هاوڵاتى بەرێوەبەری گشتی بازرگانی رایگەیاند چه‌كی پاره‌ی شایسته‌ی دارایی جووتیاران له به‌غداوه گه‌یشتووه‌ته هه‌رێمی كوردستان و كە زیاتر لە 50ملیار دینارە و بەپێی پارێزگاكان جیاكراوەتەوە. ئەمڕۆ پێنجشەممە 3ی حوزه‌یرانی 2021، نەوزاد کامیل، بەرێوەبەری گشتی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی هەرێم رایگەیاندووه: " وەزارەتی بازرگانی عێراق چەکێکی بانکی تایبەت بە خەرجکردنی شایستە داراییەکانی هەرێم ناردووە، ئاماژەی بەوەشداوە، بڕی پارەی هەر پارێزگایەك دایاریکراوە سەرەتای هەفتەی داهاتوو دەست بەدابەشکردنی دەکرێت. نه‌وزاد كامیل، باسی له‌وه‌شكرد: بۆ پارێزگاری سلێمانی 23 ملیار و 750 ملیۆن، بۆ پارێزگای هەولێر 15 ملیار و 907 ملیۆن، بۆ دهۆکیش 10 ملیار و 765 ملیۆن دینارە. لە ماوەی رابردوودا بەهۆی کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا، پارەی گەنمی جوتیاران بۆ چەند ساڵێک دواکەوت و جوتیارانی هەرێمیش چەندین جار بۆ ئەو پرسە گردبوونەتەوە و داوای مافەکانی خۆیان کردووە.
هاوڵاتى وەزیری تەندروستی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، تائێستا یەک حاڵەتی توشبون و مردن بەنەخۆشی کەڕوی ڕەش لەهەرێم تۆمارکراوە و ئەویش راستەوخۆ پەیوەندی نەبوە بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، بەڵکو هۆکاری مردنەکەی ئەوە بو بەرگری جەستەی نەخۆشەکە لاوازبوە و چەندین نەخۆشی درێژخایەنی هەبوە، جەختیش دەکاتەوە نەخۆشییەکە نەبوە بە حاڵەت و پێویست ناکات لەم کاتەدا خەڵک بترسێندرێت. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی هەرێمی کوردستان لەکۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا باسی لەوەشكرد، نەخۆشی کەڕوی رەش و هەمو نەخۆشییە میکرۆبی وڤایرۆسییەکانی دیکەش لەئەنجامی نەبونی پاک و خاوێنی و لاوازبونی بەرگری جەستە دروست دەبن بەتایبەت کەئەو کەسە نەخۆشی درێژخایەنی هەبێت. ئاماژەی بەوەشكرد، وەزارەتی تەندروستی توانای دیاریکردن و پێدانی چارەسەری بەو نەخۆشییە هەیە و تائێستاش یەک حاڵەت تۆمارکراوە، بۆیە پێویست ناکات لەم کاتەدا خەڵک بترسێندرێت و تەنها پاک و خاوێنی بەگشتی بکرێتە بنەمای خۆپارێزی رێگری سەرەکی دەبێت لە توشبونی کەسانی دیکە بەو نەخۆشییە. پێشتریش لە پارێزگای زیقار دوو حاڵەتی گیانلەدەستدان و چوار حاڵەتی توشبوون بە كەڕووی ڕەش تۆماركرابوون، لە سلێمانیش توشبوویەك، كە خەڵكی پارێزگاكانی دیكەی عێراق بوو، بەهۆی توشبوونی بە نەخۆشییەكەوە گیانیلەدەستدا ئەمڕۆش تەندروستی كەركوك توش بونی ژوار حاڵەتی بە نەخۆشی كەڕووی ڕەش ڕاگەیاند.
هاوڵاتى جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند:" کۆبونەوە و دانوستانەکانی ڤیەننا کە تایبەتن بە نوێکردنەوەی رێککەوتنی ئەتۆمی ئێران دورنین لەخاڵی بەیەکگەیشتن و رێککەوتن". ئەمڕۆ پێنجشەممە 3ی حوزه‌یرانی 2021، عەباس عراقچی جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران لەلێدوانێکی رۆژنامەوانیدا بۆ ئاژانسی روسیا تودەی، رایگەیاند،" کۆبونەوە و دانوستانەکانی ڤیەننا کە تایبەتن بە نوێکردنەوەی رێککەوتنی ئەتۆمی ئێران دورنین لەخاڵی بەیەکگەیشتن و رێککەوتن". جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران وتیشی، "راستە لەسەر هەندێک بابەت بۆشاییەک لەنێوانی ئێمە و لایەنەکانی رێککەوتنەکە هەیە، بەڵام دورنین لەیەک". عەباس عراقچی ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە بۆماوەی چەندین رۆژ هەمو لایەنە بەشداربوەکان دەرفەتی گەڕانەوەیان بۆ رێککەوتنەکە دەبێت و دەتوانن وردتر تاوتوێی رێگا چارەکان بکەن.
هاوڵاتى لە كەركوك چوار حاڵەتی توشبوون بە كەڕووی ڕەش تۆماركراون، توشبووەكان كەسی بەتەمەنن، بەرگری لەشیان دابەزیوە و شەكرەیان هەیە. نەبیل حەمدی بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی كەركوك، توشبوونی ئەو چوار كەسەی بە كەڕووی ڕەش بۆ میدیا عێراقییەكان ئاشكراكردووە، بەڵام داوای لە خەڵك كردووە نەترسن، بەو پێیەی نەخۆشییەكە وەك پەتای كۆرۆنا گوازراوە نییە. بەڕێوەبەرەكەی تەندروستی كەركوك، هۆكاری توشبوونی ئەو كەسە بەتەمەنانەی بە نەخۆشییەكە گەڕاندەوە بۆ دابەزینی بەرگری لەش و هەروەها شەكرە. پێشتریش لە پارێزگای زیقار دوو حاڵەتی گیانلەدەستدان و چوار حاڵەتی توشبوون بە كەڕووی ڕەش تۆماركرابوون، لە سلێمانیش توشبوویەك، كە خەڵكی پارێزگاكانی دیكەی عێراق بوو، بەهۆی توشبوونی بە نەخۆشییەكەوە گیانیلەدەستدا.
