هاوڵاتى لیژنه‌ى وزه‌و سامانه سروشتیه‌کان له‌په‌رله‌مانى کوردستان یاداشتێک ئاراسته‌ى ئه‌نجومه‌نى هه‌رێمى نه‌وت‌و گازى هه‌رێمى کوردستان ده‌کات‌و داواده‌کات، "پاڵاوگه یاساییه‌کانى هه‌رێم بۆ دابینکردنى پێداویستیه‌کانى ناوخۆیى هه‌رێمى کوردستان بکه‌ونه‌کار". عه‌لى حه‌مه‌ساڵح سه‌رۆکى لیژنه‌ى وزه‌و سامانه سروشتیه‌کان له‌یاداشتێکدا بۆ سه‌رۆکایه‌تى په‌رله‌مانى کوردستان داوایکردوه، ئه‌و یاداشته‌یان ئاراسته‌ى (ئه‌نجومه‌نى هه‌رێمى نه‌وت‌و گازى هه‌رێمى کوردستان) بکرێت که به‌هۆى گرانى نرخ‌و خراپى کوالێتى به‌نزین‌و گازوایل، پێشنیازده‌که‌ن پاڵاوگه یاساییه‌کانى هه‌رێمى کوردستان بۆ دابینکردنى پێداویستیه‌کانى ناوخۆیى هه‌رێمى کوردستان بکه‌ونه کار. ده‌قى نوسراوى عه‌لى حه‌مه‌ساڵح:
هاوڵاتى وته‌بێژى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان رایگه‌یاند، بڕیاره ئه‌مڕۆ لیژنه‌ى باڵاى رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى کۆرۆنا کۆببێته‌وه و ره‌وشى ته‌ندروستى و خوێندن له هه‌رێمى کوردستان تاووتوێ بکات. ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 28ى نیسانى 2021، جوتیار عادل وته‌بێژى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان به‌میدیاى سه‌ر به پارتى راگه‌یاندووه، "ئه‌مڕۆ لیژنه‌ى باڵاى رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى کۆرۆنا کۆده‌بێته‌وه و هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ راپۆرته‌کانى تایبه‌ت به ره‌وشى ته‌ندروستى و خوێندن ده‌کات". دوێنێ وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ئامارى 24 کاتژمێرى رابردووى بڵاوکرده‌وه که 19 که‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌و ئه‌وه‌ش به‌رزترین ئامارى گیان له‌ده‌ستدان بووه له‌ماوه‌ى رابردوودا، چاوه‌روان ده‌کرێت به‌هۆى به‌رزبونه‌وه‌ى ئاماره‌کانى تووشبوون و گیان له‌ده‌ستدان، لیژنه‌که بریارى نوێ ده‌ربکات.
هاوڵاتى له شه‌ڕى نێوان گه‌ریلا و سه‌ربازانى تورک له قه‌ڵا به‌ده‌وى سه‌ربه هه‌رێمى زاپ پێنج سه‌ربازى دیکه‌ى سوپاى داگیرکه‌رى تورک سزادران به‌پێى میدیاى نزیک له هه‌په‌گه. به‌پێى زانیاریى سه‌رچاوه هه‌رێمییه‌کان، که ئاژانسى رۆژنیوز بڵاویکردووه‌ته‌وه" له قه‌ڵا به‌ده‌وى سه‌ربه هه‌رێمى زاپ له هه‌رێمه‌کانى پاراستنى مه‌دیا، دوێنێ شه‌ر له‌نێوان گه‌ریلاکانى ئازادى کوردستان و سوپاى داگیرکه‌رى تورک ڕوویداوه". هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌کراوه که" له‌و شه‌ڕه‌دا، پێنج سه‌ربازى سوپاى داگیرکه‌رى تورک، له‌لایه‌ن گه‌ریلاکانى ئازادیى کوردستانه‌وه سزادراون". سزادانى سه‌ربازێکى تورک له‌لایه‌ن گه‌ریلاوه
هاوڵاتى نرخى نه‌وتى خاو له بازاره‌کانى جیهاندا بۆ ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 28ى نیسان به‌رزبووه‌ته‌وه نرخى به‌رمیلێک نه‌وتى خاوى برێنت به 66 دۆلار و 18 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه ده‌کرێت، دوێنێ سێشه‌ممه به 65 دۆلار‌و 86 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه کرا. هه‌روه‌ها نرخى به‌رمیلێک نه‌وتى خاوى ئه‌مه‌ریکى(ته‌کساس) به 63 دۆلار و 27 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه ده‌کرێت، دوێنێ سێشه‌ممه له دوا داخستندا به 62 دۆلار و 93 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه کرا. هاوکات نرخى به‌رمیلێک نه‌وتى خاوى ئۆپێک پڵه‌س به 64 دۆلار‌و هه‌شت سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه ده‌کرێت، به‌ڵام دوێنێ سێشه‌ممه به 63 دۆلار‌و 91 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه‌کرا.
هاوڵاتى مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان، له میانى چاوپێکه‌وتنى له‌گه‌ڵ که‌ناڵى جه‌زیره، رایگه‌یاند:" چاوه‌رێین به‌شه بودجه‌ى هه‌رێم ره‌وانه بکرێت"، راشیگه‌یاند:" داعش تواناى ئه‌وه‌یان هه‌یه ساڵانه بڕى 150 ملیۆن دۆلاریان ده‌ست بکه‌وێت، بۆیه هێشتا چالاکى هه‌یه و ژماره‌یه‌کى زۆر ئه‌ندامى هه‌یه". مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان، له چاوپێکه‌وتنێکى له‌گه‌ڵ که‌ناڵى ئه‌لجه‌زیره، تیشکى خسته سه‌ر په‌یوه‌ندى ئێستاى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، راشیگه‌یاند: ''پابه‌ندین به سه‌رجه‌م بڕگه‌کانى یاساى بودجه، ئه‌وه‌ى له سه‌ر ئێمه‌یه جێبه‌جێى ده‌که‌ین بۆیه چاوه‌ڕێ ده‌که‌ین سه‌رۆک وه‌زیرانى فیدراڵ به‌شه بودجه‌ى هه‌رێمى کوردستان بنێرێت''. ده‌قى چاوپێکه‌وتنه‌که‌ى مه‌سرور بارزانى له‌گه‌ڵ که‌ناڵى جه‌زیره: ئه‌لجه‌زیره: سڵاوتان لێ بێت بینه‌رانى به‌ڕێز بۆ زنجیره‌یه‌کى نوێى به‌رنامه‌ى (دیدارى ئه‌مڕۆ) که خۆشحاڵم به میواندارى به‌ڕێز مه‌سرور بارزانى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان . به دۆسیه‌ى دانوستانى ستراتیجى نێوان ئه‌مه‌ریکا و عێراق ده‌ست پێ ده‌که‌م تایبه‌ت به داهاتووى هێزه ئه‌مه‌ریکییه‌کان له عێراق. لایه‌نى کوردى له ڕێیى چه‌ند نوێنه‌رێکه‌وه به‌شداره له چوارچێوه‌ى شاندى عێراقی. ئاشکرایه که جیاوازى بیروبۆچوون له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا هه‌یه سه‌باره‌ت به داهاتووى هێزه ئه‌مه‌ریکییه‌کان له عێراق. ئه‌و جیاوازییه چییه ؟ مه‌سرور بارزانی: له گفتوگۆى ستراتیژى نێوان عێراق و هه‌رێمى کوردستان له گه‌ڵ ئه‌مه‌ریکا، به مه‌به‌ستى تاوتوێکردنى پرسه ستراتیژییه‌کان، که بێگومان هه‌رێمى کوردستان ئه‌ندامه له شاندى حکومه‌تى عێراق، لایه‌نى عێراقی، له‌نێویشیان شاندى هه‌رێمى کوردستان، له‌و بڕوایه دایه، هه‌ڕه‌شه‌ى تیرۆریزم له عێراق هێشتا جیدییه، هه‌ر بۆیه هێشتا هاوکارى و یارمه‌تیدانى هێزه‌کانى هاوپه‌یمانان بۆ هێزه‌کانى عێراق له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى تیرۆردا پێویسته، ئه‌مه‌ش بۆچوونێکى هاوبه‌شى سه‌رجه‌م ئه‌ندامانى شاندى حکومه‌تى عێراقییه بۆ گفتوگۆ ستراتیژییه‌کان، له نێویشیاندا، شاندى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان. ئه‌لجه‌زیره: به‌ڵام با بزانین جیاوازیییه‌که چییه . به‌غدا ده‌یه‌وێ هێزه ئه‌مه‌ریکییه‌کان بکشێنه‌وه . قسه‌ش له باره‌ى ئه‌وه هه‌بوو ئه‌و کشانه‌وه‌یه بنکه ئه‌مه‌ریکییه‌کان له هه‌رێمى کوردستانى عێراقیش بگرێته‌وه، بۆچوونى به‌غدا و هه‌ولێر له باره‌ى بوونى ئه‌و هێزانه چییه ، به‌تایبه‌تى له سه‌ر خاکى هه‌رێمى کوردستان . مه‌سرور بارزانی: هه‌ر شتێک رووبدات پێویسته به پێى ڕێککه‌وتنێکى گشتى بێت له نێوان حکومه‌تى فیدڕاڵى عێراق و هه‌رێمى کوردستان و ئه‌مه‌ریکا. نابێت هیچ سیاسه‌تێکى جیاواز هه‌بێت. بۆیه هه‌رشتێک ڕووبدات ده‌بێ به رێککه‌وتنێکى گشتگیر بێت، هه‌روه‌کو ڕاشمانگه‌یاند ئه‌مه گفتوگۆیه‌کى ستراتیژییه له نێوان حکومه‌تى عێراقى و ئه‌مه‌ریکا، هه‌رێمى کوردستانیش به‌شێکه له‌و گفتوگۆیانه، هه‌مووشى به‌نده به‌وه‌ى دوا بڕیارى سیاسى عێراق چى ده‌بێت له‌و پرسه‌دا. هه‌رێمى کوردستان هیچ سیاسه‌تێکى جیاوازى نابێت له‌وه‌ى چ خاڵێک له‌و گفتوگۆیانه‌دا باس کراوه و رێککه‌وتنى له‌سه‌ر کراوه. ئه‌لجه‌زیره: جۆرى ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌یه چییه که هه‌ولێر و هه‌رێمى کوردستان هه‌ستى پێ ده‌کات له‌لایه‌ن داعشه‌وه؟ سه‌رئه‌نجام چ پاساوێک بۆ بوونى هێزى ئه‌مه‌ریکییه هه‌یه له هه‌رێم؟ مه‌سرور بارزانی: ئێمه له‌و بڕوایه‌داین هێشتا داعش مه‌ترسییه‌کى گه‌وره‌یه، نه‌ک ته‌نیا بۆ هه‌رێمى کوردستان، به‌ڵکو بۆ عێراق و هه‌روه‌ها بۆ ته‌واوى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و جیهانیش. داعش به ته‌واوى له‌ناو نه‌براوه، له رووى ئایدیۆلۆژییه‌وه داعش هێشتا زۆر چالاکه و هێشتا خه‌ڵک راده‌کێشێته نێو ڕیزه‌کانیانه‌وه، هه‌روه‌ک له‌م دواییانه‌شدا بینیوومانه هێشتا تواناى ئه‌نجامدانى کرده‌ى تیرۆریستیان له ناوچه جیاوازه‌کانى عێراق و سووریاش هه‌یه. ئه‌وان هێشتا تواناى ئه‌وه‌یان هه‌یه ساڵانه بڕى 150 ملیۆن دۆلاریان ده‌ست بکه‌وێت، بۆیه داعش هێشتا چالاکى هه‌یه و ئێستاش داعش ژماره‌یه‌کى زۆر ئه‌ندامى هه‌یه. بۆیه ده‌بێ ئه‌و مه‌ترسییه کۆنتڕۆڵ بکرێت، به‌بێ هاوکارى هێزه‌کانى هاوپه‌یمانانیش پێموانییه هێزه ئه‌منییه‌کانى ناوچه‌که بتوانن به ته‌نیا و له‌یه‌ک کاتدا ڕووبه‌ڕووى ئه‌و هه‌موو ته‌حه‌دییانه ببنه‌وه. ئه‌لجه‌زیره: له ماوه‌ى ڕابردوودا باسى پووچه‌ڵکردنه‌وه‌ى هه‌وڵێکتان کرد که به تیرۆریستى ناوتان برد له لایه‌ن داعش که ئامانجى هه‌ولێر بوو . دۆخى ئاسایشى هه‌رێم ئێستا چۆنه؟ مه‌سرور بارزانی: ئێمه له ناوچه‌یه‌کدا ده‌ژین، که ڕووبه‌ڕووى ئه‌و هه‌موو قه‌یران و به‌ربه‌سته ئه‌منیانه بووه‌ته‌وه، به‌ڵام هه‌روه‌کو لاى هه‌مووان ئاشکرایه هه‌رێمى کوردستان ئارامترین شوێنه له ناوچه‌که و بووه‌ته په‌ناگه‌یه‌کى سه‌قامگیر و خه‌ڵکێکى زۆر به‌هۆى شه‌ێ و کوشتار، یان هۆکارگه‌لێکى دیکه، ڕوویان له هه‌رێمى کوردستان کردووه و له کوردستان ژیان به‌سه‌رده‌به‌ن، ئه‌مه‌ش به‌هۆى ئه‌و ئارامى و سه‌قامگیرییه ڕێژه‌ییه‌ى لێره هه‌یه. بۆیه هه‌رێمى کوردستان به‌شێوه‌یه‌کى گشتى ئارامه، به‌ڵام ئه‌مه‌ش به‌و مانایه نایه‌ت، که ئێمه هه‌ڕه‌شه‌مان له‌سه‌ر نییه و له‌لایه‌ن گرووپه تیرۆریستییه‌کانه‌وه، ڕووبه‌ڕووى ئاسته‌نگ ناکرێینه‌وه. هه‌روه‌ک ئاماژه‌شت بۆ کرد له‌م دواییانه‌دا شانه‌یه‌کى داعش له هه‌رێمى کوردستان ده‌ستگیرکران، ئه‌و گرووپه پیلانیان داڕشتبوو کارى تیرۆریستى له هه‌رێمى کوردستان ئه‌نجام بده‌ن و چه‌ند شوێنێکى دیاریکراو بته‌قێننه‌وه، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه هه‌موویان ده‌ستگیرکران، ئه‌مه‌ش وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه‌که که هه‌رگیز ناکرێت ئێمه هه‌ڕه‌شه‌ى تیرۆر به که‌م بزانین، نه له هه‌رێمى کوردستان و نه له ناوچه‌کانى دیکه‌ى عێراق. هه‌ربۆیه ئێمه شانازى به هێزه‌کانى ئاسایشى خۆمان ده‌که‌ین، که توانیان ئه‌و شانه نووستووه ئاشکرا بکه‌ن، پێش ئه‌وه‌ى بتوانن کاره تیرۆیستییه‌کانیان ئه‌نجام بده‌ن. ئه‌لجه‌زیره: به ڕاى تۆ ئایا مه‌به‌ست له‌و هێرشانه ناردنى په‌یامى ڕاسته‌وخۆیه بۆ ئه‌وه‌ى هێزه‌کانى هاوپه‌یمانیى نێوده‌وڵه‌تى بکشێنه‌وه له هه‌رێمى کوردستان؟ مه‌سرور بارزانی: ڕه‌نگه ئه‌وه ئامانجه‌که بێت، به‌ڵام ئه‌وه کارێکى هه‌ڵه‌یه، له‌به‌رئه‌وه‌ى هه‌روه‌کو ده‌زانى ئه‌مه‌ریکا وڵاتێکى به‌هێزه و هاوکارى حکومه‌ت و گه‌لى عێراقیان کرد له‌وه‌ى له‌ده‌ست رژێمى دیکتاتۆرى پێشوو رزگاریان بێت. هاوکارى ئێمه‌یان کردووه له شه‌ڕى دژ به داعش، ئه‌وان لێره‌ن و له‌سه‌ر داوا و بانگهێشتى حکومه‌تى عێراقى و به ڕه‌زامه‌ندى حکومه‌تى عێراق لێره‌ن. بۆیه پرسیاره‌که ئه‌وه‌یه، که ئایا ئه‌و که‌سانه کێن و نوێنه‌رایه‌تى کێ ده‌که‌ن؟ له‌به‌ر ئه‌وه‌ى حکومه‌تى عێراقى له گفتوگۆدایه له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریکا له‌سه‌ر چاره‌نووسى هێزه‌کانى ئه‌مه‌ریکا له وڵاته‌که و ئه‌م گرووپ و هێزانه‌ش له ده‌ره‌وه‌ى داموده‌زگا فه‌رمییه‌کانى حکومه‌تى عێراقى هه‌ڵسوکه‌وت ده‌که‌ن، بۆیه ناکرێت کاره‌کانى ئه‌و گرووپانه وه‌کو بۆچوونى عێراقییه‌کان وه‌ربگیرێت، ئه‌مه ته‌نیا کار و بۆچوونى هه‌ندێ له‌و گرووپانه‌یه، که ده‌یانه‌وێت له ڕێگاى هه‌ڕه‌شه و هێرشکردنه سه‌ر هێزه‌کانى ئه‌مه‌ریکا، ناچاریان بکه‌ن له عێراق بچه‌نه ده‌رێ، پێموایه ئه‌مه‌ش ره‌وشه‌که ئه‌وه‌نده‌ى دیکه ئاڵۆزتر ده‌کات، به‌هیچ شێوه‌یه‌کیش ئه‌و رێگایه هاوکار نابێت بۆ گه‌لى عێراق و هاوکاریش نابێت له په‌یوه‌ندییه‌کانى نێوان حکومه‌تى عێراق و ئه‌مه‌ریکا، بۆیه ده‌بێ حکومه‌تى فیدڕاڵ به‌شێوه‌یه‌کى گونجاو چاره‌سه‌رێک بۆ ئه‌و پرسه بدۆزێته‌وه. ئه‌لجه‌زیره: حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستانى عێراق ده‌توانێ چى بکات بۆ وه‌ستاندنى هه‌ڕه‌شه‌ى ئه‌و گرووپانه چه‌کدارانه بۆمباران ده‌که‌ن که پێتانوایه سه‌ر به حه‌شدى شه‌عبین؟ مه‌سرور بارزانی: ئێمه چه‌ندین جار ئه‌وه‌مان دووپاتکردۆته‌وه، که له هه‌ندێ ناوچه بۆشایى ئه‌منى هه‌یه، به‌تایبه‌تى له‌و ناوچانه‌ى پێیده‌گوترێت، ناوچه جێ ناکۆکه‌کان. زۆربه‌ى هێرشه‌کان له‌وێ ئه‌نجام ده‌درێن، یانیش له‌وێ پیلانیان بۆ داده‌نرێ. بۆ نه‌هێشتنى ئه‌و بۆشاییه ئه‌منییه‌ش ئێمه له‌مێژه پێشنیازى ئه‌وه‌مان پێشکه‌ش به حکومه‌تى فیدڕاڵ و سه‌رۆک وه‌زیران کردووه، که پێویسته هێزێکى ئه‌منى هاوبه‌ش له‌و ناوچانه پێکبهێنرێت بۆ پاراستنى ناوچه‌که و رێگریش له چه‌کدارانى داعش یان هه‌ر گرووپێک بکات که کارى تیرۆرستى له‌و ناوچانه ئه‌نجام بده‌ن. بۆیه به بوونى ئه‌و هێزه هاوبه‌ش و هه‌ماهه‌نگییه وا ده‌کات گۆڕانکارییه‌کى گه‌وره ڕووبدات، ئه‌مه‌ش له ئه‌نجامدا وا ده‌کات، ئه‌و ناوچه‌یه سه‌قامگیر بێت و ده‌بێته هۆى سه‌قامگیرتربوونى دۆخى هه‌رێمى کوردستان. ئه‌لجه‌زیره: باسى ئه‌وه‌تان کرد که له په‌یوه‌ندیدا بوون له گه‌ڵ به‌غدا ده‌رباره‌ى ئه‌و ڕووداوانه‌ى دوویاره بوونه‌وه له لایه‌ن چه‌ند لایه‌نێکه‌وه که له سه‌ر حه‌شدى شه‌عبى ده‌ژمێردرێن. وه‌ڵامى به‌غدا چى بوو سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته ؟ مه‌سرور بارزانی: له‌سه‌ره‌تا ده‌بێ بڵێم که چه‌ندین گرووپى جیاواز له‌نێو حه‌شدى شه‌عبى هه‌ن بۆیه ناکرێت ئێمه ئه‌و کاره به‌شێوه‌یه‌کى گشتى لێک بده‌ینه‌وه و ته‌واوى حه‌شدى شه‌عبى تۆمه‌تبار بکه‌ین. هه‌روه‌ها گرووپیش هه‌ن له ده‌ره‌وه‌ى یاسان و به‌شێکیش نین له ده‌زگا فه‌رمییه‌کانى حکومه‌تى عێراقى و هه‌تا گوێش له حکومه‌تى عێراقى ناگرن به‌ڵکو ڕووبه‌ڕووى حکومه‌تیش ده‌وه‌ستنه‌وه، بۆیه ده‌بێ ئه‌و جۆره گرووپ و که‌سانه بهێنرێنه ژێر کۆنتڕۆڵى ده‌وڵه‌ته‌وه. ئه‌لجه‌زیره: تا چ ڕاده‌ییه‌ک کۆنترۆڵکردنى ئه‌و هێزانه‌ى حه‌شدى شه‌عبى و وه‌ستاندنى ئه‌و هێرشانه ، په‌یوه‌ندى به هۆکاره‌کانى ناوخۆ و په‌یوه‌ندى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و لایه‌نى هه‌رێمى و نێوده‌وڵه‌تى هه‌یه ؟ مه‌سرور بارزانی: بێگومان ئه‌و هێرشانه بۆ ئه‌وه‌یه زیان به په‌یوه‌ندییه‌کانى هه‌ولێر و به‌غدا و هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندییه‌کانى عێراق و کۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى بگه‌یه‌نێت. بۆیه هه‌رکه‌سێک له پشت ئه‌و هێرشانه‌وه بێت، خزمه‌تى به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانى گه‌ل و حکومه‌تى عێراق ناکات. ده‌بێ حکومه‌تى فیدڕاڵ چاره‌سه‌رێک بۆ ئه‌م کێشه‌یه بدۆزێته‌وه، ئێمه‌ش وه‌کو حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان ئاماده‌ین به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ک هاوکارى حکومه‌تى فیدڕاڵ بکه‌ین تاوه‌کو ئه‌و جۆره به‌ربه‌ست و هه‌ڕه‌شانه سنووردار بکه‌ین. ئه‌لجه‌زیره: هه‌ڵوێستى تاران له‌مباره‌یه‌وه چییه؟ مه‌سرور بارزانی: من نازانم به‌ته‌واوه‌تى مه‌به‌ستت چییه، به‌ڵام ئێران دراوسێمانه و به‌رژه‌وه‌ندى و سیاسه‌تى خۆى له عێراق هه‌یه، سیاسه‌ته‌کانى ئێمه‌ش زۆر ڕوون و ئاشکران، ده‌مانه‌وێت په‌یوه‌ندییه‌کى باشمان له‌گه‌ڵ هه‌موو دراوسێکانمان هه‌بێت، له‌نێویشیان ئێران. ئێمه سنوورێکى دوورودرێژمان له‌گه‌ڵ ئێران هه‌یه، به‌رژوه‌ندى بازرگانى و ئه‌منى هاوبه‌شمان هه‌یه، بۆیه هیوادارین که په‌یوه‌ندییه‌کانمان به‌هێزتر بێت له‌سه‌ر بنه‌ماى ڕێزگرتنى هاوبه‌ش، که ده‌ستوه‌ردان له کاروبارى یه‌کترى نه‌کرێت. ئه‌لجه‌زیره: مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه له چوارچێوه‌ى ئه‌و دانوستانه‌ى ده‌کرێت ده‌رباره‌ى ڕێککه‌وتنى ناوه‌کى و هۆکاره په‌یوه‌ندیداره‌کاتى تر‌ى هه‌رێمیی، هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندى ئه‌و گرووپانه له گه‌ڵ ئێران. مه‌به‌ستم هه‌ڵوێستى ئێرانه له‌م دۆسیه‌یه؟ مه‌سرور بارزانی: له‌راستیدا ئێمه ته‌نیا ده‌توانین له‌سه‌ر بنه‌ماى ڕاگه‌یاندراوه فه‌رمییه‌کان بڕیار بده‌ین، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا ئه‌وان هیچ به‌رپرسیارێتییه‌کیان له‌و کارانه ڕانه‌گه‌یاندووه. بێگومان ده‌شزانین ئه‌وان سیاسه‌تێکى ڕوونیان هه‌یه له‌به‌رامبه‌ر بوونى هێزه‌کانى هاوپه‌یمانان له عێراق و ئه‌و سیاسه‌ته‌شیان به ئاشکرا له میدیاکان ڕاگه‌یاندووه، به‌ڵام ئه‌وه‌ى په‌یوه‌ندى به ئێمه‌وه هه‌یه و په‌یوه‌ست به په‌یوه‌ندییه‌کانمان بێت له‌گه‌ڵ ئێران، ئێمه خوازیارین په‌یوه‌ندییه‌کى باش و دۆستانه‌مان هه‌بێت له‌گه‌ڵیان، په‌یوه‌ندییه‌ک له‌سه‌ر بنه‌ماى رێزگرتنى هاوبه‌ش و ده‌ست له کاروبارى یه‌کترى وه‌رنه‌ده‌ین، ئه‌مه‌ش سیاسه‌تى ئێمه بووه و له‌وباره‌یه‌شه‌وه، راشکاوبووین و له‌سه‌ر هه‌مان سیاسه‌تیش به‌رده‌وام ده‌بین. ئه‌لجه‌زیره: په‌یوه‌ندى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا چۆن ده‌بینین دواى په‌سه‌ندکردنى یاساى بودجه‌ى 2021 که ماوه‌ى چوار مانگ دواکه‌وت به هۆى کێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌کان و جیاوازى بیروبۆچوونى هه‌ردوولا، هه‌ولێر و به‌غدا ؟ مه‌سرور بارزانی: له دواى په‌سه‌ندکردنى یاساى بودجه، په‌یوه‌ندییه‌کان باشتر بوون، به‌ڵام له‌رووى پڕاکتیکى و کرده‌ییه‌وه هێشتا هیچ کارێک نه‌کراوه. هێشتا چاوه‌ڕێى سه‌رۆک وه‌زیران و حکومه‌تى عێراقى ده‌که‌ین به‌شه بودجه‌ى هه‌رێم ڕه‌وانه بکه‌ن، له‌سه‌ر بنه‌ماى ئه‌و رێککه‌وتنه‌ى هه‌مانه. ئێمه ڕامانگه‌یاندووه به ته‌واوى پابه‌ندین به سه‌رجه‌م ئه‌و بڕگانه‌ى رێککه‌وتنه‌که، ئه‌وه‌ى په‌یوه‌سته به ئێمه جێبه‌جێى ده‌که‌ین، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش چاوه‌ڕێ ده‌که‌ین سه‌رۆک وه‌زیران و حکومه‌تى فیدڕاڵى بودجه‌ى هه‌رێمى کوردستان ره‌وانه بکه‌ن، هه‌روه‌کو ده‌شزانن ئێستا ئێمه له مانگى نیسانداین، به‌ڵام ئه‌وا بۆ ماوه‌ى 10 مانگ ده‌بێت حکومه‌تى فیدڕاڵ هیچ بڕه پاره‌یه‌کى بۆ هه‌رێمى کوردستان ڕه‌وانه نه‌کردووه. بۆیه چاوه‌ڕێش ده‌که‌م و هانى سه‌رۆک وه‌زیران ده‌ده‌م پشکى بودجه‌ى هه‌رێمى کوردستان ره‌وانه بکات. ئه‌لجه‌زیره: دواى ئه‌وه‌ى بودجه په‌سه‌ند کرا، پێشبینى ده‌که‌ن که‌ى ئه‌و ڕێککه‌وتنه جێبه‌جێ بکرێت؟ مه‌سرور بارزانی: ئێمه چاوه‌ڕێى جێبه‌جێکردنى رێککه‌وتنه‌که ده‌که‌ین و ئه‌وه‌ش له ڕاستیدا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رۆک وه‌زیران و حکومه‌تى فیدڕاڵ، که میکانزمێک دابنێن، هیچ به‌ربه‌ستێکى یاسایى نه‌ماوه، ته‌نیا ئه‌وه ماوه یاساکه به‌زووترین کات جێبه‌جێ بکرێت، ئه‌مه‌ش پێموایه هه‌نگاوێکى گرنگ و پێویسته. ئه‌لجه‌زیره: هه‌ر سه‌باره‌ت به ڕێکخستنه‌وه‌ى په‌یوه‌ندى له گه‌ڵ حکومه‌تى فیدراڵى ، ڕێککه‌وتنێک له نێوانتان هه‌بوو سه‌باره‌ت به شنگال که به ڕێککه‌وتننامه‌ى شنگال ناسراوه بۆ ده‌رکردنى گرووپه چه‌کداره‌کان به‌تایبه‌تى په‌که‌که له‌و ناوچه‌یه. هه‌روه‌ها فشارى تورکیا له‌مباره‌یه‌وه هه‌بووه، به‌ڵام سه‌ره‌ڕاى تێپه‌ڕبوونى شه‌ش مانگ به سه‌ر ڕێککه‌وتنه‌که ، بۆ تا ئێستا جێبه‌جێ نه‌کراوه ؟ مه‌سرور بارزانی: ئه‌وه رێککه‌وتنێکى باش بوو له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، ره‌نگه ئه‌مه‌ش ببێته ده‌روازه‌یه‌ک، یان ده‌ستپێکێک بۆ چاره‌سه‌رکردنى کێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌کانى دیکه له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا. به‌داخه‌وه رێککه‌وتنه‌که به کرده‌یى جێبه‌جێنه‌کراوه، ئه‌مه‌ش له‌به‌رئه‌وه‌ى هه‌ندێ له هێزه یاساییه‌کان رووبه‌ڕووى ده‌سه‌ڵاتى هێزه‌کانى فیدڕاڵى بوونه‌ته‌وه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش، بوونى هێزه‌کانى په‌که‌که به‌ربه‌ستێکى دیکه بووه له‌به‌رده‌م جێبه‌جێنه‌کردنى ئه‌و رێککه‌وتنه، ئێمه‌ش هه‌تا ئێستا چاوه‌ڕێى حکومه‌تى فیدڕاڵى ده‌که‌ین، که هه‌نگاو بنێت و به‌رپرسیارێتییه‌که‌ى له چوارچێوه‌ى ئه‌م رێککه‌وتنه جێبه‌جێ بکات، چونکه پێمانوایه ئه‌و رێککه‌وتنه، نه‌ک ته‌نیا په‌یوه‌ندییه‌کانى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا باشتر ده‌کات، به‌ڵکو دۆخى ته‌واوى ناوچه‌که‌ش به گشتى سه‌قامگیر ده‌کات. ئه‌لجه‌زیره: کاریگه‌ریى ململانێى په‌که‌که و تورکیا ئاشکرایه له سه‌ر هه‌رێمى کوردستان ، به تایبه‌تى که چه‌ندین گوند له ژێر کۆنترۆڵى حکومه‌تى هه‌رێمدا نه‌ماون به هۆى بوونى چه‌کدارانى په‌که‌که له‌و شوێنانه ، ئه‌مه‌ش وایکردووه تورکیا بێته ناوچه‌که‌وه . له‌مباره‌یه‌وه ده‌توانن چى بکه‌ن.؟ مه‌سرور بارزانی: پێشه‌کى ده‌مه‌وێت ئه‌وه‌تان به‌بیر بهێنمه‌وه، که ئه‌مه کێشه‌ى ناوخۆى تورکیایه و هێنرایه نێو خاکى هه‌رێمه‌که‌مانه‌وه، ئه‌وه کێشه‌ى نێوان په‌که‌که و تورکیایه، نه کێشه‌ى عێراق و نه کێشه‌ى ئێمه‌یه. ئه‌م کێشه‌یه رووبه‌ڕووى ئێمه کراوه‌ته‌وه، به‌تایبه‌تى له‌و کاته‌ى ئێمه سه‌رقاڵى رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى داعش بووین. زۆربه‌ى هێزه‌کانمان ته‌رخانکرابوون بۆ شه‌ڕى دژ به داعش و ئه‌و ناوچه‌یه‌ش بێ هێز مابوونه‌وه. به‌داخه‌وه په‌که‌که ئه‌و هه‌له‌ى قۆسته‌وه و هه‌وڵیدا هه‌ژموونى خۆى فراوانتر بکات، به‌تایبه‌تى له رووى سه‌ربازییه‌وه له‌و ناوچانه، بۆیه هێزه‌کانى په‌که‌که ده‌ستیان گرت به‌سه‌ر ئه‌و ناوچانه‌ی، که هێزه‌کانمانى تێدا بوون، زۆرێک له خه‌ڵکى سڤیلى ناوچه‌که‌ش به‌هۆى ئه‌و شه‌ێ و ناسه‌قامگیرییه‌ى له‌و ناوچه‌یه له نێوان تورکیا و په‌که‌که هه‌یه، نه‌یانتوانیوه بگه‌ڕێنه‌وه نێو ماڵى خۆیان. به‌هۆى ناکۆکى و شه‌ڕه‌وه، نزیکه‌ى 800 گوند له‌و ناوچانه ئاوه‌دان نه‌کراونه‌ته‌وه. ده‌ستپێکردنه‌وه‌ى ئاڵۆزییه‌کانى ئه‌م دواییه‌ش ژماره‌یه‌کى دیکه‌ى خه‌ڵکى ناوچه‌که‌ى ناچار کردووه له گونده‌کانیان ئاواره بن، ئێستاش پرسیاره‌که ئه‌وه‌یه، که ئایا بۆچى په‌که‌که لێره‌یه؟ نابێت په‌که‌که لێره بێت، نابێت ئه‌وان خۆیان به به‌دیل بناسێنن. ئه‌وان به‌جۆرێک هه‌ڵسوکه‌وت ده‌که‌ن، رێگه به جووتیاران ناده‌ن بچنه سه‌ر زه‌وییه‌کانى خۆیان، ئه‌وان خۆیان به به‌دیلى ده‌سه‌ڵات ده‌ناسێنن. بێگومان له‌میانه‌ى شه‌ڕه به‌رده‌وامه‌که‌شیان له‌گه‌ڵ تورکیادا، ناوچه‌که زیاتر ناسه‌قامگیر بووه بۆ خه‌ڵکى ناوچه‌که، که ده‌یانه‌وێت بگه‌ڕێنه‌وه بۆ شوێنه‌کانى خۆیان. ئه‌وه‌ى ئێمه ده‌مانه‌وێت ئه‌وه‌یه، که داوا له په‌که‌که بکه‌ین هه‌رێمه‌که‌مان به‌جێبھێڵن و رێز له ده‌سه‌ڵاتى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان بگرن، تورکیاش له‌وه تێبگات، کاتێک دۆخى ناوچه‌که سه‌قامگیر بووه‌وه، چاوه‌ڕێ ده‌که‌ین تورکیاش بکشێته‌وه نێو خاکى خۆی. ئه‌لجه‌زیره: ئایا تا چه‌ند ئه‌وه کاریگه‌ریى له سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌کانتان له‌گه‌ڵ تورکیا هه‌یه ؟ مه‌سرور بارزانی: ئێمه په‌یوه‌ندى ئابووریمان له‌گه‌ڵ تورکیا هه‌یه. رێگه‌م بده بیرتان بێنمه‌وه که کورد هه‌مووى په‌که‌که نییه. بۆیه په‌یوه‌ندى کورد و تورکیا ناکرێت ته‌نیا له چوارچێوه‌ى په‌یوه‌ندییه‌کانى تورکیا و په‌که‌که ته‌ماشا بکرێت. تورکیا کێشه‌ى له‌گه‌ڵ په‌که‌که هه‌یه، ئێمه په‌یوه‌ندییه‌کى باشمان له‌گه‌ڵیان هه‌یه، هه‌روه‌کو چۆن له‌گه‌ڵ هه‌موو دراوسێکانمان هه‌یه. هیواخوازیشین په‌یوه‌ندییه بازرگانى و ئابوورییه‌کانمان په‌ره پێبده‌ین و تێشده‌گه‌ین له‌وه‌ى هه‌موومان نیگه‌رانین به‌رامبه‌ر به دۆخى ئه‌منى وڵاتانى خۆمان، بۆیه په‌یوه‌ندییه‌کانمان له‌گه‌ڵ تورکیا ئاسایین. ئه‌لجه‌زیره: سه‌باره‌ى به کۆرۆنا و شه‌ڕى جیهانیى بۆ ڕووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ى ئه‌م په‌تایه ، دۆخى ته‌ندروستى هه‌رێم به چ شێوه‌یه‌که له هه‌رێمى کوردستانى عێراق . که ئێمه هه‌موومان ڕووداوه دڵته‌زێنه‌که‌ى نه‌خۆشخانه‌ى ئیبن خه‌تیبى به‌غدامان دیت؟ مه‌سرور بارزانی: زۆر به‌داخین بۆ ئه‌و ڕووداوه‌ى له نه‌خۆشخانه‌ى ئیبن ئه‌لخه‌تیب له به‌غدا روویدا، په‌یوه‌ندیم به سه‌رۆک وه‌زیرانه‌وه کرد و سه‌رخۆشى خۆمانمان پێگه‌یاند. له‌هه‌مان کاتیش‌دا ئاماده‌یى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان‌مان راگه‌یاند له‌وه‌ى نه‌خۆشخانه‌کانمان ئاماده‌ن بریندارانى ئه‌و رووداوه، یاخود ئه‌و نه‌خۆشانه‌ى پێویستیان به‌چاره‌سه‌ر هه‌یه، له‌خۆبگرێت. به‌شێوه‌یه‌کى گشتى ڤایرۆسى کۆرۆنا بۆته کێشه، نه‌ک ته‌نیا بۆ ئێمه، به‌ڵکو بۆته کێشه بۆ سه‌رانسه‌رى جیهان. له کوردستانیش ژماره‌ى که‌یسه‌کان په‌یوه‌سته به شه‌پۆله‌کان و هه‌ندێجار ژماره‌ى رۆژانه ده‌چێته خوار سه‌د که‌یس و هه‌ندێجاریش سه‌روو چه‌ند سه‌د که‌یسێک له رۆژێکدا. پێموابێت هه‌ماهه‌نگییه‌کى باش له نێوان وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى و رێکخراوى ته‌ندروستى جیهانى و هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى عێراقى هه‌یه، سه‌باره‌ت به کۆنتڕۆڵکردنى ئه‌و په‌تایه و دابینکردنى ڤاکسین بۆ هاووڵاتیان. ئێمه هیواخوازین ڤاکسینى زیاترمان به‌ده‌ست بگات له‌به‌رئه‌وه‌ى پرسى گه‌یاندنى ڤاکسین بۆ هه‌رێمى کوردستان زۆر خاوه و ژماره‌شیان زۆر که‌مه. بۆیه ئه‌مه هه‌لێکى باشه بۆ ئه‌وه‌ى ڕایبگه‌یه‌نم که ئێمه پێویستمان به بڕێکى زیاترى ڤاکسین له هه‌رێمى کوردستان هه‌یه، چونکه پێموایه دواجار ڤاکسین هاوکار ده‌بێت له‌وه‌ى بگه‌ڕێینه‌وه دۆخى ئاسایى ژیان، نه‌ک ته‌نیا له هه‌رێمى کوردستان، به‌ڵکو له ته‌واوى عێراقیش. ئه‌لجه‌زیره: ئایا حکومه‌ت پێداچوونه‌وه‌ى به پێداویستییه ته‌ندروستییه‌کان بۆ نموونه وه‌کو ئۆکسیجن و ڕێوشوێنه‌کانى سه‌لامه‌تى کردووه؟ مه‌سرور بارزانی: به‌داخه‌وه پێموانییه که‌رتى ته‌ندروستى له عێراق له دۆخێکى باش‌دا بێت. بۆیه پێموانییه ئه‌وان کارى زیاتر له‌وه‌ى هه‌یه بتوانن ئه‌نجامى بده‌ن. زۆربه‌ى پێداویستییه‌کانمان به خۆمان دابینى ده‌که‌ین. هه‌ندێ هه‌ماهه‌نگیى له نێوان وه‌زاره‌ته‌کانى ته‌ندروستى هه‌رێمى کوردستان و حکومه‌تى فیدڕاڵ‌دا هه‌یه، ئه‌وان ئه‌و پێداویستیانه‌ى له‌به‌رده‌ستیانه ده‌توانن دابینى بکه‌ن، به‌ڵام بێگومان ئێمه چاوه‌ڕێى زیاتر ده‌که‌ین. چاوه‌ڕێش ده‌که‌ین حکومه‌تى عێراق گرنگى زیاتر به که‌رتى ته‌ندروستى بدات، له‌و رێگایه‌شه‌وه هاوکارى زیاترى هه‌رێمى کوردستان بکات. ئه‌لجه‌زیره: زۆر سوپاس بۆ به‌ڕێز مه‌سرور بارزانى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان بۆ به‌شداریکردنتان له به‌رنامه‌ى ( دیدارى ئه‌مڕۆ ). مه‌سرور بارزانی: سوپاستان ده‌که‌م.
هاوڵاتى هاوسه‌رۆکانى یه‌کێتیى نیشتمانى کوردستان پێشوازییان له وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران کرد، له کۆبوونه‌وه‌یاندا جه‌حتیان له ئارامى ناوچه‌که کرده‌وه‌و گفتوگۆ له‌باره‌ى به‌ره‌و پێشبردنى په‌یوه‌ندییه‌کان، به‌ھێزکردنى ھاریکاریى ئابوورى و بازرگانى نێوان ھه‌رێمى کوردستان و ئێران کرایه‌وه. محه‌ممه‌د جه‌واد زه‌ریف، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران سه‌ردانى بافڵ تاڵه‌بانى و لاهوور جه‌نگی، هاوسه‌رۆکانى یه‌کێتى کرد، له دیداره‌که‌دا هه‌ریه‌ک له ره‌فعه‌ت عه‌بدوڵڵا و ده‌رباز کۆسره‌ت ره‌سوول کارگێڕان و سۆران جه‌مال تاھیر، ئه‌ندامى مه‌کته‌بى سیاسى ئاماده بوون. به‌پێى راگه‌یێندراوى بافڵ تاڵه‌بانى که له په‌ڕه‌ى فه‌رمیى فه‌یسبووکى خۆى بڵاویکردووه‌ته‌وه، هاوسه‌رۆکانى یه‌کێتى جه‌ختیان له ئارامى و سه‌قامگیریى ناوچه‌که کردووه‌ته‌وه و ئاشتى و ئاسایشى عێراق و هه‌رێمى کوردستانیان به فاکته‌رێکى گرنگ زانیوه بۆ پاراستن و ئارامى ده‌وڵه‌تانى دراوسێ.
هاوڵاتى سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان و وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران، په‌یوه‌ندییه‌کان و دۆخى ناوچه‌که تاوتوێ ده‌که‌ن و جه‌واد زه‌ریف نیگه‌رانى وڵاته‌که‌ى بۆ هێرشه موشه‌کییه‌که‌ى هه‌ولێر گه‌یانده نێچیرڤان بارزانى به‌پێى راگه‌یه‌ندراوى سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێمى کوردستان ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 27ى نیسانى 2021، نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان، پێشوازى له محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى کۆمارى ئیسلامیى ئێران و شاندێکى یاوه‌رى کرد که له باڵیۆزى ئێران له عێراق، سه‌رکونسوڵى گشتیى ئێران له هه‌ولێر، کۆنسوڵى ئێران له سلێمانى و ژماره‌یه‌ک له کاربه‌ده‌ست و ڕاوێژکارانى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئێران، پێکهاتبوو. له کۆبوونه‌وه‌یه‌کدا که‌جێگرانى سه‌رۆک و ژماریه‌ک له به‌رپرسانى هه‌رێمى کوردستان ئاماده‌ى بوون، نێچیرڤان بارزانى باسى له په‌یوه‌ندیى له‌مێژینه‌ى هه‌رێمى کوردستان و کۆمارى ئیسلامیى ئێران و پشتیوانیى به‌رده‌وامى ئێران بۆ هه‌رێمى کوردستان له کاته سه‌خته‌کاندا کرد، دووپاتیشى کرده‌وه که هه‌رێمى کوردستان فاکته‌ر‌ى ئارامى و سه‌قامگیرى ده‌بێت، به بایه‌خه‌وه و له‌سه‌ر بنه‌ماى دراوسێیه‌تیى باش و به‌رژه‌وه‌ندیى هاوبه‌ش، له په‌یوه‌ندییه‌کانى له‌گه‌ڵ ئێران ده‌ڕوانێت. لاى خۆیه‌وه محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف وێڕاى دووپاتکردنه‌وه‌ى خواستى وڵاته‌که‌ى بۆ بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه مێژویییه‌کانى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى کوردستان، "نیگه‌رانى به‌رامبه‌ر به‌و هێرشه مووشه‌کیانه‌ى کرانه سه‌ر هه‌ولێر نیشان دا" و جه‌ختى له‌وه کرده‌وه که ئێران ده‌یه‌وێت ناوچه‌که ئارام و سه‌قامگیر بێت و بوونى سه‌قامگیرى و په‌یوه‌ندیى ئابوورى و بازرگانیى باش، له به‌رژوه‌ندیى هه‌ردولادایه. هاوکات تاوتوێکردنى دۆخى عێراق به‌گشتی، شه‌ڕى داعش و بوونى هاوپه‌یمانان له عێراق، هه‌ڵبژاردنى داهاتووى عێراق، ڕێککه‌وتنى هه‌ولێر ـ به‌غدا بۆ ئاسایکردنه‌وه‌ى دۆخى شه‌نگال، فراونکردنى په‌یوه‌ندییه ئابوورى و بازرگانییه‌کانى عێراق و هه‌رێمى کوردستان له‌گه‌ڵ ئێران و جووڵه‌ى بازرگانیى سه‌ر سنووره‌کانى نێوانیان، په‌یوه‌ندییه‌کانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و په‌ره‌سه‌نده‌کانى ناوچه‌که، لایه‌نێکى دیکه‌ى کۆبوونه‌وه‌که بوون.
هاوڵاتى هێزه‌کانى گه‌ریلا، وه‌ڵامى هێرشه‌کانى ده‌وڵه‌تى داگیرکه‌رى تورک بۆ سه‌ر هه‌رێمه‌کانى پاراستنى مه‌دیا، ده‌ده‌نه‌وه و له چالاکییه‌کانى گه‌ریلادا، چه‌ندین سه‌نگه‌ر تێکشکان و سزادرانى ٣٣ سه‌رباز و هێزى تایبه‌تى سوپاى تورک، پشتڕاست کراوه‌ته‌وه و ده‌شڵێن:" چوار گه‌ریلامان شه‌هید بووه". ئۆپه‌راسیۆنى داگیرکاریى ده‌وڵه‌تى تورک که بۆ سه‌رهه‌رێمه‌کانى مه‌تینا، ئاڤاشین و زاپى سه‌ر به هه‌رێمه‌کانى پاراستنى مه‌دیا ده‌ستى پێ‌کردبوو، به‌رده‌وامه، چالاکیى گه‌ریلاکانى ئازادیى کوردستانیش له چوارچێوه‌ى هه‌ڵمه‌تى شۆڕشگێڕیى (هه‌ڵۆکانى زاگرۆس)، (جه‌نگى خابوور) و (جه‌نگى هه‌فتانین) له دژى داگیرکه‌ران، به‌رده‌وامه. هه‌په‌گه ڕاگه‌یه‌نراوێکى له‌وباره‌یه‌وه بڵاوکردوه‌ته‌وه که ئه‌مه ده‌قه‌که‌یه‌تی: (هه‌ڵمه‌تى شۆڕشگێڕیى هه‌ڵۆکانى زاگرۆس) چالاکیى هێزه‌کانى ئێمه له چوارچێوه‌ى (هه‌ڵمه‌تى شۆڕشگێڕیى هه‌ڵۆکانى زاگرۆس)دا وه‌هایه: ٢٥ى نیسان له کاتژمێر ٠٨:٢٠ هێزه‌کانى ئێمه له سه‌ر گردى مام ڕه‌شۆى زاپ، له دژى سه‌ربازانى سوپاى تورک چالاکییان ئه‌نجام دا، له‌و چالاکییه به کاریگه‌ره ٢ داگیرکه‌رسزا دران. ٢٦ى نیسان له کاتژمێر ٠٧:٤٠ و ١١:٠٠ هێزه‌کانى ئێمه له دژى سه‌ربازانى سوپاى تورک له سه‌ر گردى شه‌هید سه‌ردارى هه‌رێمى زاپ، ٢ چالاکییان ئه‌نجام دا و که به‌وهۆیه‌وه سه‌ربازێک سزا درا و یه‌کیکى تریش بریندار بوو. ٢٦ى نیسان داگیرکه‌ران له سه‌ر گردى شه‌هید سه‌ردارى هه‌رێمى زاپ، جێگیر بوون، کاتژمێر نێوان ١٤:٠٠ بۆ ١٥:٠٠ به هاوه‌ن و دۆشکه کرانه ئامانج و له‌و چالاکییه‌دا، ژماره‌ى سزادراوان و برینداره‌کانى دوژمن نه‌زانراوه و دواى چالاکییه‌که‌یش، سوپاى تورک ناوچه‌که‌ى به خه‌ستى بۆردومان کرد. له ڕۆژى ٢٦ى نیسان، له کاتژمێر ١٧:٠٠ داگیرکه‌ران له سه‌ر گردى شه‌هید موونزۆرى هه‌رێمى زاپ، کرانه ئامانج. له‌و چالاکییه‌دا داگیرکه‌ران به ڕاکت ٤جار کرانه ئامانج و له‌و چالاکییه‌دا ٢ داگیرکه‌ر سزادران و دواى ئه‌و چالاکییه به هه‌لیکۆپته‌ر ناوچه‌که بۆردومان کرا. له ڕۆژى ٢٦ نیسان له کاتژمێر ١٧:٤٠ خوله‌ک دوو سه‌نگه‌رى داگیرکه‌ران که له ده‌ڤه‌رى شه‌هید سورخوێن له زاپ جێگیر ببوون، کرانه ئامانج. له سه‌نگه‌رى یه‌که‌مدا ٣ داگیرکه‌ر سزا دران و کامێراى چاودێرى و سه‌نگه‌ره‌که تێکشکا. له سه‌نگه‌رى دووهه‌مدا ٢ داگیرکه‌رسزا دران. له‌و چالاکییه‌دا، به گشتى ٥ داگیرکه‌ر سزا دران و کامیرایه‌کى چاودێریش تێکشکا. له ڕۆژى ٢٧ى نیسان، له کاتژمێر ٠٧:٣٠ له گردى شه‌هید سه‌ردارى ئاڤاشین له نزیکه‌وه له داگیرکه‌ران درا، له‌و چالاکییه‌دا، سزادرانى ٢سه‌ربا ز و برینداربوونى ٢ سه‌ربازى تر‌ى تورک پشتڕاست کرایه‌وه. ڕۆژى ٢٧ى نیسان له کاتژمێر ١٠:٣٠ خوله‌کدا له دژى داگیرکه‌ران له‌سه‌ر گردى شه‌هید سه‌ردارى هه‌رێمى ئاڤاشین، به کاتیوشا چالاکى ئه‌نجام درا و به سه‌رکه‌وتوویى دوژمن کرایه ئامانج. (هه‌ڵمه‌تى شۆڕشگێڕى جه‌نگى هه‌فتانین) له چوارچێوه‌ى هه‌ڵمه‌تى جه‌نگى هه‌فتانین، هێزه‌کانى ئێمه ڕۆژى ٢٣ى نیسان له کاتژمێر ١٣:٤٠ له هه‌رێمى هه‌فتانین له ناوچه‌ى شه‌هید که‌ندال له دژى داگیرکه‌ران ٢ چالاکییان ئه‌نجام دا، له‌چالاکییه‌که‌دا، سه‌نگه‌رێکى داگیرکه‌ران کرایه ئامانج که تێیدا ٤ سه‌ربازسزا دران. له‌چالاکییه‌که‌ى تردا ٣ داگیرکه‌ر سزا دران، به گشتى ٧ سه‌ربازى سوپاى تورک سزا دران. (له ئاڤاشین ٤ گه‌ریلا شه‌هید بوون) له ڕۆژى ٢٣ى نیسان له ناوچه‌ى مام ڕه‌شۆ له‌هه‌رێمى ئاڤاشین له‌کاتى لێدانى سوپاى تورک، هاوڕێیانى قاره‌مانى ئێمه، به ناوه‌کانى ئاسیا، دلگه‌ش، ئه‌کین و چیاگه‌ر، به چه‌کى قوورس دوژمنیان کرده ئامانج و گورزیان له هه‌لیکۆپته‌رێک دا. هاوڕێیانى ئێمه به‌درێژایى شه‌و، شه‌ڕیان کرد و ڕێگه‌یان به داگیرکه‌ران نه‌دا. له ئه‌نجامى بۆردومانى ئاسمانی‌دا هه‌ر ٤ هاوڕێى ئێمه شه‌هید بوون. هاوڕێیانى ئێمه، سینگى خۆیان کرده قه‌ڵغان بۆ پاراستنى باشوورى کوردستان له هه‌مبه‌ر هێرشى داگیرکاریى ده‌وڵه‌تى تورک، به شۆڕشگێڕییه‌کى ئاپۆیى له‌دژى داگیرکه‌ران وه‌ستانه‌وه و گورزى سه‌ختیان له داگیرکه‌ران وه‌شاند. سه‌رخۆشیى له بنه‌ماڵه‌ى هێژاى هه‌ڤالانى شه‌هید و گه‌لى کوردستانى وڵاتپارێز ده‌که‌ین و سوێند ده‌خوین له‌سه‌ر ڕێگه‌ى شه‌هیدان، ئامانجى ئه‌وان که ڕێبه‌رایه‌تى ئازاد و کوردستانیکى ئازاده، مسۆگه‌ر بکه‌ین. (هێرشى ئاسمانیى داگیرکه‌ران) سوپاى داگیرکه‌رى تورک، به‌رده‌وام هه‌رێمه‌کانى پاراستنى مه‌دیا بۆردومان ده‌کات. ٢٦ى نیسان کاتژمێر ٠٠:١٥ گوندى ئۆرێ -ى قادى شه‌هید ڕۆسته‌م-ى هه‌رێمى زاپ بۆردومان کرا. له ٢٦ى نیسان له کاتژمێر ٠٩:٣٠ تابوورى عه‌ره‌بان-ى هه‌رێمى ئاڤاشین، کاتژمێر ١٦:٥٠ قادى قارتاڵ ٢ جار بۆدرومان کرا. ٢٦ نیسان ناوچه‌ى شووکێ-ى هه‌رێمى ئاڤاشین بۆردومان کرا. ٢٧ى نیسان کاتژمێر ٠٧:٢٠ ناوچه‌ى وه‌رخلێ-ى ئاڤاشین بۆردومان کرا. ٢٧ى نیسان کاتژمێر ٠٧:٣٠ گردى شه‌هید شا‌هێدى هه‌رێمى زاپ بۆردومان کرا.
هاوڵاتی ماڵپەڕی (The National Interest)ی ئەمریكی تایبەت بەلێكۆڵێنەوەو شیكردنەوەی سەربازیی، شیكردنەوەیەكی دەربارەی دۆخی پێشمەرگە كردووەو باس لەئەوە دەكات كەدوای (33) ساڵ لەئەنفال، هێشتا كورد نەیتوانیوە پێشمەرگە بكاتە سوپایەكی نیشتمانی و بیپارێزێت. رۆژی 19ی نیسانی 2021 لەماڵپەرەكە بڵاوكراوەتەوەو تێیدا زۆر بەوردی باسی بارودۆخی پێشمەرگە لەهەرێمی كوردستان دەكات. باسی لەئەوە كردووە، كەهەر لەسەرەتاوە دروستبوونی پێشمەرگە بۆ بەرگریكردن و پاراستنی خاكی كوردستان و نەتەوەی كورد بووە، بەڵام تائێستا نەیتوانیوە ئەو ئامانجەی بپێكێت و لەتاقیكردنەوە سەختەكاندا، بەردەوام شكستی هێناوە. بۆ ئەوەش ئاشبەتاڵی ساڵی 1975 دەكاتە نموونە، كاتێك عێراق و ئێران رێككەوتنی جەزائیریان كرد، كورد نەیتوانی بەبێ پشتیوانیی ئێران درێژە بەخەبات بدات. دواتریش ساڵی 1988 كاتێك جەنگی عێراق – ئێران وەستاو رژێمی بەعس تەواوی هێزەكانی بەرەو كوردستان ئاراستەكرد، هێزی پێشمەرگە، كەئەوكات نزیكەی شەش بۆ (10) هەزار پێشمەرگە دەبوون، نەیانتوانی لەبەرامبەر ئەو سوپا زەبەلاحەدا خۆیان بگرن و كوردستانیان جێهێشت. راپۆرتە شیكارییەكە نووسیویەتی:» بەهەمان شێوەی ساڵی هەشتاكان، هێزی پێشمەرگە، بەڤێرژنە مۆدێرنترو، تەمویلكراوترو، پڕ چەكترەكەیەوە، نەیتوانی لەساڵی 2014دا رێگا لەكۆمەڵكوژی ئێزدییەكان بگرێت و كاتێك داعش هێرشیانكرد، بەبێ بەرگری ناوچەكانیان چۆڵكرد‌و ئێزدییەكان جینۆسایدكران. «بەشێك لەئەوانەی لەگەڵ داعشدا بوون، بەعسییە كۆنەكانی وەك عیززەت دوری و چەندینی تربوون كە بەشدارو پلانداڕێژەری ئەنفال بوون، بەڵام كورد كەئەنفالی بینیبوو، هەرگیز كارێكی نەكردبوو دڵنیابێت لەوەی دووبارە نابێتەوە». دواتر راپۆرتەكە باس لەزۆریی هێزە ئەمنییەكان و زۆریی ژمارەی پێشمەرگە دەكات و ئەوە دەخاتە بەرچاو، كە هێزە ئەمنییەكان لەهەرێمی كوردستان زۆر زۆرن و لەژێر چەندین ناوی وەك ئاسایش و دژەتیرۆرو چەندینی تردا كۆبوونەتەوە، ئەوانە رۆڵی هێزی ئەمنیی ناخۆیی دەگێڕن و پێشمەرگەش رۆڵی سوپا‌و دەڵێت:»ژمارەی هێزی پێشمەرگە لەهەرێمێكی پێنج ملیۆنیدا، (150) هەزار پێشمەرگەیە، ئەوەش لەژمارەی سەربازانی سوپای زۆر وڵاتی ناوچەكە زیاترە، لەوانە ئیمارات و ئازەربایجان و قەتەر، ئەو ژمارە زۆرەی پێشمەرگەو هێزە ئەمنییەكان وایانكردووە، هەرێمی كوردستان ببێتە هەرێمێكی سەربازیی». «كاتێك داعش بەچەند سەد كەسێكەوە هێرشی كرد، شەنگال بەبێ بەرگری رادەستكراو چارەكێكی هەولێری پایتەخت چۆڵیكرد تا بەهاناوە هاتنی ئێرانییەكان و هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی داعش شارەكەی رزگاركرد، ساڵی 2017ش كاتێك حەشدی شەعبی هێرشیكردەسەر كەركوك و ناوچەكانی تر، پێشمەرگە تەنیا دوو كاتژمێر توانی بەرگری بكات، ئەوەش دیارترین تاقیكردنەوە بوو بۆ هەرێم و سەلماندی كە ئەگەر هێزی سوپا بڕوخێت، ئەوا هێزە ئەمنیەكانی تر هەمویان زیادەو بێسوودن». راپۆرتەكە ئاماژەی بەقارەمانێتیی پێشمەرگە كردووە لەڕووبەڕووبوونەوەی داعشدا‌و باس لەوە دەكات لەوكاتەدا پێشمەرگەكان بەپارەو چەكی خۆیان شەڕیان كردووەو سەلماندوویانە كە بەتواناترین جەنگاوەرن و ئەوەی وایكردووە ئەو ماوەیە بتوانن بەرەنگاری داعش ببنەوە، جوامێریی پێشمەرگەكان و هاوكارییەكانی هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی بووە، بەتایبەتی لەمەشق و راهێنایاندا. هەروەها شیكردنەوەكە، ئەو هۆكارانە دەخاتەڕوو كە وایكردووە پێشمەرگە لەئەم دۆخەدابێت و شیكەرەوەكان بگەنە ئەو ئەنجامەی ناتوانێت كوردستان بپارێزێت. یەكەمین هۆكار كە باسی دەكات گەندەڵییە و نموونەی ئەو هاوكارییانە دەهێنێتەوە كە لەكاتی شەڕی داعشدا دەدرایە پێشمەرگەو دەنووسێت:»هاوپەیمانان مەشق و هاوكارییان بۆ پێشمەرگە دابین دەكرد، هەرچەندە زۆرینەی هاوكارییەكان بۆ بەرژەوەندیی كەسیی بەكاردەهێندران. بۆ نموونە ئەو چەك و پێداویستییانەی بۆ ئەوان دەنێردرا، دواتر لەبازاڕی رەشدا بەردەست دەبوو. پێشمەرگە ناوبانگی باشترین جەنگاوەری دژی داعشی بەدەستهێنا، بەڵام خراپیی ئیدارەدان و هەڵە ستراتیجییەكان و گەندەڵی، وایانكرد پێشمەرگە شكستبهێنێت لە بەدیهێنانی ئامانجەكانی». هاوكات جەختلەوە دەكاتەوە كە «حكومەتی هەرێم لەسەرەتای دروستبوونیەوە، نەیتوانیوە هێزی پێشمەرگە بكاتە هێزێكی سەربازیی راستەقینەو یەكگرتوو»، هۆكاری سەرەكی ئەوەش ئەوەیە، كەوێڕای بوونی وەزارەتی پێشمەرگە، بەڵام فەرماندەیی هێزەكان بەدەست هەردوو حزبی دەسەڵاتداری پارتی و یەكێتییەوەنو ئەو شەڕە ناوخۆییانەی لە (40) ساڵی رابردوودا دژی یەكتری كردوویانە، بووەتە هۆی بێمتمانەیی لەنێوان ئەو دوو هێزەداو وایكردووە هێزێكی یەكگرتووی رێكخراو دروستنەبێت و وەزارەت هیچ دەسەڵاتێكی نەبێت بەسەریاندا. راپۆرتەكە هێمای بۆ ئەوەشكردووە ئەگەرچی چەند لیوایەكی هاوبەش دروستكراوە لەژێر سەرپەرشتیی هاوپەیمانێی نێودەوڵەتیدا، بەڵام ژمارەیان كەمەو فەرماندەكانی ئەو لیوایانەش بەسەر دوو حزبەكەدا دابەشبوون و زیاتر گوێڕایەڵی ئەوانن وەك لە وەزارەت. لەلایەكی ترەوە، حكومەتی هەرێم وێڕای چەندین بودجەی زەبەلاح و هاوكاریی نێودەوڵەتی، تائێستا چەكی پێویستی بۆ پێشمەرگە دابین نەكردووەو تەنیا چەكی سوكیان پێیە، كە زۆرینەی كڵاشنیكۆڤی چینیی ژەنگاوی و دەستی دوون و تائێستا نە هێزو نە بەرگریی ئاسمانیی نییە و پێشمەرگەش درعی نییە. بۆیە هێشتا پێشمەرگە هێزێكە زیاتر بۆ شەڕی پارتیزانی دەبێت، وەك لەوەی هێزێكی سوپایی بێت و بەرگریی لەوڵاتێك و گەلێك بكات. وەلانان و گرنگینەدان بەپێشمەرگە وەك هۆكارێكی تر لەشیكردنەوەكەدا خراوەتەڕوو نووسراوە:»تواناكانی پێشمەرگە بەهۆی هۆكارە ناوخۆییەكانەوە بەڕادەیەكی زۆر داڕماوە، ئەوان موچەكانیان زۆر كەمەو ساڵانە چوار بۆ شەش موچە وەردەگرن و بەنزیكەیی سەرجەم پێشمەرگەكان كارێكی تر دەكەن بۆ دابینكردنی بژێوییان». لەڕووی گەندەڵیشەوە نووسیویەتی:»بڕێكی زۆری بودجەی دیاریكراو بۆ پێشمەرگە ئیختلاس دەكرێت بۆ هێزەكانی سەر بەماڵباتە سیاسییەكان و فەوجە تایبەتەكان، ئەو هێزو فەوجانەش تەنیا خزمەتی یەكێتی و پارتی و هەندێك لەحزبە بچووكەكان دەكەن و بۆ پارێزگاریكردن لەموڵك و سامانی كەسایەتییەكانی ئەو حزبانە بەكاردێن.» بەهۆی ئەو هۆكارانەوە، شیكارییەكە دەگاتە ئەو دەرئەنجامەی لەكۆتاییەكەیدا بنووسێت: «وەك ئەوەی مێژوو چەندبارە نیشانی دەدات، ئاسایشی سەربازیی لەهەرێمی كوردستان بەردەوام شكستی هێناوەتەوەو بووەتە هۆی لەدەستدانی زۆرێك لەدەستكەوتە سیاسی و ئابوری و كۆمەڵایەتییەكان. ئێستاش، لەسنوری بێ دەریای هەرێمی كوردستاندا، پێشمەرگە بەردەوامە لەپاراستنی كیانێكی سیاسی لەبەرامبەر ئەویتردا. گەندەڵی و پشتگوێخستن، وای لەئەو هێزە كردووە، نەتوانێت بەرپەرچی هەڕەشە جۆراوجۆرەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بداتەوە. (33) ساڵ دوای هەڵمەتەكانی ئەنفال، كوردی عێراق نەیانتوانیوە بوونی خۆیان مسۆگەر بكەن. هێزی پێشمەرگە كە بۆ رزگاركردنی كورد دامەزرا، ناتوانێت گرەنتیی مانەوەیان بكات، نەك ئازادییان».
هاوڵاتى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان پێشوازى له وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى کۆمارى ئیسلامى ئێران ده‌کات و تێیدا گفتوگۆ کرا له‌باره‌ى په‌ره‌پێدانى په‌یوه‌ندییه‌کانى نێوان هه‌ردوولا له‌سه‌ر بنه‌ماى به‌رژوه‌ندى هاوبه‌ش و به‌ره‌وپێشبردنى په‌یوه‌ندى ئابوورى و ئالوگۆڕى بازرگانى کرایه‌وه. ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 27ى نیسانى 2021، مه‌سرور بارزانى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان، پێشوازى له محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى کۆمارى ئیسلامى ئێران کرد. به‌پێى راگه‌یه‌ندراوى سه‌رۆکایه‌تى حکومه‌تى هه‌رێم، له دیداره‌که‌دا که قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌ت ئاماده‌ى بوو، گفتوگۆ ده‌رباره‌ى په‌ره‌پێدانى په‌یوه‌ندییه‌کانى نێوان هه‌رێمى کوردستان و کۆمارى ئیسلامى ئێران کرا ، له سه‌ر بنه‌ماى ڕێز و به‌رژوه‌ندى هاوبه‌ش . هه‌روه‌ها جه‌خت له به‌ره‌وپێشبردنى په‌یوه‌ندى ئابوورى و ئالوگۆڕى بازرگانى کرایه‌وه . هاوکات، په‌یوه‌ندییه‌کانى نێوان هه‌رێمى کوردستان و حکومه‌تى فیدراڵى و گرنگیى جێبه‌حێکردن و پابه‌ندبوون به یاساى بودجه‌ى گشتیى و ناردنى شایسته داراییه‌کانى هه‌رێمى کوردستان له لایه‌ن حکومه‌تى فیدراڵییه‌وه، ته‌وه‌رێکى دیکه‌ى گفتوگۆکان بوو.
هاوڵاتى سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان و سه‌رۆکى په‌رله‌مانى کوردستان کۆبوونه‌وه و تێیدا جه‌خت له‌هه‌ماهه‌نگى و هاریکارى نێوان هه‌ردوو سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێم و په‌رله‌مانى کوردستان کرایه‌وه. ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه27ى نیسانى 2021، نیچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکی هه‌رێمى کوردستان پێشوازى له ڕێواز فایه‌ق سه‌رۆکى په‌رله‌مانى کوردستان کۆبویه‌وه. له کۆبوونه‌وه‌که‌دا دۆخى هه‌رێمى کوردستان و پرۆسه‌ى سیاسى و پێویستیى یه‌کڕیزى و ته‌بایى بۆ تێپه‌ڕاندنى سه‌ختى و قه‌یرانه‌کان تاوتوێ کرا و هه‌ردوولا جه‌ختیان له گرنگیى هاریکارى و هه‌ماهه‌نگیى نێوان سه‌رۆکایه‌تییه‌کانى هه‌رێمى کوردستان کرایه‌وه. دۆخى عێراق به‌گشتی، په‌یوه‌ندییه‌کانى هه‌ولێر – به‌غدا و گفتوگۆى چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کانیان و چه‌ند پرسێکى جێى بایه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێکى دیکه‌ى کۆبوونه‌وه‌که بوو
هاوڵاتى دواى ئه‌وه‌ى به‌همه‌ن عه‌بدوڵا په‌رله‌مانتارێکى پارتى، له‌کۆبونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆى په‌رله‌مان جێگرى سه‌رۆک حکومه‌تى هه‌رێم که سه‌رۆکى لیژنه‌ى باڵاى بایۆمه‌تریه تۆمه‌تبار کرد به‌وه‌ى ئه‌وانه‌ى موچه‌ى نایاسایى وه‌رده‌گرن ئاماده نییه واژۆ له‌سه‌ر برینى موچه‌کانیان بکات،لیژنه‌ى باڵاى بایۆمه‌تری روونکردنه‌وه‌ى له‌سه‌ر ده‌دات. له‌ڕونکردنه‌وه‌یه‌کدا لیژنه‌ی باڵای بایۆمه‌تریى ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌کات که موچه‌ى 16 هه‌زارو 505 که‌س که فره موچه‌ى نایاساییان ھه‌بووه راگیراوه‌و له‌ئێستادا لێکۆڵینه‌وه له‌موچه‌ى زیاتر له 36 هه‌زار موچه‌خۆرى تر ده‌کرێت‌و بڕیاریان له‌سه‌ر ده‌درێت. روونکردنه‌وه‌یه‌ک له‌لیژنه‌ی باڵای بایۆمه‌ترییه‌وه بۆ ڕای گشتی: له‌کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مانى کوردستاندا، ٢٧/٤، په‌رله‌مانتارێکى فراکسیۆنى پارتى دیموکراتى کوردستان له قسه‌کانیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه که به‌رێز سه‌رپه‌رشتیارى لیژنه‌ی باڵای تۆمارى بایۆمه‌ترى ئیمزا له‌سه‌ر ئه‌و فه‌رمانه ناکات که فره مووچه‌ى نایاسایى و بن دیواره‌کان فه‌سڵ بکرێن. وه‌ک لیژنه‌ی باڵای تۆمارى بایۆمه‌ترى ئه‌و ووتانه‌ی ئه‌و په‌رله‌مانتاره ره‌ت ده‌که‌ینه‌وه و رایده‌گه‌یه‌نین؛ به‌هیچ شێوه‌یه‌ک شتى له‌و جۆره نییه و دوا بڕیارى لیژنه‌ش له‌باره‌یه‌وه ئه‌وه بوو که مووچه‌ى ١٦٥٠٥ که‌س که فره مووچه‌ى نایاساییان ھه‌بوو راگیراوه و له‌ھه‌مانکاتددا ئێستا لێکۆڵینه‌وه ده‌کرێت له موچه‌ى زیاتر له ٣٦٠٠٠ مووچه‌خۆرى تر و دواتریش بڕیار له‌سه‌ر ئه‌وانیش ده‌درێت. بۆیه دیاره ئه‌و په‌رله‌مانتاره به‌ڕێزه له‌بێ ئاگایى خۆیه‌وه ئه‌و قسانه‌ى کردووه، بۆ هه‌موو لایه‌کیشى روون ده‌که‌ینه‌وه که‌پرۆسه‌ی بایۆمه‌ترى به‌رده‌وامه و یه‌کێکه له ده‌ستکه‌وته گرنگه‌کانى کابینه‌کانى هه‌شت و نۆى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان. لیژنه‌ى باڵاى تۆمارى بایۆمه‌ترى
هاوڵاتى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران، گه‌یشته هه‌ولێر و بڕیاره چه‌ند کۆبوونه‌وه‌یه‌ک له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى هه‌رێمى کوردستان بکات، بێجگه له‌به‌رپرسانى حکومى له‌گه‌ڵ مه‌سعود بارزانى و هاوسه‌رۆکانى یه‌کێتى کۆده‌بێته‌وه. پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ، محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران گه‌یشته شارى هه‌ولێر و له‌لایه‌ن قوباد تاڵه‌بانی، جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێم وسه‌فین دزه‌یی، به‌رپرسى فه‌رمانگه‌ى په‌یوه‌ندییه‌کانى ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێم و ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د، وه‌زیرى ناوخۆى هه‌رێمى کوردستانه‌وه پێشوازیى لێ‌کرا و چه‌ند کۆبوونه‌وه‌یه‌ک له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى هه‌رێمى کوردستان، بکات. نازم ده‌باغ، نوێنه‌رى حکومه‌تى هه‌رێم له ئێران، به میدیاکانى ڕاگه‌یاندوه: سه‌ردانه‌که‌ى زه‌ریف بۆ هه‌ولێر، په‌یامى ئه‌وه‌ى تێدایه که په‌یوه‌ندییه‌کانى نێوان تاران و هه‌ولێر له ئاستێکى باشدان. ده‌باغ وتویشیه‌تی: وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران، په‌یامه تایبه‌ته‌کانى تاران له ڕووى بازرگانى و ئه‌منى و پاراستنى ناوچه‌که‌وه، ده‌دات به هه‌ولێر. هاوکات زه‌ریف له‌گه‌ڵ مه‌سعود بارزانى سه‌رۆکى پارتى کۆبوویه‌وه‌و بڕیاره له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانى و لاهور شێخ جه‌نگى هاوسه‌رۆکانى یه‌کێتى کۆببێته‌وه. دوێنێ محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران، به سه‌رۆکایه‌تیى شاندێکى وڵاته‌که‌ی، گه‌یشته به‌غداى پایته‌ختى عێراق و دواى پێشوازیلێکردنى له‌لایه‌ن فوئاد حسێن، هاوتا عێراقییه‌که‌یه‌وه، له‌گه‌ڵ سه‌رۆک کۆمار و سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق کۆبوه‌وه.
هاوڵاتی عەلی حەمەساڵح رایگەیاند "قەبارەکەی گەندەڵی و قۆخکاری لە زەویدا گەیشتوەتە زیاتر لە 15 ملیار دۆلار، خەڵک هەبوە زەویەکیان پێداوە و داویەتی بە 30 ملیۆن دۆلار عەلی حەمەساڵح، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان ئەمڕۆ لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند،" "قەبارەکەی گەندەڵی و قۆخکاری لە زەویدا گەیشتوەتە زیاتر لە 15 ملیار دۆلار، خەڵک هەبوە زەویەکیان پێداوە و داویەتی بە 30 ملیۆن دۆلار، ئەو زەویەی شاری خەونەکان مەتر مەتر فرۆشراوە و نزیکەی 800 ملیۆن دۆلاری دەستکەوتوە، بەبێ ئەوەی هیچ پڕۆژەیەکی لەسەر ئەنجامبدەن". باسی لەوەشكرد لەدوای تێپەڕبونی 10 مانگ بەسەر جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی لە هەرێمی کوردستان بەشی هەرەزۆری ماددە گرنگەکانی ئەو یاسایە کارێکی ئەوتۆی تیادا نەکراوە، کە دەیان هەزار کەس لە لیوا، عەمید و عەقید و وەزیر، بریکاری وەزیری و بەڕێوەبەری گشتی کە بەنایاسایی خانەنشین کراون، تا ئێستا موچەی یەک کەس نەبڕدراوە، کە بەپێی زانیاریەکانی ئەوان 63000 (شەست و سێ هەزار) کەس بە نایاسایی بە پلەی سەربازی خانەنشین کراون. ئاماژەی بەوەشکرد، خانەنشینی پلە باڵا‌و پلە تایبەتەکان بە نایاسایی کراون، ماوەی حەوت مانگە فایلەکان جیاکراونەتەوە و 1169 کەس بە وەزیر و بریکاری وەزیری و تاوەکو خواتر خانەنشین کراون، ناوەکانیش جیاکراوەتەوە بەڵام تا ئێستا موچەکانیان رانەگیراوە تاوەکو راستاندنی بۆ بکەن، ئەوانەشی خانەنشینی مەدەنین تائێستا کاری تیادا نەکراوە و لە نێوان هەولێر و سلێمانی ناکۆکی هەیە بۆیە نەچوەتە بواری جێبەجێکردنەوە. عەلی حەمەساڵح باسی لەوەشکردوە، لەکۆی فایلی شەهیدان کە نزیکەی 96000 (نەوەد و شەش) هەزار شەهید هەیە 2438 (دو هەزار و چوارسەدو سی و هەشت) شەهید راستاندن بۆ فایلەکانیان کراوە، "سەدان کەس کراون بە کەمئەندامی سەنگەر بەبێ ئەوەی لە سەنگەردا بوبن و مانگانە 2000000 (دو ملیۆن دینار)یان هەیە و تا ئێستا دەستکاری نەکراوە. ئەوەشی خستەڕو، "من سەرۆکی لیژنەی سامانە سروشتییەکانم لە پەرلەمانی کوردستان داوای بینینی وەزیری سامانە سروشتیەکانم کردوە بەڵام تا ئێستام نەمبینیوە، بەڵام وەڵامی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان ناداتەوە و نایەت، بەداخەوە حکومەت ئەوە پەرلەمانی دەوێت کە خۆی کاری پێیەتی".