هاوڵاتى سێ سه‌رۆکایه‌تییه‌که‌ى عێراق و سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى باڵاى دادوه‌رى له‌به‌غدا کۆبوونه‌وه و پرسى دۆخى ئه‌منی، به‌ئامانجگرتنى نوێنه‌رایه‌تییه دبلۆماسییه‌کان و هێزه بیانییه‌کان کردووه‌و پشتیوانى رێکه‌وتننامه‌ى ستراتیژى عێراق و ئه‌مریکان. له‌و کۆبونه‌وه‌پیه‌دا که ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه 27ى ئه‌یلولى 2020 ئه‌نجامددرا هۆشداریاندا له خراپتربوونى دۆخى ئه‌منى به‌هۆى بوونى ژماره‌یه جوڵه‌ى سه‌ربازى هاوشێوه‌ى راگه‌یاندنى جه‌نگ له‌کاتێکدا عێراق جگه له جه‌نگى تیرۆر له هیچ جه‌نگێکى دیکه‌دا نیه. نوسینگه‌ى راگه‌یاندنى سه‌رۆکى په‌رله‌مانى عێراق له راگه‌یه‌نراوێکدا بڵاویکرده‌وه، به‌ئاماده‌بوونى به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆک کۆمارى عێراق، مسته‌فا کازمى سه‌رۆک وه‌زیران، محه‌مه‌د حه‌لبوسى سه‌رۆکى په‌رله‌مان و فائق زێدان سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى باڵاى دادوه‌رى ئه‌مڕۆ له‌به‌غدا سه‌رۆکایه‌تییه‌کانى عێراق له‌باره‌ى دۆخى سیاسى و ئه‌منى و کاردانه‌وه مه‌ترسیداره‌کانى په‌یوه‌ست به دۆخى ئێستا گفتوگۆیانکردوه. هه‌روه‌ها سه‌رۆکایه‌تییه‌کانى عێراق جه‌خت ده‌که‌نه‌وه که به‌ئامانجگرتنى بنکه مه‌ده‌نى و سه‌ربازییه‌کان، به‌رده‌وامى هه‌ڵمه‌ته‌کانى کوشتن و رفاندنى چالاکوانان پێشێلکردنى سه‌روه‌رى عێراقه وکاریگه‌رى له‌سه‌ر ناوبانگى وڵات ده‌بێت، هه‌روه‌ها پێچه‌وانه‌ى کارنامه‌ى په‌سه‌ندکراوى حکومه‌ته‌که که خواستى ئه‌وه‌ى هه‌یه شکۆى ده‌وڵه‌ت بپارێزێت و هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خت به‌ڕێوه‌به‌رێت. باس له‌وه‌شکراوه، به‌رده‌وامى تێکچونى دۆخى ئه‌منی، کاریگه‌رى و زیان به ئابورى عێراق ده‌گه‌یه‌نێت و سه‌رجه‌م ئه‌و قه‌یرانانه‌ش قوڵتر ده‌کاته‌وه که به‌هۆى کۆرۆنا و دابه‌زینى به‌هاى نه‌وته‌وه سه‌ریانهه‌ڵداوه، بۆیه جه‌خت ده‌که‌ینه‌وه که عێراق له‌هیچ دۆخێکى جه‌نگدا نیه و ته‌نها جه‌نگى له‌گه‌ڵ "تیرۆردا" هه‌یه که وڵاتى وێرانکردوه‌و ئومێده‌وارن سه‌رجه‌م هێزه‌کان یه‌ک ده‌نگ بن له به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ى ئه‌و مه‌ترسییه‌دا. هاوکات، سه‌رۆکایه‌تییه‌کانى عێراق ئه‌وه‌شیان خستوه‌ته‌ڕو، عێراق له‌قۆناغى جه‌نگدا نیه و نابێت هیچ لایه‌نێک هاوشێوه‌ى قۆناغى جه‌نگ مامه‌ڵه بکات، له‌هه‌مانکاتیشدا ده‌ستوه‌ردان له‌کاروبارى ناوخۆیى وڵات له‌لایه‌ن هه‌ر ده‌وڵه‌تێکه‌وه بێت ره‌تده‌که‌نه‌وه و هه‌روه‌ها کردنى عێراق به گۆڕه‌پانى یه‌کلاییکردنه‌وه‌ى ململانێکانیش ره‌تده‌که‌ینه‌وه، بۆیه داوا له هێزه سیاسییه‌کان ده‌که‌ین پشتیوانى هه‌وڵه‌کانى حکومه‌ت بن بۆ پاراستنى سه‌روه‌رى خاکى عێراق. به‌شداربوانى کۆبوونه‌وه‌که پشتیوانى خۆیان بۆ هێشتنه‌وه‌ى چه‌ک له‌ده‌ستى ده‌وڵه‌ت ده‌ربڕیوه، بۆ ئه‌وه‌ى رێگربێت له دوباره‌بوونه‌وه‌ى هێرشکردنه سه‌ر نوێنه‌رایه‌تییه دبلۆماسییه‌کان که‌به‌گوێره‌ى بنه‌ما نێوده‌وڵه‌تییه ئه‌رکى عێراقه ئه‌وان بپارێزێت، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش دووپاتکراوه‌ته‌وه که" پشتیوانى له‌به‌رده‌وامى هه‌نگاوه‌کانى گفتوگۆى ستراییژى له‌گه‌ڵ ئه‌مریکا ده‌که‌ین له‌بواره‌کانى ئابورى و سه‌ربازى و ئه‌منیدا، له‌گه‌ڵ هه‌وڵه‌کانى حکومه‌ت ده‌بین بۆ به‌ڕێوه‌بردنى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خت".
