هاوڵاتى کۆمیته‌ى په‌یوه‌ندییه‌کانى کۆما جڤاکێن کوردستان(که‌جه‌که) ڕایده‌گه‌یه‌نێت" هێرشى تورکیا بۆ سه‌ر خاکى هه‌رێمى پاراستنى مێدیا به‌ڕه‌زامه‌ندى سه‌رۆک وه‌زیرانى هه‌رێمى کوردستانه". ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه 25ى 2021، کۆمیته‌ى په‌یوه‌ندییه‌کانى کۆما جڤاکێن کوردستان(که‌جه‌که) له به‌یاننامه‌یه‌کدا ئاماژه‌ى به‌وه‌کردووه، به‌رپرسانى تورکیا له‌گه‌ل به‌رپرسانى وڵاتانى ئه‌ورووپایى و ئه‌مریکادا چاوپێکه‌وتنیان ئه‌نجامداوه و ئه‌مه ده‌رخه‌رى ئه‌وه‌یه که ئه‌م هێرشه به پشتگیرى و ده‌ستوورى ئه‌و وڵاتانه کراوه. هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌شکراوه که"له‌گه‌ل سه‌رۆک وه‌زیرى هه‌رێمى کوردستان قسه‌کراوه و ئه‌ویش ئه‌رێنى داوه، گه‌له‌کۆمه‌ى نێونه‌ته‌وه‌یى که ساڵى 1999 له‌سه‌ر شه‌خسى رێبه‌ر ئاپۆ و له‌دژى ته‌ڤگه‌رى ئازادى کوردستان کرا". له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌که‌دا ئه‌وه‌ش هاتووه" ئه‌م هێرشانه بۆ ته‌واو کردنى قڕکردنى کوردان هێرشێکى به‌رفراوانه. هێرش له‌سه‌ر به‌شێکى مه‌زن له هه‌رێمه‌کانى پاراستنى مه‌دیا ئه‌نجام ده‌درێت که له ژێر کۆنتڕۆڵى گه‌ریلادایه". ده‌قى راگه‌یه‌نراوى کۆماجڤاکێن کوردستان(که‌جه‌که): " ده‌وڵه‌تى تورک له شه‌وى ٢٣ له‌سه‌ر ٢٤ى نیسان له هه‌رێمه‌کانى پاراستنى مه‌دیا که له ژێر کۆنتڕۆڵى گه‌ریلادایه، ده‌ستى به هێرشێکى به‌رفراوانکردووه. دواى تێکشکاندنى له گارێ، چاوه‌ڕوانى ئه‌م هێرشه ده‌کرا، له‌خۆیدا پلانى تێکبردن که له هاوینى ٢٠١٤ ئاماده‌کرابوو، به ته‌سفیه‌کردنى تێکۆشانى ئازادیى گه‌لى کورد بۆ ته‌واوکردنى قڕکردنى کوردان بوو. ئه‌م هێرشانه بۆ ته‌واو کردنى قڕکردنى کوردان هێرشێکى به‌رفراوانه. هێرش له‌سه‌ر به‌شێکى مه‌زن له هه‌رێمه‌کانى پاراستنى مه‌دیا ئه‌نجام ده‌درێت که له ژێر کۆنتڕۆڵى گه‌ریلادایه. ئه‌م هێرشه بۆ ئامانجێکى به‌م ڕه‌نگه‌یه. به زانابوون و به پلان له ساڵیداى کۆمه‌ڵکووژیى ئه‌رمه‌نییه‌کان ده‌تیان به هێرش کرد. به شێوه‌یه‌کى ئاشکرا ئه‌و په‌یامه ' چۆن ئه‌رمه‌نییه‌کانمان قڕکرد، چاره‌نووسى ئێوه‌ش ئاواها ده‌بێت' ده‌ده‌ن. چۆن قڕکردنى ئه‌رمه‌نییه‌کان به پشتگیرى ئه‌ڵمانیا و بێده‌نگى وڵاتانى ئه‌ورووپایى و ئامریکا ئه‌نجامدرا، ده‌خوازن قڕکردنى کوردانیش به بێده‌نگى و پشتگیرى ئه‌ڵمانیا و وڵاتانى ئه‌ورووپایى و ئامریکا پێک بهێنێت. پیش ئه‌م هێرشه‌ى بۆ قڕکردن، به‌رپرسانى تورک له‌گه‌ل به‌رپرسانى وڵاتانى ئه‌ورووپایى و ئه‌مریکادا چاوپێکه‌وتنیان ئه‌نجامداوه و ئه‌مه ده‌رخه‌رى ئه‌وه‌یه که ئه‌م هێرشه به پشتگیرى و ده‌ستوورى ئه‌و وڵاتانه کراوه. هه‌روه‌ها له‌گه‌ل سه‌رۆک وه‌زیرى هه‌رێمى کوردستان قسه‌کراوه و ئه‌ویش ئه‌رێنى داوه. گه‌له‌کۆمه‌ى نێونه‌ته‌وه‌یى که ساڵى ١٩٩٩ له‌سه‌ر شه‌خسى رێبه‌ر ئاپۆ و له‌دژى ته‌ڤگه‌رى ئازادى کوردستان کرا، ئه‌مڕۆ به‌م شێوه‌یه به‌رده‌وام ده‌کات. ئه‌مریکا و وڵاتانى ئه‌ورووپایى به هۆى به‌رژه‌وه‌ندى شه‌خسى و بۆ ئه‌وه‌ى ده‌وڵه‌تى تورک به‌کار بهێنن، قڕکردنى کوردانیان ئه‌رێ کردووه، پشتگیرى ئه‌م قڕکردنه ده‌که‌ن. هه‌روه‌ها به ئه‌رێ کردنى قڕکردنى کوردان ده‌خوازن هه‌ندێک کێشه‌ى خۆیان له‌گه‌ل تورکیا چاره‌سه‌ربکه‌ن، تورکیاش بۆ قڕکردنى کوردان خاکى تورکیا پێشکه‌شى هێزه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان ده‌کات. ده‌وله‌تى تورکیا ئه‌رێ کردن و پشتگیرى هێزه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کانیان ورگرت. له‌سه‌ره‌تادا په‌ده‌که بێده‌نگى هێزه سیاسیه کوردییه‌کان به واتاى ڕه‌واییدانه به‌م هێرشانه. له هه‌ر کوێ له دژى کورد هێرشێک ئه‌نجام بدرێت ده‌بێت هێزه سیاسى و گه‌لى کورد ناره‌زایه‌تى نیشان بده‌ن. به پێى به‌رپرسیاره‌تى نه‌ته‌وه‌یى خۆیان ماماڵه بکه‌ن، بێده‌نگى هێزه سیاسییه‌کان قه‌بووڵ ناکرێت. کاتێک له‌دژى باشوورى کوردستان هێرش ئه‌نجامدرا، په‌که‌که، گه‌ریلا و گه‌لى کورد ده‌ستبه‌جى هه‌ڵویستیان نیشاندا و ڕابوون. جێگه‌ى تێرامانه که گه‌لو په‌ده‌که له هه‌مبه‌ر هێرشێکى ئاوه‌ها به‌رفراوان بێده‌نگه. په‌ده‌که ماوه‌ى سالێکه گه‌لیک قادى گه‌ریلاى گه‌مارۆ داوه. له‌خواکورک ده‌رکه‌وت که به ئاشکرا پشتگیرى ده‌وڵه‌تى تورکیاى کرد و به‌م شێوه‌یه هه‌ڵویستى خۆى له‌هه‌مبه‌ر ده‌وڵه‌تى تورک ئاشکرا کرد. گه‌لى کورد چاوه‌ڕوانه که په‌ده‌که له دژى ئه‌م هێرشانه هه‌ڵوێستێکى ئاشکرا نیشان بدات.به‌هۆى ئه‌وه‌ى به‌م شێوه‌یه لێکده‌درێته‌وه که هێرشى داگیرکارى ده‌وڵه‌تى تورک له‌سه‌ر بنگه‌ى پشتگیرى هێزه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان ئه‌نجامدراوه . په‌ده‌که به‌شدارى هێرشه‌کانى ده‌وڵه‌تى تورک نه‌بێتیش، به هه‌ڵویست و بێده‌نگى خۆى له هه‌مبه‌ر ئه‌م هێرشانه، ده‌که‌وێته دۆخێکى ئاوه‌ها که ڕه‌وایى داوه به‌م هێرشانه و پشتگیرى ده‌کات. ئه‌گه‌ر په‌ده‌که و هێزه سیاسییه کوردییه‌کان له‌دژى هێرشه‌کان رابن، ده‌وڵه‌تى تورک نا‌توانیت له قادى نێونه‌ته‌وه‌ییدا پشتگیرى وه‌ربگرێت، ناویرێت له‌م ئاسته‌دا هیرش بکات. ئه‌م هێرشه‌ى ده‌وڵه‌تى تورک هاوکات هێڕشێکى ئاوه‌هایه که ئیراده‌ى سیاسى حکومه‌تى عێراقى نه‌بینیوه و هه‌ڕه‌شه له یه‌کپارچه‌یى عێراقیش ده‌کات. هه‌ربۆیه ئه‌گه‌ر عێراق له‌دژى ئه‌م هێڕشانه‌دا هه‌ڵویستێک نیشان بدات ناڕه‌وایى هێرشه‌کانى تورکیا نیشان ده‌دات و لاوزى ده‌کات. ئه‌گه‌ر عێراق له دژى ئه‌م هێرشانه هه‌ڵویست نیشان نه‌دات ئه‌وا هێرشه‌کانى تورکیا ئاسایى ده‌بیت و له‌دژى یه‌کپارچه‌یى عێراق هێرش بکات. ئه‌گه‌ر عێراق ئه‌م هێرشانه له دژى یه‌کپارچه‌یى خۆى ببینێت، ده‌بێت ڕاگه‌یه‌نراو بدات، داواى کۆتایى هێنان به هێرشه‌کان بکات و به‌م شێوه‌یه به‌رپرسیاره‌تى خۆى به‌جێگه بهێنێت. یان به بێده‌نگى ده‌سه‌ڵاتدارى عێراقیش شه‌ریکى ئه‌م هێرشانه‌ن، له لایه‌کیشه‌وه به هه‌لوێستى خۆى له‌دژى تورکیا ڕۆلێکى مێژوویى ده‌گێڕێت. گه‌لى کورد، دۆست و هێزه دیموکراتیکه‌کان ده‌بێت بزانن که ئه‌م هێرشه بۆ قڕکردنه.ته‌نیا له دژى گه‌ریلا نییه، له‌شه‌خسى گه‌ریلا له‌دژى هه‌موو گه‌لى کورده. به‌ته‌مان به ته‌سفیه‌کردنى گه‌ریلا پرۆژه‌ى قڕکردنى گه‌لى کورد ته‌واو بکه‌ن. نه ته‌نیا له باکوورى کوردستان، ده‌خوازن که هێزه‌کانى ئازادى له هه‌موو پارچه‌کانى کوردستان ته‌سفیه بکه‌ن و به‌م شێوه‌یه کورد قڕبکه‌ن. هاوکات ئه‌م هێرشه له‌دژى ده‌ستکه‌وته‌کان و ناوچه ئازاده‌کانى باشوورى کوردستان و رۆژئاوایه. ده‌بیت مرۆڤ نه‌که‌وێته ناو چاوه‌روانییه‌کى ئاوه‌ها دا که ته‌نیا به‌رخۆدانى گه‌ریلا کۆتایى به داگیرکارى ده‌هێنێت. ئه‌م هێرشه له دژى ته‌واوى کوردانه. هێرشێکه بۆ له ناوبردنى گه‌لى کورده. هه‌ر بۆیه ده‌بیت کوردان له هه‌رشوینێک ڕاپه‌ڕن و له‌گه‌ل گه‌ریلا ببنه