هاوڵاتى سهرۆكی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئهمریكا رایگهیاند:" شهش ههزار سهربازی دیكه رهوانهی ئهفغانستان بكهن، بهمهبهستی پاراستنی تیمی دیپلۆماسی و هاوپهیمانهكانیان و گێڕانهوهیان بۆ ئهمریكا". ئهمڕۆ سێشهممه 17ی ئابی 2021، جۆو بایدن، سهرۆكی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئهمریكا رایگهیاند:"ههمو ئهو ئامانجانهیان بهدهستهێناوه كه 20 ساڵ بهرلهئێستا هێزیان بۆی ناردوەته ئهو وڵاته". سهرۆكی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئهمریكا ڕاشیگەیاندووە:" ناردنی شهش ههزار سهربازی دیكه بهمهبهستی پاراستنی تیمی دپلۆماسی و هاوپهیمانهكانیان و گێڕانهوهیان بۆ ئهمریكایە". سهرۆكی ئهمریكا لهوتارهكهیدا ئهوهشی وت: ئامانجی مانهوهی هێزهكانی ئهوان له ئهفغانستان بۆ بنیاتنانی دهوڵهت نهبوه و نهشیانویستوه ئهفغانستان بكهنه دامهزراوهیهكی مهركهزی دیموكراسی یهكگرتو، بهڵكو تهنها ئامانجیان سزادانی ئهنجامدهرانی روداوهكانی 11ی سێپتێمبهر و رێگرتن بوه لهوهی ئهفغانستان ببێتهوه به پێگهی پهنادانی تیررستان، ههردو ئامانجهكهشیان بهدهستهێناوه. جهختیشیكردهوه، ئهو هێزهی كه ڕهوانه دهكرێت ماوهی مانهوهی كورت دهبێت و تهنها ئامانجی پاراستنی تیمی دیپلۆماسی و هاوڵاتیانی ئهمریكی و هاوپهیمانهكانی و ئهو ئهفغانیانهیه كه هاوكارییان كردون و دهیانگوازنهوه بۆ دهرهوهی ئهفغانستان.
هاوڵاتى دهروازهی نێودهوڵهتی پهروێزخان رایگهیاند:" لهسهر بڕیاری كۆماری ئیسلامی ئێران، هاتوچۆی گهشتیاریی له دهروازهی نێودهوڵهتی پهروێزخان ڕاگیرا". ئهمڕۆ سێشهممه 17ی ئابی 2021، لهراگهیهندراوێكدا كۆمهڵگای دهروازهی نێودهوڵهتی پهروێزخان بڵاویكردهوه و رایگهیاند:" بههۆی كۆبونهوهی ژمارهیهكی زۆر هاوڵاتی و گهشتیاری وڵاتی كۆماری ئیسلامی ئێرانه لهقهسری شیرین كه دهیانهوێت بهمهبهستی زیارهت و بهشداریكردن لهیادی عاشورا بێنه ههرێمی كوردستان و لهوێشهوه بچنه كهربهلاو شارهكانی عێراق بهبڕیاری پارێزگاری كرماشان هاتوچۆی گهشتیاریی لهڕێگهی دهروازهی نێودهوڵهتی پهروێزخانهوه ڕاگیرا". لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە:" ماوهی ڕاگرتنی هاتوچۆی گهشتیاری له دهروازهی نێودهوڵهتی پهروێزخان دیاری نهكراوه، تهنها هاوڵاتیانی ههردو وڵات دهتوانن بگهڕێنهوه بۆ وڵاتهكانی خۆیان".
