هاوڵاتى سه‌رۆکى په‌رله‌مانى کوردستان له‌په‌یامێکدا به‌بۆنه‌ى رۆژى جیهانى کرێکارانه‌وه رایگه‌یاند، داکۆکیکارى خه‌باتى رێکخراوه‌یى کرێکاران ده‌بن له‌پێناو دابینکردنى بیمه‌و خانانه‌نشینکردنیان. ئه‌مڕۆ هه‌ینى 30ى نیسانى 2021، رێَواز فایه‌ق سه‌رۆکى په‌رله‌مانى کوردستان، له‌په‌یامێکى پیرۆزباییدا، به‌بۆنه‌ى 1ى ئایارى ڕۆژى جیهانیى کرێکارانه‌وه رایگه‌یاند: "ئه‌م بۆنه جیھانییه به‌ده‌رفه‌تێک ده‌زانین که‌تێیدا ستایشى ڕۆڵ و کاریگه‌ریى ڕاسته‌وخۆى کرێکاران بکه‌ین له‌ئاوه‌دانکردنه‌وه و بنیادنانه‌وه‌ى وڵات‌دا، بوژاندنه‌وه و نوێکردنه‌وه‌ى ھیچ سێکته‌رێکى ژیان به‌دى ناکه‌ین که‌شوێن په‌نجه‌ى زێڕ‌ینى کرێکارانى پێوه دیار نه‌بێت، ئه‌وه‌ى که‌هاتۆته دى به‌رى ڕه‌نج و ماندوبونى دڵسۆزانه‌ى ئه‌وانه". هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند: "ئێمه له په‌رله‌مانى کوردستان وێڕاى پشتیوانیمان له‌ھه‌مو داخوازییه ڕه‌واکانى کرێکاران، ھاوکات داکۆکیکارى خه‌باتى ڕێکخراوه‌ییان ده‌بین له‌سه‌ندیکا پیشه‌ییه‌کانیاندا، له‌پێناو فه‌راھه‌مکردنى ژیان و گوزه‌رانێکى ئاسوده‌تر بۆیان و دابینکردنى بیمه‌و خانانه‌نشینکردنیان له‌دواى ته‌مه‌نى یاسایى کارکردن". هاوکات ئه‌وه‌شى دووپاتکردووه‌ته‌وه که "پاڵپشتیى ته‌واوى خۆمان ده‌رده‌بڕین بۆ کرێکاران و ده‌ستى کارى ناوخۆیی، پێویسته له‌سه‌ر حکومه‌ت چاودێریى ڕێژه‌ى ھێنانى ده‌ستى کارى ده‌ره‌کى بکات له‌لایه‌ن کۆمپانیاکانه‌وه، به‌جۆرێک کار نه‌کاته سه‌ر بژێوى و کارى کرێکارانى ناوخۆیی، ھه‌روه‌ھا یاساکانى کار‌و ده‌سته‌به‌رى کۆمه‌ڵایه‌تى به‌ھه‌مو ورده‌کارییه‌کانییه‌وه جێبه‌جێ بکات". رێواز فایه‌ق ئه‌وه‌شى روونکردووه‌ته‌وه که په‌رله‌مانى کوردستان زه‌مینه‌ى ته‌واو ده‌ڕه‌خسێنێت بۆ ده‌ستپێشخه‌ریى ھه‌ر پێشنیازه‌یاساو ھه‌موارکردنه‌وه‌یه‌کى نوێى یاساى کار‌و ده‌سته‌به‌رى کۆمه‌ڵایه‌تی، که‌گۆڕانکارى له‌ماف و داخوازییه‌کانى کرێکاران بکات به‌ره‌و ژیانێکى شایسته تر.
هاوڵاتى وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف و کاروبارى ئاینى حکومه‌تى هه‌رێم له‌باره‌ى کردنه‌وه‌ى مزگه‌وته‌کان له شه‌وى قه‌در راگه‌یه‌نراوێکى بڵاوکرده‌وه و ئه‌وه ده‌خاته‌روو که" شه‌وى قه‌درى پیرۆز له‌کاتژمێر (12:00)ى شه‌و تا ئه‌نجامدانى نوێژى به‌یانى مزگه‌وته‌کان کراوه ده‌بن". وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف و کاروبارى ئایینى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان راگه‌یه‌ندراوێکى بڵاوکرده‌وه و رایگه‌یاند، ئاماژه به به‌یانى ژماره(١٧)ى ساڵى ٢٠٢١ى لێژنه‌ى باڵاى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى کۆرۆنا له‌پێناو پاراستنى ته‌ندروستى و گیانى نوێژخوێنان بۆ شه‌وى قه‌درى پیرۆز بڕیارماندا به ده‌رچوواندنى ئه‌م رێنماییانه: یه‌که‌م: شه‌وى قه‌درى پیرۆز له‌کاتژمێر ١٢ شه‌و تاوه‌کو ئه‌نجامدانى نوێژى به‌یانى مزگه‌وته‌کان کراوه ده‌بن . دووه‌م: مه‌رجه ھه‌موو که‌سێک له‌ناو مزگه‌وت ماسک ببه‌ستێ. سێیه‌م: ده‌ست نوێژ له ماڵه‌وه ئه‌نجام ده‌درێت، نوێژ خوێنان به‌رماڵى تایبه‌ت له‌گه‌ڵ خۆیان ده‌ھێنن و دوورى نێوانیان ره‌چاو بکرێت له مه‌تر و نیوێک تا دوو مه‌تر. چواره‌م: خواردن و خواردنه‌وه پێشکه‌ش ناکرێت. پێنجه‌م: پاراستنى پاک و خاوێنى ناو مزگه‌وت به گشتی. شه‌شه‌م : له‌کاتى بوونى سه‌رپێچی، ده‌سه‌ڵات ده‌درێته ئه‌وقافه‌کان بۆ جێبه‌جێکردنى رێکاره‌کانى کارگێرى و یاسایى به‌رانبه‌ر سه‌رپێچیکاران. حه‌وته‌م: به‌رێوه‌به‌رایه‌تیى گشتیى ئه‌وقافى پارێزگاکان و ئه‌وقافى قه‌زاکان به‌دواداچوونى به‌رده‌وام بۆ جێبه‌جێکردنى رێنمیاییه‌کان ده‌که‌ن. ھه‌شته‌م: ده‌زگاکانى راگه‌یاندن دواى (رێپێدانى ئه‌وقافى پارێزگا) ده‌توانن روماڵى شه‌وى قه‌در له مزگه‌وته‌کان بکه‌ن. نۆیه‌م: ئه‌م رێنمایانه له شه‌وى قه‌درى پیرۆز له‌لایه‌ن مامۆستاى ئایینى مزگه‌وت و نوێژخوێنان وه‌ک خۆى جێبه‌جێ ده‌کرێن.
هاوڵاتى لیژنه‌ی باڵای روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی كۆرۆنا و وەزارەتی ناوخۆ ژماره‌یه‌ك بڕیاری نوێی ده‌ركرد. وەزارەتی ناوخۆ رایگەیاند، پاش جەژن دەرگای قوتابخانەکان دەکرێتەوە لەدوای هەڵسەنگاندنی بارودۆخی تەندروستی و راددەی کاریگەریی ڤایرۆسی کۆرۆنا. لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، قەدەغەی هاتووچۆ لە تەواوی پارێزگاکانی هەولێر، سلێمانی، دهۆک و هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆکانی راپەڕین و گەرمیان و گشت یەکە کارگێڕییەکان دوایین شەوی مانگی رەمەزان تاوەکو شەوی سێیەم رۆژی جەژن دەبێت.
هاوڵاتى فەرماندەی ناوەندی هێزەكانی ئەمریكا، رایگەیاند بەمزوانە عیراق جێناهێڵن و مانەوەیان لەسەر داوای حكومەتی عیراقە. جنڕاڵ كینیس ماكنزی فەرماندەی ناوەندی هێزەكانی ئەمریكا رایگەیاندوە:" بوونی هێزەكانمان و مانەوەیان لە سەر داوای حكومەتی عیراقە و بۆ شەڕی روبەڕووبونەوەی گروپی تیرۆرستی داعشە بەهاوكاری هێزەكانی هاوپەیمانی، كە هێشتا ئەو شەڕە كۆتای نەهاتووە". جەختیكردوەتەوە:" چارەنووسی هێزەكانی ئەمریكا لەعیراق پەیوەندی بەگفتوگۆكانی نێوان هەردوو وڵات هەیە، بەبڕوای من هێزەكانمان بەم نزیكانە عیراق جێناهێڵن".
هاوڵاتى بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی هاووڵاتیان ئاگادار دەكاتەوە كە رێكارە تەندروستیەكان جێبەجێ بكەن و لەرۆژانی جەژن سەردانی یەكتر مەكەن. سەباح هەورامی بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی رایگەیاندوە:" رۆژانە بەبەردەوامی ڤایرۆسی كۆرۆنا بڵاو دەبێتەوەو ئاماژەی مردن هەیە. ئاماژەی بەوەداوە:" پێویستە هاووڵاتیان رێنماییە تەندروستیەكان وەك خۆی جێبەجێ بكەن، بەتایبەت لەئێستادا كەمانگی رەمەزانە بەریەككەوتن هەیە، ئەگەر بتوانن لەمزگەوتەكان لەبازاڕو شوێنەكانی تر خۆیان بپارێزن بۆ ئەوەی دووربن لەڤایرۆسی كۆرۆنا. ئەوەشی وتووە:" هەروەها پێویستە هاووڵاتیان لەرۆژانی جەژن سەردانی یەكتری نەكەن و لەماڵەكانیاندا بمێننەوە، چونكە وەك نەریتێك كە سەردانی یەكتری دەكەن و ماچ و تەوقەو ئەوانە كاریگەری زۆر خراپی دەبێت لەسەر بڵاووبونەوەی ڤایرۆسەكە و رێگەیەكی ئاسانە بۆ گواستنەوەی.
هاوڵاتى هۆشیار عه‌بدوڵا، په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی هاوپه‌یمانی هیوا له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق روونكردنه‌وه‌یه‌كی له باره‌ی ده‌نگۆی دووباره خۆ كاندیدكردنه‌وه‌ی بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عیراق بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند، خۆی كاندید ناكاته‌وه. هۆشیار عه‌بدوڵا، له لاپه‌ڕه‌ی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك بڵاویكردووه‌ته‌وه: "هەواڵێک بڵاوبوه‌تەوە گوایە وەک سەربەخۆ خۆمان بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی عیراق کاندید کردوه‌تەوە، به‌ڵام ئەم هەواڵە راست نیە، ساڵێک زیاتر لەمەبەر رامانگەیاند کە بۆ هەڵبژاردنی داهاتوو خۆمان کاندید ناکەینەوە". ئه‌وه‌شی وتووه: "ئێمە بەرپرسیارانە مامەلە لەگەڵ بەڵێن و هەڵوێستەکانمان دەکەین، نەیارەکانمان بەردەوام گومانی ئەوەیان خستوه‌تە سەر هەڵویست و بۆچونەکانمان کە موزایەدەیە و بۆ هەڵبژاردنە، ئێستا ئیدی دەبێ روون بێت کە دوور لە هەموو ئامانجێکی کەسی و تایبەت داکۆکیکاری مافەکانی خەڵک بووین و لەپەرلەمان بین یان لە دەرەوەی پەرلەمان بەهەمان نەفەس بەردەوام دەبین". په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی هاوپه‌یمانی هیوا ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو: "ئێمە لە نێوان بەرەی دەسەڵات و رێکەوتنی ئاشکرا و ژێربەژێر لەسەر ساختەکاری و دابەشکاری کورسی بەرەی درێژەدانمان بەو ئامانجانە هەڵگرتوە کە لە ساڵی 2009 ەوە بۆیەک لەحزە پشتمان تێنەکردون و بە پشتیوانی خوا و خەڵکی کوردستان لەسەر ئەو رێگایە کە وەستانەوەیە بە رووی دەسەڵات و رووکردنە شەقام و خەڵکە بەردەوام دەبین". دواجار ده‌شڵێت: "لە ئایندەدا قسە و هەڵوێستی روون و راشکاومان سەبارەت بە کۆی هەڵبژاردنەکە و هاپەیمانێتیە ئاشکرا و ژێربەژیرەکانی دەبێت". ئه‌مه له‌كاتێكدایه دوێنێ پێنجشه‌ممه 29ی نیسانی 2021، هه‌واڵی دووباره خۆكاندید كردنه‌وه‌ی هۆشیار عه‌بدوڵا له‌سه‌ر لیستی سه‌ربه‌خۆ بۆ هه‌ڵبژاردنی داهاتووی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق بڵاوكرایه‌وه.
هاوڵاتى كەشناسی هەرێم رایگەیاند، ئاسمانی ئەمڕۆ هەینی ی پارێزگاكانی باشوری كوردستان لەنێوان ساماڵ و پەڵەهەوردا دەبێت و سبەینێش شەممە ئاسمان بۆ نیمچە هەور دەگۆڕێت و ئەگەری تاوە باران و بروسكە هەیەو هەروەها پلەكانی گەرماش كەمێك دادەبەزن. ئەمڕۆ هەینی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم، لە راگەیەندراوێكدا پێشبینییەكانی بۆ كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی پارێزگاكانی باشوری كوردستان بڵاوكردەوە. بەپێی كەشناسی هەرێم، ئاسمانی ئەمڕۆی پارێزگاكانی باشور لەنێوان ساماڵ و پەڵەهەوردا دەبێت و بەرزترین پلەی گەرمای تۆماركراویش لە سلێمانی 35 پلە، لە دهۆك 34 پلە، لە هەولێر 36 پلەو لەكەركوك 38 پلەی سەدی دەبێت. كەشناسی هەرێم پێشبینیشی كردوە كە ئاسمانی پارێزگاكانی هەرێم سبەی شەممە بۆ نیمچە هەور بگۆڕێت و وتوشیەتی، لە پاشنیوەڕۆ ئەگەری تاوە باران و بروسكە لە هەریەكە لە پارێزگاكانی سلێمانی، هەولێر و دهۆك هەیەو لە پارێزگای كەركوكیش ئەو ئەگەرە دەكەوێتە درەنگانی شەو. سبەینێ ئەگەری بەرزبونەوەی تۆز‌و خۆڵێكی سوك لە پارێزگاكانی سلێمانی و هەولێر و كەركوك هەیە. بەپێی كەشناسی هەرێم سبەی پلەكانی گەرما لە چاو ئەمڕۆ كەمێك دادەبەزن و بەشێوەیەك بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیكراو لە سلێمانی 33 پلە، لە دهۆك 31 پلە، لە هەولێر 33 پلەو لەكەركوك 35 پلەی سەدی دەبێت.
هاوڵاتى میدیاکانی ئیسرائیل بڵاویانکردەوە، لە بۆنەیەکی ئایینی جولەکەدا لەسەر چیای میرونی باشووری ئیسرائیل، لە ئاکامی قەرەباڵغییەوە، 44 کەس گیانیان لەدەستدا و 150 کەسی دیکەش برینداربوون. رووداوەکە سەر لەبەیانی ئەمڕۆ هەینی لە باشووری ئیسرائیل روویدا، ئەمەش دوای ئەوەی کە هەزاران کەس بەشدارییان لە رێوڕەسمی "گەشتی حەج" ی ساڵانەدا بۆ سەر گۆڕی حاخام "شەمعون بار یوحای"دا کرد لەسەر چیای میرون. لەبارەی هۆکاری رووداوەکەشەوە، رۆژنامەی "تایمز ئۆف ئیسرائیل" بڵاوی کردەوە، هۆکاری رووداوەکە بۆ ئامادەبوونی ژمارەیەکی زۆر لە هاوڵاتیان دەگەڕێتەوە لە رێوڕەسمەکەدا، سەرباری ئەمەش ژمارەیەک کەس چوونەتە سەر رێڕەوی دەرگای سەرەکی و ئاستەنگی هاتوچۆیان بۆ بەشداربووان درووستکردووە. بەگوێرەی زانیارییەکانیش، تا ئێستا سەرباری ئەوەی 44 کەس گیانیان لەدەستداوە، نزیکەی 150 کەسیش برینداربوون، کە ژمارەیەکیان منداڵن.
هاوڵاتى لە پارێزگای ئامەدی باکووری کوردستان 12 ئەندام و بەرپرسی هەدەپە و دەبەپە بەهۆی پۆستکردن لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان خرانە زیندانەوە. پرۆسەی دادگایی‌کردنی ئەو 12 کەسە کە لە 26ی نیسانەوە لە ئۆپەراسیۆنێکدا بە تۆمەتی پڕوپاگەندەکردن بۆ پارتی کرێکارانی کوردستان - پەکەکە دەستبەسەرکرابوون، رۆژی پێنجشەممە 29ی نیسانی 2021 لە دادگای سوڵحی سزاکانی ئامەد بەڕێوەچوو. دەستەی دادکا بەهۆی ئەو پۆستانەی ئەو کەسانە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاویانکردووەتەوە و لەسەر وتەی گەواهیدەری شاراوە، سزای زیندانیکردنی بەسەریاندا سەپاندووە. ئەو 12 کەسە پێکدێن لە رەمەزان کاراکایا، حەمید ئۆنور، موراد ئۆندەش و سدق تۆسون، بەڕێوەبەر لە رێکخستنەکانی هەدەپەی ئامەد؛ قادر ئاککایا، هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە لە شارۆچکەی پەیاس؛ محەممەد باکر، هاوسەرۆکی پێشووی پارتی هەرێمە دیموکراتەکان لە ئامەد؛ رەفعەت رۆنی، هاوسەرۆکی کۆمەڵەی لێکۆڵینەوەی زمان و کولتووری میزۆپۆتامیا؛ محەممەد زەکی باغجاک، ئەندامی ئەنجوومەنی شارەوانی یەنیشەهیر؛ نورەدین باکان ئەندامی ئەنجوومەنی شارەوانیی رەزان؛ سۆنگول دا‌غ کاپانجی ئەندامی ئەنجوومەنی شارەوانیی پەیاس؛ زولفیکار ئۆداباشێ، هاوسەرۆکی پێشووی رێکخستنەکانی هەدەپەی شارۆچکەی سووری ئامەد و ناشیت بات. ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەرایەتی رێکخستنەکانی هەدەپە لە ئامەد.
هاوڵاتى به‌پێى به‌دواداچونه‌کانى هاوڵاتى که له سێ سه‌رچاوه‌ى نزیک له عه‌بدوڵا کوێخا موباره‌ک، هه‌ڵسوراوى پێشترى گۆران که په‌یوه‌ندى به پارتییه‌وه کردووه زانیارى ورد‌و نه‌بیستراو ئاشکرا ده‌کات. پارتى دیموکراتى کوردستان دواى گفتوگۆکانى له‌گه‌ڵ عه‌بدوڵا کوێخا موباره‌ک، بریاریداوه که پۆستێکى باڵاى سه‌ربازى پێبدات له‌ناو هێزه‌کانى یه‌که‌ى هه‌شتاى پارتى. ئه‌و سێ سه‌رچاوه‌یه‌ى نزیک له عه‌بدوڵاى کوێخا موباره‌ک بۆ هاوڵاتى ئه‌وه‌یان ئاشکرا کرد که"عه‌بدوڵا کوێخا موباره‌ک ده‌کرێته لیوا له یه‌که‌ى هه‌شتاى پارتى و سه‌دان که‌سى نوێ که له لیستێکدا ئاماده کراوه‌و خه‌ڵکى ناوچه‌ى ناوشوانن له خزمان و که‌سانى ده‌وروبه‌رى عه‌بدوڵا ده‌کرێته هێزێکى فراوان به‌ناوى(زێره‌ڤانى)". به‌پێى سه‌رچاوه‌کان که‌سه نزیکه‌کانى عه‌بدوڵا کوێخا موباره‌ک پله‌ى جیاوازى سه‌ربازى وه‌رده‌گرن له رائید و ئه‌فسه‌ر. هه‌روه‌ها یه‌کێک له سه‌رچاوه‌کان، چوونى عه‌بدوڵاى کوێخا موباره‌ک بۆ ناو پارتى بۆ ئه‌وه گه‌رانده‌وه که بزوتنه‌وه‌ى گۆران له‌رابردوودا پشتیان تێکردووه‌و هیچ گرنگییه‌کیان پێنه‌داوه بۆیه دواجار ئه‌و بریاره‌ى داوه. هاوکات به‌پێى زانیارییه‌کان کادیر نازم سلێمان که ئامۆزاى عه‌بدوڵا کوێخا موباره‌که‌و پارتییه ته‌نها پله‌ى سه‌ربازى ئامر فه‌وجى پێدراوه، له‌ئێستادا نیگه‌رانه له‌پارتى. له‌ماوه‌ى دووساڵى رابردوودا بێستوون نازم سلێمان که کادرى دیارى یه‌کێتى بوو نزیک بوو له کۆسره‌ت ره‌سوڵ، براى کادیر که له‌ناو یه‌کێتیدا بوو کوژراو ئه‌وکات یه‌کێتى تۆمه‌تبار کرا به کوشتنى و له‌وکاته‌وه تا ئێستا (سوڵح) بۆ ئه‌و رووداوه نه‌کراوه. یه‌کێک له خزمانى نزیک له کادیر بۆ هاوڵاتى که نه‌ویست ناوى بهێندرێت، جه‌ختى له‌وه‌کرده‌وه ئه‌گه‌ر یه‌کێتى بیه‌وێت ده‌توانێت کادیر نازم سلێمان بهێنێته‌وه ناو یه‌کێتى به دوو مه‌رج، یه‌که‌میان یه‌کێتى سوڵحى کوشتنى براکه‌ى بکات و پۆستێکى سه‌ربازى ئامر لیوا بداته کادیر نازم ئه‌وکات عه‌بدوڵا کوێخا موباره‌ک چونه‌که‌ى بۆ ناو پارتى ئه‌و گرنگییه‌ى نابێت و وه‌ک ئه‌و وتى:" یه‌کێتى ده‌توانێت سحره‌که‌ى پارتى به‌تاڵ بکاته‌وه". کادیر نازم سلێمان ئامر فه‌وجى پارتى و ئامۆزاى عه‌بدوڵا کوێخا موباره‌ک هاوڵاتى له ژماره‌ى داهاتوویدا که رۆژى دووشه‌ممه‌ى هه‌فته‌ى داهاتوو بڵاوده‌بێته‌وه زانیارى زیاتر ئاشکرا ده‌کات. هاوڵاتى ده‌یان جار په‌یوه‌ندى به عه‌بدوڵا کوێ موباره‌که‌وه کرد، به‌ڵام وه‌ڵامى په‌یوه‌ندییه‌کانى نه‌دایه‌وه.
هاوڵاتى به‌رخۆدانى گه‌ریلاکانى هه‌په‌گه و یه‌ژاستار، له دژى هێرشى داگیرکاریى سوپاى تورک بۆ سه‌ر باشوورى کوردستان، به‌رده‌وامه و له‌وچوارچێوه‌یه‌دا هه‌لیکۆپته‌رێکى کوبراى تورکیان کرده ئامانج. گه‌ریلاکانى هه‌په‌گه و یه‌ژاستار، ئه‌مشه‌و پێنجشه‌ممه 29ى نیسانى 2021 هه‌لیکۆپته‌رێکى کۆبراى سوپاى داگیرکه‌رى تورکیان له هه‌رێمه‌کانى پاراستنى میدیا که هێرشى ئه‌نجام ده‌دا، کرده ئامانج و گورزیان لێوه‌شاند. هه‌لیکۆپته‌ره‌که که گورزى به‌رکه‌وت و دووکه‌ڵى لێهه‌ستا، به ناچارى له هه‌رێمه‌که، دوور که‌وته‌وه. ئه‌مڕۆ هێزه‌کانى پاراستنى ئاسمانیى شه‌هید ده‌لال، دوو جار له‌دژى باره‌گاى سوپاى داگیرکه‌رى تورک له شارۆچه‌کى کانى ماسى سه‌ر به ئامێدی، چالاکییان ئه‌نجامدا.
هاوڵاتى ئه‌ندامێکى ئه‌نجومه‌نى باڵاى کۆمه‌ڵى دادگه‌رى رایگه‌یاند، وێڕاى ئه‌وه‌ى کۆمه‌ڵ ئاماده‌یى خۆى نیشانداوه بۆ پێکهێنانى هاوپه‌یمانى هیوا به‌ڵام نوێنه‌رى فراکسیۆنى هیوا پێى راگه‌یاندون که زه‌مینه‌ى دروستکردنى هاوپه‌یمانییه‌که ساز نییه. ئه‌مشه‌و پێنجشه‌ممه 29ى نیسانى 2021 محه‌مه‌د حه‌کیم، ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى باڵاى کۆمه‌ڵى دادگه‌ری، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه له‌ڕونکردنه‌وه‌یه‌کدا سه‌باره‌ت به هه‌وڵه‌کانى پێکهێنانى هاوپه‌یمانى هیوا، دواى دو کۆبونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ نوێنه‌رى فراکسیۆنى هاوپه‌یمانى له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق که له یه‌کێکیان نوێنه‌رى یه‌کگرتویش ئاماده‌ى بوه، کۆمه‌ڵى دادگه‌رى ئاماده‌یى خۆى بۆ دروستکردنى هاوپه‌یمانى هیوا راگه‌یاندوه، به‌ڵام "رۆژى (15/4/2021) به‌ڕێز نوێنه‌رى فراکسیۆنى هیوا بۆ گفتوگۆکانى دروستکردنى هاوپه‌یمانییه‌که، به کۆمه‌ڵى ڕاگه‌یاند، که زه‌مینه‌ى دروستکردنى هاوپه‌یمانیه‌تییه‌که ساز نییه‌و هۆکاره‌کانیش لاى به‌ڕێزیانن و ئاگادارى هه‌ڵوێستى ئه‌رێنى کۆمه‌ڵن." محه‌مه‌د حه‌کیم جه‌ختى کردۆته‌وه که "هه‌ر لێدوان و قسه‌یه‌ک له ده‌ره‌وه‌ى ئه‌م ڕاستیانه هه‌وڵێکى نه‌زۆکى چه‌واشه‌کارانه‌یه بۆ له‌که‌دارکردنى کۆمه‌ڵى دادگه‌رى." ده‌قى رونکردنه‌وه‌ى محه‌مه‌د حه‌کیم: هاوپه‌یمانى بڕیارێکى سیاسییه‌و جموجۆڵى ڕۆژنامه‌وانى و کۆبونه‌وه‌ى په‌رله‌مانى دروستى ناکات سه‌باره‌ت به دروستکردنى هاوپه‌یمانى هیوا، لێره‌و له‌وێ، بۆ مه‌رامى خودى و لێدان له کۆمه‌ڵى دادگه‌رى، قسه ده‌کرێت، به‌ڵام ڕاست و دروستى ئه‌م بابه‌ته له‌وه‌دایه که: کۆمه‌ڵى دادگه‌رى له کۆبونه‌وه‌کانى سه‌رکردایه‌تى و ئه‌نجومه‌نى باڵا و کۆبونه‌وه‌ى گشتى، له (11/4/2021)، بڕیاریدا که ئاماده‌یى خۆى بۆ پێکهێنانى هاوپه‌یمانى هیوا ده‌ربڕێت و لیژنه‌یه‌کیشى بۆ ئه‌و مه‌به‌سته سه‌رپشک کرد، لیژنه‌که له ڕۆژى (12/4/2021) له‌گه‌ڵ به‌ڕێز نوێنه‌رى دیاریکراوى فراکسیۆنى هیوا له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق بۆ گفتوگۆکردن له‌سه‌ر پێکهێنانى هاوپه‌یمانیه‌تییه‌که کۆبویه‌وه به‌ڕونى هه‌ڵوێستى سه‌رکردایه‌تى کۆمه‌ڵیان پێ ڕاگه‌یاندن، که ئاماده‌یه بۆ دروستکردنى هاوپه‌یمانیه‌تییه‌که، ڕۆژى دواتر کۆبونه‌وه‌یه‌کى تر کرا، که نوێنه‌رى یه‌کگرتو و کۆمه‌ڵ به‌شداربون و کۆمه‌ڵ له‌وێش هه‌ڵوێستى خۆى ڕاگه‌یاندبو که ئاماده‌ى هاوپه‌یمانین و لاریان نیه له بازنه‌ى هه‌ڵه‌بجه پاڵێوراوى هه‌ردولا کۆمه‌ڵ و یه‌کگرتوش هه‌بن، ڕۆژى (15/4/2021) به‌ڕێز نوێنه‌رى فراکسیۆنى هیوا بۆ گفتوگۆکانى دروستکردنى هاوپه‌یمانییه‌تییه‌که، به کۆمه‌ڵى ڕاگه‌یاند، که زه‌مینه‌ى دروستکردنى هاوپه‌یمانیه‌تییه‌که ساز نییه‌و هۆکاره‌کانیش لاى به‌ڕێزیانن و ئاگادارى هه‌ڵوێستى ئه‌رێنى کۆمه‌ڵن. بۆیه هه‌ر لێدوان و قسه‌یه‌ک له ده‌ره‌وه‌ى ئه‌م ڕاستیانه هه‌وڵێکى نه‌زۆکى چه‌واشه‌کارانه‌یه بۆ له‌که‌دارکردنى کۆمه‌ڵى دادگه‌رى، چونکه جه‌ماوه‌رى کوردستان شاهیدى هه‌ڵوێسته‌کانى کۆمه‌ڵ و په‌رله‌مانتارانى کۆمه‌ڵن له داکۆکى له چاکسازى و بنه‌بڕکردنى گه‌نده‌ڵى و پاراستنى یه‌کڕیزى ئه‌و ده‌نگانه‌ن که داکۆکى له مافى خه‌ڵک ده‌که‌ن. محمد حکیم جبار ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى باڵاى کۆمه‌ڵى دادگه‌رى
هاوڵاتى جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان، په‌یامێکى له‌باره‌ى سه‌ردانه‌که‌ى به‌رهه‌م سه‌رۆک کۆمارى عێراق بۆ هه‌ولێر بڵاوکرده‌وه و رایگه‌یاند،" به‌ھه‌مو توانامه‌وه پشتیوانى له‌ھه‌وڵه‌کانى سه‌رۆک به‌رھه‌م ده‌که‌م بۆ بنیاتنانى یه‌کخستن و ھه‌ماھه‌نگى له ھه‌رێمى کوردستان له‌لایه‌ک و له نێوانى حکومه‌تى ھه‌رێم و حکومه‌تى عێراق له‌لایه‌کى دیکه‌وه". قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێم، له تویتێکدا له هه‌ژمارى تایبه‌تى خۆى نوسیویه‌تی: "مایه‌ى شانازیمه که ئه‌مڕۆ پێشوازیم له سه‌رۆک به‌رھه‌م ساڵح کرد و یاوه‌رى بوم له‌ھه‌ولێر". هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:" به‌ھه‌مو توانامه‌وه پشتیوانى له‌ھه‌وڵه‌کانى سه‌رۆک به‌رھه‌م ده‌که‌م بۆ بنیاتنانى یه‌کخستن و ھه‌ماھه‌نگى له ھه‌رێمى کوردستان له‌لایه‌ک و له نێوانى حکومه‌تى ھه‌رێم و حکومه‌تى عێراق له‌لایه‌کى دیکه‌وه، له‌پێناو کۆتاییھێنان به‌ته‌واوى کێشه‌کان له‌ڕێگاى دیالۆگى ڕاسته‌وخۆ". دوێنێ چوارشه‌ممه، به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆک کۆمارى عێراق سه‌ردانى هه‌ولێرى کرد، ئه‌مڕۆش له‌گه‌ڵ مه‌سعود بارزانى سه‌رۆکى پارتى دیموکراتى کوردستان، نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان، مه‌سرور بارزانى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێم و قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێم، هه‌ریه‌ک له یه‌کێتیى نیشتمانیى کوردستان، پارتى دیموکراتى کوردستان، یه‌کگرتوى ئیسلامى و کۆمه‌ڵى دادگه‌رى کۆبوه‌وه. له‌باره‌ى ئه‌و کۆبونه‌وانه‌شه‌وه، حه‌سه‌ن جیهاد، وته‌بێژى سه‌رۆک کۆمارى عێراق، راگه‌یه‌ندراوێکى بڵاوکرده‌وه و ده‌ڵێت:"له‌کۆبونه‌وه‌کاندا باس له هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ى په‌رله‌مانى عێراق کرا به‌جۆرێک ببێته ده‌رفه‌تێک بۆ چاره‌سه‌رى قه‌یرانى حوکمڕانى و تێپه‌ڕاندنى دۆخى نه‌خوازراوى ئێستا".
هاوڵاتى گرووپێکى چه‌کدارى به ئامانجگرتنى کاروانێکى هێزه‌کانى سووریاى دیموکراتى (هه‌سه‌ده) و بریندارکردنى فه‌رمانده‌یه‌ک له پارێزگاى دێره‌زوور له باشوورى رۆژهه‌ڵاتى سووریاى راگه‌یاند. ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 29ى نیسانى 2021گرووپێک به‌ناوى (به‌رگریى میللى له ناوچه‌ى رۆژهه‌ڵات/ رۆژهه‌ڵاتى فورات به‌رپرسیارێتى به ئامانجگرتنى کاروانێکى سه‌ربازیى هه‌سه‌ده‌ى له گوندى حیسان له دۆڵى فورات له پارێزگاى دێره‌زوور، راگه‌یاندووه. گرووپه‌که رایگه‌یاندووه: له ئه‌نجامى ئه‌و هێرشه‌یاندا، خه‌لیل وه‌حش، جێگرى فه‌رمانده‌ى هه‌سه‌ده له ئه‌نجوومه‌نى سه‌ربازیى دێره‌زوور به سه‌ختى بریندار بووه و سێ پاسه‌وانیشى گیانیان له‌ده‌ست داوه.
هاوڵاتى به‌پێى راگه‌یه‌ندراوى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان، له‌ماوه‌ى 24 کاتژمێرى رابردودا ژماره‌ى ئه‌و توشبوانه‌ى له کۆرۆنا چاکبونه‌ته‌وه زیاتر بوه له‌وانه‌ى توشى کۆرۆنا بون و هاوکات 11 توشبوى ڤایرۆسه‌که‌ش گیانیان له‌ده‌ستداوه که نۆ توشبویان له پارێزگاى دهۆک بوون. پێى راگه‌یه‌ندراوه‌که له 24 سه‌عاتى رابردودا حه‌وت هه‌زارو 800 پشکنینى نوێ ئه‌نجامدراون و 868 توشبوى نوێى کۆرۆنا تۆمارکراون و 907 توشبوش چاکبونه‌ته‌وه. ده‌قى راگه‌یه‌ندراوى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى: