هاوڵاتى واین مارۆتۆ له‌جێگه‌ى مایڵز کاگینز کرایه وته‌بێژى سه‌ربازى هێزه‌کانى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى دژى داعش که ئه‌مریکا سه‌رپه‌رشتى ده‌کات. عه‌قید واین مارۆتۆ ساڵى 1988 له‌دایکبووه، بڕوانامه‌ى به‌کالۆریۆس و ماجستێرى له‌مێژوودا له زانکۆى ته‌کساس به‌ده‌ستهێناوه. هه‌روه‌ها مارۆتۆ، به‌ڕێوه‌به‌رى کاروبارى گشتى و وته‌بێژى هێزه هاوبه‌شه‌کانه که باره‌گاى سه‌ره‌کى له به‌غدایه و په‌یوه‌ندى سه‌ربازى له‌گه‌ڵ 77 وڵات و پێنج رێکخراوى نێوده‌وڵه‌تى هه‌یه و نوێنه‌رایه‌تى هاوپه‌یمانى ده‌کات بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى داعش له عێراق و سوریا.
هاوڵاتى مسته‌فا کازمی له‌کۆبونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ مه‌سرور بارزانی، رایگه‌یاند:" سه‌روه‌ریى عێراق ئه‌و وشه‌یه‌یه که وه‌ک عێراقى کۆمانده‌کاته‌وه‌و ناکرێت به‌هیچ شێوه‌یه‌ک ناکرێت پشتگوێ بخرێت. مسته‌فا کازمی، سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، له‌میانى سه‌ردانیدا بۆ هه‌ولێر، له‌گه‌ڵ مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆک وه‌زیرانى هه‌رێم و ژماره‌یه‌ک له به‌رپرسانى حکومه‌تى هه‌رێم کۆبوه‌وه. به‌پێى به‌یاننامه‌یه‌کى نوسینگه‌ى رۆژنامه‌وانى سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق، مسته‌فا کازمى له‌سه‌ره‌تاى کۆبونه‌وه‌یدا له‌گه‌ڵ مه‌سرور بارزانی، رایگه‌یاندوه: ئه‌زمونى هاوکارى ئه‌منى هێزه چه‌کداره‌کانى عێراق له روبه‌ڕوبونه‌وه‌ى داعشدا، یه‌کگرتویى عێراق به‌هێزکرد و سه‌رکه‌وتنى به‌سه‌ر ئه‌و رێکخراوه‌دا مسۆگه‌ێ کرد. هه‌روه‌ها به‌پێى به‌یاننامه‌که ئاماژه به‌وه کراوه که:" سه‌روه‌ریى عێراق ئه‌و وشه‌یه‌یه که وه‌ک عێراقى کۆمانده‌کاته‌وه‌و به‌هیچ شێوه‌یه‌ک ناکرێت پشتگوێ بخرێت". هاوکات ئه‌وه دووپاتکراوه‌ته‌وه که ئێستا ده‌رفه‌ت له‌باره بۆ پته‌وکردنى کارى هاوبه‌ش و پێشکه‌شکردنى باشترین هه‌وڵ بۆ خزمه‌تکردنى هاوڵاتیانى عێراق و خێراکردنى پڕۆسه‌ى ئاماده‌کارى بۆ ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خت. به‌پێى به‌یاننامه‌که‌ى نوسینگه‌ى رۆژنامه‌وانى کازمى، له کۆبونه‌وه‌که‌دا مه‌سرور بارزانى خۆشحاڵى خۆى بۆ کۆبونه‌وه‌که ده‌ربڕیوه‌و رونیکردۆته‌وه که حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان مه‌به‌ستیه‌تى هه‌مو دۆسیه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌کان چاره‌سه‌ربکرێن و خوازیارى چاره‌سه‌ریى درێژخایه‌نه بۆ کێشه‌کان و پشتیوانى هه‌وڵه‌کانى حکومه‌ته‌که‌ى کازمى ده‌کات.
هاوڵاتى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ته‌ندروستى سلێمانى رایگه‌یاند که 29 که‌سى دیکه تووشى کۆرۆنا بوون و نۆ که‌سى دیکه به په‌تاى کۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه. ئه‌مشه‌و یاد نه‌قشبه‌ندى وته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى ته‌ندروستى سلێمانى ئامارى رۆژانه‌ى تایبه‌ت به دۆخى کۆرۆناى له سلێمانى بڵاوکرده‌وه و رایگه‌یاند نۆ تووشبووو گیانیان له ده‌ست داوه. هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌کردووه که 29 تووشبووى نوێ داخڵى نه‌خۆشخانه‌کانى تایبه‌ت به کۆرۆنا کراون و 27 نه‌خۆشیش چاکبوونه‌ته‌وه.
هاوڵاتى سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق سه‌ردانى که‌مپى قادیاى تایبه‌ت به ئێزدییه‌کانى له‌سنورى پارێزگاى دهۆک کرد و رایگه‌یاند:"ئه‌رکى حکومه‌ته پێداویستییه‌کانتان بۆ دابین بکات و هه‌موو هه‌وڵێکیش ده‌ده‌ن ئاواره‌کان بتوانن بگه‌ڕێننه‌وه ناوچه‌کانیان". مسته‌فا کازمی، سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه سه‌ردانى که‌مپى قادیاى له‌سنورى قه‌زاى سێمێل له دهۆک کرد و رایگه‌یاند:" به‌ڵێن ده‌ده‌ن داواکاریى و پێداویستى ئاواره‌ى که‌مپه‌کان جێبه‌جێبکه‌ن و کار بۆ که‌مکردنه‌وه‌ى نه‌هامه‌تییه‌کانیان ده‌که‌ن". هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ى دووپاتکرده‌وه که حکومه‌ت پابه‌نده به کارکردن بۆ دوباره گه‌ڕانه‌وه‌ى ئاواره‌کان بۆ ناوچه‌کانیان و ره‌خساندنى که‌شێکى گونجاو بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ى ئاواره‌کان بۆ شوێنه‌کانى خۆیان. مسته‌فا کازمی، سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق سه‌ردانى هه‌رێمى کوردستانى کرد و له هه‌ولێر له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى حکومه‌تى هه‌رێم له‌باره‌ى نه‌وت و بودجه‌و گه‌یشتن به‌رێککه‌وتن گفوتوگۆى له‌گه‌ڵ سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێم کرد به ئاماده‌بونى قوباد تاڵه‌بانى جێگیرى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێم. مسته‌فا کازمى سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق سبه‌ینێ هه‌ینى 11ى ئه‌یلول سه‌ردانى سلێمانى ده‌کات و ده‌چێته ده‌روازه سنورییه‌کان.
هاوڵاتى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان به‌مسته‌فا کازمی، راگه‌یاند:" مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران له هه‌رێمى کوردستان بێت یان هه‌ر ناوچه‌یه‌کى دیکه‌ى عێراق، مافێکى ره‌واى خه‌ڵکه و پێویسته تێکه‌ڵى کێشه سیاسییه‌کان نه‌کرێت". ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان به ئاماده‌بوونى قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆک وه‌زیران، پێشوازى له مسته‌فا کازمى سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق و شاندێکى یاوه‌رى کرد. به‌پێى راگه‌یه‌نراوى حکومه‌تى هه‌رێم، له کۆبوونه‌وه‌که‌دا سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان خۆشحاڵى خۆى به سه‌ردانى سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق نیشاندا و به‌ئاماژه‌یه‌کى ئه‌رێنى بۆ چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کانى نێوان هه‌رێمى کوردستان و حکومه‌تى فیدراڵى دانا و جه‌ختى له‌وه کرده‌وه که کێشه‌کانى هه‌رێمى کوردستان و حکومه‌تى فیدراڵى ته‌نیا مووچه و بودجه نییه و هیوادارن هه‌موو کێشه‌که هه‌ڵپه‌سێردراوه‌کان له ئاینده‌یه‌کى نزیکدا به‌شێوه‌یه‌کى بنه‌ڕه‌تى له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور چاره‌سه‌ر بکرێن. مه‌سرور بارزانى راشیگه‌یاند:" مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران له هه‌رێم بێت یان هه‌ر ناوچه‌یه‌کى دیکه‌ى عێراق، مافێکى ڕه‌واى خه‌ڵکه و پێویسته تێکه‌ڵى کێشه سیاسییه‌کان نه‌کرێت". مه‌سرور بارزانى روونیکرده‌وه، هه‌رێمى کوردستان و عێراق به گشتى ڕووبه‌ڕووى چه‌ندین ئاسته‌نگ و قه‌یرانى دارایى و دۆخى ناله‌بارى ته‌ندروستى بوونه‌ته‌وه بۆیه ئاماده‌یى خۆیان بۆ چاره‌سه‌رکردنى سه‌رجه‌م کێشه‌کان ده‌رده‌بڕن به‌شێوه‌یه‌ک که له به‌رژه‌وه‌ندى هه‌موو هاووڵاتیانى عێراقدا بێت. سه‌رۆک وه‌زیرانى هه‌رێمى کوردستان جه‌ختى له گرنگى چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کانى بودجه و نه‌وت و ناوچه کوردستانییه‌کانى ده‌وه‌ى هه‌رێم و ماف و شایسته ده‌ستوورییه‌کانى پێشمه‌رگه کرده‌وه . له به‌رامبه‌ردا مسته‌فا کازمی، سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق رایگه‌یاند، هاتنى ئه‌و شانده گه‌وره و گرنگه‌ى حکومه‌تى فیدراڵى بۆ هه‌رێمى کوردستان، ئاماژه‌یه‌کى به هێزه بۆ ئاماده‌ییان بۆ چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کان و دانانى بنه‌مایه‌کى نوێ و پته‌و بۆ په‌یوه‌ندى نێوان هه‌رێمى کوردستان و حکومه‌تى فیدراڵی. کازمى راشیگه‌یاندووه که "سه‌رکه‌وتنى هه‌ر به‌شێکى عێراق سه‌رکه‌وتنه بۆ هه‌موو عێراق و من گه‌شبینم که به هاوکارى و هه‌ماهه‌نگى نێوان هه‌موو پێکهاته و به‌شه‌کانى عێراق، ده‌توانین به سه‌ر ئاسته‌نگه‌کان سه‌ربکه‌وین و ئێستاش ده‌رفه‌ت و تێگه‌یشتنێکى نوێى باش هه‌یه بۆ چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کان".
هاوڵاتى سه‌رۆکى فه‌ره‌نسا هه‌وڵه‌کانى بۆ سنوردارکردنى فراوانخوازییه‌که‌ى تورکیا به‌رده‌وامه‌و ئه‌مجاره‌یان داواى له ئه‌وروپا کرد هه‌ڵوێستێکى توند له‌دژى تورکیا په‌یڕه‌و بکات. ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 10ى ئه‌یلولى 2020 ئیمانوێل ماکرۆن، سه‌رۆکى فه‌ره‌نسا رایگه‌یاند:" ده‌بێت ئه‌وروپا هه‌ڵوێستێکى روون و ئاشکراى دژى ره‌فتاره‌کانى تورکیا هه‌بێت". ماکرۆن داواى له وڵاتانى ئه‌وروپا کرد که هه‌ڵوێستێکى یه‌کگرتوویان هه‌بێت و وڵاته‌که‌شى له پرسى رۆژهه‌ڵاتى ده‌ریاى ناوه‌ڕاستدا پشتیوانى له یۆنان ده‌کات. هاوکات، سه‌رۆکى فه‌ره‌نسا ئه‌وه‌شى دووپاتکرده‌وه که تورکیا سیاسه‌تێکى فراوانخوازى هه‌ڵه‌ى گرتووه‌ته به‌ر، بۆیه پێویسته وه‌ک ئه‌وروپا سنورێک بۆ ئه‌نقه‌ره دیارى بکرێت. کۆتایى ئه‌م مانگه کۆبوونه‌وه‌ى لوتکه‌ى وڵاتانى باشوورى ئه‌وروپا به‌رێوه‌ده‌چێت یه‌کێک له ته‌وه‌ره‌کانى کۆبوونه‌وه‌که پرسى په‌یوه‌ندییه‌کانى وڵاتانى ئه‌وروپایه له‌گه‌ڵ تورکیا.
ٍشارەوانی سلێمانی رایگەیاند بە‌بریاری وە‌زارە‌تی شارە‌وانی وگشت وگوزار كار بۆھە‌لوە‌شاندنە‌وی گرێ بە‌ستی گۆرستانی نوێ سلێمانی دە‌كرێت. شارە‌وانی سلێمانی لە راگەیەنراوێکدا وتی "ھە‌رچە‌ندە بیرۆكە‌ی ناشاتنی مردو لە رێگە‌ی كۆمپانیاوە كارێكی باشە ئە‌رك وقورسای لە‌سە‌ركە‌سوكاری كۆچكردو كە‌م دە‌كاتە‌وە. وتیشی "لە‌بە‌ردە‌وامی ھە‌ول وكۆششی سە‌رۆكی شارە‌وانی سلێمانی ئە‌ندازیار (توانا كمال )بۆكە‌م كردنە‌وە‌ی نرخی ناشتنی مردوو یان ھە‌ڵوە شاندنە‌وی گرێبە‌ستە‌كە". باسی لەوەشکردوە کە چاندجارێك نوسراوی ئاراستە‌ی وە‌زارتی شارە‌وانی وگشت وگوزار كردووە بە ھۆی رێكاری یاسای كە‌گرێبە‌ستكە‌ی پێ ئە‌نجامدراوە نە‌توانرا دە‌ست كاری بكرێت بە‌لام سە‌رۆكی شارە‌وانی سلێمانی ھە‌ربە‌ردە‌وام بوو لە‌ھە‌ولدان. پاشان وە‌زارتی شارە‌وانی گشت وگوزار لە‌بە‌رواری ١٠-٨\٢٠٢٠ رە‌زامە‌ندی دە‌ربری بە‌پێداچوونە‌وە‌و ھە‌ڵوە‌شاندنە‌وە‌ی گرێبە‌ستە كە وە‌لە‌كاتی ھە‌ڵوە‌شاندنە‌وە‌ی گرێبە‌ستە كە‌دە‌بێت دە‌رخستە‌ی تایبە‌ت بە ئیدارە‌دان وچاودێری وچاكسازی ئامادە‌بكرێت بۆ گۆرستانی نوێ سلێمانی بە‌مە‌بە‌ستی دابینكردنی بووجە بۆی.
ھاوڵاتی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق بڕیارە سبەینێ پێنجشەممە، سەردانی هەولێر و سلێمانی بکات لە چوارچێوەی پەرەپێدانی پەیوەندیەکانی نێوان ھەردولاو رێکەوتن لەسەر خالە سنورییەکان. بڕیارە لە چوارچێوەی سەردانەکەیدا سەرۆکوەزیرانی عێراق سەردانی یەکێک لە دە‌روازە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان بکات. ئەوە لەکاتێکدایە رۆژی سێشەممە 8ی ئەیلوولی 2020 مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە‌گە‌ڵ شاندی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتیی قوباد تاڵەبانی لە بەغدا کۆبووەوە. بەپێی راگەیەندراوی کۆبوونەوەکە، کازمی لەو کۆبوونەوەیەدا جەختیکردووەتەوە لە هاوئاهەنگیی تەواو لەنێوان حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان لە هەموو بوارە جیاوازەکاندا. بەپێی راگەیەنراوێکی نوسینگەی ڕاگەیاندنی کازمی، لەدیدارەکەدا گفتوکراوە دەربارەی بەهێزکردنی هاوکاری لە نێوان دامەزراوەکانی دەوڵەت و کارکردن بە ڕۆحی یەک تیم و تێڕوانێکی هاوبەش بۆ بەدیهێنانی داخوازی و بەرژەوەندییەکانی گەلی عێراق بە گشتی. بەگوێرەی راگەیەنراوەکەى نوسینگەی کازمی، هەماهەنگی تەواوی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی بە پێویست زانراوە لەسەرجەم بوارەکاندا، بەشێوەیەک کە چارەسەری ئەو بەربەست و ڕێگریانە بکات، کە ڕووبەڕووی وڵات بووەتەوە لە دەرئەنجامی نزمبوونەوەی نرخ نەوت لە بازاڕەکانی جهیانی وزەدا، بەشێوەیەک پشتیوان بێت بۆ ڕوبەڕوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا و کاریگەرییەکانی. پێشتریش سە‌میر ھە‌ورامی وتە‌بێژی جێگری سە‌رۆكی حكومە‌تی ھەرێمی كوردستان رایگەیاند، سە‌بارە‌ت بە پرسی داھاتی نە‌وتی و نا نە‌وتی و داھاتی دە‌روازە سنورییە‌كان، حكومە‌تی ھە‌رێم ئامادە‌یی دە‌ربڕیوە بۆ رێككە‌وتن لە‌گە‌ڵ حكومە‌تی فیدراڵی.
ھاوڵاتی به‌هۆی پابه‌ند نه‌بون به مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن، لیژنه هاوبه‌شكانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی كۆگایه‌كی ئاوی له‌ده‌به‌نراو داده‌خات. ئه‌مڕۆ دو شه‌ممه، لیژنه‌ی به‌دواداچونی كارگه و كۆگاكانی ئاوی له‌ده‌به‌نراوی سه‌ربه لیژنه هاوبه‌شكانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی له راپۆرتی رۆژانه‌ی خۆیاندا رایگه‌یاند: به‌هۆی پابه‌ند نه‌بون به مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن و دوباره كردنه‌وه‌ی سه‌رپێچییه‌كه‌ی، لیژنه‌كه كۆگایه‌كی ئاوی له‌ده‌به‌نراو له گه‌ڕه‌كی زه‌رگه‌ته‌ی شاری سلێمانی داده‌خات. راشیگه‌یاندوه: ئه‌و شوێنه‌ی كراوه به كۆگای عه‌مباركردنی ئاوی له‌ده‌نراو، مه‌رجه‌كانی تێدا نیه و بۆ ئه‌و كاره شیاونیه، پێشتر پسوڵه‌ی بۆ كراوه و ئاگادار كراوه‌ته‌وه به‌ڵام به‌رده‌وام بوه له سه‌رپێچیكردن. رونیكردوه‌ته‌وه: پله‌ی گه‌رمی ئه‌و كۆگایه‌ی ئاوی له‌ده‌به‌نراوی تیایدا عه‌مبار كراوه (33) پله‌ی سه‌دییه، له كاتێكدا به‌پێی رێنماییه ته‌ندروستیه‌كان پێویسته پله‌ی گه‌رمی ئه‌و شوێنه‌ی ئاوی له‌ده‌به‌نراوی تێدا عه‌مبار ده‌كرێت له (25)پله زیاتر نه‌بێت چونكه كارلێكی كیمیایی له‌نێوان ئاوی ناو ده‌فره‌كه و پلاستیكه‌كه رو ده‌دات و ده‌بێته هۆی زیان گه‌یاندن به ته‌ندروستی مرۆڤ. به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی شوێنه‌كه داده‌خرێت و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه. س . ب راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی تێبینی: شوێنه داخراوه‌كه ناوی نیه، ته‌نها عه‌مباری ئاوی له‌ده‌به‌نراوی چه‌ند كارگه‌یه‌كی ئاوه.
ھاوڵاتی وە‌زارە‌تی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماری 24 کاتژمێری تایبە‌ت بە ڤایرۆسی کۆرۆنای بڵاوکردەوە و رایگەیاند، 545 تووشبووی نوێ تۆمارکراون و 19 تووشبووی دیکەیش گیانیان لەدەسداوە. لە راگەیەندراوەکەی وە‌زارە‌تی تەندروستیدا ئاماژە بەوە دراوە، 4910 پشکنینی نوێ بۆ دەستنیشانکردنی تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا کراون و لەو ژمارەیە 545ـیان ئەرێنی بوون. وە‌زارە‌تی تەندروستی ئەوەی ئاشکراکردووە کە لە 24 کاژێری رابردوودا هیچ کەسێک کەرەنتین نەکراوە و 19 تووشبووی دیکەیش گیانیان لەدەستداوە. لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە کە 312 تووشبووی ڤایرۆسەکە چاکبوونەتەوە و گەڕێنراونەتەوە ماڵ. تاوەکو ئێستا لە هەرێمی کوردستان 34 هەزار و 230 تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراون، لەو ژمارەیە 21 هەزار و 556 کەس چاکبوونەتەوە و هەزار و 265 تووشبوویش گیانیان لەدەستداوە. دەقی راگەیەندراوەکە: ڕاگەیاندراوی (٢٤) کاتژمێری تایبە‌ت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID19 ژمارە (١٩٦) ١. کەرەنتین: (هیچ هاوڵاتی نوێ کەرەنتین نەکراون) هیچ هاوڵاتی لە کەرەنتینن نەماونەتەوە. ٢. پشکنین: (٤٩١٠ پشکنینی نوێ) (١٣٤٥ هەولێر)، (٥٩٦ سلێمانی، ١٤٢ گەرمیان)، (٢٧٩٣ دهۆك)، (٣٤ هەڵەبجە) ٣. تووشبوو: (٥٤٥ تووشبووی نوێ) (١٩٣ هەولێر) (٩٩ سلێمانی، ١٩ گەرمیان) (٢١١ دهۆك) (٢٣ هەڵەبجە) ٤. چاکبوون: (٣١٢ چاکبوون) (٢١٢ هەولێر) (٤٠ سلێمانی، ٢٨ گەرمیان) (٣٢ هەڵەبجە) ٥. مردن: (١٩ مردن) (٤ هەولێر) (٨ سلێمانی) (٧ دهۆك) ئاماری گشتی: کەڕەنتین هاوڵاتی ٢١٨٧١ (٢١٨٧١ دەرچوو) پشکنین ٣٥٩٧٠٧ (١٣٨٦٧٣ هەولێر، ٩٥٥٦٩ سلێمانی، ١٢٢٠٦٠ دهۆك، ٣٤٠٥ هەڵەبجە) تووشبوون ٣٤٢٣٠ (١٣٥٧٥ هەولێر، ١٣٠٦٥ سلێمانی، ٦٤٥١ دهۆك، ١١٣٩ هەڵەبجە) چاکبوون ٢١٥٥٦ (٩٧٥٢ هەولێر، ٨٧٠٨ سلێمانی، ٢٠٥٢ دهۆك، ١٠٤٤ هەڵەبجە) لەژێر چارەسەر ١١٤٠٩ (٣٣٥٤ هەولێر، ٣٦٦٧ سلێمانی، ٤٣١٢ دهۆك، ٧٦ هەڵەبجە) مردن ١٢٦٥ (٤٦٩ هەولێر، ٦٩٠ سلێمانی، ٨٧ دهۆك ، ١٩ هەڵەبجە)
ھاوڵاتی فرسەت سۆفی پارێزگاری هەولێر ئەمڕۆ (چوارشەممە) ئاشکرای کرد، بەمزووانە کونسوڵخانەی ئەرمینیا لە هەولێر دەکرێتەوە و ئیدارەی شارەکەش ئامادەیە بەهەموو شێوەیەک هەماهەنگی، هاوکاری و ئاسانکارییان بۆ بکات. لە کۆبوونەوەکەدا لە‌گە‌ڵ باڵیۆزی کۆماری ئەرمینیا لە عێراق فرسەت سۆفی و باڵیۆز باسیان لە پەیوەندی و دۆستایەتیی مێژوویی نێوان ئەرمینیا و کوردستان کرد. فرسەت سۆفی وتی "جەختمان لەسەر پەرەپێدانی زیاتری ئەو پەیوەندییە مێژووییە و دۆستایەتییەی نێوان یەریڤان و هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان لە بوارەکانی بازرگانی و پیشەسازی و گەشتیاری کردەوە". وتیشی"هەواڵی کردنەوەی کۆنسوڵخانەی گشتیی کۆماری ئەرمینیا بەمنزیکانە، لە هەولێر دڵخۆشی کردین... هەرچی پێویست بێت لەسەر ئێمە وەک ئیدارەی شاری هەولێر، لە ئاسانکاری و هاوکاری و هەمەهەنگی لەگەڵیان بەهەموو شێوەیەک ئامادەین". بەگشتی زیاتر لە 20 کونسوڵخانەی وڵاتان لە هەولێر هەن، لە‌گە‌ڵ ژمارەیەک نووسینگەی کونسوڵگەرییەکان و شەش کونسوڵگەریی فەخری.
ئارا ئیبراهیم ئه‌ندامێکى فراکسیۆنى گۆڕان له په‌رله‌مانى عێراق ده‌ڵێت به ته‌سلیمکردنى به‌شێک له نه‌وتى هه‌رێم به به‌غدا و گه‌یشتن به‌رێککه‌وتن به‌شێک له شه‌فافییه‌تى نه‌وت ده‌رده‌که‌وێت. ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 9ى ئه‌یلولى 2020 به‌هار مه‌حمود، ئه‌ندامى فراکسیۆنى گۆڕان له په‌رله‌مانى عێراق له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت:" ئه‌و لێکتێگه‌یشتنه‌ى له‌نێوان مه‌سرور بارزانى و مسته‌فا کازمى ئه‌نجامدراوه بۆ ناردنى 320 ملیار دینار له‌به‌رانبه‌ر داهاتى له‌سه‌دا 50% داهاتى خاڵه گومرگییه‌کان کاتییه‌و پێویستى به‌رێکه‌وتن هه‌یه بۆ ساڵى داهاتوو تا له پڕۆژه بودجه‌ى 2021 جێگاى بکرێته‌وه". ناوبراو ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد، فشاره‌کان له‌سه‌ر مسته‌فا کازمى سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق و حکومه‌تى هه‌رێم هه‌یه بۆ گه‌یشتن به‌رێککه‌وتن، وتیشى:" ئه‌و رێککه‌وتنه کاتێک ده‌کرێت که لاسه‌نگ بێت به‌لاى به‌غداوه‌و حکومه‌تى هه‌رێم نه‌وت و داهاته فیدراڵییه‌کان راده‌ستى عێراق بکات، کازمى ره‌زامه‌ندى نادات ئه‌گه‌ر نه‌وتى ته‌سلیم نه‌کرێت". ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ى گۆڕان له به‌غدا، ئه‌وه‌شى دووپاتکرده‌وه ئه‌گه‌ر رێککه‌وتن بکرێت و رۆژانه 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت راده‌ستى عێراق بکرێت، به‌شێک له شه‌فافییه‌تى داهاتى نه‌وت ده‌رده‌که‌وێت، وتیشى:" به‌ڵام ئه‌گه‌ر حکومه‌تى هه‌رێم ته‌نها داهاتى نه‌وت ته‌سلیمى به‌غدا بکات و بۆ خۆى نه‌وته‌که بفرۆشێت ئه‌وکاته شه‌فافییه‌ت نایاته کایه‌وه‌و وه‌ک ئێستا ده‌بێت". به‌هار مه‌حمود ئه‌وه‌شى دووپاتکرده‌وه حکومه‌تى هه‌رێم ته‌نها رێگاى گه‌یشتنه به رێککه‌وتنى له‌گه‌ڵ حکومه‌تى عێراق و هیچ رێگایه‌کى دیکه‌ى نییه، وتیشى:" رێککه‌وتن بکرێت دۆخى ئابوورى هه‌نگاوى باشتر ده‌نێت و له‌به‌رژه‌وه‌ندى حکومه‌تى هه‌رێم و هاوڵاتیاندا ده‌بێت".
هاوڵاتى ته‌ندروستى دهۆک ڕایگه‌یاند:" له ئێستادا 150 تووشبووى کۆرۆنا له ڕه‌وشێکى خراپدان و دۆخى ته‌ندروستیان ناجێگیره". ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 9ى ئه‌یلولى 2020 دکتۆر موئه‌یه‌د ئه‌غالی، سه‌رپه‌رشتیارى چاره‌سه‌رى توشبوانى کۆرۆنا له پارێزگاى دهۆک رایگه‌یاند:" له‌ئێستادا 150 توشبووى کۆرۆنا له ره‌وشێکى خراپدان و دۆخى ته‌ندروستیان ناجێگیره، 68 تووشبوویان ته‌ندروستیان مه‌ترسیداره و 22 که‌سیشیان ئامێرى هه‌ناسه‌دانى ده‌ستکردیان بۆ به‌کارهێندراوه". هه‌روه‌ها سه‌رپه‌رشتیارى چاره‌سه‌رى توشبوانى کۆرۆنا راشیگه‌یاند:" ئه‌و نه‌خۆشخانه‌ى بارى ته‌ندروستیان تێکچووه زۆربه‌یان ئه‌وانه‌ن که نه‌خۆشى درێژخانه‌نیان ھه‌یه و ته‌مه‌نیان له نێوان 50 بۆ 60 ساڵدایه‌و زیاتر له نه‌خۆشخانه ده‌مێننه‌وه، ھه‌ر شتێکى له توانادابێت بۆ نه‌خۆشه‌کان ئه‌نجامده‌درێت، له پێناو باشترکردنى بارى ته‌ندروستیان". هاوکات، ئه‌وه‌شى روونکرده‌وه که ره‌وشى پارێزگاى دهۆک له‌رووى بڵاوبونه‌وه‌ى کۆرۆناوه باش نیه، چونکه "به‌رده‌وام حاڵه‌ته‌کانى توشبوون به‌و ڤایرۆسه رو له‌زیادبوونه، به‌وه‌ش ده‌بێت زیاتر هاوڵاتیان خۆپارێزى بکه‌ن".
هاوڵاتى که‌مێک پێش ئێستا کۆبوونه‌وه‌ى حکومه‌تى هه‌رێم و حکومه‌تى فیدڕاڵ له شارى به‌غدا ده‌ستیپێکرد. ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 9ى ئه‌یلولى 2020 کۆبوونه‌وه‌ى حکومه‌تى هه‌رێم به‌سه‌رۆکایه‌تى قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران له‌گه‌ڵ حکومه‌تى فیدڕاڵ به‌سه‌رۆکایه‌تى وه‌زیرى دارایى عێراق ده‌ستیپێکرد. دوێنێ وه‌فدى حکومه‌تى هه‌رێم به سه‌رۆکایه‌تى قوباد تاڵه‌بانى و ئه‌ندامێتى وه‌زیرى دارایى و وه‌زیرى پلاندانان و سکرتێرى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران و چه‌ند به‌رپرسێکى دیکه گه‌یشتنه به‌غدا. کۆبونه‌وه‌کان بۆ گه‌یشتنه به رێککه‌وتنێکى گشتگیر له‌سه‌ر نه‌وت و بودجه بۆ ساڵى 2021 تا له پڕۆژه بودجه‌که‌دا جێگه‌ى بکرێته‌وه. حکومه‌تى عێراق له‌ئێستادا مانگانه 320 ملیار دینار ره‌وانه‌ى حکومه‌تى هه‌رێم ده‌کات و حکومه‌تى هه‌رێم له‌سه‌دا 50ى داهاتى خاڵه گومرگییه‌کان ده‌دات به به‌غدا. که رێککه‌وتنێکى زاره‌کى له‌نێوان مسته‌فا کازمى سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق و مه‌سرور بارزانى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێم کراوه.
هاوڵاتى به‌رپرسێکى باڵاى ئه‌مریکا رایگه‌یاند:" تره‌مپ ده‌یه‌وێت رۆژى 15-ى ئه‌م مانگه مه‌راسیمى واژۆکردنى رێککه‌وتنى نێوان ئیسرائیل و ئیمارات رێکبخات". ئاژانسى رۆیته‌رز، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ئاشکراى کرد که به‌رپرسێکى باڵاى ئه‌مریکا نزیک له‌سه‌رۆکى ئه‌مریکا رایگه‌یاند:"دۆناڵد تره‌مپ ده‌یه‌وێت رۆژى 15-ى ئه‌م مانگه مه‌راسیمى واژۆکردنى رێککه‌وتنى ئاسایکردنه‌وه‌ى په‌یوه‌ندییه‌کانى نێوان ئیسرائیل و ئیمارات رێکبخات. ئه‌و به‌رپرسه راشیگه‌یاند:"مه‌راسى واژۆکردنى رێککه‌وتنه‌که له کۆشکى سپى ئه‌نجامده‌درێت، ئه‌وه‌ش وه‌ک ده‌رخستنى هه‌وڵه‌کانى واشنتن له‌نزیککردنه‌وه‌ى ئه‌و دو وڵاته. رۆژى 13-ى مانگى رابردو هه‌ریه‌ک له‌وڵاتانى ئیمارات، ئیسرائیل و ئه‌مریکا له‌راگه‌یه‌نراوێکى هاوبه‌شدا ئاشکرایانکرد، ئیسرائیل و ئیماراتى عه‌ره‌بى رێککه‌وتون له‌سه‌ر ئاسایکردنه‌وه‌ى په‌یوه‌ندییه‌کانى نێوانیان. به‌واژۆکردنى ئه‌م رێککه‌وتنه، ئیمارات ده‌بێت سێیه‌م ده‌وڵه‌تى عه‌ره‌بى بۆ ئاسایکردنه‌وه‌ى په‌یوه‌ندییه‌کانى له‌گه‌ڵ ئیسرائیل، پاش میسر (له‌ساڵى 1979) و ئوردن(له‌ساڵى 1994).
