هاوڵاتى کۆمیته‌ى په‌یوه‌ندییه‌کانى کۆما جڤاکێن کوردستان (که‌جه‌که) رایگه‌یاند، سوپاى تورکیا ته‌نیا بۆ داربڕین نه‌هاتووه و به‌ڵکو بۆ داگیرکارى هاتوه داگیرکاریش واته سوتاندن و بڕینى دارستان و دزینى هه‌مو میراتى که‌لتورى و مێژویی"و داوا له‌لایه‌نه‌کان ده‌کات له دژى ئه‌م هێرشانه‌ى سوپاى تورکیا بوه‌ستنه‌وه. ئه‌مڕۆ یه‌کى حوزه‌یرانى 2021، کۆمیته‌ى په‌یوه‌ندییه‌کانى کۆما جڤاکێن کوردستان (که‌جه‌که) له‌راگه‌یه‌نراوێکدا ئه‌وه‌ى خستۆته‌روو که له‌سه‌ره‌تاى هێرشه‌کانى سوپاى تورکیاوه تائێستا 13 جار "چه‌کى کیمیایى قه‌ده‌غه‌کراوى به‌کار هێناوه و به ده‌یان گه‌ریلاى ئازادى له ئه‌نجامى ئه‌م کیمیابارانه‌دا شه‌هید بون، ده‌یان گوند چۆڵ کراون و به هه‌زاران دۆنم دارستان و زه‌وى و باخى گونده‌کان سوتێنراون". کۆمیته‌ى په‌یوه‌ندییه‌کانى کۆما جڤاکێن کوردستان (که‌جه‌که) داواش له‌لایه‌ن کوردییه‌کان ده‌کات که به گیانى یه‌کێتى نه‌ته‌وه‌یى و به‌رژه‌وه‌ندى باڵاى نیشتمانى کوردستان، هه‌روه‌کو چۆن له کاتى به‌ره‌نگار بونه‌وه‌ى هێرشه‌کانى داعشدا، "له دژى ئه‌م هێرشه جینۆسایدییه سوپاى تورکیاش بوه‌ستنه‌وه و هه‌مو هێزى سیاسى و جه‌ماوه‌رى و دیپلۆماسى و سه‌ربازى خۆیان به به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ى داگیرکارى و پشتیوانى له به‌رخوه‌دانى گه‌ریلا ته‌رخان بکه‌ن". ده‌قى راگه‌یه‌ندراوى کۆما جڤاکێن کوردستان(که‌جه‌که): له شه‌وى 23ى نیسانه‌وه ده‌وڵه‌تى تورکیا شاڵاوێکى مه‌زنى داگیرکارى له دژى باشوورى کوردستان ده‌ستپێکردووه. ئامانجى ده‌وڵه‌تى تورکیا له‌م شاڵاوه داگیرکارییه سڕینه‌وه‌ى هه‌موو ده‌سکه‌وته‌کانى گه‌لى کورد و لکاندنى باشوورى کوردستانه به ده‌سه‌ڵاتى عوسمانى نوێ. هه‌ر بۆیه له هیچ دڕنده‌یى و کارى نامرۆڤانه و پێشێل کردنى هیچ یاسایه‌کى نێونه‌ته‌وه‌یى سڵ ناکاته‌وه. گه‌ریلاى ئازادى کوردستان هه‌ر له رۆژى یه‌که‌مه‌وه به گیانى خۆڕ‌اگرى و گیانبازى له‌دژى سوپاى داگیرکه‌ر له‌ناو شه‌ێ و پێکدادانى قورس دان و داستانى مێژوویى تۆمار ده‌که‌ن. شه‌ێ و خۆڕ‌اگرى گه‌ریلاى ئازادى کوردستان له هه‌مانکاتدا شه‌ڕى پاراستنى هه‌موو پێکهاته‌کانى کوردستان و عێراقه. سوپاى داگیرکه‌رى تورکیا له‌به‌ر چاوى دونیاوه بۆ شکاندنى ئه‌م خۆڕاگرییه تا ئێستا 13 جاران چه‌کى کیمیایى قه‌ده‌خه‌کراوى به‌کار هێناوه و به ده‌یان گه‌ریلاى ئازادى له ئه‌نجامى ئه‌م کیمیابارانه‌دا شه‌هید بوون. هه‌روه‌ها به ده‌یان گوند چۆڵ کراون، به هه‌زاران دۆنم دارستان و زه‌وى و باخى گونده‌کان سوتێنراون. به‌م شێوه‌یه به‌شێکى هه‌ره گرنگ و ستراتیژیکى نیشتمانى ئێمه که به‌هه‌شتى سه‌ر رووى زه‌وییه به‌ره‌و نه‌مان و کاولبوون ده‌ڕوات. هه‌ربۆیه ئه‌رک ده‌که‌وێته سه‌ر هه‌موو هێزه سیاسییه‌کانى عێراق و باشوورى کوردستان و هه‌روه‌ها هێزه سیاسیه‌کان و گه‌لى هه‌ر چواربه‌شى کوردستان که شانبه‌شانى گه‌ریلا له دژى ئه‌م داگیرکارییه هه‌ڵوێستى و نیشتمانى و سیاسى خۆیان ده‌رببڕن. جێگه‌ى سه‌رسوڕمانه که فراکسیۆنى PDK له په‌رله‌مانى ئێراق و وته‌بێژى سه‌ربه PDK له حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له جیاتى ئه‌وه‌ى ئه‌رکى سیاسى و نه‌ته‌وه‌یى خۆیان به‌جێ بێنن و له‌ئاست به‌رپرسیارێتى ئه‌خلاقى و مێژویى ئه‌م قۆناخه‌دا بن، به شێوه‌یه‌کى زۆر شه‌رمنانه ره‌خنه له ده‌وڵه‌تى تورکیا ده‌گرن و به تۆمه‌تبار کردنى بزووتنه‌وه‌ى ئازادیخوازى کوردستان ره‌وایه‌تى به داگیرکارى تورکیا ده‌به‌خشن. له کاتێکدا ده‌وڵه‌تى تورکیا له هه‌نگاوێکى زۆر ستراتژیکى خۆیدا هه‌وڵى داگیرکردنى باشوورى کوردستان ده‌دات، له جیاتى بانگه‌وازى بۆ تێکۆشان له دژى داگیرکاری، هه‌وڵده‌ده‌ن ته‌نیا داربڕین و تاڵانکردنى دار بکه‌نه رۆژه‌ڤ. له جیاتى ئه‌وه‌ى که پاڵپشتى له هه‌ڵوێستى نیشتمانپه‌روه‌رانه‌ى گه‌ل بکه‌ن، هه‌وڵ ده‌ده‌ن که پاکانه بۆ تاوانه‌کانى ده‌وڵه‌تى تورکیا بکه‌ن و گه‌له‌که‌مان له هه‌ڵوێست گرتنى نه‌ته‌وه‌یى سارد بکه‌نه‌وه. ده‌ره‌نجامى ئه‌م جۆره کاردانه‌وه شه‌رمنانه‌ى ده‌سه‌ڵاتدارانى PDK ته‌نیا هاندانى تورکیایه بۆ هه‌رچى زیاتر داگیرکردنى باشوورى کوردستان و عێراق. بڕین و تاڵانکردنى دار ته‌نیا یه‌کێکه له ره‌هه‌نده‌کانى داگیرکاری. ده‌وڵه‌تى تورکیا ته‌نیا بۆ داربڕین نه‌هاتووه، بۆ داگیرکارى هاتووه. داگیرکارى واته سوتاندن و بڕینى دارستان و هه‌موو باخ و