بەھمەن کاکە عەبدوڵا ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی پارتی ئەمڕۆ دووشەممە رایگەیاند ھاتنی سەرۆکی حکومەت و تیمەکەی بۆ پەرلەمان "گەورەترین دەستکەوتە". ئەمڕۆ سەرۆکی حکومەت و تیمەکەی لە کابینەی نۆیەم ئامادەی پەرلەمانی کوردستان بوون. بەھمەن کاکە عەبدوڵا ئەو سەردانەی بە "شانازی" ناوبرد. ھەروەھا رەخنی گرت لە ھەوڵی "حزبێک" دەیەوێت زەوی بە سەدان دۆنم لە گەرمیان و سلێمانی تەرخان بکات بۆ شەھیدانی شەڕی داعش، وتی لەکاتێکدا شەھیدانی ناوچەکە ئەوەندە زۆر نین ئە بڕە زۆرە زەویەیان بۆ تەرخان بکەن.
شاناز حه‌سه‌ن ئاماره‌کانى گیانله‌ده‌ستدان به‌ڤایرۆسى کۆرۆنا به‌راورد به رووداوه‌کانى هاتوچۆ له‌ماوه‌ى شه‌ش مانگى رابردوودا نۆ هێنده زیاتره‌و به‌رپرسانى ته‌ندروستیش هۆشدارى توند ده‌ده‌نه هاوڵاتیان. یه‌که‌م تووشبووى کۆرۆنا له‌هه‌رێمى کوردستان له 1ى ئازارى ئه‌مساڵ راگه‌یه‌ندراو دواى ته‌نها سێ رۆژو له 4ى ئازاردا مامۆستایه‌کى ئاینى به‌ڤایرۆسى کۆرۆنا گیانى له‌ده‌ستداو وه‌ک یه‌که‌م حاڵه‌ت تۆمار کرا. تائێستا له‌هه‌رێمى کوردستان (50) هه‌زار و (248) تووشبووى ڤایرۆسى کۆرۆنا تۆمارکراون، له‌و ژماره‌یه (31) هه‌زارو (672) که‌س چاکبوونه‌ته‌وه‌و هه‌زار و (807) تووشبوو گیانیان له‌ده‌ستداوه. کۆرۆنا به‌راورد به‌ڕووداوه‌کانى هاتوچۆ له 1ى ئازارى 2020 تا 30ى ئه‌یلولى 2020 له‌هه‌رێمى کوردستاندا هه‌زارو (758) که‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه له‌ماوه‌ى شه‌ش مانگدا به‌پێى ئامارى فه‌رمى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێم، به‌ڵام وه‌ک وته‌بێژى هاتوچۆى هه‌رێم ده‌ڵێت، گیانله‌ده‌ستدان به رووداوه‌کانى هاتوچۆ له‌ماوه‌ى شه‌ش مانگدا ته‌نها (198) که‌س بووه‌و به‌و پێیه بێت گیانله‌ده‌ستدان به‌کۆرۆنا نۆ هێنده‌ى رووداوه‌کانى هاتوچۆ بووه. وته‌بێژى ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێم هۆکارى سه‌ره‌کى زیادبوونى گیانله‌ده‌ستدانى به‌ڤایرۆسى کۆرۆنا بۆ دره‌نگ سه‌ردانى کردنى تووشبوان بۆ نه‌خۆشخانه‌کان گه‌ڕانده‌وه. ئاسۆ حه‌وێزى، وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێم له‌لێدوانێکدا به‌ھاوڵاتی وت» ده‌رمان وه‌رگرتن له‌ده‌ره‌وه‌ى نه‌خۆشخانه‌کاندا که‌هیچ په‌یوه‌ندى به‌ده‌رمانى کۆرۆناوه نیه له‌لایه‌ن تووشبوان و دره‌نگ هاتنیان بۆ نه‌خۆشخانه‌کان گیانله‌ده‌ستدانى زیادکردووه«. «له‌م قۆناغه‌ى ئێستادا ته‌نیا رێگه بۆ که‌مکردنه‌وه‌ى ژماره‌ى توشبوون، خۆپارێزى خودییه، که به‌داخه‌وه زۆر که‌مبۆته‌وه‌و هاوڵاتیان خۆپارێزى ناکه‌ن»وته‌بێژى وه‌وزاره‌تى ته‌ندروستى واده‌ڵێت. وته‌بێژى ته‌ندروستى هه‌رێمى کوردستان، ئه‌وه‌شى روونکرده‌وه له‌ئێستادا به‌پێى ئاماره‌کان له‌پارێزگاى دهۆک رێژه‌ى گیانله‌ده‌ستدان و تووشبوانى کۆرۆنا زۆر زیادیکردووه به‌راورد به‌پارێزگاکانى سلێمانى و هه‌ولێر. به‌پێى