هاوڵاتى مه‌سرور بارزانى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێم له بیناى په‌رله‌مان له‌وه‌ڵامى پرسیارى سه‌رۆکى فراکسیۆنه‌کاندا ده‌ڵێت:" کوردستان به‌ره‌و گه‌شانه‌وه‌ى ئابوورى هه‌ناوى ناوه‌و به داهاتى نه‌وت و داهاتى ناوخۆ ده‌کرا ". مه‌سرور بارزانى رایگه‌یاند:" سیاسه‌تى چۆنێتى له‌گه‌ڵ مامه‌ڵه‌کردنى نه‌وت شتێکى جیاوازه، که هه‌شت کابینه‌ى پێشترى حکومه‌ت لێى به‌رپرسیاره، به‌ڵام هێشتا به سیاسه‌تى رژێمى به‌عس مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ نه‌وت ده‌کات و یاساى نه‌وت و غاز له به‌غدا ده‌رنه‌چووه، ته‌هدیدى کۆمپانیا نه‌وتییه‌کان کراوه که نه‌وتى هه‌رێم ده‌کرێن ". هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:" بۆیه نرخى نه‌وتى هه‌رێم بۆیه به که‌متر له بازارى جیهان ده‌فرۆشرێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ئه‌و کۆمپانیایانه‌ى ده‌یکرن ریسکى تێدایه‌و ده‌ڵێن ناوى کۆمپانیاکه‌مان ده‌کرێته لیستى ره‌شه‌وه ".
هاوڵاتى مه‌سرور بارزانى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێم له بیناى په‌رله‌مان له‌وه‌ڵامى پرسیارى سه‌رۆکى فراکسیۆنه‌کاندا ده‌ڵێت:" له هیچ شوێنێکى دنیادا نییه هه‌ر که‌س هه‌لى کارى بوێت حکومه‌ت دایبمه‌زرێنێت، به‌ڵکو ئه‌وانه‌ى پێویست بکات داده‌مه‌زرێن ". مه‌سرور بارزانى رایگه‌یاند:"حکومه‌ت له جیاتى ئه‌وه‌ى دامه‌زراندن ئه‌نجام بدات، بیر له دابینکردنى هه‌لى کار ده‌که‌ین، تکا ده‌که‌م ئه‌گه‌ر ده‌تانه‌وێت پشتیوانى خه‌ڵک بکات، پێویسته پشتیوانى سیاسه‌تى تێکه‌ڵکردنى که‌رتى تایبه‌ت و حکومه‌ت بکه‌ن ". هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:" باوه‌ربکه‌ن حکومه‌ت پێى خۆش نییه موچه که‌مکراوه‌ته‌وه، ئه‌مه خۆگونجاندنه له‌گه‌ڵ بودجه‌ى به‌رده‌ست، خه‌رجییه‌کانى حکومه‌ت بۆ نزمترین ئاست که‌مکراوه‌ته‌وه‌و بۆ ئه‌وه‌ى بودجه‌ى به‌رده‌ست بۆ موچه بکه‌اربهێنین ".
هاوڵاتى مه‌سرور بارزانى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێم له بیناى په‌رله‌مان له‌وه‌ڵامى پرسیارى سه‌رۆکى فراکسیۆنه‌کاندا ده‌ڵێت:" ئه‌گه‌ر سه‌یرى ئه‌زمونى کوردستان بکه‌ین به‌راورد به عێراق، هه‌رێمى کوردستان له‌هه‌موو روییه‌کانه‌وه پێشکه‌وتووتره له عێراق". مه‌سرور بارزانى رایگه‌یاند:" به‌رنامه‌ى لامه‌رکه‌زى ئیدارى جێبه‌جێکراوه‌و ده‌سه‌ڵات شۆرکراوه‌ته‌وه بۆ پارێزگاکان، ئه‌مه‌ش قۆناغه‌که کۆتایى نه‌هاتووه‌و به‌رده‌وامین". هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:" نه‌هێشتنى قاچاغچێتى، به‌داخه‌وه ئاسه‌وارى سنورى دوو ئیداره‌یى نه‌ره‌واته‌وه، به‌ڵام هه‌وڵ ده‌ده‌ین له‌گه‌ڵ کاک قوباد ئه‌و ئاسه‌واره نه‌هێڵین، ده‌زانین سه‌رپێچى ده‌سه‌ڵات ده‌کرێت و قاچاغچێتى به‌رده‌وامه و لیژنه‌مان له وه‌زاره‌تى ناوخۆ و پێشمه‌رگه داناوه‌و له به‌رپرسیارێتى راناکه‌ین و قبوڵ ناکه‌ین به‌رده‌وام ببێت".
