هاوڵاتى ئه‌ندامێکى لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى عێراق رایگه‌یاند، حکومه‌تى هه‌رێم سه‌رجه‌م زانیارییه تایبه‌ته‌کانى له‌باره‌ى داهاتى نه‌وت و ده‌روازه سنورییه‌کان و ژماره‌ى فه‌رمانبه‌رانى راده‌ستى حکومه‌تى فیدڕاڵى کردووه، به‌ڵام به‌غدا میکانیزمى بۆ ناردنى به‌شه بودجه‌ى هه‌رێم دیارى نه‌کردووه. ئیخلاس دلێمى ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى عێراق رایگه‌یاند، حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان سه‌رجه‌م زانیارییه‌کانى له‌باره‌ى داهاتى نه‌وت و خاڵه سنورییه‌کان و ژماره‌ى فه‌رمانبه‌رانه‌وه راده‌ستى وه‌زاره‌تى نه‌وت و دارایى و دیوانى چاودێرى دارایى فیدڕاڵى کردووه. هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند، بڕگه یاساییه‌کانى بودجه که په‌یوه‌سته به‌هه‌رێمه‌وه به سه‌رپه‌رشتى و هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراقى نه‌بێت جێبه‌جێناکرێت. هاوکات ئه‌وه‌شى دووپاتکردووه‌ته‌وه ه ئه‌و زانیاریانه‌ى هه‌رێم راده‌ستى حکومه‌تى فیدڕاڵى کردوون په‌یوه‌ندیان به نه‌وت و ژماره‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمه‌وه هه‌یه، به‌ڵام" تا ئێستا حکومه‌تى فیدڕاڵى هیچ میکانیزمێکى بۆ چۆنییه‌تى راده‌ستکردنى به‌شه بودجه‌ى هه‌رێم ده‌ستنیشان نه‌کردووه، ده‌شڵێت، له مانگى نیسانى ساڵى رابردووه‌وه فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم موچه‌کانیان له به‌غداوه بۆ ره‌وانه نه‌کراوه". ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ى لیژنه‌ى دارایى ئه‌وه‌شى روونکردووه‌ته‌وه که له ئێستادا زانیارییه‌کان هه‌مووى لاى دیوانى چاودێرى دارایى فیدڕاڵى هه‌ن که په‌یوه‌ستن به ژماره‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم و داهاتى نه‌وت و داهاتى خاڵه سنورییه‌کان و هه‌ماهه‌نگیش له‌نێوان دیوانى چاودێرى دارایى هه‌رێم و فیدڕاڵیشدا هه‌یه.
هاوڵاتى فه‌ریق جه‌بار یاوه‌ر مه‌نده، ئه‌میندارى گشتى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى حکومه‌تى هه‌رێم، له‌رونکردنه‌ه‌یه‌کدا ره‌تیکرده‌وه له‌پۆسته‌که‌ى دورخرابێته‌وه و راشیگه‌یاند:" له‌لایه‌ن حزب و حکومه‌تیشه‌وه ئاگادارنه‌کراوه‌ته‌وه که که‌سێک پۆسته‌که‌ى وه‌رده‌گرێت". ئه‌مڕۆ 29ى ئایارى 2021، له‌رونکردنه‌وه‌یه‌کدا، فه‌ریق جه‌بار یاوه‌ر رایگه‌یاند: "تا ئێستا به‌فه‌رمى ئه‌میندارى گشتى وه‌زاره‌تى پیشمه‌رگه‌ى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستانه، نه به شێوه‌ى زاره‌کى و نه هیچ نوسراوێکى فه‌رمى نه‌گه‌یشتووه‌ته وه‌زاره‌تى پیشمه‌رگه بو ئاڵوگۆر له پایه‌ى ئه‌میندارى گشتى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه، ئێمه‌ش ئه‌رکه‌کانى سه‌رشانمان به‌وپه‌ڕى دڵسۆزى و پرۆفیشناڵى جێبه‌جێده‌که‌ین تا ئه‌و رۆژه‌ى نوسراوى فه‌رمى له‌وباره‌یه‌وه ده‌گاته وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه". هه‌روه‌ها فه‌ریق جه‌بار یاوه‌ر ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد، هه‌ر فه‌رمانێک بگاته ده‌ستى جێبه‌جێیده‌کات، "پایه و کورسى ئه‌مینداریه‌تى گشتى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه، ئه‌رک و خزمه‌ته نه‌وه‌کو ناو و ئیمتیاز، پایه‌و کورسیش تا سه‌ر بۆ که‌س نامێنێت و نابێت، بۆ زانینى هه‌مولایه‌کیش به‌رێز رێباز بێرکۆتى پیاوێکى ماندونه‌ناس و تێکۆشه‌رێکى دێرینه و به‌قه‌د شاخى قه‌ندیل لام گه‌وره‌یه، هه‌ر رۆژێک ئه‌رکى ئه‌مینداریه‌تى گشتى پێ‌سپێردرا به شێوه‌ى فه‌رمی، من له خزمه‌تیدا ده‌بم و وه‌ک ئه‌ندامێکى حزبى و فه‌رمانبه‌رێکى حکومى فه‌رمان جێبه‌جێده‌که‌م".