موڵک، واته به‌کار هێنانى چه‌کى کیمیایی، واته تاڵانکردنى هه‌موو ده‌وڵه‌مه‌ندى سه‌ر زه‌وى و ژێر زه‌وی، واته دزینى هه‌موو میراتى که‌لتوورى و مێژوویی، واته کۆچبه‌رکردنى خه‌ڵک له سه‌ر زێدى باب و باپیرانیان، واته گۆڕینى دیمۆگرافیا و پاکتاوى ئه‌تنیکى و ئایینی. ئه‌م ئۆپه‌راسیۆنه‌ى تورکیا هه‌مووى ئه‌مانه له‌خۆوه ده‌گرێت و هیچ جیاوازییه‌کى له‌گه‌ڵ کرده‌وه‌کانى داعش نییه. له‌و بڕوایه‌داین که گه‌له‌که‌مان له هه‌ر چواربه‌شى کوردستان، به تایبه‌ت له باشوور زۆر باشتر له ده‌سه‌ڵاتداران ئه‌م داگیرکارییه ده‌خوێننه‌وه و زۆر بوێرانه‌تر هه‌ڵوێست وه‌رده‌گرن. هه‌ڵوێست و چالاکییه‌کانى گه‌لى نیشتمانپه‌روه‌ر، که‌سایه‌تى سیاسى و ئایینى و رۆشنبیرى له سه‌رتاره‌سه‌رى جیهان و کوردستان له دژى ئه‌م داگیرکاریه خاوه‌ن نرخ و به‌هاى به‌رزى نه‌ته‌وه‌یى و نیشتمانى و ئینسانین و جێگاى رێز و پێزانینن. به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ى که پاشه‌کشه به‌م داگیرکارییه بکرێت، هه‌ڵوێست و چالاکى زۆتر پێویسته. داگیرکارى ته‌نیا له رێگه‌ى تێکۆشان و خۆڕ‌اگرى هه‌مه‌لایه‌نه‌وه هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه هه‌ربۆیه بانگه‌وازى له هه‌موو چین و توێژه‌کانى کۆمه‌ڵگاى کوردستان و دۆستانى گه‌لى کورد له سه‌تارسه‌رى جیهان ده‌که‌ین که شانبه‌شانى گه‌ریلا و به پێشخستنى چالاکى هه‌مه‌ره‌نگ هه‌رچییان له ده‌ست دێت بیکه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى هه‌موو پێکه‌وه بتوانین شکست به‌م داگیرکارییه بهێنین و ژیانێکى ئازاد له سه‌ر نیشتمانى ئازاد ده‌سته‌به‌ر بکه‌ین. هه‌روه‌ها بانگه‌وازى له هه‌موو پارت و هێزه سیاسیه‌کانى باشوورى کوردستان ده‌که‌ین که به گیانى یه‌کێتى نه‌ته‌وه‌یى و به‌رژه‌وه‌ندى باڵاى نیشتمانى کوردستان، هه‌روه‌کو چۆن له کاتى به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ى هێرشه‌کانى داعشدا، له دژى ئه‌م هێرشه جینۆسایدییه سوپاى تورکیاش بوه‌ستنه‌وه و هه‌موو هێزى سیاسى و جه‌ماوه‌رى و دیپلۆماسى و سه‌ربازى خۆیان به به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى داگیرکارى و پشتیوانى له به‌رخوه‌دانى گه‌ریلا ته‌رخان بکه‌ن. کۆمیته‌ى په‌یوه‌ندییه‌کانى کۆما جڤاکێن کوردستان KCK 1ى حوزه‌یرانى 2021
هاوڵاتى دوای ئەوەی تەندروستى سلێمانى گیان لەدەستدانى یەکەم توشبووى پەتاى کەڕووى رەشى راگەیاند، وەزارەتی تەندروستی هەرێم رەتیدەكاتەوە و دەڵێت" حاڵەتەكە گوماناوی بوە، بەهۆى وەستانى دڵیەوە گیانى لەدەستدا، نەخۆشى دڵ و شەکرەى لەگەڵدا بووە، هێشتا دیار نییە بەهۆى کاریگەرى کەڕووى رەشەوە مردووە یاخود نا". ئەمڕۆ سێشەممە، 1ی حوزەیرانی 2021 هێرش سەلیم جێگرى بەڕێوەبەرى گشتى تەندروستى سلێمانى ئەمڕۆ یەکەم توشبووى کەڕووى رەش کە دوو هەفتە بوو لەژێر چارەسەردا بوو بەهۆى وەستانى دڵیەوە گیانى لەدەستدا. وتیشى "توشبووەکە تەمەنى78 ساڵ بوو، جگە کەڕووى رەش، نەخۆشى دڵ و شەکرەى لەگەڵدا بووە، هێشتا دیار نییە بەهۆى کاریگەرى کەڕووى رەشەوە مردووە یاخود نا، بە‌ڵام حاڵەتەکەى سەخت بووە". مانگى رابردوو، توشبوویەکى کۆرۆنا لە سلێمانى دواى چاکبوونەوەى نیشانەکانى کەڕووى ڕەشى لەسەر دەرکەوت کە ماوەیەکە بەشێوەیەکى بەرفراوان لە هیندستان بڵاوبووەتەوە و بە "کوشندە" دادەنرێت. هاوكات وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم رەتیدەكاتەوە، هیچ حاڵەتێكی فەرمی مردن بەنەخۆشی كەڕوی رەش لە سلێمانی تۆماركرابێت. ئاسۆ حەوێزی، لەوبارەیەوە رایگەیاندووە:" هاوڵاتیەك دوای مانەوەی بۆ زیاتر لە 10 رۆژ لە نەخۆشخانەكانی سلێمانی مردوە، گومانی لێدەكرێت هەڵگری نەخۆشی كەڕوی رەش بێت، چونكە بەهۆی وەستانی لێدانی دڵەوە مردوەو نەخۆشی دڵی هەبوە." ئاماژەی بەوەشكرد، لەگەڵ تەندروستی سلێمانی قسەی كردوە و ئەوانیش پێیانڕاگەیاندوە:"حاڵەتەكە گوماناوی بوە، چونكە ئەو كەسانەی سیستمی بەرگری جەستەیان لاوازە چاوەڕوانی ئەوەیان لێدەكرێت توشی كەڕوی رەش بن." پەتاى "کەڕووى ڕەش" بەهۆى چەند بوونەوەرێکەوە دروست دەبێت کە پێیان دەوترێت Mucorales کە لە ڕێگەى هەناسەدان و پێستەوە دەتوانن بچنە جەستەى مرۆڤەوە، بەشێوەیەکى سروشتى لە خۆڵ و ماددەى ئۆرگانى شیبووەوەدا هەن، هەرکاتێکیش چووە ناو جەستەوە دەتوانن گیرفانە هەواییەکانى پشتى لوت و ئێسکى کوڵمەکان نێوان چاوەکان و ددانەکان تووش بکەن.
هاوڵاتى بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیوا بۆ چارەسەری توشبوانی شێرپەنجە، رایگەیاند لەشاری سلێمانی لەماوەی چوار مانگی ئەمساڵدا زیاتر لەهەزارو ٣١ توشبوی شێرپەنجە تۆمار كراون. ئەمڕۆ سێشەممە، 1ی حوزەیرانی 2021 یاد نەقشبەندی، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیوا بۆ چارەسەری توشبوانی شێرپەنجە، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند " لەهەزارو ٣١ توشبووی نوێی شێرپەنجە لەئەمساڵدا، 80%یان دانیشتووی پارێزگای سلێمانی‌و هەڵەبجەن، 9%ی دانیشتووی پارێزگاكانی دیكەی هەرێمن، ئەوانەی تر دانیشتووی پارێزگاكانی عێراقن. راشیگەیاند "لەو ژمارەیە 76 یان لەخوار تەمەنی 18 ساڵیەوەن كە دەكاتە 7%ی كۆی توشبووان، كێشەی نەبوون و كەمی دەرمانیان هەیە و %2ی پارە دەدرێت بەو كۆمپانیایانەی دەرمان بۆ نەخۆشخانەی هیوا دابین دەكەن، بۆیە ئێستا ئامادەنین دەرمانیان پێ بفرۆشن".
هاوڵاتى وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێمی كوردستان، ڕایگەیاند “ رۆژانی چوارشەممەو پێنجشەممە مووچەی وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالكراوان لەگەڵ كەسوكاری شەهیدان و زیندانیانی سیاسی دابەشدەكرێت". ئەمڕۆ سێشەممە، 1ی حوزەیرانی 2021 وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند “ رۆژانی چوارشەممەو پێنجشەممە مووچەی وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالكراوان لەگەڵ كەسوكاری شەهیدان و زیندانیانی سیاسی دابەشدەكرێت. هەرێمی کوردستان مانگانە بەبێ لێبڕین پێویستی بە 895 ملیار دینارە بۆ دابینکردنی مووچە، بۆیە ساڵانە هەرێمی کوردستان پێویستی بە 10 تریلیۆن و 740 ملیار دینارە بۆ پێدانی مووچە. بڕیاربوو حکومەتی هەرێمی کوردستان لە 25ـی مانگ و مانگانە مووچە دابەش بکات، ئەو لیستە بۆ چەند مانگێک بەوشێوەیە بەردەوام بوو، بە‌ڵام بۆ مانگی ئایار دابەشکردنی مووچە دواکەوت.
هاوڵاتى لاهور شێخ جه‌نگی هاوسه‌رۆكی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له‌ساڵیادی دامه‌زراندنی یه‌كێتدا په‌یامێك بڵاوده‌كاته‌وه‌و ڕایگەیاند “ یه‌كێتی له هه‌وڵه‌كانی بۆ هاوسه‌نگكردنی هێز، بۆ راستكردنه‌وه‌ی حوكمڕانی به‌ره‌و حوكمڕانییه‌كی پاك، به‌رپرسیار، نیشتمانی و نوێنه‌ری خه‌ڵك، به‌رده‌وامه. یه‌كێتی به پشتیوانیی خه‌ڵك، نووچ به‌و پیلانگێڕییه ناوخۆیی و هه‌رێمییه ده‌ده‌دات كه مه‌رامیانه له كایه‌ی سیاسی و حوكمڕانی دا، گۆشه‌گیری بكه‌ن. لە 22ی ئایاری ساڵی 1975 لە سووریا لە گەڕەکی ئەبوو روومانەی دیمەشق، یەکەم کۆبوونەوەی دامەزراندنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان ئەنجامدرا و پرۆژەی دروستکردنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان گەڵاڵە کرا، کۆبوونەوەی دووەم لە بەرلین و لە 27ـی ئایاری هەمان ساڵ بە سەرپەرشتی جەلال تاڵەبانی ئەنجامدراو لە رۆژی 1-6-1975بەفەرمی یەکێتی نیشتمانی کوردستان راگەیاندرا. ده‌قی په‌یامه‌كه.. یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، ئاواتی ده‌یان هه‌زار شه‌هید، سه‌نگه‌ری به‌رده‌وامی سه‌دان هه‌زار پێشمه‌رگه و، رێی خه‌باتی نه‌پساوه‌ی چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستانه بۆ گه‌یشتن به مافی ره‌وای چاره‌ی خۆنووسین. ١ی٦ پیرۆز بێت له كه‌سوكاری شه‌هید و تێكۆشه‌رانی رێكخستن. له‌پاڵ پابه‌ند بوونی ته‌واو به بنه‌ماكانی ئاشتی و ئازادی، دیموكراسی، مافی مرۆڤ و مافی چاره‌ی خۆنووسین، یه‌كێتییه‌كه‌تان قه‌ڵایه بۆ پاراستنی هه‌رێم، پارێزه‌ره بۆ كوردستانیبوونی كه‌ركوك، له‌شكره بۆ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی تیرۆر، بره‌وه بۆ خه‌باتی مافه‌كان و مكوڕه بۆ شه‌ڕ دژی گه‌نده‌ڵی یه‌كێتی له هه‌وڵه‌كانی بۆ هاوسه‌نگكردنی هێز، بۆ راستكردنه‌وه‌ی حوكمڕانی به‌ره‌و حوكمڕانییه‌كی پاك، به‌رپرسیار، نیشتمانی و نوێنه‌ری خه‌ڵك، به‌رده‌وامه. یه‌كێتی به پشتیوانیی خه‌ڵك، نووچ به‌و پیلانگێڕییه ناوخۆیی و هه‌رێمییه ده‌ده‌دات كه مه‌رامیانه له كایه‌ی سیاسی و حوكمڕانی دا، گۆشه‌گیری بكه‌ن. یه‌كێتییه‌كه‌تان، دنیابینییه‌ك نییه