هاوڵاتى لە سووریا فەرماندەیەکی فەیلەقی قودسی سەر بە سوپای پاسدارانی ئێران کەوتنە بۆسەیەکی داعش و کوژرا. بەپێی میدیا فەرمییەکانی ئێران شەوی رابردوو دوو "راوێژکاری سەربازی"ی ئێران لە سووریا کاتێک لە شاری دێرەزۆرەوە گەڕاونەتەوە شاری تەلتەمەر، کەوتوونەتە بۆسەیەکی چەکدارانی داعش و هەردووکیان کوژراون. دوو فەرماندەکە ئەوانیش حەسەن عەبدوڵلازادە، کە فەرماندەیەکی فەیلەقی قودسی سەر بە سوپای پاسداران بووە، هەروەها مەداحێکی سرووتە ئاینییەکان بووە. ئەوەی دیکەشیان ناوی موحسین عەباسی بووە و هاوکاری عەبدوڵلازادە بووە. هێزەکانی سوپای پاسدارانی ئێران لە دوای شەڕی ناوخۆی سووریاوە بەناوی "راوێژکاری سەربازی" چوونەتە ئەو وڵاتە. ئەو هێزە هاوشان لەگەڵ رووسەکان رۆڵی بەرچاویان هەبووە لە مانەوەی بەشار ئەسەد، سەرۆکی سووریا لە دەسەڵات. تائێستا چەندین فەرماندە و چەکداری سوپای پاسداران لە سووریا کوژراون.
هاوڵاتى حكومەتی هەرێم لە وەڵامی نوسراوێكی پەرلەمانی كوردستاندا كە داوای ئامادەبونی دو لیژنەی چاكسازیی وەزارەتی كاروباری شەهیدانی كردوە، دەڵێت، ناتوانن ئامادەبن بۆیە پێشنیار دەكەن لیژنەی تایبەتمەندی پەرلەمان سەردانیان بكەن. پەرلەمانی كوردستان بە نوسراوی رەسمی داوای ئامادەبونی لیژنەی چاكسازی شەهیدان و ئەنفالكراوان و لیژنەی چاكسازی زیندانیانی سیاسی لە وەزارەتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان كردوە، بەمەبەستی گفتوگۆكردن لەسەر پرسی چۆنیەتی بەڕێوەچونی كارەكانیان، بەڵام حكومەت لەوەڵامی پەرلەماندا وتویەتی، ناتوانن ئامادەبن. حكومەتی هەرێمی كوردستان لەنوسراوێكی رەسمیدا كە ئیمزای ئومێد سەباح، سەرۆكی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی لەسەرە، وەڵامی داواكەی پەرلەمانی كوردستانی داوەتەوەو وتویەتی، لیژنەكانی وەزارەتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان "ناتوانن ئامادەبن، بۆیە پێشنیار دەكەن (لیژنەی كاروباری شەهیدان و جینۆساید‌و زیندانیانی سیاسی) لە پەرلەمانە بەڕێزەكەتا سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەكانی كاروباری شەهیدان لە هەولێرو سلێمانی و دهۆك و هەروەها لیژنەی چاكسازی زیندانیانی سیاسی لە دیوانی وەزارەت بكەن." یەکی ئەم مانگە، رێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لەمیانی لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا لەبارەی کۆبونەوەی پەرلەمان و حکومەت پەیوەست بە موچە رایگەیاند، "بڕیاربو 2ی حوزەیران لەسەر دو بابەت کۆبونەوە بکەین، یەکەمیان تایبەت بە چارەنوسی خوێندن، حکومەت وەڵامی دابوەوە کە هەردو وەزیری پەروەردە و خوێندنی باڵا دەنێرێت، بەڵام پەرلەمانتاران داوای ئامادەبونی وەزیری دارایی و ئابوریان کرد بەهۆی ئەوەی لەو کۆبونەوەیە باسی دامەزراندنی وانەبێژان دەکەین، باسی هەندێک کێشە دەکەین کە پەیوەندی بە پەروەردە هەیە بە گشتی". سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان باسی لەوەشکرد، "ماوەی هەفتەیەکمان داوە بە حکومەتی هەرێمی کوردستان و پێمانباشە ئامادەی ئەو کۆبونەوەیە ببن و پێمان بڵێن هۆکارەکانی دواکەوتن و لێبڕینی موچە چین و لەسەر ئەو بنەمایە قسەی خۆمان بکەین، لە نێوان 2ی حوزەیران و 10ی حوزەیراندا کە ئەو بابەتە لە ساڵی 2014ەوە هەیە هیچ رونادات".
هاوڵاتى وەزیری بەرگری ئیسرائیل رایگەیاند " ئێران گەورەترین کێشەیە لە ناوچەکە و هەڕەشەیە بۆ سەر ئیسرائیل. بێنی گانتز، وەزیری بەرگری ئیسرائیل لە کاتی سەردانەکەی بۆ ئەمریکا و کۆبوونەوەی لەگەڵ لۆید ئۆستن، هاوتا ئەمریکییەکەی رایگەیاند، ئێران هێشتا بەردەوامە لە پەرەدان بە چەکە ئەتۆمییەکانی و هەروەها پڕچەککردنی میلیشیاکان لە سەرانسەری رۆژهەڵاتی نێوەڕاست. گانتز قسەی لەبارەی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران کرد و وتی: "ئیسرائیل لەڕێگەی ئەمریکاوە لە نزیکەوە ئاگاداری گفتوگۆ ئەتۆمییەکانی ڤییەننایە و پێکەوە لە ژورە داخراوەکاندا بە ئامانجی هاوبەشیان دەگەن کە بریتییە لە رێگریکردن لە ئێران لە گەیشتن بە چەکی ئەتۆمی". وەزیری بەرگری ئیسرائیل، ئێران بە گەورەترین کێشە و هەڕەشە زانی و وتی: "ئێران گەورەترین کێشەیە لە ناوچەکە و هەڕەشەیە بۆ سەر ئیسرائیل" وڵاتانی 4+1ی بەشدار لە رێککەوتنە ئەتۆمییەکەی ئێران، لە هەوڵەکانیان بەردەوامن بۆ گەڕاندنەوەی ئەمریکا بۆ نێو رێککەوتننامەکە، کە لە ساڵی 2018 بە بڕیاری دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا لێی کشایەوە. هەروەها دەیانەوێت ئێران رازی بکەن پابەندبێت بە رێککەوتنەکە. وڵاتانی 4+1 تاوەکو ئێستا پێنج جار بە جیا لەگەڵ ئەمریکا و ئێران لە ڤیەننا کۆبوونەتەوە. دوایین کۆبوونەوەش رۆژی چوارشەممەی رابردوو بوو.
هاوڵاتى به‌ڕێوه‌به‌رى کۆمپانیاى نیشتمانى به‌بازاڕکردنى نه‌وت(سۆمۆ) رۆژى پێنجشه‌ممه رایگه‌یاند، هه‌رێمى کوردستان تا ئێستا پابه‌ند نه‌بوه به هه‌نارده‌کردنى نه‌وت له ڕێگه‌ى کۆمپانیاکه‌یانه‌وه، پێشبینیشده‌کات، نرخى نه‌وتى زیاتر به‌رز ببێته‌وه. ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه سێى حوزه‌یرانى 2021، عه‌لا یاسرى به‌ڕێوه‌به‌رى کۆمپانیاى سۆمۆ به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى راگه‌یاند، هه‌نارده‌ى نه‌وتى عێراق له ئێستادا له دوو ملیۆن و 900 هه‌زار به‌رمیلى له رۆژێکدا تێپه‌ڕاندوه‌و له‌و بڕه سه‌د هه‌زار به‌رمیلیى که‌رکوکه له‌ڕێگه‌ى جه‌یهانى تورکیه‌وه هه‌نارده ده‌کرێت. ناوبراو راشیگه‌یاند:"نه‌وتى عێراق هه‌نارده‌ى هه‌مو بازاڕه‌کان ده‌کرێت و یه‌کێک له بازاڕه گرنگه‌کانیش بازاڕى ئاسیایه، پێشبینیده‌که‌ین له چه‌ند مانگى داهاتودا پاش گه‌ڕانه‌وه‌ى بازرگانى و چالاکى ئابورى جیهانی، نرخى نه‌وت زیاتر به‌رز ببێته‌وه". له‌باره‌ى دۆسیه‌ى نه‌وتى هه‌رێمى کوردستانیش، عه‌لا یاسرى ئاشکرایکرد:"یاساى بودجه‌ى فیدڕاڵى بۆ ساڵى دارایى 2021 مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هه‌رێمى کوردستان ده‌کات له‌سه‌ر نه‌وت، به‌ڵام هه‌رێمى کوردستان تا ئێستا پابه‌ند نه‌بووه به‌هه‌نارده‌کردن و راده‌ستکردنى نه‌وت له‌ڕێگه‌ى کۆمپانیاى سۆمۆوه". 31ى ئازارى 2021 پرۆژه‌یاساى بودجه‌ى ئه‌مساڵ په‌سه‌ندکرا، پشکى هه‌رێمى کوردستان له‌بودجه‌که، بڕى 11 تریلیۆن و 482 ملیار دینار ده‌بێت، له‌به‌رانبه‌ر ته‌سلیمکردنى داهاتى 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى رۆژانه به نرخى کۆمپانیاى سۆمۆى عێراقى و نیوه‌ى داهاته فیدراڵییه‌کان. حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان، چه‌ندینجار و دواینیشیان له‌رێگه‌ى وه‌فدى باڵاى هه‌رێم له به‌غدا جه‌ختى له‌سه‌ر جێبه‌جێکردنى رێکه‌وتنه‌که‌ى له‌گه‌ڵ حکومه‌تى فیدڕاڵ کردوه و ئاماده‌یى ته‌واویشى بۆ دانوستان و رێکه‌وتن له‌سه‌ر ورده‌کاریه‌کان ده‌ربڕیوه.
