هاوڵاتى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له‌په‌یامێکدا بۆ په‌رله‌مان و لایه‌نه سیاسییه‌کان په‌که‌که تۆمه‌تبار ده‌کات به رووداوه‌که‌ى ئه‌مڕۆى ئامێدى،یه‌کێک له پێشمه‌رگه برینداره‌کان بۆ که‌ناڵى رووداو ده‌ڵێت:"ئه‌وه نه هێرش بوو، ئێمه نه‌مانزانى ته‌یاره‌بوو ساروخ بوو" ئه‌مڕۆ شه‌ممه پێنجى حوزه‌یرانى 2021، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له تویتێکدا له هه‌ژمارى تایبه‌تى خۆى له تۆڕى کۆمه‌ڵایه‌تى تویته‌ر ڕایگه‌یاند" به توندى هێرشى ئه‌مڕۆى په‌که‌که بۆ سه‌ر پێشمه‌رگه سه‌رکۆنه و شه‌رمه‌زار ده‌که‌م، پرسه و هاوخه‌مى ئاراسته‌ى بنه‌ماڵه‌ى پێنج شه‌هیده‌که ده‌که‌م و ھیواى چاکبونه‌وه‌ى خێرا بۆ برینداره‌کان ده‌خوازم". هه‌روه‌ها سه‌رۆکى حکومه‌ت داوا له په‌رله‌مانى کوردستان و لایه‌نه سیاسییه‌کان ده‌کات که به یه‌کده‌نگیى له دژى ئه‌م ده‌ستدرێژییه بوه‌ستنه‌وه. ئه‌م وتانه‌ى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێم له‌کاتێکدایه که ناوه‌ندى راگه‌یاندنى هه‌په‌گه پێشتر بڵاویکرده‌وه که هێزه‌کانى پارتى هێزیان جوڵاندووه به‌ره‌و شوێنه‌کانى گه‌ریلا و ته‌قه‌ى هۆشیاریان ته‌قاندووه و ئه‌وه‌ش ره‌تده‌که‌نه‌وه به‌هێرشى ئه‌وان ئه‌و رووداوه روویدابێت که پێنج پێشمه‌رگه کوژران و چواری دیکه‌ش برینداربوون. یه‌کێک له پێشمه‌رگه برینداره‌کان بۆ که‌ناڵى رووداو ده‌ڵێت:"ئه‌وه نه هێرش بوو، هێرش نه‌بووه، ئێمه نه‌مانزانى ته‌یاره‌بوو ساروخ بوو نه‌مانزانى چى بوو".
هاوڵاتى میدیاى په‌که‌که بڵاویکرده‌وه که پارتى له به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆدا ده‌ستى به جوڵاندنى هێزێکى زۆر به‌ره‌و ناوچه‌کانى گه‌ریلا کردووه‌و ئه‌و هێزه‌ى پارتى به ئۆتۆمبێلى زرێپۆش، حه‌فاره و ئۆتۆمبێلى تایبه‌ت به ناوچه شاخاوییه‌کانیشى تیادایه. پارتى دیموکراتى کوردستان (په‌ده‌که) کاتژمێر 04:00ى به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ هێزێکى زۆرى سه‌ربازیى به‌ره‌و ناوچه‌کانى گه‌ریلا له ئامێدى و مه‌تینا جوڵاند. هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌شکراوه که ئه‌و هێزانه‌ى په‌ده‌که زرێپۆش، ئامبولانس، حه‌فاره و ژماره‌یه‌کى زۆر ئۆتۆمبێلى تایبه‌ت به ناوچه سه‌خته شاخاوییه‌کانى تیادایه. هاوکات، جموجوڵى هێزه‌کانى پارتى له‌لایه‌ن هاووڵاتییانى ناوچه‌که‌وه تۆمار کراوه.