به‌سه‌ربچێ، هه‌وڵێك نییه شكست بهێنێ، هێزێك نییه په‌راوێز بخرێ و حزبێك نییه كۆڵ بدا. یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، پێویستییه‌كی مێژووكرده به رووی سه‌ختییه‌كاندا، ئه‌سته‌م شكێنه، زیندووه و نوێ ده‌بێته‌وه، حزبێكه له ناوچه‌یه‌ك و توێژێك و سه‌رده‌مێكدا قه‌تیس ناكرێ. خوێنی شه‌هیده سه‌ربه‌رزه‌كانمان گه‌واهیده‌ری راستگۆیی یه‌كێتیین له كوردایه‌تیدا، گۆشه‌ی زیندانه‌كان شایه‌تحاڵی وره‌به‌رزی و كه‌م ژیان و كه‌ڵ ژیانی سه‌ركرده‌كانمانن. بۆ پاراستنی گه‌لی كوردستان و ده‌سكه‌وته‌كانی و پێگه‌كه‌ی و، تا خه‌باتكارێك هه‌بێت بۆ ئازادی، یه‌كێتیی نیشتمانیی خه‌بات ده‌كات. بۆ ئاشتی و پێكه‌وه ژیانی شایسته له ناوخۆی هه‌رێم، یه‌كێتییه‌كه‌تان له هاوپه‌یمانێتی له‌گه‌ڵ پارته‌كان به‌رده‌وام ده‌بێت، ده‌ستی هاوكاری ده‌داته ده‌ست پارچه‌كانی تری كوردستان و، له گۆڕه‌پانه عێراقی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كانیشدا، دۆست و پشتیوان له ده‌وری به‌ها ره‌واكانی كۆ ده‌كاته‌وه. له‌م ساڵیاده‌دا سه‌ری رێزی نه‌وازش بۆ رابه‌ری بزوتنه‌وه‌ی رزگاری خوازی گه‌لی كوردستان و سكرتێری كۆچكردوو و مامی گه‌وره‌مان، مام جه‌لال داده‌نه‌وێنین. به‌ڵێنی پێ ده‌ده‌ین كه هاوپه‌یمانێتیمان له‌گه‌ڵ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بۆ یه‌كڕیزی و تا یه‌كگرتن به‌رده‌وام ده‌بێت به‌ڵێنی پێ ده‌ده‌ین كه یه‌كێتییه نیشتمانییه‌كه‌ی، ئه‌وه‌ی به خوێن و ماندوبوونی سه‌دان هه‌زار تێكۆشه‌ر، شۆڕشی نوێی هه‌ڵگیرساند، راپه‌ڕینی سه‌رخست، په‌رله‌مان و حكومه‌تی هه‌رێمی دامه‌زراند، سه‌دامی خست، شه‌ڕی دژ به تیرۆری كرد، به سه‌ر ئاسته‌نگه‌كانی ئه‌م قۆناغه‌شدا زاڵ ده‌بێت.
هاوڵاتى سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان هەفتەیەک مۆڵەت دەداتە حکومەت بۆ ئامادەبوونی لەکۆبوونەوەى پەرلەمان بەمەبەستى تاوتوێکردنى پرسی مووچە. ئەمڕۆ سێشەممە، 1ی حوزەیرانی 2021 رێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، لە لێدوانێکدا بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند،"پەرلەمانتاران داواى ئامادەبوونى حکومەتیان کردووە لەکۆبوونەوەى پەرلەمان بۆ قسەکردن لەسەر کەمى تەمویلى موچە، ئێمەش هەفتەیەکمان داوەتە حکومەت بۆ ئامادەبوونى". ئەوەشی خستەڕوو،" ٥٦ ئەندامی پەرلەمان داوای دانیشتنیانی پەرلەمانیان کردووە بەبێ ئامادەبونی حکومەت، لەبەرامبەردا ٦٥ ئەندامی دیکە داوای ئامادەبونیان کردوە بۆ قسەکردن لەسەر دابینکردنی شایستەی دارایی موچەی فەرمانبەران سەرۆکی پەرلەمان وتیشی:" پێمباشە کۆبوونەوەکەى پەرلەمان بەرهەمدار بێت نەک تەنها بۆ دروشم بێت". رێواز فایەق ئاماژەی بەوەشکرد: "چیتر ناتوانێت بەرگە بگرێت و ببێتە داپۆشەرى هەموو ئەو ناشرینیانەى لەهەرێمى کوردستان هەیە و من بەشێک نیم لەو مێژووە ناشیرینیەی کە لە ئێستا و رابردووش‌دا هەیە".
هاوڵاتى باڵیۆزی عێراق لە چین ڕایگەیاند “ بڕیارە لە کۆتایی ئەم هەفتەیەدا بڕی 500 هەزار ڤاکسینی سینۆفارمی چینی بگاتە عێراق و بەرپرسێکی وەزارەتی تەندروستی عێراقیش دەڵێت: لەسەرەتای مانگی داهاتوودا هاوردەکردنی ڤاکسینی فایزەز (10) هێندە زیاتر دەکەن. ئەمڕۆ سێ شەممە، 1ی حوزەیرانی 2021 ئاژانسی هەواڵیی فەرمی عێراق، لە زاری شۆڕش خالید، باڵیۆزی عێراق لەوڵاتی چین، ڕایگەیاند “ڕۆژی پێنجشەممەی داهاتوو 500 هەزار ڤاکسینی سینۆفارمی چینی دەگاتە عێراق، ئەو بڕەش بەشێکە لەو دوو ملیۆن دانەیەی کە پێشتر لەگەڵ ئەو وڵاتەدا گرێبەستێک لەو بارەیەوە واژوو کراوە”. هاوکات ڕوبا فەلاح، بەپرسی ڕاگەیاندنی وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق لە لێدوانێکدا بە ئاژانسەکەی ڕاگەیەندووە “لەسەرەتای مانگی تەموزی داهاتوودا ژمارەی ڤاکسینی هاوردەکراوی جۆری فایزەر (10) هێندە زیاد دەکرێت” ڕوونیشیکردوەتەوە کە وەزارەتەکەیان، ئەو جۆرە ڤاکسینانە هاوردە دەکات کە خواستی هاوڵاتیانی لەسەرە. ئەو بەرپرسەی وەزارەتی تەندروستی عێراق ئاماژەی بەوەشداوە کە “وەزارەتی تەندروستی گرێبەستیشی لەگەڵ وڵاتی ڕوسیا واژوو کردووە بۆ هاوردەکردنی ڤاکسینی سپۆتنک”.
