هاوڵاتى فراکسیۆنه جیاوازه‌کانى په‌رله‌مانى کوردستان راگه‌یه‌ندراوێک له‌سه‌ر مه‌ترسییه‌کانى داعش بڵاوده‌که‌نه‌وه‌و ڕایده‌گه‌یه‌نن:" هێشتا خه‌ڵکى هه‌رێمى کوردستان له‌به‌رده‌م ھه‌ره‌شه‌ى دوژمنان و تیرۆردان و مه‌ترسییه‌کانى سه‌ر قه‌واره‌که که‌م نین". ئه‌مشه‌و شه‌ممه 1ى ئایارى 2021، فراکسیۆنه‌کانى په‌رله‌مانى کوردستان له راگه‌یه‌ندراوه‌که‌یاندا ئه‌وه‌ش دووپاتده‌که‌نه‌وه که پێویسته هه‌رچى زووه هێزى پێشمه‌رگه‌ى کوردستان و سوپاى عێراقى به هاوبه‌شى پارێزگارى له‌و ناوچانه بکه‌ن. ده‌قى راگه‌یه‌ندراوه‌که: راگه‌یه‌نراوێک له ژماره‌یه‌ک فراکسیۆنى په‌رله‌مانى کوردستان به‌داخه‌وه جارێکى دیکه به‌هۆى ھێرشى تیرۆریستانى داعش بۆ سه‌ر سه‌نگه‌ره‌کانى ھێزى پێشمه‌رگه‌ى کوردستان له سنورى پردێ ، پۆلێک له پێشمه‌رگه‌ى دلسۆزى خاک و نیشتیمان شه‌ھید و بریندار بوون . به‌ناوى فراکسیۆنه جیاوازه‌کانى په‌رله‌مانى کوردستان وێراى ئیدانه‌کردنى ئه‌و په‌لاماره تیرۆرستیه‌ى شه‌وى رابردوو ، پرسه‌و ھاوخه‌مى خۆمان ئاراسته‌ى که‌سوکارى سه‌ربه‌رزى شه‌ھیدان ده‌که‌ین و ھیواى زوو چاک بوونه‌وه بۆ برینداره‌کان ده‌خوازین . ئاشکرایه په‌لامارى تیرۆرستان له شه‌وى رابردوو ده‌رخه‌رى ئه‌و راستیه‌یه ، ھێشتا ئێمه له‌به‌رده‌م ھه‌ره‌شه‌ى دوژمنان و تیرۆرداین و مه‌ترسییه‌کانى سه‌ر قه‌واره‌که‌مان که‌م نین، ھه‌ربۆیه له ئێستادا زیاتر له ھه‌رکاتێک کوردستان پێویستى به ته‌بایى و یه‌کریزى ھه‌یه ، باوه‌رمان وایه ته‌نھا به یه‌کێتى و یه‌کڕیزى و پێکه‌وه بوونمان ده‌توانین رووبه‌رووى پیلانى تیرۆرستان و دوژمنانى میلله‌ته‌که‌مان ببینه‌وه . ئه‌م بۆشاییه ئه‌منییانه‌ى که‌له‌دواى نه‌مانى پێشمه‌رگه له‌ناوچه کوردستانیه‌کاندا درووستبوون هه‌میشه به زیان بۆ خه‌ڵکى ناوچه کوردستانییه‌کانى ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێم شکاونه‌ته‌وه‌و تیرۆریستان سوودییان له‌م که‌لێنه‌نانه وه‌رگرتووه تا ده‌ستى ڕه‌شیان نیشان بده‌نه‌وه. پێویسته هه‌رچى زووه هێزى پێشمه‌رگه‌ى کوردستان و سوپاى عێراقى به هاوبه‌شى پارێزگارى له‌و ناوچانه بکه‌ن و ئه‌م ڕووداوه نیشانمان ده‌داته‌وه نه‌بوونى پێشمه‌رگه له‌و ناچانه‌دا چه‌ند زیانبه‌خشبووه. دڵنیاین ئیراده‌ى خۆراگرى گه‌له‌که‌مان وره‌ى پۆڵاینى ھێزى پێشمه‌رگه‌ى کوردستان زۆر له په‌لامارى ترسنۆکانه‌ى تیرۆستان به‌ھێزتره. گیانى شه‌ھیدانمان شاد،خودا ئارامى و سه‌بوورى به‌هه‌موو لایه‌کمان بدات‌و برینداره‌کان بێ شیفا نه‌کات. فراکسیۆنى پارتى دیموکراتى کوردستان فراکسیۆنى یه‌کێتى نیشتمانى کوردستان فراکسیۆنى گۆڕان فراکسیۆنى کۆمه‌ڵى دادگه‌رى کوردستان فراکسیۆنى یه‌کگرتووى ئیسلامى کوردستان فراکسیۆنى هاوپه‌یمانى یه‌کێتى نه‌ته‌وه‌یى فراکسیۆنى پارتى گه‌شه‌پێدانى تورکمانى فراکسیۆنى سه‌رده‌م فراکسیۆنى ئه‌نجومه‌نى گه‌لى کلدانى سریانى ئاشورى فراکسیۆنى میلله‌ت فراکسیۆنى پارتى چاکسازى تورکمانى فراکسیۆنى ئازادى فراکسیۆنى رافیده‌ین فراکسیۆنى ئازادى فراکسیۆنى به‌ره‌ى تورکمانى فراکسیۆنى ئه‌رمه‌ن ١ی٥ی٢٠٢١
