هاوڵاتى وەزارەتی پەروەردە رایگەیاند خوێندنی ئەلیکترۆنی و ئۆنلاین بەردەوام دەبێت و وەزارەتی پەروەردە پرۆگرامی هەردوو وەرزی خوێندن بۆ قوتابیان و خوێندکاران پوخت دەکاتەوە و تەنها ئەو بابەتانە داخڵ دەبن بۆ تاقیکردنەوەکانی کۆتایی ساڵی خوێندن، کە پێش مانگی تەموز ئەنجام دەدرێن بۆ قۆناغی( 1ی بنەرەتی تا 11 )ـی ئامادەیی. دەقی راگەیێندراوەکە :- پاش هەڵسەنگاندنی دۆخی تەندروستی لە لیژنەی باڵای بەرەنگابونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا کە ئاماژە بە مەترسیداریی تەشەنەسەندن و هەڵکشانی بەردەوامی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەکات لەهەرێمی کوردستان، خوێندنی ئەلیکترۆنی و ئۆنلاین بەردەوام دەبێت و وەزارەتی پەروەردە پرۆگرامی هەردوو وەرزی خوێندن بۆ قوتابیان و خوێندکاران پوخت دەکاتەوە و تەنها ئەو بابەتانە داخڵ دەبن بۆ تاقیکردنەوەکانی کۆتایی ساڵی خوێندن کە پێش مانگی تەموز ئەنجام دەدرێن بۆ قۆناغی( ١ ی بنەرەتی تا ١١ )ـی ئامادەیی. ئێمە وەکو وەزارەت لە هەماهەنگی بەردەوام دەبین لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی سەبارەت بەخوێندنی ناوپۆل لەپاش جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز کە لیژنەی باڵا بریاریداوە لە پێناو بەردەوامبوونی پرۆسەی خوێندن چەندین رێککاری دیکە لە کەرتی گشتیی و تایبەت و شوێنە گشتییەکان بگیرێتەبەر ، تا ئەوکاتە پێویستە بەتەواوی پابەندبوون و سوود وەرگرتن لە وانەکان بە شێوازی ئەلیکترۆنی و ئۆنلاین و کەناڵی تەلەفزیۆنی پەروەردەیی هەبێت هەموو ئەگەرەکان لەبەرچاوبگیرێت . راگەیاندنی وەزارەتی پەروەردە ٢٨ ی ٤ ی ٢٠٢١
هاوڵاتى جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند، "سێ رۆژی جەژن قەدەغەی هاتووچۆی سەرتاسەریی دەبێت لە هەرێمی کوردستان". وتیشی، " پرۆسەی خوێندن لە وەزارەتی پەروەردە و وەزارەتی خوێندنی باڵا بەهەمان میکانیزم و بڕیاری پێشوو بەردەوام دەبێت، بەڵام لە هەوڵ و خەمی ئەوەداین بڕیار لە کردنەوەی دەرگای قوتابخانەکان بدەین لە ئایندەیەکی نزیکدا". وتەبێژی حکومەتی هەرێم زیاتر دەربارەی بەردەوامی پرۆسەی خوێندن قسەی کرد و راشیگەیاند، "کە دەبێت گوێ بۆ راپۆرتی تەندروستی بگرین و دۆخەکەش بەو ئاراستەیە دەڕوات کە لە دوای جەژنەوە ناوەندەکانی خوێندن بکەنەوە". ئەوەش لە کاتێکدایە، بەهۆی بڕیارەکانی لیژنەی باڵای روبەڕوبوونەوەی کۆرۆنا و جێبەجێکردنی رێکارە تەندروستییەکان، دەرگای ناوەندەکانی خوێندن داخراون و قوتابخانەکان بە شێوەی ئۆنلاین دەخوێنن، کە شارەزایان پێیان وایە پرۆسەی خوێندنی ئۆنلاین سەرکەوتوو نەبووە. لەمساڵدا خوێندکاران نزیکەی مانگێک لە ناوەندەکانی خوێندندا دەوامیان کردووە و پسپۆرانی پەروەردە و زانستە کۆمەڵایەتییەکانیش ئەو دۆخە و دوور کەوتنەوەی خوێندکاران لە خوێندن و پەروەردە بە هەڕەشە بۆ داهاتووی نەوەکان و کۆمەڵگا دەبینن.
هاوڵاتى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان، له کۆبونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆیدا پێنج پڕۆژه یاساى په‌سه‌ندکرد بڕیاریدا به ره‌وانه‌کردنیان بۆ په‌رله‌مان به‌مه‌به‌ستى ته‌شریعکردنیان. یه‌کێک له پڕۆژه‌یاساکان بریتییه له پڕۆژه یاساى دادگاى تاوانکارى تایبه‌تمه‌ند به تاوانه‌کانى داعش له هه‌رێمى کوردستان. به‌پێى راگه‌یه‌ندراوێکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 28ى نیسانى 2021، مه‌سرور بارزانى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان، به ئاماده‌بونى قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌ت، کۆبونه‌وه ئه‌نجامدرا. له بڕگه‌ى یه‌که‌مى کۆبونه‌وه‌که‌دا، ئاوات شێخ جه‌ناب وه‌زیرى دارایى و ئابورى و دارا ڕه‌شید وه‌زیرى پلاندان ڕاپۆرتێکیان تایبه‌ت به دوا ژماره‌کانى پڕۆژه بودجه‌ى هه‌رێم بۆ ساڵى 2021 خسته‌ڕو. ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران بڕیاریدا لیژنه‌یه‌ک پێکبهێنرێت بۆ ئه‌وه‌ى تێبینى و پێشنیاره‌کانى ئه‌نجومه‌ن له ناو پڕۆژه یاساکه جێگیر بکرێن و دواتر ئاماده‌بکرێت بۆ په‌سه‌ندکردنى کۆتایى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران و دواتر ڕه‌وانه‌ى په‌رله‌مان بکرێت. له بڕگه‌ى دوه‌مى کارنامه‌ى کۆبونه‌وه‌که، جێگرى سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ده‌رئه‌نجامى کۆبونه‌وه‌ى تایبه‌ت به ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ى وشکه‌ساڵى خسته‌ڕو که تیایدا وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندیداره‌کان و پارێزگاکان و ئیداره سه‌ربه‌خۆکان پێشنیار‌و پلان و کارى له پێشینه‌ى خۆیان پێشکه‌ش کردوه‌و وا بڕیاره له‌ھه‌فته‌ى داھاتو، پلانى سه‌رتاسه‌رى بۆ ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ى وشکه‌ساڵى ئاماده بێت تا له ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران په‌سه‌ندبکرێت و له نزیکترین ده‌رفه‌تدا بکه‌وێته بوارى جێبه‌جێکردن. له بڕگه‌ى کۆتایى کارنامه‌ى کۆبونه‌وه‌که‌دا ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران پێنج پڕۆژه یاساى په‌سه‌ندکرد که بریتى بون له: ( پڕۆژه یاساى دادگاى تاوانکارى تایبه‌تمه‌ند به تاوانه‌کانى داعش له هه‌رێمى کوردستان-عێراق)و (پڕۆژه یاساى به‌رکارکردن و هه‌موارى پیاده‌کردنى یاساى وه‌به‌رهێنانى پیشه‌سازى هه‌ردو که‌رتى تایبه‌ت و تێکه‌ڵاو ژماره(20)ى ساڵى 1998ى هه‌موارکراو له هه‌رێمى کوردستان-عێراق)و (پڕۆژه یاساى هه‌موارکردنى یاساکانى یه‌کێتى ژوره‌کانى بازرگانى و پیشه‌سازی، یاساى وه‌زاره‌تى بازرگانى و پیشه‌سازی، یاساى بازرگانی)و بڕیاردرا ئه‌م پڕۆژه یاسایانه ڕه‌وانه‌ى په‌رله‌مان بکرێن بۆ ته‌شریعکردنیان.
هاوڵاتى که‌مێك له‌مه‌وبه‌ر به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆک کۆمارى عێراق گه‌یشته فرۆکه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى هه‌ولێرو له‌لایه‌ن نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆکى هه‌رێم پێشوازى له به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆک کۆمارى عێراق کرد چاوه‌روان ده‌کرێت، به‌رهه‌م ساڵح ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له‌گه‌ڵ سه‌رۆکى هه‌رێم و سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمدا کۆببێته‌وه.
