هاوڵاتى نوسینگه‌ى راگه‌یاندنى مسته‌فا کازمى بڵاویکرده‌وه، سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق دواى کۆبونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه، ئێستا گه‌یشته ده‌روازه‌ى باشماخ له سنورى قه‌زاى پێنجوێن. مسته‌فا کازمى ماوه‌ى دوو رۆژه له‌هه‌رێمى کوردستانه‌و نوسینگه‌که‌ى رایگه‌یاند که سه‌ردانى ده‌روازه‌کانى ئیبراهیم خه‌لیل و باشماخ ده‌کات.
هاوڵاتى کۆبونه‌وه‌ى مسته‌فا کازمى، سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق له‌گه‌ڵ به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆک کۆمارى عێراق و لایه‌نه سیاسیه‌کان کۆتاییهات و گفتوگۆیان له‌سه‌ر ئاسته‌نگییه‌کان کردووه. له دواى گه‌یشتنى به ناوچه‌ى گه‌شتیارى مێرگه‌پان، که‌مێک پێش ئێستا کۆبونه‌وه‌ى به‌رهه‌م ساڵح و مسته‌فا کازمى و لایه‌نه سیاسییه‌کان کۆتایى هات. نوسینگه‌ى راگه‌یاندنى مسته‌فا کازمى له ڕاگه‌یه‌ندراوێکدا ڕایگه‌یاند:" له کۆبوونه‌وه‌که‌دا باس له‌و ئاسته‌نگیانه کرا که رووبه‌ڕووى عێراق بوونه‌ته‌وه، هاوکات پرسى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خت تاوتوێ کراوه و جه‌خت له‌وه‌کرایه‌وه که قۆناغى ئێستا پێویستى به بونیادنانه‌وه و کۆده‌نگى هه‌یه". هه‌ره‌ها له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌که‌دا ئه‌وه‌ش هاتووه" ئه‌مڕۆ عێراق له‌به‌رده‌م ده‌رفه‌تێکى مێژوییدایه، بۆ تێپه‌ڕاندنى ئه‌و کێشه که‌ڵه‌که‌بوانه‌ى چه‌ندین ساڵه به‌رۆکى وڵاتیان گرتوه، باس له پرۆژه بونیادنانه‌وه‌ى ئابورى و سیستمێکى کارگێڕى به‌شێوه‌یه‌کى باشتر بۆ وڵات کرا". هاوکات سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق له دواى کۆبوونه‌وه‌که گه‌یه‌نرایه فڕۆکه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى سلێمانى و له رێگه‌ى هه‌لیکۆپتره‌وه به‌ره‌و هه‌ڵه‌بجه به‌ڕێکه‌وت و بڕیاره تاجه گوڵینه له‌سه‌ر مه‌زارى قوربانیانى کیمیابارانى هه‌ڵه‌بجه دابنێت، هه‌روه‌ها دواتر کازمى له‌گه‌ڵ لێپرسراوانى حکومى و نوێنه‌رى که‌سوکارى شه‌هیدان کۆده‌بێته‌وه.
هاوڵاتى سه‌رۆکى ئه‌مریکا بریاریدا هێزه سه‌ربازییه‌کانى له‌عیراق بۆ دوو هه‌زار سه‌رباز که‌مبکاته‌وه. ئه‌مڕۆ هه‌ینى، 11ى ئه‌یلولى 2020، دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆکى ئه‌مریکا رایگه‌یاند که وڵاته‌که‌ى به‌م نزیکانه هێزه‌کانى له عێراق بۆ دوو هه‌زار سه‌رباز که‌مده‌کاته‌وه. پێشتر رۆژنامه‌ى ووڵ ستریت جۆرناڵ له‌سه‌ر زارى به‌رپرسێکى باڵاى حکومه‌تى ئه‌مریکاوه رایگه‌یاندبوو که ئه‌مریکا له پیلانیدایه که ژماره هێزه‌کانى له‌عێراق بۆ سێ هه‌زارو پێنجه‌سه‌د سه‌رباز که‌مبکاته‌وه. له ئێستادا زیاتر له پێنج هه‌زار سه‌ربازى ئه‌مریکا له‌چه‌ند بنکه‌یه‌کى سه‌ربازى له‌عیراقدان و سه‌رقاڵى مه‌شق و راهێنانن به هێزه‌کان ده‌که‌ن بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى مه‌ترسیه‌کانى سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى رێکخراوى داعش.