هاوڵاتى سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی 46ـەمین ساڵڕۆژی دامەزراندنی یەکێتی رایگەیاند" داوا دەكەم یەکێتی وەک لایەنێکی سەرەکی و هاوپەیمان لە حکومەت، بەردەوام بێت لە پشتیوانیکردنی کارنامەی هاوبەشمان." ئەمڕۆ سێ شەممە، 1ی حوزەیرانی 2021 مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی 46ـەمین ساڵڕۆژی دامەزراندنی یەکێتی تویتێكی بڵاوكردەوە و نوسیویەتی "پیرۆزبایی ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە گشت ئەو خەباتگێڕ و تێکۆشەرانە دەکەم کە لە ریزەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لەپێناو مافەکانی گەلەکەمان درێژەیان بە خەبات داوە." داواکەی مەسرور بارزانی لە یەکێتی بۆ پشتیوانیکردنی کارنامەی حکومەت، وەکو خۆی ئاماژەی پێکردووە، "بۆ زیاتر خزمەتکردنی گەلەکەمان."ـە. لە 22ی ئایاری ساڵی 1975 لە سووریا لە گەڕەکی ئەبوو روومانەی دیمەشق، یەکەم کۆبوونەوەی دامەزراندنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان ئەنجامدرا و پرۆژەی دروستکردنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان گەڵاڵە کرا، کۆبوونەوەی دووەم لە بەرلین و لە 27ـی ئایاری هەمان ساڵ بە سەرپەرشتی جەلال تاڵەبانی ئەنجامدراو لە رۆژی 1-6-1975بەفەرمی یەکێتی نیشتمانی کوردستان راگەیاندرا.
شاناز حەسەن بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی منداڵانی سلێمانی ئاماژە بۆ ئەوە دەدات زۆر حاڵەت هەیە منداڵان بەسكچوون و رشانەوە تووشی كۆرۆنا دەبن، بە‌ڵام مەرج نیە هەموو سكچوون و رشانەوەیەك تووشبووی ڤایرۆسەكە بن. پشدەر عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی منداڵان، لەلێدوانێكدا بە هاوڵاتى وت:»بەحوكمی هاتنی زووتری وەرزی گەرما، ئەمساڵ سكچوون و رشانەوە لەناو منداڵاندا زۆرەو تەنیا پەتایەكی وەرزییەو هەموو ساڵێك لەم وەرزەدا بڵاودەبێتەوە». هەروەها وتیشی:»لەناو حاڵەتەكانیشدا راستە هەندێك لەو منداڵانەی تووشی سكچوون و رشانەوە دەبن كۆرۆنایان هەیە». هاوكات ئەوەشی دووپاتكردەوە كەناكرێت بوترێت هەموو نەخۆشێكی سكچوون و رشانەوە تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنایە. دكتور پشدەر عەبدوڵڵا ئەوەشی باسكرد لەناو منداڵاندا كۆرۆنای گۆڕاو زۆرەو وتی:»حاڵەتەكان زۆرن، بە‌ڵام توندنین و تەنیا دوو سێ رۆژ كاریگەریەكەی بەسەریانەوە دەبێت و زوو چاكدەبنەوە». دەربارەی بوونی نەخۆشی كۆلێرا لەناو منداڵاندا، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی منداڵانی سلێمانی وتی:»ساڵانە لەم وەرزەدا حاڵەتی نەخۆشی كۆلێرا هەیە، بە‌ڵام زۆر كەمن». جێگری بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی ئەوە دووپاتدەكاتەوە كەحاڵەتی نەخۆشی كۆلێرا لەسلێمانی تۆمار نەكراوە. هێرش سەلیم، وتی:»هەموو ساڵێك لەگەڵ رێكخراوی جیهانی لەسەر هێڵین، لەبوونی هەر ئەگەرێكی حاڵەتی كۆلێرا ئاشكرای دەكەین و رێنمایی تایبەت بەبازاڕو شوێنە گشتییەكان دەخەینەڕوو».
هاوڵاتى بافڵ تاڵه‌بانى هاوسەرۆكی یە‌كێتی رایگەیاند"ڕێگەنادەین لەپرسی یەکگرتنەوەی هێزەکانی پێشمەرگەدا ناهاوسەنگی دروستبکرێت" و دەڵێت" لەڕێگەی نوێنەرەکانمانەوە لەحکومەت داوامانکردووە ئەم کێشەیە بەخێرایی چارەسەربکرێت‌و ڕێگەنەدرێت ژیان‌و قوتی ھێزی پێشمەرگە بخرێتە ناو کێشمەکێش‌و ململانێکانەوە". ئەمڕۆ سێ شەممە، 1ی حوزەیرانی 2021 بافڵ تاڵەبانی ھاوسەرۆکی یەکێتی له‌په‌یجى فه‌رمى بڵاوكراوه‌ته‌وه، سەردانی فەرماندەی ھێزەکانی 70ى پێشمه‌رگه‌ى كردوه‌و كۆبونه‌وه‌یه‌كى ئه‌نجامداوه. ئه‌وه‌ش ڕونكراوه‌ته‌وه، لەبارەی یەکگرتنەوەی ھێزەکانی پێشمەرگەو پێشخستنی توانا سەربازییەکان‌و پێداچوونەوە بەپەیکەری یەکە سەربازییەکان، تاڵه‌بانى وتویه‌تى:"یەکێتی پاڵپشتی‌و ھاوکاری سەرخستنی ئەم ھەنگاوە نیشتمانییە دەکات‌و دەمانەوێت ھێزێک بونیادبنێینەوە کە لەئاست گۆڕانکارییە ئەمنی‌و سەربازییەکان بێت". ئه‌وه‌شى وتوه، "بە‌ڵام ڕێگەنادەین لەم پرۆسە نیشتمانییەدا بەرژەوەندی حزبی زاڵبکرێت‌و ناھاوسەنگی دروستبکرێت، دەبێت لە یەکگرتنەوەی ھێزی پێشمەرگەی کوردستان بنەماکانی یەکسانی، دادپەروەریی‌و نیشتمانی ڕەچاوبکرێت". ئه‌وه‌ش هاتوه، ھەر لەکۆبوونەوەکەدا بافڵ تاڵەبانی فەرماندەی ھێزەکانی حەفتای بەرچاوڕوونکرد لەسیاسەتی نوێی ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر‌و چەند ڕاسپاردەو بڕیارێکی دەرکردوه لەپێناو سەقامگیریی زیاتری ئاسایش‌و ئارامی لەھەرێم بەتایبەت ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم کە بۆشایی ئەمنیی تێدایەو لەئێستادا لەچوارچێوەی ژووری ھاوبەشی ئۆپەراسیۆن لەگەڵ ھێزە عێراقییەکان ھەماھەنگی دەکرێت‌و بەرنامەو پلان بۆ ئارامی زیاتر لەو سنوورانە دادەنرێت. سەبارەت بەژیان‌و گوزەرانی پێشمەرگەو دواکەتنی مووچەی چەند لیوایەکی ھاوبەش، ھاوسەرۆکی یەکێتی ئاشكرایكردوه، "لەڕێگەی نوێنەرەکانمانەوە لەحکومەت داوامانکردووە ئەم کێشەیە بەخێرایی چارەسەربکرێت‌و ڕێگەنەدرێت ژیان‌و قوتی ھێزی پێشمەرگە بخرێتە ناو کێشمەکێش‌و ململانێکانەوە".