هاوڵاتى سه‌رۆکى کۆمه‌ڵى دادگه‌رى کوردستان له په‌یامێکدا هۆشدارى ده‌دات و رایده‌گه‌یه‌نێت، با هه‌رچى زوه فریاى خۆمان‌و کۆمه‌ڵگاو قه‌واره سیاسییه‌که‌مان بکه‌وین، که به هۆى دژایه‌تیى ئایین‌و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى ڕه‌وشت‌و یاساشکێنیی و سته‌م‌و زۆر بێ هێزو پێز بووه‌و ده‌شڵێت:" زۆربه‌ى حوکمڕان‌و به‌رپرس‌و کاربه‌ده‌ستانى هه‌رێم، وایان تێدا ده‌بینرێ که پشت له خوا‌و ئایینن، یان به‌لاى که‌مه‌وه بێ باک‌و بێ هه‌ست‌و نه‌ست‌و بێ هه‌ڵوێستن". عه‌لى باپیر، سه‌رۆکى کۆمه‌ڵى دادگه‌رى کوردستان ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له په‌یامێکدا بڵاویکرده‌وه، "له رۆژانى ڕابردودا چه‌ند ڕه‌فتارێک نوێنران، مایه‌ى نیگه‌رانییو بێزاریى خه‌ڵکێکى زۆربون‌و، زه‌نگێکى دیکه‌ى مه‌ترسییداربون". هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌شکردوه، هیچ کاتێک کۆمه‌ڵگاى به‌شه‌ریى له هه‌ڵه‌و په‌ڵه‌و تاوان‌و لادان‌و، له که‌سانى نه‌خۆش‌و خراپه‌کار خاڵیى نابێ، به‌ڵام ئه‌وه‌ى له تاوان‌و خراپه‌کاریى زلترو به‌زه‌ڕتره، بریتییه له زه‌مینه بۆ خۆشکردنیو هاندان له‌سه‌ری، له‌لایه‌ن کاربه‌ده‌ستان‌و ده‌ستڕۆیشتووانه‌وه! ئا ئه‌وه مایه‌ى عه‌یبداریى دنیا‌و شه‌رمه‌زاریى قیامه‌ته، وه‌ک خواى دادگه‌رو کارزان فه‌رموویه‌تی: (إنَّ الَّژِینَ یُحِبُّونَ أَنْ تَشِیعَ الفاحِشَه‌ُ فِی الَّژِینَ ێمَنُوا ڵهُمْ عَژابٌ ألِیمٌ فِی الدُّنْیا ۆاڵاخِرَه…) النورـ 19 ـ . هاوکات عه‌لى باپیر باسى له‌وه‌شکردوه، "به دڵنیایى حوکمڕان‌و به‌رپرسان‌و، شێوه‌ى بونناسییو عه‌قیده‌یان‌و، جێى گرنگیی‌و بایه‌خ پێدانیان‌و، شێوه‌ى هه‌ڵسوکه‌وتیان، کاریگه‌ریى گه‌وره‌ى به هه‌ردو بارى چاک‌و خراپ‌دا له‌سه‌ر خه‌ڵک هه‌یه‌و، به خۆڕایى نه‌گوتراوه، (الناس على دین ملوکهم)، ئینجا زۆر جێى خه‌فه‌ت‌و ناسۆره، که زۆربه‌ى حوکمڕان‌و به‌رپرس‌و کاربه‌ده‌ستانى هه‌رێم، وایان تێدا ده‌بینرێ که پشت له خوا‌و ئایینن، یان به‌لاى که‌مه‌وه بێ باک‌و بێ هه‌ست‌و نه‌ست‌و بێ هه‌ڵوێستن، له مه‌ێ ئایین‌و عه‌قیده‌و ئه‌خلاقى کۆمه‌ڵگاو، هیچ مشوور خۆرییه‌کى دڵسۆزانه‌یان له‌و باره‌وه نیه". سه‌رۆکى کۆمه‌ڵى دادگه‌رى ئه‌وه‌شى خسته‌ڕو، "پێشینان وتویانه: (خه‌تى خوار له بن سه‌رى (گا)ى بنه‌دایه) هه‌روه‌ها وتویانه، (گچکه ده‌ڵێن له‌سه‌ر بانان، گه‌وره ده‌ڵێن له‌بنه بانان)، بۆ ئه‌وه‌ى بزانین ئاڕاسته (إتجاه)ى حوکمڕانیی‌و سیاسه‌تى زۆربه‌ى کاربه‌ده‌ستان‌و به‌ڕێوه‌به‌رانى ئێستاى هه‌رێم، ڕو به‌ره‌و کوێیه؟ ده‌بێ سه‌رنجى ئه‌و که‌ناڵه ڕاگه‌یاندنانه بده‌ین به هه‌مو جۆره‌کانییانه‌وه، که سه‌ر به حوکمڕانانن‌و له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌وه ئاڕاسته ده‌کرێن‌و، به پاره‌ى حه‌ڕامى داهاتى ده‌ست به‌سه‌ردا گیراوى خه‌ڵک‌و وڵات سه‌خاوه‌تمه‌ندانه ته‌مویل ده‌کرێن". عه‌لى باپیر ده‌شڵێت: "کارى زۆر ده‌که‌ن له‌سه‌ر له‌خوا دورخستنه‌وه‌ى خه‌ڵک به‌تایبه‌ت گه‌نج‌و لاوانمان به کوڕ‌و کچه‌وه، هه‌روه‌ها له‌لا کاڵکردنه‌وه‌ى ئیمان‌و عه‌قیده‌و ئه‌خلاق‌و حه‌ڵاڵ‌و حه‌ڕام‌و، گومان‌و دو دڵیى خستنه عه‌قڵ‌و دڵى خه‌ڵک، وێڕاى هێنانه سه‌ر شاشه‌ى که‌سانێکى نه‌شاره‌زا به ئیسلام‌و زوڕناژه‌نى ده‌سته‌ڵات‌و، به که‌یفى خۆیان‌و پاره پێده‌رو ئاڕاسته‌که‌ره‌کانیان، قسه‌کردن‌و فه‌توادان‌و حه‌ڕام حه‌ڵاڵکردن‌و حه‌ڵاڵ حه‌ڕام کردن". رونیشیکردوه‌ته‌وه، "چه‌ند دیمه‌نێکى زه‌ق له واقیعى ئێستاماندا، وه‌ک چه‌ند نمونه‌یه‌ک که که‌م‌و زۆر ڕاسته‌و خۆ‌و ناڕاسته‌وخۆ، ده‌ستى حوکمڕان‌و کاربه‌ده‌ستانێکى هه‌رێمیان تێدایه، یان به‌لاى که‌مه‌وه: شوێنه‌وارو ده‌رهاویشته‌ى ئه‌و شێوه حوکمڕانیی‌و به‌ڕێوه‌بردنه‌ى وڵاتن، یه‌که‌م، هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ى خێزانه‌کان ڕوو له زیادبوونه‌و، به پێى ئاماره‌کانى دادگاکان ئه‌مه بۆته دیارده‌یه‌ک‌و به‌رده‌وام له هه‌ڵکشاندایه، دوه‌م، چه‌ندان ئوتێل‌و باڕو یانه به‌کارده‌هێنرێن بۆ به‌د ڕه‌وشتیی". سه‌رۆکى کۆمه‌ڵى دادگه‌رى هۆشدارى ده‌دات له‌وه‌ى خۆ کوشتن‌و کوشتن له نێو هه‌ردو ڕه‌گه‌زدا، ڕو له زیادبونه، هه‌روه‌ها ئاڵووده‌بون به مادده هۆشبه‌ره‌کان‌و نێرگه‌له‌کێشان‌و قومارو مه‌ساج له ته‌شه‌نه‌کردنى به‌رده‌وام دان، هاوکات رێژه‌ى تاوان به گشتیى زیادى کردوه‌و، له هه‌ندێک له زیندانه‌کاندا سزادراوان به تاوانى نێربازیى له‌پێش کوشتن‌و دزییه‌وه. باپیر ئه‌وه‌شى نوسیوه، ناوه‌نده‌کانى خوێندن، له په‌روه‌رده‌و زانست‌و فێرکردن، خاڵیى بونه‌وه‌و ئاستى زانستیى له هه‌رێمدا به‌رده‌وام له دابه‌زیندایه، له ئه‌نجامى ده‌ستى حزبیی‌و سیاسیى تێخستنى دادگادا، به زۆرى ڕۆڵى سه‌ربه‌خۆییو دادگه‌رانه‌و متمانه پێکراوانه‌ى له‌ده‌ستداوه‌و، خه‌ڵک بیرى تۆڵه‌کردنه‌وه (إنتقام) ده‌که‌نه‌وه بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ى مافێکیان، به‌رده‌وامیى ده‌ست به‌سه‌رداگرتنى زه‌ویو موڵک‌و ماڵى گشتیی‌و، به‌قاچاغ هێنانى شمه‌ک له‌سنوره‌کانه‌وه، له‌لایه‌ن بانده‌کانى سه‌ر به کاربه‌ده‌ستانه‌وه. سه‌رۆکى کۆمه‌ڵى دادگه‌رى رێنمایى مسوڵمانان ده‌کات و ده‌ڵێت، "وه‌ک چۆن به هه‌ندێک ره‌فتارى ناشیرینى ڕه‌وشتیى قه‌ڵس ده‌بن‌و هه‌ڵوێست وه‌رده‌گرن، پێویسته ئاواش‌و بگره زیاتر‌و له‌پێشتریش، به سته‌مکارییو گه‌نده‌ڵییو قۆرخکارییو، به ملیاردلێرکردنى که‌مینه‌یه‌کى حیزب‌و خزم، قه‌ڵس بن‌و هه‌ڵوێست وه‌ربگرن، چونکه بێ شه‌رعیى له هه‌ر ڕوێکه‌وه‌بێ هه‌ر نا شه‌رعییو خراپه‌و، ناشه‌رعییه گشتییه‌کانیش له بوارى حوکمڕانیی‌و ئیداره‌و ئابوریی‌و کۆمه‌ڵایه‌تییدا، که زیانه‌کانیان هه‌مولایه‌ک ده‌گرنه‌وه، خراپتریشن".
هاوڵاتى نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، ده‌بێت له‌هه‌رێمى کوردستان گرنگى به کولتورى پێکه‌وه‌ژیان و لێبورده‌یى بدرێت. ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 28ى نیسانى 2021، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان پێشوازیى له میتیا لێسکۆڤار، باڵیۆزى ڤاتیکان له عێراق کرد که دواى ده‌ستبه‌کاربوونی، جارى یه‌که‌مه به فه‌رمى سه‌ردانى هه‌رێمى کوردستان ده‌کات. باڵیۆزى ڤاتیکان له عێراق سوپاس و پێزانینى ڤاتیکانى بۆ هه‌رێمى کوردستان دووپاتکرده‌وه بۆ ئه‌و پێشوازییه‌ى له‌پاپاى ڤاتیکان کرا له‌کوردستان که مانگى رابردوو ئه‌نجامیدا، هه‌روه‌ها سوپاسى کوردستانى کرد که له‌گه‌ڵ ئاواره‌کانى دیکه‌ى عێراق ده‌رگاى به‌ڕووى ئاواره کریستیانه‌کاندا کرده‌وه و داڵده‌ى دان، ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا که له ڤاتیکان به بایه‌خ و رێز و ستایشێکى زۆره‌وه له‌م هه‌ڵوێسته و له کولتوورى پێکه‌وه‌ژیان و لێبورده‌یى و یه‌کدى قبووڵکردن له هه‌رێمى کوردستان ده‌ڕوانێت. هه‌روه‌ها نێچیرڤان بارزانى کردنه‌وه‌ى زانکۆى کاتۆلیکى له عه‌نکاوه به هه‌نگاوێکى گرنگ و ئه‌رێنى له قه‌ڵه‌مدا و جه‌ختیکرده‌وه که په‌روه‌رده بناغه‌ى سه‌ره‌کیى کۆمه‌ڵگه‌یه‌کى باش و پێشکه‌وتووه، بۆیه ده‌بێ ئه‌وپه‌ڕى گرنگى به کوالێتیى خوێندن و کولتوورى پێکه‌وه‌ژیان و لێبورده‌یى بدرێت.
هاوڵاتى بیڵ گه‌یتس ملیاردێر و خاوه‌نى کۆمپانیاى مایکرۆسۆفت، پێشبینى سه‌رهه‌ڵدانى ڤایرۆسى کوشنده‌ى کۆرۆناى له‌سه‌رانسه‌رى جیهاندا کرد و له‌ئێستاشدا، پێشبینى کۆتایى هاتنى ئه‌و ڤایرۆسه ده‌کات له‌کۆتایى ئه‌مساڵدا. بیڵ گه‌یتس بۆ ماڵپه‌ڕى سکاى نیوزى به‌ریتانى ئاماژه‌ى به‌وه‌کردووه، کۆتایى هاتنى ڤایرۆسى کۆرۆنا نزیکه و له‌و بڕوایه‌شدایه جیهان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ دۆخى جارانى. هه‌روه‌ها باسى له‌وه‌شکردووه که بڵاوبوونه‌وه‌ى خێراى ڤاکسینه‌که‌ش هاوکار ده‌بێت له زووتر قه‌ڵاچۆکردنى ڤایرۆسه‌که. پێشبینییه‌کانى بیڵ گه‌یتس تایبه‌ت به کۆرۆنا هه‌میشه جێگاى مشتومڕبووه، به‌جۆرێک له‌مانگى نیسانى رابردوودا، له‌کاتێکدا پرۆسه‌ى دابه‌شکردنى ڤاکسین به‌شێوه‌یه‌کى خیرا به‌ڕێوه‌ده‌چوو، بیڵ گه‌یتس باسى له‌وه‌کرد: "هه‌رچه‌نده قورسه ڤایرۆسى کۆرۆنا بنه‌بر بکرێت، به‌ڵام له‌وبڕوایه‌دام که له‌کۆتایى ٢٠٢١دا کۆتایى پێبێت".
هاوڵاتى لیژنه‌ى وزه‌و سامانه سروشتیه‌کان له‌په‌رله‌مانى کوردستان یاداشتێک ئاراسته‌ى ئه‌نجومه‌نى هه‌رێمى نه‌وت‌و گازى هه‌رێمى کوردستان ده‌کات‌و داواده‌کات، "پاڵاوگه یاساییه‌کانى هه‌رێم بۆ دابینکردنى پێداویستیه‌کانى ناوخۆیى هه‌رێمى کوردستان بکه‌ونه‌کار". عه‌لى حه‌مه‌ساڵح سه‌رۆکى لیژنه‌ى وزه‌و سامانه سروشتیه‌کان له‌یاداشتێکدا بۆ سه‌رۆکایه‌تى په‌رله‌مانى کوردستان داوایکردوه، ئه‌و یاداشته‌یان ئاراسته‌ى (ئه‌نجومه‌نى هه‌رێمى نه‌وت‌و گازى هه‌رێمى کوردستان) بکرێت که به‌هۆى گرانى نرخ‌و خراپى کوالێتى به‌نزین‌و گازوایل، پێشنیازده‌که‌ن پاڵاوگه یاساییه‌کانى هه‌رێمى کوردستان بۆ دابینکردنى پێداویستیه‌کانى ناوخۆیى هه‌رێمى کوردستان بکه‌ونه کار. ده‌قى نوسراوى عه‌لى حه‌مه‌ساڵح:
هاوڵاتى وته‌بێژى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان رایگه‌یاند، بڕیاره ئه‌مڕۆ لیژنه‌ى باڵاى رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى کۆرۆنا کۆببێته‌وه و ره‌وشى ته‌ندروستى و خوێندن له هه‌رێمى کوردستان تاووتوێ بکات. ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 28ى نیسانى 2021، جوتیار عادل وته‌بێژى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان به‌میدیاى سه‌ر به پارتى راگه‌یاندووه، "ئه‌مڕۆ لیژنه‌ى باڵاى رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى کۆرۆنا کۆده‌بێته‌وه و هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ راپۆرته‌کانى تایبه‌ت به ره‌وشى ته‌ندروستى و خوێندن ده‌کات". دوێنێ وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ئامارى 24 کاتژمێرى رابردووى بڵاوکرده‌وه که 19 که‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌و ئه‌وه‌ش به‌رزترین ئامارى گیان له‌ده‌ستدان بووه له‌ماوه‌ى رابردوودا، چاوه‌روان ده‌کرێت به‌هۆى به‌رزبونه‌وه‌ى ئاماره‌کانى تووشبوون و گیان له‌ده‌ستدان، لیژنه‌که بریارى نوێ ده‌ربکات.
هاوڵاتى له شه‌ڕى نێوان گه‌ریلا و سه‌ربازانى تورک له قه‌ڵا به‌ده‌وى سه‌ربه هه‌رێمى زاپ پێنج سه‌ربازى دیکه‌ى سوپاى داگیرکه‌رى تورک سزادران به‌پێى میدیاى نزیک له هه‌په‌گه. به‌پێى زانیاریى سه‌رچاوه هه‌رێمییه‌کان، که ئاژانسى رۆژنیوز بڵاویکردووه‌ته‌وه" له قه‌ڵا به‌ده‌وى سه‌ربه هه‌رێمى زاپ له هه‌رێمه‌کانى پاراستنى مه‌دیا، دوێنێ شه‌ر له‌نێوان گه‌ریلاکانى ئازادى کوردستان و سوپاى داگیرکه‌رى تورک ڕوویداوه". هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌کراوه که" له‌و شه‌ڕه‌دا، پێنج سه‌ربازى سوپاى داگیرکه‌رى تورک، له‌لایه‌ن گه‌ریلاکانى ئازادیى کوردستانه‌وه سزادراون". سزادانى سه‌ربازێکى تورک له‌لایه‌ن گه‌ریلاوه
هاوڵاتى نرخى نه‌وتى خاو له بازاره‌کانى جیهاندا بۆ ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 28ى نیسان به‌رزبووه‌ته‌وه نرخى به‌رمیلێک نه‌وتى خاوى برێنت به 66 دۆلار و 18 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه ده‌کرێت، دوێنێ سێشه‌ممه به 65 دۆلار‌و 86 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه کرا. هه‌روه‌ها نرخى به‌رمیلێک نه‌وتى خاوى ئه‌مه‌ریکى(ته‌کساس) به 63 دۆلار و 27 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه ده‌کرێت، دوێنێ سێشه‌ممه له دوا داخستندا به 62 دۆلار و 93 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه کرا. هاوکات نرخى به‌رمیلێک نه‌وتى خاوى ئۆپێک پڵه‌س به 64 دۆلار‌و هه‌شت سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه ده‌کرێت، به‌ڵام دوێنێ سێشه‌ممه به 63 دۆلار‌و 91 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه‌کرا.
هاوڵاتى مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان، له میانى چاوپێکه‌وتنى له‌گه‌ڵ که‌ناڵى جه‌زیره، رایگه‌یاند:" چاوه‌رێین به‌شه بودجه‌ى هه‌رێم ره‌وانه بکرێت"، راشیگه‌یاند:" داعش تواناى ئه‌وه‌یان هه‌یه ساڵانه بڕى 150 ملیۆن دۆلاریان ده‌ست بکه‌وێت، بۆیه هێشتا چالاکى هه‌یه و ژماره‌یه‌کى زۆر ئه‌ندامى هه‌یه". مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان، له چاوپێکه‌وتنێکى له‌گه‌ڵ که‌ناڵى ئه‌لجه‌زیره، تیشکى خسته سه‌ر په‌یوه‌ندى ئێستاى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، راشیگه‌یاند: ''پابه‌ندین به سه‌رجه‌م بڕگه‌کانى یاساى بودجه، ئه‌وه‌ى له سه‌ر ئێمه‌یه جێبه‌جێى ده‌که‌ین بۆیه چاوه‌ڕێ ده‌که‌ین سه‌رۆک وه‌زیرانى فیدراڵ به‌شه بودجه‌ى هه‌رێمى کوردستان بنێرێت''. ده‌قى چاوپێکه‌وتنه‌که‌ى مه‌سرور بارزانى له‌گه‌ڵ که‌ناڵى جه‌زیره: ئه‌لجه‌زیره: سڵاوتان لێ بێت بینه‌رانى به‌ڕێز بۆ زنجیره‌یه‌کى نوێى به‌رنامه‌ى (دیدارى ئه‌مڕۆ) که خۆشحاڵم به میواندارى به‌ڕێز مه‌سرور بارزانى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان . به دۆسیه‌ى دانوستانى ستراتیجى نێوان ئه‌مه‌ریکا و عێراق ده‌ست پێ ده‌که‌م تایبه‌ت به داهاتووى هێزه ئه‌مه‌ریکییه‌کان له عێراق. لایه‌نى کوردى له ڕێیى چه‌ند نوێنه‌رێکه‌وه به‌شداره له چوارچێوه‌ى شاندى عێراقی. ئاشکرایه که جیاوازى بیروبۆچوون له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا هه‌یه سه‌باره‌ت به داهاتووى هێزه ئه‌مه‌ریکییه‌کان له عێراق. ئه‌و جیاوازییه چییه ؟ مه‌سرور بارزانی: له گفتوگۆى ستراتیژى نێوان عێراق و هه‌رێمى کوردستان له گه‌ڵ ئه‌مه‌ریکا، به مه‌به‌ستى تاوتوێکردنى پرسه ستراتیژییه‌کان، که بێگومان هه‌رێمى کوردستان ئه‌ندامه له شاندى حکومه‌تى عێراق، لایه‌نى عێراقی، له‌نێویشیان شاندى هه‌رێمى کوردستان، له‌و بڕوایه دایه، هه‌ڕه‌شه‌ى تیرۆریزم له عێراق هێشتا جیدییه، هه‌ر بۆیه هێشتا هاوکارى و یارمه‌تیدانى هێزه‌کانى هاوپه‌یمانان بۆ هێزه‌کانى عێراق له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى تیرۆردا پێویسته، ئه‌مه‌ش بۆچوونێکى هاوبه‌شى سه‌رجه‌م ئه‌ندامانى شاندى حکومه‌تى عێراقییه بۆ گفتوگۆ ستراتیژییه‌کان، له نێویشیاندا، شاندى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان. ئه‌لجه‌زیره: به‌ڵام با بزانین جیاوازیییه‌که چییه . به‌غدا ده‌یه‌وێ هێزه ئه‌مه‌ریکییه‌کان بکشێنه‌وه . قسه‌ش له باره‌ى ئه‌وه هه‌بوو ئه‌و کشانه‌وه‌یه بنکه ئه‌مه‌ریکییه‌کان له هه‌رێمى کوردستانى عێراقیش بگرێته‌وه، بۆچوونى به‌غدا و هه‌ولێر له باره‌ى بوونى ئه‌و هێزانه چییه ، به‌تایبه‌تى له سه‌ر خاکى هه‌رێمى کوردستان . مه‌سرور بارزانی: هه‌ر شتێک رووبدات پێویسته به پێى ڕێککه‌وتنێکى گشتى بێت له نێوان حکومه‌تى فیدڕاڵى عێراق و هه‌رێمى کوردستان و ئه‌مه‌ریکا. نابێت هیچ سیاسه‌تێکى جیاواز هه‌بێت. بۆیه هه‌رشتێک ڕووبدات ده‌بێ به رێککه‌وتنێکى گشتگیر بێت، هه‌روه‌کو ڕاشمانگه‌یاند ئه‌مه گفتوگۆیه‌کى ستراتیژییه له نێوان حکومه‌تى عێراقى و ئه‌مه‌ریکا، هه‌رێمى کوردستانیش به‌شێکه له‌و گفتوگۆیانه، هه‌مووشى به‌نده به‌وه‌ى دوا بڕیارى سیاسى عێراق چى ده‌بێت له‌و پرسه‌دا. هه‌رێمى کوردستان هیچ سیاسه‌تێکى جیاوازى نابێت له‌وه‌ى چ خاڵێک له‌و گفتوگۆیانه‌دا باس کراوه و رێککه‌وتنى له‌سه‌ر کراوه. ئه‌لجه‌زیره: جۆرى ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌یه چییه که هه‌ولێر و هه‌رێمى کوردستان هه‌ستى پێ ده‌کات له‌لایه‌ن داعشه‌وه؟ سه‌رئه‌نجام چ پاساوێک بۆ بوونى هێزى ئه‌مه‌ریکییه هه‌یه له هه‌رێم؟ مه‌سرور بارزانی: ئێمه له‌و بڕوایه‌داین هێشتا داعش مه‌ترسییه‌کى گه‌وره‌یه، نه‌ک ته‌نیا بۆ هه‌رێمى کوردستان، به‌ڵکو بۆ عێراق و هه‌روه‌ها بۆ ته‌واوى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و جیهانیش. داعش به ته‌واوى له‌ناو نه‌براوه، له رووى ئایدیۆلۆژییه‌وه داعش هێشتا زۆر چالاکه و هێشتا خه‌ڵک راده‌کێشێته نێو ڕیزه‌کانیانه‌وه، هه‌روه‌ک له‌م دواییانه‌شدا بینیوومانه هێشتا تواناى ئه‌نجامدانى کرده‌ى تیرۆریستیان له ناوچه جیاوازه‌کانى عێراق و سووریاش هه‌یه. ئه‌وان هێشتا تواناى ئه‌وه‌یان هه‌یه ساڵانه بڕى 150 ملیۆن دۆلاریان ده‌ست بکه‌وێت، بۆیه داعش هێشتا چالاکى هه‌یه و ئێستاش داعش ژماره‌یه‌کى زۆر ئه‌ندامى هه‌یه. بۆیه ده‌بێ ئه‌و مه‌ترسییه کۆنتڕۆڵ بکرێت، به‌بێ هاوکارى هێزه‌کانى هاوپه‌یمانانیش پێموانییه هێزه ئه‌منییه‌کانى ناوچه‌که بتوانن به ته‌نیا و له‌یه‌ک کاتدا ڕووبه‌ڕووى ئه‌و هه‌موو ته‌حه‌دییانه ببنه‌وه. ئه‌لجه‌زیره: له ماوه‌ى ڕابردوودا باسى پووچه‌ڵکردنه‌وه‌ى هه‌وڵێکتان کرد که به تیرۆریستى ناوتان برد له لایه‌ن داعش که ئامانجى هه‌ولێر بوو . دۆخى ئاسایشى هه‌رێم ئێستا چۆنه؟ مه‌سرور بارزانی: ئێمه له ناوچه‌یه‌کدا ده‌ژین، که ڕووبه‌ڕووى ئه‌و هه‌موو قه‌یران و به‌ربه‌سته ئه‌منیانه بووه‌ته‌وه، به‌ڵام هه‌روه‌کو لاى هه‌مووان ئاشکرایه هه‌رێمى کوردستان ئارامترین شوێنه له ناوچه‌که و بووه‌ته په‌ناگه‌یه‌کى سه‌قامگیر و خه‌ڵکێکى زۆر به‌هۆى شه‌ێ و کوشتار، یان هۆکارگه‌لێکى دیکه، ڕوویان له هه‌رێمى کوردستان کردووه و له کوردستان ژیان به‌سه‌رده‌به‌ن، ئه‌مه‌ش به‌هۆى ئه‌و ئارامى و سه‌قامگیرییه ڕێژه‌ییه‌ى لێره هه‌یه. بۆیه هه‌رێمى کوردستان به‌شێوه‌یه‌کى گشتى ئارامه، به‌ڵام ئه‌مه‌ش به‌و مانایه نایه‌ت، که ئێمه هه‌ڕه‌شه‌مان له‌سه‌ر نییه و له‌لایه‌ن گرووپه تیرۆریستییه‌کانه‌وه، ڕووبه‌ڕووى ئاسته‌نگ ناکرێینه‌وه. هه‌روه‌ک ئاماژه‌شت بۆ کرد له‌م دواییانه‌دا شانه‌یه‌کى داعش له هه‌رێمى کوردستان ده‌ستگیرکران، ئه‌و گرووپه پیلانیان داڕشتبوو کارى تیرۆریستى له هه‌رێمى کوردستان ئه‌نجام بده‌ن و چه‌ند شوێنێکى دیاریکراو بته‌قێننه‌وه، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه هه‌موویان ده‌ستگیرکران، ئه‌مه‌ش وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه‌که که هه‌رگیز ناکرێت ئێمه هه‌ڕه‌شه‌ى تیرۆر به که‌م بزانین، نه له هه‌رێمى کوردستان و نه له ناوچه‌کانى دیکه‌ى عێراق. هه‌ربۆیه ئێمه شانازى به هێزه‌کانى ئاسایشى خۆمان ده‌که‌ین، که توانیان ئه‌و شانه نووستووه ئاشکرا بکه‌ن، پێش ئه‌وه‌ى بتوانن کاره تیرۆیستییه‌کانیان ئه‌نجام بده‌ن. ئه‌لجه‌زیره: به ڕاى تۆ ئایا مه‌به‌ست له‌و هێرشانه ناردنى په‌یامى ڕاسته‌وخۆیه بۆ ئه‌وه‌ى هێزه‌کانى هاوپه‌یمانیى نێوده‌وڵه‌تى بکشێنه‌وه له هه‌رێمى کوردستان؟ مه‌سرور بارزانی: ڕه‌نگه ئه‌وه ئامانجه‌که بێت، به‌ڵام ئه‌وه کارێکى هه‌ڵه‌یه، له‌به‌رئه‌وه‌ى هه‌روه‌کو ده‌زانى ئه‌مه‌ریکا وڵاتێکى به‌هێزه و هاوکارى حکومه‌ت و گه‌لى عێراقیان کرد له‌وه‌ى له‌ده‌ست رژێمى دیکتاتۆرى پێشوو رزگاریان بێت. هاوکارى ئێمه‌یان کردووه له شه‌ڕى دژ به داعش، ئه‌وان لێره‌ن و له‌سه‌ر داوا و بانگهێشتى حکومه‌تى عێراقى و به ڕه‌زامه‌ندى حکومه‌تى عێراق لێره‌ن. بۆیه پرسیاره‌که ئه‌وه‌یه، که ئایا ئه‌و که‌سانه کێن و نوێنه‌رایه‌تى کێ ده‌که‌ن؟ له‌به‌ر ئه‌وه‌ى حکومه‌تى عێراقى له گفتوگۆدایه له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریکا له‌سه‌ر چاره‌نووسى هێزه‌کانى ئه‌مه‌ریکا له وڵاته‌که و ئه‌م گرووپ و هێزانه‌ش له ده‌ره‌وه‌ى داموده‌زگا فه‌رمییه‌کانى حکومه‌تى عێراقى هه‌ڵسوکه‌وت ده‌که‌ن، بۆیه ناکرێت کاره‌کانى ئه‌و گرووپانه وه‌کو بۆچوونى عێراقییه‌کان وه‌ربگیرێت، ئه‌مه ته‌نیا کار و بۆچوونى هه‌ندێ له‌و گرووپانه‌یه، که ده‌یانه‌وێت له ڕێگاى هه‌ڕه‌شه و هێرشکردنه سه‌ر هێزه‌کانى ئه‌مه‌ریکا، ناچاریان بکه‌ن له عێراق بچه‌نه ده‌رێ، پێموایه ئه‌مه‌ش ره‌وشه‌که ئه‌وه‌نده‌ى دیکه ئاڵۆزتر ده‌کات، به‌هیچ شێوه‌یه‌کیش ئه‌و رێگایه هاوکار نابێت بۆ گه‌لى عێراق و هاوکاریش نابێت له په‌یوه‌ندییه‌کانى نێوان حکومه‌تى عێراق و ئه‌مه‌ریکا، بۆیه ده‌بێ حکومه‌تى فیدڕاڵ به‌شێوه‌یه‌کى گونجاو چاره‌سه‌رێک بۆ ئه‌و پرسه بدۆزێته‌وه. ئه‌لجه‌زیره: حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستانى عێراق ده‌توانێ چى بکات بۆ وه‌ستاندنى هه‌ڕه‌شه‌ى ئه‌و گرووپانه چه‌کدارانه بۆمباران ده‌که‌ن که پێتانوایه سه‌ر به حه‌شدى شه‌عبین؟ مه‌سرور بارزانی: ئێمه چه‌ندین جار ئه‌وه‌مان دووپاتکردۆته‌وه، که له هه‌ندێ ناوچه بۆشایى ئه‌منى هه‌یه، به‌تایبه‌تى له‌و ناوچانه‌ى پێیده‌گوترێت، ناوچه جێ ناکۆکه‌کان. زۆربه‌ى هێرشه‌کان له‌وێ ئه‌نجام ده‌درێن، یانیش له‌وێ پیلانیان بۆ داده‌نرێ. بۆ نه‌هێشتنى ئه‌و بۆشاییه ئه‌منییه‌ش ئێمه له‌مێژه پێشنیازى ئه‌وه‌مان پێشکه‌ش به حکومه‌تى فیدڕاڵ و سه‌رۆک وه‌زیران کردووه، که پێویسته هێزێکى ئه‌منى هاوبه‌ش له‌و ناوچانه پێکبهێنرێت بۆ پاراستنى ناوچه‌که و رێگریش له چه‌کدارانى داعش یان هه‌ر گرووپێک بکات که کارى تیرۆرستى له‌و ناوچانه ئه‌نجام بده‌ن. بۆیه به بوونى ئه‌و هێزه هاوبه‌ش و هه‌ماهه‌نگییه وا ده‌کات گۆڕانکارییه‌کى گه‌وره ڕووبدات، ئه‌مه‌ش له ئه‌نجامدا وا ده‌کات، ئه‌و ناوچه‌یه سه‌قامگیر بێت و ده‌بێته هۆى سه‌قامگیرتربوونى دۆخى هه‌رێمى کوردستان. ئه‌لجه‌زیره: باسى ئه‌وه‌تان کرد که له په‌یوه‌ندیدا بوون له گه‌ڵ به‌غدا ده‌رباره‌ى ئه‌و ڕووداوانه‌ى دوویاره بوونه‌وه له لایه‌ن چه‌ند لایه‌نێکه‌وه که له سه‌ر حه‌شدى شه‌عبى ده‌ژمێردرێن. وه‌ڵامى به‌غدا چى بوو سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته ؟ مه‌سرور بارزانی: له‌سه‌ره‌تا ده‌بێ بڵێم که چه‌ندین گرووپى جیاواز له‌نێو حه‌شدى شه‌عبى هه‌ن بۆیه ناکرێت ئێمه ئه‌و کاره به‌شێوه‌یه‌کى گشتى لێک بده‌ینه‌وه و ته‌واوى حه‌شدى شه‌عبى تۆمه‌تبار بکه‌ین. هه‌روه‌ها گرووپیش هه‌ن له ده‌ره‌وه‌ى یاسان و به‌شێکیش نین له ده‌زگا فه‌رمییه‌کانى حکومه‌تى عێراقى و هه‌تا گوێش له حکومه‌تى عێراقى ناگرن به‌ڵکو ڕووبه‌ڕووى حکومه‌تیش ده‌وه‌ستنه‌وه، بۆیه ده‌بێ ئه‌و جۆره گرووپ و که‌سانه بهێنرێنه ژێر کۆنتڕۆڵى ده‌وڵه‌ته‌وه. ئه‌لجه‌زیره: تا چ ڕاده‌ییه‌ک کۆنترۆڵکردنى ئه‌و هێزانه‌ى حه‌شدى شه‌عبى و وه‌ستاندنى ئه‌و هێرشانه ، په‌یوه‌ندى به هۆکاره‌کانى ناوخۆ و په‌یوه‌ندى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و لایه‌نى هه‌رێمى و نێوده‌وڵه‌تى هه‌یه ؟ مه‌سرور بارزانی: بێگومان ئه‌و هێرشانه بۆ ئه‌وه‌یه زیان به په‌یوه‌ندییه‌کانى هه‌ولێر و به‌غدا و هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندییه‌کانى عێراق و کۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى بگه‌یه‌نێت. بۆیه هه‌رکه‌سێک له پشت ئه‌و هێرشانه‌وه بێت، خزمه‌تى به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانى گه‌ل و حکومه‌تى عێراق ناکات. ده‌بێ حکومه‌تى فیدڕاڵ چاره‌سه‌رێک بۆ ئه‌م کێشه‌یه بدۆزێته‌وه، ئێمه‌ش وه‌کو حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان ئاماده‌ین به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ک هاوکارى حکومه‌تى فیدڕاڵ بکه‌ین تاوه‌کو ئه‌و جۆره به‌ربه‌ست و هه‌ڕه‌شانه سنووردار بکه‌ین. ئه‌لجه‌زیره: هه‌ڵوێستى تاران له‌مباره‌یه‌وه چییه؟ مه‌سرور بارزانی: من نازانم به‌ته‌واوه‌تى مه‌به‌ستت چییه، به‌ڵام ئێران دراوسێمانه و به‌رژه‌وه‌ندى و سیاسه‌تى خۆى له عێراق هه‌یه، سیاسه‌ته‌کانى ئێمه‌ش زۆر ڕوون و ئاشکران، ده‌مانه‌وێت په‌یوه‌ندییه‌کى باشمان له‌گه‌ڵ هه‌موو دراوسێکانمان هه‌بێت، له‌نێویشیان ئێران. ئێمه سنوورێکى دوورودرێژمان له‌گه‌ڵ ئێران هه‌یه، به‌رژوه‌ندى بازرگانى و ئه‌منى هاوبه‌شمان هه‌یه، بۆیه هیوادارین که په‌یوه‌ندییه‌کانمان به‌هێزتر بێت له‌سه‌ر بنه‌ماى ڕێزگرتنى هاوبه‌ش، که ده‌ستوه‌ردان له کاروبارى یه‌کترى نه‌کرێت. ئه‌لجه‌زیره: مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه له چوارچێوه‌ى ئه‌و دانوستانه‌ى ده‌کرێت ده‌رباره‌ى ڕێککه‌وتنى ناوه‌کى و هۆکاره په‌یوه‌ندیداره‌کاتى تر‌ى هه‌رێمیی، هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندى ئه‌و گرووپانه له گه‌ڵ ئێران. مه‌به‌ستم هه‌ڵوێستى ئێرانه له‌م دۆسیه‌یه؟ مه‌سرور بارزانی: له‌راستیدا ئێمه ته‌نیا ده‌توانین له‌سه‌ر بنه‌ماى ڕاگه‌یاندراوه فه‌رمییه‌کان بڕیار بده‌ین، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا ئه‌وان هیچ به‌رپرسیارێتییه‌کیان له‌و کارانه ڕانه‌گه‌یاندووه. بێگومان ده‌شزانین ئه‌وان سیاسه‌تێکى ڕوونیان هه‌یه له‌به‌رامبه‌ر بوونى هێزه‌کانى هاوپه‌یمانان له عێراق و ئه‌و سیاسه‌ته‌شیان به ئاشکرا له میدیاکان ڕاگه‌یاندووه، به‌ڵام ئه‌وه‌ى په‌یوه‌ندى به ئێمه‌وه هه‌یه و په‌یوه‌ست به په‌یوه‌ندییه‌کانمان بێت له‌گه‌ڵ ئێران، ئێمه خوازیارین په‌یوه‌ندییه‌کى باش و دۆستانه‌مان هه‌بێت له‌گه‌ڵیان، په‌یوه‌ندییه‌ک له‌سه‌ر بنه‌ماى رێزگرتنى هاوبه‌ش و ده‌ست له کاروبارى یه‌کترى وه‌رنه‌ده‌ین، ئه‌مه‌ش سیاسه‌تى ئێمه بووه و له‌وباره‌یه‌شه‌وه، راشکاوبووین و له‌سه‌ر هه‌مان سیاسه‌تیش به‌رده‌وام ده‌بین. ئه‌لجه‌زیره: په‌یوه‌ندى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا چۆن ده‌بینین دواى په‌سه‌ندکردنى یاساى بودجه‌ى 2021 که ماوه‌ى چوار مانگ دواکه‌وت به هۆى کێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌کان و جیاوازى بیروبۆچوونى هه‌ردوولا، هه‌ولێر و به‌غدا ؟ مه‌سرور بارزانی: له دواى په‌سه‌ندکردنى یاساى بودجه، په‌یوه‌ندییه‌کان باشتر بوون، به‌ڵام له‌رووى پڕاکتیکى و کرده‌ییه‌وه هێشتا هیچ کارێک نه‌کراوه. هێشتا چاوه‌ڕێى سه‌رۆک وه‌زیران و حکومه‌تى عێراقى ده‌که‌ین به‌شه بودجه‌ى هه‌رێم ڕه‌وانه بکه‌ن، له‌سه‌ر بنه‌ماى ئه‌و رێککه‌وتنه‌ى هه‌مانه. ئێمه ڕامانگه‌یاندووه به ته‌واوى پابه‌ندین به سه‌رجه‌م ئه‌و بڕگانه‌ى رێککه‌وتنه‌که، ئه‌وه‌ى په‌یوه‌سته به ئێمه جێبه‌جێى ده‌که‌ین، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش چاوه‌ڕێ ده‌که‌ین سه‌رۆک وه‌زیران و حکومه‌تى فیدڕاڵى بودجه‌ى هه‌رێمى کوردستان ره‌وانه بکه‌ن، هه‌روه‌کو ده‌شزانن ئێستا ئێمه له مانگى نیسانداین، به‌ڵام ئه‌وا بۆ ماوه‌ى 10 مانگ ده‌بێت حکومه‌تى فیدڕاڵ هیچ بڕه پاره‌یه‌کى بۆ هه‌رێمى کوردستان ڕه‌وانه نه‌کردووه. بۆیه چاوه‌ڕێش ده‌که‌م و هانى سه‌رۆک وه‌زیران ده‌ده‌م پشکى بودجه‌ى هه‌رێمى کوردستان ره‌وانه بکات. ئه‌لجه‌زیره: دواى ئه‌وه‌ى بودجه په‌سه‌ند کرا، پێشبینى ده‌که‌ن که‌ى ئه‌و ڕێککه‌وتنه جێبه‌جێ بکرێت؟ مه‌سرور بارزانی: ئێمه چاوه‌ڕێى جێبه‌جێکردنى رێککه‌وتنه‌که ده‌که‌ین و ئه‌وه‌ش له ڕاستیدا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رۆک وه‌زیران و حکومه‌تى فیدڕاڵ، که میکانزمێک دابنێن، هیچ به‌ربه‌ستێکى یاسایى نه‌ماوه، ته‌نیا ئه‌وه ماوه یاساکه به‌زووترین کات جێبه‌جێ بکرێت، ئه‌مه‌ش پێموایه هه‌نگاوێکى گرنگ و پێویسته. ئه‌لجه‌زیره: هه‌ر سه‌باره‌ت به ڕێکخستنه‌وه‌ى په‌یوه‌ندى له گه‌ڵ حکومه‌تى فیدراڵى ، ڕێککه‌وتنێک له نێوانتان هه‌بوو سه‌باره‌ت به شنگال که به ڕێککه‌وتننامه‌ى شنگال ناسراوه بۆ ده‌رکردنى گرووپه چه‌کداره‌کان به‌تایبه‌تى په‌که‌که له‌و ناوچه‌یه. هه‌روه‌ها فشارى تورکیا له‌مباره‌یه‌وه هه‌بووه، به‌ڵام سه‌ره‌ڕاى تێپه‌ڕبوونى شه‌ش مانگ به سه‌ر ڕێککه‌وتنه‌که ، بۆ تا ئێستا جێبه‌جێ نه‌کراوه ؟ مه‌سرور بارزانی: ئه‌وه رێککه‌وتنێکى باش بوو له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، ره‌نگه ئه‌مه‌ش ببێته ده‌روازه‌یه‌ک، یان ده‌ستپێکێک بۆ چاره‌سه‌رکردنى کێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌کانى دیکه له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا. به‌داخه‌وه رێککه‌وتنه‌که به کرده‌یى جێبه‌جێنه‌کراوه، ئه‌مه‌ش له‌به‌رئه‌وه‌ى هه‌ندێ له هێزه یاساییه‌کان رووبه‌ڕووى ده‌سه‌ڵاتى هێزه‌کانى فیدڕاڵى بوونه‌ته‌وه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش، بوونى هێزه‌کانى په‌که‌که به‌ربه‌ستێکى دیکه بووه له‌به‌رده‌م جێبه‌جێنه‌کردنى ئه‌و رێککه‌وتنه، ئێمه‌ش هه‌تا ئێستا چاوه‌ڕێى حکومه‌تى فیدڕاڵى ده‌که‌ین، که هه‌نگاو بنێت و به‌رپرسیارێتییه‌که‌ى له چوارچێوه‌ى ئه‌م رێککه‌وتنه جێبه‌جێ بکات، چونکه پێمانوایه ئه‌و رێککه‌وتنه، نه‌ک ته‌نیا په‌یوه‌ندییه‌کانى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا باشتر ده‌کات، به‌ڵکو دۆخى ته‌واوى ناوچه‌که‌ش به گشتى سه‌قامگیر ده‌کات. ئه‌لجه‌زیره: کاریگه‌ریى ململانێى په‌که‌که و تورکیا ئاشکرایه له سه‌ر هه‌رێمى کوردستان ، به تایبه‌تى که چه‌ندین گوند له ژێر کۆنترۆڵى حکومه‌تى هه‌رێمدا نه‌ماون به هۆى بوونى چه‌کدارانى په‌که‌که له‌و شوێنانه ، ئه‌مه‌ش وایکردووه تورکیا بێته ناوچه‌که‌وه . له‌مباره‌یه‌وه ده‌توانن چى بکه‌ن.؟ مه‌سرور بارزانی: پێشه‌کى ده‌مه‌وێت ئه‌وه‌تان به‌بیر بهێنمه‌وه، که ئه‌مه کێشه‌ى ناوخۆى تورکیایه و هێنرایه نێو خاکى هه‌رێمه‌که‌مانه‌وه، ئه‌وه کێشه‌ى نێوان په‌که‌که و تورکیایه، نه کێشه‌ى عێراق و نه کێشه‌ى ئێمه‌یه. ئه‌م کێشه‌یه رووبه‌ڕووى ئێمه کراوه‌ته‌وه، به‌تایبه‌تى له‌و کاته‌ى ئێمه سه‌رقاڵى رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى داعش بووین. زۆربه‌ى هێزه‌کانمان ته‌رخانکرابوون بۆ شه‌ڕى دژ به داعش و ئه‌و ناوچه‌یه‌ش بێ هێز مابوونه‌وه. به‌داخه‌وه په‌که‌که ئه‌و هه‌له‌ى قۆسته‌وه و هه‌وڵیدا هه‌ژموونى خۆى فراوانتر بکات، به‌تایبه‌تى له رووى سه‌ربازییه‌وه له‌و ناوچانه، بۆیه هێزه‌کانى په‌که‌که ده‌ستیان گرت به‌سه‌ر ئه‌و ناوچانه‌ی، که هێزه‌کانمانى تێدا بوون، زۆرێک له خه‌ڵکى سڤیلى ناوچه‌که‌ش به‌هۆى ئه‌و شه‌ێ و ناسه‌قامگیرییه‌ى له‌و ناوچه‌یه له نێوان تورکیا و په‌که‌که هه‌یه، نه‌یانتوانیوه بگه‌ڕێنه‌وه نێو ماڵى خۆیان. به‌هۆى ناکۆکى و شه‌ڕه‌وه، نزیکه‌ى 800 گوند له‌و ناوچانه ئاوه‌دان نه‌کراونه‌ته‌وه. ده‌ستپێکردنه‌وه‌ى ئاڵۆزییه‌کانى ئه‌م دواییه‌ش ژماره‌یه‌کى دیکه‌ى خه‌ڵکى ناوچه‌که‌ى ناچار کردووه له گونده‌کانیان ئاواره بن، ئێستاش پرسیاره‌که ئه‌وه‌یه، که ئایا بۆچى په‌که‌که لێره‌یه؟ نابێت په‌که‌که لێره بێت، نابێت ئه‌وان خۆیان به به‌دیل بناسێنن. ئه‌وان به‌جۆرێک هه‌ڵسوکه‌وت ده‌که‌ن، رێگه به جووتیاران ناده‌ن بچنه سه‌ر زه‌وییه‌کانى خۆیان، ئه‌وان خۆیان به به‌دیلى ده‌سه‌ڵات ده‌ناسێنن. بێگومان له‌میانه‌ى شه‌ڕه به‌رده‌وامه‌که‌شیان له‌گه‌ڵ تورکیادا، ناوچه‌که زیاتر ناسه‌قامگیر بووه بۆ خه‌ڵکى ناوچه‌که، که ده‌یانه‌وێت بگه‌ڕێنه‌وه بۆ شوێنه‌کانى خۆیان. ئه‌وه‌ى ئێمه ده‌مانه‌وێت ئه‌وه‌یه، که داوا له په‌که‌که بکه‌ین هه‌رێمه‌که‌مان به‌جێبھێڵن و رێز له ده‌سه‌ڵاتى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان بگرن، تورکیاش له‌وه تێبگات، کاتێک دۆخى ناوچه‌که سه‌قامگیر بووه‌وه، چاوه‌ڕێ ده‌که‌ین تورکیاش بکشێته‌وه نێو خاکى خۆی. ئه‌لجه‌زیره: ئایا تا چه‌ند ئه‌وه کاریگه‌ریى له سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌کانتان له‌گه‌ڵ تورکیا هه‌یه ؟ مه‌سرور بارزانی: ئێمه په‌یوه‌ندى ئابووریمان له‌گه‌ڵ تورکیا هه‌یه. رێگه‌م بده بیرتان بێنمه‌وه که کورد هه‌مووى په‌که‌که نییه. بۆیه په‌یوه‌ندى کورد و تورکیا ناکرێت ته‌نیا له چوارچێوه‌ى په‌یوه‌ندییه‌کانى تورکیا و په‌که‌که ته‌ماشا بکرێت. تورکیا کێشه‌ى له‌گه‌ڵ په‌که‌که هه‌یه، ئێمه په‌یوه‌ندییه‌کى باشمان له‌گه‌ڵیان هه‌یه، هه‌روه‌کو چۆن له‌گه‌ڵ هه‌موو دراوسێکانمان هه‌یه. هیواخوازیشین په‌یوه‌ندییه بازرگانى و ئابوورییه‌کانمان په‌ره پێبده‌ین و تێشده‌گه‌ین له‌وه‌ى هه‌موومان نیگه‌رانین به‌رامبه‌ر به دۆخى ئه‌منى وڵاتانى خۆمان، بۆیه په‌یوه‌ندییه‌کانمان له‌گه‌ڵ تورکیا ئاسایین. ئه‌لجه‌زیره: سه‌باره‌ى به کۆرۆنا و شه‌ڕى جیهانیى بۆ ڕووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ى ئه‌م په‌تایه ، دۆخى ته‌ندروستى هه‌رێم به چ شێوه‌یه‌که له هه‌رێمى کوردستانى عێراق . که ئێمه هه‌موومان ڕووداوه دڵته‌زێنه‌که‌ى نه‌خۆشخانه‌ى ئیبن خه‌تیبى به‌غدامان دیت؟ مه‌سرور بارزانی: زۆر به‌داخین بۆ ئه‌و ڕووداوه‌ى له نه‌خۆشخانه‌ى ئیبن ئه‌لخه‌تیب له به‌غدا روویدا، په‌یوه‌ندیم به سه‌رۆک وه‌زیرانه‌وه کرد و سه‌رخۆشى خۆمانمان پێگه‌یاند. له‌هه‌مان کاتیش‌دا ئاماده‌یى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان‌مان راگه‌یاند له‌وه‌ى نه‌خۆشخانه‌کانمان ئاماده‌ن بریندارانى ئه‌و رووداوه، یاخود ئه‌و نه‌خۆشانه‌ى پێویستیان به‌چاره‌سه‌ر هه‌یه، له‌خۆبگرێت. به‌شێوه‌یه‌کى گشتى ڤایرۆسى کۆرۆنا بۆته کێشه، نه‌ک ته‌نیا بۆ ئێمه، به‌ڵکو بۆته کێشه بۆ سه‌رانسه‌رى جیهان. له کوردستانیش ژماره‌ى که‌یسه‌کان په‌یوه‌سته به شه‌پۆله‌کان و هه‌ندێجار ژماره‌ى رۆژانه ده‌چێته خوار سه‌د که‌یس و هه‌ندێجاریش سه‌روو چه‌ند سه‌د که‌یسێک له رۆژێکدا. پێموابێت هه‌ماهه‌نگییه‌کى باش له نێوان وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى و رێکخراوى ته‌ندروستى جیهانى و هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى عێراقى هه‌یه، سه‌باره‌ت به کۆنتڕۆڵکردنى ئه‌و په‌تایه و دابینکردنى ڤاکسین بۆ هاووڵاتیان. ئێمه هیواخوازین ڤاکسینى زیاترمان به‌ده‌ست بگات له‌به‌رئه‌وه‌ى پرسى گه‌یاندنى ڤاکسین بۆ هه‌رێمى کوردستان زۆر خاوه و ژماره‌شیان زۆر که‌مه. بۆیه ئه‌مه هه‌لێکى باشه بۆ ئه‌وه‌ى ڕایبگه‌یه‌نم که ئێمه پێویستمان به بڕێکى زیاترى ڤاکسین له هه‌رێمى کوردستان هه‌یه، چونکه پێموایه دواجار ڤاکسین هاوکار ده‌بێت له‌وه‌ى بگه‌ڕێینه‌وه دۆخى ئاسایى ژیان، نه‌ک ته‌نیا له هه‌رێمى کوردستان، به‌ڵکو له ته‌واوى عێراقیش. ئه‌لجه‌زیره: ئایا حکومه‌ت پێداچوونه‌وه‌ى به پێداویستییه ته‌ندروستییه‌کان بۆ نموونه وه‌کو ئۆکسیجن و ڕێوشوێنه‌کانى سه‌لامه‌تى کردووه؟ مه‌سرور بارزانی: به‌داخه‌وه پێموانییه که‌رتى ته‌ندروستى له عێراق له دۆخێکى باش‌دا بێت. بۆیه پێموانییه ئه‌وان کارى زیاتر له‌وه‌ى هه‌یه بتوانن ئه‌نجامى بده‌ن. زۆربه‌ى پێداویستییه‌کانمان به خۆمان دابینى ده‌که‌ین. هه‌ندێ هه‌ماهه‌نگیى له نێوان وه‌زاره‌ته‌کانى ته‌ندروستى هه‌رێمى کوردستان و حکومه‌تى فیدڕاڵ‌دا هه‌یه، ئه‌وان ئه‌و پێداویستیانه‌ى له‌به‌رده‌ستیانه ده‌توانن دابینى بکه‌ن، به‌ڵام بێگومان ئێمه چاوه‌ڕێى زیاتر ده‌که‌ین. چاوه‌ڕێش ده‌که‌ین حکومه‌تى عێراق گرنگى زیاتر به که‌رتى ته‌ندروستى بدات، له‌و رێگایه‌شه‌وه هاوکارى زیاترى هه‌رێمى کوردستان بکات. ئه‌لجه‌زیره: زۆر سوپاس بۆ به‌ڕێز مه‌سرور بارزانى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان بۆ به‌شداریکردنتان له به‌رنامه‌ى ( دیدارى ئه‌مڕۆ ). مه‌سرور بارزانی: سوپاستان ده‌که‌م.
هاوڵاتى هاوسه‌رۆکانى یه‌کێتیى نیشتمانى کوردستان پێشوازییان له وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران کرد، له کۆبوونه‌وه‌یاندا جه‌حتیان له ئارامى ناوچه‌که کرده‌وه‌و گفتوگۆ له‌باره‌ى به‌ره‌و پێشبردنى په‌یوه‌ندییه‌کان، به‌ھێزکردنى ھاریکاریى ئابوورى و بازرگانى نێوان ھه‌رێمى کوردستان و ئێران کرایه‌وه. محه‌ممه‌د جه‌واد زه‌ریف، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران سه‌ردانى بافڵ تاڵه‌بانى و لاهوور جه‌نگی، هاوسه‌رۆکانى یه‌کێتى کرد، له دیداره‌که‌دا هه‌ریه‌ک له ره‌فعه‌ت عه‌بدوڵڵا و ده‌رباز کۆسره‌ت ره‌سوول کارگێڕان و سۆران جه‌مال تاھیر، ئه‌ندامى مه‌کته‌بى سیاسى ئاماده بوون. به‌پێى راگه‌یێندراوى بافڵ تاڵه‌بانى که له په‌ڕه‌ى فه‌رمیى فه‌یسبووکى خۆى بڵاویکردووه‌ته‌وه، هاوسه‌رۆکانى یه‌کێتى جه‌ختیان له ئارامى و سه‌قامگیریى ناوچه‌که کردووه‌ته‌وه و ئاشتى و ئاسایشى عێراق و هه‌رێمى کوردستانیان به فاکته‌رێکى گرنگ زانیوه بۆ پاراستن و ئارامى ده‌وڵه‌تانى دراوسێ.
هاوڵاتى سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان و وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران، په‌یوه‌ندییه‌کان و دۆخى ناوچه‌که تاوتوێ ده‌که‌ن و جه‌واد زه‌ریف نیگه‌رانى وڵاته‌که‌ى بۆ هێرشه موشه‌کییه‌که‌ى هه‌ولێر گه‌یانده نێچیرڤان بارزانى به‌پێى راگه‌یه‌ندراوى سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێمى کوردستان ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 27ى نیسانى 2021، نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان، پێشوازى له محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى کۆمارى ئیسلامیى ئێران و شاندێکى یاوه‌رى کرد که له باڵیۆزى ئێران له عێراق، سه‌رکونسوڵى گشتیى ئێران له هه‌ولێر، کۆنسوڵى ئێران له سلێمانى و ژماره‌یه‌ک له کاربه‌ده‌ست و ڕاوێژکارانى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئێران، پێکهاتبوو. له کۆبوونه‌وه‌یه‌کدا که‌جێگرانى سه‌رۆک و ژماریه‌ک له به‌رپرسانى هه‌رێمى کوردستان ئاماده‌ى بوون، نێچیرڤان بارزانى باسى له په‌یوه‌ندیى له‌مێژینه‌ى هه‌رێمى کوردستان و کۆمارى ئیسلامیى ئێران و پشتیوانیى به‌رده‌وامى ئێران بۆ هه‌رێمى کوردستان له کاته سه‌خته‌کاندا کرد، دووپاتیشى کرده‌وه که هه‌رێمى کوردستان فاکته‌ر‌ى ئارامى و سه‌قامگیرى ده‌بێت، به بایه‌خه‌وه و له‌سه‌ر بنه‌ماى دراوسێیه‌تیى باش و به‌رژه‌وه‌ندیى هاوبه‌ش، له په‌یوه‌ندییه‌کانى له‌گه‌ڵ ئێران ده‌ڕوانێت. لاى خۆیه‌وه محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف وێڕاى دووپاتکردنه‌وه‌ى خواستى وڵاته‌که‌ى بۆ بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه مێژویییه‌کانى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى کوردستان، "نیگه‌رانى به‌رامبه‌ر به‌و هێرشه مووشه‌کیانه‌ى کرانه سه‌ر هه‌ولێر نیشان دا" و جه‌ختى له‌وه کرده‌وه که ئێران ده‌یه‌وێت ناوچه‌که ئارام و سه‌قامگیر بێت و بوونى سه‌قامگیرى و په‌یوه‌ندیى ئابوورى و بازرگانیى باش، له به‌رژوه‌ندیى هه‌ردولادایه. هاوکات تاوتوێکردنى دۆخى عێراق به‌گشتی، شه‌ڕى داعش و بوونى هاوپه‌یمانان له عێراق، هه‌ڵبژاردنى داهاتووى عێراق، ڕێککه‌وتنى هه‌ولێر ـ به‌غدا بۆ ئاسایکردنه‌وه‌ى دۆخى شه‌نگال، فراونکردنى په‌یوه‌ندییه ئابوورى و بازرگانییه‌کانى عێراق و هه‌رێمى کوردستان له‌گه‌ڵ ئێران و جووڵه‌ى بازرگانیى سه‌ر سنووره‌کانى نێوانیان، په‌یوه‌ندییه‌کانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و په‌ره‌سه‌نده‌کانى ناوچه‌که، لایه‌نێکى دیکه‌ى کۆبوونه‌وه‌که بوون.