هاوڵاتى نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان، رایگه‌یاند:" نه‌ک ته‌نها له‌رووى سه‌ربازییه‌وه، به‌ڵکو ده‌بێت له‌رووى فکریه‌وه شه‌ڕى تیرۆر بکرێت". ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 26ى ئایارى 2021، سه‌رۆکى هه‌رێم پێشوازییکرد له ژه‌نراڵ ڕیچارد بێڵ، جێگرى فه‌رمانده‌ى گشتیى هێزه‌کانى هاوپه‌یمانان له عێراق و سوریا. به‌پێى راگه‌یه‌نراوێکى سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێم له کۆبونه‌وه‌یه‌کدا نێچیرڤان بارزانى ئاماده‌ییى هه‌رێمى کوردستانى بۆ به‌رده‌وامیى هه‌موو هاوکارى و هه‌ماهه‌نگییه‌ک له‌گه‌ڵ هێزه‌کانى هاوپه‌یمانان و کارى هاوبه‌ش بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى داعش دووپاتکرده‌وه و جه‌ختى له‌وه‌یش کرده‌وه که تێکشاندنى تیرۆر ته‌نیا له ڕێگه‌ى سه‌ربازییه‌وه نابێت، به‌ڵکو ده‌بێت له‌ڕووى فیکریشه‌وه شه‌ڕى تیرۆر بکرێت. هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌کراوه، ژه‌نراڵ ریچارد بێل، ستایشى ڕۆڵى هه‌رێمى کوردستان و پێشمه‌رگه‌ى کرد له تێکشاندنى داعش-دا و جه‌ختى له پێویستى و گرنگیى هه‌ماهه‌نگیى هه‌واڵگرى و وشککردنى سه‌رچاوه دارایییه‌کانى داعش و پێویستیى هه‌ماهه‌نگیى زیاترى نێوان سوپاى عێراق و پێشمه‌رگه و هێزه‌کانى هاوپه‌یمانان کرده‌وه له‌پێناو له‌ناوبردنى یه‌کجاره‌کیى داعش. هاوکات ئه‌وه دووپاتکراوه‌ته‌وه که دامه‌زراندنى ناوه‌نده‌کانى هاریکارى و هه‌ماهه‌نگیى هاوبه‌شى نێوان پێشمه‌رگه و سوپاى عێراق به‌تایبه‌تى له‌و ناوچانانه‌ى بۆشاییى ئه‌منییان هه‌یه ته‌وه‌رێکى دیکه‌ى کۆبوونه‌وه‌که‌ى سه‌رۆکى هه‌رێمى و جێگرى فه‌رمانده‌ى گشتیى هێزه‌کانى هاوپه‌یمانان بووه.
هاوڵاتى ناوه‌ندى راگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نى هێزه‌کانى پاراستنى گه‌ل(هه‌په‌گه) ئه‌وه ئاشکرا ده‌کات که 14 سه‌ربازى تورکیان سزاداوه‌و چه‌ندین شوێن و که‌لوپه‌لى سه‌ربازى داگیر که‌رانیش له‌ناوبران. ئه‌مڕۆ 26ى ئایارى 2021، ناوه‌ندى راگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نیى هێزه‌کانى پاراستنى گه‌ل (هه‌په‌گه) له‌باره‌ى چالاکییه کاریگه‌ره‌کانى دوو ڕۆژى ڕابردووى هێزه‌کانى گه‌ریلا و هێرشه داگیرکه‌رییه‌کان ڕاگه‌یاندراوێکى بڵاوکرده‌وه. ده‌قى راگه‌یه‌ندراوى هه‌په‌گه: چالاکى بۆ تۆڵه‌ى شه‌هیدانى به‌ستا ماوه‌یه‌که داگیرکه‌ران له ناوچه‌ى کێلا مه‌مێ و ده‌ریا قاجێ له ئه‌یاله‌تى بۆتان خه‌ریکى بۆسه دانانن، ئه‌و یه‌که‌یه‌ى سوپاى تورک له ژێر کۆنترۆڵى هێزه‌کانماندا بوون و له ٢٤ى ئایاردا و له کاتژمێر ٢٠:٣٠ دا له دوو قۆڵه‌وه که‌وتنه ناو بۆسه‌ى پێچه‌وانه‌ى هێزه‌کانى گه‌ریلا. له کاتژمێره‌کانى شه‌ودا و له نزیکه‌وه له‌لایه‌ن گه‌ریلاوه لێیاندرا و ٥ داگیرکه‌ر سزادران و داگیرکه‌رێکیش بریندار بوو، ئه‌و چالاکییه بۆ تۆڵه‌ى شه‌هیدانى به‌ستا ئه‌نجامدرا. چالاکییه‌کان له چوارچێوه‌ى هه‌ڵمه‌تى شۆڕشگێڕیى هه‌ڵۆکانى زاگرۆس دا هێزه‌کانى یه‌ژاستار له ٢٥ى ئایار و له کاتژمێر ١٢:٠٠ دا له دژى داگیرکه‌ران له شاخى شه‌هید دڵگه‌ش له ناوچه‌ى ئاڤاشین چالاکییان ئه‌نجامدا، گروپێک له داگیرکه‌ران کرانه ئامانج و لێیاندرا، ئه‌وه‌نده‌ى روون بووه‌ته‌وه داگیرکه‌رێک کوژراوه. هێزه‌کانى یه‌ژاستارمان له ٢٥ى ئایار و له کاتژمیر ١٦:٣٠ له دژى داگیرکه‌ران له شاخى کۆنفرانس له ناوچه‌ى ئاڤاشین به چه‌کى قورس چالاکییه‌کیان ئه‌نجامدا. له ٢٥ى ئایار و له کاتژمێر ١٧:٠٠ دا له دژى داگیرکه‌رانى سه‌ر شاخى شه‌هید زێڕین له ناوچه‌ى ئاڤاشین به چه‌کى قورس چالاکییه‌ک ئه‌نجامدرا، دواى چالاکیه‌که داگیرکه‌ران به‌چڕى ده‌وربه‌رى خۆیان و ناوچه‌که‌یان بۆردومانکرد، له کاتژمێر ٢١:٠٠ دا کۆپته‌ره جه‌نگییه‌کان ناوچه‌که‌یان بۆردومانکرد. هه‌ر له ٢٥ى ئایاردا له دژى داگیرکه‌ران له قه‌ڵاى مام ره‌شۆ له ناوچه‌ى ئاڤاشین به چه‌کى قورس زنجیره چالاکییه‌ک ئه‌نجامدران. له ٢٥ى ئایار و له کاتژمێر ٠٩:٣٠ دا له دژى داگیرکه‌ران له قه‌لا بێده‌وێ له ناوچه‌ى زاپ چالاکییه‌ک ئه‌نجامدرا، له‌و چالاکییه‌دا به لانیکه‌مه‌وه رادارێک و کامێرایه‌کى چاودێرى تێکشکێنراون. له ٢٦ى ئایار له کاتژمیر ٠٨:٥٥ دا له دژى داگیرکه‌ران له سه‌ر شاخى مه‌روان له ناوچه‌ى زاپ چالاکییه‌کى نیشانه‌شکێنى ئه‌نجامدرا، له‌و چالاکییه‌دا داگیرکه‌رێک سزا درا. چالاکییه‌کان له چوارچێوه‌ى هه‌ڵمه‌تى شۆڕشگێڕى جه‌نگى خابوردا له ٢٥ى ئایاردا له کاتژمێر ١٥:٣٠ دا له نێوان شاخى کورۆشینۆ و ستونا له ناوچه‌ى مه‌تینا به سابوتاژ له گروپێک له داگیرکه‌ران درا، ژماره‌ى ئه‌و داگیرکه‌رانه‌ى له‌و چالاکییه‌دا سزادران به روونى دیار نییه. له ٢٥ى ئایاردا و له کاتژمێر ١٧:٣٠دا له نێوان شاخى زه‌ندورا و کورۆشینۆ له مه‌تینا و له پشت شاخى کۆردینه‌وه هێزه‌کانمان له ٣ قوڵه‌وه چوونه سه‌ر داگیرکه‌ران. له قوڵى یه‌که‌مه‌وه له ٤ داگیرکه‌ردرا و ٣ داگیرکه‌ریان سزادران و داگیرکه‌رێکى تریشیان بریندار بوو. کاتێک ٢ داگیرکه‌ر هاتن بۆ هاوکاریى داگیرکه‌ره مردوو و برینداره‌کان، له‌و ٢ داگیرکه‌ره‌ى تریش درا و هه‌ر دووکیان سزادران. له قۆڵى دووه‌مه‌وه، هێزه‌کانمان له په‌ناگه‌یه‌کى داگیرکه‌رانیاندا و ٢ داگیرکه‌ر سزا دران و په‌ناگه‌که ته‌قێنرایه‌وه، له قۆڵى سێیه‌مه‌وه هێزه‌کانمان له رادار و کامێراى داگیرکه‌رانیاندا و تێکیان شکاندن. له‌و چالاکییه‌دا به گشتى ٧ داگیرکه‌ر سزادران و داگیرکه‌رێکیش بریندار بوو، رادار و کامێرایه‌کى چاودێرى و په‌ناگه‌یه‌کیش تێکشکێنران، دواى ئه‌و چالاکییه داگیرکه‌ران له نێوان ٢٠:٣٠ بۆ ٠١:٠٠ به کۆپته‌رى جه‌نگى هێرشیان کرده سه‌ر ناوچه‌که و ده‌ستیان به بۆردومانکردنى هه‌ڕه‌مه‌کى کرد. دواى ئه‌وه داگیرکه‌ره سزادراوه‌کان و برینداره‌که‌یان به کۆپته‌رى جۆرى سکۆرسکى له ناوچه‌که دووخرانه‌وه. بۆردومانى داگیرکه‌ران به‌رده‌وامیى هه‌یه و گه‌ریلاکانمان هیچ زیانێکیان نه‌بوو سوپاى تورکى داگیرکه‌ر به تۆپ، کۆپته‌ر و فڕۆکه‌ى جه‌نگى به‌رده‌وامه له بۆردومانکردنى ناوچه‌کانى پاراستنى مه‌دیا. له ٢٥ى ئایاردا و له کاتژمێر ١٢.٤٥ دا شاخى زه‌ندورا له مه‌تینا به فڕۆکه‌ى جه‌نگى بۆردومانکرا. له ٢٥ى ئایاردا و له کاتژمێر ٢٢:٥٠ و ٢٣:٥٠ دا به کۆپته‌رى جه‌نگى سه‌ربازیان له مه‌رڤانۆس، دۆڵى ماران، شوکێ و پشتى دۆڵى کۆنفرانس له ئاڤاشین پیاده کرد. له ٢٥ى ئایاردا و له کاتژمێر ١٤:١٥ و ٠٠:٣٠ دا ناوچه‌ى وه‌رخه‌لى ئاڤاشین ٤ جار به فڕۆکه‌ى جه‌نگى بۆردومانکرا. سوپاى تورکى داگیرکه‌ر به تۆپ و تۆپى هێشوویى ناوچه‌کانى تابورى عه‌ره‌به‌کان و وه‌رخه‌ل-یان له ئاڤاشین بۆردومان ده‌که‌ن. له ٢٥ى ئایاردا و له کاتژمێره‌کانى ٢٢:٣٠ و ٢٣:٠٠ دا ناوچه‌کانى جیلۆى بچووک، قه‌لا بێده‌وێ، شاخى شه‌هید سه‌رخۆبوون، شاخى شه‌هید مونزور و شاخى گزێ به کۆپته‌ر جه‌نگى بۆردومانکران و دواتر سه‌ربازیان له‌و شوێنانه‌دا دابه‌زاند. له‌و هێرشانه‌دا هیچ زانێک به هێزه‌کانمان نه‌گه‌یشت.
هاوڵاتى هێزێکى حه‌شدى شه‌عبى چوونه ناو ناوچه‌ى سه‌وز و مسته‌فا کازمى سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراقیش داواى کۆبونه‌وه‌ى به‌په‌له‌ى هێزه شیعییه‌کان ده‌کات. ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە دوای دەستگیرکردنی (قاسم موسلیح) فەرماندەی ئۆپراسۆنەکانی حەشد لە ئەنبار لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە، هێزێکی حەشدی شەعبی چونە ناو ناوچەی سەوز و مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراقیش داوای لە هێزە شیعییەکانی کردوە کۆبونەوەیەکی بەپەلە ئەنجامبدەن بۆ تاوتوێکردنی لێکەوتەکانی ناردنی هێز بۆ ناوچەی سەوز و دروستکردنی مەترسی لەسەر نوێنەرایەتی وڵاتان و دامەزراوەکانی حکومەت.
هاوڵاتى قاسم موسڵیح، فه‌رمانده‌ى ئۆپه‌راسیۆنى حه‌شد له ئه‌نبار به‌پێى ماده‌ى 4 تیرۆر ده‌ستگیرکرا، به‌تۆمه‌تى تیرۆرکردنى دوو چالاکوان له‌گه‌ڵ تۆمه‌تى زیانگه‌یاندن به دارایى گشتی. ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 26ى ئایارى 2021، سه‌رچاوه‌یه‌کى ئه‌منى به میدیاکانى عێراقى راگه‌یاند:" قاسم موسڵیح، فه‌رمانده‌ى ئۆپه‌راسیۆنى حه‌شد له ئه‌نبار به‌پێى ماده‌ى 4 تیرۆر ده‌ستگیرکرا". هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌شکراوه که فه‌رمانده‌ى ئۆپه‌راسیۆنى حه‌شد له ئه‌نبار به تۆمه‌تى تیرۆرکردنى هه‌ردوو چالاکوان "فاهم تائى و ئیهاب وه‌زنی"، له‌گه‌ڵ تۆمه‌تى زیانگه‌یاندن به دارایى گشتى ده‌ستگیرکراوه. خۆپیشاندانه‌کانى مه‌یدانى ته‌حریر له‌به‌غدا یه‌کێک له‌داواکارییه‌کانیان ده‌ستگیرکردنى هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌یه که ده‌ستیان له کوشتن و تیرۆرکردنى چالاکوانان و خۆپیشانده‌راندا هه‌یه.
هاوڵاتى وته‌بێژى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه دواى کۆبونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران له کۆنگره‌یه‌کى رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند :" ئه‌گه‌ر حزبه‌کانى به‌شدار له حکومه‌ت هاوکاربن لێبرینى موچه له‌ماوه‌یه‌کى دیارى کراودا نامێنێت". جووتیار عادل راشیگه‌یاند:" دواکه‌وتنى مووچه‌ى ئه‌م مانگه زۆر دوا ناکه‌وێت و ره‌نگه دوو تا سێ رۆژ دوابکه‌وێت، پێشتر به پێنج رۆژ دابه‌شکراوه، ئێستا ره‌نگه حه‌وت رۆژى بوێت". هاوکات وته‌بێژى حکومه‌ت جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه که ئه‌گه‌ر ئه‌و به‌رنامه چاکسازیه‌ى دایانناوه وه‌ک خۆى بروات له‌ماوه‌یه‌کى دیارى کراودا لێبرینى موچه نامێت، ئه‌وه‌ش پێویستى به هاوکارى هه‌ر سێحزبه‌که‌ى به‌شدار له‌کابینه‌ى نۆیه‌م هه‌یه". جووتیار عادل ئه‌وه‌شى دووپاتکرده‌وه که وه‌فدى حکومه‌تى هه‌رێم سه‌ره‌تاى هه‌فته‌ى ئاینده سه‌ردانى به‌غدا ده‌کات بۆ جێبه‌جێکردنى یاساى بودجه‌ى ئه‌مساڵى عێراق.
هاوڵاتى دوابەدوای خۆپشاندانەکانی دوێنێی گۆڕەپانی تەحریر لە بەغدا، ئەمڕۆ چوارشەممە 26ی ئایاری 2021 ڕۆژنامەی نیو یۆرک تایمزی ئەمریکی ڕاپۆرتێکی لەسەر دۆخی عێراق و خۆپیشاندانەکان بڵاوکردووە. لە ڕاپۆرتەکەدا ڕۆژنامەکە نوسیویەتی: "خۆپیشاندەران و بەرپرسە حکومییەکان دەزانن کێ چالاکوانە عێراقییەکانی کوشتووە" ئاماژەی بەوەش داوە کە موستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق شکستی هێناوە لە جێبەجێکردنی ئەو بەڵێنانەی لە وەڵامی خۆپیشاندانەکانی تشرینی 2019 دا بەڵێنیدابوو بەتایبەتی لە سنوردارکردنی چالاکییەکانی میلیشیاکانی سەر بە ئێران. دوێنێ لە گۆڕەپانی تەحریری بەغدای پایتەختی عێراق هاوڵاتییان دووبارە خۆپیشاندانیان کردەوە و دواتر گرژی و ئالۆزی لێکەوتەوە.
هاوڵاتى ئە‌نجومە‌نی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە كۆبونەوەی ئەمڕۆیدا بڕیاری رێکخستنەوەی داهاتە گشتییەکان و دوو پڕۆژەیاسای پەسندکرد. ئەمرۆ چوارشەممە 26 ئایاری 2021 فەرمانگەی میدیا و زانیاری بڵاویکردەوە، ئە‌نجومە‌نی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، کۆبونەوەی هەفتانەی خۆی بە سەرۆکایەتی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەت و ئامادەبونی قوباد تاڵە‌بانی جێگری سەرۆکی حکومەت ئەنجام دەدات، لە کۆبونەوەکەدا میکانیزمی جێبەجێکردنی ماددەی (پێنجەم) لە یاسای چاکسازیی ژمارە (2)ی ساڵی 2020 تایبەت بە ڕێکخستنەوەی دەرماڵەکان لەبەر ڕۆشنایی یاسا بەرکارەکان دەخرێتەڕو. بەپێی راگەیاندراوێکی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، بڕیار دراوە "لەبەر رۆشنایی یاسا بەرکارەکان کە پێویستە خەرجکردنی دەڕماڵەی ئەوانەی شایستەن پارێزراو بێت و دادپەروەریی ھەبێت لە خەرجکردنی دەڕماڵەکان و جێگیربکرێت بۆ ئەوانەی کە شایستەن بە پێی یاسا بەرکارەکان". وەک لە راگەیاندراوەکەدا هاتووە لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیران دوو پڕۆژەیاسا پەسندکراوە کە بریتین لە: - پەسەندکردنی پڕۆژەیاسای ( هەمواری یاسای وەزارەتی دارایی و ئابووری لە هەرێمی کوردستان) بە ئاڕاستەی هێنانەکایەی بەڕێوەبەرایەتییەکی گشتی لە وەزارەتی دارایی و ئابووری بۆ رێکخستنی کەرتی دڵنیایی و چاودێریکردنی کۆمپانیاکانی کەرتی تایبەت لە بواری چالاکییەکانی دڵنیایی لە هەرێمی کوردستان. - پەسەندکردنی پڕۆژەیاسای ( بەرهەمهێنان و هاوردەکردنی بنەتۆ و شەتڵ و تۆمارکردن و پەسەندکردن و پارێزگاریکردن لە تەرزە کشتوکاڵییەکان) کە ئامانجی سەرەکی ئەم پڕۆژەیاسایە رێکخستن و هاندانی کەرتی تایبەتە بۆ بەرهەمهێنانی بنەتۆ و شەتڵ و هاوردەکردنی بنەتۆ لە ژێر سەرپەرشتی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو.
هاوڵاتى جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ باڵیۆزی ئەڵمانیا کۆبونەوە و رایگەیاند، نیەتی حکومەتی هەرێم چارەسەرکردنی هەمو کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدایە و لە ماوەیەکی نزیكدا شاندی حکومەتی هەرێم سەردانی بەغدا بکاتەوە بۆ چارەسەرکردنی هەمو ئەو کێشە و گرفتە تەکنیکیانەی لەبەردەم جێبەجێکردنی یاساکەدان. ئەمرۆ چوارشەممە 26 ئایاری 2021 نوسینگەی جێگری سەرۆکی ئە‌نجومە‌نی وەزیران بڵاویکردەوە، قوباد تاڵە‌بانی پێشوازی کرد لە ئۆلە دیل، باڵیۆزی ئەڵمانیا لە عێراق و لە کۆبونەوەی نێوانیاندا چۆنییەتی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و ئەڵمانیا و چەند پرسێکی گرنگی دیکەیان تاوتوێ کرد. لە کۆبونەوەکەدا کە کلێمنس سێمتنەر، کۆنسوڵی گشتی ئەڵمانیا لە هەرێم و دابان شەدەلە جێگری بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستانیش ئامادەبون، هەردولا جەختیان کردەوە لەسەر گرنگی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان ئەڵمانیا و هەرێمی کوردستان لە هەمو بوارەکاندا و جێگری سەرۆک وەزیرانیش داوای‌کرد ئەڵمانیا رۆڵی زیاتر ببینێت لە هاوکاریکردنی هەرێم بۆ پێشخستنی کەرتەکانی کشتوکاڵ و پیشەسازی و چاکسازیکردن لە سیستمی حکومرانی. لە بەشێکیتری کۆبونەوەکەدا باسی هەڵبژاردنەکانی داهاتوی پەرلەمانی عێراق کرا و هەردو لا هاوڕابون لەسەر ئەوەی پێویستە هەڵبژاردن لە وادەی دیاریکراوی خۆیدا بە شێوەی پاک و بێگەرد بەڕێوەبچێت و ئەمەشیان بە گرنگ زانی بۆ سەقامگیری سیاسی و پرسی دیموکراسی و بەرەوپێشچوونی پرۆسەی سیاسی لە عێراقدا، لەمبارەیەشەوە قوباد تاڵە‌بانی داوای‌کرد ئەڵمانیا و وڵاتانی هاوپەیمان هاوکاری عێراق بکەن بۆ بەڕێوەچونی هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد. تەوەرێکتری کۆبونەوەکەدا تایبەت بو بە تاوتوێ کردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و حکومەتی فیدڕاڵ، لەم چوارچێوەیەشدا جێگری سەرۆک وەزیران راشیگەیاند، "نیەتی حکومەتی هەرێم چارەسەرکردنی هەمو کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدایە و لە دوای پەسندکردنی یاسای بودجەشەوە حکومەتی هەرێم ئامادەیی تەواوی خۆی دەربڕیوە بۆ جێبەجێکردنی یاساکە و بڕیاریشە لە ماوەیەکی نزیكدا شاندی حکومەتی هەرێم سەردانی بەغدا بکاتەوە بۆ چارەسەرکردنی هەموو ئەو کێشە و گرفتە تەکنیکیانەی لەبەردەم جێبەجێکردنی یاساکەدان".
هاوڵاتى یاریدەدەری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: " دابەشکردنی موچە بەردەوام دەبێت و لەبارەی ناردنی بودجە لە عێراقەوە دەشڵێت، " لە مانگی شەش یاسای بودجە دەچێتە بواری جێبەجێکردن". ئەمرۆ چوارشەممە 26 ئایاری 2021 رێباز حەملان، یاریدەدەری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە چاوپێكەوتنێكی لەگەڵ روداو رایگەیاند، "دواکەوتنی موچە پەیوەندی بە هاتنەوەی داهاتی نەوت لە دەرەوەی هەرێمی کوردستان چەند کێشەیەکی تێکەوتبوو، بۆ نمونە لە دەرەوەی عێراق لە رۆژی دووشەممەوە دەوام دەستپێدەکات و ئەوەش هەندێکجار ناردنی پارە دوادەخات، هەروەها گۆڕینی دۆلار بۆ دیناریش کاتی دەوێت". لەبارەی هۆکارەکانی دیکەی دواکەوتنی موچە رێباز حەملان ئاماژەی بەوە کرد، "سیولەی بانکەکانی هەرێمی کوردستان کەم بوو، دڵنیایی دەدەمە خەڵکی هەرێمی کوردستان دابەشکردنی موچە بەردەوام دەبێت و 30 رۆژ جارێک موچە دەدرێت، لە دوێنێوە سەرۆکوەزیران و جێگری سەرۆکوەزیران هاتوونەتە سەر هێڵ و ئەو کێشانەیان چارەسەرکردووە". لەبارەی لیستی موچەی ئەم مانگە رێباز حەملان دەڵێت، "وەزارەتی دارایی و ئابووری لیستی موچە رادەگەیێنێت". لەبارەی ئەوەی کە ئەگەری هەیە لە مانگەکانی داهاتووشدا ئەو کێشەیە دووبارەبێتەوە رێباز حەملان دەڵێت، " دەبێت چاکسازییەکی ریشەیی بەپێی ئەوەی لە پەرلەمان دەرچوو بکرێت، چاکسازی لە داهاتی نەوت، خاڵە سنوورییەکان و خەرجییەکان بکرێت، بەو شێوەیە دەتوانین بۆ مانگەکانی داهاتووش موچە لە کاتی خۆی دابەشبکرێت، پێویست ناکات خەڵک تووشی دڵەڕاوکێ بکرێت". لەبارەی بودجەی هەرێمی کوردستان رێباز حەملان دەڵێت، "بودجەکە تەواو بووە و ئێستا لە ئەنجوومەنی وەزیرانە و دواتر لە پەرلەمان پەسند دەکرێت، ماوەیەکی زۆرە کار لەبارەی دانانی بودجە دەکرێت، بەڵام چاوەڕێی بەغدامان دەکرد کە بزانین بەغدا موچەمان بۆ دەنێرێت، بۆیە دواکەوتووە". تاوەکو ئێستا حکومەتی عێراق هیچ بودجەیەکی بۆ هەرێمی کوردستان نەناردووە، رێباز حەملان دەڵێت، "مەسرور بارزانی لەبارەی هۆکاری نەناردنی بودجە قسەی لەگەڵ مستەفا کازمی کردووە، پێم وایە بۆ مانگی شەش ئەو بودجە دەچێتە بواری جێبەجێکردن و هەفتەی داهاتووش شاندی هەرێمی کوردستان دەچێتە بەغدا".
هاوڵاتى بەڕێوەبەری گشتی دابەشكردنی خۆراك لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، حکومەتی عێراقی بڕیاریداوە 4 ماددەی دیکە بۆ بەشە خۆراكی مانگانەی هاوڵاتیان زیاد بکرێت. ئەمرۆ چوارشەممە 26 ئایاری 2021 نەوزاد كامیل، بەڕێوەبەری گشتی دابەشكردنی خۆراك لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حكومەتی هەرێم راگەیاند: “لە لایەن وەزارەتی بازرگانی حكومەتی عێراقییەوە بڕیاری كۆتایی دراوە لەبارەی زیادكردنی چەند ماددەیەكی نوێ بۆ بەشەخۆراكی مانگانەی هاوڵاتیان بە هەرێمی كوردستانیشەوە، بۆ ئەومەبەستەش لە ئێستادا سەرقاڵی واژۆكردنی گرێبەستن لەگەڵ كۆمپانیا تایبەتمەندەكان”. بەڕێوەبەری گشتی دابەشكردنی خۆراك، ڕونیشیکردوەتەوە، ئەو مادەخۆراكییانەی زیاد دەکرێن بریتین لە (دۆشاوی تەماتە، نیسك، نۆك و فاسۆلیا)، ئەوەشی خستوەتەڕوو کە “بە گوێرەی وتەی بەرپرسانی وەزارەتی بازرگانی عێراق، لە ئێستادا ئەوان سەرقاڵی ئەنجامدانی گرێبەستن بۆ هاوردەكردنی ماددەخۆراكییەكان و لە مانگەكانی حەوت و هەشت دەستدەكرێت بە دابەشكردنی ئەو ماددە نوێیانەی كە وابڕیارە هاوردەی عێراق و هەرێمی كوردستان بكرێن”.
هاوڵاتى ئە‌نجومە‌نی وەزیرانی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ کۆدەبێتەوە و ڕێکخستنەوەی دەرماڵەکان و بابەتی داهاتی ناوخۆییەکانی هەرێمی کوردستان لە ئێستادا و زیادکردنی داهاتی ناوخۆیی هەرێم و سەرچاوەکانی تاوتوێ دەكات. ئەمرۆ چوارشەممە 26 ئایاری 2021 فەرمانگەی میدیا و زانیاری بڵاویکردەوە، ئە‌نجومە‌نی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، کۆبونەوەی هەفتانەی خۆی بە سەرۆکایەتی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەت و ئامادەبونی قوباد تاڵە‌بانی جێگری سەرۆکی حکومەت ئەنجام دەدات، لە کۆبونەوەکەدا میکانیزمی جێبەجێکردنی ماددەی (پێنجەم) لە یاسای چاکسازیی ژمارە (2)ی ساڵی 2020 تایبەت بە ڕێکخستنەوەی دەرماڵەکان لەبەر ڕۆشنایی یاسا بەرکارەکان دەخرێتەڕو. ئاماژەی بەوەشکردوە، هەروەها بابەتی داهاتی ناوخۆییەکانی هەرێمی کوردستان لە ئێستادا و ڕۆڵی وەزارەتە تایبەتمەندەکان لە برەودان و هەمەچەشنکردن و زیادکردنی داهاتی ناوخۆیی هەرێم و سەرچاوەکانی، و ڕادەی پابەندی وەزارەتەکان لەم بارەیەوە باس دەکرێت لەگەڵ خستنەڕوی بابەتی پێداچونەوەی ڕەسمی خزمەتگوزارییەکان لەلایەن جێگری سەرۆکی ئە‌نجومە‌نی وەزیران کە سەرپەرشتیاری لیژنەی تایبەت بەم بابەتەن. بەپێی راگەیەندراوەکە، لە تەوەری چوارەمدا دو پڕۆژە یاسا کە لەلایەن وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پەرلەمان ئاراستەی سکرتاریەتی ئە‌نجومە‌نی وەزیران کراوە بۆ دەنگدانی کۆتایی و پێشتر ئەم پرۆژە یاسایانە خراونەتە بەردەم ئەندامانی ئە‌نجومە‌نی وەزیران، ئەوانیش ڕەشنوسی پڕۆژە یاسای (هەمواری یاسای وەزارەتی دارایی و ئابوری لە هەرێمی کوردستان - عێراق ژمارە (5)ی ساڵی (2010) و ڕەشنوسی پڕۆژە یاسای (بەرهەمهێنان و هاوردەکردنی بنەتۆ و شەتل و تۆمارکردن و پەسەندکردن و پارێزگاریکردن لە تەرزە کشتوکاڵییەکان لە هەرێمی کوردستان - عێراق).
هاوڵاتى جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، ئەگەر لایەنی عێراق ئامادەبێت، هەموو جۆرە ڤیزایەک هەڵدەگرین. رەسول موهاجر، جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران لەبەغدا لەگەڵ بەشێک لەبازرگانانی عێراق و ئێران کۆبوەوە و رایگەیاند، تاران ئامادەیی هەیە پەیوەندییە بازرگانی و ئابورییەکانی لەگەڵ عێراق بەرەوپێش بەرێت. ئاماژەی بەوەشکردوە، لەدواین کۆبونەوەی ئە‌نجومە‌نی وەزیرانی ئێران بڕیاردراوە ئەگەر لایەنی عێراقیش ئامادەبێت، هەمو جۆرە ڤیزایەک لەسەر بازرگانان و هاوڵاتیان هەڵدەگیرێت و ئەوەش کارئاسانی دەبێت بۆ هاتوچۆ و زیادبونی جوڵەی گەشتیاری. پرسی هەڵگرتنی ڤیزا لەنێوان عێراق و ئێران ماوەی دو ساڵە گفتوگۆی لەسەر دەکرێت و هۆکارەکەشی بۆ بەرژەوەندی هەردو وڵات و زیاترکردنی جوڵەی گەشتیاری و بارزگانی دەگەڕێندرێتەوە، بەتایبەت هاتوچۆی گەشتیاران و هاوڵاتیانی نێوان هەردو وڵات ساڵانە بۆ ملیۆنان کەس بەرزبوەتەوە.
هاوڵاتى وەزارەتی پێشمەرگەی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگەیاند كاردەكەین بۆ ئەوەی لە ماوەیەکی نزیکدا پڕۆژەی بە ئەلیکترۆنی کردنی مووچەی پێشمەرگە جێبەجێ بکەین. ئەمرۆ چوارشەممە 26 ئایاری 2021 سەنتەری میدیا لە وەزارەتی پێشمەرگە، رایگەیاند " بەڕێوەبەرایەتی چاکسازی، لەگەڵ کۆڵۆنێڵ (یان تێن هۆڤ) راوێژکاری سەربازی وڵاتی هۆڵەندا کۆبوونەوەیەکی بەڕێوەبرد، لەگەڵ نوێنەری بەڕێوەبەرایەتییەکانی وەزارەت، بە مەبەستی تاوتوێکردنی پڕۆژەی بە ئەلیکترۆنی کردنی مووچەی پێشمەرگە". ئه‌وه‌شی باسكردووه: نوێنەری بەڕێوەبەرایەتییەکان پێکهاتبوون لە (نوێنەری بەڕێوەبەرایەتی گشتی ژمێریاری سەربازی، بەڕێوەبەرایەتی پلاندانان و رێکخستنی میلاکات، بەڕێوەبەرایەتی ئیدارەی ئەفسەران، بەڕێوەبەرایەتی ئیدارەی کارمەندان و بەڕێوەبەرایەتی گەیاندن)". ئاماژە بەوەشکراوە: "لە کۆبوونەوەکەدا جەختکراوە لە دروستکردنی داتابەیسێکی ناوەندی لە وەزارەت بە هەماهەنگی و پاڵپشتی هێزەکانی هاوپەیمانان، بۆ ئەوەی لە ماوەیەکی نزیکدا پڕۆژەکە بە ئەنجام بگات و هەنگاو بنرێت بۆ جێبەجێکردنی".
هاوڵاتى سەرۆك وەزیرانی عێراق رایگەیاند لێكۆڵینەوەی ورد لەبارەی ڕاستیەكانی ڕوداوەكەی كۆتا ساتەكانی خۆپیشاندانەكەی مەیدانی تەحریری شاری بەغدا دەكەن و فەرمانی توندیشیان بۆ پاراستنی خۆپیشاندەران دەركردووە. ئەمرۆ چوارشەممە 26 ئایاری 2021 مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراق لە تویتێكدا پشتگیری ئازادی خۆپیشاندانی ئاشتیانەیان لە عێراق كرد و فەرمانی توندیان دەركرد بۆ پاراستنی خۆپیشاندەران و دان بەخۆدا گرتن و بەكارنەهێنانی گولـلە بەهەر هۆیەك بێت. كازمی ئاماژەی بەوەشداوە، لێكۆڵینەوەی ڕوون و ئاشكرا دەربارەی ڕووداوەكانی كۆتا ساتەكانی خۆپیشاندانەكانی مەیدانی تەحریری شاری بەغدا دەكەن بۆ ئاشكراكردنی ڕاستییەكان. لە خۆپیشاندانەكانی مەیدانی تەحریری شاری بەغدا، گرژی دروستبوو و بەهۆیەوە لانیكەم خۆپیشاندەرێك كوژرا و چەند خۆپیشاندەرێكی تر بریندار بوون، ژمارەیەك ئۆتۆمبێلی هێزە ئەمنییەكانیش سوتێنران.