هاوڵاتى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى هه‌رێمى کوردستان رایگه‌یاند، له‌چوارچێوه‌ى یاساى چاکسازى و رێکخستنه‌وه‌ى یه‌که‌ى ژمێریارى هاوبه‌شى سه‌ربازی، بڕیاردرا یه‌که‌ى هاوبه‌شى ژمێریارى 70 و 80 بخرێته‌سه‌ر وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه و وردبینى و پێداچوونه‌وه به‌خزمه‌تى سه‌ربازى سه‌رجه‌م هێزه‌کانى سه‌ر به‌و یه‌کانه بکرێت. وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى هه‌رێمى کوردستان له راگه‌یه‌نراوێکدا که وێنه‌یه‌کى بۆ "هاوڵاتى" نێردراوه ئاماژه به‌وه کراوه که له، رۆژى 21ى ئه‌یلولى 2020 پاڵپشت به جێبه‌جێکردنى مادده‌ى ده‌یه‌م له‌یاساى چاکسازى حکومه‌تى هه‌رێم، بۆ رێکخستنه‌وه‌ى یه‌ک یه‌که‌ى ژمێریارى هاوبه‌شى سه‌ربازی، به واژووى شۆڕش ئیسماعیل، وه‌زیرى پێشمه‌رگه‌ى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان بڕیارى رێکخستنه‌وه‌ى یه‌که ژمیریاریه‌کانى یه‌که‌ى 70 و 80ى درا، هاوکات به‌پێى بڕیاره‌که یه‌که‌ى هاوبه‌شى ژمێریارى بۆ سه‌رجه‌م هێزه‌کان خرایه سه‌ر وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه هه‌روه‌ها ئه‌وه خراوه‌ته‌روو که، هاوتاى هێزه هاوبه‌شه‌کانى سه‌ربه وه‌زاره‌ت، ته‌واوى مووچه‌و بودجه‌ى هه‌ردوو یه‌که‌کانى 70 و 80 له‌رێگه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتیى ژمێرکارى بودجه‌و به‌رنامه‌کان ( ژمێریارى سه‌ربازی) له‌ژێر ووردبینى فه‌رمانگه‌ى چاودێرى دارایى سه‌ر به‌وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه ده‌بێت به ئاماژه کردن به " مادده‌ى 3 ناو یاساى ژماره 19 ى ساڵى 2007ى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه". هاوکات، وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه رونیکردوه‌ته‌وه که به جێبه‌جێکردنى بڕیاره‌که به‌پێى مادده 10ى یاساى چاکسازی، فه‌رمانگه‌ى چاودێرى دارایى به‌هاوبه‌شى له‌گه‌ڵ میلاکاتى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى بودجه‌و ژمێرکارى سه‌ر به‌وه‌زاره‌تى دارایى و ئابووری، له‌ژێر رۆشناییى فه‌رمانى وه‌زیرى پێشمه‌رگه ووردبینى و پێداچوونه‌وه به‌خزمه‌تى سه‌ربازى سه‌رجه‌م هێزه‌کانى سه‌ر به‌و یه‌کانه ده‌کرێت، هه‌روه‌ک دۆسیه‌ى که‌سى بۆ ته‌واوى هێزه‌کان به‌هه‌موو پێدوایستییه یاساییه‌کانه‌وه دروستده‌کرێت.
هاوڵاتى سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان و ڕاوێژکارى ئاسایشى نیشتمانیى عێراق، دۆخى ئه‌منیى گفتوگۆیان له‌باره‌ى مه‌ترسییه‌کانى داعش کرد و مه‌ترسى لێکه‌وته‌کانى هێرشى چه‌کدارى سه‌ر باڵوێزخانه‌کان تاوتوێکرا. ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه 27ى ئه‌یلولى 2020 نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان، پێشوازى له قاسم ئه‌لئه‌عره‌جى، ڕاوێژکارى ئاسایشى نیشتمانیى عێراق کرد. به‌پێى راگه‌یه‌ندراوى سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێمى کوردستان، له کۆبوونه‌وه‌یه‌کدا دوایین پێشهاته‌کانى دۆخى ئه‌منیى عێراق، چالاکیى چه‌کداریى دژى باڵیۆزخانه و نوێنه‌رایه‌تییه‌کانى وڵاتان له به‌غدا و مه‌ترسى و لێکه‌وته‌کانى، هه‌ڕه‌شه‌کان و جموجووڵى داعش و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌یان به‌تایبه‌تى له ناوچه‌کانى ماده‌ى (140)ى ده‌ستوور و ئه‌رکى هاوپه‌یمانیى نێوده‌وڵه‌تیى دژى داعش له عێراق، تاوتوێ کران. هاوکات، جه‌ختیان له پێویستى و کارکردن بۆ پاراستنى ئاسایشى باڵیۆزخانه و نوێنه‌رایه‌تییه‌کانى وڵاتان له به‌غدا و گرنگیى هاوکارى و هه‌ماهه‌نگیى نێوان پێشمه‌رگه و سوپاى عێراق بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى تیرۆر و چالاکییه‌کانى داعش تا دڵنیابوونه‌وه له له‌ناوبردنى یه‌کجارییان، کرده‌وه.
هاوڵاتى دابان محەمەد، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی گۆڕان یاداشتێكی له باره‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی سه‌رۆكایەتی فراكسیۆنی گۆڕان له په‌رله‌مانی كوردستان بڵاوكرده‌وه و رایانگه‌یاند، گۆڕینی سه‌رۆكایه‌تی فراكسیۆنی گۆڕان بۆ رازیكردنی دڵى پارتی بێت هیچ نرخێکی نیه. دابان محەمەد، لەگەڵ شەش پەرلەمانتاری دیکەی فراکسیۆنەکەی لە زۆربەی پرسەکاندا هاوهەڵوێستن و بە گروپی حه‌وت ناسراون، له به‌شێكی یاداشته‌كه‌دا دەڵێت: "یه‌كه‌م وەک نوێنەرێکی خەڵکی کوردستان بە گشتی و نوێنەری گۆڕانخوازان بە تایبەتی دەبێ ئەو وێنەیە روونبکەمەوە کە دوور لە ویستی خۆمان لە میدیا درا بە پرۆسەی هەڵبژاردنم بە سەرۆکی فراکسیۆن و رێگریەکانی رێکخەری گشتی لەو روەوە. دووەم: بۆ ئەمرۆ و سبەینێ و دەیان ساڵی تر، گرنگە روون بێ کێ بەرپرسانە و کێش نابەرپرسانە مامەڵەی لەگەڵ ئەمانەتی گۆڕان کردوە". دەقی یاداشتەکە: سەبارەت بە سەرۆکایەتی فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان. ئامانج لە یاداشتکردنی ئەم دێڕانەی خوارەوە دو شتە؛ یەکەم: وەک نوێنەرێکی خەڵکی کوردستان بە گشتی و نوێنەری گۆڕانخوازان بە تایبەتی دەبێ ئەو وێنەیە رونبکەمەوە کە دور لە ویستی خۆمان لە میدیا درا بە پرۆسەی هەڵبژاردنم بە سەرۆکی فراکسێۆن و رێگریەکانی رێکخەری گشتی لەو روەوە. دووەم: بۆ ئەمرۆ و سبەی و دەیان ساڵی تر، گرنگە رون بێ کێ بەرپەسانە و کێش نابەرپرسانە مامەڵەی لەگەڵ ئەمانەتی گۆڕان کردوە. له ماوه‌ى ڕابردودا، بەهەر هۆکارێک كاك عه‌لى حه‌مه ساڵه‌ح ده‌ستى له سه‌رۆكى فراكسیۆنى گۆڕان كێشایه‌وه، له رۆژی 30_8_2020 له كۆبونه‌وه‌یه‌كى فه‌رمیدا، به ئاماده‌بونى، به‌ڕێزان ڕێكخه‌رى گشتى، ئه‌ندامانى خانه‌ى ڕاپه‌ڕاندن و ئه‌ندامانى فراكسیۆنى گۆڕان، به‌ڕێز ڕێكخه‌رى گشتى بڕیاریدا، ڕۆژى 31_8_ 2020 كاتژمێر 11 هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام بدرێت. پێش وادەی هەڵبژاردنەکە ده‌ستێوه‌ردانى ئاشكرا و زه‌ق كرا، تۆمه‌ت به‌خشرایه‌وه دژى به‌شێك له فراكسیۆن! فشارى زۆر، به‌كارهێنانى ڕێگاى ناشه‌رعى و هه‌ڕه‌شه و ته‌نانه‌ت ئیمتیاز و به‌خشین، بەرامبەر ئەو بەرێزانەی کە پێیان وابو پشتیوانی بەندە دەکەن، هەمو ئەوانە كاریان له هاوڕێكانم نه‌كرد. کە زانرا لانیکەم ۷ دەنگی مسۆگەر هەیە کە بەندە، بە سەرۆکی فراکسێۆن هەلدەبژێرێ به‌بڕیارى به‌ڕێز ڕێكخه‌رى گشتى هه‌ڵبژاردن ڕاگیرا، له‌كاتێكدا سكرتێرى كاروبارى ژوره‌كان موكوڕبو له‌سه‌ر ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردن، ژورى هه‌ڵبژاردنى گۆڕان ده‌ستى به‌سه‌رداگیرا. به‌ناچارى! به‌پێى ده‌ستورى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان و په‌یڕه‌وى ناوخۆى فراكسیۆن، دواى 10 ڕۆژ له چاوه‌ڕوانى له ڕۆژی 7_9_2020 هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام درا، به‌نده و ئاشنا عه‌بدوڵا و جه‌لال محه‌مه‌د، به سه‌رۆك و جێگر و بڕیارده‌رى فراكسیۆن هه‌ڵبژێردراین. دۆخه‌كه ئاسایى بوه‌وه، زۆربه‌ى به‌رپرسان له په‌رله‌مان، حكومه‌ت و پارێزگا و ئیداره خۆجێیه‌كان، حزب و كه‌سایه‌تیه دیاره‌كان پیرۆزییان لێكردین، له ئاستى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕانیش، سكرتێرى جڤاتى نیشتمانى و وته‌بێژى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان، مێدیاى فه‌رمى گۆڕان و زۆرینه‌ى به‌رپرسان پیرۆزباییان كرد. له ڕێگه‌ى پابه‌ند نه‌كردنى 5 له هاوڕێیانمان له فراكسیۆن، كێشه‌كەیان بردە ناوهۆڵى په‌رله‌مان و کۆبونەوەکانی، هه‌وڵى له‌تكردن و په‌رتكردنى فراكسیۆن درا، ((ئه‌و هاوڕێیانه‌ى ئه‌م هه‌وڵه‌یاندا ته‌ئكیدیان ده‌كرده‌وه ته‌نیا گوێ له ڕیكخه‌رى گشتى ده‌گرن، بەمانایەکی تر بە قسەی رێکخەری گشتی وادەکەن)). له هه‌ستكردن به به‌رپرسیارێتى و دروستنه‌بونى ئاڵۆزى، هۆڵى په‌رله‌مانمان به‌جێ هێشت، بۆ ماوه‌ى سێ هه‌فته‌ش هه‌مان حاڵه‌ت چه‌ند باره بوه‌وه. به بێده‌نگى له چاوه‌ڕوانى چاره‌سه‌ردا بوین. له‌سه‌ر داواى به‌ڕێزان ڕێكخه‌رى گشتى و ئه‌ندامانى خانه‌ى ڕاپه‌ڕاندن، بۆ چاره‌سه‌ر داواى هه‌ڵبژاردنێكى دیكه‌یان كرده‌وه، وه‌ك به‌ڕێز ڕێكخه‌رى گشتى وتى: ته‌نیا بۆ له‌حیمكردنه‌وه‌ى ئه‌و 5 هاوڕێیه‌مانه و پرۆسه‌یه‌كى ڕوكه‌ش و نهێنى ده‌بێت، له 21_9_2020 هه‌ڵبژاردن كرا، لەو نێوانەدا هەمو هەوڵیاندا دەنگێک لە پشتیوانانی ئێمە کەم بکەنەوە و کردیان، کاندیدی بەرامبەریشیان لە برایەکمەوە گۆڕی بۆ خوشکێکم بۆ ئەوەی دوایی مادەیەکی دەستوری گۆڕان بە نا دەستوری بەکار بهێنن، ئەوەشیان کرد. ده‌نگدان 6 به 6 یه‌كسان، هه‌ر له‌وێدا پرۆسه‌كه‌مان به‌جێ هێشت، له دو نوسراوى فه‌رمیدا و پاڵپشت به ده‌قى ده‌ستورى و په‌یڕه‌وى، ده‌ره‌نجامه‌كانیمان ڕه‌تكرده‌وه.نەک لەبەر ئەوەی کە سەرۆکایەتی فراکسێۆنمان زۆر لا مەبەست بێت، بەڵکو، لەبەر ئەوەی کە بۆچی رێکخەری گشتیی فەرق لە نێوان دو پەرلەمانتاری حزبەکەیدا دەکا؟! ئایا مەسەلە دەستەگەرییە؟ ئایا مومکینە مامەڵە لەگەڵ گۆڕان وەک بزتنەوەیەکی سیاسیی بكرێ بەم نەفەسە؟! ئایا دەبێ رێکخەری گشتی هەمو گۆڕان بە تەکەتول و گروپی خۆی بزانێ یا چەند کەسێک ؟! بۆ منیش و هاورێکانیشم لە فراکسێۆن ئەم مامەڵەیە ئێجگار نەشیاو و دورە لە فکر و بنەما بنچینەییەکانی گۆڕانی نەوشیروان مستەفا، مامەڵەیەکە دەتگەیەنێتە بنبەستی ئەوەی کاتێک هەڵسورا و یا وەزیر یا پەرلەمانتاری گۆڕان کێشەیەکی هەبێ دەبێ بیباتە لای رێکخەری گشتی ، ئەی ئەگەر رێکخەر خۆی کێشەبێت بیبات بۆ کوێ؟! دەمەوێ بۆ دەنگدەرانم و گۆڕانخوازان جەخت لەوە بکەمەوە سه‌رۆكى فراكسیۆنى گۆڕان له په‌رله‌مانى كوردستان، گرنگى و بایه‌خى تا ئه‌و جێگه‌یه هه‌یه، بتوانێت نوێنه‌رایه‌تى ڕاسته‌قینه‌ى خه‌ڵك بكات، به‌رگرى له‌و بنه‌مایانه بكات كه بزوتنه‌وه‌ى گۆڕ‌انى له‌سه‌ر دروست بوه، په‌رله‌مانتارانى ئازاد و ئازایانه بتوانن كارى په‌رله‌مانیان ئه‌نجام بده‌ن، هه‌ڵسوڕاوان و ده‌نگده‌ران و هه‌وادارانى ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه‌ش به شانازییه‌وه په‌نجه بۆ نوێنه‌ره‌كانیان درێژ بكه‌ن، لەوە بترازێ و بێتە سەر ئەوەی ببێتە پێگەیەکی حزبی دەست و دەم بەستراو، بۆ ڕازیکردنی دڵی پارتی بێت، هیچ نرخێکی نیە و ناشبێت.
هاوڵاتى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان زه‌نگى ده‌ستپێکردنى ساڵى نوێى خوێندنى 2020-2021 ى لێدا. مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان سوپاسى مامۆستایانى کوردستانى کرد که به‌رده‌وامن له خزمه‌تکردنى وڵاته‌که‌یان . هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:"قوتابیانى خۆشه‌ویست داواتان لێده‌که‌م ھیچ که‌س و هیچ شتێک وڵاته‌که‌تان و مێژووه پێ سه‌ره‌وه‌رییه‌که‌تان له‌به‌رچاو ناشیرین نه‌کات، ئه‌رکى ئیوه‌یه پارێزه‌رى ده‌سکه‌وته‌کان بن". هاوکات، سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێم جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه که سه‌ره‌ڕاى قه‌یرانى دارایى به‌ڵام به پێى توانا به‌رده‌وام ده‌بن له جێبه‌جێکردنى پرۆژه‌کان . له ڕێوڕه‌سمى ده‌ستپێکردنه‌وه‌ى خوێندنى ساڵى نوێ، ئالان حه‌مه‌سه‌عید وه‌زیرى په‌روه‌رده، سوپاسى سه‌رۆکى حکومه‌تى کرد، که بڕى 540 ملیۆن دینارى وه‌ک بودجه بۆ پێداویستییه پزیشکییه‌کان وله‌به‌رچاوگرتنى ڕێنماییه ته‌ندروستییه‌کان و ڕێکاره‌کانى خۆپارێزى له قوتابخانه‌کان ته‌رخان کردووه.
هاوڵاتى نرخى نه‌وت له بازاڕه‌کانى جیهان به‌رده‌وامه له گۆڕانکاری و هه‌ر به‌رمیلێک له سه‌روو 41 دۆلار مامه‌ڵه‌ى پێوه‌ده‌کرێت. ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه 27ى ئه‌یلولى 2020 نرخى یه‌ک به‌رمیل نه‌وتى خاوى برێنت، له بازاڕه‌کانى جیهاندا به 41 دۆلار و 86سه‌نت فرۆشرا. هه‌روه‌ها نرخى به‌رمیلێک نه‌وتى خاوى ئه‌مریکى به 40 دۆلار و 8 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌کرا. هاوکات، یه‌ک به‌رمیل نه‌وتى خاوى ئۆپێک پڵه‌س به 41 دۆلار‌و 23 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه ده‌کرێت.
هاوڵاتى ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه له دژى دواکه‌وتنى موچه و لێبڕینى موچه و خوێندنى ئۆنلاین له هه‌رێم خۆپیشاندانى مامۆستایانى ناڕازى و چین و توێژه جیاوازه‌کان له شارى سلێمانى به‌ڕێوه چوو. په‌یامنێرمان له‌شارى سلێمانى راگه‌یاند که" ژماره‌یه‌ک له مامۆستایانى ناڕازى له شارى سلێمانى له به‌رده‌م بیناى په‌روه‌رده‌ى ڕۆژئاوا گردبونه‌وه و چه‌ند داواکارییه‌کان ئاڕاسته‌ى وه‌رزاره‌تى په‌روه‌ده و حکومه‌تى هه‌رێم کرد". هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد " مامۆستایانى ناڕازى بڕیاره‌که‌ى حکومه‌تى بۆ که‌مکردنه‌وه‌ى مووچه ره‌تده‌که‌نه‌وه داوا ده‌که‌ن به‌بێ لێبرین و هه‌موو 30 رۆژ جارێک موچه وه‌ربگرن". مامۆستایانى ناڕازى دا‌واشیان کرد که سه‌رجه‌م چین و تویژه‌کان به‌شدارى له خۆپیشاندانه‌کان بکه‌ن و فشاره‌کانیان بۆ سه‌ر حکومه‌تى هه‌رێم ده‌ستپێکه‌نه‌وه. هاوشێوه‌ى شارى سلێمانى له ئێستادا له شارى هه‌ڵه‌بجه و قه‌زایى کۆیه خۆپیشاندانى مامۆستایان ده‌ستیپێکردوه. ئه‌مڕۆ 27ى ئه‌یلول یه‌که‌م زه‌نگى خوێندنى ئه‌مساڵ لێدرا و مامۆستایانیش جه‌ختده‌که‌نه‌وه که بایکۆت به‌رده‌وام ده‌بێت.
ھاوڵاتی مەلا بەختیار ئەندامی ئەنجومەنی راوێژکاری یەکێتی داوای لێبوردن لە بنەمالەی شەھدێکی حزبەەی دەکات بەناوی (حەمەڕەش) کە کتێبەکەیدا باسی لە نامەیەکی پیشوو کردوە کە تێیدا ھاتوە ناوبراو دەستی ھەبووە لە تیرۆرکردنی شەھیدێکی یەکیتی بەناوی شاسوار دەکات. مەلە بەختیار لە کتێبەکەیدا بە ناوی لە بری بیرەوەری دەقی نامەیەکی کۆنی بلاوکردۆتەوە کە تێیدا ھاتووە کە حەمەرەش دەستی ھەبووە لە تیرۆرکردنی سەرکردە دیارەکەی حزبەکەی، بەڵام مەلا بەختیار لە رونکردنەوەیەکدا دەڵێت ئەوکات گومانی ھەبووە لەو قسەیە. رونکردنەەکەی مەلا بەختیار دوای وەلامی جەلال کەریم بریکاری پێشووی وەزیری ناوخۆ‌و کادری دیاری یەکێتی ھات کە رەخەنی لە مەلا بەختیار گرتووە لەسەر ناوھێنانی حەمەرەش کە پێشمەرگەیەکی گەرمیانی یەکێتی بووە یەکێتی ساڵانە یادی دەکاتەوە وەکە یەکی لە سومبولەکانی شۆڕش. جه‌لال كه‌ریم لەوەڵامەکیدا بۆ مەلا بەختیار سەبارەت بەناوھێنانی حەمەڕەش نوسیویەتی "لە کتێبەیدا، هێندە بەڕقەوە نوکی قەڵەمەکەی بەکار هێناوە، کەڕەنگە زۆر جار پەڕەکانی دڕاندبێت، هێندە برینەکانی قوڵ کردۆتەوە، کە بەڕوون و ئاشکرا دیارە نوسەر هەڵگری رق و کینەیەکی خەفەبووی لە مێژینەیەو ئەگەر بەم كتێبه‌ی رق و كینەکەی هه‌ڵنه‌ڕشتایە، ناوبانگی لانی کەم هەر وەک خۆی دەمایەوە". مەلا بەختیار لە رونکردنەەکەیدا باسی نامەیەكی دەستنوسی دەکات لەوەڵامی نامەیەكی هاوڕێیانی گروپەکەی بەناوی ئاڵای شۆڕش، دەڵیت کە لەنامەکەدا باسی حەمە رەش هاتووە، كە دەستی ھەبووە لە کوشتنی شاسوار و فەریدا. مەلا بەختیار بەخیار دەڵێت "ئەوكاتە، لە زیندان بوم.. بەنامە پێم راگەیەندراوە كە روداوەكە، بەوشێوەیە بووە. منیش بەنامە وەڵامم داوەتەوە، دیارە وەكو هەواڵ بۆ من دڵتەزێن دەبێ، باشترین هاوڕێكانم لەسەر دەستی دۆستێكم بەغەدر شەهید بكرێن. بەڵام لە هەمان نامەدا، گومانم هەیە (حەمە رەش) كاری وای كردبێ". ھەروەھا دەڵێت "گومانی تیا ناهێڵێ كە من بەرەهایی باوەڕم بەو هەواڵە نەكردووە. دوای ئازادیشم، هەر تاقیبی روداوەكەم كردووە. بێگومان چیرۆكی جیاواز هەیە، بەڵام (شەهید حەمە رەش) لەو تاوانەدا نەبووە. پەرێزی كەسانی تر ئاسان نییە پاك بكرێتەوە. لەم بارەوە، نامەكە كە هی كاتی خۆیەتی و لەناو زینداندا نوسراوە، مناڵ و كەسوكاری شەهید حەمە رەشی ئازار داوە، حەقیشیانە. داوای لێبوردنیان لێدەكەم. بەڵام بەدڵنیاییەوە، ئەوەی ویژدانی هەبێ، دەزانێ لەپێشەكی كتێبەكەی شەهید دا‌و لە مەراسیمی دابەشكردنی كتێبەكەشدا (گەرمیانیەكی گڕگرتوو)، چیم لەسەر (حەمە رەش) وتووە، ئەوەی وتومە.. باوەڕی منە.. نەك چی لە نامەكەدا، لە دۆخێكی دژوار‌دا، لە وەڵامی زانیاری دا كە بۆم نێردراوە، نوسیبێتم." ھەروەھا دەڵێت "ئایە من لە كتێبەكەمدا، ویستومە، مێژووی یەكێتی ناشرین بكەم؟ ئایە تەنها رەخنەم لە ناشرینیەكانی مێژووی یەكێتی گرتووە؟ وا دیارە باش دیقەت لە تان و پۆی كتێبەكە نەدراوە. بۆ رەخنەش، ئاماژەم بە چەندین نوسین و بەڵگە كردووە، كە لە من زیاتر رەخنەیان لە رەفتارە نابەجێكانی سەردەمی شۆڕش گرتووە. بۆ نموونە، با بزانین سەركردەیەكی دوای ئەنفال چی وتووە: "دوێنێ ئەوكاتەی دەسەڵاتدار بووین، بەڵام نەبووبووین بەدەوڵەت كەچی بەهەموو شێوەیەك جوتیاران و هەژارانمان چەوساندۆتەوە جۆرەها فڕوفێڵمان لێكردوون، درۆمان لەگەڵ كردوون. بەقسەی لوس و زمانی درێژ قەل و مریشك و گیسك و بەرخمان پێ سەر بڕیون، بەناهەق لە كار‌و كاسبیمان كردوون، سوكایەتیمان پێ كردوون، چاومان بڕیبووە ناموسیان" دەشلێت "ئەوە قسەی عەلی بچكۆلە رێك (30) ساڵ لەمەوبەر لەسەر رەفتارە خراپەكانی شۆڕش لە رۆژنامەی رەسمی "بەرەی كوردستانی" نوسیویەتی و لە لاپەڕە (320)ی كتێبەكەیدا (سەختە رێ لە چەمی رێزانەوە تا ترۆپك) بڵاوكراوەتەوە.
هاوڵاتى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریکا ڕایگه‌یاند، واشنتۆن سزاى نوێى به‌سه‌ر ئێران‌دا سه‌پاندووه که کۆمه‌ڵێک که‌سایه‌تى و لایه‌ن ده‌گرێته‌وه، به تۆمه‌تى پێشێلکردنى مافه‌کانى مرۆڤ. مایک پۆمپیۆ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریکا ڕایگه‌یاند، واشنتن سزا به‌سه‌ر چه‌ند که‌س و قه‌واره‌یه‌کى ئێرانی‌دا سه‌پاندووه به هۆى پێشێلکردنى مافه‌کانى مرۆڤ له وڵاته‌که‌دا. هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:" ئه‌مریکا ڕێگرى له‌وه ده‌کات ئێران توندوتیژییه‌کانى بۆ ناوچه‌که بگوازێته‌وه و هه‌ر کات پێویست بکات وه‌ڵامى ده‌ده‌ینه‌وه". مایک پۆمپیۆ باسى له‌وه‌شکرد، ئه‌و سزا نوێیانه ژماره‌یه‌ک به‌رپرس و قه‌واره‌ى دیکه له ئێران ده‌گرێته‌وه، له‌وانه‌ش ئه‌و دادوه‌ره‌ى بڕیارى له سێداره‌دانى دژى زۆرانباز "ناڤید ئه‌فکارى" ده‌رکردووه، سزاکانى سه‌ر سوپاى پاسدارانیش توندتر ده‌کرێته‌وه. هاوکات ڕاشیگه‌یاند، ئه‌مریکا به بڕى 720 ملیۆن دۆلار هاوکارى و پاڵپشتى گه‌لى سوریا ده‌کات که به‌هۆى جه‌نگى ناوخۆى ئه‌و وڵاته‌وه ئاواره‌ى ده‌ره‌وه‌ى وڵات بوون. وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران ئه‌وه‌شى روونکرده‌وه، هاوکارییه‌کان په‌نابه‌ره سورییه‌کان له که‌مپه‌کانى (عێراق و ئوردن و لوبنان و تورکیا) ده‌گرێته‌وه.
ھاوڵاتی سەرۆکی حکومەتی ھەرێم داوای دانیشتنێکی تایبەتی پەرلەمانی کوردستان دەکات لەسەر جێبەجێکردنی کارنامەی چاکسازی حکومەت و رێڕەوی گفتوگۆکان لەگەڵ بەغدا و پرسی کۆرۆنا. لە راگەیەندراوێکدا حکومەتی هەرێم ئاماژەی بەوەکردوە کە بڕیارە لە چەند رۆژی داهاتودا لە سەر داوای مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێم، پەرلەمانی کوردستان دانیشتنێکی تایبەت رێکبخات کە تێیدا سەرۆکی حکومەت لەسەر جێبەجێکردنی كارنامەی چاکسازیی کابینەی نۆیەم و رێڕەوی گفتوگۆکان لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی و شیکردنەوەی دۆخی دارایی و تەندروستی ئێستای هەرێمی کوردستان و لێکەوتەکانی تەشەنەکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا وتارێک پێشکەش دەکات. ئاماژە بەوەکراوە، بە پێی ماددەی (66) بڕگەی دوەم لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان، سەرۆکی حکومەت دەتوانێت داوا دانیشتنی پەرلەمان بکات بۆ ئەوەی رونکردنەوە لە سەر بابەتێک بدات و دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستانیش دەبێ لە ماوەیەکدا کە لە (14) رۆژ تێپەڕ نەکات ئەو دانیشتنە ڕێک بخات.
هاوڵاتى سه‌رۆکى فراکسیۆنى پارتیى دیموکراتى کوردستان راگه‌یاند، ماوه‌ى چه‌ند رۆژێکه تووشى کۆرۆنا بووم و ئێستا دۆخى ته‌ندروستیى باشه. په‌یامنێرى هاوڵاتى په‌یوه‌ندى به ئومێد خۆشناو ده‌کات، به‌ڵام که‌سێکى دیکه وه‌ڵام ده‌داته‌وه‌و ده‌ڵێت:" ئومێد خۆشناو تووشى کۆرۆنا بووه". هه‌روه‌ها ئومێد خۆشناو، سه‌رۆکى فراکسیۆنى پارتیى دیموکراتى کوردستان به رووداوى راگه‌یاند:" پێنج رۆژه تووشى ڤایرۆسى کۆرۆنا بووم، که‌مێک پێش ئێستا له نه‌خۆشخانه گه‌ڕاومه‌ته‌وه و ئێستا دۆخى ته‌ندروستیم زۆر باشه و له ماڵه‌وه‌ش چاره‌سه‌ر وه‌رده‌گرم". پێشتر چه‌ند په‌رله‌مانتارێکى دیکه‌ى فراکسیۆنه جیاوازه‌کانى په‌رله‌مانى کوردستان تووشى کۆرۆنا بوون و دواى وه‌رگرتنى چاره‌سه‌ر ڤایرۆسه‌که‌یان تێپه‌ڕاند و چاکبوونه‌وه. ئێستا ژماره‌ى تووشبووانى کۆرۆنا له هه‌ر چوار پارێزگاکه گه‌یشتووه‌ته 45 هه‌زار و 215 که‌س، له‌و ژماره‌یه‌ش هه‌زار و 650 که‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و 28 هه‌زار و 938 که‌سیش چاکبوونه‌ته‌وه.
هاوڵاتى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى پۆلیسى هه‌ولێر ده‌ستگیرکردنى بکوژى گه‌نجه‌که‌ى گه‌ڕه‌کى فه‌رمانبه‌رانى شارى هه‌ولێرى ڕاگه‌یاند. ڕائید هۆگر عه‌زیز وته‌بێژى پۆلیسى هه‌ولێر، له کۆنگره‌یه‌کى ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند:" دواى ئه‌وه‌ى شه‌وى رابردوو له گه‌ڕه‌کى فه‌رمانبه‌رانى شارى هه‌ولێر چه‌ند که‌سێک هه‌ڵیانکوتایه سه‌ر ماڵێک و ده‌ستڕێژى گوللـه‌یان لێکرن، له‌ئه‌نجامدا گه‌نجێک کوژا و دوو که‌سى دیکه‌ش بریندار بوون، دواى ده کاتژمێر له ئه‌نجامدانى تاوانه‌که توانیمان بکه‌رانى ئه‌م تاوانه ده‌ستگیر بکه‌ین. هه‌روه‌ها وته‌بێژى پۆلیسى هه‌ولێر ئاشکراشى کرد: به‌هۆى ئه‌نجامدانى ڕووداوى ته‌قه‌کردن و کوشتنه‌که‌ى دوێنێوه چوار تۆمه‌تبار ده‌ستگیر کراون و ڕووبه‌ڕوى یاسا کراونه‌ته‌وه. هاوکات دڵنیاییشیدا که هاوڵاتیان له‌سایه‌ى هێزه‌کانى پۆلیسه‌وه سه‌رو ماڵیان پارێزراو ده‌بێت. شه‌وی رابردوو ژماره‌یه‌ك چه‌كدار هێرشیان كرده‌سه‌ر ماڵێك له گه‌ڕه‌كی فه‌رمانبه‌رانی شاری هه‌ولێر و دایانه به‌ر ده‌ستڕێژی گولـلـه و به‌هۆیه‌وه كه‌سێك كوژرا و دوو كه‌سیش برینداربوون. برایه‌كی كوژراوه‌كه رایگه‌یاند كه "ئه‌و چه‌كدارانه مافیا بوون و هێرشیان كردووه‌ته‌سه‌ر ماڵی براكه‌ی و ماڵه‌كه‌یان داوه‌ته‌به‌ر ده‌ستڕیژی گولـلـه". وتیشی: "كاتێك ئه‌مان چوونه‌ته‌ده‌ره‌وه و پێیانوتوون ته‌قه‌مه‌كه‌ن، ژن و مناڵ له ژووره‌وه‌ن، به‌ڵام ئه‌وان جنێویان زۆر داوه، براكه‌شم هاتووه‌ته ژووره‌وه و ده‌رگای له‌سه‌ر خۆی پێوه‌داوه". ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه كه ئه‌و چه‌كدارانه برایه‌كیان كوشتووه و دووانی تریان بریندار كردووه و" ئه‌و كاره‌یان له‌سه‌ر كۆتر كردووه و ته‌نانه‌ت كۆترێكیشیان كوشتووه".
هاوڵاتى مامۆستایانى ناڕازایى سبه‌ینێ یه‌کشه‌ممه خۆپیشاندانى سه‌رتاسه‌رى ئه‌نجامده‌ده‌ن‌و بڕیاریانداوه ساڵى نوێى خوێندن بایکۆت بکه‌ن. ئه‌مڕۆ شه‌ممه 26ى ئه‌یلولى 2020 له‌کۆنگره‌یه‌کى ڕۆژنامه‌وانیدا له‌شارى سلێمانى، مامۆستا دڵشاد نوێنه‌رى مامۆستایانى ناڕازیى ئاشکرایکرد، سبه‌ینێ له‌شارى سلێمانى‌و له‌به‌رده‌م په‌روه‌رده‌ى ڕۆژئاوا مامۆستایانى ناڕازیی‌و سه‌رجه‌م چین‌و توێژه‌کان خۆپیشاندانى ناڕه‌زایى به‌ڕێوه‌ده‌به‌ین. هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند، هه‌ر سبه‌ینێ له(هه‌ڵه‌بجه‌ى شه‌هید، که‌لار، رانیه، کفرى، چه‌مچه‌ماڵ‌و سه‌یدسادق) له‌هه‌مانکاتى سلێمانى، خوپیشاندانى ناڕه‌زایى ئه‌نجامده‌درێت‌و بایکۆتى ساڵى نوێى خوێندن ده‌کرێت. له‌په‌یامێکیشدا بۆ مامۆستایانى سنورى هه‌ولێرو دهۆک مامۆستا دڵشاد ڕایگه‌یاند، "داوا له‌مامۆستایانى دهۆک‌و سۆران‌و هه‌ولێر ده‌که‌ین سبه‌ینێ له‌سه‌ر شه‌قام کۆببنه‌وه بۆ داواکردنى داواکاریه‌کانیان‌و ئه‌و مامۆستا هاوڕێیانه‌یان که ئێستا له‌زیندانه‌کاندان". هاوکات، ئه‌وه‌شى روونکرده‌وه که داواکاریى سه‌ره‌کیان موچه‌یه، "ئێمه سبه‌ینێ له‌په‌روه‌رده‌ى ڕۆژئاوا زه‌نگى نه‌چونه‌وه‌مان بۆ هۆڵه‌کانى خوێندن لێ ده‌ده‌ین‌و بایکۆتى پرۆسه‌ى خوێندنى ساڵى نوێ ده‌که‌ین".
هاوڵاتى بانکى ڕافیده‌ینى عێراقى رایگه‌یاند که پێدانى پێشینه‌ى خانووبه‌ره به فه‌رمانبه‌ران و هاووڵاتیان ده‌ستپێکردوه و ده‌توانن له سه‌رجه‌م پارێزگاکان سه‌ردانى لقى بانکه‌که بکه‌ن. بانکى ڕافیده‌ین له‌ڕاگه‌یه‌نراوێکدا ئاشکرایکرد:"لقه‌کانى بانکه‌که‌مان له سه‌رجه‌م پارێزگاکان ڕاسپێردراون تاوه‌کو ئاسانکارى بکه‌ن و ڕێکاره‌کان ئاسان بکه‌ن بۆ هاووڵاتیان بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن پێشینه‌ى نیشته‌جێبوون بۆ دروستکردنى خانوویان نوێکردنه‌وه‌و بنیاتنانه‌وه‌ى خانوو وه‌ربگرن". هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌شکردوه، قه‌رزه‌که که ده‌گاته 50 ملیۆن دینار بۆ دروست کردنى خانوو له‌سه‌ر پارچه زه‌وییه‌ک، به‌ڵام بۆ نوێکردنه‌وه و بنیاتنانه‌وه بۆ فه‌رمانبه‌ران بڕى 50 ملیۆن دیناره‌و بۆ هاووڵاتیان بڕه‌که‌ى 30 ملیۆن دیناره. هاوکات، جه‌ختى له‌وه‌شکردووه‌ته‌وه که له‌ئێستادا سه‌رجه‌م هاوڵاتیانى پارێزگاکانى عێراق ده‌توانن سه‌ردانى لقى بانکه‌کان بکه‌ن بۆ سوود وه‌رگرتن له پێشینه‌که.
هاوڵاتى وه‌زیرى دارایى حکومه‌تى فه‌ڵه‌ستین رایگه‌یاند که "رێکه‌وتنى وڵاتانى که‌نداو له‌گه‌ڵ ئیسرائیل هاوکاریه داراییه‌کانى فه‌ڵه‌ستنى به‌رێژه‌ى له‌سه‌دا 85% که‌مکردووه‌ته‌وه". عه‌ره‌بیه جه‌دید رایگه‌یاندووه به پێى داتاکانى وه‌زاره‌تى دارایى فه‌له‌ستین له مانگى سێى ئه‌مساڵ وڵاتانى که‌نداو هیچ هاوکاریه‌کى داراییان بۆ فه‌له‌ستین نه‌ناردوه. هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه کراوه که هاوکارى ده‌ره‌کى به رێژه‌ى 50% دابه‌زیوه، ئه‌وه‌ش واى کردووه داهاتى حکومه‌تى فه‌له‌ستین له رامه‌ڵا به رێژه‌ى 70% که‌م بکات. به‌شێوه‌یه‌کى گشتى پشتیوانى دارایى بۆ حکومه‌تى فه‌له‌ستین له 500 ملیۆن دۆلار له ساڵى 2019 دابه‌زیوه بۆ 255 ملیۆن دۆلار و هاوکارى وڵاتانى عه‌ره‌بی به رێژه‌ى 85% که‌مى کردووه، له 267 ملیۆن دۆلاره‌وه بۆ 38 ملیۆن دۆلار. ریاد ئه‌لمالیکى وه‌زیرى دارایى فه‌ڵه‌ستین رایگه‌یاند:" راگرتنى هاوکاریه‌کانى وڵاتانى عه‌ره‌بى هاوکاته له‌گه‌ڵ ده‌ره‌نجامى کێشه ئابوریه‌کانى وڵاتان به‌هۆى ڤایرۆسى کۆرۆناوه، به‌هه‌مان شێوه هاوکاتیشه له‌گه‌ل پرۆسه‌ى ئاسایى کردنه‌وه‌ى په‌یوه‌ندى وڵاتانى که‌نداو له‌گه‌ل ئیسرائیل به پشتیوانى ئه‌مریکا، که له‌لایه‌ن فه‌له‌ستینیه‌کانه‌وه به‌توندى ره‌تکرداوه‌ته‌وه". هه‌روه‌ها وه‌زیرى دارایى فه‌ڵه‌ستین راشیگه‌یاند:" ئێمه نازانین کامه‌یان هۆکارى سه‌ره‌کى بڕینى ئه‌و هاوکاریانه‌یه، به‌ڵام ده‌ره‌نجامه‌که‌ى هه‌مان شته بۆ فه‌له‌ستینیه‌کان".