ئاماره فه‌رمییه‌کانى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێم رێژه‌ى گیانله‌ده‌ستدان به‌ڤایرۆسى کۆرۆنا له‌سه‌دا 3.7% -ە له‌هه‌رێمى کوردستاندا. له‌دواى بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى کۆرۆنا له‌مانگى ئازارى 2020 و زیادبوونى حاڵه‌ته‌کان زیاتر له‌مانگێک که‌ره‌نتین له‌هه‌رێمى کوردستاندا راگه‌یه‌ندرا. به‌پێى ئامارى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى هاتوچۆى هه‌رێم له‌سه‌ره‌تاى ئه‌مساڵ تا 30ى حوزه‌یران، ژماره‌ى رووداوه‌کان یه‌ک هه‌زارو (301) رووداوى هاتوچۆ روویانداوه‌و دوو هه‌زارو (13) که‌س برینداربوون و (198)که‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه. ئه‌سعه‌د مه‌لا که‌ریم، وته‌بێژى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى هاتوچۆى هه‌رێم، له‌لێدوانێکدا به‌ھاوڵاتی وت» ئه‌مساڵ به‌هۆى ڤایرۆسى کۆرۆناو که‌ره‌نتینه‌کردن رووداوه‌کان زۆر که‌متر بوون له‌ساڵانى رابردوو، به‌هۆى که‌مى هاتوچۆو که‌مى رووداوه‌کانه‌وه«. وته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتوچۆى هه‌رێم ئه‌وه‌شى روونکرده‌وه که‌هۆکارى سه‌ره‌کى رووداوه‌کان و گیانله‌ده‌ستدان» خێرایى لێخوڕین و سه‌رقاڵبوون به‌مۆبایل و کێشه‌ى شه‌قامه‌کانن له‌هه‌رێمى کوردستاندا». گیان له‌ده‌ستدان به‌کۆرۆنا که‌م ده‌کرێته‌وه؟ محه‌مه‌د ئازاد، پزیشکى تایبه‌ت به‌کۆرۆنا له‌نه‌خۆشخانه‌ى گشتى که‌لار، له‌لێدوانێکدا بۆ ھاوڵاتی، پێیوابوو دره‌نگ هاتنى نه‌خۆش بۆ نه‌خۆشخانه‌کانى کۆرۆنا یه‌کێکه له‌هۆکاره دیاره‌کان که‌واده‌کات بارودۆخى توشبووه‌کان بچێته دۆخێکى خراپ و کۆنتڕۆڵکردنى ئه‌سته‌م بێت. ئه‌م پزیشکه وتیشى» نه‌خۆشمان هه‌بووه که‌هاتووه کانۆله‌ى له‌ده‌ستدا بووه وتوویه‌تى (10) رۆژه ده‌رمان وه‌رده‌گرم، هه‌یانه ده‌ڵێت گرانه‌تام هه‌یه‌و هه‌یانه ده‌ڵێت ته‌نیا په‌تایه‌کى ئاساییه، بۆیه ئه‌مانه له‌ده‌ره‌وه‌ى نه‌خۆشخانه‌کاندا مه‌ترسییه‌که زیاترده‌که‌ن بۆ سه‌ر ژیانى خۆیان و چوارده‌وریشیان». ئه‌م پزیشکه باسى له‌وه‌شکرد زۆربه‌ى ئه‌وانه‌ى به‌کۆرۆنا گیان له‌ده‌ستده‌ده‌ن، «جه‌ڵده‌ى دڵ» لێیان ده‌دات. له‌لایه‌کى دیکه‌وه پارێزگاى دهۆک له‌ئاستى یه‌که‌مدایه له‌ڕووى زیادبوونى ژماره‌ى تووشبون و گیانله‌ده‌ستدان به‌ڤاپرۆسى کۆرۆنا. هەمزه ره‌زیفى، به‌رپرسى راگه‌یاندنى ته‌ندروستى دهۆک، له‌لێدوانێکدا به‌ھاوڵاتی وت» له‌دواى جه‌ژنى قوربانه‌وه تووشبون و مردن به‌ڤایرۆسى کۆرۆنا زۆر بووه، چونکه سنووره‌کان هه‌مووى کراونه‌ته‌وه‌و ژماره‌یه‌کى زیاترش پشکنین بۆ نه‌خۆش کراوه، بۆیه ئه‌مانه وایکردووه زیاتربن». هه‌روه‌ها وتیشى» خه‌مساردى نه‌خۆشیش کێشه‌یه‌کى زۆر گه‌وره‌یه که تاک هه‌م له‌ڕووى خۆپارێزیه‌وه‌و هه‌م له‌ڕووى سه‌ردان نه‌کردنى بۆ ناوه‌نده‌کانى کۆرۆنا ئه‌مه وایکردووه زیاتر بڵاوبێته‌وه‌و تووشبوه‌کانیش بارودۆخیان زۆر خراپتر بێت تاده‌گه‌نه نه‌خۆشخانه‌کان». ئه‌م به‌ڕێوه‌به‌ره‌ى پارێزگاى دهۆک ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شکرد» له‌ئێستادا تووشبویه‌کى زۆر هه‌یه که بارى ته‌ندروستییان ناجێگیره‌و به‌توندى تووشى ڤایرۆسه‌که بوون و له‌ژێر چاودێریى چڕدان». جێگرى به‌ڕێوه‌به‌رى ته‌ندروستى سلێمانى ئاماژه به‌وه‌ده‌دات هاوڵاتیان ماسک نابه‌ستن و خۆیان ناپارێزن. هێرش سه‌لیم، جێگرى به‌ڕێوه‌به‌رى ته‌ندروستى سلێمانى له‌لێدوانێکدا به‌ھاوڵاتی وت:» مه‌ترسییه‌کانى ڤایرۆسى کۆرۆنا وه‌ک پێشتر هه‌یه، خه‌ڵک پابه‌ند نییه‌و ماسک نابه‌ستێت و ده‌چێته قه‌ره‌باڵغییه‌وەو رێنماییه ته‌ندروستییه‌کان جێبه‌جێ ناکات، ئه‌مه وایکردووه به‌رده‌وام تووشبوانى کۆرۆنا بوونى هه‌بێت». ناوبراو جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه که«خه‌ڵک ترسى نه‌بووه تا ترسیان بشکێت، هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه خه‌ڵک له‌به‌ر ماڵ و مناڵه‌کانى ماسکى ده‌به‌ست، به‌ڵام ئێستا ئه‌وه‌ش نابینرێت له بازاڕ‌و شوێنه گشتییه‌کان ئه‌وه ده‌بینرێت». جێگرى به‌ڕێوه‌به‌رى ته‌ندروستى سلێمانى جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه که له‌نه‌خۆشخانه‌کاندا شوێنى نه‌خۆش هه‌یه‌و کێشه‌یان نییه، به‌ڵام» شوێنى نه‌خۆشى کۆرۆنا ئه‌وانه‌ى پێویستیان به‌چاودێرى ورده نه‌ماوه«. هێرش سه‌لیم داواى له‌هاوڵاتیان کرد له‌پێناو پاراستنى خۆیان و که‌سوکاریان پابه‌ندى رێنماییه‌کان بن و لانى که‌م ماسک ببه‌ستن
وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ئاماری 24 کاژێری رابردووی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنای بڵاوکردەوە و رایگەیاند، 829 تووشىووی دیکەی ڤایرۆسەکە دەستنیشانکراون، 382 تووشبوو چاکبوونەتەوە و 21 تووشبووش گیانیان لەدەستداوە. بەپێی راگەیەنراوی ژمارە 222ی وەزارەتی تەندروستی، لە کۆی پێنج هەزار و 233 پشکنینی کۆرۆنا، ئەنجامی پشکنینی 829 کەس پۆزەتیڤ بووە، کە تووشبووەکان بەپێی پارێزگاکان بەمشێوەیە دابەشبوون: دهۆک: 352 تووشبوو هەولێر: 337 تووشبوو سلێمانی: 113 تووشبوو هەڵەبجە: 27 تووشبوو ئەو 382 تووشبووەش کە چاکبوونەتەوە، بەپێی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان بەمشێوەیە دابەشبوون: دهۆک: 182 کەس هەولێر: 118 کەس سلێمانی: 51 کەس هەڵەبجە: 31 کەس هەروەها 21 تووشبووی کۆرۆناش لە هەرێمی کوردستان گیانیان لەدەستداوە کە زۆرینەیان لە پارێزگای سلێمانین: سلێمانی: 8 کەس هەولێر: 7 کەس دهۆک: 6 کەس ئاماری گشتیی تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆناش لە هەرێمی کوردستان بەشێوەیەکە کە تاوەکو ئێستا 492 هەزار و 55 پشکنین کراون، ئەنجامی 51 هەزار و 77 پشکنین پۆزەتیڤ بوون، 32 هەزار و 378 تووشبوویان چاکبوونەتەوە و هەزار و 847 تووشبووی ڤایرۆسەکەش گیانیان لەدەستداوە.
