هاوڵاتى پەرلەمانتاری فراكسیۆنی گۆڕان رایگەیاند ڕێگەپێدان بۆ کردنەوەی بەنزینخانەیەک کراوە، خەزانی بەنزین و غاز و گازەکەی، ٣ مەتر لە ژوری نوستنی ماڵێکەوە دورە و دەڵێت" ھەر کارێکی نایاسایی بە چەند واژۆیەکی تەنسیق! نابێتە یاسایی" ئەمڕۆ پێنج شەممە، 27 ئایاری 2021 دابان محەمەد، پەرلەمانتاری فراكسیۆنی گۆڕان، لە لێدوانێكدا بەهاوڵاتی وت "لەڕیزی مەتاری سلێمانی و بەرامبەر بەنزینخانەی دەروازە، ڕێگەپێدان بۆ کردنەوەی بەنزینخانەیەک کراوە، خەزانی بەنزین و غاز و گازەکەی، ٣ مەتر لە ژوری نوستنی ماڵێکەوە دورە، جگەلەوەی بۆری ئاوی سلێمانی-دوکان بەژێریدا دەڕوات. ئەم پەرلەمانتارە وتیشی" بیھێنە پێش چاوت، ماڵ و منداڵت ٣ مەتر لە خەزانێکەوە بخەون، کە ھەزاران لیتر بەنزین و غاز و گازی تێدایە واژۆی پارێزگار و چەند فەرمانگەیەک شوێنی یاسا و بڕیار و ڕێنماییەکان ناگرێتەوە ھەر کارێکی نایاسایی بە چەند واژۆیەکی تەنسیق! نابێتە یاسایی". دابان محەمەد، جەختی لەوەشكردۆتەوە" ئەم دۆسیە و چەند دۆسیەیەکی تری ھاوشێوە، لەگەڵ ئاشکراکردنیان، ڕەوانەی دیوانی چاودێری دارایی و داواکاری گشتی دەکەین، بۆ لێکۆڵینەوە لەو واژۆیانە و موتابەقەی بەیاسا و بڕیار و ڕێنماییەکان". ئەم پەرلەمانتارە ئاماژەی بە مەرچ و رێنمایی كردنەوەی هەر بەنزینخانەیە داوە كە پێویستە لەكاتی دروستكردنیدا ڕەچاوی ئەو مەرجانە بكرێت. مۆڵەت و ڕێگەپێدان و کردنەوەی بەنزینخانە، چەندین مەرج و پێوەر و ڕێنمایی ھەیە:- ١- سەنتەری شار قەدەغەیە ٢-لەناو سەنتەرەخزمەتگوزارییەکانی: گەڕەک، کۆمەڵگا نیشتەجێکان قەدەغەیە ٣- لەسەر شەقامە مەحەلیەکانی ناو گەڕەکە نیشتەجێکان قەدەغەیە ٤-وێستگەی سوتەمەنی تر، بەرامبەر ٢٥٠ مەتر کەمتر نەبێت ٥-پێویستە لەکاتی دانانی بەنزینخانە ڕەچاوی محرەماتی بۆری گواستنەوەی ئاو بکرێت ئەمانە و چەندین مەرجی تر تایبەت بە سەلامەتی و ژینگە و سەوزایی و ھتد.... ھەیە، جگە لەوەی بەشێکی ڕێنماییەکان پەیوەستن بە چەند یاسا و بڕیارێکی ترەوە... ئێستاش خانوەکە چۆڵکراوە، پەیامی خاوەنەکەی وەک خۆی دادەنێم. .............. سلاو من خانوەکەم روکن نیە حکومەتی سلیمانی مالی کاول کردوم لەبەر خاتری خاترداران، تکات لێ ئەکەم بچۆ سەیری بکە خانوەکەی من لە ٢٠١٦ دروست کراوە، بنزین خانەی چۆمان لە ٢٠١٩ دروستیان کردوە ژوری نوستنەکەم وابەپشتیوە لە فێسبوک بۆم شیکردویتەتەوە، لەریزی مطار سلیمانی بەرامبەر بنزینخانەی دەروازە، گوناە باری سەرەکی پارێزگای سلیمانی بەرێزە، قسەم لەگەل کرد ئەلێم بۆ واتان کرد ئەلێ کاکە دائرەکان ئیمزایان کردوە بۆیە منیش ئیمزام کرد بۆ ئاگاداری بۆری ئاوی دوکان سلیمانی بەژێریا ئەروات .
هاوڵاتى میدیاى تورکیا ناوى ئه‌و وڵاتانه ئاشکراده‌کات که پارتى کرێکارانى کوردستان (په‌که‌که) له‌ڕێگه‌یانه‌وه فڕۆکه‌ى بێفڕۆکه‌وانیان ده‌ستکه‌وتووه، جه‌خت له‌وه‌شکراوه‌ته‌وه، له‌به‌کارهێنان و کردنه ئامانجى چه‌ند خاڵێکى هه‌ستیارى تورکیا له‌ڕێگه‌ى درۆنه‌کانه‌وه ئاشکراده‌کات. پارتى کرێکارانى کوردستان له‌رێگه‌ى درۆنه‌کانییه‌وه شه‌رى له کڵاشینکۆفه‌وه گۆریووه بۆ فرۆکه‌ى بێفرۆکه‌وان و ئه‌وه‌ش سوپاى تورکیا که ئه‌ندامى ناتۆیه تووشى سه‌رسورمان و سه‌رلێشێواندن کردووه. ڕۆژنامه‌ى خه‌به‌ر تورک، له‌ڕاپۆرتێکدا سه‌باره‌ت به‌چۆنێتى ده‌ستکه‌وتنى فڕۆکه‌ى بێفڕۆکه‌وان له‌لایه‌ن پارتى کرێکارانى کوردستان (په‌که‌که) که به‌مدواییه چه‌ند چالاکییه‌کیان له‌ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ى تورکیا دژ به‌سوپاى تورکیا ئه‌نجامدا، بڵاویکردۆته‌وه، "په‌که‌که خاوه‌نى 41 جۆر له‌فڕۆکه‌ى نموونه‌ییه"، باسى له‌وه‌شکردووه، ئه‌و هێزه داواکارى بۆ ده‌سخستنى 120 فڕۆکه‌ى تریش پێشکه‌شکردووه. یه‌که‌مجار په‌که‌که له10ى تشرینى یه‌که‌مى ساڵى 2018 فڕۆکه‌ى بێفڕۆکه‌وانى له‌دژى سوپاى تورکیا به‌کارهێنا، له‌دواى ئه‌و چالاکیه‌ى گه‌ریلاکانى پارتى کرێکارانى کوردستان، تورکیا له‌به‌شێکى زۆرى بنکه سه‌ربازییه‌کانیدا، سیسته‌مى تێکشکاندنى فڕۆکه دڕۆنه‌کانى جێگیرکردووه، به‌ڵام سه‌رکه‌وتوو نه‌بووه. بنکه‌ى سه‌ره‌کیى هه‌شته‌مى سوپاى تورکیا له‌ئامه‌د تائێستا دووجار که‌وتۆته‌به‌ر هێرشى درۆنه‌کانى په‌که‌که‌و دواى ماوه‌یه‌کى که‌م، بنکه‌ى فڕۆکه‌ى بێفڕۆکه‌وانى سوپاى تورکیا له‌باتمان‌و بنکه‌ى فه‌رمانده‌ى فیرقه‌ى 23 له‌شرناخ، له‌لایه‌ن درۆنه‌کانى په‌که‌که‌وه هێرشیکراوه‌ته‌سه‌ر، هه‌روه‌ک ڕۆژنامه تورکیه‌که ته‌ئکیدیکردۆته‌وه، "له‌و سێ هێرشه‌دا، ئامانجى ستراتیژى سوپاى تورکیا گورزى لێوه‌شێنراوه". هاوکات، له‌ڕاپۆرتى خه‌به‌ر تورک‌دا ئه‌وه‌ش ئاشکرا کراوه که "په‌که‌که ئه‌کادیمیاى فڕۆکه‌ى بێفڕۆکه‌وانى درووستکردووه، که‌سانێک له‌هۆڵه‌نداو ئه‌مریکا سه‌رپه‌رشتى ڕاهێنانى گه‌ریلاکانى په‌که‌که‌یان له‌سه‌ر به‌کارهێنانى ئه‌و فڕۆکانه کردووه‌و ئه‌وه‌یان فێرکردوون که چۆن بۆمبیان پێ هه‌ڵبگرن‌و به‌سه‌ر ئامانجه‌کانى سوپاى تورکیایاندا بیخه‌نه خواره‌وه".
هاوڵاتى ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا رایگه‌یاند:" پاڵپشتی لەمستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق‌و حکومەتەکەی دەکەین، بۆ هەڵبژاردنێکی پاک‌و ئازاد لەعێراق". ئەمڕۆ پێنج شەممە، 27 ئایاری 2021 ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا لەڕاگەیاندراوێکدا رایگه‌یاند:" بەهێزەوە پاڵپشتی لەمستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق‌و حکومەتەکەی دەکەین، بۆ سەپاندنی یاسا‌و ڕێگەخۆشکردن بۆ هەڵبژاردنێکی پاک‌و ئازاد لەعێراق". ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا ئاماژەی بەوەشداوە، پاڵپشتییەکی "بەهێز"ی سەرۆک وەزیرانی عێراق دەکەین، بۆ سەپاندنی یاسا‌و شکۆی دەوڵەت لەعێراقدا. دوو ڕۆژە خۆپیشاندان و ئاڵۆزیی له‌شارى به‌غدا ڕویدا ئه‌وه‌ش بەتایبەت دوێنێ چوارشەممە ده‌ستگیركردنى فه‌رمانده‌یه‌كى حه‌شدى شه‌عبى له‌سه‌ر بڕیارى مسته‌فا كازمى‌و دواتریش كاردانه‌وه‌ى ئه‌و بڕیاره توندتر بۆوه تا كارگه‌یشته ئه‌وه‌ى خودى كازمى بڕیارى ئازادكردنى فه‌رمانده‌كه بدات.
هاوڵاتى ئه‌و دادوه‌ره‌ى له‌سه‌ر لێبڕینى موچه بڕیاریدا ده‌ستله‌کاربکێشێته‌وه رایگه‌یاند:"ئه‌و داهاته‌ى له‌کوردستان هه‌یه، به‌شى ئه‌وه ده‌کات موچه به‌بێ لێبڕین‌و بدرێت‌و کاروباره‌کانى ده‌وڵه‌تیشى پێ به‌ڕێوه‌ببرێت"، راشیگه‌یاند:"ئومێد هه‌یه بڕیاره‌که‌ى دادگا له‌باره‌ى که‌یسى سزادراوانى بادینانه‌وه هه‌ڵبوه‌شێته‌وه". ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 27ى ئایارى 2021، له‌کۆنگره‌یه‌کى ڕۆژنامه‌وانیدا له‌هه‌ولێر دادوه‌ر گۆران به‌رزنجى له‌سه‌ر ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه‌ى به‌ڕۆژنامه‌نوسانى وت:"پێشتر ڕامگه‌یاندبوو، ئه‌گه‌ر لێبڕینى موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران هه‌ر وه‌کو خۆى بمێنێته‌وه ئه‌وا ده‌ستله‌کارده‌کێشمه‌وه، کاتێکیش بینیم بڕیاره‌که‌ى حکومه‌ت نه‌گۆڕاوه، بۆیه ئه‌مڕۆ داواکاریه‌که‌م پێشکه‌ش به‌دادگاى تێهه‌ڵچونه‌وه‌ى ناوچه‌ى هه‌ولێر کرد". هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:"ئه‌و داهاته‌ى له‌کوردستان هه‌یه، به‌شى ئه‌وه ده‌کات موچه به‌بێ لێبڕین‌و له‌کاتى خۆى بدرێت‌و کاروباره‌کانیشى پێ به‌ڕێوه‌ببرێت، به‌ڵام که نه‌کراوه ئێمه‌ش نامه‌ى ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه‌مان پێشکه‌شکردوه‌و چاوه‌ڕوانى قبوڵکردنیشى ده‌که‌م". هاوکات له‌باره‌ى بڕیارى دادگا له‌باره‌ى که‌یسى ڕۆژنامه‌وانان‌و چالاکوانانى بادینان گۆران به‌رزنجى پێیوایه، "ده‌بێت ئه‌و بڕیاره ڕاستکردنه‌وه‌ى بۆ بکرێت، به‌ڵام ئومێد هه‌یه بڕیاره‌که‌ى دادگا له‌باره‌ى که‌یسى سزادراوانى بادینانه‌وه هه‌ڵبوه‌شێته‌وه".
هاوڵاتى لقى سلێمانى یه‌کێتى به‌ڵێنده‌رانى کوردستان رایگه‌یاند:" حه‌وت ساڵه حکومه‌تى هه‌رێم پێشینه‌ى بودجه‌ى پرۆژه‌کانى نه‌داوه‌ته به‌ڵێنده‌ران... باج و رۆتینى فه‌رمانگه حکومییه‌کان بونه‌ته گه‌وره‌ترین ئاسته‌نگى له‌به‌رده‌م کاره‌کانمان و له‌ئێستادا چه‌ندین به‌ڵێنده‌ر ده‌رگاى کۆمپانیاکانیان داخستووه". ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 27ى ئایارى 2021، ناجى شێخ عزه‌دین، سه‌رۆکى لقى سلێمانى یه‌کێتى به‌ڵێنده‌رانى کوردستان له کۆنگره‌یه‌کى رۆژنامه‌نوسیدا رایگه‌یاند:" ماوه‌ى زیاتر له‌حه‌وت ساڵه دوو هه‌زارو 500 پڕۆژه له‌سنورى پارێزگاى سلێمانى بونیان هه‌یه و ته‌واونه‌کراون، به‌هۆى ئه‌وه‌ى حکومه‌ت پێشینه‌ى بودجه‌ى پڕۆژه‌کانى نه‌داوه به‌به‌ڵێنده‌ران، به‌ڵام له‌ئێستادا بودجه‌ى بۆ پڕۆژه‌ى نوێ ته‌رخانکردوه". ناوبراو راشیگه‌یاند، دابه‌زینى به‌هاى دینار به‌رامبه‌ر دۆلار زیانى 20% له‌سه‌رجه‌م به‌ڵێنده‌ران داوه، وتیشى:" باج و رۆتینى فه‌رمانگه حکومییه‌کان بونه‌ته گه‌وره‌ترین ئاسته‌نگى له‌به‌رده‌م کاره‌کانمان، بۆیه ئه‌مڕۆ له‌باره‌ى کێشه و گرفته‌کانیان یاداشتێکى ناڕه‌زایى ئاڕاسته‌ى حکومه‌ت ده‌که‌ین، چونکه زۆرێک له به‌ڵێنده‌ران ده‌رگاى کۆمپانیاکانیان داخستووه".
هاوڵاتى مه‌حمود ئه‌حمه‌دى نه‌ژاد دواى ره‌تکردنه‌وه‌ى له‌لایه‌ن له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نى پاراستنى ده‌ستوورى ئێرانه‌وه بۆ کاندیدى سه‌رۆکایه‌تی، رایگه‌یاند:" دۆخى وڵات زۆر خراپه و نامه‌وێت به‌شێک بم له رووخانى ئێران". ئه‌حمه‌دى نه‌ژاد له په‌یامێکدا رایگه‌یاند: "نازانم بۆ کاندید بوونم ره‌تکرایه‌وه، که‌س ئه‌و مافه‌ى نییه من ره‌تبکاته‌وه، بێده‌نگ نابم له‌م زوڵمه". هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:" رێژه‌ى به‌شدارى خه‌ڵک له پرۆسه‌ى ده‌نگدان زۆر داده‌به‌زێت و ئه‌وه‌ش کاردانه‌وه‌ى ناوخۆیى و نێوده‌وڵه‌تیی لێده‌که‌وێته‌وه". ئه‌نجومه‌نى پاراستنى ده‌ستوورى ئێران هه‌ریه‌ک له مه‌حمود ئه‌حمه‌دى نه‌ژاد، عه‌لى لاریجانى و ئیسحاق جه‌هانگیری، بۆ کاندیدى سه‌رۆکایه‌تى ئێران ره‌تکرده‌وه‌و ئه‌وه‌ش کاردانه‌وه‌ى لێکه‌وتووه‌ته‌وه. بریاره رۆژى 18/6/2021، هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆکایه‌تى کۆمار ئێران به‌ڕێوه‌بچێت.
هاوڵاتى بەڕێوەبەرى گشتی ئاو و ئاوەڕۆکانى هەرێمی کوردستان رایگەیاند بەپێى میکانیزمێکى نوێ کاتژمێرەکانى پێدانى ئاوى خواردنەوە بە هاوڵاتیان رێکدەخەنەوە، رۆژانە دوو بۆ چوار کاتژمێر ئاو بە هاوڵاتیان دەدەن. ئەمڕۆ پێنج شەممە، 27 ئایاری 2021 ئارى ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتی ئاوی هەرێمی کوردستان راگەیاند “بەمەبەستى نەهێشتنى زیادەڕۆیی لە بەکارهێنان و بەهەدەردانى ئاوى خواردنەوەى ماڵان، بەپێى میکانیزمێکى نوێ ئاو بە هاوڵاتیان دەدەین و کاتژمێرەکانى پێدانى ئاو کەم دەکرێتەوە”. بەڕێوەبەری گشتی ئاوی هەرێم رونیکردەوە مەبەستیان لەو بڕیارە بۆ ئەوەىە ئەو بڕە ئاوەى هەیە بە یەکسانى بەسەر سەرجەم ناوچەکانى پارێزگاکان دابەش بکرێت و بتواندرێ هاوسەنگى رابگرێت بەشى هەموو ناوچەیەک بکات. بەپێى ئەو میکانیزمە نوێیە لە ماوەى 24 کاتژمێردا رۆژانە دوو بۆ چوار کاتژمێر ئاو بە هاوڵاتیان بدرێ، بۆ ئەوەى هاوڵاتیان لەو ماوەیەدا پێداویستى خۆیان جێبەجێ بکەن و زێدەڕۆیی نەکەن لە بەکارهێنانى ئاودا”. ئەوەش لە کاتێکدایە لە زۆر بەی گەڕەکو ناوچەکانی هەرێمی کوردستان هەفتانە دوو بۆ سێ جار ئاو بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێک دەدرێتە هاوڵاتیان بەڵام بە گوێرەی ئەو میکانیزمەی بەڕێوەبەرە گشتییەکە ئاشکرای کردووە پێدانی ئاو بە ماڵان زیاد دەکات.
هاوڵاتى سەرۆككۆماری توركیا رایگه‌یاند:" 180 فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی جەنگی و چاودێریمان لەلایەن سوپای چوار وڵاتەوە بەکاردەهێندرێن".دەڵێت" تیرۆر بەدەستی ئەم تەكنەلۆژیا نوێیانەی توركیاوە دەناڵێنێت". ئەمڕۆ پێنج شەممە، 27 ئایاری 2021 رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆككۆماری توركیا لە كۆبوونەوەی هەفتانەی فراكسیۆنی ئاكپارتی لە پەرلەمانی توركیا، رایگه‌یاند:" 180 فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی جەنگی و چاودێرییان لەلایەن سوپای چوار وڵاتەوە بەکاردەهێندرێن و پۆڵەندا یەكەم وڵاتی ئەندامی ناتۆیە، فڕۆكەی بێفڕۆكەوان لە توركیا دەكڕێت. رێككەوتننامەی هاوئاهەنگیی سەربازیمان لەگەڵ پۆڵەندا واژۆكردووە بۆ ئەوەی ئەو وڵاتە بتوانێت سوود لە تەكنۆلۆژیای جەنگیی توركیا وەربگرێت و لەو رێگەیەوە بتوانن ئاسمانی وڵاتەكەیان لە هێرشە جۆراوجۆرەكان بپارێزن". ئەردۆغان وتی "تیرۆر بەدەستی ئەم تەكنەلۆژیا نوێیانەی توركیاوە دەناڵێنێت و توانیومانە خاكمان بپارێزین ، مەترسییەكانی گرووپە تیرۆریستەكان بەڕێژەیەكی بەرچاو کەم بکەینەوە ، كۆنترۆڵی ئاسمان بكەین و گورز لە حەشارگە و پەناگە و جموجووڵی تیرۆریستان بوەشێنین". رۆژی 24ی ئایاری 2021، رەجەب تەیب ئەردۆغان و ئاندرێژ سێباستیان دودا، سەرۆکی پۆڵەندا لە ئەنقەرە واژۆیان لەسەر رێککەوتنی کڕین و فرۆشتنی 24 فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە جۆری بایراكتار TB2 کرد. بەگوێرەی رێککەوتنەکە، فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان لە ئایاری 2022 رادەستی پۆڵەندا دەکرێن. ئەمە یەکەمجارە، وڵاتێکی ئەندام لە ناتۆ فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە تورکیا بکڕێت. بەرپرسانی تورکیا دەڵێن، فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە جۆری Bayraktar TB2 لە هەرێمی قەرەباخی ئازەربایجان دژی سوپای ئەرمینیا، لە رۆژئاوای کوردستان دژی هەسەدە، لە لیبیا دژی هێزەکانی خەلیفە حەفتەر و لە هەرێمی کوردستان دژی پەکەکە کاریگەر بووە. ئازەربایجان لە ریزبەندی یەکەمی کڕیاری ئەو فرۆکە بێفڕۆکەوانەیە. قەتەر لە ریزبەندی دووەم و، ئۆکراینا لە ریزبەندی سێیەم دێت. بەگوێرەی ئاماری فەرمی وەزارەتی بازرگانی تورکیا و ئەنجوومەنی هەناردەکارانی ئەو وڵاتە، لەماوەی چوار مانگی ئەمساڵدا تورکیا بە بەهای 950 ملیۆن دۆلار فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی فرۆشتووەتە وڵاتان. بەمەش رێژەی هەناردەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بەراورد بە چوار مانگی ساڵی 2020 بەڕێژەی 47.7٪ زیادیکردووە. بەگوێرەی ئامارە فەرمییەکە، تورکیا لە کانوونی دووەمی ئەمساڵدا بەبڕی 166.9 ملیۆن دۆلار، لە مانگی شوباتدا بەبڕی 233.2 ملیۆن دۆلار، لە مانگی ئاداردا بە بڕی 246.9 ملیۆن دۆلار و لە مانگی نیساندا بە بڕی 302.5 ملیۆن دۆلار فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و کەرەستەی پیشەسازیی بەرگریی تایبەت بەم درۆنانە فرۆشتووە.
هاوڵاتى بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی برێنت بە 68 دۆلار‌و 46 سەنت مامەڵەی پێوەكراوە. لەكاتێكدا دوێنێ بە 68 دۆلار‌و 68 سەنت مامەڵەی پێوەكرابوو. هاوكات نرخی بەرمبیلێك نەوتی خۆرئاوای تەكساس بە 65 دۆلار‌و 85 سەنت مامەڵەی پێوەدەكرێت. لەكاتێكدا دوێنێ بە 65 دۆلار‌و 98 سەنت مامەڵەی پێوەكرابوو. سەرەتای هەفتەی رابردوو یەك بەرمیل نەوتی برێنت بە نزیكەی 70 دۆلار مامەڵەی پێوەكرا، بەڵام تاوەكو كۆتایی هەفتە نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت دابەزی بۆ 66 دۆلار و 44 سەنت. لە مانگی نیسانی ئەمساڵەوە ئێران و وڵاتانی رۆژئاوا، سەرقاڵی دانوستاندن و زۆربەی وەبەرهێنەران و ناوەندە داراییەكانی جیهان پێشبینیدەكەن دوولایەن بگەنە رێككەوتن. دوای رێككەوتنیش بەشێك لە سزا ئابوورییەكان لەسەر ئێران هەڵدەگیرێت و پێشبینیی گەڕانەوەی نەوتی ئێران بۆ نێو بازاڕەكان نرخەكانی نەوتی دابەزاندووە.
هاوڵاتى نمایشى سه‌ربازیی و کۆنتڕۆڵکردنى ناوچه‌ى سه‌وز و هه‌ره‌شه‌کدرن له مسته‌فا کازمى سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق، له‌لایه‌ن حه‌شدى شه‌عبییه‌وه، قاسم موسڵیح فه‌رمانده‌ى حه‌شد که تۆمه‌تبار بوو به مادده‌ى 4ى تیرۆر ئازادکرا. حه‌شدى شه‌عبى پێشتر مه‌رجیان بۆ کازمى دانابوو، یه‌که‌م ئازادکردنى به‌په‌له‌ى قاسم موسڵح، داواى لێبوردى مسته‌فا کازمی، سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق به‌هۆى ئه‌و ده‌ستگیرکردنه هه‌رچه‌نده تا ئێستا کازمى پشت راستى ئه‌وه‌ى نه‌کردووه‌ته‌وه که فه‌رمانده‌که‌ى حه‌شد ئازاد کرابێت، به‌ڵام میمیا عێراقییه‌کان ئه‌وه دوو پاتده‌که‌نه‌وه که کاروانه سه‌ربازییه‌که‌ى حه‌شد دواى ئازادکردنى فه‌رمانده‌که‌یان کشاونه‌ته‌وه له ناوچه‌ى سه‌وز. به‌تۆمه‌تى تیرۆرکردنى ئیهاب وه‌زنی، چالاکوانى دانیشتووى که‌ربه‌لا له 9ى ئه‌و مانگه، هه‌روه‌ها تیرۆرکردنى قاسم مه‌جلوب، فاهم تائى چالاکوان دوێنێ سێشه‌ممه له ئۆپه‌راسیۆنێکى تایبه‌تى هێزه‌کانى دژه تیرۆرى عێراقدا له رێگه‌ى دابه‌زین له ئاسمانه‌وه له شارى که‌ربه‌لا، قاسم موسڵح فه‌رمانده‌ى ئۆپه‌راسیۆنه‌کانى ئه‌نبارى حه‌شدى شه‌عبى و فه‌رمانده‌ى لیواى تفوف ده‌ستگیرکرا.
هاوڵاتى نوسینگه‌ى مسته‌فا کازمى سه‌رۆکوه‌زیران عێراق بڵاویکرده‌وه، ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نیشتمانى به سه‌رۆکایه‌تى مسته‌فا کازمى بۆ تاوتوێکردنى په‌ره‌سه‌ندنه ئه‌منییه‌کان کۆبووه‌وه و کازمى وتوویه‌تی، وڵات به قۆناغێکى هه‌ستیاردا ده‌ڕوات. ئه‌مشه‌و چوارشه‌ممه دواى دروستبوونى گرژییه‌کان به‌هۆى ده‌ستگیرکردنى فه‌رمانده‌یه‌کى حه‌شدى شه‌عبیه‌وه، مسته‌فا کازمى سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق دووه‌م راگه‌یه‌ندراوى بڵاوکرده‌وه. له راگه‌یه‌ندراوى دووه‌میدا هاتووه:" وڵات به‌دۆخێکى هه‌ستیاردا ده‌روات، ئامانجمانه روبه‌ڕو‌ى ئه‌و ئاڵنگاریانه‌یه ببینه‌وه، که وڵات له ئه‌نجامى که‌ڵه‌که‌بوونى کێشه درێژخایه‌نه‌کان توشى بووه". مسته‌فا کازمى باسى له‌وه‌شکردووه، جموجۆڵه چه‌کدارییه‌کانى ئه‌مڕۆى به‌غدا، پێشێلکارییه‌کى مه‌ترسیدارن، نه‌ک ته‌نها له یاسا و بڕیاره‌کان به‌ڵکو له ده‌ستورى عێراقیش. ئه‌مه له‌کاتێکدایه پێش یه‌ک کاتژمێر، کازمى له راگه‌یه‌ندراوى یه‌که‌میدا هه‌ڵوێستى خۆى له‌سه‌ر فه‌رمانده‌که‌ى حه‌شدى شه‌عبى راگه‌یاندو لیژنه‌ى لێکۆڵینه‌وه له‌سه‌ر ئه‌و فه‌رمانده‌یه پێکده‌هێنێت و ره‌خنه‌ى توندیش له جوڵه‌ى گروپه‌کانى حه‌شد ده‌گرێت و ده‌شڵێت:" فه‌رمانده‌که‌ى حه‌شدى شه‌حبى ئازاد نه‌کراوه‌و ئێستا ئه‌و له ده‌ستى فه‌رمانده‌ى ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌کانه".
هاوڵاتى سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق هه‌ڵوێستى خۆى له‌سه‌ر فه‌رمانده‌که‌ى حه‌شدى شه‌عبى راگه‌یاندو لیژنه‌ى لێکۆڵینه‌وه له‌سه‌ر ئه‌و فه‌رمانده‌یه پێکده‌هێنێت و ره‌خنه‌ى توندیش له جوڵه‌ى گروپه‌کانى حه‌شد ده‌گرێت و ده‌شڵێت:" فه‌رمانده‌که‌ى حه‌شدى شه‌حبى ئازاد نه‌کراوه‌و ئێستا ئه‌و له ده‌ستى فه‌رمانده‌ى ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌کانه". ئه‌مشه‌و چوارشه‌ممه 26ى ئایارى 2021، مسته‌فا کازمى سه‌رۆکوه‌زیرانى عێراق راگه‌یه‌ندراوێکى له‌باره‌ى ئازادکردنى فه‌رمانده‌یه‌کى حه‌شدى شه‌عبى بڵاوکرده‌وه و رایگه‌یاند:" هێزێکى تایبه‌تى ئه‌منى عێراق، به فه‌رمانى فه‌رمانده‌ى گشتیى هێزه چه‌کداره‌کانى عێراق یادداشتێکى دادوه‌رییان بۆ ده‌ستگیرکردنى یه‌کێک له تۆمه‌تباره‌کان، سه‌ر له به‌یانى ئه‌مڕۆ جێبه‌جێکرد، که تۆمه‌تبار بوو به مادده‌ى 4ى تیرۆر و سکاڵاى له سه‌ر تۆمار کرابوو. هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌شکردوه، لیژنه‌یه‌کى لێکۆڵینه‌وه که پێکهاتووه له فه‌رمانده‌ى ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌کان، هه‌واڵگرى ناوخۆ، هه‌واڵگرى سه‌ربازی، ئاسایشى نیشتمانى و ئاسایشى حه‌شدى شه‌عبى بۆ لێکۆڵینه‌وه له‌و تۆمه‌تانه‌ى خراونه‌ته پاڵ تۆمه‌ته‌باره‌که. هاوکات، سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق ئه‌و هه‌واڵانه‌ى ره‌تکرده‌وه که فه‌رمانده‌که‌ى حه‌شدى شه‌عبى ئازاد کرابێت و روونیکرده‌وه، ئێستا ئه‌و له ده‌ستى فه‌رمانده‌ى ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌کانه تا ئه‌و کاته‌ى لێکۆڵینه‌وه‌کان کۆتای‌یان دێت. مسته‌فا کازمى ئه‌وه‌ى دووپاتکردووه‌ته‌وه که دیارده چه‌کدارییه‌کان که له لایه‌ن گرووپه چه‌کدارییه‌کانه‌وه روویاندا، پێشێلکارییه‌کى مه‌ترسیدارى ده‌ستوورى عێراق و یاسا به‌رکاره‌کانن. فه‌رمانمان کردووه ده‌ستبه‌جێ و به گوێره‌ى یاسا لێکۆڵینه‌وه بۆ ئه‌و جمووجووڵانه بکرێت. کازمى له کۆتاییدا راشیگه‌یاندوه"پارێزگاریکردن له ئاسایشى نیشتمان و رێگریکردن له رووبه‌ڕووکردنه‌وه‌ى ئاسایشى گه‌له‌که‌مان بۆ سه‌رکێشیى له‌م قۆناغه مێژووییه‌دا به‌رپرسیارێتییه‌که ده‌که‌وێته ئه‌ستۆى حکومه‌ت و هێزه ئه‌منى و سه‌ربازییه‌کان و هێز و پارت و ره‌وته سیاسییه‌کان".
هاوڵاتى چه‌کدارانى حه‌شدى شه‌عبى به شه‌قامه‌کانى به‌غدادا بڵاو بوونه‌ته‌وه و هه‌ڕه‌شه‌ى سوتاندنى ناوچه‌ى سه‌وز ده‌که‌ن، ئه‌میندارى گشتى میلیشیاکانى عه‌سائبى ئه‌هلى حه‌قیش ده‌ڵێت:" ئامانج له ده‌ستگیرکردنى (قاسم موسڵح) بۆ ئه‌وه‌یه که حکومه‌تى بارى نائاسایى رابگه‌یه‌نێت. له دوانیوڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌وه هێزێکى حه‌شدى شه‌عبى به‌ده‌یان چه‌کدارو زرێپۆشه‌وه چوونه‌ته ناوچه‌ى سه‌وز و له‌ئێستادا به شه‌قامه‌کانى به‌غدادا بڵاو بوونه‌ته‌وه و هه‌ڕه‌شه‌ى سوتاندنى ناوچه‌ى سه‌وز ده‌که‌ن. ئێواره‌ى ئه‌مڕۆش ئه‌و چه‌کدارانه‌ى حه‌شد ده‌روازه‌ى یه‌که‌مى ناوچه‌که‌یان شکاند و ماڵى مسته‌فا کازمى سه‌رۆک وه‌زیرانى عیراقیان گه‌مارۆ داوه. هێشتا نورى مالکى و هادى عامرى و عه‌مار حه‌کیم له‌گه‌ڵ مسته‌فا کازمى سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق له کۆبونه‌وه‌دان، هه‌روه‌ها به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆک کۆمارى عێراق به‌ته‌له‌فون له‌سه‌ر هێڵه له‌گه‌ڵ کازمى بۆ چاره‌سه‌رکردنى ئه‌و دۆخه‌ى حه‌شدى شه‌عبى دروستى کردووه. له‌لایه‌کى دیکه‌وه قه‌یس خه‌زعه‌لى ئه‌میندارى گشتى میلیشیاکانى عه‌سائبى ئه‌هلى حه‌ق، ڕایگه‌یاند، ئامانج له ده‌ستگیر کردنى قاسم موسڵیح فه‌رمانده‌ى حه‌شدى شه‌عبی، بۆ ئه‌وه‌یه که حکومه‌تى بارى نائاسایى رابگه‌یه‌نێت و ده‌ستگیرکردنى قاسم موسڵیح به کارێکى نایاسایی ناوده‌بات.
