ئه‌و تاونباره‌ى خێزانه كورده‌كه‌ى له به‌غدا كوشت ده‌ستگير كرا دواى ئه‌وه‌ى زانياريمان ده‌ستكه‌وت كه ئه‌و بكوژه‌ى شەوی 14-9-2020، لەنێو باڵەخانەیەکی گەڕەکی مەنسوور لە بەغدا خێزانێكى کوردى به‌شێوه‌يه‌كى زۆر دڕندانه كوشتووه كه خێزانه‌كه له دایک و باوک و کچێک‌یان پێكهاتبوو و ناوبراو خۆى له هه‌ولێر حه‌شارداوه، دواى به‌شوێنداچوون و چاودێرى توانيمان شوێنى ناوبراو بدۆزينه‌وه و له‌لايه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تى ئاسايشى هه‌ولێر ده‌ستگير بكرێت و دواى لێكۆڵينه‌وه ناوبراو دانى به تاوانه‌كه‌ى نا كه ئه‌مه‌ش ده‌قى دانپێدانانه‌كه‌يه‌تى: ناوم (مەهدی حوسێن ناسر مەتەر)، لە دایکبووی ساڵی ،١٩٨٤ دانیشتووی بەغدا ناوچەی حەبیبيه، دەوامم لە وەزارەتی ناوخۆیە - پاسەوانیی باڵیۆزخانەکان، بە دیاریکراویش باڵیۆزخانەی رووسیا. پيش ٤ ساڵ کەسێکم ناسی بە ناوی باوکی شیلان، پيش دوو رۆژ لەمەوبەر پێوستم بە بڕێک پارە هەبوو، چونکە قەرزاربووم، چوومە لای لە شوقەی خۆی و بەیەکەوە دانیشتین، داوای ئەو گوژمە پارەیەم لێ کرد، بەڵام ئامادە نەبوو و گوتی: نیمە. دەمەقاڵێمان بوو، چەقۆیەک لە نزیکم بوو، بە چەقۆ لێم دا و کەوتە سەر زەوی، ویستم ئاسەواری تاوانەکە بشارمەوە لەو کاتە هاوسه‌ره‌كه‌شى هاتەوه، من شۆک بووم و شڵەژام و ئەویش دەستی بە هاوار و قیژە کرد و ئەویشم دایە بەر چەقۆ و کەوتە سەر زەوی، تەرمەکانیانم لە ژوورەکە بردە حەمام و بۆری ئاوەکەم کردەوە لەو کاتەدا شیلان هاتە ژوورەوە. کاتێ شیلان هات و بارودۆخەکەی بینی شڵەژا، ویستم هێوری بکەمەوە، هێور نەبوویەوە بە تەپڵەکە جگەرەیەک کێشای بە سەرمدا، منیش دوو بۆکسم لێ دا و کەوتە سەر زەوی، سەرینێک لەوێ بوو لەسەر دەمیم دانا و کوشتم. هەوڵمدا ئاسەواری تاوانەکە بشارمەوە، بەڵام نەمدەزانی چی بکەم و بۆ کوێ بڕۆم، شوێنەکەم خاوێن کردەوە و بۆ پارە گەڕام، گوژمە پارەیەکم دۆزییەوە، بەڵام نازانم چەند بوو، نزیکی ١٠ هەزار دۆلارێک یان زیاتر دەبوو، هەندێ پارەی عێراقیشی تێدا بوو. پارە و مۆبایلەکانم برد، چەقۆکەشم لەگەڵ خۆم برد و لەناو کیسه‌يه‌کم دانا و دەرچووم. بۆ کوێ بچم.. بۆ کوێ بچم، چوومە ناوچەی قەنات و چه‌قۆ و مۆبايله‌كانم لەوێ فڕێ‌دا، گوتم با بچم بۆ هەولێر، ئۆتۆمبێلێکی تایبەتم گرت و هاتمە هەولێر. لە یەکێک لە هۆتێلەکان دابەزیم، ویستم لە هەولێرەوە سەفەر بکەم بۆ دەرەوەی وڵات، رۆژی دواتر ویستم ڤیزایەک بۆ تورکیا یان بۆ شوێنیکی تر پەیدا بکەم، بەڵام دەستم نەکەوت و گەڕامەوە هۆتێل و لەوێ دەستگیر کرام.
ھاوڵاتی ھاوڵاتی نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌گه‌ڵ كونسوڵ و نوێنه‌رانى وڵاتانى يه‌كێتیى ئه‌ورووپا پێشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه كۆبووه‌وەو رایگەیاند په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌رێم له‌گه‌ڵ ئێران و توركيا باشن و قه‌باره‌يه‌كى گه‌وره‌ى ئاڵوگۆڕى بازرگانى و ئابووریمان له‌گه‌ڵياندا هه‌يه. بەپێی راگەینراوێکی سەرۆکایەتی ھە‌رێم، نێچيرڤان بارزانى باسێكى ده‌رباره‌ى دۆخى گشتيى هه‌رێمى كوردستان، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و گفتوگۆى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانيان، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و عێراق له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێ، ته‌حه‌دييه‌كانى به‌رده‌م هه‌رێمى كوردستان و عێراق بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى په‌تاى ڤايرۆسى كۆرۆنا و لێكه‌وته‌كانى، رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى مه‌ترسييه‌كانى داعش، تێپه‌ڕاندنى دۆخى سه‌ختى ئابوورى و دارايى و پرۆسه‌ى چاكسازى له هه‌رێمى كوردستان پێشكه‌ش كرد. ھەروەھا سوپاس و پێزانينى هه‌رێمى كوردستانى بۆ وڵاتانى يه‌كێتيى ئه‌ورووپا دووپات كرده‌وه كه له چوارچێوه‌ی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیی دژی داعشدا به سه‌رکردایه‌تیی ئه‌مه‌ریکا پشتگيرييان له عێراق و هه‌رێمى كوردستان كردو‌وه و ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها يارمه‌تيى مرۆيييان پێشكه‌ش به ئاواره و په‌نابه‌ران له كه‌مپه‌كانى هه‌رێمى كوردستان كردو‌وه، بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى په‌تاى ڤايرۆسى كۆرۆناش، هاوكاريى هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌ن. نێچيرڤان بارزانى هه‌روه‌ها سوپاس و پێزانينى هه‌رێمى كوردستانى بۆ وڵاتانى يه‌كێتيى ئه‌ورووپا دووپات كرده‌وه كه له پرۆسه‌ى چاكسازيدا هاوكارى ده‌كه‌ن و جه‌ختى له به‌رده‌واميى پرۆسه‌كه كرده‌وه و هاوكارى و يارمه‌تيى وڵاتانى يه‌كێتيى ئه‌ورووپاى له‌مباره‌يه‌وه به پێويست و گرنگ زانى. نێچيرڤان بارزانى وێڕاى دووپاتكردنه‌وه‌ى پشتگيريى هه‌رێمى كوردستان له حكومه‌تى سه‌رۆك وه‌زيران مسته‌فا كازمى، جه‌ختى له خواستى هه‌رێمى كوردستان بۆ چاره‌سه‌ركردنى ته‌واوى كێشه‌كان له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوورى عێراق كرده‌وه به شێوه‌يه‌ك ماف و شايسته‌كانى هه‌رێمى كوردستان ده‌ستبه‌ر بكرێن و سيسته‌مى فيدراڵى وه‌ك له ده‌ستووردا هاتووه جێبه‌جێ بكرێت، چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و هاوبه‌شى و به‌شداريى پێكهاته‌كانى عێراقيشى له پرۆسه‌ى سياسى و به‌ڕێوه‌بردنى وڵات‌دا، به فاكته‌رى سه‌قامگيريى وڵات له قه‌ڵه‌م دا. جه‌ختى له‌وه كردوه كه هه‌رێمى كوردستان وه‌ك هه‌ميشه به فاكته‌رێكى سه‌قامگيرى له عێراق و ناوچه‌كه ده‌مێنێتـه‌وه و خوازيارى بره‌ودانه به په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێ له‌سه‌ر بنه‌ماى ڕێزگرتن و به‌رژه‌وه‌نديى هاوبه‌ش، ڕوونيشى كرده‌وه كه په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ كۆمارى ئيسلاميى ئێران و كۆمارى توركيا باشن و قه‌باره‌يه‌كى گه‌وره‌ى ئاڵوگۆڕى بازرگانى و چالاكيى ئابوورى له‌گه‌ڵياندا هه‌يه. له به‌شێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا نێچيرڤان بارزانى ئاماژه‌ى به مه‌ترسييه‌كانى سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى داعش كرد و جه‌ختى له پێويستيى عێراق و هه‌رێمى كوردستان به به‌رده‌واميى پشتگيريى نێوده‌وڵه‌تى بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆر و گرنگيى هه‌ماهه‌نگيى نێوان پێشمه‌رگه و سوپاى عێراق به‌تايبه‌تى له سنوورى ناوچه‌كانى مادده‌ى (140) كرده‌وه. كونسوڵ و نوێنه‌رانى وڵاتانى يه‌كێتيى ئه‌ورووپا چه‌ندين پرسياريان ده‌رباره‌ى ته‌وه‌ركانى كۆبوونه‌وه‌كه، گفتوگۆى ستراتيژيى ئه‌مه‌ريكا ـ عێراق و سه‌ردان و ديداره‌كانى ئه‌م دواييه‌ى نێچيرڤان بارزانى له به‌غدا و ئه‌نقه‌ره و چه‌ند پرسێكى په‌يوه‌ست به دۆخى ناوچه‌كه‌وه ئاراسته كرد و خۆشحاڵييان به كاركردن و هاوبه‌شى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى، هه‌روه‌ها دووپاتيان كرده‌وه كه وڵاته‌كانيان به بايه‌خه‌وه له په‌يوه‌ندييه‌كانيان له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان ده‌ڕوانن. له وه‌ڵامدا نێچيرڤان بارزانى جه‌ختى له سياسه‌ت و تێڕوانينى هه‌رێمى كوردستان له‌سه‌ر بنه‌ماى پاراستنى سه‌قامگيرى و گفتوگۆ و هاوبه‌شى و پێكه‌وه كاركردن بۆ تێپه‌ڕاندنی قه‌يرانه‌كان و يارمه‌تيدانى ئاواره و په‌نابه‌ران بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ى ئاسووده‌يان بۆ شوێنه‌كانيان كرده‌وه.
ھاوڵاتی ئەنجومەنی وەزیران ئەمڕۆ چوارشەممە کۆبوویەوە بەلام بەپێی راگەیەنراوی کۆبوونەوەکە ھیچ ئاماژەیەکی تێدانیە بۆ پێدانی مووچەی مانگی چوار. بەپێێ راگەیانراوەکە مەسرور بارزانی سەرۆک وەزیران رایگەیاند سەردانی مستەفا کازمی بۆ هەرێمی کوردستان "هەنگاوێکی ئەرێنیە" بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان. وتیشی "کێشەکان تەنیا مووچە و شایستەی دارایی ھە‌رێم لە بودجە نییە، بەڵکو جيا لە کێشەکانی پەیوەست بە بودجە و نەوت، ئاساییکردنەوەی دۆخی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێم و ماف و شایستە دەستوورییەکانی دیکەی ھە‌رێم و پێشمەرگە، چەند تەوەرێکی دیکەی ناکۆکییەکانە لەگەڵ حکومەتی فیدڕاڵی". ھەروەھا قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران پوختەیەکی ئەنجامی دوا سەردانی شاندی باڵای هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا و ڕێرەوی بەڕێوەچوونی دانوستانەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی سەبارەت بە بودجە و وزە خستەڕوو. ئاماژەشی بەوەدا کە گفتوگۆکان بەو ئاراستەیە بەردەوامن، کە رێککەوتنێکی درێژخایەنی لێ بەرهەم بێت. پاشان ھەر یەک لە وەزیری ھە‌رێم بۆ کاروباری دانوستان و سەرۆکی دیوان و سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران، پوختەی پڕۆژە یاسای بودجەی عێراقی فیدراڵی بۆ ساڵی 2020 خستەڕوو، کە لە ڕۆژی 14 ی ئەیلوولی 2020 لە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق پەسەند کرا و رەوانەی ئەنجوومەنی نوێنەران کرا. تیشکیان خستە سەر ئەو ماددە و بڕگانەی پڕۆژەکە کە پەیوەنديیان بە ھەرێمی کوردستانەوە ھەیە. لە کۆتایی کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ دەربارەی بنەماکانی ستراتیجی گشتی بودجەی فیدراڵیی عێراق کرا بۆ ساڵەکانی 2021 تا 2023 کە لیژنەیەکی باڵای بۆ پێکهێنراوە و هەرێمی کوردستانیش تێیدا بەشدارە، لەم تەوەرەشدا وەزیری پلاندانان ڕوونکردنەوەی پێویستی پێشکەش کرد و ئەنجومەنی وەزیرانیش وەزارەتەکانی ڕاسپارد، کە ھەماھەنگی لە گەڵ ھەردوو وەزارەتی دارایی و ئابووری و پلاندانان بکەن بۆ ئەو مەبەستە، تا ھەرێمی کوردستان بەشدارییەکی کاریگەری هەبێ لە داڕشتنی ستراتیجیەتی بودجەی فیدڕاڵی بە ئاراستەی دابینکردنی ماف و شایستە داراییەکانی ھەرێمی کوردستان.
وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ چوارشەممە رایگەیاند، لە 24 کاژێری رابردوودا 754 کەس تووشی کۆرۆنا بوون و 26 کەسیش گیانیان لەدەستداوە. توشبوەوکان: هەولێر 208 سلێمانی 105 گەرمیان 27 راپەڕین 88 دهۆک 306 هەڵەبجە 20 مردن: (٢٦ مردن) (٤ هەولێر) (٨ سلێمانی، ١ ڕاپەڕین) (١٣ دهۆك) هەر لە 24 کاژێری رابردوودا 495 کەس چاکبوونەتەوە، کە 187 لە هەولێر، 35 لە سلێمانی،28 لە گەرمیان، 15 لە راپەڕین، 211 لە دهۆک و 19 لە هەڵەبجە. سەبارەت بە مردن، 26 کەس گیانیان لەدەستداوە، 4 لە هەولێر، 8 لە سلێمانی، 1 لە راپەڕین و 13 لە دهۆک. بەپێی دوایین ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان، تاوەکو ئێستا 38 هەزار و 661 کەس تووشی کۆرۆنا بوون و لەو ژمارەیەش 24 هەزار و 522 کەس چاکبوونەتەوە و هەزار و 417 کەسیش گیانیان لەدەستداوە. وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان بەردەوام جەخت لەوە دەکاتەوە کە پێویستە هاووڵاتیان پابەندی رێنماییە تەندروستییەکان بن و لەکاتی چوونەدەرەوە دەستکێش و دەمامک ببەستن. دەقی راگەیێندراوەکەی وەزارەتی تەندروستی ڕاگەیاندراوی (٢٤) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID19 ژمارە (٢٠٣) ١. پشکنین: (٥٩٢٠ پشکنینی نوێ) (١٦٤٥ هەولێر)، (٧٠٤ سلێمانی، ١٥٤ گەرمیان، ٢٤٤ ڕاپەڕین)، (٣١٣٣ دهۆك)، (٤٠ هەڵەبجە) ٢. تووشبوو: (٧٥٤ تووشبووی نوێ) (٢٠٨ هەولێر) (١٠٥ سلێمانی، ٢٧ گەرمیان، ٨٨ ڕاپەڕین) (٣٠٦ دهۆك) (٢٠ هەڵەبجە) ٣. چاکبوون: (٤٩٥ چاکبوون) (١٨٧ هەولێر) (٣٥ سلێمانی، ٢٨ گەرمیان، ١٥ ڕاپەڕین) (٢١١ دهۆك) (١٩ هەڵەبجە) ٤. مردن: (٢٦ مردن) (٤ هەولێر) (٨ سلێمانی، ١ ڕاپەڕین) (١٣ دهۆك) ئاماری گشتی: کەڕەنتین هاوڵاتی ٢١٨٧١ (٢١٨٧١ دەرچوو) پشکنین ٣٩٨٦٠٣ (١٤٩٤٧٤ هەولێر، ١٠٢٢٣٤ سلێمانی، ١٤٣٢٣٦ دهۆك، ٣٦٥٩ هەڵەبجە) تووشبوون ٣٨٦٦١ (١٤٨٤٨ هەولێر، ١٤١٦٦ سلێمانی، ٨٣٤٤ دهۆك، ١٣٠٣ هەڵەبجە) چاکبوون ٢٤٥٢٢ (١١٢٠٣ هەولێر، ٩١٧٢ سلێمانی، ٢٩٤٢ دهۆك، ١٢٠٥ هەڵەبجە) لەژێر چارەسەر ١٢٧٢٢ (٣١٤٢ هەولێر، ٤٢٤٦ سلێمانی، ٥٢٥٩ دهۆك، ٧٥ هەڵەبجە) مردن ١٤١٧ (٥٠٣ هەولێر، ٧٤٨ سلێمانی، ١٤٣ دهۆك ، ٢٣ هەڵەبجە) بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەن لەم لینکە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/). وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جارێکی تر داوا دەکەین هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و دەستکێش، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢). وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان ١٦ی ئەیلوول ٢٠٢٠
ھاوڵاتی کچە پزیشکێکی کورد کە چالاکی خۆپیشاندانەکانی بەغدابووە خۆی و دایکی و باوکی شەوی رابردوو کوژران لەلایەن کەسانی نەناسراوەوە لە گەڕەکی مەنسوور. شەوی رابردوو چەند چەکدارێکی دەمامکدار هەڵدەکوتنە سەر ماڵەکەیان و هەموو ئەندامانی خێزانەکەیان کوشتوون. کە پێکدێن لە سێ کەس، ئەوانیش پزیشکێک بەناوی شیلان دارا رەئوف، لەگەل باوک و دایکی. کچەکە پزیشكی دەرمانساز بووە و یەکێک بووە لە چالاکی خۆپیشاندانەکانی بەغداو لە کەڤەری فەسیبوکی خۆشی وێنەی خۆپیشاندەرانی گۆڕەپانی تەحریئری داناوە. رووداوەکە لە ناوچەی مەنسووری رۆژئاوای بەغدا روویداوە و خێزانەکە لەنێو شوقەیەک ژیاون، لە نزیک ئەو شوێنەش باڵیۆزخانەی رووسیا هەیە. شوێنەکەش بە ناوچەیەکی ئارام لە بەغدا ناسراوە. خێزانەکە خەڵکی سلێمانین و بڕیاریشە دوای تەواوبوونی لێکۆڵینەوەکان تەرمی هەرسێکیان بگەڕێنرێنەوە سلێمانی و بەخاکبسپێردرێن. شیلان دارا دەرچووی کۆلێژی دەرمانسازیی زانکۆی بەغدایە. لە ساڵی 2016ـەوە دانیشتووی مەنسووری بەغدایە. دەرمانسازبوو لە شاری پزیشکیی بەغدا لە بەشی نەخۆشییە شێرپەنجەییەکان. شیلان باوکی خەڵکی سلێمانیەو دایکی خەڵکی کۆیەیە، لە چەند رۆژی رابردوودا تەواوی کەلوپەلەکانیان فرۆشتووەو بریاربووە لەم مانگەدا بە یەکجاری بگەڕێنەوە سلێمانی و کەسوکارەکەشی شوقەیەکیان لە سلێمانی بۆ بەکرێ گرتوون پێش گەڕانەوەیان.
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا رایگه‌یاند، له سێ بۆ چوار هه‌فته‌ی داهاتوودا وڵاته‌كه‌ی بڵاوکردنەوەی ڤاكسینی كۆرۆنا راده‌گه‌یه‌نێت واتە پێش ھەڵبژاردنە سەرۆکایەتیەکەی ئەو وڵاتەیە کە بڕیارە لەسەرەتای مانگی 11 بەڕێوەبچێت. سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا به تۆڕی ئەی بی سی نیوز راگه‌یاندووە، بەرهەمهێنانی ڤاکسینی کۆرۆنا لە کۆتایی نزیک بووەتەوە و کەمتر لە چوار هەفتەی دیکەیان پێویستە بۆ بڵاوکردنەوەی ڤاکسینەکە. پێشتر دۆناڵد ترەمپ رایگه‌یاندبوو، وڵاتەکەی ده‌توانێت پێش هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی داهاتوو ڤاكسینی كۆرۆنا به‌رهه‌مبهێنێت. هاوکات، ناوه‌ندی چاودێری و پێشگیری له نه‌خۆشیه‌كانی ئه‌مریكا له هه‌موو ویلایه‌ته‌كان به‌رپرسانی ته‌ندروستی گشتی ئاگاداركردووەتەوە، كه پێویسته ئاماده‌كاری بۆ ده‌ستپێكردنی كوتانی كۆرۆنا بكه‌ن له كۆتایی مانگی تشرینی یه‌كه‌م یان سه‌ره‌تای مانگی تشرینی دووەمی ئه‌مساڵ. ئەوەش دوای ئەوە دێت، لە ماوەی رابردوودا رەخنەی ئەوە لە دۆناڵد ترەمپ دەگیرا، بەوەی بەمەبەست بەرهەمهێنانی ڤاکسینی کۆرۆنا بۆ کاتی نزیکبوونەوە لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا دوادەخات و دەیەوێت وەک بانگەشەیەک بۆ هەڵبژاردنەکان بەکاریبهێنێت کە بڕیارە لە ٣ی تشرینی یەکەمدا بەڕێوەبچێت.
ھاوڵاتی نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه پێشوازى له ماتيو توله‌ر باڵيۆزى ئه‌مه‌ريكا له عێراق و شاندێكى ياوه‌رى كرد. له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا دۆخى سياسى و ئه‌منيى عێراق، په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ريكا و خواست و ده‌رفه‌تى په‌ره‌پێدانيان، گفتوگۆى ستراتيژيى عێراق و ئه‌مه‌ريكا، مه‌ترسييه‌كانى تيرۆر، به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى داعش و گرنگيى به‌رده‌واميى پشتگيريى نێوده‌وڵه‌تى بۆ عێراق له شه‌ڕى دژى تيرۆردا، هه‌وڵه‌كانى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و پرسى هه‌ڵبژاردنه‌كانى داهاتووى عێراقيان تاوتوێ كرد. هه‌ردوولا هاوڕا بوون كه تێپه‌ڕاندنى كێشه و ته‌حه‌دييه‌كانى به‌رده‌م عێراق، پشتگيرى و كارى پێكه‌وه‌يى و هاوكاريى نێوان لايه‌ن و پێكهاته عێراقييه‌كانى پێويسته و له‌مباره‌يه‌وه كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تيش ده‌توانێت يارمه‌تيده‌ر و هاوكار بێت. نێچيرڤان بارزانى سوپاسى هاوكارييه سه‌ربازييه‌كانى ئه‌م دواييه‌ى ئه‌مه‌ريكاى بۆ هه‌رێمى كوردستان كرد كه له چوارچێوه‌ى به‌شێكى ديكه‌ى هاوكارييه سه‌ربازييه‌كانيدا بۆ عێراق بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆر و مه‌ترسييه‌كانى داعش، ئه‌مڕۆ به‌شێكيان له پشكى هه‌رێمى كوردستان ڕاده‌ستى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه كرد. لاى خۆيه‌وه باڵيۆزى ئه‌مه‌ريكا له عێراق ستايشى وڵاته‌كه‌ى بۆ پێكه‌وه‌ژيان و ته‌باييى نێوان پێكهاته‌كانى هه‌رێمى كوردستانى ده‌ربڕى و ئاماژه‌ى به گرنگيى ڕۆڵى هه‌رێمى كوردستان بۆ سه‌قامگيرى له ناوچه‌كه كرد، هه‌روه‌ها پشتگيريى ئه‌مه‌ريكاى بۆ هه‌رێمێكى به‌هێزى كوردستان له چوارچێوه‌ى عێراقى فيدراڵدا دووپات كرده‌وه. دوايين پێشهاته‌كانى بڵاوبوونه‌وه‌ى په‌تاى ڤايرۆسى كۆرۆنا و هه‌وڵ و ڕێكاره‌كانى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى له عێراق و هه‌رێمى كوردستان، په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێ، دۆخى ناوچه‌كه به‌گشتى و گرنگيى كاركردن بۆ پاراستنى سه‌قامگيرى له ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و چه‌ند بابه‌تێكى جێى به‌يه‌خى هاوبه‌ش، به‌شێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌كه بوو.
ئەحمەد مولا تەلال وتەبێژی حکومەتی ێراق ڕایگەیاند، سورن لەسەر کۆتایی هێنان بە بندیوارەکان و جوڵەش بە هێزەکانی دژەتیرۆ کراوە بۆ جێبەجێکردنی بڕیارەکانی لیژنەی باڵا سەبارەت بە دۆسییەکانی گەندەڵی. لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا وتەبێژی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، نابێت راستی و دروستی ژمارەی فەرمانبەرانی راستەقینە و بندیوارەکان لە خەڵکی بشاردرێتەوە، بۆ ئەو مەبەستەش ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیران لە کۆبوونەوەی خۆیدا گفتوگۆی کردووە لەسەرە گرتنەبەری شێوازێکی گونجاو بۆ دڵنیابوونەوە لەژمارەی فەرمانبەرانی ڕاستەقینەی هەر دامەزراوە و وەزارەتێک. ئاماژەی بەوەشکرد، لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ کراوە سەبارەت بەو پێشنیازانەی کە پێشکەشکراون سەبارەت بە لابردنی بەربەستەکانی بەردەم ڕێکخستنی زانیارییەکانی تایبەت بە فەرمانبەرانی دەوڵەت, مولا تەلال جەختیکردەوە کازمی فەرمانیکردووە بە پێکهێنانی تیمێک بۆ پێشکەشکردنی چارەسەرەکان سەبارەت بە تەواوکردنی زانیاریی دروست لەسەر فەرمانبەرانی دەوڵەت. ئاشکراشکرد، تیمەکە بە سەرۆکایەتی وەزیری پلان دانان و ئەندامیەتی ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیران و نوێنەرانی چاودێری دارایی و بەرێوەبەری دەزگای ناوەندی سەرژمێری، نوێنەری وەزارەتی بازرگانی و نوێنەری وەزارەتی کاروکاروباری کۆمەڵایەتی و نوێنەرانی هەردوو وەزارەتی ناوخۆ و بەرگری. بڕیاریشە ئەو تیمە شێوازێک پێشکەش بکەن بۆ تەواوکردنی وانیارییەکان سەبارەت بە فەرمانبەران و پشتبەستن بە تەکنەلۆژیای نوێ بۆ سەرژمێریکردنی فەرمانبەرانی ڕاستەقینە. لە بەشێکی تری وتەکانی وتەبێژی کازمی ڕوونیکردەوە، حکومەت دەیەویت کۆتایی بهێنێن بە دەستەواژەی بندیوارەکان لەڕێکەی ئەو ئالیەت و شێوازی کارکردنەی تیمەکەوە و پێویستە هەموو وەزارەتەکانیش ئامادەکاری بکەن بۆ پێکەوەبەستنەوەیان بە حکومەتی ئەلکترۆنییەوە. لە کۆتایی وتەکانیدا وتەبێژی حکومەتی عێراق جەختیکردەوە، هێزەکانی دژەتیڕۆ ڕاسپێردراوە بۆ جێبەجێکردنی بڕیارەکانی لیژنەی باڵای تایبەت بە گەندەڵی و دۆسییەکانی گەندەڵی.
گۆڕستانێک لەسلێمانی کە مردوو ناشتن تێیدا کرا بەپارە، لەژێر فشاری ھاووڵاتیاندا ھەڵوەشایەوە بەڵام ھێشتا وەکو نوکتە لەسەر زاری خەڵکیدا ماوەتەوە. ھاوڵاتی، لاڤین مەحمود گۆڕستانێک لەسلێمانی کەمردوو ناشتن تێیدا کرا بەپارە لەسەرەتای ئەم مانگەدا، تووڕەیی خەڵکی بەدوای خۆیدا ھێنا، دواتر لەژێر فشاردا بڕیارەکە ھەڵوەشێنرایەوە بەڵام ھێشتا ئەو نوکتانە لەسەر زاری خەڵکیدا ماون کە وەکو کاردانەوەی بڕیارەکە لەتۆڕە کۆمەڵایەتییەکان پارەیان سەند. ئەوەش لەکاتێکدا کەخەڵکی زۆر تووڕەن بەھۆی دواکەوتنی مووچەو لێبڕینی مووچەوە کەبارگرانی بۆ خەڵکی دروستبووەو ئیشوکار نەماوە بۆ کاسبکاران، زیادکردنی ھەر بڕەپارەیەک تووڕەیی بەدوای خۆیدا دەھێنێت. یەکێک لەو نوکتانەی کە بڵاوبۆتەوە، وێنەی داھۆڵێکە، کەسێک نووسیویەتی «ئەگەر مردم ئاوا وشکم بکەن لەبەر خۆر بەڵام پارە مەدەن بەگۆڕ کڕین ئەمە وەسیەتی منە». بڕیارەکە لەلایەن شارەوانیەوە دراوە بەجۆریک بۆ ھەر گۆڕێک (260) ھەزار دینار وەردەگیرێت، (١٥٠ھە‌زار ) بۆ گۆرھە‌ڵکە‌نە‌کە‌و (١١٠ھە‌زار) بۆ کۆمپانیایەکی کەرتی تایبەت کە رووننەکراوتەوەتەوە چۆن ئەو تەندەرەی پێدراوە. ئەو گۆڕستانەی کەدراوە بەکۆمپانیایەک بەگرێبەست موڵکی شارەوانییە، لەسەر ئەرکی شارەوانی سلێمانی سیاجی گۆڕستانەکە لەکۆتایی ساڵی ٢٠٠٦ تەواو کراوە، تەواوی موڵکەکە شارەوانی کڕیویەتی. بەپێی (یاسای بەڕێوەبەرایەتی شارەوانییەکان) شارەوانی بەرپرسەو ئەرکێتی خەڵکی ھەژارو نەدار کەمردوویان لێ بمرێ، خۆی ھەڵسێ بەخاکسپاردنی بەبێ بەرامبەر نەک پارەیان لێوەربگیرێت. حاکم قادر حەمەجان، سەرۆکی پێشووتری شارەوانی سلێمانی داوا لەشارەوانی سلێمانی دەکات ئەو گرێبەستەی لەگەڵ کۆمپانیایەک کردوویانە بۆ بەخاکسپاردنی مردوو بەپارە، هەڵبوەشێننەوە، چونکە بەپێی یاسا ئەنجامدانی ئەو کارە بەبێ بەرامبەر ئەرکی شارەوانییەو دەشڵێت: ئەو گۆڕستانەی کەئێستا دراوە بەکۆمپانیایەک بەگرێبەست موڵکی شارەوانییە. حاکم قادر حەمەجان، سەرۆکی پێشووتری شارەوانی سلیمانی کەئێستا ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەکێتییە، وتی «داواکارین مردوو بەپارە بەخاک نەسپێرێت کەئەمە عورف و عادات و تەقالیدی شارەکەمان بووە.» ژمارەیەک لەڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی ھەفتەی رابردوو سەردانی پاریزگای سلێمانیان کرد‌و داوای ھەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکەیان کرد، کە بەشێکیان رێکخراوەکانی ژنان بوون. بڕیارەکە بووە پرسێکی رای گشتی و چەند رۆژێکە لەتۆڕە کۆمەڵایەتییەکان قسەوباسی لەسەر دەکرێت، دواتر لەژێر فشاردا بڕیارەکە ھەڵوەشێنرایەوە. ھەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی لە لێدوانێکیدا بە ھاوڵاتی وت «ئێمە چ لەسەر ئەو پێشنیازانەی کاتی خۆی لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ھەمان بووە، چ بەو تێڕوانینانەی لەپارێزگا ھەمان بووە، چ بەداخوازی خەڵک، چ بەداخوازی یەکێتی زانایانی ئایینی لقی سلێمانی، چ بە ئامادەبوون و ھاتن و پێشنیازەکانی رێکخراوەکانی ژنان و کۆمەڵگەی مەدەنی داوامان لەشارەوانی کردووەو پشتیوانی ئەو نووسراوەی شارەوانی دەکەین بەھەڵوەشاندنەوەی ئەو گرێبەستە یان ھەموارکردنەوەو چاککردن و رێکخستنەوەی گرێبەستەکە بەشێوازێک لەخزمەتی ھاووڵاتیاندا بێت». وتیشی «دەکرێت خزمەتگوزاریەکان بەشێوەیەک بێت بۆ خەڵک روونبکرێتەوە، بەشێوەیەکی ئارەزوومەندانە ئازیزانیان بنێژن، ھەموو کەسێک ئازادە تەرمی ئازیزانی خۆی لەگۆڕستانەکانی ناو شار یان دەرەوەی شار بەخاک دەسپێردرێت، ھیچ رێگرییەک نیە، ھیچ گۆڕستانێک داناخرێت لەو گۆرستانانەی جێگە ماون، خەڵک ئازادە لەکوێ دەیاننێژن، ھیچ کەسێک ئیجبار ناکرێت کە لەو گۆڕستانە نوێیە تەرمی ئازیزانیان بنێژن، هەروەها نووسراوی رەسمیمان بۆ سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی کردووە ، شارەوانی سلێمانی خەریکی دیراسەکردنی ئەو بارودۆخانەیە». پارێزگاری سلێمانی ھەفتەی رابردوو لەگەڵ نوێنەرایەتی (١٨) رێکخراوی مەدەنی کۆووەوە، دواتر نووسراوێکیان ئاڕاستەی ئەنجومەنی شارەوانی سلێمانی کرد‌و داوایان لێدەکەن ناشتنی مردوو بەپارە لاببرێت، دواتر وەزارەتی شارەوانی کارکردنی بەبڕیارەکە راگرت. روناک محەمەد، ئەندامی مەکتەبی سکرتاریەتی یەکگرتووی خوشکان کەیەکێک بووە لەشاندی تۆڕی ھاوبەشی رێکخراوەکان، بە ھاوڵاتی وت «بڕیارەکەی شارەوانی و کۆمپانیاکە بۆ دانانی نرخ بۆ ھەڵکەندنی گۆڕ‌و رێوشوێنی ناشتنی مردوو کە ببووە مایەی نیگەرانی ھەموولایەک». روناک محەمەد ناوەڕۆکی گفتۆگۆکانیان لەگەڵ پارێزگاری سلێمانی خستەڕوو وتی» لەمیانەی سەردانەکە باس لەڕەوش و بارودۆخ وخراپی گوزەران و ئابووری ھاوڵاتیان کرا، کەخەڵکی ھەرێمی کوردستان ئێستا لەچ بارودۆخێکدایەو گوزەرانی ھاووڵاتیان لەوپەڕی ناڕەحەتی و خراپیدایە، کەدەبوو حکومەتی ھە‌رێم بیر لەچارەسەرکردنی دۆخەکە بکاتەوە، نەک ئەوەندەی دیکە باری سەرشانی ھاووڵاتیان قورس‌تر بکات». وتیشی «بەڕێزیان بەڵێنی ئەوەی پێداین کەئەویش وەک پارێزگار پشتیوانمانەو پێویستە ھاووڵاتی ئازاد بێت لەوەی لەکوێ و بەچ شێوەیەک ئازیزانی خۆیان بەخاک دەسپێرن ..ھەروەھا دەنگی ئێمەو یاداشتەکەمان بگەیەنێتە لایەنی پەیوەندیدار». لەناو خەڵکیدا بابەتی ناشتنی مردوو وەکو کارێکی خێر تەماشادەکرێت و خەڵکی لەدەورەی تازیەبار کۆدەبنەوەو سەرەخۆشی لێدەکەن و ھەندێکیش لە گەنجەکان گۆڕەکە بۆ خاوەن مردوو ھەڵدەکەنن، بەڵام لەم ساڵانەەی دواییدا لەشارە گەورەکان خەڵکانێک پەیدابوون و ھەڵکەندنی گۆڕیان کردووە بەپیشەی خۆیان. د.حەسەن موفتی، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای فتوای ھەرێمی کوردستان وتی « پێویستە ئەو کارە بەبێ بەرامبەر ئەنجامبدرێت ئەگەر کەسیش دەستنەکەوت پێویستە شارەوانی پێی ھەڵسێت، جاران لەھەر گوندێکداو لەھەر شارێکدا خەڵکێکی خێرخواز ھەبوو، چەند کەسێک ھەڵدەستان بەھەڵکەندنی ئەو گۆڕەو کارێکی ھەرەوەزی بوو». د.حەسەن بە ھاوڵاتی وت «تەنانەت ئەگەر داوای پارەی کرد، دەبێت پارەی زۆر وەرنەگیرێت، عادەتەن کرێکارێک چەند سەعاتێکی دەوێت بۆ ھەڵکەندن وەک کرێی کرێکار کە (٢٥) ھەزارە، خۆی لەئەسڵدا دەبێت بێبەرامبەریش ئەو کارە بکرێت». وتیشی «ئێمە لەگەڵ فکرەکەداین کەگۆڕستانێک ھەبێت خزمەتگوزاری تیادا بێت بەشێوازێکی مۆدێرن، نەک وەک قەدیم بەناو چەندین گۆڕدا تێدەپەڕیت، بەڵام لەگەڵ بڕی ئەو پارەیەدا نین، ئەگەر خزمەتگوزاری تەواویشی بۆ دابینبکرێت ھێشتا ئەو بڕە پارەیە زۆرە بۆ مردوویەک». ئەگەرچی بڕیارەکە راگیراوەو کاری پێناکرێت، بەڵام ھیشتا ئەو نوکتانەی لەسەر بڕیارەکە دەرکراون لەناو خڵکیدا دەستاودەست دەکەن. یەکێک لەو نوکتانەی کە بڵاوبۆتەوە ئەوەیە، دەڵێن بۆیە ھەڵکەندن و ناشتنی مردوو کراوە بەپارە، چونکە لەگەڵ ناشتندا پرسیارەکانی ناو گۆڕیشی تێدایە، ئەوەش مەبەست لەوەیە کە ھەندێک بۆچوونی ئایینی ھەیە دەڵێن کەسێک کاتێک دەمرێ، دوو فریشتە لەناو گۆڕدا پرسیاری لێدەکەن بۆئەوەی بزانن بەھەشتییە یان نا. ئەم بابەتە بەلای ھەندێک لەئایین خوازانەوە خورافەیەکەو تێکەڵی ئایین کراوە، بەڵام لەکاتی ناشتنی مردوودا ئەو مەلایەی تەڵقین دەخوێنێ ناوی فریشتەکان دەھێنێت. دوای بڕیارەکە خەڵکانێک کە خاوەن زەوی و موڵک بوون لەڕێگەی ئەکاونتی فەیسبوکی خۆیانەوە رایانگەیاند کە زەویەکانیان تەرخاندەکەن بۆ مردوان بەخۆڕایی بیاننێژن.
نوسینگەی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم رایدەگەیەنێت؛ دوای لێکۆڵینەوە لەو لێدوانەی چەتۆ ساڵح، بریکاری وەزیری ناوخۆ سەبارەت بە دەوامی فەرمانبەران، دەرکەوت کە ناوبراو دەڵێت بەهیچ شێوەیەک لێدوانی نەداوە. نوسینگەی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم لە رونکردنەوەیەکدا ئاماژە بەوە دەکات، لە ماوەی رابردودا لێدوانێک بە ناوی چەتۆ ساڵح، بریکاری وەزارەتی ناوخۆ لەسەر پرسی دەوامی فەرمانبەران لە هەندێک کەناڵی میدیایی بڵاو بویە‌وە. لەبەر هەستیاری دۆخەکە لێکۆڵینەوەیان لەو بابەتە کردوە و بۆیان دەرکەوتوە کە بریکاری وەزارەتی ناوخۆ، وەکو خۆشی دەڵێت؛ بە هیچ شێوەیەک هیچ لێدوانێکی نەداوە، لەسەر پرسی دەوامی فەرمانبەران. ئاماژە بەوەکراوە، بریکاری وەزارتی ناوخۆ، وەکو هەمو ئەندامانی تیمی یەکێتیی لە کابینەی نۆیە‌م پابەندە بە جێبەجێکردنی دید و سیاسە‌تی حیزبەکەی لە چوارچێوەی کارنامەی پەسەندکراوی کابینەی نۆیە‌می حكومە‌تی ھە‌رێم کە پاراستنی قەوارەی هەرێمی کوردستانە. لەماوەی رابردودا وتەبێژی حکومەتی هەرێم ئاماژەی بەوەکردبو کە دەوامی فەرمانبەران لە رۆژانی یەکشەممە تا پێنجشەممەیە و رۆژانە دەبێت لە سەعات (8:30) خولەک بۆ (3)ی پاشنیوەڕۆ دەوام بکەن، بەڵام دواتر لە سایتەکانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لێدوانێک بەناوی چەتۆ ساڵحەوە بڵاوکرایەوە کە وتویەتی:"ئەو بڕیارەی حکومەت لە سنوری پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردو ئیدارەی گەرمیان و راپەڕین جێبەجێ ناکرێت".
ھاوڵاتی دەستەی نەزاهە بڕیارێکی دەرکرد بۆ قەدەغەکردنی گەشتی دەرەوە لە هەریەكە لە پاریزگارەکانی پێشوو و ئێستای کەرکوک نەجمەدین كەریم و راكان سەعید لەگەڵ 23ی فەرمانبەری تری پارێزگاکە بە تۆمەتی "گەندەڵی" لە پڕۆژەیەكی 57 ملیار دیناریدا بۆ لێكۆڵینەوەش بانگهێشتی دادگا دەكرێن. دەستەكە ئەمڕۆ سێشەممە 15ی ئەیلول لە راگەیەنراوێكیدا جەختیكردەوە لەوەی "فەرمانی بانگهێشتكردن بۆ لێكۆڵینەوە و قەدەغەی هاتوچۆی بۆ پارێزگاری كەركوك و بەڕێوەبەری بیناسازی پەروەردەیی دەركردووە، لەگەڵ دەركردنی فەرمانی دەستگیركردن بۆ 23 فەرمانبەر، ئەوەش لە دۆسیەیەكی پەیوەست بە دروستكردنی خوێندنگە". بەپێی راگەیەنراوەكەی فەرمانگەی لێكۆڵینەوەی دەستەی نەزاهەی عیراق، ئەو بڕیارە لەلایەن دادگای لێكۆڵینەوەی تایبەت بە دۆسییەكانی نەزاهە لە كەركوك دەرچووە، ئەوەش بە ماددەی 340 لە یاسای سزادانی عیراقی و بەهۆی "هەبونی حاڵەتەكانی بەهەدەردانی سامانی گشتی لە پڕۆژەی بنیاتنانی خوێندنگە كە جێبەجێكردنی بە كۆمپانیایەكی بیانی دراوە بە تێچوی 57 ملیار و 894 ملیۆن دینار". بەهۆی هەبونی حاڵەتەكانی بەهەدەردانی سامانی گشتی لە پڕۆژەی بنیاتنانی خوێندنگە كە جێبەجێكردنی بە كۆمپانیایەكی بیانی دراوە بە تێچوی 57 ملیار و 894 ملیۆن دینار دۆسیەكە پارێزگاری پێشوی كەركوك (نەجمەدین كەریم)یش دەگرێتەوە، ئەوەش هەر بەپێی راگەیەنراوەكەی دەستەی نەزاهەی عیراق. دەستەی نەزاهە ئەوەشی رونكرۆتەوە كە هەمان دادگا فەرمانی دەستگیركردن و قەدەغەی گەشتكردنی بۆ 23 فەرمانبەری تری پارێزگای كەركوك و بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی پارێزگاكە دەركردووە، لە نێویاندا بەڕێوەبەری پێشووی پەروەردە. به‌پێی ماددەی 340 لە یاسای سزادانی عیراقی، هەر فەرمانبەرێك یان هەر راسپێردراوێك بە خزمەتی گشتی بە ئەنقەست زیان بە سامان و بەرژەوەندی ئەو شوێنە بگەیەنێت كە كاری تیا دەكات ئەوە سزادەدرێت بە ماوەیەك لە حەوت ساڵ زیاتر نەبێت. ئەو بڕیارانە دوای ئەوە هاتووە كە لە كۆتاییەكانی مانگی ئابدا، دەستەی نەزاهە دەستیگرتووە بەسەر ژمارەیەك بەڵگەنامە و نوسراوی تایبەت بە دروستكردنی خوێندنگەكان لەناو كۆمپانیای جێبەجێكار. بەپێی بەڵگەنامەكان وەك دەستەكە ئاماژەی پێداوە، كۆمپانیای جێبەجێكار دەستكاری دیزاینی سەرەكی پڕۆژەكەی كردووە، هەروەها ژمارەی خوێندنگەكانی لە 25 خوێندنگەوە بۆ 18 خوێندنگە كەمكردۆتەوە. لەپاڵئەوەشدا كۆمپانیاكە گۆڕانكاریی لە دیزاین و روبەڕی خوێندنگەكانیشدا كردووە، بەبێ رەزامەدی وەزارەتی پلاندانان، ئەوەش پێچەوانەی ئەو بەندانەیە كە لە گرێبەستی دروستكردنی خوێندنگەكاندا هاتووە
وەزارەتی تەندروستیی هەرێم رایگەیاند، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٥٩٧ حاڵەتی نوێی توشبوون بە کۆرۆنا و ٢٨١ چاکبوونەوە و ٢٧ گیانلەدەستدان تۆمارکراوە. ئەمڕۆ سێشەممە، وەزارەتی تەندروستیی هەرێم رایگەیاند، لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٥٩٧ حاڵەتی نوێی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراوە، کە ١٦٤ لە هەولێر، ٢٦٥ لە دهۆک، ١١٠ لە سلێمانی، ٢٥ لە گەرمیان، ٣٣ لە هەڵەبجە. ئاماژە بەوەشکراوە، ٢٨١ کەس لە نەخۆشییەکە چاکبوونەتەوە، بە جۆرێک ١٩٨ لە هەولێر، ٢٧ لە سلێمانی، ٢٩ لە گەرمیان، ٢٧ لە هەڵەبجە. ئەوەش خراوەتەڕوو، ٢٧ حاڵەتی گیانلەدەستدان بە نەخۆشییەکە تۆمارکراوە، کە پێنج لە سلێمانی، پێنج لە هەولێر، ١٢ لە دهۆک، سێ لە گەرمیان، دوو لە هەڵەبجە. بەپێی دوایین ئامارەکان، تا ئێستا ٣٧ هەزار و و ٩٠٧ کەس لە هەرێمدا توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش ٢٤ هەزار و ٢٧ کەسیان چاکبوونەتەوە و هەزار و ٣٩١ کەسیان گیانیان لەدەستداوە.
هاوڵاتى دوای بیستنی ده‌نگی ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له ده‌روازه‌یه‌كی ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا، هێزێكی ئه‌منی زۆری عێراقی له ناوچه‌كه بڵاوه‌ی پێكرا. میدیا عێراقییه‌كان بڵاویانكرده‌وه كه ئه‌مڕۆ ده‌نگی ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له نزیك مزگه‌وتی ئوم ئه‌لتبوڵ له ناوچه‌ی یه‌رموكی نزیك له شه‌قامی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بیسترا. ئه‌و سه‌رچاوانه ده‌ڵێن: "دواتر هێزێكی ئه‌منی زۆر بڵاوه‌یان پێكرا و چوارده‌وری ده‌روازه‌ی ناوچه‌ی سه‌وزیان له لای قادسیه و فڕۆكه‌خانه‌وه گرت". تا ئێستاش هیچ راگه‌یه‌ندراوێكی فه‌ڕمی له‌سه‌ر ئه‌و رووداوه و بڵاوه‌پێكردنی هێزه ئه‌منییه‌كان رانه‌گه‌یه‌ندراوه.
هاوڵاتى نێچيرڤان بارزانى رایگه‌یاند نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان ده‌توانێت هاوكاريى عێراق بكات له چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان، تێپه‌ڕاندنى دۆخه‌كه و ته‌حه‌دياتى به‌رده‌مى. سەرۆکی هەرێمی کوردستان نێچيرڤان بارزانى ئەمڕۆ سێشەممە پێشوازی لە جێنین پلاسخارت، نوێنه‌رى سكرتێرى گشتيى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان له عێراق كرد و گفتوگۆیان لەبارەی دۆخی عێراق کرد. نێچیرڤان بارزانی ئاماژەی بەوە کردووە، نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان ده‌توانێت هاوكاريى عێراق بكات له چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان. نێچيرڤان بارزانى ئاماژه‌ى به ڕۆڵى ئه‌رێنيى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان له عێراق كرد و دووپاتى كرده‌وه كه نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان ده‌توانێت هاوكاريى عێراق بكات له چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان، تێپه‌ڕاندنى دۆخه‌كه و ته‌حه‌دياتى به‌رده‌مى. دەقی راگەیێندراوی کۆبوونەوەکه: سه‌ر‌له‌به‌يانيى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 15/9/2020 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له خاتوو جێنين پلاسخارت نوێنه‌رى سكرتێرى گشتيى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان له عێراق كرد. له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا پرۆسه‌ى سياسى و دۆخى عێراق به‌گشتى و دوايين پێشهاته‌كانى گفتوگۆى نێوان حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى فيدراڵى عێراقيان بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان تاوتوێ كرد. سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى ئاماژه‌ى به ڕۆڵى ئه‌رێنيى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان له عێراق كرد و دووپاتى كرده‌وه كه نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان ده‌توانێت هاوكاريى عێراق بكات له چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان، تێپه‌ڕاندنى دۆخه‌كه و ته‌حه‌دياتى به‌رده‌مى. سيستمى فيدراڵى له عێراق، پرسى هه‌ڵبژاردنه‌كانى داهاتوو، به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆر، جموجووڵه‌كانى داعش و چه‌ند پرسێكى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، به‌شێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.
هاوڵاتى ئه‌مڕۆ ئاگرێكی گه‌وره له‌باڵه‌خانه‌یه‌كی به‌یروت كه‌وته‌وه تائێستاش هۆكاری رووداوه‌كه نه‌زانراوه. ئه‌مرۆ سێشه‌ممه، 15ئه‌یلولى 2020 ئاگر له‌باڵه‌خانه‌یه‌كی بازرگانی به‌یروتی پایته‌ختی لوبنان كه‌وتوه‌ته‌وه‌و تیمه‌كانی به‌رگری شاستانی شاره‌كه‌ش له‌هه‌وڵی كۆنترۆڵكردنی ئاگره‌كه‌دان و تائێستاش هۆكاری رووداوه‌كه نه‌زانراوه. ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، له‌هه‌فته‌ی رابردوودا ئاگرێكی دیكه له‌پایته‌ختی لوبنان كه‌وته‌وه‌و به‌هۆیه‌وه زیانێكی زۆری ماددی لێكه‌وته‌وه، له‌هه‌مانكاتدا له رۆژی 4ی مانگی رابردوودا ته‌قینه‌وه‌كی گه‌وره له‌به‌یروت رووداو به‌هۆیه‌وه نزیكه‌ی 200 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا.