هاوڵاتى ئه‌مشه‌و له‌ئه‌نجامى ته‌قینه‌وه‌ى بتڵێکى غاز له یه‌کێک له چێشتخانه‌کانى ناوچه‌ى کازمیه‌ى به‌غدا، 22 که‌س بوونه قوربانى. سه‌رچاوه‌یه‌کى ئه‌منی به میدیاکانى عێراقى راگه‌یاند، به‌هۆى ته‌قینه‌وه‌ى بتڵێکى غاز له یه‌کێک له چێشتخانه‌کانى ناوچه‌ى کازمیه، دوو که‌س کوژراون، 20 که‌سى دیکه‌ش برینداربون، تا ئێستاش هۆکارى ته‌قینى ئه‌و بتڵه غازه نه‌زانراوه و لێکۆڵینه‌وه‌ى هێزه ئه‌منیه‌کان له‌وباره‌یه‌وه ده‌ستى پێکردووه. پێشتر ئه‌وه راگه‌یه‌ندرا که بتڵێکى غاز له چێشتخانه‌یه‌کى به‌ناوبانگى نزیک (باب الموراد)ى ناوچه‌ى کازمیه‌ى باکورى به‌غدا ته‌قیوه‌ته‌وه‌و چه‌ندین قوربانى لێکه‌وتووه‌ته‌وه.
هاوڵاتى سه‌رۆکى ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانى ئه‌مریکا له په‌یامێکى پیرۆزباییدا بۆ ئیسحاق هێرزۆگ که وه‌ک سه‌رۆکى نوێى ئیسرائیل هه‌ڵبژێردراوه، هیواى خواست په‌یوه‌ندییه‌کانى نێوان هه‌ر دوو وڵات وه‌ک خۆى به‌رده‌وام بێت. جۆ بایدن له په‌یامێکدا که به بۆنه‌ى هه‌ڵبژاردنى ئیسحاق هێرزۆگ به سه‌رۆکى ئیسرائیل بڵاوى کردووه‌ته‌وه، رایگه‌یاندووه، له ناخى دڵییه‌وه پیرۆزبایى له ئیسحاق هێرزۆگ ده‌کات. بایدن جه‌ختى له‌وه کردووه‌ته‌وه که ئیسحاق هێرزۆگ له ژیانى سیاسى خۆیدا هه‌وڵێکى زۆریداوه بۆ ئاسایشى ئیسرائیل و کۆمه‌ڵگاى یه‌هوودى و رایگه‌یاندووه، "له سه‌رده‌مى ئیسحاق هێرزۆگ-دا هاوبه‌شیى نێوان ئه‌مریکا و ئیسرائیل به‌هێزتر ده‌بێت". هاوکات بایدن، هیواى سه‌رکه‌وتن و سوپاسى سه‌رۆکى ئیسرائیل رئۆڤین ریڤلین-ى کرد بۆ ئه‌و ئه‌رکه‌ى که له ماوه‌ى رابردوودا به‌ڕێوه‌ى بردبوو. دۆینێ چوارشه‌ممه په‌رله‌مانى ئیسرائیل، سه‌رۆکى ئاژانسى زایۆنیزم و سه‌رۆکى پێشووى پارتى کار، ئیسحاق هێرزۆگ به سه‌رکۆمار هه‌ڵبژارد. به‌مه‌به‌ستى هه‌ڵبژاردنى شوێنگره‌وه‌ى سه‌رۆکى ئیسرائیل، رئۆڤین ریڤلین که له نۆى ته‌مووزدا، ماوه‌ى سه‌رۆکایه‌تییه‌که‌ى ته‌واو ده‌بێت، په‌رله‌مانى ئیسرائیل کۆبووه‌وه و له ده‌نگدانێکدا سه‌رۆکى پێشووى پارتى کار، ئیسحاق هێرزۆگ له‌گه‌ڵ چالاکوانى زایۆنیست، میریام پێرێتز که له دایکبووى مه‌غریبه و نیشته‌جێى یه‌که‌ى جووله‌که‌نشینى گیڤات زه‌ڤ-ه که ده‌که‌وێته نێوان که‌نارى خۆرئاوا و قودسى خۆرهه‌ڵاته‌وه، به سه‌رۆکى نوێى ئیسرائیل هه‌ڵبژارد. له خولى یه‌که‌مى ده‌نگدانه‌که‌دا له کۆى ده‌نگى 120 په‌رله‌مانتار، هێرزۆگ ده‌نگى 87یانى به‌ده‌ستهێنا و له به‌رامبه‌ریشدا رکابه‌ره‌که‌ى پێرێتز 27 ده‌نگى به‌ده‌ستهێنا، به‌و شێوه‌یه هێرزۆنگ بووه یازده‌هه‌مین سه‌رۆکى ئیسرائیل. - ئیسحاق هێرزۆگ، کێیه؟ هێرزۆگ-ى ته‌مه‌ن 60 ساڵان که سه‌رۆکى ئاژانسى زایۆنیزمه، کوڕى شه‌شه‌مین سه‌رکۆمارى ئیسرائیل، حایم هێرزۆگ-ه که له ساڵى 1983-1993دا وڵاتى به‌ڕێوه‌بردووه. ئیسحاق هێرزۆگ له ساڵى 2013-2017دا، سه‌رۆکى پارتى کار بووه. سه‌رۆکى ئیسرائیل که بۆ حه‌وت ساڵ هه‌ڵده‌بژێردرێت، به پێچه‌وانه‌ى سه‌رۆکى حکومه‌ت که ده‌سه‌ڵاتێکى فراوانى هه‌یه، خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاتێکى سنوورداره و سمبوولییه که ده‌توانێت لێخۆشبوو‌ن بۆ سزادراوان ده‌ربکات له‌گه‌ڵ وه‌رگرتنى نامه‌ى ده‌ستبه‌کاربوونى باڵیۆزه‌کان و راسپاردنى براوه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌کان بۆ پێکهێنانى حکومه‌ت.
