ھاوڵاتی فرسەت سۆفی پارێزگاری هەولێر ئەمڕۆ (چوارشەممە) ئاشکرای کرد، بەمزووانە کونسوڵخانەی ئەرمینیا لە هەولێر دەکرێتەوە و ئیدارەی شارەکەش ئامادەیە بەهەموو شێوەیەک هەماهەنگی، هاوکاری و ئاسانکارییان بۆ بکات. لە کۆبوونەوەکەدا لەگەڵ باڵیۆزی کۆماری ئەرمینیا لە عێراق فرسەت سۆفی و باڵیۆز باسیان لە پەیوەندی و دۆستایەتیی مێژوویی نێوان ئەرمینیا و کوردستان کرد. فرسەت سۆفی وتی "جەختمان لەسەر پەرەپێدانی زیاتری ئەو پەیوەندییە مێژووییە و دۆستایەتییەی نێوان یەریڤان و هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان لە بوارەکانی بازرگانی و پیشەسازی و گەشتیاری کردەوە". وتیشی"هەواڵی کردنەوەی کۆنسوڵخانەی گشتیی کۆماری ئەرمینیا بەمنزیکانە، لە هەولێر دڵخۆشی کردین... هەرچی پێویست بێت لەسەر ئێمە وەک ئیدارەی شاری هەولێر، لە ئاسانکاری و هاوکاری و هەمەهەنگی لەگەڵیان بەهەموو شێوەیەک ئامادەین". بەگشتی زیاتر لە 20 کونسوڵخانەی وڵاتان لە هەولێر هەن، لەگەڵ ژمارەیەک نووسینگەی کونسوڵگەرییەکان و شەش کونسوڵگەریی فەخری.
ئارا ئیبراهیم ئه‌ندامێکى فراکسیۆنى گۆڕان له په‌رله‌مانى عێراق ده‌ڵێت به ته‌سلیمکردنى به‌شێک له نه‌وتى هه‌رێم به به‌غدا و گه‌یشتن به‌رێککه‌وتن به‌شێک له شه‌فافییه‌تى نه‌وت ده‌رده‌که‌وێت. ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 9ى ئه‌یلولى 2020 به‌هار مه‌حمود، ئه‌ندامى فراکسیۆنى گۆڕان له په‌رله‌مانى عێراق له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت:" ئه‌و لێکتێگه‌یشتنه‌ى له‌نێوان مه‌سرور بارزانى و مسته‌فا کازمى ئه‌نجامدراوه بۆ ناردنى 320 ملیار دینار له‌به‌رانبه‌ر داهاتى له‌سه‌دا 50% داهاتى خاڵه گومرگییه‌کان کاتییه‌و پێویستى به‌رێکه‌وتن هه‌یه بۆ ساڵى داهاتوو تا له پڕۆژه بودجه‌ى 2021 جێگاى بکرێته‌وه". ناوبراو ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد، فشاره‌کان له‌سه‌ر مسته‌فا کازمى سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق و حکومه‌تى هه‌رێم هه‌یه بۆ گه‌یشتن به‌رێککه‌وتن، وتیشى:" ئه‌و رێککه‌وتنه کاتێک ده‌کرێت که لاسه‌نگ بێت به‌لاى به‌غداوه‌و حکومه‌تى هه‌رێم نه‌وت و داهاته فیدراڵییه‌کان راده‌ستى عێراق بکات، کازمى ره‌زامه‌ندى نادات ئه‌گه‌ر نه‌وتى ته‌سلیم نه‌کرێت". ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ى گۆڕان له به‌غدا، ئه‌وه‌شى دووپاتکرده‌وه ئه‌گه‌ر رێککه‌وتن بکرێت و رۆژانه 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت راده‌ستى عێراق بکرێت، به‌شێک له شه‌فافییه‌تى داهاتى نه‌وت ده‌رده‌که‌وێت، وتیشى:" به‌ڵام ئه‌گه‌ر حکومه‌تى هه‌رێم ته‌نها داهاتى نه‌وت ته‌سلیمى به‌غدا بکات و بۆ خۆى نه‌وته‌که بفرۆشێت ئه‌وکاته شه‌فافییه‌ت نایاته کایه‌وه‌و وه‌ک ئێستا ده‌بێت". به‌هار مه‌حمود ئه‌وه‌شى دووپاتکرده‌وه حکومه‌تى هه‌رێم ته‌نها رێگاى گه‌یشتنه به رێککه‌وتنى له‌گه‌ڵ حکومه‌تى عێراق و هیچ رێگایه‌کى دیکه‌ى نییه، وتیشى:" رێککه‌وتن بکرێت دۆخى ئابوورى هه‌نگاوى باشتر ده‌نێت و له‌به‌رژه‌وه‌ندى حکومه‌تى هه‌رێم و هاوڵاتیاندا ده‌بێت".
هاوڵاتى ته‌ندروستى دهۆک ڕایگه‌یاند:" له ئێستادا 150 تووشبووى کۆرۆنا له ڕه‌وشێکى خراپدان و دۆخى ته‌ندروستیان ناجێگیره". ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 9ى ئه‌یلولى 2020 دکتۆر موئه‌یه‌د ئه‌غالی، سه‌رپه‌رشتیارى چاره‌سه‌رى توشبوانى کۆرۆنا له پارێزگاى دهۆک رایگه‌یاند:" له‌ئێستادا 150 توشبووى کۆرۆنا له ره‌وشێکى خراپدان و دۆخى ته‌ندروستیان ناجێگیره، 68 تووشبوویان ته‌ندروستیان مه‌ترسیداره و 22 که‌سیشیان ئامێرى هه‌ناسه‌دانى ده‌ستکردیان بۆ به‌کارهێندراوه". هه‌روه‌ها سه‌رپه‌رشتیارى چاره‌سه‌رى توشبوانى کۆرۆنا راشیگه‌یاند:" ئه‌و نه‌خۆشخانه‌ى بارى ته‌ندروستیان تێکچووه زۆربه‌یان ئه‌وانه‌ن که نه‌خۆشى درێژخانه‌نیان ھه‌یه و ته‌مه‌نیان له نێوان 50 بۆ 60 ساڵدایه‌و زیاتر له نه‌خۆشخانه ده‌مێننه‌وه، ھه‌ر شتێکى له توانادابێت بۆ نه‌خۆشه‌کان ئه‌نجامده‌درێت، له پێناو باشترکردنى بارى ته‌ندروستیان". هاوکات، ئه‌وه‌شى روونکرده‌وه که ره‌وشى پارێزگاى دهۆک له‌رووى بڵاوبونه‌وه‌ى کۆرۆناوه باش نیه، چونکه "به‌رده‌وام حاڵه‌ته‌کانى توشبوون به‌و ڤایرۆسه رو له‌زیادبوونه، به‌وه‌ش ده‌بێت زیاتر هاوڵاتیان خۆپارێزى بکه‌ن".
هاوڵاتى که‌مێک پێش ئێستا کۆبوونه‌وه‌ى حکومه‌تى هه‌رێم و حکومه‌تى فیدڕاڵ له شارى به‌غدا ده‌ستیپێکرد. ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 9ى ئه‌یلولى 2020 کۆبوونه‌وه‌ى حکومه‌تى هه‌رێم به‌سه‌رۆکایه‌تى قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران له‌گه‌ڵ حکومه‌تى فیدڕاڵ به‌سه‌رۆکایه‌تى وه‌زیرى دارایى عێراق ده‌ستیپێکرد. دوێنێ وه‌فدى حکومه‌تى هه‌رێم به سه‌رۆکایه‌تى قوباد تاڵه‌بانى و ئه‌ندامێتى وه‌زیرى دارایى و وه‌زیرى پلاندانان و سکرتێرى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران و چه‌ند به‌رپرسێکى دیکه گه‌یشتنه به‌غدا. کۆبونه‌وه‌کان بۆ گه‌یشتنه به رێککه‌وتنێکى گشتگیر له‌سه‌ر نه‌وت و بودجه بۆ ساڵى 2021 تا له پڕۆژه بودجه‌که‌دا جێگه‌ى بکرێته‌وه. حکومه‌تى عێراق له‌ئێستادا مانگانه 320 ملیار دینار ره‌وانه‌ى حکومه‌تى هه‌رێم ده‌کات و حکومه‌تى هه‌رێم له‌سه‌دا 50ى داهاتى خاڵه گومرگییه‌کان ده‌دات به به‌غدا. که رێککه‌وتنێکى زاره‌کى له‌نێوان مسته‌فا کازمى سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق و مه‌سرور بارزانى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێم کراوه.
