هاوڵاتى سکرتێرى په‌رله‌مانى کوردستان ده‌ڵێت، له‌و دانیشتنه‌ى په‌رله‌مان که له‌سه‌ر داواى سه‌رۆکى حکومه‌ت سازده‌کرێت باسی پرساندن‌و سه‌ندنه‌وه‌ى متمانه ناکرێت. مونا قه‌ھوه‌چی، سکرتێرى په‌رله‌مانى کوردستان، به‌ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتى ڕاگه‌یاند:"به‌پێى ماده‌ى 66 له‌په‌یڕه‌وى ناوخۆى په‌رله‌مانى کوردستان، سه‌رۆکى حکومه‌ت ده‌توانێ داوا له‌په‌رله‌مان بکات بۆ بابه‌تێکى گشتى له‌گه‌ڵ په‌رله‌مانتاره‌کان و خه‌ڵکى کوردستان گفتوگۆ بکات، ئێمه‌ش دوێنێ له‌کۆبونه‌وه‌ى سه‌رۆکایه‌تیى په‌رله‌ماندا بڕیارماندا رۆژێک دیارى بکه‌ین بۆ ئاماده‌بونى سه‌رۆکى حکومه‌ت که خۆى داواى کردبوو". هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:" سه‌رۆکى حکومه‌ت بۆ گفتوگۆکردن له‌باره‌ى سێ پرس دێته په‌رله‌مان، ئه‌وانیش بریتین له‌په‌تاى کۆرۆناو په‌یوه‌ندیى ھه‌رێم‌و به‌غداو چاکسازیی، واتا وتارێک ده‌دات‌و گفتوگۆش ده‌کرێت، به‌ھیچ شێوه‌یه‌ک مافى پرساندن و لێسه‌ندنه‌وه‌ى متمانه‌ى تێدا نییه له‌سه‌رۆکى حکومه‌ت و بابه‌تێکى گشتى ده‌بێت که په‌رله‌مانتارانیش له‌چوارچێوه‌ى ئه‌و سى پرسه‌دا ده‌توانن گفتوگۆ بکه‌ن". بڕیاره رۆژى دووشه‌ممه‌ى هه‌فته‌ى داهاتوو، مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان ده‌چێته په‌رله‌مان و باسى ڤایرۆسى کۆرۆناو په‌یوه‌ندییه‌کانى هه‌رێم و عێراق و دۆخى دارایى ده‌کات.
ھاوڵاتی وەزارەتی بەرگری ئەرمینیا تورکیای تۆمەتبار کرد بە خستەنە خوارەوەی فرۆکەیەکی لە میانی گرنژەیەکانی نێوان ئەرمینیاو ئازەربایجان کە تورکیا دەستی تێوەرداوە. وەزارەتی بەرگری ئەرمینیا رایگەیاند ئەمڕۆ سێشەممە فڕۆکەیەکی جۆری ئیإ 16ی تورکی فڕۆکەیەکی ئەرمینی لە جۆری SU-25 بەرداوە خوارەوەو فڕۆکەوانەکە گیانی لە دەستداوە. وەزارەتی بەرگری ئەرمینیا رایگەیاند فڕۆکەکەی تورکیا لە بنکەیەکی سەربازی ئازەربایجان ھەستاوە و ئاسمانی ئەرمینیای بەزاندوە. دوای سێ ڕۆژ شەڕ و ئاڵۆزیی نێوان ئەرمینیا و ئازەربایجان، هەتا دێت زیاتر پەرە دەستێنێت و حکوومەتی ئەرمینیا بە بڵاوکردنەوەی ڕاگەیەندراوێک دەڵێت تورکیا ڕاستەوخۆ لە بەرەکانی شەڕ دایە و پشتیوانی ئازەربایجان دەکات. لە ڕۆژی یەکشەممەوە کە بە فەرمی شەڕی نێوان ئەرمینیا و ئازەربایجان لە ناوچەی قەرەباخ دەستی پێکردووە، هەتا ئێستا لە هەردوو لایەن ٩٥ کەس کوژراون زیاتر لە ١٥٠ کەسیش بریندار بوون. لە ڕاگەیەندراوێکدا کە دوێنێ حکومەتی ئەرمینیا بڵاوی کردووەتەوە، تورکیای بە دەستێوەردان و بەشداریی راستەوخۆ لە بەرەکانی شەڕ و پشتگیری لە ئازەربایجان تۆمەتبار کردووە. لە ڕاگەیەندراوەکەی ئەرمینیادا هاتووە "کارناسە سەربازییەکانی تورکیا شانبەشانی هێزەکانی کۆماری ئازەربایجان لەدژمان شەڕ دەکەن هاوکات چەکی تورکیا، فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و فڕۆکەی جەنگیش بەکار دەهێنن". بەپێی زانیارییەکانی ئاژانسی (ڕۆیتەرز) کۆماری ئازەربایجان ئەو زانیارییانەی ڕەتکردووەتەوە، بەڵام تا کاتی خستنەخواروەی فرۆکەکە تورکیا لەبارەی ئەو ڕاگەیەندراوەی ئەرمینیاوە هیچ کاردانەوەیەکی نەبووە. لە کاتێکدا شەڕی نێوان ئەرمینیا و ئازەربایجان قوووڵتر دەبێتەوە، لەسەر پێشنیاری وڵاتانی ڕۆژئاوا، ئەنجوومەنی ئاسایشی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان کۆبوونەوەیەکی نائاسایی لەبارەی ئەو شەڕە و پرس و کێشەی قەرەباخ ساز دەکات. ئەم شەڕ و ئاڵۆزییەی نێوان ئازەربایجان و ئەرمینیا دوای ئەوە سەری هەڵداوە کە ئازەربایجان باس لەوە دەکات ٢٠٪ی خاکەکەی یەک لەوان ناوچەی (ئاگۆرنۆ – قەرەباخ) و حەوت ناوچەی دیکە ماوەی سێ دەیەیە لەلایەن ئەرمینیاوە داگیرکراوە و ئەو ناوچانە دەبێ بگەڕێندرینەوە سەر خاکی ئازەربایجان
حكومەتی هەرێمی كوردستان، بڕی 20 ملیار دیناری تەرخانكرد بۆ دەستپێكردنەوە و تەواوكردنی پڕۆژەی وەستاوی شەقامی دووسایدی كەلار - دەربەندیخان ( كەلار-سلێمانی ) كە ماوەیەك بوو وەستابوو. بەپێی راگەیەنراوی حكومەتی هەرێمی كوردستان، ئەوە یەكێكە لە پڕۆژە گرنگەكانی دەڤەری گەرمیان و ئاسانكارییەكی زۆریش بۆ هاتووچۆی هاوڵاتییانی ئەو ناوچەیە دەكات. ساڵانێكی زۆرە رێگەی كەلار- دەربەندیخان بەهۆی خراپی رێگەیەوە زۆرترین رووداوی هاتووچۆی تێدا روودەدات و قوربانی لێدەكەوێتەوە.
وەزیری رۆشنبیری داوا لە داواكاری گشتی دەكات سكاڵا لەسەر حەمكۆ بجوڵێنرێت کە وکو ئەکتەری کۆمێدی نمایش دەکات، بە تۆمەتی "بێرێزیکردن" بەرامبەر بە مەزهەبی شیعە لە فیلمێککدا کە خۆی دەرھێنانی بۆی کردوە. حەمەی حەمە سەعید، وه‌زاره‌تی رۆشنبیری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، لە نوسراوێکدا کە سێشەممە بلاویکردۆتەوە داوا له‌داواكاری گشتی ده‌كات، سكاڵا له‌دژی هونه‌رمه‌ند "حه‌مكۆ" بجوڵێنێت، به‌و پێیه‌ی گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌و تێیدا "بێڕێزی به‌مه‌زهه‌بی شیعه ده‌كات". ئەکتەر و هونەرمەندی ناسراوى بواری کۆمیدیاى باشوورى كوردستان "حەمکۆ"، له پێگه‌ى تایبه‌تى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى ئینستاگرام، وێنه‌ى نوێترین به‌رهه‌مى بڵاو ده‌كاته‌وه كه پێكهاتووه له کورتە فیلمێك به ناوی "ووڵاتی پێشمەرگە". کورتە فیلمەکە بەناوی "وڵاتی پێشمەرگە"یە بیرۆکەی کورتە فیلمه‌كه حه‌مكۆ خۆیه‌تى، هەر خۆشى بەرهەمهێنەری فیلمەکە بووه. حەمکۆ وتویەتی فیلمە لە ساڵیادی ریفراندۆم‌و 16ی ئۆکتۆبەردا بلاودەکاتەوە کە دیارییەکە بۆ پێشمەرگەو خیزانی کوژراوەکان کە لە ڕووداوەکانی کۆتاییدا و لە شەڕی نێوان پێشمەرگە و حەشدی شەعبیدا گیانیان لەدەستداوە. حەمکۆ لە کورتە فیلمکەەدا ناوی عەلی لەسەر سەری نوسیوە کە کەسایەتیەکەی پیرۆزە لای شیعەکان. حەکمۆ پێشتریش سکاڵای یاسایی لەسەر تۆمارکراوە بەڵام لەسەر کاری ھونەری نەبووە. لە رۆژی ٢١ی مانگی ئەیلولی ٢٠١٩ حه‌مكۆ لەسەر سکاڵای کچێکی هاوڕێی خۆی دەستگیرکرا، بە تۆمەتی ئەوەی کە دەستدرێژیی سێکسیی کردووەتە سەری. حەمکۆ بە مادەی ٣٩٥ لە یاسای سزادانی عێراقی دەستگیرکراو دانیشی به تاوانه‌كه‌یدا نا. مادە یاساییه‌كه بۆ سزادانی کەسێکە کە تاوانی سێکسیی دژی کچێک کردووە، کە پێشتر بەڵێنی هاوسەرگیریی پێداوه.
ڕاگەیاندراوی (٢٤) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID19 ژمارە (٢١٦) ١. پشکنین: (٤٧٤٤ پشکنینی نوێ) (١٤٢٠ هەولێر) (٧٧٠ سلێمانی، ١٧٦ گەرمیان) (٢٣٣٨ دهۆك) (٤٠ هەڵەبجە) ٢. تووشبوو: (٦٧١ تووشبووی نوێ) (٢٢٩ هەولێر) (٩٠ سلێمانی، ٢٥ گەرمیان) (٣٠٢ دهۆك) (٢٥ هەڵەبجە) ٣. چاکبوون: (٤٦٧ چاکبوون) (١٩٧ هەولێر) (٢٧ سلێمانی، ٣٣ گەرمیان) (١٨٠ دهۆك) (٣٠ هەڵەبجە) ٤. مردن: (٣٢ مردن) (٣ هەولێر) (٩ سلێمانی، ١ گەرمیان، ٦ ڕاپەڕین) (١٠ دهۆك) (٣ هەڵەبجە) ئاماری گشتی: کەڕەنتین هاوڵاتی ٢١٨٧١ (٢١٨٧١ دەرچوو) پشکنین ٤٦١٧٣٨ (١٦٨٦٨٧ هەولێر، ١١٥٠٥٠ سلێمانی، ١٧٣٧٦٠ دهۆك، ٤٢٤١ هەڵەبجە) تووشبوون ٤٧١٣٧ (١٧٣٧٩ هەولێر، ١٦٠٣٥ سلێمانی، ١٢٠٦٢ دهۆك، ١٦٦١ هەڵەبجە) چاکبوون ٣٠١٧٥ (١٣٨٤٦ هەولێر، ١٠١٢٩ سلێمانی، ٤٦٥٣ دهۆك، ١٥٤٧ هەڵەبجە) لەژێر چارەسەر ١٥٢٣٧ (٢٩٧١ هەولێر، ٥٠٣٠ سلێمانی، ٧١٥٩ دهۆك، ٧٧ هەڵەبجە) مردن ١٧٢٥ (٥٦٢ هەولێر، ٨٧٦ سلێمانی، ٢٥٠ دهۆك ، ٣٧ هەڵەبجە) بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەن لەم لینکە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/). وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جارێکی تر داوا دەکەین هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و دەستکێش، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢). وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان ٢٩ی ئەیلول ٢٠٢٠
هاوڵاتى وه‌زیرى کاره‌باى حکومه‌تى هه‌رێم رایگه‌یاند:"له‌مانگى ئابدا توانیومانه 20 کاتژمێر کاره‌با بۆ هاوڵاتیان دابین بکه‌ن و له وه‌رزى زستاندا ده‌توانین 500 مێگاواتى تر بده‌ین". ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 29ى ئه‌یلولى 2020، که‌مال محه‌مه‌د، ده‌رباره‌ى کاره‌با له زستانى داهاتوودا، رایگه‌یاند:" ئومێدی ده‌که‌ین بتوانین له وه‌رزى زستان کێشه‌ى کاره‌با چاره‌سه‌ر بکه‌ین و 500 مێگاواتى تر زیاتر بکه‌ین، توانیمان رۆژانه 20 کاتژمێر کاره‌با دابین بکه‌ین بۆ هاوڵاتیان، چونکه نزیکه‌ى سێ هه‌زارو 200 مێگاوات کاره‌بامان هه‌بووه". به‌پێى وته‌کانى وه‌زیرى کاره‌با بێت له وه‌رزى زستاندا حوکمه‌تى هه‌رێم بڕى سێ هه‌زارو 700 مێگاوات کاره‌با بۆ هه‌رێم به‌رهه‌م ده‌هێنێت. که‌مال محه‌مه‌د، وه‌زیرى کاره‌باى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له کۆنگره‌یه‌کى رۆژنامه‌وانیدا تیشکى خسته سه‌ر پرۆژه نوێکانیان رایگه‌یاند:" وێستگه‌ى کاره‌باى ئازادى نوێ 11/33/132 که‌یڤى به‌تێچونى (14 ملیۆن و 770هه‌زار و 191) دۆلار؛ له‌لایه‌ن کۆمپانیای) بێست- Best) جێبه‌جێکراوه، ئه‌م وێستگه‌یه به‌ڤۆڵتیه‌ى 11/33/132 که‌یڤى به تواناى دو گۆڕه‌ر هه‌ر یه‌که‌یان 125 مێگا ڤۆڵت ئه‌مپێێ ( 2 x 125MVA ) کار ده‌کات". هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد، ئه‌و وێستگه‌یه به‌شێکى زۆرى کێشه‌ى کاره‌باى ناو سه‌نته‌رى شارى هه‌ولێر چاره‌سه‌ر ده‌کات. که‌مال محه‌مه‌د باسى له‌وه‌شکرد، به‌ستنه‌وه‌ى هێڵى پاڵه‌په‌ستۆ به‌رزى 132kv (ئازادى نوێ- رۆژئاواى هه‌ولێر) له‌پارێزگاى هه‌ولێر به‌سه‌رپه‌رشتى و به‌دواداچونى وه‌زاره‌تى کاره‌با و له‌لایه‌ن (کۆمپانیاى ماس) ه‌وه جێبه‌جێ کراوه به تێچوى 1 ملیۆن و 415 هه‌زار دۆلار، پرۆژه‌که پێکهاتوه له 18 تاوه‌ر و درێژى نزیکه‌ى 6 کیلۆمه‌تره. هاوکات، راشیگه‌یاند، ده‌ستپێکردنى پڕۆژه‌ى راکێشانى 2 فیده‌رى (33kv) به کێبڵى ژێر زه‌وى 2x400 ملم دو جا له وێستگه‌ى 132 KV) ) ئازادى نوێ بۆ وێستگه‌ى روناکی، به گوژمه‌ى 3ملیار و 23ملیۆن و 407هه‌زار دینار؛ له ماوه‌ى 120 ڕۆژدا له‌لایه‌ن کۆمپانیاى (شاندز) جێبه‌جێ ده‌کرێت، هه‌روه‌ها ده‌رهێنانى 14 فیده‌رى 11 که‌ى ڤى که به‌سێ قۆناغ جێبه‌جێ ده‌کرێت بۆ چاره‌سه‌رکردنى گرفته‌کانى ئازادى کۆن و وێستگه‌کانى نه‌سیج و گلگندو وێستگه‌ى باشور‌و وێستگه‌ى نه‌ورۆز، ئه‌مه وێڕاى ته‌نده‌رکردن بۆ گواستنه‌وه‌ى 5 فیده‌رى دیکه بۆ خستنه‌سه‌ر فیده‌ره‌کانى مۆبایلى ئازادى بۆ سه‌ر وێستگه‌ى ئازادى نوێ.
ئارا ئیبراهیم ده‌سته‌ى سه‌رۆکایه‌تى په‌رله‌مانى کوردستان واده‌ى ئاماده‌بوونى مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستانى له‌په‌رله‌مان دیاریکرد و وه‌ڵامى په‌رله‌مانتارانیش راسته‌وخۆ په‌خش ده‌کرێت و سه‌رۆکى فراکسیۆنى یه‌کێتى ده‌ڵێت:" به‌پێى رێکارى په‌یڕه‌وى سه‌رۆکى حکومه‌ت دێته په‌رله‌مان". ده‌سته‌ى سه‌رۆکایه‌تى په‌رله‌مانى کوردستان بڕیاریدا، رۆژى دووشه‌ممه 5ى تشرینى یه‌که‌مى 2020 مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان ده‌توانێت بچێته په‌رله‌مان و له دانیشتن ئاماده‌بێت. ده‌سته‌ى سه‌رۆکایه‌تى په‌رله‌مانى کوردستان بۆ ئاماده‌بونى مه‌سرور بارزانى له‌په‌رله‌مان ئه‌م پێشنیازانه‌ى خستوه‌ته‌ڕوو: - هه‌ر سه‌رۆک فراکسیۆنێک پێنج خوله‌ک قسه بکات. - له هه‌ر فراکسیۆنێک چه‌ند په‌رله‌مانتارێک دوو خوله‌ک قسه بکه‌ن و پرسیار له شانده‌که‌ى حکومه‌ت بکه‌ن. - دانیشتنه‌که‌ى په‌رله‌مانى کوردستان کراوه ده‌بێت و راسته‌وخۆ ده‌گوازرێته‌وه. سه‌رۆکى فراکسیۆنى یه‌کێتى له په‌رله‌مانى کوردستان ده‌ڵێت، هاتنى سه‌رۆکى حکومه‌ت بۆ په‌رله‌مان رێکارێکى په‌یڕه‌وییه. زیاد جه‌بار، سه‌رۆکى فراکسیۆنى یه‌کێتى له‌په‌رله‌مانى کوردستان له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت:" هاتنى سه‌رۆکى حکومه‌ت به‌پێى رێکارى په‌یڕه‌وى په‌رله‌مان بووه". هه‌روه‌ها وتیشى:" ئێمه پرسیارى خۆمان ده‌که‌ین و چاوه‌رێى وه‌ڵامى موقنیعى لێ ده‌که‌ین له‌سه‌ر ئه‌و دۆخه‌ى که هه‌یه به‌تایبه‌ت موچه‌و لێبیرینى موچه".
هاوڵاتى گه‌وره‌ترین حزبى ئۆپۆزسیۆنى تورکیا ده‌سه‌ڵاتى ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانى تۆمه‌تبار کرد به هه‌وڵى "ترساندنى" پارتى دیموکراتى گه‌لان (هه‌ده‌په) که پارتێکى کوردى ئۆپۆزسیۆنى تورکیایه. فایه‌ق ئۆزتراک، وته‌بێژى پارتى گه‌لى کۆماریى ئۆپۆزسیۆن رایگه‌یاند:" ده‌سه‌ڵاتى ئه‌ردۆغان ماوه‌ى 18 ساڵه فه‌رمانڕه‌وایى تورکیا ده‌که‌ن و هه‌ر شه‌ڕ و ئاژاوه‌یان بۆ وڵاته‌که هێناوه و ماندوو نه‌بوون له شه‌ڕکردن". هه‌روه‌ها ئۆزتراک راشیگه‌یاند:" شه‌ش ساڵ به‌سه‌ر رووداوه‌که‌ى کۆبانێ تێپه‌ڕده‌بێت، تازه‌به‌تازه ده‌سه‌ڵاتى ئه‌ردۆغان ئه‌و دۆسیه‌یه هه‌ڵده‌داته‌وه و له‌سه‌ر ئه‌و رووداوه 20 ئه‌ندامى لیژنه‌ى ناوه‌ندیى پارتى دیموکراتى گه‌لان (هه‌ده‌په) ده‌ستگیر ده‌کات و ده‌یه‌وێت به‌و کاره ترس له‌ناویاندا بڵاوبکاته‌وه". هاوکات، وته‌بێژى پارتى گه‌لى کۆماریى ئۆپۆزسیۆن به ده‌سه‌ڵاتى ئه‌ردۆغان ده‌ڵێت "ئه‌و شه‌ش ساڵه ئێوه له کوێ بوون، ئه‌ى دادگا و داواکارى گشتى و پۆلیس به‌ڵگه‌یان له‌ماوه‌ى ئه‌و شه‌ش ساڵه‌دا بۆچى کۆنه‌کردووه‌ته‌وه؟". ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له دواین کاری‌دا نزیکه‌ى چوار هه‌زار میلیشیاى چه‌کدارى سوڕى ره‌وانه‌ى ئازه‌ر باینجان کردووه بۆ شه‌ڕ کردن له‌گه‌ڵ ئه‌رمینا.
هاوڵاتى قوباد تاڵه‌بانى له‌باره‌ى کۆچى دوایى سه‌ڵاح کوێخا په‌یامێکى بڵاوکرده‌وه و رایگه‌یاند، ئه‌و ده‌سه‌ڵاته زۆره‌ى وه‌ک سه‌رپه‌رشتیارى ئیداره‌ى گه‌رمیان هه‌یبو، به‌کارى نه‌هێنا بۆ به‌هێزکردنى پێگه‌ى خۆى یان بۆ پڕکردنى گیرفانی. قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێم ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 29ى ئه‌یلولى 2020 ده‌شڵێت، "له دوا کۆنگره‌ى یه‌کێتی، له‌ناو گه‌رمییانیه‌کاندا ره‌نگه کاک سه‌ڵاح به‌هێزترین ئه‌ندامى کۆنگره بوبێت، که‌چى پاشه‌کشه‌ى کرد بۆ هه‌ندێک هه‌ڤاڵى تر تا گرژیى نه‌که‌وێته ناو کۆنگره‌وه". قوباد تاڵه‌بانی، جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێم، له په‌یامێکدا بڵاویکرده‌وه، "هه‌رکاتێک وشه‌ى جوامێر یان پیاوى مه‌ردم ده‌که‌وێته به‌ر گوێ، یه‌کسه‌ر کاک سه‌ڵاحى کوێخام دێته به‌رچاو، نمونه‌ى مه‌ردایه‌تى و مێرخاسى و په‌رۆشى بو بۆ خاک و نیشتمان، پێشمه‌رگه‌یه‌کى پارتیزان و دڵسۆز، ده‌وڵه‌تمه‌دار و به‌رپرسێکى ده‌ست و دامێن پاک و ره‌وشت به‌رز و به هه‌مو مانایه‌ک مه‌رد". هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌شکردوه، "سه‌ڵاح کوێخا وه‌کچۆن له سه‌رده‌مى شاخ و پێشمه‌رگایه‌تیدا مه‌رد و جوامێر بو، له قۆناغى پاش پێشمه‌رگایه‌تیشدا هه‌ر مه‌رد و جوامێر مایه‌وه، نه‌یهێشت پله و پۆست ناوى بزڕێنێت، ئه‌و ده‌سه‌ڵاته زۆره‌ى وه‌ک سه‌رپه‌رشتیارى ئیداره‌ى گه‌رمیان هه‌یبو، به‌کارى نه‌هێنا بۆ به‌هێزکردنى پێگه‌ى خۆى یان بۆ پڕکردنى گیرفانی". تاڵه‌بانى ئه‌وه ئاشکرا ده‌کات که "له دوا کۆنگره‌ى یه‌کێتی، له‌ناو گه‌رمییانیه‌کاندا ڕه‌نگه کاک سه‌ڵاح خۆشه‌ویسترین و به‌هێزترین ئه‌ندامى کۆنگره بوبێت، که‌چى پاشه‌کشه‌ى کرد بۆ هه‌ندێک هه‌ڤاڵى تر تا گرژى نه‌که‌وێته ناو کۆنگره‌وه". هاوکات، ئه‌وه‌شى رونیکردووه‌ته‌وه، "له ژیانمدا له که‌م شت په‌شیمانم، به‌ڵام هه‌ست ده‌که‌م غه‌درم له‌م پیاوه مه‌زنه کردن دو ساڵ بو داواى ده‌کرد خانه‌نشینى بکه‌م و هه‌ڤاڵێکى تر له شوێنه‌که‌ى ده‌ستبه‌کار بێت، به‌ڵام من لێى پاڕامه‌وه که له‌به‌ر هه‌ستیارى دۆخه‌که و ئه‌و هاوسه‌نگیه‌ى رایگرتبو و هه‌روه‌ها له‌به‌ر ئه‌و ڕێزه‌ى که له گه‌رمیان هه‌یبو به‌رده‌وام بێت له خزمه‌تکردنى گه‌رمیان، ساڵى رابردو به‌ڵێنم پێدا که یه‌کساڵى دیکه به‌رده‌وام بێت خانه‌نشینى ده‌که‌م، ئه‌وه‌بو سه‌ره‌تاى مانگى سێپته‌مبه‌رى ئه‌مساڵ خانه‌نشین کرا". قوباد تاڵه‌بانى ده‌شڵێت، "کوێخا جوامێره‌که‌ى گه‌رمیان دو ساڵ ته‌نیا له‌به‌ر خاترى من و هه‌ستکردن به به‌رپرسیارێتی، ویست و خواستى خۆى و هاوسه‌ره به‌ڕێزه‌که‌ى مامۆستا هیامى به‌لاوه‌نا و له پۆسته‌که‌ى به‌رده‌وام بو". جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێم، ئه‌وه دووپاتده‌کاته‌وه که ، "ئێستا په‌شیمانم و هه‌ست ئه‌که‌م غه‌درم له خۆى و مامۆستا هیامى هاوسه‌رى کرد که به پێداگرییه‌کانم نه‌مهێشت لانیکه‌م دو ساڵ به ئارامى و دور له فشارى به‌رپرسیارێتى پێکه‌وه بژین، زۆر دڵگرانم که نه‌یتوانى یه‌ک رۆژ چێژ له ژیانى خانه‌نشینى ببینێت، چونکه هه‌رکه خانه‌نشین بو توشى په‌تاى کۆرۆنا بو، لێره‌دا هیچم نییه بیڵێم جگه له‌وه‌ى زۆر داواى لێبوردن بکه‌م له مامۆستا هیام".
هاوڵاتى سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان له‌گه‌ڵ وه‌زیرى به‌رگرى ئیتاڵیا کۆبوویه‌وه‌و جه‌ختیان له گرنگى و پێویستیى به‌رده‌وامیى کارى هاوبه‌ش و ئه‌رکى هاوپه‌یمانیى نێوده‌وڵه‌تیى دژى داعش له عێراق کرده‌وه. سه‌رله‌به‌یانیى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 29ى ئه‌یلول2020 نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان، پێشوازى له لۆرێنزۆ گوێرینى، وه‌زیرى به‌رگریى ئیتالیا و شاندێکى یاوه‌رى کرد. له کۆبوونه‌یه‌کدا دۆخى ئه‌منیى عێراق و هه‌ڕه‌شه‌ى گرووپه چه‌کداره‌کان له نێرده دیپلۆماسییه‌کان و هێزه‌کانى هاوپه‌یمانیى نێوده‌وڵه‌تیى دژى داعش له عێراق و هه‌ڕه‌شه و جموجووڵه‌کانى داعش تاوتوێ کرا. هه‌ردوولا جه‌ختیان له گرنگى و پێویستیى به‌رده‌وامیى کارى هاوبه‌ش و ئه‌رکى هاوپه‌یمانیى نێوده‌وڵه‌تیى دژى داعش له عێراق کرده‌وه تا دڵنیابوونه‌وه له له‌ناوچوونى یه‌کجاره‌کیى داعش. هاوڕا بوون که هێشتا عێراق و هه‌رێمى کوردستان پێویستیان به هاوکارى و پشتگیریى هاوپه‌یمانیى نێوده‌وڵه‌تى هه‌یه و له‌مباریه‌وه وه‌زیرى به‌رگریى ئیتالیا به‌رده‌وامیى پشتگیرى و هاوکاریى وڵاته‌که‌ى بۆ هه‌رێمى کوردستان دووپات کرده‌وه. هه‌روه‌ها نێچیرڤان بارزانى، سوپاس و پێزانینى هه‌رێمى کوردستانى بۆ ئیتالیا دووپات کرده‌وه که له چوارچێوه‌ى هاوپه‌یمانیى نێوده‌وڵه‌تیدا هاوکاریى سه‌ربازى و مرۆیى پێشکه‌ش به هه‌رێمى کوردستان و عێراق کردووه، هه‌روه‌ها سوپاسى په‌رله‌مانى ئیتالیاى کرد که ڕه‌زامه‌ندیى له‌سه‌ر به‌رده‌وامیى ئه‌رکى هێزه ئیتاڵییه‌کان له عێراق و هه‌رێمى کوردستان دا و سڵاوى بۆ یه‌که به‌یه‌که‌ى سه‌ربازانى ئیتالیا له هه‌رێمى کوردستان نارد. هاوکات، نێچیرڤان بارزانى دووپاتى کرده‌وه که هه‌رێمى کوردستان به نیگه‌رانییه‌وه له پێشهاته ئه‌منییه‌کانى عێراق و هه‌ڕه‌شه‌ى گرووپه چه‌کداره‌کان له نێرده دیپلۆماتییه‌کان ده‌ڕوانێت و وتى: “ئه‌رکى نێرده دیپلۆماتییه‌کان و هاوپه‌یمانیى نێوده‌وڵه‌تى عێراق گرنگ و پێویسته و بۆ هاوکارى و پشتگیرییه له عێراق و ده‌بێت سه‌لامه‌تى و ئاسایشیان بپارێزرێت، هه‌رێمى کوردستانیش هه‌موو پشتگیرییه‌ک له هه‌نگاو و ڕێکاره‌کانى سه‌رۆک وه‌زیران به‌ڕێز مسته‌فا کازمى بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى هه‌ڕه‌شه‌کان ده‌کات”. دوایین پێشهاته‌کانى بڵاوبوونه‌وه‌ى په‌تاى ڤایرۆسى کۆرۆنا و سوودوه‌گرتن له ئه‌زموونى ئیتالیا له‌مباره‌یه‌وه و چه‌ند پرسێکى دیکه‌ى جێى بایه‌خى هاوبه‌ش، به‌شێکى دیکه‌ى کۆبوونه‌وه‌که بوون که وه‌زیرى کاروبارى پێشمه‌رگه ئاماده‌ى بوو.
ھاوڵاتی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) ئێسک و پروسکی جەستەی ئەو سەربازانەی سوریا رادەستی رژێم دەکه‌نەوە کە لە 2014 لەلایەن رێکخراوی «دەوڵەتی ئیسلامی» (داعش)ەوە کوژران. پاشماوەکان لەدوو گۆڕی بەکۆمەڵدا نێژرابوون کە بەمدواییانە لەپارێزگای رەققە دۆزرانه‌وه. هێزە ئەمنییە خۆجێیە کوردییەکان (ئاسایش) بەیارمەتی دانیشتوانی گوندی فەرحانیە لە عەین عیسا ئەم گۆڕانەیان دۆزییەوە. تائێستا زیاد لە (30) جەستەیان دەرهێناوەتەوە لەو دوو گۆڕەدا. هەفتەی رابردوو ئەندامانی تیمی فریاگوزاریی ئەنجومەنی مەدەنی رەققە گۆڕێکی بەکۆمەڵیان هەڵدایەوە کەتیایدا ئەو سەربازە سورییانە نێژراون کە لەلایەن داعشەوە لە 2014 کوژران. هەروەها ئاژانسی هاواری رۆژاڤا ڤیدیۆکەی بڵاوکردەوە. سەربازانی سوریا کە سەر بەلیوای (93) بوون لەبنکەی فیرقەی (17) کوژران لەناوچەکە، هەرچەندە خۆیان راده‌ستی داعش کردبوو دوای ئابڵوقه‌دانێکی دوورودرێژ. مەدەنییەکانی ناوچەکە جەستەکانیان ناشت وەک رێزێک بۆ پیرۆزی جەستەی مردوو. دوور لەچاوی ئەندامانی داعش ئەمەیان ئەنجامدا بۆ خۆلادان لەسزا. هەرکە پرۆسەی هەڵدانەوەکە دەستیپێکرد، نوسینگەی پەیوەندیە جەماوەریەکانی هەسەدە، پەیوەندییان کرد بەهێزەکانی رژێمەوە کە لەو ناوچەیە جێگیرن نزیک بە عەین عیسا تا رادەستکردنەوەی جەستەکان رێکبخەن. ئاسایش و هەسەدە بەمدواییانە هەوڵەکانیان برەوپێداوە بۆ بەدواکەوتنی شانە نوستووەکانی داعش، هەموو ئاسەوارەکانی وێرانکاریی کاتی شەڕی گروپەکە لادەبەن و بەدوای گۆڕە بەکۆمەڵەکاندا دەگەڕێن. لەهەمووی گرنگتر، چەندین چالاکی کۆمەڵایەتی رێکدەخەن بۆ دانیشتوانی ناوچەکە تا لەکاریگەریی دەروونی و کۆمەڵایەتی دەسەڵاتی داعش رزگاریان ببێت، بەتایبەتی چونکە رەققە بنکەی تایبەتی گروپەکە بوو لەکاتی ترۆپکی دەسەڵاتیدا. عەمار ساڵح، چالاکوانی کۆمەڵایەتی وتی «گۆڕە تازە دۆزراوەکان بەڵگەی زیاترن لەسەر ئایدۆلۆژیا تاوانکارییه‌که‌ی داعش، چونکە سەربازەکان لەسێدارەدران لەکاتێکدا بێ چەک بوون دوای پچڕانی پەیوەندییان بەفەرماندەکەیانەوەو هەڵاتنی ئەو ئەفسەرانەی لەگەڵیان بوون». به‌ئاماژه‌کردنی بە رەتکردنەوەی کرده‌وه‌کانی داعش، وتی لەوکاتەدا پەیوەندی نێوان خەڵکی رەققەو سەربازانی رژێم دوژمنکارانە بووە، «بەڵام دانیشتوان جەستەی سەربازە کوژراوەکانیان ناشت، سەرەڕای ئەو مەترسیەی رووبه‌ڕووی ده‌بوونه‌وه«. وتی «دانشیتوانی ناوچەکە ئەو گروپە رەتدەکەنەوەو هاوکاریی چڕیان هەیە لەگەڵ هەسەدە بۆ ئاشکراکردنی شانە نوستووەکان و هاوکارەکانی داعش». رۆژنامەوانێکی سوری، محەمەد عەبدوڵا وتی «بەم دوو گۆڕە بەکۆمەڵە تازە دۆزراوەیه، ژمارەی گۆڕە بەکۆمەڵە دۆزراوەکان تائێستا گەیشتوونەتە (29). هەروەها وتیشی دەخەمڵێنرێت که لانیکەم شەش هەزارو (40) جەستە لەم گۆڕە بەکۆمەڵانەدا بن. وتیشی ئاستەنگی دەستنیشانکردنی ناسنامەی جەستەکان گەورەیەو ئاماژەیکرد بەوەی تەنیا (700) جەستە تا ئەمڕۆ دەستنیشانکراون لەبەر سەختی ئەنجامدانی پشکنینی دی ئێن ئەی لەسەر جەستەکان و ئەندامانی خێزانی قوربانیان. هه‌روه‌ها وتی دۆزینەوەی ناسنامەی سەربازانی کوژراوی سوریا ئاستەنگێکی کەمترە، چونکە دواتر دەتوانرێت پشکنینیان بۆ بکرێت لە تۆماری سەربازانی ونبووی رژێمی سوریادا.
ھاوڵاتی زەینەب جەلالیان، ژنە سیاسی و چالاکوانی رۆژھەڵاتی کوردستان ماوەی (12) ساڵە لەزیندانەکانی ئێران لەدۆخیکی تەندروستی خراپ‌دا ژیان دەگوزەرێنێ. لەچەند مانگی رابردوودا لەزیندان تووشی کۆرۆنا بوو، ئەمە جگە لەوەی دۆخی تەندروستی پێشتریش ناجێگیر بووە. زەینەب جەلالیان، (37) ساڵ تەمەن لە 2008 بەتۆمەتی هاوکاریکردن لەیەکێک لەحزبە کوردییەکان دەستبەسەر کرا، سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێنرا، بەڵام دواتر سزاکەی گۆڕدرا بۆ زیندانی هەتاهەتایی. زەینەب جەلالیان بەندکراوی سیاسی کورد لەچەندین زیندانی ئێران جێگۆڕکێ بەشوێنەکەی کراوە، دوای سێ مانگ راگیران لەبەندیخانەی ناوەندیی کرمان، بۆ جارێکی دیکە گەڕێندرایەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندیی کرماشان لەڕۆژی پێنجشەممە (٢٤ی ئەیلولی ٢٠٢٠). ئەو بەندکراوە سیاسییە رۆژی ٢٨ی نیسان تووشی پەتای کۆرۆنا بوو، دوای دوو مانگ بۆ بەندیخانەی ناوەندیی کرمان گوازرایەوە. زەینەب جەلالیان لەکاتی دەستبەسەرکرانەوە لەساڵی 2008، لەبەندیخانەی دیزڵاوای کرماشان‌دا راگیرا بۆ ماوەی پینج مانگ، دواتر گواسترایەوە بۆ گرتووخانەی ئێڤین لەتاران. ئەم بەندکراوە سیاسییە کوردە کە لەنێوان بەندکراوانی سیاسیی ژن لەئێراندا قورسترین حوکمی بەسەردا سەپاوە، پاش هەوڵ و ماندوبوونێکی زۆری بنەماڵەکەی گواسترایەوە بۆ بەندیخانەی خۆی لەکرماشان و لەوکاتەوە لەو بەندیخانەیە راگیرابوو لەبەھاری ئەمساڵدا بۆ بەندیخانەی کرمان گوازرایەوە. ھەفتەی رابردوو بۆ جارێکی دیکە بۆ بەندیخانەی ناوەندیی کرماشان گوازراوەتەوە. زەینەب لەدایکببووی ساڵی 1983یە لەگوندی دەمقشلاقی سەر بەشاری ماکۆی رۆژهەڵاتی کوردستان. جەلالیان لە 2008 لەڕێگای نێوان کرماشان و سنەدا لەبازگەی بازڕەسی قازانچی نزیک شاری کامیاران لەناو ئۆتۆمبێلێکدا لەلایەن چەند پۆلیسێکی جل مەدەنی چەکدارەوە دەستبەسەر کرا. بەوتەی شایەدان چەند پیاوێکی چەکدار ئۆتۆمبێلەکەیان دەورپێچکردووەو زەینەبیان بەزەبری لێدان لەئۆتۆمبێلەکە ھێناوەتە خوارەوەو خستویانەتە ناو سندو‌قی ئۆتۆمبێلێکی ترەوە. زەینەب جەلالیان دوابەدوای دەستبەسەرکردنی رەوانەی گرتووخانەی ئیدارەی ئیتڵا‌عاتی شاری کرماشان ناسراو بەزیندانی مەیدانی نەفت کرا. رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ دەڵێن، لەم زیندانەدا زۆر ئەشکەنجەو ئازاری بینیوە، لەدوای دەستبەسەرکردنیشی کەسوکاری لەوردەکاریی تۆمەتەکانی سەری بێئاگابوون. ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ زەینەب جەلالیان بریتین لە: ١-چالاکی چەکداریی دژ بەکۆماری ئیسلامی ئێران. ٢-بەشداربوون لە پژاک. ٣-هەڵگرتنی چەک و کەرەستەی سەربازیی. ٤- چالاکی و پڕوپاگەندە بۆ گروپەکانی دژ بەکۆماری ئیسلامی ئێران. لەدادگادا تۆمەتی دژایەتیکردنی خودا دراوەتە پاڵی و سەرەتا سزای لەسێدارەدان سەپێنراوە بەسەریدا، بەڵام لەئەنجامی فشاری رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و کەمپینە نێودەوڵەتییەکان ئەم سزایە گۆڕدرا بەسزای زیندانی هەتاهەتایی. پارێزەرەکانی چەندین جار وتوویانە رەوشی تەندروستی زەینەب جەلالیان باش نییەو لەئەنجامی (12) ساڵ زیندانیدا زۆر کێشەی تەندروستی بۆ دروستبووە، بەتایبەت چاوەکانی و گورچیلەکانی زۆر ئەزیەتی دەدەن. ھەروەھا لەئەنجامی مانگرتنی درێژ لەخواردندا کێشەی تری تەندروستیشی بۆ دروستبووە، بەڵام بەرپرسانی زیندان رێگەنادەن زەینەب جەلالیان بچێتە نەخۆشخانە. ژنە زیندانی سیاسیی کورد، زەینەب جەلالیان لەھاوینی ئەمساڵدا پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لەگەڵ بنەماڵەکەی کردووەو باسی لەوە کردووە کە لەدۆخێکی سەخت و لەژووری تاکەکەسی زیندانی کرمان رادەگیردرێت، ئەوەش لەکاتێکدا بوو کەھێشتا نەگەڕێنرابووەوە بۆ کرماشان. زەینەب جەلالیان لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا هەروەها، ئاماژەی بەوەداوە کەکاربەدەستانی زیندان رایانگەیاندووە؛ ئەگەر خەرجی گواستنەوەکە خۆی لەئەستۆی بگرێت، دەیبەنەوە بۆ زیندانی شاری (خۆی) لەپارێزگای ئورمیە، بەڵام هێشتا ئەمە جێبەجێی نەکراوە. بەپێی رێکخراوەکانی مافی مرۆڤی رۆژھەڵاتی کوردستان، پەیوەندییە تەلەفۆنییەکانی زەینەب چەند هەفتە جارێک و بەئامادەبوونی دوو کارمەندی ئەمنیی زیندانەکە دەکرێت و رێگەی پێ‌نادرێت بەزمانی کوردی قسە بکات و ناچاردەکرێت بەزمانی فارسی لەگەڵ باوک و دایکی قسە بکات کە بەسەختی لەو زمانە تێدەگەن. هەریەک لەکۆمەڵگای ژنانی رۆژهەڵاتی کوردستان (کەژار) و کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان ( کەنەکە) داوایان کردبوو هەرچی زووە دەبێت زەینەب جەلالیان و زیندانیانی سیاسی لەگرتووخانەکانی ئێران ئازاد بکرێن. زەینەب جەلالیان ژنە زیندانی سیاسیی کورد کەماوەی (١2) ساڵە لەگرتووخانەدایە، ئەو ماوە درێژەی زیندان ئەشکەنجەی دەروونی و جەستەی زیندان کاریگەریی زۆری لەتەندروستی کردووە. دوای ئەوەی بڵاوبووەوە کە زەینەب جەلالیان تووشی پەتای کۆرۆنا بووە، لەژێر فشاری رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و کۆمەڵگای مەدەنی لەژێر رێوشوێنێکی توندی ئەمنی و دەستبەستراوی گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانەی دەرەوەی گرتووخانەکە، سەرەڕای ئەوەی کەپزیشکەکان پشکنینان بۆ ئەنجامدابوو داوایان کردبوو لەژێر چاودێری وردی پزیشکیدابێت، بەڵام جارێکی تر گەڕێندرایەوە گرتووخانە.
ھاوڵاتی قادسیەکەی سەددام بۆ قەسری شیرین دوای رووخانی محەمەدڕەزا پەهلەوی دوایین پاشای ئێران و بەدەستەوەگرتنی دەسەڵات لەلایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بە رێبەرایەتی روحەڵڵا خومەینی لەساڵی (1979) سەددام حسێن سەرۆکی رژێمی بەعسی عێراق لەوتارێکی ئاگرین لەبەردەم ئەنجومەنی شۆڕشدا رایگەیاند؛ ئێران بووەتە مەترسییەکی گەورە بۆ عێراق و عەرەب و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆیە دەبێت گورزێکی لێبدەین کە لەبیری نەکەن و ئەو خاکەی داگیریان کردووە لەچنگیان دەریبهێنین و لەماوەیەکی کەمدا کۆتایی بەو داگیرکاری و سەرەڕۆییە بهێنین، ئەمەش هەشت ساڵ جەنگ و ماڵوێرانیی بۆ کورد لەڕۆژهەڵات و باشوری کوردستان و بەشەکانی دیکەی ئەو دوو وڵاتە لێکەوتەوەو زیانە مادییەکانی هەردوولای جەنگەکە بەزیاتر لەترلیۆنێک دۆلار خەمڵێنراوە. قادسیەی سەددام و بەرگریی پیرۆزی ئێران سەددام حسێن لەساڵی (1979) داوای کۆنتڕۆڵکردنی رووباری شەتولعەرەب (ئەروەند)و سێ دورگەی (ئەبو مو‌سا، تۆنبی گەورە و تۆنبی بچوک)ی لەکەنداو دەکرد کە لەساڵی (1971) دوای رێککەوتنی بەریتانیاو ئێران ئەو دورگانە بەڕەسمی ببوون بەبەشێک لەئێران و سەددام حسێن بەبەردەوامی هەوڵی دەدا وڵاتانی عەرەبی کەنداو دژی ئێران هان بدات و ئەمەشی وەک جەنگی قادسیەی نێوان خولەفای راشیدین لەدژی لەشکری ئێران لەساڵی (636) میلادی وەسف دەکرد لەبەرامبەردا روحەڵڵا خومەینی، رێبەری ئەوکاتی کۆماری ئیسلامی ئێران رایگەیاند؛ جەنگ لەدژی سەددام حسێن و رژێمی بەعسی عێراق بەرگرییەکی پیرۆزەو ئەو جەنگەش کە هەشت ساڵی خایاند بەبەرگریی پیرۆز لەئێران یادی دەکرێتەوە. لەبەڵگەنامەیەکی نهێنیدا کە تایبەتە بەدانیشتنەکانی سەرکردەکانی بەعس بۆ هێرشکردنە سەر ئێران و دەست دەزگای هەواڵگریی ئەمەریکا کەوتووەو بڵاوکراوەتەوە سەددام حسێن لەیەکەێک لەکۆبوونەوەکاندا بە عەدنان خەیروڵڵا-ی وەزیری بەرگریی وڵاتەکەی دەڵێت ئەگەر سبەینێ قەسری شیرین لەکرماشان بگرین چی روودەدات کە خەیروڵڵا لەوەڵامدا دەڵێت هیچ و ئەمەش بەڵگەیەکە کە سەددام زۆر بۆی گرنگ بووە ئەو بەشە لەڕۆژهەڵاتی کوردستان کە دەکەوێتە رۆژئاوای ئێران داگیربکات. ئەو کاتە زۆربەی ئەندامانی سەرکردایەتی حزبی بەعس جەختیان لەوە کردووەتەوە کەئێران بەرگەی سێ رۆژ جەنگ ناگرێت و عێراق سەرکەوتن بەدەست دەهێنێت. شەڕ لەسەر بوکی کرماشان بەپێی هەندێک سەرچاوەی مێژوویی هاوچەرخ لەئێران جەنگی راستەقینەی عێراق دژی ئێران لەناوچەی قەسری شیرین لەپارێزگای کرماشان لەڕۆژهەڵاتی کوردستانەوە دەستیپێکردووەو بەبڕیاری ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی هەر لەو شوێنەش کۆتایی هاتووەو رژێمی بەعس لە رێککەوتی (22/8/1980) لەڕێگەی تۆپ و تانکەوە هێرش دەکاتەسەر ئەو ناوچەیەو بەڕۆژێک (160) هەزار هەکتار زەوی کشتوکاڵی و دارستانی تایبەت بەخورما-ی سوتاندووە و توانیویەتی لەماوەیەکی کەمدا (50) کیلۆمەتر بەرەو تاران پێشڕەویی بکات و ئەمەش بووەتە هۆی ئەوەی (100) هەزار کەسی دانیشتوی ئەو ناوچانەش بەناچاری ماڵ و حاڵی خۆیان جێبهێڵن. تاریق عەزیر بیانوی جەنگێکی گەورە لەیادی (40) ساڵەی دەستپێکی جەنگی ئێران و عێراق رۆژنامەی (ئێعتیماد) کە نزیکە لەریفۆرمخوازنی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە، بەناونیشانی (بیانوی عێراق بۆ جەنگ لەدژی ئێران) نووسیویەتی: ئەو جەنگە کە بەدرێژخایەنترین جەنگی سەدەی بیستەم لەدوای جەنگی ڤێتنام لەقەڵەمدەدرێت، بیانوی رژێمی بەعس و سەددام حسێن وەک سەرۆکی حزبی بەعس بۆ دەستپێکردنی ئەو جەنگە لەدژی کۆماری ئیسلامی ئێران ئەوەبوو کە هەوڵدراوە تاریق عەزیز، ئەندامی ئەنجومەنی فەرماندەیی و جێگری سەرۆک وەزیرانی عێراق لەلایەن ئێرانەوە تیرۆربکرێت و سەددام وتی «هەر دەستێک دەست بۆ تاریق بەرێت دەیبڕین»، ئەمە سەرەتای بیانویەک بوو بەڵام لەڕاستیدا حزبی بەعس پارێزگای خوزستان-ی ئێرانی بەبەشێک لەوڵاتەکەی دەزانی و دەیویست شکستی رێککەوتنی جەزائیر لەساڵی (1975) کە لەگەڵ شای ئەوکاتی ئێران واژۆ کرابوو قەرەبوو بکاتەوەو لەو چوارچێوەیەشدا عێراق دوای (637) جار بەزاندنی سنوری ئێران، لە (22/9/1980) لەڕێگەی زیاتر لە (100) فڕۆکەی جەنگییەوە (10) فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی و ناوخۆیی ئێرانی بۆردومان کرد‌و جەنگێکی بەرفراوانی دەستپێکرد کە هەشت ساڵی خایاند و ئەنجامەکەشی گەڕانەوە بوو بۆ خاڵی دەستپێکی ئەو جەنگە. کورد لەبەرداشی ئێران و عێراق ساڵی (1975) زۆربەی سەرکردایەتی‌و هێزە چەکدارەکانی پارتی بەهۆی رێککەوتنی نێوان سەددام حسێن، جێگری سەرۆکی ئەوکاتی عێراق و محەمەد رەزا پەهلەوی، شای ئەو سەردەمەی ئێران ناچاربوون لەشاری کەرەج-ی نزیک تاران-ی پایتەختی ئەو وڵاتەو چەند شارێکی دیکە نیشتەجێ بکرێن و دوای رووخانی سیستمی پاشایەتی لەساڵی (1978)و هاتنەسەرکاری کۆماری ئیسلامی ئێران، داوایان لێ‌کرا دژی لایەنە کوردەکانی رۆژهەڵات بۆ پشتیوانی لەکۆماری ئیسلامی ئێران هاوشانی سەربازە ئێرانییەکان بجەنگن و ئەمەش بووەهۆی ئەوەی بەریەککەوتن و پێکدادانی سەربازیی لەنێوان قیادە موەقەتەی سەر بەپارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق و هێزەکانی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران رووبدات و لەبەرامبەردا رژێمی سەددام حسێن هاوکاریی هێزە کوردییەکانی نەیاری ئێرانی دەکردو یەکێتی نیشتیمانی کوردستانی عێراقیشی بەوە تۆمەتبار دەکرد کەچاوساغیی بۆ سەربازەکانی ئێران دەکات و کورد لەباشورو رۆژهەڵاتی کوردستان کەوتبووە بەرداشی جەنگی نێوان عێراق و ئێرانەوەو زیانی گیانی و ماددیی زۆر بەو ناوچانە گەیشت کەکوردی تێدا دەژیا. جەنگێک لەئاسمان دەستیپێکردو لەزەوی کۆتایی هات ئێران و عێراق لەئاسمان و زەوی و دەریا گەورەترین جەنگی سەدەی بیستەمیان بە فڕۆکەی روسی و ئەمریکی دەستپێکردو لەقۆناغی یەکەمدا رژێمی سەددام حسێن بەگورزێکی ئاسمانی توانی ئێران تووشی شۆک بکات و ئەویش لەڕێککەوتی (22/9/1980)و کاتژمێر (13:00) بەبۆردومانکردنی (10) فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی و سەربازیی ناوخۆی ئێران لەلایەن (104) فرۆکەی جەنگیی عێراقەوە، کەئەمەش وای کرد ئەو رۆژە ئێران کاردانەوەیەکی بەپەلە بنوێنێت و بنکەی ئاسمانی شوعەیبیە و بنکەیەکی سەربازیی دیکە لەناسریە بەفرۆکەی جەنگی بۆردومان بکات و بۆ رۆژی دواتر لەڕێگەی (140) فڕۆکەی جەنگییەوە کەزۆربەیان لەجۆری (ئیف-4)ی ئەمریکی کە بەفانتۆم دەناسرێن فڕۆکەخانەکانی عێراق لە (سلێمانی، موسڵ، ئەلرەشید، بەغداد، شوعەیبیە، ناسریە، ئۆمولقەسر، ئەلبەکر) بکاتە ئامانج و شەڕێکی تەواوەتی لەنێوان ئەو دوو وڵاتەدا دەست پێ‌بکات. عێراق دوای بۆردومانی زۆربەی فڕۆکەخانەکانی ئێران بەهێزی پیادەکەی (50) کیلۆمەتر لە قەسری شیرین پێشڕەوی کرد‌و ئێران دوای ساڵێک توانی ئەو ناوچەیە بۆ جاری یەکەم ئازادبکات‌و دواتر عێراق ئەو ناوچەیەی لە رێگەی موجاهیدینی خەلقی ئێرانەوە جارێکی دیکە داگیرکردەوەو هەر ئەمەش وایکرد ئەو ناوچەیە لە رۆژهەڵاتی کوردستان بەتایبەت شاری قەسری شیرین بەتەواوەتی وێران ببێت و ئێستاش دوای تێپەڕینی زیاتر لە (30) ساڵ بەسەر ئازادکردنی تەنها یەک لەسەر پێنجی دانیشتوانی ئەوکات کەژمارەیان (100) هەزار کەس بووە روویان لەشارەکەیان کردووەتەوە. عێراق سوپایەکی پڕچەک لەکاتی دەستپێکی جەنگ بەفەرمانی سەددام حسێن، عێراق بە (366) فرۆکەی جەنگیی (میگ) و (سۆخۆ) و (تۆپۆلۆڤ) روسی و (میراژ)ی فەڕەنسی و (400) هێلیکۆپتەرو (872) فڕۆکەوانی جەنگی و (420) هەزار سەربازی پیادەو حەوت هەزار هێزی دەریایی و (25) هەزار سەرباز لەهێزەکانی ئاسمانی و شەش هەزارو (200) تانک و زرێپۆش و هەزارو (500) تۆپهاوێژی زەومینی و (400) تۆپهاوێژی ئاسمانیی، جەنگی لەدژی ئێران دەستپێکردو توانی لەدوو ساڵی یەکەمدا دەستێکی باڵا‌و سەرکەوتوو لەجەنگدا بەدەست بهێنێت. بەپێی زۆربەی سەرچاوە سەربازییەکان (85%)ی چەک و کەرەستەی سەربازیی عێراق لەلایەن سۆڤیەتەوە دابین دەکراو دوای سۆڤیەتیش هەریەکە لە(فەڕەنسا، چیکۆسلۆڤاکیا-ی پێشوو، سوید، بەڕازیل) دواتریش ئەمریکا بەشێک لەچەک و کەرەستەی جەنگیی لەدژی ئێران بۆ عێراق رەوانە دەکرد. بەپێی سەرچاوەکانی ئێران ئەوکاتە وڵاتەکە خاوەنی (655) هەزار سەربازی پیادە، هەزارو (50) تانک و زرێپۆش، چوار کەشتی گواستنەوە، (600) تۆپهاوێژ، (300) هێلیکۆپتەرو (209) فڕۆکەی جەنگی لەجۆری (ئێف-4) و (ئێف-5) و (ئێف-14)ی ئەمریکی بووە و بەوتەی بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی، ئەوان لەشەڕێکی نابەرابەردابوون. سۆڤیەت و ئەمریکا ئاگری جەنگی ئێران و عێراق خۆش دەکەن یەکێتی سۆڤیەت کە ئەوکات دووەم زلهێزی جیهان بوو، لەساڵی (1980) فرۆشتنی چەکی بەئێران و عێراق راگرت بەڵام دوای دوو ساڵ بەنهێنی چەک رەوانەی عێراق دەکات و دواتر ئەمریکا کە بە یەکەم زلهێزی جیهان لەقەڵەم دەدرێت لەساڵی (1982)و بە رێککەوتنی نهێنی و ژێربەژێر چەک و کەرەستەی سەربازیی بەکۆماری ئیسلامی ئێران دەفرۆشێت و دوای ئەوەی ناکۆکیی لەنێوان واشنتۆن و تاران‌دا قوڵ دەبێتەوە، ئەمریکا لەکۆتاییەکانی جەنگی نێوان عێراق و ئێران‌دا هێرش دەکاتەسەر بنکەکانی ئێران لەکەنداو، هەریەکە لەوڵاتانی (کۆریای باکور، سوریا، لیبیا) چەک و کەرەستەی سەربازیی بەئێران دەفرۆشن کە ئەوانیش لەبنەڕەتدا ئەو چەکانەیان لەسۆڤیەتەوە وەرگرتووە. ئێران بڕیارنامەکانی ئەنجومەنی ئاسایشی رەت دەکردەوە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لەماوەی هەشت ساڵی ئەو جەنگەدا هەشت بڕیارنامەی دەرکرد کە حەوتیان لەلایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە رەتکرانەوەو تاران تەنها بەبڕیارنامەی ژمارە (598)ی ئەنجومەنەکە رازیی بوو ئەویش دوای دوو رۆژ لەوەی کەعێراق ئامادەیی خۆی بەپابەندبوون بەو بڕیارنامەیە راگەیاند، بەڵام خومەینی رایگەیاند ئەو بڕیارنامەیە وەک جامی ژەهر وایەو لەبەر بەرژەوەندیی وڵاتەکەم دەیخۆم لەکاتێکدا بەوتەی چاودێرانی نێودەوڵەتی ئەو بڕیارنامەیە بەهێزترین و وردترین بڕیارنامەی مێژوویی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بووە بۆ راگرتنی گەورەترین جەنگی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهان. بڕیارنامە (10) خاڵییەکەی ئەنجومەنی ئاسایشی سەر بەنەتەوەیەکگرتووەکان هەردوو وڵاتی ناچارکرد بگەڕێنەوە بۆ سنورەکانی پێش جەنگی نێوانیان کە لەساڵی (1980) دەستیپێکردبوو. زیانەکانی ئێران دوای کۆتایی هەشت ساڵ جەنگی نێوان ئێران و عێراق و لەساڵی (1991) وەفدێک لەلایەن خاڤیەر پێرێز، سکرتێری ئەو سەردەمی نەتەوەیەکگرتووەکان رەوانەی تاران دەکرێت بۆ ئەوەی زیانەکانی ئێران لەجەگ لەگەڵ عێراق بخەمڵێنن و بەپێی راپۆرتی ئەو وەفدەش زیانەکانی ئێران لەو جەنگەدا (97) ملیار دۆلار بووە، بەڵام کۆماری ئیسلامی ئێران لەچەند بەیاننامەیەکدا زیانە مادییەکانی وڵاتەکەی بە یەک ترلیۆن دۆلار خەمڵاندووەو جەختی لەوە کردووەتەوە زیانە گیانیەکانی وڵاتەکەی بەهیچ پارەیەک ناخەمڵێنرێت. جەنگێک کە ئێرانی پیر کرد رۆژنامەی (مەردۆم سالاری) کەنزیکە لە ریفۆرمخوازانی ئێرانەوە راپۆرتێکی بڵاوکردووەتەوە لەچوارچێوەی یادی (40)ساڵەی دەستپێکی جەنگی نێوان وڵاتەکەی و عێراق لەڕێککەوتی (22/9/1980) بڵاویکردووەتەوە، ئاماژەی بەوە کردووە کە لەو هەشت ساڵەدا (217) هەزارو (489) سەربازی ئێرانی کوژراون کەتەمەنی زۆربەیان لەنێوان (16 بۆ 20) ساڵدا بووەو بەپێی ئاماری ئەوکاتی دانیشتوانی ئێران زۆرینەی گەنجی وڵاتەکە بەشداریی ئەو شەڕەیان کردووەو وزەی گەنجی و لاوێتی وڵاتەکە گیرۆدەی جەنگ بووە، ئەگەرچی نەتەوەیەکگرتووەکان زیانە مادییەکانی ئێرانی بە (97) ملیار دۆلار خەمڵاندووە بەڵام بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی ئێران جەخت دەکەنەوە کە ئەو ژمارەیە تەنها (10%)ی زیانەکانەو لەڕاستیدا ئەو جەنگە (1000) ملیار دۆلار زیانی بەئێران گەیاندووە . (18) ساڵ هەوڵدان بۆ وەرگرتنی قەرەبوو لەعێراق بەوتەی کەمال خەزرایی کەساڵانی (1989 بۆ 1998) نوێنەری هەمیشەیی کۆماری ئیسلامی ئێران لەنەتەوەیەکگرتوەکان بووە، وڵاتەکەی لەماوەی (18) ساڵدا بەبەردەوامی سکاڵای لەدژی رژێمی سەددام حسێن تۆمار کردووەو هەوڵی داوە بەپێی بڕیارنامەی (598)ی تایبەت بەجەنگی ئێران و عێراق داوای قەرەبوو لە رژێمی سەددام حسێن بکەن، بەڵام بەهۆی دەستوەردانەکانی ئەمریکاوە هیچکات نەیانتوانیوە ئەنجومی ئاسایشی نێودەوڵەتی بۆ دەرکردنی بڕیارنامەیەکی تایبەت بە قەرەبوکردنەوەی وڵاتەکەیان رازیی بکەن، بۆیە تا ئەو ئەنجومەنە بەپێی خاڵەکانی نێو بڕیارنامەکە کۆنەبێتەوە، هیچ جۆرە قەرەبویەک ئێران ناگرێتەوەو ئەو زیانانەشی کە نەتەوەیەکگرتووەکان سەبارەت بەئێران رایگەیاندووە و بە (97) ملیار دۆلار خەمڵاندویانە، تەنها زیانی ماددی بەشی مەدەنی بووە. زیانە گیانیەکانی عێراق بەنزیکەی (105)هەزار کوژراو (400) هەزار بریندار‌و (561) ملیار دۆلار بەراورد کراوەو لەبەرامبەردا ئێران رایگەیاندووە (217) هەزارو (489) سەربازیان لەماوەی هەشت ساڵی بەرگریی لەدژی عێراق کوژراوەو زیاتر لە (60) هەزارسەربازیان بێسەروشوێنەو (42) هەزار کەسیشیان لەلایەن عێراقەوە بە دیلگیراون و (627) ملیار دۆلار لە بەشی سەربازی و ئابورییدا زیانیان پێگەیشتووە، ئەگەرچی عێراق رایگەیاندووە تەنها لەگۆڕەپانی شەڕدا نزیکەی (800) هەزار سەربازی ئێرانی کوژراوە، بەڵام هیچ سەرچاوەیەک ئەو ژمارەیەی پشتڕاست نەکردووەو لەلایەکی دیکەوە بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی ئێران جەختیان لەوە کردووەتەوە کە زیانە مادییەکانی ئەو جەنگە بەگشتی زیاترە لە ترلیۆنێک دۆلار. «ئێران بووەتە براگەورەی عێراق» ئاژانسی فڕانس پرێس لەراپۆرتێکیدا کەتایبەت بە (40) ساڵ تێپەڕێن بەسەر جەنگی ئێران و عێراقدا بڵاویکردووەتەوەو ئاماژەی بەوە کردووە کەئەو رۆژەی سەددام حسێن بڕیاری هێرشکردنەسەر کۆماری ئیسلامی ئێرانی دا، تاران تۆوی سەرهەڵدانی دەسەڵاتێکی دیکەی لەعێراق چاند، ئەویش بەهاوکاریکردنی گروپە شیعەکانی وەک بەدرو (سوپای مەهدی)و نەیارانی کوردی دژی بەعس، بۆیە ئەمڕۆ ئەو گروپانەی پێشتر لەلایەن ئێرانەوە داڵدەو هاوکاریی دەکران بوونەتە دەسەڵاتدار لەوڵاتەکەیان و کۆماری ئیسلامی ئێران بەبراگەورەی خۆیان دەزانن
ھاوڵاتی سە‌ڵاح کوێخا سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان کە تازە خانەنشین بووە لە نەخۆشخانەیەکی سلێمانی بە کۆرۆنا کۆچی دوایی کرد، دوای ئەوەی خرایە ژیر ئامێری ھەناسەدانی دەستکردەوە. سەرچاوەیەک لە ئیدارەی گەرمیانەوە بە ماڵپەڕی ھاوڵاتی راگەیاند کاتژمێرە سەرەتاکانی بەرەبەیانی 29ی ئەیلول سە‌ڵاح کوێخا لە نەخۆشخانەیەکی سلێمانی لەژیر ئامێری ھەناسەی دەستکردا کۆچی دوایی کرد. سەلاح کویخا چوار ھەفتە لەمەوبەر خانەنشین بوو، ئەوەش دوای نۆ ساڵ مانەوەی لە پۆستی سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیاندا. دوای خانەنشین بوونیشی؛ قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان وتی "پاش چەندین ساڵ لە ماندوبون و هەوڵی دڵسۆزانە و پێشکەشکردنی نمونەیەکی جوان لە بەرپرسیارێتی، کاک سە‌ڵاح کوێخا ماڵئاوایی لە پۆستی سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان کرد". ھەروەھا وتی "بەپێی ئەو ساڵانەی پێکەوە کارمان کردووە سە‌ڵاح کوێخا لەمەودواش لە هەر شوێنێک بێت بە هەمان دڵسۆزی جارانەوە و بە هەمان گیانی سەردەمی خەباتی پێشمەرگایەتی لە شاخ بەردەوام دەبێت لە خزمەتکردنی کوردستان". ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان به بڕیارێك له رۆژی 6/8/2006 ئیداره‌ی گه‌رمیانی پێكهێنا كه ناوەندەکەی له قه‌زای كه‌لار دانرا. حكومه‌تی هه‌رێم له ساڵی 2008 بڕیاریدا ئیداره‌ی گه‌رمیان هاوشێوه‌ی پارێزگاكانی تری هه‌رێم مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بكرێت و له‌و رووه‌شه‌وه ده‌سه‌ڵاتی پارێزگار به خشراوه‌یه سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌كه. له‌ئێستادا، ئیداره‌ی گه‌رمیان پێكهاتووه له‌هه‌ریه‌كه له‌قه‌زاكانی(كه‌لار، كفری، به‌شێك له ناحیه‌كانی قه‌زای خانه‌قین). سە‌ڵاح کوێخا لەکاتی رادەستکردنی پۆستی ئیدارەی گەرمیان بە جه‌لال نوری لە 2ی ئەیلولی 2020. کە ئێشتا بە وەکالەت لە پۆستەکەدایە.