هاوڵاتى سەرۆكی تەریقەتی كەسنەزانی رایگەیاند:" لەجیهاندا دووپاتیكردەوە، مەزارگەكەی باوكی لەسلێمانی دەبێت بە ناوەندێكی جیهانی و لەهەموو جیهانەوە ڕووی تێدەكەن. ئەمڕۆ شەممە، 29 ئایاری 2021 شێخ نەهرۆ محمد كەسنەزانی، رایگەیاند:" مەزارگەی سوڵتان ئیمام محەمەد كەسنەزانی لەسلێمانی، بووە بە ناوەندێكی تەسەوفی جیهانی و هەروەها بووە بە ناوەندێكی روحی لەجیهاندا و لەهەموو جیهانەوە مورید و دەروێشان روو لەسلێمانی دەكەن." شێخ نەهرۆ كەسنەزانی داوایكرد:" كورد یەكبن و یەكریزبن و خۆیان بۆ ئەم پێشهات و گۆڕانكاریە جیهانییە بە شێوەیەكی شیاو و جوان گونجاو ئامادەبكەن ، چونكە لەئێستادا چاوی هەموو جیهان لەسەر میللەتی كوردە."
هاوڵاتى سەرۆکی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچون لە حکومەتی ھەرێم رایگەیاند، "حکومەت پێداچونه‌وه به ده‌رماڵه‌كاندا دەکات و هه‌مو فه‌رمانبه‌رێك ده‌رماڵه‌ی خۆی وه‌رده‌گرێت". ئەمڕۆ شەممە، 29 ئایاری 2021 عەبدولحەکیم خەسرەو، سەرۆکی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچون لە حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە لێدوانێكدا بۆ میدیاکانی پارتی، راگەیاندوە، "ده‌رماڵه ده‌بێت یه‌كبخێرێته‌وه، نابێت له نێوان دو وه‌زاره‌ت جیاوازی هه‌بێت له خه‌رجكردنی ده‌رماڵه، هه‌روه‌ها له نێوان سه‌رۆكایه‌تییه‌كانیش رێكبخرێته‌وه، واتا نابێت دو فه‌رمانبه‌ر له دو وه‌زاره‌تی جیاواز، یه‌كێكیان ده‌رماڵه وه‌ربگرێت و ئه‌وه‌ی دیكه وه‌رینه‌گرێت، ئه‌مانه له‌چوارچێوه‌ی دادپه‌روه‌ریدا رێكده‌خرێنه‌وه." باسی لەوەشکردوە، "ده‌رماڵه بۆ ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه خه‌رج ده‌كرێت، كه به فعلی ئه‌و كاره ده‌كه‌ن و شایسته‌ی ئه‌و ده‌رماڵه‌یه‌ن به پێی رێنمایی و یاسا، بۆ ده‌رماڵه‌ی ناجێگیریش، ئه‌و ده‌رماڵه‌یه، كه ره‌چاوی ده‌وامی ئه‌و فه‌رمانبه‌ره ده‌كرێت كه زیاتر له ئه‌ركی خۆی ده‌وام ده‌كات، ره‌چاوی تایبه‌ته‌مه‌ندی فه‌رمانگه‌كانیش ده‌كرێت، ره‌نگه پێوست بكات به‌شێك له فه‌رمانگه‌كان ده‌رماڵه‌ی بۆ خه‌رج بكرێت، ئه‌مه له جێبه‌جێكردندا دادپه‌روه‌ری دروست ده‌بێت." لەبارەی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەرانیشەوە وتی، "ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران تاوتوێی ئه‌مه ده‌كات، ده‌یه‌وێت به‌جۆرێك مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ پله به‌رزكردنه‌وه بكات، كه گونجاو بێت له‌گه‌ڵ میلاكی وه‌زارته‌كان و هیچ وه‌زارتێك فه‌رمانبه‌ری زیادی نه‌بێت و وه‌زاره‌تێكی دیكه پێویستی به فه‌رمانبه‌ر بێت، دوای ئه‌وه پله به‌رزكردنه‌وه به‌پێی پێویست ئه‌نجام ده‌درێت". ئەمەش لەكاتێكدایە هەفتەی ڕابردوو ئەنجومەنی وەزیرانی حكومەتی هەرێم بە سەرۆکایەتی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەت و ئامادەبونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت كۆبووە لەبارەی ڕێكخستنەوەی دەرماڵەی فەرمانبەرانەوە بڕیار درا "لەبەر رۆشنایی یاسا بەرکارەکان کە پێویستە خەرجکردنی دەڕماڵەی ئەوانەی شایستەن پارێزراو بێت و دادپەروەریی ھەبێت لە خەرجکردنی دەڕماڵەکان و جێگیربکرێت بۆ ئەوانەی کە شایستەن بە پێی یاسا بەرکارەکان".