هاوڵاتى وته‌بێژى ته‌ندروستى هه‌ڵه‌بجه رایگه‌یاند، ده‌ستگیرکردنى پزیشکێکى ژن به‌ناوى د. باخان ئازاد له‌لایه‌ن ئاسایشى سلێمانییه‌وه له‌سه‌ر سکاڵاى ئه‌و بووه‌و ده‌شڵێت" د. باخان ئازاد هه‌ڕه‌شه‌ى بڵاوکردنه‌وه‌ى ڤیدیۆى نه‌شیاوى منى کردووه". ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه سێى حوزه‌یرانى 2021، شاناز نه‌قشبه‌ندی، وته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیى گشتیى ته‌ندروستیى هه‌ڵه‌بجه له کۆنگره‌یه‌کى رۆژنامه‌وانیدا ئاماژه‌ى به‌وه کرد، هۆکارى ده‌ستگیرکردنى ئه‌و پزیشکه ئافره‌ته که ناوى باخان ئازاده به‌هۆى سکاڵایه‌کى ئه‌وه‌وه بوه، وتیشى :"من سکاڵام له‌سه‌ر تۆمارکردوه له‌سه‌ر دۆسیێیه‌کى که‌سی.. چونکه، هاتوه‌ته ماڵم، له ماڵى ئێمه‌دا نانى خواردوه‌و ئاوى خواردوه‌ته‌وه، به‌ڵام نمه‌ک به حه‌رام ده‌رچوه." هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:" که باخان ئازاد دواى ئه‌وه‌ى چوه‌ته ماڵه‌که‌ی، کۆمه‌ڵێک وێنه و ڤیدیۆی.. نه‌شیاوى من و ماڵه‌که‌مى گرتوه‌و هه‌ڕه‌شه‌ى بڵاوکردنه‌وه‌ى کردوه." د. شاناز نه‌قشبه‌ندى له دادگا سکاڵاى له‌سه‌ر ئه‌و پزیشکه تۆمارکردوه، وتی: دۆسیه‌که‌ى له دادگاوه ئاراسته‌ى ئاسایشى سلێمانى کراوه و له‌وێ وته‌ى لێوه‌رگیراوه، "بۆیه باخان ئازاد له ئاسایشى سلێمانى ده‌ستگیرکراوه." د.باخان ئازاد که به‌وه ناسراوه باس له بونى گه‌نده‌ڵى له که‌رتى ته‌ندروستیى هه‌ڵه‌بجه‌دا ده‌کات و چه‌ندین جار له میدیاکانه‌وه ئه‌و پرسه‌ى وروژاندوه و وه‌ک خۆى وتی، له دادگاش سکاڵاى له‌سه‌ر تۆمارکردون. ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، رایگه‌یاند، "سێ رۆژ له ئاسایشى سلێمانى ده‌ستبه‌سه‌رکراوه".
هاوڵاتى سه‌رۆک کۆمارى عێراق له‌سه‌ر له‌شکرکێشى سوپاى تورکیا له‌خاکى هه‌رێم و بڕینه‌وه‌ى داراستانه‌کان له‌لایه‌ن تورکیاوه هه‌ڵوێستى خۆى راگه‌یاند و جه‌ختیکرده‌وه که" ئه‌مه تاوانه دژ به مرۆڤ و ژینگه". ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه سێى حوزه‌یرانى 2021، به‌رھه‌م ساڵح، سه‌رۆک کۆمارى عێراق له تویتێکدا نوسیویه‌تى:"سه‌ربارى له‌شکرێشى و پێشێلکردنى سه‌روه‌رى و شه‌ر و ئاواره بوونى خه‌ڵک، بڕینه‌وه‌ى دارستانه سروشتییه‌کان له هرور و باتیفا و ناوچه سنوورییه‌کانى کوردستان تاوانه دژ به مرۆڤ و ژینگه، و مایه‌ى چاوپۆشى نییه". هاوکات سه‌رۆک کۆمارى عێراق جه‌ختیکرده‌وه که، ئه‌رکیانه له حکومه‌تى فیدراڵ و هه‌رێم هاوکاربن بۆ ڕاگرتنى ئه‌م ده‌ستدرێژى و تاڵانییه و سزادانى تاوانکاران.