هاوڵاتى وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند:" 2362 تووشبووی دیکە تۆمارکراون و 20 تووشبووی دیکەش گیانیان لەدەستداوە". بەپێی راگەیێندراوی رۆژانەی وەزارەتی تەندروستی، لە 24 کاژێری رابردوودا 14 هەزار و حەوت پشکنینی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنا کراون، ئەنجامی پشکنینی 2632 کەسیان پۆزەتیڤ بووە، زۆرترین تووشبوو لە سنووری پارێزگای سلێمانی بووە و کەمترینیش لە هەڵەبجە. ئەو 20 تووشبووەی گیانیان لەدەستداوە، هەشتیان لە هەولێر، شەشیان لە سلێمانی، چواریان لە دهۆک و دووانەکەی دیکەش لە هەڵەبجە بوون. هەروەها 1923 تووشبووی پێشووی ڤایرۆسەکەش چاکبوونەتەوە، زۆرترینیان لە سنووری پارێزگای دهۆک و کەمترینیان لە هەڵەبجە بوون. تاوەکو ئێستا لە هەرێمی کوردستان دوو ملیۆن و 676 هەزار و 51 پشکنینی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنا کراون، ئەنجامی پشکنینی 269 هەزار و 184 کەسیان پۆزەتیڤ بوون، 217 هەزار و 329 تووشبوویان چاکبوونەتەوە و پێنج هەزار و 78 تووشبووش گیانیان لەدەستداوە، 46 هەزار و 777 تووشبووش لەژێر چارەسەردان.
هاوڵاتى هەپەگە ڕایگەیاند:" لە ئەنجامی چالاکیی گەریلا دژی سوپای داگیرکەری تورک لە گردی کۆردینەی مەتینا، حەوت داگیرکەر سزادران. ئەمڕۆ دووشەممە، 16ى ئابى 2021، ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل- هەپەگە، لەسەر چالاکیی گەریلاکانی دژی سوپای داگیرکەری تورک لە هەرێمی مەتینا، ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردووەتەوە، کە بەم شێوەیەیە: “لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕیی جەنگی خابوور لە هەرێمی مەتینا” ڕۆژی ١٥ی ئەم مانگە، گروپێک لە داگیرکەران کە خرابوونە ژێر کۆنترۆڵەوە، کاتژمێر ٠٦:٣٠ خولەکی ئێوارە، لەلایەن هێزەکانمانەوە، کرانە ئامانج، لەم چالاکییەدا بەلانیکەمەوە حەوت داگیرکەر سزادران و چوار داگیرکەریش برینداربوون، دوای ئەوە داگیرکەران بە هێلیکۆپتەر کوژراو و بریندارەکانیان گواستەوە. ئەم چالاکییە شۆڕشگێڕانەیە بە شێوەی سەرکەوتووانە و بۆ بیرهێنانەوەی فەرماندەی نەمر عەگید و پیرۆزبایی قەلەمبازی ١٥ی تەباخ ئەنجامدرا. لە هەرێمی ئاڤاشین؛ ڕۆژی ١٥ی ئەم مانگە، لە گردی سۆر بە چەکی قورس هێرش کرایە سەر مۆڵگە داگیرکەران. ڕۆژی ١٥ی ئەم مانگە، کاتژمێر ٠٦:٠٠ی بەیانی بۆ ٠٧:٠٠ی ئێوارە سوپای داگیرکەری تورک چوارجار بە گازی کیمیاوی هێرشی کردە سەر تونێلەکانی شەڕ لە مەیدانی وەرخەلێ. ڕۆژی ١٥ی ئەم مانگە، کاتژمێر ٠٩:٣٠ خولەکی شەو، لە مەیدانی وەرخەلێ، تونێلەکانی شەڕ لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکەوە کرانە ئامانج و لە بەرەبەیانیی ڕۆژی ١٦ی ئەم مانگە دژی تۆنێلەکانی شەڕ، گازی کیمیاوی بەکارهێنرا و جموجوڵی فڕۆکە سیخوڕییەکان بەسەر ئاسمانی ناوچەکەدا بینرا. ڕۆژی ١٥ی ئەم مانگە، کاتژمێر ٠٨:٠٠ بۆ ٠١:٠٠ی شەو، هێلیکۆپتەرەکان لەسەر ناوچەی قاشورای چیای مەتینا سووڕانەوە، هەمان ڕۆژ، لە ناحیەی کانی ماسیی سەربە شارۆچکەی ئامێدی بە هاوەن هێرش کرایە سەر گوندی هرور، بەهۆی ئەو بۆردوومانەوە ئاگر لە ناوچەکە کەوتەوە. ڕۆژی ١٤ی ئەم مانگە، کاتژمێر ٠٧:٣٠ خولەکی ئێوارە، ناوچەی کارکەر لە هەرێمی زاپ، لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانەوە بۆردوومانکرا. ڕۆژی ١٦ی ئەم مانگە، کاتژمێر ٠٣:٣٠ تا ٠٤:٣٠ خولەکی بەرەبەیان، لە بنکەکانی سەر سنوورەوە بە هاوەن هێرش کرایە سەری ناوچەی چەمچۆ. ڕۆژی ١٥ی ئەم مانگە، کاتژمێر ١٠:٠٠ تا ١٠:٤٠ خولەکی شەو، سوپای داگیرکەری تورک لە هەرێمی ئاڤاشین، هێزەکانی لە ناوچەکانی مەرڤانۆس و تابوری عەرەبان بە هێلیکۆپتەر گۆڕیی.