هاوڵاتى ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی رایگه‌یاند:" دەبێت هاوکارییەکانی یۆنامی بۆ ڕێکخستنی هەڵبژاردن بەکار بهێنرێت بۆ ئەوەی بچێتە چوارچێوەی ڕێزگرتن لە سەروەری خاکی عێراق". ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لەکۆبونەوەیەدا بەکۆی دەنگ بڕیاریدا بە چاودێریکردنی پرۆسەی هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەڕلەمانی عێراق لەخۆ بگرێت کە بڕیارە لە ١٠ ى تشرینی یەکەمدا ئەنجامبدرێت و، هەروەها بڕیاریدا بە درێژکردنەوەی کاری نێردەی نەتەوە یەکگرتۆەکان لە عێراق تا ٢٧ ی ئایاری ساڵی داهاتوو. پاش ئەوەی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق سێ جار داوای لە ئەنجومەنی گشتی نەتەوەیەکگرتوەکان کرد بەمەبەستی چاودێریکردنی هەڵژاردنەکەی عێراق و، دوێنێ لەکۆبوونەوەی خۆیدا، ئەنجومەنی گشتی نەتەوەیەکگروتوەکان بڕیاریدا بە بەشداریکردن لە چاودێریکردنی پرۆسەی هەڵبژاردنە گشتییەکانی عێراق کە لە ١٠ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵدا بەڕێوەبچێت. بەپێی دەقەکەی ئەنجومەنی ئاسایش کە ئەمریکا جەخت لەسەر ئەوە کراوە، دەبێت هاوکارییەکانی یۆنامی بۆ ڕێکخستنی هەڵبژاردن بەکار بهێنرێت بۆ ئەوەی بچێتە چوارچێوەی ڕێزگرتن لە سەروەری خاکی عێراق. پێشتریش ئەحمەد سەحاف، ووتەبیژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایانگەیاند، ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لەسەر داوای حکومەتی وڵات بەبڕیاری ٢٥٧٦ رەزەمەندی لەسەر نوێکردنەوەی کارەکانی نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ یارمەتیدانی وڵاتەکە دەربڕیوە. ئاماژەی بەوەشداوە، تیمێکی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ چاودێری کردنی هەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەستنیشاندەکرێت و دەنیردرێت. ئەمە لەکاتێکدایە، هەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بەبڕیاری حکومەتی عێراقی، لە تشرینی یەکەمی ئەمساڵدا بەرێوەدەچێت.
هاوڵاتى سەرۆکوەزیرانی یۆنان رایگه‌یاند،" پێویستە توركیا هەراسانکاری، کاری نایاسایی و وتاری تووند" خۆی بەدووربگرێت. ئەمڕۆ شەممە، 29ئایاری 2021 کریاکۆس میتسۆتاکیس، سەرۆکوەزیرانی یۆنان رایگه‌یاند،" "پێویستە توركیا هەراسانکاری، کاری نایاسایی و وتاری تووند" خۆی بەدووربگرێت". سەرۆکوەزیرانی یۆنان راشیگەیاند" تاکە رێگە بۆ لێکنزیکبوونەوەی ئەو دوو وڵاتە ئەوەیە، تورکیا واز لە "هەراسانکاری" یۆنان بهێنێت". لە چەند رۆژی داهاتوودا مەولود چاوشئۆغلۆ، وەزیری دەرەوەی تورکیا سەردانی ئەسینا، پایتەختی یۆنان ی كردووە. کریاکۆس میتسۆتاکیس لە کاتی پێشوازیکردنی لە چارلس میشێل، سەرۆکی ئەنجوومەنی یەکێتی ئەوروپا لە ئەسینای پایتەختی یۆنان وتی، "تەنیا هەنگاوە دروستەکانی تورکیا هەنگاوەکانی ئەوروپا خێرا دەکەن" ئەوەش وەکو ئاماژەیەک بۆ پەیوەندییە گرژییەکانی نێوان تورکیا و یەکێتیی ئەوروپا. مانگی ئاداری ئەمساڵ، یەکێتی ئەوروپا هەندێ ئۆفەری پێشکێشی تورکیا کرد بۆ ئەوەی هاوئاهەنگیی نێوان خۆیان لە بواری کۆچبەران و بازرگانیکردندا پەرەپێبدەن، لە کاتێکدا کە گرژییەکانی یۆنان و قوبرس لەگەڵ تورکیا بەهۆی گەڕانی ئەنقەرە بەدوای نەوتدا لە رۆژهەڵاتی دەریای نێوەڕاست گەیشتبوونە لووتکە، بە جۆرێک کە کەشتییە سەربازییەکانیان دژی یەکدی جوڵاند. یۆنان و تورکیا لەسەر چەندین پرس ناکۆکییان هەیە، لە نێویشیاندا سنوورە ئاوییەکانی دەریای ئیجە، سنووری ئاسمانی و مافی پێکهاتەکان.
هاوڵاتى پارێزگارى هه‌ولێر له‌رونکردنه‌وه‌یه‌کدا ره‌تیده‌کاته‌وه، هیچ هونه‌رمه‌ندێک له‌سه‌ر گۆرانى وتن له‌سه‌ر شه‌قام ده‌ستگیرکرابێت و رایگه‌یاند:" که‌س بۆى نییه ڕێگریان لێبکات و ھه‌مو کارێکى ھونه‌رى و ھونه‌رمه‌ندان لاى ئه‌وان ڕێزلێگیراوه". له‌رونکردنه‌وه‌یه‌کدا، نوسینگه‌ى ئومێد خۆشناو پارێزگارى هه‌ولێر رایگه‌یانددووه، دواى ئه‌وه‌ى له تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان بڵاوکرایه‌وه گوایه ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌ى ماوه‌یه‌که له‌شارى هه‌ولێر له‌شوێنه‌گشتییه‌کان ده‌ستى به کارى هونه‌رى سه‌رشه‌قام کردوه و گۆرانى ده‌ڵێت، له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه ده‌ستیگر کراوه، "هه‌مو لایه‌ک دڵنیا ده‌که‌ینه‌وه که ده‌ستگیر نه‌کراوه، ئه‌و هونه‌رمه‌نده و هه‌مو هونه‌رمه‌ندانى تر‌ى وه‌ک ئه‌و ئازادن له‌سه‌رشه‌قام و له‌شوێنه گشتییه‌کان کارى هونه‌رى پێشکه‌ش بکه‌ن و که‌س بۆى نییه ڕێگریان لێبکات و ھه‌مو کارێکى ھونه‌رى و ھونه‌رمه‌ندان لاى ئێمه ڕێزلێگیراوه". ئه‌وه‌ش له‌کاتێکدایه، شه‌وى رابردو له‌لایه‌ن هێزه‌کانى پۆلیسى هه‌ولێره‌وه، محه‌مه‌د فاتیح که گه‌نجێکى کورده و گۆرانى له‌سه‌ر شه‌قامه‌کان ده‌ڵێت بۆ په‌یداکردنى بژێوى رۆژانه‌ی، له‌شه‌قامى ئیسکان ده‌ستگیرکرا و پاش پڕکردنه‌وه‌ى به‌ڵێننامه که جارێکى دیکه گۆرانى نه‌ڵێت، ئازاد کرا.
هاوڵاتى ڕۆژنامه‌ى ئه‌لعه‌ره‌بى چاپى له‌نده‌ن بڵاویکرده‌وه، مسته‌فا کازمى سه‌رۆکى حکومه‌تى عيراق، هه‌ڕه‌شه‌ى ئه‌وه‌یکردووه له هادى عامرى سه‌رۆکى به‌در ئه‌گه‌ر چه‌کداره‌کانى حه‌شد نه‌چنه ده‌ره‌وه‌ى ناوچه‌ى سه‌وز، له‌وتارێکى ته‌له‌فزیۆنیدا ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه ڕاده‌گه‌یه‌نێت و ئۆباڵى هه‌ره‌سى ده‌وڵه‌تیش ده‌خاته ئه‌ستۆى هێزه شیعه‌کان. رۆژنامه‌که له ڕاپۆرتێکدا که ئه‌مڕۆ 28 ئایارى 2021 بڵاویکردووه‌ته‌وه ستایشى ئازایه‌تى مسته‌فا کازمى ده‌کات له ده‌ستبردن بۆ ده‌ستگیرکردنى فه‌رمانده‌یه‌کى حه‌شد و به"گۆڕ‌انى په‌یوه‌ندى حکومه‌ت له‌گه‌ڵ حه‌شد" ده‌داته