هاوڵاتى بەهۆی تۆپبارانی تورکیاوە هاوڵاتیەكی مەدەنی لە گوندی هروور بریندار بووە و تائێستاش بۆردومانەكان بەردەوامە. ئەمڕۆ سێ شەممە، 1ی حوزەیرانی 2021 بەهۆی تۆپبارانی تورکیاوە هاوڵاتیەكی مەدەنی لە گوندی هروور بریندار بووە، ناوی رەمەزان عەلییە و دانیشتووی گوندەکەیە، ئێستا لە بنکەی تەندروستیی بێگۆڤا چارەسەری تەندروستی بۆ دەکرێت. شەوی رابردووش دەوروبەری گوندی هروور لەلایەن سواى تورکیاوە تۆپباران کرا. زیاتر لە مانگێکە بە بیانوی بونی بارەگاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) توركیا دەستی كردووە بە ئۆپەراسیۆنەكانی بۆ خاكی هەرێمی كوردستان و تائێستا زیاتر لە 45كم هاتۆتە ناو خاكی هەرێمەوە.
هاوڵاتى نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنيدا له‌گه‌ڵ هاوسه‌رۆكانى يه‌كێتى نيشتمانيى كوردستان له يادى 46 ساڵه‌ى دامه‌زراندنى يه‌كێتيدا رایگەیاند" ئه‌مڕۆ يه‌كێتى يه‌كێكه له‌و لايه‌نانه‌ى خاوه‌ن پێگه‌يه‌كى به‌هێز و سه‌ره‌كين له پرۆسه‌ى سياسى و ده‌سه‌ڵاتدارى له هه‌رێمى كوردستان و عێراقدا". دەقی راگەیاندراوەکە: ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 2021/6/1 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنيدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێزان هاوسه‌رۆكانى يه‌كێتيى نيشتمانيى كوردستان، له يادى 46 ساڵه‌ى دامه‌زراندنى يه‌كێتيدا، به گه‌رمى پيرۆزبايى له خۆيان و له ڕێگه‌ى ئه‌وانيشه‌وه له ئه‌نجومه‌نى باڵاى سياسى و به‌رژه‌وه‌ندى و مه‌كته‌بى سياسى و ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردايه‌تى و ته‌واوى كاديران و جه‌ماوه‌ر و لايه‌نگرانى يه‌كێتيى نيشتمانيى كوردستان كرد و هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواستن. به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان دووپاتى كرده‌وه كه يه‌كێتيى نيشتمانيى كوردستان وه‌ك هێزێكى سياسيى سه‌ره‌كيى كوردستان خاوه‌ن ڕۆڵێكى دياره له مێژووى خه‌بات و تێكۆشانى ئازادى و به‌ديهێنانى ده‌سكه‌وته‌كانى گه‌لى كوردستاندا، ئه‌مڕۆش يه‌كێكه له‌و لايه‌نانه‌ى خاوه‌ن پێگه‌يه‌كى به‌هێز و سه‌ره‌كين له پرۆسه‌ى سياسى و ده‌سه‌ڵاتدارى له هه‌رێمى كوردستان و عێراقدا. به‌ڕێزيان ڕۆڵ و ئه‌رك و به‌رپرسياريه‌تيى يه‌كێتيى نيشتمانيى كوردستان و ته‌واوى لايه‌ن و پێكهاته‌كانى له‌پێناو ته‌بايى و يه‌كڕيزى و پێكه‌وه‌يى و پاراستنى ماف و ده‌سكه‌وته‌كان و ئێستا و داهاتووى گه‌لى كوردستاندا به گرنگ و پێويست زانى، هه‌روه‌ها له‌م ياده‌دا سڵاو و دروودى بۆ گيانى خوالێخۆشبوو سه‌رۆك مام جه‌لال نارد و دووپاتى كرده‌وه كه به ڕێز و شكۆوه يادى ده‌كه‌ينه‌وه. لاى خۆيانه‌وه به‌ڕێزان هاوسه‌رۆكانى يه‌كێتيى نيشتمانيى كوردستان سوپاس و پێزانينى خۆيان و يه‌كێتيى نيشتمانيى كوردستانيان بۆ په‌يوه‌ندى و پيرۆزباييى به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان نيشان دا و جه‌ختيان له ته‌بايى و يه‌كڕيزى و پێكه‌وه‌يى له‌پێناو پاراستنى ماف و ده‌سكه‌وته‌كانى گه‌لى كوردستاندا كرده‌وه. لە 22ی ئایاری ساڵی 1975 لە سووریا لە گەڕەکی ئەبوو روومانەی دیمەشق، یەکەم کۆبوونەوەی دامەزراندنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان ئەنجامدرا و پرۆژەی دروستکردنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان گەڵاڵە کرا، کۆبوونەوەی دووەم لە بەرلین و لە 27ـی ئایاری هەمان ساڵ بە سەرپەرشتی جەلال تاڵەبانی ئەنجامدراو لە رۆژی 1-6-1975بەفەرمی یەکێتی نیشتمانی کوردستان راگەیاندرا.