هاوڵاتى جۆ بایدن، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا لە رێگەی ڤیدیۆوە پەیوەندی بە ئەندامانی تیمی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکاوە کرد و و رایگەیاند:" پاراستن و بەرپرسیاریەتی گیانی خەڵكی ئەفغانیتان لە ئەستۆی تالیبانە". ڕۆژی یەکشەممە، 15ی ئابی 2021، جۆو بایدن، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا لە رێگەی ڤیدیۆوە پەیوەندی بە ئەندامانی تیمی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکاوە کرد و رەوشی ئەفغانستان و بەرەوپێشچونەکانی وڵاتەکەیان تاوتوێکردوە. ئاژانسی ئەسۆشییەیتد پرێس بڵاوكردەوە کە هەرەسهێنانی خێرای حکومەتی ئەفغانستان و ئەو ئاژاوەیەی لە ئەفغانستاندا دروستبوە، جدیترین تاقیکردنەوەی بایدنە وەک فەرماندەی گشتی و سەرۆکی ئەمریکا، لەلایەن کۆمارییەکانەوە بە توندی ڕەخنەی لێگیراوە و دەڵێن، "شکستی هێناوە". هاوکات دەیان وڵات داوایان لە سەرجەم بەشداربوانی ڕوداوەکانی ئەفغانستان کردوە ڕێز لە ئاسایشی وڵاتەکە بگرن و ئاسانکاری بکەن بۆ ڕۆیشتنی ئەو هاوڵاتییە بیانی و ئەفغانیانەی کە دەیانەوێت وڵاتەکە بەجێبهێڵن. دوای تێپەڕبونی 24 کاتژمێر بەسەر روخانی حکومەتی ئەفغانستان و کۆنتڕۆڵکردنی هەمو خاکی وڵاتەکە لەلایەن چەکدارانی بزوتنەوەی تاڵیبانەوە، بەهۆی خێرایی پێشڕەویکردنی بزتنەوەکە تائێستا دیپلۆماتکاران و هێزەکانی ئەمریکا بەتەواوی لەکابوڵ نەکشاونەتەوە، بەرپرسێکی ئەو وڵاتەش رایدەگەیەنێت، دۆخی ئاسایشی فڕۆکەخانەی کابوڵ بەرەو خراپتربون دەڕوات و پێدەچێت لەچەند کاتژمێری داهاتودا پێکدادان روبدات.
هاوڵاتى فەرماندەی گشتی یەبەشە لەسەر هێرشەکەی تورکیا بۆسەر ئۆتۆمبێلێکیان لەناو بازاڕی کۆنی شەنگال، ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە. ئەمڕۆ لەناو بازاڕی کۆنی شەنگال، ئۆتۆمبێلێک لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای داگیرکەری تورکەوە، کرایە ئامانج، لەسەر ئەو هێرشە، فەرماندەیی گشتی یەکینەکانی بەرخۆدانی شەنگال- یەبەشە، ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە. لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە:" ئەمڕۆ کاتژمێر ١٢:١٠ خولەکی نیوەڕۆ، دەوڵەتی قڕکەر و داگیرکەری تورک، لە ئاسمانەوە هێرشی کردەسەر شەنگال، ئۆتۆمبێلێک کراوەتە ئامانج و لە ئەنجامی ئەو هێرشەدا، شەهید و بریندارمان هەیە".