هاوڵاتى مه‌سرور بارزانى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێم له بیناى په‌رله‌مان بۆ په‌رله‌مانتاران له راپۆرته‌که‌یدا جه‌خت له‌وه ده‌کاته‌وه که" چوار ملیار دۆلار بۆ نه‌وت خه‌رج کراوه‌و داهاته‌که‌شى چوار ملیار دۆلاره". هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:" به‌داخه‌وه هه‌رێمى کوردستان خاوه‌نى هیچ یه‌ده‌گێکى دارایى نییه و ته‌نیا پشت به داهاتى مانگانه ده‌به‌ستین، ئه‌مه‌ش واده‌کات رووبه‌ڕووى کێشه ببینه‌وه له هه‌ر قه‌یرانێکى داراییدا".
هاوڵاتى مه‌سرور بارزانى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێم له بیناى په‌رله‌مان بۆ په‌رله‌مانتاران له راپۆرته‌که‌یدا جه‌خت له‌وه ده‌کاته‌وه که" ته‌نها دوو موچه دواکه‌وتووه‌و به‌ناچارى موچه که‌مکراوه‌ته‌وه هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:" قه‌رزه‌کانى سه‌ر حکومه‌تى هه‌رێم 28 ملیار دۆلار و 476 ملیۆن 657 هه‌زار دۆلاره".
هاوڵاتى مه‌سرور بارزانى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێم له بیناى په‌رله‌مان بۆ په‌رله‌مانتاران له راپۆرته‌که‌یدا جه‌خت له‌وه ده‌کاته‌وه که باج له‌سه‌ر کۆمپانیا نه‌وتییه‌کان و کاره‌باو کارگه‌کانى چیمه‌نتۆ و ئاسن و سه‌رجه‌م کۆمانیاکان ده‌بێت باج بکه‌ن. هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:" کارمانکردووه بۆ رێکخستنه‌وه‌ى باج و رسوماته‌کان که هه‌موو کۆمپانیاکان ده‌بێت باج بده‌ن".
هاوڵاتى مه‌سرور بارزانى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێم له بیناى په‌رله‌مان بۆ په‌رله‌مانتاران رایگه‌یاند:" قه‌یرانى کۆرۆناو ئابوورى رووبه‌رووى هه‌رێمى کوردستان کردووه‌ته‌وه‌و سیستمى دارایى روبه‌رووى زیان کردووه‌ته‌وه، به‌ڵام له‌کارکردنى پرۆژه ستراتیژییه‌کان نه‌وه‌ستاوین به‌پێى ئه‌و پاره‌یه‌ى له‌به‌رده‌ستماندا بووه کارمان کردووه".
هاوڵاتى مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێم و قوباد تاڵه‌بانی، جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى بۆ به‌شداریى له کۆبوونه‌وه‌که گه‌یشتنه په‌رله‌مان و له‌لایه‌ن سه‌رۆکى په‌رله‌مانى کوردستانه‌وه پێشوازییان لێ‌کرا. پێشتر، ئاوات شێخ جه‌ناب، وه‌زیرى دارایى و ئابوورى و تیمى حکومه‌ت له ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانه‌وه گه‌یشتنه په‌رله‌مان و بڕیاره کۆبوونه‌وه‌که له‌کاژێر 10:00 ده‌ستپێبکات.
ھاوڵاتی، ماردین نوره‌دین ئه‌مڕۆ مه‌سرور بارزانى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێم روونکردنه‌وه له‌سه‌ر سندوقه‌که‌ى حکومه‌ت ده‌داته په‌رله‌مانتاران و دۆخى خراپى موچه‌و قه‌یرانى دارایى باس ده‌کات، په‌رله‌مانتارانیش ده‌یانه‌وێت به‌گفتوگۆکانیان په‌یامێک بگه‌یننه هاوڵاتیان. بڕیاره ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 5ى تشرینى یه‌که‌مى 2020، په‌رله‌مانى کوردستان، له‌کاتژمێر 10ى پیشنیوه‌ڕۆ کۆببێته‌وه‌و مه‌سرور بارزانى سه‌رۆکى حکومه‌ت و قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌ت و وه‌زیرى دارایى و وه‌زیرى پلاندانان و وه‌زیرى هه‌رێم بۆ هه‌ماهه‌نگى نێوان حکومه‌تى هه‌رێم و عێراق و وه‌زیرى ته‌ندروستى له‌سه‌ر دۆخى کۆرۆنا به‌شداریى ئه‌و کۆبوونه‌وه‌یه بکه‌ن. مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێم سه‌ره‌تا وتارى خۆى ده‌دات له‌سه‌ر (موچه، دۆخى دارایى هه‌رێم، په‌یوه‌ندى و گفتوگۆ بۆ رێکه‌وتن له‌گه‌ڵ عێراق، ڤایرۆسى کۆرۆنا، کێشه‌ى ناوچه جێناکۆکه‌کان)، په‌رله‌مانتارانیش پرسیار‌و گفتوگۆ له‌سه‌ر قسه‌کانى سه‌رۆکى حکومه‌ت ده‌که‌ن و به‌شێک له‌پرسیاره‌کانى په‌رله‌مانتاران، وه‌زیره په‌یوه‌ندیداره‌کان وه‌ڵامده‌ده‌نه‌وه. دابان محه‌مه‌د، ئه‌ندامى فراکسیۆنى گۆڕان له‌په‌رله‌مانى کوردستان له‌لێدوانێکدا بۆ ھاوڵاتی ئاماژه‌ى به‌وه‌کرد به‌پێى په‌یڕه‌و سه‌رۆکى حکومه‌ت روونکردنه‌وه ده‌دات و گفتوگۆیه‌کى کراوه له‌نێوان ئه‌ندامانى په‌رله‌مان و ستافى حکومه‌تدا دروستده‌بێت. هه‌روه‌ها وتیشى "ئه‌ندامانى په‌رله‌مان ئه‌و گفتوگۆیه‌ى ده‌یکه‌ن بۆ ئه‌وه‌یه روونکردنه‌وه‌ى ته‌واو له‌سه‌ر دۆخى دارایى و چاره‌سه‌رى موچه‌و باشکردنى بژێویى ژیانى خه‌ڵکى لێبکه‌وێته‌وه«. جێگرى سه‌رۆکى لیژنه‌ى دارایى و ئابوورى و وه‌به‌رهێنان له‌په‌رله‌مانى کوردستان ده‌ڵێت:» پێشنیارمان کردووه ئه‌و (413) ملیار دیناره‌ى له‌به‌رده‌ست حکومه‌تى هه‌رێمدایه موچه دابه‌ش بکات، به‌ڵام چاوه‌رێى (320) ملیار دیناره‌که‌ى به‌غدا ده‌کرێت». هێڤیدار ئه‌حمه‌د، جێگرى سه‌رۆکى لیژنه‌ى دارایى و ئابوورى و وه‌به‌رهێنان له‌په‌رله‌مانى کوردستان له‌لێدوانێکدا به‌ھاوڵاتی وت» موچه زۆر دواکه‌وتووه‌و ئێستا (413) ملیار دینار ئاماده‌یه، پێشنیارمان کردووه که ده‌ست به‌دابه‌شکردنى موچه بکرێت، پێیان راگه‌یاندین ئه‌گه‌ر (320) ملیار دیناره‌که‌ى به‌غدا نه‌هات، مه‌عقوله چه‌ند وه‌زاره‌تێک موچه وه‌ربگرێت و ئه‌وانى دیکه وه‌رینه‌گرن، ئه‌مه عێراقه ئه‌گه‌ر وتى پاره نانێرم چى لێده‌که‌یت». هێڤیدار ئه‌حمه‌د ده‌شڵێت، حکومه‌تى هه‌رێم به‌و (413) ملیار دیناره‌ى له‌به‌رده‌ستیدایه ته‌نها ده‌توانێت موچه‌ى له‌سه‌دا (56.3)ى موچه وه‌رده‌گرن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌غدا پاره‌که ره‌وانه نه‌کات له‌سه‌دا (43.7)ى فه‌رمانبه‌ران له‌کوێ موچه وه‌ربگرن» راسته رێککه‌وتن له‌نێوان هه‌رێم و عێراق رێکه‌وتنى نووسراو هه‌یه، به‌ڵام کێشه‌ى سویله هه‌یه بۆ دابه‌شکردنى موچه، ئه‌وه‌تا به‌غدا (49) رۆژه نه‌یتوانیوه موچه دابه‌ش بکات». ناوبراو ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد ئه‌مڕۆ سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێم له‌په‌رله‌مان روونکردنه‌وه له‌سه‌ر دۆخى دارایى ده‌دات» له‌گه‌ڵ ده‌ستى خۆى راپۆرتى سێ مانگى جێبه‌جێکردنى یاساى چاکسازى له‌گه‌ڵ خۆى ده‌هێنێت و راده‌ستى په‌رله‌مانى کوردستانى ده‌کات، واتا پێمان ده‌ڵێت چیان جێبه‌جێ کردووه‌و چه‌ندى لێ جێبه‌جێ نه‌کراوه«. هێڤیدار ئه‌حمه‌د، ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، به‌پێى مادده‌ى (66)ى په‌یڕه‌وى ناوخۆى په‌رله‌مان سه‌رۆکى حکومه‌ت دێته په‌رله‌مان، په‌رله‌مانتاران بۆیان هه‌یه گفتوگۆ بکه‌ن و هه‌ر په‌رله‌مانتارێک سێ خوله‌ک قسه ده‌که‌ن و سه‌رۆکى فراکسیۆنه‌کانیش گفتوگۆ ده‌که‌ن. هێڤیدار ئه‌حمه‌د، جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه که دانیشتنه‌که‌ى په‌رله‌مان کراوه‌و راسته‌وخۆ ده‌بێت» ئه‌وه‌ى پێویسته خه‌ڵک بیزانێت سبه‌ى هه‌مووى باس ده‌کرێت، ئه‌وه‌ى سه‌رۆکى حکومه‌ت نه‌یوت په‌رله‌مانتاران پرسیارى له‌سه‌ر ده‌که‌ن، چونکه خه‌ڵک ده‌نگى به په‌رله‌مانتاران داوه‌و په‌رله‌مانیش ده‌نگى به‌حکومه‌ت داوه، خه‌ڵک حه‌قى خۆیه‌تى بزانێت چى ده‌گوزه‌رێت له‌م وڵاته‌دا».
هاوڵاتى روانگه‌ى سوریا بۆ مافه‌کانى مرۆڤ رایگه‌یاند:"ژماره‌ى کوژراوانى ئه‌و چه‌کداره سورییانه‌ى که تورکیا ناردونى بۆ به‌ره‌کانى جه‌نگ له‌هه‌رێمى ناگۆڕنى که‌ره‌باخ رووى له‌به‌رزبوونه‌وه کردووه". روانگه‌ى سوریا بۆ مافه‌کانى مرۆڤ، رایگه‌یاند که ژماره‌یه‌کى زۆرى چه‌کدارى سورى له ئێستادا شانبه‌شانى هێزه‌کانى ئازه‌ربایجان شه‌ڕ له‌دژى هێزه‌کانى هه‌رێمى ناگۆڕنى که‌ره‌باخ و ئه‌رمینیا ده‌که‌ن. هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌کردووه که تورکیا به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ک پشتگیرى له ئازه‌ربایجان ده‌کات و ژماره‌یه‌کى زۆرى چه‌کدارى سورى و لیبى ره‌وانه‌ى ئه‌و جه‌نگه کردووه تا شه‌ڕیان له‌دژى هێزه‌کانى هه‌رێمه‌که‌و ئه‌رمینیا پێ‌بکات. روانگه‌ى سوریا راشیگه‌یاند: ژماره‌ى کوژراوانى "چه‌کداره به‌کرێگیراوه‌کان" گه‌یشتووه‌ته 72 کوژراو. روانگه‌ى سوریا بڵاویکردبوه‌وه که کۆمپانیا ئه‌منییه‌کان و هه‌واڵگرى تورکیا به‌رده‌وامن له گواستنه‌وه و مه‌شقپێکردنى ژماره‌یه‌کى زۆر له چه‌کدارى گروپه هاوپه‌یمانه‌کانى بۆ ئازه‌ربایجان و به‌شدارى پێکردنیان له‌شه‌ڕى دژ به سوپاى ئه‌رمینیا و هه‌رێمى ناگۆرنى که‌ره‌باخ. تا ئێستا، ژماره‌ى ئه‌و چه‌کداره سوورییانه‌ى که‌له‌لایه‌ن تورکیاوه نێرراون بۆ ئازه‌ربایجان گه‌یشتۆته 1200 چه‌کدار، زۆربه‌شیان له پێکهاته‌ى تورکمانه‌کانى سوریان و سه‌ر به گروپه چه‌کداره‌کانى سوڵتان مورادن.
هاوڵاتى وته‌بێژى ته‌ندروستیى سلێمانى داوا ده‌کات هاونیشتمانییان پابه‌ندى رێنماییه‌کان بن و رایگه‌یاند له ماوه‌ى چوار رۆژى رابردوودا 28 که‌س به کۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه و وته‌بێژى وه‌زاره‌تیش ده‌ڵێت:" له وه‌رزى پایز و زستاندا پابه‌ند نه‌بن رێژه‌ى مردن و تووشبوون زیاد ده‌کات". یاد نه‌قشبه‌ندی، وته‌بێژى ته‌ندروستیى سلێمانى رایگه‌یاند، "تکا ده‌که‌م زیاتر پابه‌ندى رێنماییه‌کانى خۆپارێزى و چاره‌سه‌ر بن، تاوه‌کو ئازیزانتان له ده‌ست نه‌ده‌ن، چونکه له ماوه‌ى 4 رۆژدا (01-10-2020 تاوه‌کو 04-10-2020) له شارى سلێمانى 126 تووشبووى نوێى کۆرۆنا که نیشانه‌ى تووندى ڤایرۆسه‌که‌یان هه‌بووه له نه‌خۆشخانه‌کان داخڵ کراون، 28 توشبووش گیانیان له‌ده‌ستداوه." هاوکات، وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیى هه‌رێمى کوردستان رایگه‌یاند ئه‌گه‌ر هاونیشتمانییان ئاگایان له‌خۆیان نه‌بێت، له پاییز و زستاندا تووشبوون و مردن به کۆرۆنا زۆر زیاتر ده‌بێت و هیچ نه‌خۆشخانه‌یه‌کى حکومى و ئه‌هلى شوێنى نامێنێت بۆ نه‌خۆشانى کۆرۆنا. ئاسۆ حه‌وێزی، وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیى هه‌رێمى کوردستان رایگه‌یاند:" کۆرۆنا مه‌ترسیداره و له دهۆک و سلێمانى تووشبوون و مردن به کۆرۆنا له هه‌ڵکشاندایه، له هه‌ولێر و هه‌موو شاره‌کانى دیکه‌ش پێشبینى زیاتر ده‌کرێت، کۆرۆنا جیاوازى ناکات له هیچ سنوور و شوێنێک". وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیى هه‌رێمى کوردستان داوا و تکا له هاونیشتمانییان ده‌کات و ده‌ڵێت "خۆتان باش بپارێزن و ئه‌م نه‌خۆشییه به‌هه‌ند وه‌ربگرن". به‌پێى دوایین ئاماره‌کانى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیى هه‌رێمى کوردستان تائێستا 50 هه‌زار و 248 که‌س تووشى کۆرۆنا بوون. هه‌روه‌ها 31 هه‌زار و 996 که‌س چاکبوونه‌ته‌وه و هه‌زار و 826 که‌سیش گیانیان له‌ده‌ستداوه. هه‌روه‌ها 16 هه‌زار و 426 که‌س له‌ژێر چاره‌سه‌رى پزیشکدان.
هاوڵاتى به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی هاتوچۆی سلێمانی رایگه‌یاند، له‌مانگی داهاتوو کامێرا جێگیره‌کانی تۆماری سه‌رپێچی له‌ناو شاری سلێمانی ده‌که‌ونه کار. ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه 4ی تشرینی یه‌که‌می 2020، عه‌مید فه‌ره‌یدون عومه‌ر، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی هاتوچۆی سلێمانی به‌رادیۆی ترافیک ئێف ئێمی رایگه‌یاند:" له نێو شاری سلێمانیدا 21 شوێن بۆ دانانی کامێرای جێگیر دیاریکراوه، هه‌ر بۆیه له مانگی داهاتووه‌وه له‌و شوێنانه کامێراکان داده‌نرێن". به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی هاتوچۆی سلێمانی ئاشکراشیکرد، 82 کامێرای گه‌ڕۆکی تۆمارکردنی سه‌رپێچی هاتووچۆ هه‌یه، رۆژانه 40 له‌و کامێرایانه له‌ناو سنوری پارێزگای سلێمانی بۆ تۆمارکردنی سه‌رپێچیه‌کان داده‌نرێن.
هاوڵاتى وه‌زیرى دارایى عێراق رایگه‌یاند، "مووچه وده‌رماڵه‌ى فه‌رمانبه‌ران له‌ماوه‌ى چه‌ند رۆژى داهاتوو یاخود هه‌فته‌ى داهاتوو دابه‌ش ده‌کرێت، به‌ڵام چاوه‌ڕێى په‌سه‌ندکردنى پڕۆژه یاساى وه‌رگرتنى قه‌رز ده‌که‌ین". عه‌لى عه‌بدولئه‌میر عه‌لاوى، وه‌زیرى دارایى عێراق رایگه‌یاند:" خه‌رجکردنى موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران به‌نده به‌په‌سه‌ندکردنى پرۆژه یاساى وه‌رگرتنى قه‌رز له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانه‌وه، چونکه به په‌سه‌ندکردنى ئه‌و پرۆژه‌یاسایه بڕه پاره‌ى پێویستمان له‌به‌رده‌ستدا ده‌بێت بۆ موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران. سه‌باره‌ت به‌گرنگى پرۆژیاساى وه‌رگرتنى قه‌رز، وه‌زیرى دارایى عێراق ئه‌وه‌شى روونکردووه‌ته‌وه که په‌سه‌ندکردنى پرۆژه یاساکه وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ى پێداویستیه‌کانى ئێستاى عێراق ده‌بێت و کورتهێنانى بودجه‌ش چاره‌سه‌رده‌کات.