هاوڵاتى به‌رپرسێکى باڵاى ئه‌مریکا رایگه‌یاند:" تره‌مپ ده‌یه‌وێت رۆژى 15-ى ئه‌م مانگه مه‌راسیمى واژۆکردنى رێککه‌وتنى نێوان ئیسرائیل و ئیمارات رێکبخات". ئاژانسى رۆیته‌رز، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ئاشکراى کرد که به‌رپرسێکى باڵاى ئه‌مریکا نزیک له‌سه‌رۆکى ئه‌مریکا رایگه‌یاند:"دۆناڵد تره‌مپ ده‌یه‌وێت رۆژى 15-ى ئه‌م مانگه مه‌راسیمى واژۆکردنى رێککه‌وتنى ئاسایکردنه‌وه‌ى په‌یوه‌ندییه‌کانى نێوان ئیسرائیل و ئیمارات رێکبخات. ئه‌و به‌رپرسه راشیگه‌یاند:"مه‌راسى واژۆکردنى رێککه‌وتنه‌که له کۆشکى سپى ئه‌نجامده‌درێت، ئه‌وه‌ش وه‌ک ده‌رخستنى هه‌وڵه‌کانى واشنتن له‌نزیککردنه‌وه‌ى ئه‌و دو وڵاته. رۆژى 13-ى مانگى رابردو هه‌ریه‌ک له‌وڵاتانى ئیمارات، ئیسرائیل و ئه‌مریکا له‌راگه‌یه‌نراوێکى هاوبه‌شدا ئاشکرایانکرد، ئیسرائیل و ئیماراتى عه‌ره‌بى رێککه‌وتون له‌سه‌ر ئاسایکردنه‌وه‌ى په‌یوه‌ندییه‌کانى نێوانیان. به‌واژۆکردنى ئه‌م رێککه‌وتنه، ئیمارات ده‌بێت سێیه‌م ده‌وڵه‌تى عه‌ره‌بى بۆ ئاسایکردنه‌وه‌ى په‌یوه‌ندییه‌کانى له‌گه‌ڵ ئیسرائیل، پاش میسر (له‌ساڵى 1979) و ئوردن(له‌ساڵى 1994).
هاوڵاتى وته‌بێژى سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق ده‌ڵێت: ناوه‌ڕۆکى رێککه‌وتنه‌که‌ى ئه‌م دواییه‌ى نێوان مسته‌فا کازمی، سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق و مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆک وه‌زیرانى هه‌رێمى کوردستان ده‌گوازرێته‌وه بۆ نێو پڕۆژه یاساى بودجه‌ى ساڵى داهاتو و رێککه‌وتنى نێوان هه‌رێم و به‌غداش له‌چوارچێوه‌ى ده‌ستوردا ده‌بێت. ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 8ى ئه‌یلولى 2020 ئه‌حمه‌د مه‌لا ته‌ڵال، وته‌بێژى سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق، له کۆنگره‌یه‌کى رۆژنامه‌وانیدا، رایگه‌یاند: حکومه‌تى عێراق به‌رپرسیارێتى هه‌یه به‌رامبه‌ر به هاوڵاتیانى کوردستان، ئێوه ده‌زانن دۆخى هاوڵاتیانى هه‌رێمى کوردستان به‌هۆى بێ موچه‌ییه‌وه چۆن بو، بۆیه ئێمه له هه‌ستکردنمانه‌وه بۆ پێویستى هاوڵاتیان، پاره‌مان ره‌وانه‌ى هه‌رێم کرد، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش حکومه‌تى عێراق له‌و رێککه‌وتنه‌ى له‌نێوان مه‌سرور بارزانى و مسته‌فا کازمى کراوه، چه‌ند مه‌رج و بڕگه‌یه‌کى داناوه که هه‌رێم پابه‌ندده‌که‌ن به ده‌ستوره‌وه ئه‌وه‌ش له‌ڕێگه‌ى پابه‌ندبونى به پرسى نه‌وت و خاڵه سنورییه‌کان و داهاته‌کانى دیکه‌وه. سه‌باره‌ت به‌و رێککه‌وتنه‌ى به‌م دواییانه کراوه، وتیشی: ئه‌مه رێککه‌وتنێکى قۆناغییه تا کاتى په‌سه‌ندکردنى بودجه‌ى 2021ى عێراق، تاڕاده‌یه‌کى زۆر ئه‌م رێککه‌وتنه‌ى هه‌یه ده‌گوازرێته‌وه بۆ ناو ده‌ستورو ئه‌مه‌ش به گفتوگۆ و په‌یوه‌ندى به‌رده‌وام چاره‌سه‌رده‌کرێت وه‌ک ئه‌وه‌ى سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق و سه‌رۆک وه‌زیرانى هه‌رێم رێککه‌وتون له‌سه‌ر به‌رده‌وامى گفتوگۆکان له‌پێناو چاره‌سه‌رکردنى سه‌رجه‌م کۆسپه‌کان و هه‌ردو حکومه‌تیش پابه‌ندبن به ده‌ستوره‌وه‌و ده‌ستوریش چوارچێوه‌ى ئه‌م رێککه‌وتنانه ده‌بێت.
هاوڵاتى له کۆبوونه‌وه‌ی شه‌شه‌می ئه‌نجومه‌نی هاریکاری تورکیا و ئێران، هه‌ردوو وڵات رێککه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی هاوبه‌ش دژی پارتی کرێکارانی کوردستان(په‌که‌که). ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 8ى ئه‌یلولى 2020 کۆبوونه‌وه‌ی شه‌شه‌می ئه‌نجومه‌نی هاریکاری تورکیا و ئێران به سه‌رۆکایه‌تی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆکی تورکیا و حه‌سه‌ن رۆحانی سه‌رۆکی ئێران به‌ڕێوه‌چوو. به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی کۆرۆناشه‌وه، کۆبوونه‌وه‌ی شه‌شه‌می ئه‌نجومه‌نی هاریکاری تورکیا و ئێران له‌ڕێی ڤیدیۆ کۆنفرانسه‌وه به‌ڕێوه‌چوو. دوای ته‌واوبوونی کۆبوونه‌وه‌ش، تورکیا و ئێران راگه‌یه‌ندراوێکی هاوبه‌شیان بڵاوکرده‌وه و رایانگه‌یاند"هه‌ردوو وڵات رێککه‌وتوون له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی هاوبه‌ش دژی رێکخراوه تیرۆریستییه‌کان به پارتی کرێکارانی کوردستان (په‌که‌که) و پارتی ژیانی ئازادى کوردستان (پژاک)یشه‌وه". هاوکات، ئه‌ردۆغان و رۆحانی سووربوونی خۆیان بۆ په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان تورکیا و ئێران دووپاتکرده‌وه.
