هاوڵاتى به‌ڕێوه‌به‌رى سه‌نته‌رى میترۆ ڕایده‌گه‌یه‌نێت، تا کاتى پێشکه‌شکردنى پڕۆژه‌یاساى ڕێکخستنى میدیاى ئه‌لیکترۆنى بۆ سه‌رۆکایه‌تى په‌رله‌مان، ده‌نگده‌ران نه‌یانده‌زانى به‌چ میکانیزیمێکى کاریکاتێرى پڕۆژه‌یاسا ڕاده‌ستى سه‌رۆکایه‌تى ده‌کرێت؟، ده‌شڵێت:" په‌رله‌مانتارێک شۆفێره‌که‌ى ئیمزاى بۆ کردووه یان ته‌زویرى ئیمزاى په‌له‌مانتار کراوه". له‌نوسینێکدا به‌ناونیشانى "کاتێکى نه‌گونجاو بۆ پڕۆژه‌یه‌کى هه‌ستیار" دیارى محه‌مه‌د به‌ڕێوه‌به‌رى سه‌نته‌رى میترۆ ڕایگه‌یاندووه:"هه‌موو بڕگه‌یه‌کى یاسایی‌و رێنمایی‌و بڕیارێکى وه‌زاره‌تیی، به‌رامبه‌ر ده‌زگاکانى میدیا ڕه‌تده‌که‌ینه‌وه که پێچه‌وانه‌ى ماده‌کانى یاساى ژمارى 35ى ساڵى 2017 یاساى کارى ڕۆژنامه‌گه‌رى بێت". ده‌قى نوسینه‌که: "کاتێکى نه‌گونجاو بۆ پرۆژه‌یه‌کى هه‌ستیار" تا کاتى پێشکه‌شکردنى پرۆژه یاساى رێکخستنى میدیاى ئه‌لیکترۆنى بۆ سه‌رۆکایه‌تى په‌رله‌مانى کوردستان، ده‌نگده‌ران نه‌یانده‌زانى به چ میکانیزیمێکى کاریکاتێرى پرۆژه یاسا راده‌ستى سه‌رۆکایه‌تى ده‌کرێت؟ بۆ نمونه په‌رله‌مانتار "به‌بێ ئه‌وه‌ى پرۆژکه بخوێنێته‌وه ئیمزاى له‌سه‌ر کردووه"، په‌رله‌مانتارێکیش "شوفێره‌که‌ى ئیمزاى بۆ کردووه" یان "ته‌زویرى ئیمزاى په‌له‌مانتار کراوه". دڵمان له مستماندا بوو تا ئێواره‌ى دووشه‌ممه 17ى ئاب، لیژنه‌ى رۆشنبیرى و کۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نى له‌په‌رله‌مانى کوردستان سه‌باره‌ت به پێشنیازه یاساى رێکخستنى میدیاى ئه‌لکترۆنى له هه‌رێمى کوردستان – عێراق ئه‌و تێبینیانه‌ى سه‌باره‌ت به‌ناوه‌ڕۆکى پێشنیازه یاساکه گه‌یشته لیژنه‌که‌یان به هه‌ند وه‌رگرت، بڕیاریاندا "ناوه‌رۆکى پێشنیازه یاساکه ره‌تبکه‌ینه‌وه به‌و شێوازه‌ى که ئێستا هه‌یه" ئاماده‌کاریى بکه‌ن دواى پرس و راوێژ له‌گه‌ڵ پسپۆڕان و میدیاکاران و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کان بکه‌ن، به‌مه‌به‌ستى ئاماده‌کردنه‌وه‌ى به ناوه‌ڕۆکێکى گونجاو که تێکهه‌ڵکێشبێت به‌و سه‌رنج و تێبینییانه‌ى له‌لایه‌ن پسپۆڕان و میدیاکارانه‌وه بۆ لێژنه‌که‌یان هاتووه. بێ ئه‌وه‌ى لیژنه‌ى رۆشنبیرى رایبگه‌یه‌نێت که پرۆژه‌که‌یان خستۆته‌وه به‌رده‌م "پسپۆڕان و میدیاکاران و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کان" وه‌ک خۆیان بریاریان له‌سر دابوو، ئه‌مجاره‌یان پرۆژه‌که چۆته ژوورێکى وه‌زراه‌تى رۆشنبیرى له ناو وه‌زاره‌ته‌وه، ئه‌مرۆ وته‌بێژه‌که‌یان مژده‌ى راگه‌یاندنى رێکخستنى میدیاى ئه‌لیکترۆنى و هه‌موارکردنى رێنمایى ژماره 1ى ساڵى 2014 (رێکخستنى فریکوێنسى سپه‌یس له هه‌رێمى کوردستان) راگه‌یاند. له‌دوو ساڵى رابردوودا، دوو هه‌وڵى هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه به‌سه‌ر یاساى ژماره 35ى ساڵى 2007 یاساى رۆژنامه‌گه‌رى له هه‌رێمى کوردستان، هه‌بوون. هه‌وڵه‌کان بریتى بوون له پێشکه‌ش کردنى دوو پڕۆژه یاسا، یه‌که‌مینیان پرۆژه یاساى دامه‌زراندنى ئه‌نجومه‌نى باڵاى میدیا له هه‌رێمى کوردستان، هه‌روه‌ها پرۆژه یاساى ڕێکخستنى میدیا ئه‌لیکترۆنی، یه‌که‌میان ساڵى 2019 شکستى پێهینرا، دووهه‌مینیان، ساڵى 2020. سه‌نته‌رى میترۆ رایده‌گه‌یه‌نین: 1ـ هه‌موو بڕگه‌یه‌کى یاسایی‌و رێنمایی‌و بڕیارێکى وه‌زاره‌ى به‌رامبه‌ر ده‌زگاکانى میدیا ره‌تده‌که‌ینه‌وه که پێچه‌وانه‌ى ماده‌کانى یاساى ژمارى 35ى ساڵى 2017 یاساى کارى رۆژنامه‌گه‌ری. 2ـ ڕێکخستنى میدیاى ئه‌لیکترۆنى ده‌بێت له‌ژینگه‌یه‌کى سیاسى سه‌قامگیر گفتوگۆى له‌سه‌ربکرێت‌و نه‌که‌وێته نێو ململانێى سیاسی‌و حزبییه‌وه، هه‌روه‌ها ناکۆک نه‌بێت له‌گه‌ڵ پێودانگه نێوده‌وڵه‌تییه‌کانى تایبه‌ت به‌مافى ئازادى راده‌ربڕین و ئازادى ڕۆژنامه‌گه‌ری. 3ـ سه‌باره‌ت به‌هه‌موارکردنى ڕێنمایى ژماره یه‌کى ساڵى 2014ى وه‌زاره‌تى ڕۆشنبیری، رێکخستنى فریکوێنسى سپه‌یس له‌هه‌رێمى کوردستان، میترۆ به‌حه‌زه‌ره‌وه ته‌ماشاى ئه‌م هه‌نگاوه‌ى وه‌زاره‌ت ده‌کات به‌تایبه‌تیش ئێستا وه‌رگرتنى مۆڵه‌تى میدیاى بینراو بیستراو له‌بنچینه‌دا ئاڵۆزکراوه، داواده‌که‌ین هه‌موارکردنه‌که په‌رچه‌کردارنه‌بێت به‌رامبه‌ر هه‌ڵه‌ى پیشه‌یى هه‌ندێ ده‌زگاى میدیا که ده‌بێت له‌چوارچێوه‌ى به‌نده‌کاى یاساى ڕۆژنامه‌گه‌رى مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا بکرێت، نه‌ک ڕێنمایی‌و بڕیارى وه‌زاری. دیارى محه‌مه‌د به‌ڕێوه‌به‌رى سه‌نته‌رى میترۆ