هاوڵاتى قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەت بەبۆنەی (46)ەمین ساڵیادی دامەزراندنی یە‌كێتی نیشتمانی كوردستان پەیامێکی بڵاوكردەوە و رایگەیاند" راگەیاندنی هاوپەیمانێتی لەگەڵ بزووتنەوەی گۆڕان و لێکتێگەشتنمان لەگەڵ ھە‌ندێك لە لایەنە سیاسییەکانی تر هەنگاوێکی زۆر گرنگ و پێویست بوو لەم میانەدا پێویستمان بەزیادكردنی ئەم جۆرە هەنگاوانە هەیە. لەمەش گرنگتر بۆ گەیشتنمان بە کەناری ئارامی، دەبێت زیاتر كاربكەین بۆ ئاساییکردنەوەی دۆخی سیاسی و میدیایی لە کوردستان". جێگری سەرۆكی حكومەت دەشڵێت" "دەبێت بەشی خۆمان ئەرکی راستکردنەوەی باری لاری سیاسەتکردن و حوكمڕانی لە کوردستان و عێراق لەسەرشان ھەڵبگرین". لە 22ی ئایاری ساڵی 1975 لە سووریا لە گەڕەکی ئەبوو روومانەی دیمەشق، یەکەم کۆبوونەوەی دامەزراندنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان ئەنجامدرا و پرۆژەی دروستکردنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان گەڵاڵە کرا، کۆبوونەوەی دووەم لە بەرلین و لە 27ـی ئایاری هەمان ساڵ بە سەرپەرشتی جەلال تاڵەبانی ئەنجامدراو لە رۆژی 1-6-1975بەفەرمی یەکێتی نیشتمانی کوردستان راگەیاندرا. دەقی پەیامەكەی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەت بەبۆنەی (46)ەمین ساڵیادی دامەزراندنی یە‌كێتی نیشتمانی كوردستان ساڵانە لە یادی دامەزراندنی یەکێتی هەموومان میدیا پڕ دەکەین لە درووشم و بیرەوەری مێژوویی. ئەمساڵ من بیرم لەوەكردەوە بەشێوازێكیتر لەو یادە بدوێم و هەوڵبدەم لەدیدی خۆمەوە پێناسەیەك بۆ یە‌كێتی بوون بكەم. لای من یەکێتی بوون زۆر بەسادەیی بوێرییە بەرامبەر تەحەددا جۆراوجۆرەكان. حیزبێک بۆ بەرهەڵستیكردنی دڕندەترین رژێم دروست بووبێت، دواتریش بەشێك بووبێت لە هۆكارەكانی رووخاندنی ئەو رژێمە، هەر ئەوەمان فێر دەکات کە یەکێتی بوون مانای بوێری و بەرەنگاربوونەوەی تەحەدداكانە. ئەگەر یەکێتی بیت، ئە‌وا یە‌كێتی حیزبی بەرپرسیاریە‌تییە، بۆیە دەبێت قۆڵی لێ هەڵماڵیت و شانی بدەیتە بەر و بە کردار رووبەڕووی ئاڵۆزیی و تەحەدداكان ببیتەوە. كورد وتە‌نی: بە ریش نییە بە ئیشە!. یەکێتی بوون خزمەتکردنی کۆمەڵانی خەڵکی كوردستانە بێ جیاوازی. ئەم حیزبە تەنها بۆ خۆی دانەمەزرا، بۆ ئەوە نەهاتە مەیدان سەركردە و ئەندامەكانی دەوڵەمەند بكات، موڵكی تەنها شارێک یان عشیرەتێک یان بنەماڵەیەک نەبوو و نابێت، بەڵكو خزمەتكاری هەموو چین و توێژەكانی خەڵكی كوردستانە. ئەم حیزبە لەپێناو ئازادی، دیموکراسی، مافی مرۆڤ و مافی چارەنووس وعە‌دالە‌تی كۆمە‌ڵایە‌تی دروست بوو. بۆیە ئێستا پێویستمان بە هەڵسەنگاندنە؛ کام لەو ئامانجە سەرەکییانە هاتوونەتەدی تا ئێمە بچینە سەر ئامانجیتر و کاری بۆ بكەین؟ ئەگەر رێژەیەک دیاری بكەین بۆ هەریەك لەو ئامانجانە، ھەر یەکەیان چەندیان دەدەینێ؟ تا چەند رازین لەو ئازادیەی لە کوردستان هەیە؟ تا چەند پێمانوایە کوردستان بەرەو دیموکراسی رۆیشتووە؟ چەندمان ماوە تاوەکو بڵێین ئێمە حیزبێکی دیموکراسین لەناو هەرێمێكی دیموكراسی و وڵاتێكی دیموكراسیداین؟ پێوەرەکان چین کە بەراوردیان دەکەین بۆ هەڵسەنگاندنی ئاستی دیموکراسی ، چ لە ناو حیزب و چ لە ناو حکومەت؟ تا چەند پارێزەری مافی مرۆڤ بووین؟ پێموانییە تەنها لەبەر ئەوەی كۆنگرەمان گرێدا و هەڵبژاردن دەكەین بووبین بە دیموكراتی، یان باوەڕمان بە دیموکراسی هەبێت، چونكە زۆرجار هێزە نادیموكراتییەكانیش هەڵبژاردن دەكەن و كۆنگرەش دەبەستن. کەواتە یەکێتی بوون، بۆ من باوەڕهێنان و كاركردنیشە بەو ئامانج و پرەنسیپانەی کە لە پێناویدا دروست بووە، نەک تەنها قسە کردن، یان بۆڵەبۆلکردن و تانەلێدان. یەکێتی بوون کارکردنە لە پێناوی ئەو بەهاو باوەڕانە و گونجاندنی ژیانی خۆمانە لەو چوارچێوەیەدا. ناکرێت بڵێیت دیموکراسی و ئازادیم دەوێت بۆ وڵات، بەس لە ناو ماڵی خۆت، یان لە ناو حیزب، یان لە شوێنی كار و دەوامەكەت ستەمكار و دیكتاتۆر بیت. یەکێتی بوون، بۆ من هونەری بەڕێوەبردنیشە. راستە یەکێتی لە پێناو ئازادی بۆ عێراق و و دیموکراسی بۆ کوردستان دروست بووە. بە‌ڵام لە ساڵی 1992 بەدواوە لە لووتکەی دەسەڵاتی جێبەجێکردندا بووە تا ئێستا. کۆمەڵانی خەڵک چاوەڕێ لە یەکێتی دەکەن ژیان و گوزەرانیان بۆ چاک بکەین، نەک وەک ئەوان گلەیی و رەخنە بگرین. ئۆرگانەکانی حیزب، کادرەکانی حیزب، نێردەکانی حیزب بۆ ناو حکومەت، بەربژێرەكانی حیزب بۆ پەرلەمان، دەبێت بە شێوەیەكی کرداری، رۆژانە ، بە رۆحیەتی دەوڵەتداری و بەرپرسیارێتی كار بكەن ، نەك تەنها درووشمبازی. دەبێت بەشی خۆمان ئەرکی راستکردنەوەی باری لاری سیاسەتکردن و حوكمڕانی لە کوردستان و عێراق لەسەرشان ھەڵبگرین، ئەمەش بە درێژکردنی پەنجەی تۆمەت بۆ یەکتری و شکاندنی یەکتری لە رێگەی میدیا و سۆشیاڵ میدیا یان دژایەتی ناو ئۆرگانەكانی حیزب نایەتە دی، بەڵكو بەوە دێتەدی یەکێتی هەست بەو بەرپرسیاریە‌تییە بکات کە حەز بکەین یان نا تازە لەسەر شانمانە و بەشێکی کاریگەربین لەبەڕێوەبردنی هەرێمی كوردستان. ئەم ئامانجەش بەوە دێتەدی کاریگەرییمان هەبێت لەسەر ئاڕاستەکردنی کۆمەڵگامان