هاوڵاتى بڕیاره هه‌فته‌ى داهاتوو حکومه‌ت لیستى نوێى دابه‌شکردنى مووچه رابگه‌یێنێت، وته‌بێژى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستانیش ده‌ڵێت: لێبڕینى موچه‌ى مانگى داهاتوو به‌پێى پاره‌ى به‌رده‌ست ده‌بێت. ئه‌مڕۆ 23ى ئه‌یلولى 2020 جووتیار عادل، وته‌بێژى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان راگه‌یاند:“لێبڕینى مووچه‌ى مووچه‌خۆرانى هه‌رێمى کوردستان به گوێره‌ى ئه‌و پاره‌یه ده‌بێت که له‌به‌رده‌ستى حکومه‌تدایه، ره‌نگه له مانگێکه‌وه بۆ مانگێکى دیکه زیاد و که‌مى هه‌بێت، هیوامان به‌وه هه‌یه که به‌ره‌و باشتر بڕوات و حکومه‌تیش چیدى ناچار نه‌بێت په‌نا بۆ لێبڕینى مووچه ببات.” عێراق ئێستا مانگانه 320 ملیار دینار وه‌کو شایسته داراییه‌کانى هه‌رێم ده‌نێرێت، عێراق 42.6٪ى مووچه‌ى هه‌رێم دابین ده‌کات و به‌شه‌که‌ى دیکه حکومه‌تى هه‌رێم 57.3٪ى مووچه‌که خۆى دابینى ده‌کات. مووچه‌ى مانگه‌کانى شووبات و ئادار به لێبڕینى 21% دابه‌شکران، بڕیاره مووچه‌ى چه‌ند مانگى داهاتووش هه‌ر به‌مشێوه‌یه بێت.
هاوڵاتى سوپای پاسدارانی ئێران رایگه‌یاند 188 فڕۆکه‌ی بێفڕۆکه‌وانی دروستکراوی ناوخۆ راده‌ستی هێزه ده‌ریاییه‌کانی کراوه. حسێن سه‌لامی، فه‌رمانده‌ی سوپای پاسدارانی ئێران له میانی راده‌ستکردنی فڕۆکه‌کان به هێزی ده‌ریایى وتی: "هێزه‌کانمان به فڕۆکه‌ی بێفڕۆکه‌وان پڕچه‌ک ده‌که‌ین که توانای هه‌ڵگرتن و ته‌قاندنی مووشه‌کیان هه‌یه". هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند: "له زیادکردنی توانا سه‌ربازییه‌کان و قوڵایى ده‌ریاوانیمان له ئاوه‌کانی که‌نداو به‌رده‌وام ده‌بێن". هاوکات، عه‌لی ره‌زا ته‌نگسیری فه‌رمانده‌ی هێزی ده‌ریایى سوپای پاسدارانی ئێران رایگه‌یاند: "فڕۆکه بێفڕۆکه‌وانه ئێرانییه‌کان له ماوه‌کانی دواییدا فڕۆکه‌هه‌ڵگری ئه‌مریکی (USS Nimitz CVN-68) و ژماره‌یه‌ک که‌شتییان له کاتی تێپه‌ڕبوون به گه‌رووی هورمزدا به‌دیکردووه".
هاوڵاتى سه‌رۆکى فه‌ڕه‌نسا په‌یوه‌ندیه‌کى ته‌له‌فۆنى له‌گه‌ڵ ئه‌ردۆغان ئه‌نجامداو داواى لێکرد خۆى به دور بگرێت له چالاکى نوێى تاک لایه‌نه که گرژیى دروست ده‌کات. ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 23ى ئه‌یلولى 2020 به‌پێى راگه‌یه‌ندراوێکى کۆشکى ئیلیزێ، ئیمانوێل ماکرۆن، سه‌رۆکى فڕه‌نسا له په‌یوه‌ندییه‌کى ته‌له‌فۆنییدا له‌گه‌ڵ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆک کۆمارى تورکیا رایگه‌یاند، هه‌میشه ئاماده‌ى دیالۆگن و گرنگیى ده‌ده‌ن به په‌یوه‌ندى دروستى نێوان یه‌کێتیى ئه‌وروپا و تورکیا. هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌شکراوه، له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌که‌دا که زیاتر له کاتژمێرێکى خایاندوه، بابه‌ته‌کانى خۆرهه‌ڵاتى ده‌ریاى ناوه‌ڕاست، لیبیا و سوریا و یۆنان تاوتوێ کراون و ماکرۆن خۆشحاڵى خۆى نیشانداوه به ده‌ستپێکردنى کۆبونه‌وه له‌نێوان تورکیا و یۆنان‌دا. له راگه‌یه‌ندراوه‌که‌دا ئه‌وه‌ش هاتوه، ماکرۆن داواى کردوه ئه‌و کۆبونه‌وانه به نیازباشى و هه‌وڵدان بۆ که‌مکردنه‌وه‌ى گرژییه‌کان ئه‌نجام بدرێت که رێز له سه‌روه‌رى وڵاتانى یه‌کێتیى ئه‌وروپا و یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌کان بگرێت، خۆى به دور بگرێت له چالاکى نوێى تاک لایه‌نه که گرژیى دروست ده‌کات و به‌بێ دروستبونى نادیاریى له ده‌ریاى ناوه‌ڕاستدا، هه‌نگاو بنێت به ئاڕاسته‌ى بنیاتنانى بوارى ئاشتیى و هاریکاریی.
هاوڵاتى حکومه‌تی عێراق به مه‌به‌ستى ئه‌نجامدانی هه‌موارکردنه‌وه‌ى چه‌ند بڕگه‌و مادده‌یه‌ک له، پرۆژه‌یاسای بودجه‌ی ساڵی 2020ی له په‌رله‌مان کشانده‌وه. ئه‌میندارێتى گشتى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى عێراق، به نوسراوێکى فه‌رمى که ئاراسته‌ی په‌رله‌مانی کردووه، داواى کردوه ره‌شنوسى یاساى بودجه‌ى ساڵى 2020 له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراقه‌وه بگه‌رێندرێته‌وه حکومه‌ت. ئه‌میندارێتى گشتى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى عێراق راشیگه‌یاندووه که ئامانج له گه‌ڕانه‌وه‌ی پرۆژه‌یاساکه ئه‌نجامدانی چه‌ند هه‌موار و ته‌عدیلێکه.
ئارا ئیبراهیم جێگرى سه‌رۆکى لیژنه‌ى دارایى له په‌رله‌مانى کوردستان ده‌ڵێت، هه‌فته‌ى داهاتوو حکومه‌تى هه‌رێم کۆبونه‌وه ئه‌نجام ده‌دات و لیستى موچه راده‌گه‌یه‌ندرێت. هێڤیدار ئه‌حمه‌د، جێگرى سه‌رۆکى لیژنه‌ى دارایى له په‌رله‌مانى کوردستان له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت:" هه‌فته‌ى داهاتوو ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێک کۆبونه‌وه ئه‌نجام ده‌دات و دواتر لیستى موچه راده‌گه‌یه‌ندرێت". ناوبراو وتیشى:" بڕیاره به‌غدا 320 ملیار دیناره‌که بنێرێت که له‌سه‌دا 42.6%ى موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانه‌و حکومه‌تى هه‌رێمیش له‌سه‌دا 57.4%که‌ى دیکه‌ى له‌داهاتى نه‌وت و ناوخۆ دابین ده‌کات". هێڤیدار ئه‌حمه‌د ئه‌وه‌شى دووپاتکرده‌وه که پاره‌که‌ى به‌غدا تا ئه‌و کاته ده‌گات و ده‌ست به‌دابه‌شکردنى موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشینان ده‌کرێت. بڕیاره رۆژى یه‌کشه‌ممه‌ى داهاتوو پاره‌که‌ى به‌غدا که 320 ملیار یدناره له‌رێگه‌ى بانکى ناوه‌ندى عێراق له هه‌ولێر بخرێته سه‌ر هه‌ژمارى وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوورى حکومه‌تى هه‌رێم. به‌پێى به‌دواداچونه‌کانى هاوڵاتى که له وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوورى حکومه‌تى هه‌رێم ده‌ستى که‌وتووه، رۆژى سێشه‌ممه‌ى داهاتوو لیستى موچه‌ى مانگى نیسان راده‌گه‌یه‌ندرێت به‌لێبڕينى له‌سه‌دا 21% موچه دابه‌ش ده‌کرێت و یه‌که‌م وه‌زاره‌تیش ته‌ندروستى ده‌بێت.
هاوڵاتى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان رایگه‌یاند که حکومه‌تی هه‌رێم سیاسه‌تى به‌عه‌ره‌بکردن له‌که‌رکوک‌و ناوچه کێشه‌له‌سه‌ره‌کان قبوڵ ناکات. ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 22ى ئه‌یلولى 2020، مه‌سرور بارزانى په‌یامێکی له‌باره‌ی سیاسه‌تى به‌عه‌ره‌بکردن له‌که‌رکوک‌و ناوچه کێشه‌له‌سه‌ره‌کان بڵاوکردۆته‌وه‌و له‌به‌شێکیدا هاتووه، "به‌وپه‌ڕى نیگه‌رانییه‌وه چاودێرى بارودۆخى ناوچه کوردستانییه‌کانى ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێمى کوردستان ده‌که‌ین، به‌تایبه‌ت له سنوورى پارێزگاى که‌رکووک، که به‌داخه‌وه سیاسه‌تى به‌عه‌ره‌بکردن و گۆڕینى دیمۆگرافى به‌شێوه‌یه‌کى به‌رنامه بۆداڕێژراو له‌و ناوچانه به‌رده‌وامه که دووباره‌کردنه‌وه‌ى هه‌مان سیاسه‌تى به‌عه‌ره‌بکردنى ڕژێمه‌کانى پێشووى عێراقه له دژى خه‌ڵکى ئه‌و ناوچانه." هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:"حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان هه‌رگیز ئه‌و جۆره سیاسه‌ته قبوڵ ناکات، به تایبه‌ت گه‌ڕاندنه‌وه و نیشته‌جێکردنى خه‌ڵکانێک که دانیشتووى ڕه‌سه‌نى ئه‌و ناوچانه نین". ده‌قى په‌یامه‌که‌ى مه‌سرور بارزانی: به‌وپه‌ڕى نیگه‌رانییه‌وه چاودێرى بارودۆخى ناوچه کوردستانییه‌کانى ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێمى کوردستان ده‌که‌ین، به‌تایبه‌ت له سنوورى پارێزگاى که‌رکووک، که به‌داخه‌وه سیاسه‌تى به‌عه‌ره‌بکردن و گۆڕینى دیمۆگرافى به‌شێوه‌یه‌کى به‌رنامه بۆداڕێژراو له‌و ناوچانه به‌رده‌وامه که دووباره‌کردنه‌وه‌ى هه‌مان سیاسه‌تى به‌عه‌ره‌بکردنى ڕژێمه‌کانى پێشووى عێراقه له دژى خه‌ڵکى ئه‌و ناوچانه. ئه‌وه‌ى زیاتریش جێگه‌ى نیگه‌رانى و سه‌رسوڕمانى ئێمه‌یه، ئه‌و کرده‌وانه له عێراقێکى دیموکراتى ئه‌نجام ده‌درێت، که به‌پێى ده‌ستوور نه‌خشه‌ڕێگه و چۆنیه‌تى ئاساییکردنه‌وه‌ى بارودۆخى ناوچه کێشه له‌سه‌ره‌کان و دیاریکردنى چێ‌ره‌نووسیان دیاریکراوه. له‌کاتێکدا که به تووندى ئیدانه‌ى سیاسه‌تى به‌عه‌ره‌بکردنى ناوچه کێشه‌له‌سه‌ره‌کان و به تایبه‌ت له که‌رکووک ده‌که‌ین، دووپاتیشى ده‌که‌ینه‌وه که حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان هه‌رگیز ئه‌و جۆره سیاسه‌ته قبوڵ ناکات، به تایبه‌ت گه‌ڕاندنه‌وه و نیشته‌جێکردنى خه‌ڵکانێک که دانیشتووى ڕه‌سه‌نى ئه‌و ناوچانه نین، ئه‌مه جیا له داگیرکردنه‌وه‌ى گوند و ناوچه کوردستانییه‌کان و ده‌رکردنى هاووڵاتییانى کورد و تورکمان له‌سه‌ر خاکى خۆیان و داگیرکردنه‌وه‌ى زه‌وییه کشتوکاڵییه‌کانیان و جارێکى دیکه به‌خشینى به‌و که‌سانه‌ى که 35 ساڵ له‌ژێر سایه‌ى ڕ‌ژێمى پێشوو، زه‌وییه‌کانیان داگیرکرد بوو. بۆ چاره‌سه‌رکردنى ئه‌و بابه‌تانه‌ش ، شاندێکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان راسپێردراوه سه‌ردانى به‌غدا بکات. داوا له حکومه‌تى فیدڕاڵى ده‌که‌ین که ڕێکارى پێویست بگرێته به‌ر، به پێى ئه‌و ده‌سه‌ڵاته ده‌ستوورییانه‌ى پێیدراوه، تا ڕێگرى له هه‌ندێک له ئیداره خۆجێیه‌کان بکات، که له درێژه‌دان به‌م جۆره سیاسه‌ته بوه‌ستن. هه‌روه‌ک پێویسته بڕیارى دوورخستنه‌وه‌ى هێزه سه‌ربازییه‌کان بدات له ئه‌نجامدانى ئه‌و جۆره سیاسه‌ته و به‌کارهێنانیان له‌م پرۆسه‌یه‌دا. دووپاتیش له داواکارییه‌کانمان ده‌که‌ینه‌وه بۆ ئاساییکردنه‌وه‌ى بارودۆخى ئه‌و ناوچانه و جێبه‌جێکردنى مادده‌ى 140ى ده‌ستوور. هه‌روه‌ها داواش له نێرده‌ى تایبه‌تى نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له عێراق ده‌که‌ین که به‌په‌له هه‌وڵى خۆى بدات بۆ ڕێگری‌کردن له‌و پێشێلکارییه ترسناکانه‌ى که ده‌رهه‌ق به خه‌ڵکى ڕه‌سه‌نى ئه‌و ناوچانه ده‌کرێت له لایه‌ن ئیداره خۆجێیه‌کانه‌وه. سه‌پاندنى ئه‌و جۆره سیاسه‌ت وڕه‌فتارانه، هه‌ڕه‌شه له ئاشتى کۆمه‌ڵایه‌تى ئه‌و ناوچانه ده‌کات که پێچه‌وانه‌ى خواستى ئێمه‌یه بۆ پێکه‌وه‌ژیانى ئاشتییانه و برایانه‌ى نێوان هه‌موو پێکهاته‌کان. مه‌سرور بارزانى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان 2020/9/22
هاوڵاتى به‌رپرسى په‌یوه‌ندیه‌کانى یه‌کگرتووى ئیسلامى کوردستان رایگه‌یاند، فشار‌و سزادانى سیاسى پیشه‌یه‌کى مێژوویى ده‌سه‌ڵاتدارانى هه‌رێمه، حزبه‌که‌ى هه‌رگیز لێى نه‌ترساوه. محه‌مه‌د هاودیانى ئه‌ندامى سه‌رکردایه‌تى و به‌رپرسى په‌یوه‌ندیه‌کانى یه‌کگرتووى ئیسلامى کوردستان له تویتێکدا بڵاویکرده‌وه: "فشار‌و سزادانى سیاسى پیشه‌یه‌کى مێژوویى ده‌سه‌ڵاتدارانى هه‌رێمى کوردستانه که هیچ کات یه‌کگرتوو لێى نه‌ترساوه و ناترسێت". هه‌روه‌ها باسى له‌وه‌شکردووه: حزبه‌که‌ى ئه‌گه‌ر به‌هاى هه‌ڵوێسته‌کانى گرانیش بێت به‌دڵنیایه‌وه به‌رژه‌وه‌ندى خه‌لکى کوردستان له‌پێشه‌وه‌ى هه‌موو به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانه" ئه‌گه‌ر باجه‌کانیشى زۆر بێت لێى پاشگه‌زنین یه‌کگرتوو بون شانازیه". شه‌وى رابردوو سه‌باح باپیرى سه‌رۆکى فراکسیۆنى یه‌کگرتوو له ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى دهۆک رایگه‌یاند: پارتى دیموکراتى کوردستان، یه‌کگرتووى ئاگادارکردووه‌ته‌وه له‌وه‌ى رێککه‌وتنى نێوانیان هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه و پێویسته پۆسته‌کانیان له پارێزگاکه راده‌ست بکاته‌وه. هاوکات جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه که هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى رێککه‌وتنه‌که‌ى نێوان پارتى و یه‌کگرتوو دواى ره‌خنه‌ى په‌رله‌مانتارانى یه‌کگرتوو له په‌رله‌مانى کوردستان له حکومه‌تى هه‌رێم و واژۆکردنى له‌سه‌ر نوسراوى بانگهێشتى سه‌رۆکى حکومه‌ت بۆ په‌رله‌مانى کوردستان دێت که به‌هۆیه‌وه پارتى نیگه‌ران بووه. به‌پێى رێککه‌وتنى نێوان پارتى و یه‌کگرتوو، 25 پۆست له حکومه‌تى خۆجێیى پارێزگاى دهۆک دراوه‌ته یه‌کگرتووى ئیسلامى کوردستان، به‌ڵام دوێنێ به فه‌رمى ئاگادارکراوه‌ته‌وه که پۆسته‌کان راده‌ستبکاته‌وه.
هاوڵاتى جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێم و جه‌یمس جێفری، نێرده‌ى تایبه‌تى سه‌رۆکى ئه‌مریکا کۆبوونه‌وه و هه‌ردوولا هاوڕابوون له‌سه‌ر پێویستیى هه‌ماهه‌نگى زیاترى نێوان هێزه‌کانى پێشمه‌رگه و سوپاى عێراق و هێزه‌کانى هاوپه‌یمانان. ئه‌مڕۆ 22ى ئه‌یلولى 2020 به‌پێى راگه‌یه‌ندراوێکى نوسینگه‌ى جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێم، قوباد تاڵه‌بانى له‌گه‌ڵ جه‌یمس جێفرى نێرده‌ى تایبه‌تى سه‌رۆکى ئه‌مریکا بۆ کاروبارى سوریا و هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى دژ به داعش هه‌ماهه‌نگى نێوان هێزه‌کانى پێشمه‌رگه و هاوپه‌یمانان و دانوستانه‌کانى هه‌ولێر و به‌غداى تاوتوێ کرد. له ته‌وه‌رى یه‌که‌مى کۆبوونه‌وه‌که‌دا تاوتوێى دۆخى سوریا و چۆنیه‌تى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى مه‌ترسییه‌کانى ڕێکخراوى داعشى له هه‌ردوو وڵاتى سوریا و عێراق کرد، هه‌ردوولاش هاوڕابوون له‌سه‌ر پێویستیى هه‌ماهه‌نگى زیاترى نێوان هێزه‌کانى پێشمه‌رگه و سوپاى عێراق و هێزه‌کانى هاوپه‌یمانان بۆ کۆتاییهێنان به مه‌ترسییه‌کانى تیرۆر و توندڕه‌وی. هه‌روه‌ها له به‌شێکى دیکه‌ى کۆبوونه‌وه‌که‌دا باسى پڕۆژه یاساى بودجه‌ى 2020ى عێراق و ڕه‌وتى دانووستانه‌کانى هه‌ولێر و به‌غدا کرا که ئامانج لێى چاره‌سه‌رکردنى کێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌کان و گه‌یشتنه به رێککه‌وتنێکى گشتگیر و درێژخایه‌ن.
ھاوڵاتی بەپێی یاساکانی ئێران و لەسەر بنەمای حوکمی یاسا ئیسلامییەکان، چوار گروپ پەتی سێدارە دەیانگرێتەوە کەبریتین لە(کوشتنی بەئەنقەست (قتل و قصاص)، تاوانی سێکسی یان دەستدرێژی سێکسی (زینا)، هەڵگەڕانەوە لەدین (ئیرتیداد)، (الإفســــاد فی الارض) کەهەڵێنجانی زۆری بۆکراوەو خۆی لە راپەڕینی چەکدارانە لەدژی حکومەتی ئیسلامی و ناپاکایی لەبەرامبەر هەموو یاسا‌و رێساکان و ماڵ و دارایی حکومی ئیسلامی دەبینێتەوەو بەتاوانی گەورە لەقەڵەمدەدرێت) کەکۆماری ئیسلامیی ئێران بەهۆی زیاترین جێبەجێکردنی ئەم سزا‌و یاسایانەوە بووەتە یەکەم وڵاتی ئیسلامی و دووەم وڵاتی جیهان دوای وڵاتی چین کەزیاترین لەسێدارەدانی تێدا ئەنجامدەدرێت. کوشتنی بەئەنقەست (قتل) بەپێی یاساکانی ئێران، دادگاکانی ئەو وڵاتە ناتوانن سزای هیچ تۆمەتبارێکی کوشتنی بەئەنقەست کە تاوانەکەی لەسەر ساغبووبێتەوە و وەک تاوانبار لەقەڵەم بدرێت هەڵوەشێننەوەو ئەو بڕیارە تەنها لەدەستی سکاڵاکار یان خاوەن و لێپرسراوی خوێنیی کوژراوەکەدایەو هیچ جۆرە لێخۆشبوونێکی حکومی و دادوەریی نایگرێتەوە. دەستدرێژی سێکسی (زنا) دەستدرێژیی سێکسی کە بەپێی یاسا‌و رێساکانی ئیسلام داڕێژراوە، هەر تۆمەتبارێک لەدەرەوەی یاسا‌و رێساکانی ئیسلام پەیوەندیی سێکسی خوازراو یان نەخوازراو (زۆرەملێ) ببەستێت دەکرێت سزای سێدارە بیگرێتەوە ئەگەرچی مەرج نییە لەسێدارە بدرێت، چونکە سزای زۆری دیکە بۆ ئەو دەستدرێژییە هەیەو سێدارە قورسترین و دوا قۆناغی سزای ئەو تۆمەتبارانەیە کە بەدەستدرێژیکار لەقەڵەمدەدرێن. هەڵگەڕانەوەی لەدین و ئایینی ئیسلام (ارتداد) هەرکەسێک لەدینی ئیسلام هەڵگەڕێتەوە و جوێن و تۆمەتی ناڕەوا بخاتە پاڵ (پێغەمبەری ئیسلام) و ببێتە هۆی تێکدانی ئاسایشی گشتی دەکرێت بەپێی توندترین سزای تایبەت بەو تاوانە، لەسێدارە بدرێت کە ئەم سزایەش دەکرێت لێخۆشبوو‌ن بیگرێتەوە و تۆبەکردنیش یان بوون بەتەواب سزاکە هەڵەوەشێنێتەوە. (الإفساد فی الأرض) بەپێی یاسای تاوان لەئێران هەر کەسێک یان کەسانێک بەشێوەیەکی بەربڵاوو فراوان تاونێک ئەنجام بدەن و ببنەهۆی زیانگەیاندن بەتەندروستیی گشتی و بەشداربن لەتاوانی دژە ئاسایشی ناوخۆ‌و دەرەوەی وڵات و بڵاوکردنەوەی درۆ‌و تۆمەت، کێشە دروستکردن لەسیستمی ئابوریی گشتی وڵات، ئاگربەردان و وێرانکاریی ماڵ و حاڵی گشتی، بڵاوکردنەوەی ماددەی ژەهراوی و مەترسیدارو میکرۆبی و کوشندە، دروستکردنی کۆڕ‌و کۆمەڵی تاوان و لەشفرۆشی و هاوکاریی لەتێکدانی سیستمی گشتیی وڵات، تێکدانی ئاسایش و زیانگەیاندنی بەتەندروستیی جەستەیی گشتی یان دارایی گشتی و تایبەت، یان ببێتە هۆی بڵاوبوونەوەی گەندەڵی و لەشفرۆشی لەئاستی بەرفراوان، بەتاوانبارێکی گەندەڵکار یان (مفسد في الارض) لەقەڵەم دەدرێت و سزای سێدارە دەیگرێتەوە. ژنی دووگیان و مێردمنداڵ لەسێدارە نادرێن لەیاسای سزاکانی سێدارەی کۆماری ئیسلامی ئێران‌دا هاتووە: هەر ژنێک کەسزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێنرابێت و دووگیان بێت، دوای لەدایکبوونی منداڵەکەی و بەپێی نووسراوی پزیشک تا دوو ساڵ شیر دەدات بەو منداڵەو دواتر سزاکەی بەسەردا جێبەجێ دەکرێت، هەروەها هەر کەسێکیش کە تەمەنی لە (18) ساڵ کەمتر بێت و تاوانێکی کوشتن یان هەر تاوانێکی دیکەی ئەنجام دابێت کە بووبێتە هۆی سەپاندنی سزای سێدارە، نابێت لەسێدارە بدرێت تا ئەوکاتەی تەمەنی دەگاتە (18)ساڵ، بەڵام بەهیچ شێوەیەک بەهۆی تەمەنی کەمی هیچ تاوانبارێک سزای سێدارە هەڵناوەشێتەوە. رێبەری کۆماری ئیسلامی ئێران سزای سێدارە یەکلایی دەکاتەوە هەر بڕیارێک لەلایەن دادگاکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ جێبەجێکردنی دوا قۆناغی سزای لەسێدارەدان دەبێت لەلایەن عەلی خامنەیی، رێبەری ئێستای کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە، واژۆ بکرێت و دواجار سەرۆکی دەزگای داد لەو وڵاتە بڕیار دەدات کەسزای سێدارە جێبەجێ بکرێت یان نا، لەکاتێکدا خامنەیی دەتوانێت هەموو بڕیارێکی سێدارە جگە لەسزای سێدارەی تایبەت بەکوشتنی بەئەنقەست نەبێت رابگرێت، بەڵام ئەویش توانای هەڵوەشاندنەوەی ئەو سزایەی بۆ هیچ بکوژێک نییە تەنها دەتوانێت داوای دانیشتنی دادگای پێداچوونەوە بۆ ئەو بەرپرسە باڵایانەی کۆماری ئیسلامی ئێران بکات کەسزای سێدارەیان بەسەردا سەپێنراوە. ئەو ئایین و نەتەوانەی زیاترین حکومی سێدارەیان بەسەردا دەسەپێت ئامارە فەرمی و نافەرمییەکان ئاماژەن بەوەی کەزیاترین کورد وەک نەتەوەو دوای ئەوانیش باوەڕدارانی ئایینی (بەهایی) لەساڵی (1978) واتە لەکاتی هاتنەسەر دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی لەئێران لەسێدارە دراون کەتەنها ژمارەی لەسێدارەدراوانی بەهاییەکان روونە کە دەگاتە (202) کەس. کۆمارێک لەسێدارە ساڵی (1988) بەفەرمانی روحەڵڵا خومەینی، رێبەری پێشووی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ هێرشکردنە سەر رۆژهەڵاتی کوردستان و دوای سێ مانگ شەڕو پێکدادان ژمارەیەک چالاکی سیاسی و پێشمەرگەی پارتەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان دەستگیرو زیندانیی کران و دواتر بەفەرمانێکی دیکەی خومەینی نزیکەی چوار هەزارو (482) کەس لەزیندانیانی سیاسی و نەیارانی کۆماری ئیسلامی بەشێوەیەکی نهێنی لە (48) سەعاتدا لەسێدارە دران و لەگۆڕی بەکۆمەڵدا ژێرخاک کران کەژمارەیەکی زۆر لەو زیندانیانە هەر ئەو چالاکوان و ئەندامانەی پارتەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان بوون کە لەجەنگی نێوان ئەوان و کۆماری ئیسلامی‌دا دەستگیرو زیندانیی کرابوون، دواتر ئەو فەرمانەو بڕیاری سێدارەدانە بەکۆمەڵەکە ئاشکرابوو و کۆماری ئیسلامی رایگەیاند ژمارەی لەسێدارەدراوان هەزارو (879) کەس بوون کەزۆربەیان ئەندامانی (موجاهیدینی خەلقی ئێران) بوون، ئەم رووداوەش بەڕووداوی لەسێدارەدانەکانی (88) ناوی دەهێنرێت و نەتەوەیەکگرتوەکانیش داوای روونکردنەوەی لەبەرپرسانی ئەو وڵاتە کردووە سەبارەت بەو رووداوانە. زیاترین ژنی کورد لەسێدارە دراون فاتمە کەریمی، توێژەرو چالاکی بواری ژنان لەنووسینێکدا تایبەت بەڕووداوەکانی ساڵی (1988) لەئێران ئاشکرای کردووە کەکۆماری ئیسلامی ئێران یەکەم ژنی سیاسی کوردی بەناوی (مەستورە شاسواری) خەڵکی شاری سەقز گوللـەباران کردووە دوای ئەویش (43) ژنی دیکەی لەڕۆژهەڵاتی کوردستان لەهەمان ساڵدا بەتۆمەتی دژایەتی کۆماری ئیسلامی ئێران لەسێدارە یان بەگوللـەباران کوشتوەو دوایین نموونەی لەسێدارەدانی ژنانی سیاسی و تێکۆشەر لەڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران (شیرین عەلەم هولولی) خەڵکی ماکۆ بوو کە لەساڵی (2010) لەسێدارە دراو بووە سیمبولێکی تێکۆشان لەمێژووی کورددا. کۆماری ئیسلامی ئێران چۆن کورد دەخاتە داوی سێدارەوە وەک لەپێشەکی راپۆرتەکەدا ئاماژەی پێکرا بەپێی یاساکانی ئێران هەر جۆرە دژایەتییەکی حکومەت و دەسەڵاتی ئەو وڵاتە دەکرێت بخرێتە خانەی جەنگ لەگەڵ دینی ئیسلامدا، بۆیە هەر چالاکوانێکی سیاسیی کورد ئەگەر دژایەتی حکومەت و دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی بکات یان ببێتە ئەندامی پارتە کوردییەکانی نەیاری کۆماری ئیسلامی ئێران، دەکرێت بچێتە ئەو خانەیەوەو سزای سێدارەی بەسەردا بسەپێت کە هەندێکجار دادگاکانی ئەو وڵاتە بەسودوەرگرتن لەیاسای کوشتنی بەئەنقەست، مەرگی چەکدارانی سەر بەحکومەت و پلەدارە سەربازییەکانی ئێران دەخەنە ئەستۆی چالاکوانانی سیاسی و بەمەش سزای سێدارە بەهیچ جۆرێک هەڵناوەشێتەوەو جێبەجێ دەکرێت. زیندانی ورمێ دەنگی کورد دەخنکێنێ دوای ئازادبوونی دوو زیندانیی سیاسی کورد لەزیندانی ورمێ ، ئاشکرابوو کە لەنێوان ساڵانی (1991) تا (2019) تەنها لەزیندانی ورمێ لەڕۆژهەڵاتی کوردستان (52) زیندانیی سیاسیی کورد لەسێدارەدراون، هەواڵەکەش لەلایەن دوو چالاکوانی سیاسیی کورد بەناوەکانی محەمەد نەزەری و عوسمان مستەفاپور بڵاوکرایەوە کەدوای زیاتر لە (25) ساڵ لەزیندان ئازاد کرابوون، ئەو دوو کەسە رایانگەیاندووە: لەنێو ئەو زیندانییە سیاسییانەدا کە لەلایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بەتۆمەتی ئەندامبوونیان لەپارتەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان لەماوەی ئەو (28) ساڵەدا لەسێدارەدراون، کوردی بەشەکانی دیکەی کوردستان لەهەر سێ پارچەکەی دیکەی کوردستان هەیە. ژمارەی راستەقینەی لەسێدارەدراوان دەشاردرێتەوە ساڵی (2015) بەپێی راپۆرتێکی رێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتیی لەشەش مانگدا (694) کەس لەئێران لەسێدارە دراون و ئەمەش بەڕەشترین ساڵی لەسێدارەدان لەمێژووی کۆماری ئیسلامی ئێران لەقەڵەمدراو دواتر بەرپرسانی حکومەتی ئەو وڵاتە لە روونکردنەوەیەکدا رایانگەیاند لەو ژمارەیە (650) کەسیان بەتاوانی بازرگانی کردن بەماددەی هۆشبەرەوە سزای سێدارەیان بەسەردا سەپاوەو ئەم راپۆرتەش لەکاتێکدابوو کەئێران و وڵاتانی (5+1) لەڕوداوێکی مێژوییدا رێککەوتنی ئەتۆمییان لەگەڵ ئەو وڵاتە ئەنجامداو ئەو ژمارە زۆر لە سێدارەدانانەش هیچ کاریگەرییەکی لەهەڵوێستی نێودەوڵەتیی و جیهانیی لەدژی کۆماری ئیسلامی ئێران نەبوو. ریکخراوی هەموان لەدژی سێدارە (ECPM) کە لەبنەڕەتدا رێکخراوێکی نێودەوڵەتی لەدژی سزای سێدارەیە لەجیهان، لەڕاپۆتێکیدا ئاماژەی بەوە کردووە کەساڵی (2010) تاساڵی (2015) لەئێران سێ هەزار و (581) سزای لەسێدارەدان لەلایەن دادگای شۆڕشی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە سەپێندراوە کە بەو پێیە لەهەر ساڵێکدا (706) کەس لەسێدارە دراون دەکاتە (70%) لەکاتێکدا ئەو لەسێدارەدانانە بەنهێنی ئەنجام دراوەو بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی ئێران ئامارەکانیان بڵاونەکردووەتەوە. رێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتیش بەپشتبەسن بەهەواڵی تایبەت بە لەسێدارەدان لەئێران لەساڵی (2016) بڵاوی کردووەتەوە لەو ساڵەدا (567) کەس لەئێران لەسێدارە دراون کە ئەگەر بەراورد بکرێت بەژمارەی دانیشتوانی، ئەوە یەکەم وڵاتە لەجیهاندا کە زیاترین سزای سێدارەی تێدا جێبەجێکراوەو دەکرێت. رێکخراوی مافەکانی مرۆڤی ئێران (Iran Human Rights) بڵاوی کردووەتەوە کە لەساڵی (2018) لانیکەم (273) کەس لەسێدارە دراون و ئەو ژمارەیەش لەساڵی (2019)دا بۆ (280) لەسێدارەدراو بەرزبووەتەوەو دواتریش ناوەندی چاودێریی مافەکانی مرۆڤی ئێران (hrm) بڵاوی کردووەتەوە لەشەش مانگی سەرەتای ئەمساڵ (2020) زیاتر لە (100) کەس لەئێران لەسێدارەدراون و تەنها (30) کەسیان بەئاشکرا لەسێدارە دراون و (79) کەس بەشێوەیەکی نهێنی لەلایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بڕیاری سێدارەیان بەسەردا جێبەجێکراوە. هاوکات رێکخراوی چاودێری مافەکانی مرۆڤی کوردستان لەسەر ئەو ئامارانەی رێکخراوەکانی ئێران روونکردنەوەیەکی بڵاوکردووەتەوەو ئاماژەی بەوەکردووە کە نزیکەی (18.5%)ی ئەو کەسانەی لەئێران لەسێدارە دەدرێن کوردن و ژمارەیەکی بەرچاویشیان چالاکوانی سیاسین، ئەوە لەکاتێکدایە هیچ رێکخراوێکی کورد لەڕۆژهەڵاتی کوردستان ئامارێکی وردی لەسەر لەسێدارەدراوانی سیاسیی کورد لەئێران بڵاونەکردووەتەوە. بەپێی راپۆرتی ساڵانەی رێکخراوی مافەکانی مرۆڤی ئێران، لەساڵی (2018دا (273) کەس لەئێران لەسێدارە دراون کە لەو ژمارەیە (13) کەسیان تەمەنیان لە (18)ساڵ کەمتر بووەو (5) کەسیشیان ژن بوون و (188) کەسیشان کەدەکاتە (69%)ی سزادراوانی سێدارە بەتۆمەتی کوشتن لەسێدارە دراون. ئەو رێکخراوە ئاماژەی بەوەکردووە کە لە (40) ساڵی دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی ئێران‌دا زیاتر لەشەش هەزار کەس لەو وڵاتە سزای سێدارەدانیان بەسەردا جێبەجێکراوە بەپێی راپۆرتە رۆژنامەوانییەکان لەو ژمارەیە (80%) کەسیان بە تاوانی کوشتن سزای سێدارەیان بەسەردا سەپێنراوەو (11%) لەسێدارەدراوانیش تایبەتن بەدۆسیەی ماددەی هۆشبەر لەئێران. جێبەجێکردنی سزای سێدارە لەئێران لەکاتێکدایە بەپێی ئامارەکانی رێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی؛ دوو لەسەر سێی وڵاتانی جیهان سێدارەیان قەدەغە کردووەو (100) وڵاتیش سەرەڕای ئەوەی بایاسا سزای سێدارەیان هەیە بەڵام لەکرداردا ئەو یاسایە جێبەجێ ناکرێت و لەکارکەوتووەو وڵاتی روسیا لەساڵی (1996) تائێستا هیچ کەسێکی لەسێدارە نەداوەو تەنها وڵاتی چین لەڕووی ژمارەی لەسێدارەدان پێش ئێران کەوتووەتەوە ژمارەی جێبەجێکردنی سزای سێدارەی ئەو وڵاتە لەساڵێکدا دەگاتە زیاتر لەهەزار کەس.
شاناز حه‌سه‌ن به‌ڕێوەبه‌رى نه‌خۆشخانه‌ى منداڵبوونى سلێمانى، جه‌ختى له‌وه کرده‌وه له‌باربردنى کۆرپەلە له‌دواى (45) رۆژی ته‌مه‌نىەوە لەسکی دایکیدا به‌کوشتن هه‌ژمار ده‌کرێت لەڕووی زانستیەوە. دکتۆره شلێر فایه‌ق، به‌ڕێوەبه‌رى نه‌خۆشخانه‌ى منداڵبوونى سلێمانى، له‌چاوپێکه‌وتنه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ ھاوڵاتی ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ده‌کات، له‌باربردنى کۆرپه‌له له‌سکى دایکیدا بابه‌تێکى فره‌لایه‌نه‌و پێویستى به‌یاساى ورد‌و تایبه‌تمه‌ند هه‌یه. ھاوڵاتی: کۆرپه‌له له‌سکى دایکیدا له‌ته‌مه‌نى چه‌ند رۆژیه‌وه زیندووه و به زیندوو هه‌ژمار ده‌کرێت؟ شلێر فایه‌ق: به‌پێى زانستى پزیشکى منداڵ له‌دواى شه‌ش هه‌فته واته (45) رۆژییه‌وه زیندووه‌و دڵى لێده‌دات و مرۆڤێکى ته‌واوه. ھاوڵاتی: له‌زانستى پزیشکیدا کوشتنى کۆرپه‌له یان له‌باربردنى له‌ته‌مه‌نى چه‌نده‌وه به‌قه‌تڵ هه‌ژمار ده‌کرێت؟ شلێر فایه‌ق: له‌زانستى پزیشکیدا له‌دواى شه‌ش هه‌فته که‌ته‌واو منداڵێکى ته‌ندروست بێت و کێشه‌ى لێدانى دڵ و مه‌ترسى گه‌وره‌ى نه‌بێت، له‌باربردنى ئه‌و منداڵه به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ک بێت به‌قه‌تڵ هه‌ژماره. ھاوڵاتی: کاتێک که‌سێک ده‌خوێنێت و پسپۆڕى له‌هه‌ر به‌شێک له‌به‌شه‌کانى پزیشکیدا به‌ده‌ستده‌هێنێت، وانه‌کانى له‌سه‌ر لەناوبردنى گیانێک چۆن شیکردنه‌وه‌ى بۆ ده‌کرێت و ئه‌و خوێندکاره فێر ده‌کرێت؟ شلێر فایه‌ق: ئێمه وه‌ک پسپۆریه‌که‌ى خۆمان، ئه‌م بابه‌تانه وه‌ک له‌باربردنى کۆرپه‌له له‌سکى دایکیدا به‌شێکى گرنگه له پسپۆریه‌که‌مان و به‌گرنگییه‌وه باسی لێوه‌رده‌کرێت که‌کوشتنى ئه‌و منداڵه قه‌تڵه و له‌هیچ حاڵه‌تێکدا رێگه‌پێدراو نیه و لادانه له‌بنه‌ماکانى پاراستنى پیشه‌که‌مان که‌چاره‌سه‌رکردن و رزگارکردنى گیانى نه‌خۆشێکه. ھاوڵاتی: هه‌ست و ئیحساسى کۆرپه‌له که‌ى دروست ده‌بێت له‌ناو سکى دایکدا؟ شلێر فایه‌ق: کۆرپه‌له هه‌ر له‌دواى ئه‌و شه‌ش مانگەى ته‌مه‌نیه‌وه له‌ناو سکى دایکیدا هه‌سته‌کان و ئیحساسیشى بۆ دروستده‌بێت، که‌دایکه‌که بێتاقه‌ت بێت یاخود دڵى خۆش بێت هه‌ستى پێده‌کات، یاخود له‌کاتى نه‌خۆشیى دایکه‌که‌دا راسته‌وخۆ منداڵه‌که‌ش ئه‌و هه‌سته‌ى دایکه‌که وه‌رده‌گرێت، ته‌نانه‌ت دڵى دایکه‌کە به‌خێرایى لێبدات، دڵى کۆرپه‌له‌ش به‌خێرایى لێده‌دات، واته تاڕاده‌یه‌کى زۆر ئیحساسى زۆرى هه‌یه، بۆیه له‌باربردنى منداڵ به‌و به‌هانانه‌ى پارچه گۆشتێکه و هه‌ست و ئیحساسى نیه شتێکى زۆر نامرۆڤانه‌یه. ھاوڵاتی: له‌ئێستادا له‌چ حاڵه‌تێکدا سکپڕى له‌نه‌خۆشخانه‌کاندا له‌بارده‌برێت؟ شلێر فایه‌ق: له‌و حاڵه‌تانه‌دا که‌بزانرێت ئه‌و منداڵه بێته ئه‌م ژیانه‌وه ناژیت، واته کێشه‌یه‌ک له‌دروستبوونیدا هه‌بێت، دووه‌م حاڵه‌ت که بوونى کۆرپه‌له‌که له‌سکى دایکه‌که‌دا ده‌بێته کێشه‌ى گه‌وره بۆ سه‌ر ژیانى دایکه‌که، له‌و حاڵه‌تانه‌دا به‌پێى بڕیارى لیژنه‌ى پزیشکى که له‌سێ پزیشک که‌متر نه‌بێت، بڕیار ده‌درێت که کۆرپه‌له به‌ده‌رمانى پزیشکى له‌ناو نه‌خۆشخانه‌دا له‌ژێر چاودێرى پزیشکیدا له‌بارده‌برێت. ھاوڵاتی: له‌ئێستادا ئه‌گه‌ر کچێک یان ژنێک سه‌ردانى پزیشک بکات، بیه‌وێت سکپڕیه‌که‌ى ناوببات، ئێوه وه‌ک پزیشک ئه‌م کاره چۆن ده‌که‌ن؟ تاچه‌ند رێگه‌پێدراوه‌و به‌پێى چ یاسایه‌ک ئه‌م کارانه رێکخراوه؟ شلێر فایه‌ق: له‌ئێستادا به‌پێى یاساى عێراقى رێگه‌پێدراو نیه هیچ پزیشکێک له‌عێراق و له‌کوردستاندا، کۆتایى به‌سکپڕییه‌کى ئاسایى بهێنێت، دایکه‌که هاوسه‌رگیرى کردبێت یان نا، بارى کۆمه‌ڵایه‌تى هه‌رچۆنێک بێت، ئێمه رێگه‌پێدراو نین، ناتوانین کارێکى ئاوا بکه‌ین، ته‌نانه‌ت له‌حاڵه‌تێکدا که کچ بێت و مه‌ترسى راسته‌وخۆ له‌سه‌ر ژیانى که‌سه‌که هه‌بێت، له‌وکاته‌شدا نه‌مانکردووه‌و ناتوانین بیکه‌ین، چونکه یاسایه‌ک نیه‌و یاسا له‌پشتمان نیه، نه له‌ده‌ستورى عێراقى و نه له‌شه‌ریعه‌تیشدا. ھاوڵاتی: له‌ڕووى زانستییه‌وه سکپڕى به په‌یوه‌ندى سێکسى ڕووده‌دات؟ واته وه‌ک باس ده‌کرێت حاڵه‌ت هه‌بووه، ئه‌مه تاچه‌ند راسته؟ شلێر فایه‌ق: له‌ڕووى زانسییه‌وه به‌هیچ شێوه‌یه‌ک ئه‌گه‌ر په‌یوه‌ندى سێکسى له‌نێوان پیاوو ژنێکدا روونه‌دات، سکپڕى دروست نابێت، ئه‌و بیرکردنه‌وانه‌ى که‌ده‌وترێت له‌ته‌خته‌ى حه‌مام یان هه‌ر رێگه‌یه‌کى دیکه، دروست بووه دووره له‌ڕاستییه‌وه، چونکه تۆوى پیاو له‌ده‌ره‌وه له‌ماوه‌یه‌کى دیاریکراودا ده‌ژێت به گونجاندنى که‌شوهه‌واکه، ئه‌گینا به‌هیچ شێوه‌یه‌ک ناژێت، واته ئه‌و تۆوه ناژى، بۆیه تائێستا به‌حاڵه‌تى ده‌گمه‌نیش شتى وا بوونى نه‌بووه. ھاوڵاتی: له‌هه‌رێمى کوردستاندا حاڵه‌ت هه‌یه له‌ده‌ره‌وه‌ى پرۆسه‌ى هاوسه‌رگیرى سکپڕى دروست ببێت؟ شلێر فایه‌ق: له‌ئێستادا حاڵه‌ت هه‌یه‌و زۆریشه که له‌ده‌ره‌وه‌ى پرۆسه‌ى هاوسه‌رگیرى سکپڕى رووده‌دات، رۆژ به‌ڕۆژیش له‌زیادبووندایه، بۆیه ده‌بێت به‌پێى پرۆژه‌و یاسا که‌هه‌بوو کۆمه‌ڵگه‌و ئێمه‌ش خۆمانى له‌سه‌ر رێکبخه‌ینه‌وه، به‌پێى بنه‌ماکانى زانستى هه‌موو شتێک پێویستى به‌یاساى ورد‌و کارپێکراو هه‌یه، چونکه به‌داخه‌وه سکپڕبوون له‌ده‌ره‌وه‌ى پرۆسه‌ى هاوسه‌رگیرى بۆته دیارده له‌کۆمه‌ڵگه‌که‌ماندا، چونکه هه‌ر شتێک بووه دیارده پێویستى به‌ڕێگه‌چاره‌ى گونجاو هه‌یه. ھاوڵاتی: پرۆژه‌یاساى مافى نه‌خۆش که مادده‌ى حه‌وتى باس له له‌باربردنى کۆرپه‌له ده‌کات له‌سکى دایکیدا، شیکردنه‌وه‌ت بۆ یاساکه چیه‌و تاچه‌ند له‌گه‌ڵ ئه‌و یاسایه‌دایت؟ شلێر فایه‌ق: پێویسته رێکخراوه‌کانى ژنان و ئه‌و لایه‌نانه‌ى که په‌یوه‌ستن به‌مافى ژنه‌وه، ته‌به‌نى ئه‌و پرۆژه‌یه بکه‌ن و کارى بۆ بکه‌ن، چونکه ئه‌و بابه‌ته ورده‌و پێویستى بەلێکۆڵینه‌وه هه‌یه له‌لایه‌ن فره‌لایه‌نه‌کانه‌وه، واته تیمێکى فره‌لایه‌نى له‌که‌سێکى رێکخراوه‌کانی ژنان و که‌سى یاسایى و پزیشکى سه‌رقاڵى ئه‌و بابه‌ته بن، چونکه ئه‌مه ته‌نیا به‌بڕگه‌یه‌ک کۆتایى نایه‌ت و روونکردنه‌وه و شیکردنه‌وه‌ى زۆر وردى ده‌وێت و پێویستە پرۆژه یاسایه‌کى زۆر تایبه‌تمه‌ندو وردى بۆ ئاماده بکرێت و کارى پێبکرێت.
ھاوڵاتی به‌شێک له‌وه‌زیره‌کانى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان دواى ده‌ستبه‌کاربوونى بریکاره‌کانیان ده‌سه‌ڵاتی پێویستیان پێناده‌ن، وه‌زیرى ئاوه‌دانکردنه‌وه‌و نیشته‌جێکردن ده‌ڵێت «به‌پێى یاسا وه‌زیره‌کان ده‌سه‌ڵاته‌کان دیارى ده‌که‌ن». یه‌کێک له‌بریکارى وه‌زیره‌کان که‌نه‌یویست ناوى بهێندرێت بۆ ھاوڵاتی ئاماژه‌ى به‌وه‌کرد ماوه‌ى سێ هه‌فته زیاتره ده‌وام ده‌که‌ن و وه‌زیر ده‌سه‌ڵاته‌کان دیارى ناکات، وتیشى «پێنه‌دانى ده‌سه‌ڵات به‌وه‌کیل وه‌زیره‌کان پێویستى به‌کۆبوونه‌وه‌ى یه‌کێتى و پارتى و بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان هه‌یه تاچاره‌سه‌ر بکرێت». له‌مباره‌یه‌وه دانا عه‌بدولکه‌ریم، وه‌زیرى ئاوه‌دانکردنه‌وه‌و نیشته‌جێکردنى حکومه‌تى هه‌رێم له‌لێدوانێکدا به‌ھاوڵاتی وت «به‌پێى یاسا ده‌سه‌ڵات وه‌زیره‌کان ده‌یده‌نه بریکاره‌کانیان، ئیتر که‌م بێت یان زۆر لاى وه‌زیره‌کانه«. ئه‌وه‌شى روونکرده‌وه بۆ خۆى دواى ده‌ستبه‌کاربوونى بریکارى وه‌زاره‌تى ئاوه‌دانکردنه‌وه ده‌سه‌ڵاتى بۆ دیارى کردووه
شاناز حه‌سه‌ن رێکخراوه‌کانى ژنان پێیانوایه له‌باربردنى منداڵ، پێویستى به‌یاسایه‌کى تایبه‌تمه‌ند هه‌یه که‌ناکرێت له‌ناو پرۆژه یاسایه‌کى دیکه‌دا مادده‌یه‌کى بۆ ته‌رخانبکرێت وەکو ئەوەی کەهەفتەی رابردوو پەرلەمانی کوردستان پەسەندی کرد. یاساى ماف و ئه‌رکى نه‌خۆش له‌په‌رله‌مانى کوردستان په‌سند کرا، ژنانى دوو گیان ئه‌گه‌ر نه‌خۆشییه‌کى ترسناکیان هه‌بێت لیژنه‌ى پزیشکى ده‌توانێت بڕیار له‌سه‌ر له‌باربردنى مناڵه‌که‌یان بدات، له‌وه زیاتر به‌هیچ پاساوێک ژنان بۆیان نییه منداڵ له‌باربه‌رن. مادده‌ى حه‌وته‌مى یاساکه که‌تایبه‌ت بوو به‌له‌باربردنى منداڵ زۆرترین گفتوگۆى له‌سه‌ر کرا که‌تێیدا هاتووه «ئافره‌تى دووگیانى تووشبوو به‌نه‌خۆشییه‌کى ترسناک که‌مه‌ترسیى راسته‌قینه له‌سه‌ر ژیانى دروستبکات، ده‌کرێت دواى ره‌زامه‌ندیى نه‌خۆش و هاوژینه‌که‌ى و به‌بڕیارى لیژنه‌یه‌کى پسپۆێ که له پێنج پزیشک که‌متر نه‌بێت، به پشکنینێک که له‌که‌رتى گشتى کردبێتی، کۆرپه‌که‌ى له‌بارببرێت، جگه له‌م حاڵه‌ته له‌باربردنى منداڵ به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ک قه‌ده‌غه‌یه«. رێکخراوه‌کانى ژنان پێیان وایه له‌باربردنى منداڵ پێویستى به‌پرۆژه یاسایه‌کى تایبه‌تمه‌ند هه‌یه نه‌ک ته‌نیا به بڕگه‌یه‌ک له‌ناو پرۆژه یاسایه‌کدا جێى بکرێته‌وه. به‌هار مونزیر، به‌ڕێوه‌به‌رى ریکخراوى خه‌ڵک بۆ گه‌شه‌پێدان، له‌لێدوانێکدا به وت» له‌ده‌رکردنى ئه‌و بڕیار و یاسایانه‌دا ده‌بێت رێکخراوه‌کانى ژنان و شه‌ڵته‌رو ئه‌و لایه‌نانه وه‌ربگیرێت که رۆژانه به‌رکه‌وتنیان له‌گه‌ڵ ئه‌و بابه‌تانه‌دا هه‌یه‌و کارى له‌سه‌رده‌که‌ن، بۆ ئه‌وه‌ى هه‌موو لایه‌نه سلبى و ئیجابیه‌کانى بابه‌ته‌که شیبکرێته‌وه و له‌به‌رچاو بگیرێت، بۆیه دیاره کەئه‌م پرۆژه‌یه په‌له‌په‌لى زۆرى پێوه دیاره«. جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه« له‌ئه‌وروپاش له‌باربردنى منداڵ کاتى بۆ دانراوه، ئێمه‌ش هیچ کات له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا نین له‌ته‌مه‌نێکى گه‌وره‌ى منداڵدا په‌نا بۆ له‌باربردن ببرێت، به‌ڵام پێویسته ئه‌وه به‌ماف به‌رجه‌سته‌بکرێت که ته‌نیا دایکه‌که ده‌توانێت بڕیار له‌سه‌ر مانه‌وه یان نه‌مانى کۆرپه‌له‌که‌ى بدات، پێویستى به‌مۆڵه‌تى باوکه‌که نه‌بێت». به‌هار مونزیر وه‌ک رێکخراوه‌کانى ژنان ئه‌وه‌شى وت»ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌داین که‌هۆشیارى بڵاوبکرێته‌وه، که منداڵه‌که دروست نه‌بێت، به‌ڵام که دروستبوو پێویسته به‌یاساى تایبه‌تمه‌ندو گونجاو مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵ بکرێت و چاره‌سه‌رى بۆ بکرێت، چونکه به‌سه‌دان ژن له‌ده‌ره‌وه‌ى نه‌خۆشخانه‌کان له‌باربردن ده‌که‌ن و گیان له‌ده‌ستده‌ده‌ن». به‌هار مونزیر ئه‌وه‌شى ئاشکراکرد رۆژانه حاڵه‌ت هه‌یه‌و سکپڕى له‌ده‌ره‌وه‌ى پرۆسه‌ى هاوسه‌رگیرى رووده‌دات، بۆیه پێویسته ئه‌و که‌سانه‌ى له‌بواره‌که‌دا کارده‌که‌ن زۆر به جددى کار له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌تانه بکه‌ن و گرنگى پێبدرێت. وه‌ک به‌ڕێوەبه‌رى رێکخراوێک وتیشى» نابێت ته‌نیا وه‌ک مافى نه‌خۆش سه‌یرى ئه‌م که‌یسه بکرێت، به‌ڵکو پێویسته رێگه‌چاره‌یه‌کى بۆ بدۆزرێته‌وه که‌چاره‌سه‌رى کێشه‌کانى رۆژانه‌ى ناو ژیانى خه‌ڵک بکات، که ساڵانه چه‌ندین که‌س به‌و هۆکارانه کۆتایى به‌ژیانى دێت». ئه‌ڵماس سه‌میع، سکرتێرى کۆمه‌ڵه‌ى ئافره‌تانى کوردستان، له‌لێدوانێکدا به وت»وه‌ک حزبى شیوعى و بیروباوه‌ڕى تایبه‌تى خۆمان ئێمه زیاتر لایه‌نه مرۆڤایه‌تیه‌که به‌لامانه‌وه زۆر گرنگه، بۆیه تاکه‌که به‌پێى ئه‌و بارودۆخه‌ى تێیدایه بڕیار له‌سه‌رى ده‌درێت، واته به‌گشتى له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندى تاکین و ئافره‌تیش، به‌مه‌رجێک ئه‌و تاکه دەرهاویشته‌ى خراپى نه‌بێت بۆ سه‌ر کۆمه‌ڵگه«. هه‌روه‌ها وتیشى» ئه‌م بابه‌ته بابه‌تێکى ورده‌و زۆر حه‌ساسه، پێویسته زۆر به‌وردى یاساکه تایبه‌ت بێت و کارى له‌سه‌ربکرێت، چونکه به گرنگى ئافره‌ت و منداڵ ده‌بێت پرۆژه‌که ئاماده‌بکرێت، به‌و پێیه‌ى مافى ئافره‌ته‌که نه‌فه‌وتێت». ئه‌ڵماس سه‌میع، جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه« پێویسته هۆکارى دروست بونى سکپریه‌که رونبکرێته‌وه و کارى له‌سه‌ربکرێت، هه‌ر ئه‌وه‌ش له‌یاساکه‌دا جێگیربکرێت بۆ ئه‌وه‌ى ببێته هاوکار بۆ ئافره‌ته‌که‌و مافى کۆرپه‌له‌کەش بپارێزرێت». هیوا که‌ریم، وته‌بێژى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى توندوتیژى ئافره‌تان و خێزان ، له‌لێدوانێکدا به وت» له‌پرۆسه‌ى هاوسه‌رگیریدا حاڵه‌ت هه‌یه که‌ده‌یانه‌وێت منداڵه‌کانیشیان له‌ناوبه‌رن، که‌ئه‌مه شتێکى ئاساییه، به‌ڵام له‌ده‌ره‌وه‌ى پرۆسه‌ى هاوسه‌رگیرى چه‌ندین حاڵه‌تمان هه‌یه، که‌ئه‌مه کێشه‌که‌یه‌و سکپڕى هه‌یه رووده‌دات و به‌رده‌وامبوونى هه‌یه«. هه‌روه‌ها وتیشى» پێویسته ئه‌مه به‌پڕۆژه یاسایه‌کى ورد دیراسه بکرێت و له‌گه‌ڵ خه‌ڵکانى یاساناس و مافناس و که‌سانى پسپۆر‌و کۆمه‌ڵناس و ده‌رونناس و پزیشکه‌کان کارى بۆ بکرێت، چونکه ئه‌مه شتێکى ئه‌وه‌نده ئاسان نیه، به‌ڕزگارکردنى روحى که‌سێک، له‌لایه‌کى دیکه‌وه چه‌ندین کێشه‌ى کۆمه‌ڵایه‌تى دیکه سه‌رهه‌ڵبدات و کۆمه‌ڵگه وێران بکرێت واته لایه‌نى کۆمه‌ڵایه‌تى و ئاینى و دابونه‌ریت له‌به‌رچاو بگیرێت». وته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى توندوتیژى دژى ژنان ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شکرد»با هیچ نه‌بێت پرۆژه یاسایه‌ک ده‌ربکرێت، هه‌ر له‌کاتى ده‌رچوونیه‌وه پێویستى به‌هه‌موارکردنه‌وه نه‌بێت، که ئه‌وه له‌په‌رله‌مانى کوردستانى ئێستا چاوه‌ڕوان ناکرێت». قومریه محه‌مه‌د، سکرتێرى رێکخراوى خوشکانى ئیسلامى له‌لێدوانێکدا به وت» به‌پێى شه‌ریعه‌تى ئیسلام، منداڵ له‌دواى ئه‌وه‌ى دروستده‌بێت له‌سکى دایکیداو گیانى به‌به‌ردا ده‌کرێت، ته‌مه‌ن و قۆناغى جیاوازى هه‌یه، که‌ده‌بوایه له‌یاساکه‌دا زۆر به‌وردى ئه‌وه روونبکرایه‌ته‌وه، که نه‌کراوه‌و بۆته که‌موکوڕى یاساکه«. وتیشى»هیوادارم ئه‌م یاسایه‌و هه‌موو ئه‌و یاسایانه‌ش که له‌به‌رژه‌وه‌ندى تاکدایه، کارى پێبکرێت و ته‌نیا یاسا ده‌رکردن نه‌بێت و یاساکان وا باس بکرێت و تیشکى بکرێته‌سه‌ر که هیچ لایه‌نێک به‌جێنه‌هێلێت ببیته مه‌ترسى بۆ سه‌ر ژیانى که‌سێک». قومریه محه‌مه‌د، ئه‌وه‌شى باسکرد»له‌ده‌ره‌وه‌ى پرۆسه‌ى هاوسه‌رگیرى درستبوونى هه‌ر منداڵێک زینایه و ئه‌وه بڕیارێکى موتڵه‌قه، به‌ڵام له‌حاڵه‌تى تایبه‌تدا پێویسته به‌یاساکه روونبکرێته‌وه و چاره‌سه‌رى بۆ دابنرێت». سه‌یوان رۆسته‌م، وه‌ک یه‌کێتى ژنان ته‌نیا ئه‌وه‌نده‌ى وت» ئێمه داده‌نیشین و خاڵه به‌هێز و لاوازه‌کانى یاساکه تاووتوێده‌که‌ین و روونکردنه‌وه‌ى پێویستى له‌باره‌وه ده‌ده‌ین». وتیشى»له‌زووترین کاتدا له‌گه‌ڵ پارێزه‌رانى خۆمان و که‌سه پسپۆره‌کان کۆده‌بینه‌وه، چونکه ئه‌م بابه‌ته ورده‌و پێویستى به‌که‌سى یاسایى و پسپۆر هه‌یه«. دڵسۆز به‌کر، به‌ڕێوه‌به‌رى رێکخراوى ژیان بۆ داکۆکى له‌مافى ئافره‌ت و کێشه‌کانیان له‌لێدوانێکدا به وت» ئێمه له‌لاى خۆمانه‌وه کار بۆ پێداچوونه‌وه‌ى ئه‌و پرۆژه یاسایه ده‌که‌ین و ده‌مانه‌وێت تایبه‌تمه‌ند بکرێت، چونکه بابه‌ته‌که بۆته ئه‌مرى واقیع و رۆژانه که‌یسى له‌و جۆره زۆره«. به‌ڕێوه‌به‌رى رێکخراوى ژیان، ئه‌وه‌شى وت» له‌باربردنى منداڵ له‌هه‌موو کات و ساتێکدا له‌ده‌ره‌وه‌ى نه‌خۆشخانه‌کاندا هه‌بووه، بۆیه ده‌بێت پرۆژه یاساکه یان نه‌جوڵێنرێت، یاخود که‌بووه یاسا کار بەهه‌موو لایه‌نه‌کانى بکرێت».
بەرپسێکی یەرکگرتووی ئیسلامی کوردستان دووشەممە رایگەیاند رێکەوتنی حزبەکەی لەگەڵ پارتی ھەڵوەشاوەتەوە لە حکومەتی خۆجێی پاریگای دھۆک دوایئەوەی لە پەرلەمان واژۆیان کۆکردەوە بۆ بانگھێشتی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەت بۆ لێپرسینەوە سەبارەت بە قەیرانەکانی ھەریم. سەباح باپیری سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتوو لە ئەنجمونی پارێزگای دھۆک رایگەیاند واژۆی پەرلەمانتارەکانیان نیگەرانی پارتی لێکەوتۆتەوە بۆیە رێکەوتنەکە ھەڵدەوەشێتەوە. یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان چەند پۆستیکی پاریزگای دھۆکی بەدەستە بریارە دوای ھەڵوەشاندنەوەی ئەو رێکەوتنە پۆستەکانی لێوەربگیرێتەوە. سەباح بابیری، سەرۆکى فراکسیۆنى یەکگرتوو لە ئەنجومەنى پارێزگاى دهۆک بە میدیاى حیزبەکەى راگەیاند، "ئەو رێککەوتنەى لە نێوان پارتى و یەکگرتوودا هەبوو لەبارەى پێکهێنانى حکومەتى خۆجێیی پارێزگاى دهۆک هەڵوەشایەوە و یەکگرتوو بڕیاریدا لە حکومەتى خۆجێیی پارێزگاى دهۆک بکشێتەوە،" دەشڵێت، "یەکگرتوو بڕیاریداوە سەرجەم پۆستەکان لە پاریزگاى دهۆک رادەست بکاتەوە". ئاماژەى بەوەشکردووە، "کشانەوەى یەکگرتوو لە حکومەتى خۆجێیی دهۆک بۆ چەند هۆکارێک دەگەڕێتەوە، یەکێک لەوانە بەهۆى واژۆکردنى ئەندامانى فراکسیۆنى یەکگرتووە لە پەرلەمانى کوردستان لەبارەى بانگهێشتکردنى مەسرور بارزانى بۆ پەرلەمانى کوردستان". ئەوەشى خستووەتەڕوو، "ئەو هەنگاوەى فراکسیۆنى یەکگرتوو لە پەرلەمانى کوردستان پارتى نیگەران کردووە و بەهۆیەوە یەکگرتوو دواجار بڕیاریداوە لە حکومەتى خۆجێیى دهۆک بکشێتەوە." یەکگرتووى ئیسلامى کوردستان لە پارێزگاى دهۆک خاوەنى سێ کورسى ئەنجومەنى پارێزگایە و چەند پۆستێکى ئەو سنورەى لە چوارچێوەى رێککەوتنى پارتى و لایەنەکان وەرگرتووە.
ھاوڵاتی به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی ئاسا لە سلێمانی کە تایبه‌ت به‌توشبوانی كۆرۆنا رایده‌گه‌یەیاند، تا ناوەڕاستی پایز ھیچ جێگەیەک نامێنێت بۆ نەخۆش، ئەگەر دۆخەکە بەم شێوەیە بڕوات. شه‌ماڵ جه‌بار یاوه‌ر به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی ئاسای تایبه‌ت به توشبوانی كۆرۆنا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی بڵاویكرده‌وه "لە نەخۆشخانەکانی کۆڕۆنا خەریکە جێگە نامێنێت، خۆپاڕێزی تاک لەوپەڕی خراپیدایە، کە خۆت ناپارێزیت دواتر شوێنت نەبو لە نەخۆشخانە مایەی گلەییە؟". وتیشی "بەم شێوەیە بڕوات ناوەڕاستی پایز ھیچ جێگەیەک نامێنێت بۆ نەخۆش". به‌گوێره‌ی ئاماره‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی، تا ئێستا 41 هه‌زار كه‌س و 732 كه‌س تووشی كۆرۆنا بوون، 26 هه‌زار و 921 كه‌س چاكبوونه‌ته‌وه و 13 هه‌زار و 275 كه‌س له ژێر چاودێریدان و هه‌زار و 1536 كه‌س گیانیانله‌ده‌ستداوه.
ھاوڵاتی لایه‌نه‌كانی رۆژئاوای كوردستان دووشەممە له‌سه‌ر مه‌رجه‌عی باڵای كورد رێکەوتن كه پێکدێت له ئەنجومەنێکی 40 كه‌سی و رێکەوتنەکەش لە شه‌ش خاڵ پێکھاتوە. سه‌ما به‌كداش، وته‌بێژی پارتی یه‌كێتی دیموكراتی و ئه‌ندامی كۆمیته‌ی دانوستانه‌كان رایگه‌یاند، پارتی یه‌كێتی نیشتیمانی و ئه‌نه‌كه‌سه له‌سه‌ر ناوی مه‌رجه‌عی سیاسی رێككه‌وتوون و ناوی ده‌كه‌ن به مه‌رجه‌عی باڵای كورد. راشیگه‌یاند، ئه‌وان له‌سه‌ر شه‌ش خاڵ رێككه‌وتوون، كه په‌یوه‌سته به ئه‌رك و ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و مه‌رجعه باڵایه و گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كانی سه‌رێكانی، عه‌فرین و گرێ سپی و ھه‌روه‌ها له‌سه‌ر نوێنه‌رایه‌تییه‌كانی كورد له‌رووی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه و چۆنیه‌تی پاراستنی ده‌ستكه‌وته‌كان و ده‌ركردنی بڕیاره‌كان و دانانی په‌یڕه‌وێكی ناوخۆیی رێككه‌وتوون.