هاوڵاتى مه‌حمود ئه‌حمه‌دى نه‌ژاد، سه‌رۆککۆمارى پێشووى ئێران رایگه‌یاند به‌مزووانه زانیارى له‌باره‌ى گرووپێک بڵاوده‌کاته‌وه که دزه‌یان کردووه‌ته نێو ئیتڵاعاته‌وه و نهێنییه‌که‌ى هێرشی ئیسرائیل بۆ سه‌ر بنکه‌ى ئه‌تۆمى ته‌نز ئاشکرا ده‌کات. ئه‌نجوومه‌نى پاراستنى ده‌ستوورى ئێران شیاوێتى مه‌حمود ئه‌حمه‌دى نه‌ژادى بۆ هه‌ڵبژاردنه‌کانى سه‌رۆککۆماریى په‌سند نه‌کرد، دوا به‌دواى ئه‌وه له رێگه‌ى میدیاکانى ئێرانه‌وه زانیارى ئاشکرا ده‌کات. مه‌حمود ئه‌حمه‌د نه‌ژاد رایگه‌یاند:"هه‌واڵگریى ئێران، ناسراو به ئیتڵاعات، چه‌ند ساڵێکه له‌لایه‌ن هێزه بیانییه‌کانه‌وه هه‌ڕه‌شه‌ى له‌سه‌ره و تاوه‌کو ئێستا چه‌ندجارێک زانیارییه گرنگه‌کانى حکومه‌تى ئێرانیش دزراون". هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:" ئیسرائیل له ته‌قینه‌وه‌که‌ى ساڵى رابردووى بنکه‌ى ئه‌تۆمیى نه‌ته‌نز 10 ملیار دۆلار زیانى به ئێران گه‌یاندووه و له چه‌ند قۆناغێکى دیکه‌شدا زانیاریى گرنگى مووشه‌کى و به‌رنامه‌ى ئه‌تۆمیى وڵاته‌که‌مانى بردووه". هه‌واڵگریى ئێران مه‌حموود ئه‌حمه‌دى نه‌ژادى به تێکدانى ئاسایشى نیشتمانى تۆمه‌تبارکرد و رایگه‌یاندووه که وه‌زاره‌تى ئیتڵاعات له‌کاتى گونجاو‌دا رووبه‌ڕووى ئه‌حمه‌دى نه‌ژاد ده‌بێته‌وه و ناهێڵێت چیدیکه به بیروبۆچوونى یارى به کۆمه‌ڵگه‌ى ئێران بکات. مه‌حموود ئه‌حمه‌دى نه‌ژاد له راگه‌یێندراوێکدا وتی:" تیمێکى گه‌نده‌ڵ دزه‌ى کردووه‌ته نێو سیسته‌مى هه‌واڵگریى ئێرانه‌وه که زیانێکى گه‌وره‌ى ئابووری، کولتوورى و سیاسى به وڵات ده‌گه‌یێنێت و به زووترین کات لایه‌نه‌کانى نێو ئه‌و گه‌نده‌ڵى و سیخوڕییه له‌نێو هێزه‌کانى هه‌واڵگریدا ئاشکرا ده‌که‌م". نه‌ژاد له راگه‌یێندراوه‌که‌دا ئه‌وه دووپاتده‌کاته‌وه که" هێزه‌کانى ئیتڵاعات هه‌ڕه‌شه‌یان لێکردووه".
هاوڵاتى ڕێکخراوى تیمه‌کانى بونیاتنه‌رى ئاشتى CPT ئه‌وه ئاشکرا ده‌کات که سوپاى تورکیا چل کیلۆمه‌تر هاتۆته ناو خاکى هه‌رێمه‌وه‌و چوار باره‌گاى سه‌ربازى نوێى دروست کردووه‌و 22 گوندیش چۆڵ کراون. دوانیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه سێى حوزه‌یرانى 2021، ڕێکخراوى تیمه‌کانى بونیاتنه‌رى ئاشتى CPT له‌سلێمانى ئامارى چل ڕۆژى ڕابردووى یٔۆپه‌راسیۆنى سه‌ربازى چنگی- ھه‌وره بروسکه‌ى تورکیاى له‌کۆنگره‌یه‌کى رۆژنامه‌نوسیدا بڵاوکرده‌وه و نه‌خشه‌ى نوێى داگیرکارى و بنکه و باره‌گا سه‌ربازییه نوێیه‌کانى تورکیاى خسته‌ڕوو. رێکخراوه‌که له راپۆرتێک‌دا که به ناونیشانى (ئایا جارێکى تر ژیان بۆگونده‌کانى سه‌ر سنور ده‌گه‌ڕێته‌وه) بڵاویکردوه‌ته‌وه، که" به‌هۆى ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازیه‌وه دانیشتوانى 22 گوندى ئه‌و ناوچانه ئاواره بوون و چوار که‌سى مه‌ده‌نى برینداربوون". له ڕاپۆرته‌که‌دا ئه‌وه‌شى خستۆته‌ڕوو، له‌سه‌ره‌تاى ڕاگه‌یاندنى ئه‌و ئۆپراسیۆنه تائێستا تورکیا له سنوورى نێوان تورکیا بۆ عێراق 40 کیلۆمه‌تر پێشڕه‌وى کردووه بۆ ناو خاکى هه‌رێمى کوردستان چوار باره‌گاى نوێى سه‌ربازى دروستکردووه. له‌کاتێکدا به‌رپرسانى تورکیا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌که‌ن که ئۆپه‌راسیۆنى سه‌ربازى چنگی- هه‌وره بروسکه، بۆ دروستکردنى "ناوچه‌ى ئارام" بۆ پاراستنیان له‌گه‌ریالاکانى پارتى کرێکارانى کوردستان، هه‌ڕه‌شه‌ى تیرۆر له ناوچه‌که‌دا ڕیشه‌کێش ده‌کات، به‌ڵام له ڕاستیدا ئۆپه‌راسیۆنى سه‌ربازى چنگی- هه‌وره بروسکه بۆته مایه‌ى شه‌ر و جه‌نگ له ناوچه‌یه‌کدا که هاوڵاتیانى مه‌ده‌نى تیایدا نیشته‌جێن، ئه‌وانه‌ى که" له‌و شه‌ر و پێکدادانانه‌دا ده‌بنه قوربانى نه‌سه‌ربازانى تورکیا و نه گه‌ریالاکانى په‌که‌که‌ن، به‌ڵکو هاوڵاتیانى مه‌ده‌نى که له‌و ناوچه سنوریانه‌دا ده‌ژین که شوێنگه‌ى جه‌نگى تورکیا و په‌که‌که‌ن، قوربانى