هاوڵاتى له‌به‌رامبه‌ر پێدانى یه‌ک موچه له‌کۆى سێ موچه، پێشمه‌رگه‌کانى لیواى 12ى پیاده‌ى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه، رێگاى سه‌ره‌کى چوارقوڕنه- رانیه‌یان داخست و رایانگه‌یاند:"ئه‌گه‌ر تا هه‌فته‌یه‌ک مافه‌کانمان بۆ نه‌گه‌ڕێندرێته‌وه، رێگاى دیکه ده‌گرینه‌به‌ر". ئه‌مڕۆ شه‌ممه 29ى ئایارى 2021، به‌شێک له پێشمه‌رگه‌کانى لیواى 12ى هێزه هاوبه‌شه‌کانى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه، گردبونه‌وه‌ى ناڕه‌زایه‌تیان له سنورى ناحیه‌ى چوارقوڕنه ئه‌نجامدا و رێگاى سه‌ره‌کى ناحیه‌که‌یان له‌گه‌ڵ قه‌زاى رانیه داخست. له‌به‌یاننامه‌یه‌کیشدا نوێنه‌رى خۆپیشانده‌ران رایگه‌یاند، سه‌رجه‌م لیوا هاوبه‌شه‌کان سێ موچه‌یان وه‌رگرتوه، ته‌نها ئه‌وان یه‌ک موچه‌یان وه‌رگرتوه، بۆیه ده‌ربڕینى ناڕه‌زایه‌تى و خۆپیشاندان به‌مافى خۆیان ده‌زانین، تا له‌و رێگه‌یه‌وه موچه‌کانى دیکه‌یان بۆ بگه‌ڕێننه‌وه. وتیشی، "داواده‌که‌ین به‌زوترینکات دو موچه‌که‌ى دیکه‌مان پێبدرێت، ئه‌گه‌رنا لیواى 12 که ژماره‌یان نزیکه‌ى دوو هه‌زار پێشمه‌رگه‌یه، ئه‌گه‌ر بزانن به‌مشێوه‌یه مافه‌کانیان پێناده‌ن، ئه‌وا ناچارن ڕێگاى دیکه بگرنه‌به‌ر". بڕیاره یه‌کشه‌ممه‌ى داهاتوو ناڕه‌زایه‌تیه‌کانیان ده‌به‌نه به‌رده‌م وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه له شارى هه‌ولێر و خۆپیشاندان ده‌که‌ن. دوێنێ هه‌ینی، له‌به‌رامبه‌ر دابه‌شنه‌کردنى موچه‌کانیان، لیواى 12ى هێزه هاوبه‌شه‌کانى پێشمه‌رگه خۆپیشاندانیان ئه‌نجامدا و رێگاى سه‌ره‌کى هه‌ولێر- دهۆکیان داخست.
هاوڵاتى سه‌نته‌رى میترۆ بۆ داکۆکى له‌مافى رۆژنامه‌نوسان رایده‌گه‌یه‌نێت، ماوه‌ى چه‌ند رۆژێکه هه‌ڵمه‌تێک دژیان به‌ڕێوه‌ده‌چێت و گومان ده‌خه‌نه سه‌ر کار‌و چالاکییه‌کانیان، جه‌ختیش ده‌کاته‌وه له‌نامه‌یه‌کدا که ئاڕاسته‌ى نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کانیان کردووه باسیان له‌وه‌کردوه ژماره‌یه‌ک "ده‌زگاى راگه‌یاندنى ئه‌منى به‌پاره‌ى هاوپه‌یمانى دژى داعش" له‌به‌رامبه‌ریان به‌کارده‌هێنرێت. ئه‌مڕۆ شه‌ممه 29ى ئایارى 2021، سه‌نته‌رى میترۆ بۆ داکۆکى له‌مافى رۆژنامه‌نوسان له‌رونکردنه‌وه‌یه‌کدا ئه‌وه‌شیان خستۆته‌روو "ئۆباڵى هه‌ر کرده‌یه‌کى توندوتیژى به‌رامبه‌ر رێکخه‌رى میترۆ و ئه‌ندامه‌کانى ده‌خه‌ینه ئه‌ستۆى ئه‌و ده‌زگایانه‌ى پاره‌ى (هێزه‌کانى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى دژ به داعش) خستۆته خزمه‌تى میدیا و کرینى ویژدانى میدیاکاران و چالاکوانى مه‌ده‌نى و دروستکردنى سوپاى ئه‌لیکترۆنی". ده‌قى راگه‌یه‌ندراوى سه‌نته‌رى میترۆ: بۆ راى گشتی ده‌رباره‌ى کچان و کورانى میدیاى هه‌واڵگری میترۆ رێز له‌ره‌خنه‌ى هه‌موو ئه‌و که‌سانه ده‌گرێت که ئامانجى باشکردن و ئه‌کتڤیبوونى میترۆیه بۆ به‌رگرى زیاتر له ئازادى رۆژنامه‌گه‌رى و راده‌ربڕین، ، پێشوازى لێده‌کات، ئه‌زمونمان ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌کات و به هه‌ڵه‌کانماندا ده‌چینه‌وه، هێزمان پێده‌به‌خشێ، ئه‌وانه هاورێ و هاوکارمانن، سوپاسیان ده‌که‌ین. میترۆ توشى شۆک نابێت کاتێک میدیاى به‌کرێگیراوى ده‌زگاى ئه‌منى و هه‌وڵگرى و چالاکوانى چالاک به پاره‌ى حزب و گه‌نده‌ڵى و قاچاخچێتى نه‌وت و مه‌رزه‌کان، هه‌ڵمه‌ت ده‌که‌ن و گومان ده‌خه‌نه سه‌ر کار‌و چالاکییه‌کانمان، ئه‌وه ئه‌رکیانه ئه‌گه‌ر به‌جێى نه‌گه‌یه‌نن، پولێک وه‌رناگرن. میترۆ درک به‌وه ده‌کات کچان و کوڕانى ده‌زگاى هه‌وڵگرى و ئه‌منی، کاسپى و مه‌سره‌فى رۆژانه‌یان، موچه‌ى مانگانه‌و ژیانیان، بۆ دروستکردنى گومانه له‌سه‌ر رێکخراو و که‌سایه‌تى چالاک و سه‌ربه‌خۆ، ئه‌وانه گوزارشت له ره‌وشتى خۆیان ده‌که‌ن، ئێمه له دانیشتنى ره‌سمیدا راشکاوانه به کاره‌کته‌ره دیاره‌کانى ئه‌و دوو حزبانه‌مان ووتوه: ئه‌م موتیعانه ئه‌مرۆ لاى ئێوه‌ن سبه‌ینێ لاى ئیتلاعات و میت و حه‌شدى شه‌عبى دژ به خۆتان ته‌وزیف ده‌کرێت. ئێمه کارى رێکخراوى مه‌ده‌نى ده‌که‌ین، حزب و پرۆژه‌ى سیاسى نیین، ئه‌وه‌ى ده‌یه‌وێت حکومه‌ت بروخێنێت به رێگاى خۆی، رێگاى ئێمه چاودێرى و فشاره، پیشاندانى که‌لێن و که‌موکورتى و پێشێلکارییه، تۆمارکردن و به دیکۆمێنتکردنه، به‌رگرییه له ئازادى میدیا و ئازادى زانیاری، ئازادى راده‌ربڕین. په‌نابردن بۆ بڵاوکردنه‌وه‌ى درۆ و بوختان و سوکایه‌تی، ئاسانترین کرده‌یه له تۆره کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان، ئه‌وه‌شى به‌رامبه‌ر به میترۆ‌و چالاکوانه‌کانى