هاوڵاتى حه‌شدى شه‌عبى ناوچه‌ى سه‌وزى به‌غدایان کۆنتڕۆڵ کردووه به‌هۆى ده‌ستگیرکردنى به‌رپرسى ئۆپه‌راسیۆنه‌کانى ئه‌نبار که تۆمه‌تبار کراوه به کوشتنى چالاکوانان، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته سه‌رکرده شیعه‌کانى وه‌ک نورى مالکى و هادى عامرى و عه‌مار حه‌کیم له‌گه‌ڵ مسته‌فا کازمى سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق له‌کۆبونه‌وه‌دان له‌پێناو هێورکردنه‌وه‌ى دۆخه‌که. به‌پێى میدیاکانى عێراق، گروپه جیاوازه‌کانى حه‌شدى شه‌عبى ناوچه‌ى سه‌وزى به‌غدایان به‌ته‌واوى کۆنتڕۆڵ کردووه‌و ئه‌وه‌ش مسته‌فا کازمى سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراقى توره کردووه، بۆ هێورکردنه‌وه‌ى گروپه‌کانى حه‌شدى شه‌عبى و چۆڵکردنى ناوچه‌ى سه‌وز، عه‌مار حه‌کیم و نورى مالکى و هادى عامرى له‌گه‌ڵ کازمى له کۆبونه‌وه‌دان.
هاوڵاتى نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان، رایگه‌یاند:" نه‌ک ته‌نها له‌رووى سه‌ربازییه‌وه، به‌ڵکو ده‌بێت له‌رووى فکریه‌وه شه‌ڕى تیرۆر بکرێت". ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 26ى ئایارى 2021، سه‌رۆکى هه‌رێم پێشوازییکرد له ژه‌نراڵ ڕیچارد بێڵ، جێگرى فه‌رمانده‌ى گشتیى هێزه‌کانى هاوپه‌یمانان له عێراق و سوریا. به‌پێى راگه‌یه‌نراوێکى سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێم له کۆبونه‌وه‌یه‌کدا نێچیرڤان بارزانى ئاماده‌ییى هه‌رێمى کوردستانى بۆ به‌رده‌وامیى هه‌موو هاوکارى و هه‌ماهه‌نگییه‌ک له‌گه‌ڵ هێزه‌کانى هاوپه‌یمانان و کارى هاوبه‌ش بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى داعش دووپاتکرده‌وه و جه‌ختى له‌وه‌یش کرده‌وه که تێکشاندنى تیرۆر ته‌نیا له ڕێگه‌ى سه‌ربازییه‌وه نابێت، به‌ڵکو ده‌بێت له‌ڕووى فیکریشه‌وه شه‌ڕى تیرۆر بکرێت. هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌کراوه، ژه‌نراڵ ریچارد بێل، ستایشى ڕۆڵى هه‌رێمى کوردستان و پێشمه‌رگه‌ى کرد له تێکشاندنى داعش-دا و جه‌ختى له پێویستى و گرنگیى هه‌ماهه‌نگیى هه‌واڵگرى و وشککردنى سه‌رچاوه دارایییه‌کانى داعش و پێویستیى هه‌ماهه‌نگیى زیاترى نێوان سوپاى عێراق و پێشمه‌رگه و هێزه‌کانى هاوپه‌یمانان کرده‌وه له‌پێناو له‌ناوبردنى یه‌کجاره‌کیى داعش. هاوکات ئه‌وه دووپاتکراوه‌ته‌وه که دامه‌زراندنى ناوه‌نده‌کانى هاریکارى و هه‌ماهه‌نگیى هاوبه‌شى نێوان پێشمه‌رگه و سوپاى عێراق به‌تایبه‌تى له‌و ناوچانانه‌ى بۆشاییى ئه‌منییان هه‌یه ته‌وه‌رێکى دیکه‌ى کۆبوونه‌وه‌که‌ى سه‌رۆکى هه‌رێمى و جێگرى فه‌رمانده‌ى گشتیى هێزه‌کانى هاوپه‌یمانان بووه.