هاوڵاتى ئەمڕۆ پێنجشه‌ممه 3ی حوزه‌یرانی 2021، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 70 دۆلار و 79 سەنتە. هاوکات لە بۆرسە بازارە جیهانییەکان، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش بە 69 دۆلار و 25 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت. پێشتر نرخی نەوت بۆ سەروو 70 دۆلار بەرزبووەوە، دوای ئەوەی لە ساڵی رابردووەوە بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و لەکارکەوتنی کارگە گەورەکانی جیهان و راگرتنی جموجوڵی ئامێر و ئۆتۆمبێلەکان، نرخی نەوت بۆ نزمترین ئاستی لە مێژوویدا دابەزی بوو.
هاوڵاتى قوباد تاڵه‌بانى سه‌رۆکى وه‌فدى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان رایگه‌یاند، ئه‌مشه‌و له به‌غدا گه‌ڕانه‌وه هه‌ولێر و نزیکن له‌رێکه‌وتنى کۆتایى له‌سه‌ر میکانیزمه‌کانى جێبه‌جێکردنى یاساى بودجه. ئه‌مشه‌و چوارشه‌ممه دووى حوزه‌یرانى 2021، قوباد تاڵه‌بانى له تویتێکدا له هه‌ژمارى تایبه‌تى خۆى نوسیویه‌تی، "که‌مێک به‌ر له ئێستا له به‌غداوه گه‌ڕاینه‌وه هه‌ولێر، نزیکین له رێککه‌وتنى کۆتایى له‌سه‌ر میکانیزمه‌کانى جێبه‌جێکردنى یاساى بودجه". هه‌روه‌ها نوسیویه‌تى : "نیازپاکى له هه‌ردولاوه له پابه‌ندبون به ده‌قى یاساکه کاریگه‌رى باشى ده‌بێت له‌سه‌ر دۆخى دارایى هه‌رێم و په‌یوه‌ندییه‌کانى نێوان به‌غدا و هه‌رێمیش ده‌باته قۆناغێکى نوێوه". ئێواره‌ى رۆژى 30ى (ئایار/5)ى 2021 شاندى باڵاى حکومه‌تى ھه‌رێمى کوردستان به‌سه‌رۆکایه‌تى قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران گه‌یشته به‌غدا، به‌مه‌به‌ستى گفتوگۆکردن له‌گه‌ڵ حکومه‌تى عێراق بۆ دانانى میکانیزمى جێبه‌جێکردنى یاساى بودجه‌ى 2021.
ئارا ئیبراهیم ئه‌ندامێکى لیژنه‌ى دارایى له په‌رله‌مانى عێراق ده‌ڵێت:" وه‌فدى حکومه‌تى هه‌رێم به‌سه‌رۆکایه‌تى قوباد تاڵه‌بانى له‌گه‌ڵ کازمى کۆبووه‌ته‌وه‌و لایه‌نه‌کانى دیکه‌شیان بینییووه‌و ماوه‌ته‌وه به‌غدا". ئێواره‌ى رۆژى یه‌کشه‌ممه وه‌فدى حکومه‌تى هه‌رێم به‌سه‌رۆکایه‌تى قوباد تاڵه‌بانى و به ئه‌ندامێتى وه‌زیرى دارایى و پلاندانان و وه‌زیرى هه‌رێم بۆ هه‌ماهه‌نگى هه‌رێم و عێراق و سکرتێرى یاسایى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران و سه‌رۆکى دیوانى سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێم و وته‌بێژى جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌ت له‌گه‌ڵیدان. ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه دووى حوزه‌یرانى 2021، وه‌فدى حکومه‌تى هه‌رێم به‌سه‌رۆکایه‌تى قوباد تاڵه‌بانى له‌گه‌ڵ مسته‌فا کازمى سه‌رۆکى حکومه‌تى عێراق کۆبونه‌ته‌وه‌و هه‌موو ئاماده‌ییه‌کى هه‌رێمیان بۆ جێبه‌جێکردنى یاساى بودجه‌و ته‌سلیمکردنى داهاتى نه‌وتى رۆژانه‌ى 250 هه‌زار به‌رمیل به‌نرخى سۆمۆى عێراقى و له‌سه‌دا 50% داهاته فیدراڵییه‌کان دووپاتکردووه‌ته‌وه. شیروان میرزا ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایى له په‌رله‌مانى عێراق له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت:" له‌ماوه‌ى سێ رۆژى رابردوودا وه‌فدى حکومه‌تى هه‌رێم ئه‌وه‌ى پێویست بوو بێت هه‌موو ئه‌و لایه‌نه په‌یوه‌ندیدارانه‌یان بینیوه‌و گفتوگۆ له‌سه‌ر جێبه‌جێکردنى یاساى بودجه کراوه و هه‌موو ئاماده‌ییه‌کیان پیشانداوه بۆ ته‌سلیم کردنى داهاتى نه‌وت و نانه‌وتى". هه‌روه‌ها وتیشى:" ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ کاک قوباد تاڵه‌بانى که سه‌رۆکایه‌تى وه‌فدى هه‌رێم ده‌کات له‌گه‌ڵ مسته‌فا کازمى سه‌رۆکى حکومه‌تى عێراقدا کۆبوووه‌ته‌وه‌و بۆ هه‌مان مه‌به‌ست گفتوگۆ کراوه". ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ى لیژنه‌ى دارایى ئه‌وه‌شى دووپاتکرده‌وه که حکومه‌تى هه‌رێم هه‌موو ئاماده‌ییه‌کى پیشانداوه‌و ئه‌وه دووپاتکراوه‌ته‌وه که ئاماده‌ن ئه‌وه‌ى له یاساى بودجه هاتووه جێبه‌جێى بکه‌ن"ماوه‌ته‌وه به‌غدا یاساى بودجه جێبه‌جێ بکات". هاوکات قوباد تاڵه‌بانى سه‌رۆکى وه‌فدى حکومه‌تى هه‌رێم رایگه‌یاند:"له‌گه‌ڵ به‌ڕێز مسته‌فا کازمى سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق، له‌باره‌ى دوا پێشهاتى په‌یوه‌ندییه‌کانى ھه‌ردوو حکومه‌تى هه‌رێم و فیدراڵ گفتوگۆمان کرد، به‌تایبه‌ت میکانیزمى جێبه‌جێکردنى یاساى بودجه‌ى 2021 ى عێراق و ده‌سته‌به‌رکردنى شایسته داراییه‌کانى هه‌رێم". تاڵه‌بانى راشیگه‌یاند: جارێکی‌تر ھه‌ردوولامان پابه‌ندیمان به یاساى بودجه دووپاتکرده‌وه له پێناو چاره‌سه‌رکردنى کێشه که‌ڵه‌که بووه‌کان له‌سه‌ر بنه‌ماى یاسا‌و ده‌ستوور و بۆ دروستکردنى لێکگه‌یشتنى درێژخایه‌ن و به‌رده‌وام".
هاوڵاتى ئه‌ندامێکى کۆمیته‌ى به‌ڕێوه‌به‌رى په‌که‌که رایگه‌یاند:" ده‌وڵه‌تى تورک له داگیرکارییه‌کانى سه‌ر باشورى کوردستان تووشى شکست بووه و سه‌رى سوڕماوه له‌و به‌رخۆدانه‌ى گه‌ریلا له‌و ناوچه‌یه ده‌یکات تووشى سه‌رسوڕمان بووه"، و راشیگه‌یاند:"پێداویستییه‌کانى هێزى ئاسمانیمان تا راده‌یه‌کى زۆر له‌لایه‌ن خۆمانه‌وه دروست و دابین کردووه". هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:" ئه‌م کات و سه‌رده‌مه کاتى بێده‌نگى نییه، رۆژ رۆژى شکۆ و رۆژى کاره، کات کاتى نائاسایى و ئاوارته‌یه. چاره‌نووسى گه‌له‌که‌مان له‌مساڵانه‌دا دیارى ده‌کرێت و ده‌بێت هیچ که‌سێک به‌رامبه‌ر به هێرشه‌کانى دوژمن بێده‌نگ نه‌بێت. موراد قه‌ره‌یلان، ئه‌ندامى کۆمیته‌ى به‌ڕێوه‌به‌رى په‌که‌که، له‌درێژه‌ى قسه‌کانیدا له‌کاتى به‌شداریکردنى له به‌رنامه‌ى تایبه‌تى ڕادیۆى ده‌نگى وڵات‌دا که دوێنێ به‌شى یه‌که‌مى بڵاو بوه‌وه به‌مجۆره درێژه‌ى به قسه‌کانیدا. – هه‌ڵمه‌تى هه‌ڵۆکانى زاگرۆس و جه‌نگى خابوور له ٣٦هه‌مین رۆژدایه، له‌باره‌ى ئه‌و به‌رخودانه‌وه چى ده‌ڵێن؟ ده‌وڵه‌تى تورک ٩٦ ساڵه له کوردستان تیرۆرى ده‌وڵه‌ت به‌ڕێوه‌ده‌بات، ئێمه له دژى ئه‌و تیرۆره‌ى ده‌وڵه‌ت خۆمان ده‌پارێزین، وه‌ک گه‌ل ئێمه مافه سروشتییه‌کانى خۆمان ده‌وێت و داکۆکى له‌وه ده‌که‌ین، به‌رخودانمان بۆ ئه‌وه‌یه و به‌رخودانێکى ره‌وایه، ئه‌مڕۆ کام وڵات وه‌ک کوردستان داگیر بکرێت، گه‌لى ئه‌و شوێنه به‌ره‌نگاریى و به‌رخودان ده‌که‌ن، بۆ به‌رگریکردن له هه‌بوون پێویستى به‌وه هه‌یه، سه‌ربارى ئه‌وه‌ى ئێمه له دژى تیرۆرى ده‌وڵه‌ت به‌ره‌نگارى ده‌که‌ین، به‌ڵام ئه‌وان به ئێمه ده‌ڵێن “تیرۆر”. ئه‌وه راستییه‌که به شێوه‌یه‌کى ناڕه‌وا ده‌وڵه‌ته هه‌ژمونگه‌راکان له پێناو به‌رژه‌وه‌ندیى خۆیاندا ئێمه‌یان خستووه‌ته لیستى تیرۆر. ده‌گه‌ڕێمه‌وه بۆ سه‌ر وه‌ڵامى پرسیاره‌یه‌که‌ى ئێوه، ٥ رۆژ له‌وه پێش ناوه‌ندى راگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نیى هێزه‌کانى پاراستنى گه‌ل (هه‌په‌گه) ئامارى مانگێکى شه‌ڕى بڵاوکرده‌وه. هێرشه‌کانى دوژمن ئێستا بۆ سه‌ر ناوچه‌کانى ئاڤاشین، زاپ و مه‌تینا له چوارچێوه‌ى ئه‌و (کۆنسێپت) جوڵه و دیده‌دایه. له چوارچێوه‌ى ئه‌و کۆنسێپته‌دا زۆرێک له ناوچه‌کانى خواکورکیان داگیرکردووه و باره‌گاى سه‌ربازییان تیادا دروستکردووه. هه‌روه‌ها حه‌فتانیان داگیرکرد. له دژى باشوورى کوردستان ئه‌و کۆنسێپته به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن. ده‌یانه‌وێت هه‌نگاو به هه‌نگاو داگیرى بکه‌ن. ئێستا ده‌وڵه‌تى تورک له گۆڕه‌پانێکى به‌رفراوانییه‌دا تانک، تۆپ، فڕۆکه‌ى جه‌نگی، کۆپته‌ر و چه‌کى جۆراوجۆر به‌کار ده‌هێنێت. له دژى ئه‌وه‌ش گه‌ریلاکانى ئازادیى کوردستان به تاکتیکى نوێ شه‌ێ ده‌که‌ن. ئه‌و دۆخه ده‌وڵه‌تى تورکى تووشى سه‌رسوڕمان و حه‌په‌سان کردووه و به بنبه‌ست گه‌یشتووه. له‌به‌ر ئه‌وه‌ش پلانه داگیرکه‌رییه‌کان ناتوانن به پێى خواستى خۆیان جێبه‌جێ بکه‌ن. هه‌ندێک ناوچه‌یان داگیرکردووه، به‌ڵام ناتوانن به‌سه‌ر ئه‌و ناوچانه‌دا باڵاده‌ست ببن. ئه‌وه زۆر گرنگ و جێگا سه‌رنجه. یانى ده‌وڵه‌تێک، که خاوه‌نى ته‌کنه‌لۆژیاى سه‌رده‌مه و ده‌ڵێت، “من بڕۆم بۆ کوێ ده‌یخه‌مه ژێرده‌ستى خۆم” ئێستا به بنبه‌ست گه‌یشتووه. له‌و چوارچێوه‌یه‌دا ئه‌نجامه‌کانى شه‌ێ زۆر گرنگ و جێگا سه‌رنجن. رێبازیى گه‌ریلایى نوێ ته‌کنیکى سه‌رده‌مى