بڵاوده‌کرێنه‌وه، چونکه سه‌رچاوه‌که‌ى ئاشکرایه، به ووردى مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵدا ده‌که‌ین. ئه‌م هێرش و هه‌ڵمه‌تى ناوزڕاندنه له‌و کاته‌وه سه‌رى هه‌ڵداوه، که میترۆ خۆى هه‌واڵى دیداره ره‌سمییه‌کانى هه‌ولێر بڵاو ده‌کرده‌وه، ده‌چوون وێنه‌ى هه‌واڵه‌که‌ى میترۆیان ده‌بردو وه‌ک ئینجازێکى گه‌وره‌ى ئه‌منى و موخابه‌راتى خۆیان، ئینجا به لکاندنى درۆى ده‌زگاکه‌یان، بڵاویانده‌کرده‌وه. چ گاڵته‌جارییه‌که، وێنه‌کانى میترۆ بکه‌یت به ئینجازى ئه‌منى و هه‌واڵه‌کانمان بکه‌یت به سه‌رچاوه‌ى تایبه‌تى هه‌واڵگری، بیده‌یت به په‌یجه به‌کرێگیراوه‌کانتان. ئێمه تێگه‌یشتنمان هه‌یه بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی، که ژیان ته‌نگى پێهه‌لچنیون و ناچار کراون هه‌واڵمان له‌سه‌ر بڵاوبکه‌نه‌وه، به شه‌رمه‌وه نامه‌مان بۆ ده‌نێرن و خه‌جاڵه‌تى ده‌رده‌بڕن له‌به‌رامبه‌ر بڵاوکردنه‌وه‌ى درۆى شاخدار له سه‌ر سه‌نته‌رو رێکخه‌ره‌که‌ی، که له ده‌سه‌ڵاتى ئه‌واندا نییه‌و له‌سه‌رو خۆیانه‌وه به سه‌ریاندا سه‌پاوه. میترۆ نامه‌یه‌کى بۆ نێرده‌ى نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له عێراق، رێکخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌کان، کونسڵى وڵاتان له هه‌رێمى کوردستان ئاماده کردوه، به‌روونى ناوى چالاکوان و میدیاکارانى ده‌زگا ئه‌منییه‌کان و سایت و په‌یجه‌کانیان و هه‌ڵمه‌تى تۆقاندن و فشار‌و هه‌ره‌شه‌و درۆکانیان بۆ سه‌ر سه‌نته‌رى میترۆ روونده‌کاته‌وه، هه‌روه‌ک ئۆباڵى هه‌ر کرده‌یه‌کى توندوتیژى به‌رامبه‌ر رێکخه‌رى میترۆ و ئه‌ندامه‌کانى ده‌خاته ئه‌ستۆى ئه‌و ده‌زگایانه‌ى پاره‌ى (هێزه‌کانى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى دژ به داعش) خستۆته خزمه‌تى میدیا و کرینى ویژدانى میدیاکاران و چالاکوانى مه‌ده‌نى و دروستکردنى سوپاى ئه‌لیکترۆنى وچالاککردنى په‌یجه‌کانیان له تۆرى کۆمه‌ڵایه‌تى به ئامانجى سوکایه‌تى به ژنان و میدیاکارانى ئازاد و چالاکوان و رێکخراوه سه‌ربه‌خۆکان و بڵاوکردنه‌وه‌ى ترس و تۆقاندن له‌ناو کۆمه‌ڵگادا. کچان و کورانى ده‌مامکدارى دامه‌زاروه پۆلیسى و هه‌واڵگرییه‌کان و به‌رپرسه‌کانیان: زه‌مه‌ن له نێوانماندا بێت ئه‌و کاته‌ى ده‌مامکه‌کانتان ده‌که‌وێت، ئاشکرا ده‌بێت کێ به گرێگیراوى کێ بووه؟ کێ به پاره‌ى سیخوری، گروپ ورێکخراو و په‌یجى دروستده‌کرد؟ کێ به مه‌سره‌فى رۆژانه‌ى گیرفان راپۆرت له‌سه‌ر هاورێ و هاوپیشه‌کانى ده‌دایه ده‌زگا ئه‌منییه‌کان؟ کێ موسته‌شارى کێ بوو؟ زه‌مه‌ن له نێوانماندا بێت تا روون ده‌بێته‌وه به موچه‌ى مانگانه‌ى چه‌ند؟ شه‌ره‌فى پیشه‌که‌تان فرۆشت و که‌وتنه زه‌لکاوى میدیاى هه‌واڵگرى به‌کرێگیرواو. هه‌روه‌ها کێ و چۆن هه‌موو تواناى هه‌واڵگرى ده‌زگاکاکه‌ى بۆ چاودێرى ئه‌وانه‌ى خۆى و باڵه‌که‌ى بیرناکه‌نه‌وه سه‌رفده‌که‌ن، نه‌ک داعش و ماعش. سه‌نته‌رى میترۆ 29ى ئایارى 2021
هاوڵاتى وه‌زاره‌تى به‌رگریى ئه‌مریکا پنتاگۆن، بۆ خه‌رجییه‌کانى به‌رگریى له ساڵى دارایى 2022دا داواى 715 ملیار دۆلارى کردووه، که برى 522 ملیۆن دۆلارى بۆ "پرۆگرامى مه‌شق-پڕچه‌ککردن بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى داعش" له عێراق و سووریا ته‌رخانکردووه، بۆ هه‌سه‌ده‌و و پێشمه‌رگه‌و هێزه عێراقییه‌کان. له‌سه‌ر داواکاریى سه‌رۆکى ئه‌مریکا، جۆ بایدن پرۆژه‌ى بودجه‌ى فیدڕاڵى ئه‌مڕۆ پێشکه‌شى کۆنگرێس کرا و ئیداره‌ى بایدن بۆ خه‌رجییه‌کانى به‌رگریى له ساڵى دارایى 2022 داواى 715 ملیار دۆلایان کردووه. دابینکردنى بودجه بۆ پرۆگرامى مه‌شق-پڕچه‌ککردن بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى رێکخراوى داعش، که له ساڵى ٢٠١٧ له‌سه‌رده‌مى سه‌رۆکى پێشووترى ئه‌مریکا باراک ئۆبامادا خرایه نێو بودجه‌ى به‌رگرییه‌وه. به‌پێى بودجه پێشکه‌شکراوه‌که، 177 ملیۆن دۆلارى بۆ هێزه‌کانى سوریاى دیموکرات(هه‌سه‌ده) و 345 ملیۆن دۆلارى بۆ هێزه عێراقییه‌کانه به پێشمه‌رگه‌شه‌وه که کۆى گشتى ده‌گاته 522 ملیۆن دۆلار. هاوکات بڕى 370 ملیۆن دۆلار له ژێر ناوى پاڵپشتیکردنى ئاسایشى سنوورى وڵاتانى دراوسێى سووریا داواکراوه، که 150 ملیۆن دۆلارى بۆ ئوردنه و 220 ملیۆن دۆلاریش بۆ وڵاتانى دیکه دابینکراوه. هاوکات، هێزه‌کانى پێشمه‌رگه‌ى کوردستان له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانانه‌وه به سه‌رکردایه‌تى ئه‌مریکا مانگانه نزیکه‌ى 30 ملیار دیناریان بۆ دابین کراوه‌و که به‌کۆى گشتى ساڵى 2021 ده‌گاته 360 ملیار دینار.
