە پەیوەندیدارەکان و ئەنجامدانی کۆبوونەوە و گفتوگۆکردن لەگەڵ هەریەکە لە وڵاتانی تورکیا و ئێران لەسەر شێلوبوون و گرتنەوەی ئاو. ١٠- پابەندکردنی فەرمانگەی میدیا و زانیاری بە ئەنجامدانی هەڵمەتێکی نیشتمانی بۆ هۆشیارکردنەوەی هاونیشتمانیان لە بەفیڕۆنەدانی ئاو و کارەبا بە هەماهەنگی کردن لەگەڵ وەزارەتەکانی شارەوانی و گەشت و گوزار و کارەبا و ئەوقاف و کاروباری ئایینی و پەروەردە و خوێندنی باڵاوتوێژینەوەی زانستی. ١١- ڕاسپاردنی وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پەرلەمان، بە مەبەستی کارکردن و هەماهەنگی کردن لەگەڵ پەرلەمانی کوردستان بۆ دەرچوواندنی یاسای پاراستنی ئاو. ئەمڕۆش فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێم رایگەیاند، حکومەتی هەرێم وەک هەنگاوی یەکەم بڕی دوو ملیار و ٥٠٠ ملیۆن دیناری بۆ بەرنگاربوونەوەی وشکەساڵی و چارەسەرکردنی کێشەی ئاوی خواردنەوەی ماڵان لە هەرێمی کوردستان خەرجکرد. لە دوو رۆژی رابردووشدا، دانیشتووانی گەڕەکی باداوای شاری هەولێر بەهۆی بێ ئاوییەوە خۆپیشاندانیان کرد و شەقامی ١٠٠ مەترییان داخست، هاوڵاتییەکیش وتى، "ماوەی مانگ و نیوێکە گەڕەکەکەمان بێ ئاوە و حکومەت دەستی دەستیمان پێدەکات."

  هاوڵاتى له‌ ئه‌نجامی وەرگەڕانی پاسێك له‌ شارۆچكه‌ی سارز له‌سه‌ر رێگای سه‌ره‌كی نێوان قایسه‌ری-مه‌رەش ٢٩ كه‌س برینداربوون. بەیانی ئەمڕۆ شەممە، 14 ئابی 2021  له‌ ئه‌نجامی وەرگەڕانی پاسێك له‌ شارۆچكه‌ی سارز له‌سه‌ر رێگای سه‌ره‌كی نێوان قایسه‌ری-مه‌رەش ٢٩ كه‌س برینداربوون برینداره‌كان بۆ نه‌خۆشخانه‌ گوازرانه‌وه‌ و ئه‌وانه‌شی به‌ سه‌ختی بریندار بوون، دوای فریاگوزاریی سه‌ره‌تایی به‌ هێلیكۆپته‌ری ئامبوڵانس ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌كانی ناوه‌ندی قایسه‌ری كران. سه‌رنشینانی پاسه‌كه‌ قوتابیان و خوێندكارانی كۆرسی فێربوونی قورئان بوون و به‌ مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی گه‌شتێک بۆ ئیستانبوڵ به‌رێگاوه‌ بوون.

 هاوڵاتى سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند: " بەرهەمهێنانی کارەبا زیادیکردووە، بەڵام تیرۆریستان پەلاماری تاوەرەكانی گواستنەوەی كارەبا دەدەن بۆیە بە پێویستی دەزانن کە شانەیەک پێکبهێنرێت بۆ پاراستنی تاوەرەکانی کارەبا". لە ماوەکانی رابردوو چەندین جار چەکدارانی داعش تاوەرەکانیان دەتەقاندەوە و قەیرانی کارەبایان قووڵتردەکردەوە. ئەمڕۆ هەینی 13ی ئابی 2021 مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی کرد لەبارەی پاراستنی تاوەرەکانی کارەبا و لەو بارەوە لە تویتەری خۆی رایگەیاند، "بەرهەمهێنانی کارەبا زیادیکردووە، بەڵام تیرۆریستان پەلاماری تاوەرەكانی گواستنەوەی كارەبا دەدەن"، بۆیە بە پێویستی دەزانن کە شانەیەک پێکبهێنرێت بۆ پاراستنی تاوەرەکانی کارەبا. سەرەتای مانگی رابردوو حکومەتی عێراق بڵاویکردەوە، لە ماوەی شەش مانگی رابردوودا نزیکەی 70 تاوەری گواستنەوەی کارەبا لە عێراق بە "کاری تێکدەرانە و تەقاندنەوەی بۆمبی چێندراو کراونەتە ئامانج". ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی عێراق، لە مانگی تەممووزی 2021 دا رایگەیاند؛ بەرهەمهێنانی کارەبا لە عێراق گەیشتووەتە زیاتر لە 20 هەزار مێگاوات و ئەوە بەرزترین ئاستی بەرهەمهێنانی کارەبایە بەدرێژایی مێژووی عێراق.

هاوڵاتى  حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند:" چوار ملیار دینار بۆ رووبەڕووبوونەوەی وشکەساڵی و کێشەی ئاوی ماڵان تەرخاندەکەن، کە دوو ملیار و 500 ملیۆن دیناریان بەسەر پارێزگاکانی هەولێر، سلێمانی و دهۆک دابەشدەکرێت". ئەمڕۆ هەینی 13ی ئابی 2021 حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ماڵپەڕی فەرمی خۆیان رایگەیاند:" چوار ملیار دینار بۆ رووبەڕووبوونەوەی وشکەساڵی و کێشەی ئاوی ماڵان تەرخاندەکەن، کە دوو ملیار و 500 ملیۆن دیناریان بەسەر پارێزگاکانی هەولێر، سلێمانی و دهۆک دابەشدەکرێت". بەپێی راگەیێندراوەکە، ملیارێک و 500 ملیۆن دینار "بە مەبەستی خێرا بەرەنگاربوونەوەی کێشەی کەمئاوی لە سنووری پارێزگای هەولێر" خەرجدەکات. ئەمساڵ بەهۆی کەمبارانی و بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی، بەشێک لە هاونیشتمانیان تووشی قەیرانی کەمئاوی بوونەوە، جگە لەوەش چەندین باخچە و پارک بەهۆی ئاو نەدان وشکبوونەتەوە.  ئەو دوو ملیار و 500 ملیۆنەی کە بۆ پارێزگاکان خەرجکراوە، 925 ملیۆن دینار بۆ پارێزگای هەولێر، 575 ملیۆن دینار بۆ پارێزگای دهۆک و یەک ملیار بۆ پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان راپەڕین تەرخاندەکرێت.

  هاوڵاتى ئازانسی ئافاد رایگەیاند:" لە تورکیا دوای لافاوەکەی شارۆچکەی بۆزکورتی لە رۆژئاوای هەرێمی دەریای رەش تاوەکو ئێستا تەرمی 27 هاوڵاتی دۆزراونەتەوە و زیاتر لە 100 کەس بێسەروشوێنن. ئەمڕۆ هەینی 13ی ئابی 2021 ئازانسی "ئافاد" رایگەیاند:" لە پارێزگای کاستامۆنو ژمارەی مردن بەهۆی لافاو بۆ 25 کەس بەرزبووەتەوە و لە پارێزگای سینۆپ 2 کەسی دیکە گیانیان لەدەستداوە، ئەو کەسانەی هەواڵی بێسەروشوێنبوونیان بە فەرمی تۆمارکراوە ژمارەیان زیاتر لە 100 کەسن".  ئازانسەکە ڕاشیگەیاندووە :" لە پارێزگای بارتن 2 کەس بێسەروشوێنن و هەوڵەکانی گەڕان بۆ دۆزینەوەی ئەو 2 کەسە بەردەوامن". کەشناسی تورکیا رۆژی پێنجشەممە هۆشداریی دا بەوەی، رۆژی هەینی 13ی ئاب و شەممەی داهاتوو شەپۆلێکی نوێی بارانبارین هەمان ئەو ناوچەیە دەگرێتەوە.  رۆژی چوارشەممە 11ی ئابی 2021 لە پێنج شاری تورکیادا لافاو هەستا و زیانی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا. لافاو لە چەند شارۆچکەیەکی پارێزگاکانی سامسون، کارابوک، بارتن، سینۆپ و کاستامۆنو دروستبوو. بە گشتی چەندین ئۆتۆمبیل و کەرەستەی لەگەڵ خۆی برد و زیانی بە ژمارەیەکی زۆر خانوو و باڵەخانە گەیاند. بەهۆی لافاوەوە لە چەند شوێنێکی ئەو 5 پارێزگایەدا رۆچوونی زەوی روویدا و چەند رێگەیەکی سەرەکیش بەڕووی هاتووچۆدا داخران و ژمارەیەک خانووبەرە ژێرئاوکەوتن.

هاوڵاتى سەرۆکی جەهەپە ڕایگەیاند:" بۆ دەستەبەرکردنی ئاشتەوایی کۆمەڵایەتی کار دەکەن و هاوشێوەی وڵاتانی دیکەی جیهان، ئەوانیش کێشەی کورد لە تورکیا چارەسەر دەکەن. کەمال کڵچدارئۆغڵو، سەرۆکی پارتی گەلی کۆماری-جەهەپە ڕایگەیاند:" بۆ دەستەبەرکردنی ئاشتەوایی کۆمەڵایەتی کار دەکەن و هاوشێوەی وڵاتانی دیکەی جیهان، ئەوانیش کێشەی کورد لە وڵاتەکەیاندا چارەسەر دەکەین".  سەرۆکی جەهەپە هەروەها رەخنەی لە بەرتەسککردنەوەی ئازادییەکان و لادانی ئەو ئەکادیمیست و مامۆستایانەی زانکۆکانی تورکیا و باکووری کوردستانی گرت، کە بەهۆی واژۆکردنیان لەسەر راگەیێنراوی ئاشتی لەسەرکار لادران.  ژمارەیەک کەسایەتی و ئەکادیمیستی تورکیا و باکووری کوردستان لە 10ی کانوونی دووەمی 2016 بۆ بەرقەرارکردنی ئاشتی لە تورکیا راگەیێندراوێکیان بڵاوکردەوە و دواتر سەرجەم ئەو کەسایەتی و ئەکادیمیستانەی کە واژۆیان لەسەر راگەیێنراوەکە کردبوو، لەسەرکار لادران.