یه‌ک. تێکۆشانى ئازادى و دیموکراسى ته‌نیا به تێکۆشانى ئازدى گه‌ریلا سه‌رناکه‌وێت. ده‌بێت گه‌ل و گه‌ریلا یه‌کبگرن، له دژى دژمنى داگیرکه‌ر تێکۆشانى هاوبه‌ش بکه‌ن. راپه‌ڕینى گه‌لى کورد له نه‌ورۆز و هه‌ڵویست نیشاندانیان، ده‌بێت له گه‌ل تێکۆشانى گه‌ریلادا ببێته یه‌ک. گه‌ریلا به رۆحى هه‌فتانین و گارێ به شیوه‌یه‌کى فیدایى شه‌ڕده‌کات. له‌م چوارچێوه‌یه‌دا بۆ شکاندنى هێرشێکى ئاوه‌ها به‌رفراوان ده‌بیت گه‌ل و گه‌ریلا ببنه یه‌ک و ولامێکى مێژوویى بده‌ن به‌م هێرشانه. کات ئه‌و کاته‌یه که به به ڕۆحى هه‌ڵمه‌تی' کات کاتى ئازادیه' گه‌ل رابیت. هێرشه داگیرکارییه‌کى ده‌وڵه‌تى تورک له سه‌رهه‌رێمه‌کانى پاراستنى مه‌دیا هاوکات هێرشى داگیرکردن و خستنه سه‌ر خۆى باشوورى کوردستانه. به ته‌سفیه‌کردنى گه‌ریلا ده‌خوازیت ناوه‌ند و سه‌رچاوه‌ى به‌رخۆدانى باشوورى کوردستان بێکاریگه‌ر بکات، ئیراده‌ى سیاسى هێزه‌کانى باشوورى کوردستان بشکێنێت و باشوورى کوردستانیش بخاته ناو سیسته‌مى قڕکرد. هه‌ربۆیه هونه‌رمه‌ندان و ڕ‌ۆشنبیرانى باشوورى کوردستان که جیلى پێشه‌نگى کۆمه‌ڵگه‌ن ، ده‌بیت له‌دژى هێڕشه‌کان هه‌ڵویست نیشان بده‌ن، له‌گه‌ل گه‌لى باشوورى کوردستان ده‌ست به قۆناغێکى نوێى به‌رخۆدان بکه‌ن. هه‌ر شار، شارۆچکه، ناوچه ده‌بێت ببێته وارى به‌رخۆدان له دژى داگیرکه‌ران. گرینگه گه‌لى باشوورى کوردستان هه‌ستى وڵاتپارێزى خۆیان نیشان بده‌ن. ئه‌و رۆحى به‌رخۆدانیه‌ى که گه‌لى ئامیدی، دێره‌لووک و شیلادزێ له دژى داگیرکه‌ران نیشانیادا، ده‌بێت له ته‌واى باشوورى کوردستان بڵاو بێته‌وه. ده‌بێت بێنه ناو ریزه‌کانى گه‌ریلا و به‌شدارى به‌رخۆدان بن. هه‌موو گه‌لانى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوین و هێزه دیموکراسییه‌کان ده‌بیت بزانن که ئه‌م هێرشه هێرشێکه له‌سه‌ر ڕه‌نجى ئازادى و دیموکراسى گه‌لانى رۆژهه‌ڵاتى ناوین. ده‌وڵه‌تى تورک دوژمنى هه‌موو هێزه ئازادیخواز و دیموکراتیکه‌کانه له رۆژهه‌ڵاتى ناویندا. بۆ ئه‌وه‌ى که سیاسه‌تى پیلانگێڕى خۆى له دژایه‌تى هێزه دیموکراییه‌کاندا ده‌بینێته‌وه. هه‌ربۆیه ده‌بیت هه‌موو هێزه ئازادیخوازه‌کانى رۆژهه‌لاتى ناوین له پاڵ گه‌ریلادا بمێننه‌وه. هه‌موو هێزه دیموکراسییه‌کانى جیهان له دژى ئه‌م هێڕشانه‌ى که به هاوکارى ئه‌مریکا و ئه‌رووپا بۆ قڕکردنى گه‌لى کورد ده‌ستیپێکردووه ده‌بیت هه‌ڵوێست نیشان بده‌ن و ببنه پاڵپشتى گه‌لى کورد و گه‌ریلا. ده‌وله‌تى تورک ئه‌مڕۆکه بووته ناوه‌ندى دوژمنایه‌تى ئازادى و دیموکراسی، هه‌روه‌ها کوردستان بووه‌ته مه‌شغه‌لى ئازادى و دیموکراسی. سه‌رکه‌وتنى گه‌ریلا و گه‌لى کورد ببێته سه‌رکه‌وتنى هه‌موو هێزه ئازادیخواز و دیموکراتیکه‌کان. له‌سه‌رووى هه‌مووانه داوا ده‌که‌ین له ئه‌مریکا و ئه‌ورووپا، له‌هه‌موو ئه‌و هێزانه‌ى که تورکیا ده‌پارێزن و هاوکارى ده‌که‌ن ، واز له پشتگیرى ئه‌م هێرشانه بهێنن که ده‌سه‌ڵاتى فاشیستى ئاکه‌په و مه‌هه‌په بۆ قڕکردنى کوردن ده‌ستیان پێکردووه. با نه‌بنه هاوکارى قڕکردنى کوردان! بێده‌نگى ئه‌وان له قڕکردنى ١٩١٥ و هاوکارى ئه‌ڵمانیا ئیستاکه له قڕکردنى کوردان‌دا دووباره ده‌بێته‌وه. له‌م لایه‌نه‌وه له‌سه‌ر ناوى گه‌لانى ئه‌مریکا و ئه‌رووپا هه‌موو ده‌سه‌ڵاتدارانى ، له دژى ئه‌م هێرشانه‌ى تورکیا ده‌بێت هه‌لوێستیان هه‌بێت و نه‌بنه هاوکارى دوڵه‌تى تورک بۆ قڕکردنى کوردان و له‌دژى ڕابن."
هاوڵاتى وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان ئاماری رۆژانەی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنای بڵاوکردەوە و رایگەیاند، 843 تووشبووی نوێی ڤایرۆسەکە دەستنیشانکراون و لەو ماوەدا 15 تووشبووی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە، هاوکات 794 تووشبووی پێشووش چاکبوونەتەوە. بەپێی ئامارەکەی وەزارەتی تەندروستی، لە 24 کاژێری رابردوودا شەش هەزار و 139 پشکنینکراون، ئەنجامی پشکنینی 843 کەس پۆزەتیڤ بوون، زۆرترین تووشبوو لە پارێزگای سلێمانی بووە.
هاوڵاتى ناوەندی راگەیاندنی ڕاگەیاندنی یەکینەکانی ڕۆژهەلاتی کوردستان (یەرەكە) لەسەر ئەو هێرشەی شاری مەریوان كە كراوەتە سەر هێزەكانیان ئاماژە بە ئەوە دەدات " هێزە مشەخۆر و جاش و داگیركەرەكانی ئێران بە فرۆكەی سیخوڕی هێرشیان كردۆتە سەر گەریلاكانام و ئێمەش وەڵاممان داونەتەوە". ئەمڕۆیەكشەممە 25 نیسانی 2021 ناوەندی ڕاگەیاندنی یەکینەکانی ڕۆژهەلاتی کوردستان (یەرەكە)، لەسەر ئەو هێرشەی لە مەریوان کراوەتە سەر هێزەکانی، ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە. دەقی راگەیاندراوی ناوەندی ڕاگەیاندنی یەکینەکانی ڕۆژهەلاتی کوردستان (یەرەكە) :- لە ماوەی ڕابردوودا، هێزە مشەخۆر و داگیرکەرەکانی دەوڵەتی ئێران بە فڕۆکەی سیخوڕی، هێلیکۆپتەر و تۆپ، هێرشیان کردووەتە سەر گەریلاکانمان، لە ١٨ی ئەم مانگەدا لە ناوچەوی دیواندەڕە بە هێلیکۆپتەر دەستیان بە ئۆپەراسیۆن کرد، لەم ئۆپەراسیۆنەدا گردی بەهاروەند کە پار گرتبوویان و بەهۆی زستانەوە چۆڵیان کردبوو، گرتەوە و هێزەکانمان بۆ ڕوونەدانی شەڕ بە هەستیاری هەڵسوکەوتیان کرد. لە ڕۆژی ٢١ی ئەم مانگەدا لە گوندی ئاقچەی مەریوان، هەندێک گروپی جاشی دەوڵەتی ئێران، کەمینیان بۆ هێزەکانمان دانابوو، گەریلاکانمان کە ئەو کاتە ئەرکەکانیان تێدەپەڕاند، هەستیان بەو کەمینە کرد و لەنێوان هێزەکانمان و ئەو جاشانە شەڕ ڕڕوویدا. لەم شەڕەدا وەک دەزانرێت، ئەو کەسانەی دەستیان لە شەهیدکردنی شەهید زیلان پەپولە، شەهید تۆڵهەڵدان، شەهید ئاگر ئورفا، دەیان پێشمەرگە و وڵاتپارێزانمان، هەبوو سزادران، بە تایبەتی چەند جاشێک بەناوەکانی عوسمان جیهانی، ناسر و جاشێکی دیکە کە ناوەکەی نەزاندراوە کوژران و هەندێک جاشی دیکەش برینداربوون. سەرەڕای هێرشی چەتە و جاشەکانی دەوڵەت، گەریلاکانمان بۆ ئەوەی شەڕ ڕوونەدات بە هەستیاری هەڵسوکەوتیان لەگەڵ قۆناغی ئاگربەست کردووە، دوای ئەمەش تا هێزەکانی دەوڵەت و گروپە جاشەکانی هێرش نەکەنە سەر گەریلاکانمان، قۆناغی ئاگربەست بەردەوام دەبێت، لە بەرامبەر ئەو هێزانەی هێرشە بکەنە سەرمان، لەسەر بنەمای پاراستنی ڕەوادا، وەڵامی پێویست دەدەینەوە.
هاوڵاتى سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند " ئامادەین بۆ پێشوازیی لە بریندارانی روداوەکەی نەخۆشخانەی ئيبن ئه‌لخه‌تيبى بەغدا". داوا دەکات هۆكاره‌كانى كه‌وتنه‌وه‌ى ئاگره‌كه ئاشكرا بکرێن و "لێپێچينه‌وه له هه‌ر كه‌مته‌رخه‌مييه‌ك" بكرێت. نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەبارەی روداوی ئاگرکەوتنەوە لە نەخۆشخانەیەکی بەغدا ئەمرۆ یەكشەممە 25 نیسانی 2021 پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند "رووداوى به‌ئازار و دڵته‌زێنى ئاگركه‌وتنه‌وه‌ى شه‌وى رابردوو له نه‌خۆشخانه‌ى ئيبن ئه‌لخه‌تيبى تايبه‌ت به نه‌خۆشه‌كانى كۆرۆنا له به‌غدا كه تيايدا ده‌يان كه‌س گيانيان له ده‌ست دا و بريندار بوون، هه‌موومانى هه‌ژاند". نێچیرڤان بارزانی ئامادەیی هەرێمی کوردستان بۆ هاوکاریی بریندارانی روداوەکە دەردەبڕێت و رایدەگەیێنێت: "هه‌رێمى كوردستان به هه‌موو شێوه‌يه‌ك ئاماده‌ى هه‌موو هاوكارييه‌كى پێويسته و نه‌خۆشخانه‌كانى به ته‌واوى ئاماده‌ن بۆ پێشوازيكردن له بريندارانى رووداوه‌كه و پێشكه‌شكردنى هه‌موو چاودێرييه‌كى پزيشكيى پێويست". سەرۆکی هەرێمی کوردستان داوای لێپێچینەوە لە کەمتەرخەمییەکان دەکات و رایدەگەیێنێت: "لايه‌نه په‌يوه‌ندیداره‌كان ده‌بێ هۆكاره‌كانى كه‌وتنه‌وه‌ى ئاگره‌كه ئاشكرا بكه‌ن و لێپێچينه‌وه له هه‌ر كه‌مته‌رخه‌مييه‌كدا بكرێت و له هه‌موو شوێنێك ئه‌وپه‌ڕى رێكاره‌كانى سه‌لامه‌تى بگيرێنه‌به‌ر بۆ ئه‌وه‌ى جارێكى ديكه رووداوى وا دڵته‌زێن له هيچ شوێنێكى وڵات دووباره نه‌بنه‌وه". نێچیرڤان بارزانی لە پەیامەکەیدا پرسه و سه‌ره‌خۆشيى "قووڵ"ی ئاراسته‌ى خانه‌واده و كه‌سوكارى قوربانيان و ته‌واوى گه‌لى عێراق ده‌كات و رایدەگەیێنێت "هاوسۆز و هاوبه‌شى خه‌م و په‌ژاره‌يانم. له خواى مه‌زن داواكارم گيانيان به به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بكات و شيفاى به‌په‌له بۆ برينداران بنێرێت". شەوی رابردوو ئاگر لەنەخۆشخانەیەكی تایبەت بە كۆرۆنا لە بەغدا كەوتەوە و بەهۆیەوە 27 کەس گیانیان لەدەستدا، دەیان کەسی دیکەش برینداربوون.
هاوڵاتى بەپێی خشتەی راگەیاندراوی وەزارەتی دارایی ئەمڕۆ یەكشەممە وەزارەتی تەندروستی و دارایی و ئابوری، ناوخۆ، زێرەڤانی و بەرگری فریاکەوتن، لیوای نەوت و70 و 80 و رەگەزنامە موچە وەردەگرن. بەگوێرەی خشتەی دابەشکردنی موچە، ئەمرۆ یەكشەممە 25 نیسانی 2021 موچەی فەرمانبەرانی وەزارەتی تەندروستی، دیوان و لیواکانی وەزارەتی پێشمەرگە، یەکەی 70 و 80، وەزارەتی دارایی و ئابوری، وەزارەتی ناوخۆ، فەرماندەی پێشمەرگەی زێرەڤانی و بەرگری فریاکەوتن، لیوای نەوت و رەگەزنامە دابەشدەکرێت. وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، دابەشکردنی موچەی مانگی نیسان بە پێی میکانیزمی مانگی پێش‌و دەستپێدەکات . وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان رۆژی پێنجشەممەی رابردوو لەراگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، 25ی نیسان دەستدەکرێت بە دابەشکردنی موچەی مانگی (4)ـی فەرمانبەران بە پێی میکانیزمی مانگی پێشوو، واتا موچەی فەرمانبەران بە لێبڕینی 21% و پلە باڵاکانیش بەلێبڕینی 50% دابەشدەکرێت.
هاوڵاتى کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، تائێستا 22 هاوپەیمانی و 357 حزب خۆیان بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختی عێراق تۆمارکردوە. جومانە غلای، وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئەمرۆ یەكشەممە 25نیسانی 2021 لەلێدوانێکدا رایگەیاند، "تائێستا 357 حزب و 22 هاوپەیمانی بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختە تۆمارکراون، هەروەها 169 ژن وەک کاندید بۆ بەشداریکردن لەهەڵبژاردنەکە ناویان تۆمارکردوە". ئاماژەی بەوەشکردوە، تەنها ئەو حزبانەی مۆڵەتی دامەزراندنیان هەیە مافی بەشداریکردنیان لە هەڵبژاردندا هەیە و تائێستاش 847 کەسیش وەک کاندید بۆ بەشداریکردن لەهەڵبژاردنەکە ناویان تۆمارکردوە. پێشوتر کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان لەراگەیەنراوێکی رۆژنامەنوسیدا باسی لەوەکردبوو، بەگوێرەی خشتەی پەسەندکراوی کۆمسیۆن بۆ تەواوکردنی کارەکان، 1ی ئایار دوا وادەیە بۆ ئەو کەسانەی دەیانەوێت خۆیان بۆ هەڵبژاردنەکە کاندید بکەن.
هاوڵاتى نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 66 دۆلار و 11 سەنتە، هەروەها نرخى بەرمیلێک نەوتى خاوی ئەمریکیش بە 62 دۆلار و 14 سەنت مامەڵەى پێوە دەکرێت. هەفتەی رابردو لەگەڵ بەکارهێنانی ڤاکسین لەوڵاتانی جیهان و ئەگەری دوبارە دەستپێکردنەوەی چالاکییە پیشەسازییەکان، بەهای نەوت بەڕێژەیەکی 5% بەرزبوەوە. لە مانگی رابردوودا، نرخی نەوت بۆ سەروو 70 دۆلار بەرزبووەوە، کە یەکەمجاربوو لە دوای ئەوەی لە ساڵی رابردووەوە بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و لەکارکەوتنی کارگە گەورەکانی جیهان و راگرتنی جموجوڵی ئامێر و ئۆتۆمبێلەکان، نرخی نەوت بۆ نزمترین ئاستی لە مێژوویدا دابەزی. ماوه‌ی چه‌ند مانگێكه نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهان به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه به‌جۆرێك چه‌ند رۆژێكه له سه‌رو 60 دۆلاره‌وه مامه‌ڵه‌ی پێوه ده‌كرێت.
هاوڵاتى هێزه‌کانى سه‌ر به هاوپه‌یمانیى نێوده‌وڵه‌تى بۆ شه‌ڕى داعش له ڕۆژئاڤاى کوردستان، له‌گه‌ڵ هه‌سه‌ده‌دا سه‌رقاڵى ڕاهێنانن. ئه‌مڕۆ شه‌ممه 24ى نیسانى 2021، روانگه‌ى سورى بۆ مافه‌کانى مرۆڤ ڕایگه‌یاند:“هێزه‌کانى هاوپه‌یمانیى نێوه‌ده‌وڵه‌تى بۆ شه‌ڕى داعش له‌گه‌ڵ هه‌سه‌ده به چه‌ک سه‌رقاڵى ڕاهێنانن". هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌شکردووه: “شوێنى ڕاهێنانه‌که‌یان له ناوچه‌ى کێڵگه‌ى نه‌وتى عومه‌ر بوون له دێرزۆر، له ڕۆژهه‌ڵاتى فوڕات". ڕوانگه‌که ئه‌وه‌شى روونکردووه‌ته‌وه که ڕاهێنانه‌کانى هاوپه‌یمانان له‌گه‌ڵ هه‌سه‌ده هاوکاتى هه‌ندێک جوڵه و هه‌نگاوى نوێى ئه‌مریکایه له سوریا.
هاوڵاتى دواى ئه‌وه‌ى جۆو بایدن، سه‌رۆکى ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانى ئه‌مریکا کۆمه‌ڵکوژى ئه‌رمه‌نه‌کانى به"جینۆساید" ناساند، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى تورکیا ناساندنه‌که‌ى بایدنى ره‌تده‌کاته‌وه‌و ده‌ڵێت:" وانه له‌که‌س وه‌رناگرین". که‌مێک له‌مه‌وبه‌ر، مه‌ولود چاوشئۆغلۆ، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى تورکیا، له‌باره‌ى لێدوانه‌کانى سه‌رۆکى ئه‌مریکا، جۆ بایدن په‌یوه‌ندیدار به رووداوه‌کانى 1915 وه‌ک ئاندۆڵى تورکى بڵاویکرده‌وه" به‌ته‌واوه‌تى به‌کارھێنانى ده‌سته‌واژه‌ى "کۆمه‌ڵکوژی" له‌لایه‌ن جۆ بایدن ره‌تده‌که‌ینه‌وه که ته‌نھا ئامانجى راکێشانى سه‌رنجى خه‌ڵکه". وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى تورکیا، راشیگه‌یاند: " وته‌کان مێژوو ناگۆڕن. ده‌رباره‌ى مێژووى وڵاته‌که‌مان وانه له که‌س وه‌رناگرین". ئه‌مرۆ 24 نیسان سه‌رۆکى ئه‌مه‌ریکا، وه‌ک یه‌که‌م سه‌رۆکى ئه‌و وڵاته بوێرى کرد‌و به جیاوازى له‌وانه‌ى پێشخۆى کۆمه‌ڵکوژیى ئه‌رمه‌نه‌کانى به جینۆساید ناساند و ئه‌مه‌ش ئه‌ردۆغان و به‌رپرسانى ئێستاى حکومه‌تى تورکیان نیگه‌ران کرد.
هاوڵاتى ناوه‌ندى پاراستنى گه‌ل زانیارى نوێ له‌سه‌ر هێرشه‌کانى سوپاى تورکیا‌و زیانه‌کانیان ئاشکرا ده‌کات و جه‌ختله‌وه ده‌که‌نه‌وه که گه‌ریلا گورزى توندى له سه‌ربازانى تورک وه‌شاندووه. راگه‌یاندنى ناوه‌ندى پاراستنى گه‌ل ئه‌مڕۆ شه‌ممه 24ى نیسانى 2021، له به‌یاننامه‌یه‌کدا ئاماژه به‌وه ده‌دات که چه‌ند جارێک سوپاى تورک هه‌وڵیداوه سه‌رباز له‌ناوچه جیاجیاکان جێگیر بکات، به‌ڵام له‌لایه‌ن گه‌ریلاکانه‌وه به‌رخودان کراوه‌و دوورخراونه‌ته‌وه له‌ناوچه‌که. ده‌قى راگه‌یه‌ندراوى ناوه‌ندى پاراساتى گه‌ل: دەوڵەتی داگیرکەری تورک ٢٣ی ئەم مانگە جموجوڵی ئاسمانیی بۆسەر هەرێمەکانی مەتینا، ئاڤاشین و زاپ لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا دەستپێکرد، لەدژی ئەو هیڕشە قورسانە گەریلاکانمان بەرخۆدانێکی مێژووییان کرد و گورزی قورسیان لە سوپای داگیرکەری تورک وەشاند، کە زانیاریی بەرفراوانتر لە بارەی ئەو بەرخۆدانە مێژووییە بەم شێوەیەیە: ٢٣ی ئەم مانگە کاتژمێر ٠٦:٠٠ بۆ ٠٧:٠٠ی ئێوارە، سوپای داگیرکەری تورک گردی زەندورای تۆپبارانکرد، کاتژمێر ٠٧:٣٠ بۆ ٠٨:٣٠، گردی زەندورا و مەیدانی کۆنفرانسی بە فڕۆکەی جەنگی و کاتژمێر ٠٩:٣٠ی شەو بۆ ٠١:٣٠ی بەرەبەیان بە هێلیکۆپتەری کۆبرا بە چڕی ئەو شوێنەی بۆردوومانکرد، کاتژمێر ٠٠:٣٠ی نیوەشەو بۆ ٠١:٣٠ی بەرەبەیان سوپای داگیرکەری تورک ویستی بە هێلیکۆپتەری سکۆرسکی سەربازەکانی لە گردی زەندورا و دەرار دابەزێنێت، گەریلاکانمان ئەو هێلیکۆپتەرانەیان کردە ئامانج و هێلیکۆپتەرەکان لە ناوچەکە دوورکەوتنەوە، ڕۆژی ٢٤ی ئەم ،مانگە کاتژمێر ٠٥:١٠ خولەکی بەیانی سوپای داگیرکەری تورک دوای هێرشی ئاسمانیی چڕی بۆسەر گردی زەندورا، سەربازەکانی هێنایە ناوچەکە. بنکەکانی سوپای داگیرکەری تورک لە سەر سنوور بە هاوەن و تۆپ گردی زەندورا و مەیدانی دەراریان بە چڕی تۆپباران کرد. ٢٣ی ئەم مانگە کاتژمێر ٠٩:٣٠ بۆ ٠٠:٣٠ی نیوەشەو زەوییەکانی گوندی بەشیلی لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانەوە بۆردوومانکران. لە بەرامبەر ئەو هێرشە بەرفراوانانەدا گەریلاکانمان بەرخۆدانێکی گەورەیان کرد و هیچ زیانێکیان پێنەگەیشت. ڕۆژی ١٨ی ئەم مانگە سوپای داگیرکەری تورک بە تۆپ، هاوەن و کاتیۆشا مەیدانەکانی چەمچۆ، سەیدا، وەرخەلێ و کونیشکا لە هەرێمی زاپیان تۆپباران کرد. ڕۆژی ٢٣ی ئەم مانگە کاتژمیر ٠٧:٠٠ی ئێوارە مەیدانی قارتاش، گەلیی باسیا، گەلیی ئاڤاشین، تەپە سۆر، مام ڕەشۆ، مەرڤانۆس، ئاریس-فارس، سوکێ و مەیدانی دۆڵی کۆنفرانس لە هەرێمی ئاڤاشین لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکان و بە هاوەن کرانە ئامانج. نزیک کاتژمێر ٠٩:٠٠ی شەو دوای بۆردوومانی فڕۆکەکان، سوپای داگیرکەر سەربازەکانی لە مەیدانی مام ڕەشۆ دابەزاند، هێزەکانمان دوو هێلیکۆپتەری سکۆرسکییان کە سەربازیان هێنابوو کردە ئامانج و لە ناوچەکە دووریان خستەوە، داگیرکەران کوژراو و برینداریان لێکەوتەوە بەڵام ژمارەیان ڕوون نەبووەوە. داگیرکەران جارێکی دیکە ویستیان سەرباز دابەزێنن بەڵام دووجار لەلایەن هێزەکانمانەوە کرانە ئامانج و لە ئەنجامیدا داگیرکەرەک سزادرا و ژمارەیەکیش برینداربوون. ئەو داگیرکەرانەی ویستیان لە ناوچەکە پێشڕەوی بکەن، لەلایەن گەریلاکانمانەوە خرانە ژێر کۆنترۆڵ و لێیان درا، داگیرکەران دوای ئەو گورزە تۆزێک پاشەکشێیان کرد و بەیانییەکەی دیسان ویستیان پێشڕەوی بکەن، ئەمجارەش دیسان داگیرکەران ڕووبەڕووی بەرخۆدانی گەریلا بوونەوە و گەریلا لە مەودایەکی نزیکەوە دوژمنی کردە ئامانج و دیسان دوژمن پاشەکشێی کرد، لەو شەڕەی ڕوویدا ژمارەیەکی زۆر داگیرکەر کوژران. بەهۆی دەستێوەردانی گەریلاکانمانەوە، هێلیکۆپتەرێکی جۆری کۆبرا کە ناوچەکەی بۆردووماندەکرد، بە ناچاری ناوچەکەی جێهێشت. ڕۆژی ٢٤ی ئەم مانگە کاتژمێر ٠٩:٠٠ی بەیانی داگیرکەران جارێکی دیکە ویستیان پێشڕەوی بکەن، هێزەکانمان بە چالاکیی تەقاندنەوە، دوجار دوژمنیان کردە ئامانج، داگیرکەران زیانێکی زۆریان بەرکەوت و ناچار بوون پاشەکشێ بکەن. شەوی ٢٣ی ئەم مانگە سوپای داگیرکەری تورک، لە کنیانیش، دەربەندی نێروە، قەڵای بەدەو و گردی شەهید مونزور لە زاپ دەستی بە هێرش کرد، هێرشەکە هێشتاش بەردەوامە و دواتر زانیارییەکانی بڵاودەکرێتەوە. هێزەکانی پاراستنی ئاسمانی شەهید دەلال ئامەد لە چوارچێوەی هەنگاوی “کات کاتی ئازادییە”، ڕۆژی ٢٣ی ئەم مانگە کاتژمێر ٠٨:٤٥ خولەکی بەیانی، لە ڕێگەی ئاسمانەوە تابوری چەلێ لە ناوچەی چەلێی جولەمێرگیان بۆردوومانکرد، ئەو شوێنەی دیاریکرابوو سەرکەوتووانە کرایە ئامانج و چالاکییەکە سەرکەوتووانە ئەنجامدرا.