قه‌ڵه‌م. ئه‌لعه‌ره‌ب له‌زارى سه‌رچاوه‌کانییه‌وه ئه‌وه‌شى ئاشکراکردووه، به‌پێى سه‌رچاوه‌کانى ئه‌لعه‌ره‌ب عامرى توشى شۆک بووه له پێداگریى زۆرى کازمى و پێیوا نه‌بووه ده‌ست بۆ فه‌رمانده‌یه‌کى باڵاى حه‌شد ببات له‌چه‌شنى (قاسم موسڵیح) هه‌روه‌ها بڕواى نه‌کردووه له‌سه‌ر هێشتنه‌وه‌ى له‌زیندان ئه‌وه‌نده‌ش به‌رگرى فشاره‌کان بکات. هادى عامرى که سه‌رۆکى هاوپه‌یمانى فه‌تحى حه‌شدى شه‌عبى ده‌کات له پاش هه‌ڵکوتانه سه‌ر ناوچه‌ى سه‌وز و بڵاوه‌کردنى چه‌کداره‌کان، له لێدوانێکدا جه‌ختیکرده‌وه، "ئه‌وه‌ى ده‌یه‌وێت شکۆى حه‌شدى شه‌عبى بشکێنیت، ئه‌وه‌یه که ده‌یه‌وێت شکۆى ده‌وڵه‌ت بشکێنێت، چونکه به خوێنى خۆى شکۆى ده‌وڵه‌تى بونیات ناوه". هاوکات، ڕۆژنامه‌ى شه‌رقولئه‌وسه‌تى چاپى له‌نده‌ن بڵاویکرده‌وه فشاره سه‌ربازییه‌کانى سه‌ر مسته‌فا کازمى سه‌رکه‌وتوو نه‌بووه بۆ ئازادکردنى تۆمه‌تباره‌که‌ى حه‌شد یان لانیکه‌م راده‌ستکردنى به ده‌زگاى ئاسایشى ده‌سته‌ى حه‌شدى شه‌عبی، چونکه قاسم موسڵیح هه‌ر له زیندان ماوه‌ته‌وه. هه‌رچه‌ند تۆمه‌ته‌کانى قاسم موسڵیح، تیرۆره، به‌ڵام به‌پێى زانیارییه دزه‌پێکراوه‌کان ناوبراو تۆمه‌تباره به هێرشکردنه سه‌ر بنکه‌ى (عین الاسه‌د) ئه‌مه‌ریکییه‌کان و تیرۆرکردنى چالاکوانانى خۆپیشاندانى تشرین له‌وانه‌ش ئیهاب وه‌زنى که له (9 ئایار) له سه‌نته‌رى که‌ربه‌لا کوژرا. رۆژى چوارشه‌ممه 26 ئایارى 2021، ده‌ستگیرکردنى قاسم موسڵح فه‌رمانده‌ى میحوه‌رى ئه‌نبارى حه‌شدى شه‌عبی، گروپه میلیشیاکانى سه‌ربه حه‌شدى شه‌عبى توڕه کرد و هه‌ڵیانکوتایه سه‌ر ناوچه‌ى سه‌وزى به‌غدا، پاش ئه‌وه‌ش هێزێکى زۆرى ئه‌منى له ده‌روازه‌کانى ناوچه‌ى سه‌وز بڵاوه‌یان پێکرا و له‌شه‌قامه‌کانى به‌غداش گرژى دروست بوو. دوێنێ پێنجشه‌ممه چوار سه‌رۆکایه‌تییه‌که‌ى عێراق(سه‌رۆک کۆمار، سه‌رۆک وه‌زیران، سه‌رۆکى په‌رله‌مان، سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى دادوه‌رى عێراق) کۆبونه‌وه‌و له راگه‌یه‌ندراوێکدا ئه‌وه‌یان دووپاتکرده‌وه که پێویسته هه‌موو لایه‌ک رێز له سه‌روه‌رى یاسا‌و ده‌ستور بگرێت.
