هاوڵاتى وه‌زاره‌تى کشتوکاڵى عێراق راگه‌یه‌نراوێکى له‌باره‌ى ناردنى مریشکى سپى توشبو به‌ئه‌نفلۆنزاى باڵنده له‌ڕێگاى هه‌رێمى کوردستان بڵاوکرده‌وه و تێیدا ئاماژه به‌وه کراوه چه‌ند شاحینه‌یه‌ک له‌تورکیاوه هاتون و به‌ناو خاکى هه‌رێمدا تێپه‌ڕیون که ژماره‌یه‌کیان هه‌ڵگرى ڤایرۆسى ئه‌نفلۆنزاى باڵنده بون و گوازراونه‌ته‌وه بۆ کێڵگه‌کانى په‌له‌وه‌ر له‌چه‌ند پارێزگایه‌ک. حەمید نایف وتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق شەممە رایگەیاند، ژمارەیەک شاحینەی مریشکی سپی لەتورکیاوە هاتوە و بەناو خاکی هەرێمی کوردستاندا تێپەڕیوە کە هەڵگری ڤایرۆسی ئەنفلۆنزای باڵندەبون و گوازراونەتەوە بۆ پارێزگاکانی ناوەڕاست و خواروی عێراق لەوانە، بەسرە و ئەنبار. وتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق راشیگەیاند، دوای ئاشکرابونی ئەو حاڵەتانە، توانیویانە تەواوی مریشکەکانی کێڵگەی بەسرە و شوێنەکانی دیکەش لەناوببەن، ئەوەش بەمەبەستی کەمکردنەوەی مەترسییەکانی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسەکە. ئاماژەی بەوەش کرد" لەئێستادا دۆخەکە کۆنترۆڵکراوە و هیچ مەترسییەک لەئارادا نیە، بەڵام پێوەیستە هۆشیارانە هەنگاوبنێن بۆ کۆنترۆڵکردنی تەواوەتی".
هاوڵاتى کۆنگره‌ى نه‌ته‌وه‌ى کورد ( ک.ن.ک) له باره‌ى شه‌ڕى چیاى مه‌تین داوا ده‌کات ئه‌رکى هه‌ر گرنگ و به‌په‌له ئه‌وه‌یه رێگه‌نه‌درێت کێشه‌که گه‌وره‌تر بکرێت و ببێته هۆکارى شه‌ڕێکى ناوخۆیی، بۆیه داواى دیالۆگ له په‌که‌که‌و پارتى ده‌کات. ئه‌مڕۆ شه‌ممه پێنجى حوزه‌یرانى 2021، کۆنسه‌ى به‌ڕێوه‌به‌ریى کۆنگره‌ى نه‌ته‌وه‌یى کوردستان (ک.ن.ک) رایگه‌یاند:" زیاتر له 40 رۆژه له‌شاخى مه‌تینا و ناوچه‌کانى دوروبه‌ری، شه‌ڕێکى سه‌خت له‌نێوان سوپاى تورکیا و گه‌ریلاکانى هه‌په‌گه‌دا به‌رده‌وامه، ئامانجى ده‌وڵه‌تى تورکیا‌و ئه‌نجامه‌کانى ئه‌و شه‌ڕه ئاشکران". هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌کراوه که سوپاى تورکیا، خه‌ڵکى ناوچه‌که‌و دێ و دێهات و ژینگه‌ى ناوچه‌که‌شى کردوه‌ته ئامانجى شه‌ڕه‌که‌ى خۆى و له‌هه‌وڵى ئه‌وه‌دایه هه‌موو ناوچه‌که داگیر بکات، هه‌تا ئێستا 22 گوندى کورد‌و کلدانیان چۆڵکراون و زه‌وى و باخه‌کانى خه‌ڵک و دارستانى ناوچه‌که سوتێنراون و زیاتر له هه‌زارو 500 که‌سى خه‌ڵکى ئه‌و گوندانه ئاواره بوون. کۆنگره‌ى نه‌ته‌وه‌یى کورستان ئه‌وه ده‌خاته‌روو که ئه‌رکى هه‌ر گرنگ و به‌په‌له ئه‌وه‌یه رێگه‌نه‌درێت کێشه‌که گه‌وره‌تر بکرێت و ببێته هۆکارى شه‌ڕێکى ناوخۆیی، گه‌لى کوردستان و دۆستانى کورد به هه‌ستیارییه‌وه له دۆخه‌که ده‌ڕوانن، پێویسته به هه‌موو شێوازێک هه‌وڵ بده‌ن گرژیه‌کان گه‌وره‌تر نه‌بێت. هاوکات کۆنگره‌ى نه‌ته‌وه‌یى کورد باس له‌وه‌شده‌کات که فراوانبوونى رووداوه‌که دڵى خه‌ڵکى کوردستان و دۆستانى دۆزه‌که‌ى ئه‌سووتێنێت و دڵى نه‌یارانى خۆش ده‌کات و پێویسته هه‌موو کێشه‌و ئاڵۆزییه‌کانى نێوان هێزه کوردستانییه‌کان له رێگاى دیالۆگه‌وه چاره‌سه‌ربکرێن. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش، "نزیکه‌ى ساڵێکه ئێمه له هه‌وڵى ئاشتى و دیالۆگى ناوخۆییداین. کۆنگره‌ى نه‌ته‌وه‌یى کوردستان و یه‌کێتى ڵه‌رله‌مانتارانى کوردستان و کۆمه‌ڵێک که‌سایه‌تیى کوردستانیی، کۆمیته‌یه‌کى دیالۆگى ناوخۆییان ڵێکهێناو که‌وتنه هه‌وڵدان و هه‌تا ئێستاش به‌رده‌وامن". کۆنگره‌ى نه‌ته‌وه‌یى کوردستان داوا له پارتى و په‌که‌که ده‌کات که کێشه‌که به رێگاى دیالۆگ چاره‌سه‌ر بکه‌ن و هه‌موو هێزو که‌سایه‌تییه کوردستانییه‌کان له‌و بواره‌دا به هه‌ڵوێست بن و رۆڵێکى ئه‌رێنى ببینن.
هاوڵاتى له‌هه‌رێمى کوردستان توشبون به‌کۆرۆنا به‌شێوه‌یه‌کى به‌رچاو دابه‌زى که له‌کۆى شه‌ش هه‌زارو 191 پشکنین ته‌نها 268 تووشبوو تۆمار کراوه‌و چوار که‌سیش گیانیان له‌ده‌ستداوه و 654 که‌سى دیکه چاکبونه‌ته‌وه. ده‌قه راگه‌یه‌ندراوى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێم: ١. پشکنین: (٦١٩١ پشکنینى نوێ) • (١٩٣٨) هه‌ولێر • (١٣٨٤) سلێمانی • (٢٨٦٩) دهۆک • (٠) هه‌ڵه‌بجه • (٠) گه‌رمیان • (٠) ڕاپه‌ڕین • ٢. تووشبوو: (٢٦٨ تووشبووى نوێ) • (٢٦) هه‌ولێر • (٦٥) سلێمانی • (١٧٧) دهۆک • (٠) هه‌ڵه‌بجه • (٠) گه‌رمیان • (٠) ڕاپه‌ڕین ٣. چاکبوون: (٦٥٤ چاکبوون) • (٢٠٣) هه‌ولێر • (٢٠٧) سلێمانی • (٢٣١) دهۆک • (١٣) هه‌ڵه‌بجه • (٠) گه‌رمیان • (٠) ڕاپه‌ڕین • ٤. مردن: (٤ مردن) • (١) هه‌ولێر • (١) سلێمانی • (٠) دهۆک • (٠) هه‌ڵه‌بجه • (٢) گه‌رمیان • (٠) ڕاپه‌ڕین
هاوڵاتى وه‌زاره‌تى دارایی و ئابورى حکومه‌تى هه‌رێم ئاشکراى ده‌کات، سبه‌ینێ موچه‌ى یه‌ک وه‌زاره‌تى دیکه دابه‌شده‌کرێت. له ڕاگه‌یه‌ندراوێکدا وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوورى حکومه‌تى هه‌رێم بڵاویکرده‌وه، سبه‌ینێ یه‌کشه‌ممه 6ى حوزه‌یرانى 2021 مووچه‌ى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده دابه‌ش ده‌کرێت . هاوکات لیستى موچه‌ى بڵاوکرده‌وه که تا پێنج رۆژى دیکه سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌کان موچه وه‌رده‌گرن
هاوڵاتى که‌مێک پێش ئێستا به‌به‌شدارى سه‌دان که‌س له شه‌قامى سالم (سه‌هۆڵه‌که) له شارى سلێمانی خۆپیشاندان دژى داگیرکارى سوپاى تورکیا به ده‌ستپێشخه‌ریى ناوه‌ندى کارى نیشتمانیى ده‌ستیپێکرد، که له‌لایه‌ن 10 حزب و ڕێکخراوى کۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نى ئه‌نجام ده‌درێت. ئه‌مڕۆ شه‌ممه کاتژمێر 5:30 خوله‌ک ژماره‌یه‌ک له پارت و ڕێکخراوه‌کان به‌شدارن له خۆپیشاندانه‌که‌دا له‌وانه حیزبى شیوعى و حزبى زه‌حمه‌تکێشانى کوردستان، حزبى کۆمۆنیست، ته‌ڤگه‌رى ئازادی، گروپى هه‌نگ، ڕێکخراوى سه‌وزى کوردستان، ڕێکخراوى سروشتى کوردستان، ئاسۆى نوێ، سه‌کۆى دژى داگیرکاریی، ده‌سته‌ى ده‌ستپێشخه‌رى بۆ کۆنگره‌ى نه‌ته‌وه‌یى و ژماره‌یه‌ک له‌که‌سانى سه‌ربه‌خۆ، ڕۆژنامه‌نووس و چالاکوان. خۆپیشانده‌ران چه‌ندین دروشمیان به‌رز کردوه‌ته‌وه له‌وانه “بۆ ده‌ره‌وه بۆ ده‌ره‌وه سوپاى تورکیا بۆ ده‌ره‌وه” “بژى به‌رخۆدانى گه‌ریلا” “بمرێ خیانه‌ت” ده‌ڵێنه‌وه و چه‌ندین پانکارد که له‌سه‌ریان نووسراوه “باشورى کوردستان قه‌ڵاى مێژووى خه‌بات و به‌ره‌نگارییه دژى داگیرکه‌ران”به‌رزکراونه‌ته‌وه. بڕیاره پاش گه‌یشتنى خۆپیشاندانه‌که به پارکى ئازادیی، گردبوونه‌وه‌یه‌ک سازبکرێت و تێیدا چه‌ند په‌یامێک دژى هێرش و له‌شکرکێشییه‌کانى تورکیا رابگه‌یه‌ندرێت.
هاوڵاتى فه‌رمانده‌یى مه‌یدانى خابورى "هه‌رێمى مه‌تینا"ى هه‌په‌گه له‌سه‌ر گواستنه‌وه‌ى هێز، له‌لایه‌ن پارتییه‌وه له‌راگه‌یه‌ندراوێکدا ورده‌کاریى نوێ ئاشکرا ده‌کات ڕایگه‌یاند:" 25 ساڵه هێزى پێشمه‌رگه نه‌هاتووه‌ته ئه‌م مه‌یدانه و هێزه‌کانى گه‌ریلاى تێدان و له‌دژى سوپاى داگیرکه‌رى تورک مینڕێژکراوه". ئه‌مڕۆ شه‌ممه پێنجى حوزه‌یرانى 2021، فه‌رمانده‌یى مه‌یدانى خابورى هه‌رێمى مه‌تیناى هێزه‌کانى پاراستنى گه‌ل- هه‌په‌گه، ڕاگه‌یه‌ندراوێکى بڵاوکرده‌وه که تێیدا ئاماژه به‌وه کراوه که"ئه‌و هه‌وڵه‌ى په‌ده‌که زۆر مه‌ترسیداره و شه‌ڕێکى قورس له‌نێوان هێز کوردییه‌کان دروست ده‌کات". ده‌قى راگه‌یه‌ندراوى فه‌رمانده‌یه‌کى هه‌په‌گه: له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌که‌دا هاتوو: ئه‌مڕۆ کاتژمێر 04:00ى به‌یانی، هێزه‌کانى سه‌ربه په‌ده‌که، له دوولاوه هێرشیان کرده سه‌ر دۆڵێک له‌نێوان گردى چارچلا و گردى جوله‌مێرگ، که خاڵێکى ستراتیژیى مه‌تینایه، بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و هێرشه که ٥٠ زرێپۆش تێدا به‌شداربوون، نه‌یه‌ته ناو دۆڵه‌که‌وه، هێزه‌کانمان به چه‌کى سووک ته‌قه‌ى ئاسمانییان کرد، به‌ڵام ئه‌و هێزانه بێ گوێدانه هۆشدارییه‌کانمان، هێرشبه‌رانه به‌ره‌و پێشهاتن. ئه‌و دۆڵه هیچ گوند و شوێنێکى نیشته‌جێیبوونى تێدا نییه، 25 ساڵه هێزى پێشمه‌رگه نه‌هاتووه‌ته ئه‌م مه‌یدانه و هێزه‌کانى گه‌ریلاى تێدان و له‌دژى سوپاى داگیرکه‌رى تورک مینڕێژکراوه، سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى ئه‌مانه‌یان زانیوه و هۆشدارییشیان پێدرا، به‌ڵام یه‌ک دوو ئۆتۆمبێلیان به‌رده‌وام به‌ره‌وه پێش ده‌هاتن، به‌هۆى ته‌قینه‌وه‌یه‌ک که هۆکاره‌که‌ى نازاندرێت، چه‌ند قوربانیى لێکه‌وته‌وه، ئه‌م ئه‌نجامه خواستى ئێمه نه‌بوو و دڵى مرۆڤ ده‌ئیشێنێت، به‌ڵام به‌رپرسیارێتیى ئه‌م ڕووداوه له ئه‌ستۆى ئێمه نییه، به‌رپرسیارێتى ڕووداوه‌که له‌سه‌ر ئه‌وانه‌یه که هێزه‌که‌یان جوڵاندووه. ئه‌و جوڵه‌یه له‌دژى گه‌ریلاکانى ئازادیى کوردستان، که دژى هێرشه‌کانى دووژمن بۆسه‌ر هێڵه‌کانى کێسته و زه‌ندورا، به‌رخۆدانى مێژوویى ده‌که‌ن، واتایه‌کى دیکه‌ى جگه له پشتیوانیى له ده‌وڵه‌تى تورک نییه، داواى زه‌وتکردنى ئه‌م مه‌یدانه خزمه‌ت به دووژمن ده‌کات تا ئه‌و مه‌یدانه به‌رته‌سک بکاته‌وه، به‌رخۆدان ئاستته‌نگ بکات و ڕێگه بۆ ده‌وڵه‌تى تورک ده‌کاته‌وه، ئه‌مه جوڵه‌یه‌که بۆ له پشته‌وه خنجه‌رلێدان له گه‌ریلا، سه‌ره‌ڕاى ئه‌مه‌ش گه‌ریلاکانمان ئه‌و هێزه‌یان نه‌کرده ئامانج، ئه‌و هێزه به هه‌ڵه‌ى خۆى یان به ئه‌نجامێکى دیکه بوونه‌ته قوربانی، دواى ئه‌وه‌ى هێرشیان کرده سه‌ر هێزه‌کانمان، که‌وتنه حاڵه‌تى شه‌ێ و هێشتاش له‌و حاڵه‌ته دان. له‌م سه‌رده‌مه گرنگه مێژووییه‌دا ئه‌م هه‌وڵه، که له‌لایه‌ن په‌ده‌که‌وه نیشاندراوه، هه‌وڵێکه که ڕێگه بۆ شه‌ڕێکى قورس له‌نێوان هێزه کوردییه‌کان ده‌کاته‌وه، ئه‌مه بۆ کورد و پرسى نه‌ته‌وه‌یى کوردستان به واتاى زیانێکى گه‌وره‌یه، دیسانیش ئێمه نامانه‌وێت شه‌ڕێکى شووم له‌ناو کورد ده‌ستپێبکات، ئێمه ته‌نیا ده‌مانه‌وێت له‌دژى ده‌وڵه‌تى تورک که دووژمنى سوێندخواردووى گه‌له‌که‌مانه به‌رخۆدان بکه‌ین و بجه‌نگین، گه‌ریلاکانى کوردستان به به‌رخۆدانێکى مێژوویى ٤٣ ڕۆژه، نیشانیاندا که ده‌توانن هێرشه‌کانى ده‌وڵه‌تى تورک بۆسه‌ر باشوورى کوردستان تێکبشکێنن، ویستى گه‌مارۆدانى ئێمه، له بنچینه‌ى کوردی‌دا نییه، هه‌روه‌ها هه‌وڵێکى له‌م شێوه‌یه بۆ داهاتووى گه‌له‌که‌مان ده‌بێته مه‌ترسییه‌کى گه‌وره. وه‌ک گه‌ریلاکانى ئازادى کوردستان، بۆ ئه‌وه‌ى په‌ده‌که ده‌ست له‌م هه‌ڵویسته هه‌ڵگرێت، داوا له خه‌ڵکى وڵاتپارێزى بادینان، هه‌موو گه‌لى کوردستان، هێزه سیاسییه‌کان، ڕۆشنبیران و هونه‌رمه‌ندان ده‌که‌ین که ئه‌رکى خۆیان جێبه‌جێى بکه‌ن.
هاوڵاتى سه‌رۆکایه‌تیى هه‌رێمى کوردستان له راگه‌یێندراوێکدا سه‌رکۆنه‌ى ئه‌و هێرشه ده‌کات که به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ له ناوچه‌ى مه‌تینا له سنوورى ئامێدى کردیانه سه‌ر پێشمه‌رگه و په‌که‌که به‌تێکدانى هه‌رێمى کوردستان تۆمه‌تبار ده‌کات. ده‌قى راگه‌یێندراوى سه‌رۆکایه‌تیى هه‌رێمى کوردستان: به توندى سه‌رکۆنه‌ى ئه‌و هێرشه ده‌که‌ین که به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ چه‌کدارانى PKK له ناوچه‌ى مه‌تینا له سنوورى ئامێدى کردیانه سه‌ر پێشمه‌رگه و له ئه‌نجامدا پێنج پێشمه‌رگه شه‌هید و ژماره‌یه‌کى دیکه‌ش بریندار بوون. پرسه و سه‌ره‌خۆشى له که‌سوکارى شه‌هیدان ده‌که‌ین و هاوبه‌شى خه‌میانین، هیواى زووچاکبوونه بۆ برینداران ده‌خوازین. دووپاتى ده‌که‌ینه‌وه که پێویسته سنوورێک بۆ ئه‌م ڕه‌فتارانه‌ى PKK به‌رامبه‌ر به هه‌رێمى کوردستان دابنرێت و به هیچ شێوه‌یه‌ک ناکرێت به‌رده‌وام بن که بێ پاساو ماوه‌ى سێ ده‌یه‌یه به‌رامبه‌ر به خه‌ڵکى هه‌رێمى کوردستانى ده‌یکات و بووه‌ته هۆى نه‌هامه‌تیى به‌رده‌وام بۆ هاووڵاتیان و ڕێگرى له ئاوه‌دانکردنه‌وه و گه‌ڕانه‌وه‌ى ژیان بۆ سه‌تان گوند و دێهاتى کوردستان کردووه. ئه‌وان به‌رده‌وام بوونه‌ته هۆى دروستکردنى کێشه و هیچ ڕێزێک له ئیداره و یاساکانى هه‌رێمى کوردستان ناگرن و به‌رده‌وام ئارامى و سه‌قامگیریى گه‌ل وڵاته‌که‌مان ده‌خه‌نه به‌ر هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسییه‌وه. دووباره داوا ده‌که‌ین و هۆشدارى ده‌ده‌ین که PKK چیتر نه‌بێته هۆکارى ئاڵۆزى و پشێوى، چه‌کدارانى له سنووره‌کانى هه‌رێمى کوردستان دوور بخاته‌وه و ڕێز له قه‌واره و ئیداره و سنووره‌کانى هه‌رێم بگرێت و خاکى هه‌رێمى کوردستان نه‌کاته پێگه‌یه‌ک بۆ هێرشکردنه سه‌ر وڵاتانى دراوسێ و تێکدانى ئارامى و سه‌قامگیرى، حکوومه‌تى فیدراڵى عیراقیش ده‌بێ له‌مباره‌یه‌وه ئه‌رک و به‌رپرسیاریه‌تیى خۆى جێبه‌جێ بکات. سه‌رۆکایه‌تیى هه‌رێمى کوردستان
هاوڵاتى ئه‌ندامێکى لیژنه‌ى ئاسایش و به‌رگریى په‌رله‌مانى عێراق، ڕایگه‌یاند:" پێشمه‌رگه‌کان له مه‌تینا، له ئه‌نجامى هێرشى ده‌وڵه‌تى داگیرکه‌رى تورکیا، گیانیان له‌ده‌ستداوه". ئه‌مڕۆ شه‌ممه پێنجى حوزه‌یرانى 2021، مه‌هدى ته‌قى، ئه‌ندامى په‌رله‌مانى عێراق له لیژنه‌ى ئاسایش و به‌رگریى له‌سه‌ر گیانله‌ده‌ستدانى پێنج پێشمه‌رگه له هه‌رێمى مه‌تینا بۆ ئاژانسى فه‌رمیى (به‌غداد الیوم)ى راگه‌یاندووه که "ئه‌و پێنج پێشمه‌رگه‌یه له ئه‌نجامى هێرشێکى ئاسمانى ده‌وڵه‌تى داگیرکه‌رى تورکیا گیانیان له‌ده‌ستداوه". هه‌روه‌ها ڕاشیگه‌یاند:" بێده‌نگیى حکومه‌تى عێراق له‌دژى پیشلکارییه جدییه‌کانى ده‌وڵه‌تى تورکیا، ڕێگه‌ى داوه که پێشلکردنى سه‌روه‌ریى خاکى عێراق ڕۆژانه به‌رده‌وام بێت و ئارامیى تێکبدرێت، به‌مدواییه‌ش له ڕێگه‌ى هێرشى سه‌ربازیى و ئاسمانییه‌وه، بووه هۆى کوژران و برینداربوونى هێزه‌کانى پێشمه‌رگه که به‌شێکن له سیستمى به‌رگریى عێراق". هاوکات ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ى لیژنه‌ى ئاسایش و به‌رگرى داوا له حکومه‌تى عێراق و نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌کات ڕێگه له پیشلکارییه‌کانى ده‌وڵه‌تى تورکیا بگرن. ئوتومبێلى ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ى ئه‌مڕۆ بوونه قوربانى له مه‌تینا
ئارا ئیبراهیم جێگرى سه‌رۆکى لیژنه‌ى پێشمه‌رگه له په‌رله‌مانى کوردستان ده‌ڵێت:"لیژنه‌ى لێکۆڵینه‌وه له‌رووداوه‌که‌ى ئه‌مڕۆ شه‌ممه پێکده‌هێنین که نۆ پێشمه‌رگه بوونه قوربانى و شه‌هیدو بریندارى لێکه‌وتووه‌ته‌وه". عوسمان سێده‌رى، جێگرى سه‌رۆکى لیژنه‌ى پێشمه‌رگه له‌په‌رله‌مانى کوردستان له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت:" ئه‌و رووداوه‌ى ئه‌مرۆ مه‌ترسیداره‌و نامانه‌وێت به‌رده‌وام بێت، دیاره ئه‌و پێشمه‌رگانه به ئه‌رکێک ویستویانه بچنه ناوچه سنورییه‌کان که خاکى هه‌رێمى کوردستانه و ئه‌و رووداوه‌ى لێکه‌وتووه‌ته‌وه که نۆ پێشمه‌رگه شه‌هیدو برینداربوون". ناوبراو ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد 37 ساڵه شه‌ر له‌نێوان پارتى کرێکارانى کوردستان(په‌که‌که) و تورکیا به‌رده‌وامه‌و داواى ئاشتیان کردووه که به‌شه‌ر کێشه‌کان یه‌کلاناکرێته‌وه، وتیشى:" داوامان ئه‌وه‌یه تورکیا‌و په‌که‌که‌ش رێز له‌خاکى هه‌رێمى کوردستان بگرن". جێگرى سه‌رۆکى لیژنه‌ى پێشمه‌رگه له په‌رله‌مانى کوردستان که سه‌ر به فراکسیۆنى یه‌کێتیه ئه‌وه‌شى دوپاتکرده‌وه که به‌شێک له ئه‌ندامانى لیژنه‌ى پێشمه‌رگه ئاماده‌بوون له نوسینى راگه‌یاندراوه‌که‌یان و به‌شێکیان ئاماده‌نه‌بوون، به‌ڵام له په‌یجى لیژنه‌ى پێشمه‌رگه دانراوه. ده‌قى راگه‌یه‌ندراوى لیژنه‌ى پێشمه‌رگه‌ى په‌رله‌مانى کوردستان: به‌داخه‌وه به‌ره‌به‌یانیى ئه‌مڕۆ شه‌ممه 2021/6/5، هێزێکى پێشمه‌رگه‌ى زێره‌ڤانى له‌چیاى مه‌تین که‌وتوونه‌ته بۆسه‌یه‌کى په‌که‌که‌و پێنج پێشمه‌رگه شه‌هیدبوون و چوارى دیکه‌ش برینداربوون. به‌ره‌به‌یانیى ئه‌مڕۆ (9) پێشمه‌رگه که له‌هۆبه‌ى ئه‌ندازه بوونه‌و کاریان هه‌ڵگرتنه‌وه‌و پووچه‌ڵکردنه‌وه‌ى بۆمب بووه، له‌کاتى ئه‌نجامدانى ئه‌رکێکى سه‌ربازى له‌چیاى مه‌تینى قه‌زاى ئامێدی، به‌مه‌به‌ستى پاراستنى خه‌ڵک و گونده‌کانى ئه‌م ناوچه‌یه‌و گه‌ڕاندنه‌وه‌ى ئاسایش بۆ ده‌ڤه‌ره‌که، هێرشکراوه‌ته‌سه‌ر ئۆتۆمبێله‌که‌یان له‌جۆرى باجیرۆ له‌وکاته‌ى ویستوویانه به‌ره‌و ئه‌و بنکانه بڕۆن که‌پێش چوار مانگ له‌و ناوچه‌یه دانرابوون، به‌ڵام به‌داخه‌وه که‌وتوونه‌ته بۆسه‌یه‌کى په‌که‌که‌و پێنج پێشمه‌رگه شه‌هیدبوون و چوارى دیکه‌ش برینداربوون. وه‌ک لیژنه‌ى کاروبارى پێشمه‌رگه ئه‌م هێرشه ئیدانه‌و شه‌رمه‌زار ده‌که‌ین و سه‌ره‌خۆشى له‌بنه‌ماڵه‌ى سه‌ربه‌رزى شه‌هیده‌کان ده‌که‌ین و داواى زوو چاکبوونه‌وه بۆ برینداره‌کان ده‌خوازین. چه‌ندین ساڵه په‌که‌که به‌بیانووى شه‌ێ له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تى تورکیا بووه‌ته مه‌ترسى بۆ سه‌ر هه‌رێمى کوردستان و چه‌ندینجار رۆڵه‌ى ئه‌م هه‌رێمه‌یان شه‌هید کردووه، له‌لایه‌کى تر بوونه‌ته هۆکارى چوڵبوون و وێرانبوونى سه‌دان گۆندى سنوورى هه‌رێمى کوردستان. بۆیه جارێکى تر داوایان لێده‌که‌ین که‌شه‌ڕه‌که‌یان ببه‌نه ناو خاکى تورکیا‌و نه‌بنه هۆکارى مه‌ترسى بۆ سه‌ر ده‌ستکه‌وت و سه‌روه‌رییه‌کانى هه‌رێمى کوردستان و ده‌بێ رێز له‌سنوورى هه‌رێم بگرن و ئاسایش و سه‌قامگیریى هه‌رێمى کوردستان نه‌خه‌نه مه‌ترسییه‌وه‌و باخوێنى کورد به‌ده‌ستى کورد نه‌رێژرێت، بۆیه داواکارین کێشه‌ى تورکیا‌و په‌که‌که به‌ئاشتییانه چاره‌سه‌ر بکرێت له‌ئه‌گه‌رى چاره‌سه‌ر نه‌بوون له‌ناو خاکى تورکیا کێشه‌که یه‌کلایى بکرێته‌وه. لیژنه‌ى کاروبارى پێشمه‌رگه له‌په‌رله‌مانى کوردستان 5ى حوزه‌یرانى 2021 شه‌ممه, 05 حوزه‌یران 2021 لیژنه‌ى پێشمه‌رگه
ئارا ئیبراهیم به فرۆکه‌ى بێفرۆکه‌وان سوپاى تورکى داگیرکه‌ر هێرشێکى ئاسمانى کرده سه‌ر که‌مپى مه‌خمور و جێگرى به‌رپرسى مه‌ڵبه‌ندى یه‌کێتى له‌هه‌ولێر له‌لێدوانێکدا بۆ هاوڵاتى ئه‌وه‌ى ئاشکرا کرد که هێرشه‌که‌ى تورکیا بۆ سه‌ر کامپى مه‌خمور به فرۆکه‌ى سه‌ربازى بووه‌و سێ که‌س شه‌هید بوون و پێنج که‌س زیاتر بریندارن. ره‌شاد گه‌ڵاڵى جێگرى به‌رپرسى مه‌ڵبه‌ندى یه‌کێتى له‌هه‌ولێر له‌لێدوانێکدا به هاوڵاتى وت:" بۆردومانه‌که‌ى سوپاى تورکیا له‌رێگه‌ى فرۆکه‌ى سه‌ربازییه‌وه بووه له‌سه‌ر رێگاى که‌مپه‌که بۆ نه‌خۆشخانه‌و نزیک یاریگایه‌کى که‌مپه‌که بووه‌و سێ که‌س شه‌هید بوون و پێنج بۆ حه‌وت که‌سى دیکه برینداربوون و منداڵیشیان تێدایه". ئه‌م هێرشه‌ى سوپاى تورک بۆ سه‌ر که‌مپى مه‌خمور له‌کاتێکدایه که رۆژى چوار شه‌ممه، 2 حوزه‌یرانى 2021 ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆک کۆمارى تورکیا له پرۆگرامێکى تایبه‌تى که‌ناڵى ته‌ره‌ته رایگه‌یاند " که‌مپى مه‌خمور بووه‌ته شوێنى به‌رهه‌مهێنانى په‌که‌که و ئێمه‌ش له‌وه بێده‌نگ نابین و ده‌بێت چاره‌سه‌رى ئه‌وه بکه‌ین".