هاوڵاتى لە بۆردوومانی فڕۆکەکانی تورکیا لە شنگال ئۆتۆمبێلێک کرایە ئامانج و، لە ئەنجامدا چدوو ئەندامی یەبەشە كوژران و سیان برینداربوون. کەمێک پێش ئێستا فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا، بۆردوومانی بازاڕی کۆنی شەنگالیان کرد و شەهید و بریندار بونی دوو ئەندامی یەبەشە و سێكەسی دیكەی لێكەوتەوە. ئۆتۆمبێلێکی جۆری تۆیۆتا کراوەتە ئامانج، 5 کەس لە نێو ئۆتۆمبێلەکە بوون و سیانیان بیریندار بوون و دووانیان گیانیان لەدەستداوە.
هاوڵاتى وەزارەتی بەرگری تورکیا رایگەیاند:" لە ئۆپەراسیۆنی چرنوکی بروسکە چوار سەربازمان لە هەرێمی کوردستان کوژران". ئەمڕۆ دووشەممە، 16ى ئابى 2021، وەزارەتی بەرگری تورکیا لە بڵاوکراوەیەکدا ئاماژەى بەوە کرد "لە میانی ئۆپەراسیۆنی چرنوکی بروسکە چوار سەربازمان لە هەرێمی کوردستان کوژران" . رونیشیکراوەتەوە، سێ لە کوژراوەکان لە ئەنجامی تەقینەوەیەکدا گیانیان لەدەستداوە . سوپای تورکیا لە 23ـی نیسانی رابردووەوە ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی بۆ ئەو بەرزاییانەی سنووری دهۆک دەستپێکردووە کە گەریلایان تێدایە. لەو کاتەوە ئۆپەراسیۆن و رووبەڕووبوونەوەی نێوان سوپای ئەو وڵاتە و گەریلاکانی پەکەکە بەردەوامە و شەڕەکەش زیانی زۆری بە دانیشتوانی ئەو ناوچانە گەیاندووە.
هاوڵاتى دۆناڵد ترەمپ، بەهۆی دۆخلی ئێستای ئەفغانستانەوە داوا لە جۆ بایدن دەكات دەستلەكار بكێشێتەوە و رایگەیاند"ئەم دۆخەی ئەفغانستان گەورەترین شكستی ئەمریكایە". ئەمڕۆ دووشەممە 16ی ئابی 2021، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا لە راگەیەندراوێکدا، داوای لە جۆبایدن سەرۆکی ئەمریکا کرد، دەست لەکاربکێشێتەوە و دەڵێت: "بایدن لە کۆمەڵێک پرسدا شکستی خواردووە، بەتایبەت لە دۆسییەی ئەفغانستان و پەتای کۆرۆنا". بەرای دۆناڵد ترەمپ، "ئەوەی لە ئەفغانستان روودەدات، گەورەترین شکستی ئەمریکایە لە مێژوودا". ئەوە لە کاتێکدایە دوێنێ یهكشهممه 15ی ئابی 2021، چەکدارانی بزووتنەوەی تاڵیبان چوونە ناو کابولی پایتەختی ئەفغانستان و ئهشرهف غهنی، سهرۆكی وڵاتهكه بهرهو تاجیكستان رایكرد.