هاوڵاتى به‌تۆمه‌تى "هه‌ڕه‌شه‌کردن له دادوه‌رى دۆسییه‌کانى دژه‌تیرۆر" سزاى دوو ساڵ و شه‌ش مانگ زیندانیکردن به‌سه‌ر سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش، هاوسه‌رۆکى پێشووى پارتى دیموکراتى گه‌لان(هه‌ده‌په) سه‌پێندرا. ئه‌مڕۆ هه‌ینى 28ى ئایارى 2021، له 22ه‌مین دادگاى سزا قورسه‌کانى ئه‌نقه‌ره به‌ئاماده‌بوونى پارێزه‌رانی، پڕۆسه‌ى دادگایکردنى سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش به‌ڕێوه‌چوو، ئه‌ویش له‌سه‌ر دۆسیه‌ى "هه‌ڕه‌شه‌کردن له دادوه‌رى دۆسییه‌کانى دژه‌تیرۆر". دادگا له‌و که‌یسه‌دا بڕیاریدا به سزادانى سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش به دوو ساڵ و شه‌ش مانگ زیندانیکردن. پێشتر ده‌میرتاش له دانیشتنه‌که‌دا به‌شێوه‌ى ئۆنڵاین به‌شداربو و ڕایگه‌یاند:" داواکارى گشتیى ئه‌نقه‌ره سێ هه‌زار و 500 لاپه‌ڕه تۆمه‌تنامه‌ى پێشکه‌شکردووه، به‌ڵام ته‌نانه‌ت یه‌ک به‌ڵگه‌ى به‌رجه‌سته‌کراو دژى من تۆمارنه‌کراوه". پارتى داد‌و گه‌شه‌پێدان(ئه‌که‌په) که ئه‌ردۆغان سه‌رۆکایه‌تى ده‌کات، به‌رده‌وامه له ده‌ستگیرکردن و تۆمه‌تبارکردنى سه‌رکرده‌و په‌رله‌مانتارانى هه‌ده‌په‌و زیاتر له 10 هه‌زار ئه‌ندام و لایه‌نگرى هه‌ده‌په له زینداندان که به‌شێکیان له سه‌رۆک شاره‌وانى و په‌رله‌مانتاران پێکهاتوون.
هاوڵاتى سکرتێرى مه‌کته‌بى سیاسى پارتى و کۆسره‌ت ره‌سول، سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى باڵاى سیاسى و به‌رژه‌وه‌ندى یه‌کێتی داواى یه‌کریزى له لایه‌نه سیاسییه‌کان ده‌که‌ن. ئه‌مڕۆ هه‌ینى 28ى ئایارى 2021، کۆسره‌ت ره‌سول عه‌لی، سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى باڵاى سیاسى و به‌رژه‌وه‌ندى یه‌کێتى پێشوازى کرد له فازڵ میرانی، سکرتێرى مه‌کته‌بى سیاسى پارتى. له دیداره‌که‌دا فازڵ میرانى به‌خێرهاتنه‌وه‌ى کۆسره‌ت ره‌سولى کرد و دڵخۆشى خۆى به باشى ته‌ندروستى ده‌ربڕى و هیواى خواست هه‌میشه له‌شێکى شاغ و ته‌ندروستى هه‌بێت. لاى خۆیه‌وه کۆسره‌ت ره‌سول سوپاسى فازڵ میرانى و په‌رۆشى خه‌ڵکى کوردستانى کرد. له دیداره‌که‌دا گفتوگۆ کرا له‌باره‌ى دۆخى عێراق و هه‌رێمى کوردستان، هه‌ردوولا هاوڕابوون که کورد پێویستى به یه‌کڕیزى هه‌یه له‌پێناو گه‌یشتن به ئاواته‌کانى گه‌له‌که‌مان.
هاوڵاتى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریکا له ڕاگه‌یه‌ندراوێکدا له‌سه‌ر خۆپیشاندانه‌کانى عیراق هه‌ڵوێستى فه‌رمى خۆى ڕاگه‌یاند و ده‌ڵێت" تووڕه‌ین له‌وه‌ى که خۆپیشانده‌رانى ئاشتیخواز داواى چاکسازى ده‌که‌ن، روبه‌ڕوى توندوتیژى دڕندانه ده‌بنه‌وه". ئه‌مڕۆ هه‌ینى 28ى ئایارى 2021، وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریکا رایگه‌یاند: " هه‌ست به توڕه‌یى ده‌که‌ین، خۆپیشانده‌رانى ئاشتیخوازى عێراقى داواى چاکسازى ده‌که‌ن، روبه‌ڕوى توندوتیژى دڕندانه ده‌بنه‌و، پێشێڵکردنى یاسا له‌لایه‌ن چه‌کداره میلیشیاکانه‌وه زیان به هه‌موو عێراقییه‌کان ده‌گه‌یه‌نێت". ڕۆژى سێشه‌ممه 25ى ئایار خۆپیشاندانێکى فراوان له شارى به‌غدا به‌دروشمى (کێ منى کوشت) ده‌ستى پێ‌کرد، به‌و هۆیه‌وه سه‌دان خۆپیشانده‌ر چوونه مه‌یدانى ته‌حریر. خۆپیشانده‌ران داواى لێپرسینه‌وه‌یان له بکوژانى خۆپیشانده‌ران و جێبه‌جێکردنى داواکاریى خۆپیشاندانه‌کانى ساڵانى 2019 و 2020 یان کرد، هاوکات له‌ئه‌نجامى ته‌قه‌کردنى هێزه ئه‌منییه‌کان خۆپیشانده‌رێک کوژراو چوارى دیکه بریندارکران.