هاوڵاتى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له‌په‌یامێکدا بۆ په‌رله‌مان و لایه‌نه سیاسییه‌کان په‌که‌که تۆمه‌تبار ده‌کات به رووداوه‌که‌ى ئه‌مڕۆى ئامێدى،یه‌کێک له پێشمه‌رگه برینداره‌کان بۆ که‌ناڵى رووداو ده‌ڵێت:"ئه‌وه نه هێرش بوو، ئێمه نه‌مانزانى ته‌یاره‌بوو ساروخ بوو" ئه‌مڕۆ شه‌ممه پێنجى حوزه‌یرانى 2021، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له تویتێکدا له هه‌ژمارى تایبه‌تى خۆى له تۆڕى کۆمه‌ڵایه‌تى تویته‌ر ڕایگه‌یاند" به توندى هێرشى ئه‌مڕۆى په‌که‌که بۆ سه‌ر پێشمه‌رگه سه‌رکۆنه و شه‌رمه‌زار ده‌که‌م، پرسه و هاوخه‌مى ئاراسته‌ى بنه‌ماڵه‌ى پێنج شه‌هیده‌که ده‌که‌م و ھیواى چاکبونه‌وه‌ى خێرا بۆ برینداره‌کان ده‌خوازم". هه‌روه‌ها سه‌رۆکى حکومه‌ت داوا له په‌رله‌مانى کوردستان و لایه‌نه سیاسییه‌کان ده‌کات که به یه‌کده‌نگیى له دژى ئه‌م ده‌ستدرێژییه بوه‌ستنه‌وه. ئه‌م وتانه‌ى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێم له‌کاتێکدایه که ناوه‌ندى راگه‌یاندنى هه‌په‌گه پێشتر بڵاویکرده‌وه که هێزه‌کانى پارتى هێزیان جوڵاندووه به‌ره‌و شوێنه‌کانى گه‌ریلا و ته‌قه‌ى هۆشیاریان ته‌قاندووه و ئه‌وه‌ش ره‌تده‌که‌نه‌وه به‌هێرشى ئه‌وان ئه‌و رووداوه روویدابێت که پێنج پێشمه‌رگه کوژران و چواری دیکه‌ش برینداربوون. یه‌کێک له پێشمه‌رگه برینداره‌کان بۆ که‌ناڵى رووداو ده‌ڵێت:"ئه‌وه نه هێرش بوو، هێرش نه‌بووه، ئێمه نه‌مانزانى ته‌یاره‌بوو ساروخ بوو نه‌مانزانى چى بوو".
هاوڵاتى میدیاى په‌که‌که بڵاویکرده‌وه که پارتى له به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆدا ده‌ستى به جوڵاندنى هێزێکى زۆر به‌ره‌و ناوچه‌کانى گه‌ریلا کردووه‌و ئه‌و هێزه‌ى پارتى به ئۆتۆمبێلى زرێپۆش، حه‌فاره و ئۆتۆمبێلى تایبه‌ت به ناوچه شاخاوییه‌کانیشى تیادایه. پارتى دیموکراتى کوردستان (په‌ده‌که) کاتژمێر 04:00ى به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ هێزێکى زۆرى سه‌ربازیى به‌ره‌و ناوچه‌کانى گه‌ریلا له ئامێدى و مه‌تینا جوڵاند. هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌شکراوه که ئه‌و هێزانه‌ى په‌ده‌که زرێپۆش، ئامبولانس، حه‌فاره و ژماره‌یه‌کى زۆر ئۆتۆمبێلى تایبه‌ت به ناوچه سه‌خته شاخاوییه‌کانى تیادایه. هاوکات، جموجوڵى هێزه‌کانى پارتى له‌لایه‌ن هاووڵاتییانى ناوچه‌که‌وه تۆمار کراوه.
هاوڵاتى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه رایگه‌یاند، هێزێکیان له‌کاتى ئه‌نجامدانى ئه‌رکێکى سه‌ربازى له‌چیاى مه‌تینى قه‌زاى ئامێدی، له‌لایه‌ن په‌که‌که‌وه بۆسه‌یه‌کیان بۆ دانراوه، له ئه‌نجامدا پێنج پێشمه‌رگه شه‌هید بوون و چوار پێشمه‌رگه‌ى تریش برینداربوو، میدیاى په‌که‌که‌ش هۆشدارى ده‌داته پارتى و داوا ده‌کات له پشته‌وه خه‌نجه‌ریان لێ نه‌درێت. ئه‌مڕۆ شه‌ممه پێنجى حوزه‌یرانى 2021، وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له باره‌ى روداوه‌که‌ى ئه‌مڕۆى چیاى مه‌تین راگه‌یه‌نراوێکى بڵاوکرده‌وه و تیایدا هاتووه"به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ ٥ى حوزه‌یرانى ٢٠٢١، هێزێکى پێشمه‌رگه، له‌لایه‌ن هێزێکى (پ ک ک)ه‌وه بۆسه‌یه‌کیان بۆ دانراوه، له ئه‌نجامدا پێنج پێشمه‌رگه شه‌هید بوون چوار پێشمه‌رگه‌ى تریش برینداربوون". هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌کراوه که ئه‌و هێزه‌ى پێشمه‌رگه به‌مه‌به‌ستى پاراستنى خه‌ڵک و گونده‌کانى ناوچه‌که و گه‌ڕاندنه‌وه‌ى ئاسایش بۆ ده‌ڤه‌ره‌که له‌کاتى ئه‌نجامدانى ئه‌رکێکى سه‌ربازى له‌چیاى مه‌تینى قه‌زاى ئامێدى که‌وتوونه‌ته بۆسه‌که‌وه. هاوکات، تێیدا هاتووه، " ده‌بێ هه‌مووان رێز له‌سنوورى هه‌رێم بگرن و ئاسایش و سه‌قامگیرى هه‌رێمى کوردستان نه‌خه‌نه مه‌ترسیه‌وه". پێش راگه‌یه‌ندراوه‌که‌ى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه، سه‌ربه‌ست لزگێن بریکارى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه که سه‌ر به پارتى دیموکراتى کوردستانه پارتى کرێکارانى کوردستانى تۆمه‌تبار کرد به‌و رووداوه، به‌ڵام له کاتژمێر نۆى ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌دا میدیاى پارتى به مانشێتێکى گه‌وره نوسیبویان"به‌هۆى بۆرودمانه‌کانى فرۆکه‌کانى تورکیا چوار پێشمه‌رگه شه‌هید بوون و پێنجیش بریندارن". پێشتر میدیاکانى په‌که‌که بڵاویانکرده‌وه، "پارتى دیموکراتى کوردستان له کاتژمێر 4:00ى به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ، هێزێکى زۆرى سه‌ربازیى به‌ره‌و ناوچه‌کانى گه‌ریلا له ئامێدى و مه‌تین جووڵاندووه". هه‌روه‌ها هه‌په‌گه له‌سه‌ر گواستنه‌وه‌ى هێز و که‌ره‌سته‌ى سه‌ربازى به‌ره‌و هه‌رێمه‌کانى گه‌ریلا، هۆشدار ده‌دات به په‌ده‌که و ڕایگه‌یاند: “داوا له‌و هێزانه ده‌که‌ین که له پشته‌وه خنجه‌رمان لێنه‌ده‌ن”. له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌که‌ى هه‌په‌گه‌دا هاتووه:" ئه‌و هێزانه ده‌یانه‌وێت بێنه ناو مه‌یدانه‌کانى هێزه‌کانمان له مه‌تینا، ئێمه له به‌رامبه‌ر ده‌وڵه‌تى داگیرکه‌رى تورک که به نیازه کوردستان داگیربکات به‌رخۆدان ده‌که‌ین، داوا له‌و هێزانه ده‌که‌ین که له پشته‌وه خنجه‌رمان لێنه‌ده‌ن و خوێنى خۆشک و برا نه‌ڕیژن".