هاوڵاتى 60 وڵاتی جیهان راگەیێندراوێکی هاوبەشەیان لەبارەی دۆخی ئەفغانستان بڵاوکردەوە و داوا لە هەموو لایەک دەکەن ئاسانکاری بکەن بۆ "دەرچوونێکی سەلامەت و رێکوپێکی" هاووڵاتییە بیانییەکانی نێو ئەو وڵاتە و ئەو هاووڵاتییە ئەفغانییانەی کە دەیانەوێت ئەو وڵاتە جێبهێڵن. ئەمڕۆ دووشەممە 16ی ئابی 2021، ل60 وڵاتی جیهان راگەیێندراوێکی هاوبەشەیان لەبارەی دۆخی ئەفغانستان بڵاوکردەوە و داوای هێوربوونەوەی دۆخی ئەفغانستان دەکەن و داوا لە هەموو لایەک دەکەن ئاسانکاری بکەن بۆ "دەرچوونێکی سەلامەت و رێکوپێکی" هاووڵاتییە بیانییەکانی نێو ئەو وڵاتە و ئەو هاووڵاتییە ئەفغانییانەی کە دەیانەوێت ئەو وڵاتە جێبهێڵن. دەقی راگەیێندراوەکە: بە لەبەرچاوگرتنی بارودۆخی ئەمنیی خراپبوو، ئێمە کاردەکەین بۆ دەرچوونی سەلامەتانەی هاووڵاتییە بیانییەکان و ئەو ئەفغانییانەی کە دەیانەوێت ئەو وڵاتە جێبهێڵن. ئێمە داوا لە هەموو لایەنەکانیش دەکەین کە کارئاسانی بۆ ئەو کارە بکەن و رێز لە ویستی خەڵکی بگرن. ئەوانەی لە سەرانسەری ئەفغانستان دەسەڵاتیان هەیە، بەرپرسیارێتیی پاراستنی ژیان و ماڵ و موڵکی خەڵكیان لەئەستۆدایە و داوای گێڕانەوەی دەستبەجێی ئاسایش دەکەین و ئەو لایەنەش پێچەوانەکەی مامەڵە بکات، رووبەڕووی بەرپرسیارێتی دەبێتەوە. هاووڵاتییە بیانییەکان و ئەو ئەفغانستانییانەی کە دەیانەوێت ئەو وڵاتە جێبهێڵن، دەبێت رێگەیان پێبدرێت ئەو کارە بکەن. پێویستە رێگەکان، فڕۆکەخانەکان و دەروازە سنوورییەکان بە کراوەیی بمێننەوە؛ پێویستە ئارامی و ئاسایش پارێزراو بێت. خەڵکی ئەفغانستان شیاوی ئەوەن لە ئاسایش، سەقامگیرییدا بەشکۆوە بژین. ئێمەش وەک کۆمەڵگەی نیودەوڵەتی ئامادەین یارمەتییان بدەین
هاوڵاتى سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا رایگەیاند:" وڵاتەکەی شاندی تاڵیبانی لە دەوحە ئاگادارکردوەتەوە لەکاتی کشانەوەی کارمەندانیان لە ئەفغانستان، هەر کارێک کە هەڕەشە لەژیانی ئەمریکییەکان بکات، ئەوا وەڵامێکی سەربازی "خێراو بەهێز"یان دەبێت". ئەمڕۆ یەکشەممە 15ى ئابى 2021، جۆ بایدن، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا رایگەیاند:" وڵاتەکەی شاندی تاڵیبانی لە دەوحە ئاگادارکردوەتەوە لەکاتی کشانەوەی کارمەندانیان لە ئەفغانستان، هەر کارێک کە هەڕەشە لەژیانی ئەمریکییەکان بکات، ئەوا وەڵامێکی سەربازی "خێراو بەهێز"یان دەبێت، "بەردەوام بونی سەربازی ئەمریکا لە ئەفغانستان هیچ جیاوازییەکی نابێت، ئەگەر سوپای ئەفغانستان نەیەوێت وڵاتەکەی بپارێزێت". ئاماژەی بەوەشکرد، ڕازی بوە هێزی سەربازی زیاتر بنێرێت بۆ کابوڵ بۆ یارمەتیدانی بە سەلامەتی کشانەوەی کارمەندانی باڵیۆزخانەی ئەمریکا و کشانەوەی تەواوی سەرباز و کارمەندەکان لە ئەفغانستان. بایدن وتیشی، "بەپێی راسپاردەکانی تیمی دیپلۆماسی و سەربازی و هەواڵگرییەکانمان، نزیکەی پێنج هەزار سەربازی ئەمریکی بڵاوە پێدەکەین، بۆ ئەوەی دڵنیابین کە دەتوانین کشانەوەیەکی ڕێکوپێک ئەنجام بدەین و سەلامەتی کارمەندانی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی ترمان بپارێزین".