هاوڵاتى پەرلەمانتارێکی پارتی ڕایگەیاند :" دەوڵەتی تورکیا و سەربازەکانی بە هاوکاری هەندیک کۆمپانیا، دارەکانی ئەو دەڤەرانەی کە داگیریان کردووە، دەبڕنەوە و دەیانبەن بۆ تورکیا. ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 27ى ئایارى 2021، ڕێڤنگ هروری پەرلەمانتاری پارتی لە پەرلەمانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند :" دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا دەستی بە سووتاندن و بڕینەوەی دارستانەکانی دەڤەری بادینان کردووە". هروری ڕاشیگەیاندووە، کە تورکیا کۆمپانیای داربڕەوی بۆ بڕینەوەی دارەکان هێناوەتە بەرواری باڵا و دەڤەری زاخۆ و لەگەڵ ئەو میلیشیانەی کە هێناویانیە بۆ هەرێم دارەکان دەبڕنەوە و دەیانبەن بۆ تورکیا و لەوێ دەیفرۆشن. لە 23ی مانگی رابردوودا سوپای تورکیا ئۆپەراسیۆنی ناسراو بە "چڕنووکی هەورە برووسکە"ی بە پاساوی رووبەڕووبوونەوەی گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان - پەکەکە لە بەرزاییەکانی سنووری پارێزگای دهۆک دەستپێکرد تا ئێستا زیاتر بە ٤٥ کم هاتۆتە ناو خاکی هەرێمی کوردستانەوە.
هاوڵاتى تۆڕی پاراستنی تەندروستی گشتی ڕایگەیاند، لەلایەن وەزیری داراییەوە بڕیاریانداوە پارەی دەرمان مانگانە بڕی ۲٪ خەرج بکەن بۆ کۆمپانیاکانی دەرمان لە نەخۆشخانەکانی (نانەکەلی و ڕزگاری لە هەولێر ، هیوا لە سلێمانی ، ئازادی لە دهۆک ). ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 27ى ئایارى 2021، تۆڕی پاراستنی تەندروستی گشتی لەراگەیاندراوێکدا ڕایگەیاند،" بەگوێرەی ئەو بەڵگانەی دەست تۆڕەکەمان کەوتوە سەبارەت بە خەرجکردنی شایستەی دارایي کۆمپانیاکانی دەرمان، بەداخەوە ئەم کابینەی حوکمەتی هەرێمی کوردستان ڕۆژ دوای ڕۆژ زوڵم و زۆرداری بەرامبەر هاوڵاتیانی کوردستان زیاتر دەکات و زۆر بێباکە بەرامبەر ژیانی هاونیشتیمانیانی”. هەروەها هاتووە،” لە تازەترین بڕیاریدا بڕیاری کە لەلایەن وەزیری داراییەوە دراوە، بڕیاریانداوە کە پارەی دەرمان مانگانە بڕی ۲٪ صرف بکەن بۆ کۆمپانیاکانی دەرمان دوای گەیشتنی دەرمانەکان بە نەخۆشخانەکان. واتا دوای ٥۰ مانگ (زیاتر لە ٤ ساڵ) کۆمپانیاکان دەتوانن پارەکانیان دەست بکەوێت لەوکاتەی کە دەرمانەکان دابین دەکەن بۆ حکومەت”. جەختکراوەتەوە کە،” بێگومان ئەم بریارە بە ڕەزامەندی (سەرۆکی حکومەت و جێگرەکەی ، وەزیری تەندروستی)ە”. تۆڕەکە ڕایشیگەیاندووە،” ئەمە