هاوڵاتى وەزیری دەرەوەی عێراق رایگەیاند، بەغدا کاردەکات بۆ فراوانکردنی پەیوەندییە ئابورییەکانی لەگەڵ پاکستان لەناویشیاندا گەشەپێدانی کەرتی گەشتیاری ئاینی و کار دەکەن بۆ هەڵگرتنی ڤیزا بۆ هاوڵاتیانی هەردو وڵات". ئەمڕۆ شەممە، 29 ئایاری 2021 فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق لەبەغدا پێشوازی لە مەخدوم شاه مەحمود قوڕەیشی، وەزیری دەرەوەی پاکستان کرد و رایگەیاند، لەکۆبونەوەکەدا باسیان لە پەیوەندییەکانی نێوان هەردولا کردوە لەگەڵ بونیادننانی پەیوەندییەکی بەهێز لەبواری نەوت و هەناردەکردنی نەوتی عێراق بۆ بازارەکانی پاکستان. وەزیری دەرەوەی عێراق ئاماژەی بەوەشکرد، "گفتوگۆمان کرد لەسەر دۆخی ئەفغانستان چونکە بەشێکی زۆر لەسەرکردەی رێکخراوە تیرۆرستییەکان لەعێراق لەو وڵاتەدا راهێنانیان پێکراوە، بۆیە باسیان لەوەکردوە چۆن هەوڵەکانی بەرەنگاربونەوەی تیرۆر یەکبخرێن و بکرێنە سیاسەتی هاوبەش". باسی لەوەشکردوە، هەروەها باسیان لە پەرەپێدانی کەرتی گەشتیاری ئاینی کردوە لەگەڵ زیادکردنی ژمارەی گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان هەردو وڵات.
هاوڵاتى ئاسیاسێڵ بۆ وه‌رگرتنى خه‌ڵاتى گلۆمۆ (GLOMO) ده‌پاڵێورێت که به‌گرنگترین خه‌ڵاتى بوارى خزمه‌تگوزارى مۆبایل داده‌نرێت. که‌رتى په‌یوه‌ندییه‌کان له‌عیراق هه‌نگاوێکى ئێجگار مه‌زن ده‌نێت به‌ره‌و دانپێدانانى نێوده‌وڵه‌تى له دیدارى جیهانى مۆبایل “MWC” له به‌رشه‌لۆنه. به‌رشه‌لۆنه، ئیسپانیا، ٢٥ مایو/ئایار ٢٠٢١: ئاسیاسێڵ و بۆ جارێکى تر ڕۆڵى پێشه‌نگ و دیارى خۆى ده‌سه‌لمێنێت له که‌رتى په‌یوه‌ندییه‌کان له عیراقدا له ڕێى شۆرتلیستکردنییه‌وه بۆ خه‌ڵاته‌کانى گلۆمۆی”GLOMO”ى تایبه‌ت به په‌یوه‌ندى مۆبایل له چوارچێوه‌ى گروپى “ته‌کنۆلۆجیا له پێناو چاکه”دا که سیستمى نێوده‌وڵه‌تى په‌یوه‌ندییه‌کانى مۆبایل “GSMA” پێشکه‌شیده‌کات له دیدارى ساڵانه‌ى جیهانى مۆبایل “MWC” له به‌رشه‌لۆنه، ئیسپانیا. ئاسیاسێڵ، دواى کردنه‌وه‌ى یه‌که‌مین سه‌نته‌رى پزیشکى بۆ پێدانى چاره‌سه‌ر و ڕاوێژى پزیشکى له دووره‌وه بۆ ئاواره‌کانى ئه‌و ناوچانه‌ى شه‌ڕیان له‌گه‌ڵ تیرۆر تێدایه له عیراق، کاندیدکرا بۆ بردنه‌وه‌ى خه‌ڵاتى گلۆمۆ GLOMO بۆ ساڵى ٢٠٢١ که خه‌ڵاتێکى پایه‌به‌رزى بوارى په‌یوه‌ندییه‌کانه. وه‌رگرتنى ئه‌م خه‌ڵاته ده‌سته‌بژێره ئاسیاسێڵ ده‌کاته یه‌کێک له کۆمپانیا هه‌ره به‌هێزه‌کان له جیهانى په‌یوه‌ندى و ته‌کنۆلۆجیادا. هه‌ڵبژاردنى ئاسیاسێڵ بۆ ئه‌م خه‌ڵاته ته‌نها دواى چه‌ند مانگێک دێت له خستنه‌کارى نه‌وه‌ى چواره‌مى ئینته‌رنێت “4G LTE”، ئه‌ویش دواى جێبه‌جێکردنى ده‌ستپێشخه‌رییه تازه‌گه‌رییه‌که‌ى له که‌مپى ئاواره‌کانى به‌رده‌ڕه‌ش له هه‌رێمى کوردستان. سه‌نته‌رى پزیشکى دیجیتاڵى به‌رده‌ڕه‌ش که ئاسیاسێڵ دایمه‌زراندوه، وه‌کو ده‌ستپێشخه‌رییه‌کى نوێ له ده‌وروبه‌رى پارێزگاى دهۆک، بێبه‌رامبه‌ر هه‌ڵده‌سێت به دابینکردنى چاره‌سه‌ر و فریاکه‌وتنى پزیشکى و پێدانى ڕاوێژى پزیشکى له دووره‌وه له‌گه‌ڵ یارمه‌تى مرۆیى بۆ ئه‌وانه‌ى ماڵوحاڵى خۆیان جێهێشتووه به هۆى هه‌ڵایسانى توندوتیژى له هه‌ندێک له شار و شارۆچکه‌کانى عێراق. ئه‌م سه‌نته‌ره که‌لوپه‌لى زانستى و پزیشکى ئیجگار پێشکه‌وتووى له‌به‌رده‌ستدایه که ئینته‌رنێتى خێراى ئاسیاسێڵ یارمه‌تیده‌دات که خزمه‌تگوزارى ته‌ندروستى و هۆشیارکردنه‌وه