شاناز حەسەن لە شاری سلێمانی شۆفێرانی تاکسی دژی بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین خۆپیشاندانایان ئەنجامدا و داوا دەکەن کە نرخی بەنزین داببەزێنرێت. سەرلەبەیانی ئەمڕۆ، شەممە ٥ی حوزەیران 2021 لە بەردەم بینای پارێزگای سلێمانی بەشێک لە شۆفێرانی تاکسی خۆپیشاندانێکیان ئەنجامدا و هەوڵیاندا رێگای سەرەکی شەقامی بەردەم بینای پارێزگای سلێمانی دابخەن. بڕیار جەلال ١٢ساڵە شۆفێری تەکسییە لەناو شاری سلێمانی بە هاوڵاتی وت:« ئەو ناهەقییە قبوڵ ناکرێت، لەبری سوککردنی ئەرکی سەرشانی خەڵک بەردەوام نرخی شتومەک و پیداویستیە سەرەکیەکان گران دەکەن, بەتایبەتیش بەنزین کە زۆر لە نرخی خۆی گرانتر بوە و بۆتە بارگرانیەکی زۆر بەسەر ئێمەی شۆفێرەوە». وتیشی«خۆی خەڵکەکە تەکسی بەکارناهێنێت بۆ هاتوچۆکردن، چونکە موچە نیە و پارەکە کەم بووە،جا بەنزینیش گگرانتر بکرێت، ئێمە ناچار دەبین کرێ تەکسی بەرز کەینەوە کە ئەوەش وا دەکات خەڵک بەتەکسی هاتوچۆ نەکات». ئەم شۆفێرە جەختی لەوەشکردەوە«تاکە شت کە زۆر ناخۆشە ئەوەیە بازرگانیەکی زۆر بە نرخی بەنزینەوە دەکرێت و ئەوانەی لەو بوارەدا کاردەکەن سەر و بنی دەسەڵاتن». ئەو شۆفێر تاکسیانە جەخت دەکەنەوە کە بە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی بەنزینەوە زیانێکی زۆریان بەرکەوتووە و داوا دەکەن کە بەنزینخانەی تایبەت بۆ تاکسییەکان دابنرێن و نرخی لیترێک بە 500 دینار بفرۆشرێت. بەهۆی ئەوەی شەقامەکەیان داخستبوو، بەشێك لە شۆفێرانی دیکە بوو بەشەڕیان لەگەڵ شۆفێرانی تاکسیدا و داوایان دەکرد شەقامەکە بکرێتەوە و ئەوانیش ناڕازی بوون و جەختیان لەوە کردەوە تا وەڵام دەدرێنەوە ئامادەنین شەقامەکە بکەنەوە. ماوەی چەند رۆژێکە جارێکی دیکە نرخی بەنزین بەرزبوونەوەی زیاتری بەخۆیەوە بینیوە و نرخی لیترێک بەنزینی جۆری نۆرماڵ بۆ 700 دینار بەرزبووەتەوە.
هاوڵاتى هەپەگە لەسەر گواستنەوەی هێز و کەرەستەی سەربازی بەرەو هەرێمەکانی گەریلا، هۆشدار دەدات بە پەدەکە و ڕایگەیاند: “داوا لەو هێزانە دەکەین کە لە پشتەوە خنجەرمان لێنەدەن”. ئەمڕۆ شەممە،٥ی حوزەیرانی ٢٠٢١ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل- هەپەگە، لەسەر گواستنەوەی هێز و کەرەستەی سەربازی بەرەوە هەرێمەکانی گەریلا، لە ڕاگەیەندراوێکدا، هۆشداری دایە پەدەکە. لە ڕاگەیەندراوەکەی هەپەگەدا هاتووە: ئەو هێزانە دەیانەوێت بێنە ناو مەیدانەکانی هێزەکانمان لە مەتینا، ئێمە لە بەرامبەر دەوڵەتی داگیرکەری تورک کە بە نیازە کوردستان داگیر بکات بەرخۆدان دەکەین، داوا لەو هێزانە دەکەین کە لە پشتەوە خنجەرمان لێنەدەن و خوێنی خۆشک و برا نەڕیژن، بۆیەش داواکەمان ئاراستەی گەل و هێزەکان دەکەین.