هاوڵاتى چین قه‌ده‌غه‌ى گه‌شتکردنى له‌سه‌ر هاووڵاتییانى بیانیى هه‌ڵگرت که به مه‌به‌ستى رێگه‌گرتن له بڵاوبوونه‌وه‌ى زیاترى ڤایرۆسى کۆرۆناى نوێ له ٢٨ى ئاداره‌وه له‌سه‌ر هاووڵاتییانى بیانى داسه‌پاندبوو. ئه‌مڕۆ 24ى ئه‌یلولى 2020 وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه و فه‌رمانگه‌ى کۆچ و کۆچبه‌رانى نیشتمانیى چین له راگه‌یه‌ندراوێکى هاوبه‌شدا ئاماژه‌یان به‌وه داوه که ئه‌وانه‌ى به‌بۆنه‌ى کار، په‌یوه‌ندیى که‌سى و ره‌وشى خێزانى ڤیزه و مۆڵه‌تى مانه‌وه‌یان پێ دراوه له ٢٨ى ئه‌یلووله‌وه ده‌توانن بگه‌ڕێنه‌وه چین. هه‌روه‌ها تیشکیش خراوه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ى که ئه‌وانه‌ى ماوه‌ى ڤیزه و مۆڵه‌تى مانه‌وه‌یان ته‌واو بووه، ده‌توانن سه‌رله‌نوێ فۆرمى داواکارى پڕبکه‌نه‌وه. ئه‌و هاووڵاتییه بیانییانه‌ى ده‌شگه‌ڕێنه‌وه چین، ماوه‌ى دوو هه‌فته که‌ره‌نتینه ده‌کرێن.
هاوڵاتى ته‌ندروستى سلێمانى رایگه‌یاند:" تا ئێستا نزیکى هه‌زارو 600 چاکبوه‌وه‌ى کۆرۆنا پلازمایان به‌خشیووه‌و سوپاسیان ده‌که‌ین". ئه‌مڕۆ 24ى ئه‌یلولى 2020، یاد نه‌قشبه‌ندى وته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى ته‌ندروستى سلێمانى له تۆڕى کۆمه‌ڵایه‌تى "فه‌یسبووک" ڕایگه‌یاند" کۆى ئه‌و نه‌خۆشانه‌ى تا ئێستا پلازمایان وه‌رگرتووه له شارى سلێمانى وه‌ک چاره‌سه‌ر هه‌زارو 570 نه‌خۆشه". پێشتر ته‌ندروستى سلێمانى رایگه‌یاند:" هه‌ر چاکبوویه‌کى کۆرۆنا دواى 14 رۆژ له چاکبوونى ده‌توانێت بتڵێک خوێن ببه‌خشێت، ئه‌وانیش له‌و بتڵه خوێنه پلازماکه‌ى ده‌رده‌هێنن و بۆ سێ تووشبووى دیکه‌ى به‌کاردێنن". به‌پێى دواین ئامارى ته‌ندروستى هه‌رێم تا ئێستا له شارى سلێمانى 15 هه‌زارو 261 که‌س تووشى په‌تاى کۆرۆنا بوون، له‌و ژماره‌یه‌ش نۆ هه‌زارو 795 تووشبوو چاکبوونه‌ته‌وه‌و په‌تاکه‌یان تێپه‌ڕاندووه، هاوکات 808 که‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه، چوار هه‌زارو 658 هاوڵاتى له ژێر چاره‌سه‌رى پزیشکیدان.
ئارا ئیبراهیم جارێکی تر هه‌ڵبژاردنی ده‌سته‌ى سه‌رۆکایه‌تى فراکسیۆنی گۆڕان له په‌رله‌مانی کوردستان کێشه‌ی تێکه‌وت و عومه‌ر سه‌ید عه‌لى له‌گه‌ڵ دانانى (گوڵستان سه‌عید یان شاخه‌وان ره‌ئوف) دایه بۆ سه‌رۆکایه‌تى فراکسیۆنه‌که و شه‌ش ئه‌ندامیان هه‌موو ده‌ستوه‌ردانێکى به‌رپرسانى گۆڕان ره‌تده‌که‌نه‌وه. له نووسراوێکدا که ئیمزای شه‌ش په‌رله‌مانتارى گۆڕ‌انى له‌سه‌ره هاتووه: "ئێمه ئه‌ندامانى فراکسیۆنى گۆڕان له په‌رله‌مانى کوردستان سه‌رجه‌م ئه‌و هه‌واڵ و ده‌نگۆیانه ره‌تده‌که‌ینه‌وه سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردنى ده‌سته‌ى نوێى سه‌رۆکایه‌تى فراکسیۆن و کۆى پڕۆسه‌که نا ده‌ستوورییه". ئه‌و په‌رله‌مانتارانه که بریتین له (جه‌لال محه‌مه‌د، ئاشنا عه‌بدوڵا، شیرین ئه‌مین، شایان کاکه ساڵح، دابان محه‌مه‌د و عه‌لی حه‌مه ساڵح) ده‌ڵێن: "هه‌موو ده‌ستوه‌ردانێکى به‌رپرسانى گۆڕان له هه‌ر ئاستێک‌دا بێت ره‌تده‌که‌ینه‌وه". راشیانگه‌یاندووه که پێداگرین له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنى پێشوومان که هه‌ریه‌که له دابان محه‌مه‌د، سه‌رۆکى فراکسیۆن، ئاشنا عه‌بدوڵا، جێگرى سه‌رۆک و جه‌لال محه‌مه‌د، بڕیارده‌رى فراکسیۆنى گۆڕان". به‌پێى به‌دواداچونه‌کانى هاوڵاتى که له دوو په‌رله‌مانتارى ناو فراکسیۆنه‌که ده‌ستى که‌وتووه، جه‌ختله‌وه ده‌که‌نه‌وه که عومه‌ر سه‌ید عه‌لى، له‌گه‌ڵ دوو ئه‌ندامى خانه‌ى راپه‌راندن ده‌یانه‌وێت (گوڵستان سه‌عید) که رۆژى 21ى ئه‌یلول به هه‌ڵبژاردن ده‌رچووه‌و به‌پێى ده‌ستورى بزوتنه‌وه‌که هه‌ڵبژێردراوه که(ئه‌گه‌ر دوو که‌س کاندید بن ده‌نگه‌کانیان وه‌ک یه‌ک بێت، ژنه‌که پێش ده‌خرێت) کۆتایى پێبێت و هه‌ڵبژاردنى پێشتر که دابان محه‌مه‌د هه‌ڵبژێردراوه به ره‌تکراوه هه‌ژمار بکرێت، ئه‌مه‌ش کێشه‌ى له‌ناو خانه‌ى راپه‌راندن و فراکسیۆنى گۆڕان دروست کردووه‌و بوون به دووبه‌شه‌وه. ئه‌ندامێکى جڤاتى نیشتمانى گۆڕان که نه‌یوست ناوى بهێندرێت، بۆ هاوڵاتى ئه‌وه‌ى دووپاتکرده‌وه که"رێکخه‌رى گشتى نه‌ده‌بوو هه‌ڵبژاردنى پێشترى سه‌رۆکى فراکسیۆن هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه". هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد، باشترین چاره‌سه‌ر ئه‌وه‌یه که هه‌ڵبژاردن بۆ سه‌رۆکى فراکسیۆن دووباره بکرێته‌وه یان"ئه‌و ماوه‌یه‌ى خولى په‌رله‌مان که ماوه بکرێته دوو به‌شه‌وه، ماوه‌یه‌ک دابان محه‌مه‌د سه‌رۆکایه‌تى فراکسیۆن بکات و ماوه‌که‌ى دیکه گوڵستان سه‌عید بێت"، ئه‌مه‌شى وه‌ک پێشنیار له‌رێگه‌ى ئه‌ندامێکى خانه‌ى راپه‌راندنه‌وه گه‌یاندووه‌ته عومه‌ر سه‌ید عه‌لى، رێ:خه‌رى گشتى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان. بڕیاره ئه‌مڕۆ بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان ره‌تى ئه‌و نامه‌یه‌ى شه‌ش ئه‌ندامى فراکسیۆنه‌که‌ى بداته‌وه و ئه‌وانه‌ى پابه‌ند نه‌بن له‌رێگه‌ى"لیژنه‌ى ئینزباتى گۆڕان"، مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌کرێت. ژوورى حکومه‌ت و په‌رله‌مان به‌هاوبه‌شى ژوورى هه‌ڵبژاردنى گۆڕان بڕیاره په‌یامه‌که‌یان بڵاوبکه‌نه‌وه، چونکه نامه‌ى ئه‌و شه‌ش ئه‌ندامه‌ى فراکسیۆن"عومه‌ر سه‌ید عه‌لى" توره کردووه. بڕیاره له‌و په‌یامه‌دا جه‌خت له ده‌ستورى گۆڕان بکرێته‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و لیژنه دوو که‌سییه یاساییه‌ى که سه‌رپه‌رشتى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆکى فراکسیۆنه‌که‌یان کردووه. له دواى ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه‌ى عه‌لى حه‌مه ساڵح، سه‌رۆکى فراکسیۆنى گۆڕان له سه‌رۆکایه‌تى فراکسیۆنه‌که، ده‌سته‌ى نوێى سه‌رۆکایه‌تى فراکسیۆن هه‌ڵبژێردرا، به‌ڵام ئه‌م ده‌سته‌یه له‌ناو به‌رپرسانى باڵاى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان ره‌تکرانه‌وه و ئه‌مه‌ش نیگه‌رانى ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ى لێکه‌وتووه‌ته‌وه.
هاوڵاتى سه‌رۆکى فراکسیۆنى پارتى له‌په‌رله‌مانى کوردستان له‌باره‌ى پرساندنى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێم ڕایگه‌یاند:" وه‌رگرتنه‌وه‌ى متمانه له سه‌رۆکى حکومه‌ت پێویستى به ده‌نگى 74 په‌رله‌مانتاره که ئه‌وه‌ش له سه‌روى موسته‌حیلاته". ئومێد خۆشناو سه‌رۆکى فراکسیۆنى پارتى له په‌رله‌مانى کوردستان له نوسینێکدا له لاپه‌ڕه‌ى فه‌رمى خۆى له فه‌یسبوک ڕایگه‌یاند:" پڕۆسه‌ى پرساندن و وه‌رگرتنه‌وه‌ى متمانه له سه‌رۆکى حکومه‌ت پێویست به ٧٤ده‌نگ له کۆى ١١١ ده‌نگى په‌رله‌مان ده‌کات، بۆ ئه‌وه‌ش هه‌موولایه‌ک ئه‌وه ده‌زانن، ٧٤ ده‌نگ به‌ده‌ستهێنان له‌سه‌رووى موسته‌حیلاته". هه‌روه‌ها سه‌رۆکى فراکسیۆنى پارتى ئاماژه‌ى به‌وه‌کردووه که له‌به‌رامبه‌ردا، جگه له سه‌رۆک وه‌زیران، ئه‌ندامانى کابینه پێویستى به ٥٦ ده‌نگ هه‌یه، "ئه‌و ڕاستیه‌ش هه‌موولایه‌ک ده‌زانن به‌ده‌ستهێنانى ٥٦ ده‌نگ بۆ فراکسیۆنى پارتى یه‌کێک له ساناترین کاره‌کانه، به‌ڵام په‌نامان بۆ نه بردوه‌و ئه‌گه‌ر ناچاریشمان نه‌که‌ن په‌ناى بۆ نابه‌ین". هاوکات، جه‌ختله‌وه‌شده‌کاته‌وه که " هه‌ڵبه‌ت ستراتیژیه‌تى ئێمه ئه‌وه بووه، زۆرینه‌ى په‌رله‌مانى پارتى له پێناو ئارامى و خۆشگوزه‌رانى و حوکمڕانیه‌کى باش و هاوئاهه‌نگى و هه‌ماهه‌نگى و کارى باش و باشتر سه‌رفبکرێ و هه‌ر واش ده‌که‌ین". ئومێد خۆشناو له‌به‌شێکى تر‌ى نوسینه‌که‌یدا ڕاشیگه‌یاندووه" ئاخر ئه‌وه که‌ى لۆژیکه، ئێوه ده‌نگى پێویستان له په‌رله‌مان نه‌بێ و ئێمه زۆرینه بین، که‌چى ئێوه به ئێمه بڵێن له په‌رله‌مان ده‌ترسن؟، ئێوه‌و ئێمه‌و خه‌ڵکیش باش ده‌زانین، ئێمه له په‌رله‌مان ناترسین و به‌ڵکوو خودانى په‌رله‌مانین، ئه‌وه ئێوه‌ن وه‌ک که‌مینه ده‌بێ له شکۆ و هه‌یبه‌تى په‌رله‌مان و ڕاستیه‌کان بترسن که، هه‌میشه ترساون و له‌به‌رامبه‌ردا ده‌ست و په‌نجه‌تان له‌گه‌ڵ چه‌واشه‌کارى نه‌رمکردوه".
شاناز حه‌سه‌ن یاسای ماف و ئەرکی نەخۆش کەهەفتەی پێشوو لەپارلەمانی کوردستان پەسەند کرا، کاردانەوەی لێکەوتۆتەوە بەوپێیەی باسی پرسی لەباربردنی منداڵ دەکات لەیەک ماددەدا، لەکاتێکیدا باسی حاڵەتەکانی دەستدرێژی سێکسی تیادا نەکراوە. ماددەی حەوتەمی یاساکە کەتایبەت بوو بە لەباربردنی منداڵ زۆرترین گفتوگۆی لەسەر کرا، کەتێیدا هاتووە «ئافرەتی دووگیانی تووشبوو بەنەخۆشییەکی ترسناک کەمەترسیی راستەقینە لەسەر ژیانی دروستبکات، دەکرێت دوای رەزامەندیی نەخۆش و هاوژینەکەی و بەبڕیاری لیژنەیەکی پسپۆڕ کە لە پێنج پزیشک کەمتر نەبێت، بەپشکنینێک کە لەکەرتی گشتی کردبێتی، کۆرپەکەی لەبارببرێت، جگە لەم حاڵەتە لەباربردنی منداڵ بەهەموو شێوەیەک قەدەغەیە». لەباربردنی منداڵ لەڕوانگەی ئاینی ئیسلامەوە له‌شه‌ریعه‌تى ئیسلامدا تاماوه‌ى (120) رۆژ واته چوار مانگ ده‌توانرێت له‌حاڵه‌تى پێویستدا که‌مه‌ترسى له‌سه‌ر ژیانى دایکه‌که هه‌یه ده‌توانرێت منداڵه‌که له‌بارببرێت. پرۆفیسۆر حه‌سه‌ن موفتى، سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى باڵاى فتواى هه‌رێمى کوردستان، به وت «له‌کاتێکدا منداڵه‌که نه‌خۆشییه‌کى مه‌ترسیدارى هه‌بێت، ده‌توانرێت ئه‌و منداڵه له‌بارببرێت، یاخود مه‌ترسى له‌سه‌ر ژیانى دایکه‌که هه‌بێت، که له‌و کاته‌دا ژیانى دایکه‌که له‌پێشتره، چونکه ژیانێکى دیاریکراوى هه‌یه، به‌پێى یاساى هه‌ڵبژاردن که‌مترین زیانە، بۆیه ته‌نیا له‌و دوو حاڵه‌ته‌دا منداڵ له‌باربردن دروسته«. ئەمەش لەکاتێکدایە کەمنداڵەکە لەخوار تەمەنی (120) رۆژ بێت، چونکە ئاینی ئیسلام دەڵێت کۆرپەلە پێش ئەوە گیانی بەبەردا نەکراوە. پرۆفیسۆر حه‌سه‌ن موفتى وتی»له‌دواى چوار مانگ واته له‌دواى (120) رۆژ روح ده‌کرێت به‌به‌ریدا وه‌ک هه‌ر مرۆڤێکى تر هه‌ژمار ده‌کرێت، بۆیه حوکمه‌که‌ى وه‌ک کوشتنى پیاوێک یان مرۆڤێکى گه‌وره‌یه‌و هیچ جیاوازیى نیه، بۆیه به‌قه‌تڵ هه‌ژمار ده‌کرێت». سەبارەت بەدروستبونى منداڵ به‌هه‌ر رێگایه‌ک بێت له‌ده‌ره‌وه‌ى پرۆسه‌ى هاوسه‌رگیرى، وتی «له‌ئاینى ئیسلامدا منداڵ هه‌ر پارێزراوه‌و ناکرێت به‌تاوانى باوک و دایکه‌که سزابدرێت و بکوژرێت، واته نه‌فسێک به‌شێوازێکى شه‌رعى بێته دنیاوه هیچ جیاوازى نیه له‌گه‌ڵ نه‌فسێکى دیکه، بۆیه دروست نیه ئه‌وانه له‌بارببرێت به‌و بیانووه‌وه، چونکه ئه‌و تاوانى نیه«. لە ئاینی مەسیحیدا رێگەپێدراو نییە له‌ئاینى مه‌سیحیه‌تدا منداڵ له‌یه‌که‌م رۆژى دروستبوونیه‌وه له‌سکى دایکیدا کوشتنى تاوانه‌و به‌قه‌تڵ هه‌ژمارده‌کرێت. قه‌شه ئه‌یمه‌ن عه‌زیز، قەشەی که‌نیسه‌ى مار یوسف له‌سلێمانى، له‌لێدوانێکدا به وت «منداڵ له‌و رۆژه‌وه‌ى دروست ده‌بێت له‌سکى دایکیدا کوشتى به‌قه‌تڵ ، هه‌ژمار ده‌کرێت چونکه روح له‌به‌ره‌و ته‌نیا کرده‌وه‌ى نیه، بۆیه ناکرێت له‌بارببرێت». جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه «ئێمه بڕوامان وایه ته‌نیا له‌حاڵه‌تى زۆر ده‌گمه‌ندا نەبێت که‌مه‌ترسى گیانله‌ده‌ستدان له‌سه‌ر ژیانى دایکه‌که هه‌بێت و به پشتبه‌ستن به‌پزیشکى پسپۆر‌و دیاریکردنی دواجار بڕیار ده‌درێت که‌ئه‌و منداڵه له‌بارببرێت، به‌ده‌ر له‌وه هیچ رێگه‌یه‌کى دیکه نیه بۆ له‌باربردنى ئه‌و منداڵه که روح له‌به‌ره‌و ژیانى پێبه‌خشراوه«. سەبارەت بەدرستبوونی منداڵ لە رێگەی ناشەرعییەوە، وتی «له‌ئایینی مه‌سیحیه‌ت، هه‌موو گوناهێک لیخۆشبوونى هه‌یه، بۆیه ناکرێت کۆرپه‌له یان دایکه‌که بکوژرێت، بۆیه وه‌ک تاوانێکى گه‌وره هه‌ژمار ده‌کرێت». لەئاینی کاکەییدا منداڵ لەباربردن تاوانە له‌ئاینى کاکه‌یدا منداڵ دواى ئه‌وه‌ى روح ده‌کرێت به‌به‌ریدا له‌سکى دایکیدا له‌باربردنى تاوانه بۆ دایکه‌که و ئه‌و که‌سه‌ى هاوکارى له‌باربردنه‌که ده‌کات بەتاوانبار هەژمار دەکرێت. ره‌جه‌ب عاسى کاکه‌یى، له‌لێدوانێکدا به وت «هه‌ر منداڵێک که روح کرا به‌گیانیدا ئه‌وه به‌مرۆڤێک هه‌ژمارده‌کرێت و تاوانه گه‌ر بکوژرێت به‌هه‌ر هۆکارێک بێت، واته تاوانه بۆ دایکه‌که و ئه‌و که‌سه‌ش که کاره‌که ده‌کات، بۆیه له‌بیروباوه‌ڕى ئێمه‌دا روح زۆر گرنگه‌و ناتوانرێت ئه‌و کۆرپه‌له‌یه له‌بارببرێت». ره‌جه‌ب کاکه‌یى، له‌باره‌ى بیروڕاى کاکه‌ییه‌کانه‌وه وتیشى «مافى مرۆڤ گرنگترین شته لاى ئێمه، بۆیه گه‌ر هه‌ر شتێک رووبدات له‌نێوان دوو که‌سدا رێگه‌چاره گرنگه نه‌ک کوشتن و تاوانکردن، بۆیه لاى کاکه‌ییه‌کان دروستبونى منداڵ له‌ده‌ره‌وه‌ى پرۆسه‌ى هاوسه‌رگیرى ته‌نیا هاوسه‌رگیریکردن چاره‌سه‌رى بارودۆخه‌که ده‌کات نه‌ک کوشتنى روحێک».
ھاوڵاتی مەحمود محەمەد وتەبێژی پارتی دیوکرفاتی کوردستان رایگەیاند لە وڵاتێكی سامانداری وەك عێراق، هەژاری لە هەندێك لە شارەكان گەیشتۆتە زیاتر 50%، ئەوەشی بە "كارەسات" ناوبرد و داوای لە مستەفا كازمی کرد دەست بە چارەسەركردنی كێشەكان بكات. مەحمود محەمەد، ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان بە ماڵپەڕی فەڕمی حزبەکەی راگەیاندووە، "ئەگەر پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا نەبووایە، ئێستا كۆنگرەی پارتی كۆتاییشی پێهاتبوو، لەم دۆخەدا بەستنی كۆنگرە كارێكی ئاسان نیە، بەڵام ئێستاش ئەو لێژنەی كە دامەزراوە بۆ دیراسەكردنی كۆنگرە، ئەو بابەتانەی چ لە پەیڕەو پرۆگرام، دراسەی ئەو بابەتانە دەكرێت، ئامادەكارییەكان بەردەوامن، كەی ئەم پەتایە ڕێگەی پێداین، ئەو كات بە دڵنیایەوە، پارتی دیموكراتی كوردستان كۆنگرەی خۆی ئەنجام دەدات." دەشڵێت، پارتی دیموكراتی كوردستان لە هەر كۆنگرەیەك هەندێك گۆڕانكاری دەكات، لە دوای كۆنگرەش بە هەمان شێوە گۆڕانكاری دەكات، بە بەردەوامیش لەگەڵ پێویستی شوێنی جوگرافیای لقەكان و ناوچەكان گۆڕانكاریی كردووە، ئەو بەرنامەیە هەبووە، كەی پێویست بێت گۆڕانكاری ئەنجام دەدرێت. لەبارەی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ یەکێتی و رێککەوتنیان، ئەو ئەندامەی مەکتەبی سیاسی پارتی باسی لەوەکردووە، "لە كۆبوونەوەی فەڕمی نێوان پارتی و یەكێتیدا كۆمەڵێك خاڵمان جێگیركردووە، هەردوو لامان بەوە قانع بووین كە بەیەكەوە كاركردن و لەگەڵ یەكبوون، هێز دەداتە پرۆسەی سیاسی كوردستانی لە بەغدا و لە جێگای تر، بۆیە دەبێت ئەو بۆچوونە جیاوازانەی كە هەمانە لێك جیابكرێنەوە، لە كوێ هاوبەشین لە كوێش هاوبەش نین كار بكەین، لەسەر جیاوازییەكانیش گفتۆگۆی زیاتر بكەین." پارتی دیموكراتی كوردستان، هێزی ژمارە یەكی هەرێمی كوردستانە و خاوەنی ٤٥ كورسیە لە پەرلەمانی کوردستان. هاوکات، لە پەیڕەوی ناوخۆی پارتیدا هاتووە، كە هەر چوار ساڵ جارێك كۆنگرە ببەستێت، بەڵام دوایین كۆنگرەی لە ساڵی ٢٠١٠دا بەستووە.
ھاوڵاتی به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆماری عێراق، داوای لە وڵاتانی ئەندام لەرێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان کرد هاوشێوەی پێکهێنانی هاوپەیمانیەتی نێودەوڵەتی بۆ روبەڕوبونەوەی داعش، هاوپەیمانیەتییەکی نێودەوڵەتیش بۆ بەرەنگاربونەوەی گەندەڵی و بەکارهێنانی ئابوری لە وێرانکردنی وڵاتان پێکبهێندرێت و داواش دەکەن کاری پێکەوەیی بۆ بەرەنگاربونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا چڕتربکرێتەوە. له وتارێکی تۆمارکراودا کە ئاڕاستەی 75 مین کۆبونەوەی کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتوەکانی کرد، سەرۆک بەرهەم رایگەیاند، بەهۆی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و کاریگەرییەکانی لەسەر جیهان، ئەمساڵ بۆیەکەمجار لەمێژوی کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتوەکاندا کۆبونەوەی لوتکەی سەرکردەکانی وڵاتان بەشێوەی ڤیدیۆ کۆنفرانس بەڕێوەدەچێت، بەتایبەت کەلەئێستادا پەتاکە هەڕەشە لەسەر ژیان، مرۆڤایەتی، ئابوری و کۆمەڵگاکانمان بەشێوەیەکی گشتی دروستکردوە. ئەوەشی خستەڕو، بەپێویستی دەزانین بۆ بەرەنگاربونەوەی پەتای کۆرۆنا و لێکەوتەکانی، هەماهەنگی لەنێوان وڵاتاندا بۆ ئاڵوگۆڕی زانیاری و ئەزمونەکان لەبارەی چۆنیەتی بەرەنگاربونەوەی پەتای کۆرۆنا بونی هەبێت و وڵاتانی پێشکەوتو لەسەر ئاستی جیهان لەوبوارەدا هاوکاری زیاتر پێشکەشی وڵاتانی تازەگەشەسەندو بکەن، چونکە تاوەکو پەتاکە لەشارێک یان ناوچەیەکدا بونی هەبێت مانای وایە مەترسی کۆرۆنا لەسەر مرۆڤایەتی بەردەوامە، هەروەها داوا دەکەن هەڵمەتی بەرەنگاربونەوەی هەواڵی ساختە و نازانستی لەبارەی مامەڵەکردن لەگەڵ پەتاکە چڕتربکرێتەوە. سەرۆک بەرهەم لەبارەی دۆخی ناوخۆی عێراقی وتی، بە سوود وەرگرتن لە ئەزموونی دوای قۆناغی ستەمكاری، دەتوانم بڵێم مەحاڵە گەلی عێراق بەم دۆخەی ئێستا رازیبن، ئەوان چاویان لە قۆناغێكی سیاسی نوێیە كە كەموكورتییە بنەرەتییەکان چارەسەر بكات كە لە 2003 وە كۆی سیستەمی حوكمڕانی عێراق بەدەستییەوە دەناڵێنێت، ئەوان چاویان لە بونیاتنانی حوكمڕانییەكی دروسته. ئاماژەی بەوەشکرد، بۆیە لە پێناو بەدەنگەوەهاتنی ویست و داواكارییە رەواكانی جەماوەردا، دەبێت حكومەتی عێراق بەرپرسیاریەتییە گەورەكانی سەرشانی جێبەجێ بكات كە بنەما سەرەكییەكانی بریتین لە ئەنجامدانی چاكسازیه‌کی بونیادنەرانه‌ی سیاسی و ئابووری و كارگێڕی، ئەمەش پێویستی بە بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و گەندەڵكاران هەیە كە بەرجەستەی دیوی دووەمی تیرۆرن. سەرۆک کۆمار ئەوەشی خستەڕو، دەمێكە عێراق گیرۆدەی جەنگ و گەمارۆ و كاولكاری و تیرۆرە، دەمێكە سەرورەی خاكەكەی پێشێل دەكرێت، عێراقێكی خاوەن سەروەری تەواو، دەتوانێت ببێتە تان و پۆیەك بۆ بەیەكگەیشتنی بەرژەوەندییە هاوبەشەكانی گەلان و وڵاتانی ناوچەكە، لە توانایدایە ببێتە چوارچێوەیەك بۆ كۆی سیستەمێكی ناوچه‌یی كە لەسەر بنەمای هاریكاری ئابووری و ئەمنی هاوبەش دابمەزرێت لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و توندڕەووی لە ناوچەكەدا. دەقی وتاری بەرهەم ساڵح لەبەردەم خولی کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتوەکان: بە ناوی خودای بەخشندە و میهرەبان جەنابی سەرۆک جەنابی سکرتێری گشتی خاوەن شكۆ و پایەداران لە بەغدا شاری سەلام، هیوای ئه‌وه‌تان بۆ ئه‌خوازم هەمیشە لە سایە و سێبەری ئاشتی و ئارامی پەروەردگار دابن.سڵاوی بێ پایانی كۆماری عێراقتان پێڕادەگەیەنم كە یەكێكە لە دامەزرێنەرانی ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان، هیواخوازم كۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان لەم خولەی ئێستایدا سەركەوتوو بێت. ئەمە یەكەم جارە لە مێژووی نەتەوە یەكگرتووەكاندا لە دوورەوە (بە ڤیدیۆ كۆنفڕانس) بەیەكەوە كۆدەبینەوە، کۆبوونەوەکەمان لە ئان و ساتێكدایە كە مەترسی ڤایرۆسی كۆرۆنا، باڵی بەسەر جیهاندا کێشاوە و هەڕەشەیەکی مەترسیدارە بۆ سەر ژیانی ھەموو مرۆڤایەتی. ئەم كۆبوونەوە دوورەدەستەمان، بەرجەستەیەكی راستەقینەی ئەو گۆڕانکاریە ڕیشەییانەیە كە لە شێوازی ژیان و پەیوەندیه‌کانی نێوان مرۆڤ هاتووەتەكایەوە. ئێستا مرۆڤایەتی لەدووڕییانێكی مێژوویدا وەستاوە؛ لە لایەك دەبێت مه‌ودایه‌ک له‌گه‌ڵ یەکتری وه‌ربگرین، لەولاشەوە دەبێت كۆببینەوە.. لە لایەك گاریگەری پەتاكە كەنارگیری كردووین، لەولاشەوە وویستی كاركردن و ژیان وامان لێ دەكات بەردەوام بین. هەڕەشەی تەشەنكردنی پەتای كۆرۆنا لە هەر شار و گوندێكی ئەم هەسارەیەدا، هەڕەشەیەكی بەردەوامە بۆ هەموو جیهان. بۆیە سەرباری جیاوازییەكانیشمان، دەبێت بنەمای هاریكاری و كاری هاوبەشی نێوان دەوڵەت و كۆمەڵگەكان پتەوتر بكەین، ئامانجی كۆتاییشمان لەناوبردنی پەتاكەیە یان بە لایەنی كەمەوە سنوردارکردنی زیانەكانی . ئەوەی ئێستا ئه‌نجامی ئه‌ده‌ین، دووپاتكردنەوەی گرنگیی هاریكاری نێوان سەرجەم دەوڵەتانی پێشكەوتووە لە ئاڵوگۆڕكردنی ئەزموون و شارەزایی و زانیاری لە بەرەنگاربوونەوەی پەتاكەدا. بۆیە زۆر گرنگ و پێویستە وڵاتانی پێشكەوتوو یارمەتی وڵاتانی تازە گەشەسەندوو بدەن، تاوەکو ژینگەیەكی تەندروستی ئەوتۆیان بۆ بڕەخسێنن بەرەنگاری پەتاكە ببنەوە و خۆیشیان لەو لێكەوتانە بپارێزێن كە كۆمەڵگەی مرۆڤایەتی تووشی دەردەسەری كردووە. دەبێت هەمووشمان بەرەنگاری ئەو هەواڵ و باس و خواسە ساختەكارییانە ببینەوە سەبارەت بە پەتاكە لە ئارادان، چونكە دواکەوتویی و هەواڵە ناڕاستەکان هەڕەشەیەكی مەترسیدارن بۆ ملیۆنان مرۆڤ. جێی خۆیەتی ئاماژە بۆ ئەوەش بكەین كە پلانی پێشوەختە گرنگییەكی به‌رچاوی هەیە لە دەستەبەركردنی دادپەروەری لە دابەشكردنی پێكوتەی ڤایرۆسەکه له كاتی بەردەست بوونیدا، پێویستە ئەو کاتەی پێکوتەکە دەکەوێتە بازاڕەوە، شێوازی بارزگانی پێوەکردنی لەبەرچاو بگیرێت، بەشێوەیەك یارمەتیدەری وڵاتە هەرە هەژارەکان بێت لەوەی بتوانن بە ئاسانی بۆ هاووڵاتییانی فەراهەم بكەن. ئێمە لە عێراقدا، سەرباری سنورداری توانا بەردەستەكانمان ، ئەو بارودۆخەی دەورەی داوین، ئاستەنگه لە بەردەم بەرەنگاربوونەوەی پەتاكە و بەرتەسككردنەوەی كاریگەرییەكانی، سەرباری سنورداری تواناكانمان لە بواری چاودێری تەندروستی كە هۆكارەكەی لاوازی ژێرخانی كەرتی تەندروستییە، زنجیرەیەك ڕێوشوێنی خۆپارێزی پێویستمان پیادە كردووە، بەڵام هێشتاش زۆر ماوە ئەنجامی بدەین. جەنابی سەرۆک ئێستا و بەر لەسەرهەڵدانی پەتای كۆرۆنا، عێراق گیرۆدەی مەترسییەكی كوشندەتر بووە، ئەویش پەتای گەندەڵییە كە مەترسییەكانی بۆ سەر جیهان لە مەترسی كۆرۆنا كەمتر نییە. له‌سایه‌ی بە هێزی وویستی گەلەكەمان و قوربانییدانی هێزە چەكدارەكان لە سوپا و حەشدی شەعبی و پێشمەرگە و بە پاڵپشتی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و هاوسێكانمان، لە ڕووی سەربازییەوە بەسەر تیرۆردا سەركەوتین و توانیمان شارەكان ئازاد بكەین و لەبندەستی تیرۆرستانیان دەرێنین. بەڵام جەنگەكەمان دژ بە تیرۆر و توندڕەوی بەردەوامە، شانە نوستووەكانی تیرۆر لێرەو لەوێ و لە پانتایی بیابانەكانی وڵاتەكەماندا خۆیان حەشارداوە. ناكرێ و نابێت مەترسی تیرۆر و دووبارە گەڕانەوە و خۆڕێكخستنەوەی ئەندامەكانی نادیدە بگرین، پێشمان وایە هەر خەمساردی و بێباكییەك، یان سەرقاڵیمان بە ململانێكانی ناوچەكەوە، دەبێتە ھۆی ئەوەی ئەو هێزە تاریك پەرستانە دەرفەت بقۆزنەوە بۆ ئەوەی دووبارە بگەرێنەوە. ھاوکات هەر كەمتەرخەمییەكیش لە بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و هەر دەستدرێژییەك بۆ سەروەری نیشتمانیمان، دەشێ ببنە بەربەست و ئاستەنگ لە بەردەم كۆششەكانی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و توندڕەویدا. لەم سۆنگەیەشەوە هیوامان بە پاڵپشتی دۆستەكانمانە لە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی تاوەکو هاوكار و هەماهەنگمان بن لە سۆراغكردنی ئەو پارانەی بە قاچاخ براونەتە دەرەوەی وڵات، هەروەها ئاشكراكردنی ناوی ئەو گەندەڵكارانەی بەو كارە قێزەوونە هەستاون و کۆمه‌کی گروپە لە یاسادەرچووەكان و توندڕەوەكانیشی پێ دەكەن. گەندەڵی دەرد و ئافاتێكە و زۆرێك لە وڵاتان بەدەستییەوە دەناڵێنن، ئەو دەردە كوشندە نەیهێشتووە گەلی عێراق لە خێروبێری وڵاتەكەیان سودمه‌ند بن بەڵکو بۆ دەیەها ساڵیشە عێراقی كردووەتە وێرانە، بۆیە گەلی عێراق بەهۆی كاریگەرییەكانی ئەو ئافاتەوە، هەست بە بێزاری و نیگەرانیەکی زۆر دەكەن. لەم گۆشەنیگایەوە، ساڵی پار لە مینبەری كۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان، لەسەر هەمان شێوەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە تیرۆر، داوای پێكهێنانی هاوپەیمانییەكی نێودەوڵەتیم كرد بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و گێڕانەوەی پارە بەتاڵان براوەكان. ئەمڕۆ هەمان داواكاری دووبارە دەكەمەوە.. لەو باوەڕەشدام تەنها بە ووشككردنی سەرچاوەكانی پارەداركردنی تیرۆرست و توندڕەوان و كۆتاییهێنان بە گەندەڵی كە شادەماری ئابوورییە سیاسییەكەی توندوتیژی و تیرۆرن، دەتوانین تیرۆر لەناو بەرین كە باری ئابووری وڵاتان وێران دەكات و وویست و ئیرادەی گەلانیش لە پێشكەوتن و بونیادناندا پەكدەخات. جەنابی سەرۆک .. بە پێویستی دەزانم هەڵوێستەیەك لە بەردەم زنجیرە تاوانەكانی كۆمەڵكوژی دژ بە ئێزیدیەکانی وڵاتەكەم بكەم، ئامانجی ئەو تاوانكارییە سڕینەوەی وجودی ئەوان بوو، بۆیە لەسەر كۆمەڵگای نێودەوڵەتی پێویستە پشتیوان و یارمەتیدەری عێراق بێت لە ڕێگریكردن لە دووبارەبوونەوەی ئەو جۆرە تاوانانه. چەند ڕۆژێك لەمەوبەر، لەگەڵ پۆلێك لە ژنان و کچانی ئێزدی و توركمان و شیعە و شەبەك كۆبوومەوە كە لە چنگی تیرۆر و تیرۆرستان دەربازیان بووە.. گوێبیستی ئێش و ئازار و مەینەتییەكانیان بووم، سەرباری تێپەڕبوونی سێ ساڵ بەسەر رزگاركردنی شارەكانیاندا، كەچی هێشتا مەینەتییەكانیان ته‌واو نه‌بوون، بەهۆی ئەو ئەشكەنجە جەستەیی و دەروونییەی تووشیبوون، هێشتا بەدەست ئازاری جەستەیی و دەروونییەوە دەناڵێنن و لە خێوەتگاكاندا ژیان بەسەر دەبەن. ئەركی سەرشانمانە ئاوارە و كۆچبەرەكان بگێڕینەوە سەر زێدی خۆیان، چیشمان لە دەست بێت بۆیان بكەین، لەمەشدا پێویستیمان بە پشتیوانی دۆستەكانمان و ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان دەبێت لە پاڵپشتیكردنی ئەو هەوڵ و كۆششانەی لەو پێناوەدا دەیكەین. جەنابی سەرۆک.. عێراق قوربانی پاشماوەی زیاتر لە 40 ساڵ جەنگ و ئێش و ئازار و گەمارۆ و تیرۆرە، ئەمساڵیش وەك زۆرێك لە دەوڵەتان، گیرۆدەی دابەزینی نرخی نەوتە لە بازاڕەكانی جیهاندا، لێكەوتەكانی تەنگژە ئابوورییەكەی جیهان كە دەرهاویشتەی ڤایرۆسی كۆرۆنایە، یەخەی گرتووە، ئەم دوو بەڵایەش بەیەكەوە عێراقی رووبەڕووی چەندەها ئاسته‌نگی گەورە كردووەتەوە. لە ئێستاشدا نزیکەی ساڵێك بەسەر ناڕەزاییەكانی شەقامی عێراقیدا تێدەپەڕێت، ئەو بزاوتە ڕەنگدانەوەی وویست و ئارەزووی گشت هاووڵاتییان بوو لە ئەنجامدانی گۆڕانكارییەكی ریشەی كە لە ئاست داواکاری و ماف و ئازادییە رەواكانیاندا بێت. ئەو كێشمەكێشمەی شەقامی ناڕازی، بەرجەستەی ویستێكی زیندوو و ڕاستەقینەی هاووڵاتییان بوو لە چەسپاندنی بنەماكانی دەوڵەتداری و چۆنییەتی بەڕێوەبردنی و دەستەبەركردنی مافەكانی گەل. كاروانی چاكسازی لە عێراقدا كەوتووەتەرێ، بەڵام پێویستی بە كۆششی ماندوونەناسانە هەیە، تاوەكو بەرهەمەكەی بچنینەوە، ئەو هەنگاوانەی لەو بوارەدا هەڵمانگرتوون، ئاماژە بەوە دەدەن كە دەكرێت گۆڕانكارییەكی ئاشتیخوازانەی دەستووری دوور لە هەموو توندوتیژییەك بێننە ئاراوە، ئەمەش بە تەواوی گوزارشت لە وویست و دڵخوازی گەلی عێراق دەكات. لە ناو جەرگەی ئەو بارودۆخە سەختەی وڵاتەكەمان پیایدا تێدەپەڕێت، لەمساڵدا حكومەتە نوێیەکەی عێراق بە سەرۆكایەتی مستەفا كازمی پێكهات كە داواكاری راستەقینەی جەماوەری خۆپێشاندەر بوو لەو چاكسازییانەی داوایان دەكرد. بە سوود وەرگرتن لە ئەزموونی دوای قۆناغی ستەمكاری، دەتوانم بڵێم مەحاڵە گەلی عێراق بەم دۆخەی ئێستا رازیبن، ئەوان چاویان لە قۆناغێكی سیاسی نوێیە كە كەموكورتییە بنەرەتییەکان چارەسەر بكات كە لە 2003 وە كۆی سیستەمی حوكمڕانی عێراق بەدەستییەوە دەناڵێنێت، ئەوان چاویان لە بونیاتنانی حوكمڕانییەكی دروسته. بۆیە لە پێناو بەدەنگەوەهاتنی ویست و داواكارییە رەواكانی جەماوەردا، دەبێت حكومەتی عێراق بەرپرسیاریەتییە گەورەكانی سەرشانی جێبەجێ بكات كە بنەما سەرەكییەكانی بریتین لە ئەنجامدانی چاكسازیه‌کی بونیادنەرانه‌ی سیاسی و ئابووری و كارگێڕی، ئەمەش پێویستی بە بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و گەندەڵكاران هەیە كە بەرجەستەی دیوی دووەمی تیرۆرن. ئەركێكی دیكەی سەرەكی حكومەت، ئەنجامدانی هەڵبژاردنێكی پێشوەختەیەی پاك‌و بێگەرده لە ساڵی ئایندەدا که بە گوێرەی یاسایەكی نوێ بەڕێوەبچێت، بتوانێت نوێنەرایەتییەكی دادپەروەرانەتر بۆ هاووڵاتییان دەستەبەر بكات، ئەمەش لە پێناو هێنانەدی ئەو بەڵێنەی بە جەماوەری خۆپێشاندەرمان داوە كە چاویان لە پتەوكردنی بنەماكانی دیموكراسی و مافە رەواكانی گەلە لە گەیشتن بە ژیانێكی شكۆدارانەی ئازاد، بەو ئامانجەی لە وڵاتەكەی خۆیاندا دەسەڵاتدار و بڕیار بەدەستبن، حكومەتیش رەنگدانەوەی ویست و ئیرادەی ئەوان بێت و بەرژەوەندییەكانیان بپارێزێت و هیوا و ئاواتەكانیشیان بێنێتەدی. حكومەت كارێكی دیكەی گرنگی لەسەر شانە كە جڵەوكردنی چەكی نایاساییە، بەوەی تەنها چەك بەدەست دەوڵەتەوە بێت و لە دەرەوەی یاسا و دامەزراوەكانی دەوڵەتدا یاساغ بێت، هەروەها لێكۆڵینەوەیەكی لێبڕاوانە و جددیش بكرێت سەبارەت بە تاوانی كوشتنی خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەكان. لە راستیدا رووبەڕووبوونەوەی گروپە لە یاسا دەرچووەكان و چەكی نا یاسایی، ململانێی دەوڵەتە دژ بە لایەنگرانی توندڕەووی و پاشاگەردانی، ئەم ئەركەش ھەروا ئاسان نییە، خۆ ئەگەر بمانەوێت ئاشتەوایی و سەقامگیری بۆ وڵاتەكەمان فەراهەم بكەین و خۆمان سەرورەی خۆمان بین، ئەوا هەر دەبێت ئەنجامی بدەین. بەیاننامەكەی ئەم دوایەی سەماحەتی ئایه‌توڵا عەلی سیستانی دوای پێشوازیكردنی لە نوێنەری نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق، بە روون و راشكاوی ئەو ئەركانەی دەستنیشان كردوون كە پێوستە لە پێناو ئەنجامدانی چاكسازی لە پڕۆسەی سیاسی ئێستادا ئەنجامی بدەین، دەبێت ئەو چاكسازیەش تەواو بەدوور بێت لە هەموو گەندەڵی و كرچوكاڵییەك. لێرەوە، لەسەر بنەمای ئەوەی باسمان لێوەكرد، چاومان لە هاریكاری و یارمەتیدانی نەتەوە یەكگرتووەكانە لەوەی هەماهەنگی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق بكەن و پاڵپشتی تەكنیكی بۆ دابین بكەن و چاودێریش بن بەسەر پڕۆسەی هەڵبژاردنەكانەوە، تاوەكو گەرەنتی پاك و بێگەردی پڕۆسەكە دەستەبەر بكەین و رێگریش لە هەر ساختەكاری و گزیكاری و فرتوفێلێك بكەین كە كاریگەری نەرێنی هەبێت بۆ سەر وویستی ئازادی دەنگدەر لە هەڵبژاردنەكاندا. جەنابی سەرۆک .. پڕۆژە نیشتمانییەكەمان چەسپاندنی پێگەكانی دەوڵەتێكه كە سەروەری یاسا بسەپێنێت و مافی هاووڵاتییەكانیشی بپارێزێت، نامانەوێت وڵاتەكەمان ببێتە گۆرەپانی ململانێی نێوان لایەنە ناكۆكەكان و یەكلاییكردنەوەی كێشەكانیان. دەمێكە عێراق گیرۆدەی جەنگ و گەمارۆ و كاولكاری و تیرۆرە، دەمێكە سەرورەی خاكەكەی پێشێل دەكرێت، عێراقێكی خاوەن سەروەری تەواو، دەتوانێت ببێتە تان و پۆیەك بۆ بەیەكگەیشتنی بەرژەوەندییە هاوبەشەكانی گەلان و وڵاتانی ناوچەكە، لە توانایدایە ببێتە چوارچێوەیەك بۆ كۆی سیستەمێكی ناوچه‌یی كە لەسەر بنەمای هاریكاری ئابووری و ئەمنی هاوبەش دابمەزرێت لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و توندڕەووی لە ناوچەكەدا. ئێمە بۆ سەرخستنی پڕۆژە نیشتمانییەكەمان، چاومان لە پشتیوانی و پاڵپشتییەكی كارا و كاریگەری هاوسێكانمان و كۆمەڵگای نێودەوڵەتییە، سەركەوتنی پرۆژە نیشتمانییەكەشمان لێكەوت و دەرهاویشتەی گەورە و كاریگەری دەبێت بۆ سەر ئایندەی عێراق و ناوچەكە و بگرە جیهانیش. لەو چوارچێوەیەشدا، عێراق جەخت لەو هەڵوێستەی خۆی دەكاتەوە كە پێویستە پرسی فەڵەستین چارەسەر بكرێت و مافە رەواكانی گەلی فەڵەستینیش فەراهەم بكرێن لەوەی دەوڵەتی سەربەخۆی خۆی دابمەزرێنێت، ئەمەش یارمەتیدەر دەبێت لە چەسپاندنی سەقامگیری لە ناوچەكە و جیهانیشدا. خوشك و برایانی بەڕێز لەم ساتەوەختەی ئێستادا، ئەو شەهیدانە لەبیر ناكەین كە گیانی خۆیان لە پێناو ئازادی و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆردا بەخت كرد، سڵاو و پێزانینی بێ پایانی خۆم ئاڕاستەی ئەو گەنجانە دەكەم كە لە پێناو ژیانێكی شكۆدارانەی ئازاد‌دا، رۆژانە بە وویستێكی پۆڵایین و مكوڕبوونەوە لە خەبات و تێكۆشاندان. ئەو وورە بەرزییەی گەنج و لاوەكانمان گەشبینیمان پێ دەبەخشێت لە گەیشتن بە هیوا و ئاواتەكانی ئایندەمان، دڵمان بەوە خۆشە كە گەنج و لاوەكانمان شێلگیرانە لە كاروانی گەیشتن بە ئازادی و چەسپاندنی سەروەری یاسا و فەراهەمكردنی دادپەروەریدا بەردەوامن. درود بۆ گيانى شەهیدانی رێگای ئازادی و رووبەڕوونەوەی تیرۆر، سلاو بۆ گەنجەکانمان کە سوورن لە سەر بەدیهێنانی ژیانی ئازاد و خۆشگوزەران، لە چاوی گەشیانەوە، ئايندەی ئازادی و سەپاندنی حوکمی یاسا و دادپەورەری بەدی دەکەین. لە كۆتایدا، لە حەفتا و پێنجەمین ساڵیادی دامەزراندنی نەتەوە یەكگرتووەكاندا، سوپاس و پێزانینی خۆم ئاڕاستەی ئەو ڕێكخراوە نێودەوڵەتییە دەكەم، سەرباری جیاوازییەكانیش، كەچی هێشتا ئەو ڕێكخراوە كۆمان دەكاتەوە، بە تایبەتیش كە لە ئێستادا رووبەڕووی ئاڵنگارییە نێودەوڵەتییەكانی وەك بەرەنگاربوونەوەی پەتاكان، گۆڕانی كەشوهەوا، پێویستی دەستەبەركردنی ئاسایشی خۆراك، پرسی ئاوارە و كۆچبەران دەبینەوە، هەموو ئەمانە دەكرێت لە رێگەی نەتەوە یەكگرتووەكان و پابەندبوونمان بە بەڵگەنامەكەیەوە چارەسەر بكرێن. گومانیش لەوەدا نییە كە لە حەفتا و پینج ساڵی رابردوودا، سیستەمی نێودەوڵەتی، زۆر جار لە چارەسەركردنی گرفتەكانی جیهاندا شكستیهێناوە، زۆر مەرگەساتی كارەساتباری وەك رواندا و جەنگ و كاولكارییەكانی عێراق و سوریا و لیبیا و ئەوانی دیكەش هەن كە دەبێت پەند و ئەزموونیان لێوەرگرین، دەبێت لە وانەكانی رابردووەوە فێربین، لە هەمان ئان و ساتیشدا پێویستە برەو بە ئامانجەكانی پەرەپێدانی بەردوام بدەین و لێبڕاوانەش كار لەسەر ئەجێندای چاكسازیكردن لە دامەزراوەی نەتەوە یەكگرتووەكاندا بكەین، بەو ئامانجەی بتوانین هیوا و ئاواتی گەلانی جیهان بەدی بھێنین. زۆر سوپاس بۆ گوێگرتن بەو هیوایەی جارێكی دیكە لە جیهانكی خاڵی لە ڤایرۆسی كۆرۆنا بەیەكەوە كۆببینەوە.. هیواخوازیشم جیهان و مرۆڤایەتی لە ڤایرۆسی ڕق و گەندەڵی و جەنگ و تیرۆر بەدوور بن. دووبارە سڵاو و رێزی بێپایانم قبوڵ بفەرموون.
هاوڵاتى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، زۆرترین ژماره‌ى پێوانه‌یى توشبوانى کۆرۆنا تۆمارکراوه، به‌شێوه‌یه‌ک له‌ماوه‌ى 24 سه‌عاتى رابردودا، 955 توشبوى نوێ تۆمارکراون و 19 توشبوى ڤایرۆسه‌که گیانیان له‌ده‌ستداوه‌و 374 توشبوش چاکبونه‌ته‌وه. ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 23ى ئه‌یلولى 2020، وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان، له راگه‌یه‌ندراوێکدا ئاماژه‌ى به‌وه‌کردووه که ئه‌مڕۆ له هه‌رێمى کوردستان زۆرترین ژماره‌ى پێوانه‌یى توشبوانى کۆرۆنا تۆمارکراوه. به‌پێى راگه‌یه‌ندراوه‌که له‌ماوه‌ى 24 سه‌عاتى رابردودا پێنج هه‌زارو 428 پشکنینى نوێ ئه‌نجامدراون و ده‌رئه‌نجام 955 توشبوى نوێى کۆرۆنا تۆمارکراون، به‌مشێوه‌یه: 240 هه‌ولێر، 98 سلێمانی، 34 گه‌رمیان، 187 راپه‌ڕین، 370 دهۆک، 26 هه‌ڵه‌بجه. ده‌قى راگه‌یه‌ندراوى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى:
زانکۆی سلێمانی ئەمڕۆ چوارشەممە، رایگەیاند، رۆژی ٤ی مانگی داهاتوو یەکەم رۆژی خوێندنی ساڵی نوێ دەبێت بەشێوەی ئاوێتە ئەوەش بەھۆی مەیرسیەکانی بلاوونەوەی کرۆرۆنا. سەرۆکایەتی زانکۆی سلێمانی لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، پشتبەست بە بڕیارەکانی ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ ئەنجومەنی زانکۆی سلێمانی لە کۆبوونەوەی ئاسایی خۆیدا بە ڕەچاوکردنی پەتای کۆرۆنا و پاراستنی تەندروستی خوێندکاران و دابینکردنی پێداویستی بەشە ناوخۆییەکان رۆژی دەستپێکردنەوەی دەوامی ساڵی نوێی راگەیاند. لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لەسەر شێوازی خوێندنی ئاوێتە بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠٢٠-٢٠٢١) کراوەتەوە و بڕیاریشدراوە، رۆژی یەکشەممە، رێککەوتی ٤ی ١٠ی ٢٠٢٠ یەکەم ڕۆژی ساڵی نوێی خوێندن بێت بۆ خوێندنی بەکالۆریۆس لە زانکۆکەیاندا. لەبارەی چۆنێتی خوێندنی ئەمساڵی زانکۆی سلێمانییەوە هاتووە، کە بە شێوازی خوێندنی ئەلیکترۆنی دەبێت بۆ ماوەی شەش ھەفتە، پاشان دواتر بەپێی تایبەتمەندی وانە و کۆلێجەکان خوێندن بەشێوازی ئاوێتە بەردەوامی پێدەدرێت. بەهۆی بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆناوە، خوێندنی ساڵی ٢٠١٩ – ٢٠٢٠ لە کۆتایی مانگی شوباتی رابردوودا راگیرا و وابڕیارە خوێندنی ساڵی داهاتووی زانکۆ و پەیمانگاکانی هەرێم بەشێوەی ئاوێتە (هەم ناوپۆل و هەم ئەلیکترۆنی) بێت.
سوارە محەمەد دەستەى بەڕێوەبەریی کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە) لەڕاگەیاندراوێکی چڕوپڕدا رایگەیاند، لە ١٢ی ئەیلولەوە بەدروشمی «کۆتایی بەگۆشەگیری، فاشیزم و داگیرکەری دەهێنین! کات کاتی ئازادییە» دەست بەهەڵمەتێک دەکەن. کەجەکە لەڕاگەیاندراوەکەیدا سەرنج دەخاتەسەر دۆخی ناوچەکەو کوردستان. ئەو شەڕەى ئێستا بەڕێوەدەچێت بەجەنگی جیهانیی سێیەم ناوی دەبات. ئەوە دەستنیشان دەکات، کەدوای جەنگی جیهانیی یەکەم و دووەم لەسیستمی جیهانی و ناوچەکەدا گۆڕانکاریی گەورە روویاندا. لەبەرئەوەش دوای جەنگی جیهانیی سێیەم، کەناوەندەکەى کوردستانە، دیسانەوە سیستمێکی نوێ دادەمەزرێندرێت. باشە، دۆخی گەلی کورد چۆن دەبێت؟ باشە گەلی کورد لەو سیستمە نوێیەدا وەک کورد‌و کوردستان جێی خۆی دەگرێت یان نا؟ باشە لەو پرۆسە گرنگەدا ئامادەکاریی گەلی کورد بەسە یان نا؟ لەبەر ئەوانەش راگەیاندراوەکە سەرنجی خستووەتە سەر مەترسییەکان و دەرفەتەکانیش. راستە ئەو سیستمە، کەدوای جەنگی جیهانیی یەکەم دامەزرا گەلی کوردی بێ پێگەو کیان کرد‌و خستییە ژێر چەپۆکى سڕینەوەو پاکتاوکردنەوە. کوردستانی کرد بەچوار بەشەوەو یەکگرتوویی و یەکپارچەیی وڵاتەکەى لەناوبرد، گەلی کوردی رووبەڕووی سڕینەوەو پاکتاوکردنی جەستەیی و کولتوری کردەوە. دوای جەنگی جیهانیی دووەمیش، لەپێگەى گەلی کورددا هیچ گۆڕانکارییەک رووی نەدا. کۆماری دیموکراتیکی مەهاباد لەئەنجامی سەوداو مامەڵەى دەوڵەتەکاندا رووخێنرا. بەکورتی ئەوە سەد ساڵە، هەڵسوکەوت و نزیکایەتیی داگیرکەران و سیستمی هەژمونگەراو باڵادەست هەوڵدەدا، کەکوردو کوردستان نەبن بەهیچ، بەڵام بێگومان ئەگەر بەشێوەی یەکپارچەیی و یەکگرتووانەش نەبووبێت، هەر کورد لەهەر چوار پارچەى کوردستاندا بەرخودان و بەرەنگارییان پێشخستووە، بەڵام بەداخەوە سەرباری پێشکەشکردنی سەدان هەزارو بگرە زیاتر لەملیۆنێک شەهید، هێشتاش پێگەو کیانی کوردستان مسۆگەر نەکراوە. یان ئەگەریش بڵێین، دڵنیاییەک بۆ باشووری کوردستان هەیە، بەڵام هەر سێ پارچەکەى تر لەیاساو دەستووری دەوڵەتەکاندا هیچ مافێکى گەلی کورد قبوڵ نەکراوە. لەباکووری کوردستان هەبوونی گەلی کورد قبوڵ ناکرێت. دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا بەپشتیوانیی و هاوکاریی هێزە باڵادەستەکان هەوڵدەدات، گەلی کورد لەڕیشەوە دەربهێنێت. لەوێدا هەموو کردەوەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا لەبازنەى سڕینەوەو پاکتاوکردندایەو لەدەرەوەى ئەو سیاسەتە هیچی تر قبوڵ ناکات. لەڕۆژئاوای کوردستان گەلی کورد لەناو پێشهاتەکانی شەڕی ناوخۆی سوریادا شۆڕشی خۆی ئەنجامدا. لەدژی هەموو هێرشەکان بۆ لەناوبردن و تێک‌شکاندن بەرخودان و بەرەنگارییەکى مێژوویی ئەنجامداو وەک ئەستێرەیەک لەجیهاندا درەوشایەوە. سەرباری ئەوەى بەتێپەڕبوونی کات بووە شۆڕشی جیهانی و لە (١٠)هەمین ساڵی خۆیدایەتی، بەڵام هیشتا مەترسیی لەناوبردنی لەسەرەو هەوڵ بۆ لەناوبردنی دەدرێت. بەهۆی ھێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیاوە، هەبوونی شۆڕش هێشتا نەبووەتە هەبوونێکی یاسایی و فەرمی. لەڕۆژهەڵاتی کوردستان سەرباری ئەوەى سەد ساڵ بەرخودان و بەرەنگاری کراوە، بەڵام مافی گەلی کورد قبوڵ نەکراوە، حزب و رێکخستنەکانی کورد لاواز کراون. رژێمی ئێران بەقسەى ‹ئێمە برای یەکترین› لەلایەکەوە کار بۆ تواندنەوە دەکات و لەلایەکی تریشەوە هەموو جۆرە گوشار‌و هێرشێک بۆ سڕینەوەو پاکتاوکردن ئەنجامدەدات. لەباشووری کوردستان تاوەکو ئاستێک پێگەو کیانێک دەستەبەر کراوە. بەرخودان لەباشووری کوردستان، دەرفەتە ئافرێنراوەکانی تێکۆشانی بزووتنەوەى ئازادی و دۆخی قەیران و هاوسەنگیی نێودەوڵەتی یەکانگیر بوون و لەئەنجامدا پیگەو قەوارەی باشووری کوردستان پەسەند کرا. مافی گەلی کورد لەدەستووری عێراقدا چەسپێنرا، بەڵام لەبەرئەوەى کێشەى کورد‌و کوردستان کێشەیەکى یەکپارچەیەو پەیوەستن بەیەکەوە، هەڵوێستی دوژمنانی گەلی کوردیش بەرامبەر بەگەلی کورد یەک هەڵوێستە، بەو هۆیەوە پێگەو قەوارەی باشووری کوردستان بەتەواوەتی مسۆگەرو دڵنیاکەرەوە نییە. لەبەر ئەوانەش، وادیارە دۆخی کوردستان وەک دۆخی سەردەمەکانی جەنگی جیهانیی یەکەم و دووەم نەبێت، چونکە دۆخەکە گۆڕاوە. نە دوژمنانی گەلی کورد وەک خۆیان ماونەتەوەو نە گەلی کوردیش وەک پێشترە. بەپێی ئەو دۆخەى لەگۆڕێدایە، گەلی کورد لەهەموو کاتێک زیاتر خۆی بە رێکخستن کردووە. لەهەر چوار پارچەشەدا بەرخودانێک و بەرەنگارییەک هەیە، تەنانەت لەتێکۆشانی بزووتنەوەى ئازادی‌دا ئەو بەرخودانەی ئێستا لەئاستی بەرخودانی هاوبەشدا بەڕێوەدەچێت، بەڵام سەرباری ئەوەش مەترسییەکان زۆرن. بەتایبەت لەلایەن دەوڵەتی تورکیای داگیرکەرەوە، کە فەرماندەیی و پێشەنگایەتیی هێزە داگیرکەرەکان دەکات و هەوڵدەدات پێگەى باشوور‌و هەموو دەستکەوتەکانی تری کورد‌و کوردستان لەناو ببات. ئێمە ئەو راستییەمان لەهەموو روویەکەوە لەکاتی ریفراندۆمی ٢٠١٧دا بینی. دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا زیاتر لەعێراق کاردانەوەى نیشاندا‌و دەستی بەجموجوڵ کرد‌و بووە هۆکاری تێکشکاندنی ئەنجامەکانی ریفراندۆمەکە. ئەو رووداوانەشی لەدوای ریفراندۆم روویاندا روون و ئاشکران. دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر لەبنەڕەتدا لەبەر دوو هۆکار ئەو کارانە ئەنجام دەدات. یەکەم: ئەو دەوڵەتە لەسەر بنەمای عەقڵیەتی نەتەوە – دەوڵەت دامەزراوە. لەو عەقڵییەتدا جگە لەتورک و تورکایەتی هیچ کەسێکی تر مافی هەبوونی نییە. هەر خۆی هەموو راپەڕینەکان لەمێژووی کۆماری تورکیادا بۆ ئەو هۆکارە دەگەڕێنەوە. بەکورتی تورکیای داگیرکەر، هەبوونی گەلی کورد قبوڵ ناکات، بۆیە دەبێت گەلی کورد هیچ مافێکى نەبێت. دووەم: ئەو هەڵسوکەوت و نزیکایەتییە نەک تەنها لەباکوور، بەڵکو دەیەوێت لەهەموو شوێنەکانی کوردستاندا پێشیبخات. هەر خۆی جگە لە رۆژهەڵاتی کوردستان هەرسێ پارچەکەى تر بەخاکی خۆی دەزانێت. بەپێی دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر، رۆژئاوا‌و باشووری کوردستان بەشێکن لەسنوورە میللییەکانی. ئەوەش تاوەکو دێت زیاتر‌و بەشێوەیەکى ئاشکراتر باسی لێدەکەن و هەوڵدەدەن تاوەکو ٢٠٢٣ رۆژئاوا‌و باشووری کوردستان بخەنە ناو سنوورەکانی خۆیانەوە. ٢٠٢٣ هەم سەد ساڵەى دامەزراندنی کۆماری تورکیایەو هەمیش کاتی هەڵبژاردنی گشتییە لەتورکیا. بۆیە مەترسی و دوژمنایەتیی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا نەک تەنها بۆ باکووری کوردستان، بەڵکو بۆ سەر رۆژئاوا‌و باشووری کوردستانیش هەیە. هەر خۆی کاتێک مرۆڤ لەوتەو کردەوەکانی دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر ورد دەبێتەوە ئەوەی بەهەموو شێوەیەک بۆ روون دەبێتەوە. هاوکات دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر لەو بڕوایەدایە، کە بەدروستکردنی پەیوەندییەکى بەهێز لەگەڵ ئێران‌دا دەتوانێت رێگری لەوە بکات، کە لەڕۆژهەڵاتی کوردستاندا بۆ هەبوونی گەلی کورد شتێکی باش و ئەرێنی پێش بکەوێت. هەر خۆی لەهەموو پەیوەندییەکانیدا ئەوە وەک کار‌و ئەرکێکی بنەڕەتی و سەرەکی بۆ خۆی دەزانێت و کاری بۆ دەکات. بەکورتی لەدۆخی ئێستادا دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر گەورەترین مەترسییە بۆ هەموو کوردستان. بێگومان دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر کاتێک ئەو هەموو کارانە دەکات، لەلایەن هێزە نێودەوڵەتییەکانەوە پشتیوانی زۆر بەهێزی لێدەکرێت. ئەویش لەو بڕوایەدایە، کە دەوڵەتێکى گرنگ، بەهێزو خاوەن پەیوەندیی ستراتیژییە لەگەڵ هێزە گەورەکاندا. بۆ ئەوەش هیچ یەک لەو هێزە گەورانە جگە لەهەندێک رەخنە هیچ کارێکی گرنگ لەبەرامبەریدا ئەنجام نادەن. لەمێژووی گەلی کورددا نمونەى ئەو هەڵسوکەوت و رەفتارەی زلهێزەکان زۆر‌و زەوەندە. دیسانەوە لەپارچەبوونی کوردان زۆر سوود وەردەگرێت. لەئێستادا سەرباری ئەوەی، کە رۆژانە بکوژی گەلی کوردە، بەڵام دیسانەوە دەتوانێت هەندێک کورد بەلای خۆیدا رابکێشێت. بەداخەوە پارچەبوونی ناوماڵی کورد بووەتە هۆی ئەوە هێزە داگیرکەرەکان هەندێک کورد بەلای خۆیاندا راکێشن و لەبەرامبەر کوردانی تر بەکاریان بهێنن. لەو دۆخەى ئێستادا ئەوەى، کە بەزۆری دەوڵەتە داگیرکەرەکان بەتایبەتی دەوڵەتی تورکیا پەنای بۆ بردووەو ئەنجامی دەدات راکێشانی هەندێک کوردە لەدژی هەندێک کوردی تر. بەداخەوە ئەوەش لەلایەن پارتییەوە ئەنجامدەدرێت. پارتی لەو بڕوایەدایە بەو شێوەیە لەجموجوڵ و هەڵسوکەوتکردن دەتوانێت پێگەکەى ئێستای بپارێزێت، بەڵا بەداخەوە بەو شێوەیە نابێت، چونکە محەمەد عەلی یونس گەورە راپەڕیوی کورد (لەچیای ساسۆن لەسەرەتای سەدەی ٢٠ لەباکووری کوردستان) دەڵێت «ئەگەر ئێمە بکەن بەخواردنی بەیانی، تۆ دەکەن بەخواردنی نیوەڕۆ» رێک باسی ئەوە دەکات، کەدوژمن کار بۆ ئەوە دەکات یەک بەیەک لەسەر دەستی یەکتر لەناومان ببات. لەبەرئەوەش دەبێت بەخێرایی کورد یەکگرتووانە بجوڵێتەوە و لەبەرامبەر دەوڵەتی تورکیای داگیرکەردا خۆی بکاتە خاوەن یەک هەڵوێست و یەک وەستانەوە. ئەوە تاکە شتە، کە دڵنیایی هەبوونی گەلی کورد مسۆگەر دەکات. هەڵوێست و وەستانەوەی وڵاتپارێزیش هەر ئەوەمان بەسەردا دەسەپێنێت. لەبەرئەوەیە راگەیاندراوەکەى کەجەکە بە تەواوەتی پشت بەو جۆرە هەڵوێست و وەستانەوەیە دەبەستێت. لەبەرامبەر دوژمنی هاوبەش، بەرخودانی هاوبەش. لەدژی هێرشکاری بۆ سەر هەموو شوێنێک، بەرخودان لەهەموو شوێنێکدا. دەبێت هەموو کەس ئەوە بزانێت، کە تێکۆشان لەدژی دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر لەپێش هەموو شت و هەموو کەسێکەوە بۆ خۆی پێویستە. نابێت هیچ کەس و هیچ پارچەیەکى کوردستان خۆی لەدەرەوەى ئەو هێرشانە و لەدەرەوەى ئەو بەرخودانە ببینێت. هێرش بۆ سەر هەموو کەسێکە و بۆ سەر هەموو شوێنێکە، دەبێت بەرخودانیش بەو شێوەیە بێت. بۆیە دەبێت هیچ کەسێک ئەو هەڵمەتە، کە لەلایەن کەجەکەوە دەستیپێکردووە بەهەڵمەتی حزبێک، یان پارچەیەکی نەزانێت، بەڵکو دەبێت هەموو کەسێک ئەو هەڵمەتە بۆ ئازادیی کوردستان بەهەڵمەتێکی ناچاری بۆ خۆی بزانێت.
هاوڵاتى بڕیاره هه‌فته‌ى داهاتوو حکومه‌ت لیستى نوێى دابه‌شکردنى مووچه رابگه‌یێنێت، وته‌بێژى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستانیش ده‌ڵێت: لێبڕینى موچه‌ى مانگى داهاتوو به‌پێى پاره‌ى به‌رده‌ست ده‌بێت. ئه‌مڕۆ 23ى ئه‌یلولى 2020 جووتیار عادل، وته‌بێژى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان راگه‌یاند:“لێبڕینى مووچه‌ى مووچه‌خۆرانى هه‌رێمى کوردستان به گوێره‌ى ئه‌و پاره‌یه ده‌بێت که له‌به‌رده‌ستى حکومه‌تدایه، ره‌نگه له مانگێکه‌وه بۆ مانگێکى دیکه زیاد و که‌مى هه‌بێت، هیوامان به‌وه هه‌یه که به‌ره‌و باشتر بڕوات و حکومه‌تیش چیدى ناچار نه‌بێت په‌نا بۆ لێبڕینى مووچه ببات.” عێراق ئێستا مانگانه 320 ملیار دینار وه‌کو شایسته داراییه‌کانى هه‌رێم ده‌نێرێت، عێراق 42.6٪ى مووچه‌ى هه‌رێم دابین ده‌کات و به‌شه‌که‌ى دیکه حکومه‌تى هه‌رێم 57.3٪ى مووچه‌که خۆى دابینى ده‌کات. مووچه‌ى مانگه‌کانى شووبات و ئادار به لێبڕینى 21% دابه‌شکران، بڕیاره مووچه‌ى چه‌ند مانگى داهاتووش هه‌ر به‌مشێوه‌یه بێت.
هاوڵاتى سوپای پاسدارانی ئێران رایگه‌یاند 188 فڕۆکه‌ی بێفڕۆکه‌وانی دروستکراوی ناوخۆ راده‌ستی هێزه ده‌ریاییه‌کانی کراوه. حسێن سه‌لامی، فه‌رمانده‌ی سوپای پاسدارانی ئێران له میانی راده‌ستکردنی فڕۆکه‌کان به هێزی ده‌ریایى وتی: "هێزه‌کانمان به فڕۆکه‌ی بێفڕۆکه‌وان پڕچه‌ک ده‌که‌ین که توانای هه‌ڵگرتن و ته‌قاندنی مووشه‌کیان هه‌یه". هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند: "له زیادکردنی توانا سه‌ربازییه‌کان و قوڵایى ده‌ریاوانیمان له ئاوه‌کانی که‌نداو به‌رده‌وام ده‌بێن". هاوکات، عه‌لی ره‌زا ته‌نگسیری فه‌رمانده‌ی هێزی ده‌ریایى سوپای پاسدارانی ئێران رایگه‌یاند: "فڕۆکه بێفڕۆکه‌وانه ئێرانییه‌کان له ماوه‌کانی دواییدا فڕۆکه‌هه‌ڵگری ئه‌مریکی (USS Nimitz CVN-68) و ژماره‌یه‌ک که‌شتییان له کاتی تێپه‌ڕبوون به گه‌رووی هورمزدا به‌دیکردووه".
هاوڵاتى سه‌رۆکى فه‌ڕه‌نسا په‌یوه‌ندیه‌کى ته‌له‌فۆنى له‌گه‌ڵ ئه‌ردۆغان ئه‌نجامداو داواى لێکرد خۆى به دور بگرێت له چالاکى نوێى تاک لایه‌نه که گرژیى دروست ده‌کات. ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 23ى ئه‌یلولى 2020 به‌پێى راگه‌یه‌ندراوێکى کۆشکى ئیلیزێ، ئیمانوێل ماکرۆن، سه‌رۆکى فڕه‌نسا له په‌یوه‌ندییه‌کى ته‌له‌فۆنییدا له‌گه‌ڵ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆک کۆمارى تورکیا رایگه‌یاند، هه‌میشه ئاماده‌ى دیالۆگن و گرنگیى ده‌ده‌ن به په‌یوه‌ندى دروستى نێوان یه‌کێتیى ئه‌وروپا و تورکیا. هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌شکراوه، له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌که‌دا که زیاتر له کاتژمێرێکى خایاندوه، بابه‌ته‌کانى خۆرهه‌ڵاتى ده‌ریاى ناوه‌ڕاست، لیبیا و سوریا و یۆنان تاوتوێ کراون و ماکرۆن خۆشحاڵى خۆى نیشانداوه به ده‌ستپێکردنى کۆبونه‌وه له‌نێوان تورکیا و یۆنان‌دا. له راگه‌یه‌ندراوه‌که‌دا ئه‌وه‌ش هاتوه، ماکرۆن داواى کردوه ئه‌و کۆبونه‌وانه به نیازباشى و هه‌وڵدان بۆ که‌مکردنه‌وه‌ى گرژییه‌کان ئه‌نجام بدرێت که رێز له سه‌روه‌رى وڵاتانى یه‌کێتیى ئه‌وروپا و یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌کان بگرێت، خۆى به دور بگرێت له چالاکى نوێى تاک لایه‌نه که گرژیى دروست ده‌کات و به‌بێ دروستبونى نادیاریى له ده‌ریاى ناوه‌ڕاستدا، هه‌نگاو بنێت به ئاڕاسته‌ى بنیاتنانى بوارى ئاشتیى و هاریکاریی.
هاوڵاتى حکومه‌تی عێراق به مه‌به‌ستى ئه‌نجامدانی هه‌موارکردنه‌وه‌ى چه‌ند بڕگه‌و مادده‌یه‌ک له، پرۆژه‌یاسای بودجه‌ی ساڵی 2020ی له په‌رله‌مان کشانده‌وه. ئه‌میندارێتى گشتى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى عێراق، به نوسراوێکى فه‌رمى که ئاراسته‌ی په‌رله‌مانی کردووه، داواى کردوه ره‌شنوسى یاساى بودجه‌ى ساڵى 2020 له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراقه‌وه بگه‌رێندرێته‌وه حکومه‌ت. ئه‌میندارێتى گشتى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى عێراق راشیگه‌یاندووه که ئامانج له گه‌ڕانه‌وه‌ی پرۆژه‌یاساکه ئه‌نجامدانی چه‌ند هه‌موار و ته‌عدیلێکه.
ئارا ئیبراهیم جێگرى سه‌رۆکى لیژنه‌ى دارایى له په‌رله‌مانى کوردستان ده‌ڵێت، هه‌فته‌ى داهاتوو حکومه‌تى هه‌رێم کۆبونه‌وه ئه‌نجام ده‌دات و لیستى موچه راده‌گه‌یه‌ندرێت. هێڤیدار ئه‌حمه‌د، جێگرى سه‌رۆکى لیژنه‌ى دارایى له په‌رله‌مانى کوردستان له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت:" هه‌فته‌ى داهاتوو ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێک کۆبونه‌وه ئه‌نجام ده‌دات و دواتر لیستى موچه راده‌گه‌یه‌ندرێت". ناوبراو وتیشى:" بڕیاره به‌غدا 320 ملیار دیناره‌که بنێرێت که له‌سه‌دا 42.6%ى موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانه‌و حکومه‌تى هه‌رێمیش له‌سه‌دا 57.4%که‌ى دیکه‌ى له‌داهاتى نه‌وت و ناوخۆ دابین ده‌کات". هێڤیدار ئه‌حمه‌د ئه‌وه‌شى دووپاتکرده‌وه که پاره‌که‌ى به‌غدا تا ئه‌و کاته ده‌گات و ده‌ست به‌دابه‌شکردنى موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشینان ده‌کرێت. بڕیاره رۆژى یه‌کشه‌ممه‌ى داهاتوو پاره‌که‌ى به‌غدا که 320 ملیار یدناره له‌رێگه‌ى بانکى ناوه‌ندى عێراق له هه‌ولێر بخرێته سه‌ر هه‌ژمارى وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوورى حکومه‌تى هه‌رێم. به‌پێى به‌دواداچونه‌کانى هاوڵاتى که له وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوورى حکومه‌تى هه‌رێم ده‌ستى که‌وتووه، رۆژى سێشه‌ممه‌ى داهاتوو لیستى موچه‌ى مانگى نیسان راده‌گه‌یه‌ندرێت به‌لێبڕينى له‌سه‌دا 21% موچه دابه‌ش ده‌کرێت و یه‌که‌م وه‌زاره‌تیش ته‌ندروستى ده‌بێت.