ئارا ئیبراهیم هه‌ر پێنج په‌رله‌مانتاره‌که‌ى گۆڕان له‌به‌غداو حه‌وتى دیکه‌یان له‌کوردستان ناکۆکییه‌کانیان له‌گه‌ڵ عومه‌ر سه‌ید عه‌لى رێکخه‌رى گشتى بزوتنه‌وه‌که گه‌یشتووه‌ته بنبه‌ست و چه‌ند ئه‌ندامێکى خانه‌ى راپه‌ڕاندیش به‌و هۆیه‌وه له‌ماڵه‌وه دانیشتوون. به‌پێى به‌دواداچوونه‌کانى ھاوڵاتی که له‌په‌رله‌مانتاره‌کانى گۆڕان له‌به‌غداو هه‌رێمى کوردستان ده‌ستى که‌وتووه، ناکۆکییه‌کانیان له‌گه‌ڵ رێکخه‌رى گشتى چه‌ند به‌رپرسێکى دیکه‌ى گۆڕان گه‌یشتووه‌ته بنبه‌ست و یه‌کترى به‌شکاندنى»ده‌ستورى گۆڕان» تۆمه‌تبار ده‌که‌ن. هه‌روه‌ها عه‌دنان عوسمان ئه‌ندامى خانه‌ى راپه‌ڕاندنى بزوتنه‌وکه‌و وته‌بێژه‌که‌یان نیگه‌رانه‌و له‌ماڵه‌وه دانیشتووه، ده‌رباز محه‌مه‌د ئه‌ندامى خانه‌ى راپه‌ڕاندن به‌ناوى مۆڵه‌ته‌وه چووه‌ته‌وه بۆ ماڵه‌وه‌و شه‌ماڵ عه‌بدولوه‌فا ئه‌ندامێکى دیکه‌ى خانه‌ى راپه‌ڕاندنه‌و له‌هه‌وڵدا بووه کێشه‌کان چاره‌سه‌ر بکات و نیگه‌رانه له‌و دۆخه. هه‌ریه‌ک له‌په‌رله‌مانتاره‌کانى فراکسیۆنى به‌غدا ھاوڵاتییوسف محه‌مه‌د، وشیار عه‌بدوڵا، کاوه محه‌مه‌د، به‌هار مه‌حمود، غالب محه‌مه‌د) و حه‌وت په‌رله‌مانتارى فراکسیۆنى گۆڕان له‌هه‌رێم که‌پێکهاتوون له ھاوڵاتیعه‌لى حه‌مه‌ساڵح، دابان محه‌مه‌د، ئاشنا عه‌بدوڵا، شایان کاکه ساڵح، جه‌لال محه‌مه‌د ئه‌مین، شیرین ئه‌مین_ شیرینى کاوه گه‌رمیانى، گۆران عومه‌ر عه‌لى- گۆران ئینزیبات) عومه‌ر سه‌ید عه‌لى رێکخه‌رى گشتى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان و چه‌ند ئه‌ندامێکى خانه‌ى راپه‌ڕاندن به‌پێشێلکارانى ده‌ستور ناوده‌به‌ن. به‌هار مه‌حمود، ئه‌ندامى فراکسیۆنى گۆڕان له‌په‌رله‌مانى عێراق له‌لێدوانێکدا به‌ھاوڵاتیوت:» دانه‌بڕاوین له‌بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان و ئه‌وه شتێکى ناوخۆیى حزبییه«. له‌لایه‌کى دیکه‌وه ئه‌ندامێکى فراکسیۆنى گۆڕان له‌په‌رله‌مانى عێراق بۆ ھاوڵاتی، جه‌ختى له‌وه‌کرده‌وه که رێکخه‌رى گشتى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان به‌رده‌وامه له‌پێشێلکردنى ده‌ستورى بزوتنه‌وه‌که‌و ده‌یانه‌وێت ئه‌وان چیان ده‌وێت»ئێمه له‌به‌غدا ئه‌وه جێبه‌جێ بکه‌ین و به‌قسه‌یان بکه‌ین، ئیتر ئه‌گه‌ر ئه‌و داوایه له‌به‌رژه‌وه‌ندى خه‌ڵکیشدا نه‌بێت». هاوکات، ئه‌ندامێکى دیکه‌ى فراکسیۆنى گۆڕان له‌په‌رله‌مانى کوردستان بۆ ھاوڵاتی وتى «حه‌وت ئه‌ندامى فراکسیۆنى گۆڕان دواى دیاریکردنى گوڵستان سه‌عید، به‌سه‌رۆکى فراکسیۆنه‌که کێشه‌کان زیاتر دروستبوون که له‌ده‌ره‌وه‌ى ده‌ستور مامه‌ڵه به‌و هه‌ڵبژاردنه کراو رێکخه‌رى گشتى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان تێیدا