به فراوانترین شێوه دابینبکات؛ له‌وانه ڕاوێژى پزیشکى له‌ڕێى ئینته‌رنێته‌وه‌و ئاسانکارى زانستى و ئینته‌رنێت کافێى بێبه‌رامبه‌ر وخزمه‌تگوزارى تایبه‌تمه‌ندى نیشته‌جێکردن؛ هه‌موو ئه‌مانه بێبه‌رامبه‌ر. ئه‌م سه‌نته‌ره پزیشکییه دیجیتاڵیه که له دووره‌وه خزمه‌تگوزارییه‌کانى پێشکه‌شده‌کات، ئاواره‌کانى که‌مپى به‌رده‌ڕه‌ش ده‌به‌ستێته‌وه به پێشکه‌وتووترین دامه‌زراوه‌ى پزیشکى له عێراق؛ شارى پزیشکى فاروق که زیاتر له ٢٧٥ کم له که‌مپه‌که‌وه دووره. دانیشتوانى که‌مپه‌که ده‌توانن له ڕێگه‌ى ئینته‌رنێته‌وه پزیشکه پسپۆڕه‌کانى شارى پزیشکیى فاروق ببین بۆ ده‌ستنیشانکردنى نه‌خۆشییه‌کانیان وچاره‌سه‌کردنیان. له‌سه‌روو ئه‌مانه‌شه‌وه، پزیشکه‌کان ده‌توانن به‌ئاسانى په‌یوه‌ندى به سه‌نته‌ره پزیشکییه‌که‌وه بکه‌ن و ڕێنمایى پێویستییان پێبده‌ن سه‌باره‌ت به‌و ده‌رمانانه‌ى بۆ نه‌خۆشه‌کانى ده‌نوسن، ئه‌و که‌لوپه‌له پزیشکییانه‌ى پێویسته بۆ چاره‌سه‌ر به‌کاربهێنرێن، هه‌روه‌ها بۆ دیاریکردنى خشته‌ى کاتى پێویست بۆ وه‌رگرتنى ڕێوشوێنه پزیشکییه‌کان هه‌تا نه‌خۆشه‌که چاکده‌بێته‌وه. به‌وپێیه‌ى به‌خشینه‌وه به کۆمه‌ڵگه ڕۆڵێکى بنه‌ڕه‌تى ده‌گێڕێت له ستراتیژى به‌رپرسیارێتى کۆمه‌ڵایه‌تى دا، ئاسیاسێڵ هه‌میشه وهه‌رده‌م له هه‌وڵدایه وه‌کو یه‌که‌مین کۆمپانیا بمێنێته‌وه له ڕووى به‌رپرسیارێتى کۆمه‌ڵایه‌تى و کلتورى و ژینگه‌یى و سه‌رمه‌شق بێت له‌ڕووى به‌رپرسیارێتى جێبه‌جێکردنى پڕۆژه‌گه‌لى درێژخایه‌ن و کاریگه‌ر و تازه‌گه‌رانه که پشتگیرى ڕۆڵگێڕه سه‌ره‌کییه‌کان بکات له پێناو گۆڕان به‌ره‌و هێنانه کایه‌ى کاریگه‌رییه‌کى کۆمه‌ڵایه‌تى ئه‌رێنی. خه‌ڵاته‌کانى گلۆمۆ له میانه‌ى بۆنه‌یه‌کى ساڵانه‌دا دابه‌شده‌کرێن که تیایدا نوێ گه‌رترین و ترێندیترین به‌رهه‌مه‌کانى مۆبایل و خزمه‌تگوزارى دیجیتاڵى له‌سه‌ر ئاستى جیهان ڕاده‌گه‌یه‌نرێن له پێناو پشتیوانیکردنى تازه‌گه‌رى به‌ره‌وهێنانه‌کایه‌ى به‌رهه‌م و خزمه‌تگوزارى سه‌رده‌میانه‌تر له جیهاندا. ڕاسته‌وخۆ له ئیسپانیاوه و له بۆنه‌یه‌کى گریمانه‌ییدا بۆ ماوه‌ى یه‌ک سه‌عات، براوه‌کانى خه‌ڵاتى “GLOMO” ڕاده‌گه‌یه‌نرێن له سه‌عات دوانزه‌ى نیوه‌ڕۆ “به کاتى ناوه‌ڕاستى ئه‌وروپا CET “، رۆژى چوارشه‌ممه، ڕێکه‌وتى ٣٠ حوزه‌یرانى ٢٠٢١. ئاسیاسێڵ کۆمپانیایه‌کى پێشه‌نگى بوارى خزمه‌تگوزاریى مۆبایل و خزمه‌تگوارییه دیجیتاڵییه‌کانه له عێراق. له 1ى کانونى دووه‌مى ٢٠٢١ ــه‌وه ژماره‌ى به‌شدرابوانى ١٤.٧ ملیۆنى تێپه‌ڕاندووه. ئاسیاسێڵ خزمه‌تگوزاى 4G به کوالیتییه‌کى به‌رز له سه‌رجه‌م پارێزگاکانى عێراق دابینبکات. تۆڕى ئاسیاسێڵ ٩٩.٠٦٪ ى دانیشتوانى عێراق ده‌گرێته‌وه، ئه‌مه‌ش وا ده‌کات که تۆڕه‌که‌ى ببێته فراوانترین تۆڕى مۆبایل له‌ناو هه‌موو کۆمپانیاکانى تر‌ى مۆبایل له عێراقدا. ئاسیاسێڵ شانازى به‌وه‌وه ده‌کات که له کانونى دووه‌مى ٢٠١٥ ــه‌وه باشترین دابینکه‌رى خزمه‌تگوزارییه‌کانى ئینته‌رنێته به باشترین کوالیتى به‌رده‌ست له عێراقدا. بۆ زانیارى زیاتر www.asiacell.com
هاوڵاتى باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا زەنگی ئاگادارکردنەوەی کارپێکردنی سیستمی بەرگری ئاسمانی لەکاتی تاقیکردنەوەدا لێدا، ئەمەش نوێترین ئاماژەیەکە لەسەر ئالۆزتربوونی پەویوەندییەکانی نێوان ئەو وڵاتە و گروپە چەکدارییەکان. بەرپرسێكی باڵای سەربازی بە میدیاكانی عێراقی ڕاگەیاندووە" باڵیۆزخانەی ئەمریکا سیستمی بەرگری C-RAM خستووەتەکار و چالاکی کردووە، هاوکات، زەنگی ئاگادارکردنەوەی لەسەر بانی باڵیۆزخانەکە لەگەڵدا لێدراوە". ئاماژەی بەوەشدا، لەکاتی چالاککردنی سیستمەکە وەک تاقیکردنەوەیەک، بەرەو ئاسمان تەقەکراوە تا ئاستی توانای وڵامدانەوەی موشەک و هاوەن و هەر هێرشێکی دیکەی بزانرێت. سیستمی C-RAM سیستمێکی بەرگری ئەمریکییە پشت دەبەستێت بە رەشاشی شەش لولەیی کە دەتوانێت بسوڕێتەوە لە جۆری M-61ی ٢٠ مللیم و بە دووری سێ هەزار و ٥٠٠ مەتر گوللـە دەهاوێت. سیستمەکە لە یەک خولەکدا دەتوانێت چوار هەزار و ٥٠٠ گوللـە بتەقێنێت و بۆ بەرگریرکردن لە موشەک و گوللـە هاوەن بەکار دەهێنرێت.
هاوڵاتى وەزارەتی تەندروستی ڤێتنام رایگەیاند:" جۆرێکی نوێی کۆرۆنای گۆڕاو لەوڵاتەکەیاندا سەری هەڵداوە و کە‌هەڵگری تایبەتمەندییەکی تێکەڵە لەهەردو کۆرۆنای گۆڕاوی بریتانی و هیندی". ئەمڕۆ شەممە، 29 ئایاری 2021 نگۆین سان لۆنگ، وەزیری تەندروستی ڤێتنام بەمیدیاکانی وڵاتەکەی راگەیاندوە، جۆرێکی نوێی کۆرۆنای گۆڕاو لە ڤێتنام سەری هەڵداوە کە جۆرێکی "مەترسیدارە" و بەگوێرەی پشکنینی ئەو کەسانەی توشی پەتاکە بون، جۆرە گۆڕاوەکەی کۆرۆنا تێکەڵەیەکە لەهەردو جۆرە ناسراوەکەی کۆرۆنای گۆڕاو کەئەوانیش کۆرۆنای گۆڕاوی بریتانی و هیندین. ئاماژەی بەوەشکردوە، ئەوەی تێبینی کراوە و لەئەنجامی پشکنینی توشبوان دەستیانکەوتوە، کۆرۆنای گۆڕاوی ڤێتنامی جۆرێکی مەترسیدارترە و بەئاسانیش لەرێگەی هەواوە دەگوزرێتەوە. بەگوێرەی دواین ئامارەکان تائێستا سەد و حەفتا ملیۆن و سەد و نەوەد هەزار و پێنج سەد و شەست و چوار کەس لەجیهان توشی کۆرۆنا بون، لەو ژمارەیەش سێ ملیۆن و پێنج سەد و سی و نۆ هەزار و سەد و حەفتا و سێ توشبو بەهۆی کاریگەری پەتاکەوە مردون.
هاوڵاتى پێشمه‌رگه‌یه‌کى خاوه‌ن پێداویستى تایبه‌ت له هه‌رێمى کوردستان که مافى په‌نابه‌رى له وڵاتى ئه‌ڵمانیا هه‌یه رایگه‌یاند:" له فڕۆکه‌خانه‌ى هه‌ولێر به زۆر ناچاریان کردوه 150 دۆلار بدات به کۆمپانیایه‌ک له‌به‌رامبه‌ر یارمه‌تیدانى بۆ سواربونى ئه‌و فڕۆکه‌ى که ده‌چێته ئه‌ڵمانیا". ئه‌مڕۆ شه‌ممه 29ى ئایارى 2021، پێشمه‌رگه‌یه‌کى خاوه‌ن پێداویستى تایبه‌ت به ناوى کامه‌ران مه‌حمود له بڵاوکراوه‌یه‌کدا ئاماژه‌ى به‌وه‌کردووه" له فڕۆکه‌خانه‌ى شارى هه‌ولێر به زۆر ناچاریان کردووم ١٥٠ دۆلار بده‌م به کۆمپانیایه‌ک له‌به‌رامبه‌ر یارمه‌تیدانم بۆ سواربوونى ئه‌و فڕۆکه‌ى که ده‌مگه‌یه‌نێته‌وه ئه‌ڵمانیا". هه‌روه‌ها ده‌شڵێت:" دوو براى خۆم له‌گه‌ڵم بووه‌و پێویستى به‌و کۆمپانیا نه‌بووه که ئه‌و پاره‌یه‌ى لێسه‌ندووم، کۆمپانیاکه‌ش ناوى (Flyerbil) فلای-ئه‌ربیل-ه". باسى له‌وه‌شکردووه، دواى ئه‌وه‌ى ناچاریان کردووه 150 دۆلار بدات، چه‌ند کارمه‌ندێکى ئاسیایى و بیانی-یان هێناوه یارمه‌تى بدات و سوار فڕۆکه‌که‌ى بکات که هیچ له زمانیان تێنه‌گه‌یشتووه و زۆر ئازاریان داوه، ته‌نانه‌ت جانتاى که‌ل و په‌له‌کانیشیان به زۆر خستۆته باوه‌شى خۆى و ئه‌مه‌ش هه‌م دیسان ئازارى داوه، چونکه ئه‌و به راده‌ى له‌سه‌دا سه‌د تووشى شه‌له‌لى روباعى بووه له ساڵى 1998ه‌وه. هاوکات، کامه‌ران مه‌حموود، ئه‌وه‌شى دووپاتکردووه‌ته‌وه که له فڕۆکه‌خانه پێیان وتووه که ناهێڵن سوارى فڕۆکه‌که ببێت گه‌ر ئه‌و پاره‌یه نه‌دات به کۆمپانیاکه.