سه‌ره‌کى ئه‌و شه‌ڕه‌ن". له‌گه‌ڵ ئۆپه‌راسیۆنى چنگی- هه‌وره بروسکه‌دا، تورکیا ناوچه سنوریه‌کانى هه‌رێمى کوردستانى کردووه به گۆڕه‌پانى شه‌ر بۆ یه‌کالییکردنه‌وه‌ى کێشه و ناکۆکیه ناوخۆییه‌کانى واڵته‌که‌ى و ئه‌مه‌ش زه‌ره‌ر و زیانى گه‌وره‌ى گه‌یاندووه به ژیانى ته‌واوى ئه‌و خێزانانه‌ى که له‌و ناوچه سنوریانه‌دا ده‌ژین". له‌کۆتایى ڕاپۆرته‌که‌دا ڕێکخراوه‌که داوا ده‌کات تورکیا به‌په‌له ئۆپه‌راسیۆنه‌که‌ى رابگرێت و نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ورێکخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌کان به‌دواداچون بۆ پیشێلکارییه‌کانى تورکیا بکه‌ن، حکومه‌تى فیدڕاڵى عێراق و حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان، دڵنیایى بده‌ن له پاراستنى ژیان و مافى هاوڵاتیانى مه‌ده‌نى له هه‌رێمى کوردستانى عێراق و که‌ره‌سته و که‌لوپه‌لى پێویست بۆ ئه‌و خێزانانه دابینبکرێت که ئاواره بوون و قه‌ره‌بووى زیانه‌کانیان بکرێته‌وه. هاوکات نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان، یه‌کێتى ئه‌وروپا، دامه‌زراوه و ناوه‌نده نێوده‌وڵه‌تییه‌کانى تر ده‌ستبکه‌ن به به‌دواداچوون و لێکۆڵینه‌وه له سه‌رپێچیکردنى ڕێککه‌وتن و یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌کان له‌الیه‌ن سوپاى سه‌ربازى تورکیاوه، به‌تایبه‌تى ڕێساکانى دژ به به‌کارهێنانى جیاکارى و به ئامانج گرتنى هاوڵاتیانى مه‌ده‌نى له جه‌نگدا.
هاوڵاتى سه‌رۆکى حکومه‌تى عێراق ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، له‌میانه‌ى سه‌رپه‌رشتیکردنى کۆبونه‌وه‌یه‌کى ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نیشتمانیدا رایگه‌یاند، له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندى گه‌لى عێراقدا، رێگه به‌هیچ پێشێلکاریه‌کى ئه‌منى نادرێت. به‌پێى راگه‌یه‌ندراوێکى نوسینگه‌ى راگه‌یاندنى سه‌رۆکى حکومه‌ت، ئه‌مڕۆ مسته‌فا کازمى فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه چه‌کداره‌کان سه‌رپه‌رشتى کۆبونه‌وه‌یه‌کى ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نیشتمانى کرد، له‌و کۆبونه‌وه‌یه‌دا دوایین په‌ره‌سه‌ندنه‌کانى ڕه‌وشى ئه‌منى وڵات و ژماره‌یه‌ک بابه‌ت تاوتوێ‌کران. مسته‌فا کازمى ئاماژه‌ى به گرنگى کارکردن بۆ چه‌سپاندنى بنه‌ماى دڵسۆزى بۆ نیشتمان له نێوان ئه‌ندامانى هێزه ئه‌منییه‌کان و به‌رزکردنه‌وه‌ى گیانى دیسپلینى باڵا له جێبه‌جێکردنى ئه‌رکه‌کاندا کرد و راشیگه‌یاند، یاسا تاکه ڕێگایه بۆ به‌رزکردنه‌وه‌ى پێگه‌ى ده‌وڵه‌ت و دڵسۆزى بۆی، سه‌ره‌ڕاى بونى که‌ڵه‌که‌بونى گه‌وره و چه‌ندین هه‌ڵه که کاریگه‌رى کۆمه‌ڵایه‌تى و ده‌رونى دروستکردوه. هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌ک راسپارده‌ى بۆ وه‌زاره‌ت و فه‌رمانده ئه‌منییه‌کان دوپاتکرده‌وه به‌مه‌به‌ستى چڕکردنه‌وه‌ى هه‌وڵه‌کانیان، بۆ دابینکردنى ژینگه‌یه‌کى ئارام بۆ پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردن و جه‌ختیشیکرده‌وه، له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندى گه‌لى عێراقدا، رێگه به‌هیچ پێشێلکاریه‌کى ئه‌منى نادرێت. هاوکات، فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه چه‌کداره‌کان جه‌ختیشى له‌سه‌ر پێویستى گرنگیدانى زیاتر و دابینکردنى خۆراک بۆ هێزه ئه‌منیه‌کانى سوپاى عێراق کرده‌وه و بڕیاریشدرا که لیژنه‌ى هاوبه‌ش پێکبهێندرێت بۆ چاودێریکردنى جێبه‌جێکردنى ئه‌و ڕێوشوێنانه‌ى پێشتر گیراونه‌ته‌به‌ر. هه‌ر له دانیشتنه‌که‌دا وه‌زیرى ناوخۆ له‌باره‌ى سه‌ردانه‌کانى بۆ پارێزگاکانى به‌سره و زیقار راپۆرتێکى وردى پێشکه‌ش کرد و چه‌ند ڕێوشوێنێکى بۆ به‌هێزکردنى سه‌قامگیریى پارێزگاى زیقار و دابینکردنى پێداویستیى هاوڵاتیانى ئه‌و پارێزگایه خسته‌ڕو.