تۆمه‌تباره«. هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد، ئه‌و حه‌وت ئه‌ندامه‌ى فراکسیۆنى گۆڕان ئاماده‌نین بچنه هه‌ر کۆبوونه‌وه‌یه‌کى فراکسیۆنه‌وه که گوڵستان سه‌عید داواى بکات، چونکه «ئیعتراف به‌و هه‌ڵبژاردنه‌ى ناکه‌ین». هاوکات، ئه‌وه‌شى دووپاتکرده‌وه که‌ئه‌و حه‌وت ئه‌ندامه‌ى فراکسیۆنى گۆڕان له‌په‌رله‌مانى کوردستان پابه‌ندن به رێککه‌وتنى پارتى و گۆڕان له‌کابینه‌ى نۆیه‌م، به‌ڵام ناکرێت باسى کێشه‌ى خه‌ڵک و بژێوى خراپى خه‌ڵک نه‌که‌ین که«به‌شێکى زۆرى فراکسیۆنى گۆڕان وه‌ک په‌رله‌مانتارانى ئۆپۆزسیۆن ره‌خنه‌یان گرتووه‌و دۆسیه گه‌نده‌ڵییه‌کانیان هه‌ڵداوه‌ته‌وه‌و به‌دواداچوونیان کردووه‌و بۆ راى گشتى بڵاویان کردووه‌ته‌وه«. به‌رپرسى ژوورى په‌رله‌مانى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان ده‌ڵێت:»به‌ڕێگاى ده‌ستورى کێشه‌کان چاره‌سه‌ر ده‌که‌ین... کۆنفرانسى نیشتمانى ده‌که‌ین و له‌وێدا ده‌توانین پرسه‌که یه‌کلابکه‌ینه‌وه«. کاردۆ محه‌مه‌د، به‌رپرسى ژوورى په‌رله‌مانى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان له‌لێدوانێکدا به‌ھاوڵاتی وت»بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان بزوتنه‌وه‌یه‌کى مه‌ده‌نى و نائایدۆلۆژییه‌و تێڕوانینى جیاى تێدایه‌و شتێکى ئاساییه، ئه‌و گرفتانه‌ى که باس ده‌کرێن، ده‌کرێت له‌چوارچێوه‌ى کارى رێکخراوه‌یى و چوارچێوه‌ى ئۆرگانى فه‌رمى چاره‌سه‌ر بکرێت». ده‌رباره‌ى ئه‌وه‌ى 12 په‌رله‌مانتاره‌ى گۆڕان له‌به‌غداو هه‌رێم رێکخه‌رى گشتى تۆمه‌تبار ده‌که‌ن به‌پێشێلکردنى ده‌ستور، ئیتر چۆن له‌چوارچێوه‌ى ئۆرگانى فه‌رمى چاره‌سه‌ر ده‌کرێت که‌هه‌وڵدراوه‌و ئه‌ندامى نه‌بووه، کاردۆ محه‌مه‌د وتى »رێگاى ده‌ستوریمان هه‌یه‌و په‌رله‌مانتار ئه‌رکێتى له‌چوارچێوه‌ى فراکسیۆن پابه‌ند بێت به‌به‌شدارى کردنى کۆبوونه‌وه‌کانه‌وه«. به‌رپرسى ژوورى په‌رله‌مانى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان، ئه‌وه‌شى روونکرده‌وه که به‌م زووانه بزوتنه‌وه‌که‌یان کۆنفرانسى نیشتمانى ئه‌نجامده‌ده‌ن و ده‌توانن له‌وێدا ئه‌و کێشانه‌ى باس کراون چاره‌سه‌ر بکرێت، وتیشى:» ئۆرگانه‌کانى گۆڕان به‌هه‌موو به‌شه‌کانیەوه ئاماده‌ییان تێدایه چاره‌سه‌رى ئه‌و گرفتانه بکه‌ن». ده‌رباره‌ى ئه‌وه‌ى له‌به‌رده‌م هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى عێراقدان، ئه‌وه گرفتیان له‌ڕووى جه‌ماوه‌رییه‌وه بۆ دروست ناکات، کاردۆ محه‌مه‌د وتى:» گۆڕان وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ى ئه‌م قۆناغه‌یەو ده‌توانێت خه‌ڵک له‌ده‌ورى بزوتنه‌وه‌که کۆبکاته‌وه«
هاوڵاتى وه‌زیرى دارایى و ئابوورى حکومه‌تى هه‌رێم له ناو هۆڵى په‌رله‌مان رایگه‌یاند:" پێشنیار هه‌بوو دوو مانگ جارێک موچه بده‌ین". ئاوات شێخ جه‌ناب، وه‌زیرى دارایى و ئابوورى حکومه‌تى هه‌رێم رایگه‌یاند که له‌ناو ئه‌نجومه‌نى وه‌زیراندا پێشنیار هه‌بووه دوو مانگ جارێک موچه دابه‌ش بکرێت، به‌ڵام دواتر گۆڕا بۆ خۆگونجاندنى دارایى. ئاوات شێخ جه‌ناب وتیشى:" دوو مانگ له‌سه‌دا 21% موچه که‌مکراوه‌ته‌وه‌و ئێستا کراوه‌ته له‌سه‌دا 18%، ئه‌وه‌مان پێباشتر بووه له‌وه‌ى دوومانگ جارێک موچه دابه‌ش بکرێت".
هاوڵاتى قوباد تاڵه‌بانی، جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان رایگه‌یاند، به‌غدایان له‌قوڵایى ستراتیژى دانا و ئه‌وه‌ش ئه‌رێنى که‌وته‌وه و ده‌شڵێت:" کشتوکاڵ نابێته به‌دیلى نه‌وت، به‌ڵام ده‌بێته پاڵپشت بۆ داهاتى هه‌رێم". قوباد تاڵه‌بانی، جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له‌میانه‌ى کۆبوونه‌وه‌ى په‌رله‌مانى کوردستاندا رایگه‌یاند، ئه‌وان له‌سه‌ره‌تاوه به‌غدایان له‌قوڵایى ستراتیژى دانا و ئه‌مه‌ش ئه‌رێنى که‌وته‌وه، دواى دانوستانه‌کانیش هه‌ندێک هه‌ستیاریى پێشووترى به‌غدا به‌رامبه‌ر کوردستان نه‌مان. هه‌روه‌ها قوباد تاڵه‌بانى نوێنه‌ریان له‌به‌غدا هانى شه‌پۆلى دژه کوردستان ده‌ده‌ن و وتى "1 رۆژ دواى سوێندخواردنى کابینه‌که‌وه سه‌ردانى به‌غدامان کرد، له‌قۆناغى یه‌که‌میشدا گه‌یشتینه رێککه‌وتنێکى باش، به‌هیچ شێوه‌یه‌ک سازش له‌سه‌ر مافه ده‌ستورییه‌کانمان ناکه‌ین، به‌ڵام هه‌میشه خه‌رجییه‌کانمان له‌داهاته‌کانمان زیاتر بووه". هاوکات، جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێم ئه‌وه‌شى دووپاتکرده‌وه که "کشتوکاڵ نابێته به‌دیلى نه‌وت، به‌ڵام ده‌بێته پاڵپشت بۆ داهاتى هه‌رێم". وتیشى:" ده‌ستمان به‌پێداچوونه‌وه به‌په‌یکه‌رى حکومه‌تدا کردووه و له‌ڕێگه‌ى رێکخستنه‌وه‌ى باجه‌وه داهاتێکى زیاتر کۆده‌که‌ینه‌وه".
هاوڵاتى مه‌سرور بارزانى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێم له بیناى په‌رله‌مان له‌وه‌ڵامى پرسیارى سه‌رۆکى فراکسیۆنه‌کاندا ده‌ڵێت:" دواکه‌وتنى موچه خه‌تاى من نییه، ئه‌وه به‌غدایه له‌م ساڵدا سێ موچه‌ى نه‌ناردووه ". مه‌سرور بارزانى رایگه‌یاند:" ئه‌وه‌ى پێویست بێت چه‌ند له به‌رده‌ستدا بێت موچه دابه‌ش ده‌که‌ین، من ڤایرۆسى کۆرۆنام نه‌هێناوه‌ته کوردستان و نرخى نه‌وتم دانه‌به‌زاندووه، ئێمه هه‌ست به به‌رپرسیارێتى ده‌که‌ین داهات چه‌ند له‌به‌رسدتا بێت دابه‌شى ده‌که‌ین". هه‌روه‌ها داواى له په‌رله‌مانتارانى کوردستان کرد که داوا له‌به‌غدا بکه‌ن نه‌ک حکومه‌تى هه‌رێم بۆ دواکه‌وتنى موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران.
هاوڵاتى عه‌بدولستار مه‌جید سه‌رۆکى فراکسیۆنى کۆمه‌ڵ له په‌رله‌مانى کوردستان رایگه‌یاند:" ئه‌گه‌ر حکومه‌ت ناتوانێت له‌کاتى خۆیدا و 30 رۆژ جارێک موچه بدات با ده‌ستله‌کاربکێشێته‌وه". عه‌بدوستار مه‌جید، سه‌رۆکى فراکسیۆنى کۆمه‌ڵ له په‌رله‌مان ئاماژه‌ى به‌وه‌کرد وه‌ک پارتێکى ئۆپۆزسیۆن ئاماده‌ییان تێدایه هاوکارى حکومه‌ت بکه‌ن ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌رى دۆخى داراییان ده‌وێت و ده‌یانه‌وێت موچه له‌کاتى خۆیدا بده‌ن و پڕۆژه‌مان هه‌یه". هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند ئه‌گه‌ر حکومه‌ت ناتوانێت موچه بدات"داواتان لێ ده‌که‌ین ده‌ستله‌کاربکێشنه‌وه‌و هه‌ڵبژاردنێکى پێشوه‌خت ئه‌نجام بدرێت". عه‌بدوستار مه‌جید باسى له‌وه‌شکرد ئه‌گه‌ر حکومه‌ت ناتوانێت ئه‌مانه جێبه‌جێ بکات پێشنیار ده‌که‌ن ده‌ستله‌کاربکێشنه‌وه. - حکومه‌تێک نه‌توانێت له‌کاتى خۆیدا موچه بدات - حکومه‌تێک نه‌توانێت خاڵه سنورییه‌کان کۆنترۆڵ بکات - حکومه‌تێک نه‌توانێت ده‌رچوانى زانکۆ دابمه‌زرێنێت - حکومه‌تێک نه‌توانێت موچه‌ى بندیوار ببڕێت - حکومه‌تێک نه‌توانێت سنورى خۆى بپارێزێت - با ده‌ستله‌کاربکێشێته‌وه‌و بڕیارى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته بدرێت
هاوڵاتى مه‌سرور بارزانى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێم له بیناى په‌رله‌مان له‌وه‌ڵامى پرسیارى سه‌رۆکى فراکسیۆنه‌کاندا ده‌ڵێت:" کوردستان به‌ره‌و گه‌شانه‌وه‌ى ئابوورى هه‌ناوى ناوه‌و به داهاتى نه‌وت و داهاتى ناوخۆ ده‌کرا ". مه‌سرور بارزانى رایگه‌یاند:" سیاسه‌تى چۆنێتى له‌گه‌ڵ مامه‌ڵه‌کردنى نه‌وت شتێکى جیاوازه، که هه‌شت کابینه‌ى پێشترى حکومه‌ت لێى به‌رپرسیاره، به‌ڵام هێشتا به سیاسه‌تى رژێمى به‌عس مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ نه‌وت ده‌کات و یاساى نه‌وت و غاز له به‌غدا ده‌رنه‌چووه، ته‌هدیدى کۆمپانیا نه‌وتییه‌کان کراوه که نه‌وتى هه‌رێم ده‌کرێن ". هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:" بۆیه نرخى نه‌وتى هه‌رێم بۆیه به که‌متر له بازارى جیهان ده‌فرۆشرێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ئه‌و کۆمپانیایانه‌ى ده‌یکرن ریسکى تێدایه‌و ده‌ڵێن ناوى کۆمپانیاکه‌مان ده‌کرێته لیستى ره‌شه‌وه ".
هاوڵاتى مه‌سرور بارزانى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێم له بیناى په‌رله‌مان له‌وه‌ڵامى پرسیارى سه‌رۆکى فراکسیۆنه‌کاندا ده‌ڵێت:" له هیچ شوێنێکى دنیادا نییه هه‌ر که‌س هه‌لى کارى بوێت حکومه‌ت دایبمه‌زرێنێت، به‌ڵکو ئه‌وانه‌ى پێویست بکات داده‌مه‌زرێن ". مه‌سرور بارزانى رایگه‌یاند:"حکومه‌ت له جیاتى ئه‌وه‌ى دامه‌زراندن ئه‌نجام بدات، بیر له دابینکردنى هه‌لى کار ده‌که‌ین، تکا ده‌که‌م ئه‌گه‌ر ده‌تانه‌وێت پشتیوانى خه‌ڵک بکات، پێویسته پشتیوانى سیاسه‌تى تێکه‌ڵکردنى که‌رتى تایبه‌ت و حکومه‌ت بکه‌ن ". هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:" باوه‌ربکه‌ن حکومه‌ت پێى خۆش نییه موچه که‌مکراوه‌ته‌وه، ئه‌مه خۆگونجاندنه له‌گه‌ڵ بودجه‌ى به‌رده‌ست، خه‌رجییه‌کانى حکومه‌ت بۆ نزمترین ئاست که‌مکراوه‌ته‌وه‌و بۆ ئه‌وه‌ى بودجه‌ى به‌رده‌ست بۆ موچه بکه‌اربهێنین ".
هاوڵاتى مه‌سرور بارزانى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێم له بیناى په‌رله‌مان له‌وه‌ڵامى پرسیارى سه‌رۆکى فراکسیۆنه‌کاندا ده‌ڵێت:" ئه‌گه‌ر سه‌یرى ئه‌زمونى کوردستان بکه‌ین به‌راورد به عێراق، هه‌رێمى کوردستان له‌هه‌موو روییه‌کانه‌وه پێشکه‌وتووتره له عێراق". مه‌سرور بارزانى رایگه‌یاند:" به‌رنامه‌ى لامه‌رکه‌زى ئیدارى جێبه‌جێکراوه‌و ده‌سه‌ڵات شۆرکراوه‌ته‌وه بۆ پارێزگاکان، ئه‌مه‌ش قۆناغه‌که کۆتایى نه‌هاتووه‌و به‌رده‌وامین". هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:" نه‌هێشتنى قاچاغچێتى، به‌داخه‌وه ئاسه‌وارى سنورى دوو ئیداره‌یى نه‌ره‌واته‌وه، به‌ڵام هه‌وڵ ده‌ده‌ین له‌گه‌ڵ کاک قوباد ئه‌و ئاسه‌واره نه‌هێڵین، ده‌زانین سه‌رپێچى ده‌سه‌ڵات ده‌کرێت و قاچاغچێتى به‌رده‌وامه و لیژنه‌مان له وه‌زاره‌تى ناوخۆ و پێشمه‌رگه داناوه‌و له به‌رپرسیارێتى راناکه‌ین و قبوڵ ناکه‌ین به‌رده‌وام ببێت".
هاوڵاتى مه‌سرور بارزانى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێم له بیناى په‌رله‌مان بۆ په‌رله‌مانتاران له راپۆرته‌که‌یدا جه‌خت له‌وه ده‌کاته‌وه که" چوار ملیار دۆلار بۆ نه‌وت خه‌رج کراوه‌و داهاته‌که‌شى چوار ملیار دۆلاره". هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:" به‌داخه‌وه هه‌رێمى کوردستان خاوه‌نى هیچ یه‌ده‌گێکى دارایى نییه و ته‌نیا پشت به داهاتى مانگانه ده‌به‌ستین، ئه‌مه‌ش واده‌کات رووبه‌ڕووى کێشه ببینه‌وه له هه‌ر قه‌یرانێکى داراییدا".
هاوڵاتى مه‌سرور بارزانى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێم له بیناى په‌رله‌مان بۆ په‌رله‌مانتاران له راپۆرته‌که‌یدا جه‌خت له‌وه ده‌کاته‌وه که" ته‌نها دوو موچه دواکه‌وتووه‌و به‌ناچارى موچه که‌مکراوه‌ته‌وه هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:" قه‌رزه‌کانى سه‌ر حکومه‌تى هه‌رێم 28 ملیار دۆلار و 476 ملیۆن 657 هه‌زار دۆلاره".
هاوڵاتى مه‌سرور بارزانى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێم له بیناى په‌رله‌مان بۆ په‌رله‌مانتاران له راپۆرته‌که‌یدا جه‌خت له‌وه ده‌کاته‌وه که باج له‌سه‌ر کۆمپانیا نه‌وتییه‌کان و کاره‌باو کارگه‌کانى چیمه‌نتۆ و ئاسن و سه‌رجه‌م کۆمانیاکان ده‌بێت باج بکه‌ن. هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:" کارمانکردووه بۆ رێکخستنه‌وه‌ى باج و رسوماته‌کان که هه‌موو کۆمپانیاکان ده‌بێت باج بده‌ن".