هاوڵاتى ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان لە وەڵامی ڕاپۆرتی هیومان ڕایتس ۆچ دەداتەوەو دەڵێت " ئەم ڕاگیراوانە لە بادینان تاوانباربوون بە کۆکردنەوەی زانیاری نهێنی و پێدانیان بە لایەنی بیانی بە بەرامبەر، ئەم زانیاریانە ڕاستەوخۆ ژیانی بەرپرسانی باڵای کورد و بیانی لە کوردستان دەخستە مەترسییەوە". دیندار زێباری ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا لە وەڵامی ڕاپۆرتی هیومان ڕایتس ۆچ دەداتەوەو دەڵێت " دادگا سەربەخۆیە لە حکومەت و دامەزراوە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان. هەروەها، حکومەتی ھەرێم دەست لە پرۆسە یاساییەکان وەرنادات. هاوکات، دەستبەسەرکردن و دەستگیرکردن تەنیا بە بڕیاری دادگا جێبەجێدەکرێن". زێباری دەشڵێت " ئەم ڕاگیراوانە لە بادینان تاوانباربوون بە کۆکردنەوەی زانیاری نهێنی و پێدانیان بە لایەنی بیانی بە بەرامبەر، ئەم زانیاریانە ڕاستەوخۆ ژیانی بەرپرسانی باڵای کورد و بیانی لە کوردستان دەخستە مەترسییەوە". دیندار زێباری ڕایگەیاند " وەک تۆمەتبار، لەناو هۆڵی دادگا لە لایەن پارێزەرەکانی خۆیانەوە نوێنەرایەتیان کراوە. ئەوان چاوییان بە پارێزەرکانیان کەوتووە لەکاتی ڕاگرتنیاندا. گرنگە بزاندرێ کە بڕیاری دادگا پەیوەندی بە کاری ڕۆژنامەوانی تۆمەتبارانەوە نەبووە". زێباری ڕوونیکردەوە کە بڕیارەکانی دادگای تاوان قابیلی تانەلێدانن، و ئێستا دادوەری دادگای تاوان پەڕاوەکانی ڕەوانەی دادگای تەمییز کردووە بۆ تێهەڵچوونەوە. ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان ڕایگەیاند کە، کۆمیتەی نێونەتەوەیی خاچی سوور (ICRC) و ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هاریکاری عێراق (یونامی) دەستگەیشتنیان بە دەستبەسەرکراوەکان هەبووە. دەشڵێت "حکومەتی هەرێمی کوردستان تەواو پابەندە بە حوکمی یاسا و بە پرۆسەی یاسایی دادپەروەرانە و بێلایەن، و ئازادی ڕاگەیاندن کاری لەپێشینەیەتی. حکومەت لەگەڵ یونامی و نوسینگەی کۆمیسیاری باڵای مافەکانی مرۆڤ کاردەکات بۆ دڵنیابوون لەوەی کە کوردستان بەتەواوی پابەند بە پێوەرە نێودەوڵەتیەکانی مافی مرۆڤ، بە تایبەتی لە بواری ئازادی میدیادا".
هاوڵاتى شانە راگەیاندنی ئەمنی عێراق رایگه‌یاند، ئەو هێرشانە لەلایەن گروپێکی لادەر و بەئامانجی سەرقاڵکردنی هێزەکانیان بووە، چونکە هێزەکانیان سەرقاڵی ئۆپەراسیۆنێکی دژ بە چەکدارانی داعش بوون. ئەمڕۆ هەینی، لەراگەیەندراوێکدا شانەى راگەیاندنى ئەمنى عێراقی رایگه‌یاند، لەهێرشەکەی شەوی رابردوودا، هەشت مووشەک ئاڕاستەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا کران و سێ مووشەکیان لە دەوروبەری فڕۆکەخانەکە کەوتوونەتە خوارەوە. بەپێی راگەیەندراوەکە، موشەکێکیان لە نزیک زیندانى ناوەندی کەرخ و یەکێکى تریان لە نزیک ئەکادیمیاى دژە تیرۆر و، سێهەم موشەکیش لە نزیک بارەگاى یەکێک لە هێزەکانی هاتنەناوەوەى خێرا کەوتوونەتە خوارەوە. شانەی ئەمنی عێراقی لەراگەیەندراوەکەیدا باسی لەوەشکردووە، جگە لە زیانە مادییەکان، هیچ زیانێکی گیانی بەهۆی ئەو هێرشە نەکەوتوەتەوە و هاوکات، دەست بەسەر تەواوی ئەو موشەکانەی کە نەتەقێندرابوونەوە لەسەر بانی یەکێک لە ماڵە چۆڵەکانی ناوچەکە. پێش کاتژمێر 12ی شەوی رابردوو چەند مووشەکێک ئاڕاستەی فرۆکەخانەی بەغدا کراوە و تیایدا بنکەی سەربازی ڤیکتۆریا لەناو فڕۆکەخانەکەدا کراوەتە ئامانج.
هاوڵاتى وه‌زاره‌تى رۆشنبیرى و لاوانى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان، له‌باره‌ى په‌یامه‌که‌ى مه‌سعود بارزانى سه‌رۆکى پارتى و کۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لى سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى باڵاى سیاسى یه‌کێتیى ، راگه‌یه‌ندراوێکى بڵاوکرده‌وه و رایگه‌یاند، داوا له سه‌رۆک و سه‌رکرده‌کانى لایه‌نه سیاسییه‌کان ده‌که‌ین په‌یامى روه‌و ئاشتى و یه‌کڕیزى ئاراسته‌ى میدیاکانیان بکه‌ن. له‌راگه‌یه‌ندراوێکدا وه‌زاره‌تى رۆشنبیرى و لاوانى حکومه‌تى هه‌رێم رایگه‌یاند:" وێڕاى ده‌ستخۆشى و سوپاسگوزاریمان، بۆ هه‌ڵوێستى مه‌سعود بارزانى و کۆسره‌ت ره‌سوڵ، به ھه‌لى ده‌زانین له یادى 123 ھه‌مین ساڵه‌ى ڕۆژنامه‌گه‌رى کوردی‌دا و له‌به‌ر ڕۆشنایى ئه‌و دو په‌یامه، ژماره‌یه‌ک پێشنیار بخه‌نه‌ڕوو". وه‌زاره‌تى رۆشنبیرى داواى له سه‌رۆک و سه‌رکرده‌کانى لایه‌نه سیاسییه‌کان کردوه، له ساڵیادى رۆژنامه‌گه‌ریى کوردی، په‌یام و بڕیارى خۆیان ئاراسته‌ى میدیاکانیان بکه‌ن. ده‌قى په‌یامه‌که‌ى وه‌زاره‌تى رۆشنبیرى و لاوان: بۆ به‌ڕێزان گشت لایه‌نه سیاسییه‌کانى کوردستان و رۆژنامه‌نوسان و راگه‌یاندکارانى ئازیز. بابه‌ت/ په‌یامى میدیایى هاوسه‌نگ و سه‌نگین راگه‌یه‌نراوى باره‌گاى بارزانى که له 20ى (نیسان/،4)ى 2021دا بڵاوکرایه‌وه و تایبه‌ت بو به په‌یامى کاک مه‌سعود بارزانى بۆ ده‌زگاکانى ڕاگه‌یاندن و میدیایى پارتى دیموکراتى کوردستان، که له‌ناوه‌ڕۆکیدا به‌ڕێزیان فه‌رمانى به‌و ده‌زگایانه کردوه، خۆیان به دور بگرن له دیارده‌ى ناپه‌سه‌ندى به‌کارهێنانى زمانى زبر له ڕاگه‌یاندن و تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کاندا. ھه‌روه‌ھا به‌ڕێز کاک کۆسره‌ت سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى باڵاى سیاسى وبه‌رژه‌وه‌ندى یه‌کێتى نیشتمانى کوردستان له‌یادى ١٢٣ ساله‌ى ڕۆژنامه‌گه‌ریى کوردی‌دا، په‌یامێکى بڵاوکرده‌وه، داوا ده‌کات ڕۆژنامه‌نوسان پابه‌ندى ئیتیکى کارى ڕۆژنامه‌وانى بن و بابه‌تیانه‌و پیشه‌ییانه ئه‌رکه‌کانیان جێ به‌جێ بکه‌ن و دوربکه‌ونه‌وه له زمانى ته‌شھیر و ھاندانى توندوتیژی. ئێمه وێڕاى ده‌ستخۆشى و سوپاسگوزاریمان، بۆ ئه‌م دو هه‌ڵوێسته، به ھه‌لى ده‌زانین له یادى 123 ھه‌مین ساڵه‌ى ڕۆژنامه‌گه‌رى کوردی‌دا له‌به‌ر ڕۆشنایى ئه‌م دو په‌یامه، ئه‌م پێشنیارانه بۆ ھه‌مو لایه‌ک بخه‌ینه‌ڕو. یه‌که‌م: گشت لایه‌نه سیاسییه‌کانى کوردستان (ئه‌وانه‌ى له‌ده‌سه‌ڵاتن و ئه‌وانه‌ش که ئۆپۆزسیۆنن) به‌هه‌مانشێوه فه‌رمان به ده‌زگا میدیاییه‌کانیان بکه‌ن که دور بکه‌ونه‌وه له شێوازى ناشارستانى کارى میدیایى و به ته‌واوى ڕه‌چاوى پێوه‌ره جیهانى و ناوخۆکانى کارى رۆژنامه‌نوسى و ڕاگه‌یاندکارى بکه‌ن، به تایبه‌تیش ڕه‌چاوى یاسا و ڕێنماییه به‌رکاره‌کانى هه‌رێمى کوردستان و عێراق بکه‌ن. دوه‌م : وا باشتره گشت حزب و لایه‌نه سیاسیه‌کان خه‌ڵک و جه‌ماوه‌رى خۆیان به ئاقارى پاراستنى یه‌کڕیزى نیشتمانى و ئاشته‌وایى کۆمه‌ڵگاى کوردستانه‌وه هانبده‌ن و ئاراسته‌یان بکه‌ن و دوریان بخه‌نه‌وه له‌هه‌مو جۆره دیارده‌یه‌کى توندڕه‌وى و سڕینه‌وه‌ى یه‌کترى و بێ ڕێزیکردن به نه‌ته‌وه‌و مێژوى کوردستان و سه‌روه‌رییه‌کانی. سێیه‌م : که‌ناڵه‌کانى ڕاگه‌یاندنیش پابه‌ندى ئیتیک و موڕاڵى رۆژنامه‌وانى بن و ڕێز له ئادابى گشتى و ڕه‌وشتى به‌رزى کورده‌وارى بگرن و نه‌بنه ھۆکار بۆ زیاد بونى توند‌و تیژى و کێشه‌ى کۆمه‌ڵایه‌تی. پێوسته ھه‌موان به‌تایبه‌ت لایه‌نه سیاسیه‌کان دور که‌ونه‌وه له ھاندان و پشتگیرى کردنى ئه‌و سایت و لاپه‌ڕه‌و ڕایه‌ڵه ئه‌لیکترۆنییانه‌ى تۆڕى کۆمه‌ڵایه‌تى که خه‌ریکى ته‌شھیر و سوک کردنى به‌ھاکانى کۆمه‌ڵگان که زۆربه‌یان سێیبه‌ر و ھه‌ڵگرى بیر‌و باوه‌ڕى لایه‌نه سیاسیه‌کانن، به‌بێ جیاوازی، وه‌زاره‌تى ڕ‌ۆشنبیرى و لاوان ھه‌میشه پشتگیرى له فراوانکردنى پانتایى زیاترى ئازادى ڕاده‌ربرین و کارى راگه‌یاندن ده‌کات. ئێمه جارێکى تر وێڕاى ده‌ستخۆشى له بڕیار و په‌یامى کاک مه‌سعود بارزانى و کاک کۆسره‌ت، داوا له سه‌رۆک و سه‌رکرده‌کانى لایه‌نه سیاسییه‌کان ده‌که‌ین له ساڵیادى رۆژنامه‌گه‌ریى کوردی، په‌یام و بڕیارى خۆیان ئاراسته‌ى میدیاکانیان بکه‌ن، په‌یامێک روه‌و ئاشته‌وایى و یه‌کڕیزى و پاراستنى به‌ھا به‌رزه‌کانى کورده‌وارى بێت، چونکه به ڕاست ھه‌رێمى کوردستان و ھه‌مو لایه‌ک له‌به‌رده‌م مه‌ترسیه‌کى ڕاسته‌قینه داین. وه‌زاره‌تى رۆشنبیرى و لاوان 22-4-2021
هاوڵاتى ماڵپه‌ڕى فه‌رمى پارتى له زارى که‌مال که‌رکوکى ئه‌ندامى مه‌کته‌بى سیاسى پارتى یه‌وه ده‌ڵێت: " پارتى ژماره‌یه‌ک مه‌رجى هه‌یه بۆ ئاساییکردنه‌وه‌ى دۆخى شارى که‌رکوک که بریتین له دوورخستنه‌وه‌ى هێزه سه‌ربازى و میلیشیایییه‌کان و گه‌ڕانه‌وه‌ى پێشمه‌رگه بۆ ده‌وروبه‌رى شار بۆ پاراستنى له هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌یه‌ک، ته‌سلیمکردنى دۆسیه‌ى ئه‌منیى ناوشار به پۆلیسى شاره‌که". که‌مال که‌رکوکى ده‌شڵێت:" مه‌رجه‌کانى دیکه بریتین له گه‌ڕانه‌وه‌ى پارتى بۆ باره‌گاکانى خۆى به شێوه‌یه‌کى ئازاد و به‌رزکردنه‌وه‌ى ئاڵاى کوردستان، گه‌ڕاندنه‌وه‌ى پۆسته ئیدارییه‌کانى کورد و ده‌ستنیشانکردنى پارێزگارێکى نوێى کورد بۆ شاره‌که". هاوکات که‌مال که‌رکوکى ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌ڕوو، ڕاکان جبورى پارێزگارى که‌رکوک زۆر جار داواى کردووه له‌گه‌ڵ پارتى دابنیشێت و کاریان له‌گه‌ڵدا بکات، "به‌ڵام ئێمه داواکه‌یمان ڕه‌ت کردووه‌ته‌وه. ئێمه ئاماده نین گفتوگۆ له‌سه‌ر هیچ بابه‌تێک بکه‌ین به‌ر له ئاساییکردنه‌وه بارودۆخى که‌رکووک". که‌مال که‌رکوکى پێشیوابوو یاساى هه‌ڵبژاردنه‌کانى عێراق له دژى کورد له شارى که‌رکووک دانراوه، وتى:" جیاوازییه‌کى گه‌وره ده‌بینرێت له ژماره‌ى ده‌نگ بۆ یه‌ک کورسى له ناوچه کوردنشینه‌کان به به‌راورد له‌گه‌ڵ ناوچه عه‌ره‌بنشینه‌کان".
هاوڵاتى دواى ئه‌وه‌ى له راپۆرتێک‌دا که‌ناڵێکى ته‌له‌فزیۆنى عێراقى وتبووی، هه‌رێم رێگه‌ى به کردنه‌وه‌ى "بنکه‌ى مۆسادى ئیسرائیلی" داوه، جوتیار عادل وته‌بێژى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان روونکردنه‌وه‌یه‌کى بڵاوکرده‌وه و تیایدا هاتووه: "ئه‌و راپۆرته بێ بنه‌مایه و له‌سه‌ر بنه‌ماى وه‌همى ئاماده‌کراوه". ده‌قى روونکردنه‌وه‌که‌ى وته‌بێژى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان: که‌ناڵى ئافاقى ته‌له‌ڤزیۆنى عێراقى له پێگه ئه‌لیکترۆنییه‌که‌ى له رێکه‌وتى 22ى نیسانى 2021 راپۆرتێکى بڵاوکردووه‌ته‌وه و تێیدا هه‌رێمى کوردستانى به‌وه تۆمه‌تبارکردووه، گوایا رێگه‌ى به کردنه‌وه‌ى "سه‌نته‌رى مووساد" له هه‌ولێر داوه. لێره‌وه بۆ راى گشتى راده‌گه‌یه‌نین، ئه‌و راپۆرته بێبنه‌مایه‌ى بڵاوکراوه‌ته‌وه ته‌نیا له له‌سه‌ر بنه‌مایه‌کى وه‌همى ئاماده کراوه، هه‌وڵێکه بۆ چه‌واشه‌کردنى راى گشتى و ته‌شهیرکردن به هه‌رێمى کوردستان و هه‌وڵدان بۆ خستنه‌پاڵى تۆمه‌تێکى چه‌په‌ڵ هه‌رچه‌نده ره‌تیشمان کردووه‌ته‌وه، ئه‌وکات و ئێستاش جه‌ختمان کردووه‌ته‌وه که هیچ بوونێکى ئیسرائیلى یان سه‌نته‌رێکى ئیسرائیلى له هه‌رێمى کوردستان بوونى نییه. وێڕاى ئه‌وه‌ى ئه‌و لایه‌نانه‌ى که به‌مه‌به‌ست ئه‌و هه‌واڵانه بڵاوده‌که‌نه‌وه ئه‌و راستییه به باشى ده‌زانن و به‌ته‌واوى ئاگادارى ئه‌و حه‌قیقه‌ته‌ن، به‌ڵام ئه‌وان سوورن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى ره‌واج به سیاسه‌ته دوژمنکارییه‌کانیان بده‌ن، و تا ئیستاش له بڵاوکردنه‌وه‌ى ئه‌و جۆره "درۆ و ده‌له‌سانه" به‌رده‌وامن، با ئه‌وه بزانن که حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان سکاڵاى یاسایى له‌دژى ئه‌و که‌ناڵه پێشکه‌ش ده‌کات. بۆیه داوا له سه‌رۆک وه‌زیران و سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران و ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى ده‌که‌ین، په‌ڕاوى لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کى شه‌فاف بکه‌نه‌وه و ده‌ستبه‌جێ لیژنه‌یه‌ک بۆ دیاریکردنى ئه‌و شوێنه ره‌وانه بکه‌ن، که ده‌گوترێت سه‌نته‌ره ئیسرائیلییه‌که‌ى لێیه، بۆ ئه‌وه‌ى سنوورێک بۆ ئه‌و تۆمه‌ته درۆزنانه و بێبنه‌ما و مه‌ترسیدارانه دابنرێت، که به‌شێوه‌یه‌کى کوێرانه ده‌خرێنه پاڵ هه‌رێمى کوردستان، که دواجار زیانى بۆ سه‌رانسه‌ر وڵات ده‌بێت.
هاوڵاتى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان داوا ده‌کات حکومه‌تى فیدراڵی، پابه‌ندبوونه‌کانى خۆى به‌رامبه‌ر هه‌رێمى کوردستان تایبه‌ت به یاساى بودجه‌ى گشتیى جێبه‌جێ بکات و به‌شه بودجه‌ى هه‌رێم له ئاینده‌یه‌کى نزیکدا بنێرێت. ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 22ى نیسانى 2021، مه‌سرور بارزانى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێم پێشوازى له ستیفن هیکى باڵیۆزى به‌ریتانیا له عێراق کردووه و "به توندى سه‌رکۆنه‌ى هێرشه‌کانى ئه‌م دواییانه‌ى سه‌ر هه‌ولێرى کرد و پشتگیریى هاوپه‌یمانانى بۆ هه‌رێمى کوردستان دووپاتکرده‌وه." به‌پێى راگه‌یه‌نراوى کۆبوونه‌وه‌که ستیفن هیکى رایگه‌یاندووه، له‌گه‌ڵ حکومه‌تى عێراق له په‌یوه‌ندیدان بۆ ئه‌وه‌ى سنورێک بۆ ئه‌و هێرشانه دابنرێت و کۆتای‌یان بێت، جه‌خت له گرنگیى جێبه‌جێکردنى یاساى بودجه و ناردنى شایسته داراییه‌کانى هه‌رێمى کوردستان له لایه‌ن حکومه‌تى فیدراڵى کرایه‌وه. مه‌سرور بارزانى ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو، که باڵیۆزى به‌ریتانیا ستایشى چاکسازییه‌کانى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستانى کرد، به تایبه‌تى چاکسازییه‌کانى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه و ئاماده‌یى وڵاته‌که‌شى بۆ پشتیوانیکردنى حکومه‌تى هه‌رێم ده‌ربڕی. لاى خۆشییه‌وه، سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێم، سوپاسى پشتگیریى هه‌ڵوێستى به‌ریتانیا و هاوپه‌یمانانى کرد و داواى کرد حکومه‌تى فیدراڵی، پابه‌ندبوونه‌کانى خۆى به‌رامبه‌ر هه‌رێمى کوردستان تایبه‌ت به یاساى بودجه‌ى گشتیى جێبه‌جێ بکات و به‌شه بودجه‌ى هه‌رێم له ئاینده‌یه‌کى نزیکدا بنێرێت.و
هاوڵاتى ژماره‌یه‌ک له ڕۆژنامه‌نووسانى پارێزگاى سلێمانى به‌بۆنه‌ى ساڵیادى ڕۆژنامه‌گه‌رى کوردى ڕاگه‌یه‌ندراوێکیان بڵاوکرده‌وه‌و ڕایده‌گه‌یه‌نن" دۆخى رۆژنامه‌گه‌ریى له ھه‌رێمى کوردستان له پاشه‌کشه و به‌پاساوى سیاسى رۆژنامه‌نوسان ده‌ستگیرده‌کرێن". ژماره‌یه‌ک له ڕۆژنامه‌نووسانى پارێزگاى سلێمانى له ڕاگه‌یه‌ندراوێکدا ئاماژه به‌وه‌ده‌که‌ن" ئێمه ژماره‌یه‌ک له ڕۆژنامه‌نووسانى سلێمانى له یادى123 ساڵه‌ى ڕۆژنامه‌گه‌رى کوردی‌دا، وێڕاى پیرۆزبایى له خۆمان و ھه‌موو ڕۆژنامه‌نوسانى کورد له‌سه‌رانسه‌رى جیھان، ده‌مانه‌وێت له‌م یاده پڕشکۆیه‌دا جه‌ختبکه‌ینه‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى دۆخى رۆژنامه‌گه‌ریى له‌ھه‌رێمى کوردستان له پاشه‌کشه و پشێوییه‌کى زۆردایه". باس له‌وه‌ش ده‌که‌ن، با ئازادى کارى میدیایى و ڕاده‌ربڕین فه‌راھه‌م بکرێت و چیتر ڕۆژنامه‌نووسان به‌پاساوى سیاسى و به‌ده‌ر له‌فه‌رمانى دادگاکان ده‌ستگیرنه‌کرێن، وژیانێکى شایسته بۆ ڕۆژنامه‌نووسان دابینبکرێت. ده‌قى ڕاگه‌یه‌ندراوى ژماره‌یه‌ک له رۆژنامه‌نوسانى سلێمانى: به‌یاننامه‌یه‌ک بۆ ڕاى گشتی به‌ڕێزان سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى حکومه‌تى ھه‌رێمى کوردستان، جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌تى ھه‌رێمى کوردستان، پارێزگارى سلێمانى ، نه‌قیب و ئه‌نجومه‌نى سه‌ندیکاى ڕۆژنامه‌نووسانى کوردستان، ئێمه ژماره‌یه‌ک له ڕۆژنامه‌نووسانى سلێمانى له یادى ۱۲۳ ساڵه‌ى ڕۆژنامه‌گه‌رى کوردی‌دا، وێڕاى پیرۆزبایى له خۆمان و ھه‌موو ڕۆژنامه‌نوسانى کورد له‌سه‌رانسه‌رى جیھان، ده‌مانه‌وێت له‌م یاده پڕشکۆیه‌دا جه‌ختبکه‌ینه‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى دۆخى رۆژنامه‌گه‌ریى له‌ھه‌رێمى کوردستان له پاشه‌کشه و پشێوییه‌کى زۆردایه ھاوکات جه‌ختده‌که‌ینه‌وه با ئازادى کارى میدیایى و ڕاده‌ربڕین فه‌راھه‌م بکرێت و چیتر ڕۆژنامه‌نووسان به‌پاساوى سیاسى و به‌ده‌ر له‌فه‌رمانى دادگاکان ده‌ستگیرنه‌کرێن، وژیانێکى شایسته بۆ ڕۆژنامه‌نووسان دابینبکرێت. ھه‌ر له‌م یاده‌دا یٔێمه وه‌ک نوێنه‌رایه‌تى ژماره‌یه‌ک ڕۆژنامه‌نووس که له ساڵى ۲۰۰۹ ه‌وه له سنورى لقى سلێمانى سه‌ندیکاى ڕۆژنامه‌نووسان فۆڕمى پێدانى زه‌ویمان پڕکردۆته‌وه، ڕایده‌گه‌یه‌نین به‌داخه‌وه تا ئه‌م ساته‌ش دواى ۱۲ ساڵ ھه‌ر له‌چاوه‌ڕوانى وه‌رگرتنى زه‌ویداین، و ئێمه ده‌مانه‌وێت ئه‌و ده‌نگه‌ى چه‌ندین ساڵه که‌س گوێى لێناگرێت ئه‌مڕۆ بڵێین ئیدى به‌سه و چیتر مافه‌کانمان پشتگوێ مه‌خه‌ن، و وه‌رگرتنى زه‌وى یه‌کێکه له‌مافه سه‌ره‌تاییه‌کانمان وه‌کو ھه‌ر چین وتوێژێکى دیکه‌ى خه‌ڵکى به‌شه‌ره‌فى کوردستان. به‌ڕێزان، ئێمه چه‌ندین جار له‌گه‌ڵ لقى سلێمانى سه‌ندیکاى ڕۆژنامه‌نووسانى کوردستان و ئه‌نجومه‌نى سه‌ندیکا و خودى نه‌قیبى سه‌ندیکاى رۆژنامه‌نوسان، و ڕاوێژکارێکى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران دانیشتن و گفتوگۆمان کردوه و ئه‌وان ھه‌میشه پشتیوانى خۆیان بۆ ئێمه ده‌ربڕیوه، به‌ڵام دواى ۱۲ ساڵ ئێمه ھه‌ر له‌چاوه‌ڕوانیداین و به‌داخه‌وه قسه‌کانیان ته‌نھا به‌ڵێنى بێ کردار ده‌رچووه. ئێمه له‌به‌دواداچوونى خۆمان بۆمان ده‌رکه‌وتووه فۆرمه‌کانى سنورى سلێمانى ئاراسته‌ى وه‌زاره‌تى شاره‌وانى کراوه. یٔێمه سه‌ردانى وه‌زاره‌تى شاره‌وانیمان کردووه له شارى ھه‌ولێرى پایته‌خت، به‌ڵام به‌داخه‌وه له‌وێ ئه‌وه‌یان پێڕاگه‌یاندوین که ئه‌و فۆڕمانه‌ى ئێمه تێکه‌ڵ به فۆڕمى کۆى گشتى ھه‌رێمى کوردستان کراوه، و دواتر پرسى زه‌وییه‌کان به چه‌قبه‌ستوویى ماونه‌ته‌وه و مافى ئێمه له‌نێوان پشتگوێخستن و که‌مته‌رخه‌مى سه‌ندیکا و وه‌زاره‌تى شاره‌وانى و ئه‌نجومه‌نى وه‌زیراندا به‌نادیاریى و له‌چاوه‌ڕوانیدا ماوه‌ته‌وه. ئێمه لێره‌وه داوا ده‌که‌ین که ھه‌رچى زووه کار بکرێت له‌سه‌ر پێدانى زه‌وى یان شوێنى نیشته‌جێبوونى شیاو بۆ ڕۆژنامه‌نوسانى شارى سلێمانى و سه‌رجه‌م ڕۆژنامه‌نوسان له‌پارێزگاکانى دیکه‌ى ھه‌رێمى کوردستان. له کۆتایدا داواکارین، ھه‌ریه‌که له سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران و جێگرى سه‌رۆکى یٔه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى حکومه‌تى ھه‌رێمى کوردستان بابه‌ته‌که به ھه‌ند وه‌ربگرن و بێنه سه‌ر خه‌ت تا ئێمه‌ش بتوانین له وه‌رگرتنى زه‌وى یان شوێنى نیشته‌جێبوونى شیاو سودمه‌ندبین و له کرێچێتى رزگارمان ببێت. ئێمه به‌رده‌وامده‌بین له داواکردنى مافى ڕه‌واى خۆمان و ھه‌موو ھه‌وڵێکى مه‌ده‌نى و ئاشتیخوازانه ده‌ده‌ین بۆ به‌دیھێنانى مافه‌کانمان. دووباره پیرۆزبێت یادى ۱۲۳ ساڵه‌ى ڕۆژنامه‌گه‌ریى کوردى و له‌م یاده‌دا درود و سڵاو له ڕۆحى به‌رزه‌فڕى شه‌ھیدانى ڕۆژنامه‌نووس و سه‌رجه‌م شه‌ھیدانى کورد و کوردستان. ژماره‌یه‌ک له ڕۆژنامه‌نووسانى پارێزگاى سلێمانی ۲۲ ى نیسانى ۲۰۲۱
هاوڵاتى سه‌د ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى ئه‌مریکا نامه‌یه‌کیان بۆ جۆ بایدن، سه‌رۆکى ئه‌مریکا ناردووه و داواى لێده‌که‌ن وه‌ک یه‌که‌مین سه‌رۆک له مێژوودا به فه‌رمى کۆمه‌ڵکوژیى ئه‌رمه‌نییه‌کان به جینۆساید بناسێنێت. ئه‌و نامه‌یه له‌لایه‌ن 100 ئه‌ندامه‌وه واژۆ کراوه و ده‌ڵێن:" ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران و ئه‌نجوومه‌نى پیرانیش به زۆرینه‌ى ده‌نگ رووداوه‌که‌یان له 2019 به جینۆساید ناساندووه، ئێستاش کاتى ئه‌وه‌یه سه‌رۆکى ئه‌مریکا ئه‌و بێنده‌گییه بشکێنێت که چه‌ندین ساڵه به‌رده‌وامه و راستى رووداوه‌که باس‌بکات و به فه‌رمى وشه‌ى جینۆساید له‌به‌رامبه‌ر کۆمه‌ڵکوژکردنى یه‌ک ملیۆن و 500 هه‌زار ئه‌رمه‌نى له‌لایه‌ن عوسیمانییه‌کانه‌وه به‌کاربهێنێت". رۆژى 24ى ئه‌م مانگه 106 ساڵ به‌سه‌ر "جینۆسایدی" ئه‌رمه‌نه‌کان له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تى عوسمانییه‌وه تێپه‌ڕده‌بێت، پرۆسه‌ى کۆمه‌ڵکوژیى ئه‌رمه‌نه‌کان له ساڵى 1915 تا1923 له‌لایه‌ن ئیمپراتۆریه‌تى عوسمانى ئه‌نجامدرا و تێیدا یه‌ک ملیۆن و نیو ئه‌رمه‌نى کوژران. تائێستا زیاتر له 40 حکومه‌ت و په‌رله‌مانى وڵاتانى جیهان کۆمه‌ڵکوژیى ئه‌رمه‌نه‌کانیان "به‌جینۆساید" ناساندووه و "گرنگترین" ناساندنیش له‌لایه‌ن یه‌کێتیى ئه‌وروپاوه بووه. ساڵانه له یادى کۆمه‌ڵکوژیى ئه‌رمه‌نییه‌کان خه‌ڵک له مۆنۆمێنتى جینۆساید له یه‌ریڤانى پایته‌خت کۆده‌بنه‌وه و چه‌پکه‌گوڵى رێزلێنان داده‌نێن و نزا بۆ قوربانیان ده‌که‌ن. ده‌قى نامه‌ى ئه‌ندامانى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران بۆ جۆ بایدن، سه‌رۆکى ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانى ئه‌مریکا: کۆنگرێس ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانى ئه‌مریکا واشنتن دى سى 20515 21ى نیسانى 2021 سه‌رۆک جۆزێف بایدن کۆشکى سپی 1600 شه‌قامى په‌نسلڤانیا به‌ڕێز جه‌نابى سه‌رۆک: له‌م مانگه‌دا، له 24ى نیسان، جیهان یادى 106 ساڵه‌ى ده‌ستپێکى یه‌که‌مین رۆژى جینۆسایدى ئه‌رمه‌نییه‌کان ده‌کاته‌وه، کوشتنى سیسته‌ماتیکى 1.5 ملیۆن ئه‌رمه‌نى له‌لایه‌ن ئیمپراتۆریه‌تى عوسمانییه‌وه له 1915ـه‌وه بۆ 1923، هه‌روه‌ها ئاواره‌بوونى زیاتر له‌و ژماره‌یه‌ش. دواى چه‌ندین ده‌یه، له‌کاتێکدا زۆر له سه‌رکرده‌کانى جیهان یه‌که‌م جینۆسایدى سه‌ده‌ى بیسته‌میان به فه‌رمى ناساندووه، که‌چى سه‌رۆکى ئه‌مریکا بێده‌نگه. ئێمه هاوڕاین له‌گه‌ڵ جڤاکى ئه‌رمه‌نى - ئه‌مریکى و هه‌موو ئه‌وانه‌ى پشتیوانى له راستى و دادپه‌روه‌رى ده‌که‌ن و داواده‌که‌ن که ئێوه‌ش به روونى و راسته‌وخۆ دان به جینۆسایدى ئه‌رمه‌نییه‌کان له راگه‌یێندراوى تایبه‌ت به 24ى نیساندا بنێن و به فه‌رمى بیناسێنن. ده‌زانین که ئێوه خۆتان باش ئاگادارى ئه‌م پرسه‌ن له‌وکاته‌وه‌ى که سیناتۆر بوون و ئه‌وکاته‌ش که جێگرى سه‌رۆک بوون، له‌وانه‌ش رێکخستنى ژماره 212 له‌لایه‌ن لیژنه‌ى دادوه‌رییه‌وه له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران له 1989 ، که ناساندنى رۆژى نیشتمانى بۆ یادکردنه‌وه‌ى 75 ساڵه‌ى جینۆسایدى ئه‌رمنه‌ییه‌کانى لێکه‌وته‌وه. هه‌روه‌ها پێزانینمان هه‌یه به‌وه‌ى ئێوه وه‌ک جێگرى سه‌رۆک ئاماده‌ییتان هه‌بوو له یادى جینۆسایدى ئه‌رمنییه‌کان له ساڵى 2015 له کاتیدراڵى نیشتیمانی. له‌و کاته‌شدا بوو که جه‌نابى قه‌داسه‌تى پاپا فرانسیس له گردبوونه‌وه‌ى پیرۆزى سانت پیته‌ردا سه‌باره‌ت به جینۆسایدى ئه‌رمه‌نییه‌کان گوتی: "شاردنه‌وه‌ى یان نکۆڵیکردن له شه‌ێ وه‌ک وازهێنانه له برینێک به‌رده‌وام خوێنى لێبڕژێت به‌بێ ئه‌وه‌ى بپێچڕێت." راستیى مێژوویى ئه‌وه‌ى که سه‌ده‌یه‌ک پێش ئێستا روویداوه پرسێکى کێشه‌له‌سه‌ر نییه. دیپلۆماتکاره ئه‌مریکییه‌کان دۆکیۆمێنتى تایبه‌ت به کۆمه‌ڵکوژیى ئه‌رمه‌نییه‌کانیان تۆمارکردووه، هه‌رچه‌نده شتێکى وه‌هایان له‌سه‌ر ئه‌وه نه‌گوتووه که بینیویانه. ته‌نها چه‌ند ده‌یه‌یه‌ک دواى ئه‌وه رافایل له‌مکین زاراوه‌ى "جینۆساید"ى به‌کارهێنا بۆ ئه‌وه‌ى هه‌لى جینۆسایدکردنى ئه‌رمه‌نییه‌کان به هه‌ند وه‌ربگیرێت. به وه‌سفکردنى رووداوه‌که وه‌ک جینۆساید له‌مساڵدا ئێوه‌ش په‌یوه‌ندى ده‌که‌ن به هه‌ردوو ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران و ئه‌نجوومه‌نى پیرانیشه‌وه که به زۆرینه‌ى ره‌ها له ساڵى 2019 به جینۆسایدتان ناساند. جگه له‌وه‌ش کتێبخانه‌ى کۆنگرێس هه‌نگاوێکى گرنگى ناوه بۆ به پۆلێنکردنى ئه‌و کتێبانه‌ى تایبه‌تن به‌و بابه‌ته و خراونه‌ته ناو ره‌فه‌ى تایبه‌تى جینۆسایدى ئه‌رمه‌نییه‌کانه‌وه. به‌ڕێز سه‌رۆک، وه‌ک خۆت له راگه‌یێندراوى 24ى نیسانى ساڵى رابردوودا گوتت "بێده‌نگى به‌شداریکردنه له تاوان"، بێده‌نگى شه‌رمه‌زارییانه‌ى حکومه‌تى ئه‌مریکا سه‌باره‌ت به‌و راستییه مێژوییه‌ى جینۆسایدى ئه‌رمه‌نییه‌کان زۆر درێژه‌ى کێشاوه و پێویسته کۆتایى پێبێت. داوات لێده‌که‌ین شوێن پابه‌ندییه‌کانى خۆت بکه‌ویت و ئه‌و راستییه بڵێیت.
هاوڵاتى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى رایگه‌یاند 977که‌س توشى کۆرۆنا بون و 9که‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه. وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان ئه‌مرۆ پێنج شه‌ممه، 22ى نیسانى 2021 ئامارى نوێى کۆرۆناى 24کاتژمێرى رابردووى بڵاوکرده‌وه و رایگه‌یاند " 8هه‌زار و 926 پشکنینى کۆرۆنا ئه‌نجام دراوه و 977 که‌س توشى کۆرۆنا بون و 9 توشبوو گیانیان له ده‌ستداوه".
شاناز حه‌سه‌ن پارێزه‌رى که‌یسى سزادراوانى بادینان ئه‌وه ئاشکرا ده‌کات که" رۆژنامه‌نوسانى سزادراوى بادینان ماوه‌ى سێ رۆژه له‌زینداندا مانگیان له خواردن گرتووه". ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 22ى نیسانى 2021، به‌شدار چاوشین، پارێزه‌رى دۆسیه‌ى رۆژنامه‌نوسه سزادراوه‌کانى بادینان له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت:" ماوه‌ى سێ رۆژه رۆژنامه‌نوسان و چالاکوانانى بادینان که ژماره‌یان 24 که‌سه مانیان له خواردن گرتووه". ناوبراو ئه‌وه‌شى دووپاتکرده‌وه که داواى بینینى که‌سوکاریان ده‌که‌ن و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته سه‌ردانى ئاسایشى گشتى ده‌که‌ن تا چاوپێکه‌وتنیان له‌گه‌ڵ که‌سوکاریان بۆ ئه‌نجام بدرێت. ماوه‌ى چه‌ند مانگێکه شێروان شێروانى و هاورێکانى به‌بیانووى تێکدانى ئاسایش ماوه‌ى شه‌ش ساڵ سزادراون، به‌ڵام پارێزه‌رانیان داوایان پێشکه‌شى دادگاى ته‌میز کردووه بۆ پێداچونه‌وه به سزاکانیاندا.
هاوڵاتى دوابه‌دواى ئه‌وه‌ى له دوێنێیه‌وه ئاگربه‌ست له نێوان هێزه‌کانى ئاسایشى ڕۆژئاواى کوردستان و میلشیاکانى دیفاع وه‌ته‌نى سه‌ر ئه‌سه‌د له قامشلۆ ڕاگه‌یه‌ندرابوو، میلشیاکان جارێکى دیکه هێرشه‌کانیان ده‌ستپێکرده‌وه. به نێوه‌ندگرى پۆلیسى ڕوسیا له قامشلۆ، شه‌ر و پێکدادانى هێزه‌کانى ئاسایشى ڕۆژئاڤا و ملیشیاکانى دیفاع وه‌ته‌نى ڕاگیرابوو و بۆ ماوه‌ى 24کاتژمێر هه‌تا پاش نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ ئاگربه‌ست ڕاگه‌یه‌ندرابوو. سه‌رله‌به‌یانى ئه‌مڕۆ جارێکى دیکه میلشیاکانى دیفاع وه‌ته‌نى له گه‌ڕه‌کى وه‌حده‌ى شارى قامشلۆ هێرشیان کرده‌وه سه‌ر هێزه‌کانى ئاسایش و له ئه‌نجامدا شه‌ر و پێکدادان ڕوویدایه‌وه و ئاڵۆزى به‌رده‌وامه. شه‌وى چوارشه‌مه‌ى ئه‌م هه‌فته له فولکه‌ى وه‌حده له شارى قامشلۆ، ملیشیاکانى دیفاع وه‌ته‌نى سه‌ر به ڕژیمى ئه‌سه‌د که له ژێر فه‌رمانى ئێراندان، له گه‌ڕه‌کى ته‌ییه‌وه هێرشیان کرده سه‌ر خاڵێکى هێزه‌کانى ئاسایش و له ئه‌نجامدا شه‌ڕڤانێکى هێزه‌کانى ئاسایشى ڕۆژئاواى کوردستان شه‌هید بوو. دوابه‌دواى ئه‌مه هێزه‌کانى ئاسایش به‌رپرچیان دایه‌وه و له گه‌ڕه‌کى ته‌ى که شوێنى نشته‌جێ بوونى ئه‌و ملیشیانه‌یه، پێشڕه‌وییان کرد و ناوه‌نده‌که‌یانیان به ناوى ” مفرزه لیلو” کۆنترۆڵ کرد.
هاوڵاتى وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند یواخوازین میدیاكارانی كوردستانی هەڵگری ئەو پەیامە نیشتمانییە بن كە ١٢٣ ساڵ لەمەوبەر بە دەستپێشخەری میقداد بەدرخان دامەزرێنەری یەكەمین رۆژنامەی كوردی دەستیپێكرد . جوتیار عادل، وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەبۆنەی ساڵیادی رۆژنامەگەریی كوردی رایگەیاندووە، حكومەتی هەرێمی كوردستان بەهەستكردن بە گرنگی كاری رۆژنامەنووسی بۆ خستنەڕووی شەفافییەتی زیاتر لە راپەراندنی كاروبارەكانیدا، ئەركی خۆی بۆ خوڵقاندنی ژینگەیەكی لەبار و داكۆكیكار بۆ كاری رۆژنامەنووسی جێبەجێ دەكات، كە لە سایەیدا میدیاكاران بتوانن ئەركی پیشەیی خۆیان راپەڕێنن و ببنە دەسەڵاتێكی چاو‌دێر بەسەر كار و ئەركەكانمانەوە. جوتیار عادل ئاماژەی بەوەككردووە "هیواخوازین میدیاكارانی كوردستانی هەڵگری ئەو پەیامە نیشتمانییە بن كە ١٢٣ ساڵ لەمەوبەر بە دەستپێشخەری میقداد بەدرخان دامەزرێنەری یەكەمین رۆژنامەی كوردی دەستیپێكرد و بە درێژایی تەمەنی بزووتنەوەی رزگاریخوازیی كوردستان رۆڵێكی سەرەكی لە گەیاندنی پەیامی دۆزی ڕەوای گەلی كورد گێڕاوە و، زۆرێك لە پێشەنگانی رۆژنامەگەریی كوردستانیش لەو پێناوەدا گیانیان بەخت كردووە".
هاوڵاتى عەدنان ئەسەدی، سەرۆکی فراکسیۆنی دەوڵەتی یاسا لەپەرلەمانی عێراق دوای دو هەفتە لەتوشبونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا و تێکچونی دۆخی تەندروستی، ئەمڕۆ پێنجشەممە بەهۆی کاریگەری توشبونی بەپەتاکە گیانی لەدەستدا. دو هەفتەی لەمەوبەر نوسینگەی عەدنان ئەسەدی بڵاویکردبوەوە، سەرۆکی فراکسیۆنی دەوڵەتی یاسا لەپەرلەمانی عێراق توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوە و بەهۆی ناجێگیری دۆخی تەندروستی رەوانەی نەخۆشخانە کراوە. عەدنان ئەسەدی بۆ ماوەی چەندین ساڵ بریکاری وەزیری ناوخۆی عێراق و یەکێک لەدیارترین سەرکردەکانی دەوڵەتی یاسا بووە. تائێستا لەعێراق 1001854 (ملیۆنێک و هەزار و هەشت سەد و پەنجا و چوار) کەس توشی کۆرۆنا بون، لەو ژمارەیەش 15098 (پازدە هەزار و نەوەد هەشت) کەس بەپەتاکە گیانی لەدەستدا..
هاوڵاتى لیژنەی ئاسایش‌و بەرگری ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران ڕایگەیاند هەرێمى كوردستان لەدەرەوەی دانوستانە ستراتیژیەکان کار بۆ هێشتنەوەی هێزەکانی ئەمریکا دەکات، ئه‌وه‌ش باسده‌كرێت، هه‌رێم له‌هه‌وڵى ئه‌وه‌دایه ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا له‌عێراقیش بكشێته‌وه، به‌ڵام ئه‌وه له‌هه‌رێم ڕوو نه‌دات. قاتیع ڕوکابی ئەندامی لیژنەى ئاسایش‌و به‌رگرى لەلێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ئەمڕۆ پێنج شەممە، 22نیسانی 2021 ڕایگەیاند، "دواین گەڕی دانوستانی نێوان بەغداو واشنتۆن درێژکراوەی ئەو زنجیرە گفتوگۆ‌و ڕێککەوتنانەیە کە لەماوەی دەیەی ڕابردوودا لەنێوان هەردوولادا کراوە، بەڵام هێشتا بەشێکی زۆری وردەکارییەکانی باسنەکراون‌و تائێستاش هیچ لایەنێک نازانێت ژمارەی ڕاستەقینەی هێزە بیانییەکان لەسەر خاکی عێراق چەندن". روکابی باسی لەوەکردووە، لایەنە کوردییەکان خواستی مانەوەی هێزە سەربازییەکانی ئەمریکایان هەیە، ئەمەش وادەکات شاندی دانوستانکاری عێراق لەسەر ئەو پرسە بەشێوەیەکی یەکگرتوو گفتوگۆ لەگەڵ هاوتا ئەمەریکییەکانیان قسە نەکەن‌و دژبەرییەک لەهەڵویستەکانیاندا هەبێت. لەماوەی چەند ڕۆژی رابردووش‌دا، ژەنەراڵ کینیس ماکیزنی فەرماندەی فەرماندەی ناوەندی سوپای ئەمریکا لەمیانی وتەیەکیدا لەبەردەم ئەندامانی کۆنگرێسی وڵاته‌كه‌ى ڕەتیکردەوە، واشنتۆن نیازی کێشانەوەی تەواوەتیی هێزە سەربازییەکانی لەعێراق هەبێت. ماکینزی لەبەشێکی تری قسەکانیدا ڕونیکردۆتەوە، دوو هه‌زارو 500 سەربازیی ئەمریکی لەعێراقدا هه‌ن کە ڕۆڵێکی ڕاوێژکارییان هەیەو لەگەڵ سوپای عێراق بەشداری هیچ کردەوەیەکی سەربازیی ناکەن. باسی لەوەشکردووە، بەدووردەزانرێت لەمیانی گفتوگۆی ستراتیژی لەگەڵ عێراقدا لەسەر ئەوە ڕێکبکەون کە هێزە سەربازییەکانی ئەمریکا بەتەواوەتیی لەعێراق بکشێتەوە.
هاوڵاتى وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان خشته‌ی دابه‌شكردنی مووچه‌ی سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كانی بۆ مانگی نیسان بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند، به هه‌مان میكانیزمی پێشوو دابه‌ش ده‌كرێ. به‌پێی خشته‌كه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێم، دابه‌شكردنی مووچه له رۆژی یه‌كشه‌ممه 25ی نیسانی 2021، ده‌ستپێده‌كات و وه‌زاره‌ته‌كانی ته‌ندروستی، دیوان و لیواكانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، یه‌كه‌كانی 70 و 80، وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری، وه‌زاره‌تی ناوخۆ، فه‌رمانده‌ی پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤانی و به‌رگری و فریاكه‌وتن، لیوای نه‌وت و ره‌گه‌زنامه وه‌ریده‌گرن.