هاوڵاتى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه رایگه‌یاند، هێزێکیان له‌کاتى ئه‌نجامدانى ئه‌رکێکى سه‌ربازى له‌چیاى مه‌تینى قه‌زاى ئامێدی، له‌لایه‌ن په‌که‌که‌وه بۆسه‌یه‌کیان بۆ دانراوه، له ئه‌نجامدا پێنج پێشمه‌رگه شه‌هید بوون و چوار پێشمه‌رگه‌ى تریش برینداربوو، میدیاى په‌که‌که‌ش هۆشدارى ده‌داته پارتى و داوا ده‌کات له پشته‌وه خه‌نجه‌ریان لێ نه‌درێت. ئه‌مڕۆ شه‌ممه پێنجى حوزه‌یرانى 2021، وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له باره‌ى روداوه‌که‌ى ئه‌مڕۆى چیاى مه‌تین راگه‌یه‌نراوێکى بڵاوکرده‌وه و تیایدا هاتووه"به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ ٥ى حوزه‌یرانى ٢٠٢١، هێزێکى پێشمه‌رگه، له‌لایه‌ن هێزێکى (پ ک ک)ه‌وه بۆسه‌یه‌کیان بۆ دانراوه، له ئه‌نجامدا پێنج پێشمه‌رگه شه‌هید بوون چوار پێشمه‌رگه‌ى تریش برینداربوون". هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌کراوه که ئه‌و هێزه‌ى پێشمه‌رگه به‌مه‌به‌ستى پاراستنى خه‌ڵک و گونده‌کانى ناوچه‌که و گه‌ڕاندنه‌وه‌ى ئاسایش بۆ ده‌ڤه‌ره‌که له‌کاتى ئه‌نجامدانى ئه‌رکێکى سه‌ربازى له‌چیاى مه‌تینى قه‌زاى ئامێدى که‌وتوونه‌ته بۆسه‌که‌وه. هاوکات، تێیدا هاتووه، " ده‌بێ هه‌مووان رێز له‌سنوورى هه‌رێم بگرن و ئاسایش و سه‌قامگیرى هه‌رێمى کوردستان نه‌خه‌نه مه‌ترسیه‌وه". پێش راگه‌یه‌ندراوه‌که‌ى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه، سه‌ربه‌ست لزگێن بریکارى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه که سه‌ر به پارتى دیموکراتى کوردستانه پارتى کرێکارانى کوردستانى تۆمه‌تبار کرد به‌و رووداوه، به‌ڵام له کاتژمێر نۆى ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌دا میدیاى پارتى به مانشێتێکى گه‌وره نوسیبویان"به‌هۆى بۆرودمانه‌کانى فرۆکه‌کانى تورکیا چوار پێشمه‌رگه شه‌هید بوون و پێنجیش بریندارن". پێشتر میدیاکانى په‌که‌که بڵاویانکرده‌وه، "پارتى دیموکراتى کوردستان له کاتژمێر 4:00ى به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ، هێزێکى زۆرى سه‌ربازیى به‌ره‌و ناوچه‌کانى گه‌ریلا له ئامێدى و مه‌تین جووڵاندووه". هه‌روه‌ها هه‌په‌گه له‌سه‌ر گواستنه‌وه‌ى هێز و که‌ره‌سته‌ى سه‌ربازى به‌ره‌و هه‌رێمه‌کانى گه‌ریلا، هۆشدار ده‌دات به په‌ده‌که و ڕایگه‌یاند: “داوا له‌و هێزانه ده‌که‌ین که له پشته‌وه خنجه‌رمان لێنه‌ده‌ن”. له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌که‌ى هه‌په‌گه‌دا هاتووه:" ئه‌و هێزانه ده‌یانه‌وێت بێنه ناو مه‌یدانه‌کانى هێزه‌کانمان له مه‌تینا، ئێمه له به‌رامبه‌ر ده‌وڵه‌تى داگیرکه‌رى تورک که به نیازه کوردستان داگیربکات به‌رخۆدان ده‌که‌ین، داوا له‌و هێزانه ده‌که‌ین که له پشته‌وه خنجه‌رمان لێنه‌ده‌ن و خوێنى خۆشک و برا نه‌ڕیژن".
شاناز حەسەن لە شاری سلێمانی شۆفێرانی تاکسی دژی بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین خۆپیشاندانایان ئەنجامدا و داوا دەکەن کە نرخی بەنزین داببەزێنرێت. سەرلەبەیانی ئەمڕۆ، شەممە ٥ی حوزەیران 2021 لە بەردەم بینای پارێزگای سلێمانی بەشێک لە شۆفێرانی تاکسی خۆپیشاندانێکیان ئەنجامدا و هەوڵیاندا رێگای سەرەکی شەقامی بەردەم بینای پارێزگای سلێمانی دابخەن. بڕیار جەلال ١٢ساڵە شۆفێری تەکسییە لەناو شاری سلێمانی بە هاوڵاتی وت:« ئەو ناهەقییە قبوڵ ناکرێت، لەبری سوککردنی ئەرکی سەرشانی خەڵک بەردەوام نرخی شتومەک و پیداویستیە سەرەکیەکان گران دەکەن, بەتایبەتیش بەنزین کە زۆر لە نرخی خۆی گرانتر بوە و بۆتە بارگرانیەکی زۆر بەسەر ئێمەی شۆفێرەوە». وتیشی«خۆی خەڵکەکە تەکسی بەکارناهێنێت بۆ هاتوچۆکردن، چونکە موچە نیە و پارەکە کەم بووە،جا بەنزینیش گگرانتر بکرێت، ئێمە ناچار دەبین کرێ تەکسی بەرز کەینەوە کە ئەوەش وا دەکات خەڵک بەتەکسی هاتوچۆ نەکات». ئەم شۆفێرە جەختی لەوەشکردەوە«تاکە شت کە زۆر ناخۆشە ئەوەیە بازرگانیەکی زۆر بە نرخی بەنزینەوە دەکرێت و ئەوانەی لەو بوارەدا کاردەکەن سەر و بنی دەسەڵاتن». ئەو شۆفێر تاکسیانە جەخت دەکەنەوە کە بە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی بەنزینەوە زیانێکی زۆریان بەرکەوتووە و داوا دەکەن کە بەنزینخانەی تایبەت بۆ تاکسییەکان دابنرێن و نرخی لیترێک بە 500 دینار بفرۆشرێت. بەهۆی ئەوەی شەقامەکەیان داخستبوو، بەشێك لە شۆفێرانی دیکە بوو بەشەڕیان لەگەڵ شۆفێرانی تاکسیدا و داوایان دەکرد شەقامەکە بکرێتەوە و ئەوانیش ناڕازی بوون و جەختیان لەوە کردەوە تا وەڵام دەدرێنەوە ئامادەنین شەقامەکە بکەنەوە. ماوەی چەند رۆژێکە جارێکی دیکە نرخی بەنزین بەرزبوونەوەی زیاتری بەخۆیەوە بینیوە و نرخی لیترێک بەنزینی جۆری نۆرماڵ بۆ 700 دینار بەرزبووەتەوە.