هاوڵاتى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێم له ٢٤ کاتژمێرى رابردودا، ئاماژه‌ى به‌وه‌کردووه که حه‌وت که‌سى دیکه به کۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه‌و ٥٨٩ حاڵه‌تى توشبوونى نوێ تۆمار کراوه‌و و٧٩١ توشبوو چاکبونه‌ته‌وه. ده‌قى راگه‌یه‌ندراوى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێم: ١. پشکنین: (٩٥٩٢ پشکنینى نوێ) • (٣٢٣٣) هه‌ولێر • (٢٥٠٨) سلێمانی • (٣١٨٧) دهۆک • (٣١) هه‌ڵه‌بجه • (٥٤٣) گه‌رمیان • (٩٠) ڕاپه‌ڕین • ٢. تووشبوو: (٥٨٩ تووشبووى نوێ) • (٧٦) هه‌ولێر • (٢٣٩) سلێمانی • (٢٢٥) دهۆک • (١) هه‌ڵه‌بجه • (٣٩) گه‌رمیان • (٩) ڕاپه‌ڕین ٣. چاکبوون: (٧٩١ چاکبوون) • (٢٧٩) هه‌ولێر • (٢٣٦) سلێمانی • (٢٠١) دهۆک • (١٢) هه‌ڵه‌بجه • (٥٣) گه‌رمیان • (١٠) ڕاپه‌ڕین • ٤. مردن: (٧ مردن) • (٠) هه‌ولێر • (١) سلێمانی • (٥) دهۆک • (١) هه‌ڵه‌بجه • (.) گه‌رمیان • (٠) ڕاپه‌ڕین • ئامارى گشتی: که‌ڕه‌نتین هاوڵاتى ٢١٨٧١ (٢١٨٧١ ده‌رچوو) پشکنین ١٩٠٤٣٣٢ (٦٦٢٥٧٤ هه‌ولێر، ٤٥٧٥٢٣ سلێمانی، ٧٦٨٥٩٦ دهۆک، ١٥٦٣٩ هه‌ڵه‌بجه) تووشبوون ١٧١٨٧٣ (٥٣٢٥٣ هه‌ولێر، ٥٤٨٦٠ سلێمانی، ٦٠٠٤٤ دهۆک، ٣٧١٦ هه‌ڵه‌بجه) چاکبوون ١٥٨٦٢٤ (٤٩٥٧٨ هه‌ولێر، ٤٨١٣٢ سلێمانی، ٥٧٤٦٠ دهۆک، ٣٤٥٤ هه‌ڵه‌بجه) له‌ژێر چاره‌سه‌ر ٨٩٤٧ (٢٥٠١ هه‌ولێر، ٤٧٥٩ سلێمانی، ١٥٧٥ دهۆک، ١١٢ هه‌ڵه‌بجه) مردن ٤٣٠٢ (١١٧٤ هه‌ولێر، ١٩٦٩ سلێمانی، ١٠٠٩ دهۆک، ١٥٠ هه‌ڵه‌بجه) بۆ زانیارى زیاتر سه‌ردانى داشبۆردى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان بکه‌ن له‌م لینکه (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/). وێڕاى ده‌ستخۆشى بۆ پزیشکان و کارمه‌ندانى ته‌ندروستى و هه‌موو تیمه‌کانى پزیشکى که له ئه‌رکدان، جه‌خت ده‌که‌ینه‌وه هاووڵاتیان پابه‌ندبن به ڕێنماییه‌کانى ته‌ندروستى و دورکه‌وتنه‌وه له شوێنى قه‌ڵه‌بالغ و دانانى ماسک و وه‌رگرتنى ڤاکسین، وه له‌کاتى پێویستدا په‌یوه‌ندى بکه‌ن به هێڵى گه‌رمى ژماره (١٢٢). وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان ٣ى حوزه‌یران ٢٠٢١
هاوڵاتى پارێزگاری سلێمانی، رایگەیاند " لەڕێی ڕێکخراوی UNDP یەوە بە هەماهەنگی حکومەتی خۆجێی پڕۆژەی خزمەتگوزاریی ئاو‌و ئاوەڕۆ لە شاری سلێمانی جێبەجێدەكەین بودجەکەی بەسوپاسەوە لەلایەن شارەوانیەکانی ئەوروپاو بەتایبەتی ئیتاڵیا‌و یەکێتی ئەوروپاوە دابین دەکرێت". ئەمڕۆ پێنجشەممە 3ی حوزه‌یرانی 2021، هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی، لەڕێی ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە لەگەڵ جێگری نوێنەری ڕێکخراوی UNDP لە عێراق و بەڕێوەبەری پرۆگرام و پسپۆڕی پرۆگرامەکانی ڕێکخراوەکە لە عێراق کۆبۆوە لەپێگەی تایبەتی خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک، هەڤاڵ ئەبوبەکر نوسیویەتی،"لەڕێی ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە لەگەڵ بەڕێزان جێگری نوێنەری ڕێکخراوی UNDP لە عێراق و بەڕێوەبەری پرۆگرام و پسپۆڕی پرۆگرامەکانی ڕێکخراوەکە لە عێراق کۆبۆبومەوە." باسی لەوەش کردوە، "لە کۆبونەوەکەدا گفتگۆ کرا لەسەر جێبەجێکردنی پڕۆژەی خزمەتگوزاریی ئاو‌و