بەرەو کۆمەڵگایەکی ئارام و ئاشتیخواز و خاوەن راوبۆچوونی خۆی كە تەندروست و كاریگەر بێت. یەکێتی هەرگیز لەو باوەڕەدا نەبووە کە دەبێت، یان دەتوانێت بە تاقی تە‌نھا ئەم هەموو بەرپرسیاریە‌تییە بگرێتە ئەستۆی خۆی. بۆ سەرکەوتن لە جێبەجێکردنی ئەرک و بەرپرسیاریەتییەکانی و پێشكەشكردنی خزمەتی زیاتر یەکێتی لە رابردوو لە ئێستا و ئایندەش پێویستی بە هەماهەنگی و هەندێكجار هاوپەیمانێتی هەبووە و دەبێت، چ هی نێوخۆیی و چ هی نێودەوڵەتیش. ئەمەش ئەوەمان لێ دەخوازێت ژیرانە و وەک مام گوتەنی؛ ئاگایەکمان لە پانایی بێت، پشت بەستوو بە هەڵسەنگاندنێکی بابەتیانە لەبارەی هێزی خۆت و یار و نەیارەكان بڕیاری دروست بدەین. هەرگیز نابێت رێگە بدەین ژاوەژاوی سۆشیال میدیا زاڵ ببێت بەسەر ئارامی لە بیرکردنەوەمان و لە لۆژیكی بڕیارەكانمان. تەلارێك بە چەندین مانگ، هەندێكجار چەندین ساڵ دروست دەکرێت، بە‌ڵام بە رۆژێک دەڕوخێنرێت. یەکێتی 46 ساڵە پەیوەندی سیاسی خۆی و پەیوەندییە دیپلۆماسیەکانی خۆی بە هێز دەکات، ئێستا چۆن دەتوانین کاربکەین بۆ زیاتر بەهێزکردنیان؟ راگەیاندنی هاوپەیمانێتی لەگەڵ بزووتنەوەی گۆڕان و لێکتێگەشتنمان لەگەڵ ھە‌ندێك لە لایەنە سیاسییەکانی تر هەنگاوێکی زۆر گرنگ و پێویست بوو لەم میانەدا پێویستمان بەزیادكردنی ئەم جۆرە هەنگاوانە هەیە. لەمەش گرنگتر بۆ گەیشتنمان بە کەناری ئارامی، دەبێت زیاتر كاربكەین بۆ ئاساییکردنەوەی دۆخی سیاسی و میدیایی لە کوردستان. ئاستی پەیوەندییە دیپلۆماسیەکانی یەکێتیش رۆژ لە دوای رۆژ بەهێزتر دەبن، بە‌ڵام پێویست دەکات گرنگییەکی زیاتر بدەین بە پەیوەندییەکانمان لەگەڵ حیزب و لایەنە سیاسییەکان و کەسایەتییە سیاسی و ئایینییەكانی بەشەکانی تری عێراقیش. لە ساڵانی رابردوو وەبەرهێنانێکی زۆر کرابوو لەو پەیوەندییانە کە ئەگەر بە بەردەوامی پەرەیان پێ نەدرێن، ئە‌وا کاڵ و سارد دەبنەوە و هەوڵەكان بەفیڕۆ دەچن. سەرەنجام هەڤاڵان، با هەمیشە ئەوە بەبیر خۆمان بهێنینەوە کە یەکێتی بوون ئیمتیاز نییە، ئەرک و بەرپرسیاریە‌تییە. ئەرک و بەرپرسیارێتیش پێویستی بە هەنگاوی كردەییە، نەک تەنها تیۆر و پەیامی میدیایی. بەداخەوە حەزم دەکرد ئەم یادە لە کوردستان بکەمەوە، بە‌ڵام کاتێک ئەمە دەنووسم بە ئەرکی خۆم هەستاووم و لە بەغدادم بۆ بەردەوام بوونی گفتوگۆکانمان و مسۆگەركردنی مافە رەواکانی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان. دروود بۆ گیانی پاكی مام و شە‌ھیدانی گە‌لە‌كە‌مان. پیرۆز بێت یادی دامەزراندی یەکێتیمان. هەر شاد و سەربەرز و سەرکەوتوو بن.
هاوڵاتى مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان، بەبۆنەی (46)ەمین ساڵیادی دامەزراندنی یە‌كێتی نیشتمانی كوردستان پەیامێکی ئاراستەی یەکێتی کرد و رایگەیاند " لەم یادە دا جەخت دەكەینەوە لەسەر هەماهەنگیی و تەبایی و یەكڕیزیمان، بۆ چارەسەركردنی كێشە و گیروگرفتەکان و دابینكردنی خۆشگوزەرانی و بەختەوەریی بۆ هاووڵاتییان". لە 22ی ئایاری ساڵی 1975 لە سووریا لە گەڕەکی ئەبوو روومانەی دیمەشق، یەکەم کۆبوونەوەی دامەزراندنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان ئەنجامدرا و پرۆژەی دروستکردنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان گەڵاڵە کرا، کۆبوونەوەی دووەم لە بەرلین و لە 27ـی ئایاری هەمان ساڵ بە سەرپەرشتی جەلال تاڵەبانی ئەنجامدراو لە رۆژی 1-6-1975بەفەرمی یەکێتی نیشتمانی کوردستان راگەیاندرا. دەقی پەیامی پیرۆزبایی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ ساڵیادی دامەزراندنی یە‌كێتی نیشتمانی كوردستان:.. بەبۆنەی (46)ەمین ساڵیادی دامەزراندنی یە‌كێتی نیشتیمانی كوردستان بۆ بەڕێز/ مەكتەبی سیاسی یە‌كێتی نیشتیمانی كوردستان بەبۆنەی (46)ەمین ساڵیادی دامەزراندنی یە‌كێتی نیشتیمانی كوردستان، پیرۆزباییەكی گەرم لە ئێوەی بەڕێز و ئەندام و لایەنگرانی حزبە تێکۆشەرەکەتان دەكەین و، هیوای بەرەوپێشچوون و سەركەوتنتان بۆ دەخوازین لە كار و بەرنامەکانتان بۆ خزمەتگەیاندنی زیاتر بە دۆزی رەوای گە‌لە‌كە‌مان. یە‌كێتی نیشتیمانی كوردستان، هاوخەبات و هاوپەیمانێكی گرنگ و سەرەكی پارتیمان، پارتی دیموكراتی كوردستانە و، ھاوشان لەگەڵ هێز و لایەنە سیاسییەكانی دیكە رۆڵی كاریگەری هەبووە لە بەدیهاتن و پاراستنی دەسكەوتەكانمان، بۆیە ئومێدەوارین لەو قۆناغەشدا بەهەموو لایەك هەوڵ بدەین بۆ بەرزراگرتنی بەرژەوەندییە باڵاكانی نەتەوەیی و نیشتیمانییەکانمان و، بە گیانی بەرپرسیاریەتی و نیشتیمانپەروەریەوە بەپێی پێویستی قۆناغەکە دەوری شیاوی خۆی ببینێ. لەم یادە دا، جەخت دەكەینەوە لەسەر هەماهەنگیی و تەبایی و یەكڕیزیمان شانبەشانی هێز و لایەنە سیاسیەكانی دیكەی كوردستان بۆ چارەسەركردنی كێشەو گیروگرفتەکان و دابینكردنی خۆشگوزەرانی و بەختەوەریی بۆ هاووڵاتیان و داكۆكیكردن لەو ئەزموونە و سووربوون لەسەر بەدیهێنانی تەواوی مافە رەواكانمان و پاراستی قەوارەی ھەرێمی کوردستان.. جارێكی دیكە پیرۆزباییتان لێدەكەین و هەر سەركەوتوو بن.. مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان