هاوڵاتى وەزارەتی دارایی هەرێم رایگەیاند، رۆژی دوو شەممە موچەی وەزارەتی ناوخۆ و بەڕێوەبەرایەتی گشتی ره‌گه‌زنامه دابەش دەکرێت. هاوکات، رۆژی سێشەممەموچەی هێزەکانی زێرەڤانی و لیواكانی نه‌وت و گاز دابەش دەکرێت . ئەمرۆ یەكشەممە، 30ئایاری 2021 وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێم لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاند،" رۆژی دووشەممە رێکەوتی ٢٠٢١/٥/٣١، موچەی موچەی وەزارەتی ناوخۆ و بەڕێوەبەرایەتی گشتی ره‌گه‌زنامه دابەش دەکرێت. راشیگەیاند، رۆژی سێشەممەش رێکەوتی ١/٦/٢٠٢١، موچەی هێزەکانی زێرەڤانی و لیواكانی نه‌وت و گاز دابەش دەکرێت. ئەمە لەکاتێکدایە، لە رۆژانی ٢٥ و ٢٦ی مانگدا موچەی وەزارەتی تەندروستی دابەشکرا. بڕیاربو حکومەتی هەرێمی کوردستان هەموو ٢٥ی مانگێک موچە دابەشبکات، بەڵام لەم مانگەدا دابەشکردنی موچە دواکەوت. پەرلەمانتارانی یەکێتی و پارتی لەسەر دواکەوتنی دابەشکردنی موچە یەکتر تۆمەتباردەکەن.
هاوڵاتى کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، ئامادەکارییان کردووە لە مانگی شەشدا بانگەشەی هەڵبژاردنەکان دەستپێبکات. ئەمرۆ یەكشەممە، 30ئایاری 2021 میدیاکانى عێراق لە زارى بەرپرسێکى کۆمسیۆن بڵاویانیکردەوە، کە کۆمسیۆن ئامادەکارى کردوە کە بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانى عێراق لە مانگى شەشی ئەمساڵ دەستپێ بکات و بۆ ماوەى سێ مانگ بەردەوام بێت. ئاماژە بەوەشکراوە کە وەک کۆمسیۆن کارى جدی دەکەن بۆئەوەى لەماوەی ٢٤ کاتژمێردا دەرئەنجامی یەکەمی هەڵبژاردنەکان رابگەیەنن. ئەگەر دەرئەنجامی ژماردن و جیاکردنەوەی دەنگەکان بە دەستی و ئەلیکترۆنی بە رێژەی لەسەدا پێنج جیاوازییان هەبوو، ئەوە لە هەمان بنکە جارێکی دیکە بە دەستی دەنگەکان هەژمار دەکرێتەوە. بڕیارە مانگی ١٠ی ئەمساڵ هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەبچێت و کۆمسیۆن سەرقاڵى ئامادەکارییەکانەو لایەنە سیاسییەکانیش ئامادەکارى دەکەن
هاوڵاتى وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، " لەڕێگەی سەنتەرە پیشەییەكانەوە بەدواداچوون دەکەین بزانین لە ناو بازاڕ کام پیشە هەلی کاری هەیە، بۆئەوەی گەنجان بخەینەسەر کار". ئەمڕۆ یەکشەممە ، 30ئایاری 2021 لە مەراسیمی کردنەوەی ڕاهێنانی پیشەیی لە هەڵەبجە کوێستان محەمەد، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند "هەڵەبجە بوو بە خاوەنی سەنتەری ڕاهێنانی پیشەیی، لەڕێگەی ئەم سەنتەرانەوە بەدواداچوونی خۆمان دەکەین بزانین لە ناو بازاڕ کام پیشە هەلی کاری هەیە، پاشان بەدواداچوون دەکەین بۆئەوەی گەنجان بخەینەسەر کار". وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان وتیشی: " ئەوانەی لە سەنتەرەکانی خۆمان بڕوانامە وەردەگرن دەبنە خاوەنی پیشەی خۆیان و بڕوانامەکانمان نێودەوڵەتین".
هاوڵاتى سه‌باح هه‌ورامی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی سلێمانی ڕایگه‌یاند؛" وه‌فدی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم به‌ڵێنیاندا چاره‌سه‌ری سه‌رجه‌م گرفته‌كان بكه‌ن بەتایبەتی گرفتی كه‌می ده‌رمان و كه‌می كارمه‌ندی ته‌ندروستی". به‌یانی ئه‌مڕۆ وه‌فدێكی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی سلێمانی كرد‌و له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی سلێمانی كۆبونه‌وه. ژوان سابیر لێپرسراوی نوسینگه‌ی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم ڕایگه‌یاند؛ بۆ گوێگردن له داواكارییه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی سلێمانی ئه‌مڕۆ سه‌ردانی ئه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌مان كرد‌و جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت كارده‌كات بۆ چاره‌سه‌ر كردنی گرفته‌كانی ته‌ندروستی له‌پارێزگای سلێمانی. وتیشی:" ته‌ندروستی سلێمانی گرفتی كه‌می ده‌رمان و كه‌می كارمه‌ندی ته‌ندروستی هه‌یه، جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت به‌ڵێنیداوه ئه‌و گرفتانه‌یان بۆ چاره‌سه‌ر بكات".
هاوڵاتى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی رایگه‌یاند، ده‌ست به فرۆشتنی 144 ئۆتۆمبێلی ده‌ستبه‌سه‌رداگیراو ده‌كه‌ن و هه‌ركه‌سێكیش ئاره‌زوی كڕینی هه‌بێت، ده‌توانێت داواكاری پێشكه‌ش بكات. ئەمرۆ یەكشەممە، 30ئایاری 2021 به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی راگەیاندراوێكی بڵاوكردەوە و رایگەیاند " به پشت به‌ستن به‌ڕێنمایی وه‌زاره‌تی ناوخۆ ژماره (1)ی ساڵی 2016 هاتوچۆی سلێمانی هه‌ڵده‌ستێت به فرۆشتنی 144 ئۆتۆمبێلی ده‌ست به‌سه‌رداگیراو له گه‌راجی ده‌ستبه‌سه‌ردا گرتنی كۆنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه له ڕێگای عه‌ربه‌ت، هه‌ركه‌سێك ئاره‌زوی كڕینی ئه‌م ئۆتۆمبێلانه‌ی هه‌یه، ده‌توانێت به‌شداربێت له پرۆسه‌ی زیادكردنی ئاشكرا". هاتوچۆی سلێمانی ژماره‌یه‌ك مه‌رجی سه‌ره‌كیشی بۆ كڕیاری ئۆتۆمبێله‌كان دیاریكردوه كه ئه‌مانه‌ن: یه‌كه‌م: كه‌سی به‌شدار بو ده‌بێت چه‌كی په‌سه‌ند كرا‌و ئاماده بكات له ڕۆژی ئاشكرا كردنه‌كه , به‌بڕی (14,000,000). دوه‌م: كڕیار گشت خه‌رجیه‌كانی بڵاوكردنه‌وه‌ی زیادكردنی ئاشكراكه ده‌گرێته ئه‌ستۆ. سێیه‌م: ده‌بێت كڕیار له‌ماوه‌ی (20) ڕۆژدا سه‌رجه‌م ئۆتۆمبێله‌كان به سكراب (به 3 پارچه ) بباته ده‌ره‌وه‌ی گه‌راجه‌كه و پاش تێپه‌ڕبونی ئه‌و ماوه‌یه ڕۆژانه بڕی (500,000)پێنج سه‌د هه‌زار دینار سزای دواكه‌وتنی لێ وه‌ر ده‌گیرێت. چواره‌م: پرۆسه‌ی زیادكردنی ئاشكراكه له ڕێكه‌وتی ( 8/6/2021) رۆژی سێشه‌ممه له كاتژمێر (10:00)ی سه‌ر له به‌یانی له گه‌راجی ده‌ست به‌سه‌ردا گرتنی ئۆتۆمبێلی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی سلێمانی، له ڕێگای عه‌ربه‌ت ئه‌نجامده‌درێت.
هاوڵاتى سەرۆكی نووسینگەی نوێنەرایەتی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە بەغدا رایگەیاند، شاندێكی باڵای حكومەتی هەرێمی كوردستان دەچێتە بەغدا بۆ كۆبوونەوە لەگەڵ حكومەتی عێراق لەبارەی جێبەجێكردنی یاسای بودجە. ئەمڕۆ یەكشەممە، 30ئایاری 2021 فارس عیسا، رایگەیاند: "ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە شاندێكی باڵای حكومەتی هەرێمی كوردستان بە سەرۆكایەتیی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكوەزیران دەگاتە بەغدا بۆ كۆبوونەوە لەگەڵ حكومەتی عێراق لەبارەی جێبەجێكردنی یاسای بودجەی ساڵی 2021 و ناردنی پشكی هەرێمی كوردستان". وەك رووداو بڵاویكردووەتەوە. فارس عیسا ئاماژەی بەوەكرد، شاندەكە، سبەی دەست بە كۆبوونەوەكانی دەكات لەگەڵ حكومەتی عێراق و وتیشی: "شاندەكە تەنیا لەگەڵ حكومەت كۆدەبێتەوە نەك حیزب و لایەنی سیاسیی". به‌گوێره‌ی رێكه‌وتنی نێوان هه‌رێم و به‌غدا، كه په‌یوه‌ست كراوه به‌ناردنی پشكی هه‌رێمی كوردستان، هه‌رێم پابه‌ند ده‌كرێت به راده‌ستكردنی 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی رۆژانه و نیوه‌ی داهاتی خاڵه سنوری و فیدڕاڵیه‌كان به‌حكومه‌تی عێراق، له‌به‌رامبه‌ریشدا به‌غدا 12.67%ی بودجه ره‌وانه‌ی هه‌رێم ده‌كات.
هاوڵاتى بەپێی خشەی موچەی وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ یەكشەممە موچەی یەكەكانی 70 و 80ی پێشمەرگەو وەزارەتی دارایی دابەشدەكرێت. بەهۆی نەبوونی پارەی پێویست بۆ دابەشکردنی موچە، 24ی ئایار خشتەی دابەشکردنی موچە بڵاونەکرایەوە و تەنها موچەی دوو وەزارەت دابەشکرا، بەڵام لەئێستادا پارەی پێویست بۆ دابەشکردنی موچەی فەرمانبەران دابینکراوە". وەزارەتی دارایی پێشتر رایگەیاندبوو دوای گەیشتنی پارەی پێویست بۆ بانکی ناوەندی هەرێم، پێدانی موچەی فەرمانبەران خێراتر دەکرێت و چاوەڕێ دەکرێت لەهەفتەی داهاتودا موچەی سەرجەم وەزارەتەکان خەرج بکرێت. كۆتایی هەفتەی رابردوو وەزارەتی دارایی رایگەیاند، كێشەی تەكنیكیە لەبانكەكاندا چارەسەركراوەو لەم هەفتەیەدا مووچەی تەواوی وەزارەتەكان دابەشدەكرێت.
هاوڵاتى وه‌زیری سه‌رچاوه ئاوییه‌كانی عێراق رایگه‌یاند، شاندێكی فه‌رمی عێراقی بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر بڕینی ئاو له عێراق له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێرانه‌وه، سه‌ردانی تاران ده‌كات. ئەمرۆ یەكشەممە، 30ئایاری 2021 مه‌هدی ره‌شید حه‌مدانی، وه‌زیری سه‌رچاوه ئاویه‌كانی عێراق له‌لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند:"، ئێران ده‌یه‌وێت دۆسیه‌ی ئاو به ڕێككه‌وتننامه‌ی جه‌زائیری ساڵی 1975 ی نێوان به‌غدا و تارانه‌وه ببه‌ستدرێته‌وه كه پرۆتۆكۆلێكی ئاوی تێدایه. وتیشی، وه‌زاره‌ته‌كه‌ی هه‌وڵی داوه دۆسیه‌ی ئاو له ڕێككه‌وتننامه‌ی جه‌زائیر جیا بكاته‌وه كه ورده‌كاریی سیاسی تێدایه ، به‌ڵام "ئێران سوره له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته". ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، به‌مه‌به‌ستی گفتوگۆی زیاتر و چاره‌سه‌ری كێشه‌ی ئاوی به‌نداوه‌كان، شاندێكی فه‌رمی له‌چه‌ند رۆژی داهاتودا سه‌ردانی تاران ده‌كات و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته كۆده‌بێته‌وه. ساڵانه به‌هۆی گرتنه‌وه‌ی ئاو و دروستكردنی به‌نداو له‌سه‌ر زێی بچوك، كێشه‌ی كه‌مئاوی روبه‌ڕوی به‌نداوه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و ژماره‌یه‌ك پارێزگای ناوه‌ڕاستی عێراق ده‌بێته‌وه، له‌مساڵیشدا كاریگه‌ریه‌كه‌ی زیاتر بوه و به‌رێژه‌یه‌كی به‌رچاو به‌ردانه‌وه‌ی ئاو بۆ روباری دیجله روی دابه‌زیوه.
هاوڵاتى ئەمڕۆ یەکشه‌ممه 30ی ئایاری 2021، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 68 دۆلار و 72 سەنتە. هاوکات لە بۆرسە بازارە جیهانییەکان، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش بە 66 دۆلار و 32 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت. ماوه‌ی چه‌ند مانگێكه نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهان به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه به‌جۆرێك له سه‌رو 60 دۆلاره‌وه مامه‌ڵه‌ی پێوه ده‌كرێت.
هاوڵاتى به‌رپرسێکى که‌شناسى هه‌رێم ڕایگه‌یاند:" ئه‌مشه‌و دیارده‌یه‌ک له‌ئاسمانى هه‌رێم بینرا که به‌شێوه‌ى تیشکى پچر پچر وێنه‌که‌ى تۆمارکرا، ئه‌و تیشکانه مانگى ده‌ستکردن بۆ خێراکردنى هێڵى ئینته‌رنێت له‌جیهاندا". ئه‌مشه‌و شه‌ممه 29ى ئایارى 2021، ئه‌ژى چه‌تۆ به‌ڕێوه‌به‌رى راگه‌یاندنى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى که‌شناسى و بومه‌له‌رزه‌ى هه‌رێمى کوردستان له هه‌ژمارى تایبه‌تى خۆى له‌تۆڕى کۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبوک نوسیویه‌تى:" ئه‌مشه‌و دیسان شه‌مه‌نده‌فه‌رى مانگه ده‌ستکرده‌کان له ئاسمانى هه‌رێمى کوردستان و ناوچه‌کانى گه‌رمیان بینراوه،". هه‌روه‌ها باسى ئه‌وه‌شى کردووه که ژماره‌ى مانگه ده‌ستکرده‌کانى ئه‌مشه‌و که بۆ ئاسمان هه‌ڵدراوه 60 دانه‌یه که کۆمپانیاى (ستارلینک) دروستى کردوه بۆ مه‌به‌ستى خێراکردنى هێڵى ئه‌نته‌رنێت له جیهاندا. هاوکات ئه‌وه‌شى روونکردووه‌ته‌وه که پرۆژه‌ى سیبیس ئێکس ( SpaceX) له 12 هه‌زار مانگى ده‌ستکرد پێکهاتووه و هه‌رجاره‌و 60 دانه‌یان هه‌ڵده‌درێته ئاسمان بۆ به‌رزى نێوان 450 تا 550 کیلۆمه‌تر.