هاوڵاتى هه‌ریه‌ک له سه‌رۆکایه‌تى کۆمار و ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران و په‌رله‌مان و ئه‌نجومه‌نى دادوه‌رى عێراق، راگه‌یه‌ندراوێکى هاوبه‌شیان بڵاوکرده‌وه و رایانگه‌یاند:"هه‌ڵبژاردن له‌واده‌ى خۆیدا به‌ڕێوه‌ده‌چێت و دواناخرێت". ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 27ى ئایارى 2021، له کۆشکى به‌غداد به ئاماده‌بونى به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆک کۆمارى عێراق و مسته‌فا کازمی، سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران و محه‌مه‌د حه‌لبوسی، سه‌رۆکى په‌رله‌مان و دادوه‌ر فائق زێدان، سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى باڵاى دادوه‌رى کۆبونه‌وه‌یه‌ک به‌ڕێوه‌چو سه‌باره‌ت به پێشهاته‌کانى ئه‌م دواییه‌ى وڵات و ده‌رئه‌نجامه مه‌ترسیداره‌کانی. به‌پێى راگه‌یه‌ندراوى هاوبه‌شى کۆبونه‌وه‌که، به‌شداربوانى کۆبونه‌وه‌که جه‌ختیانکرده‌وه روداوه‌کانى ئه‌م دواییه‌ى وڵات پێویستى به یه‌کخستنى هه‌وڵه نیشتمانییه‌کانه به‌ئاڕاسته‌ى ھێنانه‌دى ئاسایش و ئارامى و پاراستنى شکۆ و سه‌روه‌رى ده‌وڵه‌ت و جێبه‌جێکردنى پرۆسه‌ى نیشتماى که هێزى گه‌ل و چالاکییه سیاسى و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان بونیادیان ناوه. هه‌روه‌ها ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنه‌کان له واده‌ى دیاریکراوى خۆیدا له مانگى ئۆکتۆبه‌رى داهاتو ئه‌رکێکى ده‌ستورى و نیشتمانییه، بۆیه پاشگه‌زبونه‌وه‌ى تێدا نییه و پێویسته ببێته ده‌رفه‌تێک بۆ ده‌ربازبون له کێشه و ئاسته‌نگه‌کان که وڵات پێیه‌وه ده‌ناڵێنێ، تا گۆڕانکارى بنه‌ڕه‌تى بێته‌کایه‌وه به ئاڕاسته‌ى راستکردنه‌وه‌ى ھه‌ڵه‌کان به رێگه‌ى ئاشتی. ده‌قى راگه‌یه‌ندراوى چوار سه‌رۆکایه‌تیه‌که‌ى عێراق: ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 27-5-2021 له کۆشکى به‌غداد به ئاماده‌بوونى د. به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆک کۆمارى عێراق و مسته‌فا کازمی، سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران و محه‌مه‌د حه‌لبوسی، سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران و دادوه‌ر فائق زێدان، سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى باڵاى دادوه‌رى کۆبوونه‌وه‌یه‌ک به‌ڕێوه‌چوو سه‌باره‌ت به پێشهاته‌کانى ئه‌م دواییه‌ى وڵات و ده‌رئه‌نجامه مه‌ترسیداره‌کانی. به‌شداربووانى کۆبوونه‌وه‌که جه‌ختیانکرده‌وه رووداوه‌کانى ئه‌م دواییه‌ى وڵات پێویستى به یه‌کخستنى هه‌وڵه نیشتمانییه‌کانه به‌ئاڕاسته‌ى ھێنانه‌دى ئاسایش و ئارامى و پاراستنى شکۆ و سه‌روه‌رى ده‌وڵه‌ت و جێبه‌جێکردنى پرۆسه‌ى نیشتماى که هێزى گه‌ل و چالاکییه سیاسى و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان بونیادیان ناوه له پێناو رزگارکردنى وڵات له قه‌یران و ئاسته‌نگه‌کان و ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى دادپه‌روه‌رانه. ئاماده‌بووانى کۆبوونه‌وه‌که جه‌ختیشانکرده‌وه به‌رده‌وامى گرژییه ئه‌منییه‌کان و ده‌ستدرێژیکردنه سه‌ر ده‌سه‌ڵاتى ده‌وڵه‌ت و پاراستنى مافه‌کانى بۆ ده‌ستگرتن به‌سه‌ر بڕیارى ئه‌منى و سه‌ربازى پێشلکارییه‌کى مه‌ترسیداره بۆ سه‌ر ده‌سه‌ڵات و شکۆى ده‌وڵه‌ت له سه‌پاندنى یاسا و پارێزگاریکردن له ئاسایشى هاووڵاتیان، ھه‌روه‌ک سه‌قامگیرى وڵات ده‌خاته ژێر مه‌ترسى راسته‌قینه‌وه، بۆیه پێویسته ھێز و لایه‌نه سیاسییه‌کان هه‌ڵوێستى جددیان ھه‌بێت بۆ رێگرتن له‌و جۆره رووداوانه و پشتیوانى ده‌وڵه‌ت بکه‌ن بۆ رێکخستنه‌وه‌ى چه‌ک ته‌نھا له ده‌ست ده‌وڵه‌ت و یه‌کخستنى تواناکان و دوور خستنه‌وه‌ى فیتنه و به‌هێزکردنى یه‌کڕیزى نیشتمانى و دانبه‌خۆداگرتن، هه‌روه‌ها گرنگه بڕیارى یه‌کگرتوو و جددى بۆ کۆتایى ھێنان به قه‌یرانه‌کان به گوێره‌ى ده‌ستوور و یاسا و رێگریکردن له دروستبوونى گرژى زیاتر ده‌ربکرێت. به‌شداربووانى کۆبوونه‌وه دووپاتیانکرده‌وه له‌سه‌ر پێویستى رێزگرتن له‌و بڕیارانه‌ى که له‌لایه‌ن دادگاوه ده‌رده‌چێت، ھه‌روه‌ھا رێزگرتن له جێبه‌جێکردنى رێکاره‌کانى دامه‌زراوه‌کانى ده‌وڵه‌ت له‌باره‌ى دۆسێ یاساییه‌کان و رێگرینه‌کردن له بڕیاره‌کانى دادگا له ده‌ره‌وه‌ى چوارچێوه‌ى ده‌ستوور و پابه‌ندبوون به رێوشوێن و ده‌قه یاساییه‌کان له پێناو به‌رز راگرتنى سه‌روه‌رى یاسا و بنه‌ماى به ھاووڵاتى بوون له ده‌وڵه‌تێک که پارێزه‌رى گه‌ل و زامنى مافى ته‌واوى هاووڵاتییه‌کانى بکات به‌بێ جیاوازی. له کۆتاى کۆبوونه‌وه‌که‌دا به‌شداربووان ته‌ئکیدیانکرده‌وه هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى داهاتوو گرنگییه‌کى یه‌کجار گه‌وره‌ى هه‌یه، به‌تایبه‌تى که دواى داواکارییه جه‌ماوه‌رییه‌کان ھات بۆ چاکسازی، هه‌روه‌ها دواى که‌ڵه‌که‌بوونى قه‌یرانه‌کان و خراپ به‌ڕێوه‌بردن و ته‌شه‌نه‌کردنى گه‌نده‌ڵی، بۆیه ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنه‌کان له واده‌ى دیاریکراوى خۆیدا له مانگى ئۆکتۆبه‌رى داهاتوو ئه‌رکێکى ده‌ستوورى و نیشتمانییه، بۆیه پاشگه‌زبوونه‌وه‌ى تێدا نییه و پێویسته ببێته ده‌رفه‌تێک بۆ ده‌ربازبوون له کێشه و ئاسته‌نگه‌کان که وڵات پێیه‌وه ده‌ناڵێنێ، تاوه‌کو گۆڕانکارى بنه‌ڕه‌تى بێته‌کایه‌وه به ئاڕاسته‌ى راستکردنه‌وه‌ى ھه‌ڵه‌کان به رێگه‌ى ئاشتی، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا و بۆ هێنانه‌دى ئه‌و ئامانجانه پێویسته مه‌رجى پێویست بۆ پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردن دابنرێت و هیچ پاشه‌کشه‌یه‌ک نه‌کرێ له جێبه‌جێکردنى پێوه‌ره‌کانى پاک و بێگه‌ردى له ته‌واوى قۆناغه‌کاندا، ھاوکات زامنى به‌شدارى به‌رفراوانى خه‌ڵک بکرێت، له پێناو فه‌راھه‌مکردنى خواستى ئازادانه‌ى گه‌ل له هه‌ڵبژاردنى نوێنه‌ره‌کانیان دوور له ساخته‌کارى و فرتوفێڵ و گوشار، وه‌ک ده‌رفه‌تێک بۆ ھێنانه‌کایه‌وه‌ى خواستى راسته‌قینه‌ى خه‌ڵک.
هاوڵاتى بافڵ تاڵه‌بانى هاوسه‌رۆکى یه‌کێتى نیشتمانى کوردستان رایگه‌یاند:" یه‌کێتى له‌گه‌ڵ بوونى میدیایه‌کى ئازاد و بوێردایه، چونکه پێمانوایه ئه‌زموونى دیموکراتى ھه‌رێم و ئه‌م کۆمه‌ڵگایه‌ى شانازى پێوه‌ده‌که‌ین به‌ستراوه‌ته‌وه به ده‌نگى ئازاد و میدیاى ئازاد و ئازا، راشیگه‌یاند:" له‌گه‌ڵ سزادانى سیاسى نه‌بوون و نابن، بۆ ئه‌وه‌ش ناشیانه‌وێت چیتر گه‌نجه‌کانى بادینان ببنه قوربانى مه‌رامى سیاسی". ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 27ى ئایارى 2021، به‌پێى راگه‌یه‌نراوێکى نوسینگه‌که‌ى بافڵ تاڵه‌بانی، ھاوسه‌رۆکى یه‌کێتیى له ده‌باشان پێشوازیکردوه له مارتن هووس، باڵیۆزى یه‌کێتیى یٔه‌وروپا له عێراق و ڤێنسنت گیووم پۆپۆ، به‌رپرسى نووسینگه‌ى یه‌کێتیى یٔه‌وروپا له هه‌رێمى کوردستان. له‌دیدارێکدا گفتوگۆى ورد و ھه‌مه‌لایه‌نه کراوه له‌سه‌ر پرسى ئازادى راده‌ربڕین، رۆڵى میدیا و ره‌خساندنى زه‌مینه‌ى له‌بارتر بۆ پیشه‌ى رۆژنامه‌وانى و ده‌ستخستن و پێدانى زانیارى به راگه‌یاندنکاران. بافڵ تاڵه‌بانى رایگه‌یاندووه، یه‌کێتیى نیشتمانیى کوردستان له‌سه‌ره‌تاوه له‌سه‌ر بنه‌ماى ئازادى و ئازادى راده‌ربڕین دامه‌زراوه و یه‌کێک له‌کۆڵه‌که‌کانى بونیادى یه‌کێتی، ره‌خنه و ره‌خنه له‌خۆگرتن و ره‌خساندنى زه‌مینه‌ى له‌بار بووه بۆ نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووسان. نابێت به‌ناوى یاساوه سنووره‌کانى کارى رۆژنامه‌وانى به‌رته‌سک بکرێته‌وه و دژى هه‌موو رێگرى و سنووردارکردنێکى کاره‌کانى ئه‌و توێژه گرنگه‌ى کۆمه‌ڵگاین. ھاوسه‌رۆک راشیگه‌یاند:" یه‌کێتى له‌گه‌ڵ بوونى میدیایه‌کى ئازاد و