هاوڵاتى جۆ بایدنى سه‌رۆکى ئه‌مریکا ئه‌مڕۆ شه‌ممه له وتارى ساڵیادى کۆمه‌ڵکوژیى ئه‌رمه‌نه‌کان، که تورکیا تۆمه‌تبار ده‌کرێت به ئه‌نجامدانى به‌شێوه‌یه‌کى فه‌رمى تاوانه‌که‌ى به جینۆساید ناساند ئه‌مه‌ش گورزێکى گه‌وره‌بوو له ئه‌ردۆغان درا. له چه‌ند رۆژى رابردوودا، سه‌د ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى ئه‌مریکا له نامه‌یه‌کدا داوایان له سه‌رۆکى وڵاته‌که‌یان کردبوو، له یادى ئه‌و کۆمه‌ڵکوژییه‌دا تاوانه‌که به فه‌رمى و به وشه به جینۆساید ناویببات. پێشتر، ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى ئه‌مریکا له تشرینى یه‌که‌مى 2019دا به ده‌نگى 404 ئه‌ندام و به فه‌رمى کۆمه‌ڵکوژیى ئه‌رمه‌نه‌کانى به جینۆساید ناساند، له کانونى یه‌که‌مى هه‌مان ساڵدا ئه‌نجومه‌نى پیرانیش په‌سندى کرد. ئه‌مڕۆ 24ى نیسان، 106 ساڵ به‌سه‌ر کۆمه‌ڵکوژى ئه‌رمه‌نه‌کاندا تێپه‌ڕده‌بێت، کۆمه‌ڵکوژیى ئه‌رمه‌نه‌کان له ساڵى 1915 تا 1923 له‌لایه‌ن ئیمپراتۆریه‌تى عوسمانى ئه‌نجامدرا و تێیدا ملیۆنێک و 500 هه‌زار ئه‌رمه‌نى کوژران.
هاوڵاتى وه‌زیرى کۆچ و کۆچبه‌رانى عێراق رایگه‌یاند، 39 هه‌زار خێزانى ئاواره له‌ناو کامپه‌کانى هه‌رێمى کوردستاندا بوونیان هه‌یه، تا مانگى شه‌شى ئه‌مساڵ، وه‌زاره‌ته‌که‌یان هیچ هاوکارییه‌ک پێشکه‌ش به ئاواره‌کان ناکات. ئه‌مڕۆ شه‌ممه 24ى نیسانى 2021، ئیڤان فایه‌ق وه‌زیرى کۆچ و کۆچبه‌رانى عێراق راگه‌یاند، بودجه‌ى وه‌زاره‌ته‌که‌یان له 225 ملیار دیناره‌وه بۆ 89 ملیار دینار که‌مکراوه‌ته‌وه، بۆیه ناتوانن هیچ هاوکارییه‌ک پێشکه‌ش به ئاواره‌کان بکه‌ن. ئیڤان فایه‌ق راشیگه‌یاند:" بڕیاربوو چه‌ند هاوکاریه‌ک پێشکه‌ش به ئاواره‌کان بکرێت، وه‌ک پێدانى بڕى یه‌ک ملیۆن و 500 هه‌زار دینار و خۆراک و پاره‌ى گواستنه‌وه و کاره‌بار و ئاو، به‌ڵام له ئێستادا راگیراون". له‌پاش سه‌رهه‌ڵدانى داعش، ژماره‌یه‌کى زۆر خێزانى ئاواره زۆرى ئاواره‌کان له باشوور و ناوه‌ڕاستى عێراقه‌وه روویان له هه‌رێمى کوردستان کرد و له که‌مپه‌کاندا نیشته‌جێبوون، له ئێستاشدا حکومه‌تى فیدراڵى هه‌وڵى گه‌ڕانه‌وه‌یان ده‌دات بۆ ناوچه‌کانى خۆیان.
هاوڵاتى ئاژانسى فه‌رمیى ئێران (ئیرنا) بڵاویکرده‌وه، سبه‌ینێ یه‌کشه‌ممه 25ى نیسان محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف به‌سه‌رۆکایه‌تى وه‌فدێکى باڵا سه‌ردانى قه‌ته‌ر و عێراق و هه‌رێمى کوردستان ده‌کات. ئاژانسه‌که ئاشکراشیکردووه، جه‌واد زه‌ریف له‌سه‌ردانه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عێراق کۆده‌بێته‌وه، هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ چه‌ند به‌رپرسێکى باڵاى عێراقیش کۆده‌بێته‌وه دۆخى ئه‌منى و سه‌قامگیرى ناوچه‌که تاوتوێ ده‌که‌ن. هاوکات رۆژى سێشه‌ممه 27ى نیسان، جه‌واد زه‌ریف، وه‌زیرى ده‌ره‌وه سه‌ردانى هه‌رێمى کوردستان ده‌کات.
هاوڵاتى سووپای تورکیا ناوچەی زاب و کانی ماسی بۆردومان دەکات و بە قوڵای ٧ کم لەو قٶڵەشەوە پێشڕەوی بۆ ناو خاکی هەرێمی کوردستان کرد. شەوی رابردوو بە بۆردومانی فڕۆکەوانی و تۆپباران دەستی پێکردو، دواتر پێشڕەوی کرد و دوو ناوچەی بەرزی کاننی ماسی دەستگیرکردووە. وەک سەرچاوە ئیدارییەکانی ئەو ناوچەیە ئاماژەی بۆ دەکەن هێڕشەکان نزیکبوونەتەوە لە شارۆچکەی کانی ماسی. ئەم لەشکرکێشیە نوێیەی تورکیا دوای هێرشی پێشووی چیای گارەو پێشتریش ناوچەی حەفاتنن دێت کە سوپای تورکیا بە تایبەتی لە قوڵی حەفاتنین و زاخۆوە چەندان کیلۆمەتر هاتۆتە خاکی هەرێمی کوردستانەوە. توركیا لەچەند ساڵی رابردوودا بەنزیكەی 35كم هاتۆتە ناو خاكی هەرێمی كوردستانەوە، سەرەرای بریاری پەرلەمانی كوردستان لەسەر دەركردنی هێزەكانی توركیا لەناو خاكی هەرێم، بەڵام تاكو ئێستا حكومەت هیچ بریارێكی لەو بارەیەوە نەداوە.