هاوڵاتى سەرۆكی تەریقەتی كەسنەزانی رایگەیاند:" لەجیهاندا دووپاتیكردەوە، مەزارگەكەی باوكی لەسلێمانی دەبێت بە ناوەندێكی جیهانی و لەهەموو جیهانەوە ڕووی تێدەكەن. ئەمڕۆ شەممە، 29 ئایاری 2021 شێخ نەهرۆ محمد كەسنەزانی، رایگەیاند:" مەزارگەی سوڵتان ئیمام محەمەد كەسنەزانی لەسلێمانی، بووە بە ناوەندێكی تەسەوفی جیهانی و هەروەها بووە بە ناوەندێكی روحی لەجیهاندا و لەهەموو جیهانەوە مورید و دەروێشان روو لەسلێمانی دەكەن." شێخ نەهرۆ كەسنەزانی داوایكرد:" كورد یەكبن و یەكریزبن و خۆیان بۆ ئەم پێشهات و گۆڕانكاریە جیهانییە بە شێوەیەكی شیاو و جوان گونجاو ئامادەبكەن ، چونكە لەئێستادا چاوی هەموو جیهان لەسەر میللەتی كوردە."
هاوڵاتى سەرۆکی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچون لە حکومەتی ھەرێم رایگەیاند، "حکومەت پێداچونه‌وه به ده‌رماڵه‌كاندا دەکات و هه‌مو فه‌رمانبه‌رێك ده‌رماڵه‌ی خۆی وه‌رده‌گرێت". ئەمڕۆ شەممە، 29 ئایاری 2021 عەبدولحەکیم خەسرەو، سەرۆکی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچون لە حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە لێدوانێكدا بۆ میدیاکانی پارتی، راگەیاندوە، "ده‌رماڵه ده‌بێت یه‌كبخێرێته‌وه، نابێت له نێوان دو وه‌زاره‌ت جیاوازی هه‌بێت له خه‌رجكردنی ده‌رماڵه، هه‌روه‌ها له نێوان سه‌رۆكایه‌تییه‌كانیش رێكبخرێته‌وه، واتا نابێت دو فه‌رمانبه‌ر له دو وه‌زاره‌تی جیاواز، یه‌كێكیان ده‌رماڵه وه‌ربگرێت و ئه‌وه‌ی دیكه وه‌رینه‌گرێت، ئه‌مانه له‌چوارچێوه‌ی دادپه‌روه‌ریدا رێكده‌خرێنه‌وه." باسی لەوەشکردوە، "ده‌رماڵه بۆ ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه خه‌رج ده‌كرێت، كه به فعلی ئه‌و كاره ده‌كه‌ن و شایسته‌ی ئه‌و ده‌رماڵه‌یه‌ن به پێی رێنمایی و یاسا، بۆ ده‌رماڵه‌ی ناجێگیریش، ئه‌و ده‌رماڵه‌یه، كه ره‌چاوی ده‌وامی ئه‌و فه‌رمانبه‌ره ده‌كرێت كه زیاتر له ئه‌ركی خۆی ده‌وام ده‌كات، ره‌چاوی تایبه‌ته‌مه‌ندی فه‌رمانگه‌كانیش ده‌كرێت، ره‌نگه پێوست بكات به‌شێك له فه‌رمانگه‌كان ده‌رماڵه‌ی بۆ خه‌رج بكرێت، ئه‌مه له جێبه‌جێكردندا دادپه‌روه‌ری دروست ده‌بێت." لەبارەی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەرانیشەوە وتی، "ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران تاوتوێی ئه‌مه ده‌كات، ده‌یه‌وێت به‌جۆرێك مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ پله به‌رزكردنه‌وه بكات، كه گونجاو بێت له‌گه‌ڵ میلاكی وه‌زارته‌كان و هیچ وه‌زارتێك فه‌رمانبه‌ری زیادی نه‌بێت و وه‌زاره‌تێكی دیكه پێویستی به فه‌رمانبه‌ر بێت، دوای ئه‌وه پله به‌رزكردنه‌وه به‌پێی پێویست ئه‌نجام ده‌درێت". ئەمەش لەكاتێكدایە هەفتەی ڕابردوو ئەنجومەنی وەزیرانی حكومەتی هەرێم بە سەرۆکایەتی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەت و ئامادەبونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت كۆبووە لەبارەی ڕێكخستنەوەی دەرماڵەی فەرمانبەرانەوە بڕیار درا "لەبەر رۆشنایی یاسا بەرکارەکان کە پێویستە خەرجکردنی دەڕماڵەی ئەوانەی شایستەن پارێزراو بێت و دادپەروەریی ھەبێت لە خەرجکردنی دەڕماڵەکان و جێگیربکرێت بۆ ئەوانەی کە شایستەن بە پێی یاسا بەرکارەکان".
