هاوڵاتى جۆ بایدن رکابه‌رى دۆناڵد تره‌مپ له‌هه‌ڵبژاردنه‌کانى سه‌رۆکایه‌تى ئه‌مریکا، له په‌یامێکدا هیواى زوو چاکبوونه‌وه بۆ دۆناڵد ترامپ ده‌خوازێت و ده‌شڵێت:" نزا بۆ چاکبونه‌وه‌ى ته‌ندروستى سه‌رۆک تره‌مپ ده‌که‌ین". جۆبایدن له‌تویتێکدا له تۆڕى کۆمه‌ڵایه‌تى تویته‌ر بڵاویکردووه‌ته‌وه، نوسیویه‌تی:"خۆم و هاوسه‌ره‌که‌م جیل، هیواى زوو چاکبوونه‌وه به سه‌رۆک تره‌مپ و مێلانیاى هاوسه‌رى ده‌خوازین. جۆ بایدن ده‌شڵێت:" به‌رده‌وام ده‌بن له نزاکردن بۆ چاکبوونه‌وه‌ى بارى ته‌ندروستى سه‌رۆکى ئه‌مریکا". ئه‌مڕۆ هه‌ینی، کۆشکى سپى رایگه‌یاند، دۆناڵد تره‌مپ و مێلانیاى هاوسه‌ری، تووشى ڤایرۆسى کۆرۆنا بوون و له‌ئێستاشدا خۆیان که‌ره‌نتین کردووه‌و له‌ژێر چاره‌سه‌رى پزیشکیدان.
هاوڵاتى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى رایگه‌یاند، 640 که‌س تووشى کۆرۆنا بوون، 270 که‌سیش له نه‌خۆشیه‌که چاکبوونه‌وه و 21 که‌سیش گیانیان له ده‌ستداوه. راگه‌یه‌ندراوى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێم له 24 کاتژمێرى رابردوو: ١. پشکنین: (٤٩٩٦ پشکنینى نوێ) (١٦٤٠ هه‌ولێر) (٨٢٨ سلێمانی، ١٥١ گه‌رمیان) (٢٣٠٧ دهۆک) (٧٠ هه‌ڵه‌بجه) ٢. تووشبوو: (٦٤٠ تووشبووى نوێ) (١٩٢ هه‌ولێر) (١١١ سلێمانی، ٢٢ گه‌رمیان) (٢٥٥ دهۆک) (٦٠ هه‌ڵه‌بجه) ٣. چاکبوون: (٢٧٠ چاکبوون) (١٨٧ هه‌ولێر) (٢٣ سلێمانی، ٢٦ گه‌رمیان) (٣٤ هه‌ڵه‌بجه) ٤. مردن: (٢١ مردن) (٢ هه‌ولێر) (٧ سلێمانی، ٢ گه‌رمیان، ٢ ڕاپه‌ڕین) (٨ دهۆک) ئامارى گشتی: که‌ڕه‌نتین هاوڵاتى ٢١٨٧١ (٢١٨٧١ ده‌رچوو) پشکنین ٤٧٦٩٣٧ (١٧٤٠٥١ هه‌ولێر، ١١٧٨٢٩ سلێمانی، ١٨٠٦٦٤ دهۆک، ٤٣٩٣ هه‌ڵه‌بجه) تووشبوون ٤٩١٣٤ (١٨٠٩٧ هه‌ولێر، ١٦٣٧٨ سلێمانی، ١٢٨٧٨ دهۆک، ١٧٨١ هه‌ڵه‌بجه) چاکبوون ٣١١٥٨ (١٤٤١٦ هه‌ولێر، ١٠٢٨٧ سلێمانی، ٤٨١٢ دهۆک، ١٦٤٣ هه‌ڵه‌بجه) له‌ژێر چاره‌سه‌ر ١٦١٨٥ (٣١١٠ هه‌ولێر، ٥١٨٢ سلێمانی، ٧٧٩٢ دهۆک، ١٠١ هه‌ڵه‌بجه) مردن ١٧٩١ (٥٧١ هه‌ولێر، ٩٠٩ سلێمانی، ٢٧٤ دهۆک ، ٣٧ هه‌ڵه‌بجه)
هاوڵاتى وه‌زیرى کاره‌باى حکومه‌تى هه‌رێم رایگه‌یاند، له مانگى 12ى ئه‌مساڵدا پرۆسه‌ى به‌تایبه‌تکردنى که‌رتى کاره‌با ده‌چێته بوارى جێبه‌جێکردنه‌وه و له‌سه‌دا 70ى کارمه‌ندانى کاره‌با کارى تێدا ده‌که‌ن. که‌مال محه‌مه‌د، وه‌زیرى کاره‌باى هه‌رێمى کوردستان له راگه‌یه‌ندراوێکدا ئاشکراى کرد له مانگى 12ى ئه‌مساڵدا پرۆسه‌ى به‌تایبه‌تکردنى که‌رتى کاره‌با ده‌چێته بوارى جێبه‌جێکردنه‌وه. هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:" حکومه‌تى هه‌رێم له رێگه‌ى ستاف و تیمێکى پسپۆڕ و شاره‌زاوه چاودێرى وردى پڕۆسه‌که ده‌کات و ئه‌و هه‌نگاوه‌ش ده‌بێته هۆى که‌مکردنه‌وه و به‌فیڕۆنه‌دانى کاره‌با". هاوکات، ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌روو که رێژه‌ى له 70٪ى کارمه‌ندانى کاره‌با تیایدا کارده‌که‌ن و ده‌ستبه‌ردارى فه‌رمانبه‌ران نابن و نرخى کاره‌باش زیاد ناکات. وه‌زیرى کاره‌باى حکومه‌تى هه‌رێم ئه‌وه‌شى روونکردووه‌ته‌وه که له رووى به‌رێوه‌بردن و خێرایى به‌ڕێوه‌چونى کاریشه‌وه که‌رتى تایبه‌ت چالاکتره له که‌رتى گشتی.
ھاوڵاتی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە تویتێکدا کە ئەمڕۆ ھەینی بڵاویکردەوە بەھەریەکە لە دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکاو ھاوسەرەکەی دەڵێت "دڵمان لاتانە"، ئەوەش بەھۆی تووشبوونی ھەردوکیان بە ڤایرۆسی کۆرنا (کۆڤید - 19) نێچیرڤان بارزانی، لە تویتەکەیدا بۆ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و میلانیا ترەم،ی ھاوسەری نووسیویەتی "دڵمان لاتانە، نزا دەکەین سەرجەم بەرکەوتووانی کۆرۆنا بە زوویی چاکببنەوە". ئەمڕۆ هەینی 2ی تشرینی یەکەمی 2020 دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە تویتێکدا رایگەیاند "ئەمشەو من و خانمی یەکەمی ئەمریکا ئەنجامی پشکنینی کۆرۆنامان پۆزەتیڤ دەرچوو. راستەوخۆ دەست بە پرۆسەی چارەسەری و کەرەنتینە دەکەین و پێکەوە ئەمە تێدەپەڕێنین". پزیشکەکەی ترەمپ رایگەیاندووە، دۆخی تەندروستیی سەرۆکی ئەمریکا "باشە" و "بەبێ هیچ دابڕانێک" لە ئەرکەکانی بەردەوام دەبێت. وتوشیەتی "ئەوان ئێستا هەردووکیان تەندروستییان باشە و پلانیان هەیە لە ماڵەکەیان لە کۆشکی سپی بمێننەوە". دوو رۆژ لەمەوبەر یەکێک لە راوێژکارە نزیکەکانی سەرۆکی ئەمریکا تووشی کۆرۆنا بوو، رۆژی چوارشەممە لەگەڵ ترەمپ بە یەک فڕۆکە گەشتی کردووە بۆ ئۆهایۆ، کاتێک یەکەم دیبەیتی سەرۆکایەتیی ئەمریکا لەنێوان بایدن و ترەمپ بەڕێوەچوو. هاوکات کاتێک ترەمپ بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن چوو بۆ ویلایەتی مینیسۆتا، ئەو راوێژکارەی لەگەڵدابوو. رۆژی سێشەممەش کاتێک لە کلیڤلاند لە فڕۆکەی تایبەت بە سەرۆکی ئەمریکا دابەزی، ماسکی نەبەستبوو. سەرۆکی ئەمریکا لە تویتێکدا هەواڵی تووشبوونی ئەو راوێژکارەی راگەیاند و وتی "راوێژکار هۆپ هیکس، کە زۆر بە باشی کاری کردووە و پشوویەکی کەمیشی وەرنەگرتووە، تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە". بڕیارە لە 15ـی ئەم مانگە لە مەیامیی فلۆریدا دیبەیتی دووەمی دۆناڵد ترەمپ لەگەڵ جۆ بایدن بەڕێوەبچێت، تووشبوونیشی بە کۆرۆنا دیارنییە کاریگەریی لەسەر بەڕێوەچوونی ئەو دیبەیتە دەبێت یاخود نا. ئەوەش لەکاتیکدایە تەنھا یەک مانگی ماوە بۆ بەرێوەچوونی ھەڵبژاردنە سەرۆکایەتیەکەی ئەمریکا کە لەسەرەتای مانگی 11دا بەڕیوەدەچێت.
هاوڵاتى ئه‌مڕۆ هه‌ینى 2ى تشرینى یه‌که‌مى 2020، نرخى نه‌وتى خاو و برێنت له له‌مامه‌ڵه‌ى بازاڕه‌کانى جیهان دابه‌زى بۆ که‌متر له 40 دۆلار بۆ هه‌ر به‌رمیلێک. نرخى یه‌ک به‌رمیل نه‌وتى خاوى برێنت به 39 دۆلار‌و 74 سه‌نته‌وه مامه‌ڵه‌ى پێوه ده‌کرێت، له‌کاتێکدا دوێنێ پێنجشه‌ممه به 40 دۆلار و 11 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه ده‌کرا. هه‌روه‌ها یه‌ک به‌رمیل نه‌وتى خاوى ئه‌مریکا(ته‌کساس) به 37 دۆلار‌و 56 سه‌نته‌وه مامه‌ڵه‌ى پێوه ده‌کرا، به‌ڵام دوێنێ به 37 دۆلار‌و 92 سه‌نته‌وه مامه‌ڵه‌ى پێوه ده‌کرا. هاوکات، یه‌ک به‌رمیل نه‌وتى خاوى ئۆپێک پڵه‌س به 39 دۆلار‌و 49 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه ده‌کرێت، به‌ڵام دوێنێ به 39 دۆلار‌و 80 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه ده‌کرێت.
ترەمپ و ھاوسەرەکەی تووشی کۆرۆنا بوون دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکاو میلانیای ھاوسەری تووشی کۆرۆنا بوون، ئەوەش بەپیی توییکی ترەمپ کە بەیانی ئەمڕۆ ھەینی کردوویەتی. ترەمپ لە تویتەکەیدا وتی "ئەمشەو من و خانمی یەکەمی ئەمریکا ئەنجامی پشکنینی کۆرۆنامان پۆزەتیڤ دەرچوو. یەکسەر دەستمان کردوە بە خۆکەرەنتین کردن و دەکەین و پرۆسەی چارەسەریی و پێکەوە ئەمە تێدەپەڕێنین". دوو رۆژ لەمەوبەر یەکێک لە راوێژکارە نزیکەکانی سەرۆکی ئەمریکا تووشی کۆرۆنا بوو، رۆژی چوارشەممە لەگەڵ ترەمپ بە یەک فڕۆکە گەشتی کردووە بۆ ئۆهایۆ، کاتێک یەکەم دیبەیتی سەرۆکایەتیی ئەمریکا لەنێوان بایدن و ترەمپ بەڕێوەچوو. هاوکات کاتێک ترەمپ بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن چوو بۆ ویلایەتی مینیسۆتا، ئەو راوێژکارەی لەگەڵدابوو. رۆژی سێشەممەش کاتێک لە کلیڤلاند لە فڕۆکەی تایبەت بە سەرۆکی ئەمریکا دابەزی، ماسکی نەبەستبوو. سەرۆکی ئەمریکا لە تویتێکدا هەواڵی تووشبوونی ئەو راوێژکارەی راگەیاند و وتی "راوێژکار هۆپ هیکس، کە زۆر بە باشی کاری کردووە و پشوویەکی کەمیشی وەرنەگرتووە، تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە". هاوکات بڕیارە لە 15ـی ئەم مانگە لە مەیامیی فلۆریدا دیبەیتی دووەمی دۆناڵد ترەمپ لەگەڵ جۆ بایدن بەڕێوەبچێت، تووشبوونیشی بە کۆرۆنا دیارنییە کاریگەریی لەسەر بەڕێوەچوونی ئەو دیبەیتە دەبێت یاخود نا. ئەوەش لەکاتیکدایە تەنھا یەک مانگی ماوە بۆ بەرێوەچوونی ھەڵبژاردنە سەرۆکایەتیەکەی ئەمریکا کە لەسەرەتای مانگی 11دا بەڕیوەدەچێت.
هاوڵاتى ده‌سه‌ڵاتى فڕۆکه‌وانى شارستانى عێراقى ڕایگه‌یاند:"له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتى فڕۆکه‌وانى تورکیا ئاگادارکراونه‌ته‌وه، له رۆژى شه‌ممه‌ى داهاتوه‌وه سه‌رجه‌م گه‌شته‌کانیان له‌گه‌ڵ عێراقدا راده‌گرن". ده‌سه‌ڵاتى فڕۆکه‌وانى شارستانى عێراق له ڕاگه‌یه‌نراوێکدا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌کات، له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتى فڕۆکه‌وانى تورکیاوه ئاگادارکراونه‌ته‌وه، سه‌رجه‌م گه‌شته ئاسمانیه‌کانیان له رۆژى 4ى تشرینى یه‌که‌مى 2020 ه‌وه تا کاتێکى نادیار راده‌گرن. هاوکات له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌که‌دا ده‌سه‌ڵاتى فڕۆکه‌وانى شارستانى عیراق جه‌ختى له‌وه‌ش کرده‌وه: راگرتنى گه‌شته ئاسمانیه‌کانى تورکیا له‌گه‌ڵ عێراق، بۆ بڕیارى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى تورکیا و به‌مه‌به‌ستى خۆپارێزى له ڤایرۆسى کۆرۆنا ده‌گه‌ڕێته‌وه.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی کۆچی دوایی بابەشێخ، رێبەری رۆحیی کوردانی ئێزدی سەرەخۆشی لە کەسوکاری و کوردانی ئێزدی دەکات. دەڵێت، هەموو ژیانی خۆی بۆ خزمەتی کوردانی ئێزدی تەرخانکردووەو شوێندەستی کار‌و خزمەتی ھەردەم دەمێنێت. بابەشێخ کەسایەتیی ناسراوی کوردانی ئێزدی و رابەری رۆحیی ئێزدییەکان، لە تەمەنی 87 ساڵیدا بە نەخۆشی کۆچی دواییکرد، دوای ئەوەی چەند رۆژێک خرایە ژێر چاودێریی پزیشکیەوە. دەقی پەیامی نێچیرڤان بارزانی: ژبۆ وه‌غه‌را خودێ ژێ ڕ‌ازى شێخ خرتۆ حه‌جى ئيسماعيل، بابێ شێخ يێ ئێزدييان، به‌هيدارى و سه‌رساخيێ ل مالبات و كه‌سوكارێن وى و هه‌مى خوشك و برايێن ئێزدى دكه‌م و هه‌ڤپارێن خه‌ما وانين، ژ خودايێ مه‌زن هيڤيخوازين جانێ وى ب دلۆڤانيا خۆ شا بكه‌ت و سه‌بر و هه‌دارێ بده‌ته هه‌موويان. بابێ شێخ وه‌ك ڕێبه‌ر و مه‌زنێ ئۆلى يێ ئێزدييان ژيانا خۆ ژبۆ خزمه‌تا ئێزديياتيێ و سالێن دوور و درێژێن ژيێ خۆ د كاروبارێن ئۆلى و جڤاكى يێن ئێزديياندا ده‌رباز كرن، ڕۆلا وى يا به‌رچاڤ ژبۆ پێكڤه‌ژيان و هه‌ڤقه‌بوولكرنێ ژى دياره و شوونده‌ستێ كار و خزمه‌تێن وى، هه‌ر دێ مينيت. وه‌غه‌را وى يا خێرێ و جانێ وى شاد. نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكێ هه‌رێما كوردستانێ
ھاوڵاتی سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان رایگەیاند پەکەکە "حكومه‌تی هه‌رێمی باكووری عێراق"ی بێزاركردووه، وتیشی "ھەتا به ته‌واوه‌تی له‌ناویانده‌به‌ین، ئۆپه‌راسیۆنه‌كانمان به‌رده‌وام ده‌بن". سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان گوتی: "له قۆناغی رابردوودا، له چوارچێوه‌ی ستراتیجمان بۆ وشككردنی هه‌ڕه‌شه‌ی تیرۆر له سه‌رچاوه‌كه‌یه‌وه، لانه‌كانی رێکخراوەکە (پەکەکە) له‌سه‌ر سنووری عێراق، یه‌ك یه‌ك له‌ناوده‌به‌ین. تا ئه‌و كاته‌ی كه ئه‌م چاڵانه‌ی ئاژاوه (تیرۆر) كه حكوومه‌تی هه‌رێمی باكووری عێراقیشی بێزاركردووه، به ته‌واوه‌تی له‌ناوده‌به‌ین، ئۆپه‌راسیۆنه‌كانمان به‌رده‌وام ده‌بن" میدیای تورکی لەزاری ئەردۆغانەوە بڵاویکردەوە "رێكخراوی تیرۆریستیی جودایی‌خواز چه‌ندین ساڵ ناوچه‌كانی نزیك له سنووری توركیای له‌ناو عێراق وه‌ك بنكه‌ی سه‌ربازیی به‌كارهێناوه و كرده‌وه‌ی خوێناویی ئه‌نجامداوه". ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له میانی كردنه‌وه‌ی ساڵی چواره‌می یاسادانان لە ٢٧هه‌مین خولی په‌رله‌مانی وڵاته‌كه‌ی، گوتارێكی پێشكه‌شكرد و وتی "ناسه‌قامگیرییه به‌رده‌وامه‌كانی عێراق له جه‌نگی كه‌نداوه‌وه تا ئێستا، زۆرترین زیانی به توركیا گه‌یاندووه". وتیشی " له چوارچێوه‌ی ستراتیجمان بۆ وشككردنی هه‌ڕه‌شه‌ی تیرۆر له سه‌رچاوه‌كه‌یه‌وه، لانه‌كانی رێکخراوەکە (پەکەکە) له‌سه‌ر سنووری عێراق، یه‌ك یه‌ك له‌ناوده‌به‌ین. تا ئه‌و كاته‌ی كه ئه‌م چاڵانه‌ی ئاژاوه كه حكوومه‌تی هه‌رێمی باكووری عێراقیشی بێزاركردووه، به ته‌واوه‌تی له‌ناوده‌به‌ین، ئۆپه‌راسیۆنه‌كانمان به‌رده‌وام ده‌بن". ھەروەھا وتی "گه‌وره‌ترین هیوامان ئه‌وه‌یه كه حكوومه‌تی به‌غدا، به له‌به‌رچاوگرتنی مافه‌كانی خوشك و برا توركمانه‌كانیشمان، هه‌رچی زووه یه‌كێتیی سیاسیی و یه‌كپارچه‌یی خاك ده‌سته‌به‌ربكات". سه‌ركۆماری توركیا ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد قه‌یرانی سووریا كه ماوه‌ی نزیكه‌ی ١٠ ساڵه به‌رده‌وامه، تراژیدیترین، پڕ ئازارترین و خوێناویترینی ئه‌و جوگرافیایه‌یه كه تێیدایه و ئه‌و پرسه‌ش به هه‌موو ره‌هه‌نده‌كانیه‌وه زۆر له نزیكه‌وه كاریگه‌ریی له‌سه‌ر توركیا هه‌یه. لەبارەی سوریاشەوە وتی کە ئەوان 4 ملیۆن ئاوارەی ولاتەکەیان لەخۆگرتوە. ھەروەھا وتی "ئەگەر وڵاتێك لە جيهاندا مافى ئەوەى هەبێت بە هەموو ئاراستەكانەوە دەستى لە سووريادا هەبێت، ئەوە توركيايە. هەر كەسێك بڵێت 'توركيا چى کاری هەيە لە سووريا'، يان مێژوو و ناوچەكە نازانێت يان شتى ديكە لە مێشكى لێكدەداتەوە".
هاوڵاتى یاریده‌ده‌رى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریکا رایگه‌یاند:" هێرشکردنه سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانى واشنتن له عێراق له‌لایه‌ن گروپه چه‌کداره‌کانى سه‌ر به ئێرانه‌وه مایه‌ى قبوڵ کردن نییه". که‌مێک له‌مه‌وبه‌ر، له کۆنگره‌یه‌کى رۆژنامه‌وانیدا ده‌یڤید شینکه‌ر، یاریده‌ده‌رى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریکا رایگه‌یاند:" ناتوانین ئه‌و هه‌ڕه‌شانه قبوڵ بکه‌ین که له وڵاتانى ده‌ره‌وه ده‌کرێنه سه‌ر سه‌رباز و خه‌ڵکى ئه‌مریکى و به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانمان له عێراق". هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:" ئه‌و گروپه چه‌کدارانه‌ى عیراق که ئێران پشتیوانی‌یان لێده‌کات، کێشه‌یه‌یه‌کى گه‌وره‌یه و ئه‌مریکا هیچ دوودڵ نییه بۆ جموجوڵ کردن له‌پێناو پاراستنى سه‌ربازه‌کانى خۆى له عیراق". شه‌وى رابردوو، چه‌ند موشه‌کێک ئاراسته‌ى ناوچه‌یه‌کى نزیک له باره‌گاى هێزه‌کانى هاوپه‌یمانان له هه‌ولێر کرا، وه‌زاره‌تى ناوخۆى هه‌رێم لیواى 30ى حه‌شدى شه‌عبى به ئه‌نجامده‌رى هێرشه‌که تۆمه‌تبار کرد. ئه‌هه‌ر ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه وه‌عد قه‌دۆ، فه‌رمانده‌ى لیواى 30ى حه‌شدى شه‌عبى له راگه‌یه‌نراوێکدا ئه‌وه‌ى روونکره‌وه که ئه‌و ناوچه‌یه‌ى که حکومه‌تى هه‌رێم ده‌ڵێت موشه‌که‌کانى لێ ئاڕاسته‌کراوه له‌ژێر کۆنترۆڵى سوپاى عێراق و حه‌شدى شه‌عبیدایه.
هاوڵاتى ڕوانگه‌ى سورى بۆ مافه‌کانى مرۆڤ ئاشکرایکرد، له دوو ڕۆژدا له شه‌ڕى ئه‌رته‌ساخ 28 چه‌کدارى میلیشیاى سورى هاوپه‌یمانى تورکیا کوژراون و 62ى دیکه برینداربوون. به پێى ڕاگه‌یه‌ندراوێکى ڕوانگه‌ى سورى بۆ مافه‌کانى مرۆڤ، له 48 کاتژمێرى ڕابردوودا ژماره‌ى کوژرانى چه‌کدارى میلیشیاى هاوپه‌یمانى تورکیا له شه‌ڕى نێوان ئه‌رمه‌نیا و ئازه‌ربایجان له هه‌رێمى ئه‌رته‌ساغ گه‌یشتووه‌ته 28 و 62ى دیکه‌شيان برینداربوون. هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شى ئاشکرا کردووه که له سوریا به سه‌دان چه‌کدارى به ڕه‌گه‌ز تورکمانى خۆیان ئاماده ده‌که‌ن که له ژێر ناوى دۆزى نه‌ته‌وه‌ییدا تورکیا ڕه‌وانه‌ى ئازه‌ربایجانیان ده‌کات. هاوکات، به‌پێى دوایین ئاماره‌کانى ڕوانگه‌ى سورى تا ئێستا ده‌وڵه‌تى تورکیا 850 چه‌کدارى سورى به‌ره‌گه‌ز تورکمانى ره‌وانه‌ى ئازه‌رباینجان کردووه.
هاوڵاتى وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق، ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه بڕى فرۆشى نه‌وتى مانگى ئه‌یلولى بڵاوکرده‌وه که سێ ملیار و 167 ملیۆن دۆلار بووه. ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 1ى تشرینى یه‌که‌مى 2020، وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق بڵاویکرده‌وه، بڕى هه‌نارده نه‌وت له رێگاى کۆمپانیاى به‌بازاڕکردنى نه‌وتى عێراق سۆمۆوه له مانگى رابردودا 78 ملیۆن و 388 هه‌زارو 619 به‌رمیل بووه‌و داهاته‌که‌شى زیاتر له سێ ملیار و 167 ملیۆن و 434 هه‌زار دۆلار بووه. له راگه‌یاندراوه‌که‌دا ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش کراوه هه‌ر به‌رمیلێک نه‌وت به 40 دۆلار‌و 47 سه‌نت بووه. وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق باسى له‌وه‌شکردوه، که له مانگى رابردوودا هیچ بڕه نه‌وتێک له کێڵگه‌ى "گه‌یاره"وه هه‌نارده نه‌کراوه. عێراق مانگانه بڕى زیاتر له شه‌ش ملیار دۆلارى ده‌وێت بۆ دابه‌شکردنى مووچه‌ى مووچه‌خۆران و له ئێستادا مانگانه نزیکه‌ى 2 ملیار‌و 500 ملیۆن دۆلار کورتهێنانى هه‌یه ته‌ها بۆ خه‌رجییه جێگیره‌کانى.
ئارا ئیبراهیم جێگرى به‌ڕێوه‌به‌رى ته‌ندروستى سلێمانى ئاماژه به مه‌ترسییه‌کانى ڤایرۆسى کۆرۆنا و زیادبونى له وه‌رزى پایز و زستاندا ده‌دات و ده‌ڵێت:" خه‌ڵک بێ باکه‌و ماسک نابه‌ستێت"، سه‌رۆکى دیوانى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیش ده‌ڵێت:" جێگه‌ى چاودێرى ورد بۆ نه‌خۆشانى کۆرۆنا له پارێزگاکانى سلێمانى و هه‌ولێر و دهۆک نه‌ماوه". وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێم ئامارى 24 کاتژمێرى رابردووى تووشبوان و گیان له‌ده‌ستدانى کۆرۆناى راگه‌یاند که 21 که‌سى دیکه گیانیان له‌ده‌ستداوه‌و 684 که‌سى دیکه تووش بوون. به‌پێى ئاماره‌که‌ى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێم ته‌نها له سلێمانى 10 که‌س و له گه‌رمیان یه‌ک که‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه. هێرش سه‌لیم، جێگرى به‌ڕێوه‌به‌رى ته‌ندروستى سلێمانى له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت:" مه‌ترسییه‌کانى ڤایرۆسى کۆرۆنا وه‌ک پێشتر هه‌یه، خه‌ڵک پابه‌ند نییه‌و ماسک نابه‌ستێت و ده‌چێته قه‌ره‌باڵغییه‌و رێنماییه ته‌ندروستییه‌کان جێبه‌جێ ناکات، ئه‌مه واى کردووه به‌رده‌وام تووشبوانى کۆرۆنا بوونى هه‌بێت". ناوبراو جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه که"خه‌ڵک ترسى نه‌بووه تا ترسیان بشکێت، هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه خه‌ڵک له‌به‌ر ماڵ و مناڵه‌کانى ماسکى ده‌به‌ست، به‌ڵام ئێستا ئه‌وه‌ش نابینرێت، بڕۆ بازار‌و شوێنه گشتییه‌کان که‌مترین که‌س ماسکى پێوه‌یه". جێگرى به‌ڕێوه‌به‌رى ته‌ندروستى سلێمانى جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه که له نه‌خۆشخانه‌کاندا شوێنى نه‌خۆش هه‌یه‌و کێشه‌یان نییه، به‌ڵام" شوێنى نه‌خۆشى کۆرۆنا ئه‌وانه‌ى پێویستیان به چاودێرى ورده نه‌ماوه". هێرش سه‌لیم داواى له هاوڵاتیان کرد له‌پێناو پاراستنى خۆیان و که‌سوکاریان پابه‌ندى رێنماییه‌کان بن و لانى که‌م ماسک ببه‌ستن. به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى دیوان له وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ده‌ڵێت:" له هه‌ولێر و دهۆکیش شوێنى چاودێرى ورد بۆ نه‌خۆشانى کۆرۆنا نه‌ماوه، به‌ڵام هه‌موو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه گشتییه‌کان راسپێردراون چاره‌سه‌رى بکه‌ن". خالس قادر، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى دیوان له وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێم له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت:" ژیان ئاساییى کراوه‌ته‌وه و خه‌ڵک پابه‌ندى رێنماییه‌کان نییه‌و کۆبونه‌وه‌کان زۆره‌و خه‌ڵک به‌شدار ده‌بێت و کارێکى زۆر خراپه، چونکه ئه‌وانه‌ى تووش ده‌بن دره‌نگ سه‌ردانى نه‌خۆشخانه‌کان ده‌که‌ن و به قورسى تووشى په‌تاى کۆرۆنا ده‌بن و پێویستیان به چاودێرى ورده". به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى دیوان له وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێم، ئه‌وه‌ى بۆ هاوڵاتى دووپاتکرده‌وه که له پارێزگاى هه‌ولێر و دهۆکیش هاوشێوه‌ى پارێزگاى سلێمانى شوێنى چاودێرى ورد بۆ نه‌خۆشانى کۆرۆنا نه‌ماوه، وتیشى:" هه‌موو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه گشتییه‌کان راسپێردراون تا شوێن په‌یدا بکه‌ن و چاره‌سه‌رى بکه‌ن". "پابه‌ند بوونى هاوڵاتیان له‌گه‌ڵ وه‌رزى پایز که تایى وه‌رزى هه‌یه زۆر گرنگه که ماسک ببستن بۆ خۆپاراستن، چونکه نوێترین توێژینه‌وه‌ى پزیشکى ئه‌وه‌ى ده‌رخستووه ئه‌وانه‌ى ماسک ده‌که‌ن ئه‌گه‌ر توشى په‌تاى کۆرۆناش ببن زۆر به سوکى ده‌یگرن و چاکبونه‌وه‌شیان ئاسانتره له‌وانه‌ى که ماسک ناکه‌ن، بۆیه پێویسته هاوڵاتیان به‌جدى ئه‌م پرسه وه‌ک خۆى وه‌ربگرن". به‌پێى دواین ئامارى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێم تووشوانى کۆرۆنا 50 هه‌زار که‌سى تێپه‌راندووه‌و له‌و ژماره‌یه 31 هه‌زار که‌س چاکبونه‌ته‌وه. ده‌قى راگه‌یه‌ندراوى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێم:- ڕاگه‌یاندراوى (٢٤) کاتژمێرى تایبه‌ت به نه‌خۆشى ڤایرۆسى کۆڕۆناى نوێ COVID19 ژماره (٢١٨) ١. پشکنین: (٥٢٢٤ پشکنینى نوێ) (١٧٩٢ هه‌ولێر) (٦٦٢ سلێمانی، ٢١٢ گه‌رمیان) (٢٥١٢ دهۆک) (٤٦ هه‌ڵه‌بجه) ٢. تووشبوو: (٦٨٤ تووشبووى نوێ) (٢٢٩ هه‌ولێر) (٦٠ سلێمانی، ٣٠ گه‌رمیان) (٣٣٧ دهۆک) (٢٨ هه‌ڵه‌بجه) ٣. چاکبوون: (٢٨٣ چاکبوون) (١٨٦ هه‌ولێر) (٢٩ سلێمانی، ٣٣ گه‌رمیان) (٣٥ هه‌ڵه‌بجه) ٤. مردن: (٢١ مردن) (٢ هه‌ولێر) (١٠ سلێمانی، ١ گه‌رمیان) (٨ دهۆک) ئامارى گشتی: که‌ڕه‌نتین هاوڵاتى ٢١٨٧١ (٢١٨٧١ ده‌رچوو) پشکنین ٤٧١٩٤١ (١٧٢٤١١ هه‌ولێر، ١١٦٨٥٠ سلێمانی، ١٧٨٣٥٧ دهۆک، ٤٣٢٣ هه‌ڵه‌بجه) تووشبوون ٤٨٤٩٤ (١٧٩٠٥ هه‌ولێر، ١٦٢٤٥ سلێمانی، ١٢٦٢٣ دهۆک، ١٧٢١ هه‌ڵه‌بجه) چاکبوون ٣٠٨٨٨ (١٤٢٢٩ هه‌ولێر، ١٠٢٣٨ سلێمانی، ٤٨١٢ دهۆک، ١٦٠٩ هه‌ڵه‌بجه) له‌ژێر چاره‌سه‌ر ١٥٨٣٦ (٣١٠٧ هه‌ولێر، ٥١٠٩ سلێمانی، ٧٥٤٥ دهۆک، ٧٥ هه‌ڵه‌بجه) مردن ١٧٧٠ (٥٦٩ هه‌ولێر، ٨٩٨ سلێمانی، ٢٦٦ دهۆک ، ٣٧ هه‌ڵه‌بجه) بۆ زانیارى زیاتر سه‌ردانى داشبۆردى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان بکه‌ن له‌م لینکه (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/). وێڕاى ده‌ستخۆشى بۆ پزیشکان و کارمه‌ندانى ته‌ندروستى و هه‌موو تیمه‌کانى پزیشکى که له ئه‌رکدان، جارێکى تر داوا ده‌که‌ین هاووڵاتیان پابه‌ندبن به ڕێنماییه‌کانى ته‌ندروستى و دورکه‌وتنه‌وه له شوێنى قه‌ڵه‌بالغ و دانانى ماسک و ده‌ستکێش، وه له‌کاتى پێویستدا په‌یوه‌ندى بکه‌ن به هێڵى گه‌رمى ژماره (١٢٢). وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان ١ى تشرینى یه‌که‌م ٢٠٢٠
هاوڵاتى سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان له‌گه‌ڵ وه‌فدێکى هه‌رێمى کوردستان بۆ به‌شدارییکردن له پرسه‌ى شێخ سه‌باح ئه‌حمه‌د جابر سه‌باح، میرى کوێت سه‌ردانى ئه‌و وڵاته ده‌کات و هه‌ر ئه‌مڕۆش" به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆک کۆمارى عێراق له کوێت به‌شدارى پرسه‌که‌ى کردووه". نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان له په‌یامێکدا پرسه‌نامه‌یه‌کى ئاراسته‌ى شێخ نه‌واف ئه‌حمه‌د و بنه‌ماڵه‌که‌ى و گه‌لى کوێت کرد. رایگه‌یاند "به داخێکى زۆره‌وه هه‌واڵى کۆچى دوایى خوالێخۆشبوو شێخ سه‌باح ئه‌حمه‌د جابر سه‌باح میرى ده‌وڵه‌تى کوێتم پێگه‌یشت، به ناوى خۆم و گه‌لى هه‌رێمى کوردستانى عێراقه‌وه پرسه و سه‌ره‌خۆشیى دۆستانه له جه‌نابتان و له‌ڕێگه‌ى ئێوه‌یشه‌وه له خانه‌واده‌ى به‌ڕێزتان و سه‌رجه‌م گه‌لى کوێتى برا ده‌که‌م." هاوکات، ئه‌مڕۆ به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆک کۆمارى عێراق له کوێت به‌شدارى پرسه‌ى میرى کوێتى کرد و سه‌ره‌خۆشى خۆى بۆ نه‌واف ئه‌حمه‌د جابر سه‌باح راگه‌یاند. به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆک کۆماى عێراق رایگه‌یاند:" برایه‌کم له‌ده‌ستدا که بۆ ماوه‌یه‌کى زۆره به کاره مرۆڤایه‌تییه‌کانى و حه‌زه‌کانى بۆ نه‌هێشتنى جیاوازى به‌نێوبانگه."