هاوڵاتى چاوەڕوان دەکریت ئەمریکا گەڕی چوارەمی سزاکانی «قەیسەر بەسەر ئەو کەسانەدا بسەپێنیت کە لەدەرەوەی سوریاوە هاوکاری سەربازیی یان ئابوری و بازرگانی بەشار ئەسەدیان کردووە، پێشبینیش دەکرێت چەندین کەسایەتی لوبنانی و عێراقی و ئێرانی بگرێتەوە. یاسای قه‌یسه‌ری 2019 بۆ پاراستنی مەدەنییە سورییەکان، رێخۆشکەری دەکات بۆ سزادانی سەرۆکی سوریا‌و هاوکاران و پشتیوانانی له‌سه‌ر ئەو تاوانانەی ئەنجامیانداوە دژی خەڵکی سوریا، پسپۆڕانی کاروباری سوریا وتیان. جێبەجێکردنی ئەم یاسایه‌ی ئەمریکا، کەخراوەتە نێو یاسای ده‌سه‌ڵاتی بەرگری نیشتمانی بۆ ساڵی دارایی 2020، رێگریش ده‌کات لەدەستتێوەردانی بیانی، بەتایبەتی لەلایەن ئێران و روسیاوە. به‌گوێره‌ی ئاژانسی فرانس پرێس، یاسای قەیسەر، سزای ئەو کۆمپانیایانە دەدات کەمامەڵە لەگەڵ رژێمی بەشار ئەسەد دەکەن لەتەواوی جیهانداو رێدەگرێت لەکۆمەکی بنیاتنانەوەی ئەمریکا تائەوکاتەی تاوانکارانی شەڕی سوریا دەبرێنە بەردەم دادگا. یاساکە ناونراوە بەناوی وێنەگرێکی سەربازیی پێشووی سوریا، به‌ناوی خوازراوی قەیسەرەوه. لەساڵی 2013 لەسوریا هەڵهات بە (55) هەزار وێنەوە کەدڕندەیی زیندانەکانی سوریا ده‌رده‌خه‌ن و لەبەردەم کۆنگرێسی ئەمریکادا لە 2014 نیشان‌دران. دوایین ئامادەبوونی «قەیسەر» لەکۆنگرێس لەمانگی ئازاردا بوو، کە فشاری خستەسەر ئەمریکاو کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی تا رژێمی ئەسەد بەرپرسیار رابگرن. ئەوکاته وتی «ئەم یاسایە پەیامێکی بەهێزە بۆ هەموو ئەوانەی پشتیوانی رژێمەکەی ئەسەد دەکەن بەوەی کاتی بەرپرسیارێتی و دادپه‌روه‌ری هاتووە.» یاسای قەیسەر لەناوەڕاستی حوزەیراندا که‌وته جێبه‌جێکردن و ئەو لایەنانه‌ی خستۆتە نێو لیستی سزاکانەوە کەپەیوەندییان بەڕژێمەکەی ئەسەدەوە هەیە -- لەنێویاندا لیوای فاتیمیونی سەر بەئێران -- لەسێ گەڕی جیاوازدا تائێستا. حافز ئەسەد لەگەڕی دووەمدا، لەگەڵ (13) کەسی دیکە، ناوی خرایە لیستی سزاکانەوە لە 20ی ئاب کە سیاسەتمەداری باڵا، کەسایەتی سەربازیی و ئاووریی نزیک لەبازنەی ناوەوەی رژێمەکە لەخۆدەگرێت. بەپێی رۆژنامەی «المدن»ی لوبنانی پێشبینی دەکرێت لەگەڕی چوارەمی سزاکاندا کەسانێکی دەرەوەی سوریا بگرێتەوە کەپەیوەندییان لەگەڵ ئەسەددا هەبووە، لەوانە پێشبینی دەکرێت (30) کەسایەتی لوبنانی نزیک لەبەشار ئەسەدو ئێران لەناو سزاکاندا بن، هەروەها ئەو بانکانەی کەهەژماری کەسە نزیکەکانی ئەسەدیان تێدایە. ئەمریکا سزا دەسەپێنێت بەسەر کوڕە هه‌رزه‌کاره‌که‌ی ئەسەددا سزاکان مەبەستیانە رێگربن لەوەی حافز ئەسەدی کوڕ ببێتە که‌ناڵێک بۆ خێزانەکەی لەدەرەوە، کارێک کە رژێمی سوریا ناسراوە بەوەی ئەنجامی دەدات تا بەردەوامبێت لەکارەکانی تەنانەت دوای سزادانیش. ئەمریکا چەند سزایەکی سەپاند بەسەر کوڕە (18) ساڵەکەی سەرۆکی سوریاداو بەڵێنیدا بەوەی هەرگیز رێنەدات بەڕژێمەکەی ئەو وڵاتە بەشەڕو وێرانە تاخۆی دەوڵەمەند بکات. حافز ئەسەد کوڕە هەرزەکارەکەی ئەسەد کە بەناوی باپیریەوە ناونراوە، ئەو پیاوەی کە بۆ ماوەی سێ دەیە فەرمانڕەوایی سوریای کرد بەمشتێکی ئاسنینەوە، بەپێی سزاکە کوڕەزاکەی رێیپێنادرێت گەشت بکات یان موڵک و ماڵه‌که‌ی لەئەمریکا بپارێزێت. لەڕاگەیاندنی سزاکاندا هاتووە «نۆ ساڵ پێش ئێستا، سەربازانی بەشار ئەسەد ئابڵوقەیەکی دڕندانەیان خستە سەر شاری حەما، لەئەنجامدا بووە هۆی کوشتنی چەندین خۆپیشاندەری ئاشتیخواز‌و هێمایه‌کی هه‌ژێنه‌ر بوو بۆ ئەوەی به‌دوایدا هات. ساڵێک پێش ئێستا، رژێمەکەی ئەسەدو هاوپەیمانانی بازاڕێکی قەرەباڵغی مەعرەت نوعمانیان بۆردومانکردو بووە هۆی کوشتنی (42) سوریی بێ‌تاوان.» سزادانەکە بەشێک بوو لەدووەمین گروپی سزاکان بەناوی یاسای قەیسەر، کەیاسایەکی ئەمریکایەو لەحوزەیران کەوتەگەڕ بەمەبەستی رێگرتن لەئاساییکردنەوەی ئەسەد تەنانەت دوای ده‌ستگرتنه‌وه به‌سه‌ر زۆرینەی خاکی سوریادا دوای شەڕێکی نۆ ساڵەی خوێناوی. مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوە، لەبەیاننامەیەکدا وتی «بەردەوامدەبین لەوەی بەشار ئەسەدو رژێمەکەی بەرپرس رابگرین بەرامبەر تاوانه‌کانیان، لەکاتێکدا یادەوەری قوربانییەکانیان بەزیندوویی دەهێڵینەوە.» هەروەها وتی «کاتی ئەوەیە شەڕە ناپێویست و دڕندانه‌که‌ی ئەسەد کۆتایی بێت.» ئەمریکا پێشتر سزای بەسەر بەشار ئەسەدو ژنەکەیدا، ئەسما، سەپاندبوو. بەرپرسان وتیان سزاکان دژی تاکە منداڵی پێگەیشتوویان بەمەبەستی ئەوەیە رێبگرن لە حافز تاببێتە که‌ناڵێک بۆ خێزانەکەی لەدەرەوە. بەرپرسێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بۆ کاروباری سوریا، جۆێڵ رایبێرن وتی «ئەوە مۆدێلێکی باوە لەنێو کاراکتەرەکانی رژێمی سوریادا کەئەندامانی پێگەیشتووی خێزانەکانیان بەکاردەهێنن، جا خوشک و برایان بن یان منداڵانیان، تاهەوڵبدەن بەردەوامبن لەکارەکانیان دوای ئەوەی کەوتنە بەر سزا.» رایبێرن هۆشداریدا لەوەی ئەسەدەکان و خێزانە بەناوبانگەکەیان توانای ئابوری خۆیان زیاد دەکرد لەکاتێکدا سوریا پێویستی بە بنیاتنانەوە بوو. رایبێرن وتیشی «بۆ ئێمە، مەبەستی سزاکان هەوڵدانە بۆ رێگرتن لەوەی رژێمی ئەسەد کۆنترۆڵی ئابوری خۆی بەهێزبکات و دواتر بەکاریبهێنێت بۆ ئەنجامدانی جەنگ و بەردەوامیدان بە ماشێنی کوشتار دژی خەڵکی سوریا.» بەئامانجکردنی بزنسه‌کان و ئەفسەران ئەمریکا سزای سەپاند بەسەر خاوەنکاری سوریشدا، وەسیم ئەنوەر قەتانی، کە چەندین پرۆژەی بیناسازیی گەورەی لەدیمەشق هەیە. بەگوێرەی وەزارەتی دارایی، دەسەڵاتدارانی سوریا گرێبەستێکیان پێبەخشیوە بۆ گەشەدان بەمۆڵێکی نوێ، بەلادانی وەبەرهێنه‌رێکی پێش خۆی، دوای ئەوەی قەتان قایلبوو بەوەی ساڵانە (2.7) ملیۆن دۆلار بداته حکومه‌ت. کەسێکی دیکە کەسزای بەسەردا سەپێنرا، لیوا زوهەیر تۆفیق ئەسەد بوو، ئەندامێکی دیکەی خێزانی دەسەڵاتدار لەگەڵ کوڕە پێگەیشتووەکەی. ئەو ئەفسەرە فه‌رمانده‌یی فیرقەی یەکی سوپای سوریای ده‌کرد کە لەدەستپێکی شەڕەوە لە 2011 تۆمەتبارکراوە بەکوشتاری بەکۆمەڵ و دەستگیرکردن لەناوچەکانی نزیک بەدیمەشق. بەرپرسانی ئەمریکا وتیان دوایین سزاکان سه‌پێندران له‌یادەوەری قوربانیانی گەمارۆ کوشندەکه‌ی حەممادا له 2011، لەگەڵ بۆمبارانی ساڵی رابردوو، کەگومانده‌کرێت روسیا به‌رپرس بووبێت لێی، بۆ سه‌ر بازاڕێکی شارۆچکەی مەعرەت نو‌عمان لەپارێزگای ئیدلیب کەزیاد لە (40) مەدەنی تێدا کوژرا. سزا نوێیەکان فشار بۆ سه‌ر ئەو کەسانەی نزیکن لەسەرۆکە سورییەکەوه، تووندتردەکه‌نەوە کە ژنەکەی ئەسەد، ئەسما، لەگەڕی یەکەمی سزاکاندا ناوی هەبوو، لەگەڵ ژمارەیەک لەخزمەکانی ئەسەد. ئەو کەسانە ئێستا بەتەواوەتی سنووردارکراون و ناتوانن وەک پێشتر بجووڵێنەوە لەڕووی گواستنەوەی پارەو قازانجکردن لەکۆمپانیا بیانییەکان بۆ یارمەتیدانی دارایی رژێمی سوریا. ئەسەد کۆتاییدێنێت بەگرێبەستە بێباجەکانی خاڵۆزا خاوەنکارەکەی حکومەتی سوریا گرێبەستە بێ باجەکانی کۆمپانیاکانی خاڵۆزا ملیاردێرەکەی بەشار ئەسەد، رامی مەخلوف رادەگرێت، وەک بەشێک لەناکۆکییه‌کی بەردەوامی نێوان ئەو دوو پیاوە. وەزیری ئابوری وتی گرێبەستەکان هەڵوەشێنراونەتەوە دەربارەی بەڕێوەبردن و بازاڕه بێ باجه‌کان لەتەواوی سوریادا، لەنێویاندا لەفڕۆکەخانەی دیمەشق و بازگە سنورییەکان لەگەڵ لوبنان و ئەردەن. کۆمپانیاکان زۆربەیان هی مەخلوفن کەسەرکردایەتی ئیمپراتۆریەتێک لەبزنس دەکات، لەنێویاندا گەورەترین کۆمپانیای مۆبابیل له‌سوریا بەناوی سیریاتێل. بەڵگەنامەیەک کە لەلایەن رێکخراوی گشتی فریزۆنی سەر بەدەوڵەتەوە واژۆکراوە، تێیدا هاتووە گرێبەستەکان لەکارخراون لەبەرئەوەی بەڵگەی ئەوە هەیە وەبەرهێنەری سەرەکی «تێوەگلاوە له‌قاچاخچێتی کاڵاو پارە». ئەوە دوایین هەنگاوی رژێمی سوریایە دژی ئەو خاوەنکارە کەتێوەگلاوە لەشەڕی دەسەڵاتدا لەگەڵ دەوڵەت لە 2019وە، کاتێک دەسەڵاتداران دەستیانگرت بەسەر رێکخراوە خێرخوازییەکەیدا بەناوی بوستان، ئەو میلیشیایانەشیان هه‌ڵوه‌شانده‌وه کە سەر بەو بوون. کاتێک وەزارەتی دارایی لەکانونی یەکەم تەواوی دارایی چەند خاوەنکارێکی هەڵپەسارد بەپاساوی خۆلادان لەباج و خۆدەوڵەمەندکردنی چاوچنۆکانە، میدیای سوریا رایانگەیاند که مەخلوف و ژنەکەی و کۆمپانیاکانیشی تێدابوون. لەهەوڵێکدا بۆ پڕکردنەوەی گەنجینەی دەوڵەت، مانگی رابردوو رژێم فەرمانیکرد دەست بەسەر سامانی مەخلوف و خێزانەکەیدا بگیرێت. چەند رۆژێک دواتر، وەزارەتی دادی سوریا رایگەیاند قەدەغەی گەشت لەسەر ئەو گەورە خاوەنکارە هەیە، کەباوەڕ وایە لەنێو وڵاتەکەدا بێت. ناکۆکیی بەرفراوان حکومەت پاساوی دوایین هەنگاوەکانی خۆی بەوە داوە که‌گوایە سیریاتێل پارە قەرزارە، لەنێویاندا کرێی بەردەوامیدان و کارکردن بەمۆڵەتەکەی. بەڵام لەزنجیرەیەک ڤیدیۆی مشتومڕهه‌ڵگردا کەمانگی رابردوو بڵاویکردنەوە، مەخلوف گومانی لەسەر ئەو بانگەشانە دەربڕی و وتی هەندێک لەدەسەڵاتدا هەوڵیانداوە لەکار لایبدەن و سوود لەقازانجی کۆمپانیاکە ببینن. مەخلوف، (51) ساڵ، کە خۆی لەژێر سزاکانی ئەمریکا و یەکێتی ئەورپادایە، دانرابوو بەکۆڵەکەیەکی رژێمەکەی ئەسەد لەوکاتەوەی سەرۆک دەسەڵاتی لەباوکییەوە بۆ مایه‌وه لە 2000. ئیمپراتۆریەتی بزنسەکەی مەخلوف، کەدەخەمڵێنرێت بە ملیاران دۆلار، پشکی کۆمپانیاکانی پەیوەندیگرتن و کارەبا و نشینگەی تێدایە. ناکۆکییه‌که‌ی لەگەڵ حکومەتدا لەکاتێکدایه که رژێمی سوریا تووشی داکشانێکی ئابوری تووند بووە دوای نۆ ساڵ لەشەڕ. بەهای لیرەی سوری بەشێوەیەکی بێوێنە دابەزیوە به‌رامبه‌ر دۆلار لەبازاڕی رەشدا، کە وایکردووە نرخ بەرزببێتەوەو زۆربەی دانیشتوانی سوریا تووشی هەژاری بکات. هاوکات بەم قەیرانە، سزا نوێکانی ئەمریکا دژی سوریا لەم مانگەدا کەوتنەگەڕ، بەجۆرێک یەکەمین سزاکان (39) کەس و کیان دەکەنە ئامانج، لەنێویاندا ئەسەدو ژنەکەی، ئەسماو دوو کۆمپانیا کەهی مەخلوف بوون. داڕووخانی ئابوری له‌سوریا بارگرژی ده‌رده‌خات لەنێو ده‌سته‌ی فەرمانڕەوایاندا بارگرژییه‌کانی ئەمدواییە لەسەر دارایی ناکۆکییه‌کانی له‌نێوجه‌رگه‌ی رژێمدا ده‌رخستووه‌و تیشکدەخاتە سەر ئەو فشارە به‌رده‌وامه‌ی رووبەڕووی دەبێتەوە. داڕووخانی ئابوریی رژێمی سوریا تەنیا بەهۆی دەیەیەک لەشەڕەوە نییە، بەڵکو چەند دەیەیەک لەگەندەڵی بەربڵاویش کەمانای وایە تەنیا چەند کەسێک کۆنترۆڵی هه‌موو سامانه‌کانی وڵاتەکە دەکەن. رۆژنامەوانی سوری، محەمەد عەبدوڵا وتی «گەندەڵی بەربڵاوو خزمخزمێنە هۆکاری سەرەکی ئەو راپەڕینە بوو کە 2011 دەستیپێکرد». خەڵکی سوریا دەستیانکرد به‌و راپه‌ڕینه چونکە ویستیان گۆڕانکاری بهێننه کایه‌وه، له‌وانه دابەشکردنی دادوەرانەتری سامانه‌کان. محەمەد عەبدوڵا وتی «بەڵام هێشتا بەشار ئەسەد ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر سامانی دەوڵەت و خەڵکی سوریادا هه‌یه، کە بۆتەهۆی دروستبوونی جیاوازییەکی کۆمەڵایەتی گەورە». گروپی فەرمانڕەوا پێکدێت لەخێزانی فەرمانڕەوا، خەڵکی نزیک لێیان و هەندێک لەئەفسەرانی سەربازیی کەسامانێکی زەبەلاحیان هەیە، لەکاتێکدا له‌سه‌دا (80)ی خەڵکی سوریا لەژێر هێڵی هەژارییەوەن. بەڵام بارگرژییه‌کانی ئەمدواییە لەسەر دارایی ناکۆکییه‌کانی له‌نێوجه‌رگه‌ی رژێمدا ده‌رخستووه‌و تیشکدەخاتە سەر ئەو فشارە به‌رده‌وامه‌ی رووبەڕووی دەبێتەوە. بەمدواییانە بەڵگەی حاشاهەڵنەگر لەسەر ناڕه‌زایی ناوخۆیی ئاشکرابوو دوای ئەوەی خاڵۆزاکەی ئەسەد رامی مەخلوف، گەورە بزنسمانی سوریا، بەشێوەیەکی جەماوەری نیگەرانی خۆی دەربڕی دەربارەی رژێم لەدوو پۆستی ڤیدیۆیی فەیسبوکدا. شیکاروانان بەئاژانسی فرانس پرێسیان وت ئەمە ناکۆکی لەسەر دەسەڵات دەردەخات لەنێو خێزانی دەسەڵاتداردا، لەکاتێکدا هەوڵدەدات دەسەڵاتی خۆی بەهێزبکات دوای نۆ ساڵ لەشەڕ. ناکۆکیی خێزانی لەڤیدیۆیەکدا کە 1ی ئایار بڵاوکرایەوە، مەخلوف تکای لەئەسەد کرد فەرمان بدات بە «دووباره رێکخستنەوەی» بڕی (185) ملیۆن دۆلار باج له‌سه‌ر سیریاتێل، کەگەورەترین تۆڕی مۆبایلی سوریایە. مەخلوف، کەسه‌رۆکی سیریاتێلە، بەرپرسی ئیمپراتۆریه‌تێکه له‌بزنسی دیکەش. لەڤیدیۆیەکی دیکەدا له 3ی ئایار، دەزگا ئەمنییەکانی تۆمەتبارکرد بەدەستگیرکردنی کارمەنده‌کانی بۆ ترساندنی تا لەبزنسەکانی دووربکەوێتەوە. پرسیاری کرد «کەس بیری لەوە دەکردەوە کەهێزە ئەمنییەکان بەدووی کۆمپانیاکانی رامی مەخلوف بکەون، لەکاتێکدا گەورەترین... سپۆنسەریان بووە لەتەواوی کاتی شەڕەکەدا»؟ عەبدوڵا وتی «جیا لەوەی ئەمە رەنگدانەوەی پەرتەوازەبوونی گروپی فەرمانڕەوایە، کارەکانی مەخلوف ئەوە دەردەخات ئەوەی وەک هاوپەیمانێتیەکی بەهێز دەردەکەوت هیچ نییە جگە لەپەیوەندییەکی کاتی». وتی «ئه‌م پەیوەندییە لەسەر بەرژەوەندی ئابوری راوەستابوو، هه‌ر ئه‌وه‌ندی که‌وته لەرزین ده‌ستیکرد به‌لێکهەڵوه‌شان. عەبدوڵا وتی «ناکۆکی نێوان مەخلوف و ئەسەد کاردانەوەی گەورەی دەبێت لەسەر داهاتووی نزیکی سوریا‌و ئاماژەیکرد بەوەی ئەسەد بێگومان پشتیوانییەکی زۆر لەدەستدەدات». وتیشی «ڤیدیۆکانی مەخلوف بێوێنەن لەمێژووی رژێمی سوریاداو ئاماژەیه‌کی روونن بەو ناکۆکییه‌ی لەنێویدا گەشەی سه‌ندووه.» وتی «لە رابردوودا دەنگۆ لەسەر ناکۆکی ناوخۆیی هەبووە، بەڵام ئێستا له‌ناو خه‌ڵکدا ئاشکرا بووه و ئا‌شکرایە و دەکرێت بتەقێتەوە بەڕووی ئەسەدا.» کێشەکان پەنگ دەخۆنەوە ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند لەوکاتەوەی سەرۆکی سوریا دەسەڵاتی لەباوکی گرتەدەست لەساڵی 2000ەوە، مەخلوف بەپایەیەکی رژێمەکەی ئەسەد دادەنرا. بەڵام لەهاوینی رابردووەوە کێشەکان پەنگ دەخۆنەوە، کاتێک دەسەڵات دەستیانگرت بەسەر رێکخراوە خێرخوازییەکەیدا به‌ناوی بوستان و میلیشیاکانی هه‌واداریشیان هەڵوەشاندەوە. لەتشرینی یەکەم، ئەسەد وتی که «داوای کردووە لەهه‌ر که‌سێک له‌کەرتی تایبەتدا کەسامانی دەوڵەتی وەرگرتووە پارەکە بگەڕێنێتەوە» له‌هه‌نگاوێکدا بۆ بوژاندنه‌وه‌ی داراییه‌کانی دەوڵەت. کاتێکیش رژێم دواتر سامانی زۆر بزنسمانی سڕکرد لەسەر خۆلادان لەباج و خراپ خۆدەوڵەمەندکردن، مەخلوف و ژنەکەی و کۆمپانیاکانیشی تێدابوون. ئابوریناسی سوری، محەمەد مستەفا وتی «ئەو بیرۆکەیەی گوایە رژێمی سوریا هەڵمەت دژی گەندەڵی سازده‌کات شتێکی گاڵته‌جاڕییه، هەرچەند به‌هێزیش رژێم هه‌وڵبدات پڕوپاگه‌نده بکات بۆ ئه‌م تێڕوانینه له‌کرده‌کانی ئه‌مدواییه‌ی». وتی «هەمووان دەزانن رژێم دەستدەگرێت بەسەر سامانی سیریاتێل و چەند کۆمپانیایەکی گەورەی دیکەدا، چونکە سیستمه داراییه داڕوخاوەکه‌ی هه‌رچی قوڵتر ده‌که‌وێته قه‌رزه‌وه.» وتیشی «ئەو بزنسمانانه‌ی پارەکانیان دەستیان بەسەردا گیراوە زۆربەیان دڵسۆزانی رژێمن و بەشێک بوون لەتۆڕی گەندەڵی بۆ ماوەی چەندین دەیە. ئاماژەیکرد بەوەش که‌ئەگەری ئەنجامدانی مامەڵەی بازرگانی و دارایی لەدەرەوەی ئەوان ئەستەم بوو». رۆڵی روسیا مستەفا وتی «هیچ زانیاریەکی پشتڕاستکراوە نییە دەربارەی ژمارە یان شوناسی ئەوانەی زیانیان بەرکەوتووە بەهۆی دەستگرتن بەسەر موڵک و ماڵیاندا، بەڵام به‌گوێره‌ی دەنگۆکان لانیکەم (150) کەس ده‌بن.» وتی «هەموویان نزیکن لەڕژێمی سوریاوەو دادەنرێن بەکەسانی پارێزراوو ئاماژەیکرد بەوەی تۆڕەکە ئاڵۆزەو بزنسمان و بەرپرسانی حکومی و ئەفسەرانی سەربازیی به‌پله‌ی جیاوازه‌وه له‌خۆده‌گرێت». وتیشی «کەسە هەرە بەناوبانگەکان کە پارەو موڵکیان دەستی بەسەردا گیراوە بریتین له‌مەخلوف، هەزوان وەز، سامر دبس، ئەیمەن جابر، تەریف ئەخرەس و حوسام قاترجی. توێژەرێکی سیاسی، عەبدولنەبی بەکار وتی رۆڵی روسیا لەشەڕی سوریادا فاکتەرێکی سەرەکی بوو لەدروستکردنی ئەو دۆخەی ئەمڕۆ سوریا خۆی تێدا دەبینێتەوە. روسیا پشتیوانی له‌ڕژێمی سوریا کردووە لەدەستپێکی شەڕەکەوەو هۆی ئەوەشه کەهێشتا لەدەسەڵاتدایە. بەکار وتی «روسیا گرنگی بەو قەیرانە ئابورییانه نادات که رژێمی سوریا یان خەڵکی سوریا رووبەڕووی دەبنەوەو ئاماژەیکرد بەوەی تەنیا شتێک کەگرنگی پێدەدات مانه‌وه‌ی رژێمەکەی ئەسەدە». وتی «ئەمە لەبەرئەوەی رژێمی سوریا دڵنیایی دەدات لەوەی روسیا ئامادەییەکی سەربازیی یاسایی هەبێت لەژمارەیەک بنکه‌ی زەمینی و دەریایی و ئاسمانی له‌سوریا، کە لەڕێیەوە هێزەکانی روسیا دەتوانن پلانه ستراتیژییه‌کانیان لەخۆرهەڵاتی ناوەڕاست جێبەجێبکەن.» ددانپێدانانی نێودەوڵەتی گرنگترین رەهەندی یاسای قەیسەر دانپێدانانی نێودەوڵەتییە به‌ئازاردانی جەستەیی و سێدارەو ئەشکەنجەدانه‌کان که‌هێشتا لەزیندانەکانی رژێمی سوریادا روودەدەن. بەشیر بەسام، پارێزەری سوری وتی «تاوانەکان، لەگەڵ شکستی گشتیی رژێم له‌پاراستنی مافەکانی هاوڵاتیانی سوریادا، هۆکار بوو بۆ شۆڕشی خەڵکی سوریا دژی رژێم لە 2011، رژێم هێشتا لەهەڵەکانیەوە فێرنەبووە.» وتیشی «یاساکە گرنگە چونکە دەرگا دەکاتەوە لەبەردەم بەرپرسیار راگرتنی ئەو کەسانەدا که‌تاوان دژی مەدەنییەکان ئەنجامدەدەن و چەند بڕگەیەکی تێدایە بۆ پشتیوانیکردنی ئەو کەسانەی بەڵگە دەربارەی ئەو جۆرە تاوانانە پێشکەشدەکەن». بەسام وتی دانپێدانان دەبەخشێتە دەیان هەزار سوری کە لەناوەندەکانی دەستبەسەرکردندا تا مەرگ ئەشکەنجە دراون، لەگەڵ ئەوانەی مەرگیان دەکرێت وەک تاوانی جەنگ دابنرێت چونکە لەکاتی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکاندا ئەنجامدراون». دەیان چالاکوانی مافەکانی مرۆڤ له‌سوریا چەند بەڵگەنامەیەک ئامادەدەکەن دەربارەی ئەو جۆرە تاوانانە، لەپێش ئه‌نجامدانی پرۆسه یاساییەکانەوە. رۆژنامەوان ئالا‌و مەحمود کەتایبەتمەندە لەیاساو سیاسه‌ته نێودەوڵەتییه‌کاندا، وتی جێبەجێکردنی ئەم بڕیارەی ئەمریکا دەبێتە دەستپێکی کۆتایی بۆ قەیرانی سوریا‌و لەسەرکارلادانی رژێمی فەرمانڕەوا. هەروەها وتی «ئەمە لەبەرئەوەی یاساکە بۆشاییەکی تێدانییە کە رژێم بتوانێت بەکاریبهێنێت بۆ هەڵاتن لەبەرپرسیارێتی، جا لەڕێی ئەوانەوە بێت کە لەڕووی سەربازییەوە پشتیوانی لێدەکەن یان ئەوەی چۆن پشتیوانی لۆجستی و دارایی پێدەگات.» ئاماژەی بەوەش کرد که‌وڵاتانی وەک ئێران و روسیا دەبینن رۆڵی خۆیان لەسوریا لەبایەخی کەمکراوەتەوە، بەتایبەتی چونکە هەردوو وڵات هەوڵدەدەن پرۆژەکانی بنیاتنانەوە ببەنەوەو پشتیوانی دارایی ئەو پرۆژانەش بکەن کە بەهۆی شەڕەوە راگیراون. هەردوو وڵات دەستتێوەردانیان لەشەڕەکەدا کرد بەپاساوی ساختەوەو وتیان گوایە پشتیوانی له‌خەڵکی سوریا دەکەن و دەزگا ئایینیەکان دەپارێزن. ئالا‌و وتی هەروەها بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌یان کرد که ئەوان تەنیا «پسپۆڕ» دەنێرن نەک چەکدار بۆ سوریا، کە سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران هێشتا جەخت لەوە دەکاتەوە، سەرەڕای ئەوەی بەڵگەی پێچەوانەی ئەوە هەیە. رێخۆشکردن بۆ بەرپرسیار را‌گرتن بۆ وائیل شەریمی، کەیاسای تاوانی نێودەوڵەتی دەڵێتەوە لەزانکۆی قاهیرە، یاسای قەیسەر ئاماژەیەکه بەدەستپێکی کۆتایی رژێمی سوریا‌و رێخۆشدەکات بۆ سزادانی سەرۆکی سوریا، لەگەڵ هاوکارە سوری و بیانییەکان و هاوبەشەکانی. شەریمی جەختیکردەوە لەوەی هیچ یەک لەهێزە نێودەوڵەتیەکانی پشتیوانی ئەسەد لەمکاتەدا ئامادە نین خۆیان بخەنە تەونی ئاڵۆزی بەرپرسیارێتیەوە، گەر دەرکەوت پێشێلکاریی یاساکەیان کردووە. ئاماژەیکرد بەوەی ئەمە رێک مانای روسیا و ئێرانە، چونکە یاساکە کۆتایی دەهێنێت بەدەستتێوەردان و پشتیوانیکردنی رژێمی سوریا‌و بەو کارنامەیەی لەلایەن پاسدارانەوە جێبەجێکراوە. وتیشی «ئێران تەواو دەناڵێنێت به‌ده‌ست فشارێکی ته‌واوه‌وه کەهەڵمەتێکی سزادانی ئەمریکایە، لەئێستادا پێویستی بەکێشەی زیاتر نیە». وتیشی «ئەوانەی دیکە کەیاساکه کاریگەریی دەبێت بۆیان لایەنەکانی سەر بەپاسدارانن لەلوبنان و عێراق و وڵاتانی دیکە، لەگەڵ ئەوانەش کە لەلایەن روسیاوە پشتیوانی دارایی دەکرێن و پشتیوانی هێزەکانی رژێمی سوریا دەکەن لەچەند ناوچەیەکی دیاریکراو، بەتایبەتی لەبەشی باشوری سوریا». .
هاوڵاتى هه‌ردوو وه‌فدى حکومه‌تى هه‌رێم و عێراق له‌یه‌که‌م کۆبوونه‌وه‌ى نێوانیاندا رێککه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى لیژنه‌ى تایبه‌تمه‌ند و لاوه‌کى دروست بکرێن بۆ چڕکردنه‌وه‌ى گفتوگۆکان له‌باره‌ى کێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌کان و گه‌یشتن به رێککه‌وتن. ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 8ى ئه‌یلولى 2020 وه‌فدی حکومه‌تى هه‌رێمی کوردستان به سه‌رۆکایه‌تى قوباد تاڵه‌بانى جێگری سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێم، گه‌یشته به‌غدا به‌مه‌به‌ستى ئه‌نجامدانى دانوستان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى عێراق له‌باره‌ى گه‌یشتن به رێککه‌وتنى درێژخایه‌ن و یه‌که‌م کۆبوونه‌وه‌شیان له‌گه‌ڵ وه‌فدى باڵاى حکومه‌ت به سه‌رۆکایه‌تى عه‌لى عه‌لاوى وه‌زیرى دارایى و جێگرى سه‌رۆک وه‌زیران ئه‌نجام دا. سه‌میر هه‌ورامى وته‌بێژى جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێم، رایگه‌یاند که "له‌کۆبوونه‌وه‌که‌دا پرسى شایسته داراییه‌کانى ھه‌رێم و چۆنییه‌تى جێگیرکردنیان له پڕۆژه یاساى بودجه‌ى گشتى عێراق بۆ ساڵى 2021 گفتوگۆى له‌سه‌ر کراوه". سه‌میر هه‌ورامى راشیگه‌یاند:" بڕیاردرا لیژنه‌ى تایبه‌تمه‌ند و لاوه‌کى دروست بکرێن بۆ چڕکردنه‌وه‌ى گفتوگۆکان له‌باره‌ى پرسه‌کانى نه‌وت و گاز، شایسته داراییه‌کان، کاره‌با، ده‌روازه سنوورییه‌کان و قه‌رزه‌کان". هاوکات، ئه‌وه‌شى خسته‌روو که ئه‌و لیژنانه سه‌ره‌نجامى به‌دواداچوون و گفتوگۆکانیان له‌به‌ر رۆشنایى بڕگه و مادده‌کانى ده‌ستورى عێراق ده‌خه‌نه به‌رده‌ستى وه‌فدى باڵاى هه‌ردوولا بۆ ئه‌وه‌ى رێککه‌وتنیان له‌باره‌وه بکرێت. هه‌رێم و عێراق ده‌یانه‌وێت له‌م خوله‌ى دانوستانه‌کانیاندا بگه‌ن رێککه‌وتنێکى درێژخایه‌ن به‌شێوه‌یه‌ک له بودجه‌ى ساڵى داهاتووى عێراق جێگیر بکرێت.
هاوڵاتى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه وه‌فدێکى حکومه‌تى هه‌رێم گه‌یشتنه به‌غدا و دانوساندن و گفتوگۆ له‌باره‌ى بودجه‌ى ساڵى داهاتوو گفتوگۆى له‌سه‌ر ده‌کرێت. هه‌رچه‌نده حکومه‌تى عێراق و هه‌رێم رێککه‌وتوون له‌به‌رانبه‌ر ناردنى 320 ملیار دینارى مانگانه‌دا نیوه‌ى داهاتى گومرگه‌کان ره‌وانه‌ى به‌غدا بکرێته‌وه، به‌ڵام هێشتا رێککه‌وتنه‌که به نوسراو به فه‌رمى نه‌کراوه‌و ته‌نها له‌رێگه‌ى په‌یوه‌ندى ته‌له‌فونى هه‌ردوو سه‌رۆک وه‌زیران ئه‌نجامدراوه. بڕیاره سه‌ره‌تاى مانگى داهاتوو حکومه‌تى عێراق پڕۆژه بودجه‌ى 2021 ره‌وانه‌ى په‌رله‌مانى عێراق بکات، هه‌رێمیش ده‌یه‌وێت پێش گه‌یشتنى پڕۆژه‌که به په‌رله‌مان گفتوگۆکانى له‌گه‌ڵ به‌غدا یه‌کلایبکاته‌وه..
هاوڵاتى له چه‌ند فه‌رمانێکى وه‌زاره‌تیدا، حکومه‌تى عێراق له رێگه‌ى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستییه‌وه ده‌رچووانى کۆلێژى پزیشکى و پزیشکى ددان و ده‌رمانساز و چه‌ند به‌شێکى تر‌ى راگه‌یاند. وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى عێراق فه‌رمانى وه‌زاره‌تى بۆ دامه‌زراندنى ده‌رچووانى به‌شه‌پزیشکییه‌کانى ساڵى 2018-2019 خولى یه‌که‌م و دووه‌م و ساڵانى پێشتر بڵاوکرده‌وه و ئه‌و ده‌رچووانه به‌سه‌ر پارێزگاکانى عێراقدا دابه‌شکراون. هه‌روه‌ها ئه‌حمه‌د موللا ته‌ڵاڵ، وته‌بێژى سه‌رۆکوه‌زیرانى عێراق رایگه‌یاندبوو که، "ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ره‌زامه‌ندى نیشانداوه له‌سه‌ر دامه‌زراندنى ده‌رچووانى به‌شه‌کانى پزیشکى و بواره‌کانى دیکه‌ى ته‌ندروستی." هاوکات ئه‌وه‌شى روونکرده‌وه ئه‌و ده‌رچووانه‌ى به‌شه‌کانى پزیشکى و ته‌ندروستى که بڕیارى دامه‌زراندنیان دراوه، دواى په‌سه‌ندکردنى یاساى بودجه‌ى گشتی، ده‌ست به خزمه‌تکردن ده‌که‌ن.
هاوڵاتى ئه‌مڕۆ په‌ڕله‌مانى کوردستان کۆده‌بێته‌وه و خوێندنه‌وه‌ى دووه‌م بۆ چه‌ند پێشنیازه یاسایه‌ک ده‌کات وپاڵێوراوێک له شوێنى سۆران عومه‌ر سوێند ده‌خوات ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 8ى ئه‌یلولى 2020 ده‌سته‌ى سه‌رۆکایتى په‌رله‌مانى کوردستان له ڕاگه‌یه‌نراوێکدا به‌رنامه‌ى کارى کۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆى بڵاوکرده‌وه و ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌کات، له بڕگه‌ى یه‌که‌م په‌ڕله‌مان به‌رده‌وام ده‌بێت له‌سه‌ر خوێندنه‌وه‌ى دووه‌م بۆ پێشنیازه یاساى ماف و ئه‌رکى نه‌خۆش له هه‌رێمى کوردستان و له بڕگه‌ى دووه‌میش چه‌ند مادده و بڕگه‌یه‌کى یاساى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى مادده‌ى هۆشبه‌رو کارتێکاره عه‌قڵییه‌کان پێداچوونه‌وه تێدا ده‌کرێت و ده‌خرێته ده‌نگدانه‌وه. هه‌روه‌ها ئه‌وه روونکراوه‌ته‌وه که له بڕگه‌ى سێیه‌میى کۆبوونه‌وه‌که‌دا خوێندنه‌وه‌ى دووه‌م بۆ پێشنیازه یاساى له ئه‌ستۆکردنى فه‌رمانبه‌ران له هه‌رێمى کوردستان-عیراق ده‌کرێت و هاوکات په‌ڕله‌مانى کوردستان پاڵێوراو عومه‌ر عه‌بدوڵڵا فه‌تاح له شوێنى ئه‌ندامى په‌ڕله‌مانى ده‌ستله‌کارکێشاوه سۆران عومه‌ر سه‌عید سوێندى یاسایى ده‌خوات.
هاوڵاتى سه‌رۆکى شاره‌وانى هه‌ولێر رایگه‌یاند، دواى بڕیارى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران بۆ تاپۆکردنى زه‌وى و خانوه‌کانى کارت، پڕۆسه‌ى تاپۆکردنیان ده‌ستپێکردوه و تا ئێستاش 65 هه‌زار زه‌وى کارت کراونه‌ته تاپۆ. ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 8ى ئه‌یلولى 2020 عه‌بدولواحید ئه‌حمه‌د، سه‌رۆکى شاره‌وانى هه‌ولێر رایگه‌یاند: "دواى ئه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێم له دانیشتنى 5-5-2020 تایبه‌ت به گۆڕینى زه‌ویه کارته‌کان بۆ سه‌نه‌د، ئێمه له هه‌مان رۆژ هه‌ڵساین به دروستکردنى لێژنه‌کانى پێویست که هاوبه‌شن له سه‌رۆکایه‌تى شاره‌وانى هه‌ولێر و به‌رێوه‌به‌رایه‌تى تۆمار کردنى خانوبه‌ره و به‌رێوه‌به‌رایه‌تى کشتوکاڵ". هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد، کۆبونه‌وه‌یه‌کیان ئه‌نجامدا بۆ ئه‌وه‌ى به ئاسانترین شێوه کاره‌کان بۆ هاوڵاتیان رایى بکه‌ین و له ئێستادا هه‌موو لیژنه‌کان ده‌ستبه‌کارن و ژماره‌ى کارته‌کان 125هه‌زار کارته، تا ئێستاش 65 هه‌زار کارتیان بۆ سه‌ند گواستوه‌ته‌وه، که رۆژانه‌ش هاوڵاتایان سه‌ردانى سه‌رۆکایه‌تى شاره‌وانى هه‌ولێر، به‌شى موڵکایه‌تى ده‌که‌ن به‌مه‌به‌ستى رایى کردنى مامه‌ڵه‌کانیان. هاوکات، سه‌رۆکى شاره‌وانى هه‌ولێر جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه که ئه‌و 60 هه‌زار کارته‌ى که ماوه له داهاتودا ته‌واوى ده‌که‌ن و به‌رده‌وام ده‌بن، "هاوڵاتیان دڵنیا ده‌که‌ینه‌وه که هه‌مو کارته‌کان بۆ سه‌نه‌د ده‌گوازینه‌وه، به‌منزیکانه هه‌وڵده‌ده‌ین کۆى گشتى مامه‌ڵه‌کانى هاوڵاتیان کۆتایى پێبێت".
هاوڵاتى به مه‌به‌ستى ئه‌نجامدانى کۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ حکومه‌تى عێراق، ئه‌مڕۆ جارێکی‌تر وه‌فدى حکومه‌تى هه‌رێم گه‌یشته‌وه به‌غدا به سه‌رۆکایه‌تى قوباد تاڵه‌بانى و بڕیاره گفتوگۆ له‌سه‌ر بودجه‌ى ساڵى داهاتوو بکه‌ن. ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 8ى ئه‌یلولى 2020 وه‌فدى هه‌رێم به سه‌رۆکایه‌تى قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌ت به ئامانجى سه‌ردانه‌کش به‌رده‌وامیدانه به کۆبوونه‌وه‌کانى نێوان ھه‌رێم و به‌غدا، که تا ئێستا نه‌گه‌یشتونه‌ته رێککه‌وتنێکى نوسراو و فه‌رمى. پرسى ناردنى بودجه‌ى مووچه‌خۆران، هه‌نارده‌ى نه‌وتى هه‌رێم، داهاتى ده‌روازه سنوورییه‌کانى هه‌رێم، بودجه‌ى گشتى عێراق بۆ ساڵى ٢٠٢١، سه‌ره‌کیترین بابه‌تى کۆبوونه‌وه‌کانى هه‌رێم و عێراق ده‌بن. پێشتر سه‌میر هه‌ورامى، وته‌بێژى جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێم بۆ هاوڵاتى ئه‌وه‌ى دووپاتکردووه‌ته‌وه که کۆبونه‌وه‌کانیان له‌گه‌ڵ حکومه‌تى عێراق به‌رده‌وام ده‌بێت تا گه‌یشتن به‌رێککه‌وتنێکى گشتگیر که له‌به‌رژه‌وه‌ندى هه‌ردوولادا بێت.
هاوڵاتى وته‌بێژى فه‌رمیى داواکاری گشتیى سعودیه رایگه‌یاند" تۆمه‌تبارانى روداوى کوشتنى جه‌مال خاشقچى 124 ساڵ سزاى زیندانیکردنیان به‌سه‌ردا سه‌پێندرا". وته‌بێژى داگاى تاوانه‌کان به ئاژانسى هه‌واڵى سعودیه‌ى راگه‌یاند:" دادگا له دۆسیه‌ى کوژرانى رۆژنامه‌نوس جه‌مال خاشقچیدا بڕیاریدا و سزاى زیندانیى بۆ ماوه‌ى 20 ساڵ به‌سه‌ر پێنج تاوانباردا سه‌پاند و سێ تاوانبارى دیکه‌ش به 10 ساڵ زیندانى و دوو تاوانباریش به حه‌وت ساڵ زیندانى حکومدراون". جه‌مال خاشقچى له ساڵى 1958 له شارى مه‌دینه‌ى سعودییه له‌دایکبووه و چه‌ندین پۆستى له ده‌زگا ڕاگه‌یاندن و ڕۆژنامه‌وانییه‌کانى سعودییه‌دا وه‌رگرتووه. له‌نێوان ساڵانى 1987 بۆ 1990 رووماڵى رووداوه‌کانى ئه‌فغانستان و جه‌زائیر و کوه‌یت و سودان و ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستى کردووه. به‌هۆى راپۆرت و نوسینه ڕه‌خنه‌ییه‌کانییه‌وه له دژى ده‌سه‌ڵاتدارانى سعودییه، ناچاربووه بچێته ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانى ئه‌مریکا و له‌وێ بمێنێته‌وه. خاشقچی، نووسه‌ر، رۆژنامه‌نووس و هاووڵاتیى سعودیه له ئه‌ستانبوڵ له رۆژى 2ى 10ى 2018 ون بوو و دواتر له رۆژى شه‌ممه 6ى 10ى 2018، ئاژانسى (رۆیته‌رز) له زارى ژماره‌یه‌ک به‌رپرسى تورکیا بڵاوى کرده‌وه، که خاشقجى له‌ناو کونسوڵخانه‌ى سعودیه کوژراوه‌و دواتر کاردانه‌وه‌ى له‌سه‌ر ئاستى نێوده‌وڵه‌تى لێکه‌وته‌وه.