ئاوەڕۆ لە شاری سلێمانیدا، کە بودجەکەی بەسوپاسەوە لەلایەن شارەوانیەکانی ئەوروپاو بەتایبەتی ئیتاڵیا‌و یەکێتی ئەوروپاوە دابین دەکرێت و لەڕێی ڕێکخراوی UNDP یەوە بە هەماهەنگیی حکومەتی خۆجێیی سلێمانی جێبەجێ دەکرێت." ئاشکراشیکرد، لە بەشێکی تری کۆبونەوەکەدا ڕەزامەندیی UNDP وەرگیرا بۆئەوەی ئەو بڕە پارەیەی لە پڕۆژەی ڕوناککردنەوەی شەقامی سلێمانی – تاسڵوجەو مەلیک مەحمود بە لید دەمێنێتەوە، بۆ پڕۆژەی تر بەتایبەتی ڕوناککردنەوەی کەمپی نوێی زانکۆی سلێمانی و پڕۆژە خزمەتگوزارییەکانی تری سلێمانی تەرخان بکرێت.
هاوڵاتى مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ شاندی دانوستانکاری حکومەتی هەرێم بەبێ بەشداری قوباد تاڵەبانی سەرۆكی شاندەكە كۆبووە و جەختیان لەئەوە كردەوە " هیچ بیانوویەک بۆ وەزارەتی دارایی فیدڕاڵ نامێنێتەوە کە ماف و شایستە داراییەکانی هەرێم خەرج نەکات کە لە یاسای بودجە و خشتە هاوپێچەکانی ئاماژەی پێدراوە". ئەمڕۆ پێنجشەممە 3ی حوزه‌یرانی 2021، به گوێره‌ی راگه‌یهاندراوێکی حكومه‌تی هه‌رێم، لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ دەربارەی پرۆسەی دانوستانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی تایبەت بە جێبەجێکردنی یاسای بودجەی فیدرالی 2021 کرا و ئەنجامی سەردانی چەند رۆژی رابردووی شاندی دانوستانکار بۆ بەغدا خرایەڕوو. ئاماژه به‌وه‌شكراوه" شاندی دانوستانکار دەرئەنجامی کۆبوونەوەکانیان خستەڕوو تایبەت بە جێبەجێکردنی پابەندییەکانی هەرێم لە چوارچێوەی یاسای بودجە لە بواری نەوت و داهاتی نانەوتی، کە لە کۆبوونەوەکان لەگەڵ وەزارەت ولایەنە پەیوەندیدارە فیدڕاڵییەکان رێککەوتن لەسەر میکانیزمی جێبەجێکردنی یاساکە کرا و ئاماژەش درا بە رێککەوتنی هەردوو دیوانی چاودێری دارایی فیدراڵی و هەرێم کە رێککەوتوون لەسەر میکانیزمی هاوبەش بۆ جێبەجێکردنی ئەرکەکانیان کە لە یاسای بودجە بۆیان دیاری کراوە بە پێی تایبەتمەندییان، بەم شێوەیە ئیتر هیچ بیانوویەک بۆ وەزارەتی دارایی فیدڕاڵ نامێنێتەوە کە ماف و شایستە داراییەکانی هەرێم خەرج نەکات کە لە یاسای بودجە و خشتە هاوپێچەکانی ئاماژەی پێدراوە". لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، لە کۆبوونەوەکەدا جارێکی تر جەخت کرایەوە کە هەرێم پابەندە بە یاسای بودجە ولەبەرامبەریشدا، پێویستە حکومەتی فیدراڵی ماف و شایستە داراییەکانی ھەرێم خەرج بکات.
هاوڵاتى بە فەرمانی وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان، قایمقامی قەزای کۆیە بۆ ماوەی 60 رۆژ لەسەر کار لادرا و بانگهێشتی دادگای لێکۆڵینەوەی دەستپاکی کرا. بەپێی نووسراوێک کە واژۆی رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستانی لەسەرە، بڕیاردرا بە "دەست کێشانەوەی قایمقامی قەزای کۆیە (یوسف حسن حسێن) لە کارەکەی بۆ ماوەی 60 رۆژ لە رۆژی دەرچوونی فەرمانمان". لە نووسراوەکەدا هاتووە: "هاوپێچ لەگەڵ دەقی کۆنووسی لیژنەی لێکۆڵینەوە و گشت بەرایی و وتەکان بۆتان دەنێرین کە فەرمانی وەزاریمان بە ژمارە7925 لە 18/4/2021 تایبەت بە لێکۆڵینەوە لەسەر (یوسف حەسەن حوسێن) قایمقامی قەزای کۆیە بە مەبەستی ناردنی بۆ دادگای لیکۆڵینەوەی دەستپاکی".