هاوڵاتى هێزه‌کانى گه‌ریلا له‌دژى هێرشى داگیرکه‌ریى ده‌وڵه‌تى تورک بۆسه‌ر هه‌رێمه‌کانى پاراستنى مه‌دیا، به چالاکیى به‌هێز وه‌ڵامى داگیرکه‌ران داوه‌ته‌وه‌و ده‌شڵێن:" سوپاى تورک به هه‌لیکۆپته‌ر کوژراوه‌کانى ده‌گوازێته‌وه". ئه‌مڕۆ شه‌ممه 1ى ئایارى 2021، ناوه‌ندى ڕاگه‌یاندنى هێزه‌کانى پاراستنى گه‌ل( هه‌په‌گه) له‌سه‌ر هێرشه داگیرکه‌رییه‌کانى ده‌وڵه‌تى تورک بۆسه‌ر هه‌رێمه‌کانى پاراستنى مه‌دیا و چالاکیى به‌هێزى گه‌ریلاکانى دژى ئه‌و هێرشانه ڕاگه‌یاندراوێکى بڵاوکرده‌وه. ده‌قى راگه‌یه‌ندراوى هه‌په‌گه: له چوارچێوه‌ى هه‌نگاوى شۆڕشگێرى “بازه‌کانى زاگرۆس”، هێزه‌کانمان ڕۆژى ٢٩ى مانگى چوار، کاتژمێر ١١:٣٠ خۆله‌کى پێشنیوه‌ڕۆ، له هه‌رێمى ئاڤاشین، له‌سه‌ر گردى مام ڕه‌شۆ، یه‌کینه‌یه‌کى شاراوه‌ى سوپاى تورکى خسته ژێر چاودێرییه‌وه و دژیان چالاکییان ئه‌نجامدا، له‌و چالاکییه‌دا دوو داگیرکه‌ر سزادران، سوپاى تورک به هێلیکۆپته‌ر کوژراوه‌کانى دوور خسته‌وه و ناوچه‌که‌ى بۆردوومان کرد. هه‌روه‌ها ڕۆژى ٣٠ى مانگى چوار، کاتژمێر ١١:٣٠ى پێشنیوه‌ڕۆ و ٠٧:٠٠ى ئێواره، سوپاى تورک به هێرشى قورس بۆسه‌ر سه‌نگه‌ره‌کانى شه‌ێ له گردى شه‌هید ئارنۆس و شه‌هید مۆنزور له مه‌یدانى مام ڕه‌شۆ، له هه‌رێمى ئاڤاشین ویستى بێته ناوچه‌که‌وه، به‌ڵام ڕووبه‌ڕووى به‌رخۆدانى گه‌ریلا بووه‌وه و به‌بێى ئه‌نجام کشایه‌وه. هه‌ر ئه‌و ڕۆژه کاتژمێر :٠٦:٣٠ خوله‌کى به‌یانی، هێزه‌کانمان به چه‌کى قورس دژى بنکه‌ى گرێ له ناوچه‌ى چه‌لێى سه‌ربه جوله‌مێرگ، چالاکییان ئه‌نجامدا، له‌و چالاکییه سه‌رکه‌وتووه‌دا، سه‌نگه‌رى داگیرکه‌ران له‌گه‌ڵ سه‌ربازه‌کانى ناویدا ڕووخێندران. له سه‌ر هێرشه ئاسمانییه‌کانى ده‌وڵه‌تى داگیرکه‌رى تورک و تۆپبارانه‌کانیشى هاتووه: ڕۆژى ٢٩ى مانگى چوار، کاتژمێر ٠٩:٠٠ى شه‌و، فڕۆکه جه‌نگییه‌کانى سوپاى داگیرکه‌رى تورک مه‌یدانى کۆلیتى له خواکورکیان بۆردوومان کرد. ڕۆژى ٣٠ى مانگى چوار، کاتژمێر ٠١:٣٠ بۆ ٠٢:٠٠ى دوانیوه‌ڕۆ، سوپاى داگیرکه‌رى تورک، زه‌وییه‌کانى گوندى کێستا له هه‌رێمى مه‌تینا و گردى زه‌ندوراى تۆپباران کرد، له ئه‌نجامى تۆپبارانه‌که‌دا، ئاگر له زه‌وییه‌کان که‌وته‌وه. ڕۆژى ٣٠ى مانگى چوار، کاتژمێر ٠١:٤٠ خوله‌کى به‌ره‌به‌یان فڕۆکه جه‌نگییه‌کانى ده‌وڵه‌تى داگیرکه‌رى تورک، مه‌یدانى کارکه‌ریان له هه‌رێمى زاپ بۆردوومان کرد. له کۆتاییش هاتووه: له هێرشه‌کانى ده‌وڵه‌تى داگیرکه‌رى تورک‌دا، زیانێک به‌ر گه‌ریلاکانمان نه‌که‌وتووه.
هاوڵاتى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان راگه‌یه‌ندراوێکى له‌باره‌ى هێرشه‌که‌ى تیرۆرستانى داعش بۆسه‌ر میجوه‌رى هێزى پێشمه‌رگه‌ى کوردستان له پردێ بڵاوکرده‌وه و رایگه‌یاند" پێشتر فیدڕاڵى ئاگادارکردوه‌ته‌وه که ئه‌و شوێنه‌ى تیرۆریستانى داعش هێرشیان کرده سه‌ر پێشمه‌رگه، بۆشایى ئه‌منیى تێدا هه‌یه". ئه‌مڕۆ شه‌ممه 1ى ئایارى 2021، جوتیار عادل، وته‌بێژى حکومه‌تى هه‌رێم له‌راگه‌یه‌ندراوێکدا ده‌ڵێت:"له‌شه‌وى 1ى ئایارى 2021، تیرۆریستانى داعش هێرشیانکرده سه‌ر سه‌نگه‌ره‌کانى هێزى پێشمه‌رگه‌ى کوردستان و له به‌رامبه‌ردا هێزى قاره‌مانى پێشمه‌رگه‌ش به توندى لێیان هاتنه ده‌ست و تێکیان شکاندن و له ئه‌نجامدا چه‌ند پێشمه‌رگه‌یه‌ک شه‌هید و برینداربون". هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌شکردووه که ئه‌و روداوه له دواى ئه‌وه دێت که حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان پێشتر و ئێستاش چه‌ندینجار حکومه‌تى عێراقى فیدڕاڵى ئاگادارکردوته‌وه که ئه‌و شوێنه‌ى تیرۆریستانى داعش هێرشیان کرده سه‌ر که که‌وتوه‌ته نێوان هێزى پێشمه‌رگه و سوپاى عێراق، "بۆشایى ئه‌منیى تێدا هه‌یه و بۆته ده‌رفه‌تێک بۆ ئه‌وه‌ى تیرۆرستانى داعش خۆیانى تێدا ڕێکبخه‌نه‌وه و به‌مه‌ش مه‌ترسیه‌کى جددى له‌سه‌ر ناوچه‌که دروست ده‌کات". هاوکات ئه‌وه دووپاتده‌کاته‌وه که "هاوکارى و هه‌ماهه‌نگیى ئه‌منیى نێوان سوپاى عێراق و هێزى پێشمه‌رگه ئامانجى سه‌ره‌کى حکومه‌تى هه‌رێمه و هه‌میشه ئاماده‌یى خۆیشى بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ده‌ربڕیوه".
هاوڵاتى وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ شەممە، رایگەیاند، لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا ژمارەی توشبوانی كۆرۆنا بەڕێژەیەكی بەرچاو داكشاوەو هەروەها 11 توشبوی ڤایرۆسەكەش گیانیان لەدەستداوە. وەزارەتەكە، كەمێك لەمەوبەر لە راگەیەندراوێكدا ئاماری 24 سەعاتی رابردوی كۆرۆنای لە هەرێمی كوردستان خستەڕو. بەگوێرەی راگەیەندراوەكە لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا شەش هەزارو 872 پشكنینی نوێ ئەنجامدراون و بەپێی ئەنجامەكان ژمارەی توشبوان بەڕێژەیەكی بەرچاو دابەزیوەو ژمارەی ئەوانەشی لە ڤایرۆسەكە چاكبونەتەوە زیاتر بوە لە توشبوانی نوێ بەشێوەیەك 369 توشبوی نوێی كۆرۆنا تۆماركراون و 926 توشبوش چاكبونەتەوە. وەزارەتی تەندروستی هەرێم ئاماژەی بەوەشداوە كە لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا 11 توشبوی دیكەی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە: 4 لە هەولێر، 6 لە دهۆك، 1 لە گەرمیان. دەقی راگەیەندراوەكە.
هاوڵاتى جڤاتی گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ڕاسپارده‌یه‌كی چه‌ند خاڵی لەبارەی هاوپه‌یمانی لەگەڵ یەكێتی نیشتمانی كوردستان بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و دانانی كاندیده‌كانی بزوتنه‌وه‌كه ئاڕاسته‌ی جڤاتی نیشتیمانی كرد. ئه‌مڕۆ شه‌ممه به‌سه‌رپه‌رشتی عومه‌ر سه‌ید عه‌لی ڕێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و به ئاماده‌بونی، شێخ كامیل قادر و سه‌فین مه‌لا قه‌ره و ئاسۆ ڕه‌حیم، ئه‌ندامانی خانه‌ی ڕاپه‌ڕاندن، جڤاتی گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان كۆبونه‌وه. بەپێی ماڵپەڕی رەسمی گۆڕان، جڤاتی گشتی پاش ته‌واوبونی كۆبونه‌وه‌كه تایبه‌ت به دانانی كاندیده‌كانی بزوتنه‌وه‌كه و هاوپه‌یمانی نێوان بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و یه‌كێتی نیشتیمانی، ڕاسپارده‌یه‌كی چه‌ند خاڵی ئاڕاسته‌ی جڤاتی نیشتیمانی كرد. پێشڕه‌و ڕه‌ئوف سكرتێری جڤاتی گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان وتی: بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، كارنامه‌ی كاندیده‌كانمان به‌شێوه‌یه‌ك ده‌بێت خزمه‌تی كوردستان و خه‌ڵكه‌كه‌ی ئه‌وله‌ویه‌تبێت و ببینه به‌شێك له چاره‌سه‌ری گرفت و كێشه هه‌ڵواسراوه‌كان. وتیشی: ئه‌ندامانی جڤات له كۆبونه‌وه‌كه‌دا بۆچونی خۆیان خستوه‌ته‌ڕو، بۆچونه‌كانیانمان به‌ڕاسپارده ئاڕاسته‌ی جڤاتی نیشتیمانی كردوه‌و گفتۆگۆی له‌سه‌ر ده‌كرێت.
هاوڵاتى عەبدولستار مەجید، سەرۆكی لیژنەی كشتوكاڵ و ئاودێری لە پەرلەمانی كوردستان، رایگەیاند،"مەسیحییەکان هاواریان لێهەڵساوەو هانایان بۆ ئێمە هێنا تا ڕێگریی لە‌و داگیرکارییە بکرێت". عەبدولستار مەجید، سەرۆكی لیژنەی كشتوكاڵ و ئاودێری لە پەرلەمانی كوردستان، ئەمڕۆ شەممە، 1ی ئایاری 2021 لە ڕاگەیاندراوێكدا ڕایگەیاند"تاڵان و گەندەڵییەکی زۆر خەتەرناک دەستیپێکردوە، ئەویش داگیرکردنی زەوییە کشتوکاڵییەکانە. لە گوندەکانی ئاشۆڕکان و دارەبەن چوار هەزار دۆنم زەوی لە باشترین و بەپیتترین زەوی کشتوکاڵیی دراوەتە کۆمپانیایەک بۆ دروستکردنی پرۆژەی گەشتیاریی." ئەوەشی خستۆتەڕو"لەنێوان هەردو شەقامی 100 مەتری و 150 مەتری زیاتر لە هەزار دۆنم زەوی کشتوکاڵی مەسیحییەکانی عەنکاوە هەیە کە حاڵی حازر بە گەنم چێندراوە، دراوەتە کۆمپانیایەک بەناوی لاڤا." بەپێی قسەی عەبدولستار مەجید، كۆمپانیاكە "شۆفڵ و حەفارەی تێکردوەو تەنانەت چاوەڕێیان نەکردوە تا دروێنە دەکرێت، بەم هۆیەشەوە مەسیحییەکان هاواریان لێهەڵساوەو هانایان بۆ ئێمە هێنا تا ڕێگریی لە‌و داگیرکارییە بکرێت." وتوشیەتی"کار گەیشتۆتە ئە‌وە‌ی مەسیحییەکان بڵێن فیزامان بدەنێ با بەیەکجاری بڕۆین و ئەم وڵاتەتان بۆ جێبهێڵین."
هاوڵاتى بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگەیاند، ئێمە لیژنەیەكمان پێكهێنا بۆ دیاریكردن و وردبینیكردن بۆ كاندیدەكان، بۆ ئەوەش چەند پێوەرێكمان هەبووە وەك پارتی. خەسرەو گۆران، بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنی پارتی دیموكراتی كوردستان لەكۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ئەمڕۆ لیستەكەیان لە كۆمسیۆنی هەڵبژاردن تۆمار كردووە و پارتی بە تەنها و بە یەك لیست لە سەرجەم پارێزگاكاندا بەشدار دەبێت. ناوبراو وتی "ئێمە لیژنەیەكمان پێكهێنا بۆ دیاریكردن و وردبینیكردن بۆ كاندیدەكان، بۆ ئەوەش چەند پێوەرێكمان هەبووە وەك پارتی، دواتر سەركردایەتی بڕیاری كۆتایی لەسەر داون". ناوی كاندیدەكان: دهۆك (خەلیل غازی دۆسكی، فەهمی سەلمان بەرواری، خالید سەلیم، ئەڤین سەلیم). زاخۆ (عەبدوڵا ڕەشید، سەگڤان محەمەد، سۆزان عەلی) ئاكرێ: (خەسرەو گۆران، ڤیان سەبری، موفەق شەها، چیا تەیمور) هەولێر: (محەمەد سدیق خۆشناو، نەهرۆ محەمەد، سیپان عەزیز، جوان عەبدوڵا، ئامانج مەحمود، سامیە كەریمخان، یەحیا شێروان، خدر عەلی ساڵح، ڕێبوار هادی، لەیلا ئەكرەم، سەباح سوبحی حەیدەر، مەریوان قەرەنی نەقشبەندی، نەهلا قادر ئەفەندی) سلێمانی: (یادگار مەحمود نەسروڵا، شنۆ نوری عەبدوڵا ساڵح) هەڵەبجە (ئەشواق نەجمەدین جاف) ڕانیە (ناسكە عەبدوڵا) گەرمیان (غەزالە محەمەد ساڵح، شوان محەمەد مستەفا (یەدەگ) كەركوك: (شاخەوان عەبدوڵا، نەجوا حەمید محەمەد)
هاوڵاتى سەرۆكی سەندیكای كرێكارانی كوردستان رایگەیاند، لەماوەی چوار مانگی رابردوی ئەمساڵدا 10 كرێكار لە كاتی كاركردندا گیانیان لەدەستداوە. چالاك رەئوف، سەرۆكی سەندیكای كرێكارانی كوردستان، ئەمڕۆ 1ی ئایار لە رۆژی جیهانی كرێكاراندا، لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند " لەم ڕۆژەدا پەیاممان جێبەجێ كردنی دەستەبەری مافی كرێكارانە وپێویستە كاربكرێت بۆ زیاتر خزمەت كردنی چینی كرێكاران و چونكە ئەوان لەدۆخێكی خرابدان. وتیشی: كرێكاران روبەڕوی توندوتیژی دەبنەوە هەروەها چەندین كرێكار لەكاتی كاركردندا گیانیان لەدەست داوە. لەبارەی حاڵەتەكانی گیان لەدەستدانی كرێكاران، چالاك رەئوف وتی: ساڵی رابردو 30 كرێكار گیانیانلەدەست داوە و هەروەها لەچوارمانگی ئەمساڵیشدا 10 كرێكار لە هەرێمی كوردستان لەكاتی كاركردن گیانیان لەدەست داوە كە حەوت حاڵەتیان لە پارێزگای سلێمانی بون.
هاوڵاتى جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی هێرشەکەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ داوا دەکات کە بۆشایی ئە‌منی لە‌و ناوچانە نەهێڵرێن و رایدەگەیێنێت: "دەبێ بەوپەڕى توانامانەوە بەرپەرچی پەلامارە ترسنۆکانەکانی ئەو تاقمە تێرۆریستیانە بدەینەوە". ئەمڕۆ شەممە 01-05-2021 قوباد تاڵەبانی لە پەیامێکدا لەبارەی هێرشی داعش بۆ سەنگەرەکانی پێشمەرگە رایگەیاند: "بەتووندی سەرکۆنەی پەلاماردانی سەنگەرەکانی هێزی پێشمەرگەى کوردستان لە پردێ دەکەین لەلایەن دەستە چەپەڵەکانی داعشەوە". لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیێنێت، "ئەم پەلامارە تیرۆریستییانە ئەوەمان پێ دەڵێت کە دەبێ زیاتر چاوکراوەبین بۆ رووبەڕووبوونەوەى تیرۆر و تۆقاندن بە هەموو شێوەکانی و بە هەر هۆکارێک بێت. پێویستە کاربکەین بۆ ئە‌وە‌ی ئەم ئافاتە مەترسیدارە کە ئاشتی و ئاسایشی نێودەوڵەتی کردووەتە ئامانج بنبڕ بكرێت". لە هێرشەکەی چەکدارانی داعش بۆ سەنگەرەکانی پێشمەرگە سێ پێشمەرگە شەهید و دووی دیکەش بریندار بوون، قوباد تاڵەبانی پرسە وسەرەخۆشیی خۆی ئاراستەی کەسوکاری شەهیدان دەکات و هیوای زوو چاکبوونەوەش بۆ بریندارەکان دەخوازێت. لە لەكاتژمێر12:30 خولەکی بەرەبەیانی ئەمڕۆ 1-5-2021 لە سنووری پردێ و لەنزیک گوندی قایەباشی، چەکدارانی داعش هێرشیان کردە سەر خاڵێکی پێشمەرگە و رووبەڕووبوونەوە دروستبوو. بەهۆیەوە سێ پێشمەرگە شەهید بوون و دوو پێشمەرگەی دیکەش بریندارن. دوو بریندارەکە براونەتە نەخۆشخانەی فریاکەوتن لە هەولێر کە گولـلە بەر قاچ و شانیان کەوتووە. فەرهاد دۆڵەمەڕی، پەیامنێری رووداو رایگەیاند، دۆخی تەندروستیی یەکێکیان ناجێگیرە. دەقی پەیامی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان: بەتووندی ئیدانەى پەلاماردانی سەنگەرەکانی هێزی پێشمەرگەى کوردستان لەپردێ دەکەین لەلایەن دەستە چەپەڵەکانی داعشەوە، دووپاتیشی دەکەینەوە کە دەبێ بەوپەڕى توانامانەوە بەرپەرچی پەلامارە ترسنۆکانەکانی ئەو تاقمە تێرۆریستیانە بدەینەوە و بۆشایی ئە‌منی لە‌و ناوچانە نە‌ھێڵرێت. ئەم پەلامارە تیرۆریستیانە ئەوەمان پێ دەڵێت کە دەبێ زیاتر چاوکراوەبین بۆ رووبەڕووبوونەوەى تێرۆر و تۆقاندن بەهەموو شێوەکانی و بەهەر هۆکارێک بێت. پێویستە کاربکەین بۆ ئە‌وە‌ی ئەم ئافاتە مەترسیدارە کەئاشتی و ئاسایشی نێودەوڵەتی کردۆتە ئامانج بنبڕ بكرێت. پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەى کەسوکارى ئەو شەهیدانەمان دەکەین کەخۆیان کردە قوربانی پاراستنی ئارامی و سەقامگیری هەرێمی کوردستان و هیوای زوو چاکبوونەوەش بۆ بریندارەکان دەخوازین.قوباد تاڵەبانی جێگرى سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران
هاوڵاتى هاوپەیمانی نەسر هۆشداری لەبارەی دانانی بنکەی سەربازی نوێی تورکیا دەدات‌و ده‌ڵێت، داواکارن لەلایەنە فەرمی و نیشتیمانییەکان رێوشوێنی پێویست بگرنەبەر بۆ پاراستنی سەروەریی عێراق. ه‌پێی هه‌واڵی میدیاکانی تورکیا، سلێمان سۆیڵو وەزیری ناوخۆی تورکیا باسی لەوەکردووە کە بنکەیەکی سەربازیی نوێ لەناوچەی مەتین لەهەرێمی کوردستان دادەمەزرێنن‌و ئۆپەراسیۆنەکان دژی پەکەکە ناوەستن و قۆناغ بەقۆناغ بەردەوام دەبن. له‌به‌رامبه‌ردا هاوپەیمانی نەسڕ كه حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات ڕایگه‌یاندووه، داواکارن لەلایەنە فەرمی و نیشتیمانییەکان رێوشوێنی پێویست بگرنەبەر بۆ پاراستنی سەروەریی عێراق، داواش لەحکومەتی تورکیا دەکات چاو بەسیاسەتەکانیدا بەرامبەر بەعێراق بخشێنێتەوە، ئەوەش بەمەبەستی پاراستنی بەرژەوەندییە هاوبەشەکان و سەقامگیری و دراوسێتیی باش. سلێمان سۆیڵودا باس لەوەش کردووه، "ناوچەی مەتین هەروەک سوریا زۆر گرنگە، بۆیە بەگرنگی دەزانین بنکەیەکی سەربازیی لە‌و ناوچەیە دابمەزرێنین، بەوەش کۆنترۆڵی تەواوی ناوچەکە دەکەین" و جەخت لەوەشدەکاتەوە، ئەو ناوچەیە هێڵی پەڕینەوەی گەریلاکانە بۆ قەندیل و پێویستە لەژێر کۆنترۆڵی سوپای تورکیادا بمێنێتەوە.
هاوڵاتى سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان هۆکاری هێرشەکەی بەرەبەیانی ئەمڕۆی بۆ بوونی بۆشایی ئە‌منی لە‌و ناوچە گەڕاندەوە و رایگەیاند، "جەخت لە گرنگی جێبەجێکردنی هەماهەنگی ئە‌منی لە نێوان سوپای عێراق و هێزی پێشمەرگە دەکەینەوە". ئەمڕۆ شەممە 01-05-2021 مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا لەبارەی هێرشەکەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ رایگەیاند، "وەک چەندینجار دووپات‌مان کردووەتەوە، داعش خەریکی خۆڕێکخستنەوەیە و هێشتاش هەڕەشە و مەترسییەکی راستەقینەیە لە چەندین ناوچەی عێراق، بە تایبەتی لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم". لە لایەکی دیکەوە سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکیدا ئەو بۆشاییە ئەمنییەی لە ناوچە ناکۆکی لەسەرەکان دروستبووە بە "مەترسییەكی زۆر گەورە" لەسەر هەرێمی كوردستان و هەموو عێراق باسدەکات، لە‌و پێناوەشدا داوای دروستکردنی هێزی هاوبەش لەنێوان پێشمەرگە و سوپای عێراق دەکات و ئامادەیی هەرێمی كوردستان بۆ هەموو جۆرە هاوكارییەك لە‌و پێناوەدا دەردەبڕێت. لە لەكاتژمێر12:30 خولەکی بەرەبەیانی ئەمڕۆ 1-5-2021 لە سنووری پردێ و لەنزیک گوندی قایەباشی، چەکدارانی داعش هێرشیان کردە سەر خاڵێکی پێشمەرگە و رووبەڕووبوونەوە دروستبوو. بەهۆیەوە سێ پێشمەرگە شەهید بوون و دوو پێشمەرگەی دیکەش بریندارن. دوو بریندارەکە براونەتە نەخۆشخانەی فریاکەوتن لە هەولێر کە گولـلە بەر قاچ و شانیان کەوتووە. فەرهاد دۆڵەمەڕی، پەیامنێری رووداو رایگەیاند، دۆخی تەندروستیی یەکێکیان ناجێگیرە. دەقی پەیامی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان: بە داخێکی زۆرەوە شەوی ڕابردوو، لە ئەنجامی هێرشی تیرۆریستانی داعش بۆ سەر هێزی پێشمەرگە لە سنووری پردێ ، چەند پێشمەرگەیەك شەهید و برینداربوون. پرسە و سەرەخۆشی خۆم بە بنەماڵە و کەسوکاری شەهیدەكان ڕادەگەیەنم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم . هیوای چاکبوونەوەی خێراش بۆ بریندارەکان دەخوازم . وەک چەندین جار دووپات‌مان کردووەتەوە ، داعش خەریکی خۆڕێکخستنەوەیە و هێشتاش هەڕەشە و مەترسییەکی ڕاستەقینەیە لە چەندین ناوچەی عێراق ، بە تایبەتی لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم ، کە سوود لە‌و بۆشاییە ئەمنیە وەردەگرێت کە لە‌و سنوورانەدا هەیە . بۆیە جەخت لە گرنگیی جێبەجێکردنی هەماهەنگیی ئە‌منی لە نێوان سوپای عێراق و هێزی پێشمەرگە دەکەینەوە. هەروەها بەردەوامبوونی ڕاهێنان و هاوکاریکردنی هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق لە لایەن هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی و مانەوەیان لە عێراق بۆ ڕووبەڕبوونەوەی تیرۆریستانی داعش، بە گرنگ و پێویست دەزانین بۆ شکستپێهێنانی یەکجارەکی داعش و نەمانی هەڕەشە و مەترسییەکان بۆ سەر ئاسایشی هەرێمی کوردستان و عێراق بە گشتی. مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان 2021/5/1
هاوڵاتى وەزارەتی پێشمەرگە لەبارەی هێرشەکەی شەوی رابردوی داعش راگەیەندراوێکی بڵاویکردەوە و رایگەیاند، پێشتر چەندین جار هۆشداریان داب‌و، لەبارەی مەترسییەکانی تیرۆریستان لە‌و ناوچانەی کە بۆشایی ئەمنیان تێدایە، بەداخەوە، هۆکاری ئەو هەلقۆستنەوەی تیرۆریستان، بونی ئەو بۆشاییە ئەمنییە، کە لەنێوان هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراقدا هەیە. دەقی راگەیەندراوی وەزارەتی پێشمەرگە لەئەنجامی بوونی بۆشایی ئە‌منی لەنێوان هێزی پێشمەرگەی کوردستان و سوپای عێراقی، تیرۆریستانی داعش پەلاماری سەنگەرێکی لیوای 10ی پیادە یان دا لەبەرزاییەکانی (زورگەزراو) لەسنوری میحوەری پێنج. پەلامارەکە لەلایەن هێزەکانی پێشمەرگەوە، بەرپەرچ درایەوەو تیرۆریستان راونران. لێرەوە رایدەگەینین، هێزی پێشمەرگەی کوردستان هەمیشە ساز‌و ئامادەیە، ئەو کردەوە دڕندانەیەی تیرۆریستان خەڵکی کوردستان و سەقامگیری و ئارامی و ئاسایشی هەرێم و ناوچەکە ناشێوێنیت. پێشتر چەندین جار هۆشداریمان دابوو، لەبارەی مەترسییەکانی تیرۆریستان لە‌و ناوچانەی کە بۆشایی ئەمنیان تێدایە. بەداخەوە، هۆکاری ئەو هەلقۆستنەوەی تیرۆریستان، بوونی ئەو بۆشاییە ئە‌منی یە، کە لەنێوان هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراقدا هەیە، بۆ ئەمەش جەختدەکەینەوە کە ئەو ناوچانە پێویستیان بەهێزی هاوبەش و هاوکاری و هەماهەنگی گشتگیر‌و هەمەلایەن هەیە لەگەڵ سوپای عیراقدا. بەتیرۆریستان رادەگەینین، هێزی پێشمەرگەی کوردستان وەڵامی توندی دەبێت بۆ ئەو هێرشە چەپەڵانەیان و دڵنیایش دەدەین بەخەڵکی کوردستان، کە ئاسایشی هەرێمی کوردستان، وەک هەمیشە پارێزراو دەبێت. پرسەو سەرەخۆشی لەخانەوادەی شەهیدانی سەنگەری بەرگری نیشتمان دەکەین و سەلامەتی و شیفای خێراش بۆ برینداران. وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ۱‌ی ئایاری ۲۰۲۱
هاوڵاتى هاوپەیمانی نەسر-ی حەیدەر عەبادی و رەوتی حیکمەی نیشتیمانی سەربە عەممار حەکیم، رێککەوتن بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق هاوپەیمانیەتییەک دروست بکەن بەناوی (هێزی دەوڵەت). ئەمڕۆ1ی ئایاری 2021. دواین وادەیە لەبەردەم هێز و لایەنە سیاسییەکان بۆ دروستکردنی هاوپەیمانی بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق کەبڕیارە 10ی تشرینی یەکەم2021 ئەنجام بدرێت و لەوچوارچێوەیەشدا هاوپەیمانی نەسر و رەوتی حیکمە هاوپەیمانیەتییەکیان راگەیاندوە بەناوی (هێزی دەوڵەت). پێشتر، راوێژکاری کاروباری هەڵبژاردنەکانی سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند، "هەموو رێکارە پێویستیەکانی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە تەواو بووە"، دەشڵێت، "هەڵبژاردن لە یەک رۆژدا و لەسەرتاسەری وڵات‌دا ئەنجامدەدرێت و لە هیچ شوێنێک دواناخرێت". عەبدولحسێن هەنداوی راوێژکاری کاروباری هەڵبژاردنەکانی مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق بە ئاژانسی هەواڵی وڵاتی راگەیاند، "هەموو پێویستیەکی تایبەت بە ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە لە روی یاسایی و لۆجستیەوە تەواو بووە". راشیگەیاند، "کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان جەختیکردووەوەتەوە ئامادەیە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە 10ی ئۆكتۆبەری ئەمساڵدا".
هاوڵاتى دوو ئه‌ندامی كۆنگرێسی ئه‌مریكای سه‌ر به هه‌ردوو حزبی كۆماری و دیموكراتەكان، هه‌وڵ دەدەن مافی مانەوە لە ئەمریكا بە ژمارەیەك لە كوردانی رۆژئاوای كوردستان بدرێت. كۆنگرێسمه‌ن جەیسن کرۆ سه‌ر به دیموكراتەكان و مایکڵ واڵتز سه‌ر به كۆمارییەكان كۆنگرێس هەوڵ دەدەن له رێگای پرۆژه‌یاسایه‌كه‌وه سه‌ردان و مانه‌وه‌ی ئه‌و كه‌س، هێز و لایه‌نه كوردیانه‌ی له شه‌ری دژ به داعشدا هاوكار و یارمه‌تیده‌ری ئه‌مریكا بوون له سووریا، كارئاسانیان بۆ بكرێت تاكو سه‌ردانی ئه‌مریكا بكه‌ن و ئه‌گه‌ر بخوازن بۆ ژیان لەوێ بمێننه‌وه. هەردوو كۆنگرێسمانەكە پرۆژه‌یاسایه‌كه‌یان ئاماده كردووە و هه‌وڵ ده‌ده‌ن ده‌نگی پێویستی له كۆنگرێسدا بۆ كۆبكه‌نه‌وه. بە گوێره‌ی ئه‌و پرۆژە یاسایه، پێویسته شەڕڤانانی هەسەدە هه‌مان ئەو ڤیزایەیان پێبدرێت کە ئەمریکا بە وەرگێڕە عێراقی و ئەفغانییەکانی داوە، كه بە هۆی کارکردنیان لەگەڵ سەربازە ئەمریکییەکان له وڵاته‌كانی خۆیان، مەترسی لەسەر ژیانیان دروست بووه. له به‌یاننامه‌ی هاوبه‌شی ئه‌و دوو ئه‌ندامه‌ی كۆنگرێسدا كه ره‌شنووسه‌كه‌یان ئاماده كردووە، هاتووه "هاوپەیمانە کوردەکانمان مه‌ترسیان خسته سه‌ر ژیانی خۆیان و ئەگەری تۆڵەسه‌ندنه‌وه هاتۆته سه‌ر ژیانیان، چونكه ئه‌وان شەڕی دوژمنەکانی ئێمەیان كرد و بەرژەوەندیییه‌كانی ئێمه‌یان پەرە پێدا، ئەوان شیاوی ستایش و هاوکاریی ئێمەن. کورده‌كانی سووریا، بۆ تێكشكاندنی خه‌لافه‌تی داعش، رۆڵێکی مه‌زنیان لە هاوکاریکردنی ئه‌مریكا گێڕا و وەک هاوبەشێکی سەرەکیی کاریان لەگەڵدا کردووین. کۆنگرێسی ئەمریکا پێویستە رێز لەوانە بگرێت كه شانبه‌شانی ئێمە جەنگاون". ئه‌زموونی (ڤیزای سه‌فه‌ری تایبه‌ت) له‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێ پاش شەڕی ئه‌مریكا له ڤێتنام له نێوان ساڵانی 1955 بۆ 1975، ژمارەیەک لە‌و ڤێتنامییانەی هاوكاری ئەمریکایان كردبوو، دوای کشانەوەی ئەمریکا لە‌و وڵاتە، کوژران. بۆ به‌رگرتن له دووباره بوونه‌وه‌ی ئه‌م دۆخه، لە شەڕی ئه‌مریكا له ئەفغانستان له ساڵی 2001، هه‌روه‌ها شه‌ری ئه‌مریكا له عێراق لە ساڵی 2003، له رێگای به‌رنامه‌ی (ڤیزای سه‌فه‌ری تایبەت)، ژمارەیەکی زۆر لە‌و کەسانەی کە کاریان بۆ سوپا و حکوومەتی ئەمریکا كردبوو هاتنه ئەمریکا و ژیانیان لێره هه‌ڵبژارد. ئەو ڤیزایەی پرۆژە یاساکە داوای دەکات بۆ ئه‌و كوردانه‌ی هاوكاری ئه‌مریكایان كردوه له دژی داعش له سوریا، پێی دەگوترێت (ڤیزای سه‌فه‌ری تایبەت)، وەرگرانی ڤیزاکە بۆیان هه‌یه پاش 6 مانگ کارتی مانه‌وه له ئه‌مریكا وەرگرن، دوای تێپه‌ڕبوونی 5 ساڵ مانەوە لە ئەمریکا، دەتوانن ببنە هاووڵاتی ئەمریکا. ساڵی 2019، دوای بڕیاری کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە سووریا، هه‌مان پرۆژه‌یاسا، پێشکه‌شی کۆنگرێس کرابوو، به‌ڵام كارا نه‌كرا. ئێستا جارێکی دیکە کۆنگرێسمانەکان دەیانەوێت پرۆژە یاساکە بخەنەوە بەردەستی کۆنگرێس تاكوو به‌ڵكوو بتوانن كارای بكه‌ن و كورده هاوپه‌یمانه‌كانی ئه‌مریكا له سوریا له‌و ده‌رفه‌ته سوودمه‌ند بن.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان داوا لە حكومەتی فیدرالیی عێراق و هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی داعش دەكات دەستبكرێت بە دروستكردنی هێزی هاوبەش لە ناوچە ناكۆكی لەسەرەكان بۆ رێگەگرتن لە زیاتر بەهێزبوونەوەی داعش لە‌و ناوچەیەدا. نێچیرڤان بارزانی پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، " عێراق و چەندین جار حكومەتی فیدرالی و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعشمان لە مەترسیی بەهێزبوونەوەی داعش و سوود وەرگرتن لە بۆشاییە ئەمنییەكانی ناوچە ناكۆكی لەسەرەكان ئاگاداركردووەتەوە". بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە هێرشێکی چەکدارانی داعش بۆ سەنگەرەکانی پێشمەرگە سێ پێشمەرگە شەهید و دووی دیکەش بریندار بوون.هێرشی شەوی رابردووی داعش لە‌و میحوەرەی پێشمەرگەدا هاوكات بووە لەگەڵ چەند هێرشێكی دیكەی داعش دا." سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئەو بۆشاییە ئەمنییەی لە ناوچە ناکۆکی لەسەرەکان دروستبووە بە "مەترسییەكی زۆر گەورە" لەسەر هەرێمی كوردستان و هەموو عێراق باسدەکات، لە‌و پێناوەشدا داوای دروستکردنی هێزی هاوبەش لەنێوان پێشمەرگە و سوپای عێراق دەکات و ئامادەیی هەرێمی كوردستان بۆ هەموو جۆرە هاوكارییەك لە‌و پێناوەدا دەردەبڕێت. دەقی پەیامەكەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستانە لەسەر هێرشەكەی داعش بۆ سەر سەنگەرەكانی پێشمەرگە لە میحوەری رۆژئاوای كەركووك : كاتژمێر 21:30ی شەوی رابردوو، چەكدارانی گرووپی تیرۆریستیی داعش لە میحوەری رۆژئاوای كەركووكی هێزی پێشمەرگەی كوردستان، هێرشیان كردە سەر سەنگەرەكانی پێشمەرگە لە نزیك گوندی قایەباشی لە سنووری شارۆچكەی پردێی پارێزگای كەركووك، لە ئەنجامدا سێ پێشمەرگە كە بە قارەمانانە بەرەنگاری داعش بوونەوە، گیانیان لەدەستدا و شەهیدبوون. سەرەخۆشی لە بنەماڵەی هەرسێ پێشمەرگەی شەهید دەكەین و هیوای زوو چاكبوونەوە بۆ برینداران دەخوازین. ئێمە چەندین جار حكومەتی فیدرالیی عێراق و هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعشمان لە مەترسیی بەهێزبوونەوەی داعش و سوود وەرگرتن لە بۆشاییە ئەمنییەكانی ناوچە ناكۆكی لەسەرەكان ئاگاداركردووەتەوە. هێرشی شەوی رابردووی داعش لە‌و میحوەرەی پێشمەرگەدا هاوكات بووە لەگەڵ چەند هێرشێكی دیكەی داعش دا. لێرەدا جارێكی دیكە داوا لە پەرلەمان و حكومەتی فیدرالیی عێراق و هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی دژی داعش دەكەین، بەخێرایی كاربكەن لەسەر دروستكردنی هێزی هاوبەش لەنێوان پێشمەرگە و سوپای عێراق دا لە ناوچە ناكۆكی لەسەرەكان، بۆ ئە‌وە‌ی چیدیكە ئەو ناوچانە وەك كۆریدۆری جموجۆڵە تیرۆریستییەكان لەلایەن داعشەوە بەكارنەهێندرێت، چونكە ئەوە مەترسییەكی زۆر گەورەیە لەسەر هەرێمی كوردستان و هەموو عێراق و هەڕەشەیە لەسەر ئاسایشی هەموو ناوچەكە و جیهان. هەرێمی كوردستان ئامادەیە بۆ هەموو جۆرە هاوكارییەك لەپێناو دروستكردنی ئەو هاوبەشی و هاوئاهەنگییە بەشێوەیەكی خێرا. نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان 1ی ئایاری 2021