هاوڵاتى هەپەگە لەسەر گواستنەوەی هێز و کەرەستەی سەربازی بەرەو هەرێمەکانی گەریلا، هۆشدار دەدات بە پەدەکە و ڕایگەیاند: “داوا لەو هێزانە دەکەین کە لە پشتەوە خنجەرمان لێنەدەن”. ئەمڕۆ شەممە،٥ی حوزەیرانی ٢٠٢١ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل- هەپەگە، لەسەر گواستنەوەی هێز و کەرەستەی سەربازی بەرەوە هەرێمەکانی گەریلا، لە ڕاگەیەندراوێکدا، هۆشداری دایە پەدەکە. لە ڕاگەیەندراوەکەی هەپەگەدا هاتووە: ئەو هێزانە دەیانەوێت بێنە ناو مەیدانەکانی هێزەکانمان لە مەتینا، ئێمە لە بەرامبەر دەوڵەتی داگیرکەری تورک کە بە نیازە کوردستان داگیر بکات بەرخۆدان دەکەین، داوا لەو هێزانە دەکەین کە لە پشتەوە خنجەرمان لێنەدەن و خوێنی خۆشک و برا نەڕیژن، بۆیەش داواکەمان ئاراستەی گەل و هێزەکان دەکەین.
هاوڵاتى بەرهەم ساڵح لە رۆژی جیهانی ژینگەدا رایگەیاند، دۆسیەی ئاو پێویستی بە گفتوگۆی ڕاشکاو و بنیاتنەرانە هەیە لەنێوان عێراق، تورکیا، ئێران و سوریا و هۆشداریش دەدات لەوەی، " حەوت ملیۆن هاوڵاتی عێراق زیانمەندبون و بەهۆی وشکەساڵییەوە جێلەق بون". بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق لەمیانی وتارێکدا بەناونیشانی "لەرۆژی جیهانیی ژینگەدا؛ بوژانەوەی مێزوپۆتۆمیا بۆ ژینگە و ژیانێکی باشتر" لە رۆژی جیهانی ژینگەدا نوسیویەتی، "لە ماوەی 40 ساڵی ڕابوردودا، ڕەشەبای بەردەوام عێراقی هەژاند، جەنگ و چەوساندنەوەو سزای ئابوری و تیرۆر و ململانێ ناوخۆییەکان، هەڕەشە بوون لەسەر ئارامی وڵات و خۆشگوزەرانی هاوڵاتیانی، بەڵام مەترسیدارترین هەڕەشەی دواڕۆژ کە ڕوبەڕومان دەبێتەوە، گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا و کاریگەرییە ئابوریی وزیانە ژینگەییە گەورەکانێتی لەسەرجەم ناوچەکانی عێراقدا، بەگوێرەی بەرنامەی نەتەوە یەکگرتوەکانیش بۆ ژینگە، عێراق پێنجەم وڵاتی لاوازی دنیایە لەبەردەم گۆڕانکارییەکانی کەش و هەوادا". ئاماژەی بەوەشکردوە، بەڵگەکانی زیادبونی مەترسییەکانی گۆڕانکاری کەشوهەوا لەگەڵماندا دەژین، وەک بەرزبونەوەی بەرچاوی پلەکانی گەرما، وشکەساڵییەکی سەخت و دوبارەبونەوەی زۆری خۆڵبارین، بیابانبون کاریگەری لەسەر 39% لە ڕوبەری عێراق هەیە، لە 54% خاک بەهۆی سوێرییەوە لەبەردەم مەترسی ئەوەدایە چیتر بۆ کشتوکاڵکردن دەست نەدات، بونیادنانی بەنداو لەسەر چەم وسەرچاوەکانی هەردو ڕوباری مێژویی دیجلە و فورات کەسەرچاوەی ژیانی وڵاتن، هەڵقوڵانی ئاویان کەمکردوەتەوە و بوەتە هۆی هەڵکشانی زمانە ئاوی سوێر بەرەو شەتولعەرەب. سەرۆک بەرهەم باسی لەوەشکردوە، "بونیاتنانی ئەم بەنداوانە، بوەتە هۆی کەمبونەوەیەکی بەرچاوی ئاو کە هەڕەشەیە لەسەر بەرهەمی کشتوکاڵیمان و تەنانەت لەسەر ئاوی خواردنەوەش لە شار‌و لادێکاندا. بەگوێرەی وەزیری سەرچاوەکانی ئاوی عێراقیش تاساڵی 2035، ساڵانە 10.8 ملیار مەتر سێجا ئاو لە دەست دەدات". هاوکات هۆشداریش دەدات لەوەی، "کاریگەرییە مرۆییە مەزەندەکراوەکانی گۆڕانکاری کەشوهەوا زۆر گەورەن، حەوت ملیۆن هاوڵاتی عێراق زیانمەندبون و بەهۆی وشکەساڵییەوە جێلەق بون، لەگەڵ بەرزتربونەوەی ڕێژەی زیادبونی دانیشتوانیشدا لە عێراقدا، داتا‌کان پێمان دەڵێن ژمارەی دانیشتوانی وڵات، لە 38 ملیۆنەوە ئەمڕۆ، ساڵی 2050 دەگاتە 80 ملیۆن، ئەوەش بەبێ دۆزینەوەی چارەسەرێک، مەترسییە ئابوری و کۆمەڵایەکانی گۆڕانی کەش و هەوا، زیاتر دەکات".
هاوڵاتى كۆمیسیۆنی باڵای كاروباری پەنابەران سەربە نەتەوەیەكگرتووەكان رایگەیاند لەگەڵ دەسەڵات و سەرجەم هاوبەشەكانیاندا كاردەكەن بۆ هەڵبژاردنی رێگەی دروست بۆ دابینكردنی یارمەتی بۆ ئەو خێزانانەی كە بەهۆی ئاگرەكەوە زیانیان پێگەیشتووە. كۆمیسیۆنەكە لە پەیامێكدا كە لە هەژماری تویتەری نێردەی نەتەوەیەكگرتووەكان بۆ عیراق بڵاویكردووەتەوە، رایگەیاندووە: "خەمبارین بەو ئاگرەی كە لە كەمپی شاریا تایبەت بە ئاوارەكان لە دهۆك كەوتەوە و بووە هۆی سووتاندنی ٤٠٠ خێوەت". كۆمیسیۆنی باڵای كاروباری پەنابەران سەربە نەتەوەیەكگرتووەكان ئاماژەی بەوەكردووە، ئەوان لەگەڵ دەسەڵات و سەرجەم هاوبەشەكانیاندا كاردەكەن بۆ هەڵبژاردنی رێگەی دروست بۆ دابینكردنی یارمەتی بۆ ئەو خێزانانەی كە بەهۆی ئاگرەكەوە زیانیان پێگەیشتووە. لە پەیامەكەدا ئەوەش هاتووە: "لەگەڵ بەرپرسانی خۆجێی و دانیشتووانی كەمپەكە كار دەكەین بۆ دۆزینەوەی رێگەیەك بۆ رێگەگرتن لە روودانی ئەو جۆرە رووداوانە لە داهاتوودا و هیوای چاكبوونەوەی خێرا بۆ سەرجەم برینداران دەخوازین". دوای نیوەڕۆی رۆژی ھەینی، ئاگرێك لە كەمی شاریا لە پارێزگای دھۆك كە ئاوارە ئێزدییەكان تیایدا نیشتەجێن، كەوتەوە. بە وتەی ھاووڵاتییەكی نیشتەجێی كەمپەكە، ئاگرەكە بەھۆكارێكی نادیار كەوتووەتەوە. پارێزگاری دهۆك، عەلی تەتەر لەبارەی زیانەكانی ئەو ئاگرەی كە لە كەمپی شاریا باشووری پارێزگای دھۆك كەوتەوە ئاشكرایكردبوو، لەو بەشەی كەمپەكەدا كە ئاگری گرتووە، ٣٧٠ خێوەت سووتاون كە ١٨٤ خێزان تیایاندا نیشتەجێبوون كە سەرجەمیان ٩٩٤ كەسن و سەرجەم كەلوپەل و سامانیان سووتاوە. كەمپی شاریا دەكەوێتە باشووری پارێزگای دهۆك و هاووڵاتییانی ئێزدیی تیادا نیشتەجێیە كە بەهۆی هێرش و پەلامارەكانی رێكخراوی تیرۆریستی داعش بۆسەر شنگال لە هاوینی ٢٠١٤دا، ئاوارە بوون و لەو كەمپەدا گیرسانەوە.
هاوڵاتى سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگه‌یاند، كه بەدڵنیاییەوە خۆی بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتوو كاندید ناکات و مەبەستیشی ئەوەیە کە پەیامێکی روون بنێرێت و بڵێت، ئەوەی بەلای ئه‌وه‌وه گرنگە بریتییە لە ناسنامەی نیشتمانی عێراق و دادپەروەریی بۆ هەموو لایەک. مستەفا کازمی، لە چاوپێكه‌وتنێكی میدیای ئێرانی دا قسه‌ی له‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك ته‌وه‌ری ناوخۆی عێراقی و ناوچه‌كه‌و جیهان كرد، لەبارەی هەڵبژاردنی عێراقه‌وه کە بڕیارە لە 10ـی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ بکرێت، کازمی لەو بارەوە وتی: "عیراقییەکان زۆر پێویستیان بەم هەڵبژاردنەیە و بێمتمانەییەکی زۆریش لەنێوان لایەنە سیاسییەکان و خەڵکیدا هەیە". ده‌شڵێت: "من لە رێگەی هەڵبژاردنەوە نەبوومە سەرۆکوەزیران، بەڵکو وەک ئەنجامی قەیرانێکی کۆمەڵایەتی دەسەڵاتم گرتەدەست. دەبێت هەڵبژاردن بەڕێوەبچێت". لەبارەی سووربوونی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن رایگەیاند: "من هەر لە چرکەی یەکەمی بوون بە سەرۆکوەزیرانم ئاماژەم بەوە کرد، کاردەکەم بۆ ئەوەی لە ماوەی ساڵێکدا هەڵبژاردنێکی پێشوەخت، ئازاد و بێگەرد بەڕێوەبچێت و رۆژی 6ی حوزەیرانی 2021یشم دیاریکرد. هەر بۆیە چۆن دەکرێت باس لەوە بکرێت کە من لە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکەدا مكوڕ نیم؟ داواشمان لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی کرد بۆئەوەی چاودێری نێودەوڵەتی بنێرێت بۆئەوەی رەوایەتییەکی باشتر بدرێتە هەڵبژاردنەکە". سەرۆکوەزیرانی عێراق پێشتر چەندجارێک ئاماژەی بەوە کردووە کە خۆی بۆ هەڵبژاردنەکان كاندید ناکات و لەو چاوپێكه‌وتنه‌دا جەخت لەوە دەکاتەوە و دەڵێت: "بەدڵنیاییەوە خۆم هه‌ڵنابژێرم و مەبەستیشم ئەوەیە کە پەیامێکی روون بنێرم و بڵێم، ئەوەی بەلای منەوە گرنگە بریتییە لە ناسنامەی نیشتمانی عێراق و دادپەروەریی بۆ هەموو لایەک. ئەگەر خۆم كاندید بکەم، کەواتە من رکابەرایەتی دەکەم، ئەوە لە کاتێکدایە کە دەسەڵات و پارەم لەبەردەستدایە و ئەوەش واتای ئەوەیە هەڵبژاردنەکە بێگەرد نابێت".
هاوڵاتى فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا، بۆردومانی چیاکانی بادینان دەکات و بەهۆیەوە پێنج پێشمەرگە شەهید بوون و چوار پێشمەرگەی دیكه‌ش برینداربوون. سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەممە ٥ی حوزەیران فڕۆکە جەنگییەکانی سووپای تورکیا بۆردوومانی چیای مەتینای لە سنووری پارێزگای دهۆک کرد. میدیاكانی پارتی بڵاویانكردووەتەوە:" فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا چیای مەتینا-ی لە پارێزگای دهۆك بۆردومانكرد و لەئاكامدا پێنج پێشمەرگە شەهید بوون و چواری دیكەش برینداربوون". له چیای ئامێدی زنجیره چیای مه‌تین، ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ی زێره‌ڤانی له ئۆتۆمبێلێكدابوون و بۆمبیان پیا ته‌قیوه‌ته‌وه، به‌هۆیه‌وه پێنج پێشمه‌رگه بریندار بوون، به‌ڵام تا ئێستا هیچ سه‌رچاوه‌یه‌كی فه‌رمی پشتڕاستی نه‌كردووه‌ته‌وه. سوپای تورکیا بە بیانووی بوونی گەریلاکانی پەکەکە، بەردەوام هێرش و بۆردومانەکانی بۆ سەر ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان ئەنجام دەدات، چەندین ساڵیشە لە ئاکامی ئۆپراسیۆنە بەردەوامەکانی تورکیا لەناو خاکی هەرێمی کوردستان، دەیان هاوڵاتی و پێشمەرگە شەهید بوون.
هاوڵاتى وەزیرى کشتوکاڵی عێراق رایگەیاند، بەربەستەکان زیاتر پەیوەندى بەبودجەوە هەبوو کە گەیشتونەتە لێکتێگەیشتنێک لەگەڵ هەرێمى کوردستاندا کە زۆربەى کێشەکانى ساڵانى ڕابروو لەپرسى کشتوکاڵ و خاڵە سنورییەکان چارەسەر دەکات. محەمەد کەریم خەفاجى، وەزیرى کشتوکاڵی عێراق بە ئاژانسى هەواڵى عێراقى(اه‌ع) ڕاگەیاند، دواى سەردانەکەیان بۆ هەرێمى کوردستان خشتەیەکى کشتوکاڵى نوێیان بۆ ڕێککەوتن لەگەڵ هەرێمدا داناوە بۆ ئاڵوگۆڕکردنى بەروبومە کشتوکاڵیەکان لە باکورەوە بۆ باشور بەپێى وەرزى بەرهەمهێنانیان. ئاماژەى بەوەشکرد، لە ڕێککەوتنەکەیاندا لەگەڵ هەرێمی کوردستان بڕى پێویستى بەرهەمى ئاژەڵیش بەردەست دەبێت، چونکە بەڕێژەى 30% بەرهەمهێنانى عێراق لە هەرێمەوەیە. خەفاجى باسی لەوەشکردوە، لێتێگەیشتن بۆ کۆنتڕۆڵکردنى خاڵە سنورییەکان و ڕادەستکردنى بەروبومەکان لەهەرێمەوە دواى کۆنتڕۆڵکردنیان هاتوەتە ئاراوە و بەپێى ڕێککەوتنەکەش ڕێگە بەهاوردەکردنى "عەلەف" لە هەرێمەوە دەستکەوتێکە و هەروەها لەسەر زۆر پرسى تر‌ى پەیوەندیداریش ڕێککەوتن کراوە و خاڵى پەیوەستبونى نێوان هەرێم و فیدراڵ دیاری کراوە و ڕێککەوتنەکەش زۆربەى کێشە هەڵپەسێردراوەکانى ساڵانى ڕابردو لەو پرسانەدا چارەسەر دەکات. لەبارەى بەربەستەکانیشەوە، وەزیرى کشتوکاڵ ئەوەشى خستوەتەڕو، بەربەستەکان زیاتر پەیوەندى بەبودجەوە هەیە لەوانە نەدانى شایستە داراییەکانى جوتیاران و هەروەها پاڵپشتى نەکردنى وەزارەت بەدابینکردنى پێداویستییە کشتوکاڵییەکان.
هاوڵاتى پارێزگای دهۆک ڕایگه‌یاند ئاگره‌که‌ی که‌مپی شاریا کۆنتڕۆڵکراوه‌و له‌ئه‌نجامی ئاگره‌که، 25 که‌س برینداربون‌و 500 خێوه‌تیش سوتاوه، سه‌رۆکى حکومه‌تیش ده‌ڵێت:" قه‌ربووى زیانلێکه‌وتووه‌کان ده‌که‌ینه‌وه". پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ هه‌ینی، ئاگرێکى گه‌وره له‌که‌مپێکى ئاواره‌کان له‌سنورى پارێزگاى دهۆک که‌وته‌وه‌و به‌پێی ڕاگه‌یه‌ندراوی پارێزگای دهۆک، له‌ئه‌نجامی ئاگره‌که، 25 که‌س برینداربون‌و 500 خێوه‌تیش سوتاوه. عه‌لى ته‌ته‌ر، پارێزگارى دهۆک سه‌ردانى که‌مپه‌که‌ى کرد‌و رایگه‌یاند که ئاگره‌که‌ی که‌مپی شاریا کۆنتڕۆڵکراوه‌و له‌ئه‌نجامی ئاگره‌که، 25 که‌س برینداربون‌و 500 خێوه‌تیش سوتاوه. هاوکات سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان جه‌ختى له‌سه‌ر پشتیوانى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان بۆ قه‌ره‌بووکردنه‌وه‌ى زیانلێکه‌وتووانى ئه‌و رووداوه کرده‌وه. مه‌سرور بارزانى له په‌یامێکدا له هه‌ژمارى تایبه‌تى خۆى له تۆڕى تویته‌ر نووسیویه‌تی: "خه‌مبارم به هه‌واڵى ئاگرکه‌وتنه‌وه له که‌مپى شاریا له دهۆک، له‌گه‌ڵ پارێزگار قسه‌م کرد و پشتیوانى ته‌واوى حکومه‌تى هه‌رێم بۆ دابینکردنى پێداویستى و قه‌ره‌بووکردنه‌وه‌ى زیانلێکه‌وتووان دووپات ده‌که‌ینه‌وه".
هاوڵاتى خانه‌ى راپه‌راندنى بزوتنه‌وه‌ى گۆران کۆبووه‌ته‌وه به ئاماده‌بوونى تیمى بزوتنه‌وه‌که‌ى له کابینه‌ى نۆیه‌مى حکومه‌تى هه‌رێم و پێیان راگه‌یاندوون که ئه‌وله‌ویه‌ت بده‌ن به دابینکردنى مووچه. به‌پێى راگه‌یه‌ندنى خانه‌ى راپه‌راندنى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان ئه‌مڕۆ چوارى حوزه‌یرانى 2021، له‌گه‌ڵ سه‌رۆک و ئه‌ندامانى تیمى حکومه‌تى هه‌رێم کۆبووه‌ته‌وه تێیدا هاتووه که‌له‌کۆبونه‌وه‌که‌دا، بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان جه‌خت ده‌کاته‌وه له‌سه‌ر سیاسه‌تى خۆى بۆ ئه‌نجامدانى چاکسازى له حکومڕانى هه‌رێمى کورستان"داوا له‌تیمى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان کرایه‌وه، که کارى له‌پێشینه‌یان ھه‌وڵدان بێت بۆ دابینکردنى موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران له‌کاتى خۆیدا". هاوکات، هه‌ماهه‌نگى هه‌رسێ لایه‌نى سه‌ره‌کى حکومه‌تى هه‌رێم به پێویست زانرا بۆ باشکردنى ژیان و گوزه‌رانى هاوڵاتیان و چاکسازیکردنى پێویست له داھاته‌کان و که‌رتى نه‌وتدا
هاوڵاتى خۆپیشاندانى فراوان له‌دژى له‌شکرکێشى تورکیا‌و بڕینه‌وه‌ى دارستانى سنوره‌کانى هه‌رێم له سلێمانى به‌ڕێوه‌بچێت. ئه‌مرۆ هه‌ینى چوارى حوزه‌یرانى 2021 له‌کۆنگره‌یه‌کى رۆژنامه‌وانیدا ژماره‌یه‌ک له که‌سایه‌تى و چالاکوان و رۆژنامه‌نوس به ده‌ستپێشخه‌رى ناوه‌ندى کارى نیشتیمانى خۆپیشاندانێکى جه‌ماوه‌رى له‌شارى سلێمانى راده‌گه‌یه‌نن. ئاماژه‌یان به‌وه‌شکرد، له کاتژمێر 5ى ئێواره له شه‌قامى سالم له سه‌هۆڵه‌که کۆده‌بنه‌وه‌و خۆپیشاندانه‌که له‌دژى داگیرکارى سوپاى تورکیا‌و ده‌سترێژییه‌کانى ئه‌و وڵاته‌یه له‌سه‌ر هه‌رێمى کوردستان. جه‌ختیش ده‌که‌نه‌وه ئه‌م خۆپیشاندانه بانگه‌وازێکه بۆ هه‌مووان تا به‌بێ جیاوازیییه‌کان که له‌م خۆپیشاندانه به‌شدار بن و له‌دژى ئه‌م داگیرکارییه‌ى تورکیا له‌دژى باشورى کوردستان ده‌یکات.
هاوڵاتى کۆمپانیای ئاسیاسێڵ پێشەنگ لە تیلیکۆمینیکەیشن لە عێراقدا، بردنەوەی دوو خەڵاتی دارایی نێودەوڵەتی ڕادەگەیەنێت لە ساڵی ٢٠٢٠ بەغداد، ٣\٦\٢٠٢١: ئاسیاسێل، پێشەنگی مۆبایل تیلیکۆمینیکەیشن و دابینکەری خزمەتگوزاریە دیجیتاڵیەکان لە عێراق، بۆ دوو ساڵی دوابەدوای یەکتر بردنەوەی دوو خەڵات لە دیداری خەڵاتی دارایی نێودەوڵەتی (International Finance Awards) ڕادەگەیەنێت. ئەم دیدارە پلاتفۆڕمێکی جیهانییە کە هەوڵدەدات توانای پیشەیی و مرۆیی، توانای ڕابەرایەتی و بەهای پیشەیی لەسەر پێوەرێکی گەورە دەستنیشان بکات. ئەم دیدارە دیدارێکی ساڵانە و نێودەوڵەتییە کە گرنگی و توانا پەیوەندیەکان و دیجیتاڵیەکان لەناو کۆمەڵگایەکی ڕکابەر و زۆر پێشکەوتووی جیهانی بزنس دەربخات. بەهۆی پەتای کۆڤید-19، ئەم بۆنە جیهانییە بەشێوەی ئۆنلاین ئەنجامدرا لەپێناو ڕەچاوکردنی ڕێنماییە تەندروستیەکانی ڕێکخراوی جیهانی تەندروستی(WHO) کە لەپێناو سەلامەتی هەموو بەشداربوواندا بوو. گەرنا، خەڵاتەکان لەو بۆنەیەدا بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ و چالاکانە ئەنجام دەدرا ،کە تیایدا ئاسیاسیڵ ئامادەکاری کردبوو بۆ بردنەوەی ئەو دوو خەڵاتە ناوازەیە بۆ 'باشترین کۆمپانیای پەیوەندی لە عێراق' کە باشترین دەرئەنجام، پەسەندترین پەیوەندی، خزمەتگوزاری تەکنیکی و "زۆرترین دەستپێشخەری داهێنانە CSR لە عێراق" کردبێت، ئەمەش بۆ دەستپێشخەرییە خۆبەخش و کارامەکانیان لە هەموو شارەکانی عێراق وەکو ئەوەی کە CSR تایبەتە بۆ بەرپرسیاریەتی هاوبەشی کۆمەڵایەتی یە. پێشتر، ئاسیاسێڵ چەندین خەڵاتی جیهانی بەدەستهێناوە، لەوانە خەڵاتی GLOMO، "کە بۆ بەشداری بەرچاو " ی ئاسیاسێڵ، کە لە خەڵاتی ساڵانەی نێودەوڵەتی لە کۆنگرێسی جیهانی مۆبایل (MWC) دەبەخشرێت لە بەرشەلۆنە. ئەو خەڵاتە ئاسیاسێڵ ی ناساند کە چالاکی و هاوکاری میلیۆنان پەنابەری کردبوو کە هەڵهاتبوون لە ناوچە ناجێگیرەکانی عێراق. ئاسیاسێل ڕۆڵ و بەشی گەورەی هەبووە لەو کارانەدا کە پەیوەست دەبنەوە بۆ خزمەتکردن بە کۆمەڵگا، هەمیشە زۆرترین هەوڵی داوە کە وەکو تاکێکی بەرپرس ڕۆڵی هەبێت، ئەوەش بە جێبەجێکردنی پرۆژەی دەستپیشخەر و داهێنانە کە پاڵپشتی کەسانی گۆڕانکار و پێ‌داگر دەکات بۆ یەکیەتی، سەربەستی و بەشداری چالاک. ئاسیاسێڵ ئامانجیەتی خزمەتی کۆمەڵگاکانی عێراق لە چەند ڕوویەکەوە بکات؛ ئەمەش لەپاڵ دابینکردنی باشترین خزمەتگوزاری و چارەسەری تەکنەلۆژی و دیجیتاڵی کە هەمیشە کڕۆکی بیروباوەڕەکانی ئاسیاسێڵ بووە. چرا حسێن، جێگری بەڕێوەبەری جێبەجێکاری بازرگانی ئاسیاسێڵ گووتی: "ئێمە شانازی دەکەین و ئۆخژنین کە هەڵبژێردراوین وەکو براوەکانی ئەو بەشە گەورانە لە خەڵاتی دارایی نێودەوڵەتی. دڵخۆشبووین بە هەڵبژاردنمان بۆ ئەو خەڵاتانە کە ئەمەش خەمخۆری ئاسیاسێڵ نیشان دەدات بۆ هەوڵە بەردەوامەکانی و پیشکەوتنی وەکو پێشەنگی دابینکەری پەیوەندیەکان لە عێراق. ئەم ساتانە لە بەخشین و سەربەرزی هانمان دەدات هەمیشە بەردەوام بین و بمێنینەوە لە هێڵی پێشەوە بۆ هاوبەشی و دەستپیشخەری بەرپرسیاریەتیە کۆمەڵایەتیەکان، و بەردەوام بین لە پێشکەشکردنی ڕۆشنایی، جیاوازیەکان