پووچ کردووه‌ته‌وه به‌ڵام به داخه‌وه ئێمه ناتوانین ئه‌وه به‌راى گشتى و جیهان بناسێنن. له‌و بابه‌ته‌دا هه‌ندێک که‌موکوڕى هه‌یه. له‌لایه‌کى تره‌وه ده‌وڵه‌تى تورک له‌باره‌ى ئه‌و هێرشه‌وه هیچ شتێک بڵاوناکاته‌وه و هه‌موو شته‌کان ده‌شارێته‌وه، بۆ گه‌له‌که‌ى خۆیشى هیچ بڵاوناکاته‌وه، به سه‌ربازه‌کانى خۆیشى هیچ ناڵێت. بۆ نمونه له شوێنێکدا سه‌ربازه‌کانیان ده‌کوژرێن، هه‌موو سه‌ربازه‌کانى ئه‌و شوێنه به کۆپته‌ر ده‌به‌ن و سه‌ربازى نوێ ده‌هێنن بۆ شوێنه‌که‌یان و ئه‌وانه‌ى تازه هاتوون نازانن سه‌ربازانى پێش ئه‌وان کوژراون. نازانن پێش ئه‌وان چى له‌وێ روویداوه. ده‌وڵه‌تى تورک به‌و شێوه‌یه شه‌ڕێکى شاراوه و په‌رده‌پۆشکراو ده‌کات. له‌و شه‌ڕه‌دا ژماره‌یه‌کى زۆر کوژراویان هه‌یه، ئه‌وه له ئاماره‌که‌ى هه‌په‌گه‌دا راگه‌یاندرا، ئه‌وان به بنبه‌ست گه‌یشتوون، بۆ نمونه ٣٦ رۆژه هه‌وڵ ده‌ده‌ن، به‌ڵام ناتوانن هیچ به‌ده‌ست بهێنن. بێگومان ئه‌وه له مێژووى شه‌ڕدا دۆخێکى نوێیه. گه‌ریلاکانى ئازادیى کوردستان به ئیراده‌ى ئایدۆلۆژیک، هۆشمه‌ندى و فه‌لسه‌فه‌ى رێبه‌ر ئاپۆ خۆیان سه‌رله‌نوێ نۆژه‌نکردووه‌ته‌وه و به ئازایه‌تى و به وره و ئیراده‌ى فیداییه‌وه و به گرنگترین شێوه واته به هونه‌رى مرۆڤانه و رێبازى گه‌ریلاى نوێ تاکتیکى سه‌رده‌میان پووچ کردووه‌ته‌وه. ئه‌وه گرنگترین و دیارترین ئه‌نجامى شه‌ڕه‌که‌یه. دوژمن هه‌موو رۆژێک ته‌کنیک و ته‌کنه‌لۆژیا به به‌رفراوان به‌کار ده‌هێنێت، به‌ڵام له به‌رامبه‌ر گه‌ریلاکانى ئازادیى کوردستاندا ناتوانێت ئه‌نجام به‌ده‌ست بهێنێت. ئه‌وه نیشانه‌ى چییه؟ ئه‌وه هێزى مرۆڤه‌کان نیشان ده‌دات. رێبه‌رایه‌تیمان ئه‌وه‌ى روونکردبووه، که گه‌وره‌ترین ته‌کنیک مرۆڤ بۆ خۆیه‌تی. به‌رخودانى ٣٦ رۆژه‌ى گه‌ریلاکانى ئازادیى کوردستان ئیراده‌ى مرۆڤ و هێزى ژیربوون و هۆشمه‌ندیى سه‌لماند. واته ئه‌و مرۆڤانه‌ى ئازایانه، فیداکارانه و ژیرانه ده‌جوڵێنه‌وه ده‌توانن سوپایه‌کى گه‌وره سه‌ربارى هه‌بوونى ته‌کنیک و ته‌کنه‌لۆژیاى پێشکه‌وتوو پووچ بکه‌نه‌وه. له‌به‌ر ئه‌وه‌ش ده‌ره‌نجامه‌کانى شه‌ڕى ئه‌و ٣٦ رۆژه زۆر گرنگه و له ئاستى مێژوویدایه. ناکرێت لێره‌دا هه‌موو شته‌کان شرۆڤه بکه‌ین، چاودێرانى بێلایه‌ن و پسپۆڕانى سه‌ربازى ده‌بێت ئه‌و ده‌ره‌نجامانه بخه‌نه‌ڕوو. ئه‌گه‌ر ئێمه ئه‌وه بکه‌ین و شیکاریى بۆ بکه‌ین، ره‌نگه وه‌ک یه‌کلایه‌نه ده‌ربکه‌وێت، به‌ڵام ئه‌مڕۆ له زاگرۆسه‌کان، له ئاڤاشین، زاپ و مه‌تینا داستانى قاره‌مانى و شتى زۆر نوێ و مێژوویى له گۆڕێدان. پێش هه‌موو شتێک من ده‌مه‌وێت ئه‌وه بڵێم، ژنان و گه‌نجانى ئاپۆیى کوردستان، که ئاپۆییه‌کانى تورک و عه‌ره‌بیان له ناودایه، ئه‌مڕۆ وره و ئیراده، بوێرى و خوڵقارێکى گه‌وره له خۆیان نیشان ده‌ده‌ن. ئه‌وه‌ش شتێکى زۆر به‌هادار و واتاداره. ئه‌مڕۆ ئه‌نجامه‌کانى ئاڤاشین، زاپ و مه‌تینا ته‌واوکردنى سه‌رفیرازیى گاره‌یه. ده‌وڵه‌تى تورک ناتوانێت گاره بشارێته‌وه، ئه‌ردۆغان ناچار بوو بڵێت، ‘ئێمه سه‌رنه‌که‌وتین’، به‌ڵام ئێستا ئه‌وان ئه‌زموونیان به ده‌ستهێناوه و به شێوه‌یه‌کى شاره‌زایانه سه‌رپۆشى به‌سه‌ردا ده‌ده‌ن و ده‌یشارنه‌وه. له‌و شوێنانه‌شه‌دا ئه‌نجامه‌که، ئه‌نجامى گاره‌یه، له هه‌ندێک ناوچه‌ش ئه‌نجامى به‌هێزتریش تۆمار کراوه، به‌ڵام ده‌وڵه‌ت ده‌یشارێته‌وه. من به به‌رفراوانى له‌سه‌ر ئه‌وه راناوه‌ستم. راگه‌یاندراو هه‌یه، به‌ڵام به‌راستى ده‌بێت چاودێران بێن و بیبینن. له دووره‌وه‌ش ده‌بێت ئه‌نجامه‌کانى له به‌رچاو بگرن و به‌و پێیه شیکاریى بۆ بکه‌ن. ئه‌مڕۆ گه‌ریلاکانى ئازادیى کوردستان به‌رفراوانى ناوچه‌که و قوڵایى ناوچه‌که به شێوازێکى پسپۆڕانه و به شێوه‌یه‌کى ئافرێنه‌رانه به‌کار ده‌هێنن. به شه‌ڕى تیمى و به هه‌ماهه‌نگى و به‌پێى به‌رفراوانى ناوچه‌که و قوڵاییه‌که‌ى و شه‌ێ به شێوازێکى نوێ به‌ڕێوه‌ده‌چێت. له‌و رووه‌وه گه‌ریلا چووه‌ته سه‌رده‌مێکى نوێوه. ئه‌وه بۆ ئێمه به‌و شێوه‌یه‌یه و بۆ هه‌موو تێکۆشانى گه‌ریلاکان له به‌ره‌کانى شه‌ڕیشدا ئیدى وه‌ها ده‌بێت. گه‌ریلا ئه‌مڕۆ له خاکى کوردستان میتۆد و شێوازى نوێ به‌کار ده‌هێنێت و چووه‌ته سه‌رده‌مێکى نوێ. گه‌ریلا ئه‌مڕۆ ژێر زه‌وى به‌کارده‌هێنێت، یانى شه‌ڕى تونێله‌کان ده‌کات. ئه‌وه بۆ گه‌ریلا شتێکى نوێیه. گه‌ریلا به میتۆدى وه‌ها ته‌کنیک و ته‌کنه‌لۆژیاى دوژمنى بێکاریگه‌رى کردووه. ئه‌وه‌ش لایه‌نى دووه‌مى شه‌ڕه. لایه‌نى سێیه‌م ئه‌وه‌یه، گه‌ریلاکانى ئازادیى کوردستان جگه له زه‌وى و ژێر زه‌وی، ئیدى له ئاسمانیشه‌وه شه‌ێ ده‌کات. یه‌که‌ى به‌رگریى ئاسمانیى شه‌هید ده‌لال رۆڵێکى گرنگ ده‌گێڕێت. دوژمن له‌سه‌ر ئه‌و هێزانه زۆر قسه و مشتومێ ده‌کات. ره‌نگه گه‌له‌که‌شمان تامه‌زرۆ بن بۆی. به‌رپرسانى ده‌وڵه‌تى تورکیش وه‌ک هه‌موو جاره‌کانى تر ده‌پرسن، “کێ هاوکاریى کردن، له کوێوه نێردرا” له‌سه‌ر ئه‌وه قسه و مشتومڕى زۆر ده‌که‌ن. ئێمه نامانه‌وێت هه‌موو شتێک ئاشکرا بکه‌ین، به‌ڵام ده‌توانم ئه‌وه بڵێم، ئه‌گه‌ر ئێمه هه‌موو شته‌کان باس بکه‌ین و ئاشکرایان بکه‌ین، ئه‌وا هه‌موو که‌س له به‌رامبه‌ر ئه‌و ئاست و تواناییه‌ى گه‌ریلا له‌و شاخ و چیایانه‌دا دروستیکردووه، سه‌رى سوێ ده‌مێنێت. ئیمه ده‌توانین له‌م چیایانه‌دا هه‌موو شتێک بئافرێنین. من نمونه‌یه‌کتان بۆ باس ده‌که‌م، خولوسى ئاکار چه‌ند رۆژ له‌وه پێش ناوى چه‌که‌کانى به‌رده‌ستى ئێمه‌ى ژمارد و یه‌ک، یه‌ک ناوى بردن. له‌وێ وتى چی، ‘وتی، چه‌کى زاگرۆس’ به‌کار ده‌هێنن، به‌ڵام کێ چه‌کى زاگرۆسى دروستکردووه، چه‌کى زاگرۆسه هێ کێیه؟ چه‌کى زاگرۆس له چیاکانى کوردستان دروستکراوه. چه‌کێکى ئه‌وه‌نده کاریگه‌ر و به توانایه، بووه‌ته جێگاى سه‌رنجى به‌رپرسانى هه‌موو ده‌وڵه‌ته‌کان. پێویست ناکات ئێمه له ده‌وڵه‌ته‌کان داواى هاوکارى بکه‌ین. ئێمه بۆ خۆمان ده‌توانین هه‌موو شتێک بکه‌ین و ده‌یشیکه‌ین. ئێمه پێداویستییه‌کانى هێزى ئاسمانیمان تاوه‌کو راده‌یه‌کى زۆر له‌لایه‌ن خۆمانه‌وه دروست و دابین کردووه و له داهاتووشدا شتى زۆرتریش ده‌رده‌که‌وێت. پێویست ناکات ئێمه زیاتر له‌وه له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته راوه‌ستین. گه‌ریلاکانى ئازادیى کوردستان له هه‌موو روویه‌که‌وه خۆیان پێشخستووه، به‌ڵام ئیمه ئه‌و تواناییه به به‌س و کافیى نازانین. ده‌بێت زیاتر خۆیان تواناتر و و قوڵتر بکه‌ن. کاتێک ئێمه باسى ئه‌مانه ده‌که‌ین، ئێمه ناڵێین، هه‌موو شتێکمان بێ که‌موکوڕییه، به‌ڕاستى لاوازى و که‌موکوڕیى زۆرمان هه‌یه. له‌به‌ر ئه‌و که‌موکوڕییانه ئێمه ره‌خنه‌دانى خۆمان به گه‌له‌که‌مان و رێبه‌ر ئاپۆ و شه‌هیدان ده‌ده‌ین. سه‌ربارى هه‌موو لاوازییه‌کانمان له به‌رخودانى گاره‌دا و له قۆناغى شه‌ڕى ئه‌م ٣٦ رۆژه‌دا گه‌ریلا له به‌رامبه‌ر پێشکه‌وتوترین ته‌کنه‌لۆژیاى دوژمن‌دا ئه‌وه‌ى سه‌لماند، که هه‌رگیز تێکناشکێت. ئه‌وه راستییه هه‌ره گه‌وره‌که‌ى ئێستایه.