لەکاتێکدایە لە ساڵانی پێشوتر لەکاتی گەیشتنی دەرمان بە نەخۆشخانەکان حکومەت یەکسەر پارەی دەرمانەکانی بۆ کۆمپانیاکانی دەرمان صرف کردوە”. هۆشداری دراوە لەوەی کە،” دەرکردنی ئەو بڕیارە بۆتە هۆی ئەوەی بەشێوەیەکی گشتی ئەزمەی دەرمان لە کەرتی گشتی دروست بێت و نەخۆشخانە شێرپەنجەییەکان زەرەرمەندی یەکەم بن و ژیانی چەندەها نەخۆشی شێرپەنجە بکەوێتە مەترسیەوە”. لە بڕیارەکەی وەزارەتی دارایدا هاتوە،”خەرجکردنی پارەی کۆمپانیاکانی پاککەرەوەو خواردن ٦۰٪ و ۷۰٪ دەبێت”. هاتووە،”تۆڕەکەمان ئەم بڕیارە بە بڕیارێکی بەرنامەداڕێژراو دەزانێت بۆ ئەوەی ئەو خزمەتگوزاریە کەمەی لەکەرتی گشتی هەیە نەیهێڵن و نەخۆش ناچار بە نەخۆشخانە تایبەتەکان بکەن”. لە بەشێکی تری ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە،”تۆڕەکەمان داوا لە سەرۆکی حوکمەت و جێگرەکەی و وەزیرانی دارای و تەندروستی دەکات لەماوەی کەمتر لە ۷ ڕۆژدا ئەوبڕیارەیان هەڵبوەشێننەوەو شایستەی دارایی بۆ کۆمپانیاکانی دەرمان صرف بکەن، هەروەک چۆن لە ساڵانی ڕابردو و شەڕی داعش و قەیرانی دارای صرف کراوە”. لە کۆتایدا هاتووە،”بە پێچەوانەوە گیان لەدەستان یاخود تێکچونی تەندروستی هەر نەخۆشێک بەتایبەت نەخۆشانی شێرپەنجە لە ئەستۆی سەرۆکی حکومەت و جێگرەکەی و وەزیرانی دارای و تەندروستیدایە”.
هاوڵاتى لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامییەتی سلێمانی رایگەیاند، لە هەڵەتێکدا لیژنەکانیان دەستیان بەسەر ژمارەیەک ئاژەڵی کێویدا گرتوە کەلەلایەن راوچی و کاسبکارانەوە لە ژێرپردەکەی ناوبازاڕی سلێمانی بەهاوڵاتیان دەفرۆشرێت. ئەمڕۆ هەینی، ،٢٨ئایاری ٢٠٢١ لەشکر حەمید سەرۆکی لیژنەی هاوبەشەکانی قایمقامیەت لەراگەیاندراوێکدا رایگەیاند، " لە هەڵەتێکدا بە هاوکاری ئاسایش و پۆلیس و لیوای یەکی پاراستنی سلێمانی، لیژنەکانیان دەستیان بەسەر ژمارەیەک ئاژەڵی کێویدا گرتوە کەلەلایەن راوچی و کاسبکارانەوە لە ژێرپردەکەی ناوبازاڕی سلێمانی بەهاوڵاتیان دەفرۆشرێت". سەرۆکی لیژنەی هاوبەشەکانی قائیمقامیەت ئاماژەی بەوەشکردووە، هەڵمەتەکە لەسەر بڕیاری قائیمقامی سلێمانی بەردەوام دەبێت و، تیایدا رێگری لە راوکردن و کڕین و فرۆشتن بە ئاژەڵە کێویەکانەوە دەکرێت. لەبارەی ئامانجی هەڵەمەتەکەشەوە، لەشکرد حەمید ئەوەشی خستەڕوو، هەڵمەتەکە بۆ پارێزگاری کردنە لەسروشت و پاراستنی ئەو ئاژەڵانە و بەردەوامیش دەبێت تا دیاردەکە بنەبڕدەکرێت.