هاوڵاتى سهرۆكی ئهنجومهنی سهركردایهتی یهكگرتوو رایگەیاند:" دەبێت چاوەڕوانی ئەوە بکەین ڕۆژێک دێت ئەمریکا ئەوەی ئێستا لەگەڵ ئەفغانستان دەیكات ھەمان ھەڵوێست بۆ عێراق وھەرێمی کوردستانیش ڕابگەیەنن و ئێرەش ڕوبەڕوی ھەمان چارەنوس ببێتەوە". هادی عهلی، سهرۆكی ئهنجومهنی سهركردایهتی یهكگرتوو لە تویتێکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی بڵاویکردەوەو رایگەیاند:" ئەمریکا دەڵێت، یەک تریلیۆن دۆلاریان لە ئەفغانستان خەرجکردوە بۆ ڕاھێنان و چەکدارکردنی سوپاکەیان، بۆیە پێویستە ئیتر خۆیان بەرگری لە خۆیان بکەن، "دەبێت چاوەڕوانی ئەوە بکەین ڕۆژێک دێت ھەمان ھەڵوێست بۆ عێراق وھەرێمی کوردستانیش ڕابگەیەنن و ئێرەش ڕوبەڕوی ھەمان چارەنوس ببێتەوە". سهرۆكی ئهنجومهنی سهركردایهتی یهكگرتوو ئاماژەی بەوەشکردوە" "شکست و پاشەکشەی ئەمریکا لە ئەفغانستان نیشانەی کۆتاییھاتنی سەردەمی داگیرکاری زلھێزەکانە بۆ وڵاتانی تر، ھەقوایە ھەمو دەڵەتانی تریش کە خۆیان بە خاوەن ھێز دەبینن، چیتر ھەمان ھەڵە دوپاتنەکەنەوە". ئەمڕۆ یەکشەممە 15-08-2021 چەکدارانی تاڵیبان دوایین دەروازەی سنووریی ئەفغانستانیان کۆنترۆڵکرد، ئێستا تاکە رێگە بۆ دەرچوون لە وڵاتەکە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی کابوولە، ئەوەش دوای ئەوە دێت کە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چەکدارانی تاڵیبان شاری جەلالئابادیان کۆنترۆڵکرد کە رێگەیەکی سەرەکیی بەرەو دەروازەی سنووریی پاکستان هەیە. چەند کاژێرێک پێش ئێستا چەکدارانی تاڵیبان شارۆچکەی باگرامیان وەکو یەکەم قەزای سەر بە کابوول بەبێ شەڕ کۆنترۆڵکرد.
هاوڵاتى سەرچاوەیەکی ئەمنی لە عێراق رایگەیاند::" چەکدارانی نەناسراو کە گومان دەکرێت سەر بە رێکخراوی تیرۆریستیی داعش بووبن، بۆمبێکی چێنراویان لە بیرە نەوتێکی کێڵگەی بای حەسەن لە پارێزگای کەرکوک، تەقاندووەتەوە". ئاژانسی هەواڵی ئەنادۆڵ لەزاری سەرچاوەیەکی ئەمنی لە عێراق بڵاویکردەوە، چەکدارانی نەناسراو کە گومان دەکرێت سەربە رێکخراوی چەکداری داعش بووبن، بۆمبێکی چێنراویان لە بیرە نەوتێکی کێڵگەی بای حەسەن لە پارێزگای کەرکوک، تەقاندووەتەوە. ژمارەیەک چەکداری نەناسراو، بۆمبێکی چێنراویان تەقاندووەتەوە، ئەوەش وەک ھەوڵێک بۆ بەئامانجکردنی بیرە نەوتی ژمارە ٨٧ لە کێڵگەی بای حەسەن لە قەزای دووبز باکووری رۆژئاوای پارێزگای کەرکوک. تەقینەوەکە، نەبووەتە ھۆی ئاگرکەوتنەوە لە بیرە نەوتەکە و هیچ زیانێکی گیانیش بەهۆی تەقینەوەکەوە نەهاتووەتە کایەوە، هاوکات، ھێزە ئەمنییەکان ئۆپەراسیۆنێکی پکشنین و گەڕانیان بە دوای ئەو کەسانەی کە تێوەگلاون لە ئەنجامدانی تەقینەوەکە لە ناوچەکە، دەست پێ کردووە. پارێزگای کەرکوک ژمارەیەک کێڵگەی نەوت لەخۆدەگرێت لەوانە بای حەسەن، بابە گۆڕ گۆڕ و ھاڤانا کە لەو کێڵگەنانەدا رۆژانە، ٣٧٠ ھەزار بەرمیل نەوت بەرھەم دەھێندرێت.