و کاری ئاستەنگ.". دەربارەی ئاسیاسێڵ ئاسیاسێل پێشەنگی مۆبایل تیلیکۆمینیکەیشن و دابینکەری خزمەتگوزاریە دیجیتاڵیەکان لە عێراق، تاکو بەرواری مانگی یەکی 2021، توانیویەتی 14.7 میلیۆن بەکارهێنەری سەرەکی و کڕیاری ڕەزامەند تێپەڕێنێت. ئاسیاسێڵ وەکو یەکەم کۆمپانیای خاوەنی پیشەی مۆبایل و تیلیکۆمینیکەیشن لە عێراق ناسراوە و یەکەم کۆمپانیایە کە توانیویەتی کە لەسەرتاسەری ناوچەکانی عێراق خزمەتگوزاری پەیوەندی و تیلیکۆمینیکەیشن پێشکەش بکات، پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری کوالیتی 4G لە هەموو ناوچەکانی عێراق. نێتۆرکی ئاسیاسێڵ لە سەدا 99.06ی دانیشتوانی عێراق پێکدەهێنێت، کە ئەمەش وایکردووە گەورەترین نێتۆرکی ناوخۆیی (هەرێمی) بێت لە هەموو عێراق لەناو دوو کۆمپانیای دیکەی مۆبایل. لە بەرواری مانگی یەکی 2015، ئاسیاسێڵ، شانازی بەووە دەکات، توانیویەتی باشترین دابینکەری خزمەتگوزاری ئینتەرنێت بێت کە بەرزترین کوالیتی ئینتەرنێتی پیشکەشکردووە لە عێراق. بۆ زانیاری زیاتر، سەردانی ئەم لینکە بکەن: www.asiacell.com ئاسیاسێڵ تیلیکۆمینیکەیشن PJSC ، بەشی پەیوەندیە گشتیەکان: [email protected]
هاوڵاتى سه‌رۆکى کۆمه‌ڵى دادگه‌ریى له له‌نده‌نى پایته‌ختى به‌ریتانیا له‌میانى کۆبونه‌وه‌یه‌کدا له‌گه‌ڵ به‌رپرسی نوێنه‌رایه‌تیى حکومه‌تى هه‌رێم و نوێنه‌رى پارتى و یه‌کێتى و گۆران و یه‌کگرتوو رایگه‌یاند:" پێویسته نوێنه‌رایه‌تیى حکومه‌تى هه‌رێم له ململانێى حزبیی‌و سیاسیی به‌دوربێت". ئه‌مڕۆ هه‌ینى چوارى حوزه‌یرانى 2021، نوسینگه‌ى سه‌رۆکى کۆمه‌ڵى دادگه‌ریى کوردستان بڵاویکرده‌وه، له درێژه‌ى سه‌ردانه‌که‌یان له له‌نده‌نى پایته‌خت، ئه‌مڕۆ هه‌ینی، عه‌لى باپیر، ئاماده‌ى کۆبونه‌وه‌یه‌ک بو که کاروان جه‌مال به‌رپرسی نوێنه‌رایه‌تیى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان بۆ نوێنه‌رى لایه‌نه کوردستانییه‌کان سازى کردبوو. عه‌لى باپیر له‌کۆبونه‌وه‌که‌دا گرفتى ئازادیى ڕۆژنامه‌گه‌رییو که‌یسى ده‌ستگیرکراوانى بادینان‌و نادادگه‌ریى مامه‌ڵه‌کردن له‌گه‌ڵیان خرایه به‌ر باس‌و گفتوگۆ، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا عه‌لى باپیر جۆرى مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵ ئه‌و که‌یسه به نادروست ناوبرد، به‌جۆرێک وه‌ک هه‌نگاو بۆ به‌رته‌سککردنه‌وه‌ى ئازادییه‌کان لێکدراوه‌ته‌وه. له‌راگه‌یه‌ندراوه‌که‌دا ئه‌وه‌ش هاتوه، له ته‌وه‌رێکى دیکه‌ى کۆبونه‌وه‌که‌دا ته‌باییو هاوکاریى نێوخۆیى ڕه‌وه‌ندى کوردیى له به‌رتانیا به گرنگ بۆ هه‌مو کورد له ئه‌وروپا له‌قه‌ڵه‌مدرا و عه‌لى باپیر رایگه‌یاند:"ئه‌م هاوکارییو ده‌ستبارگرتنه له تاراوگه، کورد وه‌کو نه‌ته‌وه‌یه‌ک وێنا ده‌کات که تاکه‌کانى ده‌توانن کاراکته‌رێکى باش‌و گونجاوى کۆمه‌ڵگابن‌و نمونه‌یه‌کى به‌رزى پێکه‌وه‌ژیان پێشکه‌ش بکه‌ن". عه‌لى باپیر جه‌ختیشى له گرنگیی‌و زه‌روره‌تى خۆ به‌دورگرتنى نوێنه‌رایه‌تیى حکومه‌تى هه‌رێم له له ململانێى حیزبیی‌و سیاسیی‌و هه‌وڵدان بۆ ئه‌وپه‌ڕى به‌ده‌مه‌وه چونى داخوازییه‌کانى ڕه‌وه‌ندى کوردیى له به‌ریتانیا کرده‌وه.