بوێردایه، چونکه پێمانوایه ئه‌زموونى دیموکراتى ھه‌رێم و ئه‌م کۆمه‌ڵگایه‌ى شانازى پێوه‌ده‌که‌ین به‌ستراوه‌ته‌وه به ده‌نگى ئازاد و میدیاى ئازاد و ئازا، که بۆ ئه‌وه‌ش ھه‌موو ھه‌وڵێکمان روو له ڕه‌وینه‌وه‌ى ئه‌و بۆچوونانه‌یه که له‌سه‌ر ئاستى کۆمه‌ڵگاى نێوده‌وڵه‌تی". هاوکات سه‌باره‌ت به سزادراوانى بادینانیش بافڵ تاڵه‌بانى جه‌ختیکردوه‌ته‌وه که "له‌گه‌ڵ سزادانى سیاسى نه‌بووین و نابن، بۆ ئه‌وه‌ش نامانه‌وێت چیتر گه‌نجه‌کانى بادینان ببنه قوربانى مه‌رامى سیاسی، له هه‌وڵه‌کانمان به‌رده‌وامین له‌پێناو ئازادکردنیان". هاوسه‌رۆکى یه‌کێتى داوا له سه‌رۆکى ھه‌رێمى کوردستان ده‌که‌ن له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م که‌یسه سیاسییه ده‌سه‌ڵاتى خۆى به‌کاربهێنێت و ده‌بێت به‌ھه‌مووان رێگرى له‌م پێشهاته مه‌ترسیداره بکه‌ن که له‌ئه‌گه‌رى به‌رده‌وامبوونیدا ناوبانگى ھه‌رێمه‌که‌مان له‌که‌دارده‌کات.
هاوڵاتى دوو تۆمه‌تبارى بازرگانى مادده‌ى هۆشبه‌ر رووبه‌رى ئاسایش ده‌بنه‌وه‌و کارمه‌ندێک و یه‌کێک له تۆمه‌تباره‌کان بریندار ده‌بێت، ئاسایشى راپه‌رینیش روونکردنه‌وه‌ى له‌سه‌ر ده‌دات. ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 27ى ئایارى 2021، له ڕوونکردنه‌وه‌یه‌کى ئاسایشى ڕاپه‌ڕین باسى له‌وه‌کردووه، دواى هه‌وڵیان بۆ ده‌ستگیرکردنى تۆمه‌تبارێکى مادده‌ى هۆشبه‌ر، ڕووبه‌ڕووبونه‌وه ڕوویداوه‌و کارمه‌ندێکى ئاسایش بریندار بووه. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ئاسایشى ڕاپه‌ڕین له‌رونکردنه‌وه‌یه‌کدا رایگه‌یاند:" هێزه‌کانمان به‌فه‌رمانى دادوه‌ر له بنکه‌ى ئاسایشى زه‌ڵێى سه‌ر به‌ناحیه‌ى سه‌نگه‌سه‌ر دوو تۆمه‌تباریان به‌مادده‌ى هۆشبه‌ر ده‌ستگیر کرد، به‌رله‌وه‌ى ده‌ستگیربکرێن روبه‌ڕوى هێزه‌کانمان بونه‌وه، یه‌کێک له‌کارمه‌نده‌کان برینداربوو، له‌ئێستادا ته‌ندروستى کارمه‌نده‌که جێگیره". هاوکات ئه‌وه‌ش روونکراوه‌ته‌وه که هه‌ردوو تۆمه‌تباره‌که به‌فه‌رمانى دادوه‌ر به‌ندکراون و به‌پێى مادده‌ى (٢٦ و ٣٠ى له‌یاساى به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ى مادده‌ى هۆشبه‌رو کارتێکه‌ره عه‌قڵیه‌کان) ڕاگیراون و لێکۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیاندا به‌رده‌وامه.
هاوڵاتى سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى دادوه‌ریى هه‌رێمى کوردستان رایگه‌یاند:"هه‌رچه‌نده دۆسیه‌ى حوکمدراوه‌کانى بادینان، به‌پێى رێکارو میکانیزمه یاساییه‌کانى خۆى قۆناغ به قۆناغ جێبه‌جێ کراوه تا گه‌یشتوه‌ته دادگاى پێداچونه‌وه، به‌ڵام له‌ئێستادا دۆسیه‌که له قۆناغى راستکردنه‌وه‌ى بڕیارى دادگاى ته‌میزدایه". ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 27ى ئایارى 2021، به‌نگین قاسم سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى دادوه‌ریى هه‌رێمى کوردستان له‌گه‌ڵ مارتین هوس باڵیۆزى یه‌کێتى ئه‌وروپا له عێراق و ڤینسنت گیوم پۆپۆ به‌رپرسى نوێنه‌رایه‌تى یه‌کێتى ئه‌وروپا له هه‌رێمى کوردستان کۆبوه‌وه و له‌باره‌ى دۆسیه‌ى سزادراوانى بادینان گفتوگۆیان کردوه. ئه‌نجومه‌نى دادوه‌ریى له‌باره‌ى ناوه‌ڕۆکى دیداره‌که بڵاویکرده‌وه، باڵیۆزى یه‌کێتى ئه‌وروپا رایگه‌یاندوه به گرنگییه‌وه ده‌ڕواننه هه‌وڵه‌کانى هه‌رێم بۆ چه‌سپاندنى یاسا‌و پاراستنى مافه‌کانى مرۆڤ. لاى خۆیه‌وه سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى دادوه‌ریى ئاماژه‌ى به‌وه‌کردوه" دۆسیه‌ى حوکمدراوه‌کانى بادینان، به‌پێى رێکارو میکانیزمه یاساییه‌کانى خۆی، قۆناغ به قۆناغ جێبه‌جێ کراوه تا گه‌یشتۆته دادگاى پێداچونه‌وه، له‌ئێستاشدا دۆسیه‌ى حوکمدراوانى بادینان له قۆناغى (راستکردنه‌وه‌ى بڕیارى دادگاى ته‌مییز)دایه". ئه‌هاوکات ئه‌وه‌شى دووپاتکردووه‌ته‌وه که "ئێمه وه‌ک ئه‌نجومه‌نى دادوه‌ریو دادگاى پێداچونه‌وه، به شێوه‌یه‌کى بێلایه‌نانه کار ده‌که‌ین، خوازیارین ئه‌م بابه‌تانه به ئاڕاسته‌ى سیاسى یان بابه‌تى راگه‌یاندن نه‌بردرێن".