هاوڵاتى كۆمسیۆنی یەکێتی ئەوروپا ڕایگەیاند:" داوا لەسەرجەم وڵاتانی ئەندام لەیەکێتییە کراوە پێداچونەوە بە قبوڵکردنی ئەو هاوڵاتییانە بکات که هیچ مافێکی یاساییان نییە لە خاکەکەیاندا بمێنێتەوە". دەڵێت" ئەو وڵاتانەی کە مەرجی ڤیزەیان لەسەر قورس دەکرێت بریتین لە وڵاتانی گییەننا و بەنگلادش و عێراق". ئەمڕۆ یەکشەممە 15ى ئابى 2021، کۆمسیۆنی یەکێتی ئەوروپا لە بڵاوکراوەیەکدا ڕایگەیاند:" لە مانگی ڕابردوودا ئەم پێشنیارە خراوەتە ڕوو، دوای ئەوەی هیچ هاوکارییەک لەنێوان وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا نەبوو لەپرسی گەڕاندنەوە و ڕەتکردنەوەی کۆچبەرە نایاساییه عێراقییەکان بۆ وڵاتانی ئەوروپا" ڕونیشیکردەوە، ئەم بڕیارە هاوکاتە لەگەڵ یاسای پێدانی ڤیزەی پاڵێوراو، کە لە مانگی شوباتی ساڵی ڕابردوەوە چۆتە بواری جێبەجێکردنەوە، بەوەش یەکێتی ئەوروپا دەتوانێت داوا لەسەرجەم وڵاتانی ئەندام لەیەکێتییەکە بکات پێداچونەوە بە قبوڵکردنی ئەو هاوڵاتییانە بکات که هیچ مافێکی یاساییان نییە لە خاکەکەیاندا بمێنێتەوە.. کۆمسیۆنی یەکێتی ئەوروپا لە بڵاوکراوەکەیدا ئاماژەی بەوەکردووە، ئەو وڵاتانەی کە مەرجی ڤیزەیان لەسەر قورس دەکرێت بریتین لە وڵاتانی گییەننا و بەنگلادش و عێراق.
هاوڵاتى وهزارهتی ناوخۆی ئهفغانستان رایگهیاند:" چهكدارانی تالیبان له ههموو لایهكهوه دهستیان به پێشڕهوی و هاتنهناوهوه بۆ كابولی پایتهخت كردوه". وهزارهتی ناوخۆی ئهفغانستان رایگهیاند:" كه چهكدارانی تالیبان له ههموو لایهكهوه دهستیان به پێشڕهوی و هاتنهناوهوه بۆ كابولی پایتهخت كردوه، ئاژانسی نۆڤۆستیی روسیا دهڵێت كه چهكدارهكان دهستیان گرتوه بهسهر زانكۆی كابول و حكومهتیش بانگهوازی بهپهلهی بۆ بهرپرسان دهكردوه و بینا حكومییهكان چۆڵ دهكات. عەبدولستار میرزاکوال، جێگری وەزیری ناوخۆی ئەفغانستان لە ڤیدیۆیەکدا دڵنیایی دەدات لەوەی کە هاووڵاتییانی کابوول پارێزراو دەبن و رایدەگەیێنێت، هێرش ناکرێتە سەر کابوول و دەستاودەستکردنی دەسەڵات بە ئاشتیانە بەڕێوەدەچێت. ئاژانسی رۆیتهرزیش لهزاری سهركردهیهكی تالیبان كه ئێستا له دهوحهی پایتهختی قهتهره، بڵاویكردهوه كه چهكدارانی تالیبان لهلایهن سهركردهكانیانهوه راسپێردراون توندوتیژی له كابولدا نهكهن و رێگه به ههر كهسێك بدهن كه دهیهوێت بچێته دهرهوهی پایتهخت و داواشی له كچان و ژنان كردوه بچنه شوێنی ئارامهوه. ئهوهش لهكاتێكدایه كه رۆژنامهی نیویۆرك تایمز بڵاویكردهوه، بهرپرسانی ئیدارهی ئهمریكا داوایان له بزوتنهوهی تالیبان كردوه پایتهخت داگیر نهكهن تا هێزهكانی ئهمریكا به سهلامهتی ئهو شاره جێدههێڵن.