هاوڵاتى عه‌لى حه‌مه‌ساڵح ئه‌ندامى په‌رله‌مانى کوردستان، له‌نامه‌یه‌کدا بۆ مه‌سرور بارزانى سه‌رۆکى حکومه‌تى ھه‌رێمى کوردستان رایده‌گه‌ینێت، به ڕێگری‌کردن له بردنى ژماره‌یه‌ک پارچه زه‌وى زیاتر له ملیارێک و 750 ملیۆن دۆلار ده‌گه‌ڕێته‌وه خه‌زێنه‌ى گشتی. ئه‌مڕۆ شه‌ممه 29ى ئایارى 2021، له‌نامه‌یه‌کدا، عه‌لى حه‌مه‌ساڵح که ئاراسته‌ى مه‌سرور بارزانى کردوه و له هه‌ژمارى تایبه‌تى خۆى له‌تۆڕى کۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبوک بڵاویکردوه‌ته‌وه نوسیویه‌تی، " ئه‌مڕۆ به‌دواداچونێکى ته‌واومکرد بۆ چه‌ند پارچه زه‌ویه‌ک له ھه‌ولێر و وه‌ک له وێنه‌که‌دا دیاره پرسیارى نرخ و خاوه‌ندارى و گرفتى یاساییم کرد، ئه‌م زه‌ویانه ئه‌گه‌ر به‌پێى یاسا به‌رکاره‌کان کاریان له‌سه‌ر بکرێت و بفرۆشرێن، به‌دڵنیایى سه‌رو ملیارێک و 750 ملیۆن وه‌ک داھات به‌ده‌ستدێت بۆ خه‌زێنه‌ى گشتی". هه‌روه‌ها راشیگه‌یاندوه له فڕۆکه‌خانه‌ى ھه‌ولێره‌وه بۆ سه‌ر شه‌قامى 100 مه‌ترى به‌لاى چه‌پدا، له‌سه‌ر شه‌قامى 100 مه‌ترى به ئاراسته‌ى شه‌قامى گوڵان بۆ لاى پارک، زه‌ویه به‌تاڵه‌کان و پرۆژه ته‌وانه‌کراوه‌کانى نێوان پارک ھه‌تا شه‌قامى 100 مه‌تری، زه‌ویه‌کانى دریم ستى به ھه‌ردو ئاراسته‌ى شه‌قامى 40 مه‌ترى بۆ 100 مه‌تری، پاشان ئه‌و زه‌ویانه‌ى له ھه‌ردولاى چه‌پ و ڕاستى ڕێگاى موسڵن له نێوان شه‌قامى 40 مه‌ترى بۆ 120 مه‌تری، به‌شێکیان به نایاسایى تاپۆ کراون، واته: به‌بێ ئه‌وه‌ى ھیچ کارى تێدا بکرێت کراوه‌ته موڵکى ته‌واو، له‌وانه: 200 دۆنم له پشت ھۆتێل ڕۆتانا، 80.000 هه‌زار نزیک نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان. هاوکات ئه‌و په‌رله‌مانتاره ئاشکراشیکردوه، "به‌شێک له‌م زه‌ویانه ھێشتا کارى تێدا نه‌کراوه‌و زیاتر له 700 دۆنم نزیک فڕۆکه‌خانه‌و له سنورى عه‌ینکاوه، به‌ھاکه‌ى زیاتر له یه‌ک ملیار دۆلاره، دوو کۆمپانیاى ده‌ستڕۆشتو ململانێیانه له‌سه‌رى و یه‌کیان ئاڵاى کۆمپانیاکه‌ى ھه‌ڵداوه له‌سه‌ر ڕوبه‌رى زیاتر له ملیۆنێک و 250 هه‌زار مه‌تر، چه‌ندین پارچه زه‌وى نایابى دیکه‌ش له‌م ناوچه‌یه‌دا وه‌رگیراوه و کارى تێدا نه‌کراوه و واده‌ى یاسایى ته‌واو بوه و ھێڵدراوه‌ته‌وه". عه‌لى حه‌مه‌ساڵح ئه‌وه‌شى نوسیووه "له برى ئه‌وه‌ى بۆ به‌رژه‌وه‌ندى که‌سێک پارچه‌یه‌ک بدرێته 100 ملیۆن و یه‌کێکى دیکه بدرێته حه‌فتا ملیۆن به‌یاسا وه‌ربگرێته‌وه‌و بدرێته سودى گشتی". عه‌لى حه‌مه‌ساڵح ئه‌وه‌شى دووپاتکردووه‌ته‌وه که چاکسازى گه‌وره ئه‌و پرسه‌یه" به‌دڵنیایى ئه‌گه‌ر ئه‌م زه‌ویانه له‌برى ئه‌وه‌ى بۆ ده‌وڵه‌مه‌ندکردنى چه‌ند کۆمپانیایه‌ک و ھاوبه‌شه‌کانیان به‌کاربێت، حکومه‌ت خۆى قۆناغ قۆناغ و به کێبرکێ بیفرۆشێت، به دڵنیایى زیاتر ملیارێک و 750 ملیۆن دۆلار ده‌چێته خه‌زێنه‌ى گشتییه‌وه".
هاوڵاتى ئه‌ده‌هه‌م بارزانى که‌سایه‌تى دیارى بنه‌ماڵه‌ى بارزانى و ئامۆزاى مه‌سعود بارزانى و ئه‌ندامى سه‌رکردایه‌تى پارتى له‌باره‌ى له‌شکرکێشى تورکیا هه‌ڵوێستى نیشاندا‌و ده‌ڵێت" کوردستان که‌وتۆته به‌ر گه‌ڕێکى دیکه‌ى داگیرکارى سوپایى و جینۆسایدى ژینگه‌یی". و ده‌شڵێت:" تورکیا، هه‌ر جوگرافیا و ناوچه‌یه‌کى له‌رووى سوپایى داگیر کردبێت، هه‌رگیز پاشه‌کشه‌ى لێ نه‌کردووه". ئه‌مڕۆ شه‌ممه 29ى ئایارى 2021، له نووسینێکدا که له‌شێوه‌ى بانگه‌وازدایه‌و ئاراسته‌ى چوار سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێم و لایه‌نه‌کان و ده‌زگا نێوده‌وڵه‌تییه‌کانى کردووه، ئه‌دهه‌م بارزانى ده‌شڵێت " وه‌ک هه‌موومان ئاگادارین، له‌و ماوه‌ى رابردوودا، جوگرافیاى هه‌رێمى کوردستان، به‌گشتى و ده‌ڤه‌رى بادینانى خۆشه‌ویست، به تایبه‌تى و به شێوه‌یه‌کى زۆر دژوارتر، که‌وتۆته به‌ر شاڵاوێکى چڕى ده‌ستبه‌سه‌رداگرتن، که له زۆر ناوچه دا سوپاى ده‌وڵه‌تى تورکیا تا قوڵایى نزیک به چل کیڵۆَمه‌تر هاتووه‌ته پێش و خاکى کوردستانیان خستۆته ژێر هه‌ڵومه‌رجى سه‌خت و نایاسایى داگیرکاریى سه‌ربازی" هه‌روه‌ها ده‌شڵێت " به‌پێى ئه‌زموونى رابردوو ده‌وڵه‌تى تورکیا، هه‌ر جوگرافیا و ناوچه‌یه‌کى له‌رووى سوپایى داگیر کردبێت، هه‌رگیز پاشه‌کشه‌ى لێ نه‌کردووه، له‌و باره‌وه دوڕگه‌ى قبرس و ئه‌سکه‌نده‌رونه، دوو به‌ڵگه‌ى زیند و روون و مێژووى ئه‌و هاوکێشه‌یه‌ن، و هه‌ر وه‌ها داگیر کردنى به‌رزایه‌کانى شه‌کیۆ له نیزیک سنورى ئێران له ده‌ڤه‌رى برادۆست و به‌رزایه‌کانى ده‌ڤه‌رى بارزان و ئامێدى و بامه‌رنێ و زوربه‌ى به‌رزایه‌کانى بادینان تاکو نزیک سنورى روژهه‌ڵات وده‌شتى نه‌ینه‌وا و به تێکراى سنوورى نێوانمان دا ". ده‌قى نووسینى ئه‌دهه‌م بارزانی.. به‌ڕێزان، هه‌ر چوار سه‌رۆکاتى : هه‌رێمى کوردستان و عێراق. به‌ڕێزان، هه‌موو پارت و لایه‌نه سیاسیه‌کانى : هه‌رێمى کوردستان و عێراق. به‌ڕێزان، نه‌ته‌وه یه‌کگرووه‌کان و نۆێنه‌ریان له عێراق، و ئه‌نجۆمه‌نى ئاسایشى نێونه‌ته‌وه‌ى . به‌ڕێزان، ئه‌ندامانى یه‌کێتى ئه‌وروپا. به‌رێزان، ئه‌ندامانى کۆمکارى عه‌ره‌بی. به‌رێزان، رێکخراوه‌کانى : نێونه‌ته‌وه‌ى و کومه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نى کوردستان و عێراق و جیهان. به‌ڕێزان، رێکخراوه‌کانى ژینگه‌پارێزى : کوردستان و عێراق و جیهان. سلاوێکى گه‌رمى برایانه له هه‌ڵومه‌رجێکى زۆر دژوار و ئایه‌نده نادیارى وڵاته‌که‌مان، و له سه‌رده‌مى نیزیک بۆنه‌و له کوتاى هاتنى په‌یمانى لۆزان له سالى ٢٠٢٣. کوردستان که‌وتۆته به‌ر گه‌ڕێکى دیکه‌ى داگیرکارى سوپایى و جینۆسایدى ژینگه‌یی. وه‌ک هه‌موومان ئاگادارین، له‌و ماوه‌ى رابردوو دا، جوگرافیاى هه‌رێمى کوردستان، به‌گشتى و ده‌ڤه‌رى بادینانى خۆشه‌ویست، به تایبه‌تى و به شێوه‌یه‌کى زۆر دژوارتر، که‌وتۆته به‌ر شاڵاوێکى چڕى ده‌ستبه‌سه‌رداگرتن، که له زۆر ناوچه دا سوپاى ده‌وڵه‌تى تورکیا تا قوڵایى نیزیک به چڵ کیڵۆمه‌تر هاتووه‌ته پێش و خاکى کوردستانیان خستۆته ژێر هه‌ڵومه‌رجى سه‌خت و نایاسایى داگیرکاریى سه‌ربازى . ئه‌وه‌ش به شێوه‌یه‌که که نه‌به‌ته‌نێ چیاکان و ناوچه و خاڵه جیۆسه‌ربازیه‌کان، به‌ڵکوو گونده‌کانیشى به دانیشتووانى چۆڵ کردووه، و به ده‌ها هاولاتى شه‌هید کراون ، و له‌و ده‌ڤه‌رانه دا مرۆڤه‌کانى ناچار به هه‌ڵاتن و به‌جهێشتنى وارو زێدى باب و باپیران کردووه . له‌بارى ژینگه‌ییه‌وه، به‌پاساوى خۆپارێزى و سازوکارى جه‌نگى و سوپایی، لێڕه واره جۆانه‌کانى کوردستان، که سه‌رمایه‌یه‌کى نه‌ته‌وه‌یى و کوردستانى و له ئاستێکى فراوانتردا، میراتى هاوبه‌شى مرۆڤایه‌تى و جیهانیش دێنه هه‌ژمار، به شێوه‌یه‌کى سیستماتیک و پلان بۆ داڕێژراو له‌ناو ده‌با و ده‌سۆتێنێ و به نایاسایى تاڵان ده‌کات . له‌و سۆنگه‌وه، به‌پێى تێڕوانینێکى مۆڕاڵى بۆ ئایه‌نده‌ى وڵات، وه‌ک هاولاتیک وغه‌مخورێک بانگ له ده‌سه‌ڵات و هه‌موو لایه‌نه‌کانى به‌رپرسیارده‌که‌م ، که هه‌موو هه‌وڵى خۆیان بخه‌نه‌گه‌ڕ، چ له‌ڕێى گفتووگۆ و دانووسانى دولایه‌نه، یان له‌ڕێى ده‌وڵه‌تى عێراقی، یان رێکخراوى نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان و گشت ئه‌و ده‌وڵه‌ت و هێزه جیهانیانه‌ى که رێز له ئاشتى و مافى مرۆڤ ده‌گرن و ده‌توانن گوشار دروست بکه‌ن، سنورێک بۆ ئه‌و سنوربه‌زاندن و داگیرکاریه دابنێن . به‌پێى ئه‌زموونى رابردوو ده‌وڵه‌تى تورکیا، هه‌ر جوگرافیا و ناوچه‌یه‌کى له‌رووى سوپایى داگیر کردبێت، هه‌رگیز پاشه‌کشه‌ى لێ نه‌کردووه، له‌و باره‌وه دوڕگه‌ى قبرس و ئه‌سکه‌نده‌رونه، دوو به‌ڵگه‌ى زیند و روون و مێژووى ئه‌و هاوکێشه‌یه‌ن، و هه‌ر وه‌ها داگیر کردنى به‌رزایه‌کانى شه‌کیۆ له نیزیک سنورى ئێران له ده‌ڤه‌رى برادۆست و به‌رزایه‌کانى ده‌ڤه‌رى بارزان و ئامێدى و بامه‌رنێ و زوربه‌ى به‌رزایه‌کانى بادینان تاکو نیزیک سنورى روژهه‌ڵات وده‌شتى نه‌ینه‌وا و به تێکراى سنوورى نێوانمان دا . کاتى لێدانى زه‌نگى مه‌ترسى هاتووه که هه‌موومان پێکه‌ووه و به بێ دوودڵى ئه‌م زه‌نگه لێبده‌ین، و زۆر به‌جدى و به‌هه‌ند وه‌رگرتنى ته‌واو، هه‌موو ڕێکاره نێونه‌ته‌وه‌یه‌کان بگرینه‌ن به‌ر و هه‌ڵوێسته‌کانمان رێکبخه‌ین، به‌لێ هه‌ڵوێسته‌کانمان رێکبخه‌ین . و داوا له ده‌وڵه‌تى تورکیا بکرێ، که له سۆنگه‌ى دراوسێیه‌تى و هاوئایینى و پێکه‌وه‌ژیانى مێژوویى و جوگرافییه‌وه، له‌پێناو ژیانى ئاشتییانه‌ى نێوان دوو گه‌ڵى کورد و تورک وگه‌ڵانى تر له‌م ده‌ڤه‌ره دا و سه‌قامگیرى و ئارامیى هه‌رێمایه‌تى و رۆژ هه‌ڵاتى ناڤین، رێز له سه‌رووه‌رى خاک و ژینگه و ئیراده‌ى خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریى یاسایى و ده‌ستوریى کوردستان بگرێ و دان به پره‌نسیپه مرۆڤى و سیاسى و ئیداریه‌کانى ئه‌و هه‌رێمه‌دا بنێ. و کێشه‌کان له‌ناو ئه‌و چوارچێوه و بازنه و کۆمه‌ڵگه‌ى تورکیا و کوردستانى باکور دا چاره‌سه‌ر بکات، که ناوه‌ندى سه‌رهه‌ڵدانى ئه‌و ئاریشانانه‌یه که پێویستى به لێکتێگه‌یشتنى دوونه‌ته‌وه‌ى کورد و تورک هه‌یه. بژى ئاشتى و پێکه‌وووه ژیانى مرۆڤایه‌تی. براتان ئه‌دهه‌م عوسمان شێخ ئه‌حمه‌د بارزانى
هاوڵاتى ئه‌ندامێکى لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى عێراق رایگه‌یاند، حکومه‌تى هه‌رێم سه‌رجه‌م زانیارییه تایبه‌ته‌کانى له‌باره‌ى داهاتى نه‌وت و ده‌روازه سنورییه‌کان و ژماره‌ى فه‌رمانبه‌رانى راده‌ستى حکومه‌تى فیدڕاڵى کردووه، به‌ڵام به‌غدا میکانیزمى بۆ ناردنى به‌شه بودجه‌ى هه‌رێم دیارى نه‌کردووه. ئیخلاس دلێمى ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى عێراق رایگه‌یاند، حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان سه‌رجه‌م زانیارییه‌کانى له‌باره‌ى داهاتى نه‌وت و خاڵه سنورییه‌کان و ژماره‌ى فه‌رمانبه‌رانه‌وه راده‌ستى وه‌زاره‌تى نه‌وت و دارایى و دیوانى چاودێرى دارایى فیدڕاڵى کردووه. هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند، بڕگه یاساییه‌کانى بودجه که په‌یوه‌سته به‌هه‌رێمه‌وه به سه‌رپه‌رشتى و هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراقى نه‌بێت جێبه‌جێناکرێت. هاوکات ئه‌وه‌شى دووپاتکردووه‌ته‌وه ه ئه‌و زانیاریانه‌ى هه‌رێم راده‌ستى حکومه‌تى فیدڕاڵى کردوون په‌یوه‌ندیان به نه‌وت و ژماره‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمه‌وه هه‌یه، به‌ڵام" تا ئێستا حکومه‌تى فیدڕاڵى هیچ میکانیزمێکى بۆ چۆنییه‌تى راده‌ستکردنى به‌شه بودجه‌ى هه‌رێم ده‌ستنیشان نه‌کردووه، ده‌شڵێت، له مانگى نیسانى ساڵى رابردووه‌وه فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم موچه‌کانیان له به‌غداوه بۆ ره‌وانه نه‌کراوه". ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ى لیژنه‌ى دارایى ئه‌وه‌شى روونکردووه‌ته‌وه که له ئێستادا زانیارییه‌کان هه‌مووى لاى دیوانى چاودێرى دارایى فیدڕاڵى هه‌ن که په‌یوه‌ستن به ژماره‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم و داهاتى نه‌وت و داهاتى خاڵه سنورییه‌کان و هه‌ماهه‌نگیش له‌نێوان دیوانى چاودێرى دارایى هه‌رێم و فیدڕاڵیشدا هه‌یه.
هاوڵاتى فه‌ریق جه‌بار یاوه‌ر مه‌نده، ئه‌میندارى گشتى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى حکومه‌تى هه‌رێم، له‌رونکردنه‌ه‌یه‌کدا ره‌تیکرده‌وه له‌پۆسته‌که‌ى دورخرابێته‌وه و راشیگه‌یاند:" له‌لایه‌ن حزب و حکومه‌تیشه‌وه ئاگادارنه‌کراوه‌ته‌وه که که‌سێک پۆسته‌که‌ى وه‌رده‌گرێت". ئه‌مڕۆ 29ى ئایارى 2021، له‌رونکردنه‌وه‌یه‌کدا، فه‌ریق جه‌بار یاوه‌ر رایگه‌یاند: "تا ئێستا به‌فه‌رمى ئه‌میندارى گشتى وه‌زاره‌تى پیشمه‌رگه‌ى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستانه، نه به شێوه‌ى زاره‌کى و نه هیچ نوسراوێکى فه‌رمى نه‌گه‌یشتووه‌ته وه‌زاره‌تى پیشمه‌رگه بو ئاڵوگۆر له پایه‌ى ئه‌میندارى گشتى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه، ئێمه‌ش ئه‌رکه‌کانى سه‌رشانمان به‌وپه‌ڕى دڵسۆزى و پرۆفیشناڵى جێبه‌جێده‌که‌ین تا ئه‌و رۆژه‌ى نوسراوى فه‌رمى له‌وباره‌یه‌وه ده‌گاته وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه". هه‌روه‌ها فه‌ریق جه‌بار یاوه‌ر ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد، هه‌ر فه‌رمانێک بگاته ده‌ستى جێبه‌جێیده‌کات، "پایه و کورسى ئه‌مینداریه‌تى گشتى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه، ئه‌رک و خزمه‌ته نه‌وه‌کو ناو و ئیمتیاز، پایه‌و کورسیش تا سه‌ر بۆ که‌س نامێنێت و نابێت، بۆ زانینى هه‌مولایه‌کیش به‌رێز رێباز بێرکۆتى پیاوێکى ماندونه‌ناس و تێکۆشه‌رێکى دێرینه و به‌قه‌د شاخى قه‌ندیل لام گه‌وره‌یه، هه‌ر رۆژێک ئه‌رکى ئه‌مینداریه‌تى گشتى پێ‌سپێردرا به شێوه‌ى فه‌رمی، من له خزمه‌تیدا ده‌بم و وه‌ک ئه‌ندامێکى حزبى و فه‌رمانبه‌رێکى حکومى فه‌رمان جێبه‌جێده‌که‌م".
هاوڵاتى له‌به‌رامبه‌ر پێدانى یه‌ک موچه له‌کۆى سێ موچه، پێشمه‌رگه‌کانى لیواى 12ى پیاده‌ى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه، رێگاى سه‌ره‌کى چوارقوڕنه- رانیه‌یان داخست و رایانگه‌یاند:"ئه‌گه‌ر تا هه‌فته‌یه‌ک مافه‌کانمان بۆ نه‌گه‌ڕێندرێته‌وه، رێگاى دیکه ده‌گرینه‌به‌ر". ئه‌مڕۆ شه‌ممه 29ى ئایارى 2021، به‌شێک له پێشمه‌رگه‌کانى لیواى 12ى هێزه هاوبه‌شه‌کانى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه، گردبونه‌وه‌ى ناڕه‌زایه‌تیان له سنورى ناحیه‌ى چوارقوڕنه ئه‌نجامدا و رێگاى سه‌ره‌کى ناحیه‌که‌یان له‌گه‌ڵ قه‌زاى رانیه داخست. له‌به‌یاننامه‌یه‌کیشدا نوێنه‌رى خۆپیشانده‌ران رایگه‌یاند، سه‌رجه‌م لیوا هاوبه‌شه‌کان سێ موچه‌یان وه‌رگرتوه، ته‌نها ئه‌وان یه‌ک موچه‌یان وه‌رگرتوه، بۆیه ده‌ربڕینى ناڕه‌زایه‌تى و خۆپیشاندان به‌مافى خۆیان ده‌زانین، تا له‌و رێگه‌یه‌وه موچه‌کانى دیکه‌یان بۆ بگه‌ڕێننه‌وه. وتیشی، "داواده‌که‌ین به‌زوترینکات دو موچه‌که‌ى دیکه‌مان پێبدرێت، ئه‌گه‌رنا لیواى 12 که ژماره‌یان نزیکه‌ى دوو هه‌زار پێشمه‌رگه‌یه، ئه‌گه‌ر بزانن به‌مشێوه‌یه مافه‌کانیان پێناده‌ن، ئه‌وا ناچارن ڕێگاى دیکه بگرنه‌به‌ر". بڕیاره یه‌کشه‌ممه‌ى داهاتوو ناڕه‌زایه‌تیه‌کانیان ده‌به‌نه به‌رده‌م وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه له شارى هه‌ولێر و خۆپیشاندان ده‌که‌ن. دوێنێ هه‌ینی، له‌به‌رامبه‌ر دابه‌شنه‌کردنى موچه‌کانیان، لیواى 12ى هێزه هاوبه‌شه‌کانى پێشمه‌رگه خۆپیشاندانیان ئه‌نجامدا و رێگاى سه‌ره‌کى هه‌ولێر- دهۆکیان داخست.