هاوڵاتى پرۆژەیاسای بایدن بۆ بودجەی ساڵی 2022 کە بە شەش ترلیۆن دۆلار دانراوە، گەورەترین بودجەی ئەمریکایە لەدوای جەنگی جیهانی دووەمەوە. بایدن پرۆژەیاسای تایبەت بە بودجەی ساڵی 2022 بە 6 ترلیۆن دۆلار داناوە، بەڵام بەشێک لە ئەندامانی کۆنگرێس دەڵێن ئەو بڕە پارەیە قەرزی گشتی حکومەت دەگەیێنێتە لووتکە. ساڵی دارایی لە ئەمریکا لە 1ی مانگی 10 هەموو ساڵێک دەستپێدەکات و لە 30ی مانگی ئەیلوولی ساڵی داهاتوو کۆتایی دێت. ئەمە یەکەمین بودجەیە کە ئیدارەی بایدن ئامادەی دەکات و بڕیارە ئەمڕۆ هەینی پێشکەشی کۆنگرێسی بکات، کە لە هەردوو ئەنجوومەنەکانیدا (پیران و نوێنەران) دیموکراتەکان زۆرینەن. بودجە 6 ترلیۆنییەکەی ئیدارەی بایدن دوو ترلیۆن دۆلاری بۆ بنیاتنانەوە و نۆژەنکردنەوەی ژێرخانی ئابووری و 1.6 ترلیۆن دۆلار بۆ پەرەپێدانی پرۆسەی خوێندن و هێزی کار تەرخانکراوە. پرۆژەیاسای بودجەی بایدن پشتی بە زیادکردنی باج لەسەر سامانداران و خاوەن کارگەکان بەستووە؛ بەگوێرەی زانیارییەکانی نێو کۆشکی سپی بایدن پلانی هەیە بۆ زیادکردنی بڕی بودجەی ساڵانەی ئەمریکا بە جۆرێک کە تاوەکو ساڵی 2030 بگاتە 8 ترلیۆن و 200 ملیار دۆلار. پێشنیازکردنی بودجەی ساڵی 2022 بە دوو ترلیۆن دۆلار رەخنەی بەشێك لە ئەندامانی کۆنگرێسی لێکەوتووەتەوە کە پێشبینی دەکەن قەرزی گشتیی وڵات بە بەراورد لەگەڵ بودجەکانی دوو ساڵی رابردوو زیاتر دەکات، بەڵام ئیدارەی بایدن پێشبینی دەکات قەرزی گشتی وڵات تاوەکو 2030 بەرەو هەڵکشان دەڕوات و لەدوای ئەو ساڵە دەست بە داکشان دەکات تاوەکو دەگاتە ئاستی باڵانس، واتە کۆی داهات و خەرجییەکان یەکسان دەبنەوە. ئەمریکا ساڵانە کورتهێنانی بودجە تۆماردەکات و لە ساڵی 2020 بەهۆی سەرهەڵدانی پەتای کۆڤید-19 زیاتر لە 3.1 ترلیۆن دۆلار کورتهێنانی تۆمارکرد، کە سێ هێندەی کورتهێنانی ساڵی 2019 بوو، لەمساڵیشدا تاوەکو ئێستا زیاتر لە 1.9 ترلیۆن دۆلار کورتهێنان تۆمارکراوە.
هاوڵاتى لیژنەی باڵای پێوەری زیرەكی كارەبا، ئاگاداری ئەو هاوبەشانەی كارەبا دەكاتەوە كە پێوەری زیرەكیان بۆ بەستراوە، ئەگەر كارەبا زیاتر لە ئاستی دیاریكراو بەكاربهێنن، ئەوا كارەباكەیان دەكوژێتەوە. ئەمڕۆ هەینی،٢٨ئایاری ٢٠٢١ لیژنەی باڵای پێوەری زیرەكی كارەبا، لە راگەیاندراوێكدا رایگەیاند،"ئاگاداری ئەو هاوبەشانەی كارەبا دەكەینەوە كە پێوەری زیرەكیان بۆ بەستراوە، ئەگەر وزەی كارەبای بەكارهاتویان لەو ئاستەی دیاریكراوە زیاتر بو ئەوا وەكو ئاگاداركردنەوەیەك وزەی كارەبای ئەو هاوبەشە دەكوژێتەوەو دوای 150 چركە (ثانيه) كارەباكەی بۆ دەگەڕێتەوە." وتوشیەتی"خۆ ئەگەر لەماوەی 30 خولەكدا(دەقیقە) پێنج جار بڕینی كارەبای لەسەر یەك رویدا، ئەوا كارەبای هاوبەشەكە زیاتر دەبڕدرێت و دوای 45 دەقیقە كارەباكەی دەگەڕێتەوە." لیژنەكە داوای لەو هاوبەشانە كردوە كە پابەندی ئەو ئەمپێرە كارەبایە بن كە دیاریكراوەو ئەگەر لەماوەی 45 دەقیقە زیاتر كارەبای نەهاتەوە ئەو كات سەردانی فەرمانگەی سیانەكان بكەن. لیژنەی باڵای پێوەری زیرەكی كارەبا، داواشی لە هاوبەشانی كارەبا كردوە لەكاتی بونی هەر كێشەیەك پەیوەندی بەم ژمارە تەلەفونانەی خوارەوە بكەن بۆ پێدانی رێنمایی: - وەزارەتی كارەبا : 07507050953 -07507050954 (كاتژمێر 9 تاكو 2ی دوای نیوەڕۆ) - هەولێر: 07728500390 / 07728500396 / 07514903975 - سلێمانی: 053127 - 07701394642 - دهۆك: 07504942191 / 07504209170 - هەڵەبجە: 0538850366 / 0538851231 - گەرمیان: 07501266988 - سۆران: 07512679273