هاوڵاتى کونسوڵى گشتى ئه‌مریکا له هه‌رێمى کوردستان، ئاماده‌یى وڵاته‌که‌ى ده‌ربڕى بۆ به‌شداریکردن له‌ئه‌نجامدانى ژماره‌یه‌ک پرۆژه‌ى گرنگى کاره‌با به‌شێوه‌ى قه‌رز، یه‌کێک له پرۆژه‌کانیش، راکێشانى بۆرى غاز بۆ وێستگه‌ى هه‌زار مێگاواتى کاره‌باى کواشى له پارێزگاى دهۆک. ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 27ى ئایارى 2021، به‌پێى راگه‌یه‌ندراوێکى وه‌زاره‌تى کاره‌با، که‌مال محه‌مه‌د ساڵح وه‌زیرى کاره‌با پێشوازى له لیزا بۆدۆنڵى کونسوڵى به‌شى ئابورى له کونسوڵخانه‌ى گشتى ئه‌مریکا له هه‌رێم کرد، له‌کۆبونه‌وه‌یه‌کدا که زاگرۆس فه‌تاح بریکارى وه‌زاره‌تى پلاندانان و رابه‌ر سدیق بریکارى وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوری، کامیل قه‌زاز بریکارى وه‌زاره‌تى کاره‌با، ئه‌رده‌ڵان شوکرى به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى وه‌زاره‌ت ئاماده‌یبون، لیزا دۆنڵى پشتگیریى وڵاته‌که‌ى دوپاتکرده‌وه بۆ حکومه‌ت و گه‌لى کوردستان بۆ به‌شداریکردن له‌ئه‌نجامدانى ژماره‌یه‌ک پرۆژه‌ى گرنگى کاره‌با به‌شێوه‌ى قه‌رز له‌هه‌رێمى کوردستان. لاى خۆیه‌وه وه‌زیرى کاره‌با سوپاسى کونسوڵى به‌شى ئابورى کونسوڵخانه‌ى ئه‌مه‌ریکاى له‌هه‌رێمى کوردستان کرد و ئاماده‌یى وه‌زاره‌ته‌که‌ى ده‌ربڕی، بۆ پشکه‌شکردنى هه‌مو کارئاسانى و هاوکارییه‌کى کۆمپانیاکانى ئه‌مریکا و جێبه‌جێکردنى چه‌ند پرۆژه‌یه‌کى ستراتیژیى له‌ناویاندا وێستگه‌کانى 400 که‌ى ڤى و ئه‌نجامدانى پرۆژه‌ى به‌رهه‌مهێنانى کاره‌با له‌رێگه‌ى غازى به‌فیڕۆچوى ناو کێڵگه نه‌وتیه‌کان،" گرنگى راکێشانى بۆرى غاز بۆ وێستگه‌ى هه‌زار مێگاواتى کاره‌باى کواشى له پارێزگاى دهۆک و چه‌ندین پرۆژه‌ى دیکه که بۆ بونیاتنانى ژێرخانى کاره‌با گرنگن". هاوکات له‌راگه‌یه‌ندراوه‌که‌دا ئه‌وه‌ش روونکراوه‌ته‌وه، گفتوگۆ له‌سه‌ر چۆنیه‌تى پێدانى قه‌رز و جێبه‌جێکردنى پرۆژه‌کان کراوه.
هاوڵاتى بەڕێوەبەری پۆلیسى كه‌ركوك رایگەیاند" راكان جبورى، نوسراوێكى كردووه بۆنیشته‌جێكردنى عه‌ره‌بى هاورده له خانووى كورده‌كان له گوندى په‌لكانه، ئه‌و بڕیاره جێبه‌جێناكرێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ى پێچەوانەی بڕیاری ماددەی 140، پێویستە دادگاکان ئەوە یەکلایی بکەنەوە". ئەمڕۆ پێنج شەممە، 27 ئایاری 2021 به‌ڕێوه‌به‌رى پۆلیسى كه‌ركوكی له نوسراوێكدا بڕیاره‌كه ره‌تده‌كاته‌وه و رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌و بڕیاره جێبه‌جێناكرێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ى پێچەوانەی بڕیاری ماددەی 140، پێویستە دادگاکان ئەوە یەکلایی بکەنەوە. پارێزگارى به‌وه‌كاله‌تى كه‌ركووك نوسراوێكى كردووه بۆنیشته‌جێكردنى عه‌ره‌بى هاورده له خانووى كورده‌كان له گوندى په‌لكانه. به پێى ئه‌و نوسراوه راكان جبورى، پارێزگارى كه‌ركوك له نوسراوێكدا داوای کردووە هاوردەکان لەگوندى پەلکانە، لەو خانووانە نیشتەجێ بکرێن کە هی کوردن، به‌ڵام ئێستا خاوەنەکانیان بەهۆی رووداوەکانی 16ی ئۆکتۆبەرەوە جێیان هێشتوون. هاوكات عەمید کاوە غەریب، بەڕێوەبەری پۆلیسى كه‌ركوك بە نوسراوێکی فەرمی وەڵامی داوەتەوە و رەتیکردووەتەوە فەرمانەکە جێبەجێ بکات، له‌به‌رئه‌وه‌ى پێچەوانەی بڕیاری ماددەی 140 ەو دوپاتیكرده‌وه، " پێویستە دادگاکان ئەوە یەکلایی بکەنەوە". گوندى په‌لكانه‌و چه‌ند گوندێكى دیكه ماوه‌ى چه‌ند ساڵه كێشه له نێوان جوتیارانى كورد و عه‌ره‌به هاورده‌كان هه‌یه به‌هۆیه‌وه چه‌ندین جار كورده‌كانى ئه‌و ناوچانه توشى گرفت بوونه‌ته‌وه.