هاوڵاتى ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی رایگه‌یاند:" دەبێت هاوکارییەکانی یۆنامی بۆ ڕێکخستنی هەڵبژاردن بەکار بهێنرێت بۆ ئەوەی بچێتە چوارچێوەی ڕێزگرتن لە سەروەری خاکی عێراق". ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لەکۆبونەوەیەدا بەکۆی دەنگ بڕیاریدا بە چاودێریکردنی پرۆسەی هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەڕلەمانی عێراق لەخۆ بگرێت کە بڕیارە لە ١٠ ى تشرینی یەکەمدا ئەنجامبدرێت و، هەروەها بڕیاریدا بە درێژکردنەوەی کاری نێردەی نەتەوە یەکگرتۆەکان لە عێراق تا ٢٧ ی ئایاری ساڵی داهاتوو. پاش ئەوەی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق سێ جار داوای لە ئەنجومەنی گشتی نەتەوەیەکگرتوەکان کرد بەمەبەستی چاودێریکردنی هەڵژاردنەکەی عێراق و، دوێنێ لەکۆبوونەوەی خۆیدا، ئەنجومەنی گشتی نەتەوەیەکگروتوەکان بڕیاریدا بە بەشداریکردن لە چاودێریکردنی پرۆسەی هەڵبژاردنە گشتییەکانی عێراق کە لە ١٠ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵدا بەڕێوەبچێت. بەپێی دەقەکەی ئەنجومەنی ئاسایش کە ئەمریکا جەخت لەسەر ئەوە کراوە، دەبێت هاوکارییەکانی یۆنامی بۆ ڕێکخستنی هەڵبژاردن بەکار بهێنرێت بۆ ئەوەی بچێتە چوارچێوەی ڕێزگرتن لە سەروەری خاکی عێراق. پێشتریش ئەحمەد سەحاف، ووتەبیژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایانگەیاند، ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لەسەر داوای حکومەتی وڵات بەبڕیاری ٢٥٧٦ رەزەمەندی لەسەر نوێکردنەوەی کارەکانی نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ یارمەتیدانی وڵاتەکە دەربڕیوە. ئاماژەی بەوەشداوە، تیمێکی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ چاودێری کردنی هەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەستنیشاندەکرێت و دەنیردرێت. ئەمە لەکاتێکدایە، هەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بەبڕیاری حکومەتی عێراقی، لە تشرینی یەکەمی ئەمساڵدا بەرێوەدەچێت.
هاوڵاتى سەرۆکوەزیرانی یۆنان رایگه‌یاند،" پێویستە توركیا هەراسانکاری، کاری نایاسایی و وتاری تووند" خۆی بەدووربگرێت. ئەمڕۆ شەممە، 29ئایاری 2021 کریاکۆس میتسۆتاکیس، سەرۆکوەزیرانی یۆنان رایگه‌یاند،" "پێویستە توركیا هەراسانکاری، کاری نایاسایی و وتاری تووند" خۆی بەدووربگرێت". سەرۆکوەزیرانی یۆنان راشیگەیاند" تاکە رێگە بۆ لێکنزیکبوونەوەی ئەو دوو وڵاتە ئەوەیە، تورکیا واز لە "هەراسانکاری" یۆنان بهێنێت". لە چەند رۆژی داهاتوودا مەولود چاوشئۆغلۆ، وەزیری دەرەوەی تورکیا سەردانی ئەسینا، پایتەختی یۆنان ی كردووە. کریاکۆس میتسۆتاکیس لە کاتی پێشوازیکردنی لە چارلس میشێل، سەرۆکی ئەنجوومەنی یەکێتی ئەوروپا لە ئەسینای پایتەختی یۆنان وتی، "تەنیا هەنگاوە دروستەکانی تورکیا هەنگاوەکانی ئەوروپا خێرا دەکەن" ئەوەش وەکو ئاماژەیەک بۆ پەیوەندییە گرژییەکانی نێوان تورکیا و یەکێتیی ئەوروپا. مانگی ئاداری ئەمساڵ، یەکێتی ئەوروپا هەندێ ئۆفەری پێشکێشی تورکیا کرد بۆ ئەوەی هاوئاهەنگیی نێوان خۆیان لە بواری کۆچبەران و بازرگانیکردندا پەرەپێبدەن، لە کاتێکدا کە گرژییەکانی یۆنان و قوبرس لەگەڵ تورکیا بەهۆی گەڕانی ئەنقەرە بەدوای نەوتدا لە رۆژهەڵاتی دەریای نێوەڕاست گەیشتبوونە لووتکە، بە جۆرێک کە کەشتییە سەربازییەکانیان دژی یەکدی جوڵاند. یۆنان و تورکیا لەسەر چەندین پرس ناکۆکییان هەیە، لە نێویشیاندا سنوورە ئاوییەکانی دەریای ئیجە، سنووری ئاسمانی و مافی پێکهاتەکان.
هاوڵاتى پارێزگارى هه‌ولێر له‌رونکردنه‌وه‌یه‌کدا ره‌تیده‌کاته‌وه، هیچ هونه‌رمه‌ندێک له‌سه‌ر گۆرانى وتن له‌سه‌ر شه‌قام ده‌ستگیرکرابێت و رایگه‌یاند:" که‌س بۆى نییه ڕێگریان لێبکات و ھه‌مو کارێکى ھونه‌رى و ھونه‌رمه‌ندان لاى ئه‌وان ڕێزلێگیراوه". له‌رونکردنه‌وه‌یه‌کدا، نوسینگه‌ى ئومێد خۆشناو پارێزگارى هه‌ولێر رایگه‌یانددووه، دواى ئه‌وه‌ى له تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان بڵاوکرایه‌وه گوایه ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌ى ماوه‌یه‌که له‌شارى هه‌ولێر له‌شوێنه‌گشتییه‌کان ده‌ستى به کارى هونه‌رى سه‌رشه‌قام کردوه و گۆرانى ده‌ڵێت، له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه ده‌ستیگر کراوه، "هه‌مو لایه‌ک دڵنیا ده‌که‌ینه‌وه که ده‌ستگیر نه‌کراوه، ئه‌و هونه‌رمه‌نده و هه‌مو هونه‌رمه‌ندانى تر‌ى وه‌ک ئه‌و ئازادن له‌سه‌رشه‌قام و له‌شوێنه گشتییه‌کان کارى هونه‌رى پێشکه‌ش بکه‌ن و که‌س بۆى نییه ڕێگریان لێبکات و ھه‌مو کارێکى ھونه‌رى و ھونه‌رمه‌ندان لاى ئێمه ڕێزلێگیراوه". ئه‌وه‌ش له‌کاتێکدایه، شه‌وى رابردو له‌لایه‌ن هێزه‌کانى پۆلیسى هه‌ولێره‌وه، محه‌مه‌د فاتیح که گه‌نجێکى کورده و گۆرانى له‌سه‌ر شه‌قامه‌کان ده‌ڵێت بۆ په‌یداکردنى بژێوى رۆژانه‌ی، له‌شه‌قامى ئیسکان ده‌ستگیرکرا و پاش پڕکردنه‌وه‌ى به‌ڵێننامه که جارێکى دیکه گۆرانى نه‌ڵێت، ئازاد کرا.