هاوڵاتى وته‌بێژى کۆمیسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى ھه‌ڵبژاردنه‌کانى عێراق رایگه‌یاند، دواى په‌سه‌ندکردنى کاندیدکراوان بۆ ھه‌ڵبژاردنى داھاتوى په‌رله‌مانى عێراق بانگه‌شه‌ى ھه‌ڵبژاردن ئه‌نجامده‌ده‌رێت. ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 20ى نیسانى 2021، جومانه غه‌ڵاى وته‌بێژى کۆمیسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى ھه‌ڵبژاردنه‌کانى عێراق، له لێدوانێکى رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند:" دواى په‌سه‌ندکردنى کاندیدکراوان بۆ ھه‌ڵبژاردنى داھاتوى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران بانگه‌شه‌ى ھه‌ڵبژاردن ئه‌نجامده‌ده‌رێت، ئه‌وه‌ش پێچه‌وانه‌ى ھه‌ڵبژاردنه‌کانى پێشوه که بانگه‌شه‌ى ھه‌ڵبژاردن به‌رله مانگێک له به‌ڕێوه‌چونى پڕۆسه‌که ئه‌نجام ده‌درا". هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:" له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کان ھه‌مانگى باشمان دروستکردوه که له کاتى بانگه‌شه‌ى ھه‌ڵبژاردندا زیان به دامه‌زراوه‌کانى گشتیى نه‌گه‌یه‌ندرێت". هاوکات، وته‌بێژه‌که‌ى کۆمسیۆن ئه‌وه‌شى دووپاتکرده‌وه که ئه‌نجومه‌نى کۆمسیاران سیسته‌مێکى سه‌باره‌ت به چۆنیه‌تى ئه‌نجامدانى بانگه‌شه‌ى ھه‌ڵبژاردن دیاریکردوه که له داھاتودا بڕیار له‌سه‌ر میکانیزم و رێکخستنى پڕۆسه‌که ده‌دات". بڕیاره ھه‌ڵبژاردنى پێشوخته‌ى په‌رله‌مانى عێراق له 10 ى مانگى (تشرینى یه‌که‌م/10)ى ئه‌مساڵ ئه‌نجامبدرێت و تیایدا 25139375 ملیۆن و 139 هه‌زارو 375 ده‌نگده‌ر مافى به‌شدارییکردنیان له پڕۆسه‌که‌دا ده‌بێت.
هاوڵاتى سه‌نته‌رى میترۆ له په‌یامێکدا داوا له هاوسه‌رۆکانى یه‌کێتى و سه‌رۆکى پارتى ده‌کات، بگه‌رێنه‌وه بۆ پرنسیپه‌کانى ململانێى سیاسى مه‌ده‌نى و شارستانی، دڵنیابن له‌وه‌ى ئه‌و شێوازه له به‌کارهێنانى میدیا، زیان ده‌گه‌یه‌نێت به کوردستان. ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 20ى نیسانى 2021، سه‌نته‌رى میترۆ بۆ‌داکۆکیکردن له مافى ڕۆژنامه‌نووسان له ڕاگه‌یه‌ندراوێکدا که ئاڕاسته‌ى هاوسه‌رۆکانى یه‌کێتى نیشتیمانى کوردستان و سه‌رۆکى پارتى دیموکراتى کوردستانى کردوه رایگه‌یاندوه" داواتان لێده‌که‌ین پاڵپشت به به‌رپرسیارێتى حزبى و نیشتمانیتان، کاربکه‌ن بۆ کۆتایهێنان به‌و هێرش و ناوزراندنه‌ى میدیاى سێبه‌رى هه‌ردوو حزبتان به پاره‌ى سیاسى بره‌وى پێده‌ده‌ن و یاده‌وه‌رى گشتى گه‌راندۆته‌وه بۆ سه‌رده‌مى شه‌ڕى ناوخۆ". هه‌روه‌ها باسى له‌وه‌شکردووه، سه‌نته‌رى میترۆ ده‌یان په‌یوه‌ندى و داواکارى له لایه‌ن هاوڵاتیان، که‌سایه‌تى نیشتنمانپه‌روه‌رى ئه‌کادیمی، مافناس، چالاکوان، قوتابیان، وه‌زشه‌وان، کاسبکار، داکۆیکارى مافى ژنان، ژنى ماڵ، جوتیاران، پێگه‌یشتووه داوامان لێده‌که‌ن بجوڵێین، فشار بکه‌ین به ئاراسته‌ى کۆتایهێنان به دیارده‌ى ناوزڕاندن و چه‌واشه‌کارى که هاوڵاتییانى تینوو بۆ گۆرانکارى بێزارکردووه، له برى مژده‌ى ئاشته‌وایی، میدیاى به‌کرێگیراو به پاره‌ى سیاسییه‌کان، ده‌روونى ماندوویانى هێنده‌ى تر ماندوو کردوه. " خه‌ڵکى په‌رۆش بۆ ئاشتى کۆمه‌ڵایه‌تی، لایه‌نگرانى ململانێى سیاسى مه‌ده‌نى و شارستانین، نه‌ک په‌نابردن بۆ هه‌ڵمه‌تى میدیاى ئاستنزم و هه‌وڵى یه‌کترخستن و له‌که‌دارکردنى که‌سێتى و که‌رامه‌تى مرۆیی، که به درۆى ئه‌و ده‌زگایانه و به‌درواى سیاسى به شێوه‌یه‌کى کارا بره‌وى پێده‌درێت"، سه‌نته‌رى میترۆ وا ده‌ڵێت. سه‌نته‌رى میترۆ له‌به‌شێکى تر‌ى په‌یامه‌که‌یدا داوا ده‌کات بگه‌رێنه‌وه بۆ پرنسیپه‌کانى ململانێى سیاسى مه‌ده‌نى و شارستانی، دڵنیابن له‌وه‌ى ئه‌و شێوازه له به‌کارهێنانى میدیا، زیان ده‌گه‌یه‌نێت به کوردستان، حزبه‌کانتان، کارى میدیاى پیشه‌یی. هاوکات، ئه‌وه‌شیان ڕوونکردووه‌ته‌وه که سه‌نته‌رى میترۆ به‌درککردنى به‌و مه‌ته‌رسییه گه‌ورانه‌ى که له ئه‌نجامى شه‌رى ناره‌واى میدیاى هاتۆته ئاراوه، له په‌رۆشى بۆ ئاشتى کوردستان، به‌جدى سه‌رنجتان بۆ ئه‌وه راده‌کێشین، ره‌نگه ئه‌م شه‌ره بۆ ماوه‌یه‌کى کاتى له به‌رژه‌وه‌ندى حزبه‌کانتان بشکێته‌وه، به‌ڵام به شێوه‌یکى به‌رده‌وام له به‌رژه‌وه‌ندى نه‌یارى کوردستان و ئه‌زمونه‌که‌ى شکاوه‌ته‌وه، زه‌مینه‌یش خۆش ده‌کات، له قۆناغێکى تردا هه‌مان ئامرازى میدیایى هێزى بزوێنه‌ری، بچنه خزمه‌تى نه‌یارو تینوو بۆ تێکدانى ئاشتى کۆمه‌ڵایه‌تی، بۆیه داواتان لێده‌که‌ین به قوڵى وجوان بیرى لێبکه‌نه‌وه، ئێستا له‌ده‌ستى خۆتاندایه، په‌رۆشى بنوێنن به‌ر له‌وه‌ى به ته‌واوه‌تى بترازێ، له‌ده‌ستى خۆتان ده‌ربچێت.
هاوڵاتى حکومه‌تى ھه‌رێمى کوردستان کۆده‌بێته‌وه دواپێشھاته‌کانى بوارى ئه‌منى له ھه‌رێم و ئاماده‌کاریه‌کانى بوارى بودجه‌ى هه‌رێم تاوتوێ ده‌کات. فه‌رمانگه‌ى میدیا و زانیارى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان بڵاویکردوه، سبه‌ینێ چوارشه‌ممه ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى ھه‌رێمى کوردستان به سه‌رۆکایه‌تى مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆکى حکومه‌تى ھه‌رێمى کوردستان و به ئاماده‌بونى قوباد تاڵه‌بانی، جێگرى سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران له‌و کۆبونه‌وه‌یه‌دا دواپێشھاته‌کانى بوارى ئه‌منى له ھه‌رێمى کوردستان و ھێرشه‌کانى ئه‌م دواییه‌ى سه‌ر فڕۆکه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى ھه‌ولێر و ره‌وشى لێکۆڵینه‌وه و ھه‌ڵوێستى نێوده‌وڵه‌تى له‌و باره‌یه‌وه ده‌خرێته‌ڕو. هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌کراوه که ھێڵه‌گشتییه‌کانى ڕه‌شنوسى یه‌که‌مى پڕۆژه یاساى بودجه‌ى ھه‌رێمى کوردستان بۆ ساڵى 2021 له بواره‌کانى داهات، خه‌رجی، قه‌رز و پابه‌ندییه داراییه‌کان و کورتهێنان باسى لێوه‌ده‌کرێت. حکومه‌تى هه‌رێم ماوه‌ى حه‌وت ساڵه پێشێلى یاسا ده‌کات و بودجه‌ى نه‌ناردوه بۆ په‌رله‌مان هیچ زانیاریه‌کى وردیش له‌باره‌ى داهاته‌کان و خه‌ریجه‌کان نازانرێت.
هاوڵاتى ده‌زگاى ئاسایشى هه‌رێمى کوردستان ده‌ستگیرکردنى تۆڕێکى گه‌وره‌ى داعشى راگه‌یاند که والى فه‌للوجه‌ى تیادایه و له 22 ھه‌ڵمه‌ت و ئۆپراسیۆنى جیاجیادا له سلێمانی، گه‌رمیان، چه‌مچه‌ماڵ، سه‌یدسادق و پشده‌ر 22 "تیرۆریست" ده‌ستگیرکراون و روبه‌ڕوى یاسا‌و دادگا ده‌کرێنه‌وه. ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 20ى نیسانى 2021، ده‌زگاى ئاسایشى ھه‌رێم له‌گه‌ڵ بڵاوکردنه‌وه‌ى دانپێنانى تۆمه‌تباران ئاماژه‌ى به‌وه‌شکردوه، ئه‌و که‌سانه "پیلانیان هه‌بوه چه‌ند شانه‌یه‌کى نه‌نوستوى داعش دروستبکه‌ن له‌ھه‌رێم و خۆیان بۆ چه‌ند کرده‌وه‌یه‌ک ئاماده‌بکه‌ن". هه‌روه‌ها ئه‌وه‌خراوه‌ته‌روو ئه‌و "تیرۆرستانه" راھێنانیانپێکراوه له‌سه‌ر دروستکردنى عه‌بوه‌و مه‌وادى ته‌قه‌مه‌نى و پیلانیان داناوه بۆ ته‌قاندنه‌وه‌ى چه‌ند شوێنێک و رفاندنى خه‌ڵک و تیرۆرکردنى ئه‌فسه‌رانى ئه‌منى به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ى رۆڵیان ھه‌یه له‌روبه‌ڕوبونه‌وه‌ى تیرۆر". ده‌قى راگه‌یه‌نراوى ده‌زگاى ئاسایشى ھه‌رێمى کوردستان: ده‌زگاى ئاسایشى ھه‌رێم پیلانێکى تیرۆریستانى داعش ئاشکراده‌کات که له‌خۆڕێکخستن و ئه‌نجامدانى چه‌ندین کرده‌وه‌ى تیرۆریستى بون و له 22 ھه‌ڵمه‌ت و ئۆپراسیۆنى جیاجیادا له سلێمانى و گه‌رمیان و چه‌مچه‌ماڵ و سه‌یدسادق و پشده‌ر 22 تیرۆریست ده‌ستگیرده‌که‌ن و رووبه‌ڕووى یاسا‌و دادگایان ده‌که‌نه‌وه که یه‌کێکیان تیرۆریستى ھه‌ره‌تاوانبار ئه‌بو عه‌لى جومه‌یلى والى فه‌لوجه یه که به‌ناسنامه‌ى ساخته‌وه ھاتبووه سنورى ھه‌رێمى کوردستان. پاش کۆکردنه‌وه‌ى زانیارى و ده‌ستخستنى به‌ڵگه له‌سه‌ر تاقم و گروپێکى تیرۆریستى داعش که له چه‌ند شارێکى ھه‌رێم له‌خۆڕێکخستندابون و مه‌رامیان بو چه‌ند کرده‌وه‌یه‌کى تیرۆریستى ئه‌نجامبده‌ن. به‌بڕیارى سه‌رۆکى ده‌زگاى ئاسایشى ھه‌رێم ، ئاسایشى سلێمانى له‌سه‌ر ئه‌م که‌یسه، لێکۆڵینه‌وه‌ى ده‌ستپێکرد و پاش گه‌ڕان و شه‌ونخونى و چاودێریکردنیان و کۆکردنه‌وه‌ى زانیارى ، سه‌ره‌داو به‌ده‌ستھات و ته‌واوى جموجۆڵه‌کانشیان خرایه ژێرچاودێرى و پیلانه‌کانیان ئاشکراکران و ناسنامه و زانیارى که‌سى تیرۆریستان ده‌ست ھێزه‌کانى ئاسایشى سلێمانى که‌وت . دواى ره‌زامه‌ندى به‌ڕێز دادوه‌رى دادگاى لێکۆڵینه‌وه‌ى ئاسایش له‌چه‌ند ھه‌ڵمه‌تێکى به‌رفراوانى ھاوبه‌ش له ژێرچاودێرى سه‌رۆکى ده‌زگاى ئاسایشى ھه‌رێم ھێزه‌کانى ئۆپراسیۆنى ئاسایشى سلێمانی، گه‌رمیان ، رۆژئاواى سلێمانى ، شاره‌زوور ، راپه‌ڕین ھه‌ر 22 تیرۆریسته‌که که‌له‌چه‌ند شانه‌یه‌کى نه‌نوستوى داعش خۆیان رێکخستبو، پێش ئه‌وه‌ى مه‌رامه‌کانیان بۆ تێکدانى ژیانى کۆمه‌ڵانى خه‌ڵک جێبه‌جێبکه‌ن ده‌ستگیرکران. ئۆپراسیۆنه‌کان به‌م شێوه‌ى خواره‌وه بون؛ رۆژى 2021/2/25 تیرۆریست ( ز . س ) ناسراو به‌ئه‌نه‌س کوردى ، دواى چاودێریکردنى که به‌نیازبوو ھه‌ڵبێت بۆ ده‌ره‌وه‌ى ھه‌رێم ، له‌لایه‌ن ھێزه‌کانى ئۆپراسیۆنى ئاسایشى سلێمانى و ئاسایشى راپه‌ڕین و شاره‌زور ، له پشده‌ر ده‌ستگیرکرا . تیرۆریستى تاوانبار له‌ڕێگاى تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانه‌وه له‌ساڵى 2019 فکرى توندڕه‌وى داعشى وه‌رگرتوه و ساڵى 2020 په‌یوه‌ندى به‌ستوه به گروپێکى تیرۆریستى له سلێمانى و گه‌رمیان و چه‌مچه‌ماڵ و سه‌یدسادق که‌پیلانى دانانى ئاڵاى داعش و کرده‌وه تیرۆریستیه‌که‌یان دانابوو له‌و شاره ، و چه‌ندین تیرۆریستى فێرى دروستکردنى عه‌بوه‌و ماده ته‌قه‌مه‌نییه‌کان کردوه‌و مه‌رامیان بوه چه‌ند کرده‌وه‌یه‌ک ئه‌نجامبده‌ن و ھیجره‌ت بکات بۆناو داعش . رۆژ 2021/3/25ى له رێوشوێنێکى ئه‌منى توندوتۆڵ و ھه‌ڵمه‌تێکى گه‌وره‌و سه‌رکه‌تووى ھێزه‌کانى ئۆپراسیۆنى ئاسایشى سلێمانى و ئاسایشى رۆژئاواى سلێمانى له‌چه‌مچه‌ماڵ تیرۆریستى ھه‌ره‌تاوانبار و له‌یاسا ھه‌ڵھاتو( ح . م ) ناسراو به ئه‌بو عه‌لى جومه‌یلى والى فه‌لوجه ده‌ستگیرکرا که‌ده‌ستى سوره له‌چه‌ندین کرده‌وه‌ى تیرۆریستى و دژبه‌مرۆڤایه‌تى که سه‌ره‌تا په‌یوه‌ندى ھه‌بوه به‌رێکخراوى تیرۆریستى قاعیده‌و له‌ساڵى 2014 به‌یعه‌تى داوه به‌تیرۆریستانى داعش و وه‌ک چه‌کدارێکى ھه‌ره‌تاوانبار به‌شدارى و سه‌رپه‌رشتیى ده‌یان کرده‌وه‌ى تیرۆریستى کردوه دواتر کراوه به جێگرى والى ویلایه‌ته‌کانى باکور و پاشان بووه به والى و ئه‌میرى فه‌لوجه. رۆژى 2021/4/1 له‌چه‌ند ھه‌ڵمه‌تێکى تر‌ى ھێزه‌کانى ئۆپراسیۆنى ئاسایشى سلێمانى و گه‌رمیان ھه‌رسێ تیرۆریستى تاوانبار ( چ .ف ) ناسراو ابودردا و یونس کوردى و ( م . ح ) و ( م .ح .ع ) ناسراو به عه‌لى کوردى له‌که‌لار ده‌ستگیرکران . له‌لایه‌کى تره‌وه ھه‌مان شه‌و تیمێکى سه‌ربازى ئۆپراسیۆنى ئاسایشى سلێمانى و ئاسایشى رۆژئاواى سلێمانى له چه‌مچه‌ماڵ له پێنج ھه‌ڵمه‌تى سه‌رکه‌وتو و پشتبه‌ستو به‌زانیارى ورد 5 تیرۆریستى تر له‌یه‌ک کات و ساتدا ده‌ستگیرکران که پێکھاتبون له‌تیرۆریستان (ئ . ھ ) ( ش . ب ) ناسراو به ھاران و ( س . ن ) و ( ھ .ئ ) و ( ئ . ن ) لێکۆڵینه‌وه‌کان به‌رده‌وام بون و به‌دواداچوونه‌کان چڕترکرانه‌وه و له رۆژى 2021/4/2 له ھه‌شت ئۆپراسیۆنى سه‌رکه‌وتوى ئۆپراسیۆنى ئاسایشى سلێمانى و ئاسایشى گه‌رمیان ھه‌شت تیرۆریست تر‌ى ھه‌مان شانه‌ى نه‌نستوى داعش ده‌ستگیرکران که ( ھ .ع ) و ( م .ن ) له کفرى و ( د.س ) ناسراو به ( د . بوخارى ) و ( ش . ع ) و ( ع .ع ) ناسراو به بن لادن کوردى و ( ئ .ح ) ناسراو به ئه‌بو شه‌ھاب و ( م .ج ) ناسراو محه‌مه‌د کوردى له که‌لار و ( م .ن ) له باوه‌نور ده‌ستگیرکران . ھه‌ر په‌یوه‌ست به‌م تاقم و گروپه توندڕه‌وانه‌ى تیرۆریستانى داعش ، ھێزه‌کانى ئاسایشى سلێمانى و گه‌رمیان رۆژى 2021/4/3 ھه‌ر له‌که‌لار تیرۆریست ( م. ئ ) ناسراو به حه‌بیب ده‌ستگیراو پاش رۆژێک 4/4 ھه‌ردوتیرۆریست ( ر .ئ ) و ( ج .س) ناسراو به ئه‌بو ئه‌نه‌س له سلێمانى و ( ئ. ح ) له کفرى ده‌ستگیرکران. پاش لێکۆڵینه‌وه‌و وه‌رگرتنى وته‌ى تیرۆریستان و داننان به تاوانه‌کانیان ئاشکرایانکرد ، پیلانیان بوه چه‌ند شانه‌یه‌کى نه‌نوستوى داعش دروستبکه‌ن له‌ھه‌رێم و خۆیان بۆ چه‌ند کرده‌وه‌یه‌ک ئاماده‌بکه‌ن ، راھێنانیانپێکراو له‌سه‌ر دروستکردنى عه‌بوه‌و مه‌وادى ته‌قه‌مه‌نى و پیلانیان داناوه بۆ ته‌قاندنه‌وه‌ى چه‌ند شوێنێک و رفاندنى خه‌ڵک و تیرۆرکردنى ئه‌فسه‌رانى ئه‌منى به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ى رۆڵیان ھه‌یه له‌روبه‌ڕوبونه‌وه‌ى تیرۆر ، له‌گه‌ڵ شکاندنى کێلى شه‌ھیدانى روبه‌ڕوبونه‌وه‌ى داعش ، ئه‌وه‌ى مایه‌ى سه‌رنج و ھه‌ڵوه‌سته‌شه تیرۆریستان له‌رێگاى تۆڕه‌کۆمه‌ڵاتییه‌کانه‌وه فیکرى توندره‌وى داعشیان وه‌رگرتوه‌وه و ھه‌مان تۆڕیان به‌کارھێناوه بۆ فراوانکردنى تاقم و گروپه‌کانیان و چه‌ندین په‌یج و ئه‌کاونتیان داناوه بۆ بانگه‌شه‌کردن و وانه‌ى ته‌کفیر و توندڕه‌وییان خوێندوه‌و ته‌کفیرى ھه‌ر مامۆستایه‌کى ئاینى و ھاووڵاتییه‌کیان کرده‌وه که له‌ژێرگاریگه‌رى بیرى توندڕه‌وییان نه‌بووبێت . ده‌زگاى ئاسایشى ھه‌رێمى کوردستان ، له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م ھه‌ڵمه‌ته گه‌وره‌و سه‌رکه‌وتوه‌ى ھێزه‌کانى ئۆپراسیۆنى ئاسایشى سلێمانى ، گه‌رمیان ، رۆژئاواى سلێمانى ، شاره‌زور ، راپه‌رین ، سوپاس و پێزانینى بێپایان ده‌رده‌بڕێت ، بۆ ماندوبون و شه‌ونخونى و ئازایه‌تى ئه‌و ئه‌فسه‌رو کارمه‌ندانه‌ى ئاسایش که وه‌ک سه‌ربازى ون له‌خه‌مى ئۆقره‌یى و ئاسایشى کۆمه‌ڵایه‌تى و ئارامى ھه‌رێمدان و به‌گیانیان سه‌روماڵى خه‌ڵک ده‌پارێزن ، ئه‌مه ده‌رخه‌رى ئه‌و راستیه‌شه ھه‌مو تۆمه‌تبارانى یاسا شکێن و تیرۆریستان و سه‌رپێچیکاران و پێشێلکاران و ئه‌وانه‌ى دادگا داوایانده‌کات ، له‌ده‌ست ھێزه‌کانمان رزگاریان نابێت و ھه‌ر پیلانێکیان ھه‌بێت سه‌رئه‌نجام پێش جێبه‌جێکردنى پشت به‌خواى گه‌وره ئاشکراده‌کرێن و راپێچى به‌رده‌م ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى ده‌کرێن . که‌له‌پشت ھه‌مو سه‌رکه‌وتنه‌کانیشماندا کۆمه‌ڵانى خه‌ڵکى کوردستان رۆڵى دیار‌و به‌رچاویان ھه‌یه له‌ھاوکارى و پشتیوانیکردنى ھێزه‌کانمان که جێگاى پێ‌زانین و ستایشى به‌رده‌واممانه . ده‌زگاى ئاسایشى ھه‌رێمى کوردستان ھاوپێچ دانپێدانانى تیرۆریستان: ( ح . م ) ناسراو ئه‌بو عه‌لى جومه‌یلى والى و ئه‌میرى فه‌لوجه ( ز . س ) ناسراوه به ئه‌نه‌س کوردی ( ش .ب ) ناسراوه به ھاران کوردی ( ع . ع ) ناسراوه به بن لادن کوردى ( م . ح ) ناسراوه به عه‌لى کوردى
سازدانی: شاناز حەسەن سەرۆكی دەستەی گەشتوگوزاری حكومەتی هەرێم دەڵێت:» لەماوەی (10) ساڵی داهاتوودا هەرێمی كوردستان دەتوانێت ببێتە ناوچەیەكی گەشتیاری گەشەسەندووی شارستانی كەگەشتیار لەسەر ئاستی وڵاتانی دونیا سەردانی بكەن و شوێنە شاراوە و نەبینراوەكان ببینن». ئەمەل جەلال، سەرۆكی دەستەی گەشتوگوزاری حكومەتی هەرێم لەم چاوپێكەوتنەیدا لەگەڵ هاوڵاتی دەشڵێت:»دەبێت دەستەی گشتی گەشتوگوزار یاسایەكی تایبەت بەخۆی هەبێت كە بەداخەوە تائێستا یاسای نیەو تەنیا بەستراوەتەوە لەچوارچێوەی یاسای شارەوانی و گەشتوگوزار «. هاوكات ئەوەش دووپاتدەكاتەوە كەدەبێت میزانیەی تایبەتی هەبێت بۆ ئەوەی لە قۆناغی یەكەم ژێرخانی ئابوری گەشوگوزاری پێشبخەن و دواتر ببێت بەبەشێك لەسەرچاوەكانی داهات و پڕكردنەوەی پێداویستییەكانی بازاڕ. هاوڵاتی: پلانی ئێوە چییە وەك دەستەی گەشتوگوزار بۆ گەشەسەندنی كەرتی گەشتیاری؟ ئەمەل جەلال: ئێمە لەسەر جۆرەكانی گەشتوگوزار بەگشتی كاردەكەین، بەڵام قۆناغبەندی دەكەین، قۆناغی یەكەم و ئەولەویەت بدەین بەئەوانەی زۆر بەرچاون، وەك شوێنەوارەكان ژمارەیەكی زۆرمان هەیەو شوێنەواری دێرینن و مێژوو شارستانیەتیەكی قوڵی هەیە، بۆیە لەئەمانەوە دەستپێدەكەین و تەنیا لەڕووی نۆژەنكردنەوەو گەیاندنی خزمەتگوزارییەكانەوەو دابینكردنی پێداویستییەكانی گەشتیارو بەو رێگەیە دەتوانین گەشتوگوزار بخەینەسەر نەخشەڕێگای گەشتوگوزار، بەشێكی تر زۆر شوێنی ئاینیمان هەیە بۆ هەموو ئاینە جیاوازەكانی ناو هەرێم، بۆیە وەك شوێنەوارە مێژوییەكان دەبێت بۆ پێگە ئاینیەكانیش ئەو خزمەتگوزارییانە دابین بكەین، بەشی سێیەم دەمانەوێت گۆڕانكاری لەشێوازی گەشتوگوزاری بكەین ئەو گروپە گەشتیاریانەی لەسەر شتە سەركێشییەكان كاردەكەن پەرەی پێبدەین، چونكە یەكێكە لەو پلانانەی دەتوانی سەرنجی گەشتیاری بیانی پێ رابكێشین، گەشتیارە چارەسەرییەكان وەك ئاوی گەڕاوو زۆر شوێنی تر كە لەڕووی ناساندنی بەگروپە گەشتیارەكان و جینۆسایدەكان و زوڵمەكانی كە لەخەڵك كراوە وەك مۆزەخانەكان و مۆنۆمێنتەكان، ئەوانە بكەینە گەشتوگوزاری رەش بۆ ناساندنی شوناسی ئەم نەتەوەیە. پلانێكی ترمان كار لەسەر دەرچووانی بەشەكانی گەشتوگوزار بكەین، تا ببێتە هەلێكی كار بۆیان و بیانكەینە رێبەری گەشتیاری، لەگەڵ وەزارەتە جیاوازەكان كار دەكەین هەریەكەیان لەبواری خۆیدا بەتایبەت وەزارەتی پەروەردەو خوێندنی باڵا بۆ ئەوەی دەرچووەكان لەئاستی ئەو پێداویستیەدا بن كە قۆناغەكە دەیخوازێت، گەشتوگوزاری پزیشكی دەمانەوێت نەخۆشخانەكان بخەینە سەر ئاستێكی نیودەوڵەتی بۆئەوەی نەخۆش لەهەموو وڵاتێكەوە سەردانی بكات، دروستكردنی ئەپڵیكەیشنێك بۆ دەستكەوتنی زانیاری لەسەر شوێنە گەشتیارەكان، لەهەمووی گرنگتر پێویستمان بەماركێتین هەیە بۆ هەموو ئەو پلانانەی كە باسمان كرد. هاوڵاتی: كەی دەتوانن بەكرداری كار لەسەر ئەم پلانانە بكەن؟ ئەمەل جەلال: هەموو ئەمانە كاتێك دەتوانین بچینە پێشەوە كەدەستەی گشتی گەشتوگوزار یاسایەكی تایبەت بەخۆی هەبێت كە بەداخەوە تائێستا یاسای نیەو تەنیا بەستراوەتەوە لەچوارچێوەی یاسای شارەوانی و گەشتوگوزار، بەشێكی دیكەی ئەوەیە كە دەبێت سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتە پەیوەندیدارەكان بەرپرسیارێتی لەپەرەپێدانی گەشتوگوزار بگرنەئەستۆ وەك چۆن لەكابینەی نۆیەم باس لەبواری گەشوگوزاری كرا، بەڵام دەبێت میزانیەی تایبەتی هەبێت بۆئەوەی لەقۆناغی یەكەم ژێرخانی ئابوری گەشوگوزاری پێشبخەین و دواتر ببێت بەبەشێك لەسەرچاوەكانی داهات و پڕكردنەوەی پێداویستیەكانی بازاڕ ، دەستەی گشتی گەشوگوزار ستراتیژێكی ئامادە كردووە، كەبنەمای تایبەتی دیاریكردووە، بەڵام من وەك خۆشم بەم پێنج مانگەی كە دەستبەكاربووم ئەمانە بەئەولەویەتی كارەكانم دەزانم و لەسەر هەر یەكەیان بەرنامەو پلان و تیمی تایبەتمان دەستنیشان كردووە بۆئەوەی بتوانین هەنگاوەكانمان بەرەو هەنگاوی كرداری بڕوات. هاوڵاتی: پڕۆژەی شاری گەشتیاری دوكان كە لەلایەن فاروقی مەلا مستەفاوە بڕیاربوو جێبەجێبكرێت بەكوێ گەیشتووە؟ ئەمەل جەلال: پرۆژەكە هاوبەشە لەنێوان حكومەت و كەرتی تایبەت، بەسوپاسەوە دەستەی وەبەرهێنان لەگەڵمانن و لەئێستادا هەنگاوە كرداریەكانی دەستیپێكردووە، لیژنەی یاسایی لەئەنجومەنی وەزیران كە كاك قوباد خۆی سەرپەرشتی دەكات، لەڕووی یاساییەوە كۆمپانیاكەی بۆ دادەمەزرێنن و ئێستا ئامادەیی هەیە بۆ دەستپێكردن و چاوەرێی تەواوبوونی رێكارە یاساییەكانین و دواتر دەست بەڕێكارە كرداریەكانی دەكرێت كە ئومێد دەكرێت لەماوەیەكی زوودا دەستپێبكرێت. هاوڵاتی: هاتنی كۆرۆنا لەزۆربەی وڵاتانی جیهان كەرتی گەشتیاری پەكخستووە، ئایا هەرێمی كوردستان زیانێكی زۆری بەركەوتووە؟ ئەمەل جەلال: لەڕووی رێژەییەوە دەستنیشان ناكرێت، بەڵام دڵنیام زیانێكی زۆرمان بەركەوتووە، چونكە كاتێك گەشتیارێك سەردانی وڵاتێك دەكات هەموو شێوازەكانی ژیانكردن بەكاردەهێنێت وەك هاتوچۆو خواردن و حەوانەوەو سەردانیكردنی شوێنەكان و بازاڕكردن و هەموو ئەمانە وایكردووە بەهۆی كۆرۆناوە هەموو كەرتەكان تووشی وەستانێك یان داڕمانێكی گەورەبوون، بەتایبەت لە 2020دا، بۆیە هەموو رێكارە خۆپارێزییەكان وایكرد زیانی زۆر بەكەرتی گەشتوگوزار و كەرتی تایبەت بگەیەنێت، بەڵام ئەمە تەنیا نابێت وەك لایەنی ماددی سەیر بكرێت، چونكە بابەتی گەشتوگوزار تەنیا لایەنی ماددی نیە، بەڵكو لایەنی كلتوری و نیشتیمانی هەیە، كاتێك گەشتیارێك سەردانی هەرێمی كوردستان دەكات و بەكلتورو مێژووەكەی ئاشنادەبێت فیدباكێكی زۆر دەباتەوە بۆ میللەتەكەی خۆی، لەسەر فەرهەنگ و شوێنەوارو ئاین و پێگەكانی، بۆیە فیدباكی گەشتیار لەڕووی نیشتیمانی و نەتەوەیی و ئاسایشی سیاسی و كۆمەڵایەتییەوە دەبنە سوود بۆ كوردستان كەدووبارە دەبێتە بەستنەوەی كوردستان و كورد بەجیهان. هاوڵاتی: خزمەتگوزاری شوێنەوارە گەشتیارەكان لەئاستێكی زۆر لاوازدان، بۆچی ئێوە شێك ناكەن تا ئەو لایەن و كەسانەی ئەو شوێنانە بەڕێوەدەبەن مەرجیان بۆ دابنرێت تا خزمەتگوزاری باشتر پێشكەش هاووڵاتیان بكەن؟ ئەمەل جەلال: ئێستا سەرقاڵی ئامادەكردنی پڕۆژەیەكین لەڕووی خزمەتگوزارییە تەندروستییەكان و پێداویستییەكانی ژنان و بەساڵاچووان و گەشتیاران، هەموو هەوڵەكانمان ئەوەیە بەرەو ئاستێكی باشتری ببەین، بەڵام ئەم بابەتە تەنیا بەلایەنێك ناكرێت، واتە ناتوانرێت بەرپرسیارێتی تەواو لەئەستۆ بگرین، دەبێت هاووڵاتیان ئەو هەستە نیشتیمانی و تەندروستییەی هەبێت كاتێك دەچێتە شوێنە گەشتیارەكان كەرەستەكان نەشكێنێت و بە پاكی رایانبگرێت و ژینگە بپارێزبێت و سروشتی ئەو شوێنە نەشێوێنێت، بۆیە زۆرجار پێداویستییەكانیش هەیە، بەڵام هاووڵاتیان پەیوەست نابن، بۆیە زۆر پێویستمان بەهەڵمەتی هۆشیاركردنەوە هەیە، تا بەهەردوو لایەن بتوانین ئاستی خزمەتگوزارییەكان باشتربكەین. هاوڵاتی: پێشتر لەگەڵ شێخ نەهرۆ دانیشتبوون باستان لەپڕۆژەیەك كردبوو كە دروستكردنی ناوچەیەكی گەشتیاری بوو بۆ شێخانی تەریقەتی نەقشبەندی؟ ئەمەل جەلال: ئەم پرۆژەیە تەنیا بۆ ئاین و ئاینزایەك نیە بەتەنیا، چونكە ئێمە كۆمەڵێك تەكیەو شوێنەواری ئاینیمان هەیە كەشوناسی ئێمەن، بۆ نموونە پەرستگای لالش، یان زەردەشتییەكان و كاكەییەكان و تەكیەكانی قادری و نەقشبەندی، بۆیە ئەمانەش بەهەماهەنگی لەگەڵ خۆیان كار بۆ بەرەوپێشبردنیان و ناساندنی زیاتریان بكەین، بۆیە پرۆژەكە بۆ هەموو ئاین و ئاینزاكانە، بۆیە وەك پرۆژە قسەمان لەگەڵ وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی و دەستەی وەبەرهێنان كردووەو دانیشتنی تایبەتمان كردووەو ئێستا بەشی گەشوگوزاری ئاینیان كردۆتەوەو ئامادەكاری لێكتێگەیشتنێكین تا بتوانین هەنگاوە كردارییەكان دەستپێبكەین. هاوڵاتی: هیچ شوێنێكی گەشتیاری لەهەرێمی كوردستاندا هەیە ناوی چوبێتە سەر نەخشەی شوێنە گەشتیاریەكان لەجیهاندا؟ ئەمەل جەلال: یونسكۆ هەندێك شوێنی دەستنیشانكردووە، هەر خەریكی ئەوەشین بەشێك لەو شوێنانەی تریش بكرێتە ناو ئەو نەخشەیەوە، بۆ نموونە بێستان سور كە یونسكۆ داخڵی كردووە، قەڵای هەولێر، ئەشكەوتی هەزار مێرد، زۆر شوێنی دیكە كە لەبەرنامەدایەو هەنگاوی بۆ نراوە، چونكە داخڵكردنی ئەم شوێنانە زۆر گرنگە، ئەمانە شوێنەوارن، كاتێك یونسكۆ شوێنێك دەستنیشان دەكات هەڵبەت بەرپرسیارێتیش لەئەستۆ دەگرێت، بۆ نۆژەنكردنەوەی و رێكخستنەوە و پاراستنی لەفەوتان، بۆیە زۆر گرنگە بتوانین كۆمەكی نێودەوڵەتی لەم ئاستەدا زیاتر ببیینە پێشەوە. هاوڵاتی:ئەگەر لەگەڵ كەرتی تایبەت كاربكەن دەتوانن بەچەند ساڵ كەرتی گەشتیاری لەهەرێمی كوردستان ببوژێننەوە؟ ئەمەل جەلال: ئەوەی بەردەوام پێداگری لەسەر دەكەم حكومەت لەگەڵ كەرتی تایبەت پێكەوە كاربكەین و ئێمە زۆر جەختی لەسەر دەكەینەوە، زۆربەی پرۆژەكان لەلایەن كەرتی تایبەتەوە دەكرێت، ئێمە وەك حكومەت لەڕێگەی ئاسانكاری كارمەندو كاری یاسایی و دانانی پلانەوە كاریان لەگەڵ دەكەین ئەگینا لەڕووی كردارییەوە كەرتی تایبەت پێی هەڵدەستێت، بۆیە بەردەوام پێكەوە تەواوكەری یەكترن و پێویستە تەواوی وەزارەتەكان بەرپرسیارێتی لەئەستۆ بگرن ،هەریەكەیان بەپێی بوارەكەی خۆیان هاوكار بن بۆ كەرتی تایبەت و پەرەپێدانی كەرتی گەشتیاری. بۆیە هەركات توانیمان تەواوی وەزارەتەكانی حكومەت بەرپرسیارێتیمان لەگەڵ هەڵگرن، بەشداربن لەڕووی كردارییەوە، ئەوكات دڵنیام كەرتی گەشتوگوزار لەماوەی (10) ساڵی داهاتوودا هەرێمی كوردستان دەتوانێت ببێتە ناوچەیەكی گەشتیاری گەشەسەندووی شارستانی كەدەتوانێت گەشتیار لەسەر ئاستی وڵاتانی دونیا سەردانی كوردستان بكەن و شوێنە شاراوەو نەبینراوەكان ببین. هاوڵاتی: بۆچی سەرمایەداران كەمتر روو دەكەنە كەرتی گەشتیاری، ئایا ئامادەن هاوكارییان بكەن؟ ئەمەل جەلال: هیچ پرۆژەیەكی گەشتیاری و وەبەرهێنان كە دەستپێدەكرێن بێ قازانج ناوەستنەوە، بەڵام رێژەی قازنجەكە لەپرۆژەیەكەوە تاپرۆژەیەكی دیكە جیاوازە، دەكەوێتە سەر تێچووی پرۆژەكە، بەڵام پرۆژەی گەشتیاری جیاوازە، دەبێت پرۆژەكە تەواو ببێت و گەشتیار رووی تێبكات و بناسرێت ئەوكات داهاتی بۆ بگەڕێتەوە، بۆیە پێموایە سەرمایەدارانی هەرێم كە بتوانن زیاتر برەو بەپرۆژە گەشتیارەكان بدەن لەڕووی ئاوەدانی و گەشەپێدانی ئابورییەوە، زیاتر دەتوانن خزمەتی كوردستان بكەن، چونكە لەپرۆژەیەكی گەشتیاری جگە لەڕەخساندنی هەلی كار بۆ چەندین كەس بەردەوام لەپێشكەوتن و گەشەكردندایە، بۆیە قازانجێكی زۆری بەردەوامی دەبێت. كەرتی تایبەت كەرتێكی نامۆیە بۆ گەنجانی ئێمە، كە بەداخەوە زۆرترینی كەرتی تایبەت لەبواری گەشتیاریدا دەستی بیانییە، نیگەرانم لە ئەوە، بۆیە دەمانەوێت ئەم شوێنانە بەكچان و كوڕانی خۆمان پڕ بكەینەوە، ئەوانەی كە دەرچووی زانكۆ‌و پەیمانگاكان و ئامادەییەكان و ئەوانەی كەرتی گەشتوگوزارین، بۆیە كار لەسەر پەرەپێدانی تواناكانیان دەكەین، ئێمەش پاڵپشت و هاوكاری كەرتی تایبەت دەكەین بۆ گەشەپێدانی كەرتی گەشتیاری
هاوڵاتی کۆمپانیای دانەگاز رایگەیاند 53 ملیۆن دۆلاریان وەک شایستەی کارەکانیان لە هەرێمی کوردستان وەرگرتووە. دانەگاز رایگەیاند، کۆمپانیای پێرل پێترۆلیۆم 151 ملیۆن دۆلاری ئەمریکی لە فرۆشی گاز و چڕکراوەکان و گازی شلکراوە وەرگرتووە. رونیشیكردەوە، حکومەتی هەرێمی کوردستان بە شێوەیەکی تەواو و لە بەرواری دیاریکراو شایستەی کۆمپانیاکان دەدات. راشیگەیاند، کۆمپانیاکەیان خاوەنداری 35٪ـی پشکەکانی پێرل پێترۆلیۆم دەکات، بۆیە لە سەرەتای ئەمساڵەوە تاوەکو ئێستا 53 ملیۆن دۆلاریان وەرگرتووە. ئاماژە بەوەشداوە، شایستە درەنگ کەوتووەکانی کۆمپانیای پێرل پێترۆلیۆم لە لایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە، گەیشتووەتە 42 ملیۆن دۆلاری ئەمەریکی. لە هەمانکاتدا کۆمپانیای دانە گاز پێشبینی دەکات، سەرجەم شایستە دواکەوتووەکان لە چارەکی سێیەمی ئەمساڵ دەدرێنەوە. هەروەها ئاشکراشی دەکات، بەرهەمهێنانی گازی سرووشتی لە هەرێمی کوردستان لە کۆتا سێ مانگی 2020 بە شێوەیەکی گەورە بەرزبووەتەوە، ئەوەش دوای فراوانکردنی وێستگەی کۆرمۆر دێت لە مانگی تەمموزی ساڵی رابردوو، لە ئەنجامدا بەرهەمهێنانی گازی لە سێ مانگی رابردوودا بەرزبووەتەوە، بە جۆرێک بەرهەمهێنان لە هەرێمی کوردستان بە رێژەی 12% بۆ تێکڕای 439 ملیۆن پێ سێجای رۆژانە بەرزبووەتەوە، بەراورد بە 391 ملیۆن پێ سێجای رۆژانە لە هەمان ماوەی ساڵی 2020. دانەگاز ئەوەشی خستووەتەڕوو، ئەو بەرزبوونەوەیە پشکداربووە لەسەر تێکڕای بەرهەمهێنانی گرووپەکە بە رێژەی 9% و گەیشتووەتە 35،300 بەرمیل نەوتی هاوتای نەوتی رۆژانە لە چارەکی یەکەمی ئەمساڵ، بەراورد بە 32،400 بەرمیل نەوتی هاوتای نەوتی رۆژانە لە هەمان چارەکی ساڵی 2020.
هاوڵاتی مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، جێبه‌جێكردنی بڕیاری دانانی باجی له‌سه‌ر موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران راگرت كه پێشتر به رێنمایی له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی داراییه‌وه ئاراسته‌ی داموده‌زگاكان كرابو. سه‌رچاوه‌یه‌كی حكومی به ئاژانسی فه‌رمی هه‌واڵی عێراقی ئاشكرایكرد، مسته‌فا كازمی بڕیاریداوه كاركردن به‌و نوسراوه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی رابگرێت كه تایبه‌ته به دانانی باج له‌سه‌ر موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نیشنان و ره‌تیكردوه‌ته‌وه، كار به‌و نوسراو بكرێت كه له‌لایه‌ن ئه‌و وه‌زاره‌ته‌وه گشتاندنی بۆ داموده‌زگا و وه‌زاره‌ته‌كان پێكراوه. 15ی ئه‌م مانگه، نوسراوێكی عه‌لی عه‌لاوی، وه‌زیری دارایی عێراق بڵاوكرایه‌وه كه 14ی ئه‌م مانگه ده‌رچوه، داوا له ئه‌میندارێتی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق ده‌كات بڕیاری دانانی باج له‌سه‌ر موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران له مانگی (نیسان/4)ه‌وه جێبه‌جێبكرێت. دوای بڵاوبونه‌وه‌ی ئه‌و نوسراوه‌ش، هه‌یسه‌م جبوری له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی داراییمان به‌رچاو كه‌وت كه له‌سه‌ر بنه‌مای بڕگه‌ی (ج) له مادده‌ی 34 ئه‌وی یاسای بودجه‌ی گشتی به‌واژۆی عه‌لی عه‌لاوی وه‌زیری دارایی ده‌رچوه و تایبه‌ته به بڕینی بڕێك پاره یاخود دانانی باج له‌سه‌ر موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران. ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، به‌كارهێنانی مادده‌ی 34ی یاسای بودجه ورد نیه و نادروسته به‌و شێوازه‌ی له نوسراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی داراییدا هاتوه، چونكه ئامانجی نادده‌كه‌كه هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی لێخۆشبونه گومرگی و باجه هه‌ڵواسراوه‌كانی هاورده‌كردنه ئه‌ویش به بڕیاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، هیچ په‌یوه‌ندیه‌كیش به موچه یاخود داهاتی فه‌رمانبه‌رانه‌وه نیه.
هاوڵاتی وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە دوێنێوە 7323 (حەوت هەزار و سێسەدو بیست و سێ) پشکنینی کۆرۆنا کراون، 1151 (هەزار و سەدو پەنجاو یەک) توشبوی کۆرۆنا تۆمارکراون و 728 (حەوتسەدو بیست و هەشت) نەخۆش چاکبونەتەوە و شەش کەسیش مردون. وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەراگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە 24 کاتژمێردا 7323 (حەوت هەزار و سێسەدو بیست و سێ) پشکنینی کۆرۆنا کراون، 2161 لە هەولێر، 1937 لە سلێمانی، 2435 لە دهۆک، 152 لە هەڵەبجە، 576 لە گەرمیان و 62 لە راپەڕین بون، 1151 (هەزار و سەدو پەنجاو یەک) توشبوی کۆرۆنا تۆمارکراون، 250 لە هەولێر، 392 لە سلێمانی، 417 لە دهۆک، 30 لە گەرمیان و پێنج توشبو لە راپەڕین بون.
هاوڵاتی ئه‌ندامێكى په‌رله‌مانى كوردستان ئاشكرایده‌كات، له‌ساڵێكدا به‌رپرس هه‌یه 36 ملیۆن دۆلارى ده‌ستكه‌وتوه له‌خاڵه سنوریه‌كان به‌بێئه‌وه‌ى هیچى كردبێت، ده‌شڵێت:"كۆمپانیاش هه‌یه به‌ناوى پشكنینى كۆرۆناوه 50 ملیۆن دۆلارى له‌هاوڵانیان سه‌ندوه". عه‌لى حه‌مه‌ساڵح سه‌رۆكى لیژنه‌ى وزه‌ى سامانه سروشتیه‌كان له‌په‌رله‌مانى كوردستان ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، 20 نیسانی 2021، له‌كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیدا ئاشكرایكرد، "له‌فرۆشتنى نه‌وتدا ته‌نها 19 دۆلار بۆ حکومەتى هەرێم ده‌مێنێته‌وه، له‌كاتێكدا ئه‌و نه‌وته‌ى كه‌ركوك وه‌كو نه‌وتى ئێمه‌یه‌و به‌هه‌مان بۆریه‌كه‌ى ئێمه‌دا ده‌ڕوات، به‌ڵام له‌به‌نده‌رى جه‌یهان به‌زیاتر له‌وه‌ى ئێمه ده‌فرۆشرێت". ئاشكراشیكرد، قاچاخى له‌سنوره‌كان به‌شێوه‌یه‌كه، له‌ساڵێكدا به‌رپرس هه‌یه 36 ملیۆن دۆلارى ده‌ستكه‌وتوه له‌خاڵه سنوریه‌كان ده‌ستكه‌وتوه به‌بێئه‌وه‌ى هیچى كردبێت. عه‌لى حه‌مه‌ساڵح ئه‌وه‌شى وت:"كۆرۆنا له‌هه‌موو دونیا بوو به‌نه‌هامه‌تى، به‌ڵام له‌كوردستان بۆ هه‌ندێك بوو به‌خێرو به‌ره‌كه‌ت، بۆ نمونه له‌ماوه‌ى شه‌ش مانگدا 50 ملیۆن دۆلاریان له‌هاوڵاتیان سه‌ندوه به‌ناوى پشكنینه‌وه، ئه‌گه‌ر ئه‌مه پێویسته هه‌بێت بۆ حكومه‌ت خۆى نایكات". ئه‌وه‌شى ڕونكرده‌وه، "ته‌نها له‌دوو مانگدا كۆمپانیا هه‌یه بایی 15 ملیۆن دۆلار به‌س وه‌ره‌قه‌ى ئه‌ى فۆڕى فرۆشتوه". ئه‌و په‌رله‌مانتاره پرسیارێكى ئاراسته‌ى حكومه‌ت كرد‌و وتى:"ئه‌و هێزه هاوبه‌شه‌ى بڕیارى لێدرا بۆ سنوره‌كان بۆ پێكنه‌هێندرا؟، به‌دڵنیاییه‌وه له‌به‌رئه‌وه‌ى لوتكه‌ى ده‌سه‌ڵات له‌پشتى قاچاخى سنوره‌كانه‌وه‌یه".
هاوڵاتی 42 ئه‌ندامى په‌رله‌مانى كوردستان داوا ده‌كه‌ن په‌رله‌مانى كوردستان له‌سه‌ر پرسى لێبڕینى موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران په‌رله‌مان كۆبێته‌وه و كۆتایى به لێبڕینى موچه بهێنرێت و داوا ده‌كه‌ن لایەنی پەیوەندیدار و مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەت ئامادەی كۆبونەوەكە بێت. ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 20ى نیسانى 2021، ژماره‌یه‌ك ئه‌ندام په‌رله‌مانى كوردستان یاداشتێكیان ئاراسته‌ى په‌رله‌مانى كوردستان كردووه تێیدا واژۆى 42 ئه‌ندامى په‌رله‌مانى له‌سه‌ره، تێیدا داوا ده‌كه‌ن ، په‌رله‌مانى كوردستان له‌سه‌ر پرسى لێبڕینى موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران په‌رله‌مان كۆبێته‌وه و كۆتایى به لێبڕینى موچه بهێنرێت.
هاوڵاتی زیاتر لە 400 دادوەر و داواكاری گشتی ھەرێمی كوردستان لە نوسراوێكدا بۆ سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران دەڵێن، بڕینی 50%ی مووچەكانیان ھاوشێوەی پلە تایبەتەكان كاریگەری لەسەر بژێوی ژیانیان دروستكردووەو داوا دەكەن مووچەی تەواوەتیان پێبدرێت. ئەنجومەنی دادوەری ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، 20 نیسانی 2021، لە نوسراوەكەیدا رایگەیاند" دادوەران و داواكارانی گشتی ئەركێكی قورس و ھەستیار لەسەر شانیانەو بەھۆی جێبەجێكردنی ئەركەكانیان مەترسییەكی زۆر لەسەر ژیانیان ھەیە، بڕینی 50%ی مووچەكانیشیان ھاوشێوەی پلە تایبەتەكان بووەتە مایەی نیگەرانی دادوەران و داواكارانی گشتی و رۆژانە لەسەر ئەو بابەتە داواكارییەكانیان بەرزدەكەنەوە، لەبەرئەوەی وەكو پلە تایبەت مامەڵەیان لەگەڵ كراوە. ئەنجومەنی دادوەری داوای لە سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران كردووە چاو بە بڕیاری لێبڕینی مووچەی 408 دادوەر و داواكاری گشتی بخشێنرێتەوە بەو پێیەی ھیچ كارێكی تر ناكەن و بژێوی ژیانیان تەنھا لەسەر مووچەكانیانە.
هاوڵاتی بە دەنگی 97 ئەندامی پەرلەمانی کوردستان پێشنیازەیاسای هاوردەکردن و عەمبارکردن و فرۆشتنی بەرهەمە نەوتییەکان لە هەرێمی کوردستان پەسندکرا. رێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمان لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆ سێشەممە 20-04-2021ی پەرلەمانی کوردستان. دوای پەسندکردنی پێشنیازەیاساکە وتی "بەبۆنەی پەسندکردنی پێشنیازەیاسای هاوردەکردن و عەمبارکردن و فرۆشتنی بەرهەمە نەوتییەکان لە هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە خۆمان و گەلی کوردستان دەکەین." سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان داوای لە حکومەت کرد "بە زووترین کات رێنوێنییە پێویستەکان دەربکات. بۆ ئەوەی بەرهەمە نەوتییەکان بە کوالێتییەکی باش بگاتە دەست هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان." به‌پێی مادده‌ی (5)و بڕگه‌كانی (یه‌كه‌م و دووەم و سێیەم) له مادده‌ی (16)و بڕگه‌ی (سێیه‌م) له مادده‌ی (18)و بڕگه‌كانی (یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌م و چواره‌م و پێنجه‌م) له مادده‌ی (20)و مادده‌كانی (47، 48، 52، 54، 55، 56، 57) له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق، به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنەکەی ئەمڕۆی پەرلەمان بەمشێوه‌یه‌یە: یەكەم: ده‌نگدان له‌سه‌ر پێشنیازه‌یاسای هاوردەكردن و فرۆشتنی بەرهەمە نەوتییەكان لە هەرێمی كوردستان، به‌پێی حوكمی مادده‌كانی (90، 91، 93، 96، 97) له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان. دووەم: خستنەڕووی بیرۆكەی ئەم چەند پەرلەمانتارێک لەبارەی، زۆربوونی نەخۆشیی شێرپەنجە، رەخساندنی هەلی كار لە هەرێمی كوردستان، هەمواری یەكەمی یاسای بە خاوەنكردنی ئەو زەوییانەی لە سنووری شارەوانییەكان زێدەڕۆییان لەسەر كراوە لە هەرێمی كوردستان و چەند بیرۆکەیەکی دیکە.
عەمار عەزیز.دهۆك زیاتر لە (100) منداڵ كەباوكیان داعش بووەو دایكیان ئێزیدیە بووە بەكێشەیەكی گەورەو ئیدارەی شەنگال ئامادەنین وەریانبگرنەوە سەرەڕای ئەوەی عێراق هەوڵدەدات لەسەر ناوی دایكیان تۆماریان بكات، بەڵام جێگری میری ئێزیدیان دەڵێت:»وەرگرتنەوەی ئەو مناڵانە هێڵی سوورەو كەسی بیانی بۆ ناو ئاینەكەمان قبوڵ ناكەین». یاسای رزگابووانی دەستی داعش لە1ی ئازاری ئەمساڵ لەپەرلەمانی عیراق پەسەندكرا، بەڵام بڕگەی چارەسەری مناڵانی باوك داعشی لەیاسەكە بەكۆی دەنگ لابرا، دوای دەرچوونی یاسایەكە كۆمەڵێك پەرلەمانتار هەوڵدەدەن پڕۆژەیەكی نوێ ئاراستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان بكەن كەئەویش ئەوەیە ئەو مناڵانە لەسەر ناوی دایكییان تۆماربكرێن. خەیری عەلی، بەڕێوەبەری رێكخراوی ئێزیدی بۆ دۆكیۆمێنتكردنی بەڵگەنامەكان لەلقی شنگال بەهاوڵاتی وت:» بەپێی زانیارییەكانم نزیكەی (100)منداڵی باوك داعشی و دایك ئێزیدی ئێستا لە رۆژئاڤای كوردستانن، چارەسەری ئەم پرسە زۆرقورسە، چونكە ئایین و كۆمەڵگای ئێزیدی بەهیچ شێوەیەك رێگانادات ئەو منداڵانە بگەڕێنەوە بۆ ناو ئێزدییەكان» خەیری عەلی پێشیوابوو ئەگەر ئەو منداڵانە لەسەر ناوی دایكیان تۆماربكرێن بەمەرجێك رەوانەی دەرەوە بكرێن تاڕادەیەك چارەسەرێكی باشە، تائەو منداڵانە گەورە دەبن و ئاینێكی بەدڵی خۆیان هەڵبژێرن، یان حكومەت و رێكخراوەكان شوێنێك یان سەنتەرێكیان بۆ بكەنەوە. چەكدارانی داعش، لە3ی ئابی 2014دا دەستیگرت بەسەر شەنگال و دەوروبەری، لەزێدی ئێزیدییەكاندا شەش هەزارو (417) ئێزیدی بەدیل گیران، زۆرینەیان ژنان بوون و وەك كۆیلەی جەنگ مامەڵەیان لەگەڵدا كرا. ژنانی ئێزیدی رووبەڕووی ئەشكەنجە، دەستدرێژی سێكسی و توندوتیژی زۆر بوونەوە، هەندێكیان هەڵاتن و بەشێكیان بەپارە كڕدرانەوە یان رزگاركران، بەپێی ئامارێكی نوسینگەی رزگاركردنی رفێنراوانی دهۆك لەكۆی ئەو شەش هەزارو (417) كەسە ئێستا سێ هەزارو(543) كەس رزگاركراوان و زیاتر لەدوو هەزار كەس تائێستا چارەنووسیان دیارنیە . یاسای رزگاربووانی دەستی داعش لە1ی ئازارەوە لەپەرلەمان پەسەندكراوە، كەئەم یاسایە قەرەبووی ماددی و مەعنەوی تێدایە، لەگرنگترین بڕگەگانی مووچەیەكی مانگانە دەدرێتە رزگاربووانی دەستی داعش كەبڕەكەی دوو ئەوەندەی كەمترین مووچەی خانەنشینێكی عێراقە كە ئەویش (500) هەزارە واتە هەر رزگاربوویەك بەپێی یاسایەكە مانگانە ملیونێك دینار وەردەگرێت لەگەڵ پارچە زەویەك یان یەكەیەكی نیشتەجێ بوون و چارەسەری دەروونی و گەڕانەوەیان بۆ خوێندن. یاساكە سەرۆك كۆماری عێراق لە رۆژی جیهانی ژنان واژۆی كردووە، دواتر لە رۆژنامەی وەقائیعی فەرمی بڵاوبووتەوە. حسێن نەرمۆ، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لەپێكهاتەی ئێزیدی لەلێدوانێكدا بە هاوڵاتی وت:» ئێستا تۆپەكە لەحكومەتی عێراقە تا تەواوی بڕگەو ماددەكانی یاسایەكە جێبەجێ بكات، ئێمە بەردەوام بەدواداچوون بۆ یاساكە دەكەین، ئەگەر هیچ كێشەیەك نەیەتە ئاراوە ئەوا لەدوای مانگی رەمەزان پێویستە جێبەجێ بكرێت، چونكە ماوەی جێبەجێكردنی یاساكە (90) رۆژە». «ئێمە لەگەڵ ئەوەدابووین بڕگەی منداڵانی داعش لەیاساكە دەربكرێت و لەسەر داواكاری میری ئێزیدییان و جڤاتی روحانی بەكۆی دەنگ ئەو بڕگەیە لەناو یاساكە لابرا، دوای دەرچوونی بڕیارەكە لیژنەی ژنان و مافی مرۆڤ بەدوای دەرچەیەكی نوێ دەگەڕێن بۆ چارەسەركردنی پرسی منداڵانی داعش، نزیكەی (25) پەرلەمان پێشنیاریان كردووە ئەو منداڵانە لەسەر ناوی دایكیان تۆماربكرێن»، حسێن نەرمۆ وا دەڵێت. جێگری میری ئێزیدییان دەڵێت بەهیچ شێوەیەك ئامادەنین ئەو منداڵانە وەربگرنەوە كە باوكیان داعش بووەو دایكیان ئێزیدی. جەوهەر عەلی بەگ، جێگری میری ئێزدییان لەلێدوانێكدا بە هاوڵاتی وت: »پرسی منداڵانی داعش هیچ پەیوەندی بەئێمەوە نیە، چونكە ئێمە بەهیچ شێوەیەك ئەو منداڵانە وەرناگرینەوە، ئەم پرسە لای ئێمە هێلی سوورەو هیچ كەسێكی بیانی بۆ ناو ئایینی خۆمان قبوڵ ناكەین». هاوكات ئەوەشی دووپاتكردەوە كە لەسەر داواكاری ئەوان بڕگەی مناڵانی داعش لەیاساكە لابراوەو بەدڵی ئەوان پەسەندكراوە. ئەنجومەنی باڵای روحانی ئێزیدی، لە 24ی نیسانی 2019دا بڕیاریدا بەوەرگرتنەوەی تەواوی ژنان و هاووڵاتیانی رزگاربووی دەستی داعش، بەمنداڵەكانیشیانەوە، ئەوەش لە نووسراوێكدا بەواژۆی حازم تەحسین سەعید، بریكاری ئەمیرو سەرۆكی ئەنجومەنی روحانی. ئەنجومەنی باڵای روحانی، سی رۆژ دواتر‌و لە 27ی نیساندا، لەنووسراوێكدا جەختیكردەوە لەوەی ئەوان لەفەتواكەیاندا مەبەستیان وەرگرتنەوەی ئەو منداڵانەی چەكدارانی داعش نەبووە كە لەئەنجامی دەستدرێژی بۆ سەر كچان و ژنانی ئێزیدی لەدایكبوون، بەڵكو مەبەستیان ژنانی ئێزیدی و ئەو منداڵانەیە كە لەتەمەنێكی بچو‌وكدا كەوتوونەتە دەست ئەو رێكخراوە.
هاوڵاتی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان داوای لە گەنجینەکان کردووە کە لیستی مووچە بە لێبڕینی 21٪ ئامادە بکەن. وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووریی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ڕایگه‌یاند، داوایان له‌گه‌نجینه‌كان كردووه لیستی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران به‌لێبڕین به ڕێژه‌ی 21% ئاماده‌بكرێت. ئەوە لەکاتێکدایە 12ـی ئەم مانگە وەزیری دارایی لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، ئەگەر حکومەتی عێراق بودجە نەنێرێت، لێبڕینی مووچە بەردەوام دەبێت و مووچە هاوشێوەی مانگی رابردوو بە لێبڕینی 21% دابەش دەکرێت. وەزیری دارایی باسی لەوەشکرد، لێبڕینی مووچە هاوشێوەی مانگەکانی رابردوو بەردەوام دەبێت و لەهەمانکاتدا حکومەتی هەرێمی کوردستان لەوادەی خۆیدا و بە لێبڕینی 21% مووچە دابەشدەکات. ئەگەر حکومەتی عێراق بودجەی هەرێمی کوردستان نەنێرێت. حکومەتی هەرێمی کوردستانیش بۆ دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران بە لێبڕینی 21٪ پێویستی بە 707 ملیار دینارە
هاوڵاتی سه‌رۆكی فراكسیۆنی گۆڕان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگەیاند،" هە‌موان پێویسته رێگر بین له سه‌پاندنی حوكمی ئه‌منی له هه‌رێمی كوردستان، سه‌پاندنی ده‌سه‌ڵاتی پۆلیسی هاوزه‌مان له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامی قۆرخكردنی ده‌سه‌ڵات و نادادی و سه‌روه‌رنه‌بونی یاسا و ده‌ستوه‌ردانی حیزبی له كاروباری دادگاكان". یوسف محەمەد سادق سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی عێراق لە هەژماری فەرمی خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک لە نوسینێکدا ئاماژەی بەوەکردووە" ئەمڕۆ لە پێشوازیی هەڵسوڕاوانی بادینان کە فەرمانی گرتنیان بۆ دەرچوە لە لایەن دامودەزگاکانی سنوری ژێر دەسەڵاتی پارتی، دوپاتمان کردەوە کە بەردەوام دەبین لە بەدواداچون و بەرەنگاربونی هەوڵی کپ کردنی دەنگە ئازا و ئازادەکانی بادینان". یوسف محەمەد لە نوسینەکەیدا باسی لەوەشکردووە، هە‌موان پێویستە رێگر بین لە سەپاندنی حوکمی ئەمنی لە هەرێمی کوردستان، سەپاندنی دەسەڵاتی پۆلیسی هاوزەمان لەگەڵ بەردەوامیی قۆرخ کردنی دەسەڵات و نادادی و سەروەر نەبونی یاسا و دەستوەردانی حیزبی لە کاروباری دادگاکان و، بەردەوامیی بەهەدەردانی سامانی گشتی لەڕێی گەندەڵییەوە، هێندەی تر دەسەڵاتی هەرێم لەناوەوە دادەڕوخێنێ و لە دەرەوەش لاواز و بێ متمانەی دەکات.