هاوڵاتى کۆمپانیایایەکی خاشاک پاککەرەوە کە چوار قەزای گەورەی هەولێر پاک دەکاتەوە، بەهۆی خەرجنەکردنی پشکی پارەکانیانەوە، سێ رۆژە کارەکانی راگرتووە . ئەمڕۆ پێنج شەممە، 27 ئایاری 2021 نەوزاد حەمەد ئاغا، سەرپەرشتیاری كۆمپانیای پاپا گرووپ لە رواندز، له‌کۆنگره‌یه‌کى ڕۆژنامه‌وانیدا رایگەیاند" ماوەی چوار مانگە حكومەت هیچ بڕە پارەیەكی بۆ ئێمە خەرج نەكردووە، ئەمەش بۆتە هۆی ئەوەی قەرزێكی زۆرمان بكەوێتە لای حكومەت، بۆیە ناچار بووین كارەكانمان لە سنووری هەر چوار قەزای سنووری دەڤەری سۆران رابگرین تا ئەو كێشەیە چارەسەر دەكرێت" سەرپەرشتیاری كۆمپانیای پاپا گرووپ وتیشی " بڕ پارەكەی کە حكومەتی هەرێم دەبێت خەرجی بکات بۆ کۆمپانیاکەمان ٤ ملیارد دینارە". ماوەی سێ رۆژ کۆمپانیای پاپا گرووپ کە تاکە کۆمپانیای پاککەرەوەیە، لە هەر چوار قەزای سۆران، رواندز، چۆمان، مێرگەسۆر کارەکانی راگرتووەو ئەمەش بۆتە هۆی کۆبوونەوەی خشڵ و خاشاکێکی زۆر کە بەتەواوی سیمای ئەو شارانەی شێواندووە.
هاوڵاتى لەچەند کاتژمێری داهاتودا هەر چوار سەرۆکایەتییەکەی عێراق (کۆمار، پەرلەمان، حکومەت‌و دادوەری) لەسەر پێشهاتەکانی دەستگیرکردنی سەرکردەکەی حەشدی شەعبی کۆببنه‌وه. بەگوێرەی میدیای عێراقی، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە چوار سەرۆکایەتییەکەی عێراق کۆدەبنەوەو پرسی دەستگیرکردنی قاسم موسڵح فەرماندەی حەشدی شەعبی‌و کاردانەوەی میلیشیاکانی حەشد دوای ئەو بڕیارە تاووتوێدەکەن. چوارشه‌ممه 26ى ئایارى 2021، سه‌رچاوه‌یه‌کى ئه‌منى به میدیاکانى عێراقى راگه‌یاند:" قاسم موسڵیح، فه‌رمانده‌ى ئۆپه‌راسیۆنى حه‌شد له ئه‌نبار به‌پێى ماده‌ى 4 تیرۆر ده‌ستگیرکرا". هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌شکراوه که فه‌رمانده‌ى ئۆپه‌راسیۆنى حه‌شد له ئه‌نبار به تۆمه‌تى تیرۆرکردنى هه‌ردوو چالاکوان "فاهم تائى و ئیهاب وه‌زنی"، له‌گه‌ڵ تۆمه‌تى زیانگه‌یاندن به دارایى گشتى ده‌ستگیرکراوه.
هاوڵاتى پەرلەمانتاری فراكسیۆنی گۆڕان رایگەیاند ڕێگەپێدان بۆ کردنەوەی بەنزینخانەیەک کراوە، خەزانی بەنزین و غاز و گازەکەی، ٣ مەتر لە ژوری نوستنی ماڵێکەوە دورە و دەڵێت" ھەر کارێکی نایاسایی بە چەند واژۆیەکی تەنسیق! نابێتە یاسایی" ئەمڕۆ پێنج شەممە، 27 ئایاری 2021 دابان محەمەد، پەرلەمانتاری فراكسیۆنی گۆڕان، لە لێدوانێكدا بەهاوڵاتی وت "لەڕیزی مەتاری سلێمانی و بەرامبەر بەنزینخانەی دەروازە، ڕێگەپێدان بۆ کردنەوەی بەنزینخانەیەک کراوە، خەزانی بەنزین و غاز و گازەکەی، ٣ مەتر لە ژوری نوستنی ماڵێکەوە دورە، جگەلەوەی بۆری ئاوی سلێمانی-دوکان بەژێریدا دەڕوات. ئەم پەرلەمانتارە وتیشی" بیھێنە پێش چاوت، ماڵ و منداڵت ٣ مەتر لە خەزانێکەوە بخەون، کە ھەزاران لیتر بەنزین و غاز و گازی تێدایە واژۆی پارێزگار و چەند فەرمانگەیەک شوێنی یاسا و بڕیار و ڕێنماییەکان ناگرێتەوە ھەر کارێکی نایاسایی بە چەند واژۆیەکی تەنسیق! نابێتە یاسایی". دابان محەمەد، جەختی لەوەشكردۆتەوە" ئەم دۆسیە و چەند دۆسیەیەکی تری ھاوشێوە، لەگەڵ ئاشکراکردنیان، ڕەوانەی دیوانی چاودێری دارایی و داواکاری گشتی دەکەین، بۆ لێکۆڵینەوە لەو واژۆیانە و موتابەقەی بەیاسا و بڕیار و ڕێنماییەکان". ئەم پەرلەمانتارە ئاماژەی بە مەرچ و رێنمایی كردنەوەی هەر بەنزینخانەیە داوە كە پێویستە لەكاتی دروستكردنیدا ڕەچاوی ئەو مەرجانە بكرێت. مۆڵەت و ڕێگەپێدان و کردنەوەی بەنزینخانە، چەندین مەرج و پێوەر و ڕێنمایی ھەیە:- ١- سەنتەری شار قەدەغەیە ٢-لەناو سەنتەرەخزمەتگوزارییەکانی: گەڕەک، کۆمەڵگا نیشتەجێکان قەدەغەیە ٣- لەسەر شەقامە مەحەلیەکانی ناو گەڕەکە نیشتەجێکان قەدەغەیە ٤-وێستگەی سوتەمەنی تر، بەرامبەر ٢٥٠ مەتر کەمتر نەبێت ٥-پێویستە لەکاتی دانانی بەنزینخانە ڕەچاوی محرەماتی بۆری گواستنەوەی ئاو بکرێت ئەمانە و چەندین مەرجی تر تایبەت بە سەلامەتی و ژینگە و سەوزایی و ھتد.... ھەیە، جگە لەوەی بەشێکی ڕێنماییەکان پەیوەستن بە چەند یاسا و بڕیارێکی ترەوە... ئێستاش خانوەکە چۆڵکراوە، پەیامی خاوەنەکەی وەک خۆی دادەنێم. .............. سلاو من خانوەکەم روکن نیە حکومەتی سلیمانی مالی کاول کردوم لەبەر خاتری خاترداران، تکات لێ ئەکەم بچۆ سەیری بکە خانوەکەی من لە ٢٠١٦ دروست کراوە، بنزین خانەی چۆمان لە ٢٠١٩ دروستیان کردوە ژوری نوستنەکەم وابەپشتیوە لە فێسبوک بۆم شیکردویتەتەوە، لەریزی مطار سلیمانی بەرامبەر بنزینخانەی دەروازە، گوناە باری سەرەکی پارێزگای سلیمانی بەرێزە، قسەم لەگەل کرد ئەلێم بۆ واتان کرد ئەلێ کاکە دائرەکان ئیمزایان کردوە بۆیە منیش ئیمزام کرد بۆ ئاگاداری بۆری ئاوی دوکان سلیمانی بەژێریا ئەروات .
هاوڵاتى میدیاى تورکیا ناوى ئه‌و وڵاتانه ئاشکراده‌کات که پارتى کرێکارانى کوردستان (په‌که‌که) له‌ڕێگه‌یانه‌وه فڕۆکه‌ى بێفڕۆکه‌وانیان ده‌ستکه‌وتووه، جه‌خت له‌وه‌شکراوه‌ته‌وه، له‌به‌کارهێنان و کردنه ئامانجى چه‌ند خاڵێکى هه‌ستیارى تورکیا له‌ڕێگه‌ى درۆنه‌کانه‌وه ئاشکراده‌کات. پارتى کرێکارانى کوردستان له‌رێگه‌ى درۆنه‌کانییه‌وه شه‌رى له کڵاشینکۆفه‌وه گۆریووه بۆ فرۆکه‌ى بێفرۆکه‌وان و ئه‌وه‌ش سوپاى تورکیا که ئه‌ندامى ناتۆیه تووشى سه‌رسورمان و سه‌رلێشێواندن کردووه. ڕۆژنامه‌ى خه‌به‌ر تورک، له‌ڕاپۆرتێکدا سه‌باره‌ت به‌چۆنێتى ده‌ستکه‌وتنى فڕۆکه‌ى بێفڕۆکه‌وان له‌لایه‌ن پارتى کرێکارانى کوردستان (په‌که‌که) که به‌مدواییه چه‌ند چالاکییه‌کیان له‌ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ى تورکیا دژ به‌سوپاى تورکیا ئه‌نجامدا، بڵاویکردۆته‌وه، "په‌که‌که خاوه‌نى 41 جۆر له‌فڕۆکه‌ى نموونه‌ییه"، باسى له‌وه‌شکردووه، ئه‌و هێزه داواکارى بۆ ده‌سخستنى 120 فڕۆکه‌ى تریش پێشکه‌شکردووه. یه‌که‌مجار په‌که‌که له10ى تشرینى یه‌که‌مى ساڵى 2018 فڕۆکه‌ى بێفڕۆکه‌وانى له‌دژى سوپاى تورکیا به‌کارهێنا، له‌دواى ئه‌و چالاکیه‌ى گه‌ریلاکانى پارتى کرێکارانى کوردستان، تورکیا له‌به‌شێکى زۆرى بنکه سه‌ربازییه‌کانیدا، سیسته‌مى تێکشکاندنى فڕۆکه دڕۆنه‌کانى جێگیرکردووه، به‌ڵام سه‌رکه‌وتوو نه‌بووه. بنکه‌ى سه‌ره‌کیى هه‌شته‌مى سوپاى تورکیا له‌ئامه‌د تائێستا دووجار که‌وتۆته‌به‌ر هێرشى درۆنه‌کانى په‌که‌که‌و دواى ماوه‌یه‌کى که‌م، بنکه‌ى فڕۆکه‌ى بێفڕۆکه‌وانى سوپاى تورکیا له‌باتمان‌و بنکه‌ى فه‌رمانده‌ى فیرقه‌ى 23 له‌شرناخ، له‌لایه‌ن درۆنه‌کانى په‌که‌که‌وه هێرشیکراوه‌ته‌سه‌ر، هه‌روه‌ک ڕۆژنامه تورکیه‌که ته‌ئکیدیکردۆته‌وه، "له‌و سێ هێرشه‌دا، ئامانجى ستراتیژى سوپاى تورکیا گورزى لێوه‌شێنراوه". هاوکات، له‌ڕاپۆرتى خه‌به‌ر تورک‌دا ئه‌وه‌ش ئاشکرا کراوه که "په‌که‌که ئه‌کادیمیاى فڕۆکه‌ى بێفڕۆکه‌وانى درووستکردووه، که‌سانێک له‌هۆڵه‌نداو ئه‌مریکا سه‌رپه‌رشتى ڕاهێنانى گه‌ریلاکانى په‌که‌که‌یان له‌سه‌ر به‌کارهێنانى ئه‌و فڕۆکانه کردووه‌و ئه‌وه‌یان فێرکردوون که چۆن بۆمبیان پێ هه‌ڵبگرن‌و به‌سه‌ر ئامانجه‌کانى سوپاى تورکیایاندا بیخه‌نه خواره‌وه".
هاوڵاتى ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا رایگه‌یاند:" پاڵپشتی لەمستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق‌و حکومەتەکەی دەکەین، بۆ هەڵبژاردنێکی پاک‌و ئازاد لەعێراق". ئەمڕۆ پێنج شەممە، 27 ئایاری 2021 ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا لەڕاگەیاندراوێکدا رایگه‌یاند:" بەهێزەوە پاڵپشتی لەمستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق‌و حکومەتەکەی دەکەین، بۆ سەپاندنی یاسا‌و ڕێگەخۆشکردن بۆ هەڵبژاردنێکی پاک‌و ئازاد لەعێراق". ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا ئاماژەی بەوەشداوە، پاڵپشتییەکی "بەهێز"ی سەرۆک وەزیرانی عێراق دەکەین، بۆ سەپاندنی یاسا‌و شکۆی دەوڵەت لەعێراقدا. دوو ڕۆژە خۆپیشاندان و ئاڵۆزیی له‌شارى به‌غدا ڕویدا ئه‌وه‌ش بەتایبەت دوێنێ چوارشەممە ده‌ستگیركردنى فه‌رمانده‌یه‌كى حه‌شدى شه‌عبى له‌سه‌ر بڕیارى مسته‌فا كازمى‌و دواتریش كاردانه‌وه‌ى ئه‌و بڕیاره توندتر بۆوه تا كارگه‌یشته ئه‌وه‌ى خودى كازمى بڕیارى ئازادكردنى فه‌رمانده‌كه بدات.
هاوڵاتى ئه‌و دادوه‌ره‌ى له‌سه‌ر لێبڕینى موچه بڕیاریدا ده‌ستله‌کاربکێشێته‌وه رایگه‌یاند:"ئه‌و داهاته‌ى له‌کوردستان هه‌یه، به‌شى ئه‌وه ده‌کات موچه به‌بێ لێبڕین‌و بدرێت‌و کاروباره‌کانى ده‌وڵه‌تیشى پێ به‌ڕێوه‌ببرێت"، راشیگه‌یاند:"ئومێد هه‌یه بڕیاره‌که‌ى دادگا له‌باره‌ى که‌یسى سزادراوانى بادینانه‌وه هه‌ڵبوه‌شێته‌وه". ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 27ى ئایارى 2021، له‌کۆنگره‌یه‌کى ڕۆژنامه‌وانیدا له‌هه‌ولێر دادوه‌ر گۆران به‌رزنجى له‌سه‌ر ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه‌ى به‌ڕۆژنامه‌نوسانى وت:"پێشتر ڕامگه‌یاندبوو، ئه‌گه‌ر لێبڕینى موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران هه‌ر وه‌کو خۆى بمێنێته‌وه ئه‌وا ده‌ستله‌کارده‌کێشمه‌وه، کاتێکیش بینیم بڕیاره‌که‌ى حکومه‌ت نه‌گۆڕاوه، بۆیه ئه‌مڕۆ داواکاریه‌که‌م پێشکه‌ش به‌دادگاى تێهه‌ڵچونه‌وه‌ى ناوچه‌ى هه‌ولێر کرد". هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:"ئه‌و داهاته‌ى له‌کوردستان هه‌یه، به‌شى ئه‌وه ده‌کات موچه به‌بێ لێبڕین‌و له‌کاتى خۆى بدرێت‌و کاروباره‌کانیشى پێ به‌ڕێوه‌ببرێت، به‌ڵام که نه‌کراوه ئێمه‌ش نامه‌ى ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه‌مان پێشکه‌شکردوه‌و چاوه‌ڕوانى قبوڵکردنیشى ده‌که‌م". هاوکات له‌باره‌ى بڕیارى دادگا له‌باره‌ى که‌یسى ڕۆژنامه‌وانان‌و چالاکوانانى بادینان گۆران به‌رزنجى پێیوایه، "ده‌بێت ئه‌و بڕیاره ڕاستکردنه‌وه‌ى بۆ بکرێت، به‌ڵام ئومێد هه‌یه بڕیاره‌که‌ى دادگا له‌باره‌ى که‌یسى سزادراوانى بادینانه‌وه هه‌ڵبوه‌شێته‌وه".
هاوڵاتى لقى سلێمانى یه‌کێتى به‌ڵێنده‌رانى کوردستان رایگه‌یاند:" حه‌وت ساڵه حکومه‌تى هه‌رێم پێشینه‌ى بودجه‌ى پرۆژه‌کانى نه‌داوه‌ته به‌ڵێنده‌ران... باج و رۆتینى فه‌رمانگه حکومییه‌کان بونه‌ته گه‌وره‌ترین ئاسته‌نگى له‌به‌رده‌م کاره‌کانمان و له‌ئێستادا چه‌ندین به‌ڵێنده‌ر ده‌رگاى کۆمپانیاکانیان داخستووه". ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 27ى ئایارى 2021، ناجى شێخ عزه‌دین، سه‌رۆکى لقى سلێمانى یه‌کێتى به‌ڵێنده‌رانى کوردستان له کۆنگره‌یه‌کى رۆژنامه‌نوسیدا رایگه‌یاند:" ماوه‌ى زیاتر له‌حه‌وت ساڵه دوو هه‌زارو 500 پڕۆژه له‌سنورى پارێزگاى سلێمانى بونیان هه‌یه و ته‌واونه‌کراون، به‌هۆى ئه‌وه‌ى حکومه‌ت پێشینه‌ى بودجه‌ى پڕۆژه‌کانى نه‌داوه به‌به‌ڵێنده‌ران، به‌ڵام له‌ئێستادا بودجه‌ى بۆ پڕۆژه‌ى نوێ ته‌رخانکردوه". ناوبراو راشیگه‌یاند، دابه‌زینى به‌هاى دینار به‌رامبه‌ر دۆلار زیانى 20% له‌سه‌رجه‌م به‌ڵێنده‌ران داوه، وتیشى:" باج و رۆتینى فه‌رمانگه حکومییه‌کان بونه‌ته گه‌وره‌ترین ئاسته‌نگى له‌به‌رده‌م کاره‌کانمان، بۆیه ئه‌مڕۆ له‌باره‌ى کێشه و گرفته‌کانیان یاداشتێکى ناڕه‌زایى ئاڕاسته‌ى حکومه‌ت ده‌که‌ین، چونکه زۆرێک له به‌ڵێنده‌ران ده‌رگاى کۆمپانیاکانیان داخستووه".