هاوڵاتى سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان فه‌رمانى هه‌رێمى بۆ سه‌رۆکى ده‌سته‌ى سه‌ربه‌خۆى مافى مرۆڤ واژۆ ده‌کات به‌ئاماده‌بوونى سه‌رۆکى په‌رله‌مان و ئه‌نجومه‌نى دادوه‌رى. ده‌قى راگه‌یه‌ندراوى سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێم: پاشنیوه‌ڕ‌وَى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2021/6/2 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان به ئاماده‌بوونى خاتوو ڕێواز فایه‌ق سه‌رۆکى په‌رله‌مانى کوردستان و به‌ڕێز به‌نگین قاسم محه‌مه‌د سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى دادوه‌رى، فه‌رمانى هه‌رێمى بۆ خاتوو مونا یوخه‌نا یاقۆ ئیمزا کرد که وه‌ک سه‌رۆکى ده‌سته‌ى سه‌ربه‌خۆى مافى مرۆڤ ده‌ستبه‌کار ده‌بێت. به‌ڕێزیان هه‌موو پشتگیرییه‌کى بۆ ئه‌رکى خاتوو مونا دووپات کرده‌وه و هیواى سه‌رکه‌وتنى بۆ خواست. پاشان له ڕێوڕه‌سمێکدا به ئاماده‌بوونى به‌ڕێزان سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان و سه‌رۆکى په‌رله‌مانى کوردستان، به‌ڕێز سه‌رۆکى ده‌سته‌ى سه‌ربه‌خۆى مافى مرۆڤ له‌به‌رده‌م به‌ڕێز سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى دادوه‌ریدا سوێندى یاسایى خوارد.
هاوڵاتى سه‌رۆک کۆمارى عێراق ئه‌مڕۆ له کۆشکى سه‌لام له به‌غدا کۆبونه‌وه‌یه‌کى له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ک به‌رپرسى باڵا و که‌سایه‌تى عێراق ئه‌نجامدا و تێیدا وێڕاى جه‌ختکردنه‌وه له‌گرنگى پرۆژه یاساى گێڕانه‌وه‌ى پاره به‌تاڵانبراوه‌کانى عێراق راشیگه‌یاند:" ئه‌و پرۆژه‌یه پشتیوانى له ھه‌وڵه‌کانى به‌گژداچونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى ده‌کات". ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه دووى حوزه‌یرانى 2021، به‌پێى راگه‌یه‌نراوى سه‌رۆکایه‌تى کۆمار به‌رهه‌م ساڵح، له کۆشکى سه‌لام له به‌غدا کۆبونه‌وه‌یه‌کى له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ک له حه‌سه‌ن که‌عبی، جێگرى سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران و سه‌رۆک و جێگرى سه‌رۆکى لیژنه‌کانى ده‌ستپاکى و یاساى و دارایى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران و سه‌رۆکى ده‌زگاى داواکارى گشتى و سه‌رۆکى ده‌سته‌ى ده‌ستپاکى و سه‌رۆکى دیوانى چاودێرى دارایى ئه‌نجامدا. له‌میانى کۆبونه‌وه‌که‌دا به تێروته‌سه‌لى باس له پرۆژه‌یاساى گێرانه‌وه‌ى پاره به‌تاڵانبراوه‌کانى گه‌نده‌ڵى کرا که له‌لایه‌ن سه‌رۆکایه‌تى کۆماره‌وه ئاڕاسته‌ى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران کراوه. هه‌روه‌ها دووپاتکراوه‌ته‌وه له‌گرنگى و په‌سه‌ندکردنى پرۆژه‌یاساکه به‌و پێیه‌ى ته‌واوکه‌رى یاساکانى دیکه‌ى تایبه‌ت به به‌گژاچونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵییه و پشتیوانى گه‌وره‌ش ده‌کات له هه‌وڵ و کۆششه نیشتمانییه‌کان که له‌وباره‌وه له‌ئارادان، ھه‌روه‌ھا ئاماژه کرا به رۆڵى گرنگى ده‌زگاى یاسادانان له‌و باره‌یه‌وه. ئه‌وه‌ش ئاشکراکراوه، له کۆبونه‌وه‌که‌دا به‌رهه‌م ساڵح ئاماژه‌ى به مه‌ترسى و کاریگه‌رییه خراپه‌کانى دیارده‌ى گه‌نده‌ڵى کرد بۆ سه‌ر پڕۆسه‌ى په‌ره‌پێدان و کایه‌ى ئابورى و کۆمه‌ڵایه‌تى و دۆخى گشتى وڵات، راشیگه‌یاند:" پێویسته هه‌ڵوێسته‌یه‌کى جددى له‌و باره‌وه بکه‌ین و گشت دامه‌زراوه فه‌رمییه‌کانى ده‌وڵه‌تیش تیایدا به‌شداربن و به هه‌مولایه‌ک په‌تاى مه‌ترسیدارى گه‌نده‌ڵى سنوردار بکه‌ین، چونکه به‌رده‌وامى ئه‌و دیارده‌یه هه‌ڕه‌شه‌یه‌کى جددیه بۆ سه‌ر ئێستا و ئاینده‌ى وڵات و بونیادنانه‌وه و ئابورى وڵات په‌کده‌خات." هه‌ر له‌و چوراچێوه‌یه‌دا سه‌رۆک کۆمار ئاماژه‌ى به‌وه کرد پرۆژه‌یاساکه هه‌نگاوێکى گرنگه به ئاڕاسته‌ى ته‌واوکردنى هه‌وڵ و کۆششه‌کانى دامه‌زراوه په‌یوه‌ندیداره‌کانى دیکه‌ى ده‌وڵه‌ت که تایبه‌تن به به‌گژاچونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى و گێڕانه‌وه‌ى پاره به‌تاڵانبراوه‌کان، ئه‌مه جگه له‌وه‌ى پرۆژه‌یاساکه گرتنه‌به‌رى رێوشوێنى پێشوه‌خته‌ى له‌خۆ گرتوه بۆ رێگریکردن له گه‌نده‌ڵى و دواتریش گرتنه‌به‌رى رێوشوێنى دیکه‌ى به‌دوادا دێت بۆ گێرانه‌وه‌ى پاره به‌تاڵانبراوه‌کانى گه‌نده‌ڵى و داهاته‌کانی، سه‌ربارى ئه‌وه‌ش پڕۆژه‌که سودى له ئه‌زمونه نێوده‌وڵه‌تییه سه‌رکه‌وتوه‌کانى تایبه‌ت به به‌گژاچونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى وه‌رگرتوه. لاى خۆشیه‌وه حه‌سه‌ن که‌عبی، جێگرى سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران پشتیوانى ده‌زگاى یاسادانانى دوپاتکرده‌وه بۆ ئه‌و ھه‌وڵانه‌ى له ئارادان بۆ به‌گژاچونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵی، ھه‌روه‌ھا پشتیوانى ئه‌و پرۆژه‌یاسا تایبه‌تانه‌ى کرد که سه‌باره‌ت به ریشه‌کێشکردنى گه‌نده‌ڵى پێشکه‌ش ده‌کرێن، بۆ به‌گژاچونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى و که‌مکردنه‌وه‌ى لێکه‌وته‌کان و لێپێچینه‌وه له‌و که‌سانه‌ى به‌رپرس و که‌مته‌رخه‌من له‌وباره‌یه‌وه، له‌رێگه‌ى لیژنه تایبه‌ته‌کانى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران، ھاوکات ھه‌وڵه‌کانى سه‌رۆکایه‌تى کۆمارى به‌رزنرخاند سه‌باره‌ت به پێشکه‌شکردنى پرۆژه‌یاساى گێڕانه‌وه‌ى پاره به‌تاڵانبراوه‌کانى گه‌نده‌ڵی. له کۆتایدا سه‌رۆک و ئه‌ندامانى لیژنه‌کانى ده‌ستپاکى و یاساى و دارایى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران رونکردنه‌وه‌یان پێشکه‌شکرد له‌باره‌ى رۆڵى په‌رله‌مان بۆ به‌گژاچونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى و که‌مکردنه‌وه‌ى لێکه‌وته‌کانی، له رێگه‌ى دانانى یاساى پێویست بۆ ریشه‌کێشکردنى ئه‌و دیارده‌یه و چاودێریکردنى به‌رپرسانى ده‌وڵه‌ت.
هاوڵاتى سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى رایگه‌ییاند له‌ڕابردوودا بڕى حه‌وت ملیار و 618 ملیۆن دینار بۆ راکێشانى پڕۆژه‌ى ئاوى گۆپته‌په- چه‌مچه‌ماڵ دابینکرابوو، به‌ڵام به‌هۆى قه‌یرانى داراییه‌وه، ئه‌و پاره‌یه دراوه به مووچه. ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه دووى حوزه‌یرانى 2021، سه‌رۆکى پارێزگاى سلێمانى و وه‌فدیکى ئه‌نجومه‌نى پارێزگا سه‌ردانى قه‌زاى چه‌مچه‌ماڵیان کرد، له‌کۆنگره ڕۆژنامه‌نووسیه‌که‌دا ئازاد محه‌مه‌د، سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى رایگه‌یاند، له‌ئێستادا هه‌رێمى کوردستان تووشى وشکه‌ساڵى بووته‌وه بۆ قه‌زاى چه‌مچه‌ماڵ کێشه‌که زیاتر ده‌بێت له‌به‌رئه‌وه‌ى له‌ماوه‌ى 30ساڵه نه‌توانراوه ئاوى خواردنه‌وه بۆ چه‌مچه‌ماڵ دابین بکرێت. هه‌روه‌ها ناوبراو جه‌ختیکرده‌وه له‌چاره‌سه‌رى کێشه‌ى که‌م ئاوى دابینکردنى ئاو بۆ هاوڵاتیانى قه‌زاکه ئه‌ویش ڕاکێشانى ئاوى گۆپته‌په- چه‌مچه‌ماڵه، "ئه‌و بودجه‌یه‌ى له‌ڕابردوو بۆى دابین کرابوو به‌ده‌رخسته‌یه‌کى نوێ بۆ زیندوو بکرێته‌وه، به‌خۆشحالیه‌وه وه‌زاره‌تى شاره‌وانى نوسراوێکى ئاڕاسته‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران کردووه له‌دوو خاڵدا داواى دوو بڕه پاره‌ى کردووه، ئه‌ویش بڕى حه‌وت ملیار و 618 ملیۆن دیناره". هاوکات، سه‌باره‌ت به‌ده‌نگوى دیارنه‌مانى ئه‌و بڕه پاره‌یه که بۆ ڕاکێشانى ئاوى گۆپته‌په چه‌مچه‌ماڵ دانرابوو، سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى وتى "ئه‌و بڕه پاره‌یه به‌هۆى قه‌یرانى دارایی، ڕاکێشرایه‌وه بۆ مووچه‌ى مووچه‌خوران".