هاوڵاتى ئه‌مڕۆ له سه‌ردانه‌که‌یدا بۆ پارێزگاى سلێمانی، مسته‌فا کازمی، سه‌رۆکوه‌زیرانى عێراق سه‌ردانى مه‌زارگه‌ى جه‌لال تاڵه‌بانى، سکرتێرى گشتى پێشووى یه‌کێتى کرد‌و په‌یامێکى له ده‌فته‌رى یادگارییه‌که‌ى سه‌ر گڵکۆى تاڵه‌بانیدا نوسى. له و په‌یامه‌یدا کازمى بۆ مام جه‌لال نوسیویه‌تی:"ئه‌مڕۆ سه‌ردانى گۆڕى یه‌کێک له‌پیاوه گه‌وره‌کان و دامه‌زرێنه‌رى سیسته‌مى دیموکراتیم له عیراق کرد، هه‌مومان زۆر شت له‌وه‌وه فێربوین، مامجه‌لال مێژو به شانازییه‌وه یادت ده‌کاته‌وه."
هاوڵاتى ژماره‌یه‌ک له جووتیارانى کورد داواى شایسته داراییه‌کانیان له مسته‌فا کازمى، سه‌رۆکوه‌زیران کرد و ئه‌ویش به‌ڵێنیدا کێشه‌که‌یان بۆ چاره‌سه‌ر بکات. که‌مێک له‌مه‌وبه‌ر به‌شێک له جووتیاران چوونه فرۆکه‌خانه‌ى سلێمانى و داوای شایسته داراییه‌کانیان کرد. له‌به‌رانبه‌ردا مسته‌فا کازمى به‌ڵێنى پێدان کێشه‌ى شایسته داراییه‌کانى جووتیارانى هه‌رێمى کوردستان چاره‌سه‌ر بکات.
هاوڵاتى مسته‌فا کازمی، سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق گه‌یشته سلێمانى و بڕیاره له‌گه‌ڵ پارێزگار‌و به‌رپرسانى شاره‌که کۆببێته‌وه‌و دواتر سه‌ردانى هه‌ڵه‌بجه‌و ده‌روازه‌ى سنوریى باشماخ بکات. دواى ئه‌وه‌ى دوێنێ پێنجشه‌ممه به‌سه‌ردانێک گه‌یشته هه‌ولێرو له‌گه‌ڵ مه‌سعود بارزانى سه‌رۆکى پارتی، سه‌رۆکى حکومه‌ت کۆبوه‌وه‌و پاشان سه‌ردانى پارێزگاى دهۆک و ده‌روازه‌ى سنورى ئیبراهیم خه‌لیلى کرد‌و ئه‌مڕۆش له‌گه‌ڵ سه‌رۆکى هه‌رێم کۆبوه‌وه، مسته‌فا کازمى که‌مێک له‌مه‌وبه‌ر به فڕۆکه‌یه‌کى سه‌ربازى گه‌یشته فڕۆکه خانه‌ى سلێمانی. کازمى به فڕۆکه‌یه‌کى سه‌ربازى و به یاوه‌رى جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێم گه‌یشته سلێمانى و له فڕۆکه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى سلێمانی، له‌لایه‌ن هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌کر پارێزگارى سلێمانى و ژماره‌یه‌ک له به‌رپرسانى حکومه‌ت پێشوازیى لێ‌کرا، دواى کۆبونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ پارێزگارى سلێمانى و ژماره‌یه‌ک له به‌رپرسانى حکومی، مسته‌فا کازمى له‌گه‌ڵ سه‌رۆک و سه‌رکرده‌ى ژماره‌یه‌ک حیزبى کوردستانى کۆده‌بێته‌وه. دواى کۆتاییهاتنى کۆبونه‌وه‌کانى له فرۆکه‌خانه، کازمى ده‌چێته هاوینه‌هه‌وارى مێرگه‌پان، له نیوه‌ڕۆخوانێکدا له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ک له وه‌فدێکى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان به سه‌رۆکایه‌تى عومه‌ر سه‌ید عه‌لى رێکخه‌رى گشتی، عه‌لى باپیر ئه‌میرى کۆمه‌ڵى ئیسلامی،سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین ئه‌میندارى یه‌کگرتووى ئیسلامی، عیرفان عه‌بدولعه‌زیز رابه‌رى بزوتنه‌وه‌ى ئیسلامى و وه‌فدێکى یه‌کێتى نیشتیمانى کوردستان کۆده‌بێته‌وه. هاوکات، به‌پێى ئه‌جێنداى سه‌ردانه‌که‌ی، سه‌ردانى هه‌ڵه‌بجه ده‌کات دواى کۆبونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ پارێزگارى هه‌ڵه‌بجه، سه‌ردانى مۆنۆمێنتى شه‌هیدانى هه‌ڵه‌بجه ده‌کات هه‌روه‌ها ده‌روازه‌ى سنوریى باشماخ به‌سه‌رده‌کاته‌وه.
هاوڵاتى نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان و سته‌فا کازمى، سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراقى فیدراڵ داکۆکیان له گرنگى گفتوگۆى هه‌ولێرو به‌غدا کرده‌وه‌و یه‌کهه‌ڵوێستى به گرنگ داده‌نێن بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى دۆخه‌که و ته‌حه‌دیاتى ئێستا. ئه‌مڕۆ هه‌ینى 11ى ئه‌یلولى 2020 سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان و سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق کۆبونه‌وه. به‌پێى راگه‌یه‌ندراوى سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێم، له کۆبوونه‌وه‌یه‌کدا دۆخى گشتیى وڵات و دۆسیا هاوبه‌شه‌کانى نێوان حکوومه‌تى فیدراڵ و هه‌رێمى کوردستان تاوتوێ کران و هه‌ردوولا جه‌ختیان له گرنگیى یه‌کڕیزى و یه‌کهه‌ڵوێستى بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى دۆخه‌که و ته‌حه‌دیاتى ئێستا کرده‌وه. هه‌ردوولا داکۆکی‌یان له گرنگیى گفتوگۆى هه‌ولێر - به‌غدا له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور و گه‌یشتن به چاره‌سه‌رێکى بنچینه‌یى کرده‌وه که خزمه‌ت به ته‌واوى وڵات و پێکهاته‌کانى بکات. هه‌روه‌ها له کۆبوونه‌وه‌که‌دا جه‌خت له به‌رده‌وامیى هاریکارى و هه‌ماهه‌نگیى ئه‌منیى نێوان پێشمه‌رگه و سوپاى عێراق بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆرستانى داعش کرایه‌وه، به شێوه‌یه‌ک سه‌قامگیرى دابین بکات و هاوکار بێت بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ى ئاواره‌کان و به‌ڕێوه‌چوونى هه‌ڵبژاردنێکى سه‌رکه‌وتوو که ئیراده و خواستى هاووڵاتیان به‌رجه‌سته بکات.
هاوڵاتى پارتى کرێکارانى کوردستان (په‌که‌که) وه‌ڵامى وته‌کانى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى تورکیاى دایه‌وه و رایگه‌یاند،"داگیرکردنى هه‌ولێر ته‌نها پلانى تورکیایه نه‌ک په‌که‌که". کۆمیته‌ى دیپلۆماسیى په‌که‌که رایگه‌یاند"ئه‌و لێدوانه‌ى مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى تورکیا، که وتبوى 'په‌که‌که ده‌یه‌وێت ده‌ستبه‌سه‌ر هه‌ولێردا بگرێت'، لێدوانى بێچاره بوونه." هه‌روه‌ها راشیگه‌یاندوه،"هه‌ولێر پایته‌ختى باشورى کوردستانه. سلێمانیش دوه‌م گه‌وره شاره... هێنانه پێشه‌وه‌ى بابه‌تێکى وه‌ک ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنى هه‌ولێر، ته‌نها ده‌کرێت له پلانى ناوه‌نده‌کانى شه‌ڕى تایبه‌تى کۆمارى تورکیادا بێت. ئامانجى ئێمه‌ى په‌که‌که ئه‌وه‌یه، که داگیرکه‌ریى کۆمارى تورکیا له کوردستان کۆتایى پێبهێنین و ده‌ریان بکه‌ین و کوردستان ئازاد بکه‌ین". هاوکات، ئه‌وه‌شیان دووپاتکردووه‌ته‌وه که:"په‌که‌که مافى ئه‌وه‌ى هه‌یه له هه‌مو کوردستاندا تێبکۆشێت"
هاوڵاتى واین مارۆتۆ له‌جێگه‌ى مایڵز کاگینز کرایه وته‌بێژى سه‌ربازى هێزه‌کانى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى دژى داعش که ئه‌مریکا سه‌رپه‌رشتى ده‌کات. عه‌قید واین مارۆتۆ ساڵى 1988 له‌دایکبووه، بڕوانامه‌ى به‌کالۆریۆس و ماجستێرى له‌مێژوودا له زانکۆى ته‌کساس به‌ده‌ستهێناوه. هه‌روه‌ها مارۆتۆ، به‌ڕێوه‌به‌رى کاروبارى گشتى و وته‌بێژى هێزه هاوبه‌شه‌کانه که باره‌گاى سه‌ره‌کى له به‌غدایه و په‌یوه‌ندى سه‌ربازى له‌گه‌ڵ 77 وڵات و پێنج رێکخراوى نێوده‌وڵه‌تى هه‌یه و نوێنه‌رایه‌تى هاوپه‌یمانى ده‌کات بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى داعش له عێراق و سوریا.
هاوڵاتى مسته‌فا کازمی له‌کۆبونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ مه‌سرور بارزانی، رایگه‌یاند:" سه‌روه‌ریى عێراق ئه‌و وشه‌یه‌یه که وه‌ک عێراقى کۆمانده‌کاته‌وه‌و ناکرێت به‌هیچ شێوه‌یه‌ک ناکرێت پشتگوێ بخرێت. مسته‌فا کازمی، سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، له‌میانى سه‌ردانیدا بۆ هه‌ولێر، له‌گه‌ڵ مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆک وه‌زیرانى هه‌رێم و ژماره‌یه‌ک له به‌رپرسانى حکومه‌تى هه‌رێم کۆبوه‌وه. به‌پێى به‌یاننامه‌یه‌کى نوسینگه‌ى رۆژنامه‌وانى سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق، مسته‌فا کازمى له‌سه‌ره‌تاى کۆبونه‌وه‌یدا له‌گه‌ڵ مه‌سرور بارزانی، رایگه‌یاندوه: ئه‌زمونى هاوکارى ئه‌منى هێزه چه‌کداره‌کانى عێراق له روبه‌ڕوبونه‌وه‌ى داعشدا، یه‌کگرتویى عێراق به‌هێزکرد و سه‌رکه‌وتنى به‌سه‌ر ئه‌و رێکخراوه‌دا مسۆگه‌ێ کرد. هه‌روه‌ها به‌پێى به‌یاننامه‌که ئاماژه به‌وه کراوه که:" سه‌روه‌ریى عێراق ئه‌و وشه‌یه‌یه که وه‌ک عێراقى کۆمانده‌کاته‌وه‌و به‌هیچ شێوه‌یه‌ک ناکرێت پشتگوێ بخرێت". هاوکات ئه‌وه دووپاتکراوه‌ته‌وه که ئێستا ده‌رفه‌ت له‌باره بۆ پته‌وکردنى کارى هاوبه‌ش و پێشکه‌شکردنى باشترین هه‌وڵ بۆ خزمه‌تکردنى هاوڵاتیانى عێراق و خێراکردنى پڕۆسه‌ى ئاماده‌کارى بۆ ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خت. به‌پێى به‌یاننامه‌که‌ى نوسینگه‌ى رۆژنامه‌وانى کازمى، له کۆبونه‌وه‌که‌دا مه‌سرور بارزانى خۆشحاڵى خۆى بۆ کۆبونه‌وه‌که ده‌ربڕیوه‌و رونیکردۆته‌وه که حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان مه‌به‌ستیه‌تى هه‌مو دۆسیه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌کان چاره‌سه‌ربکرێن و خوازیارى چاره‌سه‌ریى درێژخایه‌نه بۆ کێشه‌کان و پشتیوانى هه‌وڵه‌کانى حکومه‌ته‌که‌ى کازمى ده‌کات.
هاوڵاتى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ته‌ندروستى سلێمانى رایگه‌یاند که 29 که‌سى دیکه تووشى کۆرۆنا بوون و نۆ که‌سى دیکه به په‌تاى کۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه. ئه‌مشه‌و یاد نه‌قشبه‌ندى وته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى ته‌ندروستى سلێمانى ئامارى رۆژانه‌ى تایبه‌ت به دۆخى کۆرۆناى له سلێمانى بڵاوکرده‌وه و رایگه‌یاند نۆ تووشبووو گیانیان له ده‌ست داوه. هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌کردووه که 29 تووشبووى نوێ داخڵى نه‌خۆشخانه‌کانى تایبه‌ت به کۆرۆنا کراون و 27 نه‌خۆشیش چاکبوونه‌ته‌وه.
هاوڵاتى سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق سه‌ردانى که‌مپى قادیاى تایبه‌ت به ئێزدییه‌کانى له‌سنورى پارێزگاى دهۆک کرد و رایگه‌یاند:"ئه‌رکى حکومه‌ته پێداویستییه‌کانتان بۆ دابین بکات و هه‌موو هه‌وڵێکیش ده‌ده‌ن ئاواره‌کان بتوانن بگه‌ڕێننه‌وه ناوچه‌کانیان". مسته‌فا کازمی، سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه سه‌ردانى که‌مپى قادیاى له‌سنورى قه‌زاى سێمێل له دهۆک کرد و رایگه‌یاند:" به‌ڵێن ده‌ده‌ن داواکاریى و پێداویستى ئاواره‌ى که‌مپه‌کان جێبه‌جێبکه‌ن و کار بۆ که‌مکردنه‌وه‌ى نه‌هامه‌تییه‌کانیان ده‌که‌ن". هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ى دووپاتکرده‌وه که حکومه‌ت پابه‌نده به کارکردن بۆ دوباره گه‌ڕانه‌وه‌ى ئاواره‌کان بۆ ناوچه‌کانیان و ره‌خساندنى که‌شێکى گونجاو بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ى ئاواره‌کان بۆ شوێنه‌کانى خۆیان. مسته‌فا کازمی، سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق سه‌ردانى هه‌رێمى کوردستانى کرد و له هه‌ولێر له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى حکومه‌تى هه‌رێم له‌باره‌ى نه‌وت و بودجه‌و گه‌یشتن به‌رێککه‌وتن گفوتوگۆى له‌گه‌ڵ سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێم کرد به ئاماده‌بونى قوباد تاڵه‌بانى جێگیرى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێم. مسته‌فا کازمى سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق سبه‌ینێ هه‌ینى 11ى ئه‌یلول سه‌ردانى سلێمانى ده‌کات و ده‌چێته ده‌روازه سنورییه‌کان.
هاوڵاتى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان به‌مسته‌فا کازمی، راگه‌یاند:" مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران له هه‌رێمى کوردستان بێت یان هه‌ر ناوچه‌یه‌کى دیکه‌ى عێراق، مافێکى ره‌واى خه‌ڵکه و پێویسته تێکه‌ڵى کێشه سیاسییه‌کان نه‌کرێت". ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان به ئاماده‌بوونى قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆک وه‌زیران، پێشوازى له مسته‌فا کازمى سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق و شاندێکى یاوه‌رى کرد. به‌پێى راگه‌یه‌نراوى حکومه‌تى هه‌رێم، له کۆبوونه‌وه‌که‌دا سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان خۆشحاڵى خۆى به سه‌ردانى سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق نیشاندا و به‌ئاماژه‌یه‌کى ئه‌رێنى بۆ چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کانى نێوان هه‌رێمى کوردستان و حکومه‌تى فیدراڵى دانا و جه‌ختى له‌وه کرده‌وه که کێشه‌کانى هه‌رێمى کوردستان و حکومه‌تى فیدراڵى ته‌نیا مووچه و بودجه نییه و هیوادارن هه‌موو کێشه‌که هه‌ڵپه‌سێردراوه‌کان له ئاینده‌یه‌کى نزیکدا به‌شێوه‌یه‌کى بنه‌ڕه‌تى له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور چاره‌سه‌ر بکرێن. مه‌سرور بارزانى راشیگه‌یاند:" مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران له هه‌رێم بێت یان هه‌ر ناوچه‌یه‌کى دیکه‌ى عێراق، مافێکى ڕه‌واى خه‌ڵکه و پێویسته تێکه‌ڵى کێشه سیاسییه‌کان نه‌کرێت". مه‌سرور بارزانى روونیکرده‌وه، هه‌رێمى کوردستان و عێراق به گشتى ڕووبه‌ڕووى چه‌ندین ئاسته‌نگ و قه‌یرانى دارایى و دۆخى ناله‌بارى ته‌ندروستى بوونه‌ته‌وه بۆیه ئاماده‌یى خۆیان بۆ چاره‌سه‌رکردنى سه‌رجه‌م کێشه‌کان ده‌رده‌بڕن به‌شێوه‌یه‌ک که له به‌رژه‌وه‌ندى هه‌موو هاووڵاتیانى عێراقدا بێت. سه‌رۆک وه‌زیرانى هه‌رێمى کوردستان جه‌ختى له گرنگى چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کانى بودجه و نه‌وت و ناوچه کوردستانییه‌کانى ده‌وه‌ى هه‌رێم و ماف و شایسته ده‌ستوورییه‌کانى پێشمه‌رگه کرده‌وه . له به‌رامبه‌ردا مسته‌فا کازمی، سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق رایگه‌یاند، هاتنى ئه‌و شانده گه‌وره و گرنگه‌ى حکومه‌تى فیدراڵى بۆ هه‌رێمى کوردستان، ئاماژه‌یه‌کى به هێزه بۆ ئاماده‌ییان بۆ چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کان و دانانى بنه‌مایه‌کى نوێ و پته‌و بۆ په‌یوه‌ندى نێوان هه‌رێمى کوردستان و حکومه‌تى فیدراڵی. کازمى راشیگه‌یاندووه که "سه‌رکه‌وتنى هه‌ر به‌شێکى عێراق سه‌رکه‌وتنه بۆ هه‌موو عێراق و من گه‌شبینم که به هاوکارى و هه‌ماهه‌نگى نێوان هه‌موو پێکهاته و به‌شه‌کانى عێراق، ده‌توانین به سه‌ر ئاسته‌نگه‌کان سه‌ربکه‌وین و ئێستاش ده‌رفه‌ت و تێگه‌یشتنێکى نوێى باش هه‌یه بۆ چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کان".