هاوڵاتى ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند " ئێستا بەرھەمی کێڵگەی نەوتی تەقتەق نزیکەی حەوت ھەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانەیە، بەوەش گەورەترین کێڵگەی نەوتی کوردستان بەرەو وشکبونی یەکجاری دەڕوات". عەلی حەمە ساڵح، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە نوسینێکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی بڵاویکردەوە و ڕایگەیاند " ساڵی 2015، بەرھەمی کێڵگەی نەوتی تەقتەق سەدو چل و هەشت ھەزار بەرمیل بو ھات بۆ هەشتاو هەشت ھەزار بەرمیل، ساڵ بەساڵ بەرھەمی ئەم کێڵگە کەمی کرد، بەھۆی ئەو فشارە زۆرەی لە بیرە نەوتیەکان کرا، بڕێکی زۆر ئاو داخڵی بیرە نەوتیەکان بو، دواتر کۆنتڕۆڵ نەکراو بودجەی پێویستیشی بۆ تەرخان نەکراوە، بەردەوام نامەی ھۆشداریانداوە بەڵام کەس گوێی نەگرت. دەقی نوسینەكەی:... دوا نامە لە بارەی وشکبونی کێڵگەی نەوتی تەقتەق گەورەترین کێڵگەی نەوت بۆ وشکبون بەھۆی ئەو فشارەی لە بیرە نەوتیەکانی ئەم کێڵگە کرا، بڕێکی زۆر ئاو داخڵبوو، ھەموو ساڵێک ھۆشداری دەدەین کە ئەم دۆخەی کێڵگەی نەوتی تەقتەق چارەسەر بکرێ.. ساڵی ٢٠١٥، بەرھەمی کێڵگەی نەوتی تەقتەق (١٤٨) ھەزار بەرمیل بوو، ساڵ بەساڵ بەرھەمی ئەم کێڵگە کەمی کرد.. بەھۆی ئەو فشارە زۆرەی لە بیرە نەوتیەکان کرا، بڕێکی زۆر ئاو داخڵی بیرە نەوتیەکان بوو. دواتر کۆنتڕۆڵ نەکراو بودجەی پێویستیشی بۆ تەرخان نەکراوە... بەردەوام نامەی ھۆشداریمانداوە بەڵام کەس گوێی نەگرت.. سەرەتای ساڵی ٢٠١٥ بەرھەمی ڕۆژانەی نەوت لە (١٤٨) ھەزار بەرمیلەوە ھات بۆ (٨٨) ھەزار بەرمیل. ساڵی ٢٠١٧ گەشتە(١٨) ھەزار بەرمیل. ساڵی ٢٠٢٠ گەشتە (٩.٦٧٠) بەرمیل نەوتی نەوتی ڕۆژانە.. ئێستاش بەرھەمی نەوت نزیکەی (٧) ھەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانەیەو بەمەش گەورەترین کێڵگەی نەوتی کوردستان بەرەو وشکبونی یەکجاری دەڕەوات.. کۆمپانیای سەرکار genel energy تورکی و ttopco یە.. چەندین جاریش ھەوڵدراوە لە دەرەوەی کۆمپانیاکە لێکۆڵینەوەی زانستی لەسەر بکرێت بۆ دیاری کردنی ھۆکارەکان بەشێوەیەکی وردتر، ڕێگا نەدراوە! ئەمە دوایەمین نامەی منە لەسەر ئەم پرسە، شەش ساڵە داوادەکەم ڕێگا لەم وشکبونە بگیرێت و بودجەی پێویست تەرخانبکرێت، کەس گوێ ناگرێت... کەسیش باکی نیە... بەدڵنیایی لە بەردەوامبوونی ئەم پرۆسەی ئێستا وشکبوونی یەکجاری ڕوودەدات..
هاوڵاتى سەرۆكی دەستەی سەرپەرشتیاری دادوەری سەربە ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق، رایگەیاند، تا ئێستا ئەنجوومەنی باڵای دادوەری ھەرێمی كوردستان، ٣٠١ تۆمەتباری رادەستكردوون. ئەمڕۆ چوار شەممە، 2 حوزەیرانی 2021 موسلم موتعەب مودەب، سەرۆكی دەستەی سەرپەرشتیاری دادوەری سەربە ئەنجوومەنی باڵای دادوەری عێراق لە لێدوانێكی رۆژنامەوانییدا ئاماژەی بەوەدا، ئەنجوومەنی دادوەریی ھەرێمی كوردستان بە سێ كاروان، ٣٠١ تۆمەتبار كە بە تۆمەتی جیاجیا دەستگیركراون و زۆربەیان بەپێی ماددەی چواری تیرۆر داواكراون رادەستی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی و دادگاكانی عیراقی فیدراڵ كردووە سەرۆكی دەستەی سەرپەرشتیاری دادوەری سەربە ئەنجوومەنی باڵای دادوەری عێراق وتی:"لە ساڵی ٢٠١٨‌دا، ٩٠ تۆمەتبار و لە ساڵی ٢٠١٩دا، ٣٥ تۆمەتبار و لە ساڵی ٢٠٢٠دا، ١٧٦ تۆمەتبار لەلایەن ئەنجوومەنی دادوەریی ھەرێمی كوردستانەوە رادەستی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی و دادگاكانی عێراقی فیدراڵ كراون". پێشتر سەرۆكی دادگای تێھەڵچوونەوەی ناوچەی ھەولێر، برایم ئیسماعیل حەمد خۆشناو رایگەیاندبوو، لە ماوەكانی رابردوودا، ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی ھەرێمی كوردستان، سەدان داواكراوی رادەستی دادگاكانی فیدراڵی كردووەتەوە.
هاوڵاتى ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق رایگەیاند بڕیاردراوە بودجەیەکی تەواوکاری بەبەهای پێنج سەد ملیار دینار تەرخان بکرێت بۆ بەشەخۆراکی مانگانەی هاوڵاتیان و بەرزکردنەوەی کوالیتی ئەو مادە خۆراکیانەی دابەش دەکرێن. ئەمڕۆ چوار شەممە، 2 حوزەیرانی 2021 ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لەراگەیانراوێکدا رایگەیاند " داوا لە وەزارەتی دارایی کراوە بەمەبەستی پشتیوانیکردن لەهەوڵەکان بۆ دابینکردنی بەشەخۆراکی مانگانەو بەرزکردنەوەی کوالیتی مادەکانی، بڕی پێنج سەد ملیار دینار بۆ وەزارەتی بازرگانی تەرخان بکرێت". بەگوێرەی وەزارەتی بازرگانی عێراق سەرەڕای بونی چەندین مادەی خۆراکی لەناو بەشەخۆراکی مانگانە، بەڵام لەئێستادا تەنها ئارد، زەیت، برنج و شەکر بەڕێژەی جیاوازی لەهەرمانگێکدا بەسەر هاوڵاتیاندا دابەشدەکرێت. ئەم بڕیارە لەسەر بنەمای مادەی